سەرەکیتەفسیرالحجر (15)

تەفسیر الحجر — Al-Hijr (15)

مەککی · 99 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

الٓر ۚ تِلْكَ ءَايَـٰتُ ٱلْكِتَـٰبِ وَقُرْءَانٍۢ مُّبِينٍۢ ﴿١﴾

بەڵگەن لەسەر ئەوەی لای خوای گەورەش ھەمان ڕێز ومەکانەت وپلەوپایەیان ھەیە، ئەویش ئایەتەکانی قورئانی پیرۆزن کە ڕۆشنکەرەوەی تەوحید -یەک خوا پەرستی- وئەحکامەکانی شەریعەتی ئیسلامە

رُّبَمَا يَوَدُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْ كَانُوا۟ مُسْلِمِينَ ﴿٢﴾

بێباوەڕان کاتێک لە ڕۆژی قیامەتدا ھەموو شتێکیان بۆ ڕوون دەبێتەوە، وە بۆیان دەردەکەوێت ئەوەی لە دونیا لە کوفر وبێباوەڕی لەسەری بوون ھەمووی بەتاڵ وپڕوپوچ بوو، ئاواتەخوازی ئەوەن کاشکای موسڵمان بوونایە وشوێن پێغەمبەران کەوتنایە

ذَرْهُمْ يَأْكُلُوا۟ وَيَتَمَتَّعُوا۟ وَيُلْهِهِمُ ٱلْأَمَلُ ۖ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ ﴿٣﴾

ئەی پێغەمبەر- واز لەو بێباوەڕانە بھێنە با لە دونیادا وەک ئاژەڵ وڕەشە وڵاخ بخۆن وبخۆنەوە، وازیان لێ بھێنە با تام وچێژ لە خۆشی ولەزەتە بڕاوەکانی دونیا ببینن، وە با ھیوا درێژی سەرقاڵیان بکات ونەیان پەرژێتە سەر باوەڕھێنان وکاروکردەوەی چاکە، جا دواتر کاتێک لە ڕۆژی قیامەت دەگەنە لای خوای گەورە بۆ لێپرسینەوە بەئاگا دێنەوە ودەزانن چی زیانێکی گەورەیان کردووە

وَمَآ أَهْلَكْنَا مِن قَرْيَةٍ إِلَّا وَلَهَا كِتَابٌۭ مَّعْلُومٌۭ ﴿٤﴾

ھیچ گوند وشارێکمان لەو گوند وشارانەی زوڵم وستەمیان کردووە لەناو نەبردووە، دوای ئەوە نەبێت کە ھەریەکەیان لە زانست وعیلمی خوادا کاتێکی بۆ دیاری کرابێت، نە پێش دەکەوێت ونە دوایش دەکەوێت. م اتسبق من أم ة أجلها وما يستٔخرون

مَّا تَسْبِقُ مِنْ أُمَّةٍ أَجَلَهَا وَمَا يَسْتَـْٔخِرُونَ ﴿٥﴾

لەناو بردنی ھیچ گەل وھۆزێک پێش ھاتنی کاتی خۆی ڕوونادات، وە ئەگەر کاتی خۆیشی ھات دواناکەوێت، بۆیە ستەمکاران نابێت دڵخۆش بن کاتێک خوای گەورە بۆ ماوەیەک مۆڵەتیان دەدات وسزایان دوادەخات

وَقَالُوا۟ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِى نُزِّلَ عَلَيْهِ ٱلذِّكْرُ إِنَّكَ لَمَجْنُونٌۭ ﴿٦﴾

بێباوەڕانی مەککە بە پێغەمبەریان -صلى اللە علیە وسلم- دەووت: ئەی ئەو کەسەی بانگەشەی ئەوە دەکەیت گوایە قورئان ویادی خوات بۆ دابەزیووە، بێگومان تۆ بەو بانگەشەیەت شێتی خۆت سەلماندووە، وە وەک شێتەکانیش ھەڵسوکەوت دەکەیت

لَّوْ مَا تَأْتِينَا بِٱلْمَلَـٰٓئِكَةِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ ﴿٧﴾

ئەی بۆچی فریشتە ناهێنیت بۆ ئەوەى شاهێدیت بۆ بدەن ئەگەر لە ڕاستگۆیانیت لەوەى دەیڵێیت: کە پێغەمبەرێکی نێردراویت بۆمان وسزامان بۆ دادەبەزێت

مَا نُنَزِّلُ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةَ إِلَّا بِٱلْحَقِّ وَمَا كَانُوٓا۟ إِذًۭا مُّنظَرِينَ ﴿٨﴾

خوای گەورەش لە وەڵامی ئەو پێشنیارەی کردیان کە فریشتەیەکی لەگەڵ خۆی بھێنایە بۆ شاھێدی دان لەسەر ڕاستی پەیامەکەی؛ بەو بێباوەڕانە دەفەرموێت: ئێمە فریشتە نانێرینە خوارەوە مەگەر حیکمەت ودانایی وابخوازێت وکاتی لەناوبردنی ئێوە ھاتبێت بە دابەزینی سزا بۆ سەرتان، خۆ ئەگەر ھاتوو فریشتەمان ناردە خوارەوە و لاپەڕە ١ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر باوەڕتان پێ نەھێنا ئیتر ئەو کاتەی خوای گەورە لەوە زیاتر مۆڵەتتان نادات وپەلە دەکات لە سزادانتان

إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا ٱلذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَـٰفِظُونَ ﴿٩﴾

بە ڕاستی ئێمە ئەم قورئانەمان دابەزاندووەتە سەر دڵی موحەممەد -صلی اللە علیە وسلم- تاوەکو یادخەرەوەی خەڵکی بێت، وە ھەر ئێمەیش لە زیاد وکەم کردن و گۆڕین ودەستکاری کردن دەیپارێزین

وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ فِى شِيَعِ ٱلْأَوَّلِينَ ﴿١٠﴾

ئەی پێغەمبەر - بێگومان پێش تۆ پێغەمبەرانێکمان نارد بۆ لای چەندین دەست وتاقم لە بێباوەڕانی پێشوو وە باوەڕیان پێ نەکردن وبەدۆریان زانین، بۆیە دڵت لە خۆت دانەمێنێت ودڵتەنگ نەبیت، تۆ یەکەم پێغەمبەر نیت کە گەل وھۆزەکەت باوەڕت پێ نەکەن وبەدرۆت بزانن. وما يأتيهم من ر سول إ ل اكانوا به يستهزءون

وَمَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ ﴿١١﴾

ھیچ پێغەمبەرێک نەھاتووە بۆ لای ھیچ گەل وھۆزێک ئیللا باوەڕیان پێ نەکردووە وبە درۆیان زانیووە وگاڵتە ولاقرتێشیان پێ کردووە

كَذَٰلِكَ نَسْلُكُهُۥ فِى قُلُوبِ ٱلْمُجْرِمِينَ ﴿١٢﴾

ھەروەک چۆن بە درۆ زانین وباوەڕ نەکردنمان خستە دڵ ودەروونی ئوممەت وگەلانی پێشووتر، ھەر بەو شێوەیە دەیھاوێژینە دڵی بێباوەڕان وموشرکین وبتپەرستانی مەککە، ئەویش بەهۆی ئەوەی پشت ھەڵدەکەن لە پەیامی ئیسلام وملکەچی نابن

لَا يُؤْمِنُونَ بِهِۦ ۖ وَقَدْ خَلَتْ سُنَّةُ ٱلْأَوَّلِينَ ﴿١٣﴾

ئەوانە باوەڕ ناھێنن بەو قورئانەی دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد -صلی اللە علیە وسلم-، وە سوننەت ودابی خوای گەورەش بەو شێوەیە بووە ھەر گەل وھۆزیک پێغەمبەرەکەیان بەدرۆ زانی بێت وباوەڕیان پێ نەکردبێت ئەوا خوای گەورە لەناوی بردوون، جا با ئەوانەی بێباوەڕن وپێغەمبەران بە درۆ دەزانن پەند وئامۆژگاری وەربگرن لە چیرۆک وبەسەرھاتی ئەو گەلانەی خوا لەناوی بردن

وَلَوْ فَتَحْنَا عَلَيْهِم بَابًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ فَظَلُّوا۟ فِيهِ يَعْرُجُونَ ﴿١٤﴾

ئەو بێباوەڕانە سەرسەختی دەکەن لەگەڵ پێغەمبەر وملکەچی فەرمانەکانی نابن، ئەگەر بێتو ھەق وڕاستیشیان بە بەڵگەی ڕاست ودروست بۆ ڕوون بێتەوە، جا ھەر بۆیە ئەگەر دەرگایەکیان لە ئاسمانەوە بۆ بکەینەوە وسەر بکەون ھەر باوەڕ ناھێنن

لَقَالُوٓا۟ إِنَّمَا سُكِّرَتْ أَبْصَـٰرُنَا بَلْ نَحْنُ قَوْمٌۭ مَّسْحُورُونَ ﴿١٥﴾

باوەڕ ناکەن ودەڵێن: چاوەکانمان ھێزی بینینی نەماوە، بەڵکو ئەوەی دەیبینین بە ھێزی جادووە، وە ئێمە جادوومان لێکراوە وڕاست نییە

وَلَقَدْ جَعَلْنَا فِى ٱلسَّمَآءِ بُرُوجًۭا وَزَيَّنَّـٰهَا لِلنَّـٰظِرِينَ ﴿١٦﴾

بە ڕاستی لە ئاسمان ئەستێرە گەلێکی گەورەمان داناوە تاوەکو لە تاریکی بیابان وناو دەریا خەڵکی لەسەفەر وگەشت وگەڕانیاندا بە ھۆیانەوە ڕێگا دەست نیشان بکەن و ڕێنوێنیان بکات، وە ئاسمانمان بەم ئەستێرانە ڕازاندووەتەوە بۆ تەماشاکەران، تاوەکو بەڵگە بن لەسەر گەورەیی دەسەڵاتی خوای گەورە -سبحانە وتعالی-. لاپەڕە ٢ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر وحفظنها من كل شيطن رجيم

وَحَفِظْنَـٰهَا مِن كُلِّ شَيْطَـٰنٍۢ رَّجِيمٍ ﴿١٧﴾

وە ئاسمانمان لە خراپە وشەڕی ھەموو شەیتانێکی نەفرین لێکراو (دوور لەڕەحمەتی خوا) پاراستووە

إِلَّا مَنِ ٱسْتَرَقَ ٱلسَّمْعَ فَأَتْبَعَهُۥ شِهَابٌۭ مُّبِينٌۭ ﴿١٨﴾

مەگەر ئەوانەیان نەبێت کە بە پەنھانی گوێدەگرن لە فریشتەکانی نزیک عەرشی خوا، لەو کاتەدا پارچەیەك لە ئاگری بریسکەدار شوێنیان دەکەوێت ودەیانسووتێنێت

وَٱلْأَرْضَ مَدَدْنَـٰهَا وَأَلْقَيْنَا فِيهَا رَوَٰسِىَ وَأَنۢبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ شَىْءٍۢ مَّوْزُونٍۢ ﴿١٩﴾

وە زەویمان ڕاخستووە تاوەکو خەڵکی لەسەری نیشتەجێ بن، وە شاخ وکێوەکانمان وەک مێخ بەناخی زەویدا بردووەتە خوارەوە تاوەکو چەسپاوی بکات ولە ژێر پێی خەڵکی نەلەرزێ، وە ھەموو جۆرە دار ودرەخت وگژوگیا وڕووەکێکمان بە شێوەیەکی پڕ لەحیکمەت ودانایی ومەزەندەکاری تێدا ڕواندووە. وجعلنا لكم فيها معيش ومن لستم له برزقين

وَجَعَلْنَا لَكُمْ فِيهَا مَعَـٰيِشَ وَمَن لَّسْتُمْ لَهُۥ بِرَٰزِقِينَ ﴿٢٠﴾

ئەی خەڵکینە - تا ئەو کاتەی لە ژیانی دونیا بن ھۆکاری ژیان وگوزەرانی ئێوەمان لە خواردن وخواردنەوە لە زەوی داناوە، ھاوکات ژیانی ئەوانەیش کە ڕۆزییان لەسەر ئێوە نییە لە خەڵکانێکی تر وئاژەڵەکانیش

وَإِن مِّن شَىْءٍ إِلَّا عِندَنَا خَزَآئِنُهُۥ وَمَا نُنَزِّلُهُۥٓ إِلَّا بِقَدَرٍۢ مَّعْلُومٍۢ ﴿٢١﴾

ھەر شتێک مایەی سوود بێت بۆ خەڵکی وگیانداران وئاژەڵەکان ئێمە دەسەڵاتی ھێنانەدی وسوود بەخشینمان پێیان ھەیە، وە ھیچ شتێکیشمان نەھێناوە بوون بە حیکمەت ودانایی ومەزەندەکاری نەبێت کە ویست وحیکمەتی ئێمەی لەسەرە

وَأَرْسَلْنَا ٱلرِّيَـٰحَ لَوَٰقِحَ فَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَسْقَيْنَـٰكُمُوهُ وَمَآ أَنتُمْ لَهُۥ بِخَـٰزِنِينَ ﴿٢٢﴾

وە بايەکانیشمان نارد بۆ موتوربە کردنی ھەورەکان، وە ھەر لەو ھەورە موتوربەکراوانەوە بارانمان باراند، کە بۆ خواردنەوەی خۆتان ومەڕ وماڵات وئاودێری کشتوکاڵتان سوودی لێ ببینن، خۆ ئێوە ناتوانن لای خۆتان گلی بدەنەوە وھەڵیبگرن تاوەک بیر وکانی وڕووبارەکانی لێ بێت، بەڵکو ئەوەی گلی دەداتەوە وھەڵی دەگرێت بۆتان تەنھا خوای باڵادەست وبەتوانایە

وَإِنَّا لَنَحْنُ نُحْىِۦ وَنُمِيتُ وَنَحْنُ ٱلْوَٰرِثُونَ ﴿٢٣﴾

بێگومان ئێمە گیان دەکەین بە بەری بێ گیانەکاندا بەوەی لە نەبوونەوە دروستیان دەکەین، وە پاش مردنیشیان جارێکی تر زیندوویان دەکەینەوە، وە زیندووەکانیشیان لەکاتی دیاریکراوی خۆیاندا دەمرێنین، وە ئەوە تەنھا ئێمەین دەمێنینەوە ونامرین وە ئێمە میراتگری زەوی وئەوەین لەسەر زەویدایە

وَلَقَدْ عَلِمْنَا ٱلْمُسْتَقْدِمِينَ مِنكُمْ وَلَقَدْ عَلِمْنَا ٱلْمُسْتَـْٔخِرِينَ ﴿٢٤﴾

وە بەڕاستی ئێمە بەپێشینانی ئێوە لە زیندوان ومردوانتان دەزانین، وە دەیشزانین بەوانەی دواکەوتوون لێیان، وە ھیچ شتێک نیە نھێنی وشاراوە بێت لای خوای گەورە

وَإِنَّ رَبَّكَ هُوَ يَحْشُرُهُمْ ۚ إِنَّهُۥ حَكِيمٌ عَلِيمٌۭ ﴿٢٥﴾

ئەی پێغەمبەر - خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ئەوانە بۆ لێپرسینەوە کۆ دەکاتەوە، تاوەکو پاداشتی خێری چاکەکاران بداتەوە، وە تۆڵەی خراپەیش بسێنێت لە خراپەکاران، بێگومان خوای گەورە دانا وکاربەجێیە لە بەرێوەبردنی کاروبارەکانیدا، وە زۆریش زانایە کە ھیچ شتێک لەلای ئەو نھێنی وشاراوە نییە. لاپەڕە ٣ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَلَقَدْ خَلَقْنَا ٱلْإِنسَـٰنَ مِن صَلْصَـٰلٍۢ مِّنْ حَمَإٍۢ مَّسْنُونٍۢ ﴿٢٦﴾

بێگومان ئێمە ئادەممان لەگڵێکی وشک بووەوە بەدیھێنا ئەگەر پەنجەی لێ بدرایە دەزرنگیەوە، ئەو گڵەی ئادەمی لێ بەدیھێنرا گڵێکی ڕەشە لەبەر درێژی ماوەی مانەوەی ڕەنگ وبۆنی گۆڕاوە

وَٱلْجَآنَّ خَلَقْنَـٰهُ مِن قَبْلُ مِن نَّارِ ٱلسَّمُومِ ﴿٢٧﴾

وە باوکە گەورەی جنۆکەکانیشمان (کە مەبەست پێی ئیبلیسە) لە پێش بەدیھێنانی ئادەم (سەلامی خوای لێبێت) لە ئاگرێکی زۆر گەرم بەدیھێناوە

وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَـٰٓئِكَةِ إِنِّى خَـٰلِقٌۢ بَشَرًۭا مِّن صَلْصَـٰلٍۢ مِّنْ حَمَإٍۢ مَّسْنُونٍۢ ﴿٢٨﴾

ئەی پێغەمبەر - یادی ئەو کاتە بکەوە کە پەروەردگارت بە فریشتەکانی فەرموو کە ئیبلیسیشیان لەگەڵ بوو: فەرمووی: بێگومان من مرۆڤێك لە گڵێکی وشک بووەوە بەدی دەھێنم ئەگەر پەنجەی لێ بدرێت دەزرنگێتەوە، ڕەنگیشی ڕەنگێکی ڕەشی ترشاوی بۆن گۆڕاوە. فإذا سو يته ونفخت فيه من ر وحى فقعوا له سجدين

فَإِذَا سَوَّيْتُهُۥ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِن رُّوحِى فَقَعُوا۟ لَهُۥ سَـٰجِدِينَ ﴿٢٩﴾

جا کاتێک وێنە وشێوەیم ڕێک خست، وە تەواو بەدیم ھێنا وگیانم بەبەردا کرد، ئەوا وەک جێبەجێکردنی فەرمانی من وسڵاو لێکردنی سوژدەی ڕێزی بۆ ببەن

فَسَجَدَ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ كُلُّهُمْ أَجْمَعُونَ ﴿٣٠﴾

فریشتەکان ھەر ھەموویان بەو شێوەیەی پەروەردگار فەرمانی پێکردبوون سوژدەیان برد بۆ ئادەم

إِلَّآ إِبْلِيسَ أَبَىٰٓ أَن يَكُونَ مَعَ ٱلسَّـٰجِدِينَ ﴿٣١﴾

ئیبلیس (کە خۆی فریشتەیش نەبوو) کاتێک لەگەڵ فریشتەکان بوو؛ خوای گەورە فەرمانی پێکردن هەموویان سوژدە بۆ ئادەم ببەن، بەڵام ئیبلیس لەگەڵ فریشتەکان سوژدەی بۆ ئادەم نەبرد

قَالَ يَـٰٓإِبْلِيسُ مَا لَكَ أَلَّا تَكُونَ مَعَ ٱلسَّـٰجِدِينَ ﴿٣٢﴾

پاش ئەوەی ئیبلیس ئامادە نەبوو سوژدە بۆ ئادەم ببات، خوای گەورە پێی فەرموو: چی وای لێکردیت لەگەڵ ئەو فریشتانە سوژدە نەبەیت، کە فەرمانی منیان جێبەجێکرد وسوژدەیان برد (بۆ ئادەم)؟ قال لم أكن لأس جد لبشر خلقته من صلصل من حمإ م سنون

قَالَ لَمْ أَكُن لِّأَسْجُدَ لِبَشَرٍ خَلَقْتَهُۥ مِن صَلْصَـٰلٍۢ مِّنْ حَمَإٍۢ مَّسْنُونٍۢ ﴿٣٣﴾

ئیبلیس بە لووتبەرزی وخۆبەزلزانیەکەوە ووتی: ڕاست وگونجاو نییە بۆ من سوژدە ببەم بۆ مرۆڤێک کە لەگڵێکی وشکی ڕەشی ترشاو دروستکراوە

قَالَ فَٱخْرُجْ مِنْهَا فَإِنَّكَ رَجِيمٌۭ ﴿٣٤﴾

خوای گەورە بە ئیبلیسی فەرموو: لە بەھەشت بچۆرە دەرەوە، چونکە تۆ لە ھەموو ڕەحم ومیھرەبانییەکی من دەرکراویت

وَإِنَّ عَلَيْكَ ٱللَّعْنَةَ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلدِّينِ ﴿٣٥﴾

نەفرینت لێ بێت، وە لە ڕەحمەت ومیھرەبانی من دەرکراویت هەتا ڕۆژی قیامەت. لاپەڕە ٤ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قَالَ رَبِّ فَأَنظِرْنِىٓ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ ﴿٣٦﴾

ئیبلیس ووتی: ئەی پەروەردگارم، مۆڵەتم بدە وتا ڕۆژی خەڵکی زیندوو کردنەوە مەمرێنە

قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ ٱلْمُنظَرِينَ ﴿٣٧﴾

خوای گەورە پێی فەرموو: بێگومان تۆ لەو کەسانەیت کە خوا مۆڵەتی داویت وکاتی مردنی دواخستوون

إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْوَقْتِ ٱلْمَعْلُومِ ﴿٣٨﴾

هەتا ئەو کاتەی ھەموو خەڵکی وھەموو دروستکراوەکانی خوا لە كاتی فووکردنی یەکەم بە کەڕەنادا دەمرن

قَالَ رَبِّ بِمَآ أَغْوَيْتَنِى لَأُزَيِّنَنَّ لَهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ ﴿٣٩﴾

ئیبلیس ووتی: ئەی پەروەردگارم بە ھۆی ئەوەی کە تۆ گومڕات کردم، مەرج بێت گوناھ وتاوان بۆ نەوە ووەچەکانی ئادەم لەسەر زەوی جوان وڕازاوە وشیرین بکەم، وە ھەموویان گومڕا بکەم ولایان بدەم لە ڕێگای ڕاست

إِلَّا عِبَادَكَ مِنْهُمُ ٱلْمُخْلَصِينَ ﴿٤٠﴾

ئەوانەیان نەبێت کە ھەڵتبژاردون وڕێگای ڕاستت نیشان داون لە بەندە دڵسۆزەکانت. قال هذا صرط على مستقيم

قَالَ هَـٰذَا صِرَٰطٌ عَلَىَّ مُسْتَقِيمٌ ﴿٤١﴾

خوای گەورە فەرمووی: ئەمە ڕێگای ڕاست ومامناوەندی بەرەو منە

إِنَّ عِبَادِى لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَـٰنٌ إِلَّا مَنِ ٱتَّبَعَكَ مِنَ ٱلْغَاوِينَ ﴿٤٢﴾

بێگومان بەندە دڵسۆزەکانی من تۆ دەسەڵاتت نییە بەسەریاندا، وە ناتوانیت گومڕایان بکەیت، ئەوانەیان نەبێت کە گومڕابوون وشوێنی تۆ کەوتوون. وإ ن جهن م لموعدهم أ جمعين

وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمَوْعِدُهُمْ أَجْمَعِينَ ﴿٤٣﴾

وە بێگومان ئاگری دۆزەخ جێگای ژوان ومانەوەی ئیبلیس وشوێنکەوتووە گومڕاکانی دەبێت. لها سبعةأبوب لكل باب منهم جزء مقسوم

لَهَا سَبْعَةُ أَبْوَٰبٍۢ لِّكُلِّ بَابٍۢ مِّنْهُمْ جُزْءٌۭ مَّقْسُومٌ ﴿٤٤﴾

ئاگری دۆزەخ حەوت دەرگای ھەیە لێوەی دەچنە ژوورەوە، وە ھەر دەرگایەکیش شوێنکەوتووانی ئیبلیس بەشی خۆیان ھەیە لێوەی دەچنە ژوورەوە

إِنَّ ٱلْمُتَّقِينَ فِى جَنَّـٰتٍۢ وَعُيُونٍ ﴿٤٥﴾

بێگومان ئەوانەی لە خوا ترسن، ئەوانەی فەرمانەکانی جێبەجێ دەکەن ودوور دەکەونەوە لەسەرپێچیەکانی لەچەندین باخ وبەھەشت وسەرچاوەکانی ڕووبار وکانی دان. لاپەڕە ٥ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

ٱدْخُلُوهَا بِسَلَـٰمٍ ءَامِنِينَ ﴿٤٦﴾

کاتی چوونە ژوورەوە بۆ بەھەشت پێیان دەووترێت: بچنە ناویەوە ئێوە سەلامەت وپارێزراون لە ھەرچی دەرد وبەڵا وموسیبەت ھەیە، وە دڵنیا وئەمینن لە ھەموو ترسێک. ونزعنا ما فى صدورهم من غل إخونا عل سرر م تقبلين

وَنَزَعْنَا مَا فِى صُدُورِهِم مِّنْ غِلٍّ إِخْوَٰنًا عَلَىٰ سُرُرٍۢ مُّتَقَـٰبِلِينَ ﴿٤٧﴾

ھەرچی ڕق وکینە ودوژمنایەتیەک لە دڵیاندا بوو ھەموویمان لێ دەرھێنان، وە کردمانن بە برای خۆشەویستی یەکتر، لەسەر جێگا وتەختی بەرز بەرامبەر یەکتر دادەنیشن، وە ھەندێکیان تەماشای ھەندێکی تریان دەکەن. لا يمسهم فيها نصب وما هم منها بمخرجين

لَا يَمَسُّهُمْ فِيهَا نَصَبٌۭ وَمَا هُم مِّنْهَا بِمُخْرَجِينَ ﴿٤٨﴾

لەو بەھەشتانەدا دووچاری ماندوو بوون نابن، وە ھەرگیزیش لێی نایەنە دەرەوە، بەڵکو بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە

۞ نَبِّئْ عِبَادِىٓ أَنِّىٓ أَنَا ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ ﴿٤٩﴾

ئەی پێغەمبەر - بە بەندەکانم ڕابگەیەنە بێگومان ھەر خۆم لێبوردەی گوناھ وتاوانەکانم بۆ ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە، وە زۆریش میھرەبانم بەرامبەریان

وَأَنَّ عَذَابِى هُوَ ٱلْعَذَابُ ٱلْأَلِيمُ ﴿٥٠﴾

وە پێیشیان ڕابگەیەنە کە سزای من سزای بە ئێش وئازارە، دەی با تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لا م تاوەکو بەر لێخۆشبوونی من بکەون، وە ئەمین ودڵنیاش بن لە سزای سەختی من. ونبئهم عن ضيف إ برهيم

وَنَبِّئْهُمْ عَن ضَيْفِ إِبْرَٰهِيمَ ﴿٥١﴾

وە ھەواڵی میوانەکانی ئیبراھیمیشیان (سەلامی خوای لێبێت) پێ ڕابگەیەنە، میوانە فریشتەکان ئەوانەی کە ھاتنە لای ئیبراھیم وموژدەی بەخشینی کوڕەکەیان پێدا، لەگەڵ ھەواڵی لەناوبردنی گەلەکەی لوط. إ ذ دخلوا عليه فقالوا سلما قال إنا منكم وجلون

إِذْ دَخَلُوا۟ عَلَيْهِ فَقَالُوا۟ سَلَـٰمًۭا قَالَ إِنَّا مِنكُمْ وَجِلُونَ ﴿٥٢﴾

کاتێک چوونە ژوورەوە بۆ لای پێیان وت: سەلامت لێ بێت، ئیبراھیمیش بە باشتر لەوە وەڵامی دانەوە وگوێرەکەیەکی بۆ سەربڕین وبۆی برژاندن وپێشکەشی کردن تاوەکو بیخۆن، چونکە وایزانی مرۆڤن، جا کاتێک بینی لە گۆشتی گوێرەکەکە ناخۆن، پێی فەرموون: بەڕاستی ئێمە لێتان دەترسین. قالوا لا توجل إنا نبشرك بغلم عليم

قَالُوا۟ لَا تَوْجَلْ إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَـٰمٍ عَلِيمٍۢ ﴿٥٣﴾

فریشتە نێردراوەکان بە ئیبراھیمان ووت: مەترسە، ئێمە موژدەیەکی خۆشت پێ دەدەین، موژدەی کوڕێکی زانا بە تۆ دەدەین

قَالَ أَبَشَّرْتُمُونِى عَلَىٰٓ أَن مَّسَّنِىَ ٱلْكِبَرُ فَبِمَ تُبَشِّرُونَ ﴿٥٤﴾

ئیبراھیم سەری سوڕما لە پێدانی ئەو موژدەیە پێی، بۆیە بەفریشتەکانی فەرموو: ئێوە موژدەی بەخشینی کوڕێک بە من دەدەن لەکاتێکدا من تەمەنم ھەڵکشاوە وپیر بووم، ئیتر چۆن موژدەی وام پێ دەدەن؟ لاپەڕە ٦ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قَالُوا۟ بَشَّرْنَـٰكَ بِٱلْحَقِّ فَلَا تَكُن مِّنَ ٱلْقَـٰنِطِينَ ﴿٥٥﴾

فریشتە نێردراوەکان بە ئیبراھیمیان وت: ئێمە موژدەیەکی ھەق وڕاستمان بە تۆ داوە کە ھیچ گومانی تێدا نییە، بۆیە نابێت بێ ھیوا بیت لەو موژدەیەی پێمان داویت

قَالَ وَمَن يَقْنَطُ مِن رَّحْمَةِ رَبِّهِۦٓ إِلَّا ٱلضَّآلُّونَ ﴿٥٦﴾

ئیبراھیم فەرمووی: دەبێت کێ لە ڕەحمەت ومیھرەبانی خوای گەورە بێ ھیوا بێت جگە لەو کەسانە نەبێت کە لە ڕێگای ھەق لایانداوە وگومڕا بوون؟!

قَالَ فَمَا خَطْبُكُمْ أَيُّهَا ٱلْمُرْسَلُونَ ﴿٥٧﴾

ئیبراھیم پێی فەرموو: ئەی نێردراوەکان دەبێت کاری گرنگتان لە ھاتنتان چی بێت لە لایەن خوای گەورەوە؟

قَالُوٓا۟ إِنَّآ أُرْسِلْنَآ إِلَىٰ قَوْمٍۢ مُّجْرِمِينَ ﴿٥٨﴾

فریشتە نێردراوەکان ووتیان: بێگومان ئێمە خوای گەورە ناردووینی بۆ لەناوبردنی گەلێکی تاوانباری پڕ لەشەڕ وزۆر خراپەکار، کە گەلی لوطە

إِلَّآ ءَالَ لُوطٍ إِنَّا لَمُنَجُّوهُمْ أَجْمَعِينَ ﴿٥٩﴾

جگە لە لوط وشوێنکەوتووانی نەبێت لەباوەڕداران، کە ئەوان تیا ناچن، بێگومان ئێمە ئەوانە ھەموو ڕزگار دەکەین

إِلَّا ٱمْرَأَتَهُۥ قَدَّرْنَآ ۙ إِنَّهَا لَمِنَ ٱلْغَـٰبِرِينَ ﴿٦٠﴾

ژنەکەی لوط نەبێت، کە بڕیارمان داوە دەبێت ئەویش لەگەڵ ئەو بێباوەڕانە بێت دەمێننەوە وتیادەچن

فَلَمَّا جَآءَ ءَالَ لُوطٍ ٱلْمُرْسَلُونَ ﴿٦١﴾

جا کاتێک فریشتە نێردراوەکان لە شێوەی پیاوانێکی سەروسیما جوان گەیشتنە لای بنەماڵە وگەلەکەی لوط. قال إ نكم قوم م نكرون

قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌۭ مُّنكَرُونَ ﴿٦٢﴾

لوط (سەلامی خوای لێبێت) پێی فەرموون: بێگومان ئێوە کەسانێکن من ناتانناسم. قالوا بل جئنك بما كانوا فيه يمترون

قَالُوا۟ بَلْ جِئْنَـٰكَ بِمَا كَانُوا۟ فِيهِ يَمْتَرُونَ ﴿٦٣﴾

فریشتە نێردراوەکان بە لوطیان ووت: - ئەی لوط - مەترسە بەڵکو ئێمە ھاتووین بۆ سزادانی گەلەکەت، ئەو سزا لەناوبەرەى کە ئەوان گومانیان ھەیە لە بوونی وباوەڕیان پێی نییە

وَأَتَيْنَـٰكَ بِٱلْحَقِّ وَإِنَّا لَصَـٰدِقُونَ ﴿٦٤﴾

ھاتووین بۆ لا ت ھەواڵێکی ھەق وڕاستت پێ بدەین کە گاڵتە نییە، بێگومان بەڕاستمانە وکەسانێکی ڕاستگۆین لەوەی ھەواڵمان پێت داوە. لاپەڕە ٧ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَأَسْرِ بِأَهْلِكَ بِقِطْعٍۢ مِّنَ ٱلَّيْلِ وَٱتَّبِعْ أَدْبَـٰرَهُمْ وَلَا يَلْتَفِتْ مِنكُمْ أَحَدٌۭ وَٱمْضُوا۟ حَيْثُ تُؤْمَرُونَ ﴿٦٥﴾

دوای تێپەڕ بوونی بەشێک لە شەو لەگەڵ ئەوانەی لە کەسوکار وگەلەکەت باوەڕیان ھێناوە لە شار دەرچن، وە تۆیش لە دوایانەوە بڕۆ، وە ھیچ کەس لە ئێوە ئاوڕ نەداتەوە بۆ دواوە تاوەکو تەماشای ئەوان بکات کە چیان بەسەردێت، وە بڕۆن بۆ ئەو شوێنەی کە فەرمانتان پێکراوە بۆی بڕۆن

وَقَضَيْنَآ إِلَيْهِ ذَٰلِكَ ٱلْأَمْرَ أَنَّ دَابِرَ هَـٰٓؤُلَآءِ مَقْطُوعٌۭ مُّصْبِحِينَ ﴿٦٦﴾

وەحیمان بۆ لوط نارد وئاگادارمان کردەوە کە گەلەکەت دووچاری ئەو قەدەرە دەبن کە دیاریمان کردووە بۆیان، ئەویش ئەوەیە ھەموو گەلەکەت لە سپێدەی بەیانیدا ڕیشەکێش دەکەین ولەناویان دەبەین

وَجَآءَ أَهْلُ ٱلْمَدِينَةِ يَسْتَبْشِرُونَ ﴿٦٧﴾

ھەر کە دانیشتوانی شارەکەی (سەدوم) بیستیان کە لوط میوانە سەروسیما جوانەکانی ھاتوون، موژدەی ھاتنی ئەو میوانانەیان بە یەکتری دەدا، تاوەکو دەست درێژیان بکەنە سەر وداوێن پیسیان لەگەڵ بکەن

قَالَ إِنَّ هَـٰٓؤُلَآءِ ضَيْفِى فَلَا تَفْضَحُونِ ﴿٦٨﴾

لوط (سەلامی خوای لێبێت) پێی فەرموون: ئەو خەڵکەی ھاتوونەتە ماڵەکەم میوانی منن، تکاتان لێدەکەم ڕوو زەردم مەکەن

وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَلَا تُخْزُونِ ﴿٦٩﴾

لە خوای گەورە بترسن ووازبھێنن لە داوێن پیسی، ئازاری میوانەکانم مەدەن وشەرمەزارم مەکەن لایان

قَالُوٓا۟ أَوَلَمْ نَنْهَكَ عَنِ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٧٠﴾

گەلەکەی پێیان ووت: ئایا ئێمە پێمان نەوتیت کە میوانداری ھیچ کەسێک نەکەیت وکەس نەیەتە ماڵت؟!

قَالَ هَـٰٓؤُلَآءِ بَنَاتِىٓ إِن كُنتُمْ فَـٰعِلِينَ ﴿٧١﴾

لوط (سەلامی خوای لێبێت) لەبەردەم میوانەکانیدا پۆزشی بۆ ھێنانەوە وووتی: ئەوانە کچانی خۆمن لەدەستەی ئافرەتانی خۆتانن، مارەیان بکەن ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن ئارەزووی خۆتان تێر دەکەن. لعمرك إن هم لفى سكرتهم يعمهون

لَعَمْرُكَ إِنَّهُمْ لَفِى سَكْرَتِهِمْ يَعْمَهُونَ ﴿٧٢﴾

ئەی پێغەمبەر - سوێند بێت بە تەمەن وژیانی تۆ، بێگومان گەلەکەی لوط لە گێژاوی مەستی وبێھۆشی خۆیاندا دەڕۆن ودەچن وبەیەکدا دێن

فَأَخَذَتْهُمُ ٱلصَّيْحَةُ مُشْرِقِينَ ﴿٧٣﴾

لەگەڵ ھەڵھاتنی خۆردا دەنگێکی زۆر گەورەی لەناوبەر گرتنی. فجعلنا عليها سافلها وأمطرنا عليهم ح جارة من س جيل

فَجَعَلْنَا عَـٰلِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِمْ حِجَارَةًۭ مِّن سِجِّيلٍ ﴿٧٤﴾

گوندەکانیانمان سەرەو ژێر کرد، وە پاشان گڵەبەردمان بەسەریاندا باراند. لاپەڕە ٨ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر إن فى ذلك لٔايت للمتوسمين

إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍۢ لِّلْمُتَوَسِّمِينَ ﴿٧٥﴾

بێگومان ئەوەی باسکرا لەوەی بەسەر گەلی لوط ھات لە تیاچوون وبەردبارانکردنیان بەڵگە ونیشانە ھەیە بۆ کەسانێک پەند وئامۆژگاری لێوەربگرن. وإن ها لبسبيل م قيم

وَإِنَّهَا لَبِسَبِيلٍۢ مُّقِيمٍ ﴿٧٦﴾

بێگومان گوندەکانی گەلی لوط لەسەر ڕێگایەکی جێگیرە، ھەر ڕێبوارێک بەلایدا بڕوات دەیبینێت. إن فى ذلك لٔاية للمؤمنين

إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةًۭ لِّلْمُؤْمِنِينَ ﴿٧٧﴾

بێگومان لەوەی ڕوویدا وبەسەر گەلی لوطدا ھات بەڵگەی ڕوون وئاشکرایە لەسەر گەورەیی دەسەڵاتی خوا بۆ ئەو بڕاوادارانەی کە پەند وئامۆژگاری لێوەردەگرن

وَإِن كَانَ أَصْحَـٰبُ ٱلْأَيْكَةِ لَظَـٰلِمِينَ ﴿٧٨﴾

بەڕاستی (گەلی شوعەیب) خەڵکی ئەو شارەی کە درەختەکانی چڕوپڕن ستەمکار بوون، بەوەی بێباوەڕ بوون بە خوای گەورە وپێغەمبەرەکەشیان (كە شوعەیب بوو -سەلامی خوای لێبێت-) بەدرۆ زانی وباوەڕیان پێ نەکرد

فَٱنتَقَمْنَا مِنْهُمْ وَإِنَّهُمَا لَبِإِمَامٍۢ مُّبِينٍۢ ﴿٧٩﴾

لە بەرامبەر ئەو بێباوەڕیەیاندا تۆڵەمان لێ سەندن، بەسزای توندی خۆمان گرتمانن، بێگومان گوندەکانی گەلی لوط وشوێن وجێگای گەلەکەی شوعەیب لەسەر ڕێگایەکی ڕوون وئاشکرایە ھەر کەسێک تێپەڕ ببێت بەو شوێنەدا دەیانبینێت

وَلَقَدْ كَذَّبَ أَصْحَـٰبُ ٱلْحِجْرِ ٱلْمُرْسَلِينَ ﴿٨٠﴾

بەڕاستی گەلی سەمود، نیشتەجێبووانی دۆڵی حیجر (کە دەکەوێتە نێوان حجاز وشام) ەوە، ھەموو پێغەمبەرانیان بە درۆ زانی وباوەڕیان پێ نەکردن، کاتێک پێغەمبەرەکەیان کە ساڵح بوو (سەلامی خوای لێبێت) بەدرۆزانی وباوەڕیان پێ نەکرد. وءاتينهم ءايتنا فكانوا عنها معرضين

وَءَاتَيْنَـٰهُمْ ءَايَـٰتِنَا فَكَانُوا۟ عَنْهَا مُعْرِضِينَ ﴿٨١﴾

لەگەڵ ھەموو ئەمانەدا چەندین بەڵگە ونیشانەی خۆمان نیشاندان لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەرەکەیان لەو پەیامەی کە لەلایەن پەروەردگاریەوە ھێناویەتی، یەکێک لەوانە بەڵگەی وشترە مێیەکەیان بوو، بەڵام پەند وئامۆژگاریان لێ وەرنەگرت وبەبای خەیاڵیاندا نەھات وگوێیان پێ نەدا

وَكَانُوا۟ يَنْحِتُونَ مِنَ ٱلْجِبَالِ بُيُوتًا ءَامِنِينَ ﴿٨٢﴾

گەلی سەموود گەلێک بوون شاخ وکێوەکانیان دادەتاشی وخانوویان لێ دروست دەکرد، وتێیدا نیشتەجێ دەبوون، وە لەوە بێ ترس بوون کە خانووەکانیان بەسەردا بڕوخێت

فَأَخَذَتْهُمُ ٱلصَّيْحَةُ مُصْبِحِينَ ﴿٨٣﴾

لە بەرەبەیانێکی زوودا سزای دەنگێکی توند گرتنی وتیاچوون. لاپەڕە ٩ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَمَآ أَغْنَىٰ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ ﴿٨٤﴾

ئەوەی بەدەستیان ھێنابوو لەماڵ وسەروەت وسامان وخانووی بەرز وتوند وتۆڵی ناو چیاکان نەیانتوانی سزاکەی خوای گەورەیان لێ بگێڕنەوە

وَمَا خَلَقْنَا ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَآ إِلَّا بِٱلْحَقِّ ۗ وَإِنَّ ٱلسَّاعَةَ لَـَٔاتِيَةٌۭ ۖ فَٱصْفَحِ ٱلصَّفْحَ ٱلْجَمِيلَ ﴿٨٥﴾

ئاسمانەکان وزەوی وئەوەیشی لەنێوانیاندایە بەبێ ھوودە وبێ حیکمەت بەدیمان نەھێناون، ھەموو ئەوانەمان بەھەق بەدیھێناوە، بێگومان ڕۆژی دوایی ھەر دێت وکەس ناتوانێت ڕێی لێ بگرێت، جا کەوابێت - ئەی پێغەمبەر - تۆ پشت ھەڵ بکە لەوانەی باوەڕت پێ ناھێنن وبەدرۆت دەزانن، بەشێوەیەکی جوان چاوپۆشیان لێ بکە، هەتا کاتی خۆی دێت وپەروەردگارت مۆڵەتی ڕووبەڕوبوونەوەت پێ دەدا لە گەڵیان

إِنَّ رَبَّكَ هُوَ ٱلْخَلَّـٰقُ ٱلْعَلِيمُ ﴿٨٦﴾

ئەی پێغەمبەری خوا - بێگومان پەروەردگاری تۆ ھەمیشە بەدیھێنەری ھەموو شتێکە، وە زۆریش زانا وئاگادارە پێی

وَلَقَدْ ءَاتَيْنَـٰكَ سَبْعًۭا مِّنَ ٱلْمَثَانِى وَٱلْقُرْءَانَ ٱلْعَظِيمَ ﴿٨٧﴾

ئەی پێغەمبەر - ئێمە سورەتی (الفاتحة) مان پێ داویت کە سەرەتای قورئانە وحەوت ئایەتە، ھەروەھا ئەم قورئانە گەورەیەشمان پێداویت

لَا تَمُدَّنَّ عَيْنَيْكَ إِلَىٰ مَا مَتَّعْنَا بِهِۦٓ أَزْوَٰجًۭا مِّنْهُمْ وَلَا تَحْزَنْ عَلَيْهِمْ وَٱخْفِضْ جَنَاحَكَ لِلْمُؤْمِنِينَ ﴿٨٨﴾

ئەی پێغەمبەر - چاو مەبڕە ئەو ناز ونیعمەتانەی داومانە بە بێباوەڕان، چونکە کاتیە ولەناو دەچێت، وە ھیچ خەفەت مەخۆ ودڵگران مەبە لەوەی باوەڕت پێ ناھێنن و بەدرۆت دەزانن، وە باڵی بەزەیی ومیھرەبانیت بۆ باوەڕداران ڕابخە، واتا: لەگەڵیان زۆر خاكی (متەوازع) بە

وَقُلْ إِنِّىٓ أَنَا ٱلنَّذِيرُ ٱلْمُبِينُ ﴿٨٩﴾

ئەی پێغەمبەر - بڵێ: بێگومان من تەنھا ترسێنەری ئاشکرام (دەتانترسێنم بەسزای سەختی پەروەردگارتان)

كَمَآ أَنزَلْنَا عَلَى ٱلْمُقْتَسِمِينَ ﴿٩٠﴾

دەتانترسێنم لە تووشبوون بە ئەوەى دووچاری ئەو کەسانە بوو، کە کتێب وپەرتووکەکانی خوایان بەش بەش کرد، باوەڕیان بەھەندێکی ھەبوو، وە بێباوەڕیش بوون بەھەندێکی تری (مەبەست پێی جولەکە وگاورەکانە)

ٱلَّذِينَ جَعَلُوا۟ ٱلْقُرْءَانَ عِضِينَ ﴿٩١﴾

ئەوانەی قورئانیان بەش بەشکرد، وە وتیان: قورئان جادووە، یان فاڵە، یان ھۆنراوە وشیعرە. فوربك لنسٔلن هم أ جمعين

فَوَرَبِّكَ لَنَسْـَٔلَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ ﴿٩٢﴾

ئەی پێغەمبەر - سوێند بێت بە پەروەردگارت لە ڕۆژی قیامەتدا لە تەواوی ئەو کەسانە دەپرسینەوە کە قورئانیان بەش بەشکرد (باوەڕیان بەھەندێکی ھەیە وبێباوەڕن بە ھەندێکی تری). لاپەڕە ١٠ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر عما كانوا يعملون

عَمَّا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿٩٣﴾

لەو گوناھ وکوفر وکاروکردەوە خراپانە دەپرسینەوە کە لە دونیادا کردبوویان

فَٱصْدَعْ بِمَا تُؤْمَرُ وَأَعْرِضْ عَنِ ٱلْمُشْرِكِينَ ﴿٩٤﴾

ئەی پێغەمبەر - ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردوویت خەڵکی بۆ بانگ بکە وئاشکرای بکە، وە پشت ھەڵکە لە موشریک وبتپەرستەکان، وە ھیچ گوێ مەدە بەوەی دەیڵێن وئەنجامی دەدەن

إِنَّا كَفَيْنَـٰكَ ٱلْمُسْتَهْزِءِينَ ﴿٩٥﴾

وە مەترسە لێیان، بێگومان ئێمەت بەسە بۆ لە کۆڵ کردنەوەی فڕوفێڵی ئەوانەی گاڵتەت پێدەکەن لەسەرانی قوڕەیشی بێباوەڕ، وە خوای گەورە دەتپارێزێت لێیان

ٱلَّذِينَ يَجْعَلُونَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَـٰهًا ءَاخَرَ ۚ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ ﴿٩٦﴾

فڕفێڵی ئەوانەی لەگەڵ خوای گەورەدا خوایەکی تر وپەرستراوێکی تریان بۆ خۆیان داناوە، بێگومان لەمەودوا دەزانن سەرەنجام وپاشەڕۆژی شیرک وبتپەرستیە خراپەکەیان چی دەبێت. ولقد نعلم أنك يضيق صدرك بما يقولون

وَلَقَدْ نَعْلَمُ أَنَّكَ يَضِيقُ صَدْرُكَ بِمَا يَقُولُونَ ﴿٩٧﴾

ئەی پێغەمبەر - بێگومان ئێمە دەزانین تۆ دڵت تەنگ وزویر دەبێت کاتێک ئەوان باوەڕت پێ ناکەن وبەدرۆت دەزانن وگاڵتە بە ئاینەکەت دەکەن

فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَكُن مِّنَ ٱلسَّـٰجِدِينَ ﴿٩٨﴾

کەوابێت تۆیش بۆ لا بردنی ئەو دڵتەنگی وزویر بوونەت ھانا بۆ لای خوای گەورە ببە وتەسبیحاتی بکە ودان بنێ بە پاک وبێگەردی ئەو زاتە لەو شتانەى شیاوی زاتی مەزنی ئەو نین، وسوپاس وستایشی پەروەردگارت بەناو سیفەتە بەرزەکانی بکە، وە لە عابید وخواناسان بە بەنوێژکردن وسوژدە بردن بۆی، چونکە ئەوە چارەسەری ئەو دڵتەنگی وزویر بوونەت دەکات

وَٱعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّىٰ يَأْتِيَكَ ٱلْيَقِينُ ﴿٩٩﴾

ھەمیشە پەروەردگارت بپەرستە وبەردەوامبە لەسەری، تا ئەو کاتەی مردن دێتە سەرت وژیانت کۆتایی دێت. لاپەڕە ١١ لە ١١ moc.hgelp

فێربە · الحجر — Al-Hijr

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان