ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ عَلَىٰ عَبْدِهِ ٱلْكِتَـٰبَ وَلَمْ يَجْعَل لَّهُۥ عِوَجَا ۜ ﴿١﴾
سوپاس وستایش تەنھا بۆ خوای گەورە بە سیفاتی تەواو وبەرز وبڵندەوە، وە بە نیعمەت وبەخششە دیار ونادیارەکانیەوە، کە قورئانی دابەزاند بۆ سەر بەندە و پێغەمبەرەکەی کە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)ە، وە ھیچ جۆرە خوار وخێچی وناتەواوییەکی تێ نەخستووە لەھەق وڕاستی لا بدات
قَيِّمًۭا لِّيُنذِرَ بَأْسًۭا شَدِيدًۭا مِّن لَّدُنْهُ وَيُبَشِّرَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ٱلَّذِينَ يَعْمَلُونَ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا حَسَنًۭا ﴿٢﴾
بەڵکو ئەو قورئانە پەرتووکێکی ڕاست وپایەدارە کە ھیچ جۆرە دژیەکی وجیاوازیەکی تێدا نییە، بۆ ئەوەی بێباوەڕان بەسزای سەخت وبەھێزی خۆی بترسێنێت، کە چاوەڕوانیانە، وە موژدەی دڵخۆشکەریش بدات بەو باوەڕدارانەی کردەوەی چاک ئەنجام دەدەن کە پاداشتێکی زۆر چاکیان بۆ ئامادە کراوە ھیچ پاداشتێک ھاوشێوەی ئەو نییە. م كثين فيه أبدا
مَّـٰكِثِينَ فِيهِ أَبَدًۭا ﴿٣﴾
بەھەمیشەیی وھەتاھەتایی لەو پاداشتە گەورە کە بریتیە لە بەھەشت دەمێننەوە، وە ھەرگیز لێی جیا نابنەوە
وَيُنذِرَ ٱلَّذِينَ قَالُوا۟ ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ وَلَدًۭا ﴿٤﴾
وه ئەم قورئانە ئەو جولەکە وگاور وموشریکانە دەترسێنێت کە دەیانوت: خوای گەورە مناڵی بۆ خۆی بڕیار داوە
مَّا لَهُم بِهِۦ مِنْ عِلْمٍۢ وَلَا لِـَٔابَآئِهِمْ ۚ كَبُرَتْ كَلِمَةًۭ تَخْرُجُ مِنْ أَفْوَٰهِهِمْ ۚ إِن يَقُولُونَ إِلَّا كَذِبًۭا ﴿٥﴾
ئەوانەی ئەو درۆ ودەلەسانە ھەڵدەبەستن کە گوایە خوای گەورە مناڵی ھەیە ھیچ زانیاریەک یا بەڵگەیەکیان نییە دەربارەی ئەوەی ھەڵیانبەستووە بۆ خوا، ھەروەک چۆن باوباپیرانیشیان کە ئەمان لا ساییان کردونەتەوە ئەو زانیارییەیان نەبووە، بێگومان ئەم وتە قێزەونەی لە زاریان دەردەچێت زۆر گەورەیە وھیچ بیریان لێ نەکردووەتەوە، ئەوانە درۆ ودەلەسە نەبێت ھیچ شتێکی تر نالێن، وتەکانیان ھیچ بنەما وپاڵپشتیەکی نییە
فَلَعَلَّكَ بَـٰخِعٌۭ نَّفْسَكَ عَلَىٰٓ ءَاثَـٰرِهِمْ إِن لَّمْ يُؤْمِنُوا۟ بِهَـٰذَا ٱلْحَدِيثِ أَسَفًا ﴿٦﴾
ئەی پێغەمبەر - لەوانەیە تۆیش لەداخ وپەژارەی ئەوانە کە باوەڕ بەم قورئانە ناھێنن خۆت لەناو ببەیت، کاری وامەکە، ھیدایەت وڕێنموونی ئەوانە لەسەر تۆ نییە، ئەوەی لەسەر تۆ پێویستە تەنھا تەبلیغ کردن وگەیاندنی ئەم ئاینەیە بەوان
إِنَّا جَعَلْنَا مَا عَلَى ٱلْأَرْضِ زِينَةًۭ لَّهَا لِنَبْلُوَهُمْ أَيُّهُمْ أَحْسَنُ عَمَلًۭا ﴿٧﴾
بێگومان ئێمە ھەرچی لەسەر ڕووی زەوی ھەیە لە مەخلوقات وبەدیھێنراوەکان کردومانەتە مایەی جوانی وڕازاندنەوە بۆ زەوی، بۆ ئەوەی ئەوانە تاقی بکەینەوە تاوەکو بزانین کامیان کردەوەی چاکتر ئەنجام دەدات کە خوای گەورە لە خۆی ڕازی بکات، وە کامیان بە پێچەوانەوە کردەوەی خراپ ئەنجام دەدات، تاوەکو ھەر کەسێکیان بەپێی کار وکردەوەی خۆی پاداشت وسزایان بدەینەوە. وإنا لجعلون ما عليها صعيدا جرزا
وَإِنَّا لَجَـٰعِلُونَ مَا عَلَيْهَا صَعِيدًۭا جُرُزًا ﴿٨﴾
وە دوای ئەوەیش ژیانی بەدیھێنراوەکانی خوا لەسەر ئەم زەوییە کۆتایی دێت، ھەرچی لەسەر ڕووی ھەیە لە مەخلوقات ودروستکراوەکان تەختی دەکەین ودەیکەینە خاک وخوڵێکی وشک وبێ گژو گیا، کەوابێت پەند وئامۆژگاری لێ وەربگرن ئەی خاوەن بیر وھۆشەکان. لاپەڕە ١ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
أَمْ حَسِبْتَ أَنَّ أَصْحَـٰبَ ٱلْكَهْفِ وَٱلرَّقِيمِ كَانُوا۟ مِنْ ءَايَـٰتِنَا عَجَبًا ﴿٩﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - گومانت وا نەبێت چیرۆک وبەسەرھاتی ھاوەڵانی ئەشکەوت وئەو تەتەڵە وپارچە بەردەی کە ناوەکانیانی لەسەر نووسرابوو لە بەڵگە ونیشانە سەر سوڕھێنەرەکانمانە، بەڵکو سەر سوڕھێنەرتر لەو چیرۆک وبەسەرھاتە، بەدیھێنانی ئاسمانەکان وزەوییە
إِذْ أَوَى ٱلْفِتْيَةُ إِلَى ٱلْكَهْفِ فَقَالُوا۟ رَبَّنَآ ءَاتِنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةًۭ وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَدًۭا ﴿١٠﴾
ئەی پێغەمبەر - باسی ئەوە بکە کاتێک لا وە باوەڕدارەکان لەبەر پارێزگاری کردن لە ئاینەکەیان پەنایان بۆ ئەشکەوتەکە برد، وە لە خوای گەورە پاڕانەوە ووتیان: ئەی پەروەردگارمان بمانخەرە بەر ڕەحمەت ومیھرەبانی خۆت ولەگوناھەکانمان خۆشبە، وە ڕزگارمان بکە لە دوژمنەکانمان، وە ئەم کۆچک وھەڵھاتنەمان لە بێباوەڕان بەرەو باوەڕ وئیمان بۆ بکە بە مایەی ھیدایەت وڕێنمونی بۆ سەر ھەق وڕاستی
فَضَرَبْنَا عَلَىٰٓ ءَاذَانِهِمْ فِى ٱلْكَهْفِ سِنِينَ عَدَدًۭا ﴿١١﴾
پاش ئەوەی ھەڵھاتن وچوونە ئەشکەوتەکەوە، پەردەیەکمان دا بە گوێیاندا بۆ ئەوەی ھیچ دەنگێک نەبیستن، وە ساڵانێکی زۆر لەوێ مانەوە وخەومان لێخستن
ثُمَّ بَعَثْنَـٰهُمْ لِنَعْلَمَ أَىُّ ٱلْحِزْبَيْنِ أَحْصَىٰ لِمَا لَبِثُوٓا۟ أَمَدًۭا ﴿١٢﴾
پاش ئەو خەوە درێژەیان بەخەبەرمان ھێنانەوە وھەڵمانساندن، تاوەکو بزانین ودەربکەوێت بۆ ئەو دوو دەستەیەی ناکۆکیان ھەبوو لەسەر ماوەی مانەوەیان کامیان لە ژماردنی مانەوەکەیان شارەزاتر بوون، کە ئایا چەندێک لەو ئەشکەوتەدا ماونەتەوە
نَّحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ نَبَأَهُم بِٱلْحَقِّ ۚ إِنَّهُمْ فِتْيَةٌ ءَامَنُوا۟ بِرَبِّهِمْ وَزِدْنَـٰهُمْ هُدًۭى ﴿١٣﴾
ئەی پێغەمبەر - ئێمە ئاگادارت دەکەینەوە لەسەر گوزشتەی ئەوانە وچیرۆکی ئەوانەت بەڕاستی بۆ دەگێڕینەوە کەھیچ گومانێکی تێدا نەبێت، بەڕاستی ئەوانە کۆمەڵە لا وێک بوون باوەڕیان ھێنا بە پەروەردگاریان، وە گوێرایەڵی فەرمانەکانی بوون، ئێمەیش زیاتر ڕێنماییمان کردن، وە لەسەر ھەق وڕاستی زیاتر دامەزراومان کردن
وَرَبَطْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ إِذْ قَامُوا۟ فَقَالُوا۟ رَبُّنَا رَبُّ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ لَن نَّدْعُوَا۟ مِن دُونِهِۦٓ إِلَـٰهًۭا ۖ لَّقَدْ قُلْنَآ إِذًۭا شَطَطًا ﴿١٤﴾
شططا دڵەکانیشیانمان بە باوەڕ بەھێز کرد، وە زیاتر ئارامیمان پێ بەخشین لەسەر بەجێھێشتنی خاک ونیشتمان ووڵات، کاتێک ھەستانەوە وڕوو بەڕووی پاشا بێباوەڕەکە بوونەوە ولەبەردەمیدا باوەڕی خۆیان ڕاگەیاند بە خوای تاک وتەنھا، وە پێیان وت: ئەو پەروەردگارەی ئێمە باوەڕمان پێیەتی وپەرستومانە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوییە، وە جگە لەو ھیچ خوایەی درۆی تر ناپەرستین، وتمان: ئەگەر جگە لەخوای گەورە ھەر شتێکی تر بپەرستین ئەوا بێگومان قسەیەکی ستەم ودرۆ وناھەقمان بەدەمدا ھاتووە
هَـٰٓؤُلَآءِ قَوْمُنَا ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةًۭ ۖ لَّوْلَا يَأْتُونَ عَلَيْهِم بِسُلْطَـٰنٍۭ بَيِّنٍۢ ۖ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًۭا ﴿١٥﴾
پاشان ھەندێکیان لایانکردەوە بەلای ھەندێ تریاندا وگوتیان: ئەم گەلەی ئێمە جگە لە خوای گەورە پەرستراوی تریان بۆ خۆیان بڕیار داوە، ئەوان بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرایان نییە لەسەر پەرستنی ئەو خوایانە، ئەگەر ھەیانە با بیھێنن، بێگومان ھیچ کەسێک لەو کەسە ستەمکارتر نییە کە درۆ بۆ خوا ھەڵدەبەستێ کە ھاوەڵ وشەریکی بۆ بڕیار دەدات. لاپەڕە ٢ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَإِذِ ٱعْتَزَلْتُمُوهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ إِلَّا ٱللَّهَ فَأْوُۥٓا۟ إِلَى ٱلْكَهْفِ يَنشُرْ لَكُمْ رَبُّكُم مِّن رَّحْمَتِهِۦ وَيُهَيِّئْ لَكُم مِّنْ أَمْرِكُم مِّرْفَقًۭا ﴿١٦﴾
مرفقا کاتێک لە گەلەکەتان جیا بوونەوە، وە وازتان ھێنا لەو پەرستراوانەی جگە لە خوای گەورە دەیانپەرستن، وە ئێوە جگە لە خوای تاک وتەنھا ھیچ شتێکی ترتان نەپەرستن، دەسا بۆ پاراستنی ئاینەکەتان پەنا بەرنە بەر ئەشکەوتەکە، خوای گەورەش ڕەحمەت ومیھرەبانی خۆیتان بەسەردا بڵاو دەکاتەوە، وە لەدوژمنەکانتان دەتانپارێزێت و دەرووی خێرتان لێ دەکاتەوە، وە لەکاروبارتان شتی واتان بۆ ئاسان دەکات کەسوودی لێ وەربگرن وقەرەبووی ژیانی نێو گەل وخزم وکەسوکارەکەتان بۆ بکاتەوە
۞ وَتَرَى ٱلشَّمْسَ إِذَا طَلَعَت تَّزَٰوَرُ عَن كَهْفِهِمْ ذَاتَ ٱلْيَمِينِ وَإِذَا غَرَبَت تَّقْرِضُهُمْ ذَاتَ ٱلشِّمَالِ وَهُمْ فِى فَجْوَةٍۢ مِّنْهُ ۚ ذَٰلِكَ مِنْ ءَايَـٰتِ ٱللَّهِ ۗ مَن يَهْدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلْمُهْتَدِ ۖ وَمَن يُضْلِلْ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ وَلِيًّۭا مُّرْشِدًۭا ﴿١٧﴾
ه ر ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردبوون جێ بەجێیان کرد، کاتێک ڕۆیشتنە ناو ئەشکەوتەوە، خوای گەورە خەوی لێ خستن، وە پاراستنی لە دوژمنەکانیان، - ئەی ئەو کەسەی تەماشایان دەکەیت - کاتێک لەلای ڕۆژھەڵاتەوە خۆر ھەڵدەھات دەتبینی تیشکی خۆرەکە لەئەشکەوتەکەیان بەلای ڕاستدا لا ر دەبوویەوە دەچووە ژوورەوە، وە کاتێکیش خۆر ئاوا دەبوو لە ڕۆژئاواوە بەلای چەپدا لای دەدا وبەر ئەوان نەدەکەوت، ئەوان ھەمیشە لەسێبەردا بوون، بۆیە گەرمای خۆر ئەزیەتی نەدەدان، ئەوان لە بۆشاییەکی فراوانی ناو ئەشکەوتەکەدا بوون، بەو ئەندازەیەی پێویستیان پێی ھەبوو ھەوا دەھاتە ژوورەوە بۆیان، ئەوەی کە ڕوویدا وبۆیان پێشھات لەمانەوەیان لەناو ئەشکەوتەکە وخەو لێخستن، وە لا دانی تیشکی خۆر وفراوانکردنی جێگا وڕزگار کردنیان لەدەستی گەلەکەیان، ھەموو ئەمانە لەسەرسوڕھێنەرەکانی بەدھێنراوەکانی خوان کە بەڵگەن لەسەر دەسەڵات وقودرەتی خوای گەورە، ھەرکەسێک خوای گەورە سەرکەوتووی بکات وڕێگای ھیدایەت وڕێنمونی ئەوە بەھەق وڕاستی ھیدایەت دراوە، وە ھەر کەسێکیش خوای گەورە سەرکەوتووی نەکات وگومڕا وسەرلێشێواوی بکات، ئەوا کەسێک نابینێتەوە کە پشتیوانی بێت وسەرکەوتووی بکات بۆ ھیدایەت وڕێنمونی بکات وھەق وڕاستی، چونکە ھیدایەت وڕێنمونی بەدەستی خوای گەورەیە، نەک بەدەستی ھیچ کەسێکی تر
وَتَحْسَبُهُمْ أَيْقَاظًۭا وَهُمْ رُقُودٌۭ ۚ وَنُقَلِّبُهُمْ ذَاتَ ٱلْيَمِينِ وَذَاتَ ٱلشِّمَالِ ۖ وَكَلْبُهُم بَـٰسِطٌۭ ذِرَاعَيْهِ بِٱلْوَصِيدِ ۚ لَوِ ٱطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًۭا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًۭا ﴿١٨﴾
عليهم لوليت منهم فرارا ولملئت منهم رعبا - ئەی ئەو کەسەی تەماشای ئەوان دەکەیت- لەبەر ئەوەی چاوەکانیان کراوە بوون وادەزانیت ئەوان بەخەبەرن، لەڕاستیدا ئەوان خەوتبوون، لەکاتێکدا كه خەوتبوون ئێمە جارێک بەلای ڕاست وجارێکی تر بەلای چەپدا ئەمدیو ودیومان دەکردن، بۆ ئەوەی زەوی لا شەکانیان نەخوات ونەیانڕزێنێت، ئەو سەگەیش کە لەگەڵیان بوو لەبەردەم ئەشکەوتەکەدا ھەردوو دەستی درێژ کردبوو، ئەگەر چاوت پێ بکەوتنایە لەترسا پشتت ھەڵدەکردن لێیان وڕاتدەکرد، وە دڵ ودەرونیشت پڕ دەبوو لەترس، چونکە دیمەنێکی ترسناکیان ھەبوو
وَكَذَٰلِكَ بَعَثْنَـٰهُمْ لِيَتَسَآءَلُوا۟ بَيْنَهُمْ ۚ قَالَ قَآئِلٌۭ مِّنْهُمْ كَمْ لَبِثْتُمْ ۖ قَالُوا۟ لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍۢ ۚ قَالُوا۟ رَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثْتُمْ فَٱبْعَثُوٓا۟ أَحَدَكُم بِوَرِقِكُمْ هَـٰذِهِۦٓ إِلَى ٱلْمَدِينَةِ فَلْيَنظُرْ أَيُّهَآ أَزْكَىٰ طَعَامًۭا فَلْيَأْتِكُم بِرِزْقٍۢ مِّنْهُ وَلْيَتَلَطَّفْ وَلَا يُشْعِرَنَّ بِكُمْ أَحَدًا ﴿١٩﴾
يشعرن بكم أحدا ئەوەی بەسەرماندا ھێنان وباسمان کرد لە سەرسوڕھێنەرەکانی دەسەڵاتی ئێمە بوو، پاش ماوەیەکی درێژ بەخەبەرمان ھێنانەوە بۆ ئەوەی لە نێو خۆیاندا لەیەکتر بپرسن ئایا ئەو ماوەیەی خەویان لێکەوتبوو چەندێک بوو؟ ھەندێکیان وتیان: ڕۆژێک یان بەشێکی ماوینەتەوە، وە ھەندێکی تریان کە بۆیان ڕوون نەبوو بوویەوە کە چەندێک بەخەوتووی ماونەتەوە، وتیان: پەروەردگارتان ھەر خۆی دەزانێت چەندێک ماوینەتەوە، زانینی ئەو ماوەیەیان خستە پاڵ زانستی خوای گەورە، وە خۆیان بەوەوە خەریک نەکرد، بەڵکو خۆیان بەوەوە خەریک کرد کە پەیوەندی بەوانەوە ھەبوو، وتیان: یەکێک لە خۆتان بەپارە زیوەکەوە بنێرن بۆ شارەکەمان، وە تەماشا بکات وورد بێتەوە بزانێت کامە لەخەڵک خواردنی زۆر چاک وپاکوخاوێن وحەڵاڵە با بەئەندازەی پێویست لەوەتان بۆ بکڕێت وبۆتانی بھێنێت، وە لەکاتی چوونە ناو شار وھاتنەوە دەرەوەی زۆر بە وریایی ولەسەرخۆیی ھەڵسوکەوت بکات، نەوەک خەڵکی ئاگاداربن وجێگامان ئاشکرا ببێت، ئەو کاتە بەزیانێکی گەورە بەسەرماندا دەشکێتەوە
إِنَّهُمْ إِن يَظْهَرُوا۟ عَلَيْكُمْ يَرْجُمُوكُمْ أَوْ يُعِيدُوكُمْ فِى مِلَّتِهِمْ وَلَن تُفْلِحُوٓا۟ إِذًا أَبَدًۭا ﴿٢٠﴾
بەڕاستی ئەگەر گەلەکەتان لێتان بە ئاگا بێن وجێگا وڕێگاتان پێ بزانن ئەوا بەرد بارانتان دەکەن ودەتانکوژن، یان لەژێر ئەشکەنجە وئازاردا ناچارتان دەکەن بگەڕێنەوە بۆ ئاینە تێکدراوەکەیان، ئەو ئاینەی پێش ئەوەی خوای گەورە منەت بکات بەسەرتاندا وھیدایەتان بدات بۆ ھەق وڕاستی کە لەسەری بوون، خۆ ئەگەر ئێوە گەڕانەوە بۆ لاپەڕە ٣ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر سەر ئەو ئاینە تێکدراوە ئەوا لە دونیا ودواڕۆژدا ھەرگیز بەختەورە وسەرفراز نابن، بەڵکو بە ھۆی ئەوەی واز لە ئاینەکەتان دەھێنن کە ئاینی ھیدایەت وھەق وڕاستییە، وە دەگەڕێنەوە بۆ سەر ئاینە تێکدراوەکەی ئەوان، دووچاری خەسارۆمەندی زۆرقگەورە دەبن
وَكَذَٰلِكَ أَعْثَرْنَا عَلَيْهِمْ لِيَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ وَأَنَّ ٱلسَّاعَةَ لَا رَيْبَ فِيهَآ إِذْ يَتَنَـٰزَعُونَ بَيْنَهُمْ أَمْرَهُمْ ۖ فَقَالُوا۟ ٱبْنُوا۟ عَلَيْهِم بُنْيَـٰنًۭا ۖ رَّبُّهُمْ أَعْلَمُ بِهِمْ ۚ قَالَ ٱلَّذِينَ غَلَبُوا۟ عَلَىٰٓ أَمْرِهِمْ لَنَتَّخِذَنَّ عَلَيْهِم مَّسْجِدًۭا ﴿٢١﴾
ھەروەک چۆن ئەو کارە سەر سوڕھێنەرانەمان بەسەردا ھێنان کەبەڵگە بوو لەسەر ھێز ودەسەڵاتمان لەسەر خەولێخستنیان بۆ ساڵانێکی دوور ودرێژ، وە پاشانیش بەخەبەرمان ھێنانەوە، ھەر بەو شێوەیە خەڵکی شارەکەی خۆیانمان لێ ئاگادار کردن تاوەکو ئەو خەڵکە بزانن کە بەڵێنی خوای گەورە بەسەرخستنی باوەڕداران، وە زیندووکردنەوەی خەڵکی ھەق وڕاستە، وە ڕۆژی دوایی ھەر دێت وھیچ گومانێکی تێدا نییە، جا کاتێک بەسەرھاتەکەیان دەرکەوت بۆ خەڵکی وبەدیداریان شادبوونەوە، وە پاش ئەوە مردن وخوای گەورە بەیەکجاری گیانی کێشان، خەڵکەکە لە نێوان خۆیاندا جیاوازیان تێکەوت چیان لێ بکەن؟ دەستەیەک وتیان: دەرگای ئەشکەوتەکە بەدیوار بگرن، بۆ ئەوەی بیانشارێتەوە وبیشیانپارێزێت، پەروەردگاریان ئاگادارترە بەحاڵیان، چونکە حاڵی ئەمانە وادەخوازێت کە تایبەتمەندیەکیان ھەبێت، بەڵام ئەوانەیان قسەیان دەڕۆیی ودەسەڵاتدار بوون، کەسانێک بوون علیم وزانستیان نەبوو، وە خاوەنی بانگەوازێکی ڕاست ودروستیش نەبوون، وتیان: وەک ڕێزێک بۆ ئەوان وزانینی جێگاکەیان لەسەر شوێنی ئەوان مزگەوتێک بۆ خواپەرستی دروست دەکەین
سَيَقُولُونَ ثَلَـٰثَةٌۭ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌۭ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًۢا بِٱلْغَيْبِ ۖ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌۭ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ ۚ قُل رَّبِّىٓ أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِم مَّا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌۭ ۗ فَلَا تُمَارِ فِيهِمْ إِلَّا مِرَآءًۭ ظَـٰهِرًۭا وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِم مِّنْهُمْ أَحَدًۭا ﴿٢٢﴾
ھەندێک لەو کەسانەی ڕۆچوو بوون لە چیرۆک وبەسەرھاتی ھاوەڵانی ئەشکەوتدا، لەبارەی ژمارەیانەوە وتویانە: ئەوان چوار کەس بوون، بەسەگەکەیانەوە بوون بە پێنج، وە ھەندێکی تریش وتویانە: پێنج بوون بەسەگەکەوە بوون بەشەش، قسەی ئەو دوو دەستەیە بەگومانەوە دەیڵێن وھیچ بەڵگەیەکیان نییە، وە ھەندێکی تریش وتویانە: حەوت کەس بوون، بەسەگەکەیانەوە بوون بە ھەشت، - ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ: پەروەردگارم زاناترە بەژمارەیان کە چەند کەس بوون، بۆیە لەبارەی ژمارەیانەوە وتووێژ ودەمەقاڵی لەگەڵ ئەھلی کیتاب وجگە لە ئەوانیش مەکە، وتووێژێکی ئاشکرا نەبێت کە قووڵ بوونەوەی تێدا نەبێت، تەنھا ئەوەیان بۆ باس بکە کەخوای گەورە لەڕێگای وەحیەوە بۆی باسکردویت وھەواڵی پێداویت، وە لەبارەی وردو درشتی چیرۆکی ھاوەڵانی ئەشکەوتیشەوە پرسیار لە خاوەن نامەکان (ئەھلی کیتاب) مەکە، چونکە ئەوان ئەمە نازانن. ولا تقولن لشاىء إنى فاعل ذلك غدا
وَلَا تَقُولَنَّ لِشَا۟ىْءٍ إِنِّى فَاعِلٌۭ ذَٰلِكَ غَدًا ﴿٢٣﴾
ئەی پێغەمبەری خوا کە دەتەوێت سبەینێ شتێك ئەنجام بدەیت، ھەرگیز مەڵێ من دەمەوێت سبەینێ ئەم كارە ئەنجام بدەم، چونکە تۆ نازانێت ئایا ئەنجامی دەدەیت یان نا، یان شتێکت بێتە پێش کە نەتوانیت ئەنجامی بدەیت، ئەمەش ئامۆژگاری وڕێنماییە بۆ ھەموو موسڵمانێک
إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ ۚ وَٱذْكُر رَّبَّكَ إِذَا نَسِيتَ وَقُلْ عَسَىٰٓ أَن يَهْدِيَنِ رَبِّى لِأَقْرَبَ مِنْ هَـٰذَا رَشَدًۭا ﴿٢٤﴾
مەگەر کاتێک نەبێت ئەنجامدانی ئەو کارە پەیوەست بکەیت بە ویستی خوای گەورە وبڵێیت: سبەینێ فڵان کار ئەکەم ئەگەر خوای گەورە ویستی لەسەر بێت، یادی پەروەردگارت بکە لەکاتی لەبیر چوونت بە وتنی: وشەی ( إن شاء اللە) وە بڵێ: ئومێدم وایە لەم کارەدا پەروەردگارم ڕێنموییم بکات بۆ نزیکترین ڕێگا، رێنمونی تەوفیق و یارمەتیدان بێت
وَلَبِثُوا۟ فِى كَهْفِهِمْ ثَلَـٰثَ مِا۟ئَةٍۢ سِنِينَ وَٱزْدَادُوا۟ تِسْعًۭا ﴿٢٥﴾
ھاوەڵانی ئەشکەوت سێ سەد ونۆ ساڵ لە ئەشکەوتەکەیاندا مانەوە. لاپەڕە ٤ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
قُلِ ٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثُوا۟ ۖ لَهُۥ غَيْبُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ أَبْصِرْ بِهِۦ وَأَسْمِعْ ۚ مَا لَهُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا يُشْرِكُ فِى حُكْمِهِۦٓ أَحَدًۭا ﴿٢٦﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ: خوای گەورە زاناترە بەماوەی مانەوەیان لە ئەشکەوتەکەیاندا، خوای گەورە ھەواڵی پێداوین کە ئەوانە چەندێک ماونەتەوە، لە دوای وتە و بڕیاری خوای گەورە ( سبحانە وتعالی) ھیچ کەسێک قسەی نابێت، تەنھا خوای گەورە ئاگاداری شتە غەیب ونھێنی وشاراوەکانی ئاسمانەکان وزەوییە، ھیچ بەدیھێنراوێکی لێ ون نابێت وبێ ئاگا نییە لێی، ئای خوای گەورە چەندێک بینایە بەھەموو شتێک، ھەموو شتێک دەبینێت، وە چەند بیسەریشە، ھەموو شتێک دەبیستێ، مەبەست لەوەیە بینین وبیستنی اللە تعالی بێ سنوورە، ھاوەڵانی ئەشکەوت جگە خوای گەورە ھیچ پشتیوان ودۆستێکیان نەبوو ھەتا یارمەتیان بدات و بیانپارێزێت، خوای گەورە ھیچ ھاوەڵ وھاوبەشێکی نییە لە حوکم وبڕیاردانیدا، ئەو تەنھا بۆ خۆی حوکم وبڕیار دەدات
وَٱتْلُ مَآ أُوحِىَ إِلَيْكَ مِن كِتَابِ رَبِّكَ ۖ لَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَـٰتِهِۦ وَلَن تَجِدَ مِن دُونِهِۦ مُلْتَحَدًۭا ﴿٢٧﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - ئەوەی لە قورئان بە وەحی بۆت ھاتووە بیخوێنەرەوە وکاریشی پێ بکە، وە ھیچ گۆڕانکاری نایەت بەسەر وشەکانیدا، چونکە ھەموو ڕاستە و ھەموویشی دادگەرە، وە جگە لەخوای گەورە ھیچ پەناگایەک شک نابەیت، وە جگە لەویش کەسێک نابینیتەوە پەنای پێ بگریت
وَٱصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُم بِٱلْغَدَوٰةِ وَٱلْعَشِىِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُۥ ۖ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُۥ عَن ذِكْرِنَا وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ وَكَانَ أَمْرُهُۥ فُرُطًۭا ﴿٢٨﴾
ى - ئەی پێغەمبەر - لەگەڵ ئەوانەدا ھاوڕێیەتی بگرە کە بەیانیان وئێواران لە پەروەردگاریان دەپاڕێنەوە وھەر بەتەنھا ئەویش دەپەرستن، وە تەنھا ڕەزامەندی ئەویشیان دەوێت، ھەرگیز چاویان لێ کلا نەکەیت، ئایا تۆ دەتەوێت لەگەڵ دەوڵەمەند وناودارەکاندا دانیشیت؟ وە ھەرگیز گۆێڕایەڵی کەسێک مەکە بێ ئاگایە لەیاد وزیکری خوا، بەوەی لەبەر ناپەسەندی مۆرمان نا بەسەر دڵیدا، ئەگەر گوێڕایەڵی بیت فەرمانت پێدەکات ھەژاران دوور بخەیتەوە لە مەجلیس وکۆڕ وکۆبونەوەکانت، ئەو کەسە شوێنی ھەوا وئارەزووی خۆی کەوتووە ووازی لە تاعەت وگویڕایەڵی فەرمانەکانی خوا ھێناوە، وە ھەموو کاروبارێکیشی بەفیڕۆ چووە
وَقُلِ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ ۖ فَمَن شَآءَ فَلْيُؤْمِن وَمَن شَآءَ فَلْيَكْفُرْ ۚ إِنَّآ أَعْتَدْنَا لِلظَّـٰلِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا ۚ وَإِن يَسْتَغِيثُوا۟ يُغَاثُوا۟ بِمَآءٍۢ كَٱلْمُهْلِ يَشْوِى ٱلْوُجُوهَ ۚ بِئْسَ ٱلشَّرَابُ وَسَآءَتْ مُرْتَفَقًا ﴿٢٩﴾
وە - ئەی پێغەمبەر - بەوانە بڵێ کە بێ ئاگان لە یاد وزیکری خوا ودڵەکانیان غافڵە لەو: ئەوەی من ھێناومە بۆتان ھەق وڕاستە، ھەر ھەمووی لەلایەن خوای گەورەوەیە نەک لەلایەن خۆمەوە، وە من ھەرگیز نایەم بەدەم ئەو داواکارییەتانەوە کە باوەڕداران تار نێم ودەریان بکەم، جا ھەرکەسێکتان دەیەوێت باوەڕ بەم ھەق وڕاستییە بھێنێت با باوەڕ بھێنێت ودڵخۆشیش دەبێت بەپاداشتەکەی، وە ھەر کەسێکیشتان دەیەوێت بێباوەڕ بێت ئەوە با بێباوەر بێت وئیمان نەھێنێت، وە دەگات بەو تۆڵەیەی کە چاوەڕوانی دەکات، بێگومان ئاگرێکی گەورەمان بۆ ئامادە کردووە بۆ ئەوانەی بەھەڵبژرادنی کوفر وبێباوەڕی ستەمیان لە خۆیان کردووە، ئاگرێک کە شوراکانی لەھەموو لایەکەوە دەوری داون، بەھیچ شێوەیەک ناتوانن ڕابکەن وھەڵبێن لێی، وە ئەگەر کاتێک لەبەر گەرمی وناڕەحەتی وتینوێتی زۆر داوای ئاو بکەن ئەوا ئاوێکیان پێدەدرێت وەک زەیتی قرچاو، لەبەر گەرمی ڕوومەتیان دەبرژێنێت، ئای ئەو ئاوەی بۆیان ھێنان چی ئاوێکی خراپ ونالەبار بوو، ئاوێکە ھیچ تینوێتی ناشکێنێت، بەڵکو زیادیشی دەکات، وە بڵێسە وتینی ئەو ئاگرەیش کە پێستیان دەبرژێنێت ناکوژێنێتەوە، ئەو ئاگرەی بۆیان بووە بەجێگا وڕێگا خراپترین جێگا وڕێگای مانەوەیە
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجْرَ مَنْ أَحْسَنَ عَمَلًا ﴿٣٠﴾
بێگومان ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بە خوای گەورە وکار وکردەوەی چاکیان ئەنجامداوە، پاداشتی زۆر گەورەیان بۆ ھەیە، بێگومان ئێمە پاداشتی ئەو کەسانە زایە ناکەین، بەڵکو بە باشترین شێوە پاداشتیان دەدەینەوە، بە تەواوی بێ ھیچ کەم وکورتیەک. لاپەڕە ٥ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
أُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُمْ جَنَّـٰتُ عَدْنٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهِمُ ٱلْأَنْهَـٰرُ يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٍۢ وَيَلْبَسُونَ ثِيَابًا خُضْرًۭا مِّن سُندُسٍۢ وَإِسْتَبْرَقٍۢ مُّتَّكِـِٔينَ فِيهَا عَلَى ٱلْأَرَآئِكِ ۚ نِعْمَ ٱلثَّوَابُ وَحَسُنَتْ مُرْتَفَقًۭا ﴿٣١﴾
ئەوانەی کە خوای گەورە وەسفی کردن بە باوەڕدار وکاروکردەوەی چاک ئەنجام دەدەن، لە پاداشتی ئەوەدا خوای گەورە بەھەشت وباخ وباخاتێکیان پێ دەدات کە بە ھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، بەژێر کۆشک وتەلارەکانیدا جۆگە وڕووباری سازگار دێت ودەڕوات وگوزەر دەکات، بازن ودەست بەندی زێڕینیان لەدەست دەکرێت، وە جلوبەرگی ڕەنگ سەوزی ئاوریشم وحەریری تەنک وئەستوور دەپۆشن، لەسەر تەختی ڕازاوە بە پەردەی زۆر جوان پاڵ دەدەنەوە، بێگومان باشترین پاداشت پاداشتی ئەوانە، وە بەھەشتیش باشترین جێگای حەوانەوەیە بۆ ئەوان کە تێیدا دەمێننەوە
۞ وَٱضْرِبْ لَهُم مَّثَلًۭا رَّجُلَيْنِ جَعَلْنَا لِأَحَدِهِمَا جَنَّتَيْنِ مِنْ أَعْنَـٰبٍۢ وَحَفَفْنَـٰهُمَا بِنَخْلٍۢ وَجَعَلْنَا بَيْنَهُمَا زَرْعًۭا ﴿٣٢﴾
ئەی پێغەمبەر - تۆ بەسەرھات ونموونەی ئەو دوو پیاوە لە ئوممەتانی پێشوو باس بکە، دوو پیاو یەکێکیان بێباوەڕ وئەوی تریان باوەڕدار، بێباوەڕەکەیان دوو باخ و بێستانمان پێدا، بەدار خورما چوار دەوری ئەو دوو باخەمان بۆ دابوو، لە ناوەڕاستی ئەو دوو باخەیشدا جۆرەھا ڕووەک ودار ودرەختمان بۆ سەوز ڕواندبوو
كِلْتَا ٱلْجَنَّتَيْنِ ءَاتَتْ أُكُلَهَا وَلَمْ تَظْلِم مِّنْهُ شَيْـًۭٔا ۚ وَفَجَّرْنَا خِلَـٰلَهُمَا نَهَرًۭا ﴿٣٣﴾
ھەردوو باخەکە ھاتنە بەرھەم لە ترێ وخورما بەرووبومی باشیان گرت، وە ھیچی لێ خەسار وزایە نەبوو، بەڵکو زۆر بەتێر وتەسەلی بەرووبومی خۆیاندا، وە لەسەر ئەمانەیشەوە لە ناوەڕاستی ھەردوو باخەکەدا ڕووبارێکمان بۆ ھەڵقوڵاند، تاوەکو بە ئاسانی ئاویان بدات. وكان له ثمر فقال لص حبه وهو يحاوره أنا أ ك ثر منك مالا وأعز نفرا
وَكَانَ لَهُۥ ثَمَرٌۭ فَقَالَ لِصَـٰحِبِهِۦ وَهُوَ يُحَاوِرُهُۥٓ أَنَا۠ أَكْثَرُ مِنكَ مَالًۭا وَأَعَزُّ نَفَرًۭا ﴿٣٤﴾
خاوەنی ئەم دوو باخە سەروەت وسامان وبەروبومی تریشی ھەبوو، زۆر بەفیز ولوت بەرزیەوە ڕۆژێک بەھاوڕێ باوەڕدارەکەی وت: من ماڵ وسەروەت وسامانم لە تۆ زۆرترە، وە لە تۆ زیاتر خزم وکەسوکار وعەشیرەتم ھەیە
وَدَخَلَ جَنَّتَهُۥ وَهُوَ ظَالِمٌۭ لِّنَفْسِهِۦ قَالَ مَآ أَظُنُّ أَن تَبِيدَ هَـٰذِهِۦٓ أَبَدًۭا ﴿٣٥﴾
بێباوەڕەکەیان لەگەڵ ھاوڕێ باوەڕدارەکەی ڕۆژێکیان چوونە ناو باخەکەیەوە، تاوەکو باخەکەی خۆی پیشاندا، خاوەن باخەکە بە ھۆی ئەوەی باوەڕی بەخوا وبە زیندووبوونەوە نەبوو، وە زۆر بە ماڵ وداراییەکەی دەینازی، ستەمی لە خۆی کرد بەوەی بەو کارەی خۆی دووچاری چوونە دۆزەخ دەکات، کاتێک چوونە ناو باخەکەیەوە بەھاوڕی باوەڕدارەکەی وت: من باوەڕم نییە ئەم باخ وبێستانەی کە دەیبینیت ھەرگیز تیابچێت ونەمێنێت، کاتێک ; چونکە ھەموو ھۆکارەکانی مانەوە و نەفەوتانی گرتبووە بەر
وَمَآ أَظُنُّ ٱلسَّاعَةَ قَآئِمَةًۭ وَلَئِن رُّدِدتُّ إِلَىٰ رَبِّى لَأَجِدَنَّ خَيْرًۭا مِّنْهَا مُنقَلَبًۭا ﴿٣٦﴾
وە باوەڕم نییە کە ڕۆژی قیامەتیش ڕوو بدات، بەڵکو ژیانی دونیا بەردەوام دەبێت، خۆ ئەگەر گریمان ڕۆژی قیامەت ھات وپاش مردن گەڕاینەوە لای پەروەردگارم و زیندوو بووینەوە ئەوا دڵنیام لەوێش لەم باخ وباخات وڕەز وکانیاو وڕووبارە باشترم دەست دەکەوێت، لە دونیادا دەوڵەمەندبیت وادەخوازێت لەپاش زیندووبوونەوەیش ھەر دەوڵەمەند بیت
قَالَ لَهُۥ صَاحِبُهُۥ وَهُوَ يُحَاوِرُهُۥٓ أَكَفَرْتَ بِٱلَّذِى خَلَقَكَ مِن تُرَابٍۢ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍۢ ثُمَّ سَوَّىٰكَ رَجُلًۭا ﴿٣٧﴾
ھاوڕێ باوەڕدارەکەی ھەر بیری لە وتەی ھاوڕێ بێباوەڕەکەی دەکردەوە وپێی وت: ئایا تۆ باوەڕت نییە بەو زاتەی کە تۆی لەبنچینەدا دروستكردووە (واتا باوکە ئادەمی لەسەرەتاوە لەگڵ دروستکرد)؟ پاشان تۆی لە ئاوێکی قێزەونی دروستکرد، دواتر کردیتی بەم پیاوەی ئێستا، جەستە وئەندامەکانی لا شەتی بەم شێوە جوانە ڕێکخست و تەواو کامڵی کردیت، ئەو زاتەی توانای ئەوەی ھەبووبێت، بێگومان توانای ئەوەیشی ھەیە پاش مردن جارێکی تر زیندووت بکاتەوە. لاپەڕە ٦ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
لَّـٰكِنَّا۠ هُوَ ٱللَّهُ رَبِّى وَلَآ أُشْرِكُ بِرَبِّىٓ أَحَدًۭا ﴿٣٨﴾
بەڵام من وەک تۆ ناڵێم، بەڵکو ئەڵێم: پاکوبێگەردی بۆ پەروەردگارم، ھەر ئەوە ناز ونیعمەتەکانمان پێ دەبەخشێت، وە ھەرگیز ھاوەڵ وشەریکی بۆ بڕیار نادەم لەپەرستندا
وَلَوْلَآ إِذْ دَخَلْتَ جَنَّتَكَ قُلْتَ مَا شَآءَ ٱللَّهُ لَا قُوَّةَ إِلَّا بِٱللَّهِ ۚ إِن تَرَنِ أَنَا۠ أَقَلَّ مِنكَ مَالًۭا وَوَلَدًۭا ﴿٣٩﴾
دەبوو ئەو کاتەی چوویتە ناو باخ وباخاتەکەتەوە بتوتایە: (ماشاء اللە لا قوة ألحد الا باللە) ((ئەمە ئەوەیە کە خوا بۆ منی ویستووە وهەرچیەکی ویست ئەنجامی دەدات، من خۆم دەسەڵاتی ئەوەم نەبوو ئەم ھەمووە نیعمەت وبەخششە بۆ خۆم بەدەست بھێنم، تەنھا بەیارمەتیدان وفەزڵی خوای گەورە بەدەست دەھێنرێت))، وە ھەر خۆی خاوەنی ھێز ودەسەڵاتە، ئەگەر تۆ وادەبینیت من لە تۆ ھەژارترم ولە تۆیش مناڵ وکوڕ وکاڵم کەمترە
فَعَسَىٰ رَبِّىٓ أَن يُؤْتِيَنِ خَيْرًۭا مِّن جَنَّتِكَ وَيُرْسِلَ عَلَيْهَا حُسْبَانًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ فَتُصْبِحَ صَعِيدًۭا زَلَقًا ﴿٤٠﴾
من وای بۆ دەچم، وە دوور نییە خوای گەورە لە باخ وبێستانەکەی تۆ باشترم پێبدات، وە خوای گەورە لە ئاسمانەوە بەڵاو موسیبەتێک دابەزێنیت بۆ سەر باخ و بێستانەکەت، وبیکاتە زەویەکی ڕووت وساف ولوسی بێ ڕووەکی وا قاچ لەسەری بخلیسکێت
أَوْ يُصْبِحَ مَآؤُهَا غَوْرًۭا فَلَن تَسْتَطِيعَ لَهُۥ طَلَبًۭا ﴿٤١﴾
یان کانی وئاو وڕووبارەکەی بچێت بەناخی زەویدا وبەھیچ شێوەیەک نەتوانیت دەستت پێی بگات، جا ئەگەر ئەو باخ وبێستانەیش ئاوی نەما وڕووبار وکانیاوەكەی وشک بوون، ئەویش نامێنێت ووشک ھەڵدەگەڕێت
وَأُحِيطَ بِثَمَرِهِۦ فَأَصْبَحَ يُقَلِّبُ كَفَّيْهِ عَلَىٰ مَآ أَنفَقَ فِيهَا وَهِىَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا وَيَقُولُ يَـٰلَيْتَنِى لَمْ أُشْرِكْ بِرَبِّىٓ أَحَدًۭا ﴿٤٢﴾
أ حدا ئەوەی ھاوەڕێ باوەڕدارەکە وتی ھاتەدی وڕوویدا، ئەوە بوو باخ وبێستانی ھاوڕێ بێباوەڕەکەی فەوتا ولەناوچوو، ئەوجا خاوەنی باخ وبێستانەکە کابرای بێباوەڕ، لەداخ و حەسرەت وپەشیمانی ھەردوو دەستی دەدا بەیەکدا، کەچۆن چۆنی ئەو ھەمووە ماڵ وسامانەی خەرج کرد لە ئاوەدانکردنەوەیدا، کەچی ئێستا بەبەرچاویەوە باخ و بێستان وکەپری میوەکانی بەسەر یەکدا کەوتوو؟! بە حەسرەتەوە دەیوت: خۆزگە وکاشکای باوەڕم بەپەروەردگاری تاک وتەنھا بھێنایە، وە ھیچ کەسیشم نەکردایەتە ھاوەڵ وشەریکی لە پەرستندا
وَلَمْ تَكُن لَّهُۥ فِئَةٌۭ يَنصُرُونَهُۥ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَمَا كَانَ مُنتَصِرًا ﴿٤٣﴾
ئەم بێباوەڕە ھیچ کۆمەڵێکیشی نەبوو، لەوانەی ئەو شانازی پێوە دەکردن کاتێک ئەو تۆڵە وسزایەی بۆ دابەزی بەرگری لێ بکەن ونەھێڵێت بۆی دابەزێت، ئەو پێشتر شانازی دەکرد بە کۆمەڵ وکوڕ وخزم وکەسەکانیەوە، وە خۆیشی نەیتوانی ڕێگری بکات لە لەناوچوونی باخەکەی کاتێک خوای گەورە لەناوی برد
هُنَالِكَ ٱلْوَلَـٰيَةُ لِلَّهِ ٱلْحَقِّ ۚ هُوَ خَيْرٌۭ ثَوَابًۭا وَخَيْرٌ عُقْبًۭا ﴿٤٤﴾
ئا لەوێدا، لەو کاتی زەبوونی وناخۆشیەدا، پشتیوانی کردن ویارمەتیدان ھەر بۆ خوای گەورەیە بەھەق وڕاستی، زاتی ئەو باشترین پشتیوان ویارمەتیدەرە بۆ دۆستە باوەڕدارەکانی، ئەو پاداشتیان بۆ چەند بەرامبەر دەکاتەوە، وە پاشە ڕۆژی باشیشیان بۆ مسۆگەر دەکات. لاپەڕە ٧ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَٱضْرِبْ لَهُم مَّثَلَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا كَمَآءٍ أَنزَلْنَـٰهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَٱخْتَلَطَ بِهِۦ نَبَاتُ ٱلْأَرْضِ فَأَصْبَحَ هَشِيمًۭا تَذْرُوهُ ٱلرِّيَـٰحُ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ مُّقْتَدِرًا ﴿٤٥﴾
ى - ئەی پێغەمبەری خوا - تۆ نموونەی ژیانی ئەم دونیا بۆ ئەوانە بھێنەرەوە کە بە دونیا دەخەڵەتێن وفریو دەخۆن، بەوەی نموونەی ئەم دونیایە لە خێرا لەناوچوونی وکۆتایی ھاتنی وەک باران وایە لە ئاسمانەوە دێتە خوارێ، کاتێک گژ وگیا وڕووەک سەوز دەکات، بەڵام ھێندەی پێناچێت ھەر ئەو ڕووەکە وشک دەبێت وتێک دەشکێت، وە ڕەشەبا بە ھەموو لایەکیدا پەرش وبڵاوی دەکاتەوە، زەویش جارێکی تر وەک خۆی لێدێتەوە، وە خوای گەورەش توانا ودەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە، ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات، ھەرچیەکی ویست زیندووی دەکاتەوە، وە ھەرچیەکیشی ویست لەناوی دەبات
ٱلْمَالُ وَٱلْبَنُونَ زِينَةُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَٱلْبَـٰقِيَـٰتُ ٱلصَّـٰلِحَـٰتُ خَيْرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابًۭا وَخَيْرٌ أَمَلًۭا ﴿٤٦﴾
ماڵ وسەروەت وسامان ومناڵ زینەت وجوانی ژیانی دونیان، ماڵ وسامانی دونیا لە دواڕۆژدا ھیچ سوودێکی نییە جگە ئەوە نەبێت لە ڕەزامەندی خوای گەورەدا دەبەخشرێت، کار وکردەوە وگوفتارێک خوای گەورە لێی ڕازی بێت چاکترین وباشترین پاداشتێکە لە ھەرچی زینەت وجوانی دونیا وئەوەی مرۆڤیش ئومێدی بۆ دەخوازێت، چونکە زینەت وجوانی دونیا لەناو دەچێت، بەڵام پاداشتی کار وکردەوە وگوفتارێک خوای گەورە لێی ڕازی بێت دەمێنێتەوە ونافەوتێت
وَيَوْمَ نُسَيِّرُ ٱلْجِبَالَ وَتَرَى ٱلْأَرْضَ بَارِزَةًۭ وَحَشَرْنَـٰهُمْ فَلَمْ نُغَادِرْ مِنْهُمْ أَحَدًۭا ﴿٤٧﴾
ئەو ڕۆژە یادی خەڵکی بخەرەوە کە شاخەکان لە جێگاکانی خۆیان ھەڵدەکەنین، وە زەویش بەڕووتەڵی وئاشکرا دەبینیت کە ھیچ شتێکی بەسەرەوە نەماوە لە شاخ ودار ودرەخت وکۆشک وتەلار، وە ھەموو بەدیھێنراوەکان کۆدەکەینەوە،ف ھیچ کەسێکمان لێ نەھێشتەوە وھەموویمان زیندوو کردەوە
وَعُرِضُوا۟ عَلَىٰ رَبِّكَ صَفًّۭا لَّقَدْ جِئْتُمُونَا كَمَا خَلَقْنَـٰكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍۭ ۚ بَلْ زَعَمْتُمْ أَلَّن نَّجْعَلَ لَكُم مَّوْعِدًۭا ﴿٤٨﴾
خەڵکی ھەموو ڕیز دەکرێن بۆ لێپرسینەوە لەگەڵدا کردن، وە پێیان دەوترێت: بێگومان ھەموو بەتەنھا وبە ڕووت وقوتی وپێی پەتی وخەتەنە نەکراوی ودەستی خاڵی ھاتوونەتە لا مان. ھەروەک یەکەمجار بەدیمان ھێنان ودروستمان کردن، بەڵکو پێشتان وابوو کە جارێکی تر زیندوو ناکرێنەوە، وە کات وشوێنتان بۆ دیاری ناکەین بۆ لێپرسینەوە وپاداشت وتۆڵەی کار کردەوەکانتان
وَوُضِعَ ٱلْكِتَـٰبُ فَتَرَى ٱلْمُجْرِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا فِيهِ وَيَقُولُونَ يَـٰوَيْلَتَنَا مَالِ هَـٰذَا ٱلْكِتَـٰبِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةًۭ وَلَا كَبِيرَةً إِلَّآ أَحْصَىٰهَا ۚ وَوَجَدُوا۟ مَا عَمِلُوا۟ حَاضِرًۭا ۗ وَلَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًۭا ﴿٤٩﴾
نوسراو وپەڕاوی کردەوەکان دادەنرێن، ھەندێک پەڕاوی کردەوەکانی بە دەستی ڕاستی وەردەگرێت، وە ھەندێکی تر بە دەستی چەپی، جا - ئەی مرۆڤ - لەو رۆژەدا بێباوەڕان دەبینیت کە دەترسن لەو حاڵەی تێیدان، چونکە چاک دەزانن چیان لە بێباوەڕی وسەرپێچی پەروەردگار پێش خۆیان خستووە، بەداخ وحەسرەتەوە دەڵێن: ئای وەیل وتیاچوون بۆ خۆمان، ئەم پەڕاوە چییە. خۆ ھیچ کردەوەیەکی بچوک وگەورەی ئێمەی جێنەھێشتووە وھەمووی تۆمار کردووە وژماردویەتی، ھەرچیەک لە گوناھ وتاوان وسەرپێچی لە ژیانی دونیا ئەنجامیان دابێت ھەمووی لەوێ دەبیننەوە، - ئەی پێغەمبەری خوا - پەروەردگارت ناھەقی وستەم لەھیچ کەسێک ناکات، سزای ھیچ نادات بەبێ تاوان وگوناھ نادات، وە پاداشتی کار وکردەوەی خواناسان وچاکەکارانیش کەم ناکەتەوە
وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَـٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِـَٔادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ كَانَ مِنَ ٱلْجِنِّ فَفَسَقَ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِۦٓ ۗ أَفَتَتَّخِذُونَهُۥ وَذُرِّيَّتَهُۥٓ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِى وَهُمْ لَكُمْ عَدُوٌّۢ ۚ بِئْسَ لِلظَّـٰلِمِينَ بَدَلًۭا ﴿٥٠﴾
ئەی پێغەمبەر - ئەو ڕۆژە وەبیر خەڵکی بھێنەرەوە کاتێک وتمان بەفریشتەکان: سوژدەی ڕێز وسڵاو بۆ ئادەم ببەن، ھەر ھەموویان بۆ بەجێھێنانی فەرمانی پەروەردگاریان سوژدەیان بۆ ئادەم برد، جگە لە ئیبلیس نەبێت کە لە جنۆکە بوو، نەک فریشتە، لە فەرمانی پەروەردگاری خۆی دەرچوو، وە سوژدەی نەبرد، - ئەی خەڵکینە - ئایا ئێوە جگە لە من ئیبلیس ونەوەکانی دەکەنە دۆست وپشتیوان خۆتان، لە کاتێکدا ئەوان دوژمنی ئێوەن، باشە چۆن دوژمنەکانتان دەکەن بە دۆست وپشتیوانی خۆتان؟ ئای چەند خراپ وناشرینە ئەوەی ستەمکاران ئەنجامی دەدەن، لەبری خوای گەورە شەیتان دەکەن بە دۆست وپشتیوانی خۆیان. لاپەڕە ٨ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
۞ مَّآ أَشْهَدتُّهُمْ خَلْقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَلَا خَلْقَ أَنفُسِهِمْ وَمَا كُنتُ مُتَّخِذَ ٱلْمُضِلِّينَ عَضُدًۭا ﴿٥١﴾
ئەوانەی ئێوە لەبری من کردووتان بەدۆست وپشتیوانی خۆتان وەک ئێوە بەندە وملکەچی خوان، بەدیھێنانی ئاسمانەکان وزەویم پیشان نەداون کاتێک بەدیمھێنان، بەڵکو ئەوان ھەر بوونیان نەبوو، وە بەدێھێنانی ھەندێکیانم پیشانی ھەندێکی تریان نەداوە، من تەنھا خۆم ھەموو شتەکانم بەدێھێناوە وبەڕێوەیشیان دەبەم، وە من گومڕاکانی شەیتان ومرۆڤ وجنۆکەم نەکردووە بەیارمەتیدەر وپشتیوانی خۆم، چونکە من بێ نیاز ودەوڵەمەندم لەوەی یارمەتیدەر وپشتیوان بۆ خۆم دابنێم
وَيَوْمَ يَقُولُ نَادُوا۟ شُرَكَآءِىَ ٱلَّذِينَ زَعَمْتُمْ فَدَعَوْهُمْ فَلَمْ يَسْتَجِيبُوا۟ لَهُمْ وَجَعَلْنَا بَيْنَهُم مَّوْبِقًۭا ﴿٥٢﴾
ئەی پێغەمبەر - باسی ڕۆژی قیامەتیان بۆ بکە، کاتێک خوای گەورە بەو کەسانە دەڵێت کە لە دونیادا ھاوەڵ وشەریکیان بۆ دانابوو: ئەو ھاوەڵ وشەریکانەی کە پێتان وابوو ھاوەڵ وشەریکی منن بانگیان بکەن بەڵکو بتوانن یارمەتیتان بدەن وسەرتان بخەن، بانگیان کردن بەڵام نەھاتن بەدەم بانگەکەیانەوە ونەیانتوانی یارمەتیان بدەن و سەریان بخەن، وە جێگایەکی بەھیلاکدەرمان داناوە بۆ ئەوان لەنێوان خۆیان وخواکانیان کە ھاوبەشن تێیدا،کە بریتیە لە ئاگری دۆزەخ
وَرَءَا ٱلْمُجْرِمُونَ ٱلنَّارَ فَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُم مُّوَاقِعُوهَا وَلَمْ يَجِدُوا۟ عَنْهَا مَصْرِفًۭا ﴿٥٣﴾
موشریک وبێباوەڕان ئاگری دۆزەخ دەبینن، وە تەواو دڵنیا دەبن کە ھیچ چارێکیان نەماوە وھەر دەکەون تێی، وە ھیچ شتێک نییە ونابیننەوە بتوانێت لەچوونە ناو دۆزەخ لایان بدات وبیانپارێزێت
وَلَقَدْ صَرَّفْنَا فِى هَـٰذَا ٱلْقُرْءَانِ لِلنَّاسِ مِن كُلِّ مَثَلٍۢ ۚ وَكَانَ ٱلْإِنسَـٰنُ أَكْثَرَ شَىْءٍۢ جَدَلًۭا ﴿٥٤﴾
بێگومان ئێمە لەم قورئانەی کە ھاتووەتە خوارەوە بۆ موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) زۆر جۆرە نموونەمان بۆ خەڵکی ڕوونکردوەتەوە بۆ ئەوەی بیری لێ بکەنەوە وپەند وئامۆژگاری لێوەربگرن، بەڵام مرۆڤەکان - بەتایبەتی بێباوەڕانیان - لەگشت مەخلوقاتی خوا بەناھەق زیاتر دەمەقاڵێ وموجادەلە دەکات
وَمَا مَنَعَ ٱلنَّاسَ أَن يُؤْمِنُوٓا۟ إِذْ جَآءَهُمُ ٱلْهُدَىٰ وَيَسْتَغْفِرُوا۟ رَبَّهُمْ إِلَّآ أَن تَأْتِيَهُمْ سُنَّةُ ٱلْأَوَّلِينَ أَوْ يَأْتِيَهُمُ ٱلْعَذَابُ قُبُلًۭا ﴿٥٥﴾
قبلا ھیچ شتێک نەبووە ڕێگر وکۆسپ لەبەردەم باوەڕھێنانی ئەو بێباوەڕە سەرسەختە لەخوا یاخییە کاتێک ئەو قورئانە ھات بۆ موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) لەلایەن پەروەردگاریەوە، وە کەمی ڕوونکردنەوەی خوای گەورە نەبووە ڕێگر ئەوانە داوای لێبوردنی گوناھ وتاوان وکەموکورتییەکانیان لە پەروەردگاریان بکەن، بەڵکو خوای گەورە چەندەھا نموونەی بۆ ھێنانەوە لە قورئاندا، وە چەندە بەڵگەی ڕوون وئاشکرای بۆ باسکردوون، بەڵکو ئەوەی بووە ڕێگر لەبەردەم باوەڕھێنانیان تەنھا ئەوە بوو بەسەرسەختی وملھوڕی داوای ئەوەیان دەکرد لە پێغەمبەری خوا ئەگەر ڕاست دەکات پێغەمبەری خوایە، با ئەو سزایەی بۆ ئوممەتانی پێشوو ھاتووەتە خوارەوە بۆ ئەمانیش بێتە خوارەوە، وە بە چاوی خۆیان ئەو بەڵێنە ببینن
وَمَا نُرْسِلُ ٱلْمُرْسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ ۚ وَيُجَـٰدِلُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِٱلْبَـٰطِلِ لِيُدْحِضُوا۟ بِهِ ٱلْحَقَّ ۖ وَٱتَّخَذُوٓا۟ ءَايَـٰتِى وَمَآ أُنذِرُوا۟ هُزُوًۭا ﴿٥٦﴾
ئێمە پێغەمبەرانمان بۆ ئەوە ناردووە کە موژدەی بەھەشت وڕەزامەندی پەروەردگار بدەن بە باوەڕداران وئەوانەی گوێڕایەڵی ئەو دەکەن، وە کەسانی بێباوەڕ وگوناھباریش بترسێنن بە ئاگری دۆزەخ، پێغەمبەران دەسەڵاتی ئەوەیان نییە بەسەر دڵەکاندا کە بە زۆر ڕێگای ھیدایەت وخواناسیان پێ بگرنەبەر، کەچی لەگەڵ ئاشکرایی وڕوونی بەڵگەکان ئەوانەی باوەڕیان نییە بەخوا وپێغەمبەرەکانی ھەمیشە دەمەقاڵێ وبەربەرەکانی لەگەڵ پێغەمبەران دەکەن، بۆ ئەوەی بەو باتڵی وناھەقیەی لەسەرینی ئەو ھەق و ڕاستیەی ھاتووتە خوار بۆ موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) لە ناوی ببەن وزاڵ ببن بە سەریدا، وە لەبری ئەوەی ئەو قورئانەی ناردومەتە خوارەوە باوەڕی پێ بھێنن بترسن لەو سزایەی خەڵکی پێ دەترسێنێت، کەچی کەوتنە گاڵتە پێکردنی. لاپەڕە ٩ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن ذُكِّرَ بِـَٔايَـٰتِ رَبِّهِۦ فَأَعْرَضَ عَنْهَا وَنَسِىَ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ ۚ إِنَّا جَعَلْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن يَفْقَهُوهُ وَفِىٓ ءَاذَانِهِمْ وَقْرًۭا ۖ وَإِن تَدْعُهُمْ إِلَى ٱلْهُدَىٰ فَلَن يَهْتَدُوٓا۟ إِذًا أَبَدًۭا ﴿٥٧﴾
ى ھیچ کەس وەک ئەو کەسە ستەمکارتر نییە کاتێک بە بەڵگە وئایەتەکانی پەروەردگار ئامۆژگاری کرابێت، کەچی ھیچ پەندی وەرنەگرتبێت لەو ھەڕەشانەی خوای گەورە دەیکات بەسزادانی بێباوەڕان، وە پشتی ھەڵکردبێت لە ئامۆژگاری لێوەرگرتنی، وە ئەوەی لەبیر چووبێتەوە لەژیانی دونیای چی شتێکی لە بێباوەڕی وگوناھ وتاوان پێش خۆی خستبێت وتەوبەیشی لێ نەکردبێت، ئەو کەسانەی ئەو حاڵ وھەڵسوکەوتیانە ئێمە پەردەمان بەسەر دڵیاندا ھێناوە کە ناھێڵێت لەمانا ومەبەستەکانی قورئان تێبگەن، وە گوێشیانمان کەڕ کردووە کە قورئانی پێ نەبیستن، بیستنێک کە سوودی ھەبێت بۆیان وقبوڵی بکەن، وە ئەگەر ئەمانە بانگ بکەیت بۆ باوەڕ ھێنان ئەوا ھەرگیز وەڵامت نادەنەوە چونکە دڵەکانیان پەردەی بەسەرەوەیە، وە گوێکانیشیان کەڕ بووە لەئاست بیستنی ھەق
وَرَبُّكَ ٱلْغَفُورُ ذُو ٱلرَّحْمَةِ ۖ لَوْ يُؤَاخِذُهُم بِمَا كَسَبُوا۟ لَعَجَّلَ لَهُمُ ٱلْعَذَابَ ۚ بَل لَّهُم مَّوْعِدٌۭ لَّن يَجِدُوا۟ مِن دُونِهِۦ مَوْئِلًۭا ﴿٥٨﴾
موئ لا بۆ ئەوەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) حەز بەوە نەکات وداوای ئەوە نەكات کە خوای گەورە بەپەلە وخێرا سزای بێباوەڕان بدات، خوای گەورە پێی فەرموو: - ئەی پێغەمبەر - پەروەردگارت زۆر لێبوردەی گوناھ وتاوانی ئەو بەندانەیەتی کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبان وبە ڕەحمە بە ئەندازەیەک میھرەبانی وڕەحمی پەروەردگار ھەموو شتێکی گرتوەتەوە، ھەندێک لە میھرەبانی وڕەحمی ئەو بریتییە لەوەی مۆڵەتی گوناھباران دەدات کە بگەڕێنەوە بۆ لای وتەوبە بکەن، ئەگەر خوای گەورە بە ھۆی کار وکردەوە خراپەکانیان ئەو ملھوڕانەی بگرتایە، دەبوو سزاکەی بۆ پێش بخستنایە ولە ژیانی دونیا سزای بدانایە، بەڵام ئەو زۆر بە ئارام وخۆگرە ومیھرەبانە، سزاکەیانی بۆ دواخستوون بەڵکو تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای، سزای نەدان بەڵکو جێگا وکاتی دیاری کراوی بۆ داناون ئەگەر ھاتوو تێیان پەڕاند ونەگەڕانەوە وتەوبەیان نەکرد لە بێباوەڕی وپشت ھەڵکردن لە قورئان، ئەوا کاتی ئەوەش دێت کە سزایان بدات ئەو کاتە ھیچ پەناگا وڕێھەڵھاتنێکیان دەست ناکەوێت پەنای بۆ ببەن
وَتِلْكَ ٱلْقُرَىٰٓ أَهْلَكْنَـٰهُمْ لَمَّا ظَلَمُوا۟ وَجَعَلْنَا لِمَهْلِكِهِم مَّوْعِدًۭا ﴿٥٩﴾
خەڵکی ئەو گوند ودێھاتانەی کە نزیک لە خۆتان بوون، (وەک گوندەکانی گەلی ھود وگەلی ساڵح وگەلەکەی شوعەیب) مان لەناو برد، کاتێک ستەمیان کرد لە خۆیان بەوەی باوەڕیان نەھێنا ودەستیان دایە گوناھ وتاوان کردن، وە بۆ لەناو بردنیشیان ماوە وکاتێکمان دانا
وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِفَتَىٰهُ لَآ أَبْرَحُ حَتَّىٰٓ أَبْلُغَ مَجْمَعَ ٱلْبَحْرَيْنِ أَوْ أَمْضِىَ حُقُبًۭا ﴿٦٠﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - ئەو کاتە وەبیر خەڵکی بھێنەرەوە کاتێک موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بە خزمەتکارەکەی (یوشەعی کوڕی نون) ی وت: من بەردەوام دەڕۆم تا دەگەمە جێگای بەیەک گەیشتنی دوو دەریاکە، یان کاتێکی زۆرتر دەڕۆم تا دەگەمە لای بەندە خواناسە چاکەکە، بۆ ئەوەی لێوەی فێری زانست ببم
فَلَمَّا بَلَغَا مَجْمَعَ بَيْنِهِمَا نَسِيَا حُوتَهُمَا فَٱتَّخَذَ سَبِيلَهُۥ فِى ٱلْبَحْرِ سَرَبًۭا ﴿٦١﴾
ئەوە بوو ھەردووکیان ڕۆیشتن تا گەیشتنە ئەو شوێنەی دوو دەریاکە بەیەک دەگەن، ئەو ماسییەی لەگەڵ خۆیان ھێنابوویان بۆ ئەوەی بیکەنە ژەمە خواردنیان لەبیریان چوو، لەو کاتەدا خوای گەورە ئەو ماسییەی زیندوو کردەوە، وە ڕێگای بۆ ناو دەریاکە گرتەبەر وچووە ناویەوە، بەشێوەیەک ڕۆیشت ئاوی لەگەڵ خۆی نەدەبرد
فَلَمَّا جَاوَزَا قَالَ لِفَتَىٰهُ ءَاتِنَا غَدَآءَنَا لَقَدْ لَقِينَا مِن سَفَرِنَا هَـٰذَا نَصَبًۭا ﴿٦٢﴾
کاتێک ئەو جێگایەیان تێپەڕ کرد، موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بەخزمەتکارەکەی وت: ئادەی خواردنەکەمان بۆ بھێنە، بەڕاستی زۆر ماندوو بووین لەم سەفەرەماندا. لاپەڕە ١٠ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
قَالَ أَرَءَيْتَ إِذْ أَوَيْنَآ إِلَى ٱلصَّخْرَةِ فَإِنِّى نَسِيتُ ٱلْحُوتَ وَمَآ أَنسَىٰنِيهُ إِلَّا ٱلشَّيْطَـٰنُ أَنْ أَذْكُرَهُۥ ۚ وَٱتَّخَذَ سَبِيلَهُۥ فِى ٱلْبَحْرِ عَجَبًۭا ﴿٦٣﴾
خزمەتکارەکەی پێی وت: نەتبینی ئەو کاتەی لە پەنای بەردە گەورەکەدا بووین چی ڕوویدا؟! لەبیرم چوو باسی ماسییەکەت بۆ بکەم، ھەر شەیتانیش لەبیری بردمەوە بۆتی بگێڕمەوە، لەلای بەردەکە ماسییەکە بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر زیندوو بوویەوە وھەڵبەزی وڕێگای بۆ ناو دەریاکە گرتەبەر
قَالَ ذَٰلِكَ مَا كُنَّا نَبْغِ ۚ فَٱرْتَدَّا عَلَىٰٓ ءَاثَارِهِمَا قَصَصًۭا ﴿٦٤﴾
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بە خزمەتکارەکەی وت: ئێمەش ھەر ئەوەمان دەویست، ئەوە نیشانەی جێگای ئەو پیاو چاکەیە ئێمە بە شوێنیدا دەگەڕێین، پاشان بە شوێن پێی خۆیاندا گەڕانەوە بۆ ئەوەی ڕێگاکە ون نەکەن، بەو شێوەیە بەردەوام بوون تاگەیشتنەوە بە بەردە گەورەکە، ئەو جێگایەی کە ماسییەکەی لێ زیندوو بوویەوە و ڕێگای دەریای گرتەبەر
فَوَجَدَا عَبْدًۭا مِّنْ عِبَادِنَآ ءَاتَيْنَـٰهُ رَحْمَةًۭ مِّنْ عِندِنَا وَعَلَّمْنَـٰهُ مِن لَّدُنَّا عِلْمًۭا ﴿٦٥﴾
کاتێک گەیشتنەوە ئەو جێگایەی ماسییەکەیان ون کرد بەندەیەک لەبەندە چاکەکانی ئێمەیان بەدی کرد (ئەویش خضر –سەلامی خوای لێ بێت) بوو، کە لە ڕەحمەت ومیھرەبانی خۆمان بەشمان دابوو، وە لە زانست وزانیاری خۆیشمان فێرمان کردبوو، کە خەڵکی لێی بێ ئاگابوون، ئەویش ناوەڕۆک وناوکرۆکی ئەم چیرۆکە پێک دێنێت
قَالَ لَهُۥ مُوسَىٰ هَلْ أَتَّبِعُكَ عَلَىٰٓ أَن تُعَلِّمَنِ مِمَّا عُلِّمْتَ رُشْدًۭا ﴿٦٦﴾
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بە نەرم ونیانی ولەسەرخۆ بەو پیاو چاکەی وت: ئایا ڕێگام دەدەیت شوێنت بکەوم ولەگەڵتدابم بۆ ئەوەی ئەو زانست وزانیاریەی خوای گەورە فێری کردویت تۆیش من فێر بکەیت بۆ ئەوەی ڕێنیشاندەرم بێت بۆ لای ھەق وڕاستی؟ قال إ نك لن تستطيع معى صبرا
قَالَ إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِىَ صَبْرًۭا ﴿٦٧﴾
خضر پێی وت: تۆ توانای ئەوەت نییە ئارام بگریت لەسەر ئەو زانست وزانیارییەی لە منەوە دەیبینیت، چونکە ھاوتا نییە لەگەڵ ئەو زانست وزانیارییەی تۆ شارەزایت لێی. وكيف تصبرعل ما لم تحط به خبرا
وَكَيْفَ تَصْبِرُ عَلَىٰ مَا لَمْ تُحِطْ بِهِۦ خُبْرًۭا ﴿٦٨﴾
چۆن دەتوانیت ئارام بگریت لەسەر کاروکردەوەیەک کە نازانیت ڕاستییەکەی چۆنە؟ وە زانیاریت پێی نییە وھەقیقەتی نازانیت؟ چونکە تۆ بەو زانست وزانیاریەی شارەزایت لێی بڕیار دەدەیت
قَالَ سَتَجِدُنِىٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ صَابِرًۭا وَلَآ أَعْصِى لَكَ أَمْرًۭا ﴿٦٩﴾
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) وتی: ئەگەر خوای گەورە ویستی لەسەر بێت تا لەگەڵتدابم ئارام دەگرم لەسەر ئەو ئیشانەی ئەنجامی دەدەیت، پابەند دەبم بە گوێڕایەڵیتەوە، ھەر فەرمانێکم پێ بکەیت لە فەرمانت دەرناچم وسەرپێچیت ناکەم
قَالَ فَإِنِ ٱتَّبَعْتَنِى فَلَا تَسْـَٔلْنِى عَن شَىْءٍ حَتَّىٰٓ أُحْدِثَ لَكَ مِنْهُ ذِكْرًۭا ﴿٧٠﴾
ئەمجا خضر بە موسای وت: ئەگەر شوێنم کەوتیت ھەرچییەکت بینی کە من پێی ھەڵدەسم وئەنجامی دەدەم ھیچ پرسیارێکم لێ نەکەیت تاوەکو خۆم بۆت ڕوون دەکەمەوە، بۆچی ئەو کارەم کرد. لاپەڕە ١١ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَا رَكِبَا فِى ٱلسَّفِينَةِ خَرَقَهَا ۖ قَالَ أَخَرَقْتَهَا لِتُغْرِقَ أَهْلَهَا لَقَدْ جِئْتَ شَيْـًٔا إِمْرًۭا ﴿٧١﴾
کاتێک ڕێکكەوتن لەسەر ئەوەی بڕیاریان لێدا، ھەردوو پێکەوە بەڕێکەوتن بۆ قەراغ دەریاکە، تاگەیشتن بە کەشتییەک، لەبەر ڕێز وحورمەتی خضر کرێیان لێ وەرنەگرتن وسواری کەشتییەکە بوون، خضر بە نوکی تەختەدارێک کەشتییەکەی کوون کرد، موسا (سەلامی خوای لێ بێت) پێی وت: ئایا تۆ ئەو کەشتییە کوون دەکەیت کە خاوەنەکانی ئێمەیان بەبێ کرێ لەگەڵ خۆیاندا سوار کرد، تۆ دەتەوێت خەڵکەکەی نوقمی دەریا بن، بەڕاستی کارێکی خراپ وناشایستەی گەورەت کرد. قال ألم أقل إ نك لن تستطيع معى صبرا
قَالَ أَلَمْ أَقُلْ إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِىَ صَبْرًۭا ﴿٧٢﴾
خضر بە موسای وت: ئەی من پێم نەوتیت ھەرگیز ناتوانیت لەگەڵ مندا ئارام بگریت، ناتوانیت ئارام بگریت لەسەر ئەو کارانەی لەمنەوە دەیانبینیت؟ قال لا تؤاخذنى بما نسيت ولا ترهقنى من أمرى عسرا
قَالَ لَا تُؤَاخِذْنِى بِمَا نَسِيتُ وَلَا تُرْهِقْنِى مِنْ أَمْرِى عُسْرًۭا ﴿٧٣﴾
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بە خضری وت: لۆمەم مەکە ولێم مەگرە لەبەر ئەوەی لەبیرم چوو بەڵێنەکەی خۆمم نەبردە سەر، ھاوڕێیەتییەکەت لەسەرم گران مەکە وبە ئاسانی مامەڵەم لەگەڵدا بکە
فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَا لَقِيَا غُلَـٰمًۭا فَقَتَلَهُۥ قَالَ أَقَتَلْتَ نَفْسًۭا زَكِيَّةًۢ بِغَيْرِ نَفْسٍۢ لَّقَدْ جِئْتَ شَيْـًۭٔا نُّكْرًۭا ﴿٧٤﴾
دوای ئەوەی لە کەشتییەکە ھاتنە خوارەوە ھەردووکیان بە کەناری دەریاکەدا کەوتنەڕێ، مناڵێکیان بەدی کرد ھێشتا باڵغ نەبوو بوو، لەگەڵ ھەندێک مناڵی تر یاری دەکرد، خضر ھەستا ئەو مناڵەی کوشت، ئەمجا موسا پێی وت: ئایا نەفسێکی پاکی بێگوناھت کوشت کەھێشتا باڵغ نەبووە؟! بەڕاستی کارێکی زۆر خراپی ناپەسەندت ئەنجامدا
۞ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكَ إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِىَ صَبْرًۭا ﴿٧٥﴾
خضر بە موسای وتەوە (سەلامی خوای لێ بێت): ئەی من پێم نەوتیت تۆ ئەی موسا ھەرگیز ناتوانیت لەگەڵ مندا ئارام بگرێت، ناتوانیت ئارام بگریت لەسەر ئەو کارانەی من پێیان ھەڵدەستم؟
قَالَ إِن سَأَلْتُكَ عَن شَىْءٍۭ بَعْدَهَا فَلَا تُصَـٰحِبْنِى ۖ قَدْ بَلَغْتَ مِن لَّدُنِّى عُذْرًۭا ﴿٧٦﴾
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) وتی: دوای ئەمجارە ئەگەر پرسیاری ھەرشتێکم لێکردیت ئیتر لێم جیا ببەرەوە وھاوڕێیەتیم مەکە، بەڕاستی گەیشتیە ئەو ئاستەی کە لەلایەن منەوە بیانووی جیابوونەوەت دەستکەوێت وھاوڕێیەتی من نەکەیت، منیش بیانوم نامێنێت ئەگەر جارێکی تر پرسیارت لێبکەم، چونکە دووجار سەرپێچی تۆم کرد
فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَآ أَتَيَآ أَهْلَ قَرْيَةٍ ٱسْتَطْعَمَآ أَهْلَهَا فَأَبَوْا۟ أَن يُضَيِّفُوهُمَا فَوَجَدَا فِيهَا جِدَارًۭا يُرِيدُ أَن يَنقَضَّ فَأَقَامَهُۥ ۖ قَالَ لَوْ شِئْتَ لَتَّخَذْتَ عَلَيْهِ أَجْرًۭا ﴿٧٧﴾
قال لو شئت لتخذت عليه أجرا ھەردووکیان ڕۆیشتن تا گەیشتنە خەڵکی گوندێک وداوای خواردنیان لێکردن (چونکە ماندوو بووبون وھیچیشیان پێ نەبوو بیخۆن) ئەوە بوو خەڵکی گوندەکە خواردنیان نەدانێ وئامادەش نەبوون میوانداریان بکەن، موسا وخضر (سەلامی خوایان لێ بێت) لێیاندا وڕۆیشتن ھەر لەو گوندە دیوارێکیان بەدی کرد خەریک بوو بکەوێت و بڕوخێت، خضریش ھەستا بەڕاستکردنەوەی دیوارەکە ونەیھێشت بڕوخێت، لەم کاتەدا موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بەخضری وت: ئەگەر بتویستایە لەبەرامبەر ڕاستکردنەوەی ئەو دیوارە کرێیەکت وەردەگرت بۆ ئەوەی ئێمەیش پێویستی خۆمان پێ دەرکردایە دوای ئەوەی ئەوان ئامادە نەبوون خواردنمان پێبدەن ومیوانداریمان بکەن. لاپەڕە ١٢ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
قَالَ هَـٰذَا فِرَاقُ بَيْنِى وَبَيْنِكَ ۚ سَأُنَبِّئُكَ بِتَأْوِيلِ مَا لَمْ تَسْتَطِع عَّلَيْهِ صَبْرًا ﴿٧٨﴾
خضر بە موسای وت: ئەم ڕەخنەگرتنەت، کە دەڵێیت بۆچی لەبەرامبەر ڕاستکردنەوەی ئەم دیوارە کڕێیەکت وەرنەگرت لێیان، شوێن وکاتی ئەوەیە ئیتر من وتۆ لێک جودا ببینەوە، بەڵام پاش کەمێکی تر حیکمەتی ئەو کار وکردەوانەت بۆ شی دەکەمەوە کاتێک لەمنەوە دەتبینی وئارامت نەدەگرت لەسەریان
أَمَّا ٱلسَّفِينَةُ فَكَانَتْ لِمَسَـٰكِينَ يَعْمَلُونَ فِى ٱلْبَحْرِ فَأَرَدتُّ أَنْ أَعِيبَهَا وَكَانَ وَرَآءَهُم مَّلِكٌۭ يَأْخُذُ كُلَّ سَفِينَةٍ غَصْبًۭا ﴿٧٩﴾
حیکمەتی ئەو کەشتییەی کونم کرد وتۆ پێی ڕازی نەبوویت، ئەوە بوو ئەو کەشتییە ھی چەند کەسێکی ھەژار بوو، لە دەریادا ئیشیان پێدەکرد بۆ ئەوەی بژێوی خۆیانی پێ دەربکەن، وە نەیاندەتوانی کەشتییەکی تر بکڕن، من بەو کارەم ویستم کەشتیەکەیان عەیبدار بکەم، چونکە لە پێشیانەوە پاشایەکی ستەمکار ھەبوو، ھەر کەشتییەک باش وچاک بوایە دەستی بەسەردا دەگرت وھەڵی دەگرت بۆ خۆی، بەڵام ھەر کەشتییەک عەیبدار بوایە وازی لێدەھێنا
وَأَمَّا ٱلْغُلَـٰمُ فَكَانَ أَبَوَاهُ مُؤْمِنَيْنِ فَخَشِينَآ أَن يُرْهِقَهُمَا طُغْيَـٰنًۭا وَكُفْرًۭا ﴿٨٠﴾
سەبارەت بە کوڕە لا وەکەیش کە ڕێگریت لێکردم بیکوژم، دایک وباوکی ئەولا وە دوو کەسی باوەڕدار بوون، ئەولا وەیش لە عیلم وزانستی خوا ( لە قەدەردا) کەسێکی بێباوەڕ وخوانەناسە، بۆیە ترسیان دواتر گەورە ببوایە ولەبەر خۆشەویستی دایک وباوکی بۆی، یان لەبەر ئەوەی ئەوان پێویستیان بەو ھەبوو، ببوایە بەھۆی بێباوەڕی ولە خوا یاخی بوونی دایک وباوکی
فَأَرَدْنَآ أَن يُبْدِلَهُمَا رَبُّهُمَا خَيْرًۭا مِّنْهُ زَكَوٰةًۭ وَأَقْرَبَ رُحْمًۭا ﴿٨١﴾
بۆیه ویستمان بەو کارە خوای گەورە بۆیان بگۆڕێت بە کوڕێکی چاکتر وپاکتر وبەڕەحمتر، چاکتر لەو لەدین ولەڕەوشت ومیھرەبانیدا
وَأَمَّا ٱلْجِدَارُ فَكَانَ لِغُلَـٰمَيْنِ يَتِيمَيْنِ فِى ٱلْمَدِينَةِ وَكَانَ تَحْتَهُۥ كَنزٌۭ لَّهُمَا وَكَانَ أَبُوهُمَا صَـٰلِحًۭا فَأَرَادَ رَبُّكَ أَن يَبْلُغَآ أَشُدَّهُمَا وَيَسْتَخْرِجَا كَنزَهُمَا رَحْمَةًۭ مِّن رَّبِّكَ ۚ وَمَا فَعَلْتُهُۥ عَنْ أَمْرِى ۚ ذَٰلِكَ تَأْوِيلُ مَا لَمْ تَسْطِع عَّلَيْهِ صَبْرًۭا ﴿٨٢﴾
سەبارەت بە دیوارەکەیش کەڕاستم کردەوە وڕێگریت کرد لێم لە ڕاستکردنەوەی، ئەو دیوارە ھی دوو مناڵی ئەو شارە بوو لێوەی ھاتین، وە باوکیشیان مردبوو، وە لەژێر ئەو دیوارەدا گەنجینەیەکی شاراوەی ئەو دوو مناڵەی لێبوو، باوکی ئەو دوو مناڵەیش پیاوێکی ساڵح وخواناس بوو، - ئەی موسا- پەروەردگارت ویستی ئەو دوو مناڵە گەورە ببن وبگەنە سەر ھێز وتاقەتی خۆیان، ئەو کاتە ئەو گەنجینەیەی خۆیان لەژێر دیوارەکەدا دەربھێنن، چونکە ئەگەر دیوارەکە بڕوخایە ئەوا گەنجینە وسامانەکەیان دەردەکەوت وبۆی ھەبوو بفەوتایە وخەڵکی بیبردایە، ئەمەیش لەڕەحم ومیھرەبانی پەروەردگارتەوە بوو بۆیان، وە ھەرچیەکیشم کرد دڵنیابە لەخۆمەوە نەمکردن، بەڵکو گشتی بەفەرمانی خوای گەورە بوو، ئەوەش لێکدانەوە وشیکردنەوەی ئەو کارانە بوو کە تۆ ئارامت نەگرت لەسەریان
وَيَسْـَٔلُونَكَ عَن ذِى ٱلْقَرْنَيْنِ ۖ قُلْ سَأَتْلُوا۟ عَلَيْكُم مِّنْهُ ذِكْرًا ﴿٨٣﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - موشریک وبتپەرستان وجولەکەکان لەبارەی (ذو القرنین) ەوە پرسیارت لێدەکەن وتاقیت دەکەنەوە، تۆیش بڵێ: ھەندێک لەبەسەرھاتی ئەو پیاوەتان بۆ دەگێڕمەوە تاوەکو بیری لێبکەنەوە وپەند وئامۆژگاری لێوەربگرن
إِنَّا مَكَّنَّا لَهُۥ فِى ٱلْأَرْضِ وَءَاتَيْنَـٰهُ مِن كُلِّ شَىْءٍۢ سَبَبًۭا ﴿٨٤﴾
بێگومان ئێمە لەسەر زەوی جێگیرمان کرد وھێز ودەسەڵاتمان پێ بەخشی، وە لە ھەموو شتێک کەپێویستی بوو ڕێگایەکمان بۆ ڕەخساند بەھۆیەوە بگاتە مەبەستەکانی خۆی. فأ تبع سببا
فَأَتْبَعَ سَبَبًا ﴿٨٥﴾
ئەویش ئەو ھۆکار وڕێگایانەی گرتەبەر بۆ ئەوەی بگاتە ویست ومەبەستەکانی خۆی، وە ڕووی کردە ڕۆژئاوا. لاپەڕە ١٣ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ ٱلشَّمْسِ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِى عَيْنٍ حَمِئَةٍۢ وَوَجَدَ عِندَهَا قَوْمًۭا ۗ قُلْنَا يَـٰذَا ٱلْقَرْنَيْنِ إِمَّآ أَن تُعَذِّبَ وَإِمَّآ أَن تَتَّخِذَ فِيهِمْ حُسْنًۭا ﴿٨٦﴾
بەسەر زەویدا ڕۆیشت ھەتا گەیشتە کۆتایی زەوی لەو جێگایەی كه ڕۆژی لێ ئاوا دەبێت، ڕۆژی بەدی کرد وەک ئەوەی بڵێیت لەکانییەکی گەرمی قوڕی ڕەشدا ئاوا دەبێت، وە لەوێ لای ڕۆژئاواوە گەلێکی بێباوەڕی بینی، سەرپشکمان کرد وپێمان وت: ئەی خاوەنی دوو شاخەکە، یان ئەوەتانێ ئەوانە بەکوشتن یان بەھەر شێوەیەکی تر سزا بدە، یان ئەوەتانێ لەگەڵیان چاک بیت وبانگەوازیان بکە بۆ یەکخواپەرستی. قال أم امن ظلم فسوف نعذبه ثم يرد إلى ربه فيعذبه عذابا نكرا
قَالَ أَمَّا مَن ظَلَمَ فَسَوْفَ نُعَذِّبُهُۥ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَىٰ رَبِّهِۦ فَيُعَذِّبُهُۥ عَذَابًۭا نُّكْرًۭا ﴿٨٧﴾
خاوەنی دوو شاخەکە (ذو القرنین) وتی: ھەر کەسێکیان ھاوبەشی بۆ خوا بڕیار دابێت وسوور بێت لەسەر ئەو باوەڕەی دوای ئەوەی بانگمان کرد بۆ پەرستنی خوای گەورە بەتاک وتەنھایی، ئەوا ھەر لەدونیا بەکوشتن سزای دەدەین، پاشان لە ڕۆژی قیامەتیشدا کە دەگەڕێتەوە بۆ لای خوا، ئەویش سزایەکی زۆر سەخت وبەئازاری دەدات
وَأَمَّا مَنْ ءَامَنَ وَعَمِلَ صَـٰلِحًۭا فَلَهُۥ جَزَآءً ٱلْحُسْنَىٰ ۖ وَسَنَقُولُ لَهُۥ مِنْ أَمْرِنَا يُسْرًۭا ﴿٨٨﴾
بەڵام ھەرکەسێکیان باوەڕ بھێنێت بە خوای گەورە وکاروکردەوەی چاک بکات، ئەوا خوای گەورە بەھەشتی دەداتێ، پاداشتی پەروەردگاریەتی لەبەرامبەر باوەڕ و کردەوە چاکەکانی، وە کاتێکیش فەرمانیان پێدەکەین بەشێوەیەکی نەرم ونیان ولەسەرخۆ مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین. ثم أتبع سببا
ثُمَّ أَتْبَعَ سَبَبًا ﴿٨٩﴾
پاشان ڕێگایەکی تری گرتە بەر، جیاواز لە ڕێگای یەکەمجاری، بەرەو ڕۆژھەڵات ڕۆیشت
حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ مَطْلِعَ ٱلشَّمْسِ وَجَدَهَا تَطْلُعُ عَلَىٰ قَوْمٍۢ لَّمْ نَجْعَل لَّهُم مِّن دُونِهَا سِتْرًۭا ﴿٩٠﴾
ڕۆیشت ھەتا گەیشتە ئەو جێگایەی کە ڕۆژی لێ ھەڵدێت، بینی ڕۆژ بەسەر گەلێکدا ھەڵدێت کە ھیچ پەناگا وداپۆشەرێکمان نەداونەتێ، خانوو وماڵیان نەبوو تێیدا نیشتەجێ بن ودایان پۆشێت، وە دار ودرەختیشیان نەبوو کە لە سێبەرەکەیدا بحەوێنەوە. كذلك وقد أحطنا بما لديه خبرا
كَذَٰلِكَ وَقَدْ أَحَطْنَا بِمَا لَدَيْهِ خُبْرًۭا ﴿٩١﴾
ھەر بەو شێوەیە (ذو القرنین) ھەڵسوکەوتی کرد لەگەڵ خەڵکی ڕۆژھەڵات کەکردی لەگەڵ خەڵکی ڕۆژئاوا، بێگومان بە وردی ئاگاداری تەواوی ئەو ھێز ودەسەڵاتەی بووین کە ھەیبوو. ثم أتبع سببا
ثُمَّ أَتْبَعَ سَبَبًا ﴿٩٢﴾
پاشان ڕێگایەکی تری گرتەبەر، جیاواز لە دوو ڕێگاکەی پێشووتری، ڕێگایەک لە نێوان ڕۆژھەڵات وڕۆژئاوا
حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ بَيْنَ ٱلسَّدَّيْنِ وَجَدَ مِن دُونِهِمَا قَوْمًۭا لَّا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ قَوْلًۭا ﴿٩٣﴾
وه ڕۆیشت تا گەیشتە دوو شاخی بەربەست، لەوێ گەلێکی بینی کە لە قسە وگوفتاری خەڵکی تر تێنەدەگەیشتن وحاڵی نەدەبوون. لاپەڕە ١٤ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
قَالُوا۟ يَـٰذَا ٱلْقَرْنَيْنِ إِنَّ يَأْجُوجَ وَمَأْجُوجَ مُفْسِدُونَ فِى ٱلْأَرْضِ فَهَلْ نَجْعَلُ لَكَ خَرْجًا عَلَىٰٓ أَن تَجْعَلَ بَيْنَنَا وَبَيْنَهُمْ سَدًّۭا ﴿٩٤﴾
س ا وتیان: ئەی (ذو القرنین) بێگومان یەئجوج ومەئجوج (مەبەستیان دوو گەلی گەورەی نەوەکانی ئادەم بوو) بەدفەڕ وخراپەکارن لە زەویدا، بەوەی کوشتار وکاری خراپەی تر ئەنجام دەدەن، ئایا ماڵ وداھات وخەرجیەکت بدەینێ بۆ ئەوەی لە نێوان ئێمە وئەواندا بەربەستێک دروست بکەیت؟ قال ما مك نى فيه ربى خير فأعينونى بقوة أجعل بينكم وبينهم ردما
قَالَ مَا مَكَّنِّى فِيهِ رَبِّى خَيْرٌۭ فَأَعِينُونِى بِقُوَّةٍ أَجْعَلْ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ رَدْمًا ﴿٩٥﴾
(ذو القرنین) یش وتی: ئەوەی پەروەردگارم ڕۆزیداوم لە موڵک وسامان ودەسەڵات باشترە لەو ماڵ وخەرجییەی ئێوە دەمدەنێ، ئێوە بەھێز وبازووی پیاوەکان و ئامێرەکانتان یارمەتیم بدەن، ئەوجا لە نێوان ئێوە وئەواندا بەربەستێک دروست دەکەم
ءَاتُونِى زُبَرَ ٱلْحَدِيدِ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا سَاوَىٰ بَيْنَ ٱلصَّدَفَيْنِ قَالَ ٱنفُخُوا۟ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَعَلَهُۥ نَارًۭا قَالَ ءَاتُونِىٓ أُفْرِغْ عَلَيْهِ قِطْرًۭا ﴿٩٦﴾
پارچە ئاسنم بۆ ئامادەکەن، ئەوە بوو ئەوانیش بۆیان ئامادە کرد ولەسەر یەک کەڵەکەیان کرد تا دیوارێکی لە نێوان ھەردوو شاخەکە دروستکرد، ئەمبەر وئەوبەری یەکسانکرد، ئەمجا بە کرێکارەکانی وت: ئادەی ئاگر بکەنەوە لەسەر ئەم پارچە ئاسنانە، تا ئەو کاتەی پارچە ئاسنەکان سوور سوور بوونەوە، ئەمجا وتی: ئێستا مسم بۆ ئامادە بکەن با بیتوێنەمەوە بەسەریدا
فَمَا ٱسْطَـٰعُوٓا۟ أَن يَظْهَرُوهُ وَمَا ٱسْتَطَـٰعُوا۟ لَهُۥ نَقْبًۭا ﴿٩٧﴾
ئیتر یەئجوج ومەئجوج لەبەر بەرزی وبڵندی بەربەستەکە نەیانتوانی بەسەریدا سەرکەون، وە نەشیان توانی لەبەر بەھێزی وقایمی دیوارەکە لە ژێرەوەیشق کونی بکەن
قَالَ هَـٰذَا رَحْمَةٌۭ مِّن رَّبِّى ۖ فَإِذَا جَآءَ وَعْدُ رَبِّى جَعَلَهُۥ دَكَّآءَ ۖ وَكَانَ وَعْدُ رَبِّى حَقًّۭا ﴿٩٨﴾
(ذو القرنین) وتی:ئەم بەربەستە رەحمەتێكی خوای گەورەیە بەردەم یەئجوج ومەئجوجی گرت وڕێگری لێکردن لە بڵاوکردنەوەی خراپەکاری لە زەویدا، جا ئەگەر ئەو کاتە ھات خوای گەورە دیاری کردووە بۆ دەرچوونیان پێش ھاتنی ڕۆژی دوایی، ئەوا ئەو بەربەستە دەڕوخێنێت لەگەڵ زەوی یەکسانی دەکات، وە بەڵێنی خوای گەورەش بە یەکسانی کردنی ئەو بەربەستە لەگەڵ زەوی وھاتنە دەرەوەی یەئجوج ومەئجوج بەڵێنێکی جێگیر ونەگۆڕە وڕاستە ودێتە دی
۞ وَتَرَكْنَا بَعْضَهُمْ يَوْمَئِذٍۢ يَمُوجُ فِى بَعْضٍۢ ۖ وَنُفِخَ فِى ٱلصُّورِ فَجَمَعْنَـٰهُمْ جَمْعًۭا ﴿٩٩﴾
ھەندێک لە مەخلوقات وبەدیھێنراوەکانمان (زانایان دەڵێن: مەبەست پێی یەئجوج ومەئجوجە) لە کۆتایی دونیا وپێش ھاتنی ڕۆژی دوایی وازیان لێدەھێنین، تاوەکو شەپۆل دەدەن ودێن بەیەکدا وتیکەڵاوی خەڵک دەبن، جا ئەو کاتەی فووی دووەم کرا بە کەڕەنادا (بە صوردا) ھەموو مەخلوقات وبەدیھێنراوەکانی خوا کۆ دەکەینەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشت وتۆڵە لێسەندنەوە. وعرض نا جهن م يومئ ذ للكفرين عرضا
وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْكَـٰفِرِينَ عَرْضًا ﴿١٠٠﴾
وە لەو ڕۆژەدا ئاگری دۆزەخ دەردەخەین بۆ بێباوەڕان بە دەرخستنێکی وا کەھیچ گومان وناڕوونییەکی پێوە دیار نەبێت، بۆ ئەوەی بەچاوی سەری خۆیان بیبینن
ٱلَّذِينَ كَانَتْ أَعْيُنُهُمْ فِى غِطَآءٍ عَن ذِكْرِى وَكَانُوا۟ لَا يَسْتَطِيعُونَ سَمْعًا ﴿١٠١﴾
دەرمانخست بۆ ئەو بێباوەڕانەی کە لە ژیانی دونیا چاوی دڵیان کوێر بوو لە ئاست یاد وزیکری خوا، ئەوانەی پەردە ھەبوو بەسەر چاویانەوە نەیدەھێشت دەسەڵاتی خوا ببینن ویادی ئەو بکەن، وە نەیاندەتوانی گوێبیستی بەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی خوا ببن، بیستنێک گوێی دڵیان بکاتەوە وھەقی پێ ببیستن وقبوڵی بکەن. لاپەڕە ١٥ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
أَفَحَسِبَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَن يَتَّخِذُوا۟ عِبَادِى مِن دُونِىٓ أَوْلِيَآءَ ۚ إِنَّآ أَعْتَدْنَا جَهَنَّمَ لِلْكَـٰفِرِينَ نُزُلًۭا ﴿١٠٢﴾
ئایا ئەوانەی باوەڕیان بە خوای گەورە نییە وگومانیان وایە لە بری من بەندەکانی خۆم لە فریشتە وپێغەمبەران وجنۆکەکان بکەنە دۆست وپشتیوان وخوای خۆیان؟ ! بەڕاستی ئێمە دۆزەخمان ئامادە کردووە کە ببێتە شوێن وجێگای مانەوەی بێباوەڕان
قُلْ هَلْ نُنَبِّئُكُم بِٱلْأَخْسَرِينَ أَعْمَـٰلًا ﴿١٠٣﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ: ئایا پێتان بڵێم کێ خەسارۆمەندترین کەسە لای خوای گەورە، کێ ھەموو کردەوەکانی پووچ وبەتاڵە وھیچی لێ وەرناگیررێت؟
ٱلَّذِينَ ضَلَّ سَعْيُهُمْ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَهُمْ يَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ يُحْسِنُونَ صُنْعًا ﴿١٠٤﴾
ئەوانەن لە ڕۆژی قیامەتدا دەبینن ئەو کار وکردەوە وھەوڵ وکۆششانەی لە دونیا کردبوویان ھەر ھەمووی بەزایە چووە وخوا ھیچی لێ وەرنەگرتوون، ئەوان وایاندەزانی کاری باش وشایستەیان کردووە، وە لە ڕۆژی دواییدا سوودی لێ دەبینن وبەری ڕەنجیان دەبیننەوە، بەڵام نازانن ئەوەی ئێستا ڕوو دەدات پێچەوانەی ئەوەیە كە ئەوان بیریان لێدەکردەوە
أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَـٰتِ رَبِّهِمْ وَلِقَآئِهِۦ فَحَبِطَتْ أَعْمَـٰلُهُمْ فَلَا نُقِيمُ لَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ وَزْنًۭا ﴿١٠٥﴾
ئەوانە ئەوانە بوون باوەڕیان نەبوو بە ئایەت ونیشانەکانی پەروەردگاریان، ئەو ئایەت نیشانانەی بەڵگە بوون لەسەر یەکخواپەرستی زاتی ھەق تەعالای ئەو، وە باوەڕیان نەبوو بەزیندووبوونەوە وگەیشتنەوە بە خوای خۆیان، بۆیە لەبەر کوفر وبێباوەڕیان ھەرچی کار وکردەوەیان ھەبوو ھەمووی پووچ وبەتاڵ بوویەوە، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھیچ سەنگ وقورساییەکیان بۆ دانانێین (ھیچ بەھایەکیان نییە لای خوای گەورە)
ذَٰلِكَ جَزَآؤُهُمْ جَهَنَّمُ بِمَا كَفَرُوا۟ وَٱتَّخَذُوٓا۟ ءَايَـٰتِى وَرُسُلِى هُزُوًا ﴿١٠٦﴾
ئەو تۆڵە وسزایەی بۆیان ئامادە کراوە ئاگری دۆزەخە، ئەویش لەبەر ئەوەی بێباوەڕ بوون بەخوای گەورە، وە بەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی کە دامبەزاندبوو بۆ پێغەمبەرەکانم کردیانە مایەی گاڵتەجاڕی
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ كَانَتْ لَهُمْ جَنَّـٰتُ ٱلْفِرْدَوْسِ نُزُلًا ﴿١٠٧﴾
بەڕاستی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بەخوا وکار وکردەوەی چاکیان ئەنجامداوە، بۆ ڕێزگرتن لێیان، بەرزترین وبڵندترین بەھەشتیان بۆ ئامادە کراوە کە (فیردەوسە). خلدين فيها لا يبغون عنها حولا
خَـٰلِدِينَ فِيهَا لَا يَبْغُونَ عَنْهَا حِوَلًۭا ﴿١٠٨﴾
بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، وە داوای جێ گۆڕگێش ناکەن وپێیان خۆش نییە لێی دەرچن، چونکە ھیچ پاداشتێکی تر ھاوتای ئەو پاداشتەی ئەوان نییە
قُل لَّوْ كَانَ ٱلْبَحْرُ مِدَادًۭا لِّكَلِمَـٰتِ رَبِّى لَنَفِدَ ٱلْبَحْرُ قَبْلَ أَن تَنفَدَ كَلِمَـٰتُ رَبِّى وَلَوْ جِئْنَا بِمِثْلِهِۦ مَدَدًۭا ﴿١٠٩﴾
ئەی پێغەمبەر - بڵێ: وشەکانی پەروەردگارم زۆر زۆرن، ئەگەر بێتۆ ئاوی دەریاکان مورەکەب بن بۆ نوسینی وشەکانی ئەو، پێش ئەوەی وشەکانی پەروەردگار کۆتایییان پێ بێت ئاوی دەریاکان کۆتاییان پێدێت، وە ئەگەر چەند دەریای دیکەیش بھێنین وبیکەینە مورەکەب ئەوا وشەکانی پەروەردگار ھەر کۆتایی نایەت. لاپەڕە ١٦ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
قُلْ إِنَّمَآ أَنَا۠ بَشَرٌۭ مِّثْلُكُمْ يُوحَىٰٓ إِلَىَّ أَنَّمَآ إِلَـٰهُكُمْ إِلَـٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ ۖ فَمَن كَانَ يَرْجُوا۟ لِقَآءَ رَبِّهِۦ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًۭا صَـٰلِحًۭا وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِۦٓ أَحَدًۢا ﴿١١٠﴾
ئەی پێغەمبەر - بڵێ: منیش تەنھا وەک ئێوە مرۆڤێکم، ھێندەی ھەیە من وەحیم بۆ دەکرێت (لە لایەن خواوە)، وە بەراستی پەرستراوی ئێوە تەنھا یەک پەرستراوە وھیچ ھاوەڵ وھاوبەشی نییە، ئەویش زاتی ھەق تەعالای (اللە) یە، ھەر کەس بترسێت لەو ڕۆژەی دەگاتەوە بە پەروەردگاری، ئەوا با کردەوەی چاک بکات موافقی شەرع بێت، وە تەنھایش لەبەر ڕەزامەندی خوا بێت وبە دڵسۆزی بۆ ئەوی بکات، وە ھیچ شەریک وھاوبەشێکیش لە پەرستنیدا بۆ پەروەردگاری بڕیار نەدات. لاپەڕە ١٧ لە ١٧ moc.hgelp