سەرەکیتەفسیريونس (10)

تەفسیر يونس — Yunus (10)

مەککی · 109 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

الٓر ۚ تِلْكَ ءَايَـٰتُ ٱلْكِتَـٰبِ ٱلْحَكِيمِ ﴿١﴾

مەحکەم وواتا ومەبەست دیارن کە پێکھاتوون لە چەندین حیکمەت وکۆمەڵێک ئەحکامی بەپێز

أَكَانَ لِلنَّاسِ عَجَبًا أَنْ أَوْحَيْنَآ إِلَىٰ رَجُلٍۢ مِّنْهُمْ أَنْ أَنذِرِ ٱلنَّاسَ وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَنَّ لَهُمْ قَدَمَ صِدْقٍ عِندَ رَبِّهِمْ ۗ قَالَ ٱلْكَـٰفِرُونَ إِنَّ هَـٰذَا لَسَـٰحِرٌۭ مُّبِينٌ ﴿٢﴾

ئایا بۆ خەڵکی جێگای سەرسوڕمانە کە ئێمە وەحیمان بۆ پیاوێک کردووە لە جنسی خۆیان ومرۆڤە، فەرمانمان پێکردووە کە سەرجەم خەڵکی لە سزای خوا بترسێنە؟! جا - ئەی پێغەمبەر - موژدە بدە بەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە بە خوای گەورە، لەبەرامبەر ئەو کاروکردەوە باشانەی کە پێش دەستی خۆیان خستووە خوای گەورە پلە و پایەیەکی بەرزی بۆ ئامادە کردوون، کەچی بێباوەڕەکان وتیان: ئەم پیاوەی ئەم ئایەتانەی ھێناوە جادووگەرێکی ڕوون وئاشکرایە

إِنَّ رَبَّكُمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۖ يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ ۖ مَا مِن شَفِيعٍ إِلَّا مِنۢ بَعْدِ إِذْنِهِۦ ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ فَٱعْبُدُوهُ ۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ﴿٣﴾

ئەی ئەوانەی سەرتان سووڕ دەمێنێت لەوەھا کارێک پەروەردگاری ئێوە اللە (جل جلالە) وە کە ئاسمانەکانی بەو گەورەییە، وە زەویشی بەو فراوانییە لە شەش ڕۆژدا دروستکردووە، پاشان بەرز وبڵند بوویەوە بۆ سەر عەرش بەو شێوەیەی کە شایستە وشیاوی زاتی ھەق تەعالای ئەو بێت، ئیتر چۆن سەرتان سوڕ دەمێنێت کە خوای گەورە پێغەمبەرێک لە ڕەگەز وجنسی خۆتان بۆ بنێرێت؟! ھەر ئەو بە تەنھا بۆ خۆی کاروباری تەواوی موڵکی فراوانی خۆی بەرێوە دەبات وھەڵی دەسوڕێنێت، وە ھیچ کەسێک بەبێ مۆڵەت وڕەزامەندی ئەو ناتوانێت شەفاعەت وتکا بۆ ھیچ کەسێک بکات، ئەو زاتەی ئەوە سیفاتی بێت (اللە) تەعالایە کە پەروەردگاری ئێوەیە، جا بۆیە ئێوەیش تەنھا ھەر ئەو بپەرستن، ئاخۆ ئیتر بەم ھەمووە بەڵگە ڕوون ودیارانە پەند وئامۆژگاری وەرناگرن؟ ھەرکەسێک بەئەندازەی تۆزقاڵێک ژیری وزانیاری ھەبێت پەند و ئامۆژگاری لەمە وەردەگرێت وباوەڕی پێ دەھێنێت

إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًۭا ۖ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقًّا ۚ إِنَّهُۥ يَبْدَؤُا۟ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ لِيَجْزِىَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ بِٱلْقِسْطِ ۚ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَهُمْ شَرَابٌۭ مِّنْ حَمِيمٍۢ وَعَذَابٌ أَلِيمٌۢ بِمَا كَانُوا۟ يَكْفُرُونَ ﴿٤﴾

گەڕانەوەیشتان ھەموو ھەر بۆ لای ئەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، بۆ ئەوەی پاداشت وسزای کاروکردەوەکانتان بداتەوە، خوای گەورە بەمە بەڵێنی ڕاست ودروستی داوە بە خەڵکی وە ھیچ کاتێکیش پێچەوانەی بەڵێنەکەی ڕوونادات، وە ئەو بەدەسەڵاتە لەجێ بەجێکردنیدا، چونکە بەڕاستی ھەر ئەو بۆ خۆی لە سەرەتاوە دروستکراوەکانی خۆی بە دی دەھێنێت بە شێوەیەک پێشووتر وێنەی نەبووە، وە پاش مردن وتیاچوونیان دەیانگەڕێنێتەوە، بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی باوەڕیان بە خوا ھێناوە وکاروکردەوەی چاکیان ئەنجامداوە بە دادگەری پاداشتیان بداتەوە، وە ھیچیش لە چاکەکانیان کەم ناکاتەوە، وە ھیچیش لە گوناھ وتاوانەکانیان زیاد ناکات، ئەوانەیش کە بێباوەڕن بە خوای گەورە وپێغەمبەرەکەی خواردنەوەیەکی زۆر گەرمی بێ ئەندازە وسزایەکی بە ئازاریان بۆ ھەیە، کە ھەموو ڕێخۆڵەکانیان لەت وپەت دەکات، ئەویش ھەموو بە ھۆی بێباوەڕیان بە خوا وپێغەمبەرەکانی

هُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ ٱلشَّمْسَ ضِيَآءًۭ وَٱلْقَمَرَ نُورًۭا وَقَدَّرَهُۥ مَنَازِلَ لِتَعْلَمُوا۟ عَدَدَ ٱلسِّنِينَ وَٱلْحِسَابَ ۚ مَا خَلَقَ ٱللَّهُ ذَٰلِكَ إِلَّا بِٱلْحَقِّ ۚ يُفَصِّلُ ٱلْـَٔايَـٰتِ لِقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ ﴿٥﴾

خوای گەورە ھەر ئەو زاتەیە کە تیشك وڕوناکی بە ڕۆژ بەخشیوە وبڵاوی دەکاتەوە، وە مانگیشی ڕووناک کردوەتەوە کە سوود لە ڕوناکیەکی وەردەگیرێت، وە چەند جێگا ومەنزڵگەیەکیشی بۆ دیاریکردووە بە ژمارەی بیست وھەشت جێگاکەی، مەنزڵگەیش بریتییە لەو ماوەیەی کە لە شەو وڕۆژێکدا دەیبڕێت، بۆ ئەوەی - ئەی خەڵکینە - بە ڕۆژ ژمارەی ڕۆژەکان وبە مانگیش ژمارەی مانگ وساڵەکانتان بزانن، خوای گەورە ئاسمانەکان وزەوی وئەوەیش لە ناویاندایە بێھوودە دروست نەکردووە بەڵکو بەھەق وڕاستی بە دیھێناوە، تاوەکو دەسەڵات وگەورەیی خۆی بۆ خەڵکی بە دیار بخات، خوای گەورە ئەم ئایەت ونیشانە وبەڵگە ڕوون ودیارانەی ڕوون کردوەتەوە بۆ گەل وکەسانێک کە بە دەسەڵاتی ئەو بزانن کە چۆن بەڵگەن لەسەر گەورەیی وھێز ودسەڵاتی بێ سنووری ئەو. لاپەڕە ١ لە ١٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

إِنَّ فِى ٱخْتِلَـٰفِ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ وَمَا خَلَقَ ٱللَّهُ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ لَـَٔايَـٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَتَّقُونَ ﴿٦﴾

بێگومان لە ھاتوچۆی شەو وڕۆژ وئاڵوگۆڕیان بە سەر بەندەکاندا، وە ئەو تاریکی وڕووناکیەش لە ئەنجامی شەو وڕۆژ دروست دەبێت، کورتی یەکێکیان ودرێژی ئەوی دیکەیان، وە ئەو ھەموو دروستکراوانەیش لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەن ھەر ھەمووی بەڵگە ونیشانەن لەسەر گەورەیی دەسەڵاتی خوای گەورە بۆ کەسانێک کە لە سزای خوا خۆیان دەپارێزن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوورکەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی

إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَآءَنَا وَرَضُوا۟ بِٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَٱطْمَأَنُّوا۟ بِهَا وَٱلَّذِينَ هُمْ عَنْ ءَايَـٰتِنَا غَـٰفِلُونَ ﴿٧﴾

ئەو بێباوەڕانەی کە بە ئومێدی گەیشتن نین بە ئێمە وچاوەڕوانی زیندووبوونەوە نین تاوەکو لێی بترسن یان کاری بۆ بکەن، وە ڕازی بوون بە ژیانی دونیایەک کە تێدا دەچێت ونامێنێت، وە ئەو ژیانەیان ھەڵبژاردووە بەسەر ژیانی دواڕۆژدا کە ھەمیشەییە وھەردەمێنێت، وە دڵیان ئارام وھێمنە بۆ ژیانی دونیا وپێی دڵخۆش وئاسوودەن، چونکە وا دەزانن ھەرگیز نامرن، وە ئەوانەی کە پشتیان لە ئایەت وبەڵگە ونیشانەکانی خوا کردووە غافڵ وبێئاگان

أُو۟لَـٰٓئِكَ مَأْوَىٰهُمُ ٱلنَّارُ بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ ﴿٨﴾

ئەوانەی ئەوە سیفات وکار وکردەوەیانە جێگا وشوێنی مانەوەیان ئاگری دۆزەخە، ئەویش بەھۆی بێباوەڕی وکردەوەی خراپی خۆیان کە پێغەمبەریان بەدرۆزانی و باوەڕیان بە ڕۆژی قیامەت وزیندووبوونەوە نەبوو

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ يَهْدِيهِمْ رَبُّهُم بِإِيمَـٰنِهِمْ ۖ تَجْرِى مِن تَحْتِهِمُ ٱلْأَنْهَـٰرُ فِى جَنَّـٰتِ ٱلنَّعِيمِ ﴿٩﴾

بە ڕاستی ئەوانەیش کە باوەڕیان بە خوا ھێنا وکاروکردەوەی چاکیان ئەنجامدا، بەھۆی باوەڕ وکاروکردەوەی چاکیانەوە خوای گەورە ڕێنوێنیان دەکات بۆ ئەنجامدانی ھەموو کاروکردەوەیەکی چاک کە ببێتە ھۆی ڕەزامەندی خۆی، پاشانیش لە ڕۆژی قیامەتدا خوای گەورە بە ھەمیشەیی دەیانخاتە بەھەشتانێکی پر لەناز ونیعمەت، کە بە ژێر دار ودرەخت وکۆشک وتەلارەکانیدا گەلێک ڕوبار وجۆگە وکانیاو تێدەپەڕێت

دَعْوَىٰهُمْ فِيهَا سُبْحَـٰنَكَ ٱللَّهُمَّ وَتَحِيَّتُهُمْ فِيهَا سَلَـٰمٌۭ ۚ وَءَاخِرُ دَعْوَىٰهُمْ أَنِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿١٠﴾

لەناو ئەو بەھەشتانەدا نزا وپاڕانەوە وبانگ کردنی ئەمانە ئەوەیە کە تەسبیحاتی خوا دەکەن وبەپاک وپوختە ومونەزەھ ڕای دەگرن ودەڵێن: خوایە تۆ پاکوخاوێنی لە ھەموو کەم وکورتیەک، وە ھیچ ھاوەڵ وشەریکێکیت نییە، وە سڵاوی خوای گەورە بۆ ئەوان، وە سڵاوی فریشتەکان وسڵاوی خۆیشیان لەناو خۆیاندا ئەوەیە کە دەڵێن: سەلام وئاشتی وئارامیتان لەسەر بێت، وە کۆتا پاڕانەوەیشیان ئەوەیە دەڵێن: سوپاس وستایش بۆ خوای گەورە، پەروەردگاری تەواوی دروستکراوەکان لە ھەموو جیھاندا لەسەر ھەموو ئەو ناز ونیعمەتانەی کەپێی بەخشیوین

۞ وَلَوْ يُعَجِّلُ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ ٱلشَّرَّ ٱسْتِعْجَالَهُم بِٱلْخَيْرِ لَقُضِىَ إِلَيْهِمْ أَجَلُهُمْ ۖ فَنَذَرُ ٱلَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَآءَنَا فِى طُغْيَـٰنِهِمْ يَعْمَهُونَ ﴿١١﴾

يعمهون خۆ ئەگەر خوای گەورەش پەلەی بکردایە ونزای شەڕی مرۆڤەکانی گیرا بکردایە لەکاتی توڕەبوون لە خۆیان وماڵ ومنداڵ وسەروەت وسامانیان، ھەروەک چۆن نزای خێریان گیرا دەکات ئاوایش نزای شەڕی گیرا بکردنایە ئەوە خوای گەورە لە ناوی دەبردن، بەڵام خوا بەو جۆرە ناکات ومۆڵەتیان دەدات وواز دەھێنێت لەوانەی کە چاوەڕوانی گەڕانەوە نین بۆ لای خوا - چونکە لەسزای خوا ناترسن وئومێدی پاداشت وزیندووبوونەوەیان نییە - خوای گەورە وازیان لێدەھێنێت بۆ ئەوەی لە نێو سەرکەشی وسەرگەردانی ودوودڵی ودڵەڕاوکی لەبەرامبەر ڕۆژی دوایی بمێننەوە

وَإِذَا مَسَّ ٱلْإِنسَـٰنَ ٱلضُّرُّ دَعَانَا لِجَنۢبِهِۦٓ أَوْ قَاعِدًا أَوْ قَآئِمًۭا فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُ ضُرَّهُۥ مَرَّ كَأَن لَّمْ يَدْعُنَآ إِلَىٰ ضُرٍّۢ مَّسَّهُۥ ۚ كَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِلْمُسْرِفِينَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿١٢﴾

کاتێک مرۆڤی بێباوەڕ وگوناھبار تووشی زەرەرو زیانێک یان نەخۆشی وناڕەحەتیەک دەبێت، بەزەلیلی وکۆزڵیەوە بەھەموو شێوەیەک ھانا وھاوارمان بۆ دەبات لەسەر تەنیشت یان بەڕاکشاوی یان بە پێوە یان بەدانیشتنەوە، بە ئومێدی ئەوەی خوای گەورە ئەو گرفت وزەرەر وزیانەی لەسەر ھەڵبگرێت ولای ببات، جا کاتێکیش نزا و لاپەڕە ٢ لە ١٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر پاڕانەوەکەیمان گیرا کرد، وە ناڕەحەتی وزیانەکەمان لەسەر لا برد، وا بەردەوام دەبێت لەسەر گوناھ وتاوان وخراپەکاری وەک ئەوەی ھەرگیز نزای نەکردبێت ونەپاڕابێتەوە بۆ لا بردنی زیانێک دووچاری بوو بوو، ھەر ئابەو جۆرەی کە دونیامان ڕازاندەوە بۆ ئەم لەخوا یاخی وپشتھەڵکەرە لە دینی خوا تاوەکو بەردەوام بێت لەسەر گومڕایی و خراپەکاری، ھەر بەو شێوەیەش کار وکردەوەی لە سنوور دەرچووەکان لە بێباوەڕی وگوناھ وتاوان بۆیان دەڕازێنینەوە تاوەکو بێئاگابن لەشوکر وسوپاسی خوای گەورە

وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا ٱلْقُرُونَ مِن قَبْلِكُمْ لَمَّا ظَلَمُوا۟ ۙ وَجَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَـٰتِ وَمَا كَانُوا۟ لِيُؤْمِنُوا۟ ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْقَوْمَ ٱلْمُجْرِمِينَ ﴿١٣﴾

ئەی بتپەرست وموشریکینە - بێگومان ئوممەت وگەلانی پێش ئێوەمان لەناو برد وتیاچوون، ئەویش بەھۆی ئەوەی پێغەمبەرانی خوایان بەدرۆزانی وباوەڕیان پێ نەکردن وگوناه وتاوانیان ئەنجامدا، وە پێغەمبەرانی خوای گەورە بە بەڵگەی ڕوون وئاشکراوە ھاتن بۆ لایان کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستگۆیی ئەوەی کە لە لایەن خوای گەورەوە بۆیان ھێنابوون، کەچی باوەڕیان پێ نەھێنان ولەسەر باوەڕ بە خوا دانەمەزران، چونکە ئەوان ئامادە نەبوون باوەڕیان پێ بھێنن، ئەوە بوو خوای گەورەش سوک و ڕسوای کردن وسەرکەوتووی نەکردن، ئێمە ھەر بەو شێوەیەی کە سزای ئوممەتانی ستەمکارمان دا، سزای ھاوشێوەکانیشان دەدەین لەھەموو کات وشوێنێکدا

ثُمَّ جَعَلْنَـٰكُمْ خَلَـٰٓئِفَ فِى ٱلْأَرْضِ مِنۢ بَعْدِهِمْ لِنَنظُرَ كَيْفَ تَعْمَلُونَ ﴿١٤﴾

ئەی خەڵکینە - پاش ئەو گەل وئوممەتانەی کە بە ھۆی بێباوەڕییانەوە لەناومان بردن ئێوەمان کردە جێگرەوە وجێنشینی ئەوان لەسەر زەوی، تاوەکو ببینین ئێوەیش چی ئەنجام دەدەن وچۆن ڕەفتار دەکەن؟ ئایا کاری خێر وچاکە ئەنجام دەدەن تاوەکو پاداشتی لەسەر وەربگرن، یاخود گوناھ وتاوان دەکەن وسزا وتۆڵەکەی وەربگرنەوە

وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَاتُنَا بَيِّنَـٰتٍۢ ۙ قَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَآءَنَا ٱئْتِ بِقُرْءَانٍ غَيْرِ هَـٰذَآ أَوْ بَدِّلْهُ ۚ قُلْ مَا يَكُونُ لِىٓ أَنْ أُبَدِّلَهُۥ مِن تِلْقَآئِ نَفْسِىٓ ۖ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰٓ إِلَىَّ ۖ إِنِّىٓ أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّى عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍۢ ﴿١٥﴾

ھەرکاتێک ئایەتە ڕوون وئاشکراکانی ئێمەیان بەسەردا بخوێنرێتەوە کە بەڵگەن لەسەر یەکخواپەرستی، ئەوانەی باوەڕیان بە زیندووبونەوە نییە، وە بە ھیوای پاداشت نین و لە تۆڵە وسزای خوایش ناترسن، دەڵێن: - ئەی موحەممەد - قورئانێکی ترمان بو بھێنە جگە لەم قورئانەی کە تانە وتەشەر وسوکایەتی دەکات بە پەرستنی بتەکانمان، یان بیگۆڕە بە شتێکی تر کە ھەندێکی بسرێتەوە یان ھەر ھەمووی بەجۆرێک لەگەڵ ئارەزووەکانماندا پێک بێتەوە، تۆیش - ئەی پێغەمبەری خوا - پێیان بڵێ: من بۆم نییە بیگۆڕم، وە ناشتوانم شتێکی تر جگە لە قورئانتان بۆ بھێنم، بەڵکو تەنھا خوای گەورە (جل جلالە) ئەگەر بیەوێت شتێکی لێ دەگۆڕێت، منیش تەنھا شوێنی ئەوە دەکەوم کەخوای گەورە وەحی ونیگای بۆ کردووم، من دەترسم لە سزای ڕۆژێکی زۆر گەورە، سزای ڕۆژی قیامەت، ئەگەر سەرپێچی خوا بکەم بەوەی وەڵامی داواکاریەکانتان بدەمەوە

قُل لَّوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا تَلَوْتُهُۥ عَلَيْكُمْ وَلَآ أَدْرَىٰكُم بِهِۦ ۖ فَقَدْ لَبِثْتُ فِيكُمْ عُمُرًۭا مِّن قَبْلِهِۦٓ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿١٦﴾

ئەی پێغەمبەر - بڵێ: ئەگەر خوای گەورە ویستی لەسەر نەبوایە ئەو قورئانەیشی بۆم خوێندنەوە بۆتانم نەدەخوێندەوە، وە پێم ڕانەدەگەیاندن، وە ئەگەر ویستی ئەوی لەسەر نەبوایە ئەوا لەسەر زاری منەوە بە قورئان ئاگاداری نەدەکردنەوە، من ماوەیەکی دوور ودرێژ کە چل ساڵ بوو- لەناوتاندا مامەوە، نەمدەتوانی بخوێنمەوە وبنوسم، وە ھیچ کاتێکیش ئەم داوایەم لێتان نەبوو، وە نەگەڕاویشم بە شوێنیدا، ئیتر بۆچی ژیر نابن، وتێبگەن ئەوەی بۆم ھێناون لەلایەن خوای گەورەوەیە، وە ھیچ کاری بەمنەوە نییە؟!

فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِـَٔايَـٰتِهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلْمُجْرِمُونَ ﴿١٧﴾

ھیچ کەس ھێندەی ئەو کەسە ستەمکارتر نییە کە درۆ ودەلەسە بۆ خوا ھەڵبەستێ وبە ناوی خوای گەورەوە قسە بکات، ئیتر من چۆن دەتوانم قورئان بگۆڕم ودرۆ بۆ خوا ھەڵبەستم؟! بێگومان ئەوانەی سنورەکانی خوا دەبەزێنن بەوەی درۆی بۆ ھەڵدەبەستن وبە ناوی ئەوەوە درۆ دەکەن ھەرگیز سەرفراز نابن وداواکاریەکانیان نایەتەدی. لاپەڕە ٣ لە ١٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَـٰٓؤُلَآءِ شُفَعَـٰٓؤُنَا عِندَ ٱللَّهِ ۚ قُلْ أَتُنَبِّـُٔونَ ٱللَّهَ بِمَا لَا يَعْلَمُ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَلَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ سُبْحَـٰنَهُۥ وَتَعَـٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿١٨﴾

ى موشریک وبتپەرستەکان جگە لە خوای گەورە پەرستن وعیبادەتی شتانێک دەکەن نە زیانیان لێ لا دەدەن وە نەسودیشیان پێ دەگەیەنن، چونکە پەرستراوی بەھەق ئەگەر ویست بکات دەتوانێت زیان وسوود بەکەسانی تر بگەیەنێت، ئەوان لەبارەی ئەو بتانەی کردونیان بەخوا وپەرستراوی خۆیان دەڵێن: ئەوان لای خوا تکامان بۆ دەکەن و خوا بەھۆی تاوان وگوناھەکانمانەوە سزامان نادات، تۆیش - ئەی پێغەمبەری خوا - پێیان بڵێ: ئایا ئێوە ھەواڵ بە خوای گەورەی زانا دەدەن کە ھاوەڵ وشەریکی ھەیە؟ لە کاتێکدا ئەو شک نابات لە ئاسمانەکان وزەویدا کەسێک هەبێت شەریک وھاوەڵی ئەو بێت، وە کەسیش نییە بتوانێت تکا بکات بەبێ مۆڵەتی ئەو، خوای گەورە زۆر پاک وبیگەرد وبەرزترە لەوەی موشریک وبتپەرستەکان بە درۆ وبە ناھەقی بۆی ھەڵدەبەستن

وَمَا كَانَ ٱلنَّاسُ إِلَّآ أُمَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ فَٱخْتَلَفُوا۟ ۚ وَلَوْلَا كَلِمَةٌۭ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ لَقُضِىَ بَيْنَهُمْ فِيمَا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١٩﴾

لە سەرەتای ژیانەوە ھەموو خەڵکی یەک ئاینیان ھەبوو، موسڵمان ویەکخواپەرست بوون، بەڵام دواتر لە نێو خۆیاندا جیاوازی کەوتە نێوانیان وناکۆکبوون ولەیەکترازان، بەناردنی پێغەمبەران ھەندێکیان بە باوەڕداری مانەوە، وە ھەندێکی تریان بێباوەڕ بوون، ئەگەر پێشتر بڕیارێک لەلایەن پەروەردگارتەوە دەرنەچوایە کە ئەو لەسەر ئەو جیاوازی وناکۆکییە لە دونیادا ھیچ حوكم وبڕیارێک دەرنەکات لە نێوانیاندا، بەڵکو لەڕۆژی قیامەتدا حوکم وبڕیاریان لەسەر دەردەکات، ئەگەر لەبەر ئەوە نەبوایە ئەوا ھەر لە دونیادا لەسەر جیاوازی وناکۆکی نێوانیان بڕیاری لەسەر دەردەکردن، ئەو ساتە ھیدایەتدراو وڕێنوماییکراو لە گومڕا وسەرلێشێواو دەردەکەوت وڕوون دەبوویەوە

وَيَقُولُونَ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ ءَايَةٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ ۖ فَقُلْ إِنَّمَا ٱلْغَيْبُ لِلَّهِ فَٱنتَظِرُوٓا۟ إِنِّى مَعَكُم مِّنَ ٱلْمُنتَظِرِينَ ﴿٢٠﴾

بتپەرست وموشریکەکان دەڵێن: ئایا نەدەکرا لەلایەن پەروەردگارییەوە بەڵگە وموعجیزەیەک داببەزیایە بۆ موحەممەد شاھیدی ڕاستی بۆ بدایە؟ تۆیش - ئەی پێغەمبەری خوا - پێیان بڵێ: دابەزینی بەڵگە ونیشانە وموعجیزە عیلم وزانینی غەیبە وتایبەتە بە خوای گەورە، دەی چاوەڕوان بن، منیش لەگەڵ ئێوە چاوەڕوانم کە ئەو بەڵگە و نیشانە وموعجیزە ھەست پێکراوەی داوای دەکەن ببینین، چونکە من ھیچ شتێکم بەدەست نییە

وَإِذَآ أَذَقْنَا ٱلنَّاسَ رَحْمَةًۭ مِّنۢ بَعْدِ ضَرَّآءَ مَسَّتْهُمْ إِذَا لَهُم مَّكْرٌۭ فِىٓ ءَايَاتِنَا ۚ قُلِ ٱللَّهُ أَسْرَعُ مَكْرًا ۚ إِنَّ رُسُلَنَا يَكْتُبُونَ مَا تَمْكُرُونَ ﴿٢١﴾

تمكرون ھەرکاتێک بەو خەڵکە بتپەرست وموشریکە نازو نیعمەت وخۆشیەک دەچێژین لە باران ولەوەڕ دوای بێ بارانی وقات وقڕی وبێھیوا بوون، کەچی دەبینیت خێرا گاڵتە ولاقرتی دەکەن بە ئایەت ونیشانە وبەڵگەکانمان وبەدرۆیان دەزانن وگزیی وفڕت وفێڵێان بەرامبەر دەکەن، جا - ئەی پێغەمبەری خوا - بەو بتپەرست وموشریکانە بڵێ: خوای گەورە لەوان بە پەلەتر نەخشە وپیلان بۆ لەناو بردنتان دادەڕێژێت وکەمەندکێشتان دەکات بۆ تۆڵەسەندنەوە، بێگومانبن ھەر فڕت وفێڵێک بکەن فریشتەکان دەینوسن وتۆماری دەکەن، وە ھیچ شتێکیان لەدەست دەرناچێت، ئیتر خالق ودروستکەری ئەوان چۆن لەدەستی دەردەچێت؟! وە خوای گەورە تۆڵەی ھەموو ئەو فڕت وفێڵانەتان لێ دەسێنێت

هُوَ ٱلَّذِى يُسَيِّرُكُمْ فِى ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا كُنتُمْ فِى ٱلْفُلْكِ وَجَرَيْنَ بِهِم بِرِيحٍۢ طَيِّبَةٍۢ وَفَرِحُوا۟ بِهَا جَآءَتْهَا رِيحٌ عَاصِفٌۭ وَجَآءَهُمُ ٱلْمَوْجُ مِن كُلِّ مَكَانٍۢ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ ۙ دَعَوُا۟ ٱللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ لَئِنْ أَنجَيْتَنَا مِنْ هَـٰذِهِۦ لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلشَّـٰكِرِينَ ﴿٢٢﴾

ه - ئەی خەڵکینە - خوا ئەو خوایەیە کە لە وشکانی ودەریادا بەڕێتان دەکات، لە وشکانی لەسەر پێیەکانتان وبەسواری وڵاخەکانتان بەڕێتان دەکات، وە لەدەریایشدا بەکەشتیەکان، تا کاتێک لە دەریا لەناو کەشتیەکاندان وشنەبایەکی فێنک وخۆشتان بۆ دێت کەشتیەکانتان بەرێوە دەبات وسەرنشینەکانی خۆشحاڵ دەبن پێی، جا لەو کاتەی ئەوان لەناو خۆشی خۆیاندان لەپڕ ڕەشەبا وتۆفان وگەردەلولێکی بەھێز بۆیان دێت، وە شەپۆلی دەریایش لە ھەموو لایەکەوە پەلاماریان دەدات، ئیتر ئەو کاتە چاک دەزانن کە کەوتونەتە ناو گێژاوی دەریا ودەوریان گیراوە وتیادەچن، ئا لەو کاتەدا بەو پەڕی دڵسۆزی وگەردن کەچیەوە تەنھا ھانا بۆ خوای تاک وتەنھا دەبەن، وە ھەموو بت وپەرستراوەکانی تر لەبیر دەکەن ودەڵێن: ئەی خوایە ئەگەر ئەمجارە ڕزگارمان کەیت لەم بەڵا وموصیبەت وناڕەحەتیەی کەلەناومان دەبات لە شوکرانەبژێران دەبین بۆ ھەموو ئەو ناز ونیعمەتانەی پێت بەخشیوین. لاپەڕە ٤ لە ١٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَلَمَّآ أَنجَىٰهُمْ إِذَا هُمْ يَبْغُونَ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ ۗ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّمَا بَغْيُكُمْ عَلَىٰٓ أَنفُسِكُم ۖ مَّتَـٰعَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ ثُمَّ إِلَيْنَا مَرْجِعُكُمْ فَنُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٢٣﴾

إلينا مرجعكم فننبئكم بما كنتم تعملون جا کاتێک خوای گەورە نزا وپاڕانەوەکەیانی گیرا کرد، وە لەو ناڕەحەتی وبەڵاو موصیبەتە ڕزگاری کردن، دیسان دەگەڕێنەوە سەر ئەنجامدانی خراپەکاری بە بێباوەڕی و گوناه وتاوانکردن لەسەر زەوی، - ئەی خەڵکینە - بەخەبەر بێنەوە سەرەنجام وئۆباڵی زوڵم وستەم وخراپەکاریتان سزاکەی تەنھا بۆ خۆتانە، خوای گەورە بە زوڵم و ستەم وخراپەکاری ئێوە ھیچ زیانی پێ ناگات، لە ژیانی دونیادا ماوەیەک لەزەتی لێ دەبینن کە کۆتایی دێت ودەڕوات، پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە، ئەو کاتە ھەواڵتان پێ دەدەین کە چی گوناه وتاوانێکتان ئەنجامداوە، وە سزایشتان دەدەینەوە لەسەر ھەموو کردەوەکانتان

إِنَّمَا مَثَلُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا كَمَآءٍ أَنزَلْنَـٰهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَٱخْتَلَطَ بِهِۦ نَبَاتُ ٱلْأَرْضِ مِمَّا يَأْكُلُ ٱلنَّاسُ وَٱلْأَنْعَـٰمُ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَخَذَتِ ٱلْأَرْضُ زُخْرُفَهَا وَٱزَّيَّنَتْ وَظَنَّ أَهْلُهَآ أَنَّهُمْ قَـٰدِرُونَ عَلَيْهَآ أَتَىٰهَآ أَمْرُنَا لَيْلًا أَوْ نَهَارًۭا فَجَعَلْنَـٰهَا حَصِيدًۭا كَأَن لَّمْ تَغْنَ بِٱلْأَمْسِ ۚ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلْـَٔايَـٰتِ لِقَوْمٍۢ يَتَفَكَّرُونَ ﴿٢٤﴾

نموونەی ژیانی ئەم دونیایە کە تام ولەزەتی لێ دەبینن، لە خێراچون وکۆتایی پێ ھاتنی ھەر وەک ئەو بارانە وایە کە لە ئاسمانەوە دامانبەزاندووە کە ڕووەک و دانەوێڵەکانی زەوی پێ تێکەڵ دەبێت بەسەر ھەندێکی تریدا کە خەڵکی لە دانەوێڵە وبەرووبوم ومیوەکان دەخۆن، وە ئەوەیشی لە پووش وپەڵاش مەڕ وماڵات و وڵاخەکان دەیخۆن، تا ئەو کاتەی زەوی بۆ خۆی ڕەنگا وڕەنگ دەبێت جوانی وقەشەنگی خۆی بە گژ وگیاو گوڵ وگوڵزار لە ھەموو ڕەنگێک دەردەخات، وە خاوەنەکەی وادەزانێت دەسەڵاتی ھەیە بەسەر چنین ودروێنەکردنی ئەوەی پێگەیشتووە وسەوز بووە، لەپڕ بە شەو یان بە ڕۆژ فەرمانی ئێمە بۆ وێرانکردن وتێکدانی دێت جا بە ئافات ونەخۆشی یان بە لا فاو وبروسکە وتۆفان بێت، وای بەسەر دێت وەک ئەوەی کە دوێنێ ئەو نەبووبێت کە ئاوا بە دار ودرەخت وگوڵ وگوڵزار ڕازابوویەوە، ھەروەک چۆن حاڵ وگوزەرانی دونیامان بۆ ڕوونکردنەوە کە چۆن بەخێرایی تێدەپەڕێت ئا بەو شێوەیەش بەڵگە ونیشانەکانی خۆمان ڕوون دەکەینەوە بۆ کەسانێک کەبیر بکەنەوە پەند وئامۆژگاری لێ وەربگرن

وَٱللَّهُ يَدْعُوٓا۟ إِلَىٰ دَارِ ٱلسَّلَـٰمِ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ ﴿٢٥﴾

خوای گەورە ھەموو خەڵکی بانگ دەکات بۆ بەھەشتەکەی کە شوێن وجێگای سەلامەتی وئارامی ودڵنیاییە، خەڵکی لە ھەموو جۆرە بەڵا وناڕەحەتی وخەم و پەژارەیەک پارێزراو دەبن، وە مردنیش جارێکی تر یەخەیان ناگرێت، وە خوای گەورە ھەرکەسێک خۆی بیەوێت وبەشیاوی بزانێت ڕێنومایی دەکات بۆ لای ڕێگای ڕاست، بۆ لای ئاینی ئیسلام، کە ئەمانگەیەنێتە ئەم خانەی ئارامی ودڵنیاییەی بەھەشت

۞ لِّلَّذِينَ أَحْسَنُوا۟ ٱلْحُسْنَىٰ وَزِيَادَةٌۭ ۖ وَلَا يَرْهَقُ وُجُوهَهُمْ قَتَرٌۭ وَلَا ذِلَّةٌ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلْجَنَّةِ ۖ هُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ ﴿٢٦﴾

ئەوانەی کە چاکەکار بوون، ئەوەی خوای گەورە لەسەری واجب وپێویست کردوون لە تاعەت وگوێڕایەڵی خوای گەورە پێی ھەستاون، وە وازیان ھێناوە لەوەی حەرامی کردووە لەسەریان لە گوناھ وتاوان وخراپەکاری، پاداشتی زۆر چاکیان بۆ ھەیە کە بریتیە لە چونە بەھەشت، نەک ھەر ھێندە بەڵكو زیاتر لەوە، تەماشاکردنی ڕووی پیرۆزی خوای گەورە، وە ھیچ ڕەشایی وتەپوتۆزێک نانیشێت لە ڕوومەتیان، وە زەلیلی وسەرشۆریش ڕوویان تێ ناکات، ئەوانەی کە بەو شێوەیە وەسفکران بەھەمیشەیی لە بەھەشتدا دەمێننەوە

وَٱلَّذِينَ كَسَبُوا۟ ٱلسَّيِّـَٔاتِ جَزَآءُ سَيِّئَةٍۭ بِمِثْلِهَا وَتَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌۭ ۖ مَّا لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ مِنْ عَاصِمٍۢ ۖ كَأَنَّمَآ أُغْشِيَتْ وُجُوهُهُمْ قِطَعًۭا مِّنَ ٱلَّيْلِ مُظْلِمًا ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ ﴿٢٧﴾

ئەوانەشی خراپەکاریان کردووە لە کوفر وبێباوەڕی وگوناھ وتاوان، تۆڵەی گشت خراپەیەکیان لە ڕۆژی دواییدا بە ئەندازەی ئەو خراپەیەیە ئەنجامیانداوە لێ دەسەنرێتەوە وبۆیان زیاد ناکرێت، وە زەلیلی وزەبوونی ڕومەتیان دادەگرێت، وە ھیچ ڕێگرێک نییە بتوانێت بەر سزا وتۆڵەی خوای گەورە بگرێت ئەگەر دابەزی بۆیان، ڕوومەت و دەموچاویان بەشێوەیەک ڕەش ھەڵدەگەڕێت دەڵێیت تاریكی شەوێکی ئەنگوستەچاو کراوە بەبەریاندا لەتاو دوکەڵی ئەو ئاگرەی پێی دەبرژێن ودەسوتێن، ئەوانە ھاوەڵی ئاگری دۆزەخن وبەھەمیشەیی وھەتاھەتایی تێیدا دەمێننەوە. لاپەڕە ٥ لە ١٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًۭا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا۟ مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَآؤُكُمْ ۚ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ۖ وَقَالَ شُرَكَآؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ ﴿٢٨﴾

إ يانا تعبدون - ئەی پێغەمبەر - ئەو ڕۆژە وەبیر بھێنەرەوە کەتەواوی دروستکراوەکان بۆ لێپرسینەوە وموحاسەبەکردن کۆدەکەینەوە، پاشان بەوانە دەڵێین کە لە دونیادا ھاوەڵیان بۆ خوای گەورە بڕیار دەدا، - ئەی بتپەرست وموشرکینە - ئێوە وئەوانەیشی کە کردبوتان بە شەریک وھاوەڵی خوا لە جێگای خۆتان بوەستن ونەجوڵێن، ئەو کاتە ئەوان و خواکانیان لێک جودا دەکەینەوە، ئەوانەی کرابوون بەشەریک وھاوەڵی خوا ولەبری ئەو دەپەرستران لەو کەسانە جیا دەکەینەوە کە دەیان پەرستن، ئەوانەی کە کرابون بە خوا ولەبری ئەو دەپەرستران خۆیان تەبەڕا دەکەن لەو کەسانەی کە دەیانپەرستن وپێیان دەڵێن: ھەرگیز ئێوە لە دونیادا ئێمەتان نەپەرستووە

فَكَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًۢا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إِن كُنَّا عَنْ عِبَادَتِكُمْ لَغَـٰفِلِينَ ﴿٢٩﴾

لێرەدا خواکانیان تەبەڕا لەو کەسانە دەکەن کە لەبری خوا پەرستویانن وپێیان دەڵێن: بەسە خوای گەورە شاھید بێت لە نێوانماندا، ئێمە ھەرگیز ڕازی نەبووین کە ئێوە ئێمە بپەرستن، وە فەرمانی لەو شێوەیەشمان پێ نەکردوون، وە ئێمە بێئاگابووین لە عیبادەت وپەرستنی ئێوە بۆ ئێمە

هُنَالِكَ تَبْلُوا۟ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّآ أَسْلَفَتْ ۚ وَرُدُّوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ مَوْلَىٰهُمُ ٱلْحَقِّ ۖ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ ﴿٣٠﴾

لەو ھەڵوێستە گەورە وناڕەحەتەدا ھەموو کەس تاقی دەکرێتەوە بە ھۆی ئەو کردەوانەی پێشتر کە لە دونیادا کردوونی، چاکەکاران پاداشتی چاکەکانیان وەردەگرنەوە و خراپەکارانیش تۆڵەی گوناھ وتاوان وبێباوەڕیان، ئیتر بتپەرست وموشریکەکان دەگەڕێنرێنەوە بۆ لای پەروەردگاری ھەق وڕاستی خۆیان، ئەو بۆ خۆی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکات، وە ھەموو ئەو درۆ ودەلەسانەی دەیانکرد لەوەی گوایە خواکانیان شەفاعەتیان بۆ دەکەن وڕزگاریان دەکەن، ھەر ھەمووی دەڕاوت ونامێنێت، وە ھیچ سوودیان پێ ناگەیەنن

قُلْ مَن يَرْزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ أَمَّن يَمْلِكُ ٱلسَّمْعَ وَٱلْأَبْصَـٰرَ وَمَن يُخْرِجُ ٱلْحَىَّ مِنَ ٱلْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ ٱلْمَيِّتَ مِنَ ٱلْحَىِّ وَمَن يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ ۚ فَسَيَقُولُونَ ٱللَّهُ ۚ فَقُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ ﴿٣١﴾

ئەی پێغەمبەر - تۆ بەو بتپەرست وموشریکانە بڵێ: ئەوە کێیە بە باران بارین لە ئاسمانەوە، وە بەڕووەک ودانەوێڵە وکانزا وبەروبومەکانی لە زەوییەوە ڕزق وڕۆزی ئێوە دەدات؟ وە ئەوە کێیە زیندوو لە مردوو دەردەھێنێت، وەک ئەوەی مرۆڤی لە دڵۆپە ئاوێکی بێ گیان دروست کردووە، وە باڵندەیەکی لە ھێلکەیەک بەدیھێناوە، وە ئەوە کێیە مردوو لە زیندوو دەردەھێنێت، وەک ئەوەی نوتفە ودڵۆپە ئاوێکی بێ گیان لەگیاندارێک بەدی دەھێنێت، وە ھێلکەیەک لەباڵندەیەک دروست دەکات؟ وە ئەوە کێیە زۆر بە وردی کاروباری ئەم بوونەوەرە لە ئاسمانەکان وزەوی وئەو مەخلوقات ودروستکراوانەی کە لە سەرینی بەرێوە دەبات؟ ئەو بتپەرست وبێباوەڕانە وەڵام دەدەنەوە ودەڵێن: بکەر وئەنجامدەری ھەموو ئەوانە تەنھا اللە یە، تۆیش پێیان بڵێ: ئایا پێشتر ئەوەتان نەدەزانی، وە بۆ لە خوا نەدەترسان، فەرمانەکانی بەجێ بھێنن و دوور بکەنەوە لەو شتانەی ڕێگری لێ کردبوون؟

فَذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمُ ٱلْحَقُّ ۖ فَمَاذَا بَعْدَ ٱلْحَقِّ إِلَّا ٱلضَّلَـٰلُ ۖ فَأَنَّىٰ تُصْرَفُونَ ﴿٣٢﴾

ئەی خەڵکینە - ئەو خوا بە دەسەڵاتەیە پەروەردگاری ئێوە، دروستکەر وبەدیھێنەری ڕاستەقینەی ئێوەیە، وە بەرێوەبەر وھەڵسوڕێنەری کاروبارەکانتانە، ئیتر باشە بەدەر لە گومڕایی وسەرلێشێواوی پاش ھەق وڕاستی کە ھەر پەرستنی خوای گەورەیە چیترێکی تر ھەیە. ئایا ئیتر بۆچی لەم ھەقە ڕوون وئاشکرایە لا دەدەن وگومڕا دەبن؟ وە بۆچی ژیری وھۆشتان ناخەنە کار لەبەرامبەر ئەم ھەقە ڕوون وئاشکرایانەدا؟

كَذَٰلِكَ حَقَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ عَلَى ٱلَّذِينَ فَسَقُوٓا۟ أَنَّهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿٣٣﴾

ھەروەک چۆن پەروەردگاریەتی ڕاستەقینە بۆ اللە تەعالا چەسپا وجێگیر بوو، بەو جۆرە وشە وبڕیاری خوای گەورە جێ بەجێ بوو بەسەر ئەوانەی لەسنووری خوا دەرچوون، وە حوکمی ئەو بەڕاست گەڕا. لاپەڕە ٦ لە ١٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قُلْ هَلْ مِن شُرَكَآئِكُم مَّن يَبْدَؤُا۟ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ ۚ قُلِ ٱللَّهُ يَبْدَؤُا۟ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ ۖ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ ﴿٣٤﴾

ئەی پێغەمبەری خوا - بەو بت پەرست وموشریکانە بڵێ: ئایا لە نێوان ئەو ھاوبەشانەی کە جگە لەخوا دەیانپەرستن کەسیان دەتوانن سەرەتا شتێک بەدی بھێنێت بەبێ ئەوەی پێشتر بوونی ھەبووبێت، وە پاش مردنیشی زیندووی بکاتەوە؟ پێیان بڵێ: ئەوە خوای گەورەیە کە دەتوانێت لەسەرەتاوە شتێک بە بێ ئەوەی پێشتر بوونی ھەبووبێت بەدی بھێنێت، وە دوای مردنیشی زیندووی بکاتەوە، ئایا ئیتر - ئەی بتپەرست وموشرکینە - بۆچی لە ھەق وڕاستی لا دەدەن وبەرەو ناھەقی وباتڵ ڕوو دەنێن؟

قُلْ هَلْ مِن شُرَكَآئِكُم مَّن يَهْدِىٓ إِلَى ٱلْحَقِّ ۚ قُلِ ٱللَّهُ يَهْدِى لِلْحَقِّ ۗ أَفَمَن يَهْدِىٓ إِلَى ٱلْحَقِّ أَحَقُّ أَن يُتَّبَعَ أَمَّن لَّا يَهِدِّىٓ إِلَّآ أَن يُهْدَىٰ ۖ فَمَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ ﴿٣٥﴾

ى وە - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئایا لە نێوان ئەو ھاوبەشانەی کەجگە لەخوا دەیانپەرستن کەسی وایان تێدایە بتوانێت ڕێنومایی خەڵکی بکات بۆ ھەق وڕاستی؟ پێیان بڵێ: ئەوە تەنھا خوای تاکانەیە ڕێنومایی خەڵکی دەکات بۆ لای ھەق وڕاستی، ئایا ئەو کەسەی کە بتوانێت ڕێنومایی خەڵکی بکات بۆ لای ھەق وڕاستی وبانگیان بکات بۆی شیاوتر نییە شوێنی بکەویت وپەیڕەوی لە فەرمانەکانی بکەیت، لەو پەرستراوانەی کە ئێوە دەیانپەرستن کە ناتوانن ڕێنمونی خۆشیان بکەن مەگەر ڕێیان نیشان بدرێت، ئیتر ئێوە چیتانە چۆن بڕیاری واناھەق دەدەن، بەوەی وادەزانن ئەوانە ھاوەڵ وشەریکی خوان لە بڕیارداندا؟ پاکوبێگەردی بۆ خوای گەورە لەوەی بۆی ھەڵدەبەستن

وَمَا يَتَّبِعُ أَكْثَرُهُمْ إِلَّا ظَنًّا ۚ إِنَّ ٱلظَّنَّ لَا يُغْنِى مِنَ ٱلْحَقِّ شَيْـًٔا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِمَا يَفْعَلُونَ ﴿٣٦﴾

زۆربەی ئەوانەی ھاوبەش بۆ خوا دادەنێن شوێن ھیچ نەکەوتون گومان نەبێت، شوێن شتێک کەوتوون زانیاریان نییە لەبارەیانەوە، وە دیارە گومان ودوودڵیش جێگای دڵنیایی وزانیاری ناگرێتەوە، بەڕاستی خوای گەورە ئاگادارە بەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لە کاروکردەوەی ئەوان لا نھێنی وشاراوە نییە، وە تۆڵەی ھەموو کارەکانیشیان لێ دەسێنێتەوە

وَمَا كَانَ هَـٰذَا ٱلْقُرْءَانُ أَن يُفْتَرَىٰ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَـٰكِن تَصْدِيقَ ٱلَّذِى بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ ٱلْكِتَـٰبِ لَا رَيْبَ فِيهِ مِن رَّبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٣٧﴾

ناگونجێت ئەم قورئانە بە درۆ ودەلەسە ھەڵبەستراو بێت ولە لایەن خواوە نەبێت، وە بدرێتە پاڵ غەیری خوا، چونکە خەڵکی ناتوانن ھاوشێوەی قورئان بھێنن، بەڵکو ھی خوایە وبەڕاستدانەری پەرتووک ونامە ئاسمانییەکانی پێش خۆیەتی، وە ڕوونکەرەوەی ئەو ئەحکامانەیە کە بە گشتگیری ھاتوون، وە ھیچ گومانێکی تیا نییە کە ئەم قورئانە لەلایەن پەروەردگاری جیھانیانەوەیە

أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰهُ ۖ قُلْ فَأْتُوا۟ بِسُورَةٍۢ مِّثْلِهِۦ وَٱدْعُوا۟ مَنِ ٱسْتَطَعْتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ ﴿٣٨﴾

یان ئەو بتپەرست وموشریکانە دەڵێن: موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) خۆی ئەم قورئانەی ھەڵبەستووە وداویەتییە پاڵ خوا، تۆیش - ئەی پێغەمبەر - لە وەڵامیاندا پێیان بڵێ: ئەگەر من خۆم ئەم قورئانەم داناوە وبە ناو خواوە ھەڵیدەبەستم، خۆ منیش وەک ئێوە مرۆڤم دەی ئەگەر ڕاست دەکەن تەنھا سورەتێک ھاوشێوەی قورئان بھێنن، وە ھەر کەسێکیش جگە لە خوا دەتوانن بانگی بکەن لە خەڵکی وخواکانتان تاوەکو پتشگیر وپشتیوانتان بن ئەگەر ڕاستگۆن لەوەی بانگەشەی دەکەن گوایە قورئان بە ناو خواوە ھەڵبەستراوە ودرۆو دەلەسەیە، بێگومان بن کە ناتوانن ودەسەڵاتی ئەوەتان نییە، لەکاتێکدا ئێوە خاوەنی زمان وڕەوانبێژین، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەم قورئانە لەلایەن خوای گەورەوە ھاتووە ودابەزێنراوە

بَلْ كَذَّبُوا۟ بِمَا لَمْ يُحِيطُوا۟ بِعِلْمِهِۦ وَلَمَّا يَأْتِهِمْ تَأْوِيلُهُۥ ۚ كَذَٰلِكَ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۖ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٣٩﴾

درۆیان کرد ونەیانتوانی وەڵامی ئەم تەحەدا ودەمکوتکردنە بدەنەوە، بەڵکو پەلەیان کرد لە بەدرۆزانینی قورئان پێش ئەوەی لێی تێبگەن وبیری لێ بکەنەوە، وە پێش ئەوەی ئەو سزایەی کە پێی ترسێنراون بۆیان دابەزێت، وە زۆریش نزیکە ئەو سزایەیان بۆ بێت، ھاوشێوەی ئەم باوەڕنەکردن وبەدرۆزانینە ئوممەتانی پیشووتریش ئەنجامیاندا لەگەڵ پەیام وپێغەمبەرەکانی خۆیاندا، بۆیە سزای خوایان بۆ دابەزی، کەواتە - ئەی پێغەمبەر - تێرامێنە وبیر بکەرەوە بزانە سەرەنجامی ستەمکارانی ئوممەتانی پێشووتر چۆن بووە، بێگومان خوای گەورە لەناوی بردن وسزای بەسەردا باراندن. لاپەڕە ٧ لە ١٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَمِنْهُم مَّن يُؤْمِنُ بِهِۦ وَمِنْهُم مَّن لَّا يُؤْمِنُ بِهِۦ ۚ وَرَبُّكَ أَعْلَمُ بِٱلْمُفْسِدِينَ ﴿٤٠﴾

ھەیشە لەناو ئەو بتپەرست وموشریکانەدا پێش مردن باوەڕ بە قورئان دەھێنێت، وە ھەیشیانە لەبەر ملھوڕی وخۆبەزلزانینیان ھەتا دەمرێت باوەڕی پێ ناھێنێت، - ئەی پێغەمبەر - پەروەردگارت زاناترە بەوانەی لەسەر کوفر وبێباوەڕی خۆیان سوورن وملکەچی ھەق وڕاستی نابن، وە ھەر ئەویش تۆڵەی کارە خراپەکانیان لێ دەسێنێت

وَإِن كَذَّبُوكَ فَقُل لِّى عَمَلِى وَلَكُمْ عَمَلُكُمْ ۖ أَنتُم بَرِيٓـُٔونَ مِمَّآ أَعْمَلُ وَأَنَا۠ بَرِىٓءٌۭ مِّمَّا تَعْمَلُونَ ﴿٤١﴾

ئەی پێغەمبەری خوا - ئەگەر گەل وھۆزەکەت بە درۆیان زانیت ئەوا پێیان بڵێ: پاداشتی کردەوەی خۆم بۆ خۆمە وە ھەر خۆیشم تەحەمولی کاروکردەوەکانم دەکەم، وە کاروکردەوەی ئێوەیش بۆ خۆتانە، وە ھەر خۆیشتان تۆڵەکەی تەحەمول دەکەن، ئێوە بەرین لە تۆڵەی کاروکردەوەکانی من، وە منیش بەریم لە تۆڵەی کاروکردەوەکانی ئێوە

وَمِنْهُم مَّن يَسْتَمِعُونَ إِلَيْكَ ۚ أَفَأَنتَ تُسْمِعُ ٱلصُّمَّ وَلَوْ كَانُوا۟ لَا يَعْقِلُونَ ﴿٤٢﴾

وە ھەیە لەناو ئەو بتپەرست وموشریکانەدا کاتێک کە تۆ قورئان دەخوێنیت بە ڕواڵەت گوێت لێدەگرن، گوێگرتنێک تەنھا دەیبیستن نەک دڵی بدەنێ وبیر لە مانا و مەبەستەکانی بکەنەوە، - ئەی پێغەمبەر - ئایا تۆ دەتوانیت کەسێک کەڕ بێت قورئانی پێ ببیستیت؟! ھەر بەو شێوەیە ناشتوانیت ھیدایەت وڕێنوێنی ئەوانە بکەیت کە کەڕن لە بیستنی ھەق وڕاستی وبیری لێ ناکەنەوە

وَمِنْهُم مَّن يَنظُرُ إِلَيْكَ ۚ أَفَأَنتَ تَهْدِى ٱلْعُمْىَ وَلَوْ كَانُوا۟ لَا يُبْصِرُونَ ﴿٤٣﴾

ئەی پێغەمبەر - ھەشیانە لەو بتپەرست وموشریکانە بە چاوی سەری تەماشات دەکات نەک بەچاوی دڵی، ئایا ئەو کەسەی کە چاوی دڵی لێ سەنرابێتەوە تۆ دەتوانیت چاوی دڵی بکەیتەوە؟! بێگومان تۆ ناتوانیت کارێکی لەو شێوەیە بکەیت، ھەروەک ناتوانیت ھیدایەت وڕێنوێنی ئەو کەسە بکەیت کە چاوی دڵی لێ سەنرابێتەوە

إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَظْلِمُ ٱلنَّاسَ شَيْـًۭٔا وَلَـٰكِنَّ ٱلنَّاسَ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ﴿٤٤﴾

بێگومان خوای گەورە ستەم لە بەندەکانی ناکات، پەروەردگار پاکوبێگەردە لەوەی ستەم لە بەندەکانی بکات، ھەرگیز بە ئەندازەی تۆزقاڵێکیش ستەمیان لێ ناکات، بەڵام خەلکی خۆیان ستەم لەخۆیان دەکەن، بەوەی خۆیان بەدەستی خۆیان خۆیان دەخەنە ناو ھەلاکەت وفەوتان وتیاچوونەوە، بە ھۆی دەمارگیریان بۆ باتڵ وناھەقی و خۆبەزلزانین وسەرسەختی وملھوڕیانەوە

وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ كَأَن لَّمْ يَلْبَثُوٓا۟ إِلَّا سَاعَةًۭ مِّنَ ٱلنَّهَارِ يَتَعَارَفُونَ بَيْنَهُمْ ۚ قَدْ خَسِرَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِلِقَآءِ ٱللَّهِ وَمَا كَانُوا۟ مُهْتَدِينَ ﴿٤٥﴾

مهتدين خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ لێپرسینەوە وموحاسەبەکردنیان کۆیان دەکاتەوە، وەک ئەوە وایە لە دونیا وژیانی ناو گۆڕ تەنھا ساتێک زیاتر نەمابنەوە، لەنێو خۆشیاندا یەکتر دەناسن، پاشان لەبەر بینینی دیمەنە ناڕەحەتی وناخۆشیەکانی ئەو ڕۆژە ئەو یەکتر ناسینەیان دەبچڕێنین، بێگومان خەسارۆمەند بوون ئەوانەی باوەڕیان نەکرد بە گەیشتنەوە بەپەروەردگاریان لەڕۆژی قیامەتدا، چونکە ئەوان لە دونیادا باوەڕدار نەبوون تاوەکو پارێزراوبن لەو زەرەر وخەسارۆمەندیەی ڕۆژی دوایی

وَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ ٱلَّذِى نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ ثُمَّ ٱللَّهُ شَهِيدٌ عَلَىٰ مَا يَفْعَلُونَ ﴿٤٦﴾

ئەی پێغەمبەر - یان ئەوەتانێ بەشێک لەو ھەڕەشانەت نیشان بدەین کە لەوانمان کردووە پێش مردنت، بەوەی ئاینەکەت ئاشکرا وزاڵ دەکەین وئەوان ئەکوژین و لەناویان دەبەین، یان پێش ئەوەی نیشانتی بدەین دەتمرێنین، لەھەدوو حاڵەتەکەدا گەڕانەوەی ئەوان لەڕۆژی قیامەتدا بۆ لای ئێمەیە، پاشان خوای گەورە ئاگادارە بەتەواوی ئەو کارانەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە تۆڵە وسزای ھەموو کارە خراپەکانیشیان لێ دەسێنێت. لاپەڕە ٨ لە ١٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَلِكُلِّ أُمَّةٍۢ رَّسُولٌۭ ۖ فَإِذَا جَآءَ رَسُولُهُمْ قُضِىَ بَيْنَهُم بِٱلْقِسْطِ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿٤٧﴾

ھەموو ئوممەتێک لە ئوممەتانی پێشووتر پێغەمبەری خۆیان ھەبووە، جا کاتێک ئەو پێغەمبەرە ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردووە پێیان دەگەیەنێت وئاگاداریان دەکاتەوە، بەڵام ئەوان بەدرۆیان خستنەوە وباوەڕیان پێ نەکرد، خوای گەورە بەدادگەری خۆی بڕیار دەدات لە نێوانیاندا، خوای گەورە بەفەزڵ وگەورەیی خۆی ئەوانی ڕزگار کرد لەدەستی ئەو بێباوەڕ وستەمکارانە، وە ئەوانیشی بەدادگەری خۆی لەناو برد، بێگومان ھیچ ستەمێکیان لێ نەکراوە، چونکە تۆڵەی کاروکردەوەی خۆیان وەرگرتۆتەوە

وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَـٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ ﴿٤٨﴾

جا کاتێک بەو بێباوەڕانە بوترێت لەخوا بترسن وبگەڕێنەوە ئەگینا سزای خوای گەورە سزای سەختی خۆیتان بۆ دەنێرێت، ئەوان دەڵێن: ئەی موحەممەد ئەو بەڵێن و سزایەی دەمان ترسێنن پێی کەی دێت ئەگەررئێوە راستگۆن؟

قُل لَّآ أَمْلِكُ لِنَفْسِى ضَرًّۭا وَلَا نَفْعًا إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُ ۗ لِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ ۚ إِذَا جَآءَ أَجَلُهُمْ فَلَا يَسْتَـْٔخِرُونَ سَاعَةًۭ ۖ وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ ﴿٤٩﴾

يستقدمون - ئەی پێغەمبەر - تۆیش پێیان بڵێ: من بۆ خۆیشم زەرەر وزیان وسوودم بەدەست نییە، ناتوانم سودێک بەخوم بگەیەنم یان زیانێک لەسەر خۆم لا بدەم، ئیتر چۆن دەتوانم سودێک یان زیانێک بەغەیری خۆم بگەیەنم، مەگەر خوای گەورە ویستی لەسەر بێت، ئیتر من چۆن ئاگاداری غەیب وشتە شاراوە ونھێنییەکان ببم، ھەموو ئوممەت و نەتەوەیەک لای خوا ماوەو کاتێکیان بۆ دیاری کراوە لە ناویان ببات ونەیانھێڵێت، ھیچ کەسێک جگە لەخوا ئاگاداری ئەو کات وساتە نییە، جا کەکاتی دیاریکراوی خۆیان ھات، ئیتر نەدوا دەکەوێت ونەپێشیش دەكەوێت

قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِنْ أَتَىٰكُمْ عَذَابُهُۥ بَيَـٰتًا أَوْ نَهَارًۭا مَّاذَا يَسْتَعْجِلُ مِنْهُ ٱلْمُجْرِمُونَ ﴿٥٠﴾

ئەی پێغەمبەری خوا - بەوانە بڵێ کە پەلەی ھاتنی سزای خوایانە: ئەگەر سزای سەختی خواتان لەھەر کات وساتێکدا بۆ بێت بە شەو یان بە ڕۆژ، ئیتر بۆچی پەلە دەکەن لە ھاتنی ئەو سزایە؟!

أَثُمَّ إِذَا مَا وَقَعَ ءَامَنتُم بِهِۦٓ ۚ ءَآلْـَٔـٰنَ وَقَدْ كُنتُم بِهِۦ تَسْتَعْجِلُونَ ﴿٥١﴾

یاخود لەدوای دابەزینی ئەو سزایە بەڵێنتان پێدراوە باوەڕ دەھێنن؟ ئایا ئێستا باوەڕ دەھێنن کەسزای خوای گەورەتان بۆ دابەزیووە، دەی باوەڕی وا چی کەڵک وسودێکی ھەیە، ئەگەر پێشتر نەبوبێت؟ ئایا ئێستا باوەڕ دەھێنن ودەگەڕێنەوە بۆ لای خوا؟ لە کاتێکدا ئێوە پێشتر پەلەی ئەوەتان بوو خوای گەورە سزای سەختی خۆیتان بەسەردا ببارێنێت؟! چونکە باوەڕتان پێی نەبوو

ثُمَّ قِيلَ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلْخُلْدِ هَلْ تُجْزَوْنَ إِلَّا بِمَا كُنتُمْ تَكْسِبُونَ ﴿٥٢﴾

پاش ئەوەی دووچاری سزای سەختی خوا بوونەوە، وە داوایان کرد کە خوا لەو سزایە ڕزگاریان بکات ودەریان بھێنێت، پێیان دەوترێت: سزای ھەمیشەیی ڕۆژی دوایی بچێژن، ئایا بەدەر لەوەی کردوتانە وئەنجامتان داوە لە بێباوەڕی وتاوان وخراپەکاری تۆڵەی ھیچ شتێکی ترتان قلێ سەنراوەتەوە؟!

۞ وَيَسْتَنۢبِـُٔونَكَ أَحَقٌّ هُوَ ۖ قُلْ إِى وَرَبِّىٓ إِنَّهُۥ لَحَقٌّۭ ۖ وَمَآ أَنتُم بِمُعْجِزِينَ ﴿٥٣﴾

ئەی پێغەمبەر - بتپەرست وبێباوەڕەکان لێت دەپرسن: ئایا ئەو سزایەی دەمانترسێن پێی ئایا ھەق وڕاستە ودێتەدی؟ پێیان بڵێ: بەڵێ - سوێند بەخوا - ئەوە ھەق و ڕاستییە وقوتارتان نابێت لە دەستی. لاپەڕە ٩ لە ١٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَلَوْ أَنَّ لِكُلِّ نَفْسٍۢ ظَلَمَتْ مَا فِى ٱلْأَرْضِ لَٱفْتَدَتْ بِهِۦ ۗ وَأَسَرُّوا۟ ٱلنَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا۟ ٱلْعَذَابَ ۖ وَقُضِىَ بَيْنَهُم بِٱلْقِسْطِ ۚ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿٥٤﴾

ھەر بتپەرست وموشریکێک ئەگەر خاوەنی ھەموو موڵکی گرانبەھای سەر زەوی بێت، وە بتوانێت بیدات لەبری ئەوەی سزای سەختی خوای گەورەیان لەسەر ھەڵبگیرێت ئەوا دەیانبەخشی، وە ئەو بتپەرست وموشریکانە لە ڕۆژی قیامەتدا کاتێک سزای خوای گەورە دەبینن پەشیمانی وخەم وپەژارەیان دەشارنەوە لەباوەڕداران، خوای گەورەش بە عەدل ودادگەری خۆی بڕیار دەدات لە نێوانیاندا، وە ئەوان بە ھیچ جۆریک ستەمیان لێ ناکرێت، بەڵکو تۆڵەی ئەو کارانەیان لێ دەسەنرێت کە لە دونیادا ئەنجامیان داوە. ق

أَلَآ إِنَّ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ أَلَآ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٥٥﴾

بزانن ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە ھەر ھەمووی تەنھا موڵکی خوای تاک وتەنھایە، وە بیشزانن کە بەڵێنی خوای گەورە بەسزادانی بێباوەڕان ھەق وڕاستە و جێ بەجێ دەبێت بەسەریاندا وھیچ گومانێکی تێدا نییە، بەڵام زۆربەیان ئەوە نازانن بۆیە گومانیان بۆ دروست بووە. هو يحى ويميت وإليه ترجعون

هُوَ يُحْىِۦ وَيُمِيتُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٥٦﴾

ھەر خوای گەورەیە مردووەکان زیندوو دەکاتەوە، وە زیندووەکانیش دەمرێنێت، وە گەڕانەوەشتان لە ڕۆژی قیامەتدا ھەر بۆ لای ئەوە، وە پاداشت وتۆڵەی کاروکردەوەکانیشتان دەداتەوە

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدْ جَآءَتْكُم مَّوْعِظَةٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ وَشِفَآءٌۭ لِّمَا فِى ٱلصُّدُورِ وَهُدًۭى وَرَحْمَةٌۭ لِّلْمُؤْمِنِينَ ﴿٥٧﴾

ئەی خەڵکینە ئێوە قورئانی پێرۆزتان بۆ ھات، کە مایەی یادخستنەوە وترساندن وموژدەدانە، ئەو قورئانە شیفا وچارەسەری دڵەکانە لە نەخۆشی گومان ودوودڵی، وە ڕێنومایی ڕێگای ھەق وڕاستییە، وە ڕەحمەت وبەزەییشە بۆ باوەڕداران، چونکە ھەر باوەڕداراە دەتوانێت سوودمەند بێت لە پەند وئامۆژگارییەکانی قورئان

قُلْ بِفَضْلِ ٱللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِۦ فَبِذَٰلِكَ فَلْيَفْرَحُوا۟ هُوَ خَيْرٌۭ مِّمَّا يَجْمَعُونَ ﴿٥٨﴾

ئەی پێغەمبەری خوا - بەو خەڵکە بڵێ: ئەوەی لە قورئان بۆتان ھاتووە فەزڵ وڕەحمەتی خوای گەورەیە بەسەرتانەوە، بە فەزڵ وڕەحمەتی خوای میھرەبان دابەزیووە بۆتان، دەی کەواتە خۆشحاڵ ودڵشادبن بەو فەزڵ وڕەحمەتەی خوا نەک بە ھیچ شتێکی تر، بێگومان ئەوەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بۆی ھێناون لەلایەن پەروەردگاریەوە باشتر وخاسترە لەو ماڵ وسەروەت وسامانەی دونیا کە کۆتان کردووەتەوە، کە سەرەنجامەکەیشی ھەر فەوتان وتیاچوونە

قُلْ أَرَءَيْتُم مَّآ أَنزَلَ ٱللَّهُ لَكُم مِّن رِّزْقٍۢ فَجَعَلْتُم مِّنْهُ حَرَامًۭا وَحَلَـٰلًۭا قُلْ ءَآللَّهُ أَذِنَ لَكُمْ ۖ أَمْ عَلَى ٱللَّهِ تَفْتَرُونَ ﴿٥٩﴾

ئەی پێغەمبەری خوا - بەو بتپەرست وموشریکانە بڵێ: ئاخو ئەو ڕزق وڕۆزییەی کە خوای گەورە بۆی دابەزاندوون ومنەتی کردووە بەسەرتاندا، ئەوسا ئێوەیش بە ھەوا وھەوەس وئارەزووی خۆتان ھەندێکی حەرام دەکەن وھەندێکی تریشی حەڵاڵ، پێیان بڵێ: ئایا خوای گەورە ڕێگای داون کە کارێکی لەو شێوەیە بکەن وبە ئارەزووی خۆتان ھەندێک شت حەڵاڵ بکەن ھەندێکی تریش حەرام؟ یان نەخێر ئێوە درۆ بە ناو خواوە دەکەن

وَمَا ظَنُّ ٱلَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَشْكُرُونَ ﴿٦٠﴾

ئەوانەی درۆ ھەڵدەبەستن بە ناو خواوە دەبێت بۆچونیان چۆن بێت لەبارەی ئەو تۆڵە وسزایەی لە ڕۆژی قیامەتدا دووچاریان دەبێت؟ تۆ بڵێیت باوەڕیان وابێت کە خوای گەورە چاوپۆشیان لێ دەکات ولێیان خۆش دەبێت؟ شتی واڕوو نادات وزۆر دوورە، بێگومان خوای گەورە خاوەنی فەزڵی زۆر گەورەیە بەسەر خەڵکییەوە، بەوەی مۆڵەتیان دەدات وپەلەی نییە لە تۆڵە سەندنەوە لێیان، بەڵام زۆرێک لەوانە ئینکاری ئەو ھەموو ناز ونیعمەتەی خوای گەورە دەکەن وشوکر وسوپاسی ناکەن. لاپەڕە ١٠ لە ١٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَمَا تَكُونُ فِى شَأْنٍۢ وَمَا تَتْلُوا۟ مِنْهُ مِن قُرْءَانٍۢ وَلَا تَعْمَلُونَ مِنْ عَمَلٍ إِلَّا كُنَّا عَلَيْكُمْ شُهُودًا إِذْ تُفِيضُونَ فِيهِ ۚ وَمَا يَعْزُبُ عَن رَّبِّكَ مِن مِّثْقَالِ ذَرَّةٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فِى ٱلسَّمَآءِ وَلَآ أَصْغَرَ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكْبَرَ إِلَّا فِى كِتَـٰبٍۢ مُّبِينٍ ﴿٦١﴾

م بين - ئەی پێغەمبەری خوا - تۆ لە ھیچ کارێکدا نابیت، وە ھیچ شتێکیش لە قورئانیان بەسەردا ناخوێنیتەوە، وە ئێوەیش - ئەی باوەڕداران - ھیچ کارێک ئەنجام نادەن ئیللا ئێمە دەتانبینین وئاگاداری ھەمووین، ئەبیستین وئەبینین وزانیاریمان ھەیە کاتێک دەست دەکەن بەو وتە وکردەوانە، وە بەئەندازەی تۆزقاڵە زەڕەیەک نە لە ئاسمان ونە لە زەوی لە پەروەردگارت ون نابێت، وە نە لەمە بچوکتر ونە لەوەیش گەورەتر ھیچ ون نابێت وخوای گەورە ئاگاداری ھەموویەتی، ھەر ھەمووی لە پەرتووکێکی ئاشکرا و ڕووندا تۆمار کراوە، ھیچ شتێکی بچووک وگەورەی لێ ون نابێت وھەمووی ژماردووە

أَلَآ إِنَّ أَوْلِيَآءَ ٱللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿٦٢﴾

بزانن کە دۆستان وخۆشەویستانی خوا ھیچ ترسێکیان نییە لەو ناڕەحەتی وناخۆشیانەی کە لە ڕۆژی قیامەتدا ڕووبەڕووی خەڵکی دەبنەوە، وە ھیچ خەفەتێکیش ناخۆن بۆ ئەوەی لە دونیا لە دەستیان چووە

ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَكَانُوا۟ يَتَّقُونَ ﴿٦٣﴾

دۆستان وخۆشەویستانی خوا ئەوانەن باوەڕیان بە خوای گەورە وپێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) ھێناوە، وە لە خوای گەورە دەترسن وخۆیان دەپارێزن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوورکەوتنەوە لەو شتانەی ڕێگری لێکردوون

لَهُمُ ٱلْبُشْرَىٰ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَفِى ٱلْـَٔاخِرَةِ ۚ لَا تَبْدِيلَ لِكَلِمَـٰتِ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ ﴿٦٤﴾

ئەوان لە لایەن پەروەردگاریانەوە موژدەیان دەدرێتێ بە شتانێک دڵخۆشیان دەکات، یان بە بینینی خەوی باش، یان بە وەسف وسەناکردنی خەڵکی بۆیان، وە لە کاتی گیان کێشانیش فریشتەکان موژدەیان دەدەنێ، وە ھەروەھا لەپاش مردن وکۆکردنەوەشیان دوای زیندووبونەوە، بەڵێنەکانی خوای گەورە کە پێیان دراوە گۆڕانکاریان بەسەردا نایەت، ئەو پاداشتەی کە بۆیان ئامادەکراوە بەڕاستی سەرکەوتن وسەرفرازی گەورەیە، چونکە ئەوەی ئەوان داوای دەکەن وپێیان خۆشە بۆیان ئامادە دەکرێت، وە لە ھەموو ترس وناخۆشیەکیش ڕزگاریان دەبێت

وَلَا يَحْزُنكَ قَوْلُهُمْ ۘ إِنَّ ٱلْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا ۚ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ ﴿٦٥﴾

ئەی پێغەمبەر - خەفەت مەخۆ لە وتە وگوفتاری ئەوانە کە تانە وتەشەر دەدەن لە ئاینەکەت، چونکە بەڕاستی سەرکەوتن وباڵادەستی ھەر ھەمووی بۆ خوای گەورەیە، ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات، ئەو بیسەری ھەموو وتە وگوفتارێکیانە، وە زانا وئاگادریشە بە کاروکردەوەیان، وە پاداشت وتۆڵەی ھەمووشیان دەداتەوە

أَلَآ إِنَّ لِلَّهِ مَن فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَمَا يَتَّبِعُ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ شُرَكَآءَ ۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ ﴿٦٦﴾

بزانن کە ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە ھەر ھەمووی تەنھا موڵکی خوای گەورەیە، وە ئەو بتپەرست وموشریکانەیش کە غەیری خوا دەپەرستن تەنھا شوێن گومان ودوودڵی کەوتون، ئەوان کە ھاوەڵ بۆ خوا بڕیار دەدەن تەنھا درۆ بە ناو ئەوەوە ھەڵدەبەستن، پاکوبێگەردی بۆ خوای گەورە لەوەی بۆی بڕیار دەدەن

هُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ لِتَسْكُنُوا۟ فِيهِ وَٱلنَّهَارَ مُبْصِرًا ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَسْمَعُونَ ﴿٦٧﴾

ئەی خەڵکینە - خوای گەورە ئەو خوایەیە کە شەوی بۆ گێڕاون بە مایەی حەوانەوە وپشوودان لە ھەموو جووڵە وماندوو بوونێک، وە ڕۆژیشی بۆ ڕوناک کردوونەتەوە تاوەکو بێن وبڕۆن بۆ ئەوەی بژێوی وژیانی خۆتانی تێدا دەستەبەر بکەن، بێگومان ئەم گۆڕانکارییە لە شەو وڕۆژدا چەندین ئایەت وبەڵگە ونیشانەی گەورەی تێدایە لەسەر عەزەمەت وگەورەیی دەسەڵاتی خوا بۆ کەسانێک کە ھەق وڕاستی دەبیستن، بیستنێک کە پەند وئامۆژگاری لێوە فێر بن. لاپەڕە ١١ لە ١٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قَالُوا۟ ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ وَلَدًۭا ۗ سُبْحَـٰنَهُۥ ۖ هُوَ ٱلْغَنِىُّ ۖ لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ إِنْ عِندَكُم مِّن سُلْطَـٰنٍۭ بِهَـٰذَآ ۚ أَتَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٦٨﴾

دەستەیەک لە بتپەرت وموشریکەکان وتیان: خوای گەورە فریشتەکانی کردووە بەکچی خۆی، پاکوبێگەردی بۆ خوا لەوەی بۆی بڕیار دەدەن، ئەو دەوڵمەند وبێنیازە لە ھەموو مەخلوق ودروستکراوەکانی، ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە ھەر ھەمووی موڵکی ئەوە، - ئەی بتپەرست وموشریکینە - ئێوە ھیچ بەڵگەیەکتان بە دەستەوە نییە لەوەی کە دەیڵێن وبۆ خوا بڕیاری دەدەن، بەرامبەر بەخوا تۆمەتێکی گەورە ھەڵدەبەستن - بەوەی مناڵی بۆ بڕیار دەدەن - ئێوە شتێک دەڵێن کە ھیچ لە ھەقیقەت و ڕاستییەکەی نازانن

قُلْ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ لَا يُفْلِحُونَ ﴿٦٩﴾

ئەی پێغەمبەری خوا - پێیان بڵێ: ئەوانەی درۆ بۆ خوای گەورە ھەڵدەبەستن بەوەی مناڵی ھەیە، ئەوانە ڕزگار وسەرفراز نابن نە لە دونیا ونە لە دواڕۆژیشدا

مَتَـٰعٌۭ فِى ٱلدُّنْيَا ثُمَّ إِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ ثُمَّ نُذِيقُهُمُ ٱلْعَذَابَ ٱلشَّدِيدَ بِمَا كَانُوا۟ يَكْفُرُونَ ﴿٧٠﴾

نەکەن بخەڵەتێن بەوەی لە دونیادا ھەندێک لە خۆشی وناز ونیعمەتەکانی دونیا دەدرێت بەو بێباوەڕانە، چونکە ئەوە تەنھا کەمێک لە خۆشیەکانی دونیایە کۆتایی دێت و دەبڕێتەوە، وە پاشان لە دواڕۆژدا بۆ لای خۆمان دەگەڕێنەوە، وە دواتریش سزای سەختیان پێ دەچێژین، بە ھۆی ئەوەی بێباوەڕ بوون بە خوا وپێغەمبەرەکەیان بە درۆ دەزانی

۞ وَٱتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ نُوحٍ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦ يَـٰقَوْمِ إِن كَانَ كَبُرَ عَلَيْكُم مَّقَامِى وَتَذْكِيرِى بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ فَعَلَى ٱللَّهِ تَوَكَّلْتُ فَأَجْمِعُوٓا۟ أَمْرَكُمْ وَشُرَكَآءَكُمْ ثُمَّ لَا يَكُنْ أَمْرُكُمْ عَلَيْكُمْ غُمَّةًۭ ثُمَّ ٱقْضُوٓا۟ إِلَىَّ وَلَا تُنظِرُونِ ﴿٧١﴾

ئەی پێغەمبەر - چیرۆک وبەسەرھاتی نوح (سەلامی خوای لێ بێت) بخوێنەوە بەسەر ئەو بتپەرست وموشریکانەی باوەڕیان بەخوا وپێغەمبەرێتی تۆ نییە، ئەو کاتەی بە ھۆز وگەلەکەی وت: ئەی گەلەکەم، ئەگەر بەبوونم لە ناوتاندا قەڵس وناڕەحەتن، وە ئامۆژگاری وبیرخستنەوەی ئایەتەکانی خواتان بەلاوە گران وقورسە، وە خۆتان یەکلایی کردوەتەوە بۆ کوشتنم، ئەوا چاک بزانن من تەنھا پشت وپەنام خوای گەورەیە بۆ پەکخستن وبەتاڵ کردنەوەی فڕوفێڵەکانتان، ئەوساتە ئێوە وگشت پەرستراو و خواکانتان قسەتان یەکبخەن وھانایان بۆ بەرن با یارمەتیتان بدەن بۆ دژایەتی ولەناوبردنی من، پاشان بابڕیار وکارەکانتان ڕوون وئاشکرا وبێ پەنھان بێت، دوای ئەوەش پلانی کوشتنی منتان دانا بەردەوام لەجێ بەجێکردنی ئەو پلانەی شاردبووتانەوە وھیچ مۆڵەتم مەدەن، وە تەنھا ساتێکیش دوای مەخەن، (ئەمەش ئەو پەڕی متمانەیە بەخوای گەورە کە فڕوفێڵی ئەوان بەتاڵ دەکاتەوە)

فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَمَا سَأَلْتُكُم مِّنْ أَجْرٍ ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِ ۖ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ ٱلْمُسْلِمِينَ ﴿٧٢﴾

ئەگەر ھاتوو پشتان ھەڵکرد لە داواکاری وئامۆژگاریەکانی من، ئەوا بێگومان لەبەر ئەوە نییە من داوای پاداشت وکرێیەکم لێ کردبن لەبەرامبەر ئامۆژگاری وگەیاندنی پەیامەکەم، باوەڕم پێ بھێنن یان بێبڕوا بن پێم، بەڵکو لەبەر لا ساریی وخراپی خۆتانە، وە خوای گەورە فەرمانی پێکردووم کە ملکەچی بم، گوێڕایەڵی فەرمانەکانی بم بە کاروکردەوەی چاکە ودوور کەوتنەوە لە خراپە

فَكَذَّبُوهُ فَنَجَّيْنَـٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ فِى ٱلْفُلْكِ وَجَعَلْنَـٰهُمْ خَلَـٰٓئِفَ وَأَغْرَقْنَا ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا ۖ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلْمُنذَرِينَ ﴿٧٣﴾

کەچی گەلەکەی بەدرۆیان زانی، وە باوەڕیان پێ نەکرد، ئەوسا ئێمەیش خۆی وئەو باوەڕدارانەیشی کە لەناو کەشتیەکەیدا بوون ڕزگارمان کردن، وە کردمانن بەجێنشینی خەڵکانی پێش خۆیان، وە ئەوانەیشیان کەبێباوەڕ بوون بە ئایەت وبەڵگە ونیشانەکان وھاتنی لا فاوەکە لەناومان بردن، جا - ئەی پێغەمبەر - بیربکەرەوە وتێڕامێنە بزانە سەرەنجامی ئەو گەلەی کە نوح (سەلامی خوای لێ بێت) ترساندنی وباوەڕیان پێ نەکرد چی بەسەرھات؟ ! لاپەڕە ١٢ لە ١٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

ثُمَّ بَعَثْنَا مِنۢ بَعْدِهِۦ رُسُلًا إِلَىٰ قَوْمِهِمْ فَجَآءُوهُم بِٱلْبَيِّنَـٰتِ فَمَا كَانُوا۟ لِيُؤْمِنُوا۟ بِمَا كَذَّبُوا۟ بِهِۦ مِن قَبْلُ ۚ كَذَٰلِكَ نَطْبَعُ عَلَىٰ قُلُوبِ ٱلْمُعْتَدِينَ ﴿٧٤﴾

ى پاش ماوەیەک لە دوای نوح (سەلامی خوای لێ بێت) چەند پێغەمبەرێکمان نارد بۆ لای گەلەکانیان، پێغەمبەرەکانیش بە چەند بەڵگە ونیشانەی ڕوونەوە چوونە لایان تاوەکو بڕوایان پێ بھێنن، بەڵام بە ھۆی سوور بوونی پێشووتریان لەسەر بێباوەڕی وبە درۆخستنەوەی پێغەمبەرەکان ویستی ئەوەیان نەبوو کە باوەڕ بە نوح (سەلامی خوای لێ بێت) بھێنن، جا بۆیە خوای گەورەش مۆری نا بەسەر دڵیاندا، ھەروەک چۆن مۆریشمان نا بەسەر دڵی ئەوانەیش کە باوەڕیان نەکرد بە پێغەمبەرانی پێشووتر، بەو شێوەیە لە ھەموو کات وساتێکدا مۆریش دەنێین بەسەر دڵی ھەموو بێباوەڕێک کە سنوورەکانی خوای گەورە بە کوفڕ وبێباوەڕی ببەزێنێت ونەیانپارێزێت

ثُمَّ بَعَثْنَا مِنۢ بَعْدِهِم مُّوسَىٰ وَهَـٰرُونَ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِۦ بِـَٔايَـٰتِنَا فَٱسْتَكْبَرُوا۟ وَكَانُوا۟ قَوْمًۭا مُّجْرِمِينَ ﴿٧٥﴾

دوای ماوەیەکیش لە ناردنی ئەو پێغەمبەرانە، موسی وھارونی برایمان نارد (سەلامی خوایان لێ بێت) بۆ لای فیرعەون پاشای میسر وگەورە وناودارانی گەلەکەی، بە بەڵگە ونیشانەی ڕوونەوە کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستگۆییان، ئەوە بوو خۆیان بەگەورە زانی وباوەڕیان نەھێنا بەوەی بۆیان ھێنابوون، بەڕاستی ئەوان گەلێکی تاوانبار بوون، چونکە باوەڕیان بەخوا نەھێنا وپێغەمبەرەکەشیان بەڕاست نەزانی وبەدۆریان خستەوە

فَلَمَّا جَآءَهُمُ ٱلْحَقُّ مِنْ عِندِنَا قَالُوٓا۟ إِنَّ هَـٰذَا لَسِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ ﴿٧٦﴾

جا کاتێک ئەو ھەق وڕاستییەی ئێمە ھات بۆ لای فیرعەون گەورە وناودارانی گەلەکەی، ئەو ھەق وڕاستییەی کە موسی وھارونی برای (سەلامی خوایان لێ بێت) ھێنابویان، ئەوان بەو بەڵگە ونیشانانەی کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەرایەتیان ئەوان وتیان: بێگومان ئەوەی ئەمانە ھێناویانە جادوویەکی ئاشکرا وڕوونە، وە ھیچ ھەقیقەت وڕاستی نییە

قَالَ مُوسَىٰٓ أَتَقُولُونَ لِلْحَقِّ لَمَّا جَآءَكُمْ ۖ أَسِحْرٌ هَـٰذَا وَلَا يُفْلِحُ ٱلسَّـٰحِرُونَ ﴿٧٧﴾

موسایش (سەلامی خوای لێ بێت) وەڵامی دانەوە فەرمووی: ئایا ئێوە بەو ھەق وڕاستیەی بۆتان ھات دەڵێن جادوو؟ ھیچی وانییە وجادوو نییە، وە منیش چاک دەزانم کە جادووگەر ھەرگیز سەرکەوتوو وسەرفراز نابێت، ئیتر من چۆن دەچم جادووتان بۆ دەکەم؟!

قَالُوٓا۟ أَجِئْتَنَا لِتَلْفِتَنَا عَمَّا وَجَدْنَا عَلَيْهِ ءَابَآءَنَا وَتَكُونَ لَكُمَا ٱلْكِبْرِيَآءُ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا نَحْنُ لَكُمَا بِمُؤْمِنِينَ ﴿٧٨﴾

فیرعەون ودەستە وتاقمەکەیشی وەڵامی موسایان (سەلامی خوای لێ بێت) دایەوە ووتیان: ئایا تۆ ئەم جادوەت بۆ ھێناوین تاوەکو لەسەر ئاینی باوباپیرانی خۆمان لا مان بدەیت؟ وە موڵک وپادشایەتیش بۆ خۆت وبراکەت بێت؟ دەی - ئەی موسی وھارون - چاک بزانن ئێمە ھەرگیز باوەڕ بەوە ناکەین کە ئێوە دوو پیغەمبەربن وخوا ناردبێتنی بۆ لای ئێمە

وَقَالَ فِرْعَوْنُ ٱئْتُونِى بِكُلِّ سَـٰحِرٍ عَلِيمٍۢ ﴿٧٩﴾

کاتێک فیرعەون موعجیزەکانی موسای بینی، وتی: بڕۆن ھەرچی جادوگەری شارەزا ولێھاتووە بۆمی بھێنن

فَلَمَّا جَآءَ ٱلسَّحَرَةُ قَالَ لَهُم مُّوسَىٰٓ أَلْقُوا۟ مَآ أَنتُم مُّلْقُونَ ﴿٨٠﴾

کاتێک جادوگەرەکانیان ھێنا بۆ فیرعەون، موسی (سەلامی خوای لێ بێت) بەو پەڕی متمانە بوون بەوەی خوای گەورە سەریدەخات بەسەریاندا پێی فەرموون: - ئەی جادوگەرینە - ئەوەی پێتانە لە جادوو فڕێی بدەن وبیھاوێژن. لاپەڕە ١٣ لە ١٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَلَمَّآ أَلْقَوْا۟ قَالَ مُوسَىٰ مَا جِئْتُم بِهِ ٱلسِّحْرُ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ سَيُبْطِلُهُۥٓ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُصْلِحُ عَمَلَ ٱلْمُفْسِدِينَ ﴿٨١﴾

جا کاتێک ئەوەی پێیان بوو لە جادوو فڕێیاندا وھاویشتیان (چەند گوریس وگۆچانێکیان پێ بوو کاتێک فڕییاندا بوون بە مار وئەژدیھا) ئەوجا موسی پێی فەرموون: ئەوەی بەدەرتان خست جادوو بوو، بێگومان خوای گەورە پوچەڵ وبەتاڵی دەکاتەوە وھیچ کاریگەریەکی نابێت، بەڕاستی ئێوە بە جادووەکەتان خراپە وئاژاوە لەسەر زەویدا بڵاو دەکەنەوە، خوای گەورەش کاری خراپەکاران وئاژاوەگێڕان سەرناخات وچاکی ناکات

وَيُحِقُّ ٱللَّهُ ٱلْحَقَّ بِكَلِمَـٰتِهِۦ وَلَوْ كَرِهَ ٱلْمُجْرِمُونَ ﴿٨٢﴾

خوای گەورە ھەق وڕاستی جێگیر دەکات، وە بەفەرمانە قەدەرییەکانی دامەزراویان دەکات، وە بەبڕیارە شەرعیەکانیشی لە بەڵگە وموعجیزەکان سەری دەخات، ھەرچەند بێباوەڕان وخراپەکارانیش لە فیرعەون ودار ودەستەکەی پێیان ناخۆش بێت

فَمَآ ءَامَنَ لِمُوسَىٰٓ إِلَّا ذُرِّيَّةٌۭ مِّن قَوْمِهِۦ عَلَىٰ خَوْفٍۢ مِّن فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِمْ أَن يَفْتِنَهُمْ ۚ وَإِنَّ فِرْعَوْنَ لَعَالٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ وَإِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلْمُسْرِفِينَ ﴿٨٣﴾

گەلەکەی پشتیان ھەڵکرد لە بانگەوازەکەی موسی وباوەڕیان پێ نەھێنا - لەگەڵ ئەوەی موسی کۆمەڵێک بەڵگە ونیشانەی ڕوون وموعجیزەی بۆ ھێنان - لەسەرەتاوە لەترسی فیرعەون دەستە وتاقمەکەی کەس باوەڕی پێ نەھێنا چەند گەنج ولاوێکی بەنو ئیسرائیل نەبێت، ئەوانیش زۆر دەترسان ئەگەر پێیان بزانرێت سزایان بدەن ولە باوەڕەکەیان پەشیمانیان بکەنەوە، چونکە فیرعەون دەسەڵاتی تەواوی ھەبوو بەسەر میسر وخەڵکەکەیدا، وە یەکێک بوو لەوانەی زیادەڕۆیی زۆری کرد لە بێباوەڕی و کوشتن وسزادانی بەنو ئیسرائیل

وَقَالَ مُوسَىٰ يَـٰقَوْمِ إِن كُنتُمْ ءَامَنتُم بِٱللَّهِ فَعَلَيْهِ تَوَكَّلُوٓا۟ إِن كُنتُم مُّسْلِمِينَ ﴿٨٤﴾

موسی (سەلامی خوای لێ بێت) بە گەلەکەی خۆی فەرموو: ئەی گەلەکەم ئەگەر ئێوە بەڕاستی باوەڕتان بەخوا ھێناوە، ئەوا تەنھا پشت بە خوای گەورە ببەستن ئەگەر ئێوە موسڵمانن وملکەچی فەرمانی ئەون، چونکە پشت بەستن بەخوا ھەرچی خراپەیە لەسەرتان لا دەبات، وە ھەرچی خێر وخۆشیشە بۆتان دەھێنێت

فَقَالُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ تَوَكَّلْنَا رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةًۭ لِّلْقَوْمِ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٨٥﴾

وەڵامی موسی (سەلامی خوای لێ بێت) یان دایەوە ووتیان: ئێمە تەنھا بە خوا پشت دەبەستین وتەوەکولمان بەوە، ئەی پەروەردگارمان ستەمکارانمان بەسەردا زاڵ و باڵادەست مەکە، تاوەکو دوچاری سزا وکوشتن وناڕەحەتیمان بکەن ولە باوەڕ وئاینەکەمان پەشیمانمان بکەنەوە

وَنَجِّنَا بِرَحْمَتِكَ مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿٨٦﴾

ئەی پەروەردگارمان - بە ڕەحم ومیھرەبانی خۆت لە دەستی گەلە بێباوەڕەکەی فیرعەون ڕزگارمان بکە، چونکە ئەوان ئێمەیان کردووە بە کۆیلەی خۆیان وئەزیەت و ئازارمان دەدەن بە سزادان وکوشتن بڕین

وَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰ وَأَخِيهِ أَن تَبَوَّءَا لِقَوْمِكُمَا بِمِصْرَ بُيُوتًۭا وَٱجْعَلُوا۟ بُيُوتَكُمْ قِبْلَةًۭ وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ ۗ وَبَشِّرِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿٨٧﴾

خوای گەورە دەفەرموێت: ئێمەیش وەحی ونیگامان کرد بۆ موسا وھارونی برای (سەلامی خوایان لێ بێت) کە چەند ماڵێک بکەنە پەرستگا بۆ گەلەکەتان تاوەکو خوای گەورەی تاک وتەنھای تێدا بپەرستن، وە ماڵەکانتان ڕوو بکەنە ئاراستەى قیبلە ڕووبەڕووی (بەیت ئەلمەقدیس:بیت المقدس)، (واتە: لەماڵەوە پەرستنی خۆتان بکەن نەوەک فیرعەون ودەستەو تاقمەکەی پێتان بزانن وئەزیەت وئازارتان بدەن) وە نوێژەکانتان بە تەواوی وڕێک وپێکی ئەنجام بدەن، - ئەی موسا - تۆیش بە باوەڕداران ڕابگەیەنە وموژدەیان بدەرێ کە خوای گەورە پشتگیریانە وسەریان دەخات بەسەر فیرعەون وتاقمەکەیدا، وە دوژمنەکانیان لەناو دەبات، وە دەیانکات بەجێنشینیش لەسەر زەویدا. لاپەڕە ١٤ لە ١٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَقَالَ مُوسَىٰ رَبَّنَآ إِنَّكَ ءَاتَيْتَ فِرْعَوْنَ وَمَلَأَهُۥ زِينَةًۭ وَأَمْوَٰلًۭا فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا رَبَّنَا لِيُضِلُّوا۟ عَن سَبِيلِكَ ۖ رَبَّنَا ٱطْمِسْ عَلَىٰٓ أَمْوَٰلِهِمْ وَٱشْدُدْ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَلَا يُؤْمِنُوا۟ حَتَّىٰ يَرَوُا۟ ٱلْعَذَابَ ٱلْأَلِيمَ ﴿٨٨﴾

ى ى موسی (سەلامی خوای لێ بێت) فەرمووی: ئەی پەروەردگارمان تۆ دەسەڵات وجوانی وڕازاوەیی وماڵی دونیات بە فیرعەون وتاقمەکەی بەخشیوە، ئەوان سوپاس و شوکرانەی ئەو ناز ونیعمەتانەی تۆیان نەکرد کە پێت بەخشیون، بەڵکو بە ھۆیەوە خەڵکیان پێ گومڕا وسەرلێشێواو کرد ولەئاینەکەی تۆ دووریان خستنەوە، ئەی پەروەردگارمان ماڵ وسەروەت وسامانە ودەسەڵاتەکەیان لەناو ببە ومەیھێڵە، وە دڵ ودەروونیان زیاتر پەست وڕەق بکە، چونکە تا سزای سەختی بە ئازار نەبینن باوەڕ ناھێنن، ئەو کاتەیش باوەڕھێنان ھیچ سودێکی نابێت

قَالَ قَدْ أُجِيبَت دَّعْوَتُكُمَا فَٱسْتَقِيمَا وَلَا تَتَّبِعَآنِّ سَبِيلَ ٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٨٩﴾

خوای گەورە پێی فەرموون: - ئەی موسی وھارون - دڵنیا بن نزاکەتان گیرا بوو لە فیرعەون ودارودەستە وتاقمەکەی، ئێوەیش لەسەر ئاینەکەتان دامەزراوبن، وە لێی لا مەدەن وشوێن ڕێچکە وڕێبازی کەسانی نەزان ونەفام مەکەون، ئەوانەی کە ڕێگای ڕاستی شارەزا نین ونایناسن

۞ وَجَـٰوَزْنَا بِبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱلْبَحْرَ فَأَتْبَعَهُمْ فِرْعَوْنُ وَجُنُودُهُۥ بَغْيًۭا وَعَدْوًا ۖ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَدْرَكَهُ ٱلْغَرَقُ قَالَ ءَامَنتُ أَنَّهُۥ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا ٱلَّذِىٓ ءَامَنَتْ بِهِۦ بَنُوٓا۟ إِسْرَٰٓءِيلَ وَأَنَا۠ مِنَ ٱلْمُسْلِمِينَ ﴿٩٠﴾

پەڕینەوەی دەریامان ئاسانکرد بۆ بەنو ئیسرائیل پاش ئەوەی دەریاکەمان دوولەت کرد تاوەکو بەساغ وسەلامەتی لێی بپەڕنەوە، دواییش فیرعەون وسوپاکەی بە ملھوڕی و ستەمکاری شوێنیان کەوتن، تا ئەو کاتەی دەریا لە ھەموو لایەکەوە دەوریدا وخەریک بوو بخنکێ، فیرعەون بێ ھیوا بوو لەڕزگار بوون، لەو ساتەدا وتی: باوەڕم ھێنا بەوەی ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لەو پەرستراوەی کە بەنو ئیسرائیل پێشتر باوەڕیان پێھێنا، وە منیش یەکێکم لە ملکەچ وگوێڕایەڵانی خوای گەورە

ءَآلْـَٔـٰنَ وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنتَ مِنَ ٱلْمُفْسِدِينَ ﴿٩١﴾

ئایا ئێستا کە بێ ھیوا بوویت لە ژیان باوەڕ دەھێنێت؟ خۆ بێگومان تۆ - ئەی فیرعەون - پێش ئەوەی سزای خوا دابەزێت سەرپێچیت کرد ویاخی بوویت لە خوای گەورە، وە ڕێگریت دەکرد لە ڕیبازەکەی، وە لە ڕیزی خەڵکە خراپەکار وئاشوبگێرەکە بویت

فَٱلْيَوْمَ نُنَجِّيكَ بِبَدَنِكَ لِتَكُونَ لِمَنْ خَلْفَكَ ءَايَةًۭ ۚ وَإِنَّ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلنَّاسِ عَنْ ءَايَـٰتِنَا لَغَـٰفِلُونَ ﴿٩٢﴾

ئەمڕۆ لا شەی تۆ لە دەریا دەردەھێنین ولە تیاچوون ئەیپارێزین، وە دەیخەینە سەر شوێنێکی بەرز بۆ ئەوەی ببیتە پەندو ئامۆژگاری بۆ کەسانی ستەمکاری دوای خۆت، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێک لە خەڵکی بێ ئاگا وغافڵن لە دەسەڵات وبەڵگە ونیشانەکانی ئێمە وبیری لێ ناکەنەوە (ئەوە بوو خوای گەورە لا شەی بێ گیانی فیرعەونی لە دەریا فڕێدایە دەرەوە بۆ جێگایەکی بەرز تاوەکو ھەموو بەنو ئیسرائیل بیبین ودڵنیا بن لەوەی فیرعەون مردووە وخوا نەبوو، وەک پێشتر بانگەشەی بۆ دەکرد)

وَلَقَدْ بَوَّأْنَا بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ مُبَوَّأَ صِدْقٍۢ وَرَزَقْنَـٰهُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَـٰتِ فَمَا ٱخْتَلَفُوا۟ حَتَّىٰ جَآءَهُمُ ٱلْعِلْمُ ۚ إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِى بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ فِيمَا كَانُوا۟ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿٩٣﴾

بێگومان بەنو ئسرائیلمان لە جێگایەکی چاک وشیاو وپیرۆز لە وڵاتی شام جێگیر کرد، وە لە ھەموو خواردنێکی پاک وحەڵاڵ ڕزق وڕۆزیماندان، وە جیاوازیش نەکەوتە نێوانیان لەسەر ئاینەکەیان تا ئەو کاتەی قورئان ھات، لە قورئاندا ڕاستی ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە تەوراتەکەی ئەواندا زۆر بە وردی باسی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) کراوە، جا کاتێک ئینکاری ئەوەیان کرد خاک ونیشتمانیان لێ سەنرایەوە، - ئەی پێغەمبەر - بە دڵنیایی پەروەردگارت لە ڕۆژی قيامەت بڕیار دەدات لە نێوانیاندا ئەو شتانەی کە جیاوازی کەوتبوە نێوانیان، کێیان لەسەر ھەق بوون پاداشتیان دەداتەوە، وە کامیشیان لەسەر باتڵ وناھەق بووە تۆڵەی لێ دەسێنێت بە شێوەیەک شایستەی ھەر کامیان بێت. لاپەڕە ١٥ لە ١٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَإِن كُنتَ فِى شَكٍّۢ مِّمَّآ أَنزَلْنَآ إِلَيْكَ فَسْـَٔلِ ٱلَّذِينَ يَقْرَءُونَ ٱلْكِتَـٰبَ مِن قَبْلِكَ ۚ لَقَدْ جَآءَكَ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُمْتَرِينَ ﴿٩٤﴾

ئەی پێغەمبەر - ئەگەر گومان ودوو دڵیت لە بەرامبەر ھەقیقەتی ئەو قورئانەی بۆمان دابەزاندوویت، ئەوا بۆ دڵنیایی پرسیار بکە لەو جولەکانەی کە باوەڕیان ھێناوە، ئەوانەی کە شارەزای تەوراتن، وە لەو گاور ونەصرانیانەی کە ئینجیلیان خوێندوەتەوە، ئەو کاتە دەبینیت وھەواڵت پێ دەدەن ئەوەی بۆت دابەزیوە ھەق وڕاستە، چونکە لە پەڕاو وپەرتووکەکانی ئەواندا زۆر بە وردی سیفاتی پێغەمبەری خوا باسکراوە، بێگومان لە لایەن پەروەردگارتەوە ھەق وڕاستیەکت بۆ ھاتووە کە ھیچ گومان و دوو دڵی تێدا نیيە، لەبەر ئەوە لەو کەسانە مەبە کە گومانیان ھەیە

وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ فَتَكُونَ مِنَ ٱلْخَـٰسِرِينَ ﴿٩٥﴾

ھەرگیز لەوانەیش مەبە کە بەڵگە ونیشانەکانی خوایان بە درۆ خستەوە، بەوەش بچیتە ڕیزی خەسارۆمەندانەوە، ئەوانەی بەھۆی کوفر وبێباوەڕیيەوە خۆیان زایە کرد، ھەموو ئەم ھۆشداریدانە بۆ ئەوەیە خوای گەورە بیسەلمێنێت کە گومان ودوو دڵێ کارێکی زۆر مەترسیدارە، (چونکە دەزانین پێغەمبەری خوا گوناه ناکات ومەعسومە لەوەی ئایەت وبەڵگە ونیشانەکانی خوا بە درۆ بزانێت، بەڵکو ئەو ھۆشداریدانە ھەموو بۆ خەڵکی ترە)

إِنَّ ٱلَّذِينَ حَقَّتْ عَلَيْهِمْ كَلِمَتُ رَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿٩٦﴾

بێگومان ئەوانەی کە بڕیاری پەروەردگاریان بەسەردا چەسپا کە دەبێت بە بێباوەڕی بمرن لەبەر ئەوەی تا مردن سوور بوون لەسەری، خوای گەورە دەزانێت ئەوانە ھەرگیز باوەڕ ناھێنن

وَلَوْ جَآءَتْهُمْ كُلُّ ءَايَةٍ حَتَّىٰ يَرَوُا۟ ٱلْعَذَابَ ٱلْأَلِيمَ ﴿٩٧﴾

ئەگەر چی ھەموو ئایەت وبەڵگە شەرعی وکەونیيەکان ھەیە بۆیان بێت تاوەکو بەچاوی خۆیان سزای بە ئازار ببینن، بۆ ئەوەی باوەڕ بھێنن، باوەڕ ناھێنن لە کاتێکدا ئەگەر باوەڕیش بھێنن ھیچ سودێکی نیيە بۆیان، وەک باوەڕ ھێنانەکەی فیرعەون کاتێک زانی دەستی بەھیچ شتێک ناگات وئیتر ڕزگار بوونی نیيە ئەوجا باوەڕی ھێنا

فَلَوْلَا كَانَتْ قَرْيَةٌ ءَامَنَتْ فَنَفَعَهَآ إِيمَـٰنُهَآ إِلَّا قَوْمَ يُونُسَ لَمَّآ ءَامَنُوا۟ كَشَفْنَا عَنْهُمْ عَذَابَ ٱلْخِزْىِ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَمَتَّعْنَـٰهُمْ إِلَىٰ حِينٍۢ ﴿٩٨﴾

ومتعنهم إ لى حين خەڵکی ھیچ گوندێگ لەو گوندانەی کە پێغەمبەرەکانمان بۆ ڕەوانە کردن پێش بینینی سزای پەروەردگار باوەڕیان نەھێنا، باوەڕێک پێش ئەوەی سزای خوایی بێت بۆیان باوەڕ بھێنن وسوودی ھەبیت بۆیان، تەنھا گەلەکەی یونس (سەلامی خوای لێ بێت) نەبێت، باوەڕیان ساغ ودروست وڕاستگۆییانەیان ھێنا بۆیە ئێمەیش ھەر لە دونیادا سزای زەلیلی وڕسوایمان لەسەر ھەڵگرتن، وە تا ماوەیەکی دریارکراوی تریش لەسەر زەوی ژیان وگوزەرانمان پێبەخشین

وَلَوْ شَآءَ رَبُّكَ لَـَٔامَنَ مَن فِى ٱلْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا ۚ أَفَأَنتَ تُكْرِهُ ٱلنَّاسَ حَتَّىٰ يَكُونُوا۟ مُؤْمِنِينَ ﴿٩٩﴾

ئەی پێغەمبەر - ئەگەر پەروەردگارت بیویستایە کە ھەموو خەڵکی سەر زەوی باوەڕ بھێنن ئەوا باوەڕیان دەھێنا، بەڵام لەبەر حیکەمەتێک کە خۆی دەیزانێت نەیویست ئەوە ببێت، تاوەکو خەڵکی تاقی بکاتەوە، ئەو بە عەدل ودادگەری خۆی ھەرکەسێکی بوێت گومڕای دەکات، وە بەفەزڵ وچاکەی خۆیشی ھەرکەسێکی بوێت ھیدایەتی دەدات وڕێنوێنی دەکات، ئەی پێغەمبەری خوا ئایا تۆ دەتەوێت بە زۆر باوەڕ بە خەڵکی بھێنیت، تەوفیق وسەرفرازی باوەڕھێنانی ئەوان تەنھا بەدەستی خوای گەورەیە

وَمَا كَانَ لِنَفْسٍ أَن تُؤْمِنَ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ وَيَجْعَلُ ٱلرِّجْسَ عَلَى ٱلَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ ﴿١٠٠﴾

وە ھیچ کەسیک بۆ خۆی باوەڕ ناھێنێت مەگەر بە ئیزن ومۆڵەت وویستی خوا نەبێت، بۆیە تۆ ھیچ داخ ومەراق مەخۆ بۆ ئەوانەی باوەڕ ناھێنن، خوای گەورە سزا و سەرشۆڕی دەدات بەسەر بەو کەسانەی کە بەڵگە ونیشانە وفەرمان وڕێگرییەکانی خوای گەورە ھەست پێ ناکەن ونایانەوێت لێی تێ بگەن وحاڵی بن لێی. لاپەڕە ١٦ لە ١٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قُلِ ٱنظُرُوا۟ مَاذَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَمَا تُغْنِى ٱلْـَٔايَـٰتُ وَٱلنُّذُرُ عَن قَوْمٍۢ لَّا يُؤْمِنُونَ ﴿١٠١﴾

ئەی پێغەمبەری خوا - بەو بتپەرست وموشریکانە کە داوای بەڵگە ونیشانەت لێ دەکەن لەسەر گەورەیی ودەسەڵاتی خوا، بڵێ: بیر بکەنەوە وپەند وەربگرن لەو بەڵگە ونیشانانەی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە لەسەر تاک وتەنھایی ودەسەڵاتی خوا، بێگومان دابەزاندنی بەڵگە ونیشانە وناردنی پێغەمبەرەکانیش ھیچ سوودی نییە بۆ گەل وھۆزێک کە ئامادەییان تێدا نەبێت کە باوەڕ بھێنن، چونکە ئەوان سوورن لەسەر بێباوەڕی وتاوان وگوناھی خۆیان

فَهَلْ يَنتَظِرُونَ إِلَّا مِثْلَ أَيَّامِ ٱلَّذِينَ خَلَوْا۟ مِن قَبْلِهِمْ ۚ قُلْ فَٱنتَظِرُوٓا۟ إِنِّى مَعَكُم مِّنَ ٱلْمُنتَظِرِينَ ﴿١٠٢﴾

ئایا ئەو بێباوەڕانەی لای تۆ چاوەڕوانی چ شتێک دەکەن جگە لە چاوەڕوانی ئەو سزایانە نەبێت کە خوای گەورە دای بەسەر گەلانی پێش خۆیان؟! - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: چاوەڕوانی سزای خوا بکەن، منیش لەگەڵ ئێوە چاوەڕوانی پەیمان وبەڵێنی پەروەردگارم

ثُمَّ نُنَجِّى رُسُلَنَا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۚ كَذَٰلِكَ حَقًّا عَلَيْنَا نُنجِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿١٠٣﴾

پاشان سزا وتۆڵەیان بۆ دادەبەزێنین، بەڵام پێغەمبەرانی خۆمان وئەوانەیشی لەگەڵ ئەواندا باوەڕیان ھێناوە ڕزگار دەکەین، بەھیچ شێوەیەک ئەو سزایەی دووچاری بێباوەڕان بووە دووچاری ئەمان نابێت، ھەروەک چۆن پێغەمبەران وباوەڕدارانی شوێن کەوتوانیانمان ڕزگار کرد، بەھەمان شێوە پێغەمبەری خوا (موحەممەد صلی اللە علیە وسلم) و ئەوانەی باوەڕیان پێھێناوە ڕزگار دەکەین، رزگاربوونێک کە ھەقێکی جێگیرە لە سەرمان

قُلْ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِن كُنتُمْ فِى شَكٍّۢ مِّن دِينِى فَلَآ أَعْبُدُ ٱلَّذِينَ تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَـٰكِنْ أَعْبُدُ ٱللَّهَ ٱلَّذِى يَتَوَفَّىٰكُمْ ۖ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿١٠٤﴾

ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ: ئەی خەڵکینە، ئەگەر ئێوە لەڕاستی ودروستی ئاینەکەم گومانتان ھەیە، ئەو ئاینەی کە بانگتان دەکەم بۆ لای کە ئاینی یەکخواپەرستییە، ئەوە من زۆر دڵنیام کە ئاینەکەی ئێوە خراپە وبە ھیچ شێوەیەک شوێنی ناکەوم، وە ئەو شتانەیش ناپەرستم کە ئێوە لە بڕی خوا دەیانپەرستن، بەڵکو ئەو خوایە دەپەرستم کە دەتانمرێنێت، وە ھەر ئەو خوایە فەرمانی پێکردووم لە باوەڕدارانی دڵسۆز وموخلیص بم بۆ ئاینەکەی

وَأَنْ أَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًۭا وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ﴿١٠٥﴾

وە ھەروەھا فەرمانی پێکردووم کە لەسەر ئاینی ھەق وڕاست ودروست بەردەوام وجیگیر بم، وە شوێن ھیچ ئاینێکی تر نەکەوم، وە ڕێگریشی لێکردوم کە لە بتپەرست و موشریکەکانیش بم

وَلَا تَدْعُ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكَ وَلَا يَضُرُّكَ ۖ فَإِن فَعَلْتَ فَإِنَّكَ إِذًۭا مِّنَ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿١٠٦﴾

ئەی پێغەمبەر - ھاوار نەکەیت ونەپاڕێیتەوە لەو بت ودار وخوا درۆینانە کە نە زیان ونە سوودت پێ دەگەیەنێت، ئەگەر کارێکی لەو شێوەیەت کرد وھاوارت لەوانە کرد ئەوا تۆ لەو کەسانە دەبیت کە ستەمکار وسنوور بەزێنی مافەکانی خوا وخۆیشیانن

وَإِن يَمْسَسْكَ ٱللَّهُ بِضُرٍّۢ فَلَا كَاشِفَ لَهُۥٓ إِلَّا هُوَ ۖ وَإِن يُرِدْكَ بِخَيْرٍۢ فَلَا رَآدَّ لِفَضْلِهِۦ ۚ يُصِيبُ بِهِۦ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ ۚ وَهُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ ﴿١٠٧﴾

ئەی پێغەمبەر - ئەگەر خوای گەورە دووچاری بەڵا وناخۆشییەکی کردیت، ھیچ کەسێک ناتوانێت لەسەرت لایبات جگە خۆی نەبێت، وە ئەگەر نیازی خێر وخۆشی و چاکەیەکیشی پێ کردیت کەس ناتوانێت ڕێگری بکات لە فەزڵ وچاکەی ئەو، وە بە فەزڵ وگەورەیی خۆی ھەرکەسێکی بوێت لەبەندەکانی پێی دەبەخشێت وتووشی خێر وخۆشی دەکات، ھیچ کەسێک ناتوانێت زاتی ھەق تەعالا ناچار بکات بەئەنجامدانی ھیچ کارێک، وە تەنھا ھەر خۆیەتی لێبوردە ولێخۆش بووی گوناھ و تاوانەکان بۆ ھەر بەندەیەکی خۆی کە تەوبە بکات وبگەڕێتەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان. لاپەڕە ١٧ لە ١٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قُلْ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدْ جَآءَكُمُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ ۖ فَمَنِ ٱهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِى لِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ۖ وَمَآ أَنَا۠ عَلَيْكُم بِوَكِيلٍۢ ﴿١٠٨﴾

ئەی پێغەمبەر - بڵێ: ئەی خەڵکینە، لە لایەن پەروەردگارتانەوە قورئانتان بۆ ھاتووە، جا ھەرکەسێک ڕینمونی وەربگرێت وباوەڕی پێ بھێنێت ئەوا سوود وقازانج و کەڵکی بۆ خۆیەتی، چونکە خوای گەورە بێ نیازە وھیچ پێویستی بە تاعەت وگوێڕایەڵی ئەوان نییە، وە ھەر کەسێکیش گومڕا بوو، وە باوەڕی پێ نەھێنا ولە ڕێگای ڕاست لا بدات ئەوا زەرەر وزیانی تەنھا ھەر بۆ خۆیەتی، وە گوناھ وتاوانی بەندەکانی ھیچ زیانێک بە خوا ناگەیەنێت، وە پێیان بڵێ: من پارێزەر نیم بەسەرتانەوە تاوەکو کاروکردەوەکانتان بژمێرم ولێپرسینەوەتان بکەم لەسەری

وَٱتَّبِعْ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيْكَ وَٱصْبِرْ حَتَّىٰ يَحْكُمَ ٱللَّهُ ۚ وَهُوَ خَيْرُ ٱلْحَـٰكِمِينَ ﴿١٠٩﴾

ئەی پێغەمبەر - شوێن ئەو نیگا ووەحییە بکەوە کە پەروەردگارت بۆی کردویت وکاری پێ بکە، وە ئارام بگرە لەسەر ئەزیەت وئازاری گەلەکەت، وە لەسەر گەیاندنی ئەو پەیامەی کە پەروەردگارت فەرمانی پێ کردویت بەگەیاندنی، وە بەردەوامبە لەسەری تا خوای گەورە بڕیار دەدات بە سەرکەوتنت لە دونیا بە سەریاندا، وە بە سزادانیان لە ڕۆژی دوایی ئەگەر ھاتوو لەسەر کوفر وبێباوەڕی مردن وتەوبەیان نەکرد ونەگەرانەوە بۆ لای خوا. لاپەڕە ١٨ لە ١٨ moc.hgelp

فێربە · يونس — Yunus

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان