الٓمٓر ۚ تِلْكَ ءَايَـٰتُ ٱلْكِتَـٰبِ ۗ وَٱلَّذِىٓ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ ٱلْحَقُّ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿١﴾
لەم سورەتە، وە ئەو قورئانەش کە خوای گەورە دایبەزاندووە بۆ سەرت ھەر ھەمووی ئەو ڕاستیانەن کە گومان ودوودڵیان تێدا نییە، وە ھیچ گومانێکیشی تێدا نییە کە لەلایەن خوای گەورەوە ھاتووە، بەڵام زۆربەی خەڵکی لەبەر سەرسەختی وخۆبەزل زانینیان باوەڕی پێ ناکەن. ل
ٱللَّهُ ٱلَّذِى رَفَعَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ بِغَيْرِ عَمَدٍۢ تَرَوْنَهَا ۖ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۖ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ ۖ كُلٌّۭ يَجْرِى لِأَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ۚ يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ يُفَصِّلُ ٱلْـَٔايَـٰتِ لَعَلَّكُم بِلِقَآءِ رَبِّكُمْ تُوقِنُونَ ﴿٢﴾
(اللە) خوای گەورە ئەو زاتەیە کە ئاسمانەکانی بەرز دروستکردووە وبەبێ ھیچ دینگە وکۆڵەکەیەک کە تۆ بیبینیت ڕایگرتوون، پاشان بڵند وبەرز بوویەوە بۆ سەر عەرش بەو شێوەی کە لایەق وشایستەی زاتی بەرز وپیرۆزی ئەو بێت، بەبێ ئەوەی چۆنیەتیەکەی بزانین وبیچوێنین بەدروستکراوەکانی خۆی، وە خۆر ومانگی بۆ خزمەتکردنی مرۆڤەکان ودروستکراوەکانی تری دروست وڕامکردووە، وە ھەریەکەشیان تا ئەو کاتەی کە لە عیلمی خوای گەورە بۆیان دیاریکراوە لە خولگەی خۆیاندا دێن ودەچن، خوای گەورە بە ویستی خۆی وبەو شێوەیەی دەیەوێت زۆر بە وردی کاروباری ئاسمانەکان وزەوی ھەڵدەسوڕێنێت، ئەو ئایەت ونیشانانەی کە بەڵگەن لەسەر دەسەڵاتی زاتی بەرز وبڵندی خۆی بۆ مرۆڤەکان ڕوون دەکاتەوە بە ئومێدی ئەوەی دڵنیا ببنەوە لە لیقا وگەیشتنەوە بەپەروەردگارتان لە ڕۆژی قیامەت، جا کەوابێت بە کاروکردەوەی چاک خۆتانی بۆ ئامادە بکەن
وَهُوَ ٱلَّذِى مَدَّ ٱلْأَرْضَ وَجَعَلَ فِيهَا رَوَٰسِىَ وَأَنْهَـٰرًۭا ۖ وَمِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ جَعَلَ فِيهَا زَوْجَيْنِ ٱثْنَيْنِ ۖ يُغْشِى ٱلَّيْلَ ٱلنَّهَارَ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَتَفَكَّرُونَ ﴿٣﴾
خوای گەورە ئەو زاتەیە کە زەوی بۆ ڕاخستوون، وە چیا وشاخە جێگیرەکانی تێدا دروستکردووە تاوەکو نەجوڵێت وژیان لە خەڵکی تێک نەچێت، وە لە ھەموو جۆرە میوە وبەروبومێک دوو جووتی تێدا دروستکردووە، وەک چۆن لە گیاندارەکاندا نێر ومێی دوستکردووە، وە بە تاریکی شەو ڕۆژ دادەپۆشی لەپاش ڕووناک بوونەوەی تاریکی دەکات، ئەوەی باسکرا بەڵگە ونیشانەی گەورە ومەزنن بۆ گەل وھۆز وکەسانێک بیر بکەنەوە لە دروستکراوەکانی خوای گەورە، وە لێی ڕابمێنن، چونکە ئەو کەسانە سوود لەو بەڵگە ونیشانانە دەبینن
وَفِى ٱلْأَرْضِ قِطَعٌۭ مُّتَجَـٰوِرَٰتٌۭ وَجَنَّـٰتٌۭ مِّنْ أَعْنَـٰبٍۢ وَزَرْعٌۭ وَنَخِيلٌۭ صِنْوَانٌۭ وَغَيْرُ صِنْوَانٍۢ يُسْقَىٰ بِمَآءٍۢ وَٰحِدٍۢ وَنُفَضِّلُ بَعْضَهَا عَلَىٰ بَعْضٍۢ فِى ٱلْأُكُلِ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَعْقِلُونَ ﴿٤﴾
ى لە زەویدا چەندین پارچە زەوی لە پاڵ یەکدا ھەن، وە چەندین باخ وبێستان لە ترێ ودارخورما، کە ھەندێکیان پەلەکانی لەسەر یەک ڕەگ کۆبونەتەوە، وە ھەندێکی تریشیان ڕەگ وقەدەکانیان جیاوازن لە یەکتری، ئەم باخ وبێستانە بە یەک جۆر ئاو ئاودەدرێن، لەگەڵ ئەوەی لەیەک سەرچاوە ئاو دەخۆنەوە بەڵام فەزڵ وڕێزی ھەندێکمان لەتام وچێژ وسوود وقازانج وەرگرتن داوە بەسەر ھەندێکی تریاندا، بێگومان لەوەی کە باسکرا بەڵگە ونیشانە گەلێک ھەن بۆ ئەوانەی کە بە وردی بیر دەکەنەوە وتێڕادەمێنن، چونکە ئەو کەسانە پەند وعیبرەتی لێ وەردەگرن
۞ وَإِن تَعْجَبْ فَعَجَبٌۭ قَوْلُهُمْ أَءِذَا كُنَّا تُرَٰبًا أَءِنَّا لَفِى خَلْقٍۢ جَدِيدٍ ۗ أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِرَبِّهِمْ ۖ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلْأَغْلَـٰلُ فِىٓ أَعْنَاقِهِمْ ۖ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ ﴿٥﴾
ئەی پێغەمبەر - ئەگەر سەرت لەشتێک سووڕ بمێنێت شایستەترین شت ئەوەیە سەرت لە کاری ئەو بێباوەڕانە سووڕ بمێنێت کە باوەڕیان بەزیندووبوونەوە نییە وبەڵگەش دەھێننەوە بۆ ئینکاری کردنی ودەڵێن: ئەگەر ئێمە مردین وبووین بەگڵ وئێسکی کۆن وڕزیو ئایا جارێکی تر زیندوو دەکرێینەوە؟! ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بە زیندوو بوونەوەی پاش مردن نییە هەر ئەو کەسانەن کە باوەڕیان بە پەروەردگاریان نییە، وە باوەڕیان بە ھێز ودەسەڵاتی ئەو نییە کە مردوو زیندوو بکاتەوە، ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا کۆت وبەندی ئاگرین دەکرێتە گەردنیان، ئەوانە ھاوڕێ وھاودەمی ئاگرن وبەھەمیشەیی وھەتا ھەتایی تێیدا دەمێننەوە ولەناو ناچن، وە بەھیچ شێوەیەکیش سزایان لەسەر ھەڵناگیرێت. لاپەڕە ١ لە ٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِٱلسَّيِّئَةِ قَبْلَ ٱلْحَسَنَةِ وَقَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِمُ ٱلْمَثُلَـٰتُ ۗ وَإِنَّ رَبَّكَ لَذُو مَغْفِرَةٍۢ لِّلنَّاسِ عَلَىٰ ظُلْمِهِمْ ۖ وَإِنَّ رَبَّكَ لَشَدِيدُ ٱلْعِقَابِ ﴿٦﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - بتپەرست وموشریکەکان پەلەی ئەوەت لێ دەکەن کە سزای خوایان بۆ دابەزێت، پێش ئەوەی ئەو ناز ونیعمەتانەی کە خوای گەورە تەقدیری کردووە بۆیان تەواو وکامڵ ببێت، بێگومان پێش ئەوان کەسانێکی تر لە ئوممەتەکانی پێشین کە پەیامی خوایان بە درۆ زانی سزا دران، کەواتە ئیتر چۆن پەند وعیبرەتیان لێ وەرنەگرت؟ - ئەی پێغەمبەر - لەگەڵ ئەوەی خەڵکی ڕۆچوون لەناو زوڵم وستەمدا بێگومان پەروەردگارت چاوپۆشیان لێ دەکات ومۆڵەتیان دەدات وپەلە ناکات لە سزادانیان تاوەکو تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای، وە بێگومان پەروەردگارت سزا وتۆڵەی زۆر توندە بۆ ئەو کەسانەی کە لەسەر بێباوەڕی خۆیان سوور وبەردەوامن ئەگەر تەوبە نەکەن
وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ ءَايَةٌۭ مِّن رَّبِّهِۦٓ ۗ إِنَّمَآ أَنتَ مُنذِرٌۭ ۖ وَلِكُلِّ قَوْمٍ هَادٍ ﴿٧﴾
ئەوانەی بێباوەڕن بە خوای گەورە ڕۆچوون لەسەرکەشی وعینادی کردن لەگەڵ پێغەمبەری خوا وپێی دەڵێن: بۆچی موعجیزە ونیشانەیەکی وەک موعجیزە ونیشانەکانی موسا وعیسا نایەتە خوارەوە بۆ موحەممەد، - ئەی پێغەمبەر - ئەمە بە دەست تۆ نییە بەڵکو تۆ تەنھا ترسێنەری خەڵکیت بە سزای خوای گەورە، وە جگە ئەو بەڵگە و نیشانانەی کەخوای گەورە پێی داویت ھیچ نیشانەیەکی ترت لا نییە، وە بۆ ھەموو گەل ونەتەوەیەکیش پێغەمبەرێک ڕەوانە کراوە تاوەکو ڕێنوماییان بکات بۆ سەر ڕێگای ڕاست
ٱللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَحْمِلُ كُلُّ أُنثَىٰ وَمَا تَغِيضُ ٱلْأَرْحَامُ وَمَا تَزْدَادُ ۖ وَكُلُّ شَىْءٍ عِندَهُۥ بِمِقْدَارٍ ﴿٨﴾
خوای گەورە دەزانێت ھەموو مێینەیەک چی لە سکیدایە وئاگاداری ھەموو شتێکیەتی، وە دەزانێت مناڵدان چی لێ زیاد وکەم دەبێت، یان تەندروستی چۆنە و دووچاری چی نەخۆشیەک دەبێتەوە، وە ھەموو شتێک لای خوای گەورە بە ئەندازەگیریەکی زۆر وردە کە ھیچی لێ زیاد یان کەم ناکرێت
عَـٰلِمُ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَـٰدَةِ ٱلْكَبِيرُ ٱلْمُتَعَالِ ﴿٩﴾
چونکە خوای گەورە زانا وئاگادارە بە تەواوی ئەو کاروبار وشتانەی کە نادیارن لای حەواس وھەستی دروستکراوەکان بە تایبەت لای مرۆڤەکان، وە زانا وئاگاداریشە بە تەواوی ئەو شتانەیشی کە ھەستەوەرەکانی ئەوان درکی دەکەن، خوای گەورە مەزن وبڵندە لە سیفات وناو وکاروکردارەکانیدا، وە بەزات وسیفاتی بەرز وبڵندیشە بەسەر ھەموو بەدێھێنراوەکانیدا
سَوَآءٌۭ مِّنكُم مَّنْ أَسَرَّ ٱلْقَوْلَ وَمَن جَهَرَ بِهِۦ وَمَنْ هُوَ مُسْتَخْفٍۭ بِٱلَّيْلِ وَسَارِبٌۢ بِٱلنَّهَارِ ﴿١٠﴾
ھەر ئەویش زانا وئاگادارە بەو شتانەی نھێنی ونادیارن، - ئەی خەڵکینە - چون یەکە لای ئەو ئەگەر کەسێک لە ئێوە بە نھێنی وتەیەک بڵێت یان ئاشکرای بکات، ھەروەھا لای خوای گەورە وەک یەکە کەسێک لە تاریکی شەو ودوور لە چاوی خەڵکی کارێک بکات، یاخود بە ڕۆژی ڕووناک وبە ئاشکرا ئەنجامی بدات، خوای گەورە زانا وئاگادارە پێی ھیچ جیاوازیەکی نییە لای ئەو
لَهُۥ مُعَقِّبَـٰتٌۭ مِّنۢ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِۦ يَحْفَظُونَهُۥ مِنْ أَمْرِ ٱللَّهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُوا۟ مَا بِأَنفُسِهِمْ ۗ وَإِذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِقَوْمٍۢ سُوٓءًۭا فَلَا مَرَدَّ لَهُۥ ۚ وَمَا لَهُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَالٍ ﴿١١﴾
إ ه پەروەردگار (سبحانە وتعالی) کۆمەڵێک فریشتەی ھەن لە پاش وپێشی ئادەمیزادەوە بەدوای یەکدا دێن، ھەندێکیان بە شەو دێن وھەندێکی تریان بە ڕۆژ، بە فەرمانی خوای گەورە پارێزگاری لێ دەکەن لە چوار چێوەی ئەو قەدەرەی خوای گەورە لەسەری نووسیوە وڕێگری کردووە لێی، ھەرچی گوفتار وکرداریانە دەینوسن، بێگومان خوای گەورە ھیچ گۆڕانکاریەک بەسەر ھیچ گەل وھۆزێکدا ناھێنێت لە حاڵێکی باش ونایابەوە بۆ حاڵ وگوزەرانێکی ناخۆش ودژوار ھەتاوەکو ئەو گەل وھۆزە خۆیان ناشکور نەبوبن بە نازو نیعمەتەکانی خوا، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیەوێت ھەر گەل وھۆزێک لەناو ببات ھیچ کەسێک ناتوانێت ببێتە بەربەست لەبەردەم ویست وئیرادەی ئەودا، - ئەی خەڵکینە - جگە لە خوای گەورە ھیچ پشتیوان وسەرپەرشتیکارێکتان نییە کاروبارەکانتان بۆ بەرێوە ببات، کەوابوو ڕوو بکەنە خوا وھانای بۆ بەرن تاوەکو ئەو بەڵاو موسیبەتەی دووچاری بوون لە سەرتانی ھەڵگرێت. لاپەڕە ٢ لە ٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
هُوَ ٱلَّذِى يُرِيكُمُ ٱلْبَرْقَ خَوْفًۭا وَطَمَعًۭا وَيُنشِئُ ٱلسَّحَابَ ٱلثِّقَالَ ﴿١٢﴾
ئەی خەڵکینە - ھەر ئەو زاتەیە کە ھەورە بروسکەتان نیشان دەدات، ترس وھیواتان بە ھۆیەوە بۆ کۆ دەکاتەوە، دەترسن لە دەنگ وبروسکەکەی کە بتانسوتێنێت، وە ئومێدیشتان ھەیە لەگەڵیدا بارانتان بۆ ببارێنێت، ھەر زاتی بەرزی اللەیە ھەوری پڕ لە ئاوی زۆرتان بۆ پێک دەەھێنێت وبارانی خوڕەم ولێزەمەتان بۆ دەبارێنێت
وَيُسَبِّحُ ٱلرَّعْدُ بِحَمْدِهِۦ وَٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ مِنْ خِيفَتِهِۦ وَيُرْسِلُ ٱلصَّوَٰعِقَ فَيُصِيبُ بِهَا مَن يَشَآءُ وَهُمْ يُجَـٰدِلُونَ فِى ٱللَّهِ وَهُوَ شَدِيدُ ٱلْمِحَالِ ﴿١٣﴾
ھەورە بروسکە تەسبیحات وستایشی پەروەردگاری دەکات وپاک وبێگەردی بۆ دەنوێنێت، وە فریشتەکانیش لەبەر ترس وبیمی دەسەڵاتی بێ سنووری ئەو تەسبیحات وستایشی دەکەن وپاکو بێگەردی بۆ دەنوێنن، وە ھەر ئەویشە ھەورە تریشقەی لەناوبەر دەنێرێت ئەمجا ئەگەر ویستی لەھەرکەسێک ولەھەر دروستکراوێکی بدات و بیسوتێنێت دەیسوتێنێت ولەناوی دەبات، لەگەڵ ئەو ھەموو بەڵگە ونیشانانە لەسەر دەسەڵاتی خوای گەورە کەچی ھێشتا بێباوەڕان سەرگەرمی دەمەقاڵێن لەسەر تاکو و تەنھایی زاتی پیرۆزی ئەو، بێگومان خوای گەورە زۆر بەھێز وتوندە بەرامبەر ئەو کەسانەی کە سەرپێچی فەرمانەکانی دەکەن
لَهُۥ دَعْوَةُ ٱلْحَقِّ ۖ وَٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ لَا يَسْتَجِيبُونَ لَهُم بِشَىْءٍ إِلَّا كَبَـٰسِطِ كَفَّيْهِ إِلَى ٱلْمَآءِ لِيَبْلُغَ فَاهُ وَمَا هُوَ بِبَـٰلِغِهِۦ ۚ وَمَا دُعَآءُ ٱلْكَـٰفِرِينَ إِلَّا فِى ضَلَـٰلٍۢ ﴿١٤﴾
بانگەوازی ھەق وڕاست ودروست کە بریتیە لە بانگەوازکردن بۆ یەکخواپەرستی تەنھا ھەر بۆ ئەوە، وە ھیچ کەسێکی تری تێدا بەشدار نییە، وە نموونەی ئەو بتانەی کە بتپەرست وموشریکەکان ھانا وھاواری بۆ دەبەن ووەڵامی ھیچ داوا وپرسیارێکیشیان نادەنەوە، وەک نموونەی ئەو کەسە تینوە وایە کە لە دوورەوە دەستی بۆ ئاو درێژ کردبێت تاوەکو بگاتە دەمی وتینوێتی بشکێنێت، دیارە بەو شێوەیە دەست درێژکردن بۆ ئاو تینوێتی ناشکێنێت، بێگومان ھانا وھاواری بێباوەڕانیش لەو بتانە تەنھا گومڕایی وسەرلێشێواوی ودوورییە لەڕاستی، چونکە ئەو بتانە نەدەتوانن سودێکیان پێ بگەیەنن، وە نە زیانێکیشیان لێ دوور ببخەنەوە
وَلِلَّهِ يَسْجُدُ مَن فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ طَوْعًۭا وَكَرْهًۭا وَظِلَـٰلُهُم بِٱلْغُدُوِّ وَٱلْـَٔاصَالِ ۩ ﴿١٥﴾
ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە بیانەوێت یان نەیانەوێت ملکەچی خوای گەورەن وسوژدەی بۆ دەبەن، لەمەشدا باوەڕدار وبێباوەڕ وەک یەکن، تەنھا جیاوازیان ئەوەیە باوەڕداران بە ئارەزووی خۆیان ملکەچی پەروەردگایانن وبە ویستی خۆیان سوژدەی بۆ دەبەن، بەڵام بێباوەڕان بێ پێخۆش بوون وویستی خۆیان ملکەچی خوا دەبن، چونکە فیترەتیان ئەوەیان پێ دەڵێت بە ناچاری ملکەچی ئەو بن، ھەروەھا ئەو دروستکراوانەیش کەسێبەریان ھەیە لەسەرەتای ڕۆژ وکۆتاییەوە ملکەچی فەرمانی ئەون وناتوانن لێی لا بدەن. ر
قُلْ مَن رَّبُّ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ قُلِ ٱللَّهُ ۚ قُلْ أَفَٱتَّخَذْتُم مِّن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءَ لَا يَمْلِكُونَ لِأَنفُسِهِمْ نَفْعًۭا وَلَا ضَرًّۭا ۚ قُلْ هَلْ يَسْتَوِى ٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْبَصِيرُ أَمْ هَلْ تَسْتَوِى ٱلظُّلُمَـٰتُ وَٱلنُّورُ ۗ أَمْ جَعَلُوا۟ لِلَّهِ شُرَكَآءَ خَلَقُوا۟ كَخَلْقِهِۦ فَتَشَـٰبَهَ ٱلْخَلْقُ عَلَيْهِمْ ۚ قُلِ ٱللَّهُ خَـٰلِقُ كُلِّ شَىْءٍۢ وَهُوَ ٱلْوَٰحِدُ ٱلْقَهَّـٰرُ ﴿١٦﴾
ى - ئەی پێغەمبەری خوا - بەو بێباوەڕانە بڵێ کە لەگەڵ خوای گەورە شتێکی تر دەپەرستن: کێ بەدیھێنەر وپەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوییە، وە کێ ھەڵسوڕێنەر و بەڕێوەبەریانە؟ - ئەی پێغەمبەر - تۆ بڵێ ھەر خوای گەورە بەدیھێنەر وبەڕێوەبەریانە، ئێوەیش دان بەمەدا دەنێن، - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئایا جگە لە خوای گەورە کەسێکی تر دەکەنە پشتیوانی خۆتان کە توانای ھیچ شتێکیان نییە، ئەوانە ناتوانن سوودێک بە خۆیان بگەیەنن، یان زیانێک لەخۆیان دوور بخەنەوە، ئیتر چۆن دەتوانن کارێکی لەو شێوەیە بۆ غەیری خۆیان بکەن؟! - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئایا ئەو بێباوەڕەی کە دڵی کوێرە وھیچ حاڵی نابێت، وەک ئەو باوەڕدارە دڵ زیندووە وایە کە شوێن ڕێنومایی پەروەدگار کەوتووە؟! وە ئایا بێباوەڕی کەپارچەیەکە لەشەوە زەنگ وتاریکی، وەک نوور وڕوناکی باوەڕ وایە؟ ئایا بەلای ئێوەوە وەک یەک ویەکسانن؟! یان ئەوانەی ئەوان کردویانن بە شەریک وھاوەڵی خوا بەلایانەوە وایە وەک خوای گەورە دروستکەر وبەدیھێنەرن؟ بەمەش لێیان تێکچوو بێت ولێیان شێوا بێت وچەواشە بووبن، وایان زانی بێت ئەوانەی خوای گەورە بەدیھێناون ودروستی کردوون خواکانی خۆیان دروستیان کردوون وبە دیانھێناون؟ - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: تەنھا خوای گەورە اللە (جل جلالە) بەدیھێنەر ودروستکەری ھەموو شتێکە، وە ھیچ شەریک وھاوەڵێکیشی نییە لەمەدا، تەنھا ئەو شایستەی پەرستنە بە تاک وتەنھا، وئەو گەردنکەچکاری هەموو شتێکە. لاپەڕە ٣ لە ٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَسَالَتْ أَوْدِيَةٌۢ بِقَدَرِهَا فَٱحْتَمَلَ ٱلسَّيْلُ زَبَدًۭا رَّابِيًۭا ۚ وَمِمَّا يُوقِدُونَ عَلَيْهِ فِى ٱلنَّارِ ٱبْتِغَآءَ حِلْيَةٍ أَوْ مَتَـٰعٍۢ زَبَدٌۭ مِّثْلُهُۥ ۚ كَذَٰلِكَ يَضْرِبُ ٱللَّهُ ٱلْحَقَّ وَٱلْبَـٰطِلَ ۚ فَأَمَّا ٱلزَّبَدُ فَيَذْهَبُ جُفَآءًۭ ۖ وَأَمَّا مَا يَنفَعُ ٱلنَّاسَ فَيَمْكُثُ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ كَذَٰلِكَ يَضْرِبُ ٱللَّهُ ٱلْأَمْثَالَ ﴿١٧﴾
ه خوای گەورە بۆ لەناوچوونی ناھەق وباتڵ، وە مانەوەی ھەق وڕاستی، نموونە بە ئاوی باران دەھێنێتەوە کە لە ئاسمانەوە دەبارێت وشیو ودۆڵەکان ھەریەكەیان بە ئەندازەی گەورەی وبچوکی خۆی پڕ ئاو کرد، جا ئەولا فاوە پووش وپەڵاش وکەفێکی زۆری بەسەر ئاوەکەوە لەگەڵ خۆیدا ھەڵگرت، لەپاشان ئاوەکە بەڕوونی دەرکەوت وپووش وپەڵاشەکەی لێ جیا بوویەوە، ھەروەھا نموونەیەکەی تر بۆ مانەوەی (ھەق وڕاستی) ودوابڕاوی (باتڵ وناھەق) بەو کانزا گران بەھا وبەنرخانە دەھێنێتەوە کە لەسەر ئاگر دەتوێنرێنەوە، بەمەبەستی پوختە وپاڵفتەکردن وبەدەستھێنانی کەرەستەی جوان وخشڵی خۆڕازاندنەوە، خوای گەورە بۆ مانەوەی ھەق و ڕاستی ولەناوچوونی باتڵ وناھەقی ئەم دوو نموونە دەھێنێتەوە، باتڵ وناھەقی وەک پوش وپەڵاش وکەفی سەر ئاو، وە ئەو ژەنگ وژار وپیسیەی کە لە کانزا بەنرخە کە جیا دەبێتەوە وایە، ھەق وڕاستیش وەک ئەو ئاوە ڕوون وپاک وخاوێنە وایە کە خەڵکی دواتر لێی دەخۆنەوە ودار ودرەخت وبەروبوم ولەوەڕگای پێ سەوز دەبێت، وە وەک ئەو کانزا پاڵفتەیەش وایە کە خاوێن وپاکژ دەکرێتەوە وخەڵکی سوودی لێ دەبینن، جا خوای گەورە ھەروەک ئەم نموونانەی بۆ ھێناونەتەوە، بەھەمان شێوە نمونەی تر دەھێنێتەوە تاوەکو ھەق وڕاستی لە باتڵ گومڕایی بۆ خەڵکی ڕوون بێتەوە
لِلَّذِينَ ٱسْتَجَابُوا۟ لِرَبِّهِمُ ٱلْحُسْنَىٰ ۚ وَٱلَّذِينَ لَمْ يَسْتَجِيبُوا۟ لَهُۥ لَوْ أَنَّ لَهُم مَّا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا وَمِثْلَهُۥ مَعَهُۥ لَٱفْتَدَوْا۟ بِهِۦٓ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُمْ سُوٓءُ ٱلْحِسَابِ وَمَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمِهَادُ ﴿١٨﴾
ء ى ئەو باوەڕدارانەی کە وەڵامی پەروەردگاریان دایەوە، کاتێک بانگی کردن بۆ یەکخواپەرستی وتاعەت وگوێڕایەڵی خۆی، پەروەردگار لە ڕۆژی دواییدا پاداشتی باشتر وچاکتری بۆ ئامادە کردوون، ئەویش بەھەشتی نەبڕاوەی ھەتا ھەتاییە، وە بێباوەڕانیش کە وەڵامی بانگەوازی خوایان بۆ یەکخواپەرستی وگوێڕایەڵیکردنی نەدایەوە، ئەگەر ھەرچی لە زەویدا ھەیە لە سەروەت وسامان وماڵی دونیا ھی ئەوان بێت، ھێندەی تریشی لەگەڵدا بێت دەیبەخشن بۆ ئەوەی ڕزگاریان بێت لە سزای دۆزەخ، بەڵام لێیان قبوڵ ناکرێت، جا ئەوانەی وەڵامی بانگەوازەکەی خوایان نەدایەوە لەسەر تەواوی خراپە وتاوانەکانیان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، وە جێگا ومەئوایشیان ئاگری دۆزەخە ودەبێتە ڕایەخیش بۆیان، ئای چی جێگا وڕایەخێکی خراپە ئاگری دۆزەخ بۆ ئەوان
۞ أَفَمَن يَعْلَمُ أَنَّمَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ ٱلْحَقُّ كَمَنْ هُوَ أَعْمَىٰٓ ۚ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَـٰبِ ﴿١٩﴾
ئەی پێغەمبەر - ئایا یەکسان وچوون یەکە ئەو کەسەی دەزانێت ئەوەی خوای گەورە بۆ تۆی دابەزاندووە ھەق وڕاستە وھیچ گومان ودوودڵی تێدا نییە، کەسێکی باوەڕدارە ووەڵامی پەروەردگار دەداتەوە، ئایا وەک ئەو کەسە وایە لە ئاست ھەق وڕاستی خۆی کوێر دەکات وباوەڕ ناھێنێت ووەڵامی بانگەوازی خوا ناداتەوە، بێگومان خاوەن بیروھۆش وعەقڵە ساغەکان پەند وئامۆژگاری لەمە وەردەگرن
ٱلَّذِينَ يُوفُونَ بِعَهْدِ ٱللَّهِ وَلَا يَنقُضُونَ ٱلْمِيثَـٰقَ ﴿٢٠﴾
ئەوانەی کە وەڵامی بانگەوازەکەی خوایان دایەوە، ئەوانە ئەو کەسانەن کە وەفا دەکەن بەو پەیمانەی بە خوایان داوە، یان ئەو پەیمانەی بە خەڵکییان داوە، وە ئەو پەیمانە دووپاتکراوەیش بە خوایان داوە یان بەخەڵکیان داوە ھەڵی ناوەشێننەوە
وَٱلَّذِينَ يَصِلُونَ مَآ أَمَرَ ٱللَّهُ بِهِۦٓ أَن يُوصَلَ وَيَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ وَيَخَافُونَ سُوٓءَ ٱلْحِسَابِ ﴿٢١﴾
ئەوانە ئەو کەسانەن ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردوون بەگەیاندن وبەجێھێنانی مافی خزمایەتی بەجێی دەھێنن ونایبچڕێنن، وە لەپەروەرگاری خۆیان دەترسن، ترسێک وایان لێدەکات فەرمانەکانی ئەو جێ بەجێ بکەن ودوور بکەونەوە لە سەرپێچیەکانی، وە دەترسن لەوەی خوای گەورە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات لەسەر ئەو گوناھ وتاوانانەی ئەنجامیانداوە، چونکە دەزانن ھەرکەس لێپیچینەوەی لەگەڵدا بکرێت تیاچووە. لاپەڕە ٤ لە ٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ر
وَٱلَّذِينَ صَبَرُوا۟ ٱبْتِغَآءَ وَجْهِ رَبِّهِمْ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنفَقُوا۟ مِمَّا رَزَقْنَـٰهُمْ سِرًّۭا وَعَلَانِيَةًۭ وَيَدْرَءُونَ بِٱلْحَسَنَةِ ٱلسَّيِّئَةَ أُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُمْ عُقْبَى ٱلدَّارِ ﴿٢٢﴾
ئەوانە ئەو کەسانەن ئارامیان گرتووە لەسەر فەرمانبەرداری وگوێڕایەڵی خوای گەورە، وە لەسەر ئەوەشی خوای گەورە قەدەری بۆ کردوون لەوەی پێیان خۆشە ولەوەشی پێیان ناخۆشە، وە لەپێناو ڕەزامەندی خوای گەورە ئارامیشیان گرتووە لەسەر دوور کەوتنەوە لە سەرپێچییەکانی، وە نوێژەکانیان بە جوانترین شێوە ئەنجامداوە، وە لەو سەروەت وسامانەیشی پێمانداون وواجبمان کردووە لەسەریان بیبەخشن بەئاشکرا وبە نھێنی لێی دەبەخشن، بە نھێنی لێی دەبەخشن لەترسی ئەەوەی نەکەونە ناو ڕیا و ڕووپاماییەوە، وە بە ئاشکرایش لێی دەبەخشن تاوەکو خەڵکی تر چاویان لێ بکەن وئەوانیش ماڵ ببەخشن، وە بە ئەنجامدانی کار وکردەوەی چاک وجوان وەڵامی خراپەی خراپەکاران دەدەنەوە، ئا ئەوانەی ئەوە سیفات وڕەوشت وئاکاریانە لە ڕۆژی قیامەتدا عاقیبەت وسەرەنجامی باشیان دەبێت
جَنَّـٰتُ عَدْنٍۢ يَدْخُلُونَهَا وَمَن صَلَحَ مِنْ ءَابَآئِهِمْ وَأَزْوَٰجِهِمْ وَذُرِّيَّـٰتِهِمْ ۖ وَٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ يَدْخُلُونَ عَلَيْهِم مِّن كُلِّ بَابٍۢ ﴿٢٣﴾
عاقیبەت وسەرەنجامی باش بریتییە لە بەھەشتانێک بە ئاسوودەیی دەچنە ناویەوە وبەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، وە لەتەواوی ئەو ناز ونیعمەتەیش خوای گەورە پێیان دەبەخشێت ئەوەیە باوباپیران ودایکان وژنان ومناڵانیشیان، ئەوانەیان کاری چاکە وباشیان کردووە لەبەر ڕێزنان لەمانە وخۆشبەختیان بە حورمەتەوە پێکەوە دەچنە ئەو بەھەشتانەوە، وە فریشتەکانیش لە ھەموو دەرگاکانەوە دەچنە لایان بۆ پیرۆزبایی لێکردن وبەخێرھاتنیان
سَلَـٰمٌ عَلَيْكُم بِمَا صَبَرْتُمْ ۚ فَنِعْمَ عُقْبَى ٱلدَّارِ ﴿٢٤﴾
ھەرکاتێک ئەو فریشتانە بچن بۆ لایان سەلامیان لێدەکەن وپێیان دەڵێن: سەلامتان لەسەر بێت، واتا: پارێزراو بن لە ئافات وناڕەحەتی بە ھۆی ئەوەی ئارامتان گرت لەسەر گوێڕایەڵی خوای گەورە، وە لەسەر تاڵی ئەو ناڕەحەتیانەی ھاتە ڕێگاتان، وە لەسەر دوورکەوتنەوە لەسەرپێچیەکانی پەروەردگار، ئای چەند چاک وباشە سەرەنجامی چاکی ئەو دواڕۆژ وجێگایە بەو شێوەیە بێت
وَٱلَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ ٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ مِيثَـٰقِهِۦ وَيَقْطَعُونَ مَآ أَمَرَ ٱللَّهُ بِهِۦٓ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِى ٱلْأَرْضِ ۙ أُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُمُ ٱللَّعْنَةُ وَلَهُمْ سُوٓءُ ٱلدَّارِ ﴿٢٥﴾
ء بەڵام ئەوانەی کەپەیمانی خۆیان لەگەڵ خوای گەورە لەپاش گرێدان وبەستنی ووەفای پێ ناکەن وھەڵیدەوەشێننەوە، وە ئەوەشی خوای گەورە فەرمانی کردووە بە گەیاندن وبە جێھێنانی مافی خزمایەتی ئەوان نایگەیەنن ودەیپچڕێنن، وە لەسەر زەوی تاوان وخراپەکاری دەکەن، ئەوانە نەفرین ودووری لە میھرەبانی خوایان بۆ بڕاوەتەوە، وە لە ڕۆژی دواییشدا سەرەنجامی خراپیان دەبێت کە چوونە ناو دۆزەخە
ٱللَّهُ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقْدِرُ ۚ وَفَرِحُوا۟ بِٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ إِلَّا مَتَـٰعٌۭ ﴿٢٦﴾
ھەرکەسێک خوای گەورە ویستی لەسەر بێت ڕزق وڕۆزی بۆ فراوان وزۆر دەکات، وە ھەر کەسێکیش ئەو بیەوێت ڕزق وڕۆزی لێ دەگرێتەوە، وە زۆری ڕزق وفراوان بوونی بەڵگە نییە لەسەر خۆشبەختی وبەختەوەری ئەو کەسەو خۆشەویستی خوا بۆی، وە ھەروەھا گرتنەوەی ڕزق وڕۆزی وکەمبوونەوەشی بەڵگە نییە لەسەر بەدبەختی وخراپەکاری ئەو کەسە، وە بێباوەڕان زیاد لەئەندازە دڵخۆشن بە ژیانی ئەم دونیایە وپاڵیان پێوەداوە وئاسودەن پێی، خۆ ژیانی ئەم دونیایەش لەچاو ژیانی دواڕۆژ شتێکی کەم ولەزەت وخۆشیەکی کورت وبڕاوەیە
وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ ءَايَةٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ ۗ قُلْ إِنَّ ٱللَّهَ يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِىٓ إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ ﴿٢٧﴾
ئەوانەی بێباوەڕن بە خوای گەورە وبەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی دەڵێن: ئەوە بۆ لەلایەن خوای گەورەوە موعجیزەیەکی بەرھەستی وەک موعجیزەکانی موسی وعیسی نەھات بۆ موحەممەد تاوەکو بەڵگە بێت لەسەر ڕاستی ئەو بانگەشەیەی دەیکات وئێمەیش باوەڕی پێ بھێنین؟ جا - ئەی پێغەمبەر - تۆیش بەوانەی ئەو پێشنیارە دەکەن بڵێ: بێگومان خوای گەورە بە عەدل ودادگەری خۆی ھەرکەسێکی بوێت لەبەندەکانی گومڕایی دەکات، وە ھەرکەسێکیش تەوبە بکات وبگەڕێتەوە بۆ لای بە میھرەبانی وڕەحمی خۆی ڕێنمونی دەکات، ھیدایەت وڕێنمونی بەدەستی ئەوان نییە تاوەکو پەیوەستی بکەن بەھاتنی موعجیزە ونیشانەکان. لاپەڕە ٥ لە ٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْرِ ٱللَّهِ ۗ أَلَا بِذِكْرِ ٱللَّهِ تَطْمَئِنُّ ٱلْقُلُوبُ ﴿٢٨﴾
ئەوانەی خوای گەورە ھیدایەتی دان وڕێنمونی کردون ئەوانە ئەو کەسانەن باوەڕیان ھێناوە، وە دڵەکانیان بە زیکر ویادی خوای گەورە بە (تەسبیح وتەحمید وسوپاس و ستایشی خوا)، وە بە خوێندن وگوێ لێگرتنی پەرتووکەکەی (قورئانەکەی) ئارام وئاسودە دەبێت وئۆقرە دەگرێت، جا چاک بزانن تەنھا بەیاد وزیکری خوا دڵەکان ئارام وئاسودە دەبن وئۆقرە دەگرن
ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ طُوبَىٰ لَهُمْ وَحُسْنُ مَـَٔابٍۢ ﴿٢٩﴾
ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بەخوای گەورە وئەو کاروکردەوە چاکانەیان ئەنجامداوە کە لە خوای گەورە نزيکیان دەکاتەوە، لە ڕۆژی دواییدا ژیانێکی بەختەوەر وئاسودەیان ھەیە، وە دواڕۆژ وعاقیبەتێکی باشیشیان ھەیە کە بەھەشتی نەبڕاوەی ھەتاھەتاییە
كَذَٰلِكَ أَرْسَلْنَـٰكَ فِىٓ أُمَّةٍۢ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهَآ أُمَمٌۭ لِّتَتْلُوَا۟ عَلَيْهِمُ ٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ وَهُمْ يَكْفُرُونَ بِٱلرَّحْمَـٰنِ ۚ قُلْ هُوَ رَبِّى لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ مَتَابِ ﴿٣٠﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - ھەروەک چۆن پێغەمبەرانی ترمان نارد بۆ لای گەل وھۆزەکانیان تێپەڕین وڕۆیشتن، ھەر بەو شێوەیە تۆیشمان نارد بۆ لای ئوممەتێک، تاوەکو ئەو قورئانەی بۆمان ناردویت بۆیانی بخوێنیتەوە، چونکە ئەو قورئانە بەسە بەڵگە بێت لەسەر ڕاستگۆیی تۆ، بەڵام گەل وھۆزەکەت نکۆڵی ئەم بەڵگە ونیشانانە دەکەن، چونکە ئەوان بێباوەڕن بەھۆی تاوان وبتپەرستیانەوە نکوڵی پەرستنی خوای بە بەزەیی دەکەن، لەگەڵ ئەودا بتەکانیش دەپەرستن، - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئەو خوا بە بەزەییەی کە ئێوە ھاوەڵی بۆ بڕیار دەدەن وشتی تری لەگەڵدا دەپەرستن ئەو خوایە پەروەردگاری منە کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لەو، وە من لە ھەموو کاروبارێکمدا پشت بەو دەبەستم وھەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێمەوە وتەوبەی بۆ لا دەکەم
وَلَوْ أَنَّ قُرْءَانًۭا سُيِّرَتْ بِهِ ٱلْجِبَالُ أَوْ قُطِّعَتْ بِهِ ٱلْأَرْضُ أَوْ كُلِّمَ بِهِ ٱلْمَوْتَىٰ ۗ بَل لِّلَّهِ ٱلْأَمْرُ جَمِيعًا ۗ أَفَلَمْ يَا۟يْـَٔسِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَن لَّوْ يَشَآءُ ٱللَّهُ لَهَدَى ٱلنَّاسَ جَمِيعًۭا ۗ وَلَا يَزَالُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ تُصِيبُهُم بِمَا صَنَعُوا۟ قَارِعَةٌ أَوْ تَحُلُّ قَرِيبًۭا مِّن دَارِهِمْ حَتَّىٰ يَأْتِىَ وَعْدُ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُخْلِفُ ٱلْمِيعَادَ ﴿٣١﴾
ى ه ئەگەر ھەر کتێب وپەرتووکێک لە کتێب وپەرتووکە ئیلاھییەکان (یان قورئانی پیرۆز) بەو شێوەیە بن کە چیاکانی لە شوێن خۆی پێ لا ببرایە، یان زەوی پێ شەق بکرایە و کانی وڕووباری لێ ھەڵبقوڵایە، یان مردووی زیندوو بکردایەتەوە وبھاتایەتە قسە، ئەوا بێگومان ھەر باوەڕیان نەدەھێنا، ئیتر بۆچی داوای موعجیزەیەکی لەو شێوەیە دەکەن؟! - ئەی پێغەمبەری خوا - ئەو قورئانەی بۆ تۆ دابەزیووە بەڵگە ونیشانەکانی زۆر ڕوون وئاشکران، وە کاریگەری گەورەی ھەیە ئەگەر ئەوان خاوەنی دڵانێکی زیندوون. بەڵام ئەوان ھەر ئینکاری دەکەن وباوەڕ ناھێنن، موعجیزە ھێنان وھەموو کاروبارێک ھەر بۆ خوا خۆیەتی، ئایا ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە تا ئێستاش بێ ھیوا نەبوون لە بڕواھێنانی ئەو بێباوەڕانە؟ دەی با باوەڕداران چاک بزانن ئەگەر خوای گەورە بیویستایە بەبێ دابەزینی بەڵگە نیشانە وموعجیزە ھیدایەتی ھەموو خەڵکی دەدا، بەڵام ویستی خوای گەورە بەو شێوەیە نییە، ئەوانەیشی بێباوەڕ بوون ھەر بەو شێوەیە لەسەر کوفر وبێباوەڕی خۆیان بەردەوام دەبن وباوەڕ ناھێنن، ھەتاوەکو بەھۆی کاروکردەوەی خراپ وناڕێکیانەوە دووچاری بەڵاو نەھامەتی سەخت دەبن، یان لە نزیک ماڵەکانیان دادەبارێت، تا ئەو کاتەی بەڵێنی خوای گەورە دێتە دی وسزای سەختیان بۆ دادەبەزێت، بێگومان خوای گەورەش بەڵێنی خۆی دێنێتە دی وبێ بەڵێنی ناکات ئەگەر کاتی دیاری کراوی خۆی ھات
وَلَقَدِ ٱسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍۢ مِّن قَبْلِكَ فَأَمْلَيْتُ لِلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ثُمَّ أَخَذْتُهُمْ ۖ فَكَيْفَ كَانَ عِقَابِ ﴿٣٢﴾
ئەی پێغەمبەر - تۆ یەکەم پێغەمبەر نیت کە گەل وھۆزەکەی باوەڕیان پێ نەھێنا بیت وبەدرۆیان زانی بیت وگاڵتەیان پێ کردبیت، بەڵکو ئوممەت وگەلانی پێشووتریش ھەر بەو شێوەیە گاڵتەیان بە پێغەمبەرەکانیان کرد وباوەڕیان پی نەھێنان، وە خوای گەورە مۆڵەتی ئەوانەی دا کەباوەڕیان نەھێنا بە پێغەمبەرەکانیان، تا کار گەیشتە ئەوەی گومانیان وابوو کە من ئەوانە لەناو نابەم، پاش ئەوەی مۆڵەتم دان قارم لێگرتن ولەناوم بردن وسزای خۆمم بەسەردا ڕشتن، جا بینیت - ئەی پێغەمبەری خوا - چۆن بوو سزا وتۆڵەی من؟! لاپەڕە ٦ لە ٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
أَفَمَنْ هُوَ قَآئِمٌ عَلَىٰ كُلِّ نَفْسٍۭ بِمَا كَسَبَتْ ۗ وَجَعَلُوا۟ لِلَّهِ شُرَكَآءَ قُلْ سَمُّوهُمْ ۚ أَمْ تُنَبِّـُٔونَهُۥ بِمَا لَا يَعْلَمُ فِى ٱلْأَرْضِ أَم بِظَـٰهِرٍۢ مِّنَ ٱلْقَوْلِ ۗ بَلْ زُيِّنَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مَكْرُهُمْ وَصُدُّوا۟ عَنِ ٱلسَّبِيلِ ۗ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنْ هَادٍۢ ﴿٣٣﴾
ئایا ئەو زاتە پیرۆزەی کە ڕۆزیدەری ھەموو دروستکراوەکانە، وە چاودێری کاروکردەوەیانە وپاداشتیان لەسەر دەداتەوە، شایستە ترە لەھەموو کەسێکی تر کە بپەرسترێت، یان ئەو بتانەی کە بێ ئاگا وغافڵن لە ھەموو شتێک وشایانی ئەوە نین کە بپەرسترێن؟ بێباوەڕان بە ستەم ودرۆ وبوھتان کردونیان بە ھاوەڵ وشەریکی خوا، - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: دەسا ناو وسیفەتی ئەوانە باس بکەن کە کردوتانن بە شەریک وھاوەڵی خوا ئەگەر ڕاست دەکەن لەو بانگەشەیەی دەیکەن، یان دیارە ئێوە ھەواڵ بەخوا دەدەن کەلەسەر زەوی چەند ھاوبەش وشەریکێکی ھەیە وئەو پێی نازانێت، یان ھەر ئەوەتانێ بە ڕواڵەت ھەواڵێکی پێ دەدەن کە ھیچ ھەقیقەت وڕاستیەکی نییە؟ بەڵام نەخێر ئەوە شەیتانە کە قسە وگوفتاری نابەجێی بێباوەڕان جوان وڕازاوە دەکات، ئەوانیش سەرەنجام بێباوەڕ بوون ولە رێگای ڕاست لایدان وگومڕا بوون، جا ھەر کەسێک خوای گەورە گومڕای بکات ولەسەر رێگای ھیدایەت لایدات وڕێنموونی نەکات، ئەوا ھیچ کەسێک ناتوانێت ڕێنمونی بکات وھیدایەتی بدات
لَّهُمْ عَذَابٌۭ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَعَذَابُ ٱلْـَٔاخِرَةِ أَشَقُّ ۖ وَمَا لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن وَاقٍۢ ﴿٣٤﴾
ئەو بێباوەڕانە ھەر لە ژیانی دونیادا خوای گەورە دووچاری سزایان دەکات، بەوەی ڕووبەڕووی کوشتن وبەدیل گرتن وڕاوەدوونان دەبنەوە بەدەست باوەڕداران، دیارە سزای ڕۆژی دواییش کە چاوەڕوانیان دەکات قورستر وناڕەحەترە لە سزای دونیا، چونکە سزای ڕۆژی داویی ھەمیشەییە ونابڕێتەوە، وە ھیچ شتێکیش نییە لە ڕۆژی قیامەتدا بیانپارێزێت لە سزای سەختی خوای گەورە
۞ مَّثَلُ ٱلْجَنَّةِ ٱلَّتِى وُعِدَ ٱلْمُتَّقُونَ ۖ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ ۖ أُكُلُهَا دَآئِمٌۭ وَظِلُّهَا ۚ تِلْكَ عُقْبَى ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوا۟ ۖ وَّعُقْبَى ٱلْكَـٰفِرِينَ ٱلنَّارُ ﴿٣٥﴾
سیفەت ووێنەی ئەو بەھەشتەی خوای گەورە بەڵێنی داوە پێی بە خواناسان (خواناسانێک فەرمانەکانی بەجێ دەھێنن ودوور دەکەونەوە لە سەرپێچیەکانی) بەو شێوەیە کە لە بن درەخت وکۆشک وتەلارەکانیەوە چەندین ڕووبار گوزەر دەکەن، بەروبوم ومیوەکانی نابڕێنەوە وتەواو نابن، پێچەوانەی بەروبومی دونیا کە دەبڕێنەوە وکۆتاییان دێت، وە سێبەریشیان ھەردەمێنی وکەم ناکات، ئا ئەوە سەرەنجامی ئەو کەسانەیە لە خواترساون بەجێ بەجێکردنی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لەسەرپێچیەکانی، وە سەرەنجامی بێباوەڕانیش ئاگری دۆزەخە بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە
وَٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَـٰهُمُ ٱلْكِتَـٰبَ يَفْرَحُونَ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ ۖ وَمِنَ ٱلْأَحْزَابِ مَن يُنكِرُ بَعْضَهُۥ ۚ قُلْ إِنَّمَآ أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ ٱللَّهَ وَلَآ أُشْرِكَ بِهِۦٓ ۚ إِلَيْهِ أَدْعُوا۟ وَإِلَيْهِ مَـَٔابِ ﴿٣٦﴾
ه ئەوانەی لە جولەکەکان تەوراتمان پێدان، وە لەگاورەکانیش ئینجیلمان پێدان، - ئەی پێغەمبەری خوا - ھەندێکیان دڵخۆشن بەو قورئانەی کە بۆ تۆ ھاتوەتە خوارەوە، ئەویش لەبەر ئەوەی لەگەڵ ھەندێک لەو کتێبانەی لایانە یەك دەگرێتەوە، بەڵام ھەندێک لە دەستە وتاقمی جولەکە وگاورەکان نکۆڵی لەوە دەکەن بۆ تۆ دابەزیوە لەوەی لەگەڵ ھەواو ئارەزووی ئەواندا یەك ناگرێتەوە، یان وەسفی ئەوان دەکات بەدەستکاری کردن وگۆڕانکاری تێیاندا، جا تۆیش - ئەی پێغەمبەری خوا - پێیان بڵێ: بە راستی خوای گەورە فەرمانی پێکردووم کە تەنھا خوای گەورە بپەرستم وھیچ کەسێکیش نەکەم بە ھاوەڵ وشەریکی، تەنھا لەو داوا دەکەم ودەپارێمەوە، وە لەغەیری ئەو داوا ناکەم ولە ھیچ کەسیکی تر ناپاڕێمەوە، وە سەرنجام وگەڕانەوەیشم ھەر بۆ لای ئەوە، تەورات وئینجیلیش کاتی خۆی ھەر بۆ ئەم مەبەستە ھاتبوون، بەڵام دەستکاری کران ومانا ومەبەستەکانیان گۆڕران. ي
وَكَذَٰلِكَ أَنزَلْنَـٰهُ حُكْمًا عَرَبِيًّۭا ۚ وَلَئِنِ ٱتَّبَعْتَ أَهْوَآءَهُم بَعْدَ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا وَاقٍۢ ﴿٣٧﴾
ھەروەکو چۆن پەرتووک وکتێبە پێشووەکانمان بۆ پێغەمبەران بەزمانی گەل ونەتەوەکانی خۆیان بووە، ھەر بەو شێوەیەش قورئان کە بە ڕوونی وڕاشکاوی ھەق وراستیەکانی ڕوون کردوەتەوە بەزمانی عەرەبی بۆ تۆ دابەزاندووە تاوەکو گشت حوکم وبڕیارێکت بەگوێرەی ئەو بێت، -ئەی پێغەمبەر - ئەگەر بێتۆ شوێن ھەواو ئارەزووی خاوەن کتێبەکان (جولەکە وگاورەکان) بکەویت بەوەی واز لەو شتانە بھێنیت کە لەگەڵ ھەواو ئارەزووی ئەواندا یەك ناگرێتەوە دوای ئەو ھەق وزانست وزانیارییە کە خوای گەورە فێری کردویت، ئەوا خوای گەورە پشتیوان وپشتگیرت نابێت وە سەرت ناخات بەسەر دوژمنەکانتدا، وە ھیچ شتێکیش ناتوانێت بتپارێزێت لە سزای سەختی خوای گەورە. لاپەڕە ٧ لە ٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلًۭا مِّن قَبْلِكَ وَجَعَلْنَا لَهُمْ أَزْوَٰجًۭا وَذُرِّيَّةًۭ ۚ وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَن يَأْتِىَ بِـَٔايَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۗ لِكُلِّ أَجَلٍۢ كِتَابٌۭ ﴿٣٨﴾
أ جل كتاب - ئەی پێغەمبەری خوا - پێش تۆ چەندین پێغەمبەری ترمان لەناو مرۆڤەکان ناردووە، تۆ یەکەم پێغەمبەر نیت کە ژن دێنیت، بەڵکو ئەوانیش وەکو تەواوی مرۆڤەکانی تر ژن و مناڵ ووەچە وزوڕییەتمان بۆ بڕیاردان، ئەوانمان وەک فریشتەکان دروست نەکردووە کە ژن ناھێنن ووەچەو مناڵ ناخەنەوە، وە تۆ لەو پێغەمبەرانەیت وەک تەواوی مرۆڤەکانی تر مرۆڤن کە ژن دەھێنن ومناڵیان دەبێت، ئیتر ئەو بتپەرست وموشریکانە بۆچی سەریان لەوە سوڕ دەمێنێت تۆیش بەو شێوەیەیت؟! ھیچ پێغەمبەرێک بۆی نییە لە خۆیەوە بەبێ ئیزن ومۆڵەتی خوای گەورە بەڵگە ونیشانە وموعجیزەیەک بھێنێت بۆ گەل ونەتەوەکەی، ھەموو کارێک خوای گەورە بڕیاری لەسەردابێت لەتێنوسێکدا نوسراوەتەوە وباسکراوە، وە ماوەیەکی دیاری کراویشی ھەیە بەھیچ شێوەیەک پێش وپاش ناکەوێت ولە کاتی خۆیدا ڕوو دەدات
يَمْحُوا۟ ٱللَّهُ مَا يَشَآءُ وَيُثْبِتُ ۖ وَعِندَهُۥٓ أُمُّ ٱلْكِتَـٰبِ ﴿٣٩﴾
ئەوەی خوای گەورە بیەوێت لەخێر وشەڕ، لە بەختەوەری وبەدبەختی، لەھەر شتێکی تر خۆی بیەوێت دەیسڕێتەوە ونایھڵێت وئەوەی بیەوێ جێگیری دەكات، وە ئەو (لوح المحفوظ) ی لایە کە سەرچاوەی ھەموو شتێکە وھەموو شتەکان لەوێ نوسراونەتەوە، ئەوەی دەسڕێتەوە یان جیگیر دەکرێت تەواو وەک ئەوە وایە لەوێدا ھاتووە و تۆمار کراوە
وَإِن مَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ ٱلَّذِى نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ ٱلْبَلَـٰغُ وَعَلَيْنَا ٱلْحِسَابُ ﴿٤٠﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - یان لە دونیا ھەندێک لەو سزایانەی کە بەڵێنمان دابوو بە بێباوەڕان سزایان بدەین پیشانت دەدەین وبە چاوی خۆت دەیبینیت، یان پێش ئەوەی بە چاوی خۆت بیبینیت دەتمرێنین، بێگومان تۆ تەنھا گەیاندنی ئەوەت لەسەرە کە فەرمانمان پێ کردوویت بە گەیاندنی، پاداشت دانەوە وسزادانیان کاری تۆ نییە، ئەوەیان کاری ئێمەیە وخۆمان پاداشتیان دەدەینەوە وتۆڵەیان لێ دەسێنین
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا نَأْتِى ٱلْأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا ۚ وَٱللَّهُ يَحْكُمُ لَا مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِۦ ۚ وَهُوَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ ﴿٤١﴾
ئایا ئەو بێباوەڕانە نەیاندی کە ئێمە سەر زەوی ئەوانمان لە ھەموو لاکانیەوە بە بڵاوکردنەوەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام وڕزگار کردنیان کەم وکورت کردەوە، خوای گەورە لە نێو بەندەکانیدا بەو شێوەیەی دەیەوێت حوکم وبڕیار دەدات، وە ھیچ کەسێک ناتواتێت ودەسەڵاتی ئەوەی نییە حوکم وبڕیاری ئەو ھەڵبوەشێنێتەوە یان بیگۆڕێت یان نەیھڵێت، پاکوبێگەردی بۆ ئەو کە زۆر بەخێرایی لێپریسنەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات، لێپرسینەوەی تەواوی خەڵکی لەسەرەتاوە تا کۆتایی ھەمووی بە ڕۆژێک ئەنجام دەدات
وَقَدْ مَكَرَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَلِلَّهِ ٱلْمَكْرُ جَمِيعًۭا ۖ يَعْلَمُ مَا تَكْسِبُ كُلُّ نَفْسٍۢ ۗ وَسَيَعْلَمُ ٱلْكُفَّـٰرُ لِمَنْ عُقْبَى ٱلدَّارِ ﴿٤٢﴾
ئوممەتانی پێشووتریش فڕوفێڵیان لەگەڵ پێغەمبەرەکانیان کرد وپلانیان دژ گێڕان، وە باوەڕیان پێ نەکردن وئەوەی لە وەحی بۆیان ھێنابوون بە درۆیان زانی، ئەوەش بزانە ھەموو پیلانێکی سەرکەوتوو ھەر بۆ خوایە، ئەی ئایا ئەوان بە پیلانەکانیان چیان دژ بە پێغەمبەرەکانیان ئەنجامدا؟! بێگومان ھیچ شتێک، چونکە پیلانی سەرکەوتوو تەنھا پیلانی خوایە وبەس، ھەر ئەویش ئاگاداری ئەوەیە ھەر کەسێک چی ئەنجام دەدات وچۆن پاداشتیان دەداتەوە یان تۆڵەیان لێدەسێنێت، ئەو کاتە بێباوەڕان دەزانن چی ھەڵەیەکی گەورەیان کردووە کە باوەڕیان نەھێنا وکافر بوون، وە باوەڕدارانیش چەندە لەسەر ھەق وراستی بوون، لەبەرامبەر ئەوەیشدا خوای گەورە بەھەشتی پێبەخشین کە چەند سەرەنجامێکی باش وچاکە بۆ باوەڕداران
وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَسْتَ مُرْسَلًۭا ۚ قُلْ كَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًۢا بَيْنِى وَبَيْنَكُمْ وَمَنْ عِندَهُۥ عِلْمُ ٱلْكِتَـٰبِ ﴿٤٣﴾
بێباوەڕان دەڵێن: - ئەی موحەممەد - تۆ لە لایەن خواوە نەنێرراویت بۆ لای ئێمە، تۆیش - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: بەسە خوای گەورە وئەوانەی زانیاریان لە کتێب و پەرتووكەکانی خوا ھەیە لە جولەکە وگاورەکان کە وەسفی من لە کتێبەکانی ئەواندا ھاتووە، شاھید بن لە نێوان من وئێوە، کە من پێغەمبەرم وبۆ لای ئێوە نێرراوم، وە ھەر کەسێک خوای گەورە شاھیدی بدات لەسەر ڕاستگۆیی ئیتر بە درۆزانین وباوەڕ پێ نەکردنی ھیچ کەسێک زیانی پێ ناگەیەنێت. لاپەڕە ٨ لە ٨ moc.hgelp