سەرەکیتەفسیرإبراهيم (14)

تەفسیر إبراهيم — Ibrahim (14)

مەککی · 52 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

الٓر ۚ كِتَـٰبٌ أَنزَلْنَـٰهُ إِلَيْكَ لِتُخْرِجَ ٱلنَّاسَ مِنَ ٱلظُّلُمَـٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَمِيدِ ﴿١﴾

ناردومانەتە خوارەوە بۆت تاوەکو بەو قورئانە خەڵکی لە کوفر وبێباوەڕی ونەزانین وگومڕاییەوە دەربھێنیت بۆ باوەڕ وزانست وھیدایەت وڕێنمونی وئاینی پیرۆزی ئیسلام بە ئیزنی خوای گەورە کە ڕێگای خوای گەورەی باڵادەستە کە ھیچ کەسێک زاڵ وبەدەسەڵات نابێت بەسەریدا، وە سوپاسکراوە لە ھەموو شتێکدا

ٱللَّهِ ٱلَّذِى لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَوَيْلٌۭ لِّلْكَـٰفِرِينَ مِنْ عَذَابٍۢ شَدِيدٍ ﴿٢﴾

(اللە) ئەو خوایەیە کە تەنھا خۆی خاوەنی ھەرچی موڵکی ئاسمانەکان وزەوییە، ھەر تەنھا ئەویش شایستەی ئەوەیە بەتاکو وتەنھایی بپەرسترێت وھیچ شتێکیش لە دروستکراوەکانی نەکرێت بەھاوبەش وشەریکی، وە ئەوانەیشی بێباوەڕن سزای سەختی بە ھێزیان بۆ ھەیه

ٱلَّذِينَ يَسْتَحِبُّونَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا عَلَى ٱلْـَٔاخِرَةِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَيَبْغُونَهَا عِوَجًا ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ فِى ضَلَـٰلٍۭ بَعِيدٍۢ ﴿٣﴾

ئەوانەی بێباوەڕن فەزڵ وڕێزی ژیانی دونیا وناز ونیعمەتەکانی کە کۆتایی دێت ودەبڕێتەوە دەدەن بەسەر ژیانی دواڕۆژ کە نازو نیعمەتەکانی ھەمیشەیین ونابڕێنەوە، وە خەڵکیش لا دەدەن لە ئاینەکەی خوای گەورە (جل جلالە)، وە دەیانەوێت ئاینەکەی خوا خوار وخێچ ولار بێت تاوەکو خەڵکی تووشی گومان ودوودڵی بکەن ودامەزراو نەبن لەسەری بۆ ئەوەی کەس شوێنی نەکەوێت، ئەوانەی ئەوە سیفات وئاکاریانە لە گومڕایی وسەرلێشێواندان ودوورن لە ھەموو ھەق وڕاستیەک

وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن رَّسُولٍ إِلَّا بِلِسَانِ قَوْمِهِۦ لِيُبَيِّنَ لَهُمْ ۖ فَيُضِلُّ ٱللَّهُ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴿٤﴾

ھیچ پێغەمبەرێکمان نەناردووە بۆ لای گەلەکانیان بەو زمانە نەبێت کە ئەوان قسە وگفتوگۆی پێدەکەن، تاوەکو ئەوەی لای خوای گەورەوە ھاتووە ئاسان بێت بۆ تێگەیشتن لێی، وە ئێمە ئەو پێغەمبەرانەمان نەناردووە تاوەکو خەڵکی ناچار بەباوەڕھێنان بەخوا بکەن، خوای گەورە بەدادگەری خۆی ھەر کەسێکی ویست گومڕای دەکات، وە ھەرکەسێکیشی ویست بەفەزڵی خۆی ھیدایەتی دەدات، زاڵ وبەدەسەڵاتە وھیچ کەسێک زاڵ وبەدەسەڵات نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لەدروستکراوەکان وبەڕێوەبردنیان

وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَـٰتِنَآ أَنْ أَخْرِجْ قَوْمَكَ مِنَ ٱلظُّلُمَـٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ وَذَكِّرْهُم بِأَيَّىٰمِ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍۢ لِّكُلِّ صَبَّارٍۢ شَكُورٍۢ ﴿٥﴾

صبار شكور موسامان نارد بۆ لای بەنو ئیسرائیل وە بە بەڵگە ونیشانە وموعجیزەکانمان پاڵپشتیمان کرد کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستگۆیی ئەو، وە ئەو لەلایەن پەروەردگاریەوە ڕەوانە کراوبوو، وە فەرمانمان پێکرد تاوەکو گەلەکەی لە کوفر وبێباوەڕی ونەزانینەوە دەربھێنێت بەرەو ڕووناکی ئیمان وزانست، وە فەرمانیشمان پێکرد کە ئەو ڕۆژانەیان بەبیر بھێنێتەوە کەخوای گەورە ناز ونیعمەتەکانی خۆی تێیدا بەسەردا ڕشتن، چونکە لەو ڕۆژانەدا بەلگە ونیشانە گەلێکی ڕوون وئاشکرا ھەبوون لەسەر یەکخواپەرستی و گەورەیی دەسەڵاتی ئەو، وە ڕشتنی ناز ونیعمەتەکانی بەسەر باوەڕداراندا، ئەمەش ئارامگرانێک لەسەر تاعەت وگوێڕایەڵی خوای گەورە وبەردەوام بووان لەشوکر سوپاسی لەسەر ناز ونیعمەتەکانی سوودی لێ دەبینن

وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَةَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ أَنجَىٰكُم مِّنْ ءَالِ فِرْعَوْنَ يَسُومُونَكُمْ سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ وَيُذَبِّحُونَ أَبْنَآءَكُمْ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَآءَكُمْ ۚ وَفِى ذَٰلِكُم بَلَآءٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ عَظِيمٌۭ ﴿٦﴾

ئەی پێغەمبەری خوا - چیرۆکی موسا بۆ ئوممەتەکەت باس بکە کاتێک گوێڕایەڵی فەرمانی پەروەردگاری بوو، وە بەگەلەکەی لە بەنوئیسرائیل وت: یادی ئەو ناز و نیعمەتانە بکەنەوە کە خوای گەورە پێ بەخشیون، پێی وتن: ئەی گەلەکەم یادی ئەو ناز ونیعمەتانە بکەنەوە بەسەرتانەوەیە کاتێک خوای گەورە ڕزگاری کردن لە فیرعەون ودارودەستەکەی، وە سەلامەتی کردن لە سزای ئەوان، کە توندترین سزایان دەدان، کوڕەکانیان سەردەبڕین تاوەکو کەسێک لەدایک نەبێت بەرەنگاریان ببێتەوە ودەست بگرێت بەسەر موڵک وپاشایەتی ودەسەڵاتەکەی فیرعەوندا، وە ئافرەتەکانیان دەھێشتنەوە تاوەکو سوک وڕیسوایان بکەن وبیانکەن بەکارەکەر وخزمەتکاری خۆیان، لەم لاپەڕە ١ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر کار وبەڵا وناخۆشیەی لەلایەن ئەوانە بەسەرتاندا ھات تاقیکردنەوەیەکی گەورەی ئێوەی تێدایە، چونکە خوای گەورە لەبەرامبەر ئارامگرتن لەسەر ئەو بەڵا وناڕەحەتیانە پاداشتی دانەوە، ئەویش بەوەی ڕزگاری کردن لەدەست فیرعەون ودارودەستەکەی

وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكُمْ لَئِن شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ ۖ وَلَئِن كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِى لَشَدِيدٌۭ ﴿٧﴾

موسا پێی وتن: یادی ئەو ساتە بکەنەوە کە پەروەردگارتان پێی ڕاگەیاندن: ئەگەر شوکر وسوپاسی خوای گەورە بکەن لەبەرامبەر ئەو ناز ونیعمەتانەی باسکران وخوای گەورە پێی بەخشیوون ئەوا لە فەزڵ وناز ونیعمەتی خۆیتان بۆ زیاد دەکات، خۆ ئەگەر ھاتوو نکوڵیش لە ناز ونیعمەتەکانی بکەن وشوکر وسوپاسی نەکەن، ئەوا بێگومان سزای سەختی ھەیە بۆ ئەوانەی نکوڵی لە ناز ونیعمەتەکانی دەکەن وشوکر وسوپاسی ناکەن

وَقَالَ مُوسَىٰٓ إِن تَكْفُرُوٓا۟ أَنتُمْ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا فَإِنَّ ٱللَّهَ لَغَنِىٌّ حَمِيدٌ ﴿٨﴾

موسا بە گەلەکەی وت: ئەی گەلەکەم: ئەگەر ئێوە وھەموو خەڵکی سەر زەوی بێباوەڕ بن بە خوای گەورە، ئەوا زیانی بێباوەڕیەکەتان بۆ خۆتان دەگەڕێتەوە، چونکە بەڕاستی خوای گەورە بێنیازە لە بەدیھێنراوەکانی خۆی وپێویستی بەوان نییە، ئەو شایستەی ئەوەیە سوپاس وشوکری بکرێت، نە باوەڕی باوەڕداران سوود بەخوای گەورە دەگەیەنێت، نە کوفری بێباوەڕانیش زیانی پێ دەگەیەنێت

أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَبَؤُا۟ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ قَوْمِ نُوحٍۢ وَعَادٍۢ وَثَمُودَ ۛ وَٱلَّذِينَ مِنۢ بَعْدِهِمْ ۛ لَا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا ٱللَّهُ ۚ جَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَـٰتِ فَرَدُّوٓا۟ أَيْدِيَهُمْ فِىٓ أَفْوَٰهِهِمْ وَقَالُوٓا۟ إِنَّا كَفَرْنَا بِمَآ أُرْسِلْتُم بِهِۦ وَإِنَّا لَفِى شَكٍّۢ مِّمَّا تَدْعُونَنَآ إِلَيْهِ مُرِيبٍۢ ﴿٩﴾

ئەی بێباوەڕان - ئایا ھەواڵی لەناوچوونی ئوممەتان وگەلانی پێش خۆتان پێ نەگەیشتووە؟ وەک گەلی نوح وگەلی عاد وگەلی ھود، وە سەمود وگەلی صاڵح، وە ئەو ئوممەت وگەلانەی تریش کەدوای ئەوان ھاتن؟ ئەوانە زۆرن وناژمێررین تەنھا خوای گەورە دەزانێت چەند بوون، پێغەمبەرەکانیان بە بەڵگە ونیشانە وموعجیزەی ڕوونەوە ھاتن بۆ لایان، بەڵام ئەوان لەداخ ومەراق وقینی دڵیان لەو پێغەمبەرانە دەستی خۆیان دەبرد بەناو دەمیاندا ودەیانگەست، وە وتیان بە پێغەمبەرەکانیان: ئێمە باوەڕمان نییە بەوەی ئێوە ھێناوتانە، وە بە ڕاستی ئێمەكگومانمان ھەیە لەوەی ئێوە بۆ لای ئێمە ھاتبن، وە گومانمان ھەیە لەوەی کە ئێمەی بۆ بانگ دەکەن

۞ قَالَتْ رُسُلُهُمْ أَفِى ٱللَّهِ شَكٌّۭ فَاطِرِ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ يَدْعُوكُمْ لِيَغْفِرَ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمْ وَيُؤَخِّرَكُمْ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ۚ قَالُوٓا۟ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا بَشَرٌۭ مِّثْلُنَا تُرِيدُونَ أَن تَصُدُّونَا عَمَّا كَانَ يَعْبُدُ ءَابَآؤُنَا فَأْتُونَا بِسُلْطَـٰنٍۢ مُّبِينٍۢ ﴿١٠﴾

پێغەمبەرەکانیشیان لە وەڵامیاندا پێیان وتن: ئایا گومان ودوودڵن لە یەکخواپەرستی وبەتاک وتەنھا زانینی زاتی ھەق تەعالای (اللە)؟ کە ئەو خالیق ودروستکەری ئاسمانەکان وزەوییە، وە بەبێ ئەوەی پێشتر نموونەیان ھەبێت بەدی ھێناون؟ ئەو خوایە بانگتان دەکات بۆ باوەڕھێنان، تاوەکو گوناھەکانی پێشوترتان بسڕێتەوە، وە لە دونیایشدا بۆ کاتێکی دیاریکراو دواتان بخات تا ئەو ساتەی کاتی دیاریکروای خۆتان دێت، گەلەکانیش بە پێغەمبەرەکانیان وت: ئێوە وەک ئێمە تەنھا مرۆڤن، ھیچ تایبەتمەندیەکتان نییە بەسەرمانەوە، ئێوە دەتانەوێت لەو خوایانەی باب وباپیرانمان پەرستویانن لا مان بدەن، کەوابێت ئەگەر ڕاست دەکەن بەڵگە ونیشانەیەکی ڕوونمان بۆ بھێنن لەسەر سەلماندن وڕاستگۆییتان کە ئێوە پێغەمبەرن وبۆ لای ئێمە ڕەوانە کراون

قَالَتْ لَهُمْ رُسُلُهُمْ إِن نَّحْنُ إِلَّا بَشَرٌۭ مِّثْلُكُمْ وَلَـٰكِنَّ ٱللَّهَ يَمُنُّ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ ۖ وَمَا كَانَ لَنَآ أَن نَّأْتِيَكُم بِسُلْطَـٰنٍ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ ﴿١١﴾

پێغەمبەرەکانیان لە وەڵامیاندا پێیان وتن: ئێمەیش وەک ئێوە مرۆڤین، نکۆڵی لەوە ناکەین کە وەک ئێوە واین، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت لە ھەموو شتێکدا وەک یەکین، بەڵام ھێندە ھەیە خوای گەورە ناز ونیعمەت وبەخششی تایبەتی بە فەزڵی خۆی دەبەخشێت بەو بەندانەی کە خۆی دەیەوێت، وە لە نێو خەڵکیدا بۆ ھەڵگرتنی پەیامەکەی خۆی ھەڵیان دەبژێرێت ودەیانکات بە پێغەمبەر، وە ئێمەیش بۆمان نییە وناتوانین ھیچ نیشانە وبەڵگەیەکتان بۆ بھێنن لەوانەی داوامان لێدەکەن بە ویستی خوای گەورە نەبێت، چونکە ھێنانی ئەو بەڵگە ونیشانە وموعجیزانە لە دەسەڵات وتوانای ئێمەدا نییە، بەڵکو تەنھا خوای گەورە دەسەڵاتی ئەوەی ھەیە، وە باوەڕدارانیش تەنھا پشت بە خوای گەورە دەبەستن لە ھەموو کاروبارێکیاندا. لاپەڕە ٢ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَمَا لَنَآ أَلَّا نَتَوَكَّلَ عَلَى ٱللَّهِ وَقَدْ هَدَىٰنَا سُبُلَنَا ۚ وَلَنَصْبِرَنَّ عَلَىٰ مَآ ءَاذَيْتُمُونَا ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُتَوَكِّلُونَ ﴿١٢﴾

چی ڕێگر وبڕوبیانویەک ھەیە وامان لێ بکات کە پشت بە خوا نەبەستین؟ لە کاتێکدا خوای گەورە ڕێنمونی کردوین بۆ ڕاستترین وڕوونترین ڕێگا وڕێباز، دڵنیاشتان دەکەین ئارام دەگرین لەسەر ئازاردانتان بەگاڵتە وقسەی نابەجێ وباوەڕ نەکردن پێمان، وە دەبێت ئیمانداران لە ھەموو کاروبارێکیاندا تەنھا پشت بە پەروەردگاریان ببەستن

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِرُسُلِهِمْ لَنُخْرِجَنَّكُم مِّنْ أَرْضِنَآ أَوْ لَتَعُودُنَّ فِى مِلَّتِنَا ۖ فَأَوْحَىٰٓ إِلَيْهِمْ رَبُّهُمْ لَنُهْلِكَنَّ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿١٣﴾

بێباوەڕانی گەلانی ئەو پێغەمبەرانە کاتێک دەسەوسان بوون لە بەڵگە ھێنانەوە وگفتوگۆ کردن وھیچیان پێ نەما، بە پێغەمبەرەکانیان وت: سوێند بێت لە وڵات وسەرزەوی خۆمان دەرتان دەکەین، یان دەبێت واز لە ئاینەکەی خۆتان بھێنن وبگەڕێنەوە سەر ئاینی ئێمە، خوای گەورەش بۆ دڵنەوایی پێغەمبەرەکانی وەحی بۆ ناردن وپێی فەرموون: بێگومان ستەمکاران لەناو دەبەین، ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە خوا وپێغەمبەرەکانی

وَلَنُسْكِنَنَّكُمُ ٱلْأَرْضَ مِنۢ بَعْدِهِمْ ۚ ذَٰلِكَ لِمَنْ خَافَ مَقَامِى وَخَافَ وَعِيدِ ﴿١٤﴾

وە بێگومان دوای لەناوبردنی ئەوانیش - ئەی پێغەمبەران ئێوە وشوێنکەوتوانتان - لەجێگا وشوێنەکانی ئەواندا نیشتەجێ دەکەین، دیارە ئەمەش بۆ کەسێک دەکەین لە پلە وپایە ومەقامی خوای گەورە وچاودێری ئەوی ھەمیشە لەیاد بێت، وە ھەروەھا لەھەڕەشە وسزای من دەترسێت

وَٱسْتَفْتَحُوا۟ وَخَابَ كُلُّ جَبَّارٍ عَنِيدٍۢ ﴿١٥﴾

پێغەمبەرەکانیش لە خوای گەورە پاڕانەو وداوایان لێکرد کە سەریان بخات بەسەر دوژمنەکانیاندا، ئیتر ئەوە بوو خوای گەورە سەری خستن، وە ھەموو کەسێکی ملھوڕ و ستەمکار وخۆبەزلزان لەبەرامبەر ھەق وراستی نائومێد وخەسارۆمەند بوون، وە ھەرکاتێکیش ھەق وڕاستی دەربکەوێت ئەو شوێنی ناکەوێت ودژایەتی دەکات

مِّن وَرَآئِهِۦ جَهَنَّمُ وَيُسْقَىٰ مِن مَّآءٍۢ صَدِيدٍۢ ﴿١٦﴾

لە بەردەمی ئەم کەسە ملھوڕ وخۆبەزلزانەیشەوە لە رۆژی قیامەتدا ئاگری دۆزەخ ھەیە، کە زۆر بە وردی چاودێری دەکات ولە کەمیندایە بۆی، لەناو ئاگری دۆزەخیش لەو کێم وزوخاوەی لەجەستەی دۆزەخیەکان دێتە دەرەوە دەخواتەوە، کە بەھیچ شێوەیەک تینویەتی ناشکێنێت، بەم شێوەیە بەردەوام بە تینویەتی وسزای تریش لە دۆزەخدا سزا دەدرێت

يَتَجَرَّعُهُۥ وَلَا يَكَادُ يُسِيغُهُۥ وَيَأْتِيهِ ٱلْمَوْتُ مِن كُلِّ مَكَانٍۢ وَمَا هُوَ بِمَيِّتٍۢ ۖ وَمِن وَرَآئِهِۦ عَذَابٌ غَلِيظٌۭ ﴿١٧﴾

لەبەر زۆر تاڵی وگەرمی وبۆگەنی ئەو کێم وزوخاوە زۆر لە خۆی دەکات جار لەدوای جار بیخواتەوە، چونکە ناتوانێت قوتی بدات، وە ھێندە سزای سەختە مردن لە ھەموو لایەکەوە بۆی دێت، کەچی ناشمرێت تاوەکو پشوو بدات ولەو سزایە ڕزگاری ببێت، بەڵکو بە زیندوویی دەمێنێتەوە تا خراپتر سزا بچەژێت، وە پاش ئەم سزایەش سزایەکی تری بەئێش وئازار چاوەڕوانی دەکات

مَّثَلُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِرَبِّهِمْ ۖ أَعْمَـٰلُهُمْ كَرَمَادٍ ٱشْتَدَّتْ بِهِ ٱلرِّيحُ فِى يَوْمٍ عَاصِفٍۢ ۖ لَّا يَقْدِرُونَ مِمَّا كَسَبُوا۟ عَلَىٰ شَىْءٍۢ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلضَّلَـٰلُ ٱلْبَعِيدُ ﴿١٨﴾

نموونەی ئەو کارە چاکانەی کە بێباوەڕان لە خێر وصەدەقات وئیحسان وبەزەیی ھاتنەوە بە ھەژاراندا ئەنجامی دەدەن، وەک خۆڵەمێشێک وایە لە ڕۆژێکی گەردەلولدا بایەکی توند لێی ھەڵبکات ولەگەڵ خۆی ھەڵیبگرێت وبە ھەموو لایەکدا بڵاوی کاتەوە وھیچ شوێنەوارێکی نەمێنێت، کاروکردەوەی بێباوەڕان ئابەو شێوەیەیە ھەرچەند کار وکردەوەی چاکە ئەنجام بدەن کوفر وبێباوەڕیەکەیان وەک ئەو گەردەلولە لێی ھەڵدەکات وھیچی ناھێڵێت، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھیچ سودێک بە خاوەنەکانیان ناگەیەنن، چونکە ھەر کاروکردەوەیەک لەسەر باوەڕ بە خوای گەورە دانەمەزرابێت گومڕاییەکی زۆر دوورە لە ڕێگای ھەق وڕاستی. لاپەڕە ٣ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ ۚ إِن يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ وَيَأْتِ بِخَلْقٍۢ جَدِيدٍۢ ﴿١٩﴾

ئەی مرۆڤ - ئایا نازانیت بەڕاستی خوای گەورە ئاسمانەکان وزەوی بەھەق بەدیھێناوە وبەبێ ھوودە وگاڵتە دروستی نەکردووە، - ئەی خەڵکینە - ئەگەر خوای گەورە بیەوێت لەناوتان ببات وخەڵکێکی تر لەجێگای ئێوە بھێنێت ئەوا لەناوتان دەبات وخەڵکێکی تر دێنێتە شوێنتان کە دەیپەرستن وگوێرایەڵی دەکەن، وە ئەو کارەش بۆ پەروەردگار گران وقورس نییە وزۆریش ئاسانە بۆی

وَمَا ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ بِعَزِيزٍۢ ﴿٢٠﴾

لەناوبردنی ئێوە وھێنانی کەسانێکی تر لەجێگاتان بەلای خواوە گران وقورس نییە، چونکە ئەو دەسەڵاتی ھەیە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە ھیچ شتێک ئەو دەسەوسان ناکات

وَبَرَزُوا۟ لِلَّهِ جَمِيعًۭا فَقَالَ ٱلضُّعَفَـٰٓؤُا۟ لِلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوٓا۟ إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعًۭا فَهَلْ أَنتُم مُّغْنُونَ عَنَّا مِنْ عَذَابِ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍۢ ۚ قَالُوا۟ لَوْ هَدَىٰنَا ٱللَّهُ لَهَدَيْنَـٰكُمْ ۖ سَوَآءٌ عَلَيْنَآ أَجَزِعْنَآ أَمْ صَبَرْنَا مَا لَنَا مِن مَّحِيصٍۢ ﴿٢١﴾

لە ڕۆژی گەڕانەوەدا کە ڕۆژی دوایی دەکات گشت خەڵکی لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە ودەردەکەون بۆ خوای گەورە، شوێنکەوتووە لا وازەکان بە گەورە ولێپرسراوەکانیان دەڵێن: - ئەی گەورە وسەرکردەکان - ئێمە لە دونیادا شوێن ئێوە کەوتین، بە فەرمانی ئێوە ھەڵدەسوڕاین، وە ھەرچیشتان ئارەزوو لێ نەبوایە وازمان لێدەھێنا، ئایا ئێستا ئێوە دەتوانن بەرگریمان لێ بکەن وبمانپارێزن لە سزای خوای گەورە؟ گەورە ولێپرسراوەکانیش لە وەڵامیاندا دەڵێن: ئەگەر خوای گەورە لە دونیادا ڕێنمونی ئێمەی بکردایە بۆ باوەڕھینان ئەوا ئێمەیش ڕێنمونی ئێوەمان دەکرد، وە ئێستا لە سزای خوا ھەموو لایەکمان ڕزگارمان دەبوو، بەڵام چی بڵێین ئێمە گومڕا بووین وئێوەشمان گومڕا کرد، جا ئێستاش ئەگەر ھاوار وداد وبێداد بکەین یان ئارام بگرین وبەرگەی سزای خوا بگرین ھەردووکی یەکسان وچوون یەکە ھیچ ڕزگار بوونێکمان نییە لە سزای خوای گەورە

وَقَالَ ٱلشَّيْطَـٰنُ لَمَّا قُضِىَ ٱلْأَمْرُ إِنَّ ٱللَّهَ وَعَدَكُمْ وَعْدَ ٱلْحَقِّ وَوَعَدتُّكُمْ فَأَخْلَفْتُكُمْ ۖ وَمَا كَانَ لِىَ عَلَيْكُم مِّن سُلْطَـٰنٍ إِلَّآ أَن دَعَوْتُكُمْ فَٱسْتَجَبْتُمْ لِى ۖ فَلَا تَلُومُونِى وَلُومُوٓا۟ أَنفُسَكُم ۖ مَّآ أَنَا۠ بِمُصْرِخِكُمْ وَمَآ أَنتُم بِمُصْرِخِىَّ ۖ إِنِّى كَفَرْتُ بِمَآ أَشْرَكْتُمُونِ مِن قَبْلُ ۗ إِنَّ ٱلظَّـٰلِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ ﴿٢٢﴾

ئەو کاتەی بڕیار دەدرێت کە خەڵکی باوەڕدار وخواناس بچنە بەھەشتەوە، وە خەڵکی دۆزەخیش بچنە ئاگری دۆزەخەوە، شەیتان دێت ودەڵێت: بەڕاستی وەعد و پەیمانی خوای گەورە ھەق وڕاست دەرچوو، ئەوەی پەیمانی پێدابوون ھاتەدی، وە ڕوو دەکاتە دۆزەخییەکان وپێیان دەڵێت: منیش وەعد وپەیمانی ناڕەوا ودرۆم پێدان ونەمبردە سەر وفریوم دان، وە لە دونیاشدا من ھێزێکی وام نەبوو بە زۆر شوێنی خۆمتان بخەم وبێباوەڕ وگومڕاتان بکەم، تەنھا ھێندە ھەبوو گوناھ وتاوانم بۆ دەڕازاندنەوە وئێوەیش بەپەلە شوێنم دەکەوتن، جا کەوابوو لۆمە وسەرزەنشتی من مەکەن کە گومڕا وسەرلێشێواو بوون، بەڵکو لۆمە وسەرزەنشتی خۆتان بکەن چونکە ئەوە لە پێشترە بۆ لۆمە کردن، من ناتوانم فریای ئێوە بکەوم وسزاتان لەسەر لا بەرم، وە ھەروەھا ئێوەش ناتوانن فریای من بکەون وسزام لەسەر سووک بکەن، بەڕاستی من بێباوەڕم و نکۆڵی لەوە دەکەم لە دونیادا منتان کردە ھاوەڵی خوای گەورە لەپەرستن وبەگوێتان کردم، (لە دوای ئەوە خوای گەورە بەھەموویان دەفەرموێت): بێگومان ستەمکاران - ئەوانەی ھاوەڵیان بۆ خوای گەورە بڕیاردا وبێباوەڕ بوون پێی لە دونیادا - سزایەکی بە ئێش وئازار چاوەڕوانیان دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا

وَأُدْخِلَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ جَنَّـٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ ۖ تَحِيَّتُهُمْ فِيهَا سَلَـٰمٌ ﴿٢٣﴾

سلم بە پێچەوانەی سەرەنجام وعاقیبەتی ستەمکارانەوە، ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە وکاروکردەوەی چاکەیان ئەنجامداوە، خوای گەورە دەیانخاتە بەھەشتانێک کە ڕووبارەکان بەژێر کۆشک وتەلار ودارو درەختەکانیاندا دەچێت، وە بەبڕیار ومۆڵەتی پەروەردگاریان بەھەمیشەیی وھەتا ھەتایی لەوێ دەمێننەوە، ھەندێکیان سڵاو لە ھەندێکی تریان دەکەن، وە فریشتەکان وپەروەردگاریشیان سڵاویان لێدەکەن. لاپەڕە ٤ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَلَمْ تَرَ كَيْفَ ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًۭا كَلِمَةًۭ طَيِّبَةًۭ كَشَجَرَةٍۢ طَيِّبَةٍ أَصْلُهَا ثَابِتٌۭ وَفَرْعُهَا فِى ٱلسَّمَآءِ ﴿٢٤﴾

ئەی پێغەمبەر - ئایا نازانیت خوای گەورە چۆن نمونە دەھێنێتەوە بۆ وشەی پاک وچاک، کە وشەی یەکخواپەرستی (لا الە الا اللە) یە، کاتێک نمونەی بە درەختێکی پاکوخاوێن دێنێتەوە کە دارخورمایە، ڕەگ وڕیشەکەی لەناخی زەویدا ڕۆچوەتە خوارەوە بەریشاڵەکانی ئاوی زوڵال وپاکوخاوێن دەخواتەوە، وە لق وچڵ وپۆپەکانیشی بەرز بوونەتوە بۆ ئاسمان ولە ئاوی ئاوڕنگ دەخۆنەوە وھەوای پاكژ ھەڵدەمژن

تُؤْتِىٓ أُكُلَهَا كُلَّ حِينٍۭ بِإِذْنِ رَبِّهَا ۗ وَيَضْرِبُ ٱللَّهُ ٱلْأَمْثَالَ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ ﴿٢٥﴾

ئەم درەختە بە فەرمانی خوای گەورە ھەموو کات بەروبومی پاکوخاوێنی خۆی دەدات، خوای گەورە ئەم نمونانە بۆ خەڵکی دەھێنێتەوە تاوەکو خەڵکی وە ھۆش خۆ بێنەوە وبیرێک لە پاشەڕۆژی خۆیان وکاروکردەوەیان بکەنەوە

وَمَثَلُ كَلِمَةٍ خَبِيثَةٍۢ كَشَجَرَةٍ خَبِيثَةٍ ٱجْتُثَّتْ مِن فَوْقِ ٱلْأَرْضِ مَا لَهَا مِن قَرَارٍۢ ﴿٢٦﴾

وە نمونەی وشەی شیرک وھاوبەشدانانی پیس ونەگریس وەک درەختێکی پیس وبۆگەن وایە (وەک گوژاڵکە) لەڕیشکەوە ھەڵکێشرابێت، کە ھیچ جێگیر نییە لەسەر زەوی چونکە ڕەگی دانەکوتاوە بەناخی زەویدا وبەرزیش نەبووەتەوە بەرەو ئاسمان، خێرا دەفەوتێت ولەناودەچێت وبای بەھێز لەگەڵ خۆی دەیبات، وشەی کوفر و بێباوەڕیش وەک ئەم درەختە لا وازە سەرەنجامەکەی نەمان وتیاچوونە، وە ھیچ کارێکی جوان چاکیش بۆ خاوەنەکەی بەرز ناکاتەوە بۆ لای خوای گەورە

يُثَبِّتُ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱلْقَوْلِ ٱلثَّابِتِ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَفِى ٱلْـَٔاخِرَةِ ۖ وَيُضِلُّ ٱللَّهُ ٱلظَّـٰلِمِينَ ۚ وَيَفْعَلُ ٱللَّهُ مَا يَشَآءُ ﴿٢٧﴾

خوای گەورە دڵ ودەرونی باوەڕداران لە ژیانی دونیادا بە وشەی یەکخواپەرستی (لا الە الا اللە) لەسەر باوەڕ وئیمان چاک دامەزراویان دەکات تا ئەو رۆژەی دەمرن لەسەر باوەڕ وئیمانی خۆیان بەردەوام دەبن، وە دامەزراویشیان دەکات لە کاتی پرسیار لێکردنیان لەناو گۆڕ، وە لەکاتی زیندوو بوونەوەشیان ڕۆژی قیامەت، وە ستەمکارانیش گومڕا وسەرلێشێواو دەکات (ئەوانەی بەھاوبەش بڕیاردان وبێباوەڕی کردن لەسەر ڕێگای ھەق وڕاستی لایاندا وگومڕا بوون)، وە خوای گەورە ھەرچیەکی بوێت ئەنجامی دەدات لە گومڕاکردنی ئەوانەی بە عەدل ودادگەری خۆی ویستی لەسەرە، وە ھیدایەت وڕێنمونی کردنی ئەوانەشی بە فەزڵی خۆی ویستی لەسەرە، ھیچ کەس ناتوانێت خوای گەورە ناچار بەھیچ شتێک بکات

۞ أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ بَدَّلُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ كُفْرًۭا وَأَحَلُّوا۟ قَوْمَهُمْ دَارَ ٱلْبَوَارِ ﴿٢٨﴾

ئەی پێغەمبەر - بێگومان حاڵی ئەو کەسانەت بینی لەبێباوەڕانی قوریش کە بێباوەڕ بون بەخوای گەورە وپێغەمبەرەکەی چۆن ناز ونیعمەتەکەی خوا (کەھێمنی و ئاسایشی حەرەم وڕەوانە کردنی پێغەمبەر بوو بۆیان) گۆڕییانەوە بە کوفڕ وبێباوەڕی، وازیان لەو نیعمەتانە ھێنا وگوڕییانەوە، نیعمەتەکانی خوایان گۆڕیەوە بەکوفر و بێباوەڕی کاتێک پەیامەکەی پەروەردگاریان بە درۆزانی وباوەڕیان پێنەکرد، ئەوانە شوێنکەوتوانی خۆیان لەبێباوەڕانی گەل وھۆزیان بەرەو خانەی فەوتان وتیاچوون برد

جَهَنَّمَ يَصْلَوْنَهَا ۖ وَبِئْسَ ٱلْقَرَارُ ﴿٢٩﴾

خانەی فەوتان وتیاچوون ئاگری دۆزەخە دەچنە ناویەوە وگەرمیەکەی دەچێژن، ئای چەند جێگایەکی خراپە بۆ دۆزەخیان

وَجَعَلُوا۟ لِلَّهِ أَندَادًۭا لِّيُضِلُّوا۟ عَن سَبِيلِهِۦ ۗ قُلْ تَمَتَّعُوا۟ فَإِنَّ مَصِيرَكُمْ إِلَى ٱلنَّارِ ﴿٣٠﴾

موشریکین وھاوبەشدانەران چەندین ھاوبەشیان بۆ خوای گەورە بڕیاردا، تاوەکو شوێنکەوتوانیان لە ڕێگای ڕاست لا بدەن وگومڕایان بکەن، ئەمەش دوای ئەوە خۆشیان گومڕا وسەرلێشێواو بوون، جا - ئەی پێغەمبەری خوا - پێیان بڵێ: دەسا چەند ڕۆژێک لە دونیا ڕابوێرن، وە گومان وشوبوھاتیش لە دونیا لەناو خەڵکیدا بڵاو بکەنەوە، (ئەی دوای بۆ کوێ ئەڕۆن؟) خۆ سەرەنجام وعاقیبەتتان لە ڕۆژی قیامەتدا ھەر چوونە ناو ئاگرە، چونکە جگە لە ئەو سەرەنجامە ھیچ سەرەنجامێکی ترتان نییە. لاپەڕە ٥ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ر

قُل لِّعِبَادِىَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ يُقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُنفِقُوا۟ مِمَّا رَزَقْنَـٰهُمْ سِرًّۭا وَعَلَانِيَةًۭ مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِىَ يَوْمٌۭ لَّا بَيْعٌۭ فِيهِ وَلَا خِلَـٰلٌ ﴿٣١﴾

خلل - ئەی پێغەمبەری خوا - بەبەندە باوەڕدارەکانم بڵێ: ئەی باوەڕدارینە نوێژەکانتان بە جوانترین شێوە ئەنجام بدەن، وە لەو ماڵ وسەروەت وسامانەی کە خوای گەورە ڕۆزی داون بەخشینە واجب وسوننەتەکانی لێ ببەخشن بە نھێنی وئاشکرا، بە نھێنی ببەخشن ئەگەر ترسان تووشی ڕیا ببن، یان بە ئاشکرا تاوەکو خەڵکی چاوتان لێ بکەن وئەوانیش لە پێناو خوا ببەخشن، پێش ئەوەی ڕۆژێک بێت کە نە فرۆشتن ونە دۆستایەتی تێدا نییە، ئەگەر ھەوڵی ئەوە بدەن وبیانەوێت بریتی وفدیە بدەن بۆ ئەوەی لە سزای دۆزەخ ڕزگاریان ببێت، یان بە ھۆی دۆستایەتی وھاوڕێیەتیەوە بیانەوێت ھاوڕێیەکیان تکایان بۆ بکات

ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَأَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَخْرَجَ بِهِۦ مِنَ ٱلثَّمَرَٰتِ رِزْقًۭا لَّكُمْ ۖ وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلْفُلْكَ لِتَجْرِىَ فِى ٱلْبَحْرِ بِأَمْرِهِۦ ۖ وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلْأَنْهَـٰرَ ﴿٣٢﴾

خوای گەورە (اللە) ئەو زاتەیە کە ئاسمانەکان وزەوی لە نەبوونەوە بەدیھێناوە، وە لە ئاسمانەکانیشەوە بارانی باراندووە، ھەر بە ئاوی ئەو بارانە گەلێک میوەی جیاجیا و ھەمە چەشنەی بۆ ڕواندوون تاوەکو ببێتە ڕزق وڕۆزی بۆتان، - ئەی خەڵکینە - وە کەشتیەکانیشی بۆ ڕام وملکەچ وژێربار کردوون تا بە فەرمانی ئەو لە دەریادا بە پێی ئەو ئەندازەگیریەی خۆی دیاری کردووە بێن وبڕۆن، وە ڕووبارەکانیشی بۆ ڕام وملکەچ کردووە بۆ ئەوەی لە ئاوی زوڵاڵی بخۆنەوە، وە ئاوی مەڕ وماڵات وئاژەڵ و کشتوکاڵیشتانی پێ بدەن

وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ دَآئِبَيْنِ ۖ وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ ﴿٣٣﴾

وە ڕۆژ ومانگیشی بۆ ڕام وملکەچ کردوون کە بەردەوام دێن ودەڕۆن، وە شەو ڕۆژیشی بۆ ڕام وملکەچ کردوون کە بە دوای یەکدا دێن ودەڕۆن، شەوی کردووە بە مایەی پشوودان وحەسانەوەتان، وە ڕۆژیشی کردووە بە مایەی ژیان وچالاکیتان

وَءَاتَىٰكُم مِّن كُلِّ مَا سَأَلْتُمُوهُ ۚ وَإِن تَعُدُّوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ لَا تُحْصُوهَآ ۗ إِنَّ ٱلْإِنسَـٰنَ لَظَلُومٌۭ كَفَّارٌۭ ﴿٣٤﴾

ھەموو ئەو شتانەی داواتان کردووە وئەوەیشی داواتان نەکردووە لە خوای گەورە ھەمووی پێ بەخشیوون، وە ئەگەر بێتۆ بتانەوێت ناز ونیعمەت وبەخششەکانی خوای گەورە بژمێرن لەبەر زۆریان ناتوانن بیانژمێرن، ئەوەی بۆی باسکردوون چەند نموونەیەکی کەمی ئەو نیعمەت وبەخششانەن، بێگومان مرۆڤ زۆر ستەم لە خۆی دەکات و زۆریش ناشکور وسپڵەیە بەرامبەر نیعمەتەکانی (اللە سبحانە وتعالی)

وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِيمُ رَبِّ ٱجْعَلْ هَـٰذَا ٱلْبَلَدَ ءَامِنًۭا وَٱجْنُبْنِى وَبَنِىَّ أَن نَّعْبُدَ ٱلْأَصْنَامَ ﴿٣٥﴾

ئەی پێغەمبەر - بۆ گەل وھۆزەکەتی باس بکە کاتێک ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) دوای ئەوەی ئیسماعیلی کوڕی وھاجەرەی خێزانی لەناو شیوی مەککە نیشتەجێکرد، لە خوای گەورە پاڕایەوە ووتی: ئەی پەروەردگارم ئەم شارەی کە (مەککە) یە وئیسماعیل وھاجەری دایکیم لێ نیشتەجێ کردووە، بیکە بە شارێکی ھێمن وئارام وئاسایش، کە خوێنی تێدا نەڕێژرێت، وە ستەمیشی لەکەس تێدا نەکرێت، وە من ومناڵەکانیشم لە بتپەرستی بپارێزە

رَبِّ إِنَّهُنَّ أَضْلَلْنَ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلنَّاسِ ۖ فَمَن تَبِعَنِى فَإِنَّهُۥ مِنِّى ۖ وَمَنْ عَصَانِى فَإِنَّكَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿٣٦﴾

ئەی پەروەردگارم بەڕاستی بتەکان بوونەتە مایەی گومڕاکردنی زۆرێک لە خەڵکی، چونکە ئەوان وا گومانیان دەبرد کە ئەو بتانە شەفاعەتیان بۆ دەکەن ودەبنە تکاکاریان، بەم ھۆیەشەوە لە ڕێگای ڕاست لایاندان ودووچاری خراپەیان کردن، وە لە بڕی خوا ئەوانیان دەپەرست، جا ھەرکەسێک لە یەکخواپەرستی وتاعەت وگوێڕایەڵی ئەو شوێن من بکەوێت بێگومان ئەوە لە کۆمەڵ وشوێنکەوتوانی منە، وە ھەر کەسێکیش سەرپێچی من بکات وشوێن من نەکەوێت لە یەکخواپەرستی وگوێڕایەڵی ئەو، ئەوا ئەی پەروەردگارم بێگومان تۆ زۆر لێبوردەی گوناھی ئەو گوناھکارانەی کە دەتەوێت لێیان ببوریت، وە زۆریش میھرەبان وبە بەزەییت بۆیان. لاپەڕە ٦ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

رَّبَّنَآ إِنِّىٓ أَسْكَنتُ مِن ذُرِّيَّتِى بِوَادٍ غَيْرِ ذِى زَرْعٍ عِندَ بَيْتِكَ ٱلْمُحَرَّمِ رَبَّنَا لِيُقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ فَٱجْعَلْ أَفْـِٔدَةًۭ مِّنَ ٱلنَّاسِ تَهْوِىٓ إِلَيْهِمْ وَٱرْزُقْهُم مِّنَ ٱلثَّمَرَٰتِ لَعَلَّهُمْ يَشْكُرُونَ ﴿٣٧﴾

ئەی پەروەردگارمان ھەندێک لە زوڕییەت ومناڵەکانم کە ئیسماعیل ونەوەکانیەتی لەم شیوە وشکەی مەککە لای ماڵە پیرۆزەکەت نیشتەجێکردووە کە ھیچ کشتوکاڵ و ئاوێکی لێ نییە، ئەی پەروەردگارمان لە لای ئەو ماڵە پیرۆزە نیشتەجێم کردوون تاوەکو نوێژەکان بەڕێک وپێکی تێدا ئەنجام بدەن، ئەی پەروەردگارمان دەی تۆیش دڵی خەڵکی ڕابکێشە بۆ لای ئەوان وئەم شارە، وە لەبەروبوم ومیوەجاتی ئەم شارە ڕزق وڕۆزییان بدە، بەڵکو شوکر وسوپاسی ئەو نیعمەت وبەخششانەت بکەن کە ڕژاندووتە بەسەریاندا

رَبَّنَآ إِنَّكَ تَعْلَمُ مَا نُخْفِى وَمَا نُعْلِنُ ۗ وَمَا يَخْفَىٰ عَلَى ٱللَّهِ مِن شَىْءٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فِى ٱلسَّمَآءِ ﴿٣٨﴾

ى ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی تۆ ئاگاداری ھەموو ئەو شتانەیت دەیشارینەوە، وە ئەوەیشی دەریدەخەین وئاشکرای دەکەین، وە ھیچ شتێک نییە لە ئاسمانەکان وزەویدا لە خوای گەورە نھێنی وشاراوە بێت، بەڵکو ئاگاداری ھەموویەتی، ھەژاری وپێداویستیەکانی ئێمە بە ئەو شاراوە نییە لای وئاگادارە پێی

ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى وَهَبَ لِى عَلَى ٱلْكِبَرِ إِسْمَـٰعِيلَ وَإِسْحَـٰقَ ۚ إِنَّ رَبِّى لَسَمِيعُ ٱلدُّعَآءِ ﴿٣٩﴾

سوپاس وستایش بۆ ئەو خوایەی کە نزا وپاڕانەوەکانی گیرا کردم ونەوەی چاکی پێبەخشیم، بە پیری ئیسماعیلی لە ھاجەرە وئیسحاقیشی لە سارە پێبەخشیم، بێگومان پەروەردگارم (سبحانە وتعالی) ھاوار وپاڕانەوەی نزاکاران دەبیستێ

رَبِّ ٱجْعَلْنِى مُقِيمَ ٱلصَّلَوٰةِ وَمِن ذُرِّيَّتِى ۚ رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ دُعَآءِ ﴿٤٠﴾

ئەی پەروەردگارم، وام لێ بکە بە جوانترین شێوە نوێژەکانم ئەنجام بدەم، وە وایش لە نەوەکانم بکە ئەوانیش بە جوانترین شێوە ئەنجامی بدەن، ئەی پەروەردگارم، نزا و پاڕانەوەکانم گیرا بکە

رَبَّنَا ٱغْفِرْ لِى وَلِوَٰلِدَىَّ وَلِلْمُؤْمِنِينَ يَوْمَ يَقُومُ ٱلْحِسَابُ ﴿٤١﴾

ئەی پەروەردگارمان لە گوناھەکانی خۆم ودایک وباوکم خۆشبە (ئیبراھیم ئەم نزایەی کاتێک کرد پێش ئەوەی بزانێت کە باوکی دوژمنی خوایە وبۆی ڕوون بێتەوە، جا کاتێک بۆی ڕوون بوویەوە کە دوژمنی خوایە خۆی لێھەڵاوێرا)، وە ھەروەھا لەو ڕۆژەی کە خەڵکی لە گۆڕەکانیان ھەڵدەسنەوە بۆ لێپرسینەوەی لەبەردەست پەروەردگاریان، لە گوناھی باوەڕدارانیش خۆشبە

وَلَا تَحْسَبَنَّ ٱللَّهَ غَـٰفِلًا عَمَّا يَعْمَلُ ٱلظَّـٰلِمُونَ ۚ إِنَّمَا يُؤَخِّرُهُمْ لِيَوْمٍۢ تَشْخَصُ فِيهِ ٱلْأَبْصَـٰرُ ﴿٤٢﴾

ئەی پێغەمبەر - وا گومان نەبەیت کاتێک خوای گەورە سزای ستەمکاران دوا دەخات، بێ ئاگایە لە کاروکردەوەیان لە بەدرۆزانینی پێغەمبەران وڕێگری کردن لە ئاینە پیرۆزەکەی، نەخێر بەڵکو زانایە پێیان، وە ھیچ شتێکی لا شاراوە نییە، بەڵکو سزاکانیان دوادەخات بۆ ڕۆژی قیامەت، ئەو ڕۆژەی لەترسی ناڕەحەتی ودیمەنەکانی چاوەکان ئەبڵەق دەبن تێیدا

مُهْطِعِينَ مُقْنِعِى رُءُوسِهِمْ لَا يَرْتَدُّ إِلَيْهِمْ طَرْفُهُمْ ۖ وَأَفْـِٔدَتُهُمْ هَوَآءٌۭ ﴿٤٣﴾

ئەو کاتەی خەڵکی لە گۆڕەکانیان ھەڵدەسنەوە بە خێرایی بەرەو بانگکەرەکە دەڕۆن بەشێوەیەک سەریان بەرز کردووەتەوە ولەترسا تەماشای ئاسمان دەکەن، وە پێڵوی چاوەکانیان وەستاوە ونایەتە خوارەوە، بەڵکو لەبەر ناڕەحەتی دیمەنەکان چاوەکانیان ئەبڵەق بووە، وە دڵەکانیشیان خاڵی بووەتەوە لە ھەموو شتێک وژیری وتێگەیشتنیان تێدا نەماوە. لاپەڕە ٧ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَأَنذِرِ ٱلنَّاسَ يَوْمَ يَأْتِيهِمُ ٱلْعَذَابُ فَيَقُولُ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ رَبَّنَآ أَخِّرْنَآ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ قَرِيبٍۢ نُّجِبْ دَعْوَتَكَ وَنَتَّبِعِ ٱلرُّسُلَ ۗ أَوَلَمْ تَكُونُوٓا۟ أَقْسَمْتُم مِّن قَبْلُ مَا لَكُم مِّن زَوَالٍۢ ﴿٤٤﴾

ئەی پێغەمبەر - ئوممەتەکەت بترسێنە بە سزای خوا لە رۆژی قیامەتدا، جا ئەو کاتە ئەوانەی ستەمیان لە خۆیان کردووە بە کوفرکردن وبێباوەڕی وھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان، مۆڵەتمان بدە وسزاکەمان دوابخە، وە بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت بمانگێڕەوە بۆ ژیانی دونیا تاوەکو باوەڕت پێ بھێنین، وە شوێن ئەو پێغەمبەرانە بکەوین کە ڕەوانەت کرد بۆ لا مان، بە گاڵتە پێکردن وسەرزەنشتێکەوە وەڵامیان دەدرێتەوە وپێیان دەوترێت: ئایا ھەر ئێوە نەبوون کاتی خۆی لە دونیا سوێندتان دەخوارد کە لە دونیا ھەر دەمێننەوە وناگەڕێنەوە بۆ ڕۆژی دوایی، ئەی ھەر ئێوە نەبوون کە نکۆڵی ئەوەتان دەکرد کە لەپاش مردن زیندوو بکرێنەوە؟!

وَسَكَنتُمْ فِى مَسَـٰكِنِ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ وَتَبَيَّنَ لَكُمْ كَيْفَ فَعَلْنَا بِهِمْ وَضَرَبْنَا لَكُمُ ٱلْأَمْثَالَ ﴿٤٥﴾

ئێوە لە جێگا وڕێگا وشوێنی بێباوەڕانی ئوممەتانی پێش خۆتان نیشتەجێ بوون، کە بەکوفر کردن وھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا ستەمیان لە خۆیان کرد، وەک گەلی ھود و گەلی ساڵح، وە چاک بۆتان ڕوون بوویەوە کە چۆن لەناومان بردن وچیمان بەسەر ھێنان، وە لەم قورئانەدا نموونەی زۆریشمان لەبارەی گەلانی پێشووەوە بۆ ھێنانەوە تاوەکو پەند وئامۆژگاری لێوەربگرن، بەڵام ھیچ پەند وئامۆژگاریتان لێوەرنەگرت

وَقَدْ مَكَرُوا۟ مَكْرَهُمْ وَعِندَ ٱللَّهِ مَكْرُهُمْ وَإِن كَانَ مَكْرُهُمْ لِتَزُولَ مِنْهُ ٱلْجِبَالُ ﴿٤٦﴾

ئەوانەی لە جێگا وڕێگای ئەو گەلە ستەمکارانەی ئوممەتانی پێشوو نیشتەجێ بوون بێگومان خەریکی پیلانگێڕان وفڕوفێڵ بوون بۆ کوشتنی پێغەمبەری خوا موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) وکۆتایی پێھێنان بە بانگەوازەکەی، بێگومان خوای گەورە ئاگاداری فڕوفێڵ وپیلانی ئەوانە وھیچی لا شاراوە نییە، فڕوفێڵی ئەوانە زۆر لا وازە، لەبەر لا وازیان کێو وشاخ وشتەکانی تریشی پێ لا نەدەدرا، بپێچەوانەی فێڵ وپیلانی خوا لەوان کە لەناوی بردن

فَلَا تَحْسَبَنَّ ٱللَّهَ مُخْلِفَ وَعْدِهِۦ رُسُلَهُۥٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌۭ ذُو ٱنتِقَامٍۢ ﴿٤٧﴾

ئەی پێغەمبەری خوا - واگومان نەبەیت ئەو خوایەی کە پەیمان وبەڵێنی داوە کە پێغەمبەرەکانی سەربخات بەسەر دوژمنەکانیاندا پەیمان وبەڵێنەکانی خۆی ناباتە سەر، بێگومان ھیچ شتێک بەسەر خوای گەورە زاڵ نابێت ودەسەڵاتی نابێت بە سەریدا، وە پشتیوانی دۆست وخۆشەویستانی خۆیەتی وسەربەرز وموەفەقیان دەکات، وە خاوەنی تۆڵەی زۆر توندە بەرامبەر دوژمنەکانی ودوژمنی پێغەمبەرەکانی

يَوْمَ تُبَدَّلُ ٱلْأَرْضُ غَيْرَ ٱلْأَرْضِ وَٱلسَّمَـٰوَٰتُ ۖ وَبَرَزُوا۟ لِلَّهِ ٱلْوَٰحِدِ ٱلْقَهَّارِ ﴿٤٨﴾

ئەم تۆڵە کردنەوە لە بێباوەڕان لە ڕۆژی قیامەت دێتەدی، ئەو ڕۆژەی ئەم زەوییە دەگۆڕێت بەزەویەکی تری سپی بێگەرد، وە ھەروەھا ئاسمانەکانیش بە ئاسمانی تر دەگۆڕێن، وە خەڵکیش لە گۆرەکانیان زیندوو دەکرێنەوە وبەجەستە وکاروکردەوەیانەوە لەبەردەست خوای گەورەدا دەوەستێنرێن، ئەو خوایە کە ھیچ شەریک وھاوەڵی نییە، وھەر خۆی خاوەنی گەورەیی وشکۆیە، دەسەڵاتی ھەیە بەسەر ھەموو شتێکدا وملکەچیان دەکات، وە ھیچ کەس دەسەڵاتی بەسەر ئەودا نییە، وە زاڵ و بەدسەڵاتە وکەس بەسەر ئەودا زاڵ نابێت

وَتَرَى ٱلْمُجْرِمِينَ يَوْمَئِذٍۢ مُّقَرَّنِينَ فِى ٱلْأَصْفَادِ ﴿٤٩﴾

ئەی پێغەمبەر - ئەو ڕۆژەی کە زەوی بەزەویەکی تر دەگۆڕێت وئاسمانەکانیش بە ئاسمانی تر، بێباوەڕان وموشریکەكان وبتپەرستەکان دەبینیت لەگەڵ ھاوبیرەکانی خۆیاندا کۆت وبەند کراون، بە زنجیر دەست وپێیان بەگەردنیانەوە بەستراوەتەوە، جلوبەرگی بەریان لە مادەیەکی ڕەشە خێرا گڕ دەگرێت، دەموچاو وڕوخساریان ئاگری دۆزەخ دایدەگرێت ودەیسوتێنێت. لاپەڕە ٨ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

سَرَابِيلُهُم مِّن قَطِرَانٍۢ وَتَغْشَىٰ وُجُوهَهُمُ ٱلنَّارُ ﴿٥٠﴾

ئەی پێغەمبەر ئەو ڕۆژی کە زەوی بەزەویەکی تر دەگۆڕێت وئاسمانەکانیش بەئاسمانی تر، بێباوەڕان وموشریکن وبتپەرستەکان دەبینیت لەگەڵ ھاوبیرەکانی خۆیاندا کۆت وبەند کراون، بەزنجیر دەست وپێیان بەگەردنیانەوە بەستراوەتەوە، جلوبەرگی بەریان لەمادەیەکی ڕەشە خێرا گڕ دەگرێت، دەموچاو وڕوخساریان ئاگری دۆزەخ دایدەگرێت ودەیسوتێنێت

لِيَجْزِىَ ٱللَّهُ كُلَّ نَفْسٍۢ مَّا كَسَبَتْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ ﴿٥١﴾

بۆیە خوای گەورە وادەکات تاوەکو خوای گەورە پاداشتی خێر وتۆڵەی خراپەی ھەموو کەسێک بداتەوە، بەڕاستی خوای گەورە خێرا وچەسپانە لە لێپرسینەوەی کاروکردەوەی بەندەکانی

هَـٰذَا بَلَـٰغٌۭ لِّلنَّاسِ وَلِيُنذَرُوا۟ بِهِۦ وَلِيَعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَا هُوَ إِلَـٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ وَلِيَذَّكَّرَ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَـٰبِ ﴿٥٢﴾

ئەم قورئانەی دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ئاگادارکردنەوەیەکی خوای گەورەیە بۆ خەڵکی، بۆ ئەوەی ئامۆژگاریان بکات وبیانترسێنێت لە سزای خوا، تاوەکو بزانن کەسێک بەھەق شیاوی پەرستن بێت ھەر زاتی (اللە) یە تاک وتەنھا وبێ ھاوەڵە، بەتاک وتەنھایی دەیپەرستن وھیچ ھاوەڵێکی بۆ بڕیار نادەن، وە بۆ ئەوەش خەڵکە خاوەن ژیری وبیرە ساغەکان پەند وئامۆژگاری لێوەربگرن، چونکە ھەر ئەوان سوود لە پەند وئامۆژگاریەکانی وەردەگرن. لاپەڕە ٩ لە ٩ moc.hgelp

فێربە · إبراهيم — Ibrahim

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان