طه ﴿١﴾
پێشووتر قسە وگفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر ولێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه
سەرەکی›تەفسیر›طه (20)
مەککی · 135 ئایەت
طه ﴿١﴾
پێشووتر قسە وگفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر ولێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه
مَآ أَنزَلْنَا عَلَيْكَ ٱلْقُرْءَانَ لِتَشْقَىٰٓ ﴿٢﴾
ئەی پێغەمبەر - ئەم قورئانەمان دانەبزاندووە بۆ سەرت بۆ ئەوەی دەروونت دووچاری ناڕەحەتی وناخۆشی ببێت، داخ وخەم وپەژارە بخوێت لەبەر ئەوەی گەل و ھۆزەکەت پشتت تێدەکەن وباوەڕ ناھێنن. إ ل اتذكرة لمن يخش
إِلَّا تَذْكِرَةًۭ لِّمَن يَخْشَىٰ ﴿٣﴾
ئەم قورئانەمان دابەزاندووە تاوەکو ببێت بەیادخەرەوەی ئەو کەسانەی کە خوای گەورە یارمەتیان دەدات وموەفەقیان دەکات لەزاتی ھەق تەعالای ئەو بترسن
تَنزِيلًۭا مِّمَّنْ خَلَقَ ٱلْأَرْضَ وَٱلسَّمَـٰوَٰتِ ٱلْعُلَى ﴿٤﴾
لەلایەن زاتێکەوە دابەزیوە کە زەوی وئاسمانە بەرزەکانی بەدیھێناوە، ئەویش قورئانی بەرز ومەزنە، چونکە لەلایەن زاتێکی مەزنەوە دابەزیوە
ٱلرَّحْمَـٰنُ عَلَى ٱلْعَرْشِ ٱسْتَوَىٰ ﴿٥﴾
خوای میھرەبان بەرزبوویەوە بۆ سەر عەرش، بەرزبوونەوەیەک کە شایەن وشایستە بێت بەگەورەیی ومەزنی (اللە جل جلالە)، بەرزبوونەوەیەک لە بەرزبوونەوەی ھیچ بەدیھێنراوێکی ناچێت، چۆنیەتیەکەیشی تەنھا (اللە) خۆی دەیزانێت
لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَمَا تَحْتَ ٱلثَّرَىٰ ﴿٦﴾
ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەوی ھەیە، وە ھەرچیش لە نێوانیاندایە، لەگەڵ ئەوەی لەژێر خاکدایە لە مەخلوقات ھەر ھەمووی موڵکی ئەوە، ئەو دروستیکردوون و بەدیھێناون، تەنھا ھەر موڵکی ئەویشن، وە ھەر ئەویش بەڕێوەیان دەبات
وَإِن تَجْهَرْ بِٱلْقَوْلِ فَإِنَّهُۥ يَعْلَمُ ٱلسِّرَّ وَأَخْفَى ﴿٧﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - ئەگەر قسە بە ئاشکرا بکەیت، یان بەبێ دەنگ وبیشاریتەوە، خوای گەورە ئاگاداری ھەموویەتی، ئەو ئاگاداری ھەرچی نھێنی ھەیە، وە ئاگاداری ئەوەیشە کەدەشاررێتەوە لە نھێنییەکان، وەک ئەو خەواتر وخەیاڵاتانەی دێت بە دەروونی مرۆڤدا، خوای گەورە ئاگاداری ھەموویەتی وھیچی لێ ون نابێت
ٱللَّهُ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ لَهُ ٱلْأَسْمَآءُ ٱلْحُسْنَىٰ ﴿٨﴾
ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لە (اللە)، وە ھەرچی ناوە جوان وپیرۆزەکان ھەیە ھەمووی بۆ خوای گەورەیە
وَهَلْ أَتَىٰكَ حَدِيثُ مُوسَىٰٓ ﴿٩﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - بە دڵنیایی چیرۆک وبەسەرھاتی موسای کوڕی عیمرانت پێگەیشتووە (سەلامی خوای لێ بێت). لاپەڕە ١ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
إِذْ رَءَا نَارًۭا فَقَالَ لِأَهْلِهِ ٱمْكُثُوٓا۟ إِنِّىٓ ءَانَسْتُ نَارًۭا لَّعَلِّىٓ ءَاتِيكُم مِّنْهَا بِقَبَسٍ أَوْ أَجِدُ عَلَى ٱلنَّارِ هُدًۭى ﴿١٠﴾
کاتێک لە سەفەرەکەی مەدیەن دەگەڕایەوە بۆ خاکی میسر لە نزیک کێوی طور ئاگرێکی بەدی کرد، لەو کاتەدا بە خێزانەکەی وت: لەم شوێنەی خۆتان بمێننەوە، بێگومان من ئاگرێکم لە دوورەوە بەدی کرد، بەڵکۆ پشکۆیەک لەو ئاگرە بھێنم بۆتان تاوەکو خۆتانی پێ گەرم بکەنەوە، یان لەوێ کەسێک ببینم ڕێگامان پیشاندا
فَلَمَّآ أَتَىٰهَا نُودِىَ يَـٰمُوسَىٰٓ ﴿١١﴾
کاتێک موسا ھاتە لای ئاگرەکە، خوای گەورە (اللە جل جلالە) بانگی موسای کرد وفەرمووی: ئەی موسا
إِنِّىٓ أَنَا۠ رَبُّكَ فَٱخْلَعْ نَعْلَيْكَ ۖ إِنَّكَ بِٱلْوَادِ ٱلْمُقَدَّسِ طُوًۭى ﴿١٢﴾
بێگومان من پەروەردگاری تۆم، وەک خۆ ئامادەکردنێک بۆ وتوێژکردن لەگەڵ مندا نەعلەکانت لەپێ داکەنە، بەدڵنیایی تۆ ئێستا لە شیوی پیرۆزی (طوی) یت
وَأَنَا ٱخْتَرْتُكَ فَٱسْتَمِعْ لِمَا يُوحَىٰٓ ﴿١٣﴾
ئەی موسا - بێگومان ئێمە تۆمان ھەڵبژارد بۆ ئەوەی پەیامەکەی من بگەیەنیت، لەبەر ئەوە گوێ بگرە لەوەی وەحیت بۆ دەکەم
إِنَّنِىٓ أَنَا ٱللَّهُ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱعْبُدْنِى وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ لِذِكْرِىٓ ﴿١٤﴾
بێگومان من ئەو خوایەم کە ھیچ پەرستراوێکی تری بەھەق نییە جگە لە من، کەوابێت بەتاک وتەنھایی ھەر من بپەرستە، وە نوێژەکانت بەجوانترین شێوە ئەنجام بدە، بۆ ئەوەی منت لەیاد بێت ویادی من بکەیت
إِنَّ ٱلسَّاعَةَ ءَاتِيَةٌ أَكَادُ أُخْفِيهَا لِتُجْزَىٰ كُلُّ نَفْسٍۭ بِمَا تَسْعَىٰ ﴿١٥﴾
بێگومان ڕۆژی دوایی ھەر دێت وڕوو دەدات وھیچ شتێک نییە ببێتە ڕێگر لەھاتنی، نزیک بوو کاتی ھاتنی بشارمەوە کەھیچ کەس لە بەدیھێنراوەکانی خوای گەورە کاتی ھاتنی نەزانن، بەڵام نیشانەکانی لە ڕێگای ھەواڵی پێغەمبەری خواوە (صلی اللە علیە وسلم) دەزانن، بۆ ئەوەی ھەموو کەسێک پاداشت وتۆڵە وسزای خۆی بەچاک وبەخراپ وەربگرێت
فَلَا يَصُدَّنَّكَ عَنْهَا مَن لَّا يُؤْمِنُ بِهَا وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ فَتَرْدَىٰ ﴿١٦﴾
وریابە ھیچ کەسێک لە بێباوەڕان وئەوانەی شوێن ھەوا وئارەزووی خۆیان کەوتون تۆ لا نەدەن لەباوەڕھێنان بە ڕۆژی دوایی وخۆ ئامادەکردن بۆی بە کار وکردەوەی چاکە، ئەو کاتە ئەگەر بەگوێیان بکەیت وشوێنیان بکەویت بە ھیلاک دەچیت وخەسارۆمەند ئەبیت. وما تلك بيمينك يموس
وَمَا تِلْكَ بِيَمِينِكَ يَـٰمُوسَىٰ ﴿١٧﴾
ئەی موسا ئەوە چییە بە دەستی ڕاستەوە؟ قال هى عصاى أتوك ؤا عليها وأهش بها عل غنمى ولى فيها مٔارب أخر
قَالَ هِىَ عَصَاىَ أَتَوَكَّؤُا۟ عَلَيْهَا وَأَهُشُّ بِهَا عَلَىٰ غَنَمِى وَلِىَ فِيهَا مَـَٔارِبُ أُخْرَىٰ ﴿١٨﴾
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) وەڵامی دایەوە ووتی: ئەوە گۆچانەکەی دەستمە، لە کاتی ڕۆیشتندا پشتی پێ دەبەستم، وە گەڵای دارەکانی پێ ھەڵئەوەرێنم بۆ مەڕەکانم، وە چەند کارێکی تری بەسوودی پێ ئەنجام ئەدەم. لاپەڕە ٢ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر قال ألقها يموس
قَالَ أَلْقِهَا يَـٰمُوسَىٰ ﴿١٩﴾
خوای گەورە پێی فەرموو: ئەی موسا گۆچانەکە فڕێ بدە سەر زەوی. فألقىها فإذا هى حية تسعى
فَأَلْقَىٰهَا فَإِذَا هِىَ حَيَّةٌۭ تَسْعَىٰ ﴿٢٠﴾
موسا گۆچانەکەی فڕێدا، ئەوە بوو یەکسەر گۆچانەکە بوو بە مارێکی گەورە وبە خێرایی دەڕۆیی، ( ئەوە بوو موسا ترسی لێ نیشت وڕایکرد)
قَالَ خُذْهَا وَلَا تَخَفْ ۖ سَنُعِيدُهَا سِيرَتَهَا ٱلْأُولَىٰ ﴿٢١﴾
خوای گەورە بە موسای فەرموو (سەلامی خوای لێ بێت): گۆچانەکە ھەڵبگرە ومەترسە لەوەی بووە بەمار، ئەگەر ھەڵتگرتەوە جارێکی تر ئەیکەینەوە بە گۆچان
وَٱضْمُمْ يَدَكَ إِلَىٰ جَنَاحِكَ تَخْرُجْ بَيْضَآءَ مِنْ غَيْرِ سُوٓءٍ ءَايَةً أُخْرَىٰ ﴿٢٢﴾
دەسەکانت بخەرە ژێر باڵتەوە، کاتێک دەریدەھێنیت سپییە ودەدرەوشێتەوە بەبێ ئەوەی تووشی بەڵەکی بووبیت، ئەوەش نیشانە وموعجیزەی دووەمت بێت
لِنُرِيَكَ مِنْ ءَايَـٰتِنَا ٱلْكُبْرَى ﴿٢٣﴾
ئەی موسا - ئەم دوو نیشانەمان پیشاندایت تاوەکو نیشانە گەورەکانی خۆمانت پیشان بدەین کە بەڵگەن لەسەر ھێز ودەسەڵاتی خۆمان، وە بەڵگەیش بێت کە تۆ پێغەمبەریت ولە لایەن خواوە نێرراویت
ٱذْهَبْ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ ﴿٢٤﴾
ئەی موسا - بڕۆ بۆ لای فیرعەون، چونکە ئەو لە بێباوەڕی ویاخی بوون سنوری تێپەڕاندووە
قَالَ رَبِّ ٱشْرَحْ لِى صَدْرِى ﴿٢٥﴾
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) فەرمووی: ئەی پەروەردگارم سنگم فراوان بکە تاوەکو ئارام بگرم لەسەر ناخۆشی وناڕەحەتییەکان
وَيَسِّرْ لِىٓ أَمْرِى ﴿٢٦﴾
وە کارەکانم بۆ ئاسان بکە
وَٱحْلُلْ عُقْدَةًۭ مِّن لِّسَانِى ﴿٢٧﴾
وە گیرییەک لەزمانم دایە بیکەرەوە، وە یارمەتیم بدە بە جوانی قسە بکەم، زمانم پاراو وڕەوان بکە، بۆ ئەوەی بتوانم پەیامەکە بە جوانی بگەیەنم. يفقهوا قولى
يَفْقَهُوا۟ قَوْلِى ﴿٢٨﴾
بۆ ئەوەی لە قسەکانم تێبگەن ئەگەر پەیامەکەم پێ گەیاندن. لاپەڕە ٣ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَٱجْعَل لِّى وَزِيرًۭا مِّنْ أَهْلِى ﴿٢٩﴾
وە لە بنەماڵە وکەسوکارم یارمەتیدەرێکم بۆ دابنێ، بۆ ئەوەی ھاریکاریم بکات لە کارەکانمدا. هرون أ خى
هَـٰرُونَ أَخِى ﴿٣٠﴾
ئەویش ھارونی برامە، ھارونی کوڕی عیمران
ٱشْدُدْ بِهِۦٓ أَزْرِى ﴿٣١﴾
پشتمی پێ بەھێز بکە
وَأَشْرِكْهُ فِىٓ أَمْرِى ﴿٣٢﴾
وە بیکە بە ھاوبەشم لە ھەڵگرتنی پەیامەکە. كى نسبحك كثيرا
كَىْ نُسَبِّحَكَ كَثِيرًۭا ﴿٣٣﴾
بۆ ئەوەی ھەردووکمان زیاتر پاکوخاوێنی تۆ ڕابگرین وسوپاس وتەسبیحاتت زۆر بکەین. ونذكرك كثيرا
وَنَذْكُرَكَ كَثِيرًا ﴿٣٤﴾
وە زیاتر یادی تۆ بکەین. إنك كنت بنا بصيرا
إِنَّكَ كُنتَ بِنَا بَصِيرًۭا ﴿٣٥﴾
بێگومان تۆ ھەمیشە بینا وزانایت بە ئێمە، ھیچ شتێک لە کار وکردەوەمان لا ت شاراوە نییە. قال قد أوتيت سؤلك يموس
قَالَ قَدْ أُوتِيتَ سُؤْلَكَ يَـٰمُوسَىٰ ﴿٣٦﴾
خوای گەورە وەڵامی موسای دایەوە وفەرمووی: بێگومان ئەی موسا ئەوەی ویستت وداوات کرد ئەوا پێتم بەخشی
وَلَقَدْ مَنَنَّا عَلَيْكَ مَرَّةً أُخْرَىٰٓ ﴿٣٧﴾
وە بێگومان جارێکی تریش ئێمە فەزڵ وبەخششی خۆمان بەسەرتدا ڕژاند
إِذْ أَوْحَيْنَآ إِلَىٰٓ أُمِّكَ مَا يُوحَىٰٓ ﴿٣٨﴾
ئیلھاممان کرد بۆ دایکت بە ئیلھامێکی وا کە خوای گەورە پاراستیتی لە فڕوفێڵی فیرعەون. لاپەڕە ٤ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر و و
أَنِ ٱقْذِفِيهِ فِى ٱلتَّابُوتِ فَٱقْذِفِيهِ فِى ٱلْيَمِّ فَلْيُلْقِهِ ٱلْيَمُّ بِٱلسَّاحِلِ يَأْخُذْهُ عَدُوٌّۭ لِّى وَعَدُوٌّۭ لَّهُۥ ۚ وَأَلْقَيْتُ عَلَيْكَ مَحَبَّةًۭ مِّنِّى وَلِتُصْنَعَ عَلَىٰ عَيْنِىٓ ﴿٣٩﴾
ى کاتێک ئیلھاممان بۆ کرد فەرمانمان پێکرد: پاش لەدایک بوونی کۆرپەکەی بیخاتە ناو سندوقێکەوە، دوای ئەوەش سندوقەکە فڕێ بدە ناو دەریاوە، با دەریاش بە فەرمانی ئێمە بیخاتە کەنارەوە، ئەو مناڵەیش لەناو سندوقەکەدایە دوژمنی ئەو ودوژمنی من (مەبەست پێی فیرعەونە) ھەڵیبگرێتەوە وبیبات، وە تۆمان خۆشەویست کرد ئەی موسا، ھەرکەسێک بیبینایتایە خۆشی دەویستی، بۆ ئەوەی لەپێش چاوی خۆمان گەورە ببیت وپەروەردە بکرێیت
إِذْ تَمْشِىٓ أُخْتُكَ فَتَقُولُ هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَىٰ مَن يَكْفُلُهُۥ ۖ فَرَجَعْنَـٰكَ إِلَىٰٓ أُمِّكَ كَىْ تَقَرَّ عَيْنُهَا وَلَا تَحْزَنَ ۚ وَقَتَلْتَ نَفْسًۭا فَنَجَّيْنَـٰكَ مِنَ ٱلْغَمِّ وَفَتَنَّـٰكَ فُتُونًۭا ۚ فَلَبِثْتَ سِنِينَ فِىٓ أَهْلِ مَدْيَنَ ثُمَّ جِئْتَ عَلَىٰ قَدَرٍۢ يَـٰمُوسَىٰ ﴿٤٠﴾
ى ى خوشکەکەت دەرچوو، لەگەڵ سندوقەکەدا دەڕۆیشت وچاودێری دەکرد، بۆ ئەوەی بزانێت بۆ کوێ دەڕوات، کاتێک بینی کۆمەڵێک کەس سندوقەکەیان گرتەوە، خوشکەکەت پێی وتن: ئایا کەسێکتان پێ بڵێم بیپارێزیت وشیری بداتێ وپەروەردەی بکات؟ منەتی خۆمان کرد بەسەرتدا تۆمان گەڕاندەوە بۆ لای دایکت بۆ ئەوەی دڵی خۆش بێت بە گەڕانەوەت، وە خەم وخەفەت نەخوات بۆت، دوای ئەوەیش گەورە بوویت بۆکزێکت بە ھەڵە دا لە قیبتیەک وکوشتت، دوای ئەوەش منەتی خۆمان کرد بەسەرتدا وڕزگارمان کردیت لەسزا وتۆڵەی ئەوان، جار لەدوای جار تۆمان ڕزگار کرد لەو تاقیکردنەوەی کە دووچاری بوویت، دوای ئەوەیش ھەڵھاتیت ساڵانێک لەناو خەڵکی مەدیەن مایتەوە، پاشان لەو کاتەی بۆت دیاریکرا گەڕایتەوە تاوەکو بێیت ولە گەڵ پەروەردگارتدا وتووێژ بکەیت وبتکەین بە پێغەمبەر
وَٱصْطَنَعْتُكَ لِنَفْسِى ﴿٤١﴾
ھەڵمبژاردیت تاوەکو ببیت بە پێغەمبەر ونێرراوی من، بۆ ئەوەی وەحی وپەیامی پەروەردگارت بەخەڵکی بگەیەنیت
ٱذْهَبْ أَنتَ وَأَخُوكَ بِـَٔايَـٰتِى وَلَا تَنِيَا فِى ذِكْرِى ﴿٤٢﴾
ئەی موسا - خۆت وھارونی برات لەگەڵ ئەو نیشانە ڕوونانەی کەبەڵگەن لەسەر دەسەڵات وتوانای خوا وتاک وتەنھایی ئەو بڕۆن بۆ لای فیرعەون، وە سست ولاواز مەبن لە بانگەواز ویاد وزیکری من
ٱذْهَبَآ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ ﴿٤٣﴾
بڕۆن بۆ لای فیرعەون، بێگومان ئەو سنووری تێپەڕاندووە لە بێباوەڕی ولە خوا یاخی بوون. فقولا له قولا لينا لعله يتذكرأو يخش
فَقُولَا لَهُۥ قَوْلًۭا لَّيِّنًۭا لَّعَلَّهُۥ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَىٰ ﴿٤٤﴾
لەسەرخۆ وبەنەرم ونیانی قسەی لەگەڵدا بکەن، بە ئومێدی ئەوەی بیر بکاتەوە ولە خوا بترسێت وتەوبە بکات
قَالَا رَبَّنَآ إِنَّنَا نَخَافُ أَن يَفْرُطَ عَلَيْنَآ أَوْ أَن يَطْغَىٰ ﴿٤٥﴾
موسا وھارون (سەلامی خوای لێ بێت) وتیان: بێگومان دەترسین پێش ئەوەی بانگی بکەین وڕاستی بۆ دەربخەین سزامان بدات، یان لەستەمکردن سنوورمان لەگەڵ ببەزێنێت وبمانکوژێت، یان دووچاری ھەر خراپەیەکی ترمان بکات
قَالَ لَا تَخَافَآ ۖ إِنَّنِى مَعَكُمَآ أَسْمَعُ وَأَرَىٰ ﴿٤٦﴾
خوای گەورە پێی فەرموون: مەترسن، بێگومان من بە پشتیوانی کردن ویارمەتیدان لە گەڵتانم، ئەوەی لە نێوانتان ڕوو دەدات ئەیبیسم وئەیبینم. لاپەڕە ٥ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
فَأْتِيَاهُ فَقُولَآ إِنَّا رَسُولَا رَبِّكَ فَأَرْسِلْ مَعَنَا بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ وَلَا تُعَذِّبْهُمْ ۖ قَدْ جِئْنَـٰكَ بِـَٔايَةٍۢ مِّن رَّبِّكَ ۖ وَٱلسَّلَـٰمُ عَلَىٰ مَنِ ٱتَّبَعَ ٱلْهُدَىٰٓ ﴿٤٧﴾
بڕۆن بۆ لای وپێی بڵێن: - ئەی فیرعەون - بەڕاستی ئێمە پێغەمبەری خواین، بەنو ئیسرائیل لەگەڵمان بنێرە، چیتر بەکوشتنی مناڵەکانیان وھێشتنەوەی ئافرەتەکانیان بۆ خزمەتکردنی خۆتان ئەشکەنجە وسزایان مەدە، بێگومان ئێمە لەلایەن پەروەردگارتەوە نیشانە وموعجیزەیەکمان بۆ ھێناویت بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆییمان، دڵنیایی و سەلامەت بوون لە سزای خوایی بۆ ئەوانەی کە باوەڕیان پێھێنا، وە شوێن ھیدایەت وڕێنمونی ئەو کەوتوون
إِنَّا قَدْ أُوحِىَ إِلَيْنَآ أَنَّ ٱلْعَذَابَ عَلَىٰ مَن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ ﴿٤٨﴾
خوای گەورە وەحی وسروشی بۆ ئێمە کردووە، بەڕاستی سزای خوا لە دونیا ودواڕۆژ بۆ ئەو کەسانەیە کە بێباوەڕن بەبەڵگە ونیشانەکانی خوا، وە پشتیان ھەڵکردووە لەوەی پێغەمبەرەکانی ھێناویانە. قال فمن ر بكما يموس
قَالَ فَمَن رَّبُّكُمَا يَـٰمُوسَىٰ ﴿٤٩﴾
فیرعەون بەنکۆڵی کردنەوە پێی وتن: ئەی موسا ئەو پەروەردگارەی کەوا دەزانن ئێوەی ناردووە بۆ لای ئێمە کێیە وکامەیە؟
قَالَ رَبُّنَا ٱلَّذِىٓ أَعْطَىٰ كُلَّ شَىْءٍ خَلْقَهُۥ ثُمَّ هَدَىٰ ﴿٥٠﴾
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) وتی: پەروەردگاری ئێمە ئەو پەروەردگارەیە ھەموو شتێکی دروستکردووە، پاشان ھیدایەت وڕێنمایی ھەموو بەدیھێنراوەکانی کردووە بۆ ئەو شتەی کە سوود وبەرژەوەندیانی تێدا بێت
قَالَ فَمَا بَالُ ٱلْقُرُونِ ٱلْأُولَىٰ ﴿٥١﴾
فیرعەون وتی: ئەی ھەواڵ ودەنگوباسی ئەو گەل وئوممەتانەی پێشووتر چییە کە لەسەر بێباوەڕی بوون؟
قَالَ عِلْمُهَا عِندَ رَبِّى فِى كِتَـٰبٍۢ ۖ لَّا يَضِلُّ رَبِّى وَلَا يَنسَى ﴿٥٢﴾
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) وتی بە فیرعەون: زانینی بەسەرھات وچیرۆکی ئەو ئوممەتانە لای پەروەردگارمە، لای ئەو لە (لوح المحفوظ) جێگیر وچەسپاوە، من ھیچ زانیارییەکم نییە لەبارەیانەوە، پەروەردگارم ھەڵە ناکات لە زانین وزانیاریدا، وە ھیچیشی لەبیر ناچێتەوە
ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَرْضَ مَهْدًۭا وَسَلَكَ لَكُمْ فِيهَا سُبُلًۭا وَأَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَخْرَجْنَا بِهِۦٓ أَزْوَٰجًۭا مِّن نَّبَاتٍۢ شَتَّىٰ ﴿٥٣﴾
شت ى لای ئەو پەروەردگارەمە کە زەوی بۆ ڕاخستوون تاوەکو بۆ ژیان کردن بشێت، وە لە زەویشدا چەند رێگایەکی تێدا داناوە کە بۆ ھاتوچۆکردن بسازێت، وە لە ئاسمانیشەوە ئاوی باراندوە بەھۆیەوە جۆرەھا ڕووەکی جیاوازی ڕواندوە
كُلُوا۟ وَٱرْعَوْا۟ أَنْعَـٰمَكُمْ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍۢ لِّأُو۟لِى ٱلنُّهَىٰ ﴿٥٤﴾
ئەی خەڵکینە - لەو بەروبومە خاوێنەی لە زەوی بۆمان دەرھێناون بخۆن، وە ئاژەڵ ومەڕ وماڵاتیشی لێ بلەوەڕێنن، بێگومان لەو نیعمەت وبەخششانەی باسکران بەڵگە ونیشانە گەلێک ھەن لەسەر دەسەڵات وگەورەیی خودا بۆ کەسانێک خاوەن ژیری وبیر وھۆشی دروست بن. لاپەڕە ٦ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
۞ مِنْهَا خَلَقْنَـٰكُمْ وَفِيهَا نُعِيدُكُمْ وَمِنْهَا نُخْرِجُكُمْ تَارَةً أُخْرَىٰ ﴿٥٥﴾
لەسەرەتاوە لە گڵی زەوی بابە گەورەتانمان (کە ئادەمە سەلامی خوای لێ بێت) بەدیھێنا، وە کاتێکیش دەمرن وئەم ژیانە بەجێ دەھێڵن دەتانگێڕینەوە بۆ ناو زەوی، وە کۆتا جاریش کاتی زیندووبوونەوە جارێکی تر لەزەوییەوە دەرتان دەھێنینەوە. ولقد أرينهءايتنا كلها فكذ ب وأبى
وَلَقَدْ أَرَيْنَـٰهُ ءَايَـٰتِنَا كُلَّهَا فَكَذَّبَ وَأَبَىٰ ﴿٥٦﴾
ھەر نۆ نیشانە وموعجیزەکەی خۆمانمان نیشانی فیرعەوندا، ئەویش بەچاوی خۆی بینینی بەڵام باوەڕی پێ نەکردن وبە درۆی خستنەوە، وە نەھات بەدەم بانگەوازەکەی موساوە، وە باوەڕی نەھێنا بە خوای گەورە. قال أجئتنا لتخ رجنا من أرضنا بسح رك يموس
قَالَ أَجِئْتَنَا لِتُخْرِجَنَا مِنْ أَرْضِنَا بِسِحْرِكَ يَـٰمُوسَىٰ ﴿٥٧﴾
فیرعەون وتی: ئەی موسا ھاتویت بۆ لا مان تاوەکو بەو سیحر وجادووەی ھێناوتە لە خاک وزەوی میسر وەدەرمان بنێیت، دوایش خۆت ببیت بە خاوەنی ھەمووی؟
فَلَنَأْتِيَنَّكَ بِسِحْرٍۢ مِّثْلِهِۦ فَٱجْعَلْ بَيْنَنَا وَبَيْنَكَ مَوْعِدًۭا لَّا نُخْلِفُهُۥ نَحْنُ وَلَآ أَنتَ مَكَانًۭا سُوًۭى ﴿٥٨﴾
ئەی موسا - ئێمەیش جادووەیەک وەک جادووەکەی تۆ دەھێنین، کەوابێت وادەیەک دیاری بکە لەکات وشوێنی دیاریکراودا کۆبینەوە، نە ئێمە ونە تۆیش بێ بەڵێنی نەکەین، جێگایەکی تەخت وڕاست بێت بکەوێتە نێوان ھەردوو دەستەکەمانەوە
قَالَ مَوْعِدُكُمْ يَوْمُ ٱلزِّينَةِ وَأَن يُحْشَرَ ٱلنَّاسُ ضُحًۭى ﴿٥٩﴾
موسا بە فیرعەونی وت: وادەی کۆبونەوە وبەیەک گەیشتنەکەمان ڕۆژی جەژن بێت، ئەو کاتەی کە خەڵکی سەرگەرمی جەژن وئاھەنگ گێڕانن، لەکاتی چێشتتەنگاودا کۆدەبنەوە. فتولى فرعون فجمع كيده ثم أتى
فَتَوَلَّىٰ فِرْعَوْنُ فَجَمَعَ كَيْدَهُۥ ثُمَّ أَتَىٰ ﴿٦٠﴾
فیرعەون پشتی ھەڵکرد وڕۆیشت، ھەرچی فڕوفێڵ وجادووگەری ھەبوو ھەمووی کۆکردەوە، دواتر لەکات وشوێنی دیاریکراودا ئامادە بوو بۆ ئەوەی بەسەر موسادا سەرکەوێت
قَالَ لَهُم مُّوسَىٰ وَيْلَكُمْ لَا تَفْتَرُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًۭا فَيُسْحِتَكُم بِعَذَابٍۢ ۖ وَقَدْ خَابَ مَنِ ٱفْتَرَىٰ ﴿٦١﴾
موسا ڕووی کردە جادووگەرەکانی فیرعەون ئامۆژگاری کردن وپێی وتن: ئاگادار وھۆشیاربن، درۆ بۆ خوا ھەڵمەبەستن بەوەی بتانەوێت بە جادوو وفڕوفێڵ خەڵکی فریو بدەن، ئەو کاتە خوای گەورە بە سزای سەختی ڕیشەتان دەردەھێنێت ولەناوتان دەبات، بێگومان خەسارۆمەند بوو ئەوەی درۆی بۆ خوا ھەڵبەستووە
فَتَنَـٰزَعُوٓا۟ أَمْرَهُم بَيْنَهُمْ وَأَسَرُّوا۟ ٱلنَّجْوَىٰ ﴿٦٢﴾
سەریان کرد بەناو یەکدا کاتێک گوێبیستی قسەکانی موسا بوون ودەستیان کردە ورتە ورت وچپە کردن لە نێو خۆیاندا
قَالُوٓا۟ إِنْ هَـٰذَٰنِ لَسَـٰحِرَٰنِ يُرِيدَانِ أَن يُخْرِجَاكُم مِّنْ أَرْضِكُم بِسِحْرِهِمَا وَيَذْهَبَا بِطَرِيقَتِكُمُ ٱلْمُثْلَىٰ ﴿٦٣﴾
ھەندێک لە جادووگەرەکان بەنھێنی بە ھەندێکی تریان وت: بێگومان موسا وھارون دوو جادووگەرن، دەیانەوێت بەجادووەکانیان لەخاکی میسر وەدەرتان نێن، وە بەرنامە وداب ونەریتە بەرز وبڵندەکەی ئێوە لە ژیاندا نەھیڵن وپوچەڵی بکەنەوە. لاپەڕە ٧ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ف
فَأَجْمِعُوا۟ كَيْدَكُمْ ثُمَّ ٱئْتُوا۟ صَفًّۭا ۚ وَقَدْ أَفْلَحَ ٱلْيَوْمَ مَنِ ٱسْتَعْلَىٰ ﴿٦٤﴾
جا لەبەر ئەوە فڕوفێڵەکانتان بتەو وبەھێز بکەن، وە جیاوازی نەکەوێتە نێوانتانەوە ویەکڕیز بن، پاشان بەیەکجار ئەوەی لەدەستاندایە ھەمووی فڕی بدەن، بێگومان ئەوەی ئەمڕۆ سەربکەوێت سەفراز وبەختیارە
قَالُوا۟ يَـٰمُوسَىٰٓ إِمَّآ أَن تُلْقِىَ وَإِمَّآ أَن نَّكُونَ أَوَّلَ مَنْ أَلْقَىٰ ﴿٦٥﴾
جادووگەرەکان وتیان بە موسا (سەلامی خوای لێ بێت): ئەی موسا یەکێکیان ھەڵبژێرە، یان سەرەتا تۆ دەست پێ بکە وھەرچیت پێیە لە سیحر وجادوو ھەڵیدە، یان ئەوەتانێ ئێمە یەکەمجار دەست پێ دەکەین وھەڵیدەدەین
قَالَ بَلْ أَلْقُوا۟ ۖ فَإِذَا حِبَالُهُمْ وَعِصِيُّهُمْ يُخَيَّلُ إِلَيْهِ مِن سِحْرِهِمْ أَنَّهَا تَسْعَىٰ ﴿٦٦﴾
موسا (سەلامی خوای لێ بێت): وتی: بەڵکو ئێوە ھەرچیەکتان پێیە یەکەمجار ھەڵی بدەن، جا پەت وگوریس وگۆچانەکانیان ھەڵدایە گۆڕەپانەکەوە، موسا وایزانی گوریس وگۆچانەکانیان مارن بە خێرای دەجوڵانەوە. فأ وجس فى نفسه خيفة م وس
فَأَوْجَسَ فِى نَفْسِهِۦ خِيفَةًۭ مُّوسَىٰ ﴿٦٧﴾
موسا ترسی لێ نیشت لەوەی ئەوانە کردیان، بەڵام شاردیەوە وئاشکرای نەکرد
قُلْنَا لَا تَخَفْ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْأَعْلَىٰ ﴿٦٨﴾
خوای گەورە موسای دڵنیا کردەوە بۆ ئەوەی نەترسێت وپێی فەرموو: نەترسیت لەوەی بۆت دروست بوو، بێگومان ئەی موسا ھەر تۆ بەسەر ئەواندا زاڵ وسەرکەوتوو دەبیت
وَأَلْقِ مَا فِى يَمِينِكَ تَلْقَفْ مَا صَنَعُوٓا۟ ۖ إِنَّمَا صَنَعُوا۟ كَيْدُ سَـٰحِرٍۢ ۖ وَلَا يُفْلِحُ ٱلسَّاحِرُ حَيْثُ أَتَىٰ ﴿٦٩﴾
ئەو گۆچانەی بەدەستی ڕاستەوەیە ھەڵیدە، خێرا دەبێت بە مارێکی گەورە وھەرچی ئەوان بە جادوو کردیان ھەمووی قووت دەدات وئەیپێچێتەوە، ئەوەی ئەوان کردیان تەنھا سیحر وجادوو وفڕوفیڵە، جادووگەریش ھەرچی بکات ولەھەر جێگایەک بێت سەرکەوتوو نابێت
فَأُلْقِىَ ٱلسَّحَرَةُ سُجَّدًۭا قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِرَبِّ هَـٰرُونَ وَمُوسَىٰ ﴿٧٠﴾
موسا گۆچانەکەی ھەڵدا، خێرا بوو بە مارێکی گەورە، وە ھەرچی جادووگەرەکان کردبوویان قووتیدا، ئەوە بوو جادووگەرەکان بە سوژدە بردنەوە بۆ خوای گەورە خۆیان خستە سەر زەوی کاتیک زانیان ئەوەی موسا کردی سیحر وجادوو نەبوو، بەڵکو لە خوای گەورەوە بوو، وتیان: باوەڕمان ھێنا بە پەروەردگاری موسا وھارون، پەرروەردگاری ھەموو بەدیھێنراوەکان
قَالَ ءَامَنتُمْ لَهُۥ قَبْلَ أَنْ ءَاذَنَ لَكُمْ ۖ إِنَّهُۥ لَكَبِيرُكُمُ ٱلَّذِى عَلَّمَكُمُ ٱلسِّحْرَ ۖ فَلَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُم مِّنْ خِلَـٰفٍۢ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمْ فِى جُذُوعِ ٱلنَّخْلِ وَلَتَعْلَمُنَّ أَيُّنَآ أَشَدُّ عَذَابًۭا وَأَبْقَىٰ ﴿٧١﴾
ى فیرعەون نکۆڵی لە باوەڕی جادووگەرەکان کرد وھەڕەشەی لێکردن وپێی وتن: باوەڕتان ھێنا بە موسا پێش ئەوەی مۆڵەتی ئەوەتان بدەم، بەڕاستی موسا سەرگەورەتانە ئەی جادووگەرەکان ئەو جادووی فێرکردوون ھەر بۆیە شوێنی کەوتن، سوێند بێت دەست وقاچەکانتان جیاواز لە یەکتر ببڕم، پاشان لا شەکانتان ھەڵبواسم بەقەدی دار خورمادا تاوەکو دەمرن، بۆ ئەوەی ببن بە پەند وئامۆژگاری بۆ کەسانی تر، جا ئەو کاتە دەزانن کاممان سزامان سەختر وبەردەوامترە، من یا خواکەی موسا؟ ! لاپەڕە ٨ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
قَالُوا۟ لَن نُّؤْثِرَكَ عَلَىٰ مَا جَآءَنَا مِنَ ٱلْبَيِّنَـٰتِ وَٱلَّذِى فَطَرَنَا ۖ فَٱقْضِ مَآ أَنتَ قَاضٍ ۖ إِنَّمَا تَقْضِى هَـٰذِهِ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَآ ﴿٧٢﴾
جادووگەرەکان وتیان بە فیرعەون: - ئەی فیرعەون - ئێمە تۆ بەسەر ئەو بەڵگە ونیشانە وموعجیزە ڕوونانەدا ھەڵنابژێرین، وە ھەرگیز تۆ ھەڵنابژێرین بەسەر ئەو خوایەی کە بەدیھێناوین، ھەرچییەک ئەکەیت بەرامبەرمان بیکە ودرێغی مەکە، ھیچ دەسەڵاتێکت بەسەرماندا نییە لەم دونیایە نەبێت کە کۆتایی دێت ودەفەوتێت، وە ئەوەش بزانە دەسەڵاتەکەی تۆ دەفەوتێت وتیادەچێت
إِنَّآ ءَامَنَّا بِرَبِّنَا لِيَغْفِرَ لَنَا خَطَـٰيَـٰنَا وَمَآ أَكْرَهْتَنَا عَلَيْهِ مِنَ ٱلسِّحْرِ ۗ وَٱللَّهُ خَيْرٌۭ وَأَبْقَىٰٓ ﴿٧٣﴾
بەڕاستی ئێمە باوەڕمان بە پەروەردگارمان ھێنا بە ئومێد وڕەجای ئەوەی ھەرچی گوناھ وتاوان وبێباوەڕی پێشوومانە بیسرێتەوە لێمان خۆش بێت، وە گوناھی ئەو سیحر و جادووەی کە زۆرت لێکردین فێری ببین وئەنجامی بدەین بۆ ئەوەی بەسەر موسادا سەرکەوین لەسەرمانی بسڕێتەوە، وە پاداشتی خوای گەورە باشترە لەوەی کە بەڵێنت پێدابووین، وە سزای ئەویش بەردەوامترە لەو سزایەی کەتۆ ھەڕەشەی پێ دەکەیت لێمان. إنه من يأت ربه مجرما فإن له جهنملا يموت فيها ولا يحي
إِنَّهُۥ مَن يَأْتِ رَبَّهُۥ مُجْرِمًۭا فَإِنَّ لَهُۥ جَهَنَّمَ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحْيَىٰ ﴿٧٤﴾
بێگومان ھەر کەسێک بە بێباوەڕی بچێتەوە لای خوا لە ڕۆژی قیامەتدا، ئەوە بەڕاستی بەشی دۆزەخە ونایشمرێت وە بەھەمیشەییش تێیدا دەمێنێتەوە، نامرێت تاوەکو پشوو بدات وئیسراحەت بکات، وە بەژیانێکی خۆشیش ناژێت
وَمَن يَأْتِهِۦ مُؤْمِنًۭا قَدْ عَمِلَ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُمُ ٱلدَّرَجَـٰتُ ٱلْعُلَىٰ ﴿٧٥﴾
وە ھەر کەسێک لە ڕۆژی قيامەتدا بە باوەڕەوە بچێتەوە لای خوای گەورە، وە کاروکردەوەی چاکەی ئەنجام دابێت، ئا ئەوانە خاوەن ئەو سیفەتە گەورانەن چەندین پلەی بەرزیان ھەیە
جَنَّـٰتُ عَدْنٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَا ۚ وَذَٰلِكَ جَزَآءُ مَن تَزَكَّىٰ ﴿٧٦﴾
ئەو پلە بەرزانە بریتین لە بەھەشتانێکی ھەمیشەیی وبەردەوام، بە ژێر کۆشک وتەلارەکانیدا ڕووبارەکان دێن ودەڕۆن وگوزەر دەکەن، بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، ئەو پاداشتەی باسکرا پاداشتی ھەموو کەسێکە خۆی پاک کردبێتەوە لە بێباوەڕی وگوناھ وتاوان
وَلَقَدْ أَوْحَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنْ أَسْرِ بِعِبَادِى فَٱضْرِبْ لَهُمْ طَرِيقًۭا فِى ٱلْبَحْرِ يَبَسًۭا لَّا تَخَـٰفُ دَرَكًۭا وَلَا تَخْشَىٰ ﴿٧٧﴾
بێگومان وەحیمان بۆ موسا کرد: کە بە شەو لەگەڵ بەندەکانم لە میسر دەربچن تاوەکو کەس پێیان نەزانێت، دوای ئەوەی بەگۆچانەکەت بدە لە دەریا وڕێگایەکی وشکانیان بۆ بکەرەوە تاوەکو لێوەی بپەڕێنەوە، نە بترسە لە سوپاکەی فیرعەون پێتان بگەن ونەخەمی نوقم بوونیشت ھەبێت لە دەریا
فَأَتْبَعَهُمْ فِرْعَوْنُ بِجُنُودِهِۦ فَغَشِيَهُم مِّنَ ٱلْيَمِّ مَا غَشِيَهُمْ ﴿٧٨﴾
دوای ئەوەی ئەوان بە شەو لە میسر دەرچوون، فیرعەون وسەربازەکانی شوێنیان کەوتن (بەو ڕێگا وشکانییەی موسا وباوەڕداران پێیدا ڕۆیشتن) لەپڕ شەپۆلی دەریا ھات و فیرعەون وسەربازەکانی داپۆشی چۆن داپۆشینێک، بەشێوەیەک جگە لە (اللە) ھیچ کەس ھەقیقەتی نازانێت، ھەموویان نوقمی ناو دەریا بوون وتیاچوون، خوای گەورە موسا وباوەڕدارانی ڕزگار کرد. وأضل فرعون قومه وما هد
وَأَضَلَّ فِرْعَوْنُ قَوْمَهُۥ وَمَا هَدَىٰ ﴿٧٩﴾
فیرعەون گەلەکەی سەرگەردان وگومڕا کرد، کوفر وبێباوەڕی لا جوان وڕازاوە کردن، وە بەناھەق وباتڵ فڕوفێڵی لێکردن، وە نەیتوانی ڕێنوێنیان بکات وھیدایەتیان بدات بۆ سەر ڕێگای ڕاست. لاپەڕە ٩ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
يَـٰبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ قَدْ أَنجَيْنَـٰكُم مِّنْ عَدُوِّكُمْ وَوَٰعَدْنَـٰكُمْ جَانِبَ ٱلطُّورِ ٱلْأَيْمَنَ وَنَزَّلْنَا عَلَيْكُمُ ٱلْمَنَّ وَٱلسَّلْوَىٰ ﴿٨٠﴾
دوای ئەوەی بەنو ئیسرائیلمان ڕزگار کرد لە فیرعەون وسەربازەکانی پێمان وتن: ئەی نەوەکانی ئیسرائیل ئێمە ئێوەمان لە دەست دوژمنەکەتان ڕزگار کرد، وە بەڵێنمان پێدابوون لەلای ڕاستی ئەو شیوەی دەکەوێتە لای کێوی طور لەگەڵ موسا دا گفتوگۆ بکەین، وە لە ڕۆژە سەختەکانی ئەو ساڵانەی ونی ناو دەشتی سینا بوون لەو دەشتە چۆڵەدا شەرابێکی شیرینی وەک ھەنگوین ومەلی شێلاقەمان بۆ ناردنە خوارەوە، تاوەکو سوودی لێ ببینن
كُلُوا۟ مِن طَيِّبَـٰتِ مَا رَزَقْنَـٰكُمْ وَلَا تَطْغَوْا۟ فِيهِ فَيَحِلَّ عَلَيْكُمْ غَضَبِى ۖ وَمَن يَحْلِلْ عَلَيْهِ غَضَبِى فَقَدْ هَوَىٰ ﴿٨١﴾
پێمان وتن: لەو ڕزق وڕۆزییە پاکو خاوێن وحەڵاڵە بخۆن کە پێمان داوون، وە سنوری خوای گەورە مەبەزێنن ونزیکی ئەو شتانە نەکەونەوە کە خوای گەورە حەرامی کردوون، وە گەر نا خەشم وتوڕەیی من دادەبەزێتە سەرتان، وە ھەرکەسیش خەشم وتوڕەیی من داببەزێتە سەری ئەوە بە ھیلاکدا دەچێت وسەرگەردانی دونیا و دواڕۆژیش دەبێت
وَإِنِّى لَغَفَّارٌۭ لِّمَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ صَـٰلِحًۭا ثُمَّ ٱهْتَدَىٰ ﴿٨٢﴾
بێگومان من بەرامبەر ئەو کەسەی تەوبە دەکات وباوەڕی ھێناوە وکاروکردەوەی چاک ئەنجام دەدات وبەردەوام دەبێت لەسەری زۆر لێبوردە وبەخشەرم، لە گوناھەکانی دەبوورم، وە ھەڵە وکەموکورتییەکانیشی دەپۆشم
۞ وَمَآ أَعْجَلَكَ عَن قَوْمِكَ يَـٰمُوسَىٰ ﴿٨٣﴾
ئەی موسا - چی وای لێکردیت لە گەلەکەت پێش بکەویت وپەلە بکەیت لە گەیشتنت بە کێوی طور وئەوان لە دوای خۆتەوە بەجێ بھێڵێت؟
قَالَ هُمْ أُو۟لَآءِ عَلَىٰٓ أَثَرِى وَعَجِلْتُ إِلَيْكَ رَبِّ لِتَرْضَىٰ ﴿٨٤﴾
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) وەڵامی خوای گەورەی دایەوە وفەرمووی: ئەوان وان لە دوامەوە وپێم دەگەن، لە گەلەکەم پێش کەوتم بۆ لای تۆ، تاوەکو بەو پەلە کردنەم بۆ لا ت لێم ڕازی بیت، ئەی پەروەردگارم
قَالَ فَإِنَّا قَدْ فَتَنَّا قَوْمَكَ مِنۢ بَعْدِكَ وَأَضَلَّهُمُ ٱلسَّامِرِىُّ ﴿٨٥﴾
خوای گەورە پێی فەرموو: ئەی موسا بێگومان دوای ھاتنی تۆ بۆ کێوی طور گەلەکەتمان تاقیکردەوە، ئەویش ئەوە بوو سامری گوێرەکەیەکی لە زێر بۆ دروست کردن و بانگی کردن بۆ پەرستنی وگومڕای کردن
فَرَجَعَ مُوسَىٰٓ إِلَىٰ قَوْمِهِۦ غَضْبَـٰنَ أَسِفًۭا ۚ قَالَ يَـٰقَوْمِ أَلَمْ يَعِدْكُمْ رَبُّكُمْ وَعْدًا حَسَنًا ۚ أَفَطَالَ عَلَيْكُمُ ٱلْعَهْدُ أَمْ أَرَدتُّمْ أَن يَحِلَّ عَلَيْكُمْ غَضَبٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ فَأَخْلَفْتُم مَّوْعِدِى ﴿٨٦﴾
أن يحل عليكم غضب من ر بكم فأخلفتم م وعدى ئەمجا موسا (سەلامی خوای لێ بێت) کاتێک ئەوەی بیست بەداخ وخەم وپەژارە وتوەڕییەوە گەرایەوە بۆ لای گەلەکەی، وە پێی وتن: ئەی گەلەکەم ئایا پەروەردگارتان بەڵێنێکی باشی پێنەدان، کە تەوراتتان بۆ دادەبەزێنێت، وە دەتانخاتە بەھەشتەوە، یاخود ماوە وکاتەکە زۆری خایاند ولەبیرتان چوو، یان ھەر ویستان بەم گوێرەکە پەرستنە خەشم وتوڕەیی پەروەردگارتان بۆ دابەزێت ودووچاری سزای ئەو ببنەوە، ھەر لەبەر ئەوە ئەو بەڵێن وپەیمانەتان شکاند کە بە منتان دابوو کەلەسەر یەکخواپەرستی و تاعەت وگوێڕایەڵی بمێننەوە تا دەگەڕێمەوە بۆ لا تان.؟!
قَالُوا۟ مَآ أَخْلَفْنَا مَوْعِدَكَ بِمَلْكِنَا وَلَـٰكِنَّا حُمِّلْنَآ أَوْزَارًۭا مِّن زِينَةِ ٱلْقَوْمِ فَقَذَفْنَـٰهَا فَكَذَٰلِكَ أَلْقَى ٱلسَّامِرِىُّ ﴿٨٧﴾
گەلەکەی موسا وتیان: - ئەی موسا - بە ویست ودەسەڵاتی خۆمان سەرپێچیمان لە فەرمانەکەی تۆ نەکرد، بەڵکو ناچار بووین، بەڵکو کاتێک کە دەرچوین زیڕ وزیوێکی زۆری گەلەکەی فیرعەونمان لە کۆل نابوو، ئێمەیش بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت لە دەستی فڕێمان دایە ناو چاڵێکەوە، ھەر کاتێک ئێمە فڕێمان دەدا سامرییش مشتێ خۆڵی لاپەڕە ١٠ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر لە شوێنەواری جێ سمی ئەسپەکەی جوبرەئیلی دەھاویشتە سەر ئەو چاڵە
فَأَخْرَجَ لَهُمْ عِجْلًۭا جَسَدًۭا لَّهُۥ خُوَارٌۭ فَقَالُوا۟ هَـٰذَآ إِلَـٰهُكُمْ وَإِلَـٰهُ مُوسَىٰ فَنَسِىَ ﴿٨٨﴾
سامری لەو زێر وزیوانە پەیکەری گوێرەکەیەکی بێ گیانی دروستکرد بۆ نەوەکانی ئیسرائیل، وەک مانگا دەیبۆڕاند، ئەوانەی گیرۆدەی فڕوفێڵی سامری بوون وتیان: ئەمە خوای ئێوە وخوای موسایشە، موسا لەبیری چووە خواکەی لێرە بەجێھێشتووە. ر أفلا يرون ألا يرجع إليهم قولا ولا يملك لهم ض اولا نفعا
أَفَلَا يَرَوْنَ أَلَّا يَرْجِعُ إِلَيْهِمْ قَوْلًۭا وَلَا يَمْلِكُ لَهُمْ ضَرًّۭا وَلَا نَفْعًۭا ﴿٨٩﴾
ئایا ئەوانەی گیرۆدەی فڕوفێڵی سامری بوون وئەو گوێرەکەیان پەرست نابینن ئەو گوێرەکەیە نە قسەیان لەگەڵدا دەکات ونە وەڵامی داواکاریەکانیشیان دەداتەوە، وە دەسەڵاتی ئەوەیشی نییە زەرەر وزیان لەوان ولە خەڵکی تریش دوور بخاتەوە، وە دەسەڵاتیشی نییە سوود وقازانج بەوان وبە خەڵکی تریش بگەیەنێت؟!
وَلَقَدْ قَالَ لَهُمْ هَـٰرُونُ مِن قَبْلُ يَـٰقَوْمِ إِنَّمَا فُتِنتُم بِهِۦ ۖ وَإِنَّ رَبَّكُمُ ٱلرَّحْمَـٰنُ فَٱتَّبِعُونِى وَأَطِيعُوٓا۟ أَمْرِى ﴿٩٠﴾
بێگومان ھارونیش پێش ئەوەی موسا بگەڕێتەوە بۆ لایان پێی وتن: ئەی گەلی من وریا بن ئێوە بەو گوێرەکە زێڕینە تاقیکرانەوە تاوەکو باوەڕدار وبێباوەڕ لێک جیا بکرێنەوە، وە - ئەی گەلەکەم - پەروەردگارتان بەخشندە ومیھرەبانە وخاوەنی ڕەحمەتە نەک ئەو گوێرەکەیەی کە ھیچ زیان وقازانجی بەدەست نییە، چی جای بگات بەوەی ڕەحمتان پێ بکات وبەخشندە بێت لەگەڵتاندا، دەی کەوابێت شوێنی من بکەون لەپەرستنی (اللە) تەعالا بەتاک وتەنھایی، وە گوێڕایەڵی فەرمانەکانیشم بن، بەوەی واز بھێننن لەپەرستنی ھەر شتێک جگە لە خوای گەورە. قالوا لن نبرح عليه عكفين حت يرجع إلينا موس
قَالُوا۟ لَن نَّبْرَحَ عَلَيْهِ عَـٰكِفِينَ حَتَّىٰ يَرْجِعَ إِلَيْنَا مُوسَىٰ ﴿٩١﴾
ئەوانەی گیرۆدەی پەرستنی گوێرەکەکە بوون وتیان: نەخێر وازی لێناھێنین وبەردەوام لای ئەم گوێرەكە دەمێنینەوە ودەیپەرستین تا ئەو کاتەی موسا دەگەڕێتەوە بۆ لا مان
قَالَ يَـٰهَـٰرُونُ مَا مَنَعَكَ إِذْ رَأَيْتَهُمْ ضَلُّوٓا۟ ﴿٩٢﴾
موسا بە ھارونی برای وت: چی شتێک ڕێگری لێکردیت لەوەی نەیەیت بەدوامدا کاتێک بینیت بەنو ئیسرائیل گومڕا بوون وجگە لەخوا خەریکی پەرستنی گوێرەکەن؟
أَلَّا تَتَّبِعَنِ ۖ أَفَعَصَيْتَ أَمْرِى ﴿٩٣﴾
وازیان لێ بھێنیت وبگەیت پێم؟! ئایا تۆیش سەرپێچی فەرمانەکەمت کرد وقسەمت شکاند کاتێک من تۆم لای ئەوان بەجێھێشت کە ئاگاداریان بیت ونەھێڵێت سەرپێچی خوا بکەن؟!
قَالَ يَبْنَؤُمَّ لَا تَأْخُذْ بِلِحْيَتِى وَلَا بِرَأْسِىٓ ۖ إِنِّى خَشِيتُ أَن تَقُولَ فَرَّقْتَ بَيْنَ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ وَلَمْ تَرْقُبْ قَوْلِى ﴿٩٤﴾
کاتێک موسا ڕیش وسەری ھارونی برای توند ڕاکێشا، وە سەرزەنشتی کرد لەوەی بۆچی ڕازی بوو بەنو ئیسرائیل دەست بکەن بەگوێرەکە پەرستن، ھارون ویستی سۆز و بەزەیی موسا بۆ لای خۆی ڕابکێشێت وپێی وت: ئەی کوڕی دایکم ڕیش وقژم ڕامەکێشە، من بیانووم ئەوە بوو کە لەگەڵیان مامەوە وجێم نەھێڵان، ترسام لەوەی ئەگەر بەتەنھا بەجێیان بھێڵم دووبەرەكی بكەوێتە ناویان ودوای پێم بڵێیت: بەڕاستی تۆ جیاوازی ودووبەرەکیت خستە نێو بەنو ئیسرائیلەوە، وە وەسیەت وئامۆژگاریەکەی منت نەپاراست، وە چاوەڕوانی منت نەکرد تا دێمەوە بۆ لایان. قال فما خطبك يسمرى
قَالَ فَمَا خَطْبُكَ يَـٰسَـٰمِرِىُّ ﴿٩٥﴾
موسا (سەلای خوای لێ بێت) بە سامری وت: ئەی سامری تۆ ئیش وکارت چییە؟ چی شتێک پاڵی پێوە نایت کە ئەم کارە بکەیت؟ مەبەست پێی دروستکردنی ئەم گوێرەکەیە لە زێڕ وزیو، وە پاشان بیکاتە خوای بەنو ئیسرائیل بۆ ئەوەی بیپەرستن. لاپەڕە ١١ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
قَالَ بَصُرْتُ بِمَا لَمْ يَبْصُرُوا۟ بِهِۦ فَقَبَضْتُ قَبْضَةًۭ مِّنْ أَثَرِ ٱلرَّسُولِ فَنَبَذْتُهَا وَكَذَٰلِكَ سَوَّلَتْ لِى نَفْسِى ﴿٩٦﴾
سامری بە موسای وت (سەلامی خوای لێ بێت): ئەوەی من بینیم ئەوان نەیانبینی، بێگومان من جوبرەئیلم بینی بە سواری ئەسپێکەوە، مشتێک لە خۆڵی جێ سمی ئەسپەکەیم ھەڵگرت وپرژاندم بەسەر ئەو زێر وزیوە تواوەی کە لەشێوەی گوێرەکە بوو، ئیتر پەیکەری ئەو گوێرەکەی لێ دروست بوو کە وەک مانگا دەیبۆڕاند، ھەر بەو شێوەیە نەفس ودەروونم ئەوەی لا شیرین کردم کە ئەنجاممدا
قَالَ فَٱذْهَبْ فَإِنَّ لَكَ فِى ٱلْحَيَوٰةِ أَن تَقُولَ لَا مِسَاسَ ۖ وَإِنَّ لَكَ مَوْعِدًۭا لَّن تُخْلَفَهُۥ ۖ وَٱنظُرْ إِلَىٰٓ إِلَـٰهِكَ ٱلَّذِى ظَلْتَ عَلَيْهِ عَاكِفًۭا ۖ لَّنُحَرِّقَنَّهُۥ ثُمَّ لَنَنسِفَنَّهُۥ فِى ٱلْيَمِّ نَسْفًا ﴿٩٧﴾
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بە سامری وت: بڕۆ لێرە مەمێنە، وە دوور بکەوەرەوە، تا ماویت لە ژیاندا ھەر کەسێک لێت نزیک بویەوە بڵێیت: نزیکم مەبەرەوە و دەستم لێمەدە ودەستت لێنادەم، وەک کەسیکی گول تاماویت بە زەلیلی وزەبوونی بژیت، وە دڵنیاشبە لە ڕۆژی قیامەتدا وادەیەکت ھەیە کە خوای گەورە لێپریسنەوەت لەگەڵدا دەکات وتۆڵە وسزای ئەو کارەیشت وەردەگرێتەوە، وە خوای گەورەیش بەڵێنی خۆی جێ بەجێ دەکات، ئێستاش تەماشای ئەو گوێرەکەیە بکە کە کردبووت بەخوای خۆت وجگە لە (اللە) ودەتپەرست، بێگومان ئاگری تێبەردەدەین تاوەکو دەتوێتەوە، پاشان خۆڵەکەی بەرت وبڵاو دەکەینەوە بۆ ئەوەی ھیچ شوێنەوارێکی نەمێنێت
إِنَّمَآ إِلَـٰهُكُمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِى لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ وَسِعَ كُلَّ شَىْءٍ عِلْمًۭا ﴿٩٨﴾
ئەی خەڵکینە - دڵنیابن ئەوەی سامری دروستی کرد خوا نەبوو، بەڵکو پەرستراوی ھەقی ئێوە زاتی (اللە تعالی) یە، ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لەئەو، زانست و زانیاری ئەو ھەموو شتێکی گرتووەتەوە، وە ئاگاداری ھەموو شتێکە وھیچ شتێکی لێ ون نابێت
كَذَٰلِكَ نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنۢبَآءِ مَا قَدْ سَبَقَ ۚ وَقَدْ ءَاتَيْنَـٰكَ مِن لَّدُنَّا ذِكْرًۭا ﴿٩٩﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - ھەروەک چۆن چیرۆک وبەسەرھاتی موسا وفیرعەون وگەلەکانیانمان بۆ گێڕایتەوە، ھەر بەو شێوەیە چیرۆک وبەسەرھاتی پێغەمبەران وئوممەتانی پێش خۆت بۆ دەگێڕینەوە، تاوەکو دڵدانەوە بێت بۆ تۆ کە بزانیت ئەوە بەتەنھا تۆ نیت کە دووچاری ناڕەحەتی وناخۆشی بوویت لەگەڵ بێباوەڕاندا، وە بێگومان لەلایەن خۆیشمانەوە قورئانمان بەخشیوە پێت تاوەکو بیر خەرەوەی ئەو کەسانە بێت کە بیر لەمانا ومەبەستەکانی دەکەنەوە
مَّنْ أَعْرَضَ عَنْهُ فَإِنَّهُۥ يَحْمِلُ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ وِزْرًا ﴿١٠٠﴾
ھەر کەسێک پشت لەم قورئانە ھەڵبکات کە دابەزیوە بۆ سەر تۆ وباوەڕی پێ نەھێنێت وکار وکردەوەی پێ نەکات، بێگومان لە ڕۆژی قیامەتدا تاوان وگوناھی گەورە ھەڵدەگرێت، وە شایستەی سزای بە ئێش وئازاریشە
خَـٰلِدِينَ فِيهِ ۖ وَسَآءَ لَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ حِمْلًۭا ﴿١٠١﴾
لەو سزایەدا بەھەمیشەیی دەمێننەوە، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا گوناھ وتاوانەکانیان خراپترین بارێکە ھەڵیان گرتبێت
يَوْمَ يُنفَخُ فِى ٱلصُّورِ ۚ وَنَحْشُرُ ٱلْمُجْرِمِينَ يَوْمَئِذٍۢ زُرْقًۭا ﴿١٠٢﴾
ئەو ڕۆژەی فریشتەی فووکردن (ئیسرافیل) فووی دووەم دەکات بە کەڕەنادا بۆ ئەوەی خەڵکی زیندووببنەوە لە گۆڕەکانیان، ئەو ڕۆژە بێباوەڕان بەشینی کۆ دەکەینەوە، دەفەرموێت: بەشینی کۆیان دەکەینەوە، چونکە ڕەنگی پێست وچاویان لەتاو ناڕەحەتیەکانی قیامەت شین بووە، کە ھیچ کەسێک توانای ئەوەی نییە خۆ بگرێت لەبەردەم ناڕەحەتیەکانی ئەو ڕۆژەدا. لاپەڕە ١٢ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر يتخفتون بينهم إ نلبثتم إ ل اعشرا
يَتَخَـٰفَتُونَ بَيْنَهُمْ إِن لَّبِثْتُمْ إِلَّا عَشْرًۭا ﴿١٠٣﴾
لە نێو خۆیاندا چپە چپیانە وبەنھێنی قسە دەکەن ودەڵێن: ئێوە ھەر دە ڕۆژێک لەپاش مردن لەناو گۆڕدا ماونەتەوە. ن حن أعلم بما يقولون إ ذ يقول أمثلهم طريقة إ نلبثتم إ ل ايوما
نَّحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَقُولُونَ إِذْ يَقُولُ أَمْثَلُهُمْ طَرِيقَةً إِن لَّبِثْتُمْ إِلَّا يَوْمًۭا ﴿١٠٤﴾
خوای گەورە دەفەرموێت: ئێمە دەزانین لە نێو خۆیاندا بە چپە باسی چێ دەکەن، ھیچ شتێکمان لا شاراوە نییە، ئەوەیان لە ھەموویان ژیرترە دەڵێت: تەنھا یەک ڕۆژ لەناو گۆڕدا ماونەتەوە نەک زیاتر
وَيَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْجِبَالِ فَقُلْ يَنسِفُهَا رَبِّى نَسْفًۭا ﴿١٠٥﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - پرسیارت لێدەکەن لەبارەی چیاکانەوە لە ڕۆژی قیامەتدا چیان بەسەر دێت، تۆیش پێیان بڵێ: پەروەردگارم لەبنیان دێنێت چۆن لەبن ھێنانێک، ورد وخاشیان دەکات ودەیاندات بەبادا. فيذرها قاعا صفصفا
فَيَذَرُهَا قَاعًۭا صَفْصَفًۭا ﴿١٠٦﴾
ئەو زەوییەیش کە ئەو چیانەی ھەڵگرتبوو، دەکاتە دەشتێکی ساف وپان وکاکی بەکاکی، ھیچ خانوو وڕووەکێکی لەسەر نییە
لَّا تَرَىٰ فِيهَا عِوَجًۭا وَلَآ أَمْتًۭا ﴿١٠٧﴾
ئەی ئەو کەسەی تەماشای دەکەیت - ھیچ خواری وناڕێکی ودۆڵ وشیو وشاخ وبەرزی ونزمی تێدا نابینیت وھەمووی ڕێک وتەخت ئەبێت
يَوْمَئِذٍۢ يَتَّبِعُونَ ٱلدَّاعِىَ لَا عِوَجَ لَهُۥ ۖ وَخَشَعَتِ ٱلْأَصْوَاتُ لِلرَّحْمَـٰنِ فَلَا تَسْمَعُ إِلَّا هَمْسًۭا ﴿١٠٨﴾
ئەو ڕۆژە خەڵکی ھەموو شوێن دەنگی جاڕچییەک دەکەون بەرەو گۆڕەپانی مەحشەر وکۆبوونەوە، ھیچ کەسێک نییە بتوانێت لا بدات وشوێنی نەکەوێت وبەرەو لایەکی تر بڕوات، ھەمووی لەترسی خوای میھرەبان بێدەنگ دەبن، ئەو ڕۆژە گوێت لە ھیچ دەنگێک نابێت دەنگی ژێر لێو وئەسپایی نەبێت
يَوْمَئِذٍۢ لَّا تَنفَعُ ٱلشَّفَـٰعَةُ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ ٱلرَّحْمَـٰنُ وَرَضِىَ لَهُۥ قَوْلًۭا ﴿١٠٩﴾
لەو ڕۆژە گەورەدا شەفاعەت وتکای ھیچ کەسێک سوودی نییە شەفاعەتکارێک نەبێت خوای گەورە خۆی مۆڵەتی بدات، وە گوفتار وقسەشی پەسەند بکات ولێی ڕازی بێت. يعلمما بين أيديهم وما خلفهم ولا يحيطون به علما
يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يُحِيطُونَ بِهِۦ عِلْمًۭا ﴿١١٠﴾
خوای گەورە ئاگادارە ودەزانێت ئەو خەڵکە پێشوازی لەچی شتێکی قیامەتیان دەکەن، وە دەزانێت وئاگادارە لە دونیایشدا چیان بەجێھێشتووە، وە بەندەکانی خوا ھیچ کامیان زانیاریان نییە دەربارەی زات وسیفاتی خوای گەورە وئاگادار نین پێی
۞ وَعَنَتِ ٱلْوُجُوهُ لِلْحَىِّ ٱلْقَيُّومِ ۖ وَقَدْ خَابَ مَنْ حَمَلَ ظُلْمًۭا ﴿١١١﴾
ئەو ڕۆژە ڕووخساری بەندەکان زەلیل وملکەچن بۆ ئەو زاتەی ھەمیشە زیندووە وھەرگیز نامرێت، ئەو زاتەی ھەڵسوڕێنەر وبەڕێکەری ھەموو کاروباری بەندەکانیەتی، بێگومان خەسارۆمەند بوو ئەو کەسەی زوڵم وستەمی لە خۆی کرد، بەوەی خۆی دووچاری گوناھ وتاوان وھەر ھۆکارێکی تر کرد کە مرۆڤ بە ھیلاک دەبات. لاپەڕە ١٣ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَمَن يَعْمَلْ مِنَ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ وَهُوَ مُؤْمِنٌۭ فَلَا يَخَافُ ظُلْمًۭا وَلَا هَضْمًۭا ﴿١١٢﴾
ھەر کەسێک کار وکردەوەی چاکە بکات ولە ھەمان کاتیشدا باوەڕی بە خوای گەورە وپێغەمبەرەکانی ھەبێت، ئەوە بەتەواوی وبێ کەم وکورتی پاداشتی خۆی وەردەگرێت، وە ناترسێت لەوەی ستەمی لێ بکرێت، بەوەی سزا بدرێت لە بەرامبەر گوناھێک کە ئەنجامی نەداوە، وە پاداشتی کار وکردەوە چاکەکانیشی لێ کەم ناکرێتەوە. ي
وَكَذَٰلِكَ أَنزَلْنَـٰهُ قُرْءَانًا عَرَبِيًّۭا وَصَرَّفْنَا فِيهِ مِنَ ٱلْوَعِيدِ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ أَوْ يُحْدِثُ لَهُمْ ذِكْرًۭا ﴿١١٣﴾
ھەروەکو چیرۆکی پێغەمبەران وئوممەتانی پێشووترمان بۆ دابەزاندیت، قورئانی پیرۆزیشمان بەزمانی عەرەبی وڕەوان بۆ دابەزاندنی، وە جۆرەھا ھەڕەشە وترساندنمان تێدا ڕوونکردوەتەوە، بەئومێدی وڕەجای ئەوەی لە گوناھ وتاوان بگەڕێنەوە لەخوا بترسن، یاخود قورئان ببێت بە پەند وئامۆژگاری بۆیان
فَتَعَـٰلَى ٱللَّهُ ٱلْمَلِكُ ٱلْحَقُّ ۗ وَلَا تَعْجَلْ بِٱلْقُرْءَانِ مِن قَبْلِ أَن يُقْضَىٰٓ إِلَيْكَ وَحْيُهُۥ ۖ وَقُل رَّبِّ زِدْنِى عِلْمًۭا ﴿١١٤﴾
بەرز وبڵندی وپاکوبێگەردی بۆ خوای گەورە، ئەو پادشا وخاوەنی ھەموو شتێکە، ئەو خوایە ھەق وڕاستە، وە گوفتار ووتاری ھەموو ڕاستن، پاکوبێگەردی بۆ زاتی بەرزی ئەو لەو کەموکورتیانەی بتپەرست وموشریکەکان وەسفی دەکەن پێی، - ئەی پێغەمبەر- پەلە مەکە لە وەرگرتنی قورئان پێش ئەوەی وەحیەکە بە تۆ بگات، وە پێشبڕکێی جوبرەئیل بکەیت، وە بڵێ: ئەی پەروەردگارم زانست وزانیاریم زیاد بکە تا ئەوەی فێرت کردم
وَلَقَدْ عَهِدْنَآ إِلَىٰٓ ءَادَمَ مِن قَبْلُ فَنَسِىَ وَلَمْ نَجِدْ لَهُۥ عَزْمًۭا ﴿١١٥﴾
بێگومان پێشتر ئامۆژگاری ئادەممان کرد کە لە بەروبومی ئەو درەختە نەخوات، وە ڕێگریمان لێکرد کارێکی وابکات، وە سەرەنجامی ئەوەشمان بۆ ڕوونکردەوە ئەگەر لەبەری ئەو درەختە بخۆیت چی چاوەڕوانت دەکات، بەڵام ئادەم ئامۆژگاریەکەی ئێمەی بیرچوویەوە ولەبەری درەختەکەی خوارد وئارامی نەگرت کە لێی نەخوات، بەراستی ورە وعەزمی بەھێزمان لەو بەدی نەکرد کە پارێزگاری لەو کارە بکات کە ئامۆژگاری ووەسیەتمان بۆی کردبوو
وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَـٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِـَٔادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ أَبَىٰ ﴿١١٦﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - باسی ئەوە بکە کاتێک بە فریشتەکانمان وت: سوژدەی ڕێز وسەلام بۆ ئادەم ببەن، ئەوە بوو فریشتەکان ھەموویان سوژدەیان برد، ئیبلیس نەبێت - کە لەوان نەبوو، بەڵام لەو کاتەدا لەگەڵ ئەوان بوو-، لەبەر خۆ بەزلزانین سوژدەیو نەبرد بۆ ئادەم
فَقُلْنَا يَـٰٓـَٔادَمُ إِنَّ هَـٰذَا عَدُوٌّۭ لَّكَ وَلِزَوْجِكَ فَلَا يُخْرِجَنَّكُمَا مِنَ ٱلْجَنَّةِ فَتَشْقَىٰٓ ﴿١١٧﴾
وتمان: ئەی ئادەم، بێگومان ئیبلیس دوژمنی تۆ ودوژمنی ھاوسەرەکەتە، وریابە تۆ وھاوسەرەکەت لە بەھەشت دەرنەکات، بەوەی گوێڕایەڵی بکەیت وئەویش وەسوەسەتان بۆ دروست بکات، ئەو کاتە دووچاری چەرمەسەری وناڕەحەتییەکانی ژیان ببیت. إن لك ألا تجوع فيها ولا تعر
إِنَّ لَكَ أَلَّا تَجُوعَ فِيهَا وَلَا تَعْرَىٰ ﴿١١٨﴾
ئەی ئادەم - ئەگەر تۆ لە بەھەشتدا بمێنیتەوە ئەوە خوای گەورە لەو بەھەشتەدا خواردن وخواردنەوەت دەداتێ وھەرگیز برسیت نابێت، وە پۆشتەت دەکات وھەرگیز ڕووت وبێ بەرگ نابیت. وأنك لا تظمؤا فيها ولا تضح
وَأَنَّكَ لَا تَظْمَؤُا۟ فِيهَا وَلَا تَضْحَىٰ ﴿١١٩﴾
وە لەو بەھەشتەدا تێر ئاوت دەکات وھەرگیز تینوت نابێت، وە سێبەرت بۆ دەکات وتیشکی خۆر لێت نادات وگەرمات نابێت. لاپەڕە ١٤ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
فَوَسْوَسَ إِلَيْهِ ٱلشَّيْطَـٰنُ قَالَ يَـٰٓـَٔادَمُ هَلْ أَدُلُّكَ عَلَىٰ شَجَرَةِ ٱلْخُلْدِ وَمُلْكٍۢ لَّا يَبْلَىٰ ﴿١٢٠﴾
شەیتان دنەی ئادەمی دا ووەسوەسەی خستە دڵیەوە، وە پێی وت: ئایا ڕێنماییت بکەم بۆ خواردنی بەری درەختێک ئەگەر لێت خوارد ھەمیشە زیندوو بیت وھەرگیز نەمریت، وە ببیت بەخاوەنی موڵک وسەروەت وسامانێک کە بەردەوام بێت وھەرگیز کۆتایی نەیەت؟ !
فَأَكَلَا مِنْهَا فَبَدَتْ لَهُمَا سَوْءَٰتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِن وَرَقِ ٱلْجَنَّةِ ۚ وَعَصَىٰٓ ءَادَمُ رَبَّهُۥ فَغَوَىٰ ﴿١٢١﴾
ئادەم وحەوا لەبەری ئەو درەختەیان خوارد کە ڕێگریان لێکرابوو لە خواردنی، ئەوە بوو عەورەت وشەرمگەیان بەدەرکەوت وجلوبەرگی بەھەشتیان لەبەرا نەما وڕووت و قووت مانەوە، جا دەستیان کرد بەلێکردنەوەی گەڵای درەختەکانی بەھەشت بۆ ئەوەی عەورەتی خۆیانی پێداپۆشن، ئادەم سەرپێچی فەرمانەکەی پەروەردگاری کرد، وە دوور نەکەوتەوە لەخواردنی بەری ئەو درەختەی پێی وترا بوو نزیکی نەکەونەوە، ئەو سنورەی بەزاند کە نەدەبوو بیبەزێنێت
ثُمَّ ٱجْتَبَـٰهُ رَبُّهُۥ فَتَابَ عَلَيْهِ وَهَدَىٰ ﴿١٢٢﴾
پاشان پەروەردگار ئادەمی ھەڵبژارد ولە خۆی نزیکی کردەوە، وە تەوبە وپەشیمانیشیو لێوەرگرت وڕێگای ڕاستی پێشاندا
قَالَ ٱهْبِطَا مِنْهَا جَمِيعًۢا ۖ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّۭ ۖ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُم مِّنِّى هُدًۭى فَمَنِ ٱتَّبَعَ هُدَاىَ فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشْقَىٰ ﴿١٢٣﴾
خوای گەورە بە ئادەم وحەوای فەرموو: ئێوە وئیبلیس لە بەھەشت بەرەو زەوی دابەزن، بزانن ئیبلیس دوژمنی ئێوەیە، وە ئێوەیش دوژمنی ئەون، ئەگەر لە منەوە ھیدایەت وڕێنوماییەکتان بۆ ھات، ھەرکەسێک لە ئێوە شوێن ھیدایەت وڕێنوماییەکەی من بکەوێت وکاری پێ بکات ولێی لا نەدا، ئەوە گومڕا وسەرگەردان نابێت وھەقێ لێ ون نابێت، وە لەڕۆژی دواییشدا بەسزای خوا بەدبەخت وماڵ وێران نابێت، بەڵکو خوای گەورە دەیخاتە بەھەشتی ھەتا ھەتاییەوە
وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِى فَإِنَّ لَهُۥ مَعِيشَةًۭ ضَنكًۭا وَنَحْشُرُهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ أَعْمَىٰ ﴿١٢٤﴾
وە ھەر کەسێکیش پشت لە یاد وزیکری من بکات وپێی ڕازی نەبێت ونەیەت بەدەمیەوە ئەوە بێگومان لە دونیا ژیانێکی کولەمەرگی وپر چەرمەسەری دەبێت، وە ژیانی ناو گۆڕیشی لێ تەسک دەکەینەوە، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا بە کوێری (کوێری چاوەکانی ونەبوونی بەڵگە وبڕ وبیانو) ڕاپێچی گۆڕەپانی مەحشەری دەکەین
قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرْتَنِىٓ أَعْمَىٰ وَقَدْ كُنتُ بَصِيرًۭا ﴿١٢٥﴾
ئەو کەسەی کە پشتی لەیاد وزیکری خوا کردووە دەڵێت: ئەی پەروەردگارم بۆچی منت بە کوێری حەشر کرد، خۆ من لە ژیانی دونیادا چاوم ساغ بوو، بینا بووم؟
قَالَ كَذَٰلِكَ أَتَتْكَ ءَايَـٰتُنَا فَنَسِيتَهَا ۖ وَكَذَٰلِكَ ٱلْيَوْمَ تُنسَىٰ ﴿١٢٦﴾
خوای گەورە بەرپەرچی دایەوە وفەرمووی: ھەروەکو ئەوەی لە دونیا ئەنجامتدا، ئایەت وبەڵگە ونیشانەکانی ئێمەت بۆ ھاتن کەچی تۆ پشتگوێت خستن ووازت لێھێنان ولەبیرت کردن، ھەر ئاوا ئەمڕۆ تۆیش لەناو سزای دۆزەخدا وازت لێ دەھێنرێت ولەبیر دەکرێیت
وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى مَنْ أَسْرَفَ وَلَمْ يُؤْمِنۢ بِـَٔايَـٰتِ رَبِّهِۦ ۚ وَلَعَذَابُ ٱلْـَٔاخِرَةِ أَشَدُّ وَأَبْقَىٰٓ ﴿١٢٧﴾
ھەروەکو ئەم تۆڵەیەی باسکرا، تۆڵەیش لەو کەسانە دەسێنین لەسەرپێچیکردنی پەروەردگاردا زیادە ڕۆیی دەکەن وڕۆچون لە ئارەزووە حەرامەکانیاندا، وە پشتیان ھەڵکردووە لە باوەڕھێنان بەبەڵگە ڕوون وئاشکراکانی پەروەردگاری، وە سزای خوای گەورە لە ڕۆژی دواییدا توندتر وبەردەوامتر وبەھێزترە لەژیانی پڕ چەرمەسەری دونیا وسزای ناو گۆڕ. لاپەڕە ١٥ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
أَفَلَمْ يَهْدِ لَهُمْ كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ ٱلْقُرُونِ يَمْشُونَ فِى مَسَـٰكِنِهِمْ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍۢ لِّأُو۟لِى ٱلنُّهَىٰ ﴿١٢٨﴾
ئایا لەناوبردنی ئەو گەلانەی پێش خۆیان گەل وھۆزەکەتی شارەزا نەکرد بۆ گرتنەبەری ڕێگای ڕاست وھیدایەت، لە کاتێکدا ئەوان بەشوێن وجێگا وڕێگا وماڵی وێرانی ئەو ئوممەتانەی پێش خۆیاندا دێن ودەچن، وە بەچاوی خۆیان شوێنەواریان دەبینن؟ بێگومان لەو لەناوبردن وکاول کردنەی ئەواندا گەلێک پەند وئامۆژگاری و بەڵگە ونیشانە ھەیە بۆ ئەوانەی ژیر وخاوەن بیروھۆشن. م ولولا كلمة سبقت من ر بك لكان لزاما وأجل م س ى
وَلَوْلَا كَلِمَةٌۭ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ لَكَانَ لِزَامًۭا وَأَجَلٌۭ مُّسَمًّۭى ﴿١٢٩﴾
ئەی پێغەمبەر - ئەگەر بڕیاری پێشوەختەی پەروەردگارت نەبوایە کەھیچ کەسێک سزا نادات پێش ئەوەی بەڵگەی لەسەر بسەلمێنێت، وە ئەگەر پەروەردگارت پێشتر کاتێکی بۆ دیاری نەکردنایە لای خۆی، ئەوا سزای دەدان ولەناوی دەبردن، چونکە ئەوان شایستەی ئەو سزایە بوون
فَٱصْبِرْ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ ٱلشَّمْسِ وَقَبْلَ غُرُوبِهَا ۖ وَمِنْ ءَانَآئِ ٱلَّيْلِ فَسَبِّحْ وَأَطْرَافَ ٱلنَّهَارِ لَعَلَّكَ تَرْضَىٰ ﴿١٣٠﴾
ى - ئەی پێغەمبەر - ئارام بگرە لەسەر ئەوەی ئەو بێباوەڕانە پێت دەڵێن لەقسە وتانە وتەشەرەدانی نابەجێ، بە سوپاس وستایشی پەروەردگارت پاکو بێگەردی بۆ خوای گەورە بنوێنە لە نوێژی بەیانی پێش خۆرھەڵاتن، وە لە نوێژی عەسر پێش خۆرئاوابوون، وە لە نوێژی مەغریب ونوێژی عیشا لە ساتەکانی شەویشدا ھەر تەسبیحات ویادی خوا بکە، وە لە نوێژی نیوەڕۆ کاتێک ڕۆژ لا دەدا لە ناوەڕاستی ئاسمان دوای کۆتایی ھاتنی سەرەتای ڕۆژ، وە لە نوێژی مەغریبیش پاش کۆتایی ھاتنی کۆتایی ڕۆژ، بە ئومێد وڕەجای ئەوەی پاداشتی ئەو کردەوانەت لای خوای گەورە بەو شێوەیە بدرێتەوە کە پێی ڕازیت
وَلَا تَمُدَّنَّ عَيْنَيْكَ إِلَىٰ مَا مَتَّعْنَا بِهِۦٓ أَزْوَٰجًۭا مِّنْهُمْ زَهْرَةَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا لِنَفْتِنَهُمْ فِيهِ ۚ وَرِزْقُ رَبِّكَ خَيْرٌۭ وَأَبْقَىٰ ﴿١٣١﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - تۆ تەماشای ئەو ماڵ وسەروەت وسامان وخۆشگوزەرانییە مەکە داومانە بەو بێباوەڕانە لەخۆشیەکانی ژیانی دونیا بۆ ئەوەی تاقیان بکەینەوە، ئەوەی پێمان بەخشیون ھەمووی لەناو دەچێت وکاتیە وبەردوام نابێت، ئەو پاداشتەی کە پەروەردگارت بەڵێنی پێداویت تاوەکو ڕازیت دەکات باشتر وبەردەوامترە لەو خۆشی و ناز ونیعمەتەی بەوانمان داوە لەدونیا کەخۆشی وناز ونیعمەتێکی کاتی ولەناو چووە
وَأْمُرْ أَهْلَكَ بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱصْطَبِرْ عَلَيْهَا ۖ لَا نَسْـَٔلُكَ رِزْقًۭا ۖ نَّحْنُ نَرْزُقُكَ ۗ وَٱلْعَـٰقِبَةُ لِلتَّقْوَىٰ ﴿١٣٢﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - فەرمان بکە بەخاووخێزان وکەسوکارت نوێژ بکەن، وە خۆیشت لەسەر ئەنجامدانی ڕابھێنە وبەردەوامبە لەسەری، ئێمە داوای ڕزق وڕۆزی خۆت وکەسانی تریشت لێ ناکەین، بەڵکو ئێمە خۆمان ڕزق وڕۆزی تۆ ئەدەین، وە سەرەنجامی باش وچاکیش لە دونیا ودواڕۆژیشدا ھەر بۆ کەسانی تەقوادار و لەخواترسە، ئەوانەی فەرمانەکانی خوای گەورە بەجێ دەھێنن ودووریش دەکەونەوە لە ڕێگریەکانی
وَقَالُوا۟ لَوْلَا يَأْتِينَا بِـَٔايَةٍۢ مِّن رَّبِّهِۦٓ ۚ أَوَلَمْ تَأْتِهِم بَيِّنَةُ مَا فِى ٱلصُّحُفِ ٱلْأُولَىٰ ﴿١٣٣﴾
ئەو بێباوەڕانە كە پێغەمبەری خوایان (صلی اللە علیە وسلم) بە درۆ زانی وتیان: بۆچی موحەممەد لەلایەن پەروەردگاریەوە بەڵگە ونیشانەیەکمان بۆ ناھێنێت لەسەر ڕاستگۆیی ئەوەی کە پێغەمبەری خوایە، ئایا ئەوان بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرایان بۆ نەھات لە قورئاندا کەپەڕاو وکتێبە ئاسمانیەکانی پێش خۆی بەڕاستی دادەنێت (پێش تەحریف وگۆڕانکاری تێدا کردنیان)
وَلَوْ أَنَّآ أَهْلَكْنَـٰهُم بِعَذَابٍۢ مِّن قَبْلِهِۦ لَقَالُوا۟ رَبَّنَا لَوْلَآ أَرْسَلْتَ إِلَيْنَا رَسُولًۭا فَنَتَّبِعَ ءَايَـٰتِكَ مِن قَبْلِ أَن نَّذِلَّ وَنَخْزَىٰ ﴿١٣٤﴾
ونخز ى ئەگەر ئێمە پێش لەوەی پێغەمبەرێک بنێرین بۆ لای ئەو بێباوەڕانە وپەڕاوێکیان بۆ دابەزێنین، لەبەر کوفر وبێباوەڕی ونکۆڵی کردنیان سزامان بدانایە ولەناومان ببردنایە، ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا بڕ وبیانویان دەھێنایەوە بۆ بێباوەڕیەکەیان ودەیانووت: دەبوایە پەروەردگارمان لە دونیادا پێغەمبەرێکی بۆ بناردینایە، تاوەکو باوەڕمان پێ بھێنایە وشوێن بەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی بکەوتینایە پێش ئەوەی بەسزای تۆ زەلیل وزەبون وڕیسوا بین؟! لاپەڕە ١٦ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ل
قُلْ كُلٌّۭ مُّتَرَبِّصٌۭ فَتَرَبَّصُوا۟ ۖ فَسَتَعْلَمُونَ مَنْ أَصْحَـٰبُ ٱلصِّرَٰطِ ٱلسَّوِىِّ وَمَنِ ٱهْتَدَىٰ ﴿١٣٥﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - بەو بێباوەڕانە (بەوانەی تۆ بەدرۆ دەزانن) بڵێ: ھەریەک لە ئێمە وئێوە چاوەڕاونی سزا وپاداشتی خوای گەورە دەکەین، کەوابێت ئێوە چاوەڕوان بن بەدڵنیایی دوای دەزانن کە کێ خاوەنی ڕێگای ڕاستە، وە کێ لە ئێمە وئێوە ھیدایەت دراوە وڕێنوێنی کراوە؟ لاپەڕە ١٧ لە ١٧ moc.hgelp
بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن