سُبْحَـٰنَ ٱلَّذِىٓ أَسْرَىٰ بِعَبْدِهِۦ لَيْلًۭا مِّنَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ إِلَى ٱلْمَسْجِدِ ٱلْأَقْصَا ٱلَّذِى بَـٰرَكْنَا حَوْلَهُۥ لِنُرِيَهُۥ مِنْ ءَايَـٰتِنَآ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْبَصِيرُ ﴿١﴾
پاکوبێگەردی لە ھەموو ناتەواوی وکەموکورتیەک وگەورەیی وبڵندی بۆ ئەو دەسەڵاتەی کە ھیچ کەسێک دەسەڵاتی نییە بە سەریدا جگە لە خۆی، ئەو خوایەی کە بە ڕۆح وجەستە کاتێک بە خەبەر بوو شەوڕەوی کرد بەبەندەکەی خۆی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) لە مزگەوتی حەرامەوە بۆ (بیت المقدس) ئەو مزگەوتی دەوروبەریمان پڕ بەرەکەت وپیرۆز کرد بە بەروبومی میوە وکشتوکاڵ، وە بە جێگای زۆرێک لە پێغەمبەران، تاوەکو ھەندێک لەو نیشانانە ببینێت کە بەڵگەن لەسەر دەسەڵاتی خوای گەورە (سبحانە وتعالی) بێگومان خوای گەورە بیسەری ھەموو دەنگەکانە وە ھیچ شتێکی بیسراوی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە بینەری ھەموو شتەکانە ھیچ شتێکی بینراوی لا نھێنی وشاراوە نییە
وَءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَـٰبَ وَجَعَلْنَـٰهُ هُدًۭى لِّبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ أَلَّا تَتَّخِذُوا۟ مِن دُونِى وَكِيلًۭا ﴿٢﴾
تەوراتمان دا بە موسا (سەلامی خوای لێ بێت) وە کردمانە مایەی ھیدایەت وڕێنومایی کردن بۆ نەوەکانی ئیسرائیل، وە وتمان بەنەوەکانی ئیسرائیل: جگە لە من کەسێک تر نەکەنە دۆست وپشتیوانی خۆتان کە کاروبارەکانی خۆتانی بۆ بگێڕنەوە، بەڵکو تەنھا پشت وپەنا بە من ببەستن
ذُرِّيَّةَ مَنْ حَمَلْنَا مَعَ نُوحٍ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَبْدًۭا شَكُورًۭا ﴿٣﴾
ئێوە لە نەوەی ئەو کەسانەن کە نیعمەت وبەخششی خۆمانمان بەسەردا ڕشتن، ئەوانەی لەگەڵ نوحدا (سەلامی خوای لێ بێت) ڕزگارمان کردن لە نوقم بووونی ناو تۆفانەکە، جا ئەو نیعمەت وبەخششە وەبیر خۆتان بھێننەوە وسوپاس وشوکری خوا بکەن بە پەرستنی بەتاک وتەنھایی وگوێڕایەڵی بۆ کردنی، با لەمەشدا نوح سەرمەشقتان بێت، چونکە بێگومان نوح کەسێک بوو زۆر شوکر وسوپاسی خوای دەکرد. و
وَقَضَيْنَآ إِلَىٰ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ فِى ٱلْكِتَـٰبِ لَتُفْسِدُنَّ فِى ٱلْأَرْضِ مَرَّتَيْنِ وَلَتَعْلُنَّ عُلُوًّۭا كَبِيرًۭا ﴿٤﴾
ھەواڵماندا بە نەوەکانی ئیسرائیل ولە تەوراتدا فێری ئەوەمان کردن کە ھەر دەبێت دووجار فەساد وخراپەکاری لە زەویدا بڵاو بکەنەوە، بە گوناھ وسەرپێچیکردن ولە سنوور دەرچوون، وە بێگومان بەسەر خەڵکی ئەو سەردەمەدا بە زوڵم وستەمکردن ویاخی بوون سەردەکەون بەسەریاندا
فَإِذَا جَآءَ وَعْدُ أُولَىٰهُمَا بَعَثْنَا عَلَيْكُمْ عِبَادًۭا لَّنَآ أُو۟لِى بَأْسٍۢ شَدِيدٍۢ فَجَاسُوا۟ خِلَـٰلَ ٱلدِّيَارِ ۚ وَكَانَ وَعْدًۭا مَّفْعُولًۭا ﴿٥﴾
جا کاتێک فەساد وخراپەکاری یەکەمیان لێ ڕوو دەدات، ئەوا چەند بەندەیەکی خۆمان کە خاوەن ھێز وئازایەتیەکی زۆرن زاڵ دەکەین بەسەریاندا دەیان کوژن ولەماڵ و حاڵی خۆیان دەریان دەکەن، ئەوانیش بەناو گشت وڵاتدا دەسوڕێنەوە، بەلای ھەر شتێکدا تێپەڕ دەکەن خراپی دەکەن ودەیشێوێنن، جا بزانن ئەم بەڵێنی تۆڵە سەندنەوە بڕیاری خوای گەورەیە وھەر دەبێت بێتەدی وھیچ شتێک نابێتە ڕێگر لەبەردەمیدا
ثُمَّ رَدَدْنَا لَكُمُ ٱلْكَرَّةَ عَلَيْهِمْ وَأَمْدَدْنَـٰكُم بِأَمْوَٰلٍۢ وَبَنِينَ وَجَعَلْنَـٰكُمْ أَكْثَرَ نَفِيرًا ﴿٦﴾
پاشان - ئەی نەوەکانی ئیسرائیل - کاتێک تەوبەتان کرد وگەڕانەوە بۆ لای خوای گەورە دەسەڵات وزاڵ بوون وسەرکەوتنمان بۆ گەڕاندنەوە بەسەر ئەو کەسانەی زاڵ بووبوون بەسەرتاندا، ھەروەھا پاش ئەوەی ئەوان سەروەت وسامانتانیان بەتاڵانی برد ڕزق وڕۆزی ومنداڵمان بۆ زۆر کردن، وە وامان لێکردن کە لە دوژمنەکانتان زیاتر زۆرتر بن. لاپەڕە ١ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
إِنْ أَحْسَنتُمْ أَحْسَنتُمْ لِأَنفُسِكُمْ ۖ وَإِنْ أَسَأْتُمْ فَلَهَا ۚ فَإِذَا جَآءَ وَعْدُ ٱلْـَٔاخِرَةِ لِيَسُـۥٓـُٔوا۟ وُجُوهَكُمْ وَلِيَدْخُلُوا۟ ٱلْمَسْجِدَ كَمَا دَخَلُوهُ أَوَّلَ مَرَّةٍۢ وَلِيُتَبِّرُوا۟ مَا عَلَوْا۟ تَتْبِيرًا ﴿٧﴾
دخلوه أو ل مر ة وليتبروا ما علوا تتبيرا - ئەی نەوەکانی ئیسرائیل - ئەگەر چاکە بکەن، وە بەو شێوەیە ئەنجامی بدەن کە داواتان لێکراوە ئەوا پاداشتی ئەوە بۆ خۆتان دەگەڕێتەوە وخوای گەورە زۆر دەوڵەمەندە و ھیچ پێویستی بە کاروکردەوە وچاکەی ئێوە نییە، خۆ ئەگەر ھاتوو بە پێچەوانەوە کاروکردەوەی خراپتان ئەنجامدا، ئەوا ھەمدیسان خراپەکەی بۆ خۆتان دەگەڕێتەوە، خوای گەورە ھیچ سوودێک لە چاکەی ئێوە نابینێت، ھەروەک چۆن کار وکردەوەی خراپی ئێوە ھیچ زیانێکی پێ ناگەیەنێت، جا کاتێک وادەی ئەنجامدانی خراپەکاریەکەی دووەمتان ھات ئەوا جارێکی تر دوژمنەکانتان بەسەردا زاڵ دەکەینەوە بۆ ئەوەی سووک وڕیسوا وزەلیلتان بکەن، کە نیشانە وشوێنەواری خەمۆکی وزەبون کردنتان بەسەر ڕوخسارتانەوە بەدیار بکەوێت، بۆ ئەوەی ئەوان بچنە ناو (بیت المقدس) وە وتێکی بدەن ھەروەک چۆن جاری یەکەم چوونە ناویەوە وتێکیاندا و ڕووخاندیان، بۆ ئەوەی دەستیان بەسەر ھەرچیەکدا گرت بەتەواوی تێکی بدەن ووێرانی بکەن
عَسَىٰ رَبُّكُمْ أَن يَرْحَمَكُمْ ۚ وَإِنْ عُدتُّمْ عُدْنَا ۘ وَجَعَلْنَا جَهَنَّمَ لِلْكَـٰفِرِينَ حَصِيرًا ﴿٨﴾
ئەی نەوەکانی ئیسرائیل - بەڵکو خوای گەورە دوای ئەم تۆڵە سەندنە توندە ڕەحمتان پێ بکات ئەگەر تەوبەتان کرد وگەڕانەوە بۆ لای پەروەردگار، وە کاروکردەوەکانتان چاک کرد، خۆ ئەگەر بۆ جاری سێھەم وزیاتر گەرانەوە بۆ سەر فەساد وخراپەکاری ئەوە ئێمەیش دەگەڕێینەوە بۆ تۆڵە سەندنەوە لێتان، وە ئاگری دۆزەخیش دەکەینە ڕاخەر ولانکەی بێباوەڕان کە ھەرگیز لێی دەرناچن
إِنَّ هَـٰذَا ٱلْقُرْءَانَ يَهْدِى لِلَّتِى هِىَ أَقْوَمُ وَيُبَشِّرُ ٱلْمُؤْمِنِينَ ٱلَّذِينَ يَعْمَلُونَ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًۭا كَبِيرًۭا ﴿٩﴾
ئەم قورئانەی دابەزیوە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ڕێنمونی خەڵکی دەکات بۆ سەر باشترین ڕێگا کە ڕێگای ئیسلامە، ھەروەھا ئەم قورئانە موژدە دەدا بەوانەی باوەڕیان بەخوا ھەیە وکاروکردەوەی چاکە ئەنجام دەدەن بەشتێک دڵیان خۆش بکات، ئەویش ئەوەیە موژدەیان دەداتێ کە لەلایەن خوای گەورەوە پاداشتێکی گەورەیان بۆ ھەیە
وَأَنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْـَٔاخِرَةِ أَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًۭا ﴿١٠﴾
وە ھەواڵ دەدات بەوانەی باوەڕیان بە ڕۆژی قیامەت نییە، سزایەکی خراپیان بۆ ھەیە، بێگومان ئێمە لە ڕۆژی قیامەتدا سزایەکی بە ئێش وئازاریان بۆ ئامادە دەکەین
وَيَدْعُ ٱلْإِنسَـٰنُ بِٱلشَّرِّ دُعَآءَهُۥ بِٱلْخَيْرِ ۖ وَكَانَ ٱلْإِنسَـٰنُ عَجُولًۭا ﴿١١﴾
مرۆڤی وا ھەیە لەبەر نەزانی وبێ ئاگایی بە دەرونی خۆی وماڵ ومناڵ لەکاتی توڕەییدا نزای خراپ لە خۆی دەکات، ھەروەک چۆن نزای خێر بۆ خۆی دەکات، جا ئەگەر ھاتوو نزا خراپەکەیمان گیرا کرد ئەوا لەناو دەچێت، وە ماڵ ومناڵەکەیشی لەناو دەچێت، وە مرۆڤ حاڵی وایە کە زۆر پەلە ئەکات، بۆیە پەلە ئەکات لەوەی نزای خراپ لە خۆی وماڵ ومناڵی دەکات
وَجَعَلْنَا ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ ءَايَتَيْنِ ۖ فَمَحَوْنَآ ءَايَةَ ٱلَّيْلِ وَجَعَلْنَآ ءَايَةَ ٱلنَّهَارِ مُبْصِرَةًۭ لِّتَبْتَغُوا۟ فَضْلًۭا مِّن رَّبِّكُمْ وَلِتَعْلَمُوا۟ عَدَدَ ٱلسِّنِينَ وَٱلْحِسَابَ ۚ وَكُلَّ شَىْءٍۢ فَصَّلْنَـٰهُ تَفْصِيلًۭا ﴿١٢﴾
شەو وڕۆژمان بەدیھێناوە وکردومانەتە دوو نیشانە وبەڵگە لەسەر تاک وتەنھایی خوای گەورە ودەسەڵاتی ڕەھای ئەو، جیاوازیان لە نێواندا ھەیە لە ڕووی کورتی و درێژی وساردی وگەرمییەوە، شەومان تاریک کردوە وکردومانەتە مایەی ئارامی وحەسانەوە وکاتی خەوی، وە ڕۆژیشمان ڕووناک کردوەتەوە کە خەڵکی لەبەر ڕۆشنایی ڕۆژ ببینێت وبگەڕێن بە شوێن ژیان وگوزەرانی خۆیاندا، بە ئومێدی ئەوەی کە بە دوای یەکدا دێن ودەچن فێری ژمارەی ساڵەکان ولەوەی پێویستیانە فێری حسابکردنی مانگ وڕۆژ وکاتژمێرەکان ببن، ھەموو شتێکمان بە وردی وتەواوی ڕوون کردوەتەوە تاوەکو شتەکان لە یەکتر جودا ببنەوە، وە کەسانێک لەسەر ھەق و ڕاستین لە باتڵ وناھەق بەدیار بکەون. لاپەڕە ٢ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَكُلَّ إِنسَـٰنٍ أَلْزَمْنَـٰهُ طَـٰٓئِرَهُۥ فِى عُنُقِهِۦ ۖ وَنُخْرِجُ لَهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ كِتَـٰبًۭا يَلْقَىٰهُ مَنشُورًا ﴿١٣﴾
وامان کردووە لە ھەموو مرۆڤێک گەردنگیر وپەیوەستی ئەو کاروکردەوەیەی بێت پێی ھەڵدەستێ، پەیوەست بوونێک ھاوشێوەی ئەو ملوانکەیەی دەیکاتە گەردنی، کە لێی جیا نابێتەوە تاوەکو لەسەری لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، وە لەڕۆژی قیامەتیشدا نامەیەکی بۆ دەردەھێنین ھەرچی کار وکردەوەی ھەیە لەچاکە وخراپە ھەر ھەمووی بە کراوەیی لەبەردەمی خۆیدا دەبینێت
ٱقْرَأْ كِتَـٰبَكَ كَفَىٰ بِنَفْسِكَ ٱلْيَوْمَ عَلَيْكَ حَسِيبًۭا ﴿١٤﴾
ئەو ڕۆژە پێی دەڵێین: - ئەی مرۆڤ - نامەی کردەوەکانت بخوێنەوە، وە لەسەر کردەوەکانت خۆت لێپریسنەوە لەگەڵ خۆتدا بکە، خۆت بەستە لە ڕۆژی قیامەتدا لێپرسینەوە لەگەڵ خۆت بکەیت
مَّنِ ٱهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِى لِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ۚ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌۭ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۗ وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًۭا ﴿١٥﴾
نبعث رسولا ھەرکەسێک ڕێگای باوەڕ وھیدایەت بگرێتە بەر ئەوا پاداشتەکەی ھەر بۆ خۆیەتی، وە ھەر کەسێکیش گومڕا ببێت ئەوا سزای گومڕا بوونەکەی لەسەر خۆیەتی، ھیچ کەسێک گوناھی ھیچ کەسێکی تر ھەڵناگرێت، وە ئێمە سزای ھیچ گەل ونەتەوەیەک نادەین تاوەکو بەڵگەیان لەسەر دەچەسپێنین بەناردنی پێغەمبەران بۆ لایان
وَإِذَآ أَرَدْنَآ أَن نُّهْلِكَ قَرْيَةً أَمَرْنَا مُتْرَفِيهَا فَفَسَقُوا۟ فِيهَا فَحَقَّ عَلَيْهَا ٱلْقَوْلُ فَدَمَّرْنَـٰهَا تَدْمِيرًۭا ﴿١٦﴾
ئەگەر ویستمان خەڵکی شار وگوندێک بە ھۆی زوڵم وستەمیانەوە لەناو ببەین، ئەوا فەرمان دەکەین بەخۆشگوزەرانەکانیان ملکەچی فەرمانەکانی خوا بن ئەوانیش ملکەچ وگوێڕایەڵ نابن، بەڵکو سەرپێچی دەکەن ولەفەرمانی خوای گەورە دەردەچن، ئەوسا بڕیارەکەی خوایان لەسەر پێویست دەبێت، کە سزایەکە لەڕیشکەوە دەریان دەھێنێت وبەتەوای لەناویان دەبات
وَكَمْ أَهْلَكْنَا مِنَ ٱلْقُرُونِ مِنۢ بَعْدِ نُوحٍۢ ۗ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ بِذُنُوبِ عِبَادِهِۦ خَبِيرًۢا بَصِيرًۭا ﴿١٧﴾
ئای چەند گەل ونەتەوەی بێباوەڕمان لە دوای نوح لەناو برد، وەک گەلی عاد وسەمود! - ئەی پێغەمبەر - پەروەردگارت بەسە کەوا زانا وئاگادارە بەھەموو کردەوەی بەندەکانی، ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە پاداشت وسزای ھەر ھەموویشیان دەداتەوە
مَّن كَانَ يُرِيدُ ٱلْعَاجِلَةَ عَجَّلْنَا لَهُۥ فِيهَا مَا نَشَآءُ لِمَن نُّرِيدُ ثُمَّ جَعَلْنَا لَهُۥ جَهَنَّمَ يَصْلَىٰهَا مَذْمُومًۭا مَّدْحُورًۭا ﴿١٨﴾
ھەرکەسێک مەبەستی لە ئەنجامدانی کاری خێر وچاکە بەدەستھێنانی ژیانی دونیا بێت، وە باوەڕی بە پاداشتی ڕۆژی دوایی نەبێت، وە ھیچ گوێی پێ نەدات، ئەوا ئەوەی ئێمە خۆمان دەمانەوێت نەک ئەوەی ئەو کەسە خۆی دەیەوێت، بە زوویی ھەندێک لە خۆشی ونیعمەتەکانی دونیای دەدەینێ وئاواتەکەی دەھێنینە دی، لە پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا دەچێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە بەسەرزەنشتکراوی، وە بەدەست گەرماکەیەوە ئاھ وبێدادیەتی ودەتلێتەوە، لەبەر ئەوەی بەڕەزامەندی خۆی دونیای ویست وباوەڕی بە ڕۆژی دوایی نەکرد، وە لەڕەحم ومیھرەبانی خوایش بەدوورە
وَمَنْ أَرَادَ ٱلْـَٔاخِرَةَ وَسَعَىٰ لَهَا سَعْيَهَا وَهُوَ مُؤْمِنٌۭ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ كَانَ سَعْيُهُم مَّشْكُورًۭا ﴿١٩﴾
وە ھەر کەسێکیش مەبەستی لە ئەنجامدانی کاری خێر وچاکە ڕەزامەندی خوای گەورە وخۆشبەختی ھەتا ھەتایی دواڕۆژ بێت، وە ھەوڵ وکۆششی بۆ بکات، ھەوڵ وکۆششێک دوور لەڕیا وڕوپامایی وسومعە وناوبانگ، وە باوەڕیشی ھەبێت بەوەی خوای گەورە ئیمان وباوەڕی لەسەر واجب وپێویست کردووە، ئەو کەسانەی ئابەو شێوەیەن ھەوڵ وکۆششەکانیان لای خوای گەورە جێگای سوپاسە وگیرای دەکات وچەند بەرامبەریش پاداشتی لەسەر وەردەگرن. لاپەڕە ٣ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ل
كُلًّۭا نُّمِدُّ هَـٰٓؤُلَآءِ وَهَـٰٓؤُلَآءِ مِنْ عَطَآءِ رَبِّكَ ۚ وَمَا كَانَ عَطَآءُ رَبِّكَ مَحْظُورًا ﴿٢٠﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - ھەریەکێک لەم دوو دەستەیە خراپەکار ودونیا ویستەکان لەگەڵ چاکەکار ودواڕۆژ ویستەکان، بێ بڕانەوە بەھرەمەند دەبن لەبەخششی پەروەردگارت، بەخششی پەروەردگارت لە دونیادا لەکەس ناگیرێتەوە، جا چاکەکار بێت یان خراپەکار (مەبەست لەوەیە خوای گەورە لە دونیادا ڕزق وڕۆزی ھەردوولایان دەدات)
ٱنظُرْ كَيْفَ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ ۚ وَلَلْـَٔاخِرَةُ أَكْبَرُ دَرَجَـٰتٍۢ وَأَكْبَرُ تَفْضِيلًۭا ﴿٢١﴾
ئەی پێغەمبەر - بیربکەرەوە وتێڕامێنە بزانە چۆن لە دونیا لە ڕزق وڕۆزی وپلەوپایەکاندا فەزڵی ھەندێکمان داوە بەسەر ھەندێکی تردا، بێگومان پلەوپایە ونیعمەت و بەخششەکانی دواڕۆژ بۆ باوەڕداران گەورەتر وباشترە لەوانەی دونیا، جا کەوابوو باوەڕدار دەبێت زیاتر ھەوڵی بۆ دواۆژ بێت
لَّا تَجْعَلْ مَعَ ٱللَّهِ إِلَـٰهًا ءَاخَرَ فَتَقْعُدَ مَذْمُومًۭا مَّخْذُولًۭا ﴿٢٢﴾
ئەی بەندەی خوا - ھەرگیز نەکەیت لەگەڵ خوای گەورە کەسێکی تر بکەیت بە ھاوبەشی ئەو وبیپەرستیت، ئەو کاتە سەرزەنشتکراو دەبیت لای خوای گەورە، وە لای بەندە چاکەکانی تری خوای گەورەش سوپاسکراو نابیت، وە سەرشۆڕ دەبیت وکەسیش نییە ببێت بە پشتیوان وکۆمەکت
۞ وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّآ إِيَّاهُ وَبِٱلْوَٰلِدَيْنِ إِحْسَـٰنًا ۚ إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ ٱلْكِبَرَ أَحَدُهُمَآ أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَآ أُفٍّۢ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلًۭا كَرِيمًۭا ﴿٢٣﴾
ئەی بەندەی خوا - پەروەردگارت بڕیاری داوە کە جگە لە ئەو ھیچ کەسێکی تر نەپەرسترێت، وە فەرمانی بەچاکە کردن کردووە لەگەڵ دایک وباوکدا، بەتایبەتی لەکاتی پیر بوون وچوون بەساڵیاندا، ئەگەر یەکێکیان یان ھەردووکیان لای تۆ پیر ولاواز بوون، ھەرگیز نەکەیت وشەیەکیان لە ڕوودا بەکار بھێنیت مانای بێزاری وبێتاقەت بوون لەدەستیان بگەیەنێت، وە نەکەیت پێیاندا ھەڵشاخێیت، وە وشەی نەشیاو بەکار نەھێنیت، وە ھەمیشە وشەی جوان ونەرم ونیانیان لەبەرامبەردا بەکار بھێنە
وَٱخْفِضْ لَهُمَا جَنَاحَ ٱلذُّلِّ مِنَ ٱلرَّحْمَةِ وَقُل رَّبِّ ٱرْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِى صَغِيرًۭا ﴿٢٤﴾
متەوازع وخۆبەکەم زان وزەلیلی بنوێنە بۆیان، وە زۆریش میھرەبان بە لەگەڵیاندا، وە لە خوای گەورە بپاڕێرەوە وبڵێ: ئەی پەروەردگارم لەبەر ئەوەی ئەوان بەجوانترین شێوە منیان گەورەکرد وپەروەردەیان کردم ڕەحمیان پێ بکە ومیھرەبان بە لەگەڵیاندا
رَّبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا فِى نُفُوسِكُمْ ۚ إِن تَكُونُوا۟ صَـٰلِحِينَ فَإِنَّهُۥ كَانَ لِلْأَوَّٰبِينَ غَفُورًۭا ﴿٢٥﴾
ئەی خەڵکینە - پەروەردگارتان زانایە وشارەزایە دەزانێت چی لە دەروونتاندایە لە دڵسۆزی وئیخلاص بۆ خوای گەورە لە پەرستن وئەنجامدانی کارە چاکەکانتان، وە لەچاکە کردن لەگەڵ دایک وباوک، ئەگەر ھاتوو نیەت ومەبەستتان لەمامەڵە کردن لەگەڵ دایک وباوک وجگە ئەوانیش باش وچاک بێت، ئەوە بێگومان خوای گەورە بۆ تۆبەکاران وئەوانەی دەگەڕێنەوە بۆ لای زۆر لێبوردەیە، جا ھەرکەسێک تەوبە بکات لەو کەم وکورتیانەی پێشتر ھەیبوون لە گوێرایەڵی نەکردنی فەرمانەکانی خوا و دایک وباوکی ئەوا خوای گەورە لێی خۆش دەبێت
وَءَاتِ ذَا ٱلْقُرْبَىٰ حَقَّهُۥ وَٱلْمِسْكِينَ وَٱبْنَ ٱلسَّبِيلِ وَلَا تُبَذِّرْ تَبْذِيرًا ﴿٢٦﴾
ئەی باوەڕدار - مافی خزمەکانت بدە لە بەجێھێنانی سیلەی ڕەحم لەگەڵیاندا وبەسەریان بکەرەوە، وە ھەژاران وڕێبوارانیش بێ بەش مەکە لەوەی خوای گەورە پێی بەخشیویت، وە نەکەیت ماڵ وسەروەت وسامانت بە فێڕۆ بدەیت ولەگوناھ وتاواندا خەرجی بکەیت. لاپەڕە ٤ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
إِنَّ ٱلْمُبَذِّرِينَ كَانُوٓا۟ إِخْوَٰنَ ٱلشَّيَـٰطِينِ ۖ وَكَانَ ٱلشَّيْطَـٰنُ لِرَبِّهِۦ كَفُورًۭا ﴿٢٧﴾
بێگومان ئەوانەی ماڵ وسامانیان لە گوناھ وتاواندا خەرج دەکەن، وە زیادە ڕۆیی دەکەن لە خەرج کردنی، ئەوانە برا وھاوکاری شەیتانەکانن، گوێڕایەڵیانن لەوەی فەرمانیان پێ دەکەن لە بەھەدەردان وبەفێڕۆدانی ماڵ وسامانیان، وە شەیتانیش بۆ پەروەردگاری خۆی سپڵە وناسوپاسگوزار بوو، جگە سەرپێچی خوای گەورە ھیچ کارێکی تر ئەنجام نادات، وە فەرمانیش بەھیچ شتێک ناکات جگە ئەو کارە نەبێت دەبێتە مایەی خەشم وتوڕەیی خوای گەورە
وَإِمَّا تُعْرِضَنَّ عَنْهُمُ ٱبْتِغَآءَ رَحْمَةٍۢ مِّن رَّبِّكَ تَرْجُوهَا فَقُل لَّهُمْ قَوْلًۭا مَّيْسُورًۭا ﴿٢٨﴾
ئەگەر ڕووت لەو کەسانە وەرچەرخاند ولەبەر ئەوەی ماڵ وسامانت نەبوو ھیچ نەبوو بیاندەیتێ، وە چاوەڕوانی ڕەحمەت ومیھرەبانی پەروەردگارت دەکرد تاوەکو لە ئایندەدا شتێکت بداتێ، ئەوە دەکرێت بەقسەیەکی نەرم ونیان وخۆش لەگەڵیان بدوێیت وبەڕێیان بکەیت، وەک ئەوەی نزای بەرەکەتی ڕزق وڕۆزییان بۆ بکەیت، یان بەڵێنیان بدەیتێ ھەرکاتێک خوای گەورە ماڵ وسامانی پێ بەخشیت تۆ بەشی ئەوانی لێدەدەیت
وَلَا تَجْعَلْ يَدَكَ مَغْلُولَةً إِلَىٰ عُنُقِكَ وَلَا تَبْسُطْهَا كُلَّ ٱلْبَسْطِ فَتَقْعُدَ مَلُومًۭا مَّحْسُورًا ﴿٢٩﴾
دەست مەگرەوە لەبەخشینی ماڵ، وە زیادەڕۆیش مەکە لەبەخشینی، ئەو کاتە بەلۆمەکراوی دادەنیشیت وخەڵکی لۆمەت دەکەن لەبەر ئەوەی بەخیل وچروکیت وماڵ نابەخشیت، یان ماڵ نابەخشیت لەبەر ئەوەی ھەرچی ماڵ وسامانت ھەیە بەبێھوودە خەرجی دەکەیت، پاشانیش ھیچ شک نابەیت بیبەخشیت
إِنَّ رَبَّكَ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقْدِرُ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرًۢا بَصِيرًۭا ﴿٣٠﴾
بێگومان پەروەردگارت ڕزق وڕۆزی فراوان دەکات ودەیبەخشێت بەھەر کەسێک ویستی لەسەر بێت، وە لەبەر حیکمەتێکی زۆری خۆیشی تەنگی دەکات لەسەر ھەرکەسێک بیەوێت، بێگومان خوای گەورە ئاگادار وبینایە بەبەندەکانی خۆی، ھیچ شتێکی ئەوانی لا نھێنی وشاراوە نییە، کاروبارەکانی لە نێویاندا بە ویستی خۆی جێ بەجێ دەکات
وَلَا تَقْتُلُوٓا۟ أَوْلَـٰدَكُمْ خَشْيَةَ إِمْلَـٰقٍۢ ۖ نَّحْنُ نَرْزُقُهُمْ وَإِيَّاكُمْ ۚ إِنَّ قَتْلَهُمْ كَانَ خِطْـًۭٔا كَبِيرًۭا ﴿٣١﴾
مناڵەکانتان مەکوژن لە ترسی ھەژاری ونەداری لە داھاتوو ئەگەر ماڵ وسامانیان بۆ خەرج بکەن بترسن لەوەی ھەژار دەکەون، ئێمە ڕزق وڕۆزی ئێوە وئەوانیش دەدەین، بێگومان کوشتنی ئەوان تاوانێکی گەورەیە، چونکە ئەوان ھیچ تاوانێکیان نەکردووە وھیچ ھۆکارێکیش نییە کوشتنی ئەوان پێویست بکات
وَلَا تَقْرَبُوا۟ ٱلزِّنَىٰٓ ۖ إِنَّهُۥ كَانَ فَـٰحِشَةًۭ وَسَآءَ سَبِيلًۭا ﴿٣٢﴾
ھۆشیار بن نزیک نەکەونەوە لە زینا وداوێن پیسی، وە نزیک نەکەونەوە لەو شتانەی ھاندەرن بۆ زیناکردن، چونکە بەڕاستی زینا وداوێن پیسی تاوان وکردەوەیەکی زۆر خراپە، وە ڕێگایەکی خراپیشە بۆ تێکەڵاو بوونی وەچەی خەڵکی، وە ھۆکاریشە بۆ سزای خوای گەورە
وَلَا تَقْتُلُوا۟ ٱلنَّفْسَ ٱلَّتِى حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلْحَقِّ ۗ وَمَن قُتِلَ مَظْلُومًۭا فَقَدْ جَعَلْنَا لِوَلِيِّهِۦ سُلْطَـٰنًۭا فَلَا يُسْرِف فِّى ٱلْقَتْلِ ۖ إِنَّهُۥ كَانَ مَنصُورًۭا ﴿٣٣﴾
إ نه كان منصورا ئەو کەسە مەکوژن خوای گەورە ڕشتنی خوێنی حەرام کردووە بە باوەڕھێنان یان بە پێدانی ئەمان ودڵنیایی، مەگەر بەمافێک نەبێت کە خوای گەورە ڕێگای داوە بکوژرێت، وەک کەسێک لە ئیسلام پاشگەز ببێتەوە، یان بەردبارانکردنی ئەو پیاوەی ژنی ھێناوە یان ئەو ئافرەتەی شووی کردووە وزینا دەکەن، یان کوشتنەوەی کەسێک کەسێکی تری بەناڕەوا کوشتبێت، جا ھەرکەسێک بەناھەق وستەم لێکراوی بکوژرێت بەبێ ھیچ ھۆکارێک کە کوشتنی ڕێگا پێ بدات، ئەوا دەسەڵاتمان بەمیراتگرەکەی داوە کە داوای کوشتنی بکوژەکە بکەنەوە، یان بەبێ ھیچ بریتی وەرگرتنێک بکوژەکە ببەخشن، یان لەبەرامبەر وەرگرتنی خوێنەکەی لە بکوژەکە ببورن، وە دەبێت کەسوکاری کوژراوەکە زیادەڕۆیی نەکەن لە تۆڵە سەندنەوەدا وسنووری خوای گەورە ببەزێنن، وەک ئەوەی بکوژەکە ئەتک بکەن ودەستکاری دەم ولووت و چاوی بکەن، یان بەشێوەیەک بیکوژنەوە کە کوژراوەکەی ئەوان بەو شێوەیە نەکوژرا بێت، یان کەسێکی تر لەبری بکوژەکە بکوژنەوە، بێگومان کارێکی لەو شێوەیە یارمەتییە بۆ کەسوکاری کوژراوەکە تاوەکو بتوانن تۆڵەی خۆیان وەربگرنەوە. لاپەڕە ٥ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَلَا تَقْرَبُوا۟ مَالَ ٱلْيَتِيمِ إِلَّا بِٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ حَتَّىٰ يَبْلُغَ أَشُدَّهُۥ ۚ وَأَوْفُوا۟ بِٱلْعَهْدِ ۖ إِنَّ ٱلْعَهْدَ كَانَ مَسْـُٔولًۭا ﴿٣٤﴾
ھەڵسوکەوت مەکەن بە ماڵ وسامانی ھەتیوانەوە، مەگەر بەباشترین شێوە نەبێت کە ماڵ وسامانەکەی ئەوان گەشە پێ بکات، یان بیپارێزێت لە تیاچوون، تا ئەو کاتەی ھەتیوەکە باڵغ دەبێت وژیری وبیر وھۆشی تەواو دەبێت، وە ئەو پەیمان وبەڵێنەیش لە نێوان ئێوە وخوای گەورە وئێوە وخەڵکیدا ھەیە بێ کەم وکورتی بیبەنە سەر، بێگومان خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا لەو کەسە دەپرسێتەوە کە پەیمان وبەڵێنی لەگەڵ خەڵکیدا ھەبووە، ئایا وەفای کردووە پێی تاوەکو پاداشتی بداتەوە، یان ئایا وەفای پێ نەکردووە تاوەكو سزای بدات
وَأَوْفُوا۟ ٱلْكَيْلَ إِذَا كِلْتُمْ وَزِنُوا۟ بِٱلْقِسْطَاسِ ٱلْمُسْتَقِيمِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌۭ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًۭا ﴿٣٥﴾
کاتێک پێوانە بۆ خەڵکی دەکەن بە تەواوی بۆیان بپێون وھیچی لێ کەم مەکەن، وە کێشانەیشتان دەبێت بەتەرازووی دادگەرانە بێت، کە ھیچی لێ کەم نەبێت و ھیچیشی لێ نەفەوتێت، کێشان وپێوانە بەو شێوەیە چاکتر وباشترە بۆتان لە دونیا ودواڕۆژیشدا، وە سەرەنجامی باشیشی ھەیە لە لای خوای گەورە لە تەرازوو بازی کردن لە پێوانە وکێشانەدا
وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِۦ عِلْمٌ ۚ إِنَّ ٱلسَّمْعَ وَٱلْبَصَرَ وَٱلْفُؤَادَ كُلُّ أُو۟لَـٰٓئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْـُٔولًۭا ﴿٣٦﴾
ئەی ئادەمیزاد شوێن شتێک مەکەوه کە زانیاریت دەربارەی نییە، ئەو کاتە شوێن گومان ووەھم دەکەویت، بێگومان مرۆڤ بەرپرسە لە خێر وشەڕی ئەوەی بەکاری ھێناوە لە گوێ وچاو ودڵی، ئەگەر لەکاری خێردا بەکاری ھێناون خوای گەورە پاداشتی چاکی دەداتەوە، وە ئەگەر لەخراپەدا بەکاری ھێناون تۆڵەیان لێ دەسێنێتەوە
وَلَا تَمْشِ فِى ٱلْأَرْضِ مَرَحًا ۖ إِنَّكَ لَن تَخْرِقَ ٱلْأَرْضَ وَلَن تَبْلُغَ ٱلْجِبَالَ طُولًۭا ﴿٣٧﴾
بە خۆبەزلزانین ودەعیەوە بەسەر زەویدا مەڕۆ، بێگومان بەم جۆرە ڕۆیشتنەت ناتوانیت زەوی لەت بکەیت، وە باڵایشت ناگاتە باڵای چیاکان لە بەرزی وبڵندیاندا، ئیتر لەبەر چی خۆت بەزل دەزانیت وفیز دەکەیت بەسەر خەڵکیدا؟ كل ذلك كان سيئه عند ربك مكروها
كُلُّ ذَٰلِكَ كَانَ سَيِّئُهُۥ عِندَ رَبِّكَ مَكْرُوهًۭا ﴿٣٨﴾
ئەی مرۆڤ - ھەموو ئەوانەی باسکران لە فەرمان وقەدەغە کراوەکان، خوای گەورە حەز بە خراپییەکانی ناکات وڕازیش نابێت بەندەکانی ئەنجامی بدەن
ذَٰلِكَ مِمَّآ أَوْحَىٰٓ إِلَيْكَ رَبُّكَ مِنَ ٱلْحِكْمَةِ ۗ وَلَا تَجْعَلْ مَعَ ٱللَّهِ إِلَـٰهًا ءَاخَرَ فَتُلْقَىٰ فِى جَهَنَّمَ مَلُومًۭا مَّدْحُورًا ﴿٣٩﴾
ئەوەی ڕوونمان کردەوە بۆت لە فەرمانکردن بەکردەوە چاکەکان وڕێگری کردن لە خراپەکان وباسکردنی ئەحکامەکان پەروەردگارت وەحی بۆ کردویت، جا کەوابوو ئەی مرۆڤ لەگەڵ (اللە) دا پەرستراوێکی تر دامەنێ، ئەو کاتە لە ڕۆژی قیامەتدا فڕێ بدرێیتە ئاگری دۆزەخەوە بەلۆمەکراوی، دەروونی خۆت وخەڵکیش لۆمەت بکەن ودەرکرابیت لە ڕەحمەت ومیھرەبانی خوا
أَفَأَصْفَىٰكُمْ رَبُّكُم بِٱلْبَنِينَ وَٱتَّخَذَ مِنَ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةِ إِنَـٰثًا ۚ إِنَّكُمْ لَتَقُولُونَ قَوْلًا عَظِيمًۭا ﴿٤٠﴾
ئەی ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە فریشتەکان کچی خوان، ئایا - ئەی بت پەرست وموشریکینە - پەروەردگارتان بەقسەی خۆتان کوڕانی ھەڵبژاردووە بۆ ئێوە، وە فریشتەکانیشی کردبێت بەکچی خۆی؟ (پاک وبێگەردی وبەرز وبڵندی بۆ اللە تعالی) بێگومان ئێوە قسەیەکی گەورە وناقوڵا وناشرین بۆخوا ھەڵدەبەستن، کە مناڵ بۆ خوا بڕیار دەدەن، وە وا گومان دەبەن کە خوای گەورە کچی ھەبێت ئەویش بۆ ئەوەی تەواو ملکەچی کوفر وبێباوەڕی ببن پێی
وَلَقَدْ صَرَّفْنَا فِى هَـٰذَا ٱلْقُرْءَانِ لِيَذَّكَّرُوا۟ وَمَا يَزِيدُهُمْ إِلَّا نُفُورًۭا ﴿٤١﴾
بێگومان لەم قورئانەدا ھەموو جۆرە ئەحکام وئامۆژگاری ونمونە ھێنانەوەیەکمان باسکردوە وڕوونمان کردووەتەوە، تاوەکو ئەو ڕێگایە بگرنە بەر کە سوودیان پێ دەگەیەنێت، وە واز لەوەیش بھێنن کە زیانی ھەیە بۆیان، کەچی ھەندێک لەوانەی فیترەتیان تێکچووە ئەم پەند وئامۆژگاریانە ھیچیان بۆ زیاد ناکات وسوودی لێ نابینن لاپەڕە ٦ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر جگە لە دوور کەوتنەوە وڕق بوونەوە لەھەق وڕاستی نەبێت
قُل لَّوْ كَانَ مَعَهُۥٓ ءَالِهَةٌۭ كَمَا يَقُولُونَ إِذًۭا لَّٱبْتَغَوْا۟ إِلَىٰ ذِى ٱلْعَرْشِ سَبِيلًۭا ﴿٤٢﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - بەو موشریک وبتپەرستانە بڵێ: ئەگەر بھاتایە لەگەڵ (اللە) پەرستراو وخوایەکی تر ھەبوایە ھەروەکو چۆن بە درۆ ودەلەسە وا دەڵێن، ئەوا ھەریەک لەو پەرستراوانە ھەوڵی دەدا ڕیگایەک بۆ لای خوای خاوەن عەرش بگرێتە بەر تاوەکو زاڵ ببێت بەسەرو موڵک ودەسەڵاتی ئەو وململانێی لەگەڵدا بکات. سبحنه وتعل عما يقولون علا كبيرا
سُبْحَـٰنَهُۥ وَتَعَـٰلَىٰ عَمَّا يَقُولُونَ عُلُوًّۭا كَبِيرًۭا ﴿٤٣﴾
پاکی وبێگەردی بۆ خوای گەورە لەوەی ئەو موشریک وبتپەرستانە بۆی بڕیار دەدەن، وە بەرزی وبڵندی گەورە بۆ ئەو لەوەی بۆی ھەڵدەبەستن
تُسَبِّحُ لَهُ ٱلسَّمَـٰوَٰتُ ٱلسَّبْعُ وَٱلْأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّ ۚ وَإِن مِّن شَىْءٍ إِلَّا يُسَبِّحُ بِحَمْدِهِۦ وَلَـٰكِن لَّا تَفْقَهُونَ تَسْبِيحَهُمْ ۗ إِنَّهُۥ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًۭا ﴿٤٤﴾
ھەر حەوت ئاسمانەکان وزەوی، وە ھەرچی لەناویشیاندا ھەیە، ھەمووی تەسبیحاتی خوای گەورە دەکەن، ھەرچی شتێک ھەیە خوای بەرز وبڵند بە پاک وبێگەرد دەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا سوپاس وستایشی ئەو دەکەن، بەڵام ھێندە ھەیە ئێوە تێناگەن لەم تەسبیحات وسوپاس وستایشەی ئەوان، چونکە ئێوە تەنھا لەو تەسبیحاتە تێدەگەن بە زمانی خۆتان بکرێت، بێگومان خوای گەورە بەرامبەر بەندەکانی زۆر لەسەر خۆیە وھیچ پەلەی سزا وتۆلە سەندنەوەی نییە، وە زۆریش لێبوردەیە بۆ ئەوانەی تەوبە دەکەن لە گوناھەکانیان ودەگەڕێنەوە بۆ لای
وَإِذَا قَرَأْتَ ٱلْقُرْءَانَ جَعَلْنَا بَيْنَكَ وَبَيْنَ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْـَٔاخِرَةِ حِجَابًۭا مَّسْتُورًۭا ﴿٤٥﴾
ئەی پێغەمبەر - ئەگەر قورئانت خوێندەوە، ئەو موشریک وبتپەرستانە گوێ بیستی ھەڕەشە وئامۆژگارییەکانی بوون، ئەوا لە نێوان تۆ وئەوانەی کە باوەڕیان نییە بە ڕۆژی قیامەت پەردەیەکی داپۆشەر دادەنێین، کە ڕێگری دەکات لەوەی لە قورئان تێبگەن، ئەوەیش وەک سزا وتۆڵەیەک بۆ ئەوان چونکە پشتیان کردوەتە شەریعەتەکەی خوا
وَجَعَلْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن يَفْقَهُوهُ وَفِىٓ ءَاذَانِهِمْ وَقْرًۭا ۚ وَإِذَا ذَكَرْتَ رَبَّكَ فِى ٱلْقُرْءَانِ وَحْدَهُۥ وَلَّوْا۟ عَلَىٰٓ أَدْبَـٰرِهِمْ نُفُورًۭا ﴿٤٦﴾
أ دبرهم نفورا چەند پەردە وبەربەستێکمان داوە بەسەر دڵیاندا بۆ ئەوەی لە قورئان تێ نەگەن، وە قورسی وگرانیشمان تووشی گوێکانیان کردووە تاوەکو گوێ بیستی نەبن، بیستنێک کە سوودی ھەبێت بۆیان، ئەگەر ھاتوو لە قورئاندا تەنھا ناوی پەروەردگارت دەھێنیت وباسی خوا درۆینەکانی ئەوان ناکەیت ئەوا پاشە وپاش دەگەڕێنەوە ودوور دەکەونەوە لە ئیخلاص وداننان بەیەکخواپەرستی ئەو
نَّحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَسْتَمِعُونَ بِهِۦٓ إِذْ يَسْتَمِعُونَ إِلَيْكَ وَإِذْ هُمْ نَجْوَىٰٓ إِذْ يَقُولُ ٱلظَّـٰلِمُونَ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلًۭا مَّسْحُورًا ﴿٤٧﴾
ئێمە لە ھەموو کەس چاکتر دەزانین سەرانی قوڕەیش بەچی مەبەستێک گوێ لە قورئان دەگرن، ئەوان ھیدایەت وڕێنوماییان ناوێت، بەڵکو دەیانەوێت سوکایەتی بە قورئان بکەن وقسەی بێھودەی تێکەڵاو بکەن کاتێک تۆ قورئان دەخوێنیت، وە ئێمە بەو چرپانەیش کە مەبەستیان پێی درۆ ودەلەسە وڕێگری کردنە لە قورئان زانا و ئاگادارین، ئەوانەی کە زوڵم وستەم لە خۆیان دەکەن بەوەی کافر وبێباوەڕ بوون دەڵێن: - ئەی خەڵکینە - ئەگەر شوێنی ئەم پیاوە بکەون، ئەوا شوێن کەسێک دەکەون کە جادووی لێکراوە وعەقڵ وژیری تێکچووە
ٱنظُرْ كَيْفَ ضَرَبُوا۟ لَكَ ٱلْأَمْثَالَ فَضَلُّوا۟ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ سَبِيلًۭا ﴿٤٨﴾
ئەی پێغەمبەر - بیر بکەرەوە وتێڕامێنە چۆن بە ناشیرینترین شێوەی جیاجیا وەصفت دەکەن، وە لەھەق وڕاستی لایاندا، بۆیە سەرگەردان بوون وھەق وڕاستیان نەدۆزییەوە. لاپەڕە ٧ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَقَالُوٓا۟ أَءِذَا كُنَّا عِظَـٰمًۭا وَرُفَـٰتًا أَءِنَّا لَمَبْعُوثُونَ خَلْقًۭا جَدِيدًۭا ﴿٤٩﴾
موشریک وبتپەرستەکان وەک نکۆڵی وئینکاری کردنی ڕۆژی زیندووبوونەوە، وتیان: کاتێک مردین وبووین بە ئێسک وپروسکی ڕزیوو، وە لا شەمان فەوتا وتیاچوو، ئایا جارێکی تر زیندوو دەکرێینەوە؟ بێگومان ئەوە کارێکی زۆر دوورە لەڕاستی
۞ قُلْ كُونُوا۟ حِجَارَةً أَوْ حَدِيدًا ﴿٥٠﴾
ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئەی موشریک وبتپەرستینە ئەگەر دەتوانن ببن بە بەرد لە ڕەقیدا، یان ببن بە ئاسن لە بەھێزیدا، دڵنیابن ھەرگیز ناتوانن شتی وابکەن
أَوْ خَلْقًۭا مِّمَّا يَكْبُرُ فِى صُدُورِكُمْ ۚ فَسَيَقُولُونَ مَن يُعِيدُنَا ۖ قُلِ ٱلَّذِى فَطَرَكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍۢ ۚ فَسَيُنْغِضُونَ إِلَيْكَ رُءُوسَهُمْ وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هُوَ ۖ قُلْ عَسَىٰٓ أَن يَكُونَ قَرِيبًۭا ﴿٥١﴾
ى یان ببن بەھەر بەدیھێنراوێکی دیکەی گەورتر لەبەرد وئاسن، سەختر وگەورەتر بێت وەکو ئاسمانەکان وزەوی وشاخەکان، خوای گەورە ھەروەک چۆن دەستی پێکردن ئاواش دەتانگێڕێتەوە، ھەروەک چۆن یەکەمجار بەدیھێنان ئاواش زیندووتان دەکاتەوە، ئەو کەلەسەختە نکۆڵی کەرانە دەڵێن: ئایا دوای مردنمان کێ جارێکی تر دەمانگێڕێتەوە وزیندوومان دەکاتەوە؟ ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ئەو زاتەی یەکەمجار بەبێ ئەوەی پێشووتر ھاوشێوەتان ھەبێت بەدیھێنان ھەر ئەو زاتە دەتانگێڕێتەوە و زیندووتان دەکاتەوە، ئەوانە لە وەڵامتدا بەگاڵتە پێکردن وسەر ڕاوەشاندنەوە، بەدوری دەزانن شتێکی لەو شێوەیە ڕووبدات ودەڵێن: ئەم گەڕاندنەوە وزیندووکردنەوە کەی ڕوو دەدات؟ تۆیش ئەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: لەوانەیە نزیک بێت، چونکە ھەر شتێک ڕوو بدات ئەوا نزیکە ھاتنی. يوم يدعوكم فتستجيبون بحمده وتظنون إ نلبثتم إ ل اقليلا
يَوْمَ يَدْعُوكُمْ فَتَسْتَجِيبُونَ بِحَمْدِهِۦ وَتَظُنُّونَ إِن لَّبِثْتُمْ إِلَّا قَلِيلًۭا ﴿٥٢﴾
خوای گەورە دەتانگێڕێتەوە لە ڕۆژێکدا بانگتان دەکات بۆ زەوی کۆکردنەوە (زەوی مەحشەر)، ئێوەش بەدەم سوپاسەوە وەڵامی خوای گەورە دەدەنەوە وملکەچی فەرمانی دەبن، وە واگومان دەبەن تەنھا ماوەیەکی کەم لەسەر زەوی ژیاون وماونەتەوە. و
وَقُل لِّعِبَادِى يَقُولُوا۟ ٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ ۚ إِنَّ ٱلشَّيْطَـٰنَ يَنزَغُ بَيْنَهُمْ ۚ إِنَّ ٱلشَّيْطَـٰنَ كَانَ لِلْإِنسَـٰنِ عَدُوًّۭا مُّبِينًۭا ﴿٥٣﴾
ئەی پێغەمبەر - بە بەندە باوەڕدارەکانم بڵێ: لە کاتی گفتۆگۆ کردن لەگەڵ یەکتردا با وشەی جوان وشیاو بەکار بھێنن، وە دوور بکەونەوە لە وتنی وشەی ناشیرین و ناپەسەند وبێزارکەر، چونکە بێگومان شەیتان بە ھەلی وەردەگرێت بە ھۆیەوە ژیانی دونیا ودواڕۆژیشیان لێ خراپ دەکات، بەڕاستی شەیتان دوژمنێکی دیاری مرۆڤە، بۆیە دەبێت ھۆشیار بن لێی ونەکەونە ناو فڕوفێڵەکانیەوە
رَّبُّكُمْ أَعْلَمُ بِكُمْ ۖ إِن يَشَأْ يَرْحَمْكُمْ أَوْ إِن يَشَأْ يُعَذِّبْكُمْ ۚ وَمَآ أَرْسَلْنَـٰكَ عَلَيْهِمْ وَكِيلًۭا ﴿٥٤﴾
ئەی خەڵکینە - پەروەردگارتان زاناترە پێتان، وە ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە، ئەگەر پەروەردگارتان بیەوێت میھرەبانیتان لەگەڵ دەکات وسەرکەوتووتان دەکات بۆ باوەڕ وئەنجامدانی کاری چاکە، وە ئەگەر بیشیەوێت سزاتان بدات ئەوا بەو شێوەیە سزاتان دەدات کە باوەڕ نەھێنن ولەسەر کوفر وبێباوەڕی بمرن، - ئەی پێغەمبەر - ئێمە تۆمان نەناردووە کە وەکیل وبەرپرسیاری کاری ئەوان بیت بۆ ئەوەی زۆریان لێ بکەیت باوەڕ بھێنن وە ڕێگریان لێ بکەیت لەوەی کافر وبێباوەڕ بن، وە کاروکردەوەکانیان بژمێریت، بەڵکو تۆ تەنھا گەیەنەری ئەوەی پێیان کە خوای گەورە فەرمانی کردووە بە گەیاندنی
وَرَبُّكَ أَعْلَمُ بِمَن فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ وَلَقَدْ فَضَّلْنَا بَعْضَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ عَلَىٰ بَعْضٍۢ ۖ وَءَاتَيْنَا دَاوُۥدَ زَبُورًۭا ﴿٥٥﴾
ئەی پێغەمبەر - پەروەردگارت زاناترە بەو کەسانەی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەن، وە زاناترە بەحاڵیان وبەوەیشی شایستەین، وە ئێمە فەزڵی ھەندێک لە پێغەمبەرانمان داوە بەسەر ھەندێکی تریاندا، بە زۆری شوێنکەوتوان ودابەزاندنی کتێب وپەرتووک بۆیان، وە کتێبی زەبوریشمان بە داود پێغەمبەر بەخشیووە. لاپەڕە ٨ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
قُلِ ٱدْعُوا۟ ٱلَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِۦ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ ٱلضُّرِّ عَنكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا ﴿٥٦﴾
ئەی پێغەمبەر -: بەو موشریک وبتپەرستانە بڵێ: - ئەی موشریک وبتپەرستینە - کاتێک زەرەرو زیانێکیتان بۆ دادەبەزێت بانگی ئەو کەسانە بکەن کە بە خواتان دەزانین ئەو زیانەتان لەسەر لا ببەن، بێگومان ئەوانە ناتوانن ھیچ زیانێکتان لەسەر ھەڵبگرن، وە لەبەر بێدەسەڵاتیان نایشتوانن بیگوێزنەوە بۆ کەسانێکی جگە لە خۆتان، وە ھەر کەسێکیش بێدەسەڵات وبێ توانا بێت بێگومان خوا نییە
أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ ٱلْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُۥ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُۥٓ ۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًۭا ﴿٥٧﴾
كان محذورا ئەوانەی ئەوان ھاواریان بۆ دەبەن ولێیان دەپارێنەوە لە فریشتە وھاوشێوەکانیان، ئەوان خۆیان پێشبڕکێ دەکەن ھێندەی دەتوانن کار وکردەوەی چاک بکەن وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی بن تاوەکو لەپەروەردگاریان نزیک ببنەوە،وە بە ئومێدی ڕەحمەت ومیھرەبانی خوای گەورەن، وە دەترسن لەوەی سزایان بدات، چونکە - ئەی پێغەمبەر - بێگومان سزای پەروەردگارت شایانی ئەوەیە بەندەکان لێی بەحەزەر بن وخۆیانی لێ بپارێزن
وَإِن مِّن قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ ٱلْقِيَـٰمَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًۭا شَدِيدًۭا ۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِى ٱلْكِتَـٰبِ مَسْطُورًۭا ﴿٥٨﴾
ھیچ گوند وشارێک نییە دانیشتوانەكەی بێباوەڕبن ھەر لە دونیادا پێش ھاتنی قیامەت بە ھۆی کوفر وبێباوەڕیانەوە ئیللا ئێمە سزایان بۆ دادەبەزێنین ولەناویان دەبەین، یان خەڵکی گوند وشارەکە بەسزایەکی سەخت وتوند سزا دەدات بە کوشتن وھاوشێوەکانی، ئەم لەناو بردن وسزادانە خوای گەورەیش بڕیارێکی خواییە ولە (لوح المحفوظ) دا نوسراوە
وَمَا مَنَعَنَآ أَن نُّرْسِلَ بِٱلْـَٔايَـٰتِ إِلَّآ أَن كَذَّبَ بِهَا ٱلْأَوَّلُونَ ۚ وَءَاتَيْنَا ثَمُودَ ٱلنَّاقَةَ مُبْصِرَةًۭ فَظَلَمُوا۟ بِهَا ۚ وَمَا نُرْسِلُ بِٱلْـَٔايَـٰتِ إِلَّا تَخْوِيفًۭا ﴿٥٩﴾
ئەوەی وای لێکردین کەواز بھێنین لەدابەزاندنی ئەو نیشانە وئایەتە ھەست پێکراوانەی موشریک وبتپەرستەکانی قوڕەیش داوایان کردبوو، وەک زیندووکردنەوەی مردوو و ھەندێک نیشانە وئایەتی تریش کەبەڵگەن لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەری خوا، تەنھا لەبەر ئەوە بوو لەڕابردوودا دامانبەزاندن بۆ ئوممەتانی پێشووتر، کەچی باوەڕیان پێنەکرد وبەدرۆیان زانی، بێگومان نیشانە وئایەتێکی گەورە وڕوونمان دابە گەلی سەموود کە بریتی بوو لە وشترەکە، کەچی باوەڕیان پێنەکرد، ئێمەیش خێرا سزامان بۆ ناردن، ئێمە ھەر بۆ ترس وەبەرنانی بێباوەڕان وگەلە یاخییەکان ئایەت ونیشانەکان لەسەر دەستی پێغەمبەران دەنێرین، بەڵکو موسڵمان بن وباوەڕ بھێنن
وَإِذْ قُلْنَا لَكَ إِنَّ رَبَّكَ أَحَاطَ بِٱلنَّاسِ ۚ وَمَا جَعَلْنَا ٱلرُّءْيَا ٱلَّتِىٓ أَرَيْنَـٰكَ إِلَّا فِتْنَةًۭ لِّلنَّاسِ وَٱلشَّجَرَةَ ٱلْمَلْعُونَةَ فِى ٱلْقُرْءَانِ ۚ وَنُخَوِّفُهُمْ فَمَا يَزِيدُهُمْ إِلَّا طُغْيَـٰنًۭا كَبِيرًۭا ﴿٦٠﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - وە بیر خۆتی بھێنەوە کاتێک پێمان وتی: پەروەردگارت بە دەسەڵات وعلیمی خۆی دەوری خەڵکی داوە، وە ناتوانن لە موڵک ودەسەڵاتی ئەو دەرچن، خوای گەورە تۆ دەپارێزێت لەوان، بۆیە ھیچ مەترسە وئەوەی فەرمانت پێکراوە بە گەیاندنی بەخەڵکی پێیان بگەیەنە، وە ئەوەی لەشەوی ئیسرادا بە چاوی خۆت بینیت وپیشانمان دایت بۆ تاقیکردنەوەی خەڵکی بوو، ئایا باوەڕی پێدەکەن، یان بە درۆی دەزانن؟ وە درەختی زەققومی نەفرین لێکراویش کە لە قورئاندا باسکراوە ولەبنەوەی دۆزەخ دەڕوێت ھەر بۆ تاقیکردنەوەی بێباوەڕانە، جا ئەگەر ئەوان باوەڕیان بەم دوو بەڵگە ونیشانە نەھێنا ئیتر باوەڕ بەھیچی تریش ناکەن، وە ئێمە بە دابەزاندن وناردنی بەڵگە ونیشانەکان دەیانترسێنین، کەچی ترساندنیان زیاتر بەردەوامیان دەکات لەسەر بێباوەڕی وڕۆچوون لە گومڕاییدا
وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَـٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِـَٔادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ قَالَ ءَأَسْجُدُ لِمَنْ خَلَقْتَ طِينًۭا ﴿٦١﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - وەبیر خۆتی بھێنەرەوە کە پێمان وتی: بە فریشتەکانمان وت: سوژدەی سڵاو وڕێز بۆ ئادەم ببەن نەک سوژدەی پەرستن، ھەر ھەموویان گوێڕایەڵ بوون وفەرمانەکەیان جێ بەجێ کرد، بەڵام ئیبلیس سوژدەی بۆ ئادەم نەبرد لەبەر ئەوەی خۆی بەگەورە زانی، وە وتی: ئایا من سوژدە بۆ کەسێک ببەم لە کاتێدا ئەو لە گڵ دروستکراوە، ومنیش لە ئاگر؟ بێگومان من لەو بەرێزترم. لاپەڕە ٩ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
قَالَ أَرَءَيْتَكَ هَـٰذَا ٱلَّذِى كَرَّمْتَ عَلَىَّ لَئِنْ أَخَّرْتَنِ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَـٰمَةِ لَأَحْتَنِكَنَّ ذُرِّيَّتَهُۥٓ إِلَّا قَلِيلًۭا ﴿٦٢﴾
ئیبلیس بە پەروەردگاری وت: پێم ناڵێیت ئەم بەدیھێنراوە چییە کە ڕێزیت دا بەسەر مندا بەوەی فەرمانت پێکردم سوژدەی بۆ ببەم؟ ئەگەر تا کۆتا ڕۆژەکانی ژیانی دونیا و ھاتنی قیامەت مۆڵەتم بدەیت وبە زیندوویی بمھێڵیتەوە ئەوا مەرج بێت وەچە ونەوەکانی ئادەم ھەر ھەموویان گومڕا وسەرلێشێواو بکەم ولەسەر ڕێگای ڕاست لایانبدەم، جگە کەمێکیان نەبێت لەوانەی کەتۆ پاراستونت ولەبەندە موخلیص ودڵسۆزەکانتن
قَالَ ٱذْهَبْ فَمَن تَبِعَكَ مِنْهُمْ فَإِنَّ جَهَنَّمَ جَزَآؤُكُمْ جَزَآءًۭ مَّوْفُورًۭا ﴿٦٣﴾
پەروەردگاری پێی فەرموو: خۆت وئەوانەیش کە گوێڕایەڵتن بڕۆن چیتان پێ دەکرێت بیکەن، ھەر کەسێک لەوان گوێڕایەڵیان کردیت ئەوا ئاگری دۆزەخ سزای پڕ بەپڕی کاروکردەوەی تۆ وئەوانیش بێت
وَٱسْتَفْزِزْ مَنِ ٱسْتَطَعْتَ مِنْهُم بِصَوْتِكَ وَأَجْلِبْ عَلَيْهِم بِخَيْلِكَ وَرَجِلِكَ وَشَارِكْهُمْ فِى ٱلْأَمْوَٰلِ وَٱلْأَوْلَـٰدِ وَعِدْهُمْ ۚ وَمَا يَعِدُهُمُ ٱلشَّيْطَـٰنُ إِلَّا غُرُورًا ﴿٦٤﴾
ھەر کەسێک لەوان تۆ پێی دەوێریت بە بانگەوازەکەت سوک وڕیسوایان بکەیت بۆ ئەوەی سەرپێچی من بکەن ئەوا درێغی مەکە وبیکە، وە بەگشت لەشکری سوار و پیادەتەوە، ئەوانەی دێن بەدەم بانگەوازەکەتەوە وگوێڕایەڵیت دەکەن بۆیان بڕۆ وگومڕایان بکە، وە ببە بەھاوبەشیان لە ماڵیاندا بەوەی ھەرچی ڕێگای ناشەرعی وحەرامە بۆیان بڕازێنەوە بۆ ماڵ پەیدا کردن، وە بەشداریان بکە لە مناڵیشیاندا بەوەی زینا وداوێن پیسیان لا جوان وڕازاوە بکەیت کە مناڵیان بە زینا ببێت، وە بەناوی غەیری خواوە ناو بنرێن، وەک (عبدالعزی وعبد المنات) وە بەڵێنی درۆ وئومێد وھیوای ناڕەوایان لا بڕازێنەوە، بەو جۆرە بەڵێنیان پێ بدە، وە ھەرچی بەڵێنی شەیتانە ھەموی درۆیە، بۆ ئەوەی لەخشتەیان بەرێت وبیاخەڵەتێنێت
إِنَّ عِبَادِى لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَـٰنٌۭ ۚ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ وَكِيلًۭا ﴿٦٥﴾
بێگومان بەندە باوەڕدارە کردەوە جوانەکانی من، ئەوانەی گوێڕایەڵی من دەکەن، - ئەی ئیبلیس - تۆ دەسەڵاتت نییە بەسەریاندا، چونکە بێگومان خوای گەورە ئەوان دەپارێزێت لە شەڕ وخراپەی تۆ، وە پەروەردگاریشت بەسە کە پارێزەر وپشتیوان وچاودێری ئەو کەسانە بێت کە لەسەرجەم کارو بارەکانیاندا پشتی پێ دەبەستن
رَّبُّكُمُ ٱلَّذِى يُزْجِى لَكُمُ ٱلْفُلْكَ فِى ٱلْبَحْرِ لِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًۭا ﴿٦٦﴾
ئەی خەڵکینە پەروەردگارتان ئەو زاتەیە کە کەشتیەکانتان لەدەریادا ھاتوچۆ پێ دەکات، بۆ ئەوەی ڕزق وڕۆزی لەڕێگای بارزگانی وشتی تریشەوە بەدەست بھێنن، بێگومان خوای گەورە زۆر بەسۆز ومیھرەبانە بەرامبەرتان، چونکە ئەم ھۆکارانەی بۆ ئاسان کردوون
وَإِذَا مَسَّكُمُ ٱلضُّرُّ فِى ٱلْبَحْرِ ضَلَّ مَن تَدْعُونَ إِلَّآ إِيَّاهُ ۖ فَلَمَّا نَجَّىٰكُمْ إِلَى ٱلْبَرِّ أَعْرَضْتُمْ ۚ وَكَانَ ٱلْإِنسَـٰنُ كَفُورًا ﴿٦٧﴾
ئەی موشریک وبتپەرستینە - کاتێک تووشی بەڵا وناخۆشیەک دەبن لەناو دەریادا وترسی ئەوەتان لێ دەنیشێت کە تێیدا لە ناو ئەچن وئەمرن، ئەوەتان لەبیر نامێنێت کەپێشتر غەیری خواتان پەرستووە، بۆیە دەست دەکەن بە ھاوار کردن وپاڕانەوە لە خوای گەورە (اللە تعالی)، جا کاتێک خوای گەورە ھات بەھاناتانەوە وڕزگاری کردن لەوەی لێی دەترسان، وە گەیشتنە وشکانی جارێکی تر پشت دەکەنەوە لە یەکخواپەرستی وبە تەنھا ھاوار کردنە زاتی بەرز وبڵندی ئەو، وە دەگەڕێنەوە سەر بتپەرستی، بەراستی مرۆڤ سپڵە ونکۆڵکەری نیعمەت وبەخششەکانی خوای گەورەیە
أَفَأَمِنتُمْ أَن يَخْسِفَ بِكُمْ جَانِبَ ٱلْبَرِّ أَوْ يُرْسِلَ عَلَيْكُمْ حَاصِبًۭا ثُمَّ لَا تَجِدُوا۟ لَكُمْ وَكِيلًا ﴿٦٨﴾
ئەی موشریک وبتپەرستینە - ئایا دوای ئەوەی خوای گەورە ڕزگاری کردن وگەیاندنیەوە وشکانی ئاخۆ لەوە دڵنیان کە خوای گەورە ناتانبات بەناخی زەویدا؟ یان لەوە دڵنیابوونەتەوە وەک گەلی لوط بەردبارانتان ناکات؟ ئەمجا ئەو کاتە کەستان دەست نەکەوێت بتانپارێزێت لەسزای خوا، یان یارمەتیدەرێک لەتیاچوون ڕزگارتان بکات. لاپەڕە ١٠ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
أَمْ أَمِنتُمْ أَن يُعِيدَكُمْ فِيهِ تَارَةً أُخْرَىٰ فَيُرْسِلَ عَلَيْكُمْ قَاصِفًۭا مِّنَ ٱلرِّيحِ فَيُغْرِقَكُم بِمَا كَفَرْتُمْ ۙ ثُمَّ لَا تَجِدُوا۟ لَكُمْ عَلَيْنَا بِهِۦ تَبِيعًۭا ﴿٦٩﴾
به تبيعا یان لەوە دڵنیان کە جارێکی تر خوای گەورە ناتانگەڕێنێتەوە بۆ ناو دەریا، وە ڕەشەبایەکی توندتان بۆ ھەڵناکات، ئەو کاتە بە ھۆی ئەوەی کە شوکری ئەو خوایەتان نەکرد لەسەر نیعمەت وبەخششی ڕزگارکردنتان لەناو دەریا نوقمتان بکات؟ پاشان ھیچ پشتیوان ویارمەتیدەرێک نابیننەوە لەبەرامبەر ئەوەی پێمان کردن ببێتە داواکار لەسەرمان و داوای مافتان بکات
۞ وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِىٓ ءَادَمَ وَحَمَلْنَـٰهُمْ فِى ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ وَرَزَقْنَـٰهُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَـٰتِ وَفَضَّلْنَـٰهُمْ عَلَىٰ كَثِيرٍۢ مِّمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلًۭا ﴿٧٠﴾
تفض يلا بێگومان ئێمە ڕێزێکی زۆرمان لە نەوەکانی ئادم ناوە، ژیری وزانیاری ولەش ولاری ڕێک وپێکمان پێ بەخشی، وە فەرمانمان کرد بەفریشتەکان سوژدە بۆ باوکە گەورەیان ببەن، وە چەندین شتی تریش، وە ھەرچی شتێکیش ھەڵیان دەگرێت ودەیانگوازێتەوە لە گیانلەبەران وھۆیەکانی گواستنەوە لە وشکانی، وە لە کەشتی و پاپۆڕەکانی ناو دەریاش ھەر ھەموویمان بۆ دەستەمۆ وڕام کردوون ولەخزمەتی ئەواندان، وە ڕۆزیمان داون لە خواردن وخواردنەوەی پاکوخاوێن وھاوسەرگیری کردن لەگەڵ ئافرەتانی داوێن پاک، وە فەزڵ وڕێزی ئەوانیشمان زۆر داوە بەسەر تەواوی بەدیھێنراوەکانی تردا، بۆیە پێویستە لەسەریان شوکر وسوپاسی ئەو نیعمەت و بەخششانە بکەن خوای گەورە پێی بەخشیوون
يَوْمَ نَدْعُوا۟ كُلَّ أُنَاسٍۭ بِإِمَـٰمِهِمْ ۖ فَمَنْ أُوتِىَ كِتَـٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ يَقْرَءُونَ كِتَـٰبَهُمْ وَلَا يُظْلَمُونَ فَتِيلًۭا ﴿٧١﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - ئەو ڕۆژەیان وە بیر بھێنەرەوە کەخوای گەورە بانگی ھەموو کۆمەڵە ودەستەیەک دەکات لەگەڵ ئەو پێشەواو سەرکردەیەی کە لەژیانی دونیادا چاویان لێدەکردن وبە شوێن ئەواندا دەڕۆیشتن، جا لەو ڕۆژەدا ھەر کەسێک نامەی کردەوەکانی درایە دەستی ڕاستی، ئەوا بەخۆشی وشادیەوە نامەی کردەوەکانیان دەخوێننەوە، وە ھیچ شتێکیش لە پاداشتی کردەوەکانیان کەم ناکات ئەگەر بە ئەندازەی تاڵی دەزووی ناو دەنکە خورمایەکیش بێت
وَمَن كَانَ فِى هَـٰذِهِۦٓ أَعْمَىٰ فَهُوَ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ أَعْمَىٰ وَأَضَلُّ سَبِيلًۭا ﴿٧٢﴾
ھەر کەسێک لە ژیانی دونیادا دڵی کوێر بێت لە ئاست وەرگرتنی ھەق وڕاستی وملکەچ بوون بۆی، ئەوا لە ڕۆژی دواییدا خراپتر کوێر دەبێت، وە ڕێنمونی ناکرێت بۆ چوونە بەھەشت، وە گومڕا دەبێت وڕێگای ھەق وھیدایەت ون دەکات، چونکە پاداشت بەپێی کاروکردەوەیە، کار وکردەوەت چاک بوو پاداشتەکەیشی چاک دەبێت، وە پەنا بەخوا خراپیش بوو پاداشتەکەیشی خراپ دەبێت
وَإِن كَادُوا۟ لَيَفْتِنُونَكَ عَنِ ٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ لِتَفْتَرِىَ عَلَيْنَا غَيْرَهُۥ ۖ وَإِذًۭا لَّٱتَّخَذُوكَ خَلِيلًۭا ﴿٧٣﴾
ئەی پێغەمبەر - نزیک بوو موشریک وبتپەرستەکان لا ت بدەن لەو قورئانەی کە بۆمان وەحی کردوویت ودامان بەزاندووە بۆت، تاوەکو قسە ودرۆ لەسەر ئێمە ھەڵبەستیت بەشێوەیەک لەگەڵ ھەواو وئارەزووی خۆیاندا بگونجێت، ئەگەر ھاتوو ئەوەت کرد کە ئەوان دەیانەویست ئەوا دەیانکردیتە دۆست وخۆشەویستی خۆیان
وَلَوْلَآ أَن ثَبَّتْنَـٰكَ لَقَدْ كِدتَّ تَرْكَنُ إِلَيْهِمْ شَيْـًۭٔا قَلِيلًا ﴿٧٤﴾
ئەگەر بھاتایە منەتی ئەوەمان نەکردایە بەسەرتا بەوەی لەسەر ھەق وڕاستی تۆمان چەسپاو ودامەزراو نەکردایە ئەوا نزیک بوو لەبەر بەھێزی فڕوفێڵ وتەڵەکەبازیان کە تۆ ھەر سوریت لەسەر باوەڕھێنانیان، بەلاڕێدا بتبەن وھەندێ مەیلت بچێت بەلایاندا، ئەو کاتە ھاوڕا دەبوویت لەوەی بۆیان پێشنیار کردبوویت، بەڵام ئێمە تۆمان پاراست و نەمانھێشت مەیلی دڵت بچێت بەلایاندا
إِذًۭا لَّأَذَقْنَـٰكَ ضِعْفَ ٱلْحَيَوٰةِ وَضِعْفَ ٱلْمَمَاتِ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ عَلَيْنَا نَصِيرًۭا ﴿٧٥﴾
ئەگەر بھاتایە مەیلی دڵت بچوایە بەلایاندا لەوەی بۆیان پێشنیار کردبوویت، ئەوا لە ژیانی دونیا ودواڕۆژیش دوو بەرامبەر سزامان دەدایت، وە پاشان کەسیشت دەست نەدەکەوت بێت بەھاناتەوە سەرتبخات وسزای ئێمەت لەسەر لا ببات. لاپەڕە ١١ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَإِن كَادُوا۟ لَيَسْتَفِزُّونَكَ مِنَ ٱلْأَرْضِ لِيُخْرِجُوكَ مِنْهَا ۖ وَإِذًۭا لَّا يَلْبَثُونَ خِلَـٰفَكَ إِلَّا قَلِيلًۭا ﴿٧٦﴾
ئەی پێغەمبەر - نزیک بوو بێباوەڕان بە دوژمنایەتیان بۆت ھەراسانت بکەن، بۆ ئەوەی لە شاری مەککە وەدەرتنێن، بەڵام خوای گەورە ڕێگری لێکردن کە دەرت بکەن تا ئەو کاتەی بەفەرمانی پەروەردگارت کۆچت کرد بۆ مەدینە، ئەگەر دەریانبکردیتایە دوای دەرچوونی تۆ تەنھا ماوەیەکی کەم دەمانەوە ھەتا سزا وتۆڵەی بەپەلەیان بۆ دەھات
سُنَّةَ مَن قَدْ أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ مِن رُّسُلِنَا ۖ وَلَا تَجِدُ لِسُنَّتِنَا تَحْوِيلًا ﴿٧٧﴾
ئەو حوکمەی باسکرا ئەگەر وەدەرتنێن پاش وەدەرنانی تۆ ماوەیەکی کەم دەمێننەوە، سوننەت وباوی نەگۆڕی خوای گەورە بوو بۆ ئەو گەل ونەتەوانەی پێش تۆ پێغەمبەرەکانیان بەو شێوەیە ناچار بەدەرچوون لەماڵ وحاڵی خۆیان کرد، ھەر گەل ونەتەوەیەک پێغەمبەرەکەیان وەدەرنابێت خوای گەورە سزای خۆی بۆ دابەزاندوون، ئەی پێغەمبەر ھیچ سوننەت وباوێکی ئێمە نابینیت گۆڕانکاری بەسەردا ھاتبێت وبگۆڕدرێت، بەڵکو بەجێگیری ونەگۆڕی دەیبنیت
أَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ لِدُلُوكِ ٱلشَّمْسِ إِلَىٰ غَسَقِ ٱلَّيْلِ وَقُرْءَانَ ٱلْفَجْرِ ۖ إِنَّ قُرْءَانَ ٱلْفَجْرِ كَانَ مَشْهُودًۭا ﴿٧٨﴾
نوێژە فەرزەکان بەجوانترین شێوە وھەر هەموو نوێژێک لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدە، لەو کاتەی ڕۆژ لە نێوەڕاستی ئاسمان لا دەدا، ئەمەش نوێژی نیوەڕۆ و عەسر دەگرێتەوە، تا ئەو کاتەی تاریکی شەو دادێت، ئەمەش نوێژی شێوان وخەوتنان دەگرێتەوە، وە نوێژی بەیانیش بکە وە خوێندنی قورئانی تێدا درێژ بکەرەوە، نوێژی بەیانی فریشتەکانی شەو فریشتەکانی ڕۆژ ئامادەی دەبن
وَمِنَ ٱلَّيْلِ فَتَهَجَّدْ بِهِۦ نَافِلَةًۭ لَّكَ عَسَىٰٓ أَن يَبْعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامًۭا مَّحْمُودًۭا ﴿٧٩﴾
ئەی پێغەمبەر - لە بەشێکی شەویشدا ھەستەوە وخۆت ماندوو بکە بە شەونوێژ بەسەری بەرە، بۆ ئەوەی شەونوێژەکەت پلە وپایەت زیاتر بەرز بکاتەوە لای خوای گەورە، بە ئومێدی ئەوەی خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا بتکاتە تکاکار وشەفاعەتکاری خەڵکی لای خۆی بۆ ڕزگار بوونیان لەو ناڕەحەتی وناخۆشیەی تێی کەوتوون لەو ڕۆژەدا، ئەمەش ببێت بەگەیشتن بەپلە وپایەی شەفاعەتی بەرز وبڵند کە ئەوەل وئاخیری خەڵکی ستایشی دەکەن
وَقُل رَّبِّ أَدْخِلْنِى مُدْخَلَ صِدْقٍۢ وَأَخْرِجْنِى مُخْرَجَ صِدْقٍۢ وَٱجْعَل لِّى مِن لَّدُنكَ سُلْطَـٰنًۭا نَّصِيرًۭا ﴿٨٠﴾
ئەی پێغەمبەر - بڵێ: ئەی پەروەردگارم چوونە ژوورەوە وھاتنە دەرەوەم ھەر ھەمووی بکە بەمایەی خێر وچاکە وگوێڕایەڵی وڕەزامەندی خۆت، وە لەلایەن خۆتەوە بەڵگە وحوججەتێکی ڕوون وئاشکرام پێ ببەخشە کە سەرم بخەیت بەسەر دوژمنەکەمدا
وَقُلْ جَآءَ ٱلْحَقُّ وَزَهَقَ ٱلْبَـٰطِلُ ۚ إِنَّ ٱلْبَـٰطِلَ كَانَ زَهُوقًۭا ﴿٨١﴾
ئەی پێغەمبەر - بڵێ بەو موشریک وبتپەرستانە: ئاینی پیرۆزی ئیسلام ھات، وە ئەوەی خوای گەورە بەڵێنی دابوو ھاتەدی وئاینەکەی خۆی سەرخست وشیرک و بتپەرستیش ڕۆیشت وھەڵوەشایەوە ونەما، بێگومان باتڵ وناھەق تیادەچێت ولەبەرامبەر ھەق وڕاستیدا خۆی پێ ناگیرێت ودەفەوتێت
وَنُنَزِّلُ مِنَ ٱلْقُرْءَانِ مَا هُوَ شِفَآءٌۭ وَرَحْمَةٌۭ لِّلْمُؤْمِنِينَ ۙ وَلَا يَزِيدُ ٱلظَّـٰلِمِينَ إِلَّا خَسَارًۭا ﴿٨٢﴾
ئێمە ئایەتەکانی قورئان بۆ تۆ دادەبەزێنین كە شیفای دڵ ودەروونە بۆ نەخۆشیەکانی نەزانین وبێباوەڕی وشیرک وھاوەڵ بڕیاردان، ھەروەھا خوێندنەوەی ئەو ئایەتانە دەبێتە شیفای نەخۆشیەکانی لا شە وجەستەیش ئەگەر ڕوقیەی شەرعی پێکرا، وە دەبێتە مایەی ڕەحم ومیهرەبانی بۆ ئەو باوەڕدارانەی کاری پێدەکەن، وە ئەم قورئانە لەگەڵ ئەوەدا دەبێتە مایەی زیان بۆ بێباوەڕان، جگە لەیاخی بوون شتێکی تریان بۆ زیاد ناکات، چونکە بیستنی قورئان توڕەیان دەکات، وە زیاتر تووشی ملھوڕی وبێباوەڕی و پشت ھەڵکردنیان دەکات لە بەرنامەکەی خوا. لاپەڕە ١٢ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَإِذَآ أَنْعَمْنَا عَلَى ٱلْإِنسَـٰنِ أَعْرَضَ وَنَـَٔا بِجَانِبِهِۦ ۖ وَإِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ كَانَ يَـُٔوسًۭا ﴿٨٣﴾
ئەگەر نیعمەت وبەخششی خۆمان ڕشت بەسەر مرۆڤدا، وەک نیعمەتی لەش ساغی ودەوڵەمەندی ئەوا پشت ھەڵدەکات لە خوای گەورە وشوکر وسوپاسی ناکات و گوێڕایەڵی فەرمانەکانی نابێت، وە ڕووی خۆی وەردەگێڕێت لە ملھوڕی وخۆبەزلزانینی زیاتر لەخوا دوور دەکەوێتەوە، جا ئەگەر دووچاری نەخۆشی یان ھەژاری یان ھەر ناخۆشی وبەڵاو موسیبەتێک بوو، ئەو کاتە زۆر بێ ئومێدلئەبێت لە ڕەحمەت ومیھرەبانی خوا. قل ك يعمل عل شاكلته فربكم أعلمبمن هوأهد سبيلا
قُلْ كُلٌّۭ يَعْمَلُ عَلَىٰ شَاكِلَتِهِۦ فَرَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَنْ هُوَ أَهْدَىٰ سَبِيلًۭا ﴿٨٤﴾
ئەی پێغەمبەر - بڵێ: ھەموو مرۆڤێک بەو شێوەیە کار دەکات کە لەگەڵ حاڵی خۆی لە ھیدایەت وڕێنمونی وگومڕایی گونجاوە، پەروەردگارت زاناترە ولەھەموو کەس چاکتر دەزانێت بەحاڵی ئەو کەسەی زیاتر ھیدایەت وڕێنمونی وەرگرتووە ولەسەر ھەق وڕاستییە
وَيَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلرُّوحِ ۖ قُلِ ٱلرُّوحُ مِنْ أَمْرِ رَبِّى وَمَآ أُوتِيتُم مِّنَ ٱلْعِلْمِ إِلَّا قَلِيلًۭا ﴿٨٥﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - بێباوەڕانی ئەھلی کتاب پرسیارت لێدەکەن لە بارەی حەقیقەتی گیان وڕۆحەوە، تۆیش پێیان بڵێ: جگە لە خوای گەورە (اللە تعالی) ھیچ کەسێکی تر حەقیقەتی گیان وڕۆح نازانێت، وە ھیچمان نەداوە بە ئێوە وتەواوی بەدیھێنراوەکانی تریش جگە لە زانست وعیلمێکی کەم نەبیت بە بەراوردکردن بە عیلم وزانستی خوای گەورە
وَلَئِن شِئْنَا لَنَذْهَبَنَّ بِٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ بِهِۦ عَلَيْنَا وَكِيلًا ﴿٨٦﴾
ئەی پێغەمبەر - سوێند بێت بە (اللە) ئەگەر بمانویستایە ئەوەی دامانبەزاندووە بۆت لە وەحی وسروش، لە سینگ ونێو پەرتووکەکانیش بمانسڕیایەتەوە ئەوا دەمانسڕیەوە، پاشان کەسیشت دەست نەدەکەوت کەسەرخەر وپشتیوانت بێت وقورئانت بۆ بگێڕێتەوە
إِلَّا رَحْمَةًۭ مِّن رَّبِّكَ ۚ إِنَّ فَضْلَهُۥ كَانَ عَلَيْكَ كَبِيرًۭا ﴿٨٧﴾
بەڵام بە ڕەحم ومیھرەبانی پەروەردگارت ئەوانمان لەناونەبرد وبەزەییمان پێیاندا ھاتەوە ووازمان لێھێنان، بێگومان فەزڵ وبەخششی پەروەردگارت بەسەرتەوە گەورەیە، ئەوەتانێ کردویتی بە پێغەمبەر، وە پەیامی پێغەمبەرانی پێ کۆتایی ھێناویت، وە قورئانیشی بۆ دابەزاندویت
قُل لَّئِنِ ٱجْتَمَعَتِ ٱلْإِنسُ وَٱلْجِنُّ عَلَىٰٓ أَن يَأْتُوا۟ بِمِثْلِ هَـٰذَا ٱلْقُرْءَانِ لَا يَأْتُونَ بِمِثْلِهِۦ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍۢ ظَهِيرًۭا ﴿٨٨﴾
ظهيرا - ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ: ئەگەر ھەموو مرۆڤ وجنۆکە کۆببنەوە بۆ ئەوەی ھاوشێوەی ئەم قورئانە لەڕەوانبێژی وجوانی ڕێکخستنی ماناکانی ووردی ئەحکامەکانی بھێنن کە دابەزیوە بۆت، ھەرگیز ناتوانن ھاوشێوەی ئەم قورئانە بھێنن، ئەگەر چی ھەندێکیان ھاوکار وپاڵپشتی ھەندێکی تریان بن
وَلَقَدْ صَرَّفْنَا لِلنَّاسِ فِى هَـٰذَا ٱلْقُرْءَانِ مِن كُلِّ مَثَلٍۢ فَأَبَىٰٓ أَكْثَرُ ٱلنَّاسِ إِلَّا كُفُورًۭا ﴿٨٩﴾
بێگومان ئێمە لەم قورئانەدا چەندین نموونەمان بۆ خەڵکی ڕوون کردوەتەوە، وە ئەم نموونانەمان جۆرا وجۆر کردووە لەپەند وئامۆژگاری وفەرمانکردن وڕێگریکردن و گێرانەوەی چیرۆکی پێغەمبەران وئوممەتانی پێشوو بەئومێدی ئەوەی باوەڕ بھێنن، بەڵام زۆربەی خەڵکی لەبەر بێباوەڕییان بەھەق وڕاستی ونکۆڵی کردنیان لە موعجیزە و ئایەتەکانی خوا باوەڕیان نەھێنا
وَقَالُوا۟ لَن نُّؤْمِنَ لَكَ حَتَّىٰ تَفْجُرَ لَنَا مِنَ ٱلْأَرْضِ يَنۢبُوعًا ﴿٩٠﴾
موشریک وبتپەرستەکان وتیان: ھەرگیز باوەڕت پێ ناھێنین تا لە خاکی مەککە کانیاوێکمان بۆ ھەڵنەقوڵنێنیت بەردەوام لەسەری بڕوات. لاپەڕە ١٣ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
أَوْ تَكُونَ لَكَ جَنَّةٌۭ مِّن نَّخِيلٍۢ وَعِنَبٍۢ فَتُفَجِّرَ ٱلْأَنْهَـٰرَ خِلَـٰلَهَا تَفْجِيرًا ﴿٩١﴾
یان باخێکی پڕ لە خورما وترێت هەبێت، بە ناویدا ڕوبار وچەم وجۆگەی فراوان بڕوات
أَوْ تُسْقِطَ ٱلسَّمَآءَ كَمَا زَعَمْتَ عَلَيْنَا كِسَفًا أَوْ تَأْتِىَ بِٱللَّهِ وَٱلْمَلَـٰٓئِكَةِ قَبِيلًا ﴿٩٢﴾
یاخود ئاسمان پارچە پارچە ببێت وبە سەرماندا بڕوخێت وەک پێشووتر باست دەکرد خودا بەو شێوەیە سزامان دەدات، یاخود خوا وفریشتەکانمان بۆ بھێنیت بۆ ئەوەی بە چاوی خۆمان بیبینین تاوەکو شاھیدی ڕاست ودروستی ئەوەت بۆ بدەن کە بانگەشەی بۆ دەکەیت
أَوْ يَكُونَ لَكَ بَيْتٌۭ مِّن زُخْرُفٍ أَوْ تَرْقَىٰ فِى ٱلسَّمَآءِ وَلَن نُّؤْمِنَ لِرُقِيِّكَ حَتَّىٰ تُنَزِّلَ عَلَيْنَا كِتَـٰبًۭا نَّقْرَؤُهُۥ ۗ قُلْ سُبْحَانَ رَبِّى هَلْ كُنتُ إِلَّا بَشَرًۭا رَّسُولًۭا ﴿٩٣﴾
سبحان ربى هل كنت إلا بشرا ر سولا یا کۆشک وماڵێکت ھەبێت بە زێر وزیو نەخشرابێت، یان بەرز بیتەوە بۆ ئاسمان، وە دڵنیابە بەسەرکەوتنیشت بۆ ئاسمان باوەڕ ناکەین کە پێغەمبەریت تاوەکو لەو سەرەوە گەڕایتەوە لەگەڵ خۆتدا پەرتووکێکمان لە لای خواوە بۆ نەھێنیت کە تێیدا نوسرابێت کە تۆ پێغەمبەری خوایت، جا - ئەی پێغەمبەری خوا - پێیان بڵێ: پاکوبێگەردی بۆ خوای گەورە، من ھیچ نیم تەنھا مرۆڤێکم وخوای گەورە کردومی بە پێغەمبەر بۆ ئێوە، من ناتوانم ھیچ شتێک بھێنم، ئیتر چۆن دەتوانم ئەوەی ئێوە پێشنیارتان کردووە بۆتانی بھێنم؟
وَمَا مَنَعَ ٱلنَّاسَ أَن يُؤْمِنُوٓا۟ إِذْ جَآءَهُمُ ٱلْهُدَىٰٓ إِلَّآ أَن قَالُوٓا۟ أَبَعَثَ ٱللَّهُ بَشَرًۭا رَّسُولًۭا ﴿٩٤﴾
ھیچ شتێک ڕێگر نەبوو لە بەردەم بێباوەڕاندا کە باوەڕ بھێنن بە خوا وپێغەمبەرەکەی، وە کار بەوە بکەن کە پێغەمبەر ھێناویەتی لە ھیدایەتی ورێنمونی، جگە ئەوە نەبێت نکۆڵیان دەکرد چۆن دەبێت پێغەمبەر لە ڕەگەزی مرۆڤ بێت؟! بۆیە بەسەر سوڕمان نکۆڵی کردنەوە دەیانوت: چۆن دەبێت خوای گەورە لە خودی مرۆڤەکان خۆیان پێغەمبەرێک بنێرێت؟!
قُل لَّوْ كَانَ فِى ٱلْأَرْضِ مَلَـٰٓئِكَةٌۭ يَمْشُونَ مُطْمَئِنِّينَ لَنَزَّلْنَا عَلَيْهِم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَلَكًۭا رَّسُولًۭا ﴿٩٥﴾
ئەی پێغەمبەر - لە وەڵامیاندا بڵێ: ئەگەر لەسەر زەوی فریشتە نیشتەجێ ببونایە، وە بە ھێمنی ولەسەرخۆیی بە سەریدا بڕۆشتنایە ھەروەکو چۆن ئێوە بەسەریدا دێن و دەڕۆن، ئەوا ئەو کاتە لە ڕەگەزی خۆیان (لە فریشتە) پێغەمبەرێکمان بۆ دەناردن، چونکە ئەو دەیتوانی حاڵییان بکات لەوەی بۆی ڕەوانە کراوە، حیکمەت ودانایی نییە ئێمە لە ڕەگەزی مرۆڤ پێغەمبەرێکیان بۆ بنێرین، ھەر بۆ ئێوەیش بەو شێوەیەیە، چۆن دەکرێت ئێوەی مرۆڤ پێغەمبەرێکتان لە فریشتە بۆ ڕەوانە بکەین؟
قُلْ كَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًۢا بَيْنِى وَبَيْنَكُمْ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرًۢا بَصِيرًۭا ﴿٩٦﴾
ئەی پێغەمبەر - بڵێ: خوای گەورە بەسە کە شاھید بێت لە نێوان من وئێوەدا، کە ئایا من پێغەمبەرم وبۆ لای ئێوە ھاتووم یان نا؟ وە بێگومان ئەوەی ڕەوانە کراوم پێی و فەرمانم پێکراوە بە گەیاندنی گەیاندوومە، وە بێگومان خوای گەورە ئاگاداری گشت حاڵ وگوزەرانی بەندەکانیەتی، ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە بینایە بە تەواوی کارو وکردەوە وئەوەی لە دڵ ودەروونیاندا دەیشارنەوە
وَمَن يَهْدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلْمُهْتَدِ ۖ وَمَن يُضْلِلْ فَلَن تَجِدَ لَهُمْ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِهِۦ ۖ وَنَحْشُرُهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ عَلَىٰ وُجُوهِهِمْ عُمْيًۭا وَبُكْمًۭا وَصُمًّۭا ۖ مَّأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ ۖ كُلَّمَا خَبَتْ زِدْنَـٰهُمْ سَعِيرًۭا ﴿٩٧﴾
ھەرکەسێک خوای گەورە سەرکەوتووی بکات بۆ ھیدایەت وڕێنمونی، ئەوە بۆ ھەق وڕاستی ڕێنمونی کراوە، وە ھەرکەسێکیش سەرگەردان وگومڕای بکات ئەوا - ئەی پێغەمبەر - ھیچ کەسێک نابینیت پشتیوانیان بێت وڕێنموماییان بکات بۆ ھەق وڕاستی، وە زەرەر وزیانیان لێ دوور بخاتەوە، وە سوود وقازانجیان پێ بگەیەنێت، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا بە دەمەوڕوویی وکوێری وکەڕی وڵاڵی حەشریان دەکەین وکۆیان دەکەینەوە، وە جێگا وڕێگایان ئاگری دۆزەخ دەبێت، ھەرکاتێک گڕ وتینەکەی کەم دەبێتەوە جارێکی تر ھەڵیدەگرسێنینەوە وزیاتری دەکەین بۆیان. لاپەڕە ١٤ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
ذَٰلِكَ جَزَآؤُهُم بِأَنَّهُمْ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا وَقَالُوٓا۟ أَءِذَا كُنَّا عِظَـٰمًۭا وَرُفَـٰتًا أَءِنَّا لَمَبْعُوثُونَ خَلْقًۭا جَدِيدًا ﴿٩٨﴾
ئەو سزایەی دووچاریان دەبێت تۆڵەی کوفر وبێباوەڕییانە بەو بەڵگە ونیشانانەی دابەزیوە بۆ سەر پێغەمبەرەکەمان، وە بەدووریان دەزانی زیندوو ببنەوە ودەیانوت: ئەگەر مردین وبووین بە ئێسک وپروسکی ڕزیو وپارچە پارچەی لێک جودا، ئایا جارێکی تر وسەر لە نوێ زیندوو دەکرێینەوە؟
۞ أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّ ٱللَّهَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ قَادِرٌ عَلَىٰٓ أَن يَخْلُقَ مِثْلَهُمْ وَجَعَلَ لَهُمْ أَجَلًۭا لَّا رَيْبَ فِيهِ فَأَبَى ٱلظَّـٰلِمُونَ إِلَّا كُفُورًۭا ﴿٩٩﴾
ئایا ئەوانەی نکۆڵی لە زیندووبوونەوەی پاش مردن دەکەن ئایا نازانن بێگومان خوای گەورە کە ئاسمانەکان وزەوی بەو ھەمووە گەورەییەوە بەدیھێناوە دەیشتوانێت و دەسەڵاتی ئەوەیشی ھەیە جارێکی تر بەدیان بھێنێتەوە، وە خوای گەورە لە دونیادا کاتێکی دیاری کراوی بۆ داناون کە ژیانیان کۆتایی دێت، وە کاتێکیشی بۆ دەست نیشان کردوون کە بێگومان تێیدا زیندوو دەکرێنەوە، بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی بەڵگە ونیشانەکانی زیندووبوونەوە موشریک وبتپەرستەکان ھەر نکۆڵی وئینکاری دەکەن لە زیندووبوونەوەی پاش مردنیان
قُل لَّوْ أَنتُمْ تَمْلِكُونَ خَزَآئِنَ رَحْمَةِ رَبِّىٓ إِذًۭا لَّأَمْسَكْتُمْ خَشْيَةَ ٱلْإِنفَاقِ ۚ وَكَانَ ٱلْإِنسَـٰنُ قَتُورًۭا ﴿١٠٠﴾
ئەی پێغەمبەر - بەو موشریک وبتپەرستانە بڵێ: ئەگەر خاوەنی خەزێنەکانی ڕەحمەت وبەخشینی خوای گەورە بوونایە کە ھەرگیز نافەوتێت وکۆتایی نایەن، ئەوا لە ترسی ئەوەی نەوەک کۆتایی بێت وھەژار ونەدار بن ھیچیتان لێ نەدەبەخشی، سروشتی مرۆڤ وایە ئەگەر باوەڕدار نەبێت ڕەزیل وچروکە، چونکە مرۆڤی باوەڕدار بە ئومێد وڕەجای بەدەستھێنانی پاداشتی خوای گەورە ماڵ وسامانی لە پێناو ئەوەدا دەبەخشێت
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَىٰ تِسْعَ ءَايَـٰتٍۭ بَيِّنَـٰتٍۢ ۖ فَسْـَٔلْ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ إِذْ جَآءَهُمْ فَقَالَ لَهُۥ فِرْعَوْنُ إِنِّى لَأَظُنُّكَ يَـٰمُوسَىٰ مَسْحُورًۭا ﴿١٠١﴾
مسحورا بێگومان نۆ نیشانە وموعجیزەی ڕوونمان بەخشییە موسا (سەلامی خوای لێ بێت) تاوەکو شاھیدی بدەن لەسەر ڕاستگۆیی ئەو، ئەوانیش بریتی بوون لە: گۆچانەکەی دەستی ودەستی درەوشاوەی وساڵانی گرانی وکەم بوونەوەی بەروبووم، ولافاو، ھاتنی کوللە وئەسپێ وبۆق وخوێن، جا ئەی پێغەمبەری خوا لە جولەکەکانی بەنی ئیسرائیل بپرسە کاتێک موسا ئەو نیشانە وبەڵگانەی ھێنا بۆ باوباپیرانیان، ئەو کاتە فیرعەون بە موسای وت: ئەی موسا بەڕاستی من گومانم وایە کە تۆ جادووت لێکرابێت، چونکە تۆ شتی نامۆ وسەیر وسەمەرە دەکەیت
قَالَ لَقَدْ عَلِمْتَ مَآ أَنزَلَ هَـٰٓؤُلَآءِ إِلَّا رَبُّ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ بَصَآئِرَ وَإِنِّى لَأَظُنُّكَ يَـٰفِرْعَوْنُ مَثْبُورًۭا ﴿١٠٢﴾
موسا بەرپەرچی فیرعەونی دایەوە وپێی فەرموو: - ئەی فیرعەون - تۆ دڵنیایت ھەموو ئەو بەڵگە ونیشانە وموعجیزانە خوای گەورە دایبەزاندوون کە پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەویشە، دایبەزاندوون کە بەڵگە بن لەسەر ھێز ودەسەڵاتی خۆی، وە لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەرەکەی، بەڵام تۆ نکۆڵی لێدەکەیت وباوەڕیان پێناکەیت، وە - ئەی فیرعەون - بێگومان منیش دەزانم کە تۆ لە خەڵکە تیاچووە نەفرەتییەکەیت
فَأَرَادَ أَن يَسْتَفِزَّهُم مِّنَ ٱلْأَرْضِ فَأَغْرَقْنَـٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ جَمِيعًۭا ﴿١٠٣﴾
فیرعەون ویستی سزای موسا (سەلامی خوای لێ بێت) وگەلەکەی بدات، بەوەی لە میسر وەدەریانێت، بۆیە ئێمەیش خۆی وسەرباز وئەوانەیشی لەگەڵیدا بوون بە نوقم کردن لە دەریادا لەناومان بردن
وَقُلْنَا مِنۢ بَعْدِهِۦ لِبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱسْكُنُوا۟ ٱلْأَرْضَ فَإِذَا جَآءَ وَعْدُ ٱلْـَٔاخِرَةِ جِئْنَا بِكُمْ لَفِيفًۭا ﴿١٠٤﴾
دوای لەناوچونی فیرعەون وسەربازەکانی بە بەنی ئیسرائیلمان وت: لەسەر زەوی شام نیشتەجێ بن لە (بیت المقدس) کاتێکیش ڕۆژی قیامەت ھات ئەوسا ھەر ھەمووتان کۆ دەکەینەوە بۆ لێپرسینەوە لەکار وکردەوەکانتان. لاپەڕە ١٥ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَبِٱلْحَقِّ أَنزَلْنَـٰهُ وَبِٱلْحَقِّ نَزَلَ ۗ وَمَآ أَرْسَلْنَـٰكَ إِلَّا مُبَشِّرًۭا وَنَذِيرًۭا ﴿١٠٥﴾
بەھەق وبەڕاستی ئەم قورئانەمان بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دابەزاند، وە بۆ چەسپاندنی ھەق وڕاستیش ھاتووەتە خوارەوە بێ ئەوەی گۆڕانکاری ولا دان لە ماناکانیدا ڕوویدا بێت، - ئەی پێغەمبەر - تەنھا تۆمان بۆ ئەوە ناردووە کە موژدەدەری بەھەشت بیت بەوانەی کە گویڕایەڵی خوای گەورە دەکەن، وە ترسێنەری بێباوەڕان وسەرپێچیکارانیش بیت بە ئاگری دۆزەخ
وَقُرْءَانًۭا فَرَقْنَـٰهُ لِتَقْرَأَهُۥ عَلَى ٱلنَّاسِ عَلَىٰ مُكْثٍۢ وَنَزَّلْنَـٰهُ تَنزِيلًۭا ﴿١٠٦﴾
قورئانمان بۆ دابەزاندویت ومانا ومەبەستەکانیمان بۆ ڕوون کردویتەوە، بە ئومێدی ئەوەی لەسەرخۆ وبەھیواشی بەسەر خەڵکیدا بیخوێنیتەوە، چونکە بەو شێوەیە ئاسانە بۆ تێگەیشتن وبیرکردنەوە لە مانا ومەبەستەکانی، وە ئێمە ئەم قورئانەمان بەپێی ڕووداو وگۆڕانگارییەکان بە بەش بەش دابەزاندووە
قُلْ ءَامِنُوا۟ بِهِۦٓ أَوْ لَا تُؤْمِنُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ مِن قَبْلِهِۦٓ إِذَا يُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ يَخِرُّونَ لِلْأَذْقَانِ سُجَّدًۭا ﴿١٠٧﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - بەو بێباوەڕانە بڵێ: باوەڕ بھێنن بە قورئان، وە چاك بزانن ئەگەر ئێوە باوەڕ بھێنن ھیچ شتێک لە کەمال وتەواوی قورئان زیاد ناکات، یان ئەگەر باوەڕیشی پێ نەھێنن، ئەوە ھیچ شتێک لەو کەم ناکات، بێگومان ئەوانەی کتێب وپەرتووکە ئاسمانییەکانی پێشوویان خوێندوەتەوە، کە ڕاستی وھەقیقەتی وەحی و پێغەمبەرایەتیان ناسیوە، کاتێک قورئان دەخوێنرێتەوە بەسەریاندا ئەوا بەچەناکە وڕوودا دەکەونە سەر زەوی بۆ سوژدە بردن وشوکر وسوپاسی خوا کردن
وَيَقُولُونَ سُبْحَـٰنَ رَبِّنَآ إِن كَانَ وَعْدُ رَبِّنَا لَمَفْعُولًۭا ﴿١٠٨﴾
وە لە سوژدەکانیاندا دەڵێن: پاکوبێگەردی بۆ پەروەردگارمان لەوەی بەڵێنەکانی نەباتە سەر، بەڕاستی بەڵێنەکانی خوای گەورە بەناردنی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھاتەدی، وە بێگومان بەڵێنی پەروەردگارمان بەمە وجگە لەمەیش ھەر دێتەدی ودواکەوتنی نییە
وَيَخِرُّونَ لِلْأَذْقَانِ يَبْكُونَ وَيَزِيدُهُمْ خُشُوعًۭا ۩ ﴿١٠٩﴾
وە بەسەر ڕوومەتیاندا دەکەون وسوژدە دەبەن بۆ خوای گەورە، وە لەترسی خوا بە کوڵ دەگرین، وە بەبیستنی قورئان وبیرکردنەوە لەمانا ومەبەستەکانی زیاتر ملکەچی فەرمانەکانی خوا دەبن وترسی ئەو لایان زیاد دەکات. ي
قُلِ ٱدْعُوا۟ ٱللَّهَ أَوِ ٱدْعُوا۟ ٱلرَّحْمَـٰنَ ۖ أَيًّۭا مَّا تَدْعُوا۟ فَلَهُ ٱلْأَسْمَآءُ ٱلْحُسْنَىٰ ۚ وَلَا تَجْهَرْ بِصَلَاتِكَ وَلَا تُخَافِتْ بِهَا وَٱبْتَغِ بَيْنَ ذَٰلِكَ سَبِيلًۭا ﴿١١٠﴾
بين ذلك سبيلا - ئەی پێغەمبەر - بەوانە بڵێ کە نکۆڵیان لە نزا وپاڕانەوەکانت دەکرد، کاتێک دەپاڕایتەوە ودەتوت: (یا اللە، یا رحمن) بڵێ: اللە والرحمن دوو ناوی خوای گەورەن (پاکوبێگەردی بۆ ئەو) بەھەرکامیان لەو دوو ناوە یان بەھەر ناوێکی تری ئەو لێی دەپاڕێنەوە ئەوا ئەو (پاکوبێگەری بۆی) خاوەنی چەندان ناوی جوانە، ئەم دوو ناوەیش (اللە ورحمن) ناوی پیرۆزی ئەون بەوانە وجگە لەوانەیش لە خوای گەورە بپاڕێنەوە وداوای لێ بکەن، ئەی پێغەمبەر لە نوێژەکەتدا کاتێک قورئان دەخوێنیت دەنگت بەرز مەکەرەوە بەشێوەیەک موشریک وبتپەرستەکان گوێیان لێ بێت، وە بەبێ دەنگییەکی وایش مەیخوێنە باوەڕداران گوێیان لێ نەبێت، لە نێوان ئەو دوو حاڵەتەدا شێوەیەکی مام ناوەند بۆ خۆت ھەڵبژیرە. ى
وَقُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى لَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًۭا وَلَمْ يَكُن لَّهُۥ شَرِيكٌۭ فِى ٱلْمُلْكِ وَلَمْ يَكُن لَّهُۥ وَلِىٌّۭ مِّنَ ٱلذُّلِّ ۖ وَكَبِّرْهُ تَكْبِيرًۢا ﴿١١١﴾
تك بيرا - ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ: سوپاس وستایش بۆ خوای گەورە، کە شایستەی ھەموو سوپاس وستایشێکە، ئەو خوایەی کەسی نەکردووە بەکوڕ وھاوبەشی خۆی، لە موڵک ودەسەڵاتیدا ھیچ ھاوبەشێکی بۆ خۆی نەگرتووە لەبەر بێ دەسەڵاتی وبێ توانایی، پێویستی بە کەس نییە سەری بخات وکۆمەکی بکات ویارمەتی بدات، وە تۆیش ھەمیشە - ئەی پێغەمبەر - خوا زۆر بەگەورە بزانە، وە بەھیچ شێوەیەک مناڵ وکوڕی بۆ بڕیار نەدەیت، وە ھاوبەشی لە موڵک ودەسەڵاتدا بۆ دانەنێیت، وە ھیچ کەسێکیش نەکەیتە یارمەتیدەر وسەرخەری ئەو. لاپەڕە ١٦ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر لاپەڕە ١٧ لە ١٧ moc.hgelp