الٓر ۚ تِلْكَ ءَايَـٰتُ ٱلْكِتَـٰبِ ٱلْمُبِينِ ﴿١﴾
ئایەتێكی قورئانی ڕوون وئاشكراو بەیان كراوە. ي
سەرەکی›تەفسیر›يوسف (12)
مەککی · 111 ئایەت
الٓر ۚ تِلْكَ ءَايَـٰتُ ٱلْكِتَـٰبِ ٱلْمُبِينِ ﴿١﴾
ئایەتێكی قورئانی ڕوون وئاشكراو بەیان كراوە. ي
إِنَّآ أَنزَلْنَـٰهُ قُرْءَٰنًا عَرَبِيًّۭا لَّعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ﴿٢﴾
بێگومان ئێمە ئەم قورئانەمان بە زمانی عەرەبی دابەزاندووە تاوەكو - ئەی عەرەب - ئێوە تێبگەن وبیر بكەنەوە لەمانا ومەبەستەكانی
نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ أَحْسَنَ ٱلْقَصَصِ بِمَآ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ هَـٰذَا ٱلْقُرْءَانَ وَإِن كُنتَ مِن قَبْلِهِۦ لَمِنَ ٱلْغَـٰفِلِينَ ﴿٣﴾
ئەی پێغەمبەر - ئێمە چاكترین چیرۆكت بۆ دەگێڕینەوە، چاكترینە لەبەر ڕاستگۆیی وسەلامەت بوونی دەستەواژەكانی وڕوانبێژییەكەی، ئەوەیش بەوەی لەم قورئانەدا بۆمان دابەزاندوویت، هەرچەندە تۆ پێش ئەوەی ئەم قورئانەت بۆ دابەزێنن بێ ئاگا وناشارەزا بوویت لە ڕووداو وبەسەر هاتی چیرۆكی گەلان وپێغەمبەرانی پێش خۆت
إِذْ قَالَ يُوسُفُ لِأَبِيهِ يَـٰٓأَبَتِ إِنِّى رَأَيْتُ أَحَدَ عَشَرَ كَوْكَبًۭا وَٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ رَأَيْتُهُمْ لِى سَـٰجِدِينَ ﴿٤﴾
ئەی پێغەمبەر - ئێمە هەواڵ وبەسەرهاتی یوسفت پێ ڕادەگەیەنین كاتێك وتی بە یەعقوبی باوكی: ئەی باوكە گیان، من لە خەونمدا یازدە ئەستێرە ومانگ وڕۆژم بینی كە هەر هەموویان سوژدەیان بۆ دەبردم، ئەم خەونە موژدەیەكی خێرا بوو بۆ یوسف (سەلامی خوای لێ بێت). و
قَالَ يَـٰبُنَىَّ لَا تَقْصُصْ رُءْيَاكَ عَلَىٰٓ إِخْوَتِكَ فَيَكِيدُوا۟ لَكَ كَيْدًا ۖ إِنَّ ٱلشَّيْطَـٰنَ لِلْإِنسَـٰنِ عَدُوٌّۭ مُّبِينٌۭ ﴿٥﴾
یەعقوب بە یوسفی كوڕی وت: ئەی كوڕی شیرینم، خەوەكەت بۆ هیچ كام لە براكانت مەگێڕەوە، ئەگەر بزانن حەسودیت پێ دەبەن، ئەو كاتە لەحەسودیدا پیلانت بۆ دادەڕێژن تاوەكو لەناوتبەرن، بەڕاستی شەیتان دوژمنێكی ئاشكراو ڕوونی مرۆڤە
وَكَذَٰلِكَ يَجْتَبِيكَ رَبُّكَ وَيُعَلِّمُكَ مِن تَأْوِيلِ ٱلْأَحَادِيثِ وَيُتِمُّ نِعْمَتَهُۥ عَلَيْكَ وَعَلَىٰٓ ءَالِ يَعْقُوبَ كَمَآ أَتَمَّهَا عَلَىٰٓ أَبَوَيْكَ مِن قَبْلُ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْحَـٰقَ ۚ إِنَّ رَبَّكَ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ ﴿٦﴾
ئەی یوسف - هەروەك چۆن ئەو خەوەت بینیوە، ئاواش پەروەردگارت هەڵیبژاردویت بۆ پێغەمبەرێتی، وە مانا ولێكدانەوەی خەونەكانیشت فێر دەكات، وە نازو نیعمەت وبەخششی خۆی بە پێغەمبەرێتی بۆ تەواو دەكات، هەروەك چۆن ناز ونیعمەت وبەخششی خۆی لەپێش تۆ تەواو كرد بۆ باوباپیرانت بۆ (ئیبراهیم) و(ئیسحاق)، بێگومان پەروەردگارت زانا وشارەزایە بەتەواوی دروستكراوەكانی، وە دانا وكاربەجێیە لە كاروبارەكانیدا
۞ لَّقَدْ كَانَ فِى يُوسُفَ وَإِخْوَتِهِۦٓ ءَايَـٰتٌۭ لِّلسَّآئِلِينَ ﴿٧﴾
بەڕاستی لە چیرۆك وبەسەرهاتی یوسف وبراكانیدا پەند وئامۆژگاری هەیە بۆ ئەو كەسانەی لەو ڕووداو وچیرۆكە دەپرسن
إِذْ قَالُوا۟ لَيُوسُفُ وَأَخُوهُ أَحَبُّ إِلَىٰٓ أَبِينَا مِنَّا وَنَحْنُ عُصْبَةٌ إِنَّ أَبَانَا لَفِى ضَلَـٰلٍۢ مُّبِينٍ ﴿٨﴾
ئەو كاتەی براكانی یوسف لە نێو خۆیاندا وتیان: سوێند بێت یوسف وبرا دایك وباوكییەكەی لای باوكمان لە ئێمە خۆشەویسترن، لە كاتێكدا ئێمە زۆرتر وبەهێزترین، ئیتر چۆن دەبێت باوكمان فەزڵی ئەوان بدات بەسەر ئێمەدا؟بەڕاستی لەمەدا باوكمان كەوتوەتە هەڵەیەكی ڕوون وئاشكراوە كە فەزڵی ئەوان بەبێ هیچ هۆیەك دەدات بەسەر ئێمەدا. لاپەڕە ١ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
ٱقْتُلُوا۟ يُوسُفَ أَوِ ٱطْرَحُوهُ أَرْضًۭا يَخْلُ لَكُمْ وَجْهُ أَبِيكُمْ وَتَكُونُوا۟ مِنۢ بَعْدِهِۦ قَوْمًۭا صَـٰلِحِينَ ﴿٩﴾
براكانی وتیان: یوسف بكوژن یان دووری بخەنەوە بۆ زەویەكی دوور، تاوەكو لە چاوی باوكمان دوور بێت، ئەو كاتە تەنها ڕوو بە ئێوە دەدات وهەرچی خۆشەویستی هەیە بۆ ئێوە دەبێت، وە لەدوای كوشتنی ئەو ئەبنە كەسانێكی خواناس وچاك، كاتێك تەوبە دەكەن لە گوناه وتاوانەكانتان
قَالَ قَآئِلٌۭ مِّنْهُمْ لَا تَقْتُلُوا۟ يُوسُفَ وَأَلْقُوهُ فِى غَيَـٰبَتِ ٱلْجُبِّ يَلْتَقِطْهُ بَعْضُ ٱلسَّيَّارَةِ إِن كُنتُمْ فَـٰعِلِينَ ﴿١٠﴾
یەكێك لە براكان وتی: یوسف مەكوژن، بەڵكو فڕێیدەنە بنی بیرێكەوە، ئەو كاتە هەندێك لەو ڕێبوارانەی كە بەوێدا ڕادەبوێرن هەڵیدەگرنەوە ولەگەڵ خۆیاندا دەیبەن، ئەمە ئاسانترە لە كوشتنی، ئەگەر ئێوە دەتانەوێت هەر ئەم كارە بكەن. م
قَالُوا۟ يَـٰٓأَبَانَا مَا لَكَ لَا تَأْمَ۫نَّا عَلَىٰ يُوسُفَ وَإِنَّا لَهُۥ لَنَـٰصِحُونَ ﴿١١﴾
جا كاتێك ڕێكەوتن لەسەر دوورخستنەوەی یوسف، بە یەعقوبی باوكیان وت: ئەی باوكە گیان، باشە بۆچی تۆ متمانەمان پێ ناكەیت سەبارەت بە یوسف؟ بێگومان ئێمە زۆر دڵسۆز وخەمخۆری یوسفین وخۆشمان دەوێت، لە هەموو زیان وخراپەیەك دەیپارێزین، هەتا ئەو كاتەی بە ساغ وسەلامەتی دەیگێڕینەوە بۆ لا ت، ئیتر چی شتێك وات لێ دەكات یوسف لەگەڵ ئێمەدا نەنێریت؟ أرسله معنا غدا يرتع ويلعب وإ ن اله لحفظون
أَرْسِلْهُ مَعَنَا غَدًۭا يَرْتَعْ وَيَلْعَبْ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَـٰفِظُونَ ﴿١٢﴾
ڕێگامان بدە سبەینێ لەگەڵ خۆماندا بیبەین بۆ دەشت ودەر، با بۆ خۆی چی پێخۆشە بیخوات ویاری وگەمە بكات، دڵنیابە ئەیپارێزین لە هەموو خراپە وزیانێك كە تووشی ببێت
قَالَ إِنِّى لَيَحْزُنُنِىٓ أَن تَذْهَبُوا۟ بِهِۦ وَأَخَافُ أَن يَأْكُلَهُ ٱلذِّئْبُ وَأَنتُمْ عَنْهُ غَـٰفِلُونَ ﴿١٣﴾
یەعقوب (سەلامی خوای لێ بێت) بە كوڕەكانی وت: زۆر خەم دەخۆم لەگەڵ خۆتاندا بیبەن وتوانای فیراق ودووری ئەوم نییە، لەوە دەترسم ئێوە ئاگاتان لێی نەمێنێت و سەرگەرمی گاڵتە وگەمە ویاری كردن بن وگورگ بیخوات
قَالُوا۟ لَئِنْ أَكَلَهُ ٱلذِّئْبُ وَنَحْنُ عُصْبَةٌ إِنَّآ إِذًۭا لَّخَـٰسِرُونَ ﴿١٤﴾
كوڕەكان بە یەعقوبیان وت: چۆن گورك ئەیخوات، لەكاتێكدا ئێمە كۆمەڵە كەسێكی بەهێز وبەتوانایين، ئەگەر ئەمە ڕوو بدات ونەتوانین ونەهێڵێن گورك بیخوات، ئەوا بێگومان ئێمە خەسارۆمەند وزیانبار وبێ دەسەڵاتین، واتە: هەرگیز شتی وا ڕوونادات وناهێڵێن شتی واببێت
فَلَمَّا ذَهَبُوا۟ بِهِۦ وَأَجْمَعُوٓا۟ أَن يَجْعَلُوهُ فِى غَيَـٰبَتِ ٱلْجُبِّ ۚ وَأَوْحَيْنَآ إِلَيْهِ لَتُنَبِّئَنَّهُم بِأَمْرِهِمْ هَـٰذَا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ﴿١٥﴾
یەعقوب یوسفی لەگەڵ ناردن، جاكاتێك لەگەڵ خۆیان بردیان ودوور بوونەوە، ئیتر یەكلایی بوونەوە كە فڕێی بدەنە بنی بیرێكەوە، خوای گەورە دەفەرموێت: لەم كاتەدا نیگامان كرد بۆ یوسف: ڕۆژێك دێت كە تۆ ئەم هەواڵ وچیرۆكە بە براكانت بڵێیتەوە، لەو كاتەدا ئەوان هەست ناكەن تۆ برای ئەوانیت وڕزگارت بووە
وَجَآءُوٓ أَبَاهُمْ عِشَآءًۭ يَبْكُونَ ﴿١٦﴾
دوای ئەوەی یوسفیان خستە بنی بیرەكەوە، درەنگانێكی شەو، لەكاتی عیشا بە كوڵی گریانەوە هاتنەوە بۆ لای باوكیان، بۆ ئەوەی بەو فڕوفێڵە باوكیان بڕوایان پێ بكات و بیخەڵەتێنن. لاپەڕە ٢ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
قَالُوا۟ يَـٰٓأَبَانَآ إِنَّا ذَهَبْنَا نَسْتَبِقُ وَتَرَكْنَا يُوسُفَ عِندَ مَتَـٰعِنَا فَأَكَلَهُ ٱلذِّئْبُ ۖ وَمَآ أَنتَ بِمُؤْمِنٍۢ لَّنَا وَلَوْ كُنَّا صَـٰدِقِينَ ﴿١٧﴾
وتیان: ئەی باوكە گیان، ئێمە ڕۆشتین پێشبڕكێ وڕم وتیر بازێن بكەین، وە یوسفمان لای كەلوپەل وخواردنەكانمان جێهێشت تاوەكو ئاگاداریان بێت وبیانپارێزت، كەچی كە هاتینەوە بینیمان گورگ خواردویەتی، خۆ ئێمە دەزانین كە تۆ باوەڕمان پێ ناكەیت، هەرچەند ڕاستیش بكەین، چونكە تۆ بە گومانیت لێمان
وَجَآءُو عَلَىٰ قَمِيصِهِۦ بِدَمٍۢ كَذِبٍۢ ۚ قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنفُسُكُمْ أَمْرًۭا ۖ فَصَبْرٌۭ جَمِيلٌۭ ۖ وَٱللَّهُ ٱلْمُسْتَعَانُ عَلَىٰ مَا تَصِفُونَ ﴿١٨﴾
تصفون بە فڕوفێڵێك ویستیان ئەو هەواڵە درۆیە بۆ باوكیان دڵنیا بكەنەوە، هاتن كراسەكەی یوسفیان بە خوێنێكی درۆینەوە خوێناوی كرد، واتا بەخوێنی شتێكی تر، بۆ ئەوەی باوكیان متمانەیان پێ بكات ووابزانێت لە ئەنجامی خواردنی گورگەكە خوێناوی بووە، بەڵام یەعقوب زیرەكتر وچاوكراوە تر بوو، ئەویش بەوەی كە ئەو كراسەی خوێناویان كرد بوو هیچ نەدڕابوو، پێی وتن: ئەوەی دەیڵێن هیچی وانییە وباوەڕتان پێ ناكەم، بەڵكو ئەوە هەواو وئارەزووی خۆتانە ئەم كارە ناشیرینەی بۆ ڕازاندونەتەوە، چارەی من تەنها ئارامگرتنێكی جوانە كە هیچ گلەیی وگازندەی تێدا نەبێت، هەر لە خوایش داوای یارمەتی وكۆمەكی دەكەم، لەبەرامبەر ئەوەی كە دەڵێن یوسف گورگ خواردویەتی
وَجَآءَتْ سَيَّارَةٌۭ فَأَرْسَلُوا۟ وَارِدَهُمْ فَأَدْلَىٰ دَلْوَهُۥ ۖ قَالَ يَـٰبُشْرَىٰ هَـٰذَا غُلَـٰمٌۭ ۚ وَأَسَرُّوهُ بِضَـٰعَةًۭ ۚ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِمَا يَعْمَلُونَ ﴿١٩﴾
يعملون دوای ئەوە كاروانێك بەوێدا تێپەڕین، كەسێكیان نارد ئاویان بۆ بهێنێت، ئەویش دۆڵچەی ئاوەكەی خستە نێو بیرەكەوە، یوسف خۆی هەڵواسی بە گوریسی دۆڵچەكەوە، جا كاتێك ئەو كەسە یوسفی لا وی جوانی بینی سەری سوڕما ووتی: موژدەم بدەنێ ئەمە تازە لا وێكی جوانە، ئەو كەسە وهەندێك لە هاوەڵەكانی ئەم بەسەرهات و هەواڵەیان لە خەڵكەكەی تری ناو كاروانەكە شاردەوە، بۆ ئەوەی دواتر وەك كاڵایەك بۆ خۆیان هەڵی بگرن وبیفرۆشن، وە خوای گەورەش زانا وئاگادارە بەوەی لەگەڵ یوسفدا ئەیكەن كە دەیانەوێت یوسف وەك كاڵا وكەلوپەك دابنێن، وە هیچ شتێكیشی لا نهێنی وشاراوە نییە
وَشَرَوْهُ بِثَمَنٍۭ بَخْسٍۢ دَرَٰهِمَ مَعْدُودَةٍۢ وَكَانُوا۟ فِيهِ مِنَ ٱلزَّٰهِدِينَ ﴿٢٠﴾
ئەوە بوو ئەو كەسە وهاوەڵەكانی لە میسر یوسفیان بە پارەیەكی زۆر كەم وهەرزان، بە چەند درهەمێك فرۆشت، لەو فرۆشتنەشدا بێ بایەخ بوون بەرانبەری وگوێیان پێ نەدا كە داوای نرخێكی زۆر بكەن، جا بۆ ئەوەی زوو لە كۆڵیان بێتەوە وڕزگاربن لە دەستی بەو پارە كەمە فرۆشتیان، چونكە ئەوان یوسفیان نەدەناسی، تەنها هێندەیان دەزانی كە یوسف لە كۆیلە ناكات، بۆیە زوو فرۆشتیان نەوەك دواتر لەگەڵ كەسوكارەكەی تووشی گرفت وكێشە ببن، ئەمەش ڕەحم وبەزەیی خوای گەورە بوو لەگەڵ یوسف كردی تاوەكو زیاتر لەوە لای ئەوان نەمێنێتەوە
وَقَالَ ٱلَّذِى ٱشْتَرَىٰهُ مِن مِّصْرَ لِٱمْرَأَتِهِۦٓ أَكْرِمِى مَثْوَىٰهُ عَسَىٰٓ أَن يَنفَعَنَآ أَوْ نَتَّخِذَهُۥ وَلَدًۭا ۚ وَكَذَٰلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِى ٱلْأَرْضِ وَلِنُعَلِّمَهُۥ مِن تَأْوِيلِ ٱلْأَحَادِيثِ ۚ وَٱللَّهُ غَالِبٌ عَلَىٰٓ أَمْرِهِۦ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٢١﴾
ئەو كەسەی لە میسر لە بازاڕی كۆیلە فرۆشەكان یوسفی كڕی بە ژنەكەی وت: بەچاكی لەگەڵیدا هەڵسوكەوت بكە وڕێزی بگرە وشوێن وڕێگەی شیاوی بۆ دابنێ، بەڵكو ئەو ماوەیەی كە لەگەڵماندایە سوودێكی هەبێت بۆمان وكەڵكی لێوەربگرین، یاخود بیكەین بە مناڵی خۆمان، هەروەك چۆن یوسفمان ڕزگار كرد لە كوشتن ولە ناو بیرەكە دەرمان هێنا، وە دڵ ودەروون وسۆز وخۆشەویستی عەزیزی میسرمان بۆ لا ڕاكێشا، لە میسریش جێگیرمان كرد ودەسەڵاتمان پێدا، وە بۆ ئەوەی فێری لێكدانەوەی خەونیشی بكەین تاوەكو شارەزای چارەسەركردنی گرفتەكانیش ببێت، وە خوای گەورە بەسەر كارەكانی خۆیدا زاڵ وبەدسەڵاتە، هەر فەرمانێك بكات جێ بەجێ دەبێت، هیچ كەسێك وهیچ شتێك نییە ڕێگری لێ بكات، بەڵام زۆربەی خەڵكی بێباوەڕن وئاگاداری ئەمە نین
وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُۥٓ ءَاتَيْنَـٰهُ حُكْمًۭا وَعِلْمًۭا ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ ﴿٢٢﴾
جا كاتێك یوسف پێگەیشت ولاشە وجەستەی بەهێز بوو وكامڵ بوو، پلەی پێغەمبەرێتی وزانست وزانیاریمان پێ بەخشی، هەر بەو شێوەیەی كە پاداشتی یوسفمان دایەوە پاداشتی هەموو چاكەكارانیش دەدەینەوە لە عیبادەت وخواپەرستیەكانیاندا. لاپەڕە ٣ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَرَٰوَدَتْهُ ٱلَّتِى هُوَ فِى بَيْتِهَا عَن نَّفْسِهِۦ وَغَلَّقَتِ ٱلْأَبْوَٰبَ وَقَالَتْ هَيْتَ لَكَ ۚ قَالَ مَعَاذَ ٱللَّهِ ۖ إِنَّهُۥ رَبِّىٓ أَحْسَنَ مَثْوَاىَ ۖ إِنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلظَّـٰلِمُونَ ﴿٢٣﴾
ژنەکەی عەزیزی میسر بە نەرم ونیانی وبە فروفێڵ داوای کاری خراپە وجووت بوونی لە یوسف (سەلامی خوای لێ بێت) کرد، ھەر بەو نیازەوە تەواوی دەرگاکانی کۆشکی داخست تاوەکو بە تەواوی دڵنیا بێت کە لایان چۆڵە، وە بە یوسفی وت: خێراکە وەرە بۆ لا م، من بۆ تۆ خۆم ئامادە کردووە، یوسفیش لە وەڵامیدا وتی: من پەنا دەگرم بە خوا لەوەی کە تۆ منی بۆ بانگ دەکەیت، چونکە گەورەم زۆر چاک بووە لە گەڵم وڕێزی منی زۆر گرتووە، بۆیە منیش ھەرگیز خیانەتی لێناکەم، وە ئەگەر خیانەتی لێ بکەم ئەوە من لە ستەمکارانم، وە بەڕاستی خوای گەورەش ستەمکاران سەرکەوتوو سەفراز ناکات
وَلَقَدْ هَمَّتْ بِهِۦ ۖ وَهَمَّ بِهَا لَوْلَآ أَن رَّءَا بُرْهَـٰنَ رَبِّهِۦ ۚ كَذَٰلِكَ لِنَصْرِفَ عَنْهُ ٱلسُّوٓءَ وَٱلْفَحْشَآءَ ۚ إِنَّهُۥ مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُخْلَصِينَ ﴿٢٤﴾
بێگومان ژنەکەی عەزیزی میسر زۆر حەزی لەوە بوو کاری خراپە لە گەڵ یوسف بکات، خۆ ئەگەر بەڵگە ونیشانەکانی خوای گەورەی نەدیبایە کە بوون بەڕێگر لە بەردەمیدا نزیک بوو یوسفیش دووچاری کاری خراپە ببوایە، بێگومان ئەو بەڵگە ونیشانانەمان پیشاندا تاوەکو ئەو کارە خراپەی لەسەر لا بەرین ودووری بخەینەوە لە زینا و خیانەت وداوێن پیسی، بێگومان یوسف لە بەندە ھەڵبژێرراوەکانی ئێمە بوو بۆ ھەڵگرتنی پەیام وئەرکی قورسی پێغەمبەرێتی
وَٱسْتَبَقَا ٱلْبَابَ وَقَدَّتْ قَمِيصَهُۥ مِن دُبُرٍۢ وَأَلْفَيَا سَيِّدَهَا لَدَا ٱلْبَابِ ۚ قَالَتْ مَا جَزَآءُ مَنْ أَرَادَ بِأَهْلِكَ سُوٓءًا إِلَّآ أَن يُسْجَنَ أَوْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ ﴿٢٥﴾
يسجن أو عذاب أليم سەرەنجام ھەردووکیان ڕایان کرد بەرەو لای دەرگاکە: یوسف بۆ خۆ ڕزگار کردن لە داوێن پیسی، وە ژنەکەی عەزیزی میسریش بە دوای یوسفدا ڕایکرد تاوەکو نەھێڵێت بچێتە دەرەوە وپێی بگات وئارەزووی خۆی تێر بکات، ئەوە بوو لە پشتەوە کراسەکەی یوسفی ڕاکیشا ودڕاندی، ئەوە بوو ھەردووکیان لای دەرگاکە تووشی مێردی ژنەکە بوون، خێرا ژنەکەی عەزیزی میسر بە فڕوفێڵی ژنانە دەستی خۆی پێشخست وبە مێردەکەی وت: سزای ئەو کەسەی کە نیاز ومەبەستی خراپی ھەبووە بەرامبەر بە ژنەکەت تەنھا زیندانی کردنە، یان سزایەکی بە ئازاری بدرێت
قَالَ هِىَ رَٰوَدَتْنِى عَن نَّفْسِى ۚ وَشَهِدَ شَاهِدٌۭ مِّنْ أَهْلِهَآ إِن كَانَ قَمِيصُهُۥ قُدَّ مِن قُبُلٍۢ فَصَدَقَتْ وَهُوَ مِنَ ٱلْكَـٰذِبِينَ ﴿٢٦﴾
یوسف (سەلامی خوای لێ بێت) وتی: ئەو بوو داوای کاری خراپ وداوێن پیسی لە من کرد، بەڵام من ئەو کارەم نەویست لێی، ئەوە بوو شاهیدێكی لە خزمانی خۆی شاھیدیدا ووتی: ئەگەر کراسەکەی یوسف لە پێشەوە دڕابێت ئەوە بەڵگە ونیشانەی ئەوەیە کە ژنەکەی عەزیزی میسر ڕاست دەکات، چونکە ئەوە دەگەیەنێت ئەو ژنە بەرگری لە خۆی کردووە، وە یوسف درۆ دەکات
وَإِن كَانَ قَمِيصُهُۥ قُدَّ مِن دُبُرٍۢ فَكَذَبَتْ وَهُوَ مِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ ﴿٢٧﴾
خۆ ئەگەر کراسەکەشی لە دواوە دڕابێ ئەوە بەڵگە ونیشانەی ئەوەیە یوسف ڕاست دەکات، چونکە ئەوە دەگەیەنێت کە ژنەکە ویستویەتی پەلاماری یوسف بدات، وە یوسفیش ھەڵھاتووە وڕایکردووە لێی، وە ژنەکەی عەزیزی میسر درۆ دەکات
فَلَمَّا رَءَا قَمِيصَهُۥ قُدَّ مِن دُبُرٍۢ قَالَ إِنَّهُۥ مِن كَيْدِكُنَّ ۖ إِنَّ كَيْدَكُنَّ عَظِيمٌۭ ﴿٢٨﴾
جا کاتێک عەزیزی میسر بینی کە کراسەکەی یوسف لە پشتەوە دڕاوە ودڵنیا بوویەوە لە ڕاستگۆیی یوسف، وتی: ئەو درۆ وبوھتانەی کە ھەڵتبەستووە بۆ یوسف ھەر لە پیلان وفرت وفێڵی ئێوەی ژنانە، بەڕاستی فرت وفێڵی ئێوەی ژنان زۆر گەورەیە. لاپەڕە ٤ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
يُوسُفُ أَعْرِضْ عَنْ هَـٰذَا ۚ وَٱسْتَغْفِرِى لِذَنۢبِكِ ۖ إِنَّكِ كُنتِ مِنَ ٱلْخَاطِـِٔينَ ﴿٢٩﴾
وە ڕووی کردە یوسف وپێی وت: ئەی یوسف تۆیش ئەم ڕووداوە پەردە پۆش بکە ولای کەس باسی مەکە، وە تۆیش ئەی ژن داوای لێبوردن بۆ گوناھەکەت بکە، چونکە بەڕاستی بە ھۆی ئەوەی ویستووتە کە یوسف بۆ خۆت ڕام بھێنیت لە گوناھکارانیت
۞ وَقَالَ نِسْوَةٌۭ فِى ٱلْمَدِينَةِ ٱمْرَأَتُ ٱلْعَزِيزِ تُرَٰوِدُ فَتَىٰهَا عَن نَّفْسِهِۦ ۖ قَدْ شَغَفَهَا حُبًّا ۖ إِنَّا لَنَرَىٰهَا فِى ضَلَـٰلٍۢ مُّبِينٍۢ ﴿٣٠﴾
ھەواڵی ئەم ڕووداوە بە نێو شاردا بڵاو بوویەوە، دەستەیەک لە ژنان بە تانە وتەشەردان ولۆمە کردنی ئەو ژنە وتیان: سەیرە ژنەکەی عەزیزی میسر دڵی داوە بە کۆیلەکەی خۆی وبانگی کردووە بۆ کاری خراپە! بەشێوەیەک خۆشەویستی یوسف چووەتە ناو پەردەی دڵیەوە، بێگومان ئێمە بەھۆی ئەو کارەیەوە ئەو ژنە لە سەرگەردانییەکی ئاشکرادا دەبینین
فَلَمَّا سَمِعَتْ بِمَكْرِهِنَّ أَرْسَلَتْ إِلَيْهِنَّ وَأَعْتَدَتْ لَهُنَّ مُتَّكَـًۭٔا وَءَاتَتْ كُلَّ وَٰحِدَةٍۢ مِّنْهُنَّ سِكِّينًۭا وَقَالَتِ ٱخْرُجْ عَلَيْهِنَّ ۖ فَلَمَّا رَأَيْنَهُۥٓ أَكْبَرْنَهُۥ وَقَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ وَقُلْنَ حَـٰشَ لِلَّهِ مَا هَـٰذَا بَشَرًا إِنْ هَـٰذَآ إِلَّا مَلَكٌۭ كَرِيمٌۭ ﴿٣١﴾
کاتێک ژنەکەی عەزیزی میسر گوێی لە فرت وفێڵ وتانەو تەشەری ئەو ژنانە بوو کە لێیان داوە، ناردی بەشوێنیاندا وبانگی کردن تاوەکو ئەوانیش بە چاوی خۆیان جوانی یوسف ببینن ئەو کاتە بیانوویەکی پێ ڕەوا دەبینن، بۆیە بۆ ھەریەکەیان ڕایەخ وپاڵشتێکی ئامادە کرد، وە چەقۆیەکی دابەدەستی ھەریەکەیانەوە تاوەکو ئەو میوەیەی بۆیان دەھێنێت پێی لەت بکەن، جا کاتێک ئەوان سەرگەرمی میوە خواردن بوون، ژنەکەی عەزیزی میسر وتی بە یوسف (سەلامی خوای لێ بێت): ئێستا وەرە دەرەوە بۆ ناویان، ئەمجا کاتێک یوسف ھات وئەویان بینی بە شتێکی گەورە وبێ وێنەیان دانا ولەتاو جوانی یوسف حەپەسان وئاگایان لەخۆیان نەما ودەستی خۆیان لەت و پەت کرد ووتیان: پاکوبێگەردی بۆ خوا، ئەم لا وە جوانە مرۆڤ نییە، چونکە ئەم جوانی وقەشەنگییە لە مرۆڤدا نەبینراوە، بەڵکو ئەم لا وە فریشتەیەکی بەڕێزی جوان و ڕێکوپێکە
قَالَتْ فَذَٰلِكُنَّ ٱلَّذِى لُمْتُنَّنِى فِيهِ ۖ وَلَقَدْ رَٰوَدتُّهُۥ عَن نَّفْسِهِۦ فَٱسْتَعْصَمَ ۖ وَلَئِن لَّمْ يَفْعَلْ مَآ ءَامُرُهُۥ لَيُسْجَنَنَّ وَلَيَكُونًۭا مِّنَ ٱلصَّـٰغِرِينَ ﴿٣٢﴾
ژنەکەی عەزیزی میسر کاتێک ئەو ژنانەی بەو حاڵەوە بینی پێی وتن: ئەوە ئەولا وە بوو کە ئێوە بە ھۆیەوە تانە وتەشەرەتان لێدام کە خۆشەویستی چووبویە نێو دڵمەوە، بێگومان من داوام لێکرد وفرت وفێڵم کرد بۆ ھەڵخەڵەتاندنی، بەڵام ئەو ڕازی نەبوو بە داواکەم، ئەگەر بێتو ئێستاش ئەوەی من فەرمانی بەسەردا دەکەم جێ بەجێی نەکات ئەوا دەیخەمە زیندانەوە وزەلیل وڕسوایش دەکرێت
قَالَ رَبِّ ٱلسِّجْنُ أَحَبُّ إِلَىَّ مِمَّا يَدْعُونَنِىٓ إِلَيْهِ ۖ وَإِلَّا تَصْرِفْ عَنِّى كَيْدَهُنَّ أَصْبُ إِلَيْهِنَّ وَأَكُن مِّنَ ٱلْجَـٰهِلِينَ ﴿٣٣﴾
یوسفیش (سەلامی خوای لێ بێت) لە خوای گەورە پاڕایەوە ووتی: ئەی پەروەردگارم ئەو زیندانی کردنەی کە ئەو ژنە ھەڕەشەی پێ دەکات لە من بەلامەوە خۆشترە لەو کارە خراپ وداوێن پیسییەی منی بۆ بانگ دەکەن، ئەی پەروەردگار ئەگەر بە میھرەبانی خۆت فرت وفێڵی ئەوانەم لێ لا نەدەیت ئەوا لەوانەیە دڵم مەیل وئارەزوویان بکات، ئەو کاتە منیش دەچمە ڕیزی نەفامەکانەوە، ئەگەر مەیلیان بکەم وبچم بەدەم داواکەیانەوە
فَٱسْتَجَابَ لَهُۥ رَبُّهُۥ فَصَرَفَ عَنْهُ كَيْدَهُنَّ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ ﴿٣٤﴾
خوای گەورە نزاکەی یوسفی گیرا کرد، وە فرت وفێڵ وپیلانی ژنەکەی عەزیزی میسر وژنەکانی تری شاری پوچەڵ کردەوە ویوسفی پاراست لێی، بێگومان خوای گەورە بیسەری نزاکەی یوسف ونزای ھەموو نزاکەرێکیشە، وە ئاگادار وزانایە بە حاڵی ئەو وتەواوی کەسانی تریش
ثُمَّ بَدَا لَهُم مِّنۢ بَعْدِ مَا رَأَوُا۟ ٱلْـَٔايَـٰتِ لَيَسْجُنُنَّهُۥ حَتَّىٰ حِينٍۢ ﴿٣٥﴾
پاشان دوای بینینی ئەو ھەموو بەڵگە ونیشانانە لەسەر بێتاوانی وبەرائەتی یوسف، ڕای عەزیزی میسر وگەلەکەشی ھاتە سەر ئەوەی کە یوسف بۆ ماوەیەکی نادیار زیندانی بکەن - تاوەکو ئەو فەزیحەت وسوک وڕیسوایەی نێو خێزانەکەی لەوە زیاتر ئاشکرا نەبێت-. لاپەڕە ٥ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَدَخَلَ مَعَهُ ٱلسِّجْنَ فَتَيَانِ ۖ قَالَ أَحَدُهُمَآ إِنِّىٓ أَرَىٰنِىٓ أَعْصِرُ خَمْرًۭا ۖ وَقَالَ ٱلْـَٔاخَرُ إِنِّىٓ أَرَىٰنِىٓ أَحْمِلُ فَوْقَ رَأْسِى خُبْزًۭا تَأْكُلُ ٱلطَّيْرُ مِنْهُ ۖ نَبِّئْنَا بِتَأْوِيلِهِۦٓ ۖ إِنَّا نَرَىٰكَ مِنَ ٱلْمُحْسِنِينَ ﴿٣٦﴾
ئەوە بوو یوسفیان خستە نێو زیندانەوە، لەگەڵ ئەویشدا دوولا وی تریش چوونە زیندانەوە، یەکێک لەولا وانە بە یوسفی وت: لە خەونمدا بینیم ترێ دەگوشم بۆ مەی دروستکردن، دووەمیشیان وتی: منیش لە خەونمدا بینیم نان بەسەرسەرمەوەیە وباڵندە لێی دەخۆن، - ئەی یوسف - ئەم خەونانەمان بۆ لێک بدەرەوە وپێمان بڵێ مانایان چییە؟ بێگومان ئێمە وای دەبینین کە تۆ کەسێکی ڕەوشت بەرز وچاکەخوازیت
قَالَ لَا يَأْتِيكُمَا طَعَامٌۭ تُرْزَقَانِهِۦٓ إِلَّا نَبَّأْتُكُمَا بِتَأْوِيلِهِۦ قَبْلَ أَن يَأْتِيَكُمَا ۚ ذَٰلِكُمَا مِمَّا عَلَّمَنِى رَبِّىٓ ۚ إِنِّى تَرَكْتُ مِلَّةَ قَوْمٍۢ لَّا يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَهُم بِٱلْـَٔاخِرَةِ هُمْ كَـٰفِرُونَ ﴿٣٧﴾
یوسف (سەلامی خوای لێ بێت) پێی وتن: ھەر خواردنێکتان بۆ بێت لای پاشا وکەسانی ترەوە پێش ئەوەی بگاتە لا تان پێتان دەڵێم چیە وچۆنە، ئەم لێکدانەوەیش کە فێری بووم پەروەردگارم فێری کردوم، فاڵچیەتی وئەستێرە گرتنەوە نییە، بێگومان من وازم ھێناوە لە ئاینی ئەو گەل وھۆزەی کە باوەڕیان نییە بە خوای گەورە وڕۆژی دوایی
وَٱتَّبَعْتُ مِلَّةَ ءَابَآءِىٓ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْحَـٰقَ وَيَعْقُوبَ ۚ مَا كَانَ لَنَآ أَن نُّشْرِكَ بِٱللَّهِ مِن شَىْءٍۢ ۚ ذَٰلِكَ مِن فَضْلِ ٱللَّهِ عَلَيْنَا وَعَلَى ٱلنَّاسِ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ ﴿٣٨﴾
من شوێن ئاینی باوباپیرانم كەوتووم: ئیبراھیم وئیسحاق ویەعقوب، کە ئاینی یەکخواپەرستیە، بۆ ئێمە نییە کە ھیچ شتێک بکەینە ھاوەڵ وھاوبەشی خوای گەورە، تاک وتەنھا وبێ شەریکە، ئەو یەکخواپەرستی وباوەڕەی من وباوباپیرانمی لەسەرە بەھرە وفەزڵی خوای گەورەیە بەسەرمانەوە ئەگەر سەرکەوتوو بین تێیدا، وە فەزڵی خوای گەورەیشە بەسەر تەواوی خەڵکیەوە کاتێک پێغەمبەرانی نارد بۆ لایان کە بانگیان بکەن بۆ یەکخواپەرستی، بەڵام زۆربەی زۆری خەڵکی سوپاس وشوکری ناز و نیعمەتەکانی خوا ناکەن، بەڵکو ناشکوری دەکەن
يَـٰصَـٰحِبَىِ ٱلسِّجْنِ ءَأَرْبَابٌۭ مُّتَفَرِّقُونَ خَيْرٌ أَمِ ٱللَّهُ ٱلْوَٰحِدُ ٱلْقَهَّارُ ﴿٣٩﴾
پاشان یوسف کەوتە وتوێژ لەگەڵ ئەو دوولا وەی کە لە گەڵی بوون لە زیندان، وە پێی وتن: ئەی ھاوڕێیانی زیندانم ئایا چەند خوایەکی جیاجیا بپەرسترێن باشترە یان پەرستنی خوایەکی تاک وتەنھا کە ھیچ ھاوبەشێکی نییە، وە زاڵ وبەدەسەڵاتە، وە ھیچ شتێک بەسەر ئەودا زاڵ نابێت؟
مَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِهِۦٓ إِلَّآ أَسْمَآءًۭ سَمَّيْتُمُوهَآ أَنتُمْ وَءَابَآؤُكُم مَّآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلْطَـٰنٍ ۚ إِنِ ٱلْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ۚ أَمَرَ أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّآ إِيَّاهُ ۚ ذَٰلِكَ ٱلدِّينُ ٱلْقَيِّمُ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٤٠﴾
ئەو خوایانەی ئێوە جگە لە اللە دەیانپەرستن تەنھا چەند ناوێکی بێ ناوەڕۆکن ئێوە وباوباپیرانتان ناوتان لێ ناون خوا، وە ھیچ سیفاتێکی خوایەتیان تێدا نییە، وە خوای گەورە بەڵگە ونیشانەی لەسەر ڕاستی ودروستی ئەو پەرستراوانە نەناردوەتە خوارەوە، ھەرچی حوکم وبڕیار ھەیە تەنھا ھی خوایە، نەک ھی ئەوانەی کە ئێوە و باوباپیرانتان ناوتان لێناون خوا، خوای گەورە فەرمانی کردووە کە بەتاک وتەنھایی ھەر ئەو بپەرسترێت، وە ھیچ شتێک لەگەڵی نەکرێتە ھاوەڵ وھاوبەش، ھەر ئەو یەکخواپەرستیە ئاینی ڕاست ودروستە وھیچ لا ر وخێچی تێدا نییە، بەڵام زۆربەی زۆری خەڵکی ئەوە نازانن، بۆیە ھاوبەش بۆ خوا دادەنێن، وە ھەندێک لە دروستکراوەکان دەپەرستن
يَـٰصَـٰحِبَىِ ٱلسِّجْنِ أَمَّآ أَحَدُكُمَا فَيَسْقِى رَبَّهُۥ خَمْرًۭا ۖ وَأَمَّا ٱلْـَٔاخَرُ فَيُصْلَبُ فَتَأْكُلُ ٱلطَّيْرُ مِن رَّأْسِهِۦ ۚ قُضِىَ ٱلْأَمْرُ ٱلَّذِى فِيهِ تَسْتَفْتِيَانِ ﴿٤١﴾
ئەی ھەردوو ھاوڕێی زیندانیم، ئەوەتان کە لە خەونیدا ترێی دەکردە مەی، ئەوە لە زیندان دەچێتە دەرەوە وئازاد دەبێت ودەگەڕێتەوە سەر کارەکەی خۆی ودەبێتە مەی گێڕی پاشا، وە ئەوەشتان کە لە خەونیدا بینی کە نانی لەسەر سەری ھەڵگرتووە وباڵندە لێی دەخوات ئەوا لەسێدارە دەدرێت وھەڵدەواسرێت، وە باڵندەیش لە گۆشتی سەری دەخۆن، ئەوەش وەڵامی ئەوە بوو پرسیارتان لەبارەیەوە کرد، لای خوای گەورە بریاری لەسەر دراوە وبڕاوەتەوە ودێتە دی. لاپەڕە ٦ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَقَالَ لِلَّذِى ظَنَّ أَنَّهُۥ نَاجٍۢ مِّنْهُمَا ٱذْكُرْنِى عِندَ رَبِّكَ فَأَنسَىٰهُ ٱلشَّيْطَـٰنُ ذِكْرَ رَبِّهِۦ فَلَبِثَ فِى ٱلسِّجْنِ بِضْعَ سِنِينَ ﴿٤٢﴾
پاشان یوسف بەو کەسەیانی وت کەزانی ڕزگاری دەبێت –مەبەست پێی مەی گێڕەکەی پاشایە- پێی وت: چیرۆک وبەسەرھاتی من بۆ پاشاکەت بگێڕەوە وپیی بڵێ من بێ گوناھ وتاوانم لەو بوھتانەی بۆم کراوە، بەڵکو لە زیندان ئازادم بکات، بەڵام ئەوە بوو شەیتان لە بیری بردەوە وبیری چوو لای پاشا باسی یوسف بکات، یوسفیش چەند ساڵێکی تر لە زیندان مایەوە
وَقَالَ ٱلْمَلِكُ إِنِّىٓ أَرَىٰ سَبْعَ بَقَرَٰتٍۢ سِمَانٍۢ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌۭ وَسَبْعَ سُنۢبُلَـٰتٍ خُضْرٍۢ وَأُخَرَ يَابِسَـٰتٍۢ ۖ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَأُ أَفْتُونِى فِى رُءْيَـٰىَ إِن كُنتُمْ لِلرُّءْيَا تَعْبُرُونَ ﴿٤٣﴾
أفتونى فى رءيى إن كنتم للرءيا تعبرون دوای ئەو چەند ساڵە پاشا خەونێکی بینی، خەونەکەی گێڕایەوە بۆ دەست وپێوەندەکەی ووتی: من لە خەونمدا حەوت مانگای قەڵەوم بینی کە حەوت مانگای لەڕ ولا واز دەیانخواردن، وە حەوت گوڵە گەنمی سەوز وحەوت گوڵە گەنمی وشکم بینی، ئەی گەورە پیاوان وپیاوماقوڵان مانا ومەبەستی ئەم خەونەم بۆ لێک بدەنەوە ئەگەر ئێوە شارەزای لێکدانەوەی خەونن
قَالُوٓا۟ أَضْغَـٰثُ أَحْلَـٰمٍۢ ۖ وَمَا نَحْنُ بِتَأْوِيلِ ٱلْأَحْلَـٰمِ بِعَـٰلِمِينَ ﴿٤٤﴾
لە وەڵامی پاشادا وتیان: ئەوە چەند خەونێکی تێکەڵ وپێکەڵە وھیچ لێکدانەوەیەکی نییە، ئێمە نازانین خەونی تێکەڵ وپێکەڵ لێک بدەینەوە
وَقَالَ ٱلَّذِى نَجَا مِنْهُمَا وَٱدَّكَرَ بَعْدَ أُمَّةٍ أَنَا۠ أُنَبِّئُكُم بِتَأْوِيلِهِۦ فَأَرْسِلُونِ ﴿٤٥﴾
ئەو مەی گێڕەی لە زیندان ڕزگاری بوو بوو، پاش ماوەیەک یوسفی بیرکەوتەوە کە زانا وشارەزایە بە لێکدانەوەی خەونەکان، وتی: من مانا ومەبەستی ئەو خەونەتان پێدەڵێم کە پاشا بینیویەتی وھەواڵتان پێدەدەم، ئەی پاشا بمنێرن بۆ لای یوسف تاوەکو خەونەکەتان بۆ لێک بداتەوە
يُوسُفُ أَيُّهَا ٱلصِّدِّيقُ أَفْتِنَا فِى سَبْعِ بَقَرَٰتٍۢ سِمَانٍۢ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌۭ وَسَبْعِ سُنۢبُلَـٰتٍ خُضْرٍۢ وَأُخَرَ يَابِسَـٰتٍۢ لَّعَلِّىٓ أَرْجِعُ إِلَى ٱلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَعْلَمُونَ ﴿٤٦﴾
جا کاتێک مەی گێڕە ڕزگار بووەکە لە زیندان گەیشتە لای یوسف پێی وت: ئەی یوسف، ئەی پیاوی ڕاستگۆ، ئەو خەونەمان بۆ لێکبدەرەوە کە حەوت مانگای قەڵەو حەوت مانگای لەڕ ولاواز دەیانخۆن، وە حەوت گوڵە گەنمی سەوز وتەڕ لەگەڵ حەوت گوڵە گەنمی وشکەڵاتوو، بەڵکو بگەڕێمەوە لای پاشا وئەو خەڵکەی لە دەوروبەریەتی تاوەکو مانا ومەبەستی خەونەکەیان بۆ ڕوون بێتەوە، وە بۆ ئەوەیش فەزڵ وگەورەیی تۆیان بۆ دەربکەوێت
قَالَ تَزْرَعُونَ سَبْعَ سِنِينَ دَأَبًۭا فَمَا حَصَدتُّمْ فَذَرُوهُ فِى سُنۢبُلِهِۦٓ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّمَّا تَأْكُلُونَ ﴿٤٧﴾
یوسف (سەلامی خوای لێ بێت) ئەم خەونەی بەم شێوەیە لێکدایەوە: حەوت ساڵی یەک لە دوای یەک بەڕێک وپێکی گەنم دەڕوێنن، ئەو گەنمەی ھەموو ساڵێک لەو حەوت ساڵە دەیدورنەوە بەگوڵەکەیەوە ھەڵیبگرن تاوەکو نەڕزێت وسوس ومێروو نەیخوات، تەنھا کەمێکی نەبێت کە بۆ خواردنی خۆتان پێویستانە. ثم يأتى من بعد ذلك سبع شداد يأكلن ما قد متم لهن إلا قليلا مما تحصنون
ثُمَّ يَأْتِى مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ سَبْعٌۭ شِدَادٌۭ يَأْكُلْنَ مَا قَدَّمْتُمْ لَهُنَّ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّمَّا تُحْصِنُونَ ﴿٤٨﴾
ئەمجا لە پاش ئەو حەوت ساڵە خۆشی وپڕ لە دانەوێڵەیە حەوت ساڵی قات وقڕی ووشکە ساڵی دێت، ئەوەی لەو حەوت ساڵەی پێشوو ھەڵتان گرتبوو لەم حەوت ساڵەی دواییدا دەیخۆن، تەنھا کەمێکی نەبێت ھەڵیدەگرن بۆ بنە تۆوی ساڵانی دواتر
ثُمَّ يَأْتِى مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ عَامٌۭ فِيهِ يُغَاثُ ٱلنَّاسُ وَفِيهِ يَعْصِرُونَ ﴿٤٩﴾
لە پاش ئەو حەوت ساڵە لە قات وقڕی ووشکە ساڵی، ساڵێکی خۆشی دێت بارانێکی زۆر دەبارێت بۆ خەڵکی، ھەر لەو ساڵەدا میوەجات زۆر دەبێت وخەڵکی ئەو لاپەڕە ٧ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر میوانە دەگوشن وسرکەی لێ دروست دەکەن وەک سرکەی ترێ وزەیتی زەیتون وقامیشی شەکر
وَقَالَ ٱلْمَلِكُ ٱئْتُونِى بِهِۦ ۖ فَلَمَّا جَآءَهُ ٱلرَّسُولُ قَالَ ٱرْجِعْ إِلَىٰ رَبِّكَ فَسْـَٔلْهُ مَا بَالُ ٱلنِّسْوَةِ ٱلَّـٰتِى قَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ ۚ إِنَّ رَبِّى بِكَيْدِهِنَّ عَلِيمٌۭ ﴿٥٠﴾
إن ربى بكيدهن عليم پاشایش دوای ئەوەی لێکدانەوەی خەونەکەیان بۆ گێڕایەوە، خێرا بەدەست وپێوەندەکەی وت: ئادەی یوسف لە زیندان دەربکەن وبیھێنن بۆ لا م، جا کاتێک نێرراوەکەی پاشا ھاتە لای یوسف بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆی بیبات بۆ لای پاشا، یوسف پێی وت: بگەڕێرەوە بۆ لای پاشا وگەورەت وپرسیاری چیرۆک وبەسەرھاتی ئەو ژنانەی لێ بکە کە دەستی خۆیان بریندار کرد، تاوەکو بێتاوانی بسەلمێت پێش ئەوەی لە زیندان بچێتە دەرەوە، بێگومان پەروەردگارم بەفرت وفێڵی ئەوانە زانا وئاگادارە، وە ھیچ شتێکی لا شاراوە نییە
قَالَ مَا خَطْبُكُنَّ إِذْ رَٰوَدتُّنَّ يُوسُفَ عَن نَّفْسِهِۦ ۚ قُلْنَ حَـٰشَ لِلَّهِ مَا عَلِمْنَا عَلَيْهِ مِن سُوٓءٍۢ ۚ قَالَتِ ٱمْرَأَتُ ٱلْعَزِيزِ ٱلْـَٔـٰنَ حَصْحَصَ ٱلْحَقُّ أَنَا۠ رَٰوَدتُّهُۥ عَن نَّفْسِهِۦ وَإِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ ﴿٥١﴾
پاشاکە کاتێک قسەی لەگەڵ ئافرەتەکان کرد ووتی: حاڵی ئێوە چۆن بوو کاتێک یوسفتان فریودا بۆ ئەوەى داوێن پیسی لەگەڵ ئێوە بکات، ئافرەتەکان لە وەڵامی پاشاکە وتیان: پەنا بە خوا لەوەى یوسف تۆمەتبار بێت والله ئێمە هیچ خراپەیەکمان لێ نەبینیوە، لەو کاتەدا ژنەکەى عەزیزی میسر بە دانپێدانان لەسەر ئەوەى کردی وتی: ئێستا هەق وڕاستی دەرکەوت من هەوڵمدا لە خشتەری بەرم وئەو لە ڕاستگۆیانە سەبارەت بەوەى باسیکرد لە بێ تاوان بوونی لەوەى من تۆمەتم بۆ هەڵواسیبوو
ذَٰلِكَ لِيَعْلَمَ أَنِّى لَمْ أَخُنْهُ بِٱلْغَيْبِ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى كَيْدَ ٱلْخَآئِنِينَ ﴿٥٢﴾
ژنەکەی عەزیز وتی: ئەم داننانەم بەتاوانەکەمدا بۆ ئەوە بوو تاوەکو یوسف بزانێت کە ئەوە من بووم ویستم ئەو لەخشتە بەرم وتووشی تاوانی بکەم، وە ئەویش ڕاستگۆیە، وە بێگومان لەو کاتەی ئەو لێرە نەبووە بوھتانی ترم بۆ نەکردووە، وە بەراستی لەوەیشی کە ڕوویدا ئەوەم بۆ ڕوون بوویەوە کە خوای گەورە خیانەت وفرت وفێڵێ ناپاکان سەرکەوتوو ناکات
۞ وَمَآ أُبَرِّئُ نَفْسِىٓ ۚ إِنَّ ٱلنَّفْسَ لَأَمَّارَةٌۢ بِٱلسُّوٓءِ إِلَّا مَا رَحِمَ رَبِّىٓ ۚ إِنَّ رَبِّى غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿٥٣﴾
ژنەکەی عەزیزی میسر درێژەی دا بەقسەکانی ووتی: من دەروونی خۆم پاک ناکەمەوە لە ویستی ئەنجامدانی تاوان وخراپەکردن، وە من نامەوێت تەزکیەی دەروونی خۆم بکەم، چونکە دەروونی مرۆڤ وادروست بووە ھەمیشە فەرمان بە گوناھ وتاوان بکات، چونکە مەیلی ئەوە دەکات پێی خۆشە، وە زۆر ناڕەحەتە بە لایەوە جڵەوی بگێڕرێت وڕێگری لێ بکرێت، مەگەر کەسێک پەروەردگارم خۆی ڕەحمی پێ بکات ولە پیلان وفرت وفێڵی بیپارێزێت، بێگومان پەروەردگارم لێبوردەیە بۆ ئەو بەندانەی خۆی کە تەوبە دەکەن لە گوناھ وتاوان، وە زۆریش بەڕەحم ومیھرەبانە بەرامبەریان
وَقَالَ ٱلْمَلِكُ ٱئْتُونِى بِهِۦٓ أَسْتَخْلِصْهُ لِنَفْسِى ۖ فَلَمَّا كَلَّمَهُۥ قَالَ إِنَّكَ ٱلْيَوْمَ لَدَيْنَا مَكِينٌ أَمِينٌۭ ﴿٥٤﴾
ئەمجا پاشاکە کاتێک بێ تاوانی یوسف وزانایی ودانایی ئەوی بۆ ڕوون بوویەوە بە دەست وپێوەندەکەی وت: بڕۆن بۆم بھێنن بۆ ئەوەی بیکەم بە ھاوڕێ وھاودەمی تایبەتی خۆم، جا کاتێک یوسف ھات بۆ لای وقسەی لەگەڵ کرد ودواندی وژیری ودانایی وزانایی ئەوەی بۆ ڕوون بوویەوە پێی وت: ئەی یوسف بێگومان ئیتر تۆ لەمرۆ بەدواوە خاوەنی پلە وپایە وجێی متمانەی ئێمەیت، وە ھەرچیت لەبارەوە وتراوە لە ڕێزی تۆ کەم ناکاتەوە
قَالَ ٱجْعَلْنِى عَلَىٰ خَزَآئِنِ ٱلْأَرْضِ ۖ إِنِّى حَفِيظٌ عَلِيمٌۭ ﴿٥٥﴾
یوسف (سەلامی خوای لێ بێت) بە پاشای وت: بمکە بە کاربەدەستی خەزێنەی ماڵ وسامان وقوتی سەر زەوی میسر، بێگومان من خەزنەدارێکی دەست پاک و چاودێرێکی زانا وبەئاگام بۆ ئەو کارەی پێم دەسپێریت. لاپەڕە ٨ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَكَذَٰلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِى ٱلْأَرْضِ يَتَبَوَّأُ مِنْهَا حَيْثُ يَشَآءُ ۚ نُصِيبُ بِرَحْمَتِنَا مَن نَّشَآءُ ۖ وَلَا نُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُحْسِنِينَ ﴿٥٦﴾
ھەروەک منەتمان کرد بەسەر یوسفدا بەوەی بێگوناھیمان سەلماند ولە زیندان ھێنامانە دەرەوە، ھەر بەوشێوەیە دوای ئەو تەنگانە وناخۆشییە لەسەر زەوی خاکی میسر پلە وپایە ودەسەڵاتمان پێ بەخشی، لەھەر جێگایەک خۆی ویستی دادەنیشێت وجێگیر دەبێت، وە کێمان بوێت لە بەندەکانمان لە دونیادا دەیخەینە بەر بەزەیی و میھرەبانی خۆمان، وە بەھیچ شێوەیەک پاداشتی چاکەخوازانیش ون ناکەین، بەڵکو بەتێر وتەسەلی وبێ کەموکورتی پاداشتیان دەدەینەوە
وَلَأَجْرُ ٱلْـَٔاخِرَةِ خَيْرٌۭ لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَكَانُوا۟ يَتَّقُونَ ﴿٥٧﴾
ئەوەی باسکرا پاداشتی دونیا بوو، وە ئەو پاداشتەی کە خوای گەورە لە ڕۆژی دواییدا ئامادەی کردووە بۆ باوەڕداران وخواناسان، ئەوانەی فەرمانەکانی بەجێ دەھێنن و دوور دەکەونەوە لە سەرپێچییەکانی، باشتر وخاسترە لە ھەموو پاداشت وخێر وبێرێکی دونیا
وَجَآءَ إِخْوَةُ يُوسُفَ فَدَخَلُوا۟ عَلَيْهِ فَعَرَفَهُمْ وَهُمْ لَهُۥ مُنكِرُونَ ﴿٥٨﴾
دوای ئەوەی قات وقڕی وگرانی لە سەر زەوی کەنعان پەیدا بوو، براکانی یوسف بە مەبەستی بەدەستھێنان وکڕینی کەل وپەل وپێداویستی وزەخیرە، بەرەو سەر زەوی میسر کەوتنەڕی وچوونە لای یوسف، یوسف ئەوانی ناسیەوە وزانی براکانی خۆیەتی، بەڵام ئەوان یوسفیان نەناسیەوە لەبەر ئەو ماوە زۆرەی تێپەڕی بوو، وە ڕوخسار وشکڵیشی گۆڕابوو، چونکە کاتێک خستیانە ناو بیرەکەوە مناڵێک بوو
وَلَمَّا جَهَّزَهُم بِجَهَازِهِمْ قَالَ ٱئْتُونِى بِأَخٍۢ لَّكُم مِّنْ أَبِيكُمْ ۚ أَلَا تَرَوْنَ أَنِّىٓ أُوفِى ٱلْكَيْلَ وَأَنَا۠ خَيْرُ ٱلْمُنزِلِينَ ﴿٥٩﴾
جا کاتێک ئەوەی داوایان کردبوو لە پیتاک وخۆراک پێیدان وبۆی ئامادەکردن، دوای ئەوەی براکانی بۆیان باسکرد کە برایەکی تریان ھەیە لە باوکیانەوە ولای ئەو جێیان ھێشتووە، پێی وتن: ئەمجارە برا باوکییەکەشتان لەگەڵ خۆتان بھێنن با باری وشترێک زیاترتان بدەمێ، ئایا ئێوە نابینن من بەتێر وتەسەلی وبێ کەموکورتی پێوانە وبارتان دەدەمێ، وە چاکترین میوانداریشم کردن، یوسف ئەمەی پێ وتن تاوەکو ھانیان بدات کە بۆ جاری داھاتوو براکەی تریشیان بھێنن. فإن لم تأتونى به فلا كيل لكم عندى ولا تقربون
فَإِن لَّمْ تَأْتُونِى بِهِۦ فَلَا كَيْلَ لَكُمْ عِندِى وَلَا تَقْرَبُونِ ﴿٦٠﴾
ئەگەر ھاتوو ئەوتان نەھێنا ئەوا ڕوون دەبێتەوە کە ئێوە درۆ دەکەن وبرای ترتان نییە، ئەو کاتە منیش ھیچتان بۆ پێوانە ناکەم وھیچتان نادەمێ، وە نزیک بە وڵاتیشم نەکەون، ویستی بەم قسانە بیانترسێنێت ئەگەر براکەی تریان نەھێنن ئیتر نەیەنەوە میسر بۆ پیتاک وخۆراک بردن. قالوا سنرود عنه أباه وإ ن الفعلون
قَالُوا۟ سَنُرَٰوِدُ عَنْهُ أَبَاهُ وَإِنَّا لَفَـٰعِلُونَ ﴿٦١﴾
براکانی وڵامیان دایەوە ووتیان: داوا دەکەین لە باوکی وھەوڵی خۆمانی لەگەڵ دەدەین، وە ئەوەی فەرمانت پێکردووین بێ کەم وکورتی جێ بەجێی دەکەین
وَقَالَ لِفِتْيَـٰنِهِ ٱجْعَلُوا۟ بِضَـٰعَتَهُمْ فِى رِحَالِهِمْ لَعَلَّهُمْ يَعْرِفُونَهَآ إِذَا ٱنقَلَبُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَهْلِهِمْ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ﴿٦٢﴾
یوسف بە کوڕە لا وە کڕێکارەکانی بەردەستی وت: پارەو پولی ئەوانە بخەنەوە ناو بارەکانیان، بۆ ئەوەی کاتێک گەڕانەوە وپارەکەیان دیتەوە بزانن ئێمە پیتاک و خواردنەکەمان پێ نەفرۆشتوون، ئەمەش وایان لێ دەکات جارێکی تر لەگەڵ براکەی تریان بگەڕێنەوە بۆ میسر، بۆ ئەوەی بۆ یوسف بسەلمێنن کە ڕاستگۆن، وە دواتر پارەکەشیان لێ وەربگرێتەوە
فَلَمَّا رَجَعُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَبِيهِمْ قَالُوا۟ يَـٰٓأَبَانَا مُنِعَ مِنَّا ٱلْكَيْلُ فَأَرْسِلْ مَعَنَآ أَخَانَا نَكْتَلْ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَـٰفِظُونَ ﴿٦٣﴾
جاکاتێک گەڕانەوە بۆ لای باوکیان، وە چیرۆک وبەسەرھاتی یوسفیان گێرایەوە بۆی کە چەندێک ڕێزی گرتوون، وتیان بە باوکیان: ئەی باوکە گیان ئەمجارە ئەگەر براکەی ترمان لەگەڵدا نەنێریت گەورەی میسر ھیچ خواردنمان ناداتێ، جا بۆیە ئەمجارە ئەومان لەگەڵ بنێرە، ئەگەر ھاتوو ئەومان لەگەڵ بنێریت ئەوا بار وشترێکی تر خواردن دەھێنینەوە لەگەڵ خۆمان، وە بەڵێنیشت دەدەینێ کە بیپارێزین وبەساغ وسەلیمی بیگەڕێنینەوە وبیدەینەوە دەستت. لاپەڕە ٩ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
قَالَ هَلْ ءَامَنُكُمْ عَلَيْهِ إِلَّا كَمَآ أَمِنتُكُمْ عَلَىٰٓ أَخِيهِ مِن قَبْلُ ۖ فَٱللَّهُ خَيْرٌ حَـٰفِظًۭا ۖ وَهُوَ أَرْحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ ﴿٦٤﴾
باوکی پێی وتن: ئایا متمانەتان پێ بکەم وبراکەتان پێ بسپێرم ھەروەکو چۆن پێشتر متمانەم پێکردن وبراکەیم (واتا یوسف) مپێ سپاردن؟! متمانەم پێکردن وبەڵێنتان دا کە بیپارێزن، کەچی بەڵێنەکەتان نەبردەسەر، لەبەر ئەوە ئێستاش متمانەتان پێناکەم کە دەیپارێزن، بەڵکو من متمانەم بەخوا ھەیە ومتمانەم بە ئێوە نییە، وە دەیدەمە دەستی ئەو ھەر ئەویش چاکترین پارێزەرە بۆ کەسانێک کە بیەوێت بیانپارێزت، بۆیە دەیسپێرم بە ئەو، وە ئەویش لە ھەموو کەسێک بەبەزەییترە بەرامبەر کەسانێک کە بیەوێت بەبەزەیی بێت بەرامبەریان
وَلَمَّا فَتَحُوا۟ مَتَـٰعَهُمْ وَجَدُوا۟ بِضَـٰعَتَهُمْ رُدَّتْ إِلَيْهِمْ ۖ قَالُوا۟ يَـٰٓأَبَانَا مَا نَبْغِى ۖ هَـٰذِهِۦ بِضَـٰعَتُنَا رُدَّتْ إِلَيْنَا ۖ وَنَمِيرُ أَهْلَنَا وَنَحْفَظُ أَخَانَا وَنَزْدَادُ كَيْلَ بَعِيرٍۢ ۖ ذَٰلِكَ كَيْلٌۭ يَسِيرٌۭ ﴿٦٥﴾
جا کاتێک ئەو کۆڵ وبارەیان کردەوە کە خواردنەکەی تێدا بوو پارە وپوڵ ودەست مایەکەشیان بۆ گێڕدراوەتەوە، بە باوکیان وت: دوای ئەم ھەمووە ڕێزلێنانە ئیتر چی داوا دەکەیت لەم پاشا وکاربەدەستە؟ ئەوە پارە وپوڵ ونرخی خواردنەکەیە عەزیزی میسر بۆی گەڕاندوینەتەوە، وە خواردن ودانەوێڵەیشمان ھێناوە بۆ خێزان وکەسوکارمان، وە بێگومانبە کە ئێمەیش براکەمان دەپارێزین لەوەی لێی دەترسیت، بە ھۆی ئەویشەوە جاری داھاتوو بارێکی تری وشتر زیاتر دەھێنین، ئەمەیش بۆ عەزیزی میسر کارێکی ئاسانە چونکە ئەو زۆر بەخشندەیە
قَالَ لَنْ أُرْسِلَهُۥ مَعَكُمْ حَتَّىٰ تُؤْتُونِ مَوْثِقًۭا مِّنَ ٱللَّهِ لَتَأْتُنَّنِى بِهِۦٓ إِلَّآ أَن يُحَاطَ بِكُمْ ۖ فَلَمَّآ ءَاتَوْهُ مَوْثِقَهُمْ قَالَ ٱللَّهُ عَلَىٰ مَا نَقُولُ وَكِيلٌۭ ﴿٦٦﴾
ما نقول وكيل باوکی پێی وتن: ھەرگیز ئەوتان لەگەڵ نانێرم ھەتاوەکو سوێندم بەخوا بۆ نەخۆن وپەیمانێکی دڵنیا کەرەوەم نەدەنێ کە لەگەڵ خوا بیبەستن کە ئەوم بۆ دەگێڕنەوە، مەگەر کاتێک نەبێت ھەمووتان لەناوچووبن وکەستان نەمابێت، ئەوکاتە نەتوانن ئەوم بۆ بگێڕنەوە وخۆیشتان نەگەڕێنەوە، جاکاتێک ئەو سوێندەیان بۆ خوارد وئەو پەیمانەی داوای کردبوو پێیاندا، یەعقوب وتی: خوای گەورە شاھید بێت لەسەر ئەوەی کە دەیڵێن، وە شاھیدی خوایشمان بەسە
وَقَالَ يَـٰبَنِىَّ لَا تَدْخُلُوا۟ مِنۢ بَابٍۢ وَٰحِدٍۢ وَٱدْخُلُوا۟ مِنْ أَبْوَٰبٍۢ مُّتَفَرِّقَةٍۢ ۖ وَمَآ أُغْنِى عَنكُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍ ۖ إِنِ ٱلْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَعَلَيْهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُتَوَكِّلُونَ ﴿٦٧﴾
باوکیان ئامۆژگاری کوڕەکانی کرد وپێی وتن: ئەی کوڕەکانم ھەمووتان لە یەک دەرگاوە مەچنە ناو میسرەوە، بەڵکو لە چەند دەرگایەکی جیاجیاوە بچنە ژوورەوە، چونکە ئەمە بۆ ئێوە باشترە ئەگەر کەسێک بیەوێت پێکەوە زیان بە ھەمووتان بگەیەنێت، وە ئەوەیشی دەیڵێم بۆ ئەوە نییە زیانێک کە خوای گەورە بیەوێت پێتان بگەیەنێت من لەسەرتانی لا ببەم، یان سودێکتان پێ بگەیەنم کە خوا نەیەوێت، فەرمان تەنھا فەرمانی خوای گەورەیە، وە منیش تەنھا پشت بە خوای گەورە دەبەستم، وە با بڕوادارانیش تەنھا پشت بە ئەو ببەستن
وَلَمَّا دَخَلُوا۟ مِنْ حَيْثُ أَمَرَهُمْ أَبُوهُم مَّا كَانَ يُغْنِى عَنْهُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍ إِلَّا حَاجَةًۭ فِى نَفْسِ يَعْقُوبَ قَضَىٰهَا ۚ وَإِنَّهُۥ لَذُو عِلْمٍۢ لِّمَا عَلَّمْنَـٰهُ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٦٨﴾
ئەوە بوو براکان ھەموویان کەوتنە ڕێ بەرەو میسر، بنیامینی برای دایک وباوکی یوسفیشیان لەگەڵ خۆیان برد، ھەر بەو شێوەیەی کە باوکی فەرمانی پێکردبوون لە چەند دەرگایەکی جیاجیاوە چوونە ناو میسرەوە، ئەم چوونە ژوورەوەشیان لەچەند دەرگایەکی جیاجیاوە نەیتوانی ئەوەی خوای گەورە بڕیاری بۆ دابوون لەسەریان لا ببات، بەڵکو بڕیاری خۆی لە قەدەر چۆن بوو ھاتەدی، بەڵکو تەنھا سۆز وبەزەییەک بوو لە دڵ ودەروونی یەعقوبەوە بۆ ئەوان ئامۆژگاری کردن پێی، چونکە ئەو دەیزانی بڕیار تەنھا بڕیاری خوایە، وە شارەزایی باوەڕ بوون بە قەدەری خوا ودەستگرتن بەھۆکارەکانەوە بوو کە فێرمان کردبوو، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئاگاداری ئەوە نین ونایزانن
وَلَمَّا دَخَلُوا۟ عَلَىٰ يُوسُفَ ءَاوَىٰٓ إِلَيْهِ أَخَاهُ ۖ قَالَ إِنِّىٓ أَنَا۠ أَخُوكَ فَلَا تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿٦٩﴾
جا کاتێک براکانی یوسف چوونە ژوورەوە بۆ لای یوسف، براکەی تریشان لەگەڵ بوو، یوسف برا دایک وباوکییەکەی لە ئامێز گرت وبەنهێنی پێی وت: من برا دایک و باوکییەکەی تۆم (یوسف)، ھیچ دڵتەنگ مەبە وخەفەت مەخۆ لەوەی براکانت لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجامیان داوە وپێی ھەستاون لەکاری خراپە وئازاردان وڕق لێ لاپەڕە ١٠ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر بوونەوە لە ھەردوکمان، وە فڕێدانی من وخستنە ناو بیرەوە
فَلَمَّا جَهَّزَهُم بِجَهَازِهِمْ جَعَلَ ٱلسِّقَايَةَ فِى رَحْلِ أَخِيهِ ثُمَّ أَذَّنَ مُؤَذِّنٌ أَيَّتُهَا ٱلْعِيرُ إِنَّكُمْ لَسَـٰرِقُونَ ﴿٧٠﴾
کاتێک یوسف باری وشترەکانی بۆ ڕێکخستن وخۆراکی بۆ ئامادەکردن فەرمانی کرد بە خزمەتکار وبەردەستەکانی ئەو دەفرەی کە دانەوێڵە وخواردنیان بۆ خەڵکی پێ دەپێوا بیخەنە ناو باری برا دایک وباوکییەکەیەوە (بنیامین) بە بێ ئەوەی ئەوان بزانن تاوەکو بیکاتە بەھانەیەک بۆ گلدانەوەی لای خۆی، جاکاتێک براکانی یوسف کەوتنە ڕێ بەرەو وڵات وخانەولا نە وخێزان وکەسوکارەکەیان، یەکێک بانگی کردن وھاواری کرد: ئەی خاوەن وشترەکان، ئەوانەی خواردنتان بار کردووە ئێوە دزن ودزیتان کردووە. قالوا وأقبلوا عليهم م اذا تفقدون
قَالُوا۟ وَأَقْبَلُوا۟ عَلَيْهِم مَّاذَا تَفْقِدُونَ ﴿٧١﴾
براکانی یوسف بەرەو لای بانگكەرەکە وئەوانەی لەگەڵیدا بوون ڕۆیشتن پێیان وتن: چیتان لێ ون بووە ودزی چیتان لێکراوە تاوەکو تۆمەتبارمان دەکەن بە دزی؟
قَالُوا۟ نَفْقِدُ صُوَاعَ ٱلْمَلِكِ وَلِمَن جَآءَ بِهِۦ حِمْلُ بَعِيرٍۢ وَأَنَا۠ بِهِۦ زَعِيمٌۭ ﴿٧٢﴾
بانگکەرەکە وئەوانەی لە گەڵیدا بوون وتیان: ئەو دەفرەی پاشامان لێ ون بووە ودزراوە کە خواردنی پێ دەپێوا بۆ خەڵکی، جا ھەرکەسێک ئەو پێوانەیە بھێنێتەوە ئەوە باری وشترێک خواردنی پێ خەڵات دەکرێت، بانگكەرەکەیش وتی: منیش زامن وکەفیلی ئەو بارە وشترەم
قَالُوا۟ تَٱللَّهِ لَقَدْ عَلِمْتُم مَّا جِئْنَا لِنُفْسِدَ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا كُنَّا سَـٰرِقِينَ ﴿٧٣﴾
براکانی یوسف وتیان: سوێند بێت بە خوای گەورە ئێوە چاک ئاگاداری پاکی وبەرائەتی ئێمەن، وە ھەروەک حاڵی ئێمەتان بینیوە ئێمە بۆ ئەوە نەھاتوینەتە میسر کە خراپەکاری بکەین وسیفەتی ئێمەیش ئەوە نییە کە دزی بکەین
قَالُوا۟ فَمَا جَزَٰٓؤُهُۥٓ إِن كُنتُمْ كَـٰذِبِينَ ﴿٧٤﴾
بانگكەرەکە وھاوڕێکانی وتیان: باشە تۆڵەی ئەو کەسە چی بێت ئەگەر ھاتوو کەسێک لە ئێوە دزییەکەی کردبێت، وە دەرکەوت ئێوە کەسانێکی درۆزنن لەوەی کە بانگەشەی پاکی وبەرائەتی خۆتان دەکەن؟
قَالُوا۟ جَزَٰٓؤُهُۥ مَن وُجِدَ فِى رَحْلِهِۦ فَهُوَ جَزَٰٓؤُهُۥ ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٧٥﴾
براکانی یوسف پێیان وتن: تۆڵەی کەسی دزیکەر لای ئێمە ئەوەیە ھەرکەسێک شتی دزراوی لا دۆزرایەوە ئەوا دەبێتە کۆیلەی ئەو کەسەی دزیەکەی لێکراوە، بەم شێوەیە ئێمە کەسی دز دەکەین بە کۆیلە لە تۆڵەی ئەو دزییەی کردویەتی
فَبَدَأَ بِأَوْعِيَتِهِمْ قَبْلَ وِعَآءِ أَخِيهِ ثُمَّ ٱسْتَخْرَجَهَا مِن وِعَآءِ أَخِيهِ ۚ كَذَٰلِكَ كِدْنَا لِيُوسُفَ ۖ مَا كَانَ لِيَأْخُذَ أَخَاهُ فِى دِينِ ٱلْمَلِكِ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ ۚ نَرْفَعُ دَرَجَـٰتٍۢ مَّن نَّشَآءُ ۗ وَفَوْقَ كُلِّ ذِى عِلْمٍ عَلِيمٌۭ ﴿٧٦﴾
ئەوە بوو براکانی یوسفیان گەڕاندەوە لای یوسف بۆ ئەوەی کەل وپەل وبار وکۆڵەکانیان بپشکنن، سەرەتا دەستیان کرد بە پشکنینی بارو کەل وپەلی براکانی تری پێش پشکنینی برا دایک وباوکییەکەی، تاوەکو فێڵەکەیان ئاشکرا نەبێت، پاشان لە کۆتاییەوە بار وکەلوپەلی براکەی تریان پشکنی وپێوانەکەی پاشایان لە بارەکەیدا دەرھێنا، ئابەم شێوەیە ئەم پیلانەمان بۆ یوسف ئاسانکرد تاوەکو پێوانەکە بخاتە باری براکەیەوە، ھەروەک چۆن ئەو پیلانەشمان بۆ ئاسانکرد کە بە یاسا وسزای وڵاتی خۆیان سزای دز بدرێت وبکرێتە کۆیلە لای کەسی دزی لێکراو، ئەم کارە سەری نەدەگرت ئەگەر بھاتایە بە سزای پاشای میسر سزای کەسی دز بدرایە، چونکە لە یاسای سزادانی پاشای میسردا کەسی دز لێی دەدرا وغەرامە دەکرا، بەڵام ویستی خوای گەورە وابوو کە پەیڕەوی لە شەریعەتی براکانی یوسف بکرێت کە بریتی بوو لە بەکۆیلە کردنی کەسی دزیکەر، مەگەر خوای گەورە وا ویست بکات بۆیە براکانی یوسف تەسلیمی بڕیارەکەی یوسف بوون، یوسفیش براکەی لای خۆی گلدایەوە، دیارە ئەگەر بمانەوێت پلە وپایەی ھەرکەسێک لە دونیادا بەرز بکەینەوە بەرزی دەکەینەوە ودەیگەیەنینە جێگای شیاوی خۆی، ھەروەک پلە وپایەی یوسفمان بەرز کردەوە، وە لاپەڕە ١١ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر لەسەروو ھەموو زانایەکەوە زاناتر ھەیە، وە لەسەروو زانستی ھەموو خەڵکیەوە زانست وزانیاری خوای گەورە ھەیە کە ئاگاداری ھەموو شتێکە. ر
۞ قَالُوٓا۟ إِن يَسْرِقْ فَقَدْ سَرَقَ أَخٌۭ لَّهُۥ مِن قَبْلُ ۚ فَأَسَرَّهَا يُوسُفُ فِى نَفْسِهِۦ وَلَمْ يُبْدِهَا لَهُمْ ۚ قَالَ أَنتُمْ شَرٌّۭ مَّكَانًۭا ۖ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا تَصِفُونَ ﴿٧٧﴾
براکانی یوسف وتیان: ئەگەر ئەوە دزی کردبێت جێگای سەرسوڕمان نییە، چونکە ئەمە برایەکی دایک وباوکی تری ھەبوو وەک ئەمە دزی کرد، مەبەستیان یوسف بوو (سەلامی خوای لێ بێت)، یوسفیش لەگەڵ ئەوەی ئەم بوھتان وقسەیەی ئەوان زۆر ئازاریدا، بەڵام خۆی گرت وئاشکرای نەکرد وئەوەی لە دڵیدا بوو شاردیەوە، وە لە دڵی خۆیدا پێی وتن: ئەوەی ئێوەی لەسەرە لە حەسودی وخراپەکاری لە چاو ئەو کەسەی باسی دەکەن خراپترین پلە وپایەتان ھەیە، وە خوای گەورەش زاناترە و ئاگادارە بەو قسە وبوھتانەی کە بۆی دەکەن
قَالُوا۟ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلْعَزِيزُ إِنَّ لَهُۥٓ أَبًۭا شَيْخًۭا كَبِيرًۭا فَخُذْ أَحَدَنَا مَكَانَهُۥٓ ۖ إِنَّا نَرَىٰكَ مِنَ ٱلْمُحْسِنِينَ ﴿٧٨﴾
ئەمجا براکانی یوسف پاڕانەوە لە یوسف وپێیان وت: ئەی عەزیزی میسر، ئەم برایەمان باوکێکی پیری بەساڵاچووی ھەیە کە زۆری خۆش دەوێت وناتوانێت لێی دوور بێت، جا لەبری ئەو یەکێک لە ئێمە لای خۆت بھێڵەوە، بەڕاستی ئێمە تۆ لەو کەسانە دەبینین کە ھەڵسوکەوتت لەگەڵ ئێمە وکەسانی تر باشە، کەوابوو ئەو چاکەیەمان لەگەڵ بکە ویەکێک لە ئێمە لەبری ئەو بھێڵەرەوە
قَالَ مَعَاذَ ٱللَّهِ أَن نَّأْخُذَ إِلَّا مَن وَجَدْنَا مَتَـٰعَنَا عِندَهُۥٓ إِنَّآ إِذًۭا لَّظَـٰلِمُونَ ﴿٧٩﴾
یوسف (سەلامی خوای لێ بێت) وتی: پەنا دەگرم بە خوای گەورە ستەم لە کەسێکی بێتاوان بکەین بە تاوان وگوناھی کەسێکی تری ستەمکار، کەسێک دەستگیر بکەین کە پێوانەکەی پاشامان لەناو کەلوپەلی ئەودا نەدۆزیوەتەوە، ئەگەر ھاتوو شتێکی وامان کرد ئەوا بێگومان ئێمە لەستەمکارانین، کەسی بێتاوان سزا بدەین وکەسی تاوانبار واز لێ بھێنین. ي
فَلَمَّا ٱسْتَيْـَٔسُوا۟ مِنْهُ خَلَصُوا۟ نَجِيًّۭا ۖ قَالَ كَبِيرُهُمْ أَلَمْ تَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ أَبَاكُمْ قَدْ أَخَذَ عَلَيْكُم مَّوْثِقًۭا مِّنَ ٱللَّهِ وَمِن قَبْلُ مَا فَرَّطتُمْ فِى يُوسُفَ ۖ فَلَنْ أَبْرَحَ ٱلْأَرْضَ حَتَّىٰ يَأْذَنَ لِىٓ أَبِىٓ أَوْ يَحْكُمَ ٱللَّهُ لِى ۖ وَهُوَ خَيْرُ ٱلْحَـٰكِمِينَ ﴿٨٠﴾
ى جا کاتێک کوڕەکانی یەعقوب نائومێد بوون لەبەدەمەوە ھاتنی داواکەیان لەلایەن یوسفەوە، لە خەڵکی جودا بوونەوە تاوەکو لە نێو خۆیاندا پرس وڕاوێژێک بکەن بۆ ئەوەی بزانن چێ بکەن، برا گەورەکەیان وتی: وە بیرتان دەھێنمەوە باوکتان پەیمان وبەڵێنی دڵنیاکەری لێ وەرگرتن کە کوڕەکەی بۆ بگێڕنەوە، وە گەرنا دووچاری سزایەک دەبن لەلایەن خواوە کە دەسەڵاتی ئەوەتان نەبێت خۆتانی لێ بپارێزن، وە پێشتریش کەمتەرخەمیتان کرد لە پاراستنی یوسف وئەو پەیمانەی دابوتان بە باوکتان کە ئاگاداری لە یوسف بکەن ووەفاتان پێ نەکرد و(وباوکمان دووچاری خەم وخەفەت کرد) من خاکی میسر بەجێ ناھێڵم وناگەرێمەوە لای باوکم ھەتاوەکو ئەو ڕازی نەبێت بەگەڕانەوەم، یان خوای گەورە بڕیارێکی نوێم بۆ دەدا وبتوانم براکەم وەربگرمەوە، وە خوای گەورەش باشترین کەسە بڕیار بدات، وە لە ھەموو کەسێکیش دادگەرترە، وە ھەموو بڕیارەکانیشی بەھەق ودادگەرانەیە
ٱرْجِعُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَبِيكُمْ فَقُولُوا۟ يَـٰٓأَبَانَآ إِنَّ ٱبْنَكَ سَرَقَ وَمَا شَهِدْنَآ إِلَّا بِمَا عَلِمْنَا وَمَا كُنَّا لِلْغَيْبِ حَـٰفِظِينَ ﴿٨١﴾
برا گەورەکەیان وتی: بگەڕێنەوە بۆ لای باوکتان وپێی بڵێن: کوڕەکەت دزی کردووە، لە سزای ئەو کارەیشیدا عەزیزی میسر کردوویەتی بە بەندە وکۆیلەی خۆی، شاھیدیشمان لەسەر ئەمە نەداوە تا ئەو کاتەی بەچاوی خۆمان بینیمان کە پێوانەکەی پاشایان لە کوڵوبار وکەلوپەلەکەی ئەودا دەرھێنا، وە ئێمەیش نەماندەزانی ئەو دزی دەکات، چونکە ئەگەر بمانزانیایە ئەو دزی دەکات ئەوا ھەرگیز پەیمانمان پێ نەدەدای کە ئەوت بۆ دەگێڕینەوە
وَسْـَٔلِ ٱلْقَرْيَةَ ٱلَّتِى كُنَّا فِيهَا وَٱلْعِيرَ ٱلَّتِىٓ أَقْبَلْنَا فِيهَا ۖ وَإِنَّا لَصَـٰدِقُونَ ﴿٨٢﴾
پاش ئەوەی کوڕەکان گەڕانەوە لای باوکیان، پێیان وت: - ئەی باوکە - بۆ ئەوەی دڵنیا بیتەوە لەوەی کە ڕاست دەکەین بڕۆ بپرسە لە خەڵکی میسر، وە بپرسە لە کاروانچیەکانی ناو ئەو کاروانەی کە ئێمە لەگەڵیاندا بووین بزانە ئایا ئەوانیش ھەر ئەوەت بۆ ناگێڕنەوە کە ئێمە بۆمان گێڕایتەوە؟ وە بێگومانیشبە سەبارەت بەو ھەواڵە، ئێمە ڕاست دەکەین کە ئەو دزی کردووە. لاپەڕە ١٢ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنفُسُكُمْ أَمْرًۭا ۖ فَصَبْرٌۭ جَمِيلٌ ۖ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَأْتِيَنِى بِهِمْ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْحَكِيمُ ﴿٨٣﴾
باوکی پێی وتن: ئەوەی باسی دەکەن ھیچی وانیە وکوڕی من دزی نەکردووە، بەڵکو ئەوە دەروونی نەگریسی خۆتانە ئەو کارەی لاڕازاندونەتەوە وفڕوفێلتان لێ کردووە، ھەروەکو پێشتر فڕوفێڵتان لە یوسف کرد، ئارام دەگرم بە ئارامگرتنێکی جوان (ھیچ شتێک ناڵێم خوای گەورە پێی ناخۆش بێت) وە تەنھا سکاڵای خۆیشم بۆ لای خوا دەبەم، بەڵکو خوای گەورە ھەموویانم (یوسف وبراکەی وبرا گەورەکەشیان) پێکەوە بۆ بگێڕێتەوە، خوای گەورەش زانا وئاگادارە بە حاڵ وگوزەرانم، دانا وکاربەجێیە لە بەرێوەبردن وفەرمانەکانیدا
وَتَوَلَّىٰ عَنْهُمْ وَقَالَ يَـٰٓأَسَفَىٰ عَلَىٰ يُوسُفَ وَٱبْيَضَّتْ عَيْنَاهُ مِنَ ٱلْحُزْنِ فَهُوَ كَظِيمٌۭ ﴿٨٤﴾
باوکیان پشتی تێکردن ولێیان دوورکەوتەوە، وە پێی وتن: ئای داخ وخەم وخەفەتم بۆ یوسف، جا لەداخ وخەم وخەفەت وگریانی زۆری ئاوی سپی ھات بەسەر ڕەشێنە وبیل بیلەی چاوەکانیدا وکوێر بوو، لەدوای ئەوە بێدەنگ دادەنیشت وخەم وخەفەتەکانی لەناخی خۆیدا دەشاردەوە وھەر چاوەڕوانی ئەوە بوو خوای گەورە ھەموویانی پێکەوە بۆ بگێڕێتەوە ودەرووی خێری لێ بکاتەوە
قَالُوا۟ تَٱللَّهِ تَفْتَؤُا۟ تَذْكُرُ يُوسُفَ حَتَّىٰ تَكُونَ حَرَضًا أَوْ تَكُونَ مِنَ ٱلْهَـٰلِكِينَ ﴿٨٥﴾
براکانی یوسف بە باوکیان وت: بەخوا ھەمیشە تۆ یوسفت لە بیرە ولەبیرت ناچێتەوە، ھێندە خەم وخەفەتی بۆ دەخۆی تاوەکو نەخۆشیەکەت زۆرت بۆ دەھێنێت وتوند دەبێت لەسەرت، یان لەکۆتاییەوە دەتکوژێت ولەناوت دەبات
قَالَ إِنَّمَآ أَشْكُوا۟ بَثِّى وَحُزْنِىٓ إِلَى ٱللَّهِ وَأَعْلَمُ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٨٦﴾
باوکی پێی وتن: لە بەرامبەر ئەو ھەموو خەم وخەفت وداخ وپەژارەدا من تەنھا سکاڵای خۆم لای خوای گەورە دەکەم، وە ئەوەی منیش دەیزانم لە لوتف وڕەحم و میھرەبانی خوای گەورە لەوەی دێت بەدەم ھاوار وسکاڵای لێقەوماوانەوە ئێوە نایزانن وئاگادار نین پێی (مەبەستی ئەوەیە خوای گەورە دێت بەدەم ھاوار ونزا و سکاڵاکانیەوە ویوسف وبراکەی وبرا گەورەکەشی دەگێڕێتەوە)
يَـٰبَنِىَّ ٱذْهَبُوا۟ فَتَحَسَّسُوا۟ مِن يُوسُفَ وَأَخِيهِ وَلَا تَا۟يْـَٔسُوا۟ مِن رَّوْحِ ٱللَّهِ ۖ إِنَّهُۥ لَا يَا۟يْـَٔسُ مِن رَّوْحِ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْقَوْمُ ٱلْكَـٰفِرُونَ ﴿٨٧﴾
باوکی پێی وتن: ئەی کوڕەکانم بڕۆن سۆراخ وھەواڵێکی یوسف وبراکەی بزانن وە بێ ھیوا مەبن لە ڕەحم وبەزەیی خوای گەورە کە دەرووی خێر لە بەندەکانی دەکاتەوە، چونکە تەنھا بێباوەڕان بێ ھیوا دەبن لە ڕەحم وبەزەیی خوا وکردنەوەی دەرگای خێر لێیان، لەبەر ئەوەی بێ ئاگان لە دەسەڵات وقودرەتی خوا وفەزڵە نھێنی وشاراوەکانی بەسەر بەندەکانیەوە
فَلَمَّا دَخَلُوا۟ عَلَيْهِ قَالُوا۟ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلْعَزِيزُ مَسَّنَا وَأَهْلَنَا ٱلضُّرُّ وَجِئْنَا بِبِضَـٰعَةٍۢ مُّزْجَىٰةٍۢ فَأَوْفِ لَنَا ٱلْكَيْلَ وَتَصَدَّقْ عَلَيْنَآ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ يَجْزِى ٱلْمُتَصَدِّقِينَ ﴿٨٨﴾
فەرمانەکەی باوکیان بەجێ ھێنا، ڕۆشتن وگەڕان بەدوای یوسف وبراکەیدا، جا کاتێک چوونە لای یوسف پێیان وت: ئەی عەزیزی میسر بەڕاستی خۆمان و بنەماڵەکەمان دووچاری قات وقڕی وگرانی وبرسێتی بوینەتەوە، وە دراوێکی کەمیشمان لەگەڵ خۆمان ھێناوە، تۆیش وەک جارانی تر پێوانەکەمان بۆ پڕ بکە ولە فەزڵ و خێروبێری خۆتیش کەمێک زیاترمان بدەرێ، یان چاوپۆشی بکە لەکەمی دراوەکەمان، بێگومان خوای گەورە پاداشتی چاکەکاران بەباشی دەداتەوە. قال هل علمتم م افعلتم بيوسف وأخيه إذ أنتم جهلون
قَالَ هَلْ عَلِمْتُم مَّا فَعَلْتُم بِيُوسُفَ وَأَخِيهِ إِذْ أَنتُمْ جَـٰهِلُونَ ﴿٨٩﴾
یوسف کاتێک گوێی لە وتەکانیان بوو، دڵی نەرم بوو وبەزەیی پێیاندا ھاتەوە وخۆی پێ ناساندن وپێی وتن: ئایا دەزانن ئێوە چیتان کرد بە یوسف وبراکەی؟ ئەو کاتەی ئێوە بێ ئاگا بوون لەسەرەنجامی ئەو کارەی ئەنجامتان دەدا بەرامبەریان. لاپەڕە ١٣ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
قَالُوٓا۟ أَءِنَّكَ لَأَنتَ يُوسُفُ ۖ قَالَ أَنَا۠ يُوسُفُ وَهَـٰذَآ أَخِى ۖ قَدْ مَنَّ ٱللَّهُ عَلَيْنَآ ۖ إِنَّهُۥ مَن يَتَّقِ وَيَصْبِرْ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُحْسِنِينَ ﴿٩٠﴾
تووشی شۆک بوون وھەواڵێکی کتوپڕ بوو بۆیان: بۆیە وتیان: ئایا تۆ یوسفیت؟ یوسف لە وەڵامیاندا وتی: بەڵێ من یوسفم وئەوەیش لە گەڵمدا دەیبینن براکەمە (بنیامین)، خوای گەورە فەزڵ وچاکەی لەگەڵ کردین وڕزگاری کردین لەو حاڵەی تێیدا بووین، ھەرکەسێک لە خوا بترسێت وفەرمانەکانی جێ بەجێ بکات ودوور بکەوێتەوە لە ڕێگرییەکانی وئارام بگرێت لەسەر ناڕەحەتییەکان ئەوە لە چاکەکارانە وبێگومان خوای گەورەش پاداشتی چاکەکاران ون ناکات بەڵکو بۆیان دەپارێزێت
قَالُوا۟ تَٱللَّهِ لَقَدْ ءَاثَرَكَ ٱللَّهُ عَلَيْنَا وَإِن كُنَّا لَخَـٰطِـِٔينَ ﴿٩١﴾
براکانی داوای لێ بووردنیان لێکرد وپۆزشیان بۆ ھێنایەوە وپێیان وت: سوێند بەخوا اللە تەعالا فەزڵی تۆی داوە بەسەر ئێمەدا بەوەی ھەرچی سیفات وڕەوشتی جوانە پێی بەخشیویت، وە بێگومان ئێمەش خراپەکار وستەمکار بووین بەرامبەر بە تۆ
قَالَ لَا تَثْرِيبَ عَلَيْكُمُ ٱلْيَوْمَ ۖ يَغْفِرُ ٱللَّهُ لَكُمْ ۖ وَهُوَ أَرْحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ ﴿٩٢﴾
یوسف لەوان بورا وپۆزشەکەی قبوڵ کردن وپێی وتن: ئەمڕۆ ھیچ گلەیی وگازندەیەک لەسەر ئێوە نییە وابکات تۆڵەتان لێ بکرێتەوە یان سەرزەنشت بکرێن، لە خوای گەورە داواکارم لێتان خۆش بێت، ئەو بۆ خۆیشی لە ھەموو کەسێک میھرەبانتر وبە بەزەییترە
ٱذْهَبُوا۟ بِقَمِيصِى هَـٰذَا فَأَلْقُوهُ عَلَىٰ وَجْهِ أَبِى يَأْتِ بَصِيرًۭا وَأْتُونِى بِأَهْلِكُمْ أَجْمَعِينَ ﴿٩٣﴾
دوای ئەوەی ھەواڵیان پێدابوو کە باوکیان کوێر بووە، کراسەکەی خۆی پێدان وپێی وتن: بڕۆن ئەم کراسە بدەن بەسەر ڕوومەتی باوکمدا چاوەکانی بۆ دەگەڕێتەوە، لەپاشان خۆتان وخێزان وبنەماڵەکەیشتانم بۆ بھێنن بۆ میسر
وَلَمَّا فَصَلَتِ ٱلْعِيرُ قَالَ أَبُوهُمْ إِنِّى لَأَجِدُ رِيحَ يُوسُفَ ۖ لَوْلَآ أَن تُفَنِّدُونِ ﴿٩٤﴾
جا کاتێک کاروانەکە لە میسر دەرچوون، وە ئاوەدانی ئەو وڵاتەیان بەجێھێشت، یەعقوب (سەلامی خوای لێ بێت) بە کوڕ وخێزانەکەی وت ئەوانەی لای ئەو مابوونەوە، من ھەست بە بۆنی یوسف دەکەم، ئەگەر وەک جاران بە نەزان وخەڵەفاوم دەرنەکەن وبڵێن ئەم پیاوە خەڵەفاوە خۆیشی نازانێت چی دەڵێت
قَالُوا۟ تَٱللَّهِ إِنَّكَ لَفِى ضَلَـٰلِكَ ٱلْقَدِيمِ ﴿٩٥﴾
ئەو مناڵانەی لە دەوری بوون پێیان وت: سوێند بەخوا ھێشتا لەخەیاڵ ووەھمەکانی پێشووتدایت، ھێشتا یوسفت لەدڵ دەرنەچووە وبەردەوام وادەزانیت جارێکی تر دەیبینیتەوە
فَلَمَّآ أَن جَآءَ ٱلْبَشِيرُ أَلْقَىٰهُ عَلَىٰ وَجْهِهِۦ فَٱرْتَدَّ بَصِيرًۭا ۖ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّىٓ أَعْلَمُ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٩٦﴾
کاتێک کاروانەکە نزیک بوویەوە لە کەنعان وموژدەدەرەکە ھەواڵی ھێنا بۆ یەعقوب وکراسەکەی یوسفی خستە سەر ڕوومەتی وچاوەکانی چاک بوویەوە، لەو کاتەدا یەعقوب (سەلامی خوای لێ بێت) بە کوڕەکانی وت: من پێم نەووتن ئەوەی من لە فەزڵ ومیھرەبانی وچاکەی خواوە دەیزانم ئێوە نایزانن وئاگاداری نین
قَالُوا۟ يَـٰٓأَبَانَا ٱسْتَغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَآ إِنَّا كُنَّا خَـٰطِـِٔينَ ﴿٩٧﴾
کوڕەکانی پۆزشیان بۆ باوکیان ھێنایەوە وداوای لێ بوردنیان لێکرد لەو کارەی ئەنجامیاندا بەرامبەر یوسف وبراكەی وپێیان وت: ئەی باوکە گیان داوای لێخۆشبوونی گوناھانەکانی پێشووترمان بۆ بکە، بێگومان ئێمە کەسانێکی گوناھباری خراپەکار بووین بەرامبەر یوسف وبراکەی. لاپەڕە ١٤ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
قَالَ سَوْفَ أَسْتَغْفِرُ لَكُمْ رَبِّىٓ ۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ ﴿٩٨﴾
باوکیان پێی وتن: دواتر لای پەروەردگارم داوای لێبوردنتان بۆ دەکەم، چونکە بەراستی خوای گەورە لێبوردەی گوناھی بەندە تەوبەکارەکانیەتی، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان
فَلَمَّا دَخَلُوا۟ عَلَىٰ يُوسُفَ ءَاوَىٰٓ إِلَيْهِ أَبَوَيْهِ وَقَالَ ٱدْخُلُوا۟ مِصْرَ إِن شَآءَ ٱللَّهُ ءَامِنِينَ ﴿٩٩﴾
یەعقوب وماڵ ومنداڵ وخێزانەکانی لە وڵاتی خۆیانەوە بەرەو یوسف لە میسر کەوتنەڕێ، جا کاتێک چوونە لای یوسف، دایک وباوکی لە ئامێز گرت وبە براکانی و خێزانەکانیانی وت: دەسا فەرموون بەیارمەتی وویستی خوای گەورە بەبێ ترس لە قات وقڕی وبرسێتی بێنە میسرەوە، وە ھیچ زیانێکتان پێ ناگات. ق
وَرَفَعَ أَبَوَيْهِ عَلَى ٱلْعَرْشِ وَخَرُّوا۟ لَهُۥ سُجَّدًۭا ۖ وَقَالَ يَـٰٓأَبَتِ هَـٰذَا تَأْوِيلُ رُءْيَـٰىَ مِن قَبْلُ قَدْ جَعَلَهَا رَبِّى حَقًّۭا ۖ وَقَدْ أَحْسَنَ بِىٓ إِذْ أَخْرَجَنِى مِنَ ٱلسِّجْنِ وَجَآءَ بِكُم مِّنَ ٱلْبَدْوِ مِنۢ بَعْدِ أَن نَّزَغَ ٱلشَّيْطَـٰنُ بَيْنِى وَبَيْنَ إِخْوَتِىٓ ۚ إِنَّ رَبِّى لَطِيفٌۭ لِّمَا يَشَآءُ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْحَكِيمُ ﴿١٠٠﴾
باوک ودایکی لەسەر تەخت وکورسییەکەی خۆی دانا، لەبەرامبەر ئەو چاکە وئیحسانەیشدا باوک ودایکی وھەر یانزە براکەی کڕنوشی ڕێز وتەقدیریان بۆ برد نەک کڕنوشی پەرستن، ئەوەش بۆ بەجێھێنانی فەرمانەکەی خوای گەورە وەک ئەوەی لە خەونەکەدا ھاتبوو، بۆیە یوسف (سەلامی خوای لێ بێت) بە باوکی فەرموو: ئەم سڵاوکردنەی ئێوە بە کڕنۆش بردن بۆ من لێکدانەوەی ئەو خەونە بوو کە پێشتر بینیم وبۆم گێڕایتەوە، پەروەردگارم بەڕاست گێڕای وھاتەدی، وە ھەر ئەو چاکەی زۆری لەگەڵدا کردم کاتێک لە زیندان دەریھێنام، وە ئێوەیشی لە بیابان ودەشتەوە ھێنا بۆ لای من، دوای ئەوەی شەیتان نێوان من وبراکانمی تێکدا، بێگومان پەروەردگارم زۆر بە بەزەیی وخاوەن لوتفە بۆ ھەر کەسێک خۆی ویستی لەسەر بێت، بەڕاستی ئەو زانا وئاگادارە بە حاڵ وگوزەرانی بەندەکانی، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە ڕێکخستنی کاروبارەکانیدا
۞ رَبِّ قَدْ ءَاتَيْتَنِى مِنَ ٱلْمُلْكِ وَعَلَّمْتَنِى مِن تَأْوِيلِ ٱلْأَحَادِيثِ ۚ فَاطِرَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ أَنتَ وَلِىِّۦ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ ۖ تَوَفَّنِى مُسْلِمًۭا وَأَلْحِقْنِى بِٱلصَّـٰلِحِينَ ﴿١٠١﴾
پاشان یوسف (سەلامی خوای لێ بێت) لە خوای گەورە پاڕایەوە وفەرمووی: ئەی پەروەردگارم تۆ موڵک وپاشایەتی میسرت پێ بەخشیم، وە فێری لێکدانەوەی خەونەکانیشت کردم، ئەی دروستکەر وبەدیھێنەری ئاسمانەکان وزەوی دروستکردنێک کە لە پێشووتردا ھاوشێوە وھاوتای نەبوو، تۆ ھەڵسوڕێنەری ھەموو کاروبارەکانمیت لە دونیا ودواڕۆژیشدا، دەسا لە کۆتایی تەمەنیشمەوە بە موسڵمانێکی ڕاستەقینە بمرێنە، وە بمگەیەنە بە پێغەمبەرانی چاکەکار لە باوباپیرانم وغەیری ئەوانیش لە بەھەشتی بەرزی فیردەوسدا
ذَٰلِكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ ۖ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ أَجْمَعُوٓا۟ أَمْرَهُمْ وَهُمْ يَمْكُرُونَ ﴿١٠٢﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - ئەو چیرۆک وبەسەرھاتەی کە بۆمان باسکردیت لە بەسەرھات وچیرۆکی یوسف وبراکانی بە وەحی بەتۆمان ڕاگەیاند وبۆمان گێڕایتەوە، کە پێشتر تۆ ئاگاداری نەبوویت، وە کاتێکیش کە براکانی یوسف کۆبوونەوە ویوسفیان خستە ناو بنی بیرەکەوە وپیلانیان لێگێڕا وفێڵێان لێکرد تۆ لەوێ ئامادە نەبوویت تاوەکو ئاگاداری ئەم بەسەرھاتە بیت، بەڵکو ئێمە بەوەحی بە تۆمان ڕاگەیاند
وَمَآ أَكْثَرُ ٱلنَّاسِ وَلَوْ حَرَصْتَ بِمُؤْمِنِينَ ﴿١٠٣﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - ھەرچەند تۆ سووربیت لەسەر باوەڕھێنانی گەل وھۆزەکەت وھەموو ھەوڵێکی خۆت لەو پێناوەدا بخەیتەگەڕ بەڵام زۆرینەی ئەوان باوەڕ ناھێنن و شوێنت ناکەون، جا بۆیە تۆ ھیچ خەم وخەفەت وداخ وپەژارەیان بۆ مەخۆ. لاپەڕە ١٥ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَمَا تَسْـَٔلُهُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌۭ لِّلْعَـٰلَمِينَ ﴿١٠٤﴾
ئەی پێغەمبەر - ئەوانە ئەگەر کەمێک ژیر بوونایە باوەڕیان پێ دەھێنای، چونکە تۆ لە بەرامبەر گەیاندی ئەو قورئانە وبانگ کردنیان بۆ ئیسلام داوای ھیچ پاداشتێکیان لێ ناکەیت، وە ئەم قورئانەیش تەنھا بیرخەرەوە وپەند وئامۆژگارییە بۆ تەواوی جیھان ومرۆڤایەتی
وَكَأَيِّن مِّنْ ءَايَةٍۢ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ يَمُرُّونَ عَلَيْهَا وَهُمْ عَنْهَا مُعْرِضُونَ ﴿١٠٥﴾
زۆر ئایەت ونیشانە لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەن لەسەر دەسەڵات وپەروەردگار ویەکخوایی ئەو تاوەکو باوەڕی پێ بھێنن کەچی بەسەریدا ڕادەبورن وبیری لێ ناکەنەوە وپشتی لێ ھەڵدەکەن وئاوڕی لێ نادەنەوە
وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُم بِٱللَّهِ إِلَّا وَهُم مُّشْرِكُونَ ﴿١٠٦﴾
زۆرینەی خەڵکی باوەڕ ناھێنن کە خوای گەورە دروستکەر وڕۆزیدەر ومرێنەر وزیندووکەرەوەی مردوانە، ئیللا لەگەڵ ئەوەیشدا شتێکی تر لە بت ودار وبەرد دەکەن بەخوا ودەیپەرستن، وە بانگەشەی ئەوەش دەکەن کە خوای گەورە منداڵی ھەیە (پاک وبێگەردی بۆ زاتی ھەق تەعالای اللە )
أَفَأَمِنُوٓا۟ أَن تَأْتِيَهُمْ غَـٰشِيَةٌۭ مِّنْ عَذَابِ ٱللَّهِ أَوْ تَأْتِيَهُمُ ٱلسَّاعَةُ بَغْتَةًۭ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ﴿١٠٧﴾
ئایا ئەو بێباوەڕ وموشریکانە دڵنیان کە لەلایەن خواوە لە دونیادا سزایەکی سەختی وایان بۆ نایەت کە لە ھەموو لایەکەوە بیانگرێتەوە وتوانای ئەوەیان نەبێت ڕێگری لێ بکەن، یان لەپڕێکدا ڕۆژی دوایی بەسەریاندا بێت وھیچ حسابیان بۆ ھاتنی نەکردبێت وخۆیان بۆ ئامادە نەکردبێت، لەبەر ئەوە باوەڕیان نەھێنا بە پێغەمبەری خوا؟!
قُلْ هَـٰذِهِۦ سَبِيلِىٓ أَدْعُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا۠ وَمَنِ ٱتَّبَعَنِى ۖ وَسُبْحَـٰنَ ٱللَّهِ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ﴿١٠٨﴾
ئەی پێغەمبەر - بەوانە بڵێ کە بانگیان دەکەیت بۆ ئیسلام: ئەمە ڕێگا وڕێبازی منە کە لەسەر بەڵگەی ڕوون وئاشکرا وبەرچاو ڕوونی خەڵکی بۆ بانگ دەکەم، وە ڕێگا وڕێبازی ئەوانەشە کە چاو لە من دەکەن وپاش من خەڵکی بۆ بانگ دەکەن، بە ھیدایەتی ئەو ڕێبازە ڕێگا دەگرن ولەسەر سوننەتی من ھەنگاو دەنێن، وە من ھەرگیز لەو کەسانە نیم کە ھاوبەش بۆ خوا دادەنێن، وە پاک وبێگەردی بۆ خوا کە شەریک وھاوبەشی ھەبێت، وە من لە یەکخواپەرستانم
وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ إِلَّا رِجَالًۭا نُّوحِىٓ إِلَيْهِم مِّنْ أَهْلِ ٱلْقُرَىٰٓ ۗ أَفَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۗ وَلَدَارُ ٱلْـَٔاخِرَةِ خَيْرٌۭ لِّلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿١٠٩﴾
ئەی پێغەمبەر - لە پێش تۆ ھیچ پێغەمبەرێکمان نەناردووە پیاوانێک لە نەوەکانی ئادەم نەبێت، مرۆڤ بوون نەک فریشتە، وەحیمان بۆ کردوون ھەروەک چۆن وەحیمان بۆ تۆیش کردووە، خەلکی شار بوون نەک خەڵکی گوند ودەشت، ئوممەتەکانیان بە درۆیان خستنەوە وباوەڕیان پێ نەکردن ئێمەیش لەناومان بردن، ئەوانەی باوەڕ بەتۆ ناھێنن بەسەر زەویدا ناگەڕێن ونابینن ئەوانەی پێشان باوەڕیان بە پێغەمبەرەکانیان نەھێنا وبەدرۆیان زانین چییان بەسەرھات ودووچاری چی سزایەک بوون تاوەکو پەند و ئامۆژگاریان لێ وەربگرن ولە ملھوڕی خۆیان بگەڕێنەوە؟ بەدڵنیاییەوە پاداشتی ڕۆژی دوایی لە دونیا وئەوەش لە دونیادا ھەیە باشترە بۆ کەسانێک لەخوا بترسن، ئایا ئیتر ژیر نابن وتێناگەن كەوا ئەمە باشترە بۆیان، کەوابوو لەخوا بترسن وفەرمانەکانی بەجێ بھێنن - لەسەرووی ھەموویانەوە باوەڕ وئیمانە - وە دوور بکەونەوە لە ڕێگریەکانی، وە گەورەترینیان ھاوبەش دانانە بۆ خوا
حَتَّىٰٓ إِذَا ٱسْتَيْـَٔسَ ٱلرُّسُلُ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُمْ قَدْ كُذِبُوا۟ جَآءَهُمْ نَصْرُنَا فَنُجِّىَ مَن نَّشَآءُ ۖ وَلَا يُرَدُّ بَأْسُنَا عَنِ ٱلْقَوْمِ ٱلْمُجْرِمِينَ ﴿١١٠﴾
ئەو پێغەمبەرانەی کە ڕەوانەیان دەکەین ئێمە مۆلەتی دوژمنەکانیان دەدەین، وە ھیچ پەلە ناکەین لە سزادانیان تاوەکو بەتەواوی پەل کێشیان بکەین، تا ئەو کاتەی لەناوبردنیان دوادەخەین، وە پێغەمبەرەکانیش نائومێد دەبن لە لەناوچوونیان، وە بێباوەڕەکانیش واگومان دەبەن کە پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دەرچوون وبەڵێنەکانیان ڕاست نەبووە لەوەی خوای گەورە سزای دوژمنەکانیان دەدا وباوەڕداران ڕزگار دەكات وسەریان دەخات، لەو کاتەی کە ھەموو لایەک نائومێد بوون لەبەدەمەوە چوونی خوای گەورە بۆیان، خوای گەورە دەفەرموێت: سەرکەوتنمان بۆ پێغەمبەرانمان ھات، پێغەمبەران وباوەڕدارانیش ڕزگار دەکەین لەوسزا وتۆڵە ولەناو بردنەی کە دادەبەزێت بۆ لاپەڕە ١٦ لە ١٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر بێباوەڕان، وە بەدڵنیایی سزای ئێمە کاتێک دادەبەزێت بۆ گەل وھۆزی بێباوەڕ ڕەد بوونەوەی نییە وناگەڕێتە دواوە
لَقَدْ كَانَ فِى قَصَصِهِمْ عِبْرَةٌۭ لِّأُو۟لِى ٱلْأَلْبَـٰبِ ۗ مَا كَانَ حَدِيثًۭا يُفْتَرَىٰ وَلَـٰكِن تَصْدِيقَ ٱلَّذِى بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ كُلِّ شَىْءٍۢ وَهُدًۭى وَرَحْمَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ ﴿١١١﴾
كل شىء وهدى ورحمة لقوم يؤمنون لە چیرۆک وبەسەرھاتی پێغەمبەران وبەسەرھاتی گەلەکانیان وە لە چیرۆک وبەسەرھاتی یوسف وبراکانی پەند وئامۆژگاری گەلێک ھەن بۆ ئەو کەسانەی کە عەقڵ و ژیرییەکی ساغیان ھەیە، ئەم قورئانە کە ئەم گرنگیەی ھەیە قسەیەکی درۆ وھەڵبەستراو نییە ودرابێتە پاڵ خوای گەورە، بەڵکو ئەم قورئانە کە لەلایەن خوای گەورەوە دابەزیوە شاھیدە لەسەر ڕاستی ئەو کتێبانەی کە پێشتر دابەزێنراون، وە بە درێژی ھەموو ئەو ئەحکام یاسا وڕیسایانەی باسکردووە کە پێویستن، ھەروەھا ببێتە ڕێنمونی بۆ ھەموو کارێکی خێر وچاکە، وە ڕەحمەت وبەزەیی بۆ باوەڕداران، چونکە ئەوان سوود لەو ئەحکام وڕێنموییانە دەبینن کە تێیدا ھاتووە. لاپەڕە ١٧ لە ١٧ moc.hgelp
بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن