كٓهيعٓصٓ ﴿١﴾
پێشووتر قسە وگفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر ولێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه
سەرەکی›تەفسیر›مريم (19)
مەککی · 98 ئایەت
كٓهيعٓصٓ ﴿١﴾
پێشووتر قسە وگفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر ولێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه
ذِكْرُ رَحْمَتِ رَبِّكَ عَبْدَهُۥ زَكَرِيَّآ ﴿٢﴾
ئەمەی (لەم سورەتەدا بۆت باس دەکەین) باسی ڕەحمەتی پەروەردگارتە بۆ بەندەکەی خۆی، زەکەریا (سەلامی خوای لێ بێت) بۆتی دەگێڕینەوە تاوەکو پەند وئامۆژگاری لێوەر بگریت. ي
إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُۥ نِدَآءً خَفِيًّۭا ﴿٣﴾
کاتێک زەکەریا پاڕایەوە لە خوای گەورە بەپاڕانەوەیەکی لەسەرخۆ ونھێنی، بۆ ئەوەی نزیکتر بێت لەوەرگرتن وقبوڵ بوونی لای خوا. ي
قَالَ رَبِّ إِنِّى وَهَنَ ٱلْعَظْمُ مِنِّى وَٱشْتَعَلَ ٱلرَّأْسُ شَيْبًۭا وَلَمْ أَكُنۢ بِدُعَآئِكَ رَبِّ شَقِيًّۭا ﴿٤﴾
پاڕایەوە ووتی: ئەی پەروەردگارم بێگومان خۆت چاک دەزانیت ئێسکەکانم لا واز بووە، وە مووە سپیەکانی سەریشم زۆر بوون وپیر بووم، وە ھیچ نائومێدیش نیم لە گیرا نەبوونی نزا وپاڕانەوەکانم کە لێت دەپارێمەوە، بەڵکو ھەرکاتێک داوام لێت کردبێت وەڵامت داومەتەوە. ي
وَإِنِّى خِفْتُ ٱلْمَوَٰلِىَ مِن وَرَآءِى وَكَانَتِ ٱمْرَأَتِى عَاقِرًۭا فَهَبْ لِى مِن لَّدُنكَ وَلِيًّۭا ﴿٥﴾
وە من دەترسم لە پاش مردنم خزم وکەسە نزیکەکانم بە ھۆی سەرقاڵیان بە دونیاوە بە پێی پێویست ھەڵنەسن بەبەرپاکردنی ئاینەکەت، وە ژنەکەیشم نەزۆکە ومناڵی نابێت، ئەی پەروەردگارم لەلایەن خۆتەوە مناڵێکم پێ ببەخشە تاوەکو ببێتە جێگرەوەی خۆم لەپاش مردنم. ي
يَرِثُنِى وَيَرِثُ مِنْ ءَالِ يَعْقُوبَ ۖ وَٱجْعَلْهُ رَبِّ رَضِيًّۭا ﴿٦﴾
تاوەکو ببێت بەمیراتگری پێغەمبەرایەتی من ومیراتگری ئالی یەعقوب (سەلامی خوای لێ بێت) وە وای لێ بکە ئەی پەروەردگارم کە خۆت وبەندە چاکەکانت لە دین و ڕەوشت وزانستی ڕازی بن. ي
يَـٰزَكَرِيَّآ إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَـٰمٍ ٱسْمُهُۥ يَحْيَىٰ لَمْ نَجْعَل لَّهُۥ مِن قَبْلُ سَمِيًّۭا ﴿٧﴾
خوای گەورە نزاکەی زەکەریای گیرا کرد، وە بانگی کرد: ئەی زەکەریا، ئێمە موژدەیەکی دڵخۆشکەرت دەدەینێ، وە بێگومان نزاکەمان گیرا کردیت، وە کوڕێکت پێ دەبەخشین ناوی (یەحیا) یە، پێشتر ھیچ کەسێکی ترمان بەم ناوەوە ناو نەناوە. ي
قَالَ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِى غُلَـٰمٌۭ وَكَانَتِ ٱمْرَأَتِى عَاقِرًۭا وَقَدْ بَلَغْتُ مِنَ ٱلْكِبَرِ عِتِيًّۭا ﴿٨﴾
زەکەریا سەری سوڕما لە گەورەیی دەسەڵاتی خوا ووتی: ئەی پەروەردگارم چۆن من منداڵم دەبێت، لە کاتێکدا ژنەکەم نەزۆکە ومناڵی نابێت، خۆیشم پیر بووم و گەیشتومەتە کۆتایی تەمەنم وئێسکەکانم لا واز وسست بوون؟ ! لاپەڕە ١ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر قال كذلك قال ربك هوعلى هين وقد خلقتك من قبل ولم تك شئا
قَالَ كَذَٰلِكَ قَالَ رَبُّكَ هُوَ عَلَىَّ هَيِّنٌۭ وَقَدْ خَلَقْتُكَ مِن قَبْلُ وَلَمْ تَكُ شَيْـًۭٔا ﴿٩﴾
فریشتەیەک ھاتە لای وپێی وت: ئەوەی کە دەڵێیت ڕاستەو وایە، ژنەکەت نەزۆکە ومناڵی نابێت، وە خۆیشت پیر بوویت وگەیشتوویتە کۆتایی تەمەنت وئێسکەکانت سست ولاواز بوون، بەڵام پەروەردگارت دەفەرموێت: بەدیھێنانی (یەحیا) وبوونی لە ژنێکی نەزۆک وپیاوێکی پیر، تەمەنی گەیشتبێتە کۆتاییەکانی بۆ خوای گەورە ھەر زۆر ئاسانە، - ئەی زەکەریا- من پێشتر تۆم بەدیھێناوە لە نەبوونەوە، پێشتر شتێک نەبویت باس بکرێیت وناوت بھێنرێت، چونکە بوونت نەبووە.ي
قَالَ رَبِّ ٱجْعَل لِّىٓ ءَايَةًۭ ۚ قَالَ ءَايَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ ٱلنَّاسَ ثَلَـٰثَ لَيَالٍۢ سَوِيًّۭا ﴿١٠﴾
ئەمجا زەکەریا وتی: ئەی پەروەردگارم نیشانەیەکم بدەرێ بۆ دڵنیا بوون لەوەی بەڵگە بێت لەسەر ھاتنەدی ئەو موژدەیەی فریشتەکە پێیدام، خوای گەورە پێی فەرموو: نیشانەی ھاتنەدی موژدەکەت ئەوەیە ناتوانیت بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەگەڵ خەڵکیدا قسە بکەیت لەکاتێکدا تۆ ساغ وسەلیمیت ونەخۆش نیت، وە بە بێ بوونی ھیچ ھۆیەک وات لێدێت. ي
فَخَرَجَ عَلَىٰ قَوْمِهِۦ مِنَ ٱلْمِحْرَابِ فَأَوْحَىٰٓ إِلَيْهِمْ أَن سَبِّحُوا۟ بُكْرَةًۭ وَعَشِيًّۭا ﴿١١﴾
زەکەریا لە شوێنی نوێژەکەی چووە دەرەوە بۆ لای گەل وخزم وکەسوکارەکەی، بەئاماژەکردن وبە بێ قسەکردن تێی گەیاندن: لەسەرەتای ڕۆژ وکۆتاییەکەیەوە پاکو بێگەردی خوای گەورە دووپات بکەنەوە زۆر (سبحان اللە) بکەن. ي
يَـٰيَحْيَىٰ خُذِ ٱلْكِتَـٰبَ بِقُوَّةٍۢ ۖ وَءَاتَيْنَـٰهُ ٱلْحُكْمَ صَبِيًّۭا ﴿١٢﴾
یەحیا لەدایک بوو، جا کاتێک گەورە بوو، گەیشتە ئەو تەمەنەی قسەی لەگەڵ بکرێت، پێمان وت: ئەی یەحیا بە ھەرچی تواناتەوە ھەیە تەورات بگرە، وە ھێشتا ھەر مناڵ بوو تێگەیشتن وزانست وزانیاری وسووربوون لەسەر کارەکەیمان پێ بەخشی. ي
وَحَنَانًۭا مِّن لَّدُنَّا وَزَكَوٰةًۭ ۖ وَكَانَ تَقِيًّۭا ﴿١٣﴾
ھەروەھا ڕەحم ومیھرەبانی خۆشەویستیمان پێ بەخشی، وە پاکمان کردەوە لە گوناھ وتاوان، وە یەحیا لەخواترس بوو، فەرمانەکانی ئەوی جێ بەجێ دەکرد، وە بەدوور بوو لە ڕێگری ونەھییەکانی. ي وبرا بولديه ولم يكن جبارا عص ا
وَبَرًّۢا بِوَٰلِدَيْهِ وَلَمْ يَكُن جَبَّارًا عَصِيًّۭا ﴿١٤﴾
ئەو چاکەکار بوو بەرامبەر دایک وباوکی، بەسۆز ونەرم ونیان بوو لەگەڵیان، بەباشی ھەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکردن، وە کەسێکی خۆبەزلزان ولوتبەرز نەبوو لەئاست تاعەت وگوێڕایەڵی پەروەردگار ودایک وباوکی، وە کەسێکی سەرپێچیکاریش نەبوو بەرامبەر پەروەردگار ودایک وباوکی.ي وسلم عليه يوم ولد ويوم يموت ويوم يبعث ح ا
وَسَلَـٰمٌ عَلَيْهِ يَوْمَ وُلِدَ وَيَوْمَ يَمُوتُ وَيَوْمَ يُبْعَثُ حَيًّۭا ﴿١٥﴾
درود وسڵاو ودڵنیایی لەلایەن خواوە بۆ ئەو، ھەر لەو ڕۆژەی لەدایک بوو، وە لەو ڕۆژەیش کە دەمرێت ولەم ژیانە دەگوازێتەوە، وە لەو ڕۆژەیش کە تێیدا زیندوو دەکرێتەوە لە ڕۆژی قیامەت، ئەم سێ کات وشوێنە ترسناکترین قۆناغە کەمرۆڤ پێیدا تێپەڕ دەکات، بۆیە ئەگەر ھاتوو مرۆڤ لەو سێ قۆناغەدا دڵنیا وبێ ترس بوو، ئیتر لەوەو پاش ھیچ ترس ودڵەڕاوکێیەک ڕووی تێ ناکات. ي
وَٱذْكُرْ فِى ٱلْكِتَـٰبِ مَرْيَمَ إِذِ ٱنتَبَذَتْ مِنْ أَهْلِهَا مَكَانًۭا شَرْقِيًّۭا ﴿١٦﴾
ئەی پێغەمبەر - باسی چیرۆک وبەسەرھاتی مەریم (سەلامی خوای لێ بێت) كه لەم قورئانەدا بۆت دابەزیووە بکە، کاتێک لە خزم وکەسوکارەکەی خۆی بەدوور گرت، لەلای ڕۆژھەڵاتی ئەوانەوە شوێنێکی بۆ خۆی دیاری کرد وبەتەنھا تێیدا مایەوە. لاپەڕە ٢ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ي
فَٱتَّخَذَتْ مِن دُونِهِمْ حِجَابًۭا فَأَرْسَلْنَآ إِلَيْهَا رُوحَنَا فَتَمَثَّلَ لَهَا بَشَرًۭا سَوِيًّۭا ﴿١٧﴾
جا پەردەیەکی بۆ خۆی گێڕایەوە بۆ ئەوەی دوور بێت لەگەل وخزم وکەسوکارەکەی بۆ ئەوەی خەڵکی نەیبینێت لەکاتی پەرستنی پەروەردگاری، ئێمەیش جوبرەئیلمان (سەلامی خوای لێ بێت) لەسەر شێوەی مرۆڤێکی تەواو نارد بۆ لای، مەریەم ترسا لێی کە تووشی خراپەیەکی بکات. ي
قَالَتْ إِنِّىٓ أَعُوذُ بِٱلرَّحْمَـٰنِ مِنكَ إِن كُنتَ تَقِيًّۭا ﴿١٨﴾
کاتێک مەریەم جوبرەئیلی لەسەر شێوەی مرۆڤێکی تەواو بینی، ڕووی تێکرد وپێی وت: من پەنا دەگرم بەخوای میھرەبان لەتۆ ئەگەر بێتو دووچاری خراپەیەکم بکەیت، ئەگەر تۆ کەسێکی خۆپارێز ولەخواترسیت. ي
قَالَ إِنَّمَآ أَنَا۠ رَسُولُ رَبِّكِ لِأَهَبَ لَكِ غُلَـٰمًۭا زَكِيًّۭا ﴿١٩﴾
جوبرەئیل (سەلامی خوای لێ بێت) پێی فەرموو: من مرۆڤ نیم، بەڵکو من نێرراوێکم خوای گەورە ناردومی بۆ لای تۆ، بۆ ئەوەی بەفەرمانی خۆی کوڕێکی پاک و چاکت پێ ببەخشم. ي قالت أنى يكون لى غلم ولم يمسسنى بشر ولم أك بغا
قَالَتْ أَنَّىٰ يَكُونُ لِى غُلَـٰمٌۭ وَلَمْ يَمْسَسْنِى بَشَرٌۭ وَلَمْ أَكُ بَغِيًّۭا ﴿٢٠﴾
مەریەم بەسەر سوڕمانێکەوە وتی: من چۆن کوڕم دەبێت کە مێردم نەکردووە وھیچ کەسێکی تریش دەستی لە دەستم نەکەوتووە، وە کەسێکی داوێن پیس وزیناکاریش نیم تا مناڵم لێی ببێت. ي
قَالَ كَذَٰلِكِ قَالَ رَبُّكِ هُوَ عَلَىَّ هَيِّنٌۭ ۖ وَلِنَجْعَلَهُۥٓ ءَايَةًۭ لِّلنَّاسِ وَرَحْمَةًۭ مِّنَّا ۚ وَكَانَ أَمْرًۭا مَّقْضِيًّۭا ﴿٢١﴾
جوبرەئیل (سەلامی خوای لێ بێت) پێی فەرموو: ئەوەی دەیڵێیت ڕاست ودروستە کە مێردت نەکردووە وکەسیش دەستی لەدەستت نەکەوتووە وداوێن پیسیش نیت، بەڵام پەروەردگارت (پاکو بێگەردی بۆ زاتی بەرزی ئەو) دەفەرموێت: بەدیھێنان وبەخشینی مناڵ، بەبێ شووکردن وبێ باوک بۆ من زۆر ئاسانە، بۆ ئەوەی ئەو مناڵەی پێت دەبەخشین ببێتە نیشانە وئایەت وبەڵگەیەک بۆ خەڵکی لەسەر دەسەڵاتی خوای گەورە، وە چاکە ومیھرەبانیەکیش بێت بۆ تۆ وئەوانەیش باوەڕی پێ دەھێنن، بەدیھێنانی کوڕەکەت پێشتر بڕیاری لەسەر دراوە وجێ بەجێ دەبێت، وە لە (لوح المحفوظ) دا نوسراوە کە دەبێتيببێت
۞ فَحَمَلَتْهُ فَٱنتَبَذَتْ بِهِۦ مَكَانًۭا قَصِيًّۭا ﴿٢٢﴾
دوای ئەوەی جوبرەئیل فووی کرد بە مەریەمدا سکی پڕ بوو، ئەوە بوو لەخەڵک دوور کەوتەوە وکەناری گرت. ي
فَأَجَآءَهَا ٱلْمَخَاضُ إِلَىٰ جِذْعِ ٱلنَّخْلَةِ قَالَتْ يَـٰلَيْتَنِى مِتُّ قَبْلَ هَـٰذَا وَكُنتُ نَسْيًۭا مَّنسِيًّۭا ﴿٢٣﴾
ئەمجا ژانی مناڵ بوون گرتی وبردی بەرەو قەدی دار خورمایەک، مەریەم (سەلامی خوای لێ بێت) لەم کاتەدا وتی: ئای خۆزگە پێش ئەم ڕۆژە بمردایەم، خۆزگە شتێک بومایە ھەر باس نەکرامایە، تاوەکو خەڵکی گومانی خراپیان پێ نەبردمایە. ي
فَنَادَىٰهَا مِن تَحْتِهَآ أَلَّا تَحْزَنِى قَدْ جَعَلَ رَبُّكِ تَحْتَكِ سَرِيًّۭا ﴿٢٤﴾
عیسا (سەلامی خوای لێ بێت) لە دایک بوو، لەدامێنی بەر بوویەوە لای پێیەکانیەوە بانگی لێکرد وپێی وت: ھیچ خەفەت مەخۆ، بێگومان خوای گەورە جۆگەلە ئاوێکی لەژێر پێتەوە بۆ ھەڵقوڵاندویت تاوەکو لێی بخۆیتەوە. لاپەڕە ٣ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ي
وَهُزِّىٓ إِلَيْكِ بِجِذْعِ ٱلنَّخْلَةِ تُسَـٰقِطْ عَلَيْكِ رُطَبًۭا جَنِيًّۭا ﴿٢٥﴾
ئەو قەدی دار خورما بگرە وڕایوەشێنە، خورمایەکی تەڕ وتازەی گەییوت بۆ دێتە خوارەوە. ي
فَكُلِى وَٱشْرَبِى وَقَرِّى عَيْنًۭا ۖ فَإِمَّا تَرَيِنَّ مِنَ ٱلْبَشَرِ أَحَدًۭا فَقُولِىٓ إِنِّى نَذَرْتُ لِلرَّحْمَـٰنِ صَوْمًۭا فَلَنْ أُكَلِّمَ ٱلْيَوْمَ إِنسِيًّۭا ﴿٢٦﴾
ئەی مەریەم لەو خورما تەڕ وتازەیە بخۆ، وە لەو ئاوەیش بۆت ھەڵقوڵاوە بخۆرەوە، وە دڵ ودەرونت ئاسوودە بکە بە لەدایک بوونی مناڵە ساواکەت وھیچ خەفەتیش مەخۆ، وە ئەگەر ھەر کەسێکیشت بینی پرسیاری لێکردیت سەبارەت بە مناڵە ساواکەت، بە ئاماژە تێی بگەیەنە کە: من لەسەری خۆمم پێویست کردووە لەبەر ڕەزامەندنی خوای میھرەبان قسە لەگەڵ ھیچ کەسێکدا نەکەم. ي
فَأَتَتْ بِهِۦ قَوْمَهَا تَحْمِلُهُۥ ۖ قَالُوا۟ يَـٰمَرْيَمُ لَقَدْ جِئْتِ شَيْـًۭٔا فَرِيًّۭا ﴿٢٧﴾
مەریەم (سەلامی خوای لێ بێت) کوڕەکەی ھەڵگرت وھاتەوە بۆ ناو گەل وخزم وکەسوکارەکەی، ئەوانیش بەسەر سوڕمان ونکۆڵی لێکردنەوە پێیان وت: ئەی مەریەم بەڕاستی کارێکی نەشیاوی زۆر خراپی ئابڕوبەرانەت کردووە، بەوەی مناڵێکت ھێناوەتەوە بەبێ ئەوەی باوکی ھەبێت. ي
يَـٰٓأُخْتَ هَـٰرُونَ مَا كَانَ أَبُوكِ ٱمْرَأَ سَوْءٍۢ وَمَا كَانَتْ أُمُّكِ بَغِيًّۭا ﴿٢٨﴾
ئەی ئەو کەسەی لە خواپەرستیدا لە ھارون دەکەیت (ھارون پیاوێکی ساڵح وخواناس بوو، نەک ھارونی برای موسا پێغەمبەر) باوکت کەسێکی زیناکەر نەبووە، وە دایکیشت ئافرەتێکی داوێن پیس نەبووە، تۆ لە بنەماڵەیەکی پاک وخاوێن وناوبانگ بەچاکەیت، چۆن بە مناڵێکی بێ باوکەوە ھاتویتەوە؟!ي
فَأَشَارَتْ إِلَيْهِ ۖ قَالُوا۟ كَيْفَ نُكَلِّمُ مَن كَانَ فِى ٱلْمَهْدِ صَبِيًّۭا ﴿٢٩﴾
مەریەمیش ئاماژەی کرد بۆ عیسای کوڕی (سەلامی خوای لێ بێت) کەلە بێشکەدا بوو، گەل وخزم وکەسوکارەکەیشی بەسەر سوڕمانەوە پێیان وت: چۆن قسە لەگەڵ مناڵێکی ساوای ناو بێشکەدا بکەین؟ ! ي
قَالَ إِنِّى عَبْدُ ٱللَّهِ ءَاتَىٰنِىَ ٱلْكِتَـٰبَ وَجَعَلَنِى نَبِيًّۭا ﴿٣٠﴾
عیسا (سەلامی خوای لێ بێت) ھاتەگۆ وفەرمووی: بەڕاستی من بەندەی اللە تەعالام، ئینجیلی پێداوم وكردوومی بە پێغەمبەرێک لە پێغەمبەرەکانی.ي
وَجَعَلَنِى مُبَارَكًا أَيْنَ مَا كُنتُ وَأَوْصَـٰنِى بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱلزَّكَوٰةِ مَا دُمْتُ حَيًّۭا ﴿٣١﴾
وە لەھەر کوێیەکیش بم دەمکاتە کەسێکی سوودبەخش بۆ بەندەکانی، وە فەرمانیشی پێکردووم بە درێژایی تەمەنم نوێژي بکەم وزەکات بدەم. وبرا بولدتى ولم يجعلنى جبارا شقا
وَبَرًّۢا بِوَٰلِدَتِى وَلَمْ يَجْعَلْنِى جَبَّارًۭا شَقِيًّۭا ﴿٣٢﴾
وە چاکەکار وگوێڕایەڵی دایکم بم، وە نەیشی کردووم بە کەسێکی خۆبەزلزان وسەرپێچیکار لە بەرامبەر تاعەت وگوێرایەڵی پەروەردگارم.ي
وَٱلسَّلَـٰمُ عَلَىَّ يَوْمَ وُلِدتُّ وَيَوْمَ أَمُوتُ وَيَوْمَ أُبْعَثُ حَيًّۭا ﴿٣٣﴾
سەلامەتی ودڵنیایی خوام لە خراپەی شەیتان ویاریدەرەکانی لەسەر بێت ڕۆژێک لەدایک بووم، وە ڕۆژێک کە دەمرم، وە ڕۆژێکیش زیندوو دەکرێمەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، لەم سێ وێسگە ترسناکەدا شەیتان سەرم لێ نەشێوێنێت. لاپەڕە ٤ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
ذَٰلِكَ عِيسَى ٱبْنُ مَرْيَمَ ۚ قَوْلَ ٱلْحَقِّ ٱلَّذِى فِيهِ يَمْتَرُونَ ﴿٣٤﴾
ئەی پێغەمبەری خوا- ئەوەی کە باسکرا بەو سیفاتانەوە عیسای کوڕی مەریەمە، گوفتاری ڕاست ودروستیش سەبارەت بەو ھەر ئەمەیە، نەک ئەوەی گومڕاکان دەیڵێن، ئەوانەی گومان ودوو دڵن لەبارەیەوە وڕایان جیاوازە سەبارەت بە ئەو
مَا كَانَ لِلَّهِ أَن يَتَّخِذَ مِن وَلَدٍۢ ۖ سُبْحَـٰنَهُۥٓ ۚ إِذَا قَضَىٰٓ أَمْرًۭا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ ﴿٣٥﴾
ھەرگیز بۆ خوا شیاو نییە مناڵ بۆ خۆی بڕیار بدات، پاکوبێگەردی بۆ ئەو لەوەی کارێکی وا بکات، ئەو ھەر کاڕێکی بوێت تەنھا ھێندەی بەسە بەو شتە بڵێ ببە بەبێ ئەوەی ھیچ شتێک ببێتە ڕێگر یەکسەر دەبێت، زاتێک ئەوە سیفات ودەسەڵاتی بێت بێگومان زۆر لەوە پاکوبێگەردترە کە پێویستی بە مناڵ ھەبێت ومناڵ بۆ خۆی بڕیار بدات
وَإِنَّ ٱللَّهَ رَبِّى وَرَبُّكُمْ فَٱعْبُدُوهُ ۚ هَـٰذَا صِرَٰطٌۭ مُّسْتَقِيمٌۭ ﴿٣٦﴾
وە بێگومان (اللە) تەعالا پاکوبێگەردی بۆ زاتی ئەو، پەروەردگاری من وپەروەردگاری ھەموو ئێوەیشە، کەوابێت تەنھا ھەر ئەو بپەرستن، ئەوەی بۆم باسکردن ئەوە ڕێگای ڕاست ودروستە کەبەندەکان دەگەیەنێتە ڕەزامەندی خوای گەورە
فَٱخْتَلَفَ ٱلْأَحْزَابُ مِنۢ بَيْنِهِمْ ۖ فَوَيْلٌۭ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن مَّشْهَدِ يَوْمٍ عَظِيمٍ ﴿٣٧﴾
لەگەڵ ئەوەیشدا ئەوانەی ڕایان جیاواز بوو سەبارەت بە عیسا (سەلامی خوای لێ بێت) ناکۆکی کەوتە نێوانیانەوە وبوون بەچەند دەستە وکۆمەڵێکی جیاوازەوە، ھەندێکیان باوەڕیان پێھێنا ووتیان: عیسا پێغەمبەری خوایە، وە ھەندێکی تریان وەک جولەکەکان باوەڕیان پێ نەھێنا، وە چەند دەستە وتاقمێکیش زیادەڕۆییان تێدا کرد، ھەندێکیان وتیان: عیسا خوایە، وە ھەندێکی تریان وتیان: نەخێر عیسا کوڕی خوایە، پاک وبێگەردی بۆ خوای گەورە لە ھەموو ئەو ناھەقیانەی دەیڵێن، دەسا وەیل و ھاوار وتیاچوون بۆ ئەوانەی لەبارەی ئەوەوە ڕایان جیاواز بوو لەدیمەنەکانی ڕۆژی قیامەت کە ڕۆژێکی یەکجار گەورەیە، کە دیمەنی زۆر ترسناک ولێپرسینەوە وتۆڵە و سزای تێدایە بۆ بێباوەڕان، بەتایبەت بۆ ئەوانەی باوەڕیان وایە عیسا کوڕی خوایە (بەرز وبڵندی بۆ خوای تاک وتەنھا لەوەی بۆی ھەڵدەبەستن)
أَسْمِعْ بِهِمْ وَأَبْصِرْ يَوْمَ يَأْتُونَنَا ۖ لَـٰكِنِ ٱلظَّـٰلِمُونَ ٱلْيَوْمَ فِى ضَلَـٰلٍۢ مُّبِينٍۢ ﴿٣٨﴾
لەو ڕۆژەدا ئەوانە چەند بیستن وبینینیان بەھێزە، بیستیان بەڵام کاتێک بیستیان بیستن ھیچ سوودێکی نەبوو بۆیان، وە کاتێکیش بینیان بینین ھیچ سوودێکی پێ نەگەیاندن، بەڵام ئەمڕۆ ستەمکاران لە ژیانی دونیا ھێشتا لە گومڕاییەکی ڕوون وئاشکرادان، وە ڕێگای ڕاست ناگرنە بەر، خۆیان ئامادە ناکەن بۆ ژیانی دواڕۆژ، تا ئەو کاتەی لەپڕ ڕۆژی دوایی دێت، کەچی ئەوان ھێشتا لەناو ستەم وگومڕایی خۆیاندا مەست بوون
وَأَنذِرْهُمْ يَوْمَ ٱلْحَسْرَةِ إِذْ قُضِىَ ٱلْأَمْرُ وَهُمْ فِى غَفْلَةٍۢ وَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿٣٩﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - خەڵکی بترسێنە وبەئاگایان بھێنەوە لە ڕۆژی پەشیمانی، ئەو ڕۆژەی گوناھباران وتاوانباران پەشیمانن لە تاوان وگوناھەکانیان، وە چاکەکارانیش پەشیمانن لەوەی زیاتر خواپەرستی وتاعەتی خوایان نەکردووە، ئەو کاتەی نامەی کار وکردەوەی بەندەکان دەپێچرێتەوە ولێپرسینەوەیان تەواو دەبێت، ھەر کەسێک گەیشت بەو ئەنجامەی پێش خۆی خستبوو، خەڵکی بەناز ونیعمەت وخۆشییەکانی دونیا ھەڵخەڵەتاون وبێئاگان لە ڕۆژی دوایی، وە باوەڕیان نییە بە ڕۆژی قیامەت و زیندووبوونەوە
إِنَّا نَحْنُ نَرِثُ ٱلْأَرْضَ وَمَنْ عَلَيْهَا وَإِلَيْنَا يُرْجَعُونَ ﴿٤٠﴾
بێگومان پاش لەناوچوونی بەدیھێنراوەکانی خوا ھەر ئێمە دەمێنینەوە، دەبین بەمیراتگری زەوی، دەبین بەمیراتگر وخاوەنی ئەوەی لەسەریەتی، چونکە ئەوان تیادەچن و ئەوەی دەمێنێتەوە ھەر ئێمەین، وە دەبین بەخاوەنی ئەوەی لەزەوی وئاسمانەکاندایە، وە بەو شێوەیەش دەمانەوێت ھەڵسوکەوتیان پێوە دەکەین، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھەر بۆ لای ئێمەیش دەگەڕێنەوە، تاوەکو لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکەین وپاداشتیان بدەینەوە وتۆڵە وسزایان بەگوێرەی کار وکردەوەیان لێ بسێنینەوە. لاپەڕە ٥ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَٱذْكُرْ فِى ٱلْكِتَـٰبِ إِبْرَٰهِيمَ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ صِدِّيقًۭا نَّبِيًّا ﴿٤١﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - لەم قورئانەی دابەزیووە بۆ سەرت باسی بەسەرھاتی ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) بکە، بێگومان ئەو کەسێکی زۆر ڕاستگۆ بوو، وە زۆریش باوەڕی بە بەڵگە ونیشانەکانی خوای گەورە دەکرد، وە یەکێک بوو لەو پێغەمبەرانەی کە خوای گەورە ڕەوانەی کردبوو بۆ ناو گەل وھۆزەکەی
إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ يَـٰٓأَبَتِ لِمَ تَعْبُدُ مَا لَا يَسْمَعُ وَلَا يُبْصِرُ وَلَا يُغْنِى عَنكَ شَيْـًۭٔا ﴿٤٢﴾
کاتێک ئیبراھیم بە ئازەری باوکی وت: ئەی باوکە گیان، بۆچی لەبری خوای گەورە بتانێک دەپەرستیت ئەگەر ھاواریان لێ بکەیت ھاوارەکەت نابیستن؟ وە ناتوانن ناڕەحەتی وناخۆشیت لەسەر لا ببەن، یان خۆشی وقازانج وسوودت پێ بگەیەنن؟ ! ي
يَـٰٓأَبَتِ إِنِّى قَدْ جَآءَنِى مِنَ ٱلْعِلْمِ مَا لَمْ يَأْتِكَ فَٱتَّبِعْنِىٓ أَهْدِكَ صِرَٰطًۭا سَوِيًّۭا ﴿٤٣﴾
ئەی باوکە گیان، بێگومان من زانست وزانیارییەکم لە ڕێگای وەحی وسروشەوە پێگەیشتووە، کە نەگەیشتووە بە تۆ، شوێنم بکەوە بۆ ئەوەی ڕێنوماییت بکەم بۆ سەر ڕێگای ڕاست. ي
يَـٰٓأَبَتِ لَا تَعْبُدِ ٱلشَّيْطَـٰنَ ۖ إِنَّ ٱلشَّيْطَـٰنَ كَانَ لِلرَّحْمَـٰنِ عَصِيًّۭا ﴿٤٤﴾
ئەی باوكە گیان، بە گوێڕایەڵی کردنت بۆ شەیتان ئەو مەپەرستە، چونکە بەڕاستی شەیتان سەرپێچی فەرمانەکانی خوای گەورە دەکات، کاتێک فەرمانی پێکرد سوژدە ببات بۆ ئادەم، کەچی سەرپێچی کرد وسوژدەی نەبرد. ي
يَـٰٓأَبَتِ إِنِّىٓ أَخَافُ أَن يَمَسَّكَ عَذَابٌۭ مِّنَ ٱلرَّحْمَـٰنِ فَتَكُونَ لِلشَّيْطَـٰنِ وَلِيًّۭا ﴿٤٥﴾
ئەی باوکە گیان، بەڕاستی دەترسم ئەگەر لەسەر بێباوەڕی بمریت ئەوا لەلایەن خوای میھرەبانەوە دووچاری سزا ببیت، ئەو کاتە لەناو ئاگری دۆزەخ ببیت بە ھاوڕێ و ھاودەمی شەیتان لەبەر دۆستایەتی وخۆشەویستیت بۆی. ي
قَالَ أَرَاغِبٌ أَنتَ عَنْ ءَالِهَتِى يَـٰٓإِبْرَٰهِيمُ ۖ لَئِن لَّمْ تَنتَهِ لَأَرْجُمَنَّكَ ۖ وَٱهْجُرْنِى مَلِيًّۭا ﴿٤٦﴾
ئازەر بە ئیبراھیمی کوڕی وت (سەلامی خوای لێ بێت): ئەی ئیبراهیم ئایا تۆ پشت دەکەیتە پەرستنی ئەو بتانە (ئەو خوایانە) ی من دەیانپەرستم؟! ئەگەر دەست ھەڵنەگریت لە قسەو وتن بەو بتانە ئەوا بەرد بارانت دەکەم، بڕۆ ماوەیەکی دوور ودرێژ لێم دووربە وقسەم لەگەڵدا مەکە ولەگەڵم کۆمەبەرەوە.ي
قَالَ سَلَـٰمٌ عَلَيْكَ ۖ سَأَسْتَغْفِرُ لَكَ رَبِّىٓ ۖ إِنَّهُۥ كَانَ بِى حَفِيًّۭا ﴿٤٧﴾
ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) بە باوکی فەرموو: سەلامی منت لێ بێت، لەمنەوە دووچاری شتێک نابیت پێت ناخۆش بێت، لەخوای گەورەش داوای لێخۆشبوون و ھیدایەتت بۆ دەکەم، بێگومان خوای گەورە زۆر بە بەزەیی ومیھرەبانە بەرامبەرم. ي
وَأَعْتَزِلُكُمْ وَمَا تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَأَدْعُوا۟ رَبِّى عَسَىٰٓ أَلَّآ أَكُونَ بِدُعَآءِ رَبِّى شَقِيًّۭا ﴿٤٨﴾
من لە ئێوە وئەو خوایانەی جگە لە (اللە) دەیانپەرستن جیا دەبمەوە، وە لەپەروەردگارم دەپارێمەوە، وە ھیچ شەریک وھاوەڵێکیشی بۆ دانانێم، بە ئومێدی ئەوەی ئەگەر لێی پاڕامەوە ڕێگریم لێ نەکات، ئەو کاتە بەو نزا وپاڕانەوانەم بەدبەدخت ونائومێدبم. لاپەڕە ٦ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ل ي
فَلَمَّا ٱعْتَزَلَهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَهَبْنَا لَهُۥٓ إِسْحَـٰقَ وَيَعْقُوبَ ۖ وَكُلًّۭا جَعَلْنَا نَبِيًّۭا ﴿٤٩﴾
کاتێک وازی ھێنا لە ئەوان وئەو خوایانەیش کە لە جگە لە (اللە) دەیانپەرستن، قەرەبووی دوور کەوتنەوە لەکەسوکاریمان کردەوە، ئیسحاقمان پێ بەخشی، لە ئیسحاقیش یەعقوبمان پێ بەخشی، ھەر یەکێکیش لەوانمان کرد بە پێغەمبەر. ي ووهبنا لهم من ر حمتنا وجعلنا لهم لسان صدق علا
وَوَهَبْنَا لَهُم مِّن رَّحْمَتِنَا وَجَعَلْنَا لَهُمْ لِسَانَ صِدْقٍ عَلِيًّۭا ﴿٥٠﴾
وە لە میھرەبانی وبەزەیی خۆمان لەگەڵ پێغەمبەرێتی چاکە وفەزڵێکمان بە ھەموویان بەخشی، وە یادی خیر وناوی چاکی ئەوانمانيلەسەر زمانی خەڵکی ھێشتەوە
وَٱذْكُرْ فِى ٱلْكِتَـٰبِ مُوسَىٰٓ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ مُخْلَصًۭا وَكَانَ رَسُولًۭا نَّبِيًّۭا ﴿٥١﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - لەو قورئانەی دابەزیووە بۆ سەرت باسی موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بکە، بێگومان موسا ھەڵبژێرراو ودڵسۆزی پەروەردگار بوو، وە پێغەمبەرێک ونێرراوێکی خاوەن نامەش بوو. ي
وَنَـٰدَيْنَـٰهُ مِن جَانِبِ ٱلطُّورِ ٱلْأَيْمَنِ وَقَرَّبْنَـٰهُ نَجِيًّۭا ﴿٥٢﴾
لەلای کێوی طوری سەیناوە کە دەکەوتە لای ڕاستی موسا (سەلامی خوای لێ بێت)، بانگمان لە موسا کرد، وە نزیکمان کردەوە، بەشێوەیەک خوای گەورە دەنگی خۆی پێ بیست. ي
وَوَهَبْنَا لَهُۥ مِن رَّحْمَتِنَآ أَخَاهُ هَـٰرُونَ نَبِيًّۭا ﴿٥٣﴾
وە لە ڕەحمەت ومیھرەبانی ونیعمەتی خۆمان- ھارونی برایشمان (سەلامی خوای لێ بێت) کردە پێغەمبەر، ئەویش وەک گیرا کردنی نزا وپاڕانەوەکەی کە داوای کردبوو لە خوای گەورە ھارونی برای بکاتە پێغەمبەر ویاریدەدەری. ي
وَٱذْكُرْ فِى ٱلْكِتَـٰبِ إِسْمَـٰعِيلَ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ صَادِقَ ٱلْوَعْدِ وَكَانَ رَسُولًۭا نَّبِيًّۭا ﴿٥٤﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - لەو قورئانەی بۆ سەرت دابەزیووە باسی ئیسماعیل بکە (سەلامی خوای لێ بێت)، بێگومان ئەو ڕاستگۆ بوو لەو بەڵێنەی بە خوای دابوو، ھیچ بەڵێنێکی نەداوە کە بەجێی نەھێنێت، وە پێغەمبەر ونێرراوی خوای گەورەیش بوو ي
وَكَانَ يَأْمُرُ أَهْلَهُۥ بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱلزَّكَوٰةِ وَكَانَ عِندَ رَبِّهِۦ مَرْضِيًّۭا ﴿٥٥﴾
ئیسماعیل فەرمانی دەکرد بە کەسوکار وماڵ ومنداڵەکەی بەنوێژ کردن وزەکاتدان، وە ئەو ھەمیشە جێگای ڕەزامەندی خوایي گەورە بوو
وَٱذْكُرْ فِى ٱلْكِتَـٰبِ إِدْرِيسَ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ صِدِّيقًۭا نَّبِيًّۭا ﴿٥٦﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - لەم قورئانەی دابەزیوە بۆ سەرت باسی بەسەرھاتی ئیدریس (سەلامی خوای لێ بێت) بکە، بێگومان ئەو کەسێکی زۆر ڕاستگۆ بوو، وە زۆریش باوەڕی بە بەڵگە ونیشانەکانی خوای گەورە دەکرد، وە یەکێک بوو لەو پێغەمبەرانەی کە خوای گەورە ڕەوانەی کردبوو بۆ ناو گەل وھۆزەکەی. ورفعنه مكانا عليا
وَرَفَعْنَـٰهُ مَكَانًا عَلِيًّا ﴿٥٧﴾
ناو وناوبانگمان بەرز کردەوە، بەوەی کردمانە پێغەمبەر، ئەو خاوەنی پلە وپایەیەکی بەرز وبڵند بوو. لاپەڕە ٧ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ أَنْعَمَ ٱللَّهُ عَلَيْهِم مِّنَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ مِن ذُرِّيَّةِ ءَادَمَ وَمِمَّنْ حَمَلْنَا مَعَ نُوحٍۢ وَمِن ذُرِّيَّةِ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْرَٰٓءِيلَ وَمِمَّنْ هَدَيْنَا وَٱجْتَبَيْنَآ ۚ إِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَـٰتُ ٱلرَّحْمَـٰنِ خَرُّوا۟ سُجَّدًۭا وَبُكِيًّۭا ۩ ﴿٥٨﴾
ى ئەوانەی لەم سورەتەدا ناویان ھات وباسکران، سەرەتا لە زەکەریاوە، تا دەگاتە ئیدریس (سەلامی خوا لە ھەموویان بێت) ئەو کەسانە بوون کە خوای گەورە نیعمەت و بەخششی خۆی بەسەردا ڕشتن، بە پێغەمبەرایەتی لە نەوەکانی ئادەم (سەلامی خوای لێ بێت) وە لەنەوەکانی ئەوانەیش بوون کە لەگەڵ نوح (سەلامی خوای لێ بێت) لەکەشتییەکەدا ھەڵمان گرتن، وە لە نەوەکانی ئیبراھیم ونەوەکانی یەعقوب (سەلامی خوایان لێ بێت)، وە لەوانەیش بوون ڕێنوماییمان کردن وھەڵمان بژاردن وکردمانن بە پێغەمبەر، ئەوانە ھەرکات گوێیان لە ئایەتەکانی خوای گەورە بوایە بخوێنرایەتەوە دەست بەجێ سوژدەیان بۆ خوا دەبرد، وە لەترسی خوای گەورە دەگریان
۞ فَخَلَفَ مِنۢ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَٱتَّبَعُوا۟ ٱلشَّهَوَٰتِ ۖ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا ﴿٥٩﴾
جا لە دوای ئەو پێغەمبەرە ھەڵبژێرراوانە کەسانێکی خراپ وگومڕا ھاتن نوێژەکانیان زایە کرد، بەو شێوەیە داوایان لێکرابوو بەجێیان نەھێنا، وە ئەوەی ھەوا وھەوەسیان پێی خۆش بوو لە گوناھ وتاوان وزینا کردن ئەنجامیاندا، ئەوانە لەمەودوا لەئاگری دۆزەخدا دووچاری شەڕ وزیان ونائومێدی دەبن
إِلَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ صَـٰلِحًۭا فَأُو۟لَـٰٓئِكَ يَدْخُلُونَ ٱلْجَنَّةَ وَلَا يُظْلَمُونَ شَيْـًۭٔا ﴿٦٠﴾
جگە ئەوانە نەبێت کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە لە گوناھ وتاوانیان، وە باوەڕ دەھێنن بەخوای گەورە وکار وکردەوەی چاکە ئەنجام دەدەن، ئائەوانەی کە ئەوە سیفەتیانە دەچنە بەھەشتەوە، وە ھیچیش لە پاداشتیان کەم ناکات ئەگەر کەمیش بێت. ي
جَنَّـٰتِ عَدْنٍ ٱلَّتِى وَعَدَ ٱلرَّحْمَـٰنُ عِبَادَهُۥ بِٱلْغَيْبِ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ وَعْدُهُۥ مَأْتِيًّۭا ﴿٦١﴾
ئەو بەھەشتانە، بەھەشتانێکی نەبڕاوە وھەمیشەیین، خوای بەڕەحم ومیھرەبان بەڵێنی داوە بە بەندە چاکەکانی بیانخاتە ناو ئەو بەھەشتانەوە، ئەگەر چی بەچاوی خۆیشیان نەیان بینیووە کەچی باوەڕیشیان پێیەتی، خوای گەورە بەڵێنی بەھەشتی بەباوەڕداران داوە ئەگەر چی نادیار ونەبینراویشە، ھەر دێتە دی وھیچ گومانیشی تێدا نییە. ي
لَّا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا إِلَّا سَلَـٰمًۭا ۖ وَلَهُمْ رِزْقُهُمْ فِيهَا بُكْرَةًۭ وَعَشِيًّۭا ﴿٦٢﴾
لەو بەھەشتانەدا گوێیان لەقسەی پڕوپوچ وبێ مانا نابێت، بەڵکو ئەوەی دەبیستن سڵاو لە یەکتر کردنە، وە فریشتەکانیش سڵاویان لێدەکەن، وە ئەوەی حەزی لێدەکەن و ئارەزوویانە لەخواردن وخواردنەوە لەبەیانیان وئێواران دێتە بەردەستیان. ي
تِلْكَ ٱلْجَنَّةُ ٱلَّتِى نُورِثُ مِنْ عِبَادِنَا مَن كَانَ تَقِيًّۭا ﴿٦٣﴾
ئەو بەھەشتەی بەو شێوەیە باس ووەسف کرا، دەیدەین بە بەندە چاکەکانی خۆمان ودەیکەینە میرات بۆ پارێزگاران، ئەوانەی فەرمانەکانی پەروەردگاریان جێ بەجێ دەکەن ودووریش دەکەونەوە لە ڕێگرییەکانی. ي
وَمَا نَتَنَزَّلُ إِلَّا بِأَمْرِ رَبِّكَ ۖ لَهُۥ مَا بَيْنَ أَيْدِينَا وَمَا خَلْفَنَا وَمَا بَيْنَ ذَٰلِكَ ۚ وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّۭا ﴿٦٤﴾
ئەی جوبرەئیل - بە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: بێگومان فریشتەکان بە ویستی خۆیان دانابەزن، بەڵکو بە فەرمانی خوای گەورە دادەبەزن، ئەوەی لە پێشەوە ڕوو دەدات لەکاروباری ڕۆژی دوایی وە ئەوەیشی لەدوای ئێمە ڕوو دەدات لەکاروباری ژیانی دونیا، وە ئەوەیشی لەنێوان دونیا وڕۆژی دواییدایە ھەر ھەمووی بەدەستی پەروەردگارە، وە بەفەرمانی ئەو نەبێت ھیچ شتێک ڕوو نادات، - ئەی پێغەمبەر - پەروەردگارت ھیچ شتێکی لەبیر ناچێت. لاپەڕە ٨ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ي
رَّبُّ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا فَٱعْبُدْهُ وَٱصْطَبِرْ لِعِبَـٰدَتِهِۦ ۚ هَلْ تَعْلَمُ لَهُۥ سَمِيًّۭا ﴿٦٥﴾
پەروەردگار وبەدیھێنەری ئاسمانەکان وزەوی وئەوەیشی لە نێوانیاندایە، پادشا وھەڵسوڕێنەری ھەردووکیان وە ئەوەیشی لە نێوان ئاسمانەکان وزەویدایە، بەتەنھا ھەر ئەو بپەرستە، چونکە ھەر ئەو شایستەی پەرستنە، وە لەسەر پەرستنی ئەویش دامەزراوبە، ئەو خوایە ھاوتا وھاوشێوەی نییە کە ھاوبەشی ئەو بێت لەپەرستندا
وَيَقُولُ ٱلْإِنسَـٰنُ أَءِذَا مَا مِتُّ لَسَوْفَ أُخْرَجُ حَيًّا ﴿٦٦﴾
ئەو بێباوەڕانەی کە نکۆڵی لە زیندووبوونەوە دەکەن بە گاڵتە ولاقرتی پێکردنەوە دەڵێن: ئایا ئەگەر من مردم جارێکی تر لەگۆڕەکەم دێمە دەرەوە وزیندوو دەکرێمەوە؟! بێگومان ئەمە زۆر دوورە
أَوَلَا يَذْكُرُ ٱلْإِنسَـٰنُ أَنَّا خَلَقْنَـٰهُ مِن قَبْلُ وَلَمْ يَكُ شَيْـًۭٔا ﴿٦٧﴾
ئەوەی نکۆڵی لە زیندووبوونەوە دەکات، ئایا بیری لەوە نەکردوەتەوە بێگومان ئێمە سەرەتا ئەومان بەدیھێنا، پێشتر ھیچ شتێک نەبوو باس بکرێت، خوای گەورە بەڵگەی بەدیھێنانی یەکەمجار دەھێنێتەوە بۆ ڕاستی ودروستی بەدیھێنانەوەی دووەمجاری پاش مردن، کە ئەمەی دووەمیان ئاسانترە (بە پێوەری مرۆڤ، نەک بە پێوەری خوای گەورە، چونکە ھەموو شتێک لای ئەو ئاسانە وگران وقورس نییە). ي
فَوَرَبِّكَ لَنَحْشُرَنَّهُمْ وَٱلشَّيَـٰطِينَ ثُمَّ لَنُحْضِرَنَّهُمْ حَوْلَ جَهَنَّمَ جِثِيًّۭا ﴿٦٨﴾
سوێند بێت بەپەروەردگارت - ئەی پێغەمبەر-، جارێکی تر لە گۆڕەکانیان دەریان دەھێنین بەھاوڕێیەتی ئەو شەیتانانەی گومڕایان کردن ئەمجار بەڕێیان دەکەین بۆ گۆڕەپانی کۆبوونەوە (مەحشەر)، پاشان لەوێشەوە بەسەر چۆکدا دەخرێن وبەزەلیلی بۆ ناو دەرگاکانی دۆزەخ ملکێش دەکرێن. ي
ثُمَّ لَنَنزِعَنَّ مِن كُلِّ شِيعَةٍ أَيُّهُمْ أَشَدُّ عَلَى ٱلرَّحْمَـٰنِ عِتِيًّۭا ﴿٦٩﴾
پاشان لەناو ھەر تاقم وکۆمەڵێک بەتوندی کەسانێک دەردەھێنین کە لەھەموان سەرکەشتر وگومڕاتر بوون، ئەوانیش سەرکردەي وسەرۆکەکانیان بوون
ثُمَّ لَنَحْنُ أَعْلَمُ بِٱلَّذِينَ هُمْ أَوْلَىٰ بِهَا صِلِيًّۭا ﴿٧٠﴾
پاشان ئێمە زاناترین بەوانەی کە بۆ سووتان وسزای ئازارە سەختەکەی شایستەی چوونە ناو دۆزەخن. ي
وَإِن مِّنكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا ۚ كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ حَتْمًۭا مَّقْضِيًّۭا ﴿٧١﴾
ئەی خەڵکینە - بزانن ھەموو کەسێک لە ئێوە دەبێت بەسەر ئەو پردەی لەسەر ئاگری دۆزەخ ھەیە بڕوات، ئەو تێپەڕ بوونەیش بڕیارێکە وخوای گەورە داویەتی، بەھیچ شێوەیەک فەرمانی خوا نادرێتە دواوە. ي
ثُمَّ نُنَجِّى ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوا۟ وَّنَذَرُ ٱلظَّـٰلِمِينَ فِيهَا جِثِيًّۭا ﴿٧٢﴾
پاش ئەو تێپەڕ بوون وڕۆیشتنە بەسەر (صراط) دا، ئەوانەی کە گوێڕایەڵی فەرمانەکانی خوا بوون ودوور کەوتونەتەوە لە سەرپێچییەکانی لە ئاگری دۆزەخ ڕزگاریان دەکەین، وە ئەو کەسانەیش کە ستەمکار وبێباوەڕ بوون وازیان لێدەھێنین دەستە وئەژنۆ لە ئاگری دۆزەخدا بمێننەوە، وە بە ھیچ شێوەیەک ناتوانن لێی ڕاکەن وڕزگاریان بێت لێی. لاپەڕە ٩ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ي
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَـٰتُنَا بَيِّنَـٰتٍۢ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَىُّ ٱلْفَرِيقَيْنِ خَيْرٌۭ مَّقَامًۭا وَأَحْسَنُ نَدِيًّۭا ﴿٧٣﴾
ھەرکاتێک ئەو ئایەت ونیشانە وبەڵگە ڕوونانەی کە ناردومانەتە خوارەوە بۆ سەر پێغەمبەرەکەمان بە سەریاندا بخوێنرێتەوە، ئەو کاتە بێباوەڕان بە باوەڕداران دەڵێن: ئایا کام لەم دوو دەستە وتاقمە (ئێمە وئێوە) لە دونیادا ژیانی خۆشتر وکۆڕ وکۆبوونەوە وجێگا وڕێگای باشترە، ئێمە یان ئێوە؟ وكم أهلكنا قبلهم من قرن هم أحسن أثثا ورءيا
وَكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّن قَرْنٍ هُمْ أَحْسَنُ أَثَـٰثًۭا وَرِءْيًۭا ﴿٧٤﴾
لە پێش ئەم بێباوەڕانە، ئەوانەی فەخر وشانازی دەکەن بەسەروەت وسامان وماڵ وجێگا وڕێگایانەوە، چەندەھا ئوممەت وکۆمەڵانی ترمان لەناو برد کە لەمانە زیاتر سامان وماڵ وجێگا وڕێگایان ھەبوو، وە لەمانە کەشخەتر بوون لە جلوبەرگ خۆشگوزەرانیدا
قُلْ مَن كَانَ فِى ٱلضَّلَـٰلَةِ فَلْيَمْدُدْ لَهُ ٱلرَّحْمَـٰنُ مَدًّا ۚ حَتَّىٰٓ إِذَا رَأَوْا۟ مَا يُوعَدُونَ إِمَّا ٱلْعَذَابَ وَإِمَّا ٱلسَّاعَةَ فَسَيَعْلَمُونَ مَنْ هُوَ شَرٌّۭ مَّكَانًۭا وَأَضْعَفُ جُندًۭا ﴿٧٥﴾
من هو ش مكانا وأضعف جندا - ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ: ھەر کەسێک لە گومڕایی خۆیدا بتلێتەوە، ئەوا خوای بەخشندە ومیھرەبانیش مۆڵەتی دەدات تاوەکو زیاتر سەرگەردان وگومڕا ببێت، تا ئەو کاتەی بەچاوی خۆیان ئەو بەڵێنانە دەبینن کە خوای گەورە پێیداون بەسزادانیان لە دونیا، یان بە دواخستنی بۆیان لە ڕۆژی قیامەتدا، جا ئەو کاتە دەزانن کێ شوێن و جێگای خراپترە وە کێ سوپا ولەشکری لا وازترە، دەستە وتاقمی بێباوەڕان یان دەستە وتاقمی باوەڕداران؟
وَيَزِيدُ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ٱهْتَدَوْا۟ هُدًۭى ۗ وَٱلْبَـٰقِيَـٰتُ ٱلصَّـٰلِحَـٰتُ خَيْرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابًۭا وَخَيْرٌۭ مَّرَدًّا ﴿٧٦﴾
لە بەرامبەر ئەو مۆلەتەی خوای گەورە داویەتی بەوانە تاوەکو زیاتر سەرگەردان وگومڕابن، خوای گەورە ئەوانەی ئەھلی ھیدایەت وڕێنمونی بوون بەباوەڕ وتاعەت و گوێڕایەڵی زیاتر ھیدایەتیان دەدات وڕێنمونیان دەکات، وە ئەو کردەوە چاکانەی دەبنە مایەی بەختەوەری ھەتا ھەتایی، بەسوودترە بۆ پاداشتدانەوە لای پەروەردگارت - ئەی پێغەمبەری خوا-، وە چاکترین سەرەنجام وگەڕانەوەیشە بۆ لای ئەو
أَفَرَءَيْتَ ٱلَّذِى كَفَرَ بِـَٔايَـٰتِنَا وَقَالَ لَأُوتَيَنَّ مَالًۭا وَوَلَدًا ﴿٧٧﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - ئایا ئەو کەسەت بینی کە بێباوەڕ بوو بە بەڵگە ونیشانەکانی ئێمە، وە نکۆڵی کرد لەھەڕەشە وگوڕەشەکانمان، وە وتی: ئەگەر مردم وزیندوو کرامەوە، ماڵ ومنداڵ وسەروەت وسامانێکی زیاترم دەدرێتێ
أَطَّلَعَ ٱلْغَيْبَ أَمِ ٱتَّخَذَ عِندَ ٱلرَّحْمَـٰنِ عَهْدًۭا ﴿٧٨﴾
ئایا ئەو کەسە سەرکەش ویاخیە ئاگاداری غەیب ونھێنی وشاراوەکانە، یان بەڵگەی ھەیە، تا بەو شێوەیە قسە دەکات؟! یان پەیمان وبەڵێنێکی لە پەروەردگار وەرگرتووە کە دەیخاتە بەھەشتەوە وماڵ ومنداڵ وسەروەت وسامانی دەداتێ؟ د
كَلَّا ۚ سَنَكْتُبُ مَا يَقُولُ وَنَمُدُّ لَهُۥ مِنَ ٱلْعَذَابِ مَدًّۭا ﴿٧٩﴾
کارەکە بەو شێوەیە نییە کەوای دەزانێت، ئەوەی دەیڵێت وئەنجامی دەدات ھەر ھەمووی دەنوسین، بەھۆی ئەو درۆ ودەلەسەیشەوە کە بە ناھەق وباتڵ بانگەشەی بۆ دەکات لەسەرو سزای خۆی سزای تریشی بۆ زیاد دەکەین. ونرثه ما يقول ويأتينا فردا
وَنَرِثُهُۥ مَا يَقُولُ وَيَأْتِينَا فَرْدًۭا ﴿٨٠﴾
وە کاتێک دەیشمرێت وتیادەچێت ئێمە میراتگری ماڵ ومنداڵ وسامانی دەبین، ھەمووی لێ دەسێنینەوە وھیچی لەگەڵ خۆیدا نابات، وە لە ڕۆژی قیامەتدا بە تەنھا دێتە لا مان بۆ لێپرسینەوە، ئەوەی ڕایدەبوارد پێی لە ماڵ ومنداڵ وسەروەت وسامان وپلە وپایە، ھەمووی لێ دەسەنرێتەوە وھیچ لەگەڵ خۆیدا نابات. لاپەڕە ١٠ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ز
وَٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ ءَالِهَةًۭ لِّيَكُونُوا۟ لَهُمْ عِزًّۭا ﴿٨١﴾
موشریک وبتپەرستەکان جگە لە خوای گەورە پەرستراوێکی تریان بۆ خۆیان بڕیار داوە، تاوەکو ئەو پەرستراوانە ببنە پشتیوان ویارمەتیدەریان وسەریان بخەن
كَلَّا ۚ سَيَكْفُرُونَ بِعِبَادَتِهِمْ وَيَكُونُونَ عَلَيْهِمْ ضِدًّا ﴿٨٢﴾
ھەرگیز وانییە، وەک ئەوان دەیزانن، ئەو پەرستراوانەی ئەوان بڕیاریان داوە ودەیانپەرستن لە ڕۆژی قیامەتدا نکۆڵی لەپەرستنی ئەو موشریک وبتپەرستانە دەکەن، وە خۆیان لێ بەری دەکەن ودەبنە دوژمنیان. ز
أَلَمْ تَرَ أَنَّآ أَرْسَلْنَا ٱلشَّيَـٰطِينَ عَلَى ٱلْكَـٰفِرِينَ تَؤُزُّهُمْ أَزًّۭا ﴿٨٣﴾
ئەی پێغەمبەر - ئایا نەتزانیوە ئێمە شەیتانەکانمان زاڵ کردووە بەسەر ئەو کەسانەی بێباوەڕن، تاوەکو گومڕا وسەرگەردانیان بکەن، وە لەتاعەت وگوێرایەڵی خوا بەگوناھ و سەرپێچی لایانبدەن لە ڕێگای ڕاست. د
فَلَا تَعْجَلْ عَلَيْهِمْ ۖ إِنَّمَا نَعُدُّ لَهُمْ عَدًّۭا ﴿٨٤﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - پەلە مەکە لە سزادانیان، بەوەی داوا لە خوای گەورە بکەیت لەناویان ببات، بێگومان ئێمە تەمەنیان بەژماردن دەژمێرین، تا کاتێک ئەو مۆڵەتەی خوا داونی کۆتایی دێت ئەوسا بەو شێوەیە شایستەی ئەوانە سزایان دەدەین وتۆڵەیان لێ دەسێنینەوە
يَوْمَ نَحْشُرُ ٱلْمُتَّقِينَ إِلَى ٱلرَّحْمَـٰنِ وَفْدًۭا ﴿٨٥﴾
ئەی پێغەمبەر - باسی ڕۆژی قیامەت بکە، ئەو ڕۆژەی بەندە لەخواترسەکان (ئەوانەی فەرمانەکانی ئەویان بەجێھێناوە ودوور کەوتونەتەوە لەسەرپێچییەکانی) بەچەند وەفدێکی بەرێزەوە کۆ دەکەینەوە بۆ لای پەروەردگاری میھرەبانیان
وَنَسُوقُ ٱلْمُجْرِمِينَ إِلَىٰ جَهَنَّمَ وِرْدًۭا ﴿٨٦﴾
وە بێباوەڕانیش بەتینویەتی ڕاپێچی ئاگری دۆزەخ دەکەین
لَّا يَمْلِكُونَ ٱلشَّفَـٰعَةَ إِلَّا مَنِ ٱتَّخَذَ عِندَ ٱلرَّحْمَـٰنِ عَهْدًۭا ﴿٨٧﴾
ئەو بێباوەڕانە تکا وشەفاعەتیان بۆ ھیچ کەسێک بەدەست نییە، ئەوانە نەبێت کە خوای گەورە لەدونیادا بەڵێن وپەیمانی پێدابن، ئەوانەیش ئەوانەن کە باوەڕیان ھێنابێت بەخوا وپێغەمبەرەکانی
وَقَالُوا۟ ٱتَّخَذَ ٱلرَّحْمَـٰنُ وَلَدًۭا ﴿٨٨﴾
جولەکە وگاور وھەندێک لە موشریک وبتپەرستەکان وتیان: خوای میھرەبان کوڕی بۆ خۆی بڕیار داوە.د لقد جئتم شئا إ ا
لَّقَدْ جِئْتُمْ شَيْـًٔا إِدًّۭا ﴿٨٩﴾
ئەی ئەوانەی وا دەڵێن: بەڕاستی ئێوە قسەیەکی یەکجار گەورە وناڕێک وخراپتان کرد. لاپەڕە ١١ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
تَكَادُ ٱلسَّمَـٰوَٰتُ يَتَفَطَّرْنَ مِنْهُ وَتَنشَقُّ ٱلْأَرْضُ وَتَخِرُّ ٱلْجِبَالُ هَدًّا ﴿٩٠﴾
نزیک بوو ئاسمانەکان لەبەر ئەم قسە خراپە لەت وپەت بن، وە نزیک بوو زەویش درز ببات وشەقار شەقار ببێت، وە شاخەکانیش بڕوخێن بەسەر یەکتردا. أن دعوا للرحمن ولدا
أَن دَعَوْا۟ لِلرَّحْمَـٰنِ وَلَدًۭا ﴿٩١﴾
ھەموو ئەمانە لەبەر ئەوەی مناڵ وکوڕیان بۆ خوا بڕیاردا، پاک وبێگەردی وبەرزی وبڵندی بۆ خوای تاک وتەنھا. وما ينبغى للرحمن أن يتخذ ولدا
وَمَا يَنۢبَغِى لِلرَّحْمَـٰنِ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًا ﴿٩٢﴾
گونجاو نییە بۆ خوای گەورە وشایانی شکۆ وبڵندی ئەو نییە کوڕ ومنداڵ بۆ خۆی بڕیار بدات، پاک وبێگەردی بۆ زاتی ئەو
إِن كُلُّ مَن فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ إِلَّآ ءَاتِى ٱلرَّحْمَـٰنِ عَبْدًۭا ﴿٩٣﴾
چونکە ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەوی ھەیە لە فریشتە ومرۆڤ وجنۆکە، ھەر ھەموویان ڕۆژی قیامەت بەملکەچید وزەلیلی دێن بۆ لای پەروەردگاریان. لقد أحصىهم وعد هم ع ا
لَّقَدْ أَحْصَىٰهُمْ وَعَدَّهُمْ عَدًّۭا ﴿٩٤﴾
خوای گەورە ئاگاداری ھەموویانە، وە سەرژمێری بەدیھێنراوەکانی کردووە، ھیچ شتێکیانی لا نھێنی وشاراوە نییە
وَكُلُّهُمْ ءَاتِيهِ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ فَرْدًا ﴿٩٥﴾
وە لە رۆژی قیامەتدا ھەموویان تاک تاک دێن بۆ لای پەروەردگاریان، ھیچ پشتیوان وماڵ وسامانێکیان لە گەڵدا نییە. د
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ سَيَجْعَلُ لَهُمُ ٱلرَّحْمَـٰنُ وُدًّۭا ﴿٩٦﴾
بێگومان ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بەخوای گەورە وکار وکردەوەی چاکەیان ئەنجامداوە کە جێگای ڕەزامەندی خوایە، خوای میھرەبان دەیانکاتە خۆشەویست، وە خۆشەیستی بەندەکانی خۆی، تاوەکو ھەموو خۆشیان بوێن. د
فَإِنَّمَا يَسَّرْنَـٰهُ بِلِسَانِكَ لِتُبَشِّرَ بِهِ ٱلْمُتَّقِينَ وَتُنذِرَ بِهِۦ قَوْمًۭا لُّدًّۭا ﴿٩٧﴾
ئەی موحەممەد - بێگومان ئێمە ئەم قورئانەمان لەسەر زمانی تۆ ئاسان کرد، بۆ ئەوەی موژدەی پێ بدەی بە کەسانی خواناس، ئەوانەی فەرمانەکانی من جێ بەجێ دەکەن ودوور دەکەونەوە لەسەرپێچییەکانم، وە ئەو کەسانەیشی پێ بترسێنیت کە زۆر دژایەتیت دەکەن، وە لە ھەق وڕاستی لایانداوە بۆ ناھەق وباتڵ. وكم أهلكنا قبلهم من قرن هل تحس منهم من أحد أو تسمع لهم ركزا
وَكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّن قَرْنٍ هَلْ تُحِسُّ مِنْهُم مِّنْ أَحَدٍ أَوْ تَسْمَعُ لَهُمْ رِكْزًۢا ﴿٩٨﴾
ئەی پێغەمبەر - لە پێش ئەمان چەندەھا ئوممەت وکۆمەڵانی ترمان لەناو برد، ئایا ئەمڕۆ ھیچ ھەست دەکەیت کەسێک لەوان مابێت؟ وە ئایا گوێت لە دەنگی نھێنی کەسیان دەبێت؟ ئەوەی دووچاری ئەوان بوو، بێگومان دووچاری غەیری ئەوانیش دەبێت بەیارمەتی خوای گەورە. لاپەڕە ١٢ لە ١٢ moc.hgelp
بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن