الٓر ۚ كِتَـٰبٌ أُحْكِمَتْ ءَايَـٰتُهُۥ ثُمَّ فُصِّلَتْ مِن لَّدُنْ حَكِيمٍ خَبِيرٍ ﴿١﴾
واتا وماناوە زۆر ڕوون وئاشکران، وە ھیچ کەموکورتییەکی تێدا نییە، پاشان ھەموو باسەکانی لە حەڵاڵ وحەرام وفەرمان وڕێگری کردن وترساندن وموژدەدان و چیرۆکەکانی ناوی وزۆری شتی تریش بە درێژی تێدا باسکراوە وڕوونکراونەتەوە، بێگومان ئەم قورئانە لە لایەن خوایەکی دانا وکاربەجێوە نێرراوە، دانا وکاربەجێ لە بەرێوەبردنی کارو فەرمان وداڕشتنی شەریعەتەکەی، وە زۆریش ئاگادار وشارەزای حاڵی بەندەکانیەتی، وە دەزانێت چی شتێک بۆیان باش وگونجاوە
أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّا ٱللَّهَ ۚ إِنَّنِى لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌۭ وَبَشِيرٌۭ ﴿٢﴾
ناوەڕۆکی ئەم ئایەتانەی کە دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ئەوەیە: ڕێگری دەکات لە بەندەکانی کە ھیچ شتێکی تر لەگەڵ خوای گەورەدا بپەرسترێت، وە - ئەی خەڵکینە - باش بزانن کە من دەتانترسێنم بە سزای سەختی خوای گەورە ئەگەر ھاتوو بێباوەڕ ببن وسەرپێچی فەرمانەکانی بکەن، وە موژدەیشتان دەدەمێ بە پاداشتی نەبڕاوەی ئەو ئەگەر ھاتوو باوەڕتان پێ ھێنا وبە شەریعەتەکەی ئەو ھەڵسوکەوتتان کرد.م
وَأَنِ ٱسْتَغْفِرُوا۟ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوٓا۟ إِلَيْهِ يُمَتِّعْكُم مَّتَـٰعًا حَسَنًا إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى وَيُؤْتِ كُلَّ ذِى فَضْلٍۢ فَضْلَهُۥ ۖ وَإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍۢ كَبِيرٍ ﴿٣﴾
ئەی خەڵکینە - داوای لێخۆشبوونی گوناھەکانتان لە پەروەردگارتان بکەن، وە پاشان بگەڕێنەوە بۆ لای وپەشیمانی دەرببڕن لەسەر ئەو کەمتەرخەمیانەی کردوتانە، ئەو کاتە خوای گەورەش بۆ کاتێکی دیاریکراو بە بەختەوەری وژیانێکی خۆش لە دونیادا دەتانژێنێت، وە ھەر کەسێک خاوەنی فەزڵ بێت بە تاعەت وگوێڕاڵی و کاروکردەوەی چاکە ئەوا خوای گەورە بە فەزڵی خۆی پاداشتی تەواوی دەداتەوە، بەڵام ئەگەر باوەڕتان نەھێنا بەوەی لە لایەن پەروەردگارمەوە بۆم ھاتووە وپشتتان تێکرد، ئەوا من دەترسێم کە سزای ڕۆژێکی زۆر گەورە بتانگرێتەوە کە سزای ڕۆژی قیامەتە
إِلَى ٱللَّهِ مَرْجِعُكُمْ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ ﴿٤﴾
ئەی خەڵکینە - لە ڕۆژی قیامەتدا گەڕانەوەتان تەنھا بۆ لای خوای گەورەیە، پاکوبێگەردی بۆ ئەو، بە دەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات، دەسەوسان وبێدەسەڵات نییە لە زیندووکردنەوە وموحاسەبەکردن ولێپرسینەوەتان لە دوای مردن وکۆبوونەوە وھاتنە دەر لە گۆڕەکانتان
أَلَآ إِنَّهُمْ يَثْنُونَ صُدُورَهُمْ لِيَسْتَخْفُوا۟ مِنْهُ ۚ أَلَا حِينَ يَسْتَغْشُونَ ثِيَابَهُمْ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ ۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ ﴿٥﴾
چاک بزانن کە ئەو بێباوەڕ وبتپەرستانە سەر وسینگی خۆیان خوار دەکەن وسرتە سرت دەکەن بە گومانی خۆیان گوایە خوای گەورە نایانبینێت وئاگاداری ئەوە نییە لە دڵ ودەروونیان لەشک وگومان ودوودڵی شاردویانەتەوە، بۆ ئەوەی بە پۆشاکەکانیان سەر وڕومەتی خۆیان داپۆشن، بێگومان خوای گەورە ئاگاداری نھێنی وئاشکرای ئەوانە، بەڕاستی خوای گەورە زانایە بەوەی لە دڵ ودەروونیان دەیشارنەوە. ل
۞ وَمَا مِن دَآبَّةٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِ رِزْقُهَا وَيَعْلَمُ مُسْتَقَرَّهَا وَمُسْتَوْدَعَهَا ۚ كُلٌّۭ فِى كِتَـٰبٍۢ مُّبِينٍۢ ﴿٦﴾
ھیچ دروستکراوێکی خوای گەورە نییە کە بەسەر ڕووی زەویدا بگەڕێت وبڕوات ئیللا خوای گەورە بە فەزڵ وکەرەمی خۆی ڕزق وڕۆزی وژیان وگوزەرانی بۆ دابین کردووە، وە شوێنی نیشتەجێ بوونیان لەسەر زەویدا دەزانێت، وە ئەو شوێنەیش دەزانێت کەلێی دەمرن، ھەموو ئەم شتانە لە گیانلەبەران وڕزق وڕۆزی وجێگای مانەوە و مردنیان لە پەرتووکێکی ئاشکرادا تۆمار کراوە کە (لوح المحفوظ) ە. لاپەڕە ١ لە ١٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَهُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ وَكَانَ عَرْشُهُۥ عَلَى ٱلْمَآءِ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًۭا ۗ وَلَئِن قُلْتَ إِنَّكُم مَّبْعُوثُونَ مِنۢ بَعْدِ ٱلْمَوْتِ لَيَقُولَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِنْ هَـٰذَآ إِلَّا سِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ ﴿٧﴾
خوای گەورە ئەو خوایەیە کە ئاسمانەکان وزەوی بەو گەورەییەی خۆیان وئەوەیشی تێیاندا ھەیە لە ماوەی شەش ڕۆژدا دروستکردووە، وە عەرشی خوای گەورە پێش دروستکردنی ئاسمانەکان وزەوی لەسەر ئاو بوو، بۆ ئەوەی تاقیتان بکاتەوە وبزانێت کامتان کاروکردەوەی چاکتر دەکات وجێگای ڕەزامەندی خوایە، وە کامیشتان کاروکردەوەی خراپتر دەکات ودەبێت بە مایەی توڕەبوونی خوا، تاوەکو ھەموو کەسێک پاداشت وتۆڵەی شیاوی خۆی وەربگرێت، - ئەی پێغەمبەر - ئەگەر پێیان بڵێیت ئێوە لە پاش مردن بە دڵنیایی زیندوو دەکرێنەوە بۆ ئەوەی خوای گەورە لێپرسینەوەتان لەگەڵدا بکات لەسەر تەواوی کاروکردەوەکانتان، ئەوا بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە خوای گەورە وڕۆژی زیندووبونەوە دەیانووت: ئەو قورئانەی کە دەیخوێنیتەوە جادوویەکی ڕوون وئاشکرایە وتەواو نادروست وناڕەوایە
وَلَئِنْ أَخَّرْنَا عَنْهُمُ ٱلْعَذَابَ إِلَىٰٓ أُمَّةٍۢ مَّعْدُودَةٍۢ لَّيَقُولُنَّ مَا يَحْبِسُهُۥٓ ۗ أَلَا يَوْمَ يَأْتِيهِمْ لَيْسَ مَصْرُوفًا عَنْهُمْ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ ﴿٨﴾
كانوا به يستهزءون ئەگەر بێتو ئێمە سزای ئەو بتپەرست وموشریكانە لە ژیانی دونیا بۆ ماوەیەکی کەمیش دوابخەین ئەوا بێگومان گاڵتە دەکەن وپەلە لە ھاتنی دەکەن ودەڵێن: ئەوە دەبێت چی شتێک سزاکەمانی دواخستبێت؟ ھوشیاربن ئەو سزایەی کە شایستە وشایانی ئەوانە کاتێکی بۆ دیاریکراوە لای خوای گەورە، ئەو ڕۆژەی کە ھات بۆیان ھیچ کەسێک وھیچ شتێک ناتوانێت لەسەریان لایبدات، وە ئەو سزایەی ئەوان گاڵتە وپەلەیان لێدەکرد ئەیانگرێتەوە ودووچاریان دەبێت
وَلَئِنْ أَذَقْنَا ٱلْإِنسَـٰنَ مِنَّا رَحْمَةًۭ ثُمَّ نَزَعْنَـٰهَا مِنْهُ إِنَّهُۥ لَيَـُٔوسٌۭ كَفُورٌۭ ﴿٩﴾
ئەگەر ھاتوو بە فەزڵ ومیھرەبانی خۆمان ناز ونیعمەتێکمان وەک ناز ونیعمەتی لەش ساغی ودەوڵەمەندی بەخشی بە مرۆڤ، پاشان ئەو ناز ونیعمەتەمان لێ سەندەوە ئەوا بە دڵنیایی نائومید دەبێت لە ڕەحمەتی خوای گەورە، وە زۆر ناشکور وکوفری نیعمەتەکانی دەکات، ھەموو ئەو ناز ونیعمەتانەی لە بیر دەچێتەوە کە پێی درابوو
وَلَئِنْ أَذَقْنَـٰهُ نَعْمَآءَ بَعْدَ ضَرَّآءَ مَسَّتْهُ لَيَقُولَنَّ ذَهَبَ ٱلسَّيِّـَٔاتُ عَنِّىٓ ۚ إِنَّهُۥ لَفَرِحٌۭ فَخُورٌ ﴿١٠﴾
وە خۆ ئەگەر دوای ئەو تەنگانە وناڕەحەتی ونەخۆشی وھەژارییە لەش ساغی وڕزق وڕۆزیمان پێ بەخشی ئەوا بە لووتبەرزییەکەوە دەڵێت: تازە ئیتر ناڕەحەتی و ناخۆشییەکانم لەسەر ھەڵگیرا وکاتی بەسەرچوو، وە جارێکی تریش تووشم نابێتەوە وسوپاس وشوکری خوای لەسەر ناکات، بێگومان بەو حاڵەی زۆر خۆشحاڵە و شانازی دەکات، وە بەو ناز ونیعمەتانەی کە خوا پێی داوە خۆی زۆر بەسەر خەڵکیدا ھەڵدەکێشێت
إِلَّا ٱلَّذِينَ صَبَرُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ أُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَأَجْرٌۭ كَبِيرٌۭ ﴿١١﴾
ئەو کەسانە نەبێت کە ئارامگرن لەسەر ناخۆشی وناڕەحەتییەکان، وە ئارامگرن لەسەر ئەنجامدانی تاعەت وگوێڕایەڵی ودوور كەوتنەوە لە سەرپێچییەکانی خوا، وە کاروکردەوەی چاکە دەکەن، ئەوانە حاڵێکی تریان ھەیە، ھەرگیز نائومێدی ڕوویان تێ ناکات، وە ناشکوری ناکەن لەبەرامبەر ناز ونیعمەتەکانی خوا، وە خۆیان ھەڵناکێشن بەسەر خەڵکیدا، ئەوانەی ئەمە سیفات وخوو ڕەوشتیانە پەروەردگار لە گوناھەکانیان خۆش دەبێت، وە پاداشتی زۆر گەورەشیان بۆ ھەیە لە ڕۆژی دواییدا
فَلَعَلَّكَ تَارِكٌۢ بَعْضَ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيْكَ وَضَآئِقٌۢ بِهِۦ صَدْرُكَ أَن يَقُولُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ كَنزٌ أَوْ جَآءَ مَعَهُۥ مَلَكٌ ۚ إِنَّمَآ أَنتَ نَذِيرٌۭ ۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ وَكِيلٌ ﴿١٢﴾
ى ئەی پێغەمبەر لەوانەیە لەبەر ئەو بێباوەڕی وسەرسەختیەیان خەریکە دەست ھەڵگریت لە گەیاندنی ھەندێک لەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردوویت، لەو شتانەی کە لەسەریان قورس وگرانە ئەنجامی بدەن، وە یان دڵت پێی تەنگ وناڕەحەت بێت لە ترسی ئەوەی نەوەک ئەوان باوەڕت پێ نەھێنن، کاتێک ئەوان بە تۆ دەڵێن: ئەگەر ڕاستە ئەو پێغەمبەری خوایە بۆچی گەنجینە وسەروەت وسامانێکی زۆری بۆ دانەبەزێنرا، یان بۆچی فریشتەیەکی لەگەڵدا ڕەوانە نەکرا تاوەکو ڕاستیەتی بسەلمێنێت؟ جا بۆیە لەبەر ھیچ شتێک لەمانە دەست ھەڵنەگریت لەوەی خوای گەورە وەحی ونیگای بۆ کردویت وبە قسەی ئەوانە خەفەت مەخۆ، چونکە تۆ تەنھا ترسێنەری ئەوانیت بە سزای خوا، ھەرچی شتێک خوای گەورە فەرمانی پێ کردویت بیگەیەنە بە خەڵکی، وە تۆ لەسەرت نییە ئەوەی ئەوان داوای دەکەن لە بەڵگە وموعجیزە بۆیان بکەیت، وە خوای گەورە خۆی ئاگادار وپارێزەری ھەموو شتێکە. لاپەڕە ٢ لە ١٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰهُ ۖ قُلْ فَأْتُوا۟ بِعَشْرِ سُوَرٍۢ مِّثْلِهِۦ مُفْتَرَيَـٰتٍۢ وَٱدْعُوا۟ مَنِ ٱسْتَطَعْتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ ﴿١٣﴾
یان ئەو موشریک وبتپەرستانە دەڵێن: ئەم قورئانە وەحی ونیگا نییە لەلایەن خواوە ھاتبێت، بەڵکو موحەممەد خۆی ھەڵیبەستووە، جا - ئەی پێغەمبەر - تۆیش دەمکوتیان بکە وپێیان بڵێ: ئەگەر ڕاست دەکەن دەسا ئێوەیش دە سورەتی ھاوشێوەی قورئان ھەڵبەستن کە گومان دەبەن ھەڵبەسترابێت، وە ھەرکەسیشتان دەوێت جگە خوای گەورە بانگی بکەن تاوەکو ھاوکاریتان بکەن بۆ ئەو مەبەستە ئەگەر ڕاست دەکەن لە بانگەشەکەتان گوایە قورئان ھەڵبەستراوی موحەممەدە
فَإِلَّمْ يَسْتَجِيبُوا۟ لَكُمْ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَآ أُنزِلَ بِعِلْمِ ٱللَّهِ وَأَن لَّآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَهَلْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ ﴿١٤﴾
ئەگەر ھاتوو ئەو بێباوەڕانە وەڵامیان نەدایتەوە ونەیانتوانی دە سورەتی ھاوشێوەی قورئان بھێنن، ئەوا - ئەی باوەڕدارینە - بزانن ویەقینتان ھەبێت کە بێگومان قورئان بە ئاگاداری وزانینی خوای گەورە ناردراوەتە خوارەوە وھەڵبەستراوی دەستی کەس نییە، وە بزانن کە ھیچ پەرستراوێکی بە ھەق نییە جگە لە اللە، دەی ئایا ئیتر دوای ئەم ھەمووە بەڵگە ڕوون وئاشکرایە ملکەچی فەرمانەکانی خوا دەبن؟
مَن كَانَ يُرِيدُ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا وَزِينَتَهَا نُوَفِّ إِلَيْهِمْ أَعْمَـٰلَهُمْ فِيهَا وَهُمْ فِيهَا لَا يُبْخَسُونَ ﴿١٥﴾
ھەرکەسێک بە کاروکردەوەکانی ژیانی دونیا وخۆشییە بڕاوەکانی دەوێت، وە پاشەڕۆژی پشتگوێ دەخات ونایەوێت، ئەوا پاداشتی کاروکردوەکانیان ھەر لە دونیا دەدەینەوە تەندروستییان باش دەکەین، وە ئەمن وئاسایشیان بۆ فەراھەم دەھێنین، وە ڕزق وڕۆزییان زۆر دەکەین، وە ھیچ شتێکیشیان لە پاداشتی کردەوەکانیان لە دونیا لێ کەم ناکرێتەوە
أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَيْسَ لَهُمْ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ إِلَّا ٱلنَّارُ ۖ وَحَبِطَ مَا صَنَعُوا۟ فِيهَا وَبَـٰطِلٌۭ مَّا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿١٦﴾
ئەوانەی خوا بەو شێوەیە وەسفی کردن کە مەبەستیان تەنھا خۆشی وناز ونیعمەتەکانی دونیایە ودواڕۆژیان پشتگوی دەخەن، لە ڕۆژی قیامەتدا جگە لە ئاگری دۆزەخ کە دەچنە ناویەوە ھیچ شتێکی تریان بۆ نییە، چونکە دونیاویست بوون وپاشەڕۆژیان پشتگوێ خستبوو، وە ئەگەر ھەر چاکەیەکیشیان لە دونیا کردبێت ئەوا ھەمووی بەتاڵ و پوچ دەبێتەوە، چونکە باوەڕیان نەبووە ونیەت ومەبەستێکی دروست وباشیش لەپشت کارەکانیانەوە نەبووە، چونکە ئەوان مەبەستیان ڕەزامەندی خوا وڕۆژی دوایی نەبووە
أَفَمَن كَانَ عَلَىٰ بَيِّنَةٍۢ مِّن رَّبِّهِۦ وَيَتْلُوهُ شَاهِدٌۭ مِّنْهُ وَمِن قَبْلِهِۦ كِتَـٰبُ مُوسَىٰٓ إِمَامًۭا وَرَحْمَةً ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِۦ ۚ وَمَن يَكْفُرْ بِهِۦ مِنَ ٱلْأَحْزَابِ فَٱلنَّارُ مَوْعِدُهُۥ ۚ فَلَا تَكُ فِى مِرْيَةٍۢ مِّنْهُ ۚ إِنَّهُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿١٧﴾
لا يؤمنون موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) کە بەڵگەی ڕوون وئاشکرای لە لایەن خوای گەورەوە پێیە وھەر لەلایەن ئەویشەوە شایەتێک کە جوبرەئیلە ھەبێت وقورئانی بۆ بخوێنێتەوە، وە لەپێش قورئانیش تەوراتەکەی موسا (سەلامی خوای لێ بێت) کە پێشەوا وڕەحمەت بوو بۆ بەنو ئیسرائیل شایەتی لەسەر ڕاستی دابێت، ئەم جۆرە کەسانە کە مەبەست پێی پێغەمبەری ئیسلام وباوەڕدارانی ھاوەڵانیەتی یەکسان نین لەگەڵ ئەو بێباوەڕانەی کە لە گومڕاییدا ڕۆچوون، ئەوانە باوەڕیان بە قورئانی پیرۆز ھەیە و باوەڕیان بە موحەممەد هەیە كە قورئانی بەسەردا دابەزیوە، ھەرکەسێکیش لە گەل ونەتەوە ئاینزاکانی تر باوەڕیان پێی نەبێت، ئەوا بێگومان ئاگری دۆزەخ لە ڕۆژی قیامەتدا جێگایانە، - ئەی پێغەمبەر - تۆ ھیچ گومان ودوودڵیت لە قورئان وئەو بەڵێنانەیش نەبێت کە داونی، بێگومان ھەر ھەموویان ھەق وڕاستین ودێنە دی، بەڵام زۆربەی خەڵکی لەگەڵ بوونی ئەو ھەمووە بەڵگە ڕوون وئاشکرایانە باوەڕ ناھێنن
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ يُعْرَضُونَ عَلَىٰ رَبِّهِمْ وَيَقُولُ ٱلْأَشْهَـٰدُ هَـٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ كَذَبُوا۟ عَلَىٰ رَبِّهِمْ ۚ أَلَا لَعْنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿١٨﴾
ھیچ کەسێک ھێندەی ئەو کەسە ستەمکارتر نییە کە درۆ ھەڵدەبەستێت بۆ خوای گەورە، بەوەی ھاوەڵی بۆ دادەنێت یان منداڵی بۆ بڕیار دەدات، ئەوانەی کە درۆ بۆ خوا ھەڵدەبەستن لە ڕۆژی قیامەتدا ڕووبەڕووی خوای گەورە دەکرێنەوە تاوەکو لەسەر ھەموو کردەوەکانیان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، ئەو ساتە شاھیدگەلێک زۆر لە فریشتە وپێغەمبەران لە ڕۆژی دوایی شاھیدیان لەسەر دەدەن ودەڵێن: ئەوانە ئەوانە بوون کە درۆیان بۆ خوای گەورە ھەڵبەست، ئەوانە ئەوانە بوون کە ھاوەڵ ومنداڵیان بۆ لاپەڕە ٣ لە ١٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر خوا بڕیاردا، دەی ئیتر ئەوانەی کە ستەمیان لە خۆیان کرد ودرۆیان بۆ خوا ھەڵبەست لە ڕەحمی خوای گەورە بە دوور بن ونەفرینی ئەویان لێ بێت
ٱلَّذِينَ يَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَيَبْغُونَهَا عِوَجًۭا وَهُم بِٱلْـَٔاخِرَةِ هُمْ كَـٰفِرُونَ ﴿١٩﴾
ئەوانەی کە ڕێگای ڕاستی خوای گەورە لە خەڵکی دەبەستن، وە وەسفی ئاینەکەی خوا دەکەن بەوەی ئاینێکی خوار وخێچە تاوەکو خەڵکی لێ دوور بخەنەوە وکەس شوێنی نەکەوێت، ئەوانە باوەڕیان نییە بە زیندووبونەوەی دوای مردن وئینکاری لێ دەکەن
أُو۟لَـٰٓئِكَ لَمْ يَكُونُوا۟ مُعْجِزِينَ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا كَانَ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِنْ أَوْلِيَآءَ ۘ يُضَـٰعَفُ لَهُمُ ٱلْعَذَابُ ۚ مَا كَانُوا۟ يَسْتَطِيعُونَ ٱلسَّمْعَ وَمَا كَانُوا۟ يُبْصِرُونَ ﴿٢٠﴾
ئەوانەی ئەوە سیفاتیانە ھەرگیز ناتوانن لەسەر زەوی لە دەستی سزای خوا ھەڵبێن ئەگەر دابەزییە سەریان، وە جگە لە خوای گەورە ھیچ دۆست وپشتیوانێکی تریان نییە کە ڕزگاریان کات لە سزای خوای گەورە، لە ڕۆژی قیامەتیشدا بە ھۆی ئەوەی خۆیان وکەسانی تریشیان لە ڕێگای خوا لا دا سزای چەند قاتیان بۆ ھەیە، چونکە لە دونیادا ھێندە کینە لە دڵ بوون نەیاندەتوانی وشەی ھەق وڕاستی ببیستن لەبەر ئەوەی لە ئاست بیستنی ھەقدا خۆیان کەڕ دەکرد، وە نەیاندەتوانی بەڵگە ونیشانەکانی خوایش لە گەردوندا ببینن، بینینێک کە سوودی ھەبێت بۆیان، چونکە خۆیان کوێر کردبوو لە ئاست بینینی ھەق وپشتیان ھەڵکردبوو لێی
أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ ﴿٢١﴾
ئەوانەی ئەوە سیفاتیانە خۆیان زایە کرد چونکە خۆیان ئەو کارەیان ھەڵبژارد کە ببێتە ھۆی تیاچوونیان ئەویش ئەوە بوو شەریک وھاوەڵیان بۆ خوا بڕیاردا، ئەو بت و دارانەیش کە بەدرۆ ودەلەسە کردبوونیان بە خوا ودەیانپەرستن ھەر ھەموویان لێ بزر بوون ونەھاتن بەدەمیانەوە وھیچ کەڵک وسوودێکیان بۆیان نەبوو
لَا جَرَمَ أَنَّهُمْ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ هُمُ ٱلْأَخْسَرُونَ ﴿٢٢﴾
بەڕاستی لە ڕۆژی قیامەتدا زەرەرمەندی ڕاستەقینە ئەم کەسانەن، چونکە باوەڕیان گۆڕیەوە بە کوفر وبێباوەڕی، وە ژیانی دونیایان ھەڵبژارد بەسەر ژیانی دواڕۆژدا، وە ڕەحمەت ومیھرەبانی خوایان گۆڕیەوە بەسزای سەختی خوا
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ وَأَخْبَتُوٓا۟ إِلَىٰ رَبِّهِمْ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلْجَنَّةِ ۖ هُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ ﴿٢٣﴾
بێگومان ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بە خوا وبە پێغەمبەرەکانی، وە کاروکردەوەی چاکیان ئەنجامداوە، وە لە ئاست پەروەردگاریان دڵیان ترسا وگەردنکەچی بوون، ئەوانە ھاوەڵ وئەهلی بەھەشتن وبە ھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە
۞ مَثَلُ ٱلْفَرِيقَيْنِ كَٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْأَصَمِّ وَٱلْبَصِيرِ وَٱلسَّمِيعِ ۚ هَلْ يَسْتَوِيَانِ مَثَلًا ۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ﴿٢٤﴾
نموونەی ئەم دوو دەستەیە، باوەڕداران وبێباوەڕان، وەک کویرێک وایە ھیچ شتێک نابینێت، وە وەک لاڵێک وایە کە ھیچ شتێک نابیستێ، وە ئەمانە نموونەی دەستەی بێباوەڕانن کە ھەق نابیستن تا شوێنی بکەون وھدایەتی پێ وەربگرن، وە ھەقیشی پێ نابینن کە سوودی ھەبێت بۆیان، وە نموونەی ئەو کەسەی کە دەبیستێ ودەبینێت، وەک نموونەی باوەڕدارانە کە ھەق وڕاستی دەبیستن ودەبینن، ئایا ئەم دوو دەستەیە وەک یەک وان ویەکسانن؟! ھەرگیز وەک یەک نین ویەکسان نین، ئایا ئیتر بۆ بیرناکەنەوە وپەند وئامۆژگاری وەرناگرن بەوەی ئەم دوو دەستەیە وەک یەک نین لای خوای گەورە
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِۦٓ إِنِّى لَكُمْ نَذِيرٌۭ مُّبِينٌ ﴿٢٥﴾
نوح پێغەمبەرمان (سەلامی خوای لێ بێت) ڕەوانە کرد بۆ لای گەلەکەی پێی فەرموون: ئەی گەلەکەم بێگومان من ترسێنەرتانم بە سزای سەختی خوا، وە ئەوەیشی پێم ڕاگەیەنراوە بۆتانی ڕوون دەکەمەوە. لاپەڕە ٤ لە ١٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
أَن لَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّا ٱللَّهَ ۖ إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ أَلِيمٍۢ ﴿٢٦﴾
وە بانگتان دەکەم بۆ پەرستنی خوای گەورە بە تاک وتەنھایی، جگە لە ئەو ھیچ شتێکی تر مەپەرستن، بێگومان من دەترسێم لە سزای ڕۆژێکی بە ئازار بۆتان
فَقَالَ ٱلْمَلَأُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦ مَا نَرَىٰكَ إِلَّا بَشَرًۭا مِّثْلَنَا وَمَا نَرَىٰكَ ٱتَّبَعَكَ إِلَّا ٱلَّذِينَ هُمْ أَرَاذِلُنَا بَادِىَ ٱلرَّأْىِ وَمَا نَرَىٰ لَكُمْ عَلَيْنَا مِن فَضْلٍۭ بَلْ نَظُنُّكُمْ كَـٰذِبِينَ ﴿٢٧﴾
وما نر لكم علينا من فضلبل نظنكم كذبين ى ئەوە بوو دەسەڵاتدار وناودارەکانی گەلەکەی نوح ئەوانەی بێباوەڕ بوون پێیان وت: ئێمە ھەرگیز وەڵامی بانگەوازەکەی تۆ نادەینەوە، چونکە تۆ ھیچ شتێکت لە ئێمە زیاتر نییە، تۆیش وەک ئێمە تەنھا ھەر مرۆڤێکیت، وە نایشبینین ھیچ کەسێک شوێن تۆ کەوتبێت ھەژار ونەدار وکەم بایەخەکانی ناو خۆمان نەبێت، وە نابینین ھیچ زیادەیەکتان بەسەرمانەوە ھەبێت لە ماڵ وسامان وپلەو پایە تاشیاوی ئەوەبن شوێنتان بکەوین، نەک ھەر ھێندە بەڵکو وایش دەزانین کە درۆزن بن لەوەی خەڵکی بۆ بانگ دەکەن. قال يقوم أرءيتمإن كنت عل بينة من ر بى وءاتىنى رحمة من عنده فعميت عليكم أنلزمكموها وأنتملها
قَالَ يَـٰقَوْمِ أَرَءَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٍۢ مِّن رَّبِّى وَءَاتَىٰنِى رَحْمَةًۭ مِّنْ عِندِهِۦ فَعُمِّيَتْ عَلَيْكُمْ أَنُلْزِمُكُمُوهَا وَأَنتُمْ لَهَا كَـٰرِهُونَ ﴿٢٨﴾
كرهون نوحیش (سەلامی خوای لێ بێت) پێی فەرموون: ئەی گەلەکەم ئەگەر بینیتان من بەڵگە ونیشانەی ئاشکرا وبەھێزم پێیە لەلایەن خوای گەورەوە کە بەڵگە بێت لەسەر ڕاستگۆیی من، وە واتان لێ بکات باوەڕم پێ بکەن وبە ڕاستم بزانن، وە ھەر خوای گەورە ڕەحمەت ومیھرەبانی خۆی کە پێغەمبەرایەتییە پێی بەخشیوم، وە لەبەر نەزانینی خۆتان لا تان ڕوون نییە، ئایا ئیتر من زۆرتان لێ بکەم کە باوەڕی پێ بھێنن؟وە بە زۆر بیخەمە دڵتانەوە؟! بێگومان ئێمە ناتوانین ئەوە بکەین، بەڵکو ئەوەی کە تەوفیقی بەندەکانی دەدات بۆ باوەڕھێنان تەنھا خوای گەورە ومیھرەبانە
وَيَـٰقَوْمِ لَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مَالًا ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِ ۚ وَمَآ أَنَا۠ بِطَارِدِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ ۚ إِنَّهُم مُّلَـٰقُوا۟ رَبِّهِمْ وَلَـٰكِنِّىٓ أَرَىٰكُمْ قَوْمًۭا تَجْهَلُونَ ﴿٢٩﴾
أرىكم قوما تجهلون ئەی گەلەکەم لەبەرامبەر گەیاندنی پەیامەکەی خوای گەورە داوای ماڵ وسامانتان لێ ناکەم، بەڵکو پاداشتی من لای خوای گەورەیە، وە ھەرگیز باوەڕدارانی ھەژاریش لە کۆر ومەجلیسی خۆم لەسەر داوای ئێوە دوور ناخەمەوە، بێگومان ئەوان ڕۆژی قیامەت ئەگەن بە پەروەردگاری خۆیان وپاداشتیان ئەداتەوە لەسەر باوەڕیان، بەڵام لە ڕاستیدا من وادەبینم کە ئێوە گەلێکن لە ھەقیقەت وڕاستی ئەم بانگەوازە تێناگەن، کاتێک داوا دەکەن باوەڕدارە ھەژارەکان دەربکرێن
وَيَـٰقَوْمِ مَن يَنصُرُنِى مِنَ ٱللَّهِ إِن طَرَدتُّهُمْ ۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ﴿٣٠﴾
ئەی گەلەکەم، ئەگەر من ئەو ھەژارە باوەڕدارانە بە ناھەق وبێ گوناھ دەربکەم کێ ھەیە لە سزای خوای گەورە بمپارێزێت؟ ئیتر بۆچی بیرناکەنەوە، وە ھەوڵ وکۆشش بۆ شتێک بکەن کە باشتر وبەسوودتر بێت بۆتان؟
وَلَآ أَقُولُ لَكُمْ عِندِى خَزَآئِنُ ٱللَّهِ وَلَآ أَعْلَمُ ٱلْغَيْبَ وَلَآ أَقُولُ إِنِّى مَلَكٌۭ وَلَآ أَقُولُ لِلَّذِينَ تَزْدَرِىٓ أَعْيُنُكُمْ لَن يُؤْتِيَهُمُ ٱللَّهُ خَيْرًا ۖ ٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا فِىٓ أَنفُسِهِمْ ۖ إِنِّىٓ إِذًۭا لَّمِنَ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٣١﴾
ئەی گەلەکەم - من پێم نەوتون: کە خەزێنە وگەنجینەکانی خوای گەورە لای منە کە ڕزق وڕۆزی ئەوی تێدایە، ئەگەر باوەڕتان ھێنا پێتانی دەدەم، وە یان من ئاگاداری شتە نھێنی وغەیبیەکانم، وە پێم نەوتون: کە من فریشتەی خوام، بەڵکو منیش مرۆڤم وەكو ئێوە، وە ناڵێم بەو ھەژارانەی کە ئێوە بە سووک وکەم نرخ سەیریان دەکەن: کە خوای گەورە ھەرگیز خێر وچاکەیان لەگەڵ ناکات وسەرکەوتوو نابن وڕێنمونیان ناکات، خوای گەورە ئاگادارە بە نیەت وحاڵیان، ئەگەر ھاتوو من ئەوەم کرد ئەوە بەڕاستی من لەو ستەمکارانەم کە شایانی سزای خوای گەورەن. لاپەڕە ٥ لە ١٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
قَالُوا۟ يَـٰنُوحُ قَدْ جَـٰدَلْتَنَا فَأَكْثَرْتَ جِدَٰلَنَا فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ ﴿٣٢﴾
بە سەرسەختی وفیز وخۆبەزل زانینێکەوە وتیان: ئەی نوح، بەڕاستی شەڕە قسە ودەمەقاڵێی زۆرت لەگەڵ کردین، دەی ئیتر بەسە ئەوەی ھەڕەشەمان پێی دەکەیت لێی لە سزای خوا بۆمانی بھێنە ئەگەر تۆ لەڕاستگۆیانیت
قَالَ إِنَّمَا يَأْتِيكُم بِهِ ٱللَّهُ إِن شَآءَ وَمَآ أَنتُم بِمُعْجِزِينَ ﴿٣٣﴾
نوحیش (سەلامی خوای لێ بێت) لە وەڵامیاندا فەرمووی: من سزاتان بۆ ناھێنم بەڵکو ئەوە خوای گەورەیە ئەگەر بیەوێت سزاتان بۆ دەھێنێت، کە خوا سزایشی بۆ ھێنان ناتوانن بەرھەڵستی بکەن ولێی قوتار ببن
وَلَا يَنفَعُكُمْ نُصْحِىٓ إِنْ أَرَدتُّ أَنْ أَنصَحَ لَكُمْ إِن كَانَ ٱللَّهُ يُرِيدُ أَن يُغْوِيَكُمْ ۚ هُوَ رَبُّكُمْ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٣٤﴾
ئامۆژگاری وبیر خستنەوەی من ھیچ سودێکتان پێ ناگەیەنێت، ئەگەر خوای گەورە ویستی وابێت کە گومڕاتان بکات وڕێگای ڕاست نەگرنە بەر، وە لەسەر ھیدایەت و ڕێنمونی بە ھۆی سەرکەشی وعینادی خۆتانەوە لا تان بدات، ھەر ئەو پەروەردگارتانە وفەرمانی ئێوە بەدەستی ئەوە، ئەگەر بیەوێت گۆمڕاتان دەکات، وە لەڕۆژی قیامەتیشدا ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە، وە تۆڵەی کاروکردەوە خراپەکانیشتان لێ دەسێنێتەوە
أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰهُ ۖ قُلْ إِنِ ٱفْتَرَيْتُهُۥ فَعَلَىَّ إِجْرَامِى وَأَنَا۠ بَرِىٓءٌۭ مِّمَّا تُجْرِمُونَ ﴿٣٥﴾
ھۆکاری بێباوەڕی گەلەکەی نوح ئەوە بوو واگومانیان دەبرد کە نوح ئەو ئاینەی کە ھێناویەتی خۆی ھەڵیبەستووە بۆ خوای گەورە، جا - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئەگەر من خۆم ئەو ئاینەم ھەڵبەستووە بۆ خوای گەورە ئەوا گوناھ وتۆڵەی تەنھا بۆ خومە، وە منیش درۆ ودەلەسە وبێباوەڕی ئێوە ناگرمە ئەستۆی خۆم، وە بەریم لە ھەموو تاوان و گوناھێکتان. وأوحى إلى نوح أنه لن يؤمن من قومك إلا من قد ءامن فلا تبتئس بما كانوا يفعلون
وَأُوحِىَ إِلَىٰ نُوحٍ أَنَّهُۥ لَن يُؤْمِنَ مِن قَوْمِكَ إِلَّا مَن قَدْ ءَامَنَ فَلَا تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُوا۟ يَفْعَلُونَ ﴿٣٦﴾
خوای گەورە وەحی ونیگای کرد بۆ نوح وپێی ڕاگەیاند: - ئەی نوح - ئیتر جگە لەوانەی کە باوەڕیان پێ ھێناویت ھیچ کەسێکی تر باوەڕ ناھێنێت، وە ھیچ خەفەت مەخۆ ودڵگران مەبە لەو کارانەی ئەنجامی دەدەن لە بەدرۆخستنەوە وگاڵتە پێ کردنت لەو ماوە دوور ودرێژەی بانگت کردن بۆ لای خوا
وَٱصْنَعِ ٱلْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا وَلَا تُخَـٰطِبْنِى فِى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ ۚ إِنَّهُم مُّغْرَقُونَ ﴿٣٧﴾
کەوابوو بە بەرچاوی خۆمانەوە وبەچاودێری ئێمە وپارێزگاریمان، وە بە وەحی وفەرمانی ئێمە کە فێرت دەکەین چۆن دروستی بکەیت کەشتیەک دروست بکە، بەڵام لێم مەپاڕێرەوە وداوای ئەوەم لێ مەکە کە مۆڵەتی ئەوانە بدەم بە کوفر وبێباوەڕی ستەمیان لە خۆیان کردووە، چونکە بێگومان ئەوانە بڕیار دراوە کە دەبێت ھەر نوقم ببن لە ناولا فاو وتۆفانەکەدا، وەک تۆڵەی سووربوونیان لەسەر کوفر وبێباوەڕی
وَيَصْنَعُ ٱلْفُلْكَ وَكُلَّمَا مَرَّ عَلَيْهِ مَلَأٌۭ مِّن قَوْمِهِۦ سَخِرُوا۟ مِنْهُ ۚ قَالَ إِن تَسْخَرُوا۟ مِنَّا فَإِنَّا نَسْخَرُ مِنكُمْ كَمَا تَسْخَرُونَ ﴿٣٨﴾
نوح (سەلامی خوای لێ بێت) فەرمانی پەروەردگاری بەجێھێنا، وە دەستی كرد بە دروستکردنی کەشتییەکەو بەردەوام بوو لەسەری، ھەرکاتێکیش کە گەورە وناودارانی گەلەکەی تێپەڕ دەبوون بەلایدا گاڵتەیان پێدەکرد، چونکە دەیانبینی نوح لەسەر زەویەکی وشکی کاکی بەکاکی نە ڕووبار ونە ئاوی لێیە خەریکی کەشتی دروستکردنە، جا ھەرکاتێکیش گاڵتەکانی ئەوان دووبارە دەبوویەوە، نوح (سەلامی خوای لێ بێت) پێی دەوتن: ئەی ملھوڕینە ئەگەر ئێوە ئەمڕۆ کاتێک کە ئێمە کەشتی دروست دەکەین گاڵتەمان پێ دەکەن، ئێمەیش گاڵتە بە ئێوە دەکەین لەبەر نەزانی وکاڵفامی ئێوە کە نازانن سەرەنجامتان نوقم بوونە لە ئاودا. فسوف تعلمون من يأتيه عذاب يخزيه ويحل عليه عذاب م قيم
فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ مَن يَأْتِيهِ عَذَابٌۭ يُخْزِيهِ وَيَحِلُّ عَلَيْهِ عَذَابٌۭ مُّقِيمٌ ﴿٣٩﴾
جا لەمەودا دەزانن کێ دووچاری سزا دەبێت لە دونیا وزەلیل وڕسوای دەکات، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا سزایەکی ھەمیشەیی بێ بڕانەوە چاوەڕوانیەتی. لاپەڕە ٦ لە ١٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَ أَمْرُنَا وَفَارَ ٱلتَّنُّورُ قُلْنَا ٱحْمِلْ فِيهَا مِن كُلٍّۢ زَوْجَيْنِ ٱثْنَيْنِ وَأَهْلَكَ إِلَّا مَن سَبَقَ عَلَيْهِ ٱلْقَوْلُ وَمَنْ ءَامَنَ ۚ وَمَآ ءَامَنَ مَعَهُۥٓ إِلَّا قَلِيلٌۭ ﴿٤٠﴾
نوح (سەلامی خوای لێ بێت) لە دروستکردنی ئەو کەشتییە بویەوە کە پەروەردگاری فەرمانی بە دروستکردنی کردبوو، وە کاتێکیش کە فەرمانی ئێمە ھات کە دەبێت تیابچن، سەر زەوی ھەمووی ئاوی لێ ھەڵقوڵی تەنانەت لە ناو تەنوری نانکردنیشەوە ئاو ھەڵدەقوڵی، ئەویش وەک سەرەتای دەستپێکردنی لا فاو وتۆفانەکە بوو، ئەو کاتە وتمان بە نوح (سەلامی خوای لێ بێت): لە ھەموو ئاژەڵ وگیانلەبەر وباڵندەیەکی سەر زەوی نێر ومێیەک لەگەڵ خۆت سواری کەشتییەکە بکە، وە کەسوکارەکەی خۆیشت سوار بکە جگە ئەوانەیان نەبێت کە فەرمانی خوایان بۆ دەرچووە کە دەبێت نوقمی ناولا فاو وتۆفانەکە ببن، چونکە ئەوانە باوەڕیان نەھێناوە، وە ھەرکەسێکیش لە گەلەکەت باوەڕی پێ ھێناویت لەگەڵ خۆت بیانبە ناو کەشتییەکەوە، وە بە درێژای ئەو ماوەیەشی کە بانگەوازی دەکردن بۆ لای خوا تەنھا کەسانێکی کەم لە گەڵیدا باوەڕیان ھێنا
۞ وَقَالَ ٱرْكَبُوا۟ فِيهَا بِسْمِ ٱللَّهِ مَجْر۪ىٰهَا وَمُرْسَىٰهَآ ۚ إِنَّ رَبِّى لَغَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿٤١﴾
نوح (سەلامی خوای لێ بێت) بە کەسوکار وئەوانەی کە باوەڕیان ھێنابوو فەرمووی: بە ناوی خوای گەورە کەشتییەکە دەڕوات، وە ھەر بە ناوی خوایشەوە لەنگەر دەگرێت، بێگومان پەروەردگارم لێخۆشبوو تاوانی ئەو بەندانەیەتی کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبانە بۆیان، وە یەکێک لە میھرەبانییەکانی ئەوەیە لە تیاچوون ڕزگاری کردن
وَهِىَ تَجْرِى بِهِمْ فِى مَوْجٍۢ كَٱلْجِبَالِ وَنَادَىٰ نُوحٌ ٱبْنَهُۥ وَكَانَ فِى مَعْزِلٍۢ يَـٰبُنَىَّ ٱرْكَب مَّعَنَا وَلَا تَكُن مَّعَ ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿٤٢﴾
کەشتییەکە بە خۆی وئەوانەیشی ھەڵیگرتبوون لە خەڵکی وگیانلەبەرەکان بە ناو ئاوەکەدا ئەڕۆیشت وشەپۆلی ئاوەکەیش وەک شاخ ئەیدا بەسەریاندا، لەو کاتەدا سۆزی باوکایەتی نوح (سەلامی خوای لێ بێت) جوڵا بۆ کوڕە بێباوەڕەکەی کە لە شوێنێکی چەپەک بە تەنھا وەستا بوو، دوور لە باوک وگەلەکەی، ھاواری لێ کرد وپێی وت: ئەی کوڕی خۆم وەرە لەگەڵماندا سەربکەوە، تاوەکو رزگارت ببێت لە نوقم بوون، وە لە بێباوەڕان مەبە، تاوەکو وەک ئەوان نوقم نەبیت وتیا نەچیت
قَالَ سَـَٔاوِىٓ إِلَىٰ جَبَلٍۢ يَعْصِمُنِى مِنَ ٱلْمَآءِ ۚ قَالَ لَا عَاصِمَ ٱلْيَوْمَ مِنْ أَمْرِ ٱللَّهِ إِلَّا مَن رَّحِمَ ۚ وَحَالَ بَيْنَهُمَا ٱلْمَوْجُ فَكَانَ مِنَ ٱلْمُغْرَقِينَ ﴿٤٣﴾
لە وەڵامی باوکیدا کوڕەکەی نوح وتی: دەچمە سەر یەکێک لەو شاخە بەرزانە، ئەمپارێزێت لە لا فاوکە وئاو پێم ناگات، نوحیش پێی وت: ئەمڕۆ ھیچ کەسێک ناتوانێت لە سزای خوا ونوقم بوون لە لا فاوەکەدا ڕزگاری ببێت جگە ئەوانە نەبێت کە خوای گەورە بە ڕەحم ومیھرەبانی خۆی دەیەوێت ڕزگاریان بکات، لەوکاتەدا شەپۆلێک ھات وکەوتە نێوان نوح وکوڕە بێباوەڕەکەیەوە ولەیەکی جودا کردنەوە، ئەوە بوو کوڕەکەی نوحیش لەبەر بێباوەڕییەکەی بوو بە یەکێک لەوانەی لەناولا فاو وتۆفانەکەدا نوقم بوون
وَقِيلَ يَـٰٓأَرْضُ ٱبْلَعِى مَآءَكِ وَيَـٰسَمَآءُ أَقْلِعِى وَغِيضَ ٱلْمَآءُ وَقُضِىَ ٱلْأَمْرُ وَٱسْتَوَتْ عَلَى ٱلْجُودِىِّ ۖ وَقِيلَ بُعْدًۭا لِّلْقَوْمِ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٤٤﴾
دوای ئەوەی لا فاوەکە تەواو بوو خوای گەورە فەرمانی کرد بە زەوی وفەرمووی: ئەی زەوی ھەرچی ئاوی لا فاوەکە ھەیە قوتی بدەرەوە، وە بە ئاسمانی فەرموو: ئەی ئاسمان بەسە ئیتر باران مەبارێنە، ئەوە بوو وردە وردە ئاوەکە کەمی کرد تاوەکو زەوی وشک بوویەوە، خوای گەورە بێباوەڕانی لەناوبرد، کەشتیەکەیش لەسەر شاخی جودی لەنگەری گرت، وە وترا: کەسانی ستەمکار وبەزێنەرەکانی سنوری خوا کە بێباوەڕ بوون ھەر دوور بن لە ڕەحم وبەزەیی خوای گەورە
وَنَادَىٰ نُوحٌۭ رَّبَّهُۥ فَقَالَ رَبِّ إِنَّ ٱبْنِى مِنْ أَهْلِى وَإِنَّ وَعْدَكَ ٱلْحَقُّ وَأَنتَ أَحْكَمُ ٱلْحَـٰكِمِينَ ﴿٤٥﴾
نوح (سەلامی خوای لێ بێت) بانگی لە پەروەردگاری کرد وپێی فەرموو: ئەی پەروەردگاری من بێگومان کوڕەکەم لە کەسوکاری من بوو، وە تۆ بەڵێنت پێدابووم کە ڕزگاریان دەکەیت، وە پەیمان وبەڵێنی تۆیش ڕاست ودروستە وھەرگیز دواکەوتنی نییە، وە زاتی ھەق تەعالایش تۆیش لە ھەموو فەرمانڕەواکان دادپەروەرتر وزاناتری. لاپەڕە ٧ لە ١٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
قَالَ يَـٰنُوحُ إِنَّهُۥ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ ۖ إِنَّهُۥ عَمَلٌ غَيْرُ صَـٰلِحٍۢ ۖ فَلَا تَسْـَٔلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِۦ عِلْمٌ ۖ إِنِّىٓ أَعِظُكَ أَن تَكُونَ مِنَ ٱلْجَـٰهِلِينَ ﴿٤٦﴾
خوای گەورە بە نوحی فەرموو: ئەی نوح، ئەو کوڕەت کە داوات لێکردم ڕزگاری ببێت، لەو کەسوکارەی تۆ نییە کە بەڵینم بە ڕزگار کردنیان دابوو، چونکە ئەو بێباوەڕ بوو، بەڕاستی ئەی نوح ئەم داوایەت کارێکی شیاو نەبوو بۆ تۆ، وە ناگونجێت لەگەڵ پلە وپایەی تۆدا، داوای شتێکم لێ مەکە کەزانیاریت نییە پێی، بێگومان من ھۆشداریت دەدەمێ کارێک نەکەیت بچیتە ڕیزی کەسانی نەفام ونەزانەوە وداوای شتێكم لێ بكەیت كە لەگەڵ زانیاری وحیكمەتی مندا ناگونجێت وجیاوازە
قَالَ رَبِّ إِنِّىٓ أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَسْـَٔلَكَ مَا لَيْسَ لِى بِهِۦ عِلْمٌۭ ۖ وَإِلَّا تَغْفِرْ لِى وَتَرْحَمْنِىٓ أَكُن مِّنَ ٱلْخَـٰسِرِينَ ﴿٤٧﴾
نوحیش (سەلامی خوای لێ بێت) وتی: ئەی پەروەردگارم من پەنات پێدەگرم وخۆم بە تۆ دەپارێزم کە داوای شتێک بکەم بێ ئاگابم لێی وزانیاریم نەبێت پێی، ئەگەر بێتۆ تۆ لێم خۆش نەبیت وبە میھرەبانی خۆت ڕەحمم پێ نەکەیت ئەوا لە خەسارۆمەندان دەبم، ئەوانەی کە دواڕۆژی خۆیان زایە کرد
قِيلَ يَـٰنُوحُ ٱهْبِطْ بِسَلَـٰمٍۢ مِّنَّا وَبَرَكَـٰتٍ عَلَيْكَ وَعَلَىٰٓ أُمَمٍۢ مِّمَّن مَّعَكَ ۚ وَأُمَمٌۭ سَنُمَتِّعُهُمْ ثُمَّ يَمَسُّهُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌۭ ﴿٤٨﴾
خوای گەورە فەرمووی بە نوح (سەلامی خوای لێ بێت): ئەی نوح، بە ھێمنی وسەلامەتی وئاسوودەیی لە کەشتییەکە وەرە خوارەوە، وە سەلام وبەرەکەت وناز و نیعمەتی خۆم دەڕێژم بەسەر ئێوە وئەو ئوممەتانەیشی کە لە نەوەی ئەو باوەڕدارانەی لە کەشتیەکە لە گەڵتا بوون، وە کەسانێکی تریش کە لە نەوەی ئەمانە کە دواتر بێباوەڕ ئەبن لە دونیادا بۆ ماوەیەک ئەیانژێنین، وە ھێندەیان پێ دەبەخشین کە ژیان وگوزەرانی خۆیانی پێ ببەنە سەر، بەڵام پاشان لە ڕۆژی دواییدا سزایەکی بە ئازاریان پێ دەچێژین
تِلْكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلْغَيْبِ نُوحِيهَآ إِلَيْكَ ۖ مَا كُنتَ تَعْلَمُهَآ أَنتَ وَلَا قَوْمُكَ مِن قَبْلِ هَـٰذَا ۖ فَٱصْبِرْ ۖ إِنَّ ٱلْعَـٰقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ ﴿٤٩﴾
ئەی پێغەمبەر - چیرۆکی نوح (سەلامی خوای لێ بێت) کە بۆم باسکردیت بەسەرھات وبەشێکە لەو ھەواڵە نادیارانەی کە پێش ئەم وەحی ونیگایەی بۆت ھاتووە نە خۆت ونە گەلەکەیشت ئاگاداری نەبوون ونەتاندەزانی، دەی تۆیش ئارام بگرە لەسەر ئەزیەت وئازار وبەدرۆخستنەوەی گەلەکەت ھەروەک چۆن نوح (سەلامی خوای لێ بێت) ئارامی گرت لەسەر ئەزیەت وئازار وبەدرۆخستنەوەی گەلەکەی، بێگومان سەرکەوتن وپاشەڕۆژی ڕوناک بۆ ئەو کەسانەیە کەفەرمانەکانی خوای گەورە بەجێ دەھێنن ودوور دەکەونەوە لەڕێگرییەکانی
وَإِلَىٰ عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًۭا ۚ قَالَ يَـٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَـٰهٍ غَيْرُهُۥٓ ۖ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا مُفْتَرُونَ ﴿٥٠﴾
بۆ لای گەلی عادیش ھودی برایانمان نارد (سەلامی خوای لێ بێت)، ھود وتی بە گەلەکەی: ئەی گەلەکەم تەنھا خوای گەورە (اللە) بپەرستن، وە ھیچ شەریک و ھاوەڵیشی بۆ دامەنێن، وە جگە لەو ھیچ پەرستراوێکی بە ھەقتان بۆ نییە، ئێوە ھەر درۆ ودەلەسە ھەڵدەبەستن لەوەی کە بانگەشەی بۆ دەکەن کە گوایە خوا (اللە) شەریک وھاوەڵی ھەیە لە پەرستندا
يَـٰقَوْمِ لَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَى ٱلَّذِى فَطَرَنِىٓ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿٥١﴾
ھود (سەلامی خوای لێ بێت) وتی: ئەی گەلەکەم من لە بەرامبەر ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پیکردووم بە بانگەواز وگەیاندنی ئاینەکەی پێتان داوای پاداشت لە ئێوە ناکەم، پاداشتی من تەنھا لای ئەو خوایەیە کە دروستی کردووم، ئایا ئیتر بیرناکەنەوە وژیر نابن وئامادە نین بێن بەدەم بانگەواز وئاینەکەی خواوە؟
وَيَـٰقَوْمِ ٱسْتَغْفِرُوا۟ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوٓا۟ إِلَيْهِ يُرْسِلِ ٱلسَّمَآءَ عَلَيْكُم مِّدْرَارًۭا وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَىٰ قُوَّتِكُمْ وَلَا تَتَوَلَّوْا۟ مُجْرِمِينَ ﴿٥٢﴾
ئەی گەلەکەم داوای لێخۆش بوون لە خوای گەورە بکەن، پاشان تەوبە بکەن لە گوناھەکانتان - گەورەترینیان ھاوەڵ بۆ خوا بڕیاردانە - وبگەڕێنەوە بۆ لای ئەو، ئەگەر واتان کرد ئەوا خوای گەورە بارانی بە خوڕتان بۆ دەبارێنێت، وە سەرەڕای ھێز وتوانا ودەسەڵاتی خۆتان خوای گەورە زیاتر بەھێزتان دەکات وعیززەت وسەربەرزیتان پێ دەبەخشێت بە زۆر بوونی منداڵ ونەوە وسەروەت وسامان، وە پشت ھەڵمەکەن لەوەی بانگەوازتان دەکەم بۆ لای، ئەو کات دەچنە ڕیزی تاوانبارانەوە ئەگەر ھاتوو پشتان ھەڵکرد لێی، وە بێباوەڕ بوون بەخوا وئەوەی بۆم ھێناون بە درۆتان زانی. لاپەڕە ٨ لە ١٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
قَالُوا۟ يَـٰهُودُ مَا جِئْتَنَا بِبَيِّنَةٍۢ وَمَا نَحْنُ بِتَارِكِىٓ ءَالِهَتِنَا عَن قَوْلِكَ وَمَا نَحْنُ لَكَ بِمُؤْمِنِينَ ﴿٥٣﴾
گەلەکەی وتیان بە ھود: ئەی ھود بەڵگە ونیشانە گەلێکی ڕوون وئاشکرای وات بۆ نەھێناوین تا باوەڕت پی بکەین، وە ئێمەیش لەبەر وتەی بەتاڵ وپڕوپوچی تۆ واز لەخوا وبتەکانمان ناھێنین، وە ھەرگیز باوەڕ بەوەیش ناکەین گوایە تۆ پێغەمبەر وڕەوانەکراوی خوا بیت
إِن نَّقُولُ إِلَّا ٱعْتَرَىٰكَ بَعْضُ ءَالِهَتِنَا بِسُوٓءٍۢ ۗ قَالَ إِنِّىٓ أُشْهِدُ ٱللَّهَ وَٱشْهَدُوٓا۟ أَنِّى بَرِىٓءٌۭ مِّمَّا تُشْرِكُونَ ﴿٥٤﴾
تەنھا ھەر ئەوەیش دەڵێین: ھەندێک لە خواکانمان کە تۆ ڕێگریمان لێ دەکەیت لە پەرستنیان شێتیان کردویت، ھودیش (سەلامی خوای لێ بێت) پێی وتن: من خوای گەورە دەکەم بە شاھید وئێوەیش شاھید بن کە من بەریم لە پەرستنی ئەو خوایانە کە جگە لە خوای گەورە دەیانپەرستن، جگە لە خوای گەورە خۆتان وخواکانتان ئەوانەی کە وا دەزانن منیان شێت کردبێت چیتان لە دەست دێت بیکەن ودرێغی مەکەن لە زیان پێ گەیاندنم، پاشانیش ھیچ مۆلەتم مەدەن وچاوەڕێ مەکەن
مِن دُونِهِۦ ۖ فَكِيدُونِى جَمِيعًۭا ثُمَّ لَا تُنظِرُونِ ﴿٥٥﴾
تەنھا ھەر ئەوەیش دەڵێن: ھەندێک لەخواکانمان کەتۆ ڕێگریمان دەکەیت لەپەرستنیان شێتیان کردویت، ھودیش (سەلامی خوای لێ بێت) پێی ووتن: من خوای گەورە دەکەم بەشاھید وە ئێوەیش شاھید بن کەمن بەریم لەپەرستنی ئەو خوایانە کەجگە لەخوای گەورە دەیانپەرستن، جگە لەخوای گەورە خۆتان وخواکانتان ئەوانەی کە وادەزانن منیان شێت کردبێت چیتان لەدەست دێت بیکەن ودرێغی مەکەنلەزیان پێ گەیاندنم، پاشانیش ھیچ مۆلەتم مەدەن وچاوەڕێ مەکەن
إِنِّى تَوَكَّلْتُ عَلَى ٱللَّهِ رَبِّى وَرَبِّكُم ۚ مَّا مِن دَآبَّةٍ إِلَّا هُوَ ءَاخِذٌۢ بِنَاصِيَتِهَآ ۚ إِنَّ رَبِّى عَلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ ﴿٥٦﴾
بێگومان من تەنھا پشت وپەنام بە خوا بەستووە وھەر ئەویش پشتیوانمە لە ھەموو کارێکمدا، تەنھا زاتی (اللە) یە پەروەردگاری من وئێوەیشە، ئەوەش بزانن ھیچ گیانلەبەرێک نییە لەسەر ڕووی زەوی ئیللا ملکەچ وفەرمانبەرداری خوای گەورەیە ولەژێر موڵک ودەسەڵاتی ئەودایە، ھەرچۆنێکی بوێت بەو شێوەیە ھەڵی دەسوڕێنێت، بێگومان پەروەردگارم لەسەر ھەق ودادپەروەری وڕاستەڕێیە، ئەو ئێوە بەسەر مندا زاڵ وباڵادەست ناکات، چونکە من لەسەر ھەق وڕاستیم وئێوەیش لەسەر ڕێگایەکی پڕوپوچ وبەتاڵن
فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَقَدْ أَبْلَغْتُكُم مَّآ أُرْسِلْتُ بِهِۦٓ إِلَيْكُمْ ۚ وَيَسْتَخْلِفُ رَبِّى قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلَا تَضُرُّونَهُۥ شَيْـًٔا ۚ إِنَّ رَبِّى عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ حَفِيظٌۭ ﴿٥٧﴾
شىء حفيظ ئەگەر بێتو ململانێ بکەن وپشت ھەڵبکەن لەو پەیامەی من ھێناومە ئەوا بزانن من تەنھا ئەوەم لەسەرە پێتانی بگەیەنم، وە بێگومان ئەوەیشی خوای گەورە منی بۆ ڕەوانە کردبوو پێم گەیاندن، وە بەڵگەیشم لەسەر ڕاست کردنەوە وھیچ بیانویەکتان نەماوە، وە پەروەردگارم ئێوە لەناو دەبات وگەل وھۆزێکی تر دەکات بە جێگرەوەتان، وە ئێوە بە پشتھەڵکردن وبێباوەڕبوونتان ناتوانن ھیچ زەرەر وزیانێکی گەورە وگچکە بەخوا بگەیەنن، چونکە ئەو ھیچ پێویستی بە بەندەکانی نییە، بێگومان پەروەردگارم چاودێر وبە دەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، ھەر ئەویشە دەمپارێزێت لە خراپەی ئەو فڕوفێڵانەی کە بەردەوام لەدژمی ئەنجام دەدەن
وَلَمَّا جَآءَ أَمْرُنَا نَجَّيْنَا هُودًۭا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ بِرَحْمَةٍۢ مِّنَّا وَنَجَّيْنَـٰهُم مِّنْ عَذَابٍ غَلِيظٍۢ ﴿٥٨﴾
جا کاتێک فەرمانمان بۆ لەناوچوونیان چوو، بە فەزڵ وڕەحمەتی خۆمان ھود وئەوانەیشی لە گەڵیدا باوەڕیان ھێنابوو ڕزگارمان کردن، وە ئەوانمان پاراست لەو سزا سەختەی کە بێباوەڕەکانمان پێ سزادا
وَتِلْكَ عَادٌۭ ۖ جَحَدُوا۟ بِـَٔايَـٰتِ رَبِّهِمْ وَعَصَوْا۟ رُسُلَهُۥ وَٱتَّبَعُوٓا۟ أَمْرَ كُلِّ جَبَّارٍ عَنِيدٍۢ ﴿٥٩﴾
ئەمەش بەسەرھاتی گەلی عاد بوو کە بێباوەڕ بوون بە بەڵگە ونیشانەکانی پەروەردگاریان، وە سەرپێچی پێغەمبەرەکەیان کرد، وە گوێڕایەڵ وفەرمانبەرداری ھەموو کەسێکی زۆردار ولەخۆبایی وسەرکەش بوون کە بەھەق وڕاستی ڕازی نابن وملکەچی نابن. لاپەڕە ٩ لە ١٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَأُتْبِعُوا۟ فِى هَـٰذِهِ ٱلدُّنْيَا لَعْنَةًۭ وَيَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۗ أَلَآ إِنَّ عَادًۭا كَفَرُوا۟ رَبَّهُمْ ۗ أَلَا بُعْدًۭا لِّعَادٍۢ قَوْمِ هُودٍۢ ﴿٦٠﴾
ھەر لەم دونیایەدا سووکی وڕسوایی ودووری لە ڕەحمەتی خوا بوو بە بەشیان، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا دیسان لە ڕەحمی خوا بە دوورن، ئەویش لەبەر ئەوەی بێباوەڕبوون بە خوای گەورە، دەی ھۆشیاربن وبزانن کە خوای گەورە گەلی عادی لە ھەموو خێر وخۆشییەک دوور خستەوە ونزیکی کردنەوە لە ھەموو خراپە وشەڕێک
۞ وَإِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَـٰلِحًۭا ۚ قَالَ يَـٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَـٰهٍ غَيْرُهُۥ ۖ هُوَ أَنشَأَكُم مِّنَ ٱلْأَرْضِ وَٱسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا فَٱسْتَغْفِرُوهُ ثُمَّ تُوبُوٓا۟ إِلَيْهِ ۚ إِنَّ رَبِّى قَرِيبٌۭ مُّجِيبٌۭ ﴿٦١﴾
بۆ لای گەلی سەمودیش صاڵحی برایانمان بۆ ناردن، صاڵح پێی وتن: ئەی گەل وھۆزەکەم، تەنھا خوای گەورە بپەرستن، چونکە جگە لە ئەو ھیچ پەرستراوێکی تر بەھەق کە شایانی پەرستن بێت نییە ئێوە بیپەرستن، ئەو لە گڵ ئێوە وئادەمی باوکیشتانی دروستکردووە، وە کردوونی بە ئاوەدانکەرەوەی زەوی، دەی کەوابێت بە ئەنجامدانی کاری خێرو چاکە ودوور کەوتنەوە لە خراپە بگەڕێنەوە بۆ لای وداوای لێخۆشبوونی لێ بکەن، بێگومان پەروەردگارم زۆر نزیکە لەوانەی بەئیخلاص و دڵسۆزییەوە دەیپەرستن، وە دێت بەدەم داوا ونزاکانیانەوە. و
قَالُوا۟ يَـٰصَـٰلِحُ قَدْ كُنتَ فِينَا مَرْجُوًّۭا قَبْلَ هَـٰذَآ ۖ أَتَنْهَىٰنَآ أَن نَّعْبُدَ مَا يَعْبُدُ ءَابَآؤُنَا وَإِنَّنَا لَفِى شَكٍّۢ مِّمَّا تَدْعُونَآ إِلَيْهِ مُرِيبٍۢ ﴿٦٢﴾
مريب گەلەکەی پێیان وت: ئەی صاڵح، تۆ پێش ئەم بانگەوازەت کەسێکی خاوەن پلە وپایە وڕێز وتەقدیر بوویت لە ناوماندا، ئومێدمان وابوو کەسێکی ژیر وھۆشمەند و خاوەن پرس وڕابیت، ئایا تۆ ڕێگریمان دەکەیت لە پەرستنی ئەو خوایانەی کە باوباپیرانمان پەرستویانن؟ وە بەڕاستی ئێمە بەرامبەر ئەو خوایەی بانگمان دەکەیت بۆ پەرستنی بەگومان ودوودڵین، وامان لێ دەکات تۆمەتبارت بكەین كە تۆ درۆ بە ناو خواوە ھەڵدبەستیت
قَالَ يَـٰقَوْمِ أَرَءَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٍۢ مِّن رَّبِّى وَءَاتَىٰنِى مِنْهُ رَحْمَةًۭ فَمَن يَنصُرُنِى مِنَ ٱللَّهِ إِنْ عَصَيْتُهُۥ ۖ فَمَا تَزِيدُونَنِى غَيْرَ تَخْسِيرٍۢ ﴿٦٣﴾
تزيدوننى غير تخسير صالح وەڵامی گەلەکەی دایەوە وپێی وتن: ئەی گەلەکەم پێم بڵێن ئایا ئەگەر من لەسەر بەڵگەی ڕوون وئاشکرای پەروەردگارم بووم، وە لە ڕەحمەت وبەرەکەتی خۆی کە پێغەمبەرایەتییە پێی بەخشیبم، ئیتر کێ ھەیە بتوانێت لەسزا وتۆڵەی ئەو بمپارێزێت ئەگەر ھاتوو سەرپێچیم کرد وئەو ئاینەی فەرمانی پێکردووم بەگەیاندنی بە ئێوە وازم لێھێنا؟ من دڵنیام بەم ھەڵویستانەشەوە ھیچ شتێک بۆم زیاد ناکەن جگە لەزەرەر وزیان وگومڕایی ودووری نەبێت لە ڕەزامەندی ئەو
وَيَـٰقَوْمِ هَـٰذِهِۦ نَاقَةُ ٱللَّهِ لَكُمْ ءَايَةًۭ فَذَرُوهَا تَأْكُلْ فِىٓ أَرْضِ ٱللَّهِ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءٍۢ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابٌۭ قَرِيبٌۭ ﴿٦٤﴾
ئەی گەلەکەم، ئەوە وشترەکەی خوای گەورەیە بەڵگە ونیشانەیە لەسەر ڕاستگۆیی من، وازی لێ بھێنن با لە لەوەڕی زەوی خوا بۆ خۆی بلەوەڕێت، وە ھیچ ئازاری مەدەن ئەگەر نا سزای سەختی خوا زۆر نزیکە ئەگەر ھاتوو سەرتان بڕی
فَعَقَرُوهَا فَقَالَ تَمَتَّعُوا۟ فِى دَارِكُمْ ثَلَـٰثَةَ أَيَّامٍۢ ۖ ذَٰلِكَ وَعْدٌ غَيْرُ مَكْذُوبٍۢ ﴿٦٥﴾
ئەوە بوو گەلەکەی صالح گوێڕایەڵی نەبوون ووشترەکەیان سەربڕی، صاڵحیش پێی وتن: دوای ئەوەی سەرتان بڕی تەمەنی درێژتان تەنھا سێ ڕۆژە بە ئارەزووی خۆتان لە ناو ماڵ وشوێنی خۆتان تام لە ژیان ببەن وڕابوێرن، دوای ئەوە ئیتر سزای خوای گەورە یەخەتان دەگرێت، ئەوەش بزانن دوای ئەو ماوەیە ھەڕەشە وبەڵێنی خوا دێتەدی و ھیچ شتێک ڕێگری لێ ناکات ودرۆ نییە، بەڵکو بەڵێنێکی ڕاست ودروستە
فَلَمَّا جَآءَ أَمْرُنَا نَجَّيْنَا صَـٰلِحًۭا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ بِرَحْمَةٍۢ مِّنَّا وَمِنْ خِزْىِ يَوْمِئِذٍ ۗ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ ٱلْقَوِىُّ ٱلْعَزِيزُ ﴿٦٦﴾
ئەمجا لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا فەرمانەکەی ئێمەیان بۆ ھات وسزا یەخەی گرتن، وە بە ڕەحم وبەزەیی خۆمان صاڵح وئەوانەی لە گەڵیدا باوەڕیان ھێنابوو ڕزگارمان کردن لە تیاچوون، ڕزگارمان کرد لە زەلیلی وڕسوایی ئەو ڕۆژە، - ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی پەروەردگاری تۆ زۆر بەھێز وباڵادەستە کە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، لاپەڕە ١٠ لە ١٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر بۆیە ھەرچی ئوممەت وگەلێک پێغەمبەرانیان بە درۆ خستبێتەوە وباوەڕیان پێ نەکردبن لەناوی بردوون
وَأَخَذَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ٱلصَّيْحَةُ فَأَصْبَحُوا۟ فِى دِيَـٰرِهِمْ جَـٰثِمِينَ ﴿٦٧﴾
لە ڕۆژی چوارەمدا دەنگێكی زۆر بەھێز وقایم گەلی سەموودی لەناو برد، ھێندە بەھێز بوو ھەموویانی پێ مردن، ئیتر ھەموو لەناو خانوو ماڵەکانی خۆیاندا دەمەو ڕوو کەوتن ومردن، ڕوومەتیان چەقی بەناو گڵ وخۆڵی ماڵەکانیاندا
كَأَن لَّمْ يَغْنَوْا۟ فِيهَآ ۗ أَلَآ إِنَّ ثَمُودَا۟ كَفَرُوا۟ رَبَّهُمْ ۗ أَلَا بُعْدًۭا لِّثَمُودَ ﴿٦٨﴾
وەک ئەوەی لە وڵاتی خۆیاندا لەناو ناز ونیعمەت وخۆشی وئاسوودەیدا نەژیابن، بزانن کە گەلی سەموود بێباوەڕبوون بە پەروەردگاریان، ئەوان بەردەوام دوور بوون لە ڕەحمەتی خوای گەورە
وَلَقَدْ جَآءَتْ رُسُلُنَآ إِبْرَٰهِيمَ بِٱلْبُشْرَىٰ قَالُوا۟ سَلَـٰمًۭا ۖ قَالَ سَلَـٰمٌۭ ۖ فَمَا لَبِثَ أَن جَآءَ بِعِجْلٍ حَنِيذٍۢ ﴿٦٩﴾
بێگومان فریشتەکان لەسەر شێوازی چەند پیاوێک ھاتن بۆ لای ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) موژدەی لەدایک بوونی ئیسحاق وپاشان یەعقوبیان دا بە خۆی و ژنەکەی، فریشتەکان وتیان: سڵاوێک بۆ ئیبراھیم، ئەویش وەڵامی دانەوە وفەرمووی: ئێوەیش بە ھەمیشەیی سڵاوتان لێ بێت، پاشان ئیبراھیم خێرا چوو گوێرەکەیەکی بە برژاوی بۆ ھێنان تاوەکو بیخۆن، چونکە وای زانی کە چەند پیاوێکی میوانن وھاتونەتە ماڵی
فَلَمَّا رَءَآ أَيْدِيَهُمْ لَا تَصِلُ إِلَيْهِ نَكِرَهُمْ وَأَوْجَسَ مِنْهُمْ خِيفَةًۭ ۚ قَالُوا۟ لَا تَخَفْ إِنَّآ أُرْسِلْنَآ إِلَىٰ قَوْمِ لُوطٍۢ ﴿٧٠﴾
جا کاتێک ئیبراھیم زانی میوانەکان دەست درێژ ناکەن بۆ خواردنی گۆشتی گوێرەکەکە، وە ھیچیان لێ نەخواردووە، پێی ناخۆش بوو، وە زۆر لێیان ترسا بەڵام ترسەکەی شاردەوە، جا کاتێک فریشتەکان زانیان کە ئیبراھیم دەترسێت، پێیان وت: لە ئێمە مەترسە، ئێمە فریشتەین وخوای گەورە ناردوونی بۆ سزادانی گەلی لوط
وَٱمْرَأَتُهُۥ قَآئِمَةٌۭ فَضَحِكَتْ فَبَشَّرْنَـٰهَا بِإِسْحَـٰقَ وَمِن وَرَآءِ إِسْحَـٰقَ يَعْقُوبَ ﴿٧١﴾
سارەی خێزانی ئیبراھیم کە بە پێوە وەستا بوو، کاتێک گوێ بیستی ئەو موژدە خۆشە بوو کە پێماندا، کە ئیسحاقی دەبێت، وە ئیسحاقیش کە گەورە دەبێت ئەویش یەعقوبی دەبێت لە خۆشیدا دەستی بە پێکەنین ودەربڕینی خۆشی کرد
قَالَتْ يَـٰوَيْلَتَىٰٓ ءَأَلِدُ وَأَنَا۠ عَجُوزٌۭ وَهَـٰذَا بَعْلِى شَيْخًا ۖ إِنَّ هَـٰذَا لَشَىْءٌ عَجِيبٌۭ ﴿٧٢﴾
کاتێک فریشتەکان ئەو موژدەیەیان دا بە سارە خاتوون بەسەر سوڕمانێکەوە وتی: ئایا چۆن من مناڵم دەبێت کە تەمەنم گەورە بووە ولە مناڵ خستنەوە بومەتەوە، وە مێردەکەیشم پیر بووە ولەو ڕێگایەدا نەماوە؟! مناڵ بوون بەم حاڵەتەوە شتێکی سەرسوڕھێنەرە، چونکە عادەتی خەڵکی بەم شێوەیە نییە
قَالُوٓا۟ أَتَعْجَبِينَ مِنْ أَمْرِ ٱللَّهِ ۖ رَحْمَتُ ٱللَّهِ وَبَرَكَـٰتُهُۥ عَلَيْكُمْ أَهْلَ ٱلْبَيْتِ ۚ إِنَّهُۥ حَمِيدٌۭ مَّجِيدٌۭ ﴿٧٣﴾
فریشتەکان کە بینیان سارە خاتوون سەری سوڕ دەمێنێت بەو موژدەیە، پێیان وت: ئایا سەرت سوڕ دەمێنێت لەقەزا وقەدەری خوا؟! کەسی وەک تۆ لای شاراوە نییە کە خوای گەورە دەسەڵاتی ھەیە بەسەر شتی وادا، ڕەحمەت وبەرەکاتی خوای گەورە برژێت بەسەرتاندا - ئەی ئەھلو بەیتی ئیبراھیم -، بێگومان خوای گەورە سوپاسگوزارە لە تەواوی سیفات وکرداریدا، وە خاوەن شکۆ وپلە وپایەیە
فَلَمَّا ذَهَبَ عَنْ إِبْرَٰهِيمَ ٱلرَّوْعُ وَجَآءَتْهُ ٱلْبُشْرَىٰ يُجَـٰدِلُنَا فِى قَوْمِ لُوطٍ ﴿٧٤﴾
جا کاتێک ئەو ترس وبیمە لە دڵی ئیبراھیم دەرچوو وھیۆر بوویەوە کە لە ئەنجامی ئەوە تووشی بوو کە بینی میوانەکانی خواردن ناخۆن ودەستی بۆ نابەن، وە ھەواڵ و موژدەی خۆشیشی پێدرا کە ئیسحاقیان دەبێت وە لەئیسحاقیش یەعقوب دەبێت، کەوتە موجادەلە وگفتوگۆ لەگەڵ نێردراوەکانماندا سەبارەت بەگەل وھۆزەکەی لوط، لاپەڕە ١١ لە ١٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر بەڵکو سزاکەیان دوابکەوێت، وە بەڵکو لوط وماڵ ومناڵ وخێزانەکەی ڕزگار بکەن. إ ن إ برهيم لحليم أوه م نيب
إِنَّ إِبْرَٰهِيمَ لَحَلِيمٌ أَوَّٰهٌۭ مُّنِيبٌۭ ﴿٧٥﴾
بێگومان ئیبراھیم پیاوێکی لەسەر خۆ وئارامگر وبەحەوسەڵەیە، حەز دەکات تۆڵەکە دوا بکەوێت، وە زۆر ملکەچ وگەردنگیری پەروەردگاریەتی، وە زۆر نزاکار و تەوبەکارە
يَـٰٓإِبْرَٰهِيمُ أَعْرِضْ عَنْ هَـٰذَآ ۖ إِنَّهُۥ قَدْ جَآءَ أَمْرُ رَبِّكَ ۖ وَإِنَّهُمْ ءَاتِيهِمْ عَذَابٌ غَيْرُ مَرْدُودٍۢ ﴿٧٦﴾
فریشتەکان وتیان: ئەی ئیبراھیم واز بھێنە لەم موجادەلە وگفتوگۆیە لەبارەی گەل وھۆزی لوطەوە، بێگومان خوای گەورە تەقدیری کردووە بۆیان، فەرمانی خوای گەورە تەواو بووە وبڕاوەتەوە بۆ لەناو بردنیان، وە بێگومان سزایەکی گەورەیان بۆ دێت وە بە موجادەلە وگفتوگۆ ونزاکردن ناگەڕێتە دواوە
وَلَمَّا جَآءَتْ رُسُلُنَا لُوطًۭا سِىٓءَ بِهِمْ وَضَاقَ بِهِمْ ذَرْعًۭا وَقَالَ هَـٰذَا يَوْمٌ عَصِيبٌۭ ﴿٧٧﴾
ھەرکە فریشتەکان لەسەر شێوازی چەند پیاوێک چوونە لای لوط، بە هاتنیان زۆر ناڕەحەت ودڵتەنگ بوو، بە ھۆی ئەوەی ترسی لێ نیشت گەلە نێربازەکەی کە حەزیان بە ئافرەت نەدەکرد بە خراپی لەگەڵ میوانەکانی ھەڵسوکەوت بکەن، لوط لە دڵی خۆیدا وتی: بەڕاستی ڕۆژێکی زۆر سەختە، چونکە وا گومانی برد کە گەل وھۆزەکەی زاڵ ببن بەسەر میوانەکانیدا
وَجَآءَهُۥ قَوْمُهُۥ يُهْرَعُونَ إِلَيْهِ وَمِن قَبْلُ كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ ۚ قَالَ يَـٰقَوْمِ هَـٰٓؤُلَآءِ بَنَاتِى هُنَّ أَطْهَرُ لَكُمْ ۖ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَلَا تُخْزُونِ فِى ضَيْفِىٓ ۖ أَلَيْسَ مِنكُمْ رَجُلٌۭ رَّشِيدٌۭ ﴿٧٨﴾
گەل وھۆزەکەی لوط کە زانیان لوط میوانی ھاتووە بە خێرایی خۆیان کوتا بۆ ماڵی لوط بەمەبەستی دەست درێژی کردن وداوێن پیسی لەگەڵیاندا، چونکە گەلەکەی لوط کەسانێکی نێرباز بوون وحەز وئارەزوویان نەبوو بۆ ئافرەتان، لوط ئەو دیمەنە بێشەرمانەی بینی بەرگری کرد لە میوانەکانی وبڕو بیانووی بۆ ھێنانەوە وپێی وتن: ئەی گەل وھۆزەکەم، ئەوە کچەکانی منن کە بەشێکن لە ئافرەتانی ئێوە، ئەوان پاکوخاوێنترن بۆتان لە ئەنجامدانی داوێن پیسی، بۆیە لەخوا بترسن وکاری وامەکەن، وە لای میوانەکانم شەرمەزارم مەکەن، ئایا - ئەی گەلەکەم - پیاوێکی ژیر وخاوەن ھۆشتان تێدا نییە، کە ڕێگری بکات لە ئەنجامدانی ئەم کارە نەگریس وخراپەیە؟ قالوالقد علمت ما لنا فى بناتك من حق وإنك لتعلمما نريد
قَالُوا۟ لَقَدْ عَلِمْتَ مَا لَنَا فِى بَنَاتِكَ مِنْ حَقٍّۢ وَإِنَّكَ لَتَعْلَمُ مَا نُرِيدُ ﴿٧٩﴾
گەلەکەی پێیان وت: - ئەی لوط - تۆ دەزانیت ئێمە کارمان بەسەر کچەکانت وئافرەتانی خۆیشمانەوە نییە وحەزیان لێ ناکەین، وە تۆیش چاک دەزانیت ئێمە چیمان دەوێت، وە ئێمە تەنھا حەزمان بە پیاوانە
قَالَ لَوْ أَنَّ لِى بِكُمْ قُوَّةً أَوْ ءَاوِىٓ إِلَىٰ رُكْنٍۢ شَدِيدٍۢ ﴿٨٠﴾
لوط پێی وتن: ئاخ، خۆزگە لەبەرامبەر ئێوە ھێزێکم دەبوو دەمتوانی بە ھۆیەوە ڕێگریتان لێ بکەم لەوەھا کارێک، یان عەشیرەتێکم دەبوو پارێزگاریان لێ بکردمایە، ئەو کاتە منیش دەمتوانی بەرگری لە میوانەکانم بکەم
قَالُوا۟ يَـٰلُوطُ إِنَّا رُسُلُ رَبِّكَ لَن يَصِلُوٓا۟ إِلَيْكَ ۖ فَأَسْرِ بِأَهْلِكَ بِقِطْعٍۢ مِّنَ ٱلَّيْلِ وَلَا يَلْتَفِتْ مِنكُمْ أَحَدٌ إِلَّا ٱمْرَأَتَكَ ۖ إِنَّهُۥ مُصِيبُهَا مَآ أَصَابَهُمْ ۚ إِنَّ مَوْعِدَهُمُ ٱلصُّبْحُ ۚ أَلَيْسَ ٱلصُّبْحُ بِقَرِيبٍۢ ﴿٨١﴾
فریشتەکان بە لوطیان وت (سەلامی خوای لێ بێت): ئەی لوط، ئێمە نێردراوین وخوای گەورە ڕەوانەی کردوین، گەلەکەت ناتوانن دەستی خراپە ونەگریسیان درێژ بکەن بۆت، خۆت وکەس وکار وبڕواداران لە تاریکی شەودا ئەم گوند وشارە بەجێ بھێڵن ودەرچن، کەستان ئاوڕ نەداتەوە بۆ دواوە، تەنها ژنەكەت نەبێت چونکە ئەو دووچاری ھەمان سزای گەلەکەت دەبێت، وە وادەی تیاچوونیان دەمی بەیانە، کە وادەیەکی زۆر نزیکە. لاپەڕە ١٢ لە ١٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
فَلَمَّا جَآءَ أَمْرُنَا جَعَلْنَا عَـٰلِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهَا حِجَارَةًۭ مِّن سِجِّيلٍۢ مَّنضُودٍۢ ﴿٨٢﴾
جا کاتێک فەرمانمان گەیشت بۆ تیاچوون ولەناوبردنی گەلەکەی لوط گوندەکانیانمان ژێراو ژوور کرد، ئەویش بەو شێوەیە بەرزمان کردنەوە وپاشان قەڵپمان کردەوە بەسەریاندا، وە بە قوڕی سوورکراوی ڕەقی چین لەسەر چین بەردبارانمان کردن
مُّسَوَّمَةً عِندَ رَبِّكَ ۖ وَمَا هِىَ مِنَ ٱلظَّـٰلِمِينَ بِبَعِيدٍۢ ﴿٨٣﴾
ئەم بەردانە ھەریەکەیان ناوی ئەو کەسەی لەسەری دیاری کرابوو کە لێی بدات، ئەم گوندە بەردباران کراوانەیش لەستەمکارانی قوڕەیشەوە دوور نەبوون، بەڵکو نزیک بوون، ھەر کاتێک خوای گەورە قەدەری کرد وبڕیاری دا بەردیش دەبارێنێت بەسەر ئەواندا
۞ وَإِلَىٰ مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًۭا ۚ قَالَ يَـٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَـٰهٍ غَيْرُهُۥ ۖ وَلَا تَنقُصُوا۟ ٱلْمِكْيَالَ وَٱلْمِيزَانَ ۚ إِنِّىٓ أَرَىٰكُم بِخَيْرٍۢ وَإِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍۢ مُّحِيطٍۢ ﴿٨٤﴾
ى بۆ لای خەڵکی مەدیەنیش شوعەیبی برایانمان بۆ ناردن، پێی وتن: ئەی گەلەکەم، تەنھا خوای گەورە بپەرستن، وە جگە لەو ھیچ پەرستراوێکی ھەق نییە کە شایستەى پەرستن بێت، ھۆشیاربن لە کێشانە وپێوانەدا، کەموکورتی مەکەن کاتێک بۆ خەڵکی دەپێون یان بۆیان دەکێشن، بێگومان من دەبینم کە ئێوە لە ناز ونیعمەت و خۆشگوزەرانیدان، کەوابێت بە گوناھ وتاوان کردن ناز ونیعمەتەکانی خوا لە خۆتان تێک مەدەن، بەڕاستی من دەترسم کە سزای ڕۆژێکی گشتگیرتان بۆ بێت کە یەک بەیەکتان بگرێتەوە وکەستانی لێ دەرنەچن، ئەو کاتە ھیچ پەناگا وشوێنێکتان نەبێت ھانای بۆ ببەن
وَيَـٰقَوْمِ أَوْفُوا۟ ٱلْمِكْيَالَ وَٱلْمِيزَانَ بِٱلْقِسْطِ ۖ وَلَا تَبْخَسُوا۟ ٱلنَّاسَ أَشْيَآءَهُمْ وَلَا تَعْثَوْا۟ فِى ٱلْأَرْضِ مُفْسِدِينَ ﴿٨٥﴾
ئەی گەلەکەم، با پێوانە وکێشانەکانتان تێر وتەواو ودادگەرانە بێت ئەگەر ھاتوو بۆ خەڵکیتان پێوانە یان کێشانە کرد، وە ھیچ کاتێک کاڵا وکەلوپەلی خەڵکی بە فڕو فێڵ وغەش کردن وکەم پێوانەیی بێ نرخ مەکەن ومەیانخەڵەتێنن، وە وڵاتیش بە خراپەکاری وفەساد وکوشتن وبڕین وگوناه وتاوان کردن تێک مەدەن
بَقِيَّتُ ٱللَّهِ خَيْرٌۭ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ۚ وَمَآ أَنَا۠ عَلَيْكُم بِحَفِيظٍۢ ﴿٨٦﴾
ڕزق وڕۆزییەک کە خوای گەورە بە حەڵال وپێدانی مافی خەڵکی بە تەواوی وبێ کەم وکورتی بۆتانی دەھێڵێتەوە چاکترە لەو ماڵ وسەروەت وسامانەی کە بەتەرازوبازی وبڵاوکردنەوەی خراپەکاری وەری دەگرن وپەیدای دەکەن، کەوابوو ئەگەر ئێوە باوەڕدارێکی ڕاستەقینە وڕاست ودروستن بەو بەشە ڕازی بن کە خوای گەورە پێی داون وبۆتانی دەھێڵێتەوە، وە منیش چاودێر نیم بەسەر کاروکردەوە وئەو فڕوفێڵ وتەرازوبازییەی ئەنجامی دەدەن ولێپرسینەوەتان لەگەڵدا بکەم، بەڵکو ئەوەی چاودێرە بەسەر ئەو کارانەوە تەنھا ئەو زاتەیە کە ئاگاداری نھێنی وچپەکانیشتانە
قَالُوا۟ يَـٰشُعَيْبُ أَصَلَوٰتُكَ تَأْمُرُكَ أَن نَّتْرُكَ مَا يَعْبُدُ ءَابَآؤُنَآ أَوْ أَن نَّفْعَلَ فِىٓ أَمْوَٰلِنَا مَا نَشَـٰٓؤُا۟ ۖ إِنَّكَ لَأَنتَ ٱلْحَلِيمُ ٱلرَّشِيدُ ﴿٨٧﴾
لە وەڵامدا گەلەکەی شوعەیب پێیان وت: ئەی شوعەیب، ئایا ئەو نوێژانەی کە ئەنجامیان دەدەیت بۆ خوای گەورە فەرمانت پێ دەکەن کە ئێمە واز لەو بت وخوایانە بھێنین کە باوباپیرانمان پەرستویانن؟ وە ڕێگریمان لێدەکەن کە بە ئارەزووی خۆمان چیمان بوێت لەگەڵ ماڵ وسامانەکەماندا ئەنجامی بدەین؟ یان چۆنمان بوێت گەشەی پێ بدەین وزیادی بکەین؟ وە پێیان وت: بەڕاستی تۆ کەسێکی ھێمن ولەسەرخۆ وژیر ودانا بوویت پێش ئەوەی دەست بکەیت بەم بانگەوازە، باشە ئەوە تووشی چی بوویت وا خۆت سەرقاڵ کردووە بەم قسە وباسانەوە؟ لاپەڕە ١٣ لە ١٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
قَالَ يَـٰقَوْمِ أَرَءَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٍۢ مِّن رَّبِّى وَرَزَقَنِى مِنْهُ رِزْقًا حَسَنًۭا ۚ وَمَآ أُرِيدُ أَنْ أُخَالِفَكُمْ إِلَىٰ مَآ أَنْهَىٰكُمْ عَنْهُ ۚ إِنْ أُرِيدُ إِلَّا ٱلْإِصْلَـٰحَ مَا ٱسْتَطَعْتُ ۚ وَمَا تَوْفِيقِىٓ إِلَّا بِٱللَّهِ ۚ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ ﴿٨٨﴾
ئەمجا شوعەیب بە گەلەکەی وت: ئەی گەلەکەم باشە ئەگەر من بەڵگەی ڕوون وئاشکرا وچاوڕوونیم لای پەروەردگارمەوە بۆ ھێنان، وە ڕزق وڕۆزی پاک وحەڵاڵی پێدام، وە لەو رزق ورۆزییە پێغەمبەرێتی پێ بەخشیم، ئایا ئەو کاتە ئێوە ھەڵوێستان چی دەبێت؟ وە من نامەوێت ڕێگری کارێکتان لێ بکەم، بەڵام خۆیشم ئەنجامی بدەم، بێگومان من تەنھا کاری چاکە وچاکسازیم بۆ ئێوە دەوێت، ئەویش بەوەی بە پێی توانای خۆم بانگتان بکەم بۆ یەکخواپەرستی وتاعەت وگوێڕایەڵێ پەروەردگار، وە دۆزینەوەی تەوفیق وسەرفرازی وڕێگای ڕاست وھیدایەتیش تەنھا بە خوایە، وە لەھەموو کاروبارێکیشمدا تەنھا پشت وپەنام ھەر ئەوە وھەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێمەوە
وَيَـٰقَوْمِ لَا يَجْرِمَنَّكُمْ شِقَاقِىٓ أَن يُصِيبَكُم مِّثْلُ مَآ أَصَابَ قَوْمَ نُوحٍ أَوْ قَوْمَ هُودٍ أَوْ قَوْمَ صَـٰلِحٍۢ ۚ وَمَا قَوْمُ لُوطٍۢ مِّنكُم بِبَعِيدٍۢ ﴿٨٩﴾
منكم ببعيد ئەی گەلەکەم ناکۆکی ودوژمنایەتیتان بۆ من واتان لێ نەکات ھەڵتانێت وسووربن لەسەر بێباوەڕی، بەو ھۆیەوە دووچاری ئەو سزا وبەڵایە بن کە دووچاری گەلی نوح یان گەلی ھود یان گەلی صاڵح بوو، خۆ بەسەرھاتی گەلی لوطیش لە ڕووی جێگا ولە ڕووی کاتیشەوە لە ئێوەوە دوور نییە، خۆ دەزانن چیان بەسەرھات، دەی کەوابوو پەند وئامۆژگاری لێ وەربگرن
وَٱسْتَغْفِرُوا۟ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوٓا۟ إِلَيْهِ ۚ إِنَّ رَبِّى رَحِيمٌۭ وَدُودٌۭ ﴿٩٠﴾
داوای لێبوردن لە پەروەردگارتان بکەن، پاشان بگەڕێنەوە بۆ لای وتەوبە بکەن لە گوناھەکانتان، بێگومان پەروەردگارم زۆر بە ڕەحم ومیھرەبانە بەرامبەر تەوبەکاران، وە زۆریش خۆشیانی دەوێت
قَالُوا۟ يَـٰشُعَيْبُ مَا نَفْقَهُ كَثِيرًۭا مِّمَّا تَقُولُ وَإِنَّا لَنَرَىٰكَ فِينَا ضَعِيفًۭا ۖ وَلَوْلَا رَهْطُكَ لَرَجَمْنَـٰكَ ۖ وَمَآ أَنتَ عَلَيْنَا بِعَزِيزٍۢ ﴿٩١﴾
گەلەکەی شوعەیب بە شوعەیبیان وت: ئەی شوعەیب، ئێمە لە زۆرێکی ئەوەی ھێناوتە تێناگەین وحاڵی نابین، وە بێگومان لەناو خۆیشماندا بە مرۆڤێکی لا وازت دەبینین، چونکە چاوەکانت کز بوون وخەریکە کوێر دەبن، ئەگەر عەشیرەت وھۆز وخزمەکانت لەسەر بیروباوەڕی ئێمە نەبوونایە ئەوا بەردبارانمان دەکردیت و دەمانکوشتیت، وە تۆیش ھێندە بە دەسەڵات نیت تاوەکو بترسین لە کوشتنت، بەڵام لەبەر ڕێزی عەشیرەت وھۆزەکەت وازمان لە کوشتنت ھێناوە
قَالَ يَـٰقَوْمِ أَرَهْطِىٓ أَعَزُّ عَلَيْكُم مِّنَ ٱللَّهِ وَٱتَّخَذْتُمُوهُ وَرَآءَكُمْ ظِهْرِيًّا ۖ إِنَّ رَبِّى بِمَا تَعْمَلُونَ مُحِيطٌۭ ﴿٩٢﴾
شوعەیبیش لە وەڵامدا بە گەلەکەی وت: ئەی گەلەکەم ئایا عەشیرەت وھۆزەکەم لا تان لە خوای گەورە بەڕێزتر وخۆشەویسترە؟ وە خوای گەورەتان پشتگوێ خستووە و وازتان لێھێناوە ھەر لەبەر ئەوەیشە باوەڕتان نەھێناوە بە پێغەمبەرەکەی کە بۆی ناردون، بێگومان پەروەردگارم ئاگاداری ھەموو کارەکانتانە، وە لە دونیا لە ناوتان دەبات و تۆڵەتان لێ دەسێنێتەوە، وە لە دواڕۆژیشدا سزای سەختان پێ دەچێژێت
وَيَـٰقَوْمِ ٱعْمَلُوا۟ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمْ إِنِّى عَـٰمِلٌۭ ۖ سَوْفَ تَعْلَمُونَ مَن يَأْتِيهِ عَذَابٌۭ يُخْزِيهِ وَمَنْ هُوَ كَـٰذِبٌۭ ۖ وَٱرْتَقِبُوٓا۟ إِنِّى مَعَكُمْ رَقِيبٌۭ ﴿٩٣﴾
معكم رقيب ئەی گەلەکەم ھێندەی لە تواناتاندا ھەیە لەسەر ئەو ڕێچکەیەی لەسەری بوون وھەرچیتان کردووە وئەنجامتان داوە ھەر ئەوە بکەن وبەردەوام بن لەسەری، وە منیش ھێندەی لە توانامدا ھەیە خەریکی ئەو کارە دەبم کە پێی ڕازیم، پاشان دەزانن کاممان سزای سەختمان بۆی دێت وسووک وڕیسوای دەکات، وە کێش درۆ دەکات لەوەی بانگەشەی بۆ دەکات، چاوەڕێی بڕیاری خوابن، منیش لەگەڵ ئێوە چاوەڕێ دەکەم. لاپەڕە ١٤ لە ١٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَلَمَّا جَآءَ أَمْرُنَا نَجَّيْنَا شُعَيْبًۭا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ بِرَحْمَةٍۢ مِّنَّا وَأَخَذَتِ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ٱلصَّيْحَةُ فَأَصْبَحُوا۟ فِى دِيَـٰرِهِمْ جَـٰثِمِينَ ﴿٩٤﴾
جثمين جاکاتێک بڕیاری ئێمە ھات بۆ سزادان ولەناو بردنی گەلی شوعەیب، شوعەیب وئەوانەیش کە لەگەڵیدا باوەڕیان ھێنابوو بەڕەحم ومیھرەبانی خۆمان ڕزگارمان کردن، وە تاوانباران وستەمکارانی گەلەکەیشیمان بە دەنگێکی زۆر گەورەی بەھێز لەناوبردن، وە ھەر لەشوێنی خۆیان ھەموویان دەمەونخون کەوتن ومردن، ڕومەتیان نوسابوو بە گڵ وخۆڵەکەوە
كَأَن لَّمْ يَغْنَوْا۟ فِيهَآ ۗ أَلَا بُعْدًۭا لِّمَدْيَنَ كَمَا بَعِدَتْ ثَمُودُ ﴿٩٥﴾
ھەر وەک ئەوەی لەو شوێن وجێگایە نەبووبن ونەژیابن، ھۆشیاربن خوای گەورە خەڵکی مەدیەنی لە ڕەحم ومیھرەبانی خۆی وەدەرنا، بەوەی دووچاری سزای سەختی کردن، ھەروەک چۆن خوای گەورە گەلی سەموودی لە ڕەحم ومیھرەبانی خۆی دەرکرد، بەوەی خەشم وقین وسزای خۆی باراندە سەریان. ولقد أرسلنا موس بٔايتنا وسلطن م بين
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَـٰتِنَا وَسُلْطَـٰنٍۢ مُّبِينٍ ﴿٩٦﴾
بێگومان موسا پێغەمبەریشمان ڕەوان کرد بەنیشانەکانی خۆمانەوە لەسەر یەکخواپەرستی پەروەردگار، وە بەڵگەی ڕوون وئاشکراوە لەسەر ڕاستی ودروستی ئەو پەیامەی ھێنابووی
إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِۦ فَٱتَّبَعُوٓا۟ أَمْرَ فِرْعَوْنَ ۖ وَمَآ أَمْرُ فِرْعَوْنَ بِرَشِيدٍۢ ﴿٩٧﴾
ڕەوانەمان کرد بۆ لای فیرعەون وناودارانی گەلەکەی، ئەوە بوو ناوداران وئەشرافەکانیش بە کوفر وبێباوەڕ بوون شوێن فەرمانەکانی فیرعەون کەوتن، خۆ فەرمانی فیرعەونیش فەرمانێکی ڕاست ودروست نەبوون تاوەکو شایانی ئەوە بێت شوێنی بکەون
يَقْدُمُ قَوْمَهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ فَأَوْرَدَهُمُ ٱلنَّارَ ۖ وَبِئْسَ ٱلْوِرْدُ ٱلْمَوْرُودُ ﴿٩٨﴾
لە ڕۆژی قیامەتدا فیرعەون پێش گەل وھۆز ودەستە وتاقمەکەی دەکەوێت تاوەکو خۆی وئەوانیش دەخاتە نێو ئاگری دۆزەخەوە، چەند خراپ ونەگریسە ئەو ئاگرە کە جێگای ئاوخواردنەوە وحەوانەوەی گەل وھۆزێکی شەکەت بێت
وَأُتْبِعُوا۟ فِى هَـٰذِهِۦ لَعْنَةًۭ وَيَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۚ بِئْسَ ٱلرِّفْدُ ٱلْمَرْفُودُ ﴿٩٩﴾
خوای گەورە لە ژیانی دونیادا نەفرینیان لێ دەکات ولە ڕەحم ومیھرەبانی خۆی دەری کردن، لەگەڵ ئەوەی دووچاری نوقم بوونی نێو دەریاش بوون، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا لە ڕەحمەتی خوا بەدوورن، چەند خراپ ونەگریسە نەفرەت وسزای دونیا وقیامەت کۆببێتەوە لەسەریان
ذَٰلِكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلْقُرَىٰ نَقُصُّهُۥ عَلَيْكَ ۖ مِنْهَا قَآئِمٌۭ وَحَصِيدٌۭ ﴿١٠٠﴾
ئەی پێغەمبەر - ئەو چیرۆک وداستان وھەواڵەی لەبارەی گوند وشارەکانەوە لەم سورەتەدا بۆت باسدەکەین، ھەندێکیان شوێنەوارەکانیان ماون، وە ھەندێکی تریشیان وێران بوون وشوێنەواریان نەماوە وڕوخاون
وَمَا ظَلَمْنَـٰهُمْ وَلَـٰكِن ظَلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ ۖ فَمَآ أَغْنَتْ عَنْهُمْ ءَالِهَتُهُمُ ٱلَّتِى يَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍۢ لَّمَّا جَآءَ أَمْرُ رَبِّكَ ۖ وَمَا زَادُوهُمْ غَيْرَ تَتْبِيبٍۢ ﴿١٠١﴾
لەوەی دووچارمان کردن لە سزا وتیاچوون ھیچ ستەمێکمان لێ نەکردن، بەڵکو ئەوان خۆیان ستەمیان لەخۆیان کرد، چونکە بە کوفر وبێباوەڕی خۆیان دووچاری تیاچوون کردەوە، ئەو خوایانەی کە دەیانپەرستن ولێیان دەپاڕانەوە جگە لە اللە نەیانتوانی فریایان کەون وبیانپارێزن لەو سزایەی کە بەفەرمانی خوا بۆیان دابەزی - ئەی پێغەمبەر -، لاپەڕە ١٥ لە ١٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر وە جگە لە خەسارۆمەندی وتیاچون وماڵ وێرانی ھیچ شتێکیان بۆ زیاد نەکردن
وَكَذَٰلِكَ أَخْذُ رَبِّكَ إِذَآ أَخَذَ ٱلْقُرَىٰ وَهِىَ ظَـٰلِمَةٌ ۚ إِنَّ أَخْذَهُۥٓ أَلِيمٌۭ شَدِيدٌ ﴿١٠٢﴾
ئەی پێغەمبەر - سزا وگرتنی پەروەردگارت لە ھەموو جێگا وکاتێکدا بەو شێوەیەیە بۆ ئەو گوند وشارانەی کە بێباوەڕن وپێغەمبەرەکانیان بەدرۆ خستەوە، بێگومان سزا و گرتنی پەروەردگارت بۆ ئەو گوند وشارانەی لەناوی بردن سزایەکی زۆر بەئێش وسەخت بوون
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةًۭ لِّمَنْ خَافَ عَذَابَ ٱلْـَٔاخِرَةِ ۚ ذَٰلِكَ يَوْمٌۭ مَّجْمُوعٌۭ لَّهُ ٱلنَّاسُ وَذَٰلِكَ يَوْمٌۭ مَّشْهُودٌۭ ﴿١٠٣﴾
بەڕاستی ئەم سزا ولەناوبردنە توندەی بێباوەڕان پەند وئامۆژگاری تێدایە بۆ ئەوانەی لە سزای ڕۆژی قیامەت دەترسێن، ئەو ڕۆژەی کە تەواوی خەڵکی بۆ کۆ دەکرێتەوە بۆ لێپرسینەوە، وە ئەوە ڕۆژێکە کە ھەموو خەڵکی چاک وخراپ دەیبینن. وما نؤخره إ ل الأجل م عدود
وَمَا نُؤَخِّرُهُۥٓ إِلَّا لِأَجَلٍۢ مَّعْدُودٍۢ ﴿١٠٤﴾
بەھیچ شێوەیەک ئەو ڕۆژە دواناخەین، مەگەر بۆ کاتی دیاریکراوی خۆی نەبێت. ى
يَوْمَ يَأْتِ لَا تَكَلَّمُ نَفْسٌ إِلَّا بِإِذْنِهِۦ ۚ فَمِنْهُمْ شَقِىٌّۭ وَسَعِيدٌۭ ﴿١٠٥﴾
ئەوە ڕۆژێکە ئەگەر ھات ھیچ کەسێک ناتوانێت بی مۆڵەت وئیزنی ئەو نە قسە بکات وە نە تکا وشەفاعەتیش بۆ ھیچ کەسێک، لەو ڕۆژەدا خەلکی دوو جۆرن: کەسانێکی سەرگەردان وبەدبەخت کە دەچنە ناو ئاگری دۆزەخەوە، وە کەسانێکی تریش خۆشبەخت وبەختەوەرن کە دەچنە ناو بەھەشتەوە
فَأَمَّا ٱلَّذِينَ شَقُوا۟ فَفِى ٱلنَّارِ لَهُمْ فِيهَا زَفِيرٌۭ وَشَهِيقٌ ﴿١٠٦﴾
سەرگەردان وبەدبەختەکان بە ھۆی کوفر وبێباوەڕی وخراپەکاریانەوە دەچنە دۆزەخەوە، کە دەنگی ھەناسە وتەنگە نەفەسیان لە گەروویان دێت لەتاو ناڕەحەتی و بڵێسەی ئەو ئاگرەی چوونەتە ناویەوە
خَـٰلِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ ٱلسَّمَـٰوَٰتُ وَٱلْأَرْضُ إِلَّا مَا شَآءَ رَبُّكَ ۚ إِنَّ رَبَّكَ فَعَّالٌۭ لِّمَا يُرِيدُ ﴿١٠٧﴾
تا ئاسمانەکان وزەوی بمێنن ئەوانیش لەناو ئاگر بەھەمیشەیی دەمێیننەوە ولێی دەرناچن، مەگەر کەسانێک لە گوناھبار وتاوانبارانی یەکخواپەرست کە خوا خۆی ویستی لەسەر بێت لە دۆزەخ دەریان بھێنێت، - ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی پەروەردگارت ھەرچییەکی بوێت وویستی لەسەر بێت ئەنجامی دەدات وکەس نییە بتوانێ ڕێگری لە زاتی گەورەی ئەو بکات
۞ وَأَمَّا ٱلَّذِينَ سُعِدُوا۟ فَفِى ٱلْجَنَّةِ خَـٰلِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ ٱلسَّمَـٰوَٰتُ وَٱلْأَرْضُ إِلَّا مَا شَآءَ رَبُّكَ ۖ عَطَآءً غَيْرَ مَجْذُوذٍۢ ﴿١٠٨﴾
مجذوذ بەڵام ئەوانەی کە خۆشبەخت وبەختەوەر بوون بە باوەڕی ڕاست ودروست وئەنجامدانی کردەوەی چاکە، تا ئاسمانەکان وزەوی بەردەوام بن بەھەمیشەیی لە بەھەشتدا دەمێننەوە، مەگەر کەسانێک لە سەرپێچیکاری باوەڕداران نەبێت پێش ئەوەی خوا بیانخاتە بەھەشتەوە ویستی وابوبێت کە بیانخاتە ناو ئاگرەوە وپاکی کردبێتنەوە لەگوناھ و تاوان، بەراستی ناز ونیعمەتی خوای گەورە بۆ ئەھلی بەھەشت ھەمیشەیی ونەبڕاوەیە. لاپەڕە ١٦ لە ١٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
فَلَا تَكُ فِى مِرْيَةٍۢ مِّمَّا يَعْبُدُ هَـٰٓؤُلَآءِ ۚ مَا يَعْبُدُونَ إِلَّا كَمَا يَعْبُدُ ءَابَآؤُهُم مِّن قَبْلُ ۚ وَإِنَّا لَمُوَفُّوهُمْ نَصِيبَهُمْ غَيْرَ مَنقُوصٍۢ ﴿١٠٩﴾
منقوص - ئەی پێغەمبەر - ھیچ گومان ودوو دڵ مەبە لە پڕوپوچی وبەتاڵی ئەو خوایانەی موشریک وبتپەرستەکان دەیپەرستن، ئەوان ھیچ بەڵگەیەکی شەرعی وژیرییان پێ نییە لەسەر ڕاستی ودروستی ئەوەی دەیپەرستن، بەڵکو تەنھا شتێک ئەوان وا لێ دەکات ئەو بتانە بپەرستن چاولێکەری باوباپیرانیانە، وە دڵنیابە ئێمە بەشی تەواوی خۆیان بێ ھیچ کەم وکورتییەک لە سزای دۆزەخ بۆ تەواو دەکەین
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَـٰبَ فَٱخْتُلِفَ فِيهِ ۚ وَلَوْلَا كَلِمَةٌۭ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ لَقُضِىَ بَيْنَهُمْ ۚ وَإِنَّهُمْ لَفِى شَكٍّۢ مِّنْهُ مُرِيبٍۢ ﴿١١٠﴾
مريب بێگومان ئێمە تەوراتمان بە موسا دا، وە خەڵکی جیاوازی وناکۆکیان لەناودا بۆ دروست بوو، ھەندێکیان باوەڕیان پێھێنا، وە ھەندێکی تریشیان بێباوەڕ بوون پێی، ئەگەر لەبەر ئەو بڕیار وفەرمانە نەبوایە کە خوای گەورە پێشوتر داویەتی کە سزایان بۆ پێش ناخرێت بەڵکو خوای گەورە لەبەر حیکمەتێک بۆی دواخستوون بۆ ڕۆژی قیامەت، ئەوا خوای گەورە بڕیار لە نێوانیاندا ئەدا وئەو سزایەی کە شایستەیانە لە دونیا بۆیان دادەبەزێ، بەڕاستی بێباوەڕان لە بتپەرست وموشریک وجولەکەکان سەبارەت بەڕاستی ودروستی قورئان لە گومان ودوو دڵیدان. ل
وَإِنَّ كُلًّۭا لَّمَّا لَيُوَفِّيَنَّهُمْ رَبُّكَ أَعْمَـٰلَهُمْ ۚ إِنَّهُۥ بِمَا يَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ ﴿١١١﴾
بێگومان - ئەی پێغەمبەری خوا - ئەوانەی لە گومان ودوو دڵیدان سەبارەت بە قورئان پەروەردگارت بەتێر وتەسەلی پاداشتی کردەوەکانیان دەداتەوە، ھەرکەسێکیان خێری ئەنجام دابێت بەچاکە پاداشتی دەدرێتەوە، وە ئەوەیشی خراپەی ئەنجام دابێت سزاکەی وەردەگرێتەوە، بەڕاستی پەروەردگارت ئاگادارە وزانایە بەتەواوی وردەكاری ئەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لە کاروکردەوەیانی لا شاراوە ونھێنی نییە
فَٱسْتَقِمْ كَمَآ أُمِرْتَ وَمَن تَابَ مَعَكَ وَلَا تَطْغَوْا۟ ۚ إِنَّهُۥ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ ﴿١١٢﴾
کەوابوو - ئەی پێغەمبەری خوا - بەردەوامبە لەسەر ئەو ڕێگا ڕاستەی کە خوا فەرمانی پێکردویت لەسەری بیت، فەرمانەکانی بەجێ بھێنە ودوور بکەوەرەوە لەڕێگرییەکانی، وە ئەو باوەڕدارانەیشی لەگەڵ تۆدان وتەوبەیان کردووە وگەڕاونەتەوە بۆ لایی خوا با دامەزراو بن لەسەر ئاینەکەیان، ھەرگیز بە ئەجامدانی گوناھ وتاوان با سنورەکانی خوا نەبەزێنن، چونکە ئەو ھیچ کاروکردەوەیەکی ئێوەی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە پاداشت وسزای ھەمووشیتان دەداتەوە
وَلَا تَرْكَنُوٓا۟ إِلَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ فَتَمَسَّكُمُ ٱلنَّارُ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِنْ أَوْلِيَآءَ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ ﴿١١٣﴾
ئەی باوەڕداران ھیچ مەیلی دڵتان نەبێت بەلای ستەمکار وبێباوەڕاندا وپشتگیریان مەکەن بە کلکە لەقێ ودەربڕینی خۆشەویستی بۆیان، چونکە بەو ھۆیەوە دووچاری سزای دۆزەخ دەبن، وە ئەو کاتە جگە لە خوای گەورە ھیچ پشتیوان وکۆمەکییەکتان نابێت کە لە دۆزەخ دەرتان بھێنێت وڕزگارتان بکات، وە پاشان کەسێکیش شک نابەن سەرتان بخات
وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ طَرَفَىِ ٱلنَّهَارِ وَزُلَفًۭا مِّنَ ٱلَّيْلِ ۚ إِنَّ ٱلْحَسَنَـٰتِ يُذْهِبْنَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ ۚ ذَٰلِكَ ذِكْرَىٰ لِلذَّٰكِرِينَ ﴿١١٤﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - بەجوانترین شێوە لە ھەردوولای ڕۆژدا نوێژەکانت ئەنجام بدە، ئەویش نوێژەکانی سەرەتای ڕۆژ وکۆتاییەکەیەتی، وە بەجوانترین شێوەیش نوێژەکانی شەو ئەنجام بدە کە مەبەست پێی نوێژی شێوان وخەوتنانە، بێگومان کاروکردەوەی چاکە گوناھە بچووکەکان دەسڕێتەوە ونایانھێڵێت، ئەوەی باسکرا پەند و ئامۆژگارییە بۆ کەسانێک کە بیردەکەنەوە ویادی خوا دەکەن
وَٱصْبِرْ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُحْسِنِينَ ﴿١١٥﴾
ئەی پێغەمبەر - ئارامگربە لەسەر ئەنجامدانی ئەو کاروکردەوانەی فەرمانت پێکراوە بە ئەنجامدانیان، ئەویش بەوەی دامەزراوبە لەسەر بیروباوەڕەکەت، وە ئارامگریشبە لەسەر دوورکەوتنەوە لەستەمکار ومەیلی خۆشەویستی بۆیان، بێگومان خوای گەورە پاداشتی چاکەکاران پوچ وبەتاڵ ناکاتەوە، بەڵکو جوانترینی کاروکردەوەکانیان لێ لاپەڕە ١٧ لە ١٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر وەردەگرێت، وە بە جوانترین پاداشتیش پاداشتی کردەوە چاکەکانیان دەداتەوە
فَلَوْلَا كَانَ مِنَ ٱلْقُرُونِ مِن قَبْلِكُمْ أُو۟لُوا۟ بَقِيَّةٍۢ يَنْهَوْنَ عَنِ ٱلْفَسَادِ فِى ٱلْأَرْضِ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّمَّنْ أَنجَيْنَا مِنْهُمْ ۗ وَٱتَّبَعَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مَآ أُتْرِفُوا۟ فِيهِ وَكَانُوا۟ مُجْرِمِينَ ﴿١١٦﴾
ئەوە بۆ لە ئوممەتانی سزادراوی پێش ئێوە چەند کەسێکی ژیر وھۆشیار نەبوون ڕێگری لەو خەڵکە بکەن کە بێباوەڕی وکاری خراپە ئەنجام نەدەن لەسەر زەویدا؟ ! ھیچ کەسێکی وایان تێدا نەبوو جگە کەمێکیان نەبێت ڕێگری خەڵکیان کرد لە ئەنجامدانی گوناھ وتاوان وخراپەکاری، ئەو کاتەی گەلە ستەمکارەکەی ئەوانمان لەناوبرد ئەو خەڵکەکەمان ڕزگار کرد ولەناومان نەبردن، وە ستەمکاران وبێباوەڕان شوێنی خۆشگوزەرانییەکانی دونیا کەوتن وتێدا مەست وسەرخۆش بوون، وە چوونە ڕیزی گوناھکار وستەمکارانەوە
وَمَا كَانَ رَبُّكَ لِيُهْلِكَ ٱلْقُرَىٰ بِظُلْمٍۢ وَأَهْلُهَا مُصْلِحُونَ ﴿١١٧﴾
ئەی پێغەبەری خوا - ھەرگیز پەروەردگارت خەڵکی ھیچ گوند وشارێکی لەناو نەبردووە ئەگەر چاکەکارو وچاکەخواز بووبن لەسەر زەوی، بەڵکو کاتێک لەناوی بردوون کە خەڵکەکەی خراپەکار وبێباوەڕ وگوناھکار بوون
وَلَوْ شَآءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ ٱلنَّاسَ أُمَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ ۖ وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ ﴿١١٨﴾
ئەی پێغەمبەر - ئەگەر پەروەردگارت بیویستایە کە ھەموو خەڵکی لەسەر ھەق وڕاستی وئاینی ڕاست ودروست بونایە ئەوا دەیکرد، بەڵام ئەوەی نەویستووە، بەڵکو ھەمیشە وبەدرێژی ڕۆژگار ناتەبا وناکۆک بوون ئەویش بە ھۆی ئەوەی کە شوێن ھەواو ھەوەس وئارەزووی خۆیان وخراپەکاری کەوتون
إِلَّا مَن رَّحِمَ رَبُّكَ ۚ وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمْ ۗ وَتَمَّتْ كَلِمَةُ رَبِّكَ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ ٱلْجِنَّةِ وَٱلنَّاسِ أَجْمَعِينَ ﴿١١٩﴾
جگە کەسێک نەبێت کە پەروەردگارت بەزەیی پێیدا ھاتبێتەوە ڕێنومایی کردبێت وتەوفیقی دابێت، ئەوانە لەیەکخواپەرستی پەروەردگارت ھیچ ناکۆک وناتەبا نین، ھەر لەبەر ئەو تاقیکردنەوەیەش کە ناکۆک دەبن لە نێو یەکدا دروستی کردوون، ئەو کاتە ھەندێکیان بەدبەخت وبەدکارن، وە ھەندێکی تریشان بەختەوەر وچاکەکارن، وە - ئەی پێغەمبەر - بڕیاریلپەورەردگارت ھەر لە ئەزەلەوە دەرچووە کە دەبێت دۆزەخ پر بکەم لە شوێنکەوتوانی شەیتان لە جنۆکە ومرۆڤەکان
وَكُلًّۭا نَّقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِۦ فُؤَادَكَ ۚ وَجَآءَكَ فِى هَـٰذِهِ ٱلْحَقُّ وَمَوْعِظَةٌۭ وَذِكْرَىٰ لِلْمُؤْمِنِينَ ﴿١٢٠﴾
ئەی پێغەمبەر - ھەرچی ھەواڵ وبەسەرھاتێکی پێغەمبەرانی پێش خۆتە کە بۆتی دەگێڕینەوە بۆ ئەوەیە کە دڵ ودەروونت دامەرزاو وبەھێز بکەین لەسەر ھەق وڕاستی و ئاینەکەت، وە دڵنیایشبە ھەرچیەک بۆت ھاتووە لەم سورەتەدا ھەق وڕاستییە وھیچ گومانی تێدا نییە، وە ھەر لەم سورەتەدا پەند وئامۆژگاری ھاتووە بۆ بێباوەڕان، وە بیرخستنەوەیش بۆ باوەڕداران، ئەو باوەڕدارانەی بیرخستنەوە سوودی دەبیت بۆیان
وَقُل لِّلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ ٱعْمَلُوا۟ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمْ إِنَّا عَـٰمِلُونَ ﴿١٢١﴾
ئەی پێغەمبەر - بەوانە بڵێ کە باوەڕیان بە اللە نییە، وە بەیەکخوایش نایپەرستن: لەسەر ڕێچکە وڕێبازی خۆتان بەردەوامبن کە پشتھەڵکردنە لەھەق وراستی وڕێگری کردنی خەڵکییە لە باوەڕھێنان، وە ئێمەیش بەردەوام ودامەزراو دەبین لەسەر ڕێگا وڕێبازی خۆمان وبانگەوازیشی بۆ دەکەین وئارام وخۆگریش دەبین لەسەر ھەر ناڕەحەتییەک دێتە ڕێگامان
وَٱنتَظِرُوٓا۟ إِنَّا مُنتَظِرُونَ ﴿١٢٢﴾
چاوەڕوانی سەرەنجامی ئێمە بن چیمان بەسەر دێت، وە ئێمەیش چاوەڕوانی ئێوە دەکەین کە چیتان بە سەر دێت. لاپەڕە ١٨ لە ١٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَلِلَّهِ غَيْبُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَإِلَيْهِ يُرْجَعُ ٱلْأَمْرُ كُلُّهُۥ فَٱعْبُدْهُ وَتَوَكَّلْ عَلَيْهِ ۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَـٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ﴿١٢٣﴾
تەنها خوای تاک وتەنھا عیلم وزانیاری ھەیە بە تەواوی شتە نھێنیەکانی ئاسمانەکان وزەوی، وە ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە ھەموو کار وبڕیارێکیش لە ڕۆژی قیامەتدا ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێتەوە، کەوابێت - ئەی پێغەمبەری خوا - تەنھا ھەر ئەو بپەرستە، وە لەھەموو کارێکیشتدا پشت وپەنات با ھەر ئەو بێت، وە پەروەردگارت غافڵ وبێ ئاگا نییە لەوەی بێباوەڕان وخوانەناسان ئەنجامی دەدەن، بەڵکو زانا وئاگادارە پێیان، وە تۆڵەی ھەمووشیان لێ دەسێنێتەوە. لاپەڕە ١٩ لە ١٩ moc.hgelp