سەرەکیتەفسیرالنحل (16)

تەفسیر النحل — An-Nahl (16)

مەککی · 128 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

أَتَىٰٓ أَمْرُ ٱللَّهِ فَلَا تَسْتَعْجِلُوهُ ۚ سُبْحَـٰنَهُۥ وَتَعَـٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿١﴾

ئەی بێباوەڕان - ئەو کاتە نزیک بووەتەوە کە پەروەردگار بڕیاریداوە سزاتانی تێدا بدات، کەواتە پەلە مەکەن لەھاتنی پێش ئەوەی کاتی خۆی بێت، خوای گەورە پاک و بێگەردە لەو شەریک وھاوەڵانەی موشریکین وھاوەڵ بڕیاردەران بۆی بڕیار دەدەن

يُنَزِّلُ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةَ بِٱلرُّوحِ مِنْ أَمْرِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦٓ أَنْ أَنذِرُوٓا۟ أَنَّهُۥ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱتَّقُونِ ﴿٢﴾

خوای گەورە بە وەحی وفەرمانی خۆی فریشتەکان دەنێرێتە خوارەوە بۆ ھەر کەسێک لە پێغەمبەرەکان کە خۆی بیەوێت، - ئەی پێغەمبەران - خەڵکی بترسێنن لە ئەنجامی ھاوبەشدانان بۆ خوا، وە پێیان بڵێن: کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لە من -جگە لە (اللە)-، کەوابێت - ئەی خەڵکینە - لە من بترسن، بەئەنجامدانی ئەوەی فەرمانم پێکردووە ودوور کەوتنەوە لەوەی ڕێگریم لێکردووە

خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ ۚ تَعَـٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿٣﴾

خوای گەورە ئاسمانەکان وزەوی بەھەق وڕاستی بەدیھێناوە کە پێشتر ھاوشێوەیان نەبووە، بەبێ ھوودە وبەتاڵ بەدی نەھێناوە، بەڵکو بەدیھێناون تاوەکو بەڵگە بن لەسەر گەورەیی ودەسەڵاتی خۆی، خوای گەورە پاک وبێگەردە لەوەی ھاوبەشدانەران بۆی بڕیار دەدەن

خَلَقَ ٱلْإِنسَـٰنَ مِن نُّطْفَةٍۢ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٌۭ مُّبِينٌۭ ﴿٤﴾

خوای گەورە مرۆڤی لە دڵۆپە ئاوێکی بێ نرخ بەدیھێناوە، پاشان قۆناغ بە قۆناغ گەشەی کرد وبوو بەو مرۆڤە ڕێک وپێکە، بەڵام کاتێک گەورە وبەھێز دەبێت بەئاشکرا دەست دەکات بە بەربەرەکانێ ودژایەتی خوای گەورە، بۆ ئەوەی ھەق وڕاستی لەناو ببات وزاڵ بێت بەسەریدا

وَٱلْأَنْعَـٰمَ خَلَقَهَا ۗ لَكُمْ فِيهَا دِفْءٌۭ وَمَنَـٰفِعُ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ ﴿٥﴾

ئەی خەڵکینە - خوای گەورە وشتر وڕەشەوڵاخ ومەڕ وبزنی بۆ بەرژەوەندی ئێوە بەدیھێناوە ودروستی کردوون، کە لە خوری وکوڵک وتوکیان بۆ خۆگەرم کردنەوە سوود وەربگرن، ھەروەھا سوودی تریشیان ھەیە بۆتان، لەشیر وپێست وسواربوون وبەرھەمی تریان، وە لەگۆشتەکەشیان دەخۆن. ولكم فيها جمال حين تريحون وحين تسرحون

وَلَكُمْ فِيهَا جَمَالٌ حِينَ تُرِيحُونَ وَحِينَ تَسْرَحُونَ ﴿٦﴾

وە یەکێکی تر لە سوودەکانی مەڕوماڵات دیمەنی جوان وقەشەنگیانە لەکاتی ھاتنەوەیان لە ئێواران، وە کاتی دەرچوونیان بۆ لەوەڕگا لە بەیانیاندا

وَتَحْمِلُ أَثْقَالَكُمْ إِلَىٰ بَلَدٍۢ لَّمْ تَكُونُوا۟ بَـٰلِغِيهِ إِلَّا بِشِقِّ ٱلْأَنفُسِ ۚ إِنَّ رَبَّكُمْ لَرَءُوفٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿٧﴾

ئەم ئاژەڵانەی کە بۆ خزمەتکردنی ئێوە بەدیمان ھێناوە کەلوپەل وباری قورستان لەگەشت وسەفەرتاندا لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر بۆ دەگوازنەوە، ئەگەر ئەوانە نەبونایە بە زەحمەت وماندووبونێکی زۆر دەتانتوانی بیگوازنەوە، -ئەی خەڵکینە- بێگومان پەروەردگارتان زۆر بە بەزەیی وزۆریش میھرەبانە بەرامبەرتان، لەوەی کە ئەم ئاژەڵانەی بۆ ڕام ھێناون وخستویەتیە خزمەتتانەوە

وَٱلْخَيْلَ وَٱلْبِغَالَ وَٱلْحَمِيرَ لِتَرْكَبُوهَا وَزِينَةًۭ ۚ وَيَخْلُقُ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٨﴾

وە خوای گەورە ماین وئەسپ وھێستر وگوێدرێژی بۆ بەدیھێناون تاوەکو کاتێک دەچن بۆ جێگایەک سواری ببن وکەلوپەلەکانتانی لێ بار بکەن، وە ببنە مایەی جوانی وزینەتی دونیاتان لەناو خەڵکدا، وە جگە لەوانەیش باسکرا خوای گەورە شتی تری واتان بۆ بەدی دەھێنێت کە زانیاریتان دەربارەیان نییە. لاپەڕە ١ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَعَلَى ٱللَّهِ قَصْدُ ٱلسَّبِيلِ وَمِنْهَا جَآئِرٌۭ ۚ وَلَوْ شَآءَ لَهَدَىٰكُمْ أَجْمَعِينَ ﴿٩﴾

لەسەر خوای گەورەیە ئەو ڕێگا ڕاستە ڕوون بکاتەوە کە دەبێتە مایەی ڕەزامەندی خۆی کە مەبەست پێی ئاینی پیرۆزی ئیسلامە، وە ھەندێک ڕێگا وڕیچکەی تریش ھەن کە ڕێگا وڕێچکەی شەیتانن کە لەھەق وڕاستی لایانداوە، ھەر ڕێگایەکی تر جگە لە ڕێگای ئیسلام ھەمووی خوار وخێچە وخوای گەورە پێی ڕازی نییە، ئەگەر خوای گەورە بیەوێت ھەمووتان موەفەق وسەرکەوتوو دەکات وھیدایەتتان دەدات بۆ گرتنە بەری ڕێگای ڕاست، کە ڕێگای باوەڕە

هُوَ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ ۖ لَّكُم مِّنْهُ شَرَابٌۭ وَمِنْهُ شَجَرٌۭ فِيهِ تُسِيمُونَ ﴿١٠﴾

خوای گەورە ھەر ئەو زاتە بەرز وپیرۆزەیە کە لە ھەورەکانەوە بارانتان بۆ دەبارێنێت، بۆ ئەوەی بیخۆنەوە، وە ئاوی ئاژەڵەکانیشتانی پێ بدەن، وە ھەر لەو ئاوەیش خوای گەورە ھەموو جۆرە ڕووەک ودار ودرەختێکی بۆ ڕواندوون تاوەکو مەڕوماڵات وئاژەڵەکانی خۆتانی تێدا بلەوەڕێنن

يُنۢبِتُ لَكُم بِهِ ٱلزَّرْعَ وَٱلزَّيْتُونَ وَٱلنَّخِيلَ وَٱلْأَعْنَـٰبَ وَمِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يَتَفَكَّرُونَ ﴿١١﴾

ھەر خوای گەورە بەو ئاوی بارانە کشتوکاڵی بۆ ڕواندوون کە لێی دەخۆن، وە ھەر بەو بارانە باخە زەیتون وباخە خورما وباخە ترێیشی بۆ ڕواندوون، وە ھەموو جۆرە بەروبوومێکی تریشی بۆ بەرھەم ھێناون، بێگومان لە بەدیھێنانی ئەم ئاوە وئەوەیشی پێی دەڕوێت وسەوز دەبێت بەڵگە ونیشانە گەلێکی زۆر ھەیە بۆ گەل ودەستە و تاقمێک کە سەرنج بدەن وتێڕامێنن لە وردی وتۆکمەیی بەدیهێنراوەکانی، تاوەکو بیکەن بە بەڵگە لەسەر دەسەڵات وگەورەیی ومەزنى زاتی (اللە) تەعالا

وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ وَٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ ۖ وَٱلنُّجُومُ مُسَخَّرَٰتٌۢ بِأَمْرِهِۦٓ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَعْقِلُونَ ﴿١٢﴾

وە خوای گەورە شەوی بۆ ڕام ھێناون تاوکو تێیدا بحەوێنەوە وپشووی تێدا بدەن، وە ڕۆژیشی بۆ گێڕاون بەمایەی ژیان وگوزەرانتان، وە ڕۆژی بۆ ژێربار کردوون کە ببێتە مایەی ڕووناکی بۆتان، وە مانگیش ببێتە نوور وڕوناکی، وە ئەستێرەکانی تریشی بەفەرمانی قەدەری خۆی بۆ ملکەچ کردوون، تاوەکو بەھۆیانەوە لە تاریکی شەو وناو دەریادا ڕێگایان پێ بدۆزنەوە، وە بۆ زانینی کاتەکان وساڵ وحیساب وژماردن وسوودی تریشی لێ ببینن، بێگومان لەڕامھێنانی ئەمانەدا بەڵگە ونیشانە گەلێکی زۆر ڕوون وئاشکران لەسەر دەسەڵاتی خوای گەورە بۆ کەسانێک ژیری خۆیان بخەنە کار ولێی تێبگەن، چونکە ئەوانە ھەست بەحیکمەت ودانایی لەو شتانەدا دەکەن

وَمَا ذَرَأَ لَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ مُخْتَلِفًا أَلْوَٰنُهُۥٓ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يَذَّكَّرُونَ ﴿١٣﴾

وە لەم زەویەشدا چەندین شتی جۆراو جۆر وڕەنگا وڕەنگ ولێکجودای لە کانزا وئاژەڵ وڕووەک وکشتوکاڵ بۆ دروست کردوون، بێگومان لەوانەی باسکران لە بەدیھێنراوەکانی خوا وڕامھێنانیان بەڵگە ونیشانەی ڕوون ھەن لەسەر گەورەیی دەسەڵاتی خوا بۆ خەڵک وکەسانێک بیر بکەنەوە وئامۆژگاری لێ وەربگرن، وە ھەست بکەن کە خوای گەورە دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە وھەر ئەویشيخاوەن ھەموو نیعمەتەکانە

وَهُوَ ٱلَّذِى سَخَّرَ ٱلْبَحْرَ لِتَأْكُلُوا۟ مِنْهُ لَحْمًۭا طَرِيًّۭا وَتَسْتَخْرِجُوا۟ مِنْهُ حِلْيَةًۭ تَلْبَسُونَهَا وَتَرَى ٱلْفُلْكَ مَوَاخِرَ فِيهِ وَلِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴿١٤﴾

من فضله ولعل كم تشكرون ھەر ئەو خوایەیە کە دەریاکانی بۆ ڕامھێناون، وە وای لێکردون بتوانن بەناویدا بڕۆن وھەرچی شتی بەسوودیشە لێ دەربھێنن، تاوەکو ماسی ونەھەنگەکانی لێ ڕاو بکەن و بەتەڕ وتازەیی لێی بخۆن، وە ھەر لە دەریایشدا خشڵ ومرواری ومەرجان وئەوانە دەربکەن کە خۆتان وژنەکانتانی پێ بڕازێننەوە ولەبەری بکەن، وە دەبینیت کەشتییەکان دێن ودەچن بەسنگی خۆیان ئاوی دەریا لەت دەکەن، وە ئێوە سواری ئەو کەشتیانە دەبن تاوەکو بەھۆی قازانجی بازرگانیەوە ڕزق وڕۆزی خوا پەیدا بکەن، بەڵکو سوپاس وشوکری خوا بکەن لەبەرامبەر ئەو نیعمەتانەی پێی بەخشیوون، وە تەنھا ھەر ئەویش بپەرستن

وَأَلْقَىٰ فِى ٱلْأَرْضِ رَوَٰسِىَ أَن تَمِيدَ بِكُمْ وَأَنْهَـٰرًۭا وَسُبُلًۭا لَّعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿١٥﴾

خوای گەورە شاخ وکێوە بڵند وبەرزەکانی وەک مێخ داکوتیووە بەزەویدا تاوەکو نەلەرزێت ونەکەوێت بەلادا، وە چەندین ڕووباریشی تێدا داناوە تاوەکو خۆتان ئاوی لێبخۆنەوە وئاژەڵ وکشتوکاڵ وباخ وبێستانەکانیشتانی پێ ئاو بدەن، وە ھەر لە زەویدا چەندین ڕێگای بۆتان داناوە بۆ ئەوەی بەناویدا ھاتوچۆ بکەن وبگەنە شوێن وجێگای مەبەستی خۆتان بێ ئەوەی ون ببن. لاپەڕە ٢ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَعَلَـٰمَـٰتٍۢ ۚ وَبِٱلنَّجْمِ هُمْ يَهْتَدُونَ ﴿١٦﴾

وە ھەر لەزەویدا چەندین نیشانەی داناوە تاوەکو بە ھۆیانەوە لە ڕۆژدا ڕێگاکانی پێ بناسنەوە، وە ئەستێرەکانیشی لە ئاسمان بۆ داناون تاوەکو بەھۆیانەوە لە تاریکی شەودا ڕێگای پێ بدۆزنەوە

أَفَمَن يَخْلُقُ كَمَن لَّا يَخْلُقُ ۗ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ﴿١٧﴾

ئایا ئەو زاتەی ھەموو ئەم شتانە وجگە لەمانەیشی بەدیھێناوە وەک ئەو کەسە وایە کە ھیچ شتێکی بەدی نەھێناوە؟! دەی ئیتر بۆ بیر ناکەوە لە گەورەیی ودەسەڵاتی ئەو خوایەی کەھەموو شتێکی بەدیھێناوە، کەوابێت ھەر ئەو شایستەی ئەوەیە بەتاک وتەنھایی بیپەرستن، وە ھیچ شتێکیش نەکەن بەھاوەڵی لەو کەسانەی کە ھیچ شتێکیان بەدی نەھێناوە

وَإِن تَعُدُّوا۟ نِعْمَةَ ٱللَّهِ لَا تُحْصُوهَآ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَغَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿١٨﴾

ئەی خەڵکینە - ھەرچەند ھەوڵ بدەن ئەو ناز ونیعمەتە زۆرانەی خوای گەورە بژمێرن کە بەسەرتانەوەیە ئەوا لەبەر زۆری وجۆراوجۆرییان ناتوانن بیانژمێرن، بێگومان خوای گەورە لێبووردەیە وناتانگرێت لەبەر بێ ئاگاییتان لە شوکر وسوپاس نەکردنی نیعمەتەکانی، وە زۆریش میھرەبانە وئەو نیعمەتانەی پێی بەخشیوون لەبەر گوناھ و تاوان وکەمتەرخەمی وسوپاس نەکردنی لێتانی ناگرێتەوە

وَٱللَّهُ يَعْلَمُ مَا تُسِرُّونَ وَمَا تُعْلِنُونَ ﴿١٩﴾

ئەی بەندەکانی خوا - بێگومان خوا ئاگاداری ئەو کار وکردەوانەیە کە بە نھێنی ئەنجامیان دەدەن، وە ئاگاداری ئەوانەیشە کە بەئاشکرا دەیانکەن، وە ھیچی لا نھێنی و شاراوە نییە ولێی ون نابێت، وە لەسەریشی پاداشتی ھەمووتان دەداتەوە

وَٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَا يَخْلُقُونَ شَيْـًۭٔا وَهُمْ يُخْلَقُونَ ﴿٢٠﴾

وە ئەو بت وخوا درۆیینانەی کە بتپەرست وموشریکەکان جگە لەخوا دەیانپەرستن ھیچ شتێکیان بەدی نەھێناوە ئەگەر شتێکی کەمیش بێت، بەڵکو ئەو کەسانە خۆیان ئەو بتانەیان دروستکردووە، ئیتر چۆن دەکرێت ئەوان ئەو بتانە لەبری خوا بپەرستن لەکاتێکدا خۆیان تاشیویانن ودروستیان کردوون؟!

أَمْوَٰتٌ غَيْرُ أَحْيَآءٍۢ ۖ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ ﴿٢١﴾

لەگەڵ ئەوەی ئەو کەسانە بەدەستی خۆیان ئەو بتانەیان دروستکردووە، لەھەمان کاتدا ئەو بتانە لەدار وبەرد دروست کراون، نە گیانیان تێدایە وە نەزانست وزانیاریشیان ھەیە، ئەوان نازانن خۆیان وئەوانەی دەیانپەرستن کەی لە ڕۆژی قیامەتدا زیندوو دەکرێنەوە، بۆ ئەوەی خۆیان وخوا درۆیینەکانیشیان فڕێ بدرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە

إِلَـٰهُكُمْ إِلَـٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ ۚ فَٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْـَٔاخِرَةِ قُلُوبُهُم مُّنكِرَةٌۭ وَهُم مُّسْتَكْبِرُونَ ﴿٢٢﴾

پەرستراوی بە ھەقی ئێوە یەک پەرستراوە کە ھیچ شەریک وھاوەڵی نییە، ئەویش زاتی (اللە) یە، ئەوانەیشی کە باوەڕیان نییە بەزیندووبوونەوە بۆ وەرگرتنی پاداشتی کردەوەکانیان دڵیان لەبەرئەوەی ترسی خوای تێدا نییە بۆیە باوەڕیان بەتاکی -بەوەحدانیەتی- زاتی (اللە) نییە، ئەو دڵانە باوەڕیان بە لێپرسینەوە وتۆڵە وسزای خوا نییە، ئەوانە خۆیان بە گەورە وزل دەزانن لەئاست وەرگرتنی ھەق وملکەچی نابن

لَا جَرَمَ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ ۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلْمُسْتَكْبِرِينَ ﴿٢٣﴾

بەڕاستی خوا دەزانێت وئاگادارە ئەوانە چی لەکار وکردەوەیان دەشارنەوە، وەچیشی ئاشکرا دەکەن، ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە تۆڵەی ھەمووشیان لێ دەسێنێتەوە، بێگومان خوای گەورە -سبحانه وتعالى- کەسانی خۆبەزل زانی خۆش ناوێت، ئەوانەی لە ئاست پەرستنی خوا وملکەچبوونی خۆیان بە گەورە وزل دەزانن، بەڵکو بەتوندی خەشم وڕقی لێیانە. لاپەڕە ٣ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَإِذَا قِيلَ لَهُم مَّاذَآ أَنزَلَ رَبُّكُمْ ۙ قَالُوٓا۟ أَسَـٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ ﴿٢٤﴾

ئەگەر بەو کەسانە بوترێت کە نکۆڵی لە تاکی -وەحدانیەتی- زاتی (اللە) دەکەن، وە باوەڕیان بەزیندووبوونەوە نییە: ئایا خوای گەورە چی دابەزاندووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)؟ لەوەڵامدا دەڵێن: ھیچ شتێکی بۆ سەر دانەبەزیووە، بەڵکو له خۆیەوه ھەندێک چیرۆک ودرۆ ودەلەسەی پێشووەكانی هێناوه

لِيَحْمِلُوٓا۟ أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةًۭ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۙ وَمِنْ أَوْزَارِ ٱلَّذِينَ يُضِلُّونَهُم بِغَيْرِ عِلْمٍ ۗ أَلَا سَآءَ مَا يَزِرُونَ ﴿٢٥﴾

ئەو قسەیە دەکەن تاوەکو لە ڕۆژی دواییدا باری گوناھ وتاوانی خۆیان بێ کەم وزیاد ھەڵگرن، وە باری گوناھ وتاوانی ئەوانەیش ھەڵگرن کە بە نەزانی وچاولێکەری لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام لایانداون وگومڕایان کردوون، ئای چەند قێزەون وناشیرینە ئەو گوناھانەی ئەوان ھەڵیدەگرن، گوناھی خۆیان وگوناھی ئەوانەیشی گومڕایان کردوون

قَدْ مَكَرَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَأَتَى ٱللَّهُ بُنْيَـٰنَهُم مِّنَ ٱلْقَوَاعِدِ فَخَرَّ عَلَيْهِمُ ٱلسَّقْفُ مِن فَوْقِهِمْ وَأَتَىٰهُمُ ٱلْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ ﴿٢٦﴾

لا يشعرون بێگومان بێباوەڕانی پێش ئەم موشریک وھاوەڵدانەرانە پیلانی زۆریان دانا بۆ پێغەمبەرەکانیان، خوای گەورە ماڵ وخانووبەرەیانی لەبنەوە دەرھێنا وسەقفی خانووەکان کەوت بەسەریاندا، وە سزای خوایان لە شوێنێکەوە بۆ ھات کە ھەرگیز پێشبینیان نەدەکرد، ئەوان پێشببینی ئەوەیان دەکرد وپێیان وابوو کە ماڵ وخانوەکانیان لەسزای خوا دەیانپارێزن، کەچی خوای گەورە ھەر بەو خانووانە لەناوی بردن

ثُمَّ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ يُخْزِيهِمْ وَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَآءِىَ ٱلَّذِينَ كُنتُمْ تُشَـٰٓقُّونَ فِيهِمْ ۚ قَالَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ إِنَّ ٱلْخِزْىَ ٱلْيَوْمَ وَٱلسُّوٓءَ عَلَى ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿٢٧﴾

پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا خوای گەورە بە سزادانیان ڕیسوا وزەلیلیان دەکات، وە پێیان دەڵێت: کوان ئەو شەریک وھاوەڵانەی بۆ منتان دانابوو وکردبووتانن بە ھاوبەشم لە عیبادەت وپەرستندا، کە لەبەر خاتری ئەوان ئێوە دژایەتی پێغەمبەرەکانی من وباوەڕدارانتان دەکرد؟ زانایانی خواناس دەڵێن: بێگومان ئەمڕۆ ڕیسوایی وزەلیلی وسزای سەخت لەسەر ئەو کەسانەیە کە بێباوەڕن

ٱلَّذِينَ تَتَوَفَّىٰهُمُ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ ظَالِمِىٓ أَنفُسِهِمْ ۖ فَأَلْقَوُا۟ ٱلسَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِن سُوٓءٍۭ ۚ بَلَىٰٓ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٢٨﴾

ئەوانەی لەکاتی ستەم کردن لە خۆیان وبە کوفر وبێباوەڕی فریشتەی گیان کێشان وھاوکارەکانی گیانیان دەکێشن، ملکەچی فەرمانی خوا دەبن کاتێ مردن یەخەیان دەگرێت، وە نکۆڵیان لەو کوفر وبێباوەڕی وگوناھ وتاوانانە دەکرد لەسەری بوون، بە گومانی خۆیان وایاندەزانی ئەو نکۆڵی کردنە سودێکی بۆیان دەبێت، ئەوجا پێیان دەوترێت: بێگومان درۆتان کرد، بەڵکو ئێوە بێباوەڕ وسەرپێچیکەر بوون، بەڕاستی خوای گەورە زانایە وئاگادارە بەوەی لە دونیا ئەنجامتان داوە، وە ھیچ شێکیشی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە تۆڵەی ھەموویان لەئێوە دەسێنێت

فَٱدْخُلُوٓا۟ أَبْوَٰبَ جَهَنَّمَ خَـٰلِدِينَ فِيهَا ۖ فَلَبِئْسَ مَثْوَى ٱلْمُتَكَبِّرِينَ ﴿٢٩﴾

وە پێیان دەوترێت: ھەرکەسێک بە پێی کردەوەی خراپی لەدەرگاکانی دۆزەخەوە بچێتە ژوورەوە، وە بەھەتاھەتایی لەوێش بمێننەوە، ئەم شوێنە جێگایەکی خراپە بۆ کەسانی لوتبەرز وخۆبەزلزان لەئاست باوەڕ بەخوای گەورە وپەرستنی بەتاک وتەنھایی

۞ وَقِيلَ لِلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ مَاذَآ أَنزَلَ رَبُّكُمْ ۚ قَالُوا۟ خَيْرًۭا ۗ لِّلَّذِينَ أَحْسَنُوا۟ فِى هَـٰذِهِ ٱلدُّنْيَا حَسَنَةٌۭ ۚ وَلَدَارُ ٱلْـَٔاخِرَةِ خَيْرٌۭ ۚ وَلَنِعْمَ دَارُ ٱلْمُتَّقِينَ ﴿٣٠﴾

وە بەکەسانی لە خواترس (ئەوانەی فەرمانەکانی خوایان بەجێ ھێناوە ولە ڕێگریەکانی دوورن) دەووترێت: پەروەردگارتان چی دابەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەتان موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)؟ وەڵامیان دایەوە ووتیان: خوای گەورە خێر وبەرەکەتێکی زۆر وزەبەند وگەورەی دابەزاندووە بۆ کەسانێک بەجوانترین شێوە لاپەڕە ٤ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر پەرستن وعیبادەتەکانی خوای گەورە ئەنجام دەدەن، وە ئەو کەسانەی لە ژیانی ئەم دونیایەدا لەگەڵ خوڵقێنراو وبەدیھێنراوەکانی خوا بەباشی ھەڵسوکەوتیان کردووە پاداشتێکی چاک وباشیان بۆ ھەیە، وەک سەرکەوتن وڕزق وڕۆزی فراوان کردن، وە ئەوەیشی خوای گەورە لە دواڕۆژدا ئامادەی کردووە بۆیان لەپاداشت وخۆشی و لەزەتەکانی بەھەشت باشترە بۆیان لەوەی پێی بەخشی بوون لە دونیا، وە بێگومان خۆشترین خانە وماڵ وجێگا لەبەهەشتدا بۆ خواناسانە، ئەوانەی فەرمانەکانیان بەجێھێناوە، وە دووربوون لە نەهی لێکراوەکانى

جَنَّـٰتُ عَدْنٍۢ يَدْخُلُونَهَا تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ ۖ لَهُمْ فِيهَا مَا يَشَآءُونَ ۚ كَذَٰلِكَ يَجْزِى ٱللَّهُ ٱلْمُتَّقِينَ ﴿٣١﴾

ئەویش بەھەشتانێکە نیشتەجێ وجێگیر دەبن تێیدا ودەچنە ناویەوە، بەژێر کۆشک وتەلار ودرەختەکانیادا ڕووبارەکان دەچن وگوزەر دەکەن، لەو بەھەشتانەدا ھەموو ئەو شتانەی تێدایە کە دەروونیان حەزی لێ دەکات لە خواردن وخواردنەوە وھەرشتێکی تریش، ھاوشێوەی ئەم پاداشتەی کە دەدرێت بە ئوممەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دەدرێت بە خواناسانی ئوممەتانی پێشووتریش

ٱلَّذِينَ تَتَوَفَّىٰهُمُ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ طَيِّبِينَ ۙ يَقُولُونَ سَلَـٰمٌ عَلَيْكُمُ ٱدْخُلُوا۟ ٱلْجَنَّةَ بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٣٢﴾

ئەوانەی دڵیان لە بێباوەڕی پاکوخاوێنە کاتێک فریشتەی گیان کێشان وھاوکارەکانی گیانیان دەکێشن پێیان دەڵێن: سەلامتان لێ بێت، لە ھەموو ناخۆشیەک بە دووربن، دەفەرموو بەھۆی ئەو کارانەوە ئەنجامتاندا لە بیروباوەڕی ڕاست ودروست وکاروکردەوەی چاکە بچنە ناو بەھەشتەوە

هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّآ أَن تَأْتِيَهُمُ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ أَوْ يَأْتِىَ أَمْرُ رَبِّكَ ۚ كَذَٰلِكَ فَعَلَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ وَمَا ظَلَمَهُمُ ٱللَّهُ وَلَـٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ﴿٣٣﴾

ئەوانەی ھاوبەشیان بۆ خوا دانا وپێغەمبەرەکانیان بەدرۆزانی چاوەڕوانی ئەوەن فریشتەی گیان کێشان وھاوکارەکانی بێنە لایان بۆ گیان کێشانیان وبدەن لەڕوومەت وپاش وپێشیان، یان چاوەڕوانی فەرمانی خوان كە لەدونیا بەسزای خۆی ڕیشەکێشیان بکات؟ چۆن ئەم موشریک وبتپەرستانەی مەککە پەیامەکەی خوایان بەدرۆزانی وباوەڕیان پێنەکرد موشریک وبتپەرستەکانی پێش ئەوانیش پەیامی پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ زانی، ئەوە بوو خوای گەورەش لەناوی بردن، کاتێک خوا بەو شێوەیە لەناوی بردن ستەمی لێ نەکردن، بەڵکو ئەوان ستەمیان لەخۆیان کرد، خۆیان دووچاری تیاچوون کرد بە ھۆی کوفر وبێباوەڕیانەوە. فأصابهم سئات ما عملوا وحاق بهم م اكانوا به يستهزءون

فَأَصَابَهُمْ سَيِّـَٔاتُ مَا عَمِلُوا۟ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ ﴿٣٤﴾

تۆڵەی کار وکردەوە خراپەکانی خۆیان بۆ دابەزی، وە ئەو سزایەش کە ھەمیشە بە بیریان دەھێنرایەوە وگاڵتەیان پێ دەکرد لەھەموو لایەکەوە دەوریدان

وَقَالَ ٱلَّذِينَ أَشْرَكُوا۟ لَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا عَبَدْنَا مِن دُونِهِۦ مِن شَىْءٍۢ نَّحْنُ وَلَآ ءَابَآؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِن دُونِهِۦ مِن شَىْءٍۢ ۚ كَذَٰلِكَ فَعَلَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ فَهَلْ عَلَى ٱلرُّسُلِ إِلَّا ٱلْبَلَـٰغُ ٱلْمُبِينُ ﴿٣٥﴾

ئەوانەی ھاوبەشیان بۆ خوای گەورە پەیدا کردووە ولەگەڵ (اللە تعالی) خوایەکی تریش دەپەرستن، وتیان: ئەگەر خوای گەورە بیویستایە کە بەتەنھا ئەو بپەرستین، وە ھیچ شتێکیش نەکەین بە ھاوەڵ وشەریکی ئەوا جگە لە ئەو ھیچ شتێکی ترمان نەدەپەرست، نە ئێمە ونە باوباپیرانی پێشینیشمان، وە ئەگەر خوا بیویستایە کە ھیچ شتێک حەرام نەکەین ئەوا حەراممان نەدەکرد، بێباوەڕانی پێشووتر ئەم بەڵگە پوچەڵ وناشایستانەیان دەووتەوە، جگە لە تەبلیغ وگەیاندنی ڕوون وئاشکرای ئەوەی فەرمانیان پێکراوە پێغەمبەران ھیچ شتێکی تریان لەسەر نییە، لە واقیعیشدا پێغەمبەران ئەرکی سەرشانی خۆیان بەجێھێنا وئەو تەبلیغەی فەرمانیان پێکرابوو ئەنجامیاندا، بۆیە بێباوەڕان ھیچ بڕوبیانویەکیان بەدەستەوە نییە کە (قەدەری خوا) بکەنە بەڵگەی بێباوەڕی وگومڕایی خۆیان، دوای ئەوەی خوای گەورە ویست وئیرادە وبژاردەی پێدان و پێغەمبەرانیشی بۆ ناردن

وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِى كُلِّ أُمَّةٍۢ رَّسُولًا أَنِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ وَٱجْتَنِبُوا۟ ٱلطَّـٰغُوتَ ۖ فَمِنْهُم مَّنْ هَدَى ٱللَّهُ وَمِنْهُم مَّنْ حَقَّتْ عَلَيْهِ ٱلضَّلَـٰلَةُ ۚ فَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَٱنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلْمُكَذِّبِينَ ﴿٣٦﴾

بێگومان لەناو ھەر گەل ونەتەوەیەکی پێشیندا ئێمە پێغەمبەرێکمان بۆ ناردن، کە فەرمان بکات بەگەل ونەتەوەکەی کە تەنھا خوای گەورە بپەرستن، وە واز بھێنن لە پەرستنی جگە لە ئەو لە بت وشەیتان وھەر شتێکی تریش، ھەندێکیان خوای گەورە سەرکەوتووی کردن وباوەڕیان پێ ھێنا، وە شوێن ئەوە کەوتن کە پێغەمبەرەکەیان لاپەڕە ٥ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ھێنابووی، وە ھەندێکیشی تریان باوەڕیان پێ نەکرد وسەرپێچی پێغەمبەرەکەیان کرد وخوای گەورەش سەرکەوتووی نەکردن وگومڕایی لەسەر پێویست کردن، جا کەوابێت - ئەی خەڵکینە - بەسەر زەویدا بگەڕێن تاوەکو بەچاوی خۆتان سەرەنجامی ئەو کەسانە ببینن کە باوەڕیان نەھێنا وپێغەمبەرەکانیان بە درۆ زانی، دوای ئەوە خوای گەورە سزای بۆ ناردن ولەناوی بردن

إِن تَحْرِصْ عَلَىٰ هُدَىٰهُمْ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى مَن يُضِلُّ ۖ وَمَا لَهُم مِّن نَّـٰصِرِينَ ﴿٣٧﴾

ئەی پێغەمبەر - ئەگەر ھێندەی لە تواناتدا ھەیە ھەوڵبدەیت وبانگەوازی ئەوانە بکەیت بۆ سەر ئیسلام، وە سووریش بیت لەسەر ھیدایەت وڕێنوێنی کردنیان، وە ھەموو ھۆکارەکانیش بگریتە بەر لەو پێناوەدا، ئەوا ئەو کەسەی خوای گەورە گومڕای بکات سەرکەوتوو وموەفەقی ناکات بۆ ھیدایەت وڕێنوێنی کردن، وە ئەوانە جگە لە خوای گەورە کەسێکی تر نابین سەریان بخات وسزایان لەسەر لا دات. ق

وَأَقْسَمُوا۟ بِٱللَّهِ جَهْدَ أَيْمَـٰنِهِمْ ۙ لَا يَبْعَثُ ٱللَّهُ مَن يَمُوتُ ۚ بَلَىٰ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّۭا وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٣٨﴾

ئەوانەی باوەڕیان بە زیندوو بوونەوەی پاش مردن نەبوو سوێندیان خوارد، وە زۆریش ڕۆچوون لە سوێندەکەیاندا - وتیان -: ئەو کەسەی مرد خوای گەورە زیندووی ناکاتەوە، بەبێ ئەوەی ھیچ بەڵگەیەکیان ھەبێت لەسەر ئەوەی وتیان، خوای گەورە دوای ئەوە دەفەرموێت: بەڵێ ئەوەی مرد خوای گەورە جارێکی تر زیندووی دەکاتەوە، ئەمەش بەڵێنێکی ھەق وڕاست ودروستی خوای گەورەیە، بەڵام زۆربەی زۆری خەڵکی نازانن کە خوای گەورە مردووەکان زیندوو دەکاتەوە، بۆیە نکۆڵی لەوەھا کارێک دەکەن

لِيُبَيِّنَ لَهُمُ ٱلَّذِى يَخْتَلِفُونَ فِيهِ وَلِيَعْلَمَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَنَّهُمْ كَانُوا۟ كَـٰذِبِينَ ﴿٣٩﴾

لە ڕۆژی قیامەتدا خوای گەورە ھەر ھەموو مردووەکان زیندووە دەکاتەوە، تاوەکو ھەقیقەت وڕاستی ئەوەیان بۆ ڕوون بکاتەوە کە ڕای جیاوازیان تێیدا ھەبوو، لە یەک خوا پەرستی وزیندووبوونەوە وپێغەمبەرایەتی، بۆ ئەوەی بێباوەڕان بزانن کە ئەوان دۆرزن بوون لەوەی ھاوەڵ وشەریکیان بۆ خوا بڕیاردا، وە نکۆڵیان لە زیندووبوونەوەی پاش مردن دەکرد

إِنَّمَا قَوْلُنَا لِشَىْءٍ إِذَآ أَرَدْنَـٰهُ أَن نَّقُولَ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ ﴿٤٠﴾

بێگومان ئێمە ئەگەر بمانەوێت مردووەکان زیندوو بکەینەوە وگیانیان بکەینەوە بەبەردا ھیچ شتێک نییە ببێتە ڕێگر لە پێشماندا، تەنھا ھێندە بەسە ھەر شتێکمان بوێت کە ببێت پێی بڵێین (ببە) بێگومان دەبێت وھیچ شتێکیش نابێتە ڕێگر

وَٱلَّذِينَ هَاجَرُوا۟ فِى ٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ مَا ظُلِمُوا۟ لَنُبَوِّئَنَّهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا حَسَنَةًۭ ۖ وَلَأَجْرُ ٱلْـَٔاخِرَةِ أَكْبَرُ ۚ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ ﴿٤١﴾

ئەوانەی ماڵ وشار وکەسوکار وسەروەت وسامانی خۆیان لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە بەجێھێشت ولە وڵاتی بێباوەڕانەوە کۆچیان کرد بۆ وڵاتی ئیسلام و موسڵمانان، دوای ئەوەی بێباوەڕان ئازاریاندان وناچاریان کردن، ئەوا بێگومان ھەر لە دونیا ڕێگا وشوێنێکی باشی وایان پێدەدەین کە سەربەرز وخاوەن شکۆ بن تێیدا، وە ئەجر وپاداشتی دواڕۆژ بۆ ئەوانە زۆر گەورەترە چونکە پاداشتی دواڕۆژ بەھەشتی نەبڕاوەی تێدایە، خۆ ئەگەر ئەوانەی لە کۆچکردن دواکەوتن وکۆچیان نەکرد بیانزانیایە کە ئەجر وپاداشتی کۆچەرەکان چەندێک گەورە ومەزنە ئەوا ھەرگیز دوانەدەکەوتن

ٱلَّذِينَ صَبَرُوا۟ وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ ﴿٤٢﴾

ئەوانەی لە رێگای خوا کۆچیان کرد، ئەوانە بوون کە ئارامیان گرت لەسەر سزای گەلەکانیان ودوور کەوتنەوە لەخزم وکەسوکار ونیشتمانیان، وە ئارامیان گرت لەسەر تاعەت وگوێڕایەڵی خوای گەورە، ئەوان لەھەموو کاروبارێکیاندا تەنھا پشتیان بە خوای گەورە دەبەست، بۆیە خوای گەورەش ئەو ئەجر وپاداشتە گەورەی پێ بەخشین. لاپەڕە ٦ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ إِلَّا رِجَالًۭا نُّوحِىٓ إِلَيْهِمْ ۚ فَسْـَٔلُوٓا۟ أَهْلَ ٱلذِّكْرِ إِن كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ﴿٤٣﴾

ئەی پێغەمبەری خوا - لە پێش تۆ ھیچ پێغەمبەرێکمان نەناردووە لەناو پیاواندا نەبێت کە وەحی ونیگای بۆ بکەین، مەبەست ئەوەیە پێغەمبەرانمان لەناو فریشتەکان نەناردووە، ھەر ھەموویان مرۆڤ بوون، ئەمەش سوننەتێکی ئیلاھیە، ئەگەر ئێوە نکۆڵی لەوەھا کارێک دەکەن ئەوا پرسیار لە خاوەن نامە ئاسمانییەکانی پێشوو بکەن ئەوان پێتان دەڵێن کە پێغەمبەران سەرجەمیان مرۆڤ بوون، نەک فریشتە، ئەگەر ئێوە نازانن ئەوان مرۆڤ بوون

بِٱلْبَيِّنَـٰتِ وَٱلزُّبُرِ ۗ وَأَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ ﴿٤٤﴾

ئەو پێغەمبەرانەمان بە بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکراوە لەناو مرۆڤەکان نارد، بە پەرتووک وکتێب کە بۆیان ھاتبووە خوارەوە، - ئەی پێغەمبەر - قورئانیشمان ناردە خوارەوە تاوەکو ئەوەی پێویستی بە ڕوونکردنەوە ھەیە تۆ بۆ خەڵکی ڕوون بکەیتەوە، تاوەکو بەڵکو بیروھۆشیان بخەنە کار وپەند وئامۆژگاری لێ وەربگرن

أَفَأَمِنَ ٱلَّذِينَ مَكَرُوا۟ ٱلسَّيِّـَٔاتِ أَن يَخْسِفَ ٱللَّهُ بِهِمُ ٱلْأَرْضَ أَوْ يَأْتِيَهُمُ ٱلْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ ﴿٤٥﴾

ئایا ئەوانەی کە سەرقاڵی پیلان وفڕوفێڵ کردن بوون تاوەکو ببنە ڕێگر لەبەردەم بانگەوازی خوا وئاینی پیرۆزی ئیسلام ئایا لەوە دڵنیا بوونەتەوە کە خوای گەورە وەک قارون نایانبات بەناخی زەویدا، یان دڵنیا بوونەتەوە کە سزای سەختیان بۆ نایەت لەجێگایەکەوە کە چاوەڕوانی ھاتنیان لێوە نەدەکرد؟ أو يأخذهم فى تقلبهم فما هم بمعجزين

أَوْ يَأْخُذَهُمْ فِى تَقَلُّبِهِمْ فَمَا هُم بِمُعْجِزِينَ ﴿٤٦﴾

یان لەکاتی گەشت وگەڕان وکاسبی کردنیان دووچاری سزایەک بن، کە نەتوانن لێی دەرباز بن یان ڕێگری لێ بکەن؟ أو يأ خذهم عل تخو ف فإن ربكم لرءوف ر حيم

أَوْ يَأْخُذَهُمْ عَلَىٰ تَخَوُّفٍۢ فَإِنَّ رَبَّكُمْ لَرَءُوفٌۭ رَّحِيمٌ ﴿٤٧﴾

یان لەوە ناترسن لەکاتی ترس وبیمدا خوا بیانگرێت، بەڵێ خوای گەورە دەتوانێت لە ھەموو کاتێکدا سزایان بدات، بێگومان پەروەردگارت زۆر بەسۆز ومیھرەبانە بۆیە پەلە ناکات لە سزادان وتۆڵە لێ سەندنەوەیان، بەڵکو تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای وپەشیمان ببنەوە

أَوَلَمْ يَرَوْا۟ إِلَىٰ مَا خَلَقَ ٱللَّهُ مِن شَىْءٍۢ يَتَفَيَّؤُا۟ ظِلَـٰلُهُۥ عَنِ ٱلْيَمِينِ وَٱلشَّمَآئِلِ سُجَّدًۭا لِّلَّهِ وَهُمْ دَٰخِرُونَ ﴿٤٨﴾

ئایا ئەو بێباوەڕانە ورد نەبونەتەوە لەدروستکراوەکانی خوا، کە چۆن سێبەرەکەی لەڕاستەوە بۆ چەپ دەگۆڕێت، لەگەڵ جوڵەی خۆر بە ڕۆژ وجوڵەی مانگ بەشەو دەسوڕێت، ملکەچی پەروەردگاریەتی وبە ھەقیقی کڕنوشی بۆ دەبات، وگەردن کەچ وزەلیلە لەبەرامبەر فەرمانەکانیدا

وَلِلَّهِ يَسْجُدُ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ مِن دَآبَّةٍۢ وَٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ وَهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ ﴿٤٩﴾

ھەرچی لە ئاسمانەکان ولە زەویدا ھەیە لە زیندەوەران ھەر سوژدە بۆ خوای گەورە دەبەن، وە فریشتەکانیش تەنھا سوژدە بۆ ئەو دەبەن، ئەو فریشتانە ھەرگیز لە ئاست پەرستن وتاعەتی خوا خۆیان بە گەورە نازانن وھەر فەرمانێکیان پێ بکرێت خێرا جێ بەجێی دەکەن

يَخَافُونَ رَبَّهُم مِّن فَوْقِهِمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ ۩ ﴿٥٠﴾

ئەوان - لەگەڵ ئەوەی ھەمیشە لە پەرستن وتاعەتی بەردەوامی خوادان- لە پەروەردگاریشیان دەترسن کە بەزات ودەسەڵات وسیفاتی تەواویەوە لەسەریانەوەیە، وە ھەر فەرمانێکیان لە پەروەردگاریانەوە پێ بگات لە تاعەت وعبیادەت ئەنجامی دەدەن وگوێڕایەڵی دەبن. لاپەڕە ٧ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

۞ وَقَالَ ٱللَّهُ لَا تَتَّخِذُوٓا۟ إِلَـٰهَيْنِ ٱثْنَيْنِ ۖ إِنَّمَا هُوَ إِلَـٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ ۖ فَإِيَّـٰىَ فَٱرْهَبُونِ ﴿٥١﴾

خوای گەورە بە سەرجەم بەندەکانی فەرمووە: ھەرگیز دوو پەرستراو (دوو خوا) دامەنێن بۆ خۆتان، بەڵکو تەنھا تاکە پەرستراو وخوایەکی بەھەق ھەیە، وە ھەرگیز نابێتە دوان وھیچ شەریک وھاوەڵیشی نییە، کەوابوو ھەر لەمن بترسن وجگە لەمن لەکەسی تر مەترسن

وَلَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَلَهُ ٱلدِّينُ وَاصِبًا ۚ أَفَغَيْرَ ٱللَّهِ تَتَّقُونَ ﴿٥٢﴾

ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەن ھەر ھەموو موڵکی خوایە، ھەر ئەویش دروستی کردوون وبەرێوەیان دەبات، تەنھا دەبێت تاعەت وعیبادەت وملکەچی ئەو بکرێت، وە ھەرچی گوێڕایەڵی وگەردنکەچیە بەپوختی ھەر شایانی ئەوە، ئایا ئیتر جگە لە خوا لە کەسێکی تر دەترسێن؟! نەخێر تەنھا ھەر لەو بترسن

وَمَا بِكُم مِّن نِّعْمَةٍۢ فَمِنَ ٱللَّهِ ۖ ثُمَّ إِذَا مَسَّكُمُ ٱلضُّرُّ فَإِلَيْهِ تَجْـَٔرُونَ ﴿٥٣﴾

ئەی خەڵکینە - ھەرچی نیعمەت وبەخششێک ھەتانە لە نیعمەتی دینی ودونیایی ھەر ھەمووی لەلایەن خواوەیە نەک کەسێکی تر، وە کاتێکیش دووچاری ھەر بەڵا و موسیبەت ونەخۆشی وھەژاری ونەدارییەک ببن ئەوا بە نزا وپاڕانەوە ھەر ھاوار وھانا بۆ لای ئەو دەبەن، تاوەکو ئەوەی دووچارتان بووە لەسەرتانی لا ببات، ئەو کەسەی نیعمەتەکان دەبەخشێت وناڕەحەتی وبەڵا وموسیبەتەکان لەسەر خەڵکی لا دەبات ھەر ئەو شایانی ئەوەیە بە تاکو تەنھایی بپەرسترێت

ثُمَّ إِذَا كَشَفَ ٱلضُّرَّ عَنكُمْ إِذَا فَرِيقٌۭ مِّنكُم بِرَبِّهِمْ يُشْرِكُونَ ﴿٥٤﴾

جا کاتێکیش کە خوای گەورە نزا وپاڕانەوەکانتان گیرا دەکات وئەو ناخۆشی وبەڵا وموسیبەتەی بەسەرتانەوە بوو لایبرد کەچی کۆمەڵێک لە ئێوە ھەموویان لەبیر دەچێت وھاوبەش وشەریک بۆ پەروەردگاریان دادەنێن، لەگەڵ ئەو شتی تریش دەپەرستن، باشە ئەم سپڵەیی وسوکییە بۆچی؟

لِيَكْفُرُوا۟ بِمَآ ءَاتَيْنَـٰهُمْ ۚ فَتَمَتَّعُوا۟ ۖ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ ﴿٥٥﴾

ھاوبەشدانانیان بۆ خوا وای لێکردن کوفر وناشکوری نیعمەت وبەخششەکانی خوا بکەن، یەکێک لەو نیعمەتانەی خوا بەسەریانەوە ھەڵگرتنی ناخۆشی وناڕەحەتیە لە سەریان، بۆیە پێیان وترا: دەسا ڕابوێرن وتام وچێژ وەربگرن لەو نیعمەت وبەخششانەی خوا تا ئەو کاتەی سزای خواتان بۆ دادەبەزێت لە ئێستا ودواتریش، لەمەودوایش سەرەنجامی کوفر وبێباوەڕی وسەرپێچی خۆتان دەزانن

وَيَجْعَلُونَ لِمَا لَا يَعْلَمُونَ نَصِيبًۭا مِّمَّا رَزَقْنَـٰهُمْ ۗ تَٱللَّهِ لَتُسْـَٔلُنَّ عَمَّا كُنتُمْ تَفْتَرُونَ ﴿٥٦﴾

موشریک وبتپەرستان بەشێک لەو ماڵ وسامانەی ئێمە ڕۆزیمان داون دايدەنێن بۆ ئەو بتە بێ گیانانە کە ھیچ نازانن وھیچ سوود وزیانێکیان نییە، تاوەکو بەھۆیەوە خۆیان لەخوای گەورە نزیک بکەنەوە، سوێند بێت بە خوای گەورە - ئەی موشریکینە - لە ڕۆژی قیامەتدا پرسیارتان لێدەکرێت دەربارەی ئەو درۆ وبوھتانەی بۆ خوای دەکەن گوایە ئەو بتە بێ گیانانە خوا وپەرستراوی ئێوەن، وە دەربارەی ئەوەى بەشێک لە ماڵ وسامانەکانتان بۆیان دادەنێن

وَيَجْعَلُونَ لِلَّهِ ٱلْبَنَـٰتِ سُبْحَـٰنَهُۥ ۙ وَلَهُم مَّا يَشْتَهُونَ ﴿٥٧﴾

موشریک وبت پەرستەکان کچیان بۆ خوا بڕیار دەدا، وە باوەڕیان وابوو فریشتەکان کچی خوان (پەنا بەخوا) ئەوەی بۆ خوایان بڕیار دەدا بۆ خۆیان پێیان خۆش نەبوو، پاک وبێگەردی بۆ خوا لەوەی ئەوان دەیڵێن، ئەوەی بۆ خۆیان حەزی پێدەکەن کە کوڕە بۆ خۆیانی دادەنێن، دەید ئیتر چی تاوانێک ھێندەی ئەم تاوانە گەورەیە؟!

وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُم بِٱلْأُنثَىٰ ظَلَّ وَجْهُهُۥ مُسْوَدًّۭا وَهُوَ كَظِيمٌۭ ﴿٥٨﴾

ئەگەر بێتۆ ھەواڵی لەدایک بوونی کچ بەیەکێک لەو بتپەرست وموشریکانە بدەیت ئەوا لەداخ ومەراقدا ڕوخساری ڕەش دادەگیرسێت ودڵ ودەروونی پڕ خەم وپەژارە دەبێت، پاشان ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆش نییە بۆ خوای بڕیار دەدا! لاپەڕە ٨ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

يَتَوَٰرَىٰ مِنَ ٱلْقَوْمِ مِن سُوٓءِ مَا بُشِّرَ بِهِۦٓ ۚ أَيُمْسِكُهُۥ عَلَىٰ هُونٍ أَمْ يَدُسُّهُۥ فِى ٱلتُّرَابِ ۗ أَلَا سَآءَ مَا يَحْكُمُونَ ﴿٥٩﴾

لە ناخۆشی وخراپی ئەو ھەواڵەی پێی دراوە خۆی لە خزم وکەسەکانی دەشارێتەوە، لەگەڵ دەروونی خۆیدا گفتوگۆ دەکات وبە خۆی دەڵێت: ئایا ئەو کچە بە زیندوویی بھێڵێتەوە وببێتە مایەی سوکی وزەلیلی وزەبونی لای کەسەکانی، یان زیندە بەچاڵی بکات وڕزگاری ببێت لەو حاڵە؟ ئای ئەو بتپەرست وموشریکانە چەند بڕیارێکی خراپ ونەگریس دەدەن، ئەوەی بۆ خوای بڕیار دەدەن بۆ خۆیان پێیان ناخۆشە

لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْـَٔاخِرَةِ مَثَلُ ٱلسَّوْءِ ۖ وَلِلَّهِ ٱلْمَثَلُ ٱلْأَعْلَىٰ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴿٦٠﴾

ى ئەو بێباوەڕانەی کە باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی نییە، وێنە وسیفەتێکی خراپیان ھەیە، لە حەز کردن لە کوڕ وڕق بوونەوە لە کچ وجەھل ونەفامی وبێباوەڕی، خۆ نموونەی بەرزو بڵندیش ھەر بۆ خوایە، لە پیرۆزی وتەواوی ودەوڵەمەندی وعیلم وزانستی بێ سنوور، ئەو خوایە لە موڵکی خۆیدا بەدەسەڵاتە بەشێوەیەک ھیچ کەس زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە بەدیھێنراوەکانی وبەڕێوەبردنیان وشەریعەت ویاسا وڕێساکانیدا. م

وَلَوْ يُؤَاخِذُ ٱللَّهُ ٱلنَّاسَ بِظُلْمِهِم مَّا تَرَكَ عَلَيْهَا مِن دَآبَّةٍۢ وَلَـٰكِن يُؤَخِّرُهُمْ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ۖ فَإِذَا جَآءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَـْٔخِرُونَ سَاعَةًۭ ۖ وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ ﴿٦١﴾

ئەگەر خوای گەورە بە ھۆی ستەم وبێباوەڕی خەڵکەوە سزای کەسەکانی بدایە ئەوا نەیدەھێشت ھیچ مرۆڤ وگیانلەبەرێک لەسەر زەوی ھاتووچۆ بکات وبجوڵێت، بەڵام خوای گەورە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کە ھەر لەعیلم وزانینی خۆیدایە بۆیان دوا دەخات ودەیانھڵێتەوە، جا کاتێک ئەو ماوەی دیاری کردووە کۆتایی ھات ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت بە ھیچ شێوەیەک پاش وپێش ناکەوێت

وَيَجْعَلُونَ لِلَّهِ مَا يَكْرَهُونَ وَتَصِفُ أَلْسِنَتُهُمُ ٱلْكَذِبَ أَنَّ لَهُمُ ٱلْحُسْنَىٰ ۖ لَا جَرَمَ أَنَّ لَهُمُ ٱلنَّارَ وَأَنَّهُم مُّفْرَطُونَ ﴿٦٢﴾

ھەر شتێک کە بۆ خۆیان پێیان ناخۆشە بۆ خوای بڕیار دەدەن لە ھەبوونی کچ، وە زمانیان بە درۆ گۆ دەکات دەڵێن ئەگەر ڕاست بێت کە خەڵکی ھەموو زیندوو دەکرێنەوە ئەوا ئەوان لای خوا پلە وپایە وسەرەنجامی باشیان ھەیە، بەڕاستی سەرەنجامی ئەوان ھەر ئاگری دۆزەخە، وە لەناو ئەو ئاگرەیشدا فەرامۆش دەکرێن، وە ھەرگیزیش لێی نایەنە دەرەوە

تَٱللَّهِ لَقَدْ أَرْسَلْنَآ إِلَىٰٓ أُمَمٍۢ مِّن قَبْلِكَ فَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيْطَـٰنُ أَعْمَـٰلَهُمْ فَهُوَ وَلِيُّهُمُ ٱلْيَوْمَ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ ﴿٦٣﴾

ئەی پێغەمبەر - سوێند بێت بە خوا، چەندین پێغەمبەرمان نارد بۆ گەل ونەتەوەکانی پێش تۆ، شەیتان کارە ناشرین وخراپەکانی لە ھاوەڵدانان وبێباوەڕی وگوناھ وتاوان بۆ ڕازاندنەوە، بە خەیاڵی خۆیان لە ڕۆژی قیامەتدا دێت بە ھانایانەوە وڕزگاریان دەکات، دەی ئەگەر وایە بابگاتە فریایان، ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا سزایەکی بە ئێش و ئازاریان بۆ ھەیە

وَمَآ أَنزَلْنَا عَلَيْكَ ٱلْكِتَـٰبَ إِلَّا لِتُبَيِّنَ لَهُمُ ٱلَّذِى ٱخْتَلَفُوا۟ فِيهِ ۙ وَهُدًۭى وَرَحْمَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ ﴿٦٤﴾

ئەی پێغەمبەر - ئێمە ئەم قورئانەمان بۆیە بۆت ناردوەتە خوارەوە، تاوەکو ئەوە ڕوون بکەیتەوە كە خەڵکی لەسەری ناکۆکن لە یەک خوا پەرستی -تەوحید- وزیندووبونەوە وتەواوی ئەحکامەکانی تری شەرع، وە بۆ ئەوەش ئەم قورئانە بێتە مایەی ھیدایەت وڕێنوێنی وڕەحمەت بۆ ئەو باوەڕدارانەی کە بڕوایان بە خوا وپێغەمبەرەکانی ھەیە، وە باوەڕیان ھەیە بەوەی قورئان ھێناویەتی، چونکە ئەوانە سوودمەند دەبن لە هەق وڕاستی

وَٱللَّهُ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَحْيَا بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَآ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يَسْمَعُونَ ﴿٦٥﴾

خوای گەورە لە ئاسمانەوە باران دەبارێنێت وزەوی لەپاش مردنی پێ زیندوو کردەوە بەڕوواندنی گژ وگیا ودارودرەخت دوای ئەوەی زەوییەکی وشکی ڕووت بوو، ئەمانە بەڵگەی ڕوون وئاشکران لەسەر دەسەڵات وقودرەتی خوای گەورە بۆ ئەو خەڵکانەی کە گوێ بۆ وتە وگوفتاری خوای گەورە دەگرن ولێی ورد دەبنەوە. لاپەڕە ٩ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَإِنَّ لَكُمْ فِى ٱلْأَنْعَـٰمِ لَعِبْرَةًۭ ۖ نُّسْقِيكُم مِّمَّا فِى بُطُونِهِۦ مِنۢ بَيْنِ فَرْثٍۢ وَدَمٍۢ لَّبَنًا خَالِصًۭا سَآئِغًۭا لِّلشَّـٰرِبِينَ ﴿٦٦﴾

ئەی خەڵکینە - لە بەدیھێنانی مەڕ وبزن ووشتر وگادا پەند وئامۆژگاری گەورە بۆ ئێوە ھەیە، لە نێوان ڕێخ وپیسایی وخوێندا شیرێکی پاک وخاوێنتان لە گوانی ئەو ئاژەڵانە پێ دەنۆشین، لەگەڵ ئەوە شیرێکی پاڵفتەی پاک وخاوێنی بە لەزەتی خۆش بۆ شیرخۆران لە گوانیان دێتە دەرەوە

وَمِن ثَمَرَٰتِ ٱلنَّخِيلِ وَٱلْأَعْنَـٰبِ تَتَّخِذُونَ مِنْهُ سَكَرًۭا وَرِزْقًا حَسَنًا ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يَعْقِلُونَ ﴿٦٧﴾

وە لە بەروبوومی خورما وترێ کە ڕۆزی ئێوەمان پێداوە پەند وئامۆژگاری گەورە بۆ ئێوە ھەیە، لە بەروبوومی ترێ وخورما شەرابی سەرخۆشکەر کە ژیری وھۆشی مرۆڤ ناھێڵێت وشتێکی باش نییە، وە خواردنی پاک وخۆشیشی لێ بەرھەم دێنن کە سوودی لێ دەبینن، لە خواردنی خورما ومێوژ وسرکە ودۆشاوەکانیان، بێگومان لەوەدا بەڵگە ونیشانە گەلێک ھەن لەسەر دەسەڵات وقودرەتی خوا ونیعمەت وبەخششەکانی بەسەر بەندەکانیەوە بۆ کەسانێک کە تێبگەن وژیری خۆیان بخەنە کار، چونکە ئەو کەسانە پەندی لێ وەردەگرن

وَأَوْحَىٰ رَبُّكَ إِلَى ٱلنَّحْلِ أَنِ ٱتَّخِذِى مِنَ ٱلْجِبَالِ بُيُوتًۭا وَمِنَ ٱلشَّجَرِ وَمِمَّا يَعْرِشُونَ ﴿٦٨﴾

ئەی پێغەمبەری خوا - پەروەردگارت ئیلھامی بۆ مێش ھەنگ کرد وڕێنوێنی کرد کە لەنێو چیا ودار ودرەختەکان ولەناو ئەو کەپر وھەرزاڵانەدا کەخەڵکی دروستی کردوون جێ ژین وماڵ بۆ خۆت دروست بکە

ثُمَّ كُلِى مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ فَٱسْلُكِى سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلًۭا ۚ يَخْرُجُ مِنۢ بُطُونِهَا شَرَابٌۭ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَٰنُهُۥ فِيهِ شِفَآءٌۭ لِّلنَّاسِ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يَتَفَكَّرُونَ ﴿٦٩﴾

إن فى ذلك لٔاية لقوم يتفكرون پاشان پێی فەرموو: بڕۆ لە ھەر بەروبوومێک کە ئارەزووی دەکەیت بخۆ، دواتر ئەو ڕێگایانەی کە پەروەردگارت تێی گەیاندووی وفێری کردوویت بیگرە بەر، وە ملکەچبە چونکە ئەو ڕێگایەشی بۆ ئاسان کردوویت وبەئاسانی پێی دەگەیت ودەیدۆزیتەوە، لەناو سکی ئەم مێش ھەنگانە ھەنگوینێکی نایابی ھەمەرەنگ دێتە دەرێ، ھەنگوینی سپی وزەرد وڕەنگی تریش، کە شیفای گەلێک نەخۆشی تێدایە بۆ خەڵکی، بێگومان لەم ئیلھام کردنەی خوای گەورە بۆ مێش ھەنگ وئەو ھەنگوینەشی لەسکی دێتە دەرێ بەڵگە ونیشانە گەلێک ھەن لەسەر دەسەڵات وقودرەتی خوای گەورە بۆ کەسانێک کە ڕابمێنن وبیربکەنەوە لە دەسەڵاتی خوای گەورە

وَٱللَّهُ خَلَقَكُمْ ثُمَّ يَتَوَفَّىٰكُمْ ۚ وَمِنكُم مَّن يُرَدُّ إِلَىٰٓ أَرْذَلِ ٱلْعُمُرِ لِكَىْ لَا يَعْلَمَ بَعْدَ عِلْمٍۢ شَيْـًٔا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۭ قَدِيرٌۭ ﴿٧٠﴾

خوای گەورە بە شێوازێک دروستی کردوون کە پێشتر وێنەتان نەبووە، وە کاتێکیش کاتی مردنتان ھات دەتانمرێنێت، جا کەسانی وا ھەیە تەمەنی ھێندە درێژ دەبێت دەگاتە ئەوپەڕی پیری وبەساڵاچوون، بە شێوەیەک ھیچ بیر وھۆشێکی لا نامێنێت ونازانێت پێشتر چی کردووە، بێگومان خوای گەورە زۆر زانایە وھیچ شتێکی لەکار و کردەوەی بەندەکانی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە زۆریش بەدەسەڵاتە دەسەوسان نابێت لەبەرامبەر ھیچ شتێکدا

وَٱللَّهُ فَضَّلَ بَعْضَكُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ فِى ٱلرِّزْقِ ۚ فَمَا ٱلَّذِينَ فُضِّلُوا۟ بِرَآدِّى رِزْقِهِمْ عَلَىٰ مَا مَلَكَتْ أَيْمَـٰنُهُمْ فَهُمْ فِيهِ سَوَآءٌ ۚ أَفَبِنِعْمَةِ ٱللَّهِ يَجْحَدُونَ ﴿٧١﴾

خوای گەورە (جل جلالە) فەزڵی ھەندێکتانی داوە بەسەر ھەندێکی ترتان لە ڕزق وڕۆزیدا، ھەندێکتانی دەوڵەمەند کردووە وھەندێکی تریشتان ھەژار ونەدار، ھەندێک گەورە ولێپرسراو وھەندێکی تریش ژێر دەست وڕەعیەت، کەچی ئەوانەی لێپرسراو وگەورەی کۆیلە وبەندە وژێر دەستەکانن کە ڕزق وڕۆزی باش و زۆریان پێدراوە ئامادەنین بەشی ڕەعیەت وبەندە وکۆیلەکانیانی لێ بدەن بۆ ئەوەی یەکسان وھاوبەش بن لە موڵک وسامانیان، جا ئەوانە ئەگەر بۆ خۆیان ڕازی نین کە خەڵکی ھاوبەشیان بێت لە ڕزق وڕۆزی وماڵ وساماندا، ئیتر بۆچی ڕازین بەندەکانی خوا بکەنە شەریک وھاوبەش وھاوەڵی خوا؟! ئەمە چی ستەمێکە، ئیتر نکۆڵی کردنی چی نیعمەت وبەخششێکی خوا لەمە گەورەترە؟ لاپەڕە ١٠ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَٰجًۭا وَجَعَلَ لَكُم مِّنْ أَزْوَٰجِكُم بَنِينَ وَحَفَدَةًۭ وَرَزَقَكُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَـٰتِ ۚ أَفَبِٱلْبَـٰطِلِ يُؤْمِنُونَ وَبِنِعْمَتِ ٱللَّهِ هُمْ يَكْفُرُونَ ﴿٧٢﴾

ئەی خەڵکینە - خوای گەورە ھەر لە خۆتان ھاوژینی بۆ دروستکردوون، تاوەکو لە گەڵیاندا دڵ ودەروونتان ئاسوودە بێت، ھەروەھا لەو ھاوژینانەتان منداڵ وڕۆڵەی پێداون وە لەوانیش وەچە ونەوەی پێ بەخشیون، وە لە خواردنی پاکو خاوێن - وەک گۆشت ودانەوێڵە ومیوەجات - ڕزق وڕۆزی داون، ئایا ئیتر ئەو بێباوەڕانە دوای ئەو ھەمووە نیعمەت وبەخششانەی خوای گەورە باوەڕ بەو بت ودارە دەکەن کە دەیانپەرستن؟ وە کوفری ئەو گشت نیعمەت وبەخششانەی خوا دەکەن کە لەژمارە نایەن و ناشوکرن لەبەرامبەریدا بەوەی بەتاک وتەنھایی ئەو باوەڕ بھێنن ودوور بکەونەوە لە ھاوەڵ دانان بۆی

وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَمْلِكُ لَهُمْ رِزْقًۭا مِّنَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ شَيْـًۭٔا وَلَا يَسْتَطِيعُونَ ﴿٧٣﴾

ئەو ھاوەڵ بڕیاردەرانە (ئەو موشریکانە) بتانێک دەپەرستن جگە لە خوای گەورە، ناتوانن نە لە ئاسمان ونە لە زەوی ھیچ ڕزق وڕۆزیەکیان بدەن، وە دەسەڵاتی ئەوەشیان نییە کارێکی وەھا بکەن، چونکە ئەوان شتانێکی بێ گیان وبێ دەسەڵات وبێ زانست وزانیارین

فَلَا تَضْرِبُوا۟ لِلَّهِ ٱلْأَمْثَالَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ﴿٧٤﴾

ئەی خەڵکینە - لەم بتە بێ گیانانە كە نە سوود ونە زیانیان ھەیە ھاوشێوە بۆ خوا دامەنێن، چونکە خوای گەورە ھاوشێوەی نییە تا بیکەنە ھاوەڵ وشەریکی خوا لە پەرستندا، بێگومان خوای گەورە شارەزایە ودەزانێت چونکە بەوەی خاوەنی سیفەتی ئەوپەڕی جوانی وکەماڵ وتەواویە ئاگاداری ھەموو شتێکە، وە ئێوەش ئەوەی خوا دەیزانێت نایزانن وبێ ئاگان لێی، بۆیە دەکەونە شیرک وھاوەڵ بڕیاردانەوە بۆ خوا، وە بانگەشەی ئەوەش دەکەن (معاذ اللە) خوایش وەک ئەو بتانە وایە کە ئیوە دەیانپەرستن. ر

۞ ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًا عَبْدًۭا مَّمْلُوكًۭا لَّا يَقْدِرُ عَلَىٰ شَىْءٍۢ وَمَن رَّزَقْنَـٰهُ مِنَّا رِزْقًا حَسَنًۭا فَهُوَ يُنفِقُ مِنْهُ سِرًّۭا وَجَهْرًا ۖ هَلْ يَسْتَوُۥنَ ۚ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٧٥﴾

خوای گەورە نموونەیەک دەھێنێتەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی موشریک وبتپەرستەکان ودەفەرموێت: پیاوێک کۆیلە بێت ونەتوانێت بە ئارەزووی خۆی ھەڵسوکەوت بکات و ھیچ شتێکی نەبێت بۆ بژێوی ژیانی، وە کەسێکی تریش ئازاد بێت ئێمە خۆمان ماڵ وسامانێکی حەڵاڵمان پێ بەخشیبێت، بە ویستی خۆی ھەڵسوکەوتی پێوە دەکات، بە ئاشکرا وبە نھێنی بە ویستی خۆی لێی دەبەخشێت، ئەم دوو پیاوە ھەرگیز وەک یەک نین، ئیتر ئێوە چۆن خوای گەورە کە خۆی خاوەن موڵکە وھەرچۆنیەکیشی بوێت بەو شێوە ھەڵسوکەوت بە موڵکەکەیەوە دەکات یەکسانی دەکەن بەو بتانەی خۆتان کە دەسەوسانن لە ئاست ھەموو شتێکدا وھیچ دەسەڵاتێکیان نییە، سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە کە شایانی ھەموو سوپاس وستایشێکە، وە زۆربەی زۆری موشریک وھاوەڵ بڕیاردەرانیش ئەوە نازانن دەبێت خوای گەورە بەتاکو تەنھایی بپەرسترێت، وە شایستەی ئەوەیشە تەنھا ھەر ئەو بپەرسترێت

وَضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًۭا رَّجُلَيْنِ أَحَدُهُمَآ أَبْكَمُ لَا يَقْدِرُ عَلَىٰ شَىْءٍۢ وَهُوَ كَلٌّ عَلَىٰ مَوْلَىٰهُ أَيْنَمَا يُوَجِّههُّ لَا يَأْتِ بِخَيْرٍ ۖ هَلْ يَسْتَوِى هُوَ وَمَن يَأْمُرُ بِٱلْعَدْلِ ۙ وَهُوَ عَلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ ﴿٧٦﴾

ى وە خوای گەورە نموونەیەکی تر دەھێنێتەوە بۆ پیشاندانی پوچی وبەتاڵی ھاوبەشدانان بۆ خوا، وە بە شێوەیەکی تر بەرپەرچیان دەداتەوە ودەفەرموێت: نمونەیان وەک ئەو دوو پیاوە وایە: یەکێکیان کەڕ وڵاڵە وھیچ نابیستێ وتوانای قسەکردنی نییە وھیچیش تێ ناگات چونکە کەڕ وڵاڵە، وە ناتوانێت ھیچ سوودێک بەخۆی وجگە خۆیشی بگەیەنێت، بۆتە بارگرانی بۆ ئەو کەسەیشی بە خێوی دەکات وکاروباری ھەڵدەسوڕێنێت، بۆ ھەر جێگایەکیش بینێرێت؛ ئەوەى داواکراوە ئەنجامی نادات وبەھیچ خێرێکەوە ناگەڕێتەوە، ئایا ئەم کەسە وەک ئەو کەسە وایە کە ھەستەکانی ساغ وسەلیم ودروستن وبە چاکی دەبیستێت وبەچاکیش قسە دەکات کە سوود بەخۆی و بەکەسانی تریش دەگەیەنێت، فەرمان بە عەدل ودادگەری دەکات، لەسەر ڕێگایەکی ڕاست ودروستە، وھیچ خوار وخێچی وناتەواویەکی تێدا نییە، ئیتر ئەی موشریک وبتپەرستینە چۆن ئەم دوو نمونەیە یەکسان دەکەن، خوایەک کە خاوەنی ھەرچی سیفاتی جوان وپڕ کەمالە لەگەڵ بتانێک یەکسان دەکەن کە نە دەبیستن نە قسەدەکەن وە ناتوانن ھیچ سوود وزیانێک بەکەس بگەیەنن، وە ناتوانن ھیچ ناڕەحەتی وناخۆشیەک لەسەر کەس لا بدەن؟ لاپەڕە ١١ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَلِلَّهِ غَيْبُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَمَآ أَمْرُ ٱلسَّاعَةِ إِلَّا كَلَمْحِ ٱلْبَصَرِ أَوْ هُوَ أَقْرَبُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ ﴿٧٧﴾

تەنھا خوای گەورە بە شتە نادیاری ئاسمانەکان وزەوی دەزانێت، زانینی ئەو نھێنیانە تەنھا تایبەتە بە ئەو وھیچ کەسێکی تر لەبەدیھێنراوەکانی ئەو نایزانن، ھاتنی ڕۆژی قیامەتیش ھێندە ئاسان وخێرایە بە ئەندازەی چاوتروکانێکە، بەڵکو لەوە خێراترە، بێگومان خوای گەورە دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە، وە ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات، ھەر کارێکی بوێت تەنھا ھێندەی پێویستە پێی بفەرموێت: (ببە) خێرا ئەو شتە (دەبێت)

وَٱللَّهُ أَخْرَجَكُم مِّنۢ بُطُونِ أُمَّهَـٰتِكُمْ لَا تَعْلَمُونَ شَيْـًۭٔا وَجَعَلَ لَكُمُ ٱلسَّمْعَ وَٱلْأَبْصَـٰرَ وَٱلْأَفْـِٔدَةَ ۙ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴿٧٨﴾

ئەی خەڵکینە - پاش ئەوەی ماوەیەک لەناو سکی دایکتان بوون، خوای گەورە لەناو سکی دایکتان بە منداڵی دەری ھێنان کە ھیچ شتێکتان نەدەزانی، پاشان گوێی پێداون بۆ ئەوەی پێی ببیستن، وە چاوی پێداون بۆ ئەوەی پێی ببینن، وە دڵی پێداون بۆ ئەوەی بیری پێ بکەنەوە وژیر بن، تا لەسەر ئەم نیعمەتانەى پێتان بەخشراوە سوپاسی خوای گەورەی بکەن

أَلَمْ يَرَوْا۟ إِلَى ٱلطَّيْرِ مُسَخَّرَٰتٍۢ فِى جَوِّ ٱلسَّمَآءِ مَا يُمْسِكُهُنَّ إِلَّا ٱللَّهُ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ ﴿٧٩﴾

ئایا ئەو ھاوەڵدانەرانە تەماشای باڵندەیان نەکردووە، کە چۆن بەو باڵانەی خوای گەورە پێی بەخشیوون لەکەش وھەوای ئاسماندا ڕامکراون بۆ فڕین وگەڕان، وە ئیلھامی بۆ کردووە کە چۆن باڵەکانی بکاتەوە وبیاندات بەیەکدا، دیارە خوای گەورەی بەدەسەڵات نەبێت کێ دەتوانێت لە ھەوادا ڕایانبگرێت، بێگومان لەو ڕامکردن و ڕاگرتنەی کە نەکەوێتە خوارەوە بەڵگە ونیشانە گەلێکی زۆر ھەن بۆ گەلێ باوەڕ بھێنێت، چونکە ھەر گەلی باوەڕدارە سوود لەو بەڵگە ونیشانانە وەردەگرێت

وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُم مِّنۢ بُيُوتِكُمْ سَكَنًۭا وَجَعَلَ لَكُم مِّن جُلُودِ ٱلْأَنْعَـٰمِ بُيُوتًۭا تَسْتَخِفُّونَهَا يَوْمَ ظَعْنِكُمْ وَيَوْمَ إِقَامَتِكُمْ ۙ وَمِنْ أَصْوَافِهَا وَأَوْبَارِهَا وَأَشْعَارِهَآ أَثَـٰثًۭا وَمَتَـٰعًا إِلَىٰ حِينٍۢ ﴿٨٠﴾

ئەو ماڵ وخانووانەی بە بەرد وگڵ وشتی تر دروستتان کردووە خوای گەورە گێڕاویەتی بەمایەی حەوانەوە ونیشتەجێ بوونتان، وە لە پێست وکورک ومووی ئاژەڵان لە (بزن مەڕ ووشتر ومانگا) خێمە وڕەشماڵی گومەزئاسا لە گوندەکان دروست بکەن ھاوشێوەی ئەو ماڵ وخانوانەی لەشارەکان ھەیە، ھەڵگرتن وگواستنەوەی ئەم خێمە و ڕەشماڵانە لە جێگایەکەوە بۆ جێگایەکی تر سووک وئاسانە، ھەروەھا دوای ئەوەی لە شوێنیک دەڕۆن ولە جێگایەکی تر نیشتەجێ دەبن بە سوک وئاسانی دادەکوترێت ودەبەسترێ، وە لە خوری مەڕ وکورکی وشتر ومووی بزن ڕایەخ وجلوبەرگی جوان وڕازاوەی لێ دروست دەکەن تاوەکو بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کەڵکی لێ وەربگرن

وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُم مِّمَّا خَلَقَ ظِلَـٰلًۭا وَجَعَلَ لَكُم مِّنَ ٱلْجِبَالِ أَكْنَـٰنًۭا وَجَعَلَ لَكُمْ سَرَٰبِيلَ تَقِيكُمُ ٱلْحَرَّ وَسَرَٰبِيلَ تَقِيكُم بَأْسَكُمْ ۚ كَذَٰلِكَ يُتِمُّ نِعْمَتَهُۥ عَلَيْكُمْ لَعَلَّكُمْ تُسْلِمُونَ ﴿٨١﴾

خوای گەورە دار ودرەخت وماڵ وخانووەکانی بۆ کردوون بەسێبەر تاوەکو لە گەرما خۆتانی پێ بپارێزن، وە لە چیا وشاخەکانیش زۆر پەناگا وئەشکەوت وکەورگی بۆ داناون بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا خۆتای پێ بپارێزن لەسەرما وگەرما ودوژمنەکانتان، وە جل وپۆشاکی لە شەرواڵ وکراس ودەرەودامێن بۆ داھێناون تاوەکو لە کاتی سەرما وگەرما بتانپارێزێت، وە ھەروەھا خوا وایکردووە لە ئاسن قەڵغان وزرێی جەنگ دروست بکەن کەخۆتانی لە لێدان وزەبر وئازار لەکاتی جەنگدا پێ بپارێزن، بەو شێوەیەی خوای گەورە لەپێشتر نیعمەت وبەخششەکانی خۆی بەسەردا ڕژاندن، ھەر بەو شێوەیە نیعمەت وبەخششەکانی خۆیتان بۆ تەواو دەکات، بەڵکو ئیتر تەنھا ملکەچی فەرمانی خوا بن وھیچ شتێکیش نەکەن ھاوەڵ وشەریکی لە پەرستندا

فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ ٱلْبَلَـٰغُ ٱلْمُبِينُ ﴿٨٢﴾

ئەی پێغەمبەر - ئەگەر ھاتوو پاش ئەو ھەموو نیعمەت وبەخشش وڕوونکردنەوانە ڕوویان لە باوەڕھێنان وەرچەرخاند وئەوەی تۆ ھێناوتە باوەڕیان پێی نەکرد، نیگەران مەبە چونکە تۆ ھێندەت لەسەرە ئەوەی خوا بۆی ناردویت بەڕوونی پێیان ڕابگەیەنیت، تۆ لەسەرت نییە ھیدایەتی ئەوان بدەیت چونکە ئەوە کاری خوای باڵادەستە. لاپەڕە ١٢ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

يَعْرِفُونَ نِعْمَتَ ٱللَّهِ ثُمَّ يُنكِرُونَهَا وَأَكْثَرُهُمُ ٱلْكَـٰفِرُونَ ﴿٨٣﴾

بتپەرست وھاوەڵدانەران نیعمەت وبەخششەکانی خوای گەورە دەناسن کە ڕژاندویەتی بە سەریاندا، یەکێک لەو بەخششانە ڕەوانە کردنی پێغەمبەرە (صلی اللە علیە وسلم) کەچی شوکر وسوپاسی خوای لەسەر ناکەن وباوەڕ بە پێغەمبەرەکەی ناھێنن، زۆربەشیان ئەوانەن کە نکۆڵی لە نیعمەت وبەخششەکانی خوا دەکەن ودانی پێدا نانێن. ويوم نبعث من كل أم ة شهيدا ثم لا يؤذن للذين كفروا ولا هم يستعتبون

وَيَوْمَ نَبْعَثُ مِن كُلِّ أُمَّةٍۢ شَهِيدًۭا ثُمَّ لَا يُؤْذَنُ لِلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَلَا هُمْ يُسْتَعْتَبُونَ ﴿٨٤﴾

ئەی پێغەمبەر - باسی ئەوەیان بۆ بکە لە ڕۆژی دوایی ھەر ئوممەتێک خوای گەورە ئەو پێغەمبەرەیان بۆ دەنێرێت کە لە دونیا بۆی ناردبوون، تاوەکو ببێتە شاھید لەسەر ئیمانی ئەوانەیان باوەڕیان ھێناوە، وە ببێتە شاھیدیش لەسەر کوفری ئەوانەیان کە باوەڕیان نەھێناوە، پاشان ئیتر ڕێگا بە بێباوەڕان نادرێت بڕوبیانوو بھێننەوە بۆ ئەو کوفر و بێباوەڕیەی لەسەری بوون، وە نایشگەڕێنرێنەوە بۆ دونیا تاوەکو ئەو کاروکردەوە ئەنجام بدەن کەپەروەردگاریان لێی ڕازییە، چونکە رۆژی دوایی خانەی لێپرسینەوە وپاداشت دانەوەیە نەک خانە ولانەی کاروکردەوە ئەنجامدان

وَإِذَا رَءَا ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ٱلْعَذَابَ فَلَا يُخَفَّفُ عَنْهُمْ وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ ﴿٨٥﴾

کاتێک ستەمکارە بتپەرستەکان سزا وناخۆشیەکانی دۆزەخ بە چاوی خۆیان دەبیین، ئیتر نە سزایان لەسەر سووک دەکرێت وە نە مۆڵەتیش دەدرێن بۆ کاتێکی تر و سزاکەیان بۆ دوابخرێت، بەڵکو دەچنە ناویەوە وبە ھەتا ھەتایی تێیدا دەمێننەوە

وَإِذَا رَءَا ٱلَّذِينَ أَشْرَكُوا۟ شُرَكَآءَهُمْ قَالُوا۟ رَبَّنَا هَـٰٓؤُلَآءِ شُرَكَآؤُنَا ٱلَّذِينَ كُنَّا نَدْعُوا۟ مِن دُونِكَ ۖ فَأَلْقَوْا۟ إِلَيْهِمُ ٱلْقَوْلَ إِنَّكُمْ لَكَـٰذِبُونَ ﴿٨٦﴾

إ نكم لكذبون کاتێک بتپەرست وموشریکەکان لە ڕۆژی دواییدا بە چاوی خۆیان ئەو پەرستراوانە دەبینن کە لە بری خوا دەیانپەرستن، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ئەوە ئەو پەرستراوانانەن کە لەبری تۆ دەمانپەرستن، ئەمە بۆیە دەڵێن تاوەکو گوناھ وتاوانەکانی خۆیان بدەن بەسەریاندا، خوای گەورەش ئەو بت وپەرستراوانە دەھێنێتە گۆ بەرپەرچیان دەدەنەوە و دەڵێن: ئەی بتپەرست وموشریکینە بێگومان ئێوە درۆزنن لە عیبادەت وپەرستندا چونکە ھاوبەشتان بۆ خوا دانابوو، لە کاتێکدا خوای گەورە ھاوەڵ وشەریکی نەبووە و نییە تاوەکو بپەرسترێت

وَأَلْقَوْا۟ إِلَى ٱللَّهِ يَوْمَئِذٍ ٱلسَّلَمَ ۖ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ ﴿٨٧﴾

بتپەرست وموشریکەکان لەو ڕۆژەدا ملکەچی تەنھا فەرمانی خوان وھیچ دەسەڵاتێکیان نامێنێت، وە ئەو بانگەشە ودرۆ ودەلەسەیەش کە جاران دەیانکرد گوایە بتەکانیان دەبنە تکاکاریان لای خوای گەورە، بزر دەبن ولەبەرچاو نامێنن

ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ زِدْنَـٰهُمْ عَذَابًۭا فَوْقَ ٱلْعَذَابِ بِمَا كَانُوا۟ يُفْسِدُونَ ﴿٨٨﴾

ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە خوای گەورە وخەڵکیش لا دەدەن لە ڕێگای خوا، لە پاداشتی ناپاکی وخراپکردنی کۆمەڵگە بەگومڕاکردنی کەسانی تر سزا لەسەر سزا بۆیان زیاد دەکەین کە شایستەیانە لەبەرامبەر کوفر وبێباوەڕییان

وَيَوْمَ نَبْعَثُ فِى كُلِّ أُمَّةٍۢ شَهِيدًا عَلَيْهِم مِّنْ أَنفُسِهِمْ ۖ وَجِئْنَا بِكَ شَهِيدًا عَلَىٰ هَـٰٓؤُلَآءِ ۚ وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ ٱلْكِتَـٰبَ تِبْيَـٰنًۭا لِّكُلِّ شَىْءٍۢ وَهُدًۭى وَرَحْمَةًۭ وَبُشْرَىٰ لِلْمُسْلِمِينَ ﴿٨٩﴾

لكل شىء وهدى ورحمة وبشر للمسلمين ى - ئەی پێغەمبەری خوا - باسی ئەوە بکە بۆ بێباوەڕانی ھۆز وگەلەکەت ڕۆژێک دێت لەناو ھەر ئوممەت وگەلێک ئەو پێغەمبەرەی کە بەزمانی خۆیان قسە دەکات ولەناو خۆیان ڕەوانە کراوە بۆ لایان دەکەین بەشاھید بەسەریانەوە بۆ ئەوەی شاھیدی بدات لەسەر بێباوەڕی یان لەسەر باوەڕداریان، - ئەی پێغەمبەر- تۆیش دەکەین بەشاھید بەسەر تەواوی ئوممەتەکانی ترەوە، وە ئەم قورئانەیشمان بۆت دابەزاندووە تاوەکو ھەموو شتێک ڕوون بکاتەوە، ئەوەشی ڕوون نییە وپێویست بەڕوونکردنەوە دەکات لە حەڵاڵ وحەرام وپاداشت وتۆڵە وئەحکامەکانی تر تۆ بۆیانی ڕوون بکەیتەوە، وە ئەم قورئانەمان بۆیە دابەزاندووە بۆت تاوەکو ببێتە ڕێنومایی وڕەحمەت ومیھرەبانی بۆ لاپەڕە ١٣ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ئەوانەی باوەڕی پێ دەھێنن وکاروکردەوەی پێدەکەن، ھەروەھا موژدەدەریشە بۆ ئەوانەی باوەڕیان بەخوا ھەیە وچاوەڕێی نیعمەت وبەخششی ھەتاھەتایی نەبڕاوەی خوان

۞ إِنَّ ٱللَّهَ يَأْمُرُ بِٱلْعَدْلِ وَٱلْإِحْسَـٰنِ وَإِيتَآئِ ذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَيَنْهَىٰ عَنِ ٱلْفَحْشَآءِ وَٱلْمُنكَرِ وَٱلْبَغْىِ ۚ يَعِظُكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ ﴿٩٠﴾

تذك رون بێگومان خوای گەورە فەرمان دەکات بە بەندەکانی کە دادگەر بن، بەوەی بەندەکانی خوا مافەکانی خوا ومافی خەڵکیش جێ بەجێ بکەن، وە لە حوکم داندا فەزڵی ھیچ کەسێک نەدەن بەسەر ھیچ کەسێکی تردا، مەگەر بەماف وھەقێک نەبێت شایستەی ئەو فەزڵدانە بێت، وە فەرمان دەکات بە ئیحسان وچاکەکاری لەبەرامبەر مافی ئەودا، ئەویش بەوەی بەندەکانی خوا کارێک ئەنجام بدەن کە واجب وپێویست نەکراوە لە سەریان، وەک ماڵ بەخشینێک کە خوای گەورە وەک زەکات پێویستی نەکردووە لەسەریان، وە لێبوردن لە کەسێک ستەمی لێکردوویت بە تایبەت لە کاتی دەسەڵاتتدا، وە خوای گەورە فەرمانی کردووە مرۆڤی باوەڕدار بەچاکە کردن لەگەڵ خزمان بە بەخشینی ئەو شتانەی پێویستیان پێیەتی، وە ڕێگریشی کردووە لە ھەموو کارێکی دزێو، وەک جنێودان وقسەی ناشیرین وداوێن پیسی، وە ڕێگریشی کردووە لەھەر شتێک شەرعی خوا بە خراپەی دانابێت، کە بریتیە لە ھەموو گوناھ وتاوان وسەرپێچییەک، وە خوای گەورە ڕێگری کردووە لە زوڵم وستەم وخۆ بە زلزانین وخۆ ھەڵکێشان بەسەر خەڵکیدا، خوای گەورە ئامۆژگاریتان دەکات بە ئەنجامدانی ئەوەی فەرمانی پێکردوون، وە ڕێگریتان لێ دەکات لە ئەنجامدانی ھەر شتێک قەدەغەی کردبێت لێتان لەم ئایەتەدا بەڵکو پەند وئامۆژگاری لێوەربگرن

وَأَوْفُوا۟ بِعَهْدِ ٱللَّهِ إِذَا عَـٰهَدتُّمْ وَلَا تَنقُضُوا۟ ٱلْأَيْمَـٰنَ بَعْدَ تَوْكِيدِهَا وَقَدْ جَعَلْتُمُ ٱللَّهَ عَلَيْكُمْ كَفِيلًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا تَفْعَلُونَ ﴿٩١﴾

تفعلون ھەرکاتێک پەیمانێکتان بە خوای گەورە یان بە خەڵکیدا جێ بەجێی بکەن، وە سوێند وپەیمانەکانتان مەشکێنن دوای ئەوەی بە سوێند خواردن بە خوای گەورە جەختان کردەوە لەسەری، لە کاتێکدا خواتان کردووە بە شاھید بەسەر خۆتانەوە کە سوێندەکانتان جێ بەجێ دەکەن، بێگومان خوای گەورە دەزانێت ئێوە چی دەکەن، وە ھیچ شتێکی ئێوەی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە پاداشت وتۆڵەی ھەموویشتان دەداتەوە

وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّتِى نَقَضَتْ غَزْلَهَا مِنۢ بَعْدِ قُوَّةٍ أَنكَـٰثًۭا تَتَّخِذُونَ أَيْمَـٰنَكُمْ دَخَلًۢا بَيْنَكُمْ أَن تَكُونَ أُمَّةٌ هِىَ أَرْبَىٰ مِنْ أُمَّةٍ ۚ إِنَّمَا يَبْلُوكُمُ ٱللَّهُ بِهِۦ ۚ وَلَيُبَيِّنَنَّ لَكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ مَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ ﴿٩٢﴾

ه بە شکاندنی پەیمانەکانتان خۆتان گێل وکاڵفام مەکەن، ھەروەک ئەو ژنە بێ عەقڵەی کە ماندوو دەبوو بە خوری یان بە لۆکە ڕێسانەوە، کەچی دوای ئەو ھەموو ماندووبوونە دەھات ھەرچی ڕێسابوو ھەڵیدەوەشاندەوە ودەیکردەوە بە خوری ولۆکە، ئەوەی مەبەستی بوو دەستی نەدەکەوت، پەیماندان بە تووندی وپاشان ھەڵوەشاندنەوەی بە ئاسانی وەک کاری ئەو ژنە وایە ڕێسەکەی دەکردەوە بە خوری، سوێند وپەیمانەکانتان بەو نیاز ومەبەستە نەبێت فڕوفێڵی پێ لە یەکتری بکەن، بۆ ئەوەی ھۆز وگەلەکەتان زۆرتر وبەھێزتر بێت لە گەل وھۆزی دوژمنەکانتان، دیارە خوای گەورە دەیەوێت تاقیتان بکاتەوە بە پەیمان وسوێندەکانتان، ئایا جێ بەجێی دەکەن یان دەیشکێنن وگوێی پێنادەن؟ وە بێگومان لە ڕۆژی دواییش ئەوەتان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە لە دونیا لەسەری ڕاجیاواز بوون، ھەق وڕاستی ڕوون دەکاتەوە لە ناھەق وپوچەڵ، وە ڕاستگۆکان لە درۆزنەکان جیا دەکاتەوە

وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ وَلَـٰكِن يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ ۚ وَلَتُسْـَٔلُنَّ عَمَّا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٩٣﴾

ئەگەر خوای گەوە بیویستایە ئەوا ھەمووتانی دەکردە یەک ئوممەت ویەک خاوەن ئاین کە ھەمووتان کۆک بوونایە لەسەر ھەق وڕاستی، بەڵام لەبەر ھەر حیکمەتێک بوو وای نەکرد بەڵکو ئەوەی خوای گەورە ویستی لەسەر بێت بە عەدل ودادگەری خۆی گومڕای دەکات بەوەی لەھەق وجێ بەجێکردنی پەیمانەکان لایدەدات، وە ھەر کەسێکیشی ویست بە فەزڵ وبەخششی خۆی ھیدایەتی دەدات وڕێنوێنی دەکات، بێگومان لە ڕۆژی قیامەت لەسەر تەواوی ئەوەی لەدونیا ئەنجامتان داوە لێتان دەپرسێتەوە. لاپەڕە ١٤ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَلَا تَتَّخِذُوٓا۟ أَيْمَـٰنَكُمْ دَخَلًۢا بَيْنَكُمْ فَتَزِلَّ قَدَمٌۢ بَعْدَ ثُبُوتِهَا وَتَذُوقُوا۟ ٱلسُّوٓءَ بِمَا صَدَدتُّمْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۖ وَلَكُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ ﴿٩٤﴾

عظيم بەسوێندەکانتان فڕوفێڵ وگزیکاری لەیەکتر مەکەن وفریوی یەکتری مەدەن، وە شوێن ھەوا وئارەزووەکانتان مەکەون، بە شێوەیەک ھەرکاتێک ویستان سوێندەکانتان بشکێنن، وە ھەر کاتێکیش ویستان جێ بەجێی بکەن، ئەگەر ھاتوو ئاواتان کرد ئەوا پێکانتان لەسەر ڕێگای ڕاست پاش ئەوەی جێگیر وپتەو بووە ھەڵدەخلیسکێت، وە سزای سەخت دەچێژن بەھۆی ئەوەی لە ڕێبازی خوا لا تان داوە وگومڕا بوون وخەڵکیشتان لەگەڵ خۆتان گومڕا کردووە، لە ڕۆژی دواییشدا سزایەکی گەورەتان بۆ ھەیە

وَلَا تَشْتَرُوا۟ بِعَهْدِ ٱللَّهِ ثَمَنًۭا قَلِيلًا ۚ إِنَّمَا عِندَ ٱللَّهِ هُوَ خَيْرٌۭ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿٩٥﴾

ئەو پەیمان وبەڵێنەی بە خوای گەورەتان داوە مەیگۆڕنەوە بەنرخ وبەھایەکی کەم ومەیشکێنن، بێگومان بن ئەو خێر وپاداشتەی لە دونیا دەستان دەکەوێت لە سەرکەوتن ودەستکەوتەکانی جەنگ، وە لە ڕۆژی دواییشدا لەنیعمەت وبەخششی ھەتاھەتایی پێتان دەبەخشێت باشتر وچاکترە لەو شتە کەمەی لەدونیا لەبەرامبەر شکاندنی پەیمان وبەڵێنەکانتان بەدەستی دەھێنن ئەگەر بزانن وھەستی پێ بکەن

مَا عِندَكُمْ يَنفَدُ ۖ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ بَاقٍۢ ۗ وَلَنَجْزِيَنَّ ٱلَّذِينَ صَبَرُوٓا۟ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿٩٦﴾

ئەی خەڵکینە - ئەوەی لە ماڵ وسەروەت وسامان وخۆشی وناز ونیعمەتی دونیا لای ئێوەیە ھەرچەند زۆریش بێت لەناو دەچێت ونامێنێت، وە ئەو خێر وپاداشتەیش لای خوای گەورەیە ھەر دەمێنێتەوە وکۆتایی نایەت، ئیتر چۆن فەزڵی نیعمەت وبەخششێک کە لەناو دەچێت دەدەن بەسەر نیعمەت وبەخششێکدا کە ھەرگیز لەناو ناچێت ونافەوتێت؟! وە سوێند بێت ئەوانەی ئارامیان گرت لەسەر نەشکاندنی پەیمان وبەڵێنەکانیان ئەوا بەچاکتر لەو تاعەت وگوێڕایەڵیەی ئەنجامیان داوە بۆ خوای گەورە بە دە ھێندە وبگرە بە حەوت سەد ھێندە وزیاتر لەوەیش پاداشتیان دەدەینەوە

مَنْ عَمِلَ صَـٰلِحًۭا مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌۭ فَلَنُحْيِيَنَّهُۥ حَيَوٰةًۭ طَيِّبَةًۭ ۖ وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿٩٧﴾

يعملون ھەر کەسێک کار وکردەوەیەکی چاکە بکات کە بە پێی شەرعی خوا بێت، جا ئەو کەسە نێر یان مێ بێت بەو مەرجەی باوەڕی بە خوای گەورە ھەبێت، ئەوا ھەر لە دونیا بە ژیانێکی ئاسودە وبەختەوەرانە دەیژێنین بە شێوەیەک ڕازی بێت بەو بڕیارەی خوا بۆی داوە، وە ڕازیش بێت بەو بەشەی خوای گەورە بۆی دیاری کردووە، وە سەرکەوتویشی دەکەین لە تاعەت وگوێڕایەڵی خوای گەورە، وە لە ڕۆژی دواییشدا پاداشتیان دەدەینەوە بە باشتر لەو کردەوە چاکانەی کە لە دونیادا ئەنجامیان داوە

فَإِذَا قَرَأْتَ ٱلْقُرْءَانَ فَٱسْتَعِذْ بِٱللَّهِ مِنَ ٱلشَّيْطَـٰنِ ٱلرَّجِيمِ ﴿٩٨﴾

ئەی باوەڕدار ھەر کاتێک ویستت قورئان بخوێنیتەوە ئەوا پەنا بە خوای گەورە بگرە لە وەسوەسەی شەیتانی نەفرین لێکراو (دوورخراو لە ڕەحمەتی خواى گەورە)

إِنَّهُۥ لَيْسَ لَهُۥ سُلْطَـٰنٌ عَلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ ﴿٩٩﴾

بێگومان شەیتان دەسەڵاتی نییە بەسەر ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە، وە لە ھەموو کاروبارێکیشیاندا تەنھا بە پەروەردگاریان پشت دەبەستن

إِنَّمَا سُلْطَـٰنُهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ يَتَوَلَّوْنَهُۥ وَٱلَّذِينَ هُم بِهِۦ مُشْرِكُونَ ﴿١٠٠﴾

بەڵکو بە وەسوەسەکانی دەسەڵاتی بەسەر ئەوانەدا ھەیە کە کردوویانە بە دۆست وپشتیوان وخۆشەویستی خۆیان، وگوێڕایەڵی دەکەن کاتێک لەخشتەیان دەبات وگومڕایان دەکات، وە ھەروەھا دەسەڵاتی ھەیە بەسەر ئەوانەیشدا کە بە ھۆی ئەوەی لەخشتەی بردوون ھاوەڵ وھاوبەشیان بۆ خوای گەورە داناوە، وە لەگەڵ ئەودا شتی تر دەپەرستن. لاپەڕە ١٥ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَإِذَا بَدَّلْنَآ ءَايَةًۭ مَّكَانَ ءَايَةٍۢ ۙ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُنَزِّلُ قَالُوٓا۟ إِنَّمَآ أَنتَ مُفْتَرٍۭ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿١٠١﴾

ھەر کاتێک ئێمە حوکمی ئایەتێک بە حوکمی ئایەتێکی تر بگۆڕین، خوای گەورە خۆیشی زاناترە لەبەر بوونی حیکمەتێک بەو ئایەتەی دایدەبەزێنێت وحوکمەکەی نەسخ دەکات ودەیگۆڕێت، وە بەو ئایەتەیشی نەسخی ناکات وحوکمەکەی ناگۆڕێت، کەچی ھێندە گێل وکاڵفام بوون وتیان: - ئەی موحەممەد - تۆ ھەر لەخۆتەوە درۆ ھەڵدەبەستیت بۆ خوا، نەخێر وانییە چونکە زۆربەیان نازانن کە گۆڕینی حوکمی ئایەتێک لەبەر حیکمەتێکی گەورەی خواییە

قُلْ نَزَّلَهُۥ رُوحُ ٱلْقُدُسِ مِن رَّبِّكَ بِٱلْحَقِّ لِيُثَبِّتَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَهُدًۭى وَبُشْرَىٰ لِلْمُسْلِمِينَ ﴿١٠٢﴾

ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئەم قورئانە پیرۆزە جوبرەئیل بەھەق وڕاستگۆیی لەلایەن خوای گەورەوە دایبەزاندووە، کە ھیچ ھەڵە وکەم وکورتیەکی تێدا نییە، وە بەھیچ شێوەیەکیش کەس دەستکاری نەکردوە ونەیگۆڕیوە، تاوەکو ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە لەسەر باوەڕەکەیان دامەزراوتریان بکات، ھەرکاتێک ھەر ئایەتێکی تازەی بۆ دادەبەزێت، یان ھەر حوکمێکی تریان بۆ دەگۆڕێت، وە بۆ ئەوەی ئەم قورئانە ببێت مایەی ھیدایەتی وڕێنومایی کردنیان بۆ سەر ھەق، وە موژدە بێت بۆ موسڵمانان کە بە ھۆیەوە پاداشتێکی گەورەی ڕێز لێگیراویان دەست دەکەوێت. ى ى

وَلَقَدْ نَعْلَمُ أَنَّهُمْ يَقُولُونَ إِنَّمَا يُعَلِّمُهُۥ بَشَرٌۭ ۗ لِّسَانُ ٱلَّذِى يُلْحِدُونَ إِلَيْهِ أَعْجَمِىٌّۭ وَهَـٰذَا لِسَانٌ عَرَبِىٌّۭ مُّبِينٌ ﴿١٠٣﴾

بێگومان ئێمە دەزانین کە بتپەرست وموشریکەکان دەڵێن: بە ڕاستی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) مرۆڤێک فێری قورئانی دەکات (مەبەستیان کەسێکی ڕۆمی بوو)، ئەوان درۆ دەکەن لەو بانگەشەیەی دەیکەن، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەو کەسەی قورئان فێری موحەممەد دەکات کەسێکی عەجەمی وغەیرە عەرەبە، لە کاتێکدا ئەم قورئانە بە زمانی عەرەبیەکی زۆر ڕوون وڕەوانبێژی بەرز دابەزیووە، ئیتر چۆن درۆیەکی لەو شێوەیە دەکەن کە لە کەسێکی عەجەمی غەیرە عەرەب قورئانی وەرگرتبێت؟

إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ لَا يَهْدِيهِمُ ٱللَّهُ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿١٠٤﴾

بێگومان ئەوانەی باوەڕیان نییە بە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز وکەلامی خوا کە لەلایەن خوای بەرز وبڵندەوە دابەزی بێت، خوای گەورە یارمەتیان نادات بۆ ھیدایەت وەرگرتن وسەرکەوتویان ناکات بۆ ڕێنوێنی کردن هەتا سوور بن لە سەر ئەو بیروباوەڕەیان، وە ئەوانە بە ھۆی ئەو بێباوەڕییەی لەسەرین وقورئان وئایەتەکانی خوا بەدرۆ دەزانن لە ڕۆژی دواییدا سزایەکی بە ئێش وئازاریان بۆ ھەیە

إِنَّمَا يَفْتَرِى ٱلْكَذِبَ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ ۖ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْكَـٰذِبُونَ ﴿١٠٥﴾

موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ئەوەی ھێناویەتی ڕاست ودروسته ولە لایەن خواوەیە وبە ھیچ شێوەیەک درۆ ناکات، بەڵکو ئەوانەی باوەڕیان نییە بە ئایەتەکانی خوا درۆ ھەڵدەبەستن، چونکە ئەوانە لە سزای خوا ناترسن، وە چاوەڕێی پاداشتی ئەویش نین، ئەوانەی خوای گەورە وەسفی کردوون بە بێباوەڕ ھەر ئەوانە درۆزنی تەواون، چونکە خوویان گرتووە بەدرۆ کردنەوە

مَن كَفَرَ بِٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ إِيمَـٰنِهِۦٓ إِلَّا مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُۥ مُطْمَئِنٌّۢ بِٱلْإِيمَـٰنِ وَلَـٰكِن مَّن شَرَحَ بِٱلْكُفْرِ صَدْرًۭا فَعَلَيْهِمْ غَضَبٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ ﴿١٠٦﴾

ھەر کەسێک لە دوای باوەڕھێنانی کافر وبێباوەڕ بووبێتەوە بە خوای گەورە، بێگومان سزای گەورە دەدرێت ودەکەوێتە بەر خەشم وقین وتوڕەیی خوای گەورە، مەگەر کەسێک نەبێت کە زۆری لێکرابێت کە بێباوەڕ ببێتەوە ووشەی کوفر وبێباوەڕی بەزاریدا ھاتبێت، بەڵام دڵی لەسەر باوەڕ دامەزراو بێت ودڵنیا بێت لەسەر ھەقیقەتی باوەڕەکەی، بەڵام ئەو کەسەی کە دڵ وسینگی بۆ کوفر وبێباوەڕی کردبێتەوە، وە بە ئارەزوومەندانە بێباوەڕی ھەڵبژاردبێت بەسەر باوەڕ وئیماندا، وە بە ویستی خۆشی و بەزمانی کوفر وبێباوەڕی وتبێت، ئەوا ئەو کەسە لە ئیسلام پاشگەز بووەتەوە، وە لە ڕۆژی دواییشدا خەشم وقین وتوڕەیی خوای لەسەرە وسزای گەورەیشی بۆ ھەیە. لاپەڕە ١٦ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ ٱسْتَحَبُّوا۟ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا عَلَى ٱلْـَٔاخِرَةِ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿١٠٧﴾

ئەو پاشگەز بوونەوەیان لە ئیسلام بە ھۆی ئەوەوە بوو کە ئەوان خۆشی وجوانی وڕازاوەییەکانی دونیایان ھەڵبژارد وەک دەستکەوتی بێباوەڕییەکەیان بەسەر ژیانی دواڕۆژ و خۆشەویستی خوادا، بێگومان خوای گەورەش خەڵکانی بێباوەڕ ڕێنوێنی ناکات بۆ سەر باوەڕ وئیمان، بەڵکو سووک وڕسوایان دەکات

أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ طَبَعَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ وَسَمْعِهِمْ وَأَبْصَـٰرِهِمْ ۖ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْغَـٰفِلُونَ ﴿١٠٨﴾

ئەوانەی خوای گەورە بە پاشگەز بووەوە لە ئیسلام پاش باوەڕھێنان وەسفی کردوون، ئەوانە ئەو کەسانەن خوای گەورە مۆری ناوە بەسەر دڵیاندا ئیتر لە ئامۆژگاری وقسەی خێر تێناگەن، وە مۆری ناوە بەسەر گوێیەکانیاندا ئیتر شتێک نابیستن کە سوودی دونیا ودواڕۆژیانی تێدا بێت، وە مۆریشی ناوە بەسەر چاوەکانیاندا ئەو ئایەت ونیشانانەی کە بەڵگەن لەسەر باوەڕ پێی نابینن، ئەوانە غافڵ وبێ ئاگان لە ھۆکارەکانی بەختەوەری وبەدبەختی، وە لەو سزایەش کە ئامادەی کردووە بۆیان

لَا جَرَمَ أَنَّهُمْ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ هُمُ ٱلْخَـٰسِرُونَ ﴿١٠٩﴾

بێگومان ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا خەسارۆمەندن ودۆڕاون، ئەوانەی بەھۆی کوفر وبێباوەڕییەکەیانەوە دوای ئەوەی باوەڕیان ھێنابوو خۆیان دۆڕاند، ئەوانە ئەگەر دەستیان بگرتایە بە باوەڕەکەیانەوە ولەسەری بەردەوام بوونایە سەرفرازی دونیا ودواڕۆژ دەبوون ودەچوونە بەھەشتەوە

ثُمَّ إِنَّ رَبَّكَ لِلَّذِينَ هَاجَرُوا۟ مِنۢ بَعْدِ مَا فُتِنُوا۟ ثُمَّ جَـٰهَدُوا۟ وَصَبَرُوٓا۟ إِنَّ رَبَّكَ مِنۢ بَعْدِهَا لَغَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿١١٠﴾

ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی خوای گەورە لێبووردە ومیھرەبانە بەرامبەر ئەو چەوساوە وبێدەسەڵاتانەی کە پاش ئەوەی بتپەرستەکان لەشاری مەککە ئازاریان دان وناچاریان کردن کۆچ بکەن بۆ مەدینە، ئەوانەی کە بتپەرستەکان ئازاریان دان وتاقیان کردنەوە لەسەر باوەڕەکەیان ناچاریان کردن بەوەی وشەی کوفر وبێباوەڕی بەسەر زاریاندا بێت بەڵام دڵ ودەروونیان پڕ بوو لە باوەڕ وئیمان، پاشان کۆچیان کرد بۆ مەدینە ولە پێناو ئەوەی وشەی (اللە) بەرز وبڵند بێت جیھاد وتێکۆشانیان کرد، وە وشەی کوفر و بێباوەڕیش نزم وخوار بێت، وە ئارامیان گرت لەسەر ناڕەحەتیەکان، بێگومان پەروەردگارت دوای ئەو تاقیکردنەوەیەی کە پێی تاقی کرانەوە، وە ئەو سزایەی پێیان چەشتن تاوەکو وشەی کوفر وبێباوەڕی بەسەر زاریاندا بێت، لێبوردە ومیھرەبانە بەرامبەریان، چونکە بەڕاستی ئەوانە لەژێر زۆر لێکردن وناچاریدا وشەی کوفر وبێباوەڕی بەسەر زاریاندا ھات

۞ يَوْمَ تَأْتِى كُلُّ نَفْسٍۢ تُجَـٰدِلُ عَن نَّفْسِهَا وَتُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّا عَمِلَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿١١١﴾

ئەی پێغەمبەر - باسی ئەو ڕۆژەیان بۆ بکە لەبەر گەورەیی وناڕەحەتییەکەی ھەموو کەسێک دەست دەکات بە بیانوو هێنانەوە وبەرگری کردن لەنەفسی خۆی نەک بەرگری کردن لە کەسانی تر، لەو ڕۆژەدا ھەموو کەسێک تۆڵە وپاداشتی کاروکردەوەی خۆی لەچاکە وخراپە وەردەگرێت، وە ھیچ ستەمێکیان لێ ناکرێت، بە کەمکردنەوەى چاکەکانیان وە تاوان وگوناھی زیادیشیان بۆ نانوسرێت

وَضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًۭا قَرْيَةًۭ كَانَتْ ءَامِنَةًۭ مُّطْمَئِنَّةًۭ يَأْتِيهَا رِزْقُهَا رَغَدًۭا مِّن كُلِّ مَكَانٍۢ فَكَفَرَتْ بِأَنْعُمِ ٱللَّهِ فَأَذَٰقَهَا ٱللَّهُ لِبَاسَ ٱلْجُوعِ وَٱلْخَوْفِ بِمَا كَانُوا۟ يَصْنَعُونَ ﴿١١٢﴾

خوای گەورە نموونەی شارێک لە خۆشگوزەرانی وئاوەدانی دەھێنێتەوە - کە مەبەست پێی شاری مەککەیە-، ھێمنی وئارامی وئاسوودەیی باڵی بەسەردا کێشاوە، کەچی خەڵکی لەملاو ئەولای ئەوانەوە دەڕفێنران وتاڵان دەکران، ئەم شارە (مەککە) خوای گەورە کارێکی وای لەگەڵ کردبوون ڕزق وڕۆزی ونیعمەتێکی زۆری لەھەموو لایەکەوە بۆ دەھات، کەچی لەبری ئەوەی خەڵکەکەی شوکر وسوپاسی خوا بکەن دەستیان کرد بە ناشکوری وکوفر کردن بە ناز ونیعمەت وبەخششەکانی، خوای گەورەش لە تۆڵەی ئەو کارەیاندا تووشی برسێتی وقات وقڕی وترسێکی زۆری کردن بەشێوەیەک بەسەر ڕوخسار ولاشەیان دیار بوو، تووشی دڵەڕاوکێ ولاوازی جەستە بوو بوون، تا وای لێھاتبوو ئەو ترس ودڵەڕاوکێیە وەک جلوبەرگ بەردەوام لەگەڵیان بوو، ئەویش بەھۆی کردەوە خراپەکانی خۆیانەوە لە کوفر وبەدرۆخستنەوە. لاپەڕە ١٧ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَلَقَدْ جَآءَهُمْ رَسُولٌۭ مِّنْهُمْ فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَهُمُ ٱلْعَذَابُ وَهُمْ ظَـٰلِمُونَ ﴿١١٣﴾

خەڵکی مەککە لە خۆیان پێغەمبەرێکیان بۆ ھات، بە ئەمانەت پارێز وڕاستگۆ ناسراوە لەلایان، ئەویش موحەممەد بوو (صلی اللە علیە وسلم)، کەچی ئەوەی لای پەروەردگارییەوە ھێنابووی باوەڕیان پێ نەکرد وبەدرۆیان زانی، خوای گەورەش سزای سەخت ودژوار وبرسێتی وترسی بۆ ناردنە خوارەوە، چونکە ئەوانە ستەمیان لە خۆیان کرد لەبەر ئەوەی خۆیان دووچاری لەناوبردن کردەوە کاتێک ھاوەڵ وھاوبەشیان بۆ خوا دانا وباوەڕیان بە پێغەمبەرەکەیان نەکرد وبەدرۆیان زانی

فَكُلُوا۟ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ حَلَـٰلًۭا طَيِّبًۭا وَٱشْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ إِن كُنتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ ﴿١١٤﴾

دەسا ئەی بەندەکان لەو ڕزق وڕۆزی ونیعمەتە پاک وحەڵاڵانە بخۆن کە پەروەردگاری پاکوبێگەرد پێی بەخشیوون، وە سوپاس وشکوری خوای گەورە بکەن لەسەر ئەو نیعمەت وبەخششانەی پێی داون، ئەویش بەوەی دان بنێن بەوەی ئەو نیعمەتانە لەلایەن خواوەیە ولە ڕەزامەندی ئەویشدا بەکاری بھێنن، ئەگەر ڕاست دەکەن ئێوە تەنھا ھەر ئەو دەپەرستن وھاوەڵ وھاوبەشی بۆ دانانێن

إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ ٱلْمَيْتَةَ وَٱلدَّمَ وَلَحْمَ ٱلْخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ لِغَيْرِ ٱللَّهِ بِهِۦ ۖ فَمَنِ ٱضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍۢ وَلَا عَادٍۢ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿١١٥﴾

ر حيم خوای گەورە حەرامی کردووە لەسەرتان: گۆشتی ھەموو مردارەوە بوویەک کە سەرنەبڕا بێت لەو ئاژەڵانەى گۆشتیان حەڵاڵە وخوێنی ڕۆشتوو وگۆشتی بەراز وسوود وەرگرتن لە ھەموو پارچەکانی وهەروەها گۆشتی ئەو سەربڕاوەی بۆ جگە لە خوا سەربڕابێت، ئەم حەرام کردنە لە کاتێکدا دەبێت مرۆڤ بە ڕەزامەندی خۆی بیانخوات، بەڵام ئەگەر کەسێک ناچاری وای لێکرد پەنا بۆ خواردنی ئەوانەی باسکران ببات، بەڵام ئارەزووی بۆ خواردنی ئەو حەرام کراوانە نەبوو، وە زیادەڕۆیی نەکرد لە خواردنیدا، ئەوا ھیچ گوناھی ناگات، چونکە بەڕاستی خوای گەورە لێبووردەیە، لە گوناھی خواردنی ئەو حەرامە دەبورێت، چونكە لەبەر ناچاری خواردوویەتی، وە خوای گەورە زۆریش میھرەبانە بەرامبەری، کاتێک لەبەر پێویستی وناچاری ڕێگای داوە بەخواردنی ئەو حەرامکراوانە

وَلَا تَقُولُوا۟ لِمَا تَصِفُ أَلْسِنَتُكُمُ ٱلْكَذِبَ هَـٰذَا حَلَـٰلٌۭ وَهَـٰذَا حَرَامٌۭ لِّتَفْتَرُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ لَا يُفْلِحُونَ ﴿١١٦﴾

ئەی بتپەرست وموشریکینە بەزمان وسەرزارەکی وبەبێ بوونی ھیچ بەڵگەیەک لە خوتانەوە درۆ بۆ خوا ھەڵمەبەستن وبڵێن: ئەم شتە حەڵاڵە وئەو شتە حەرامە، بەو مەبەستەی کە درۆ بۆ خوا ھەڵبەستن بەوەی شتێک حەرام بکەن؛ خوای گەورە حەرامی نەکردبێت، یان شتێک حەڵاڵ بکەن خوای گەورە حەڵاڵی نەکردبێت، بێگومان ئەوانەی درۆ بۆ خوا ھەڵدەبەستن سەرفراز وسەرکەتوو نابن، وە ڕزگاریان نابێت لەوەی لێی ڕادەکەن. متع قليل ولهم عذاب أليم

مَتَـٰعٌۭ قَلِيلٌۭ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ ﴿١١٧﴾

ئەوانە کەمێک لە ژیانی بێ نرخی دونیایان پێ دەدرێت بەوەی شوێن ھەوا وئارەزووی خۆیان دەکەون لەم دونیایەدا، وە لە ڕۆژی دواییدا سزایەکی بە ئێش وئازاریان بۆ ھەیە

وَعَلَى ٱلَّذِينَ هَادُوا۟ حَرَّمْنَا مَا قَصَصْنَا عَلَيْكَ مِن قَبْلُ ۖ وَمَا ظَلَمْنَـٰهُمْ وَلَـٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ﴿١١٨﴾

بە تایبەت لەسەر جولەکەمان حەرام کرد - ئەی پێغەمبەر - هەروەكو پێشتر بۆمان باسکردیت (لە سورەتی الأنعام لە ئایەتی -١٤٦-) کە باس لە حەرام کردنی ئاژەڵ و باڵندەی نینۆک وچڕنوکدار وبەزی مانگا ومەڕ دەکات جگە لە بەز وچەوری پشت وڕیخۆڵە وسەر ئێسکیان نەبێت، ئێمە کاتێک ئەوانەمان لەسەر حەرام کردن ستەممان لێ نەکردن، بەڵکو ئەوان خۆیان ستەمیان لە خۆیان کرد، کاتێک ھۆکارەکانی ئەو سزایەیان ئەنجامدا، ئێمەیش لەبەرامبەر ئەو خراپەکاریەیاندا تۆڵەمان لێ کردنەوە، بۆیە وەک سزایەک بۆیان ئەو شتانەمان لەسەر حەرام کردن. لاپەڕە ١٨ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

ثُمَّ إِنَّ رَبَّكَ لِلَّذِينَ عَمِلُوا۟ ٱلسُّوٓءَ بِجَهَـٰلَةٍۢ ثُمَّ تَابُوا۟ مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ وَأَصْلَحُوٓا۟ إِنَّ رَبَّكَ مِنۢ بَعْدِهَا لَغَفُورٌۭ رَّحِيمٌ ﴿١١٩﴾

پاشان - ئەی پێغەمبەر - سەبارەت بەوانەی بەنەزانی ونەفامی گوناھ وتاوان ئەنجام دەدەن ولەسەرەنجامەکەی بێ ئاگان ئەگەرچی بەئەنقەستیش بیکەن پاشان دوای ئەو کارە خراپانە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای خوای گەورە، وە لەبری تاوان وگوناه کاری چاکە ئەنجام دەدەن، بێگومان پەروەردگارت لە گوناھەکانیان دەبورێت، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان

إِنَّ إِبْرَٰهِيمَ كَانَ أُمَّةًۭ قَانِتًۭا لِّلَّهِ حَنِيفًۭا وَلَمْ يَكُ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ﴿١٢٠﴾

بێگومان ئیبراھیم (سەلامی خوای لەسەر بێت) ھەموو ڕەوشت وئاکارە بەرز وچاکەکانی لە خۆیدا کۆکردبوەوە، وە ھەمیشە گوێڕایەڵی پەروەردگاری بوو، وە لە ھەموو ئاینێکی خوار وخێچ لایدابوو بەرەو ئاینی یەکخواپەرستی کە ئیسلامە، وە ھەرگیز ئیبراھیم لە ھاوبەشدانەران نەبووە

شَاكِرًۭا لِّأَنْعُمِهِ ۚ ٱجْتَبَىٰهُ وَهَدَىٰهُ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ ﴿١٢١﴾

ئەو سوپاسگوزاری ئەو نیعمەت وبەخششانە بوو کە خوای گەورە پێی بەخشی بوو، خوایش بۆ پێغەمبەرێتی ھەڵیبژاردبوو، وە ڕێنموونیشی کردبوو بۆ سەر ئاینی ئیسلام کە ئاینێکی ڕاست ودروستە

وَءَاتَيْنَـٰهُ فِى ٱلدُّنْيَا حَسَنَةًۭ ۖ وَإِنَّهُۥ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ لَمِنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ ﴿١٢٢﴾

لە دونیادا ناوبانگێکی باشمان پێیدا وکردمان بە پێغەمبەر، وە ئەوانەیش دوای ئەو دێن وەسف وستایشی دەکەن وچاوی لێدەکەن، ھەروەھا پەروەردگار کوڕی ساڵح و چاکی پێ بەخشی، وە لە دواڕۆژیشدا بێگومان لە ڕیزی پیاوچاکاندایە، ئەوانەی خوای گەورە پلە زۆر بەرز ونایابەکانی بەھەشتی بۆ ئامادە کردوون

ثُمَّ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ أَنِ ٱتَّبِعْ مِلَّةَ إِبْرَٰهِيمَ حَنِيفًۭا ۖ وَمَا كَانَ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ﴿١٢٣﴾

پاشان - ئەی پێغەمبەر - وەحیمان بۆ کردیت بە یەکخواپەرستی وخۆبەری کردن لە بتپەرستان وبانگەواز کردن بۆ لای خوا وکارکردن بە شەریعەت وبەرنامەکەی وشوێن ئاینی ئیبراھیم (سەلامی خوای لەسەر بێت) بکەویت، وە خۆت لە ھەموو ئاینێکی تر وەلانێ وڕوو بکەرە ئیسلام، وە ئیبراھیم ھەرگیز لە ھاوبەشدانەران نەبووە، ھەروەک چۆن بتپەرست وموشریکەکان واگومانیان دەبرد وبانگەشەیان بۆ دەکرد، بەڵکو ئیبراھیم یەکخواپەرست بووە

إِنَّمَا جُعِلَ ٱلسَّبْتُ عَلَى ٱلَّذِينَ ٱخْتَلَفُوا۟ فِيهِ ۚ وَإِنَّ رَبَّكَ لَيَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ فِيمَا كَانُوا۟ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١٢٤﴾

بێگومان خوای گەورە ڕێزگرتنی ڕۆژی شەممانی لەسەر جولەکەکان فەرز کرد کە ڕاجیایان تێیدا ھەبوو لەگەڵ پێغەمبەرەکانیان، ئەم ڕێزگرتنەیش بۆ ئەوە بوو لەو ڕۆژەدا خۆیان یەکلایی بکەنەوە بۆ بەندایەتی وپەرستی خوای گەورە، دوای ئەوەی تووشی گومڕایی ھاتن لە بارەی ڕۆژی ھەینییەوە کاتێک لەسەرەتاوە فەرمانیان پێکرا لەو ڕۆژەدا خۆیان یەکلایی بکەنەوە بۆ پەرستنی خوای گەورە، - ئەی پێغەمبەر - بێگومان پەروەردگارت ڕۆژی قیامەت لە نێوان ئەوانەی ڕاجیابوون بەدادگەرانە لە نێوانیاندا دادوەری دەکات وبڕیاری خۆی دەدات، وە پاداشتی ھەموو کەس بە شێوەیەکی شیاو وشایستە دەداتەوە

ٱدْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِٱلْحِكْمَةِ وَٱلْمَوْعِظَةِ ٱلْحَسَنَةِ ۖ وَجَـٰدِلْهُم بِٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ ۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ ۖ وَهُوَ أَعْلَمُ بِٱلْمُهْتَدِينَ ﴿١٢٥﴾

ئەی پێغەمبەر - خۆت وشوێنکەوتوانت لە باوەڕداران بانگەواز بکەن بۆ ئاینی ئیسلام، بە شێوازێکی دانایی وکاربەجێی وپڕ لە حیکمەت ڕەچاوی ئەو کەسە بکرێت کە بانگی دەکرێت بۆ ئیسلام وڕەچاوی ڕادەی تێگەیشتن وھاتن بەدەم وملکەچی بکرێت، وە بانگەوازی خەڵکی بکە بە ئامۆژگاری شیرین وجوان کەھەم موژدەیان پێ بدەیت بە بەھەشت وھەم بیشیان ترسێنیت لە ئاگری دۆزەخ، وە گفتوگۆیان لەگەڵدا بکە بەشێوازێکی زۆر جوان لە دەربڕینی ئاخاوتن وڕەوشتی جوان وگەیاندنی پەیامەکەت پێیان، ئەوەش بزانە ھیدایەتدان وڕێنومایی ئەوان لەسەر تۆ نییە، بەڵکو تۆ تەنھا ئەوەت لەسەرە پێیان ڕابگەیەنیت، بێگومان ھەر ئەویش زاناترە بە حاڵی ئەو کەسەی لە ئاینی ئیسلام لایداوە وگومڕا بووە، وە ھەر ئەویش زاناترە بە حاڵی ئەو کەسانە کە ھیدایەت دراون ورێنوێنی کراون بۆ ئیسلام، بۆیە زۆر خەفەتی لێ مەخۆ و دڵگران مەبە بۆیان. لاپەڕە ١٩ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَإِنْ عَاقَبْتُمْ فَعَاقِبُوا۟ بِمِثْلِ مَا عُوقِبْتُم بِهِۦ ۖ وَلَئِن صَبَرْتُمْ لَهُوَ خَيْرٌۭ لِّلصَّـٰبِرِينَ ﴿١٢٦﴾

ئەگەر ویستان تۆڵە لە دوژمنەکانتان بکەنەوە ئەوا با بە ھاوشێوەی ئەوان چییان لێکردوون ئێوەیش وایان لێ بکەنەوە بێ زیادەڕۆیی کردن، خۆ ئەگەر ھاتوو ئارامتان گرت لە تۆڵە نەکردنەوە لێیان لە کاتێکدا دەسەڵاتیشتان ھەبێت بەسەریاندا، ئەوە کاری وا بۆ ئارامگران لە ئێوە باشترە تا تۆڵە لێکردنەوە

وَٱصْبِرْ وَمَا صَبْرُكَ إِلَّا بِٱللَّهِ ۚ وَلَا تَحْزَنْ عَلَيْهِمْ وَلَا تَكُ فِى ضَيْقٍۢ مِّمَّا يَمْكُرُونَ ﴿١٢٧﴾

ئەی پێغەمبەر - ئارام بگرە لەسەر ئەزیەت وناڕەحەتی ئەوانە، ھەر خوایە یارمەتیت دەدات لەسەر ئارامگرتن، چونکە جگە لە یارمەتی دان وتەوفیقی خوا ھیچ یارمەتیەکی تر نییە، ھیچ خەفەت مەخۆ بۆ ئەوەی بێباوەڕان پشت دەکەنە بانگەوازەکەت، وە ھیچ دڵتەنگیش مەبە لەبەرامبەر ئەو فرت فێڵانەی بەردەوام لێتی دەکەن

إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوا۟ وَّٱلَّذِينَ هُم مُّحْسِنُونَ ﴿١٢٨﴾

بێگومان خوای گەورە لە گەڵ ئەو خواناسانایە کە واز لە گوناھ وتاوان دەھێنن، وە لەگەڵ چاکەکاراندایە، ئەوانەی گوێڕایەڵی ئەون بەجێ بەجێکردنی فەرمانەکانی، ئەو بە یارمەتیدان وپشتگیری لەگەڵیاندایە. لاپەڕە ٢٠ لە ٢٠ moc.hgelp

فێربە · النحل — An-Nahl

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان