بَرَآءَةٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ إِلَى ٱلَّذِينَ عَـٰهَدتُّم مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ﴿١﴾
ئەی موسڵمانان - ئەمە دەستبەردار بوون وبەرائەتی خوا وپێغەمبەرەکەیەتی، وە ڕاگەیاندنی کۆتایی پێھاتنی ئەو پەیمان وبەڵێننامانەیە کە لە گەڵ بتپەرست و موشریکەکان داوتانە لە نیوە دوورگەی عەرەب
فَسِيحُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍۢ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّكُمْ غَيْرُ مُعْجِزِى ٱللَّهِ ۙ وَأَنَّ ٱللَّهَ مُخْزِى ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿٢﴾
ئەی بتپەرست وموشریکینە- بۆ ماوەی چوار مانگ بە ئاسودەیی وبێ ترس بەسەر زەویدا بگەڕێن، دوای ئەو چوار مانگە ئیتر ھیچ پەیمان وبەڵێنێک لەگەڵتان نامێنێت، وە دڵنیابن کە ئێوە ناتوانن لە تۆڵە وسزای خوای گەورە قوتارتان ببێت ئەگەر ھاتوو بەردەوام بن لەسەر بێباوەڕی بەخوای گەورە، وە دڵنیابن بەڕاستی خوای گەورە بێباوەڕان سەرشۆڕ وزەلیل دەکات بە کوشتن یان بەدیل گرتن بێت لە دونیا، وە بەخستنە ناو ئاگری دۆزەخ لە ڕۆژی دواییدا، ئەم بەرائەت ودەستبەردار بوونە بۆ ئەوانەیە کە پەیمان وبەڵێنەکانیان شکاندووە، یان ئەوانەی کە پەیمانەکەیان ڕەھایە وکاتی بۆ دیاری نەکراوە، بەڵام ئەوانەی کە پەیمانەکەیان بۆ کاتێکی دیاری کراوە هەرچەندە زیاتر بێت لە چوار مانگ، ئەوا پەیمانەکەیان ئەو کاتە تەواو دەبێت کە لە پەیمانەکەدا دیاریکراوە
وَأَذَٰنٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ إِلَى ٱلنَّاسِ يَوْمَ ٱلْحَجِّ ٱلْأَكْبَرِ أَنَّ ٱللَّهَ بَرِىٓءٌۭ مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ۙ وَرَسُولُهُۥ ۚ فَإِن تُبْتُمْ فَهُوَ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۖ وَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّكُمْ غَيْرُ مُعْجِزِى ٱللَّهِ ۗ وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ﴿٣﴾
ئەمە ئاگادارکردنەوەیە لە خواوە، وە ئاگادار کردنەوەیشە لە پێغەمبەرەکەیەوە بۆ تەواوی خەڵکی لە ڕۆژی سەربڕیندا (ڕۆژی جەژنی قوربان) کە بەڕاستی خوای گەورە و پێغەمبەرەکەی بەرین لە موشریکەکان، ئەگەر ھاتوو تەوبەتان کرد وگەڕانەوە لە شیرک وھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا ئەوا بێگومان ئەوە چاکترە بۆتان، خۆ ئەگەر تەوبەتان نەکرد و پشتتان ھەڵکرد ئەوا دڵنیابن کە ڕزگارتان نابێت لە دەستی خوا وقوتارتان نابێت لە سزای ئەو، - ئەی پێغەمبەر - تۆیش ھەواڵ بدە بەوانەی کە باوەڕیان نییە بە خوا و پێغەمبەرەکەی کە سزایەکی بەسۆی بەئازار چاوەڕاوانیان دەکات
إِلَّا ٱلَّذِينَ عَـٰهَدتُّم مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ثُمَّ لَمْ يَنقُصُوكُمْ شَيْـًۭٔا وَلَمْ يُظَـٰهِرُوا۟ عَلَيْكُمْ أَحَدًۭا فَأَتِمُّوٓا۟ إِلَيْهِمْ عَهْدَهُمْ إِلَىٰ مُدَّتِهِمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُتَّقِينَ ﴿٤﴾
لەگەڵ ھەموو بتپەرست وموشریکەکان پەیمان ھەڵبوەشێنەوە، ئەوانەیان نەبێت بە وەفا بوون لەگەڵ پەیمانەکەیان وھەڵیان نەوەشاندووەتەوە، ئەو حوکمەی پێشووتر باسمان کرد ئەمان ناگرێتەوە، بۆیە ئێوەیش بە وەفا بن بەو پەیمانەی لەگەڵیاندا بەستووتانە تا ماوەکەی تەواو دەبێت، بێگومان خوای گەورە کەسانی خواناسی خۆش دەوێت، ئەوانەی فەرمانەکانی بەجێ دەھێنن، یەکێک لەفەرمانەکانیش وەفاکردنە بە پەیمان وبەڵێنەوە، وە دوور دەکەونەوە لە ڕێگریەکانی، یەکێک لەوانەیش خوای گەورە ڕێگری لێ کردووە خیانەت کردنە لە پەیمان وبەڵێن
فَإِذَا ٱنسَلَخَ ٱلْأَشْهُرُ ٱلْحُرُمُ فَٱقْتُلُوا۟ ٱلْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدتُّمُوهُمْ وَخُذُوهُمْ وَٱحْصُرُوهُمْ وَٱقْعُدُوا۟ لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍۢ ۚ فَإِن تَابُوا۟ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُا۟ ٱلزَّكَوٰةَ فَخَلُّوا۟ سَبِيلَهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿٥﴾
کاتێک مانگە حەرام وخاوەن ڕێزەکان کۆتاییان ھات، ئەو مانگانەی کە دوژمنەکانی خۆتان تێدا ئەمین کردووە کە لە گەڵیاندا نەجەنگن وخراپەتان بۆیان نەبێت، جاکاتێک ئەو مانگانە تەواو بوون ئیتر ھەر کاتێک گەیشتن بە بتپەرست وموشریکەکان بیانکوژن وبە دیل بیانگرن وگەمارۆیان بدەن لە ماڵ وجێگا وقەڵاکانی خۆیاندا، وە لەسەر ڕێگاکانیان بۆیان دانیشن، ئەگەر ھاتوو تەوبەیان کرد وگەڕانەوە بۆ لای خوا ووازیان ھێنا لە شیرک وھاوەڵ بڕیاردان، وە نوێژەکانیان کرد وزەکاتی ماڵ و سامانیان دەرکرد، ئەوا دەبنە براتان لە ئاینی ئیسلامدا، ئەو کات واز بھێنن لە جەنگ وکوشتاریان، بێگومان خوای گەورە لێبوردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن، وە زۆریش میھرەبانە بۆیان. لاپەڕە ١ لە ٢٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَإِنْ أَحَدٌۭ مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ٱسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّىٰ يَسْمَعَ كَلَـٰمَ ٱللَّهِ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُۥ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌۭ لَّا يَعْلَمُونَ ﴿٦﴾
ئەگەر ھاتوو یەکێک لە بتپەرست وموشریکەکان کە خوێن وماڵ وسامانیان حەڵاڵە بۆ موسڵمانان، ھاتنە نێوتانەوە وداوای پەنا وجیواری لێکردن - ئەی پێغەمبەری خوا-، ئەوا پەنای بدە وبڕۆ بەدەم داواکەیەوە تاوەکو قورئان ببیستێ، پاشان بیگەیەنەرەوە جێگایەک کە ھێمن وئاسوودە بێت، چونکە ئەوانە گەلێکن ڕاستی وھەقیقەتی ئەم ئاینە نازانن، ئەگەر ھاتوو لە ڕێگای بیستنی قورئانەوە تێگەیشتن لە ڕاستی ئیسلام لەوە پێدەچێت ھیدایەت بکرێن وباوەڕ بھێنن
كَيْفَ يَكُونُ لِلْمُشْرِكِينَ عَهْدٌ عِندَ ٱللَّهِ وَعِندَ رَسُولِهِۦٓ إِلَّا ٱلَّذِينَ عَـٰهَدتُّمْ عِندَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ۖ فَمَا ٱسْتَقَـٰمُوا۟ لَكُمْ فَٱسْتَقِيمُوا۟ لَهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُتَّقِينَ ﴿٧﴾
نابێت پەیمان وئەمان بۆ بتپەرست وموشریکەکان ھەبێت لای خوا ولای پێغەمبەرەکەی، جگە پەیمان وئەمانی ئەو بتپەرست وموشريکانە نەبێت کە ئێوەی موسڵمان لای مزگەوتی حەرام لە گەڵتان بەستن لە ڕیکەوتنی حودەیبیەدا، تا ئەو کاتەی ئەوان لەسەر پەیمان وبەڵێنی خۆیان بەردەوام دەبن ونایشکێنن، ئێوەیش لەسەری بەردەوام بن ومەیشکێنن، بیگومان خوای گەورە بەندە خواناسەکانی خۆش دەوێت،لئەوانەی فەرمانەکانی خوا بەجێ دەھێنن ودوور دەکەونەوە لە ڕێگرییەکانی
كَيْفَ وَإِن يَظْهَرُوا۟ عَلَيْكُمْ لَا يَرْقُبُوا۟ فِيكُمْ إِلًّۭا وَلَا ذِمَّةًۭ ۚ يُرْضُونَكُم بِأَفْوَٰهِهِمْ وَتَأْبَىٰ قُلُوبُهُمْ وَأَكْثَرُهُمْ فَـٰسِقُونَ ﴿٨﴾
چۆن پەیمان وئەمانیان دەبێت لە كاتێكدا ئەوان دوژمنی ئێوەن، ئەگەر دەسەڵاتیان ھەبێت بەسەرتاندا نە ڕەچاوی خوا ونە ڕەچاوی خزمایەتی دەکەن، (وە نەڕەچاوی ئەو پەیمان وبەڵێنەیش کەلەگەڵتان بەستووتانە؟) بەڵکو بەتوندترین سزایش سزاتان دەدەن، بە زمان وگوفتاری ساف ولووسیان ڕازیتان دەکەن، بەڵام دڵ وزمانیان یەك نییە، بە ھیچ شێوەیەک پابەندی ئەوە نابن کە دەیڵێن، وە زۆربەشیان بەشکاندنی پەیمان وبەڵێنەکانیان لەتاعەت وگوێرایەڵی خوای گەورە دەرچوون
ٱشْتَرَوْا۟ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ ثَمَنًۭا قَلِيلًۭا فَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِهِۦٓ ۚ إِنَّهُمْ سَآءَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿٩﴾
ئایەتەکانی خوایان گۆڕیەوە، ئەو ئایەتانەی کە باس لە وەفا دەکەن بە پەیمان وبەڵێنەکانەوە بە بەھایەکی کەم وبێنرخی دونیا، بۆ تێرکردنی ھەوا وئارەزووەکانیان، وە بەرھەڵستی خۆیان وخەڵکیشیان کرد لە شوێنکەوتنی ھەق وڕاستی، وە پشتیان تێکرد، وە بوونە هۆی ئەوەی جگە لە خۆیانیش پشتی تێبكەن، بەڕاستی بەوەی ئەنجامیاندا کارێکی زۆر خراپیان کرد. ل
لَا يَرْقُبُونَ فِى مُؤْمِنٍ إِلًّۭا وَلَا ذِمَّةًۭ ۚ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُعْتَدُونَ ﴿١٠﴾
ئەوانە لەبەر ئەو ھەمووە ڕق وکینەیەی ھەیانە بەرامبەر باوەڕداران ڕەچاوی حەقی خوا وحەقی خزمایەتی وپەیمان وبەڵێن ناکەن، ئەوانە دەستدرێژکار وپەیمان شکێنن، وە سنورەکانی خوایان بەزاندووە، چونکە دوژمنایەتی خوا دەکەن وستەم لە خۆیان وخەڵکیش دەکەن
فَإِن تَابُوا۟ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُا۟ ٱلزَّكَوٰةَ فَإِخْوَٰنُكُمْ فِى ٱلدِّينِ ۗ وَنُفَصِّلُ ٱلْـَٔايَـٰتِ لِقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ ﴿١١﴾
ئەگەر ھاتوو وازیان لە بێباوەڕی ھێنا وگەڕانەوە بۆ لای خوا وتەوبەیان کرد، وە شایەتومانیان ھێنا، وە نوێژەکانیان ئەنجامدا وزەکاتی ماڵ وسامانیان دەرکرد، ئەو کاتە دەبنە موسڵمان وبرای دینیتان، ئەوەی بۆ ئێوە ھەیە بۆ ئەوانیش دەبێت، ئەوەی لەسەر ئێوەیە لەسەر ئەوانیش دەبێت، وە دروست نییە لەگەڵیان بجەنگن، چونکە موسڵمان بوونیان خوێن وماڵ وسامان وشەرەف وناموسیان دەپارێزێت، وە ئێمە ئایەتەکانمان بۆ خەڵکانێک کە تێبگەن وتێبفکرێن ڕوون دەکەینەوە، چونکە ئەوانە سوودی لێ دەبینن وخەڵکیشی پێ سوودمەند دەکەن
وَإِن نَّكَثُوٓا۟ أَيْمَـٰنَهُم مِّنۢ بَعْدِ عَهْدِهِمْ وَطَعَنُوا۟ فِى دِينِكُمْ فَقَـٰتِلُوٓا۟ أَئِمَّةَ ٱلْكُفْرِ ۙ إِنَّهُمْ لَآ أَيْمَـٰنَ لَهُمْ لَعَلَّهُمْ يَنتَهُونَ ﴿١٢﴾
ئەگەر ھاتوو ئەو بتپەرست وموشریکانە ئەو پەیمان وبەڵێنانەیان شکاند کە دابوتان لە گەڵیان بۆ وازھێنان لە شەڕ وجەنگ کردن بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، وە تانە وتەشەر و توانجیان لە ئاینەکەتان گرت، ئەوا لە گەڵیان بجەنگن، چونکە ئەوانە سەرکردە وپێشەوای بێباوەرانن وھیچ پەیمان وبەڵێنێک نابەنە سەر کەخوێنیان دەپارێزێت، لە گەڵیان بجەنگن وبە شەڕ بێن، بە ئومێدی ئەوەی واز لە کوفر وبێباوەڕی وشکاندنی پەیمان وبەڵێن وتانە وتەشەر وتوانج دان لە دین بھێنن. لاپەڕە ٢ لە ٢٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
أَلَا تُقَـٰتِلُونَ قَوْمًۭا نَّكَثُوٓا۟ أَيْمَـٰنَهُمْ وَهَمُّوا۟ بِإِخْرَاجِ ٱلرَّسُولِ وَهُم بَدَءُوكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ ۚ أَتَخْشَوْنَهُمْ ۚ فَٱللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخْشَوْهُ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴿١٣﴾
إ نكنتم م ؤمنين - ئەی باوەڕداران - بۆچی لەگەڵ خەڵکانێکدا ناجەنگن کەپەیمان وبەڵێنەکانی خۆیان شکاندووە؟ وە لە کۆڕ وکۆبونەوەکانیان کە لە(دار الندوة) دەیانبەست ھەوڵیاندا کە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) لە مەککە وەدەرنێن، ئەوان یەکەمجار دەست پێشخەریان کرد وجەنگان لەگەڵتان، کاتێک یارمەتی بەنی بەکریاندا کە ھاوپەیمانی قوڕەیش بوون بەسەر بەنی خوزاعەدا کە ھاوپەیمانی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بوون، ئایا لێیان دەترسن بۆیە شەڕیان لەگەڵ ناکەن؟ خۆ خوای گەورە شایستەترە کە لێی بترسن ئەگەر ئێوە باوەڕداری ڕاستەقینەن
قَـٰتِلُوهُمْ يُعَذِّبْهُمُ ٱللَّهُ بِأَيْدِيكُمْ وَيُخْزِهِمْ وَيَنصُرْكُمْ عَلَيْهِمْ وَيَشْفِ صُدُورَ قَوْمٍۢ مُّؤْمِنِينَ ﴿١٤﴾
ئەی باوەڕداران - لەگەڵ ئەو بتپەرست وموشریکانەدا بجەنگن، چونکە ئەگەر ئێوە لەگەڵیان بجەنگن خوای گەورە بەدەستی ئێوە سزایان دەدات، ئەویش بەوەی کوشتن وبەدیل گرتن وشکستیان لەسەر دەستی ئێوە دەبێت، وەسەرتان دەخات وزاڵ دەبن بەسەریاندا، وە کارێک دەکات بە سەرکەوتنی بڕواداران وشکست وکوشتار و بەدیل گرتنی بیباوەڕان کوڵی دڵی ئەو بڕوادارانە دابمرکێ کەئامادەی جەنگ نەبوون
وَيُذْهِبْ غَيْظَ قُلُوبِهِمْ ۗ وَيَتُوبُ ٱللَّهُ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ﴿١٥﴾
وە بەو سەرکەوتنەیش ڕق وکینەی دڵی بەندە باوەڕدارەکانی لا دەبات ودڵ خۆش دەبن، وە خوای گەورەش تەوبە لەو سەرسەختانە وەردەگرێت کە خۆی دەیەوێت ئەگەر ھاتوو تەوبەیان کرد وگەڕانەوە بۆ لای، وەک چۆن لە فەتحی مەککەدا ھەندێکیان تەوبەیان کرد، وە خوای گەورە زانایە بەوانەی کە تەوبەیان کردووە، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە دروستکراوەکانی وە لە بەرێوەبردن وشەریعەت ویاسا وڕێساکانیدا
أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تُتْرَكُوا۟ وَلَمَّا يَعْلَمِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ جَـٰهَدُوا۟ مِنكُمْ وَلَمْ يَتَّخِذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَا رَسُولِهِۦ وَلَا ٱلْمُؤْمِنِينَ وَلِيجَةًۭ ۚ وَٱللَّهُ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ ﴿١٦﴾
ئەی باوەڕداران - ئایا وا گومان دەبەن بەبێ تاقیکردنەوە خوای گەورە وازتان لێ دەھێنێت؟! تاقیکردنەوە سوننەتێکە لە سوننەتەکانی ئەو، تاقیتان دەکاتەوە تاوەکو خوای گەورە بزانێت، زانینێک بۆ بەندەکانی دەربکەوێت، کێ بەڕاستی ودڵسۆزی موجاھید وتێکۆشەرە بۆ خوای گەورە، ئەوانەی کە جگە لە خوای گەورە وپێغەمبەر و باوەڕداران کەسیان نەکردووە بەجێی ڕاز ونیاز وپشتیوانی خۆیان کە خۆشیان بوێن ودڵیان لایان بێت، وە خوای گەورە ئاگادارە بەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە پاداشت وسزای ھەموو کاروکردەوەکانیشتان دەداتەوە
مَا كَانَ لِلْمُشْرِكِينَ أَن يَعْمُرُوا۟ مَسَـٰجِدَ ٱللَّهِ شَـٰهِدِينَ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِم بِٱلْكُفْرِ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَـٰلُهُمْ وَفِى ٱلنَّارِ هُمْ خَـٰلِدُونَ ﴿١٧﴾
خلدون نابێت بتپەرست وموشریکەکان مزگەوتەکانی خوا ئاوەدان بکەنەوە بەخواپەرستی وجۆرەکانی تاعەت وگوێڕایەڵی، چونکە ئەوان بەوەی لێیان بەدەردەکەوێت شاھیدی بێباوەڕیان لەسەر خۆیان داوە، ئەوانە کاروکردەوەکانیان پوچەڵ بووەتەوە، چونکە مەرجی باوەڕ وئیمانیان تێدا نییە، وە لە رۆژی دواییشدا بەھەتاھەتایی لە دۆزەخدا دەمێننەوە، ئەگەر ھاتوو لەو شیرک وبتپەرستیەی لە سەرین پێش مردن تەوبە نەکەن ونەگەڕێنەوە بۆ باوەڕ وئیمان
إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَـٰجِدَ ٱللَّهِ مَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ وَأَقَامَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَى ٱلزَّكَوٰةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا ٱللَّهَ ۖ فَعَسَىٰٓ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَن يَكُونُوا۟ مِنَ ٱلْمُهْتَدِينَ ﴿١٨﴾
بەراستی ھەر ئەوانە شایستەی ئەوەن مزگەوتەکانی خوا ئاوەدان بکەنەوە وھەستن بەجێ بەجێکردنی مافەکانی کە باوەڕیان تەنھا بە خوا ھەیە، وە ھاوەڵ وشەریکی بۆ بڕیار نادەن، وە باوەڕیشیان ھەیە بە ڕۆژی دوایی، وە نوێژەکانیان ئەنجام دەدەن وزەکاتی ماڵ وسامانیان دەردەکەن، وە جگە لە خوایش لە ھیچ کەسێکی تر ناترسن، بێگومان ھەر ئەوانە ئومێدی ئەوەیان لێدەکرێت کە ڕێنوێنی کرابن بۆ سەر ڕێگای ڕاست، بەڵام بتپەرست وموشریکەکان لەوە دوورترن تا ئەو کاتەی لەسەر ئەوە بەردەوام بن کە لە سەرین. لاپەڕە ٣ لە ٢٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
۞ أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ ٱلْحَآجِّ وَعِمَارَةَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ كَمَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ وَجَـٰهَدَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ لَا يَسْتَوُۥنَ عِندَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿١٩﴾
ه - ئەی بتپەرست وموشریکینە - ئایا پێتان وایە ئەوانەی کە ئاو دەدەن بەحاجیان ومزگەوتی حەرام ئاوەدان دەکەنەوە، وەک ئەو کەسە وایە کە باوەڕی بە خوا ھەیە، وە ھیچ کەس ناکات بە ھاوەڵ وشەریکی؟ وە باوەڕیشی ھەیە بە ڕۆژی دوایی، وە بە گیان وماڵ وسەروەت وسامانی جیھاد وتێکۆشانی کردووە لە پێناو بەرزکردنەوەی وشەی(اللە) ونەوی کردنی وشەی کوفر وبێباوەڕی، ئایا لە فەزڵ وچاکەدا لای خوای گەورە وەک یەکتان داناون؟! ھەرگیز وەک یەک نین لای خوا، چونکە موشریکەکان کاروکردەوەیان بێھوودە وپوچە، وە باوەڕدارانیش کاریان پیرۆزە پڕ بەرەکەتە، بێگومان خوای گەورە ستەمکاران موەفق وسەرکەوتوو ناکات لە ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا، ھەرچەند کاری چاکەیش بکەن، وەک ئاودان بەحاجیان وئاوەدانکردنەوەی مزگەوتی حەرام
ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَهَاجَرُوا۟ وَجَـٰهَدُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ أَعْظَمُ دَرَجَةً عِندَ ٱللَّهِ ۚ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَآئِزُونَ ﴿٢٠﴾
ئەوانەی کە له نێوان بڕوا ھێنان به خوا وکۆچ كردنیان له وڵاتی بێباوەڕیەوه بۆ وڵاتی ئیسلام وتێکۆشان لەڕێگای خوادا بەماڵ وبەگیانیان كۆكردەوه پلەیان بەرزترە لای خوا وەھەر ئەوانە كه ئەو سیفەتانەیان هەیه سەرکەوتوون (لە دونیا ودوا ڕۆژدا) وبەهەشتیان بردوەتەوه. يبشرهم رب هم برحمة منهورضون وجنت لهم فيها نعيم م قيم
يُبَشِّرُهُمْ رَبُّهُم بِرَحْمَةٍۢ مِّنْهُ وَرِضْوَٰنٍۢ وَجَنَّـٰتٍۢ لَّهُمْ فِيهَا نَعِيمٌۭ مُّقِيمٌ ﴿٢١﴾
خوای گەورە وپەروەردگار موژدەیان دەداتێ بە ڕەحم ومیھرەبانی وڕەزامەندی خۆی، وە ھەرگیز لێیان زوێر نابێت، وە دەیانخاتە ئەو بەھەشتانەی کە ناز ونیعمەتەکانی نەبڕاوە وھەمیشەیی وھەتا ھەتایین
خَـٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥٓ أَجْرٌ عَظِيمٌۭ ﴿٢٢﴾
لەو بەھەشتانەدا بە ھەمیشەیی ونەبڕاوەیی دەمێننەوە کە ھەرگیز کۆتایی نایەت، ئەویش لە پاداشتی ئەو کار وکردەوە چاکانەی لە دونیا ئەنجامیان دابوو، بێگومان خوای گەورە پاداشتی زۆر مەزن وگەورەی لایە بۆ ئەوانەی کە تەنھا لەبەر ڕەزامەندی خۆی فەرمانەکانی بەجێ دەھێنن ودوور دەکەونەوە لەڕێگریەکانی
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّخِذُوٓا۟ ءَابَآءَكُمْ وَإِخْوَٰنَكُمْ أَوْلِيَآءَ إِنِ ٱسْتَحَبُّوا۟ ٱلْكُفْرَ عَلَى ٱلْإِيمَـٰنِ ۚ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّـٰلِمُونَ ﴿٢٣﴾
ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان بە خوا ھێناوە وشوێن ئەو پەیامە کەوتوون کە پێغەمبەرەکەی ھێناویەتی، ئەو باب وباپیر وبرا نەسەبیانە وجگە ئەوانیش خزمەکانتان کە بێباوەڕیان لا باشترە وچاکترە لە باوەڕ وئیمان مەیانکەنە دۆست وپشتیوان وخۆشەویستی خۆتان ونھێنی باوەڕدارانیان لا ئاشکرا مەکەن، وە پرس وڕاوێژیان پێ مەکەن، ئەگەر ھاتوو ئەوان کوفر وبێباوەڕیان لا باشتر بوو لە باوەڕ بە خوای تاک وتەنھا، ھەرکەسێک ئەوانە بکاتە دۆست وپشتیوان وخۆشەویستییان بۆ دەرببڕێت لە کاتێکدا بەردەوامن لەسەر بێباوەڕی خۆیان بێگومان سەرپێچی خوای کردووە، وە ستەمیشی لە خۆی کردووە، چونکە نەفسی خۆی بە ھۆی گوناھ وتاوان وسەرپێچی خواوە بەرەو و تیاچوون وسزای خوای گەورە بردووە
قُلْ إِن كَانَ ءَابَآؤُكُمْ وَأَبْنَآؤُكُمْ وَإِخْوَٰنُكُمْ وَأَزْوَٰجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ وَأَمْوَٰلٌ ٱقْتَرَفْتُمُوهَا وَتِجَـٰرَةٌۭ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا وَمَسَـٰكِنُ تَرْضَوْنَهَآ أَحَبَّ إِلَيْكُم مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَجِهَادٍۢ فِى سَبِيلِهِۦ فَتَرَبَّصُوا۟ حَتَّىٰ يَأْتِىَ ٱللَّهُ بِأَمْرِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْفَـٰسِقِينَ ﴿٢٤﴾
ى ه ه - ئەی پێغەمبەر - بڵێ: - ئەی باوەڕداران - ئەگەر باوک وکوڕ وبرا وژن وخێزان وخزم وئەو ماڵ وسامانەیش کەپەیداتان کردووە، وە ئەو بازرگانییەی کە پێتان خۆشە برەو پەیدا بکات ودەترسن تووشی داڕمان بێت، وە ئەو خانوو مەسکەنەی حەزتان بە مانەوەیە تێیدا، ئەگەر بێتو ھەموو ئەمانەتان لەلا خۆشەویستر بێت لە خوا و پێغەمبەرەکەی وجیھاد وتێکۆشان لەپێناویدا، ئەوا چاوەڕوانی ئەوە بکەن خوای گەورە سزا وتۆڵەی خۆیتان بۆ بنێرێت، وە خوای گەورەیش کەسانی لە سنوور دەرچوو سەرکەتوو موەفەق ناکات کە کاروکردەوەیەک بکەن جێگای ڕەزامەندی خۆی بێت. لاپەڕە ٤ لە ٢٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
لَقَدْ نَصَرَكُمُ ٱللَّهُ فِى مَوَاطِنَ كَثِيرَةٍۢ ۙ وَيَوْمَ حُنَيْنٍ ۙ إِذْ أَعْجَبَتْكُمْ كَثْرَتُكُمْ فَلَمْ تُغْنِ عَنكُمْ شَيْـًۭٔا وَضَاقَتْ عَلَيْكُمُ ٱلْأَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ ثُمَّ وَلَّيْتُم مُّدْبِرِينَ ﴿٢٥﴾
ئەی باوەڕداران - بێگومان خوای گەورە لە زۆر غەزاكاندا ئەگەرچیش ژمارە وچەک وچۆڵیشتان کەم ولاواز بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی پشتتان بە خوا بەست ودەستتان گرت بە ئامراز وھۆکارەکانەوە خوای گەورە سەریخستن، وە بە زۆری ژمارەتان لە خۆتان بایی نەبوون، چونکە زۆریتان ھۆکاری سەرکەوتنتان نەبوو، بەڵام لە ڕۆژی حونەیندا کاتێک بە زۆری ژمارەتان لە خۆتان بایی بوون، وە وتتان: ئەمڕۆ لەبەر کەمیمان ژێڕ ناکەوین، ئەوە بوو ئەو زۆریەی کە پێوەی دەتاننازی سوودی پێ نەگەیاندن، وە دوژمنەکانتان سەرکەوتن بە سەرتاندا، وە ئەو زەوییەش کە چەند فراوانە لێتان تەسک بوویەوە، پاشان پشتان لە دوژمن ھەڵکرد وتێک شکان وڕاتان کرد
ثُمَّ أَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَعَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ وَأَنزَلَ جُنُودًۭا لَّمْ تَرَوْهَا وَعَذَّبَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۚ وَذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿٢٦﴾
پاش ھەڵھاتن وڕاکردنتان لە دوژمنەکانتان خوای گەورە دڵئارامی دابەزاند بۆ سەر پێغەمبەرەکەی وباوەڕداران، ئەوە بوو ھێزی دەروونیان بۆ گەڕایەوە وترسیان نەما و دامەزراو بوون لەسەر جەنگ وکوشتاریان، وە لەشکرێکی زۆریشی لە فریشتە نارد بۆ ھاوکاریتان کە بەچاو نەتاندەبینین، وە بێباوەڕەکانیشی سزا وئەشکەنجەدا، بەوەی دوچاری کوشتن وبەدیل گرتن وماڵ لێسەندن ومناڵ بەسەبایا بوونی کردن، ئەمەش لەتۆڵە وسزای بێباوەڕانە، ئەوانەی باوەڕیان بە پێغەمبەرەکەیان نەکرد وپشتیان ھەڵکرد لەو پەیامەی ھێنابووی
ثُمَّ يَتُوبُ ٱللَّهُ مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿٢٧﴾
پاشان ھەرکەسێک تەوبە بکات وبگەڕێتەوە لە کوفر وبێباوەڕی وگومڕاییەکەی دوای ئەو سزا وئەشکەنجەدانە، بێگومان خوای گەورە تەوبە وگەڕانەوەکەی لێ وەردەگرێ، وە خوای گەورە زۆر لێبوردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان، لەبەر ئەوەی دوای کوفر و بێباوەڕی وئەنجامدانی گوناھ وتاوان تەوبەیان لێ وەردەگرێت
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّمَا ٱلْمُشْرِكُونَ نَجَسٌۭ فَلَا يَقْرَبُوا۟ ٱلْمَسْجِدَ ٱلْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَـٰذَا ۚ وَإِنْ خِفْتُمْ عَيْلَةًۭ فَسَوْفَ يُغْنِيكُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦٓ إِن شَآءَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ ﴿٢٨﴾
ئەی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بەخوا وپێغەمبەرەکەی وشوێن شەریعەتەکەی کەوتوون، بزانن کە بتپەرست وموشریکەکان پیس وپۆخڵ وناپاکن، لەبەر بێباوەڕی وستەم و ڕەوشتی ناشیرین وداب ونەریتی خراپیان، نابێت لەم ساڵە بەدواوە کە ساڵی نۆیەمی کۆچییە بێنە ناو حەرەمی مەککە ومزگەوتی حەرامەوە، تەنانەت ئەگەر مەبەستیان حەج وعومرە کردنیش بێت، جا - ئەی باوەڕداران - ئەگەر ھاتوو ترسان لەوەی تووشی ھەژاری ونەداری ببن لەبەر ئەوەی ئیتر ئەو خواردن وبازرگانییەی کە ئەوان پێشتر دەیانھێنا دوای ڕێگری کردنیان ئیتر بۆتان نایەت وتووشی ھەژاری دەبن، بێگومان ئەگەر خوای گەورە بیەوێت لە فەزڵی خۆی دەوڵەمەندتان دەکات، چونکە بەڕاستی خوای گەورە زۆر زانا وشارەزایە بە حاڵ وگوزەرانتان، وە دانا وکاربەجێیە لە بەڕێوەبردنی کاروبارەکانتان
قَـٰتِلُوا۟ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَلَا بِٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ ٱلْحَقِّ مِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ حَتَّىٰ يُعْطُوا۟ ٱلْجِزْيَةَ عَن يَدٍۢ وَهُمْ صَـٰغِرُونَ ﴿٢٩﴾
ى - ئەی باوەڕداران - لە گەڵ بێباوەڕاندا بجەنگن کە باوەڕیان بە خوایەک نییە کە ھاوەڵ وشەریکی نەبێت، وە باوەڕیان نییە بە ڕۆژی قیامەت، وە دوور ناکەونەوە لەو شتانەی کە خوا وپێغەمبەرەکەی حەرامیان کردووە لە گۆشتی مردارەوە بوو، وە گۆشتی بەراز، وە مەی خواردنەوە وسوو (ڕیبا) وەرگرتن، وە ملکەچی شەریعەتەکەی نابن لە جولەکە وگاورەکان، لەگەڵیان بجەنگن تا ئەوکاتەی بە دەستی خۆیان سەرانە وجزیە دەدەن بە ملکەچی وزەلیلی. لاپەڕە ٥ لە ٢٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَقَالَتِ ٱلْيَهُودُ عُزَيْرٌ ٱبْنُ ٱللَّهِ وَقَالَتِ ٱلنَّصَـٰرَى ٱلْمَسِيحُ ٱبْنُ ٱللَّهِ ۖ ذَٰلِكَ قَوْلُهُم بِأَفْوَٰهِهِمْ ۖ يُضَـٰهِـُٔونَ قَوْلَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن قَبْلُ ۚ قَـٰتَلَهُمُ ٱللَّهُ ۚ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ ﴿٣٠﴾
بێگومان ھەریەک لە جولەکە وگاورەکان موشریکن وھاوەڵیان بۆ خوا بڕیارداوە، جولەکەکان ھاوەڵیان بۆ خوا بڕیارداوە چونکە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە عوزێر کوڕی خوایە، وە گاورەکانیش ھاوەڵیان بۆ خوا بڕیارداوە چونکە دەڵێن عیسا کوڕی خوایە، ئەو وتەیە کە بە زاری خۆیان ھەڵیان بەستووە ودەیڵێنەوە ھیچ بەڵگە وبورھانێکی نییە، لە قسەی بێباوڕان وموشریکانی پێش خۆیان دەەچێت کە دەیانووت: فریشتەکان کچی خوان، پاک وبێگەردی وبەرز وبڵندی بۆ خوا لەو درۆ ودەلەسەیەی ھەڵیدەبەستن، خوا لە ناویان بەرێت، چۆن لە ھەق وڕاستی ڕوون وئاشکرا وازدەھێنن بۆ باتڵ وناڕاستی؟!
ٱتَّخَذُوٓا۟ أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَـٰنَهُمْ أَرْبَابًۭا مِّن دُونِ ٱللَّهِ وَٱلْمَسِيحَ ٱبْنَ مَرْيَمَ وَمَآ أُمِرُوٓا۟ إِلَّا لِيَعْبُدُوٓا۟ إِلَـٰهًۭا وَٰحِدًۭا ۖ لَّآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ سُبْحَـٰنَهُۥ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿٣١﴾
جولەکەکان زانا وحاخامەکانی خۆیان وگاورەكان خواپەرستەكانیان لە بری خوای گەورە کردە پەرستراو وپەروەردگاری خۆیان، ئەوەی خوای گەورە لەسەری حەرامی کردبوون ئەوان بۆیان حەڵاڵ کردن، وە ئەوەشی خوای گەورە حەڵاڵی کردبوو بۆیان ئەوان حەرامیان کرد لەسەریان، وە گاورەکانیش عیسای کوڕی مەریەمیان لەگەڵ اللە تەعالا کردە خوای خۆیان، وە بزانن خوای گەورە فەرمانی نەکردبوو بە زانا وحاخامەکانی جولەکە وقەشەی گاورەکان، وە فەرمانی نەکردبوو بە عوزێر وعیسای کوڕی مەریەم کە جگە خوای گەورەی بەرز وبێ وێنە ھیچ کەسێکی تر بپەرستن، وە فەرمانی پێ نەکردبوون کە ھیچ کەسێکی تر بکەنە ھاوەڵ وشەریکی ئەو، زاتی بەرزی ئەو تاک وتەنھایە، وە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لەو، پاک وبێگەردی بۆی لەوەی ھاوەڵ وشەریکی ھەبێت، ھەروەک ھاوەڵ بڕیاردەران وجگە لەوانیش بانگەشەی دەکەن
يُرِيدُونَ أَن يُطْفِـُٔوا۟ نُورَ ٱللَّهِ بِأَفْوَٰهِهِمْ وَيَأْبَى ٱللَّهُ إِلَّآ أَن يُتِمَّ نُورَهُۥ وَلَوْ كَرِهَ ٱلْكَـٰفِرُونَ ﴿٣٢﴾
ئەو بێباوەڕانە وجگە لە ئەوانیش کە ھەر ئاینێک لە ئاینە کوفر وبێباوەڕیەکانیان ھەیە دەیانەوێت بەدرۆ ودەلەسە ھەڵبەستن دژ بەو پەیامەی کە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی، کۆتایی بە ئیسلام بھێنن وبەتاڵی بکەنەوە، وە ئەو بەڵگە ونیشانە ڕوون وئاشکرانە بەتاڵ بکەنەوە کە لەسەر یەکخواپەرستی ھاتوون، بەڵام ئەوەی پێغەمبەر ھێناویەتی ھەق وڕاستە، وە خوای گەورەش خۆی دەیەوێت کە ئاینەکەی كامڵ وتەواو بکات وئەم نوور وڕوناکییە ئاشكرا بكات، وە زاڵ وئاشکرای بکات بەسەر تەواوی ئاینەکانی تردا، هەرچەندە بێباوەڕانیش پێیان ناخۆش بێت ئاینەکەی تەواو وکامڵ بێت وسەرکەوێت بەسەر تەواوی ئاینەکانی تردا، بیگومان خوای گەورە خۆی ئاینەکەی کامڵ دەکات وئاشکرا وبەرز وبڵند دەکات، چونکە ئەگەر خوا ویستی کارێک بکات ئەوا ویستی کەسانی تر پوچەڵ دەکاتەوە
هُوَ ٱلَّذِىٓ أَرْسَلَ رَسُولَهُۥ بِٱلْهُدَىٰ وَدِينِ ٱلْحَقِّ لِيُظْهِرَهُۥ عَلَى ٱلدِّينِ كُلِّهِۦ وَلَوْ كَرِهَ ٱلْمُشْرِكُونَ ﴿٣٣﴾
خوای گەورە ئەو خوایەیە پێغەمبەرەکەی خۆی کە موحەممەدە (صلی اللە علیە وسلم) بە قورئانەوە ڕەوانە کرد کە مایەی ھیدایەت وڕێنوێنییە بۆ تەواوی خەڵکی جیھان، وە ئەوی نارد بە ئاینێکی ڕاست ودروستەوە کە ئاینی پیرۆزی ئیسلامە، تاوەکو بە ھەموو ئەو بەڵگە ونیشانە وحوکمانەوە بەرز وبڵندی بکات بەسەر تەواوی ئاینەکانی تردا، ئەگەر چی بتپەرست وموشریکەکانیش ئەمەیان پێ ناخۆش بێت
۞ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلْأَحْبَارِ وَٱلرُّهْبَانِ لَيَأْكُلُونَ أَمْوَٰلَ ٱلنَّاسِ بِٱلْبَـٰطِلِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۗ وَٱلَّذِينَ يَكْنِزُونَ ٱلذَّهَبَ وَٱلْفِضَّةَ وَلَا يُنفِقُونَهَا فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍۢ ﴿٣٤﴾
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە، وە کار بەوە دەکەن کەخوای گەورە کردویەتی بە شەریعەت ویاسا وڕێسا، بێگومان زۆرێک لە زانا وحاخامەکانی جولەکە وزانا وقەشەی گاورەکان، ماڵ وسەروەت وسامانی خەڵکی بە ناھەق دەخۆن، ئەوان ماڵ وسامانی خەڵکی بە بەرتیل وەردەگرن ودەیخۆن، وە ڕێێ خوایشیان لێدەگرن وناھێڵن بڕۆنە ناو ئاینی ئیسلامەوە، وە ئەوانەی کە زێر وزیو کۆدەکەنەوە وئەو زەکاتەی خوای گەورە واجبی کردووە لەسەریان لێی نادەن، - ئەی پێغەمبەر - موژدەی سزایەکی بە ئازاریان بدەرێ لە ڕۆژی دواییدا. لاپەڕە ٦ لە ٢٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
يَوْمَ يُحْمَىٰ عَلَيْهَا فِى نَارِ جَهَنَّمَ فَتُكْوَىٰ بِهَا جِبَاهُهُمْ وَجُنُوبُهُمْ وَظُهُورُهُمْ ۖ هَـٰذَا مَا كَنَزْتُمْ لِأَنفُسِكُمْ فَذُوقُوا۟ مَا كُنتُمْ تَكْنِزُونَ ﴿٣٥﴾
كنتم تك نزون لە ڕۆژی دواییدا ئەو ماڵ وسەروەت وسامانەی کۆیان کردبوەوە وزەکاتەکەیان لێ دەرنەکردبوو ئاگری پێ ھەڵدەگیرسێنن، تا تەواو گڕوتین دەسێنێت وسوور دەبێتەوە ئەمجا ناوچەوان وکەلەکە وپشتیانی پێ داخ دەکرێت، وە بەسەر زەنشتەوە پێیان دەوترێت: ئەوە ئەو ماڵ وسامانەیە کە کۆتان کردبوەوە بۆ خۆتان وئەو زەکاتەی کە خوا واجبی کردبوو لەسەرتان لێتان دەرنەدەکرد، دەسا سزاکەی بچەژن، سزای ئەوەی کۆتان دەکردەوە ومافی ھەژارانتان لێ نەدەدا، ئەوەش سەرەنجامی ئەو کارە خراپەتانە
إِنَّ عِدَّةَ ٱلشُّهُورِ عِندَ ٱللَّهِ ٱثْنَا عَشَرَ شَهْرًۭا فِى كِتَـٰبِ ٱللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ مِنْهَآ أَرْبَعَةٌ حُرُمٌۭ ۚ ذَٰلِكَ ٱلدِّينُ ٱلْقَيِّمُ ۚ فَلَا تَظْلِمُوا۟ فِيهِنَّ أَنفُسَكُمْ ۚ وَقَـٰتِلُوا۟ ٱلْمُشْرِكِينَ كَآفَّةًۭ كَمَا يُقَـٰتِلُونَكُمْ كَآفَّةًۭ ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلْمُتَّقِينَ ﴿٣٦﴾
بێگومان ژمارەی مانگەکانی ساڵ لە حوکم وقەزای خوادا دوانزە مانگە، ئەوەی کەخوای گەورە لە لەوح المحفوظدا جێگیری کردووە، ئەوەیە یەکەم شتێک خوا دروستی کردن ئاسمانەکان وزەوی بوو، لەم دوانزە مانگە چوار مانگیان خوای گەورە ڕێزی لێناون وحەرام وقەدەغەی کردووە کەشەڕ وشۆڕ جەنگی تێدا بکرێت، سێ مانگیان بەدوای یەکدا دێن، ئەوانیش مانگەکانی (ذو الحجة وذو العقدة ومحرم) نلەگەڵ مانگێکی تر کە بە تەنھا دێت کە (رجب) ە، ژمارەی ئەو مانگانەی ساڵ کە باسکران لەگەڵ ئەو چوار مانگەیش کە شەڕ وجەنگیان تێدا حەرام کراوە، بڕیارێکی ڕاستەقینەی خوایە وئاینێکی راست ودروستە، بۆیە لەم مانگانەدا ستەم لەخۆتان مەکەن وجەنگی تێدا بەرپا مەکەن وڕێزیان مەشکێنن وسوکایەتیان پێ مەکەن، بەیەک دەست وپێکەوە ھەمووتان لەگەڵ ھەموو بتپەرست وموشریکەکاندا بجەنگن، ھەروەکو چۆن ئەوان ھەموویان بەیەک دەست وپێکەوە جەنگتان لەگەڵدا دەکەن، وە بزانن خوای گەورە بەسەرخستن ودڵ قایم کردن لەگەڵ خواناس وپارێزکاراندایە، ئەوانەی فەرمانەکانی بەجێ دەھێنن ودوور دەکەونەوە لەڕێگریەکانی، ھەرکەسێکیش خوای لەگەڵدا بێت ھیچ کەس بەسەریدا زاڵ نابێت
إِنَّمَا ٱلنَّسِىٓءُ زِيَادَةٌۭ فِى ٱلْكُفْرِ ۖ يُضَلُّ بِهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يُحِلُّونَهُۥ عَامًۭا وَيُحَرِّمُونَهُۥ عَامًۭا لِّيُوَاطِـُٔوا۟ عِدَّةَ مَا حَرَّمَ ٱللَّهُ فَيُحِلُّوا۟ مَا حَرَّمَ ٱللَّهُ ۚ زُيِّنَ لَهُمْ سُوٓءُ أَعْمَـٰلِهِمْ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿٣٧﴾
بێگومان دواخستنی مانگێکی حەرام بۆ مانگێکی تر وئاڵۆگۆڕکردنیان - ھەروەکو عەرەبەکان لە سەردەمی نەفامیدا دەیانکرد - زیادکردنە لە کوفر وبیباوەڕی لەسەر ئەو کوفر وبێباوەڕییەی کە لەسەری بوون، ئەوان باوەڕیان نەبوو بە حوکمی خوا لە مانگە حەرامەکاندا، شەیتان ئەو بێباوەڕانەی پێ گومڕا دەکرد کاتێک ئەم ڕێگا خراپەی بۆ دانان، ساڵێک مانگێکی حەرامیان حەڵاڵ دەکرد بەوەی دەیانگۆڕی بە مانگێک لە مانگە حەڵاڵەکان، وە ساڵێکی تریش لەسەر حەرامی ئەو مانگانە دەمانەوە تاوەکو بەو کارەیان ژمارەی ئەو چوار مانگەی کە خوا شەڕی تێدا یاساغ کردوون لەگەڵ مانگە ڕەواکاندا بەرامبەر بکەنەوە، ھیچ مانگێکیان بە حەڵاڵ دانەدەنا ئیللا مانگێکیان لە جێگایدا بە حەرام دادەنا، بەمەش لەو ڕێگایەوە ئەو مانگانەی کە خوا حەرامی کردبوون حەڵاڵیان دەکرد وپێچەوانەی ئەو حوکمە دەبوون کە خوای گەورە دیاری کردبوو، شەیتان کردەوە خراپ وناشیرینەکانی لا جوان وڕازاوە کردبوون، بۆیە ئاوا ڕەفتار دەکەن، لەو ڕەفتارە خراپانەیش کردیان ئەو زیادەڕۆییە بوو کە باسمان کردن، وە خوای گەورە ھەرگیز ئەو بێباوەڕانە ڕێنمونی ناکات کە سوورن لەسەر بێباوەڕییەکەیان وناگەڕێنەوە لە کوفر وخراپەکاری
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَا لَكُمْ إِذَا قِيلَ لَكُمُ ٱنفِرُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ٱثَّاقَلْتُمْ إِلَى ٱلْأَرْضِ ۚ أَرَضِيتُم بِٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا مِنَ ٱلْـَٔاخِرَةِ ۚ فَمَا مَتَـٰعُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ إِلَّا قَلِيلٌ ﴿٣٨﴾
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە خوا وبە پێغەمبەرەکەی، وە کار بەوە دەکەن کەخوای گەورە کردوویەتی بە شەریعەت ویاسا وڕێسا، ئەوە چیتانە کە پێتان دەوترێت بڕۆن بۆ جیھاد وتێکۆشان دژ بە دوژمنەکانتان لە ڕێگای خوادا، لەشگران وتەمەڵ دەبن وبە زۆر خۆتان دەنوسێنن بە زەوییەوە وماڵەکانتانەوە؟! ئایا ڕازین بەم ژیانە لە ناوچووە و دوابڕاوەی دونیا لە بڕی ژیانی دواڕۆژ کە ھەمیشەییە وخوای گەورە ئامادەی کردووە بۆ تێکۆشەرانی ڕێگای خۆی؟! جا ئەگەر لەبەر ئەوە بێت خۆ ژیانی دونیا لەچاو ژیانی دواڕۆژدا شتێکی زۆر کەم وبێ نرخە، دەی چۆن دەکرێت مرۆڤی ژیر وھۆشمەند ژیانێکی بڕاوە ھەڵبژێرێت بەسەر ژیانێکی نەبڕاوەدا، وە ژیانێکی کەم وبێ نرخ ھەڵبژێرێت بەسەر ژیانێکی گەورە وبەنرخدا؟!
إِلَّا تَنفِرُوا۟ يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًۭا وَيَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلَا تَضُرُّوهُ شَيْـًۭٔا ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ ﴿٣٩﴾
ئەی باوەڕداران - ئەگەر بە یەکجار نەچنە دەرەوە بۆ جیھاد وتێکۆشان دژ بە دوژمنەکانتان لە رێگای خوادا، خوای گەورە سزایەکی بە ئێش وئازار وڕسواکەرتان دەدات، وە دەتانگۆڕێت بە خەڵکانێکی تری گوێڕایەڵ بۆ خوا، ئەگەر ھاتوو بانگ کران بۆ جیھاد وتێکۆشان ئەوا دەچن بەدەمیەوە وگوێڕایەڵ دەبن، خۆ ئەگەر ھاتوو سەرپێچی فەرمانەکانی بکەن ودوا بکەون لە جیھاد وتێکۆشان ئەوە ناتوانن زیان بەخوا بگەیەنن، چونکە ئەو بێنیازە لە ئێوە وپێویستی بە ئێوە نییە، ئەوە ئێوەن پێویستان بەخوا ھەیە، لاپەڕە ٧ لە ٢٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر وە خوای گەورە بە دەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات، ئەو دەتوانێت ئەگەر ئێوەش نەبن دین وپێغەمبەرەکەی خۆی سەربخات
إِلَّا تَنصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ ٱللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ثَانِىَ ٱثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِى ٱلْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَـٰحِبِهِۦ لَا تَحْزَنْ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَنَا ۖ فَأَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُۥ بِجُنُودٍۢ لَّمْ تَرَوْهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلسُّفْلَىٰ ۗ وَكَلِمَةُ ٱللَّهِ هِىَ ٱلْعُلْيَا ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ﴿٤٠﴾
ه ه ى - ئەی باوەڕداران - ئەگەر یارمەتی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) نەدەن وسەری نەخەن، وە نەچن بەدەم بانگەوازەکەیەوە بۆ جیھاد وتێکۆشان لە پێناو خوا، ئەوە دڵنیابن خوای گەورە خۆی یارمەتی دەدات وسەری دەخات، ھەروەک چۆن یارمەتیدا ئەو کاتەی ئێوەی لەگەڵ نەبوو کاتێک بتپەرست وموشریکەکان پێغەمبەر و ئەبوبەکریان لە مەککە دەرپەڕاند وناچاریان کردن کۆچ بکەن بۆ مەدینە، ئەوان دووان بوون سیەمیان نەبوو کاتێک لە ئەشکەوتی سەور خۆیان شاردبوەوە لە بێباوەڕان، ئەوانەی کە دەگەڕان بەشوێنیاندا، لەو کاتەدا پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بە ئەبوبەکری صدیقی ھاوەڵی وت کاتێک ترسا بتپەرست وموشریکەکان پێیان بزانن، پێی وت: مەترسە خوای گەورەمان لەگەڵدایە، لەگەڵماندایە بە یارمەتیدان وپشتگیری کردن، ئەوە بوو خوای گەورە ئارامی وھێمنی خۆی ناردە سەر دڵی پێغەمبەرەکەی، وە سەربازانێکیشی لە فریشتە نارد بۆ یارمەتیدانیان کە ئێوە نەتاندەبینین، وە وشەی بتپەرست وموشریکەکانی نەوی كرد ووشەی خوای گەورەی بەرز و بڵند کرد کاتێک ئاینی ئیسلامی بەزر کردەوە بەسەر ئاینەکانی تردا، وە خوای گەورە زاڵ وبەدەسەڵاتە لەزات وھێز وموڵکیدا، وە ھیچ کەس زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە بەرێوەبردن وقەدەر وشەریعەتەکەیدا
ٱنفِرُوا۟ خِفَافًۭا وَثِقَالًۭا وَجَـٰهِدُوا۟ بِأَمْوَٰلِكُمْ وَأَنفُسِكُمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌۭ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿٤١﴾
ئەی باوەڕداران - پیر ولاوتان وگران وسووکتان لەخۆشی وناخۆشیدا، بەماڵ وسامان وبەگیان لەڕێی خوادا جیھاد وتێکۆشان بکەن، وە بزانن بێگومان ئەو دەرچوون و جیھاد وتێکۆشانە بەماڵ وگیانتان زیاتر سوودی ھەیە بۆتان لە ژیانی دونیا ودواڕۆژیش لەوەی دانیشن ودڵتان پەیوەستی سەلامەتی ماڵ وسامانتان بێت، ئەگەر ئێوە ئەوە دەزانن ئەوا زیاتر سوور دەبن لەسەر ئەوەی خێر وخۆشی دونیا ودواڕۆژتانی تێدایە
لَوْ كَانَ عَرَضًۭا قَرِيبًۭا وَسَفَرًۭا قَاصِدًۭا لَّٱتَّبَعُوكَ وَلَـٰكِنۢ بَعُدَتْ عَلَيْهِمُ ٱلشُّقَّةُ ۚ وَسَيَحْلِفُونَ بِٱللَّهِ لَوِ ٱسْتَطَعْنَا لَخَرَجْنَا مَعَكُمْ يُهْلِكُونَ أَنفُسَهُمْ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ إِنَّهُمْ لَكَـٰذِبُونَ ﴿٤٢﴾
ئەی پێغەمبەر - ئەگەر ئەوەی ئەوانی بۆ بانگ کرا، ئەو دووڕوانەی کە مۆڵەتیان لێ داوا دەکردیت کە لەگەڵت نەیەن بۆ جیھاد وتێکۆشان، ئەگەر دەستکەوتێکی ئاسان و سەفەرێکی بێ ڕەنج وماندووبوون بوایە ئەوا ئەوان شوێنت دەکەوتن، بەڵام ئەو ماوە دوور وناڕەحەتە دژوارە تادەگەیشتنە لای دوژمن لاگران وسەخت بوو، بۆیە بیانویان ھێنایەوە بۆ خۆ دزینەوە ودواکەوتن، لە پاش ئەوەیش کە گەڕایتەوە لە جیھاد وتێکۆشان ئەو دووڕوانە سوێندت بۆ دەخۆن ودەڵێن: ئەگەر بمانتوانیایە لەگەڵت بێین بۆ جیھاد وتێکۆشان ئەوا لەگەڵتدا دەردەچوین وبەجێ نەدەماین، ئەوانە بەھۆی ئەو درۆ ودەلەسانەوە خۆیان دووچاری تیاچوون وسزای خوا کرد، وە خوایش دەزانێت ئەوانە درۆزنن ودرۆ دەکەن کاتێک سوێندت بۆ دەخۆن
عَفَا ٱللَّهُ عَنكَ لِمَ أَذِنتَ لَهُمْ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكَ ٱلَّذِينَ صَدَقُوا۟ وَتَعْلَمَ ٱلْكَـٰذِبِينَ ﴿٤٣﴾
ئەی پێغەمبەر - خوا لێت خۆش بێت، لەوەی کە مۆڵەتتدا بەو دووڕوانە نەیەن بۆ جیھاد وتیکۆشان ودوا بکەون لێتان، بۆچی مۆڵەتت پێدان؟ تاوەکو ئەوانەی ڕاستگۆ بوون لە ھێنانەوەی بیانووەکانیان، بەدەرکەون لەوانەی کە درۆزن بوون لە بیانوەکانیان، ئەوانەی ڕاستگۆ بوون مۆڵەتت بدانایە وئەوانەشی کە زانێت درۆزنن مۆڵەتت پێ نەدانایە
لَا يَسْتَـْٔذِنُكَ ٱلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ أَن يُجَـٰهِدُوا۟ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِٱلْمُتَّقِينَ ﴿٤٤﴾
ئەی پێغەمبەر - ئەوانەی باوەڕێکی ڕاست ودروستیان بە خوا وڕۆژی دوایی ھەیە ھیچ کات داوای مۆڵەتت لێ ناکەن بۆ ئەوەی دوا بکەون وبەماڵ وگیانیان جیھاد و تێکۆشان نەکەن لەڕێی خوادا، بەڵکو ھەر کاتێک داوای دەرچوونت کرد ئەوان ئامادەی دەرچوونن، وە بە ماڵ وسامان وگیانی خۆیان لە پێناو خوا تێدەکۆشن، وە خوای گەورە زانا وئاگادارە بە خواناسانی ناو بەندەکانی، ئەوانەی داوای مۆڵەتت لێ ناکەن مەگەر لەبەر عوزر وبیانویەکی شەرعی نەبێت کە ڕێگایان نادات لە گەڵت بێنە دەرەوە بۆ جیھاد وتێکۆشان. لاپەڕە ٨ لە ٢٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
إِنَّمَا يَسْتَـْٔذِنُكَ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ وَٱرْتَابَتْ قُلُوبُهُمْ فَهُمْ فِى رَيْبِهِمْ يَتَرَدَّدُونَ ﴿٤٥﴾
بێگومان - ئەی پێغەمبەری خوا - ئەوانەی داوای مۆڵەتت لێدەکەن بۆ ئەوەی لە گەڵتدا نەیەن بۆ جیھاد وتێکۆشان لە ڕێی خوادا، دووڕووەکانن ئەوانەی کە باوەڕیان بەخوا وبەڕۆژی دوایی نییە، وە لە ڕاستی ئاینی ئیسلامیش دڕدۆنگ ودوو دڵن، وە بەردەوامیش لە دوو دڵی وسەرگەردانیدان وە ڕێنوێنی ناکرێن بۆ ھەق وراستی
۞ وَلَوْ أَرَادُوا۟ ٱلْخُرُوجَ لَأَعَدُّوا۟ لَهُۥ عُدَّةًۭ وَلَـٰكِن كَرِهَ ٱللَّهُ ٱنۢبِعَاثَهُمْ فَثَبَّطَهُمْ وَقِيلَ ٱقْعُدُوا۟ مَعَ ٱلْقَـٰعِدِينَ ﴿٤٦﴾
ئەگەر ئەوانە ڕاستگۆ بوونایە لەو بانگەشەیەی دەیکەن گوایە مەبەستیانە لە گەڵتدا بڕۆنە دەرەوە بۆ جیھاد وتێکۆشان لە رێی خوا، ئەوا چەک وتوێشوو ھەموو پێویستیەکانیان بۆ ئامادە دەکرد، بەڵام چونکە خوای گەورە ھاتنی ئەوانی پێخۆش نەبوو لەگەڵ تۆ، ھاتنە دەرەوی لەسەر گران وقورس کردن، ھەتا دانیشتنیان لە ماڵەکانی خۆیان بە باشتر زانی. (وە پێیان وترا: دەبڕۆن لەگەڵ ئەوانەدابن کە دانیشتوون لە ماڵەوە (واتا: لەگەڵ ژن ومناڵ ونەخۆش وپیر وپەککەوتەکان بن)
لَوْ خَرَجُوا۟ فِيكُم مَّا زَادُوكُمْ إِلَّا خَبَالًۭا وَلَأَوْضَعُوا۟ خِلَـٰلَكُمْ يَبْغُونَكُمُ ٱلْفِتْنَةَ وَفِيكُمْ سَمَّـٰعُونَ لَهُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٤٧﴾
چاکتر وباشتر وایە ئەو دووڕوانە لەگەڵتاندا نەیەنە دەرەوە، ئەوانە ئەگەر بێنە دەرەوە لە گەڵتاندا دوو دڵی وخراپە وگێرە شێوێنی نەبێت خێرێکی تریان بۆتان نییە، وە بە پەلەیش بە ھۆی دوو زمانیانەوە نێوانتانیان تێک دەدا، وە لەنێو ڕیزەکانی ئێوەیش کەسانی وا ھەیە گوێ لەو درۆ ودەلەسانە دەگرێت کەئەوان برەوی پێدەدەن، وەری دەگرێت وبڵاویشی دەکاتەوە، بەوەیش جیاوازی ودووبەرەکی لە نێوانتان دروست دەبێت، وە خوای گەورە زانا وئاگادارە بەستەمکارانی ناو دووڕوەکان ئەوانەی کە ھەمیشە دوو دڵی ودڕدۆنگی لە نێو باوەڕداراندا بڵاو دەکاتەوە
لَقَدِ ٱبْتَغَوُا۟ ٱلْفِتْنَةَ مِن قَبْلُ وَقَلَّبُوا۟ لَكَ ٱلْأُمُورَ حَتَّىٰ جَآءَ ٱلْحَقُّ وَظَهَرَ أَمْرُ ٱللَّهِ وَهُمْ كَـٰرِهُونَ ﴿٤٨﴾
ئەو دووڕوانە ھەمیشە سوورن لەسەر خراپە وخراپەکاری ئەویش بە جیاوازی خستنە نێو ڕیزی باوەڕداران وپەرتکردنی یەکڕیزیان پێش غەزوەی تەبوک، وە - ئەی پێغەمبەری خوا - بە فڕوفێڵ کاروباریان لێھەڵگێڕایتەوە، ناھەقیان کردە ھەق وڕاستی، وە ھەق وڕاستیشیان کردە باتڵ وناھەقی، پێدەکرێت فڕوفێڵەکانیان کاریگەری ھەبێت لە ورە وتوانات لە جیھاد وتێکۆشان کردن، تا ئەو کاتەی کە ھەق وڕاستی بەدەرکەوت ویارمەتی وپشتیوانی خوات بۆ ھات، خوای گەورە ئاینەکەی خۆی بەرز وبڵند کردەوە ودوژمنەکانی سەرشۆڕ کرد، ئەوانیش لەو سەرکەوتنە ڕقیان دەبوویەوە وپێیان ناخۆش بوو، چونکە ئەوان حەزیان بەسەرکەوتنی باتڵ وناھەقی دەکرد بەسەر ھەق وڕاستیدا
وَمِنْهُم مَّن يَقُولُ ٱئْذَن لِّى وَلَا تَفْتِنِّىٓ ۚ أَلَا فِى ٱلْفِتْنَةِ سَقَطُوا۟ ۗ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةٌۢ بِٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿٤٩﴾
لەناو ئەو دووڕوانەدا ھەیانبوو بڕ وبیانووی درۆ ودەلەسە ودروستکراویان دەھێنایەوە، وە دەیانووت: ئەی پێغەمبەری خوا مۆلەتم بدە نەیەم بۆ جیھاد وتێکۆشان، وە زۆرم لێمەکە بێمە دەرەوە لەگەڵتدا، تاوەکو بەھۆی ژن وکچانی دوژمنەوە (مەبەست پێی ڕۆمەکان بوو) تووشی گوناھ وتاوان نەبین ئەگەر ھاتبوون بۆ شەڕ، ئەوانە نازانن کە کەوتونەتە ناو گوناھی گەورەتر لەوەی گومانیان دەبرد، ئەویش بریتیە لەگوناھ وخراپەی دووڕویی وبەجێمان لە جیھاد وتێکۆشان، بێگومان لە ڕۆژی دواییدا ئاگری دۆزەخ دەوری بێباوەڕەکانی داوە، ھیچ کەسیان لێی قوتاری نابێت، وە نایشتوانن لێی ھەڵبێن
إِن تُصِبْكَ حَسَنَةٌۭ تَسُؤْهُمْ ۖ وَإِن تُصِبْكَ مُصِيبَةٌۭ يَقُولُوا۟ قَدْ أَخَذْنَآ أَمْرَنَا مِن قَبْلُ وَيَتَوَلَّوا۟ وَّهُمْ فَرِحُونَ ﴿٥٠﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - ئەگەر ناز ونیعمەتێکی خوات بۆ ھات بەوەی سەرکەوتن بەسەر دوژمن یان دەسکەوتی جەنگی بۆ ئاسان کردیت، ئەوان خەمبار دەبن وزۆریان پێناخۆشە، خۆ ئەگەر تووشی بەڵا وناخۆشی وشکانێک بوویت لە بەرامبەر دوژمندا، ئەو دووڕوانە دەڵێن: ئێمە پێشتر خەمی خۆمان خواردبوو، باش بوو وەک باوەڕدارەکان نەچووینە دەرەوە، وانەبوایە ئێستا ئێمەیش وەک ئەوان دووچاری کوشتن وبەدیل گرتن دەبووینەوە، پاشان ئەو دووڕوانە پشت لە پێغەمبەر وباوەڕداران دەکەن وبە خۆشحاڵییەوە دەگەڕێنەوە ناو ماڵ ومنداڵیان. لاپەڕە ٩ لە ٢٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
قُل لَّن يُصِيبَنَآ إِلَّا مَا كَتَبَ ٱللَّهُ لَنَا هُوَ مَوْلَىٰنَا ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ ﴿٥١﴾
ئەی پێغەمبەر - بڵێ بەو دووڕوانە: ھەرگیز تووشی شتێک نابین ئەگەر خوا خۆی لەسەری نەنووسی بین، زاتی پاک وبێگەردی ئەو گەورە وپەنا دەرمانە، وە تەنھا ھەر پەنا بۆ ئەو دەبەین، وە پشت وپەنایشمان لە ھەموو کاروبارێکدا تەنھا ھەر ئەوە، وە باوەڕداران کاورباری خۆیان تەنھا دەدەنە دەست ئەو، چونکە ئەو بەسە پشتیوانیان بێت، وە ئەویش باشترین پشت وپەنایە
قُلْ هَلْ تَرَبَّصُونَ بِنَآ إِلَّآ إِحْدَى ٱلْحُسْنَيَيْنِ ۖ وَنَحْنُ نَتَرَبَّصُ بِكُمْ أَن يُصِيبَكُمُ ٱللَّهُ بِعَذَابٍۢ مِّنْ عِندِهِۦٓ أَوْ بِأَيْدِينَا ۖ فَتَرَبَّصُوٓا۟ إِنَّا مَعَكُم مُّتَرَبِّصُونَ ﴿٥٢﴾
ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئایا چاوەڕوانی چیمان بۆ دەکەن، جگە لە یەکێک لەو دوو کارە چاکە، یان سەرکەوتن یان شەھید بوون؟! وە ئێمەیش چاوەڕوانی ئەوە دەکەین خوای گەورە سزایەکی سەختان لای خۆیەوە بۆ بنێرێت، تیابچن یان سزاتان بدات بە دەستی ئێمە بە کوشتن یان بە دیل گرتن بێت، ئەگەر خوای گەورە مۆڵەتی جەنگمان بدات لە گەڵتاندا، دەسا ئێوە چاوەڕوانی سەرەنجامی ئێمە بن، ئێمەیش چاوەڕوانی سەرەنجامی ئێوە دەکەین، تاوەکو بزانین کێمان سەرکەوتوو دەبین
قُلْ أَنفِقُوا۟ طَوْعًا أَوْ كَرْهًۭا لَّن يُتَقَبَّلَ مِنكُمْ ۖ إِنَّكُمْ كُنتُمْ قَوْمًۭا فَـٰسِقِينَ ﴿٥٣﴾
ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ماڵ وسامانتان بەخۆشی یان بەناخۆشی بێت ببەخشن، دڵنیا بن خوای گەورە ھیچیتان لێ وەرناگرێت، چونکە ئێوە باوەڕتان بەخوا نییە ولە گوێڕایەڵی ئەو دەرچوون
وَمَا مَنَعَهُمْ أَن تُقْبَلَ مِنْهُمْ نَفَقَـٰتُهُمْ إِلَّآ أَنَّهُمْ كَفَرُوا۟ بِٱللَّهِ وَبِرَسُولِهِۦ وَلَا يَأْتُونَ ٱلصَّلَوٰةَ إِلَّا وَهُمْ كُسَالَىٰ وَلَا يُنفِقُونَ إِلَّا وَهُمْ كَـٰرِهُونَ ﴿٥٤﴾
ينفقون إلا وهم كرهون ئەوەی ڕێگرە لە وەرگرتنی بەخشینی ماڵ وسامانیان سێ شتە: بێباوەڕیان بە خوا وپێغەمبەرەکەی، وە تەمەڵی ولەش بەبارن کاتێک ھەڵدەسن بۆ نوێژکردن، وە ھەرشتێکیش ببەخشن لە ماڵ وسامانیان بەخۆشی خۆیان نایبەخشن، بەڵکو زۆریشیان پێ ناخۆشە، چونکە ئەوان لە نوێژ وماڵ بەخشینیان چاوەڕوانی پاداشتی خوای گەورە نین
فَلَا تُعْجِبْكَ أَمْوَٰلُهُمْ وَلَآ أَوْلَـٰدُهُمْ ۚ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُعَذِّبَهُم بِهَا فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَتَزْهَقَ أَنفُسُهُمْ وَهُمْ كَـٰفِرُونَ ﴿٥٥﴾
ئەی پێغەمبەر - سەروەت وسامان وکوڕ وکاڵی ئەو دووڕوانە سەرسامت نەکەن ولەبەر چاوت نەڕازێنەوە، چونکە پاشەڕۆژی ماڵ وسامان وکوڕوکاڵیان خراپ دەبێت، خوای گەورە دەیەوێت بە ماڵ وسامان وکوڕ وکاڵیان ھەر لە ژیانی دونیا سزایان بدات، چونکە ماندوو دەبن لە بەدەستھێنانی وە پاشان تووشی زەرەر وزیان دەبن داخ وخەمی بۆ دەخۆن، تا ئەو کاتەی خوای گەورە بە بێباوەڕی گیانیان دەکێشێت، لە پاشە ڕۆژیشدا بە ھەتاھەتایی لە بنی بنەوەی دۆزەخ سزا دەدرێن
وَيَحْلِفُونَ بِٱللَّهِ إِنَّهُمْ لَمِنكُمْ وَمَا هُم مِّنكُمْ وَلَـٰكِنَّهُمْ قَوْمٌۭ يَفْرَقُونَ ﴿٥٦﴾
ئەی باوەڕداران - ئەو دووڕوانە سوێندتان بە درۆ بۆ دەخۆن کە بێگومان ئێمە لە ئێوەین، بەڵام لەڕاستیدا ئەوانە درۆ دەکەن چونکە لەدڵەوە لەگەڵ ئێو نین، ھەرچەند بە ڕواڵەت وایش دەربخەن، بەڵکو دەترسێن ئەوەی تووشی بتپەرست وموشریکەکان بوو لە کوشتن وبە دیل گرتن وکۆیلە کردنیان دووچاری ئەوانیش ببێت، ھەر لەبەر ئەوە لە ترسان بە ڕواڵەت موسڵمان بوونی خۆیان دەردەخەن. لو يجدون ملجٔا أو مغرت أو مد خلا لولوا إليه وهم يجمحون
لَوْ يَجِدُونَ مَلْجَـًٔا أَوْ مَغَـٰرَٰتٍ أَوْ مُدَّخَلًۭا لَّوَلَّوْا۟ إِلَيْهِ وَهُمْ يَجْمَحُونَ ﴿٥٧﴾
ئەو دووڕوانە ھێندە دەترسێن ئەگەر پەناگا وقەڵایەکیان دەسکەوێت بۆ خۆپاراستن، یان ئەشکەوتێک لەکێوەکان، یان ژێر زەمینێک بچونایەتە ناویەوە، بۆ ئەوەی خۆیانی تێدا بشارنەوە ئەوا پەنایان بۆ دەبرد وزۆر بە خێرای دەچونە ناویەوە. لاپەڕە ١٠ لە ٢٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَمِنْهُم مَّن يَلْمِزُكَ فِى ٱلصَّدَقَـٰتِ فَإِنْ أُعْطُوا۟ مِنْهَا رَضُوا۟ وَإِن لَّمْ يُعْطَوْا۟ مِنْهَآ إِذَا هُمْ يَسْخَطُونَ ﴿٥٨﴾
ئەی پێغەمبەر - لە ناو دووڕوەکاندا ھەندێکیان تانە وتەشەرت لێدەدەن لەسەر دابەشکردنی خێر وخێرات وزەکات کە بە دڵی ئەوان دابەشی ناکەیت وئەوەی دەیانەوێت بە دەستی ناھێنن، خۆ ئەگەر ئەوەی دەیانویست بەو شێوەیە بەشی ئەوانیشت لێ بدایە ئەوا ڕازی دەبوون، بەڵام ئەگەر ئەوەی داوایان دەکرد پێت نەدانایە ئەوا قەڵس دەبوون وڕقیان لێ ھەڵدەگرتیت
وَلَوْ أَنَّهُمْ رَضُوا۟ مَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَقَالُوا۟ حَسْبُنَا ٱللَّهُ سَيُؤْتِينَا ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ وَرَسُولُهُۥٓ إِنَّآ إِلَى ٱللَّهِ رَٰغِبُونَ ﴿٥٩﴾
ئەو دووڕوانەی کە لەسەر دابەشکردنی خێر وصەدەقات وزەکات تانە وتەشەریان لێدایت ڕازی بوونایە بەوەی خوای گەورە بۆی دیاری کردوون، وە بەو بەشەیش کە پێغەمبەری خوا پێی دابوون، وە بیانوتایە: خوامان بەسە، وە پاشانیش ھەر خوا لە فەزڵ وچاکەی خۆیمان پێ دەبەخشێ، وە پێغەمبەریش لەوەی خوای گەورە پێی داوە زیاترمان دەداتێ، وە ئێمە حەزمان لەوەیە خوا لە فەزڵ وچاکەی خۆیمان بداتێ، ئەگەر ئەوانە ئەوەیان بکردایە باشتر بوو لەوەی کەتانە وتەشەرت لێ بدەن
۞ إِنَّمَا ٱلصَّدَقَـٰتُ لِلْفُقَرَآءِ وَٱلْمَسَـٰكِينِ وَٱلْعَـٰمِلِينَ عَلَيْهَا وَٱلْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِى ٱلرِّقَابِ وَٱلْغَـٰرِمِينَ وَفِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ ۖ فَرِيضَةًۭ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ ﴿٦٠﴾
ه ئەو زەکاتەی خوای گەورە فەرزی کردووە، دەبێت بدرێت: بە ھەژاران ئەوانەی کە شتێک لەماڵ وداھاتیان ھەیە لەکار وکاسپی ووەزیفەکانیان، بەڵام بەشی بژێویان ناکات وکەس پێیان نازانێت، وە بۆ نەدارانیش ئەوانەی کە بە کولە مەرگی دەژین وھیچ شتێک شک نابەن، وە حاڵ وگوزەرانیان لای ھەموو خەڵکی ئاشکرایە یان خۆیان باسی دەکەن، وە بۆ ئەو فەرمانبەرانەیش کە ئیمام وپێشەوای موسڵمانان دەیانێرێت بۆ زەکات کۆکردنەوە، وە بۆ ئەو بێباوەڕانەیش کە ئومێدی موسڵمان بوونیان لێدەکرێت لەو زەکاتەیان دەدرێتێ بۆ ئەوەی ھۆگربن بە ئیسلامەوە، یان ئەوانەیان باوەڕیان ھێشتا دانەمەزراوە تاوەکو بەتەواوی باوەڕیان دادەمەزرێت، یان بۆ ئەوە پێیان دەدرێت تاوەکو لەشەڕ وخراپەی بە دوور بن، وە خەرج دەکرێت بۆ ئازاد کردنی کۆیلە وبەندەکان، وە بەشی ئەو قەرزارانەیشی لێ دەدرێت کە قەرزەکانی لێ بدەنەوە ئەو قەرزارانەی کە بەبێ زیادەڕۆی ژیانیان گوزەراندووە بەڵام قەرزار بوون لەسەری، یان قەرزێکیان کردبێت لەگوناھ وتاوان وسەرپێچی خوای گەورەدا خەرجیان نەکردبێت، وە بەشێکی تری زەکات خەرج دەکرێت بۆ ئامادەکردنی موجاھیدان وتێکۆشەرانی ڕێگای خوا، وە بەشێکی تری بۆ ئەو ڕێبوارانەی لە ڕێگا پارە وپوڵ و خەرجیان لێ بڕاوە، خەرج کردنی زەکات تەنھا بۆ ئەوانەی دیاریکراون بڕیاری خوایە وئەو خۆی بڕیویەتیەوە، وە خوای گەورەش خۆی زانایە بە حاڵ وگوزەران و بەرژەوەندی بەندەکانی، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە بەڕێوەبردنی کارەکانی ودانانی شەریعەتەکەیشی
وَمِنْهُمُ ٱلَّذِينَ يُؤْذُونَ ٱلنَّبِىَّ وَيَقُولُونَ هُوَ أُذُنٌۭ ۚ قُلْ أُذُنُ خَيْرٍۢ لَّكُمْ يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَيُؤْمِنُ لِلْمُؤْمِنِينَ وَرَحْمَةٌۭ لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ ۚ وَٱلَّذِينَ يُؤْذُونَ رَسُولَ ٱللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ ﴿٦١﴾
لە ناو دووڕوەکاندا ھەیە بەتانە وتەشەر وقسەی نابەجێ ئازاری پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) دەدات، کاتێک لەسەرخۆیی وئارامگری ئەویان دەدی دەیانووت: پێغەمبەر خۆش باوەڕە گوێ لەقسەی ھەموو کەس دەگرێت وباوەڕی پێدەکات، وە جیاوازی ناکات لەنێوان ھەق وناھەقدا، جا - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: پێغەمبەری خوا تەنھا گوێ لە چاکەیەک دەگرێت خێری باوەڕدارانی تێدا بێت، گوێ لەشتێک دەگرێت خوا بە ڕاستی بزانێت، وە باوەڕ بەو شتانەیش دەکات باوەڕدارانی ڕاستگۆ پێی بگەیەنن، وە میھرەبانیشە لەگەڵیان، بێگومان ڕەوانەکردنی ئەو ڕەحمەتە بۆ ئەوانەی باوەڕیان پێھێناوە، وە ئەو کەسانەیش بەھەر جۆرێک ئەزیەت وئازاری پێغەمبەریان دابێت (صلی اللە علیە وسلم) سزای بە ئازاریان بۆ ھەیە لەڕۆژی دواییدا
يَحْلِفُونَ بِٱللَّهِ لَكُمْ لِيُرْضُوكُمْ وَٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥٓ أَحَقُّ أَن يُرْضُوهُ إِن كَانُوا۟ مُؤْمِنِينَ ﴿٦٢﴾
ئەی باوەڕداران - دووڕوەکان سوێندتان بە خوا بۆ دەخۆن بۆ ئەوەی ڕازیتان بکەن کە ھیچ شتێکیان نەووتوە ئەزیەت وئازاری پێغەمبەری دابێت (صلی الله علیه وسلم)، لە کاتێکدا خوای گەورە وپێغەمبەرەکەی لە پێشترن بەباوەڕی ڕاست ودروست وکاروکردەوەی چاکە ڕازی بکرێن، ئەگەر ئەوانە ڕاست دەکەن باوەڕداری ڕاستەقینەن
أَلَمْ يَعْلَمُوٓا۟ أَنَّهُۥ مَن يُحَادِدِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَأَنَّ لَهُۥ نَارَ جَهَنَّمَ خَـٰلِدًۭا فِيهَا ۚ ذَٰلِكَ ٱلْخِزْىُ ٱلْعَظِيمُ ﴿٦٣﴾
ئایا ئەو دووڕوانە نازانن بێگومان بەو کارەیان دژایەتی خوا وپێغەمبەرەکەی دەکەن، لەبەر ئەوە بزانن ھەرکەسێک دژایەتی ئەوان بکات لە ڕۆژی دواییدا بەھەمیشەیی دەخرێتە ئاگری دۆزەخەوە؟! ئا ئەوە زەلیلی وسەرشۆڕی گەورەیە. لاپەڕە ١١ لە ٢٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
يَحْذَرُ ٱلْمُنَـٰفِقُونَ أَن تُنَزَّلَ عَلَيْهِمْ سُورَةٌۭ تُنَبِّئُهُم بِمَا فِى قُلُوبِهِمْ ۚ قُلِ ٱسْتَهْزِءُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ مُخْرِجٌۭ مَّا تَحْذَرُونَ ﴿٦٤﴾
دووڕوەکان لەوە دەترسن کە خوای گەورە سورەتێک دابەزێنێت بۆ پێغەمبەرەکەی باوەڕدارانی پێ ئاگادار بکات لەو کوفر وبێباوەڕییەی لە دڵ ودەروونیاندا شاردویانەتەوە، جا - ئەی پێغەمبەر - بڵێ - ئەی دووڕوینە - بەردەوام بن لەسەر گاڵتە کردن وتانە وتەشەردان لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام، بزانن ئەوەی لێی دەترسن خوای گەورە بەدەری دەخات بەوەی سورەتێک لەسەریان دادەبەزێنێت، یان پێغەمبەرەکەی ئاگادار دەکاتەوە لێیان
وَلَئِن سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ ۚ قُلْ أَبِٱللَّهِ وَءَايَـٰتِهِۦ وَرَسُولِهِۦ كُنتُمْ تَسْتَهْزِءُونَ ﴿٦٥﴾
ئەی پێغەمبەر - ئەگەر پرسیار بکەیت لەو دووڕوانە لە بارەی ئەو تانە وتەشەر وجنێوانەی لە باوەڕدارانی دەدەن دوای ئەوەی خوا ئاگاداری کردیت، ئەوا لە وەڵامدا دەڵێن: ئێمە تەنھا گاڵتە وگەپمان کردووە وبەڕاستیمان نەبووە، تۆیش - ئەی پێغەمبەر- بڵێ: ئایا ئێوە گاڵتە بەخوا وئایەتەکانی وگاڵتە بە پێغەمبەرەکەی دەکەن؟
لَا تَعْتَذِرُوا۟ قَدْ كَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَـٰنِكُمْ ۚ إِن نَّعْفُ عَن طَآئِفَةٍۢ مِّنكُمْ نُعَذِّبْ طَآئِفَةًۢ بِأَنَّهُمْ كَانُوا۟ مُجْرِمِينَ ﴿٦٦﴾
بڵێ بە درۆ ودەلەسە بڕوبیانوو مەھێننەوە، بێگومان بەو گاڵتەکردنەتان ئەوەی لە دڵ ودەرونتاندا شاردبووتانەوە ئاشکراتان کرد، ئەگەر ھاتوو لە بڕێکتان خۆش ببین دوای ئەوەی تەوبەیان کرد ووازیان ھێنا لە دووڕویی ودڵسۆزیان بۆ خوا ئاشکرا کرد، ئەوا سزای بڕیکی ترتان دەدەین لەبەر ئەوە بەردەوام بوون لەسەر دووڕویی وپاشانیش تەوبەیان نەکرد لێی
ٱلْمُنَـٰفِقُونَ وَٱلْمُنَـٰفِقَـٰتُ بَعْضُهُم مِّنۢ بَعْضٍۢ ۚ يَأْمُرُونَ بِٱلْمُنكَرِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ ٱلْمَعْرُوفِ وَيَقْبِضُونَ أَيْدِيَهُمْ ۚ نَسُوا۟ ٱللَّهَ فَنَسِيَهُمْ ۗ إِنَّ ٱلْمُنَـٰفِقِينَ هُمُ ٱلْفَـٰسِقُونَ ﴿٦٧﴾
پیاوان وژنانی دووڕوو ھەموو وەک یەکن وھیچ جیاوازیەکیان لە نێواندا نییە لە سروشتی دووڕوییانەوە، ئەوان ھەندێکیان وەک ھەندێکی تریانن، پێچەوانەی باوەڕدارانن فەرمان دەکەن بە خراپە وڕێگریش دەکەن لە چاکە، وە زۆریش ڕژد وچروکن ھیچ نابەخشن لە ڕێگای خوادا، ئەوان وازیان لە گوێڕایەڵی فەرمانەکانی خوا ھێناوە، بۆیە خوایش وازی لەوان ھێناوە وسەرکەتوو وسەرفرازیان ناکات بۆ دۆزینەوەی ڕێگای ڕاست، بێگومان دووڕوەکان لە گوێڕایەڵی خوا وڕێگای ڕاست دەرچوون بۆ سەرپێچی خوا وڕێگای گومڕایی
وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلْمُنَـٰفِقِينَ وَٱلْمُنَـٰفِقَـٰتِ وَٱلْكُفَّارَ نَارَ جَهَنَّمَ خَـٰلِدِينَ فِيهَا ۚ هِىَ حَسْبُهُمْ ۚ وَلَعَنَهُمُ ٱللَّهُ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌۭ مُّقِيمٌۭ ﴿٦٨﴾
خوای گەورە بڕیاری ئاگری دۆزەخی بە پیاوان وژنانی دووڕوو وخەڵکانی بێباوەڕان داوە بە ھەتا ھەتایی بیانخاتە ناویەوە، ئەو ئاگرەیان بەسە بۆ تۆڵە وسزادان ودەرکردنیان لە ڕەحم ومیھرەبانی خۆی، وە لەوێ سزای بەردەوامیان بۆ ھەیە
كَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ كَانُوٓا۟ أَشَدَّ مِنكُمْ قُوَّةًۭ وَأَكْثَرَ أَمْوَٰلًۭا وَأَوْلَـٰدًۭا فَٱسْتَمْتَعُوا۟ بِخَلَـٰقِهِمْ فَٱسْتَمْتَعْتُم بِخَلَـٰقِكُمْ كَمَا ٱسْتَمْتَعَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُم بِخَلَـٰقِهِمْ وَخُضْتُمْ كَٱلَّذِى خَاضُوٓا۟ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَـٰلُهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ ۖ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَـٰسِرُونَ ﴿٦٩﴾
ئێوە - ئەی دەستە وگرۆھی دووڕوان - لە بێباوەڕی وگاڵتەکردن حاڵتان وەک حاڵی گەلانی تری پێش خۆتانە کە بەڵگە ونیشانەکانی خوا وپێغەمبەرەکانیان بە درۆ زانی، ئەوان لە ھێز وبازوودا لە ئێوە زۆر بەھێزتر بوون وە لە ئێوەیش زیاتر ماڵ وسامان وکوڕ وکاڵیان ھەبوو، ھێندەی بۆیان نوسرابوو لەزەتیان لە دونیا وخۆشیەکانی برد، وە ئێوەیش - ئەی دووڕوینە - ھەروا لەزەتتان برد بەو ئەندازەیەی کە بۆتان دیاری کرابوو لەم ژیانی دونیایە، ھەروەک گەلانی پێشوو کە بەڵگە ونیشانەکانی خوا و پێغەمبەرەکانیان بە درۆ زانی ولەزەتیان لەدونیا برد، ھەروەک ئەوان لەناھەقی وبە درۆ زانینی بەڵگە ونیشانەکانی خوا وتانە وتەشەر لە پێغەمبەرەکانیان ڕۆچوون، ئێوەیش بە خەستی لەو کارەدا ڕۆچوون وبەڵگە ونیشانەکانی خواتان بە درۆ زانی وتانە وتەشەریشتان لە پێغەمبەرەکان دا، ئەوانەی بەو صیفات وڕەوشتە ناشیرینانە وەصف کران کاروکردەوەکانیان پووچ وبێھوودە مایەوە، لەبەر ئەوەی خاوەنەکانیان لای خوا بێباوەڕ بوون، وە کردەوەکانیشان لێ وەرنەگیرا، ئا ئەوانە دوڕاو وزیانبارن، چونکە خۆیان زیانبار کرد لەبەر ئەوەی خۆیان دووچاری ئەو جێگایانە کرد کە دەبنە ھۆی فەوتان وتیاچوون. لاپەڕە ١٢ لە ٢٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
أَلَمْ يَأْتِهِمْ نَبَأُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ قَوْمِ نُوحٍۢ وَعَادٍۢ وَثَمُودَ وَقَوْمِ إِبْرَٰهِيمَ وَأَصْحَـٰبِ مَدْيَنَ وَٱلْمُؤْتَفِكَـٰتِ ۚ أَتَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَـٰتِ ۖ فَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَـٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ﴿٧٠﴾
ئایا ئەو دووڕوانە ھەواڵ ودەنگوباسی ئەو گەلە پێشووانەی کە بەڵگە ونیشانەکانی خوایان بە درۆ زانی پێنەگەیشتووە، وە چۆن خوای گەورە سزای دان، وەک گەلی نوح وگەلی هوود وگەلی صاڵح وگەلی ئیبراھیم وخەڵکی مەدیەن، وە شار وگوندی گەلی لوط، پێغەمبەرەکانیان بە بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکراوە ھاتن بۆ لایان، خوای گەورە بە ناھەق وستەم لە ناوی نەبردن، چونکە پێغەمبەرەکانیان ترساندنیان وئاگاداریان کردنەوە، بەڵکو ئەوە خۆیان بوون ستەمیان لە خۆیان کرد، بەوەی بێباوەڕ بوون بەخوا وپێغەمبەرەکانیشیان بە درۆ زانی
وَٱلْمُؤْمِنُونَ وَٱلْمُؤْمِنَـٰتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَآءُ بَعْضٍۢ ۚ يَأْمُرُونَ بِٱلْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَيُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَيُطِيعُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ ٱللَّهُ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ ﴿٧١﴾
باوەڕدارانی پیاو وئافرەت ھەندێکیان پاڵپشت وپشتیوانی ھەندێکی تریانن، چونکە ھەردوولایان باوەڕدارن، ئەوان فەرمان دەکەن بە چاکە، چاکەیش ھەر شتێکە لای خوای گەورە خۆشەویست بێت، لە ڕوانگەی گوێڕایەڵی کردنیەوە، وەک یەکخواپەرستی ونوێژکردن، وە ڕێگریش دەکەن لە خراپە، خراپەیش ھەر شتێکە خوای گەورە تووڕە بکات لە گوناھ وتاوان وبێباوەڕی وڕیبا خواردن، ئەو باوەڕدارانە نوێژەکانیان زۆر بە جوانی جێ بەجێ دەکەن، وە فەرمانبەرداری فەرمانەکانی خوا وپێغەمبەرەکەین، ئا ئەوانەی کە ئەو صیفاتە جوان وڕەوشتە بەرزانەیان ھەیە خوای گەورە دەیانخاتە بەر ڕەحمەت ومیھرەبانی خۆیەوە، بێگومان خوای گەورە زۆر باڵادەستە، ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بە سەریدا، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە دروستکردن وبەرێوەبردنی کارەکانی وشەریعەت ویاسا وڕێساکانیدا
وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَـٰتِ جَنَّـٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَا وَمَسَـٰكِنَ طَيِّبَةًۭ فِى جَنَّـٰتِ عَدْنٍۢ ۚ وَرِضْوَٰنٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ أَكْبَرُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ ﴿٧٢﴾
خوای گەورە بەڵێنی بە پیاو وژنە باوەڕدارەکان داوە، کە لە رۆژی دواییدا بیانخاتە بەھەشتانێکەوە کە ڕووبارەکان دەچن بە ژێر کۆشک وتەلارەکانیدا، وە بەھەمیشەییش تێیدا دەمێننەوە، وە ھیچ کەسێک لەوان لەوێ نامرن، وە ناز ونیعمەتەکانیان نابڕێتەوە وکۆتایی نایەت، وە بەڵێنیشی پێداون لەو بەھەشتەی کە جێگای مانەوەی ھەمیشەییە بیانخاتە کۆشک وتەلاری زۆر جوانەوە، وە لەسەروو ھەموو ئەوانەیشەوە ڕەزامەندی خوا لەھەموو گەورەتر وخۆشترە، ئەو پاداشتەی کە باسکرا سەرکەوتن و سەرفرازی گەورە ومەزنە، کە ھیچ سەرکەوتن وسەرفرازییەکی تر ھاوشانی ئەو نییە
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ جَـٰهِدِ ٱلْكُفَّارَ وَٱلْمُنَـٰفِقِينَ وَٱغْلُظْ عَلَيْهِمْ ۚ وَمَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ ﴿٧٣﴾
ئەی پێغەمبەر لەگەڵ بێباوەڕاندا بەشیر وتیر وجەنگ کردن جیھاد بکە، وە لەگەڵ دووڕوەکانیشدا بە بەڵگەھێنانەوە وگفتوگۆکردن جیھاد بکە، وە توند وتیژ بە لەگەڵیاندا، چونکە ئەوان شایستەی ئاوەھا کارێکن، وە لە رۆژی دواییشدا جێگا وڕێگایان ھەر ئاگری دۆزەخە، وە دۆزەخیش جێگا ورێگایەکی یەکجار خراپ ودژوارە
يَحْلِفُونَ بِٱللَّهِ مَا قَالُوا۟ وَلَقَدْ قَالُوا۟ كَلِمَةَ ٱلْكُفْرِ وَكَفَرُوا۟ بَعْدَ إِسْلَـٰمِهِمْ وَهَمُّوا۟ بِمَا لَمْ يَنَالُوا۟ ۚ وَمَا نَقَمُوٓا۟ إِلَّآ أَنْ أَغْنَىٰهُمُ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ مِن فَضْلِهِۦ ۚ فَإِن يَتُوبُوا۟ يَكُ خَيْرًۭا لَّهُمْ ۖ وَإِن يَتَوَلَّوْا۟ يُعَذِّبْهُمُ ٱللَّهُ عَذَابًا أَلِيمًۭا فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ ۚ وَمَا لَهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا نَصِيرٍۢ ﴿٧٤﴾
دووڕوەکان سوێندی درۆ بەخوا دەخۆن: ئەوەی پێتگەیشتووە گوایە ئەوان تانە وتەشەریان لە ئاینەکەت داوە وجنێویان بەخۆتداوە، ڕاست نییە وشتی وایان نەوتووە، لە ڕاستیشدا ئەوەی پێتگەیشتبوو لەوانەوە ئەوان وتبویان، وتە وقسەی کوفریان گوتبوو، وە پاش ڕاگەیاندنی باوەڕھێنانیشیان جارێکی تر گەڕابوونەوە سەر کوفڕ وبێباوەڕی، وە ویستیان کارێک بکەن دەستیان نەکەوت وبۆیان نەگونجا، ویستیان پێغەمبەری خوا بکوژن (صلی اللە علیە وسلم)، وە ئەم کارە ناشایستەیە ناکەن تەنھا لەبەر ئەوە نەبێت کەخوای گەورە وپێغەمبەرەکەی(صلی اللە علیە وسلم) بێنیازیان کردن لە فەزڵی خوای گەورە، وە ناز ونیعمەتێکی زۆری پێدابوون، وە پێغەمبەریش لە دەستکەوتەکانی جەنگ درێغی لێ نەدەکردن، جا ئەگەر ئەوان تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە لەو دووڕوویی ونیفاقەی لەسەرین ئەوا باشتر وچاکتر لەوەی لەسەری بمێننەوە، خۆ ئەگەر پشتھەڵبکەن وتەوبە نەکەن ئەوا خوای گەورە سزایان دەدات بەسزایەکی زۆر بە ئێش وئازار لە دونیادا بە کوشتن ودیلگرتن، وە لە ڕۆژی دواییشدا بە ئاگری دۆزەخ، وە ئەو کاتە ھیچ دۆست وپشتیوانێکیان نابێت ڕزگاریان بکات لە سزای ئاگری دۆزەخ. لاپەڕە ١٣ لە ٢٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
۞ وَمِنْهُم مَّنْ عَـٰهَدَ ٱللَّهَ لَئِنْ ءَاتَىٰنَا مِن فَضْلِهِۦ لَنَصَّدَّقَنَّ وَلَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ ﴿٧٥﴾
لە نێو دووڕوەکاندا ھەیشیانە پەیمان وبەڵێنیان بەخوادا ووتیان: ئەگەر خوای گەورە لە فەزڵی خۆیمان پێ ببەخشێت وماڵ وسامانمان بداتێ ئەوا خێر وسەدەقە و دەستگیرۆی ھەژاران دەکەین، وە دەچینە ڕیزی پیاوچاکانەوە، ئەو پیاوچاکانەی کە کاروکردەوەکانیان باش وخاسە
فَلَمَّآ ءَاتَىٰهُم مِّن فَضْلِهِۦ بَخِلُوا۟ بِهِۦ وَتَوَلَّوا۟ وَّهُم مُّعْرِضُونَ ﴿٧٦﴾
جا کاتێک خوای گەورە لە فەزڵ وناز ونیعمەتی خۆی پێ بەخشین ئەوان پەیمان وبەڵێنەکەی دابویان بە خوا وەفایان پێ نەکرد وچروک وڕژد وبەخیلیان تێدا کرد، وە ھیچ شتێکیان لە ماڵ وسامانەکەیان نەبەخشی، وە پشتیان لە فەرمانەکەی خوا کرد وڕوویان لە باوەڕ وەرگێڕا
فَأَعْقَبَهُمْ نِفَاقًۭا فِى قُلُوبِهِمْ إِلَىٰ يَوْمِ يَلْقَوْنَهُۥ بِمَآ أَخْلَفُوا۟ ٱللَّهَ مَا وَعَدُوهُ وَبِمَا كَانُوا۟ يَكْذِبُونَ ﴿٧٧﴾
پاشان خوای گەورە جگە لە چروکی وڕژدی وبەخیلیەکەشیان تا ڕۆژی قیامەت نەخۆشی دووڕویی خستە دڵیانەوە، ئەمەش وەک تۆڵەیەکی پەروەردگار چونکە درۆیان کرد وپەیمان وبەڵێنەکەیان نەبردە سەر
أَلَمْ يَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ سِرَّهُمْ وَنَجْوَىٰهُمْ وَأَنَّ ٱللَّهَ عَلَّـٰمُ ٱلْغُيُوبِ ﴿٧٨﴾
ئایا دووڕوەکان نازانن خوای گەورە نھێنی وئاشکرای ئەوان دەزانێت، وە ئاگادارە وبەوەی لە فڕۆ وفێڵ لە کۆڕ وکۆبوونەوەکانیاندا دەیشارنەوە؟ وە لە ھەرچی نادیاریشە ئاگادارە؟ وە ھیچ شتێکی لەکار وکردەوەیان لا شاراوە ونھێنی نییە، وە تۆڵەی ھەموویشیان لێ دەکاتەوه
ٱلَّذِينَ يَلْمِزُونَ ٱلْمُطَّوِّعِينَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ فِى ٱلصَّدَقَـٰتِ وَٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ إِلَّا جُهْدَهُمْ فَيَسْخَرُونَ مِنْهُمْ ۙ سَخِرَ ٱللَّهُ مِنْهُمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿٧٩﴾
منهم ولهم عذاب أليم ئەوانەی کەتانە وتەشەر لە باوەڕداران دەدەن ئەو باوەڕدارانەی بە دڵسۆزی وبە دڵ وگیان خێر وسەدەقە دەکەن، تانەیان لێ دەدەن بەوەی کەخێرێکی کەم دەکەن، ئەوانەی تەنھا ماڵ وسامانێکی کەم شک دەبەن وھەر ھێندەیان لە توانادا ھەیە، گاڵتەیان پێ دەکەن ودەڵێن: ئایا خێر وسەدەقەکەتان چ کون وکەلەبەرێک پڕ دەکاتەوە؟ خوای گەورەش لە تۆڵەی ئەو قسە وقسەڵۆک وتانە وتەشەرەیان بەباوەڕداران گاڵتە بەوان دەکات، وە سزایەکی بەسۆی بە ئازاریشیان بۆ ھەیە
ٱسْتَغْفِرْ لَهُمْ أَوْ لَا تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ إِن تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ سَبْعِينَ مَرَّةًۭ فَلَن يَغْفِرَ ٱللَّهُ لَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَفَرُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْفَـٰسِقِينَ ﴿٨٠﴾
ئەی پێغەمبەر - داوای لێخۆش بوون بۆ دووڕوەکان بکەیت یان بۆیان نەکەیت، ئەگەر بێتۆ حەفتا جاریش داوای لێخۆش بوونیان لە خوای گەورە بۆ بکەیت لەگەڵ ئەوەی حەفتا جار زۆریشە خوای گەورە ھەر لێیان خۆش نابێت، چونکە ئەوانە بێباوەڕن بەخوا وپێغەمبەرەکەی، وە بێگومان خوای گەورە کەسانێک موەفەق وسەرفراز ناکات کە لە سنووری شەریعەتەکەی بە ئەنقەست دەرچووبن
فَرِحَ ٱلْمُخَلَّفُونَ بِمَقْعَدِهِمْ خِلَـٰفَ رَسُولِ ٱللَّهِ وَكَرِهُوٓا۟ أَن يُجَـٰهِدُوا۟ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَقَالُوا۟ لَا تَنفِرُوا۟ فِى ٱلْحَرِّ ۗ قُلْ نَارُ جَهَنَّمَ أَشَدُّ حَرًّۭا ۚ لَّوْ كَانُوا۟ يَفْقَهُونَ ﴿٨١﴾
دووڕوەکان کە لە غەزای تەبووک دواکەوتن لە جیھاد کردن لە پێناو خوای گەورە، وە لەگەڵ پێغەمبەری خوا دەرنەچوون ولە شاری مەدینە مانەوە دڵخۆش بوون، وە پێیان ناخۆش بوو بەماڵ وسامان وگیانیان لە پێناوی خوای گەورە وەک باوەڕداران جیھاد بکەن، وە ھەندێک لەو دووڕوانە برا وھاوڕێ دووڕوەکەی سارد دەکردەوە لە جیھاد کردن، وپێیان دەووتن: دونیا زۆر گەرمە بەم گەرمایە دەرمەچن بۆ جەنگ وجیھاد کردن، غەزوەی تەبوک لە وەرزی گەرمادا ڕوویدا، تۆیش - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئاگری دۆزەخ کە چاوەڕوانی دووڕوان دەکات زۆر گەرمترە لەم گەرمایەی کە ئەوان لێی ڕادەکەن ئەگەر ژیر بوونایە وبیانزانیایە. لاپەڕە ١٤ لە ٢٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
فَلْيَضْحَكُوا۟ قَلِيلًۭا وَلْيَبْكُوا۟ كَثِيرًۭا جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ ﴿٨٢﴾
دەی ئەو دووڕوانەی کە لە جیھادکردن بەجێمان ونەڕۆیشتن لەگەڵ پێغەمبەری خوادا بالەم ژیانی دونیایەی کەدەبڕێتەوە وکۆتایی دێت کەم پێ بکەنن، وە زۆر بگریەن لە ژیانی دوارۆژیاندا كە ھەرگیز کۆتایی نایەت، وەکو سزایەک بۆ بێباوەڕی وئەو گوناھ وتاوانانەی لە دونیادا ئەنجامیان دەدا
فَإِن رَّجَعَكَ ٱللَّهُ إِلَىٰ طَآئِفَةٍۢ مِّنْهُمْ فَٱسْتَـْٔذَنُوكَ لِلْخُرُوجِ فَقُل لَّن تَخْرُجُوا۟ مَعِىَ أَبَدًۭا وَلَن تُقَـٰتِلُوا۟ مَعِىَ عَدُوًّا ۖ إِنَّكُمْ رَضِيتُم بِٱلْقُعُودِ أَوَّلَ مَرَّةٍۢ فَٱقْعُدُوا۟ مَعَ ٱلْخَـٰلِفِينَ ﴿٨٣﴾
ئەی پێغەمبەر - ئەگەر خوای گەورە گەڕاندیتیەوە بۆ لای دەستەیەک لەو دووڕوانە لە شاری مەدینە، لەوانەی کە نەھاتبوون لەگەڵتدا بۆ جیھاد کردن، وە جارێکی تر داوات لێ دەکەن بۆ دەرچوون لەگەڵتدا بۆ غەزا وجیھادێکی تر، ئەوا پێیان بڵێ: - ئەی دووڕوینە- وەک سزایەک بۆتان، وە بۆ دوور کەوتنەوە لەو خراپانەی کە بەدوای خۆتاندا دەیھێنن، ھەرگیز نابێت لەگەڵمدا دەربچن بۆ جیھاد وتێکۆشان لە پێناوی خوا، چونکە ئێوە ھەر یەکەمجار لە غەزوەی تەبووک ڕازی بوون کە دانیشن ودەرنەچن بۆ جیھاد کردن، دەی کەوابێت دانیشن لەگەڵ ئەوانەی عوزر وبڕوبیانویان ھەبووە لە منداڵان وئافرەتان وپیروپەکەوتە ونەخۆشەکان
وَلَا تُصَلِّ عَلَىٰٓ أَحَدٍۢ مِّنْهُم مَّاتَ أَبَدًۭا وَلَا تَقُمْ عَلَىٰ قَبْرِهِۦٓ ۖ إِنَّهُمْ كَفَرُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَمَاتُوا۟ وَهُمْ فَـٰسِقُونَ ﴿٨٤﴾
ئەی پێغەمبەر - ھەرگیز لەسەر مردووی ھیچ دووڕویەک نوێژ نەکەیت، وە لەسەر گۆڕی ھیچ کەسێکیشیان مەوەستە بۆ نزا وپاڕانەوە وداوای لێخۆش بوون کردن بۆیان، چونکە ئەوانە بێباوەڕن بە خوا وپێغەمبەرەکەی، وە لەسەر بێفەرمانی خوا مردوون، بۆیە ھەرکەسێک بەو شێوەیە بێت ئیتر نوێژی لەسەر ناكرێت ونزای بۆ ناكرێت
وَلَا تُعْجِبْكَ أَمْوَٰلُهُمْ وَأَوْلَـٰدُهُمْ ۚ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُعَذِّبَهُم بِهَا فِى ٱلدُّنْيَا وَتَزْهَقَ أَنفُسُهُمْ وَهُمْ كَـٰفِرُونَ ﴿٨٥﴾
ئەی پێغەمبەر - ماڵ وسەروەت وسامان وکوڕوکاڵی ئەو دووڕوانە سەرسامت نەکات، چونکە ئەو ناز ونیعمەتەی کە پێیان دراوە لەبەر خۆشەویستیان نییە لای خوای گەورە، بەڵکو خوا دەیەوێت ھەر بەو سەروەت وسامانەیان لە ژیانی دونیادا سزایان بدات، بەوەی ماندوو دەبن لە پەیدا کردن وبەدەستھێنانیدا، وە دووچاری زۆرێک لەتەنگ وچەڵەمەیش دەبن بۆی، وە کاتێکیش فریشتەی گیان کێشان گیانیان لە جەستەیان دەردەھێنێت بە بێباوەڕی دەمرن
وَإِذَآ أُنزِلَتْ سُورَةٌ أَنْ ءَامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَجَـٰهِدُوا۟ مَعَ رَسُولِهِ ٱسْتَـْٔذَنَكَ أُو۟لُوا۟ ٱلطَّوْلِ مِنْهُمْ وَقَالُوا۟ ذَرْنَا نَكُن مَّعَ ٱلْقَـٰعِدِينَ ﴿٨٦﴾
کاتێک خوای گەورە سورەتێک دادەبەزێنێت بۆ سەر پێغەمبەرەکەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)، وە پێیان بوترێت باوەڕ بەخوا بھێنن ولەگەڵ پێغەمبەرەکەی جیھاد بکەن لە پێناوی خوادا، ئەوا دەوڵمەند ودەست ڕۆیشتوەکانیان دێن وداوای ئەوەت لێ دەکەن کە لەگەڵت نەیەن بۆ جیھاد کردن وبەجێ بمێنن، وە دەڵێن: وازمان لێ بھێنە لەگەڵ خاوەن عوزر وبڕوبیانەوەکان لە منداڵان وئافرەتان وپیروپەکەوتە ونەخۆشەکان بەجێ بمێنین
رَضُوا۟ بِأَن يَكُونُوا۟ مَعَ ٱلْخَوَالِفِ وَطُبِعَ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَفْقَهُونَ ﴿٨٧﴾
ئەو دووڕوانە ڕازی بوون بە زەلیلی وڕسوای خۆیان کاتێک ڕازی بوون لەگەڵ خاوەن عوزرەکان (لە منداڵان وئافرەتان وپیروپەککەوتە ونەخۆشەکان) جێ بمێنن ونەیەن بۆ جیھاد وتێکۆشان لە پێناوی خوادا، ھەر بۆیە خوای گەورە بە ھۆی بێباوڕی ودووڕوییانەوە مۆری ناوە بەسەر دڵیاندا، ئەوان ھیچ تێناگەن ونازانن جیھاد چی بەرژەوەندی وسەربەرزییەکی باوەڕدارانی تێدایە، بۆیە ئەوانیش نازانن بەرژەوەندی خۆیان لەچیدایە
لَـٰكِنِ ٱلرَّسُولُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ جَـٰهَدُوا۟ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ ۚ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُمُ ٱلْخَيْرَٰتُ ۖ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ ﴿٨٨﴾
بەڵام پێغەمبەر وئەوانەیش لەگەڵ ئەودا باوەڕیان ھێناوە وەک ئەو دووڕوانە لە جیھاد وتێکۆشان لە پێناوی خوادا دوانەکەوتن، بەڵکو لە پێناوی خوادا بەماڵ وگیانیان جیھاد وتێکۆشانیان کرد، پاداشتی ئەوانیش لای خوا بەدەستھێنانی سوود وقازانجی دونیایی بوو، وەک سەرکەوتن بەسەر دوژمن وبەدەستھێنانی دەستکەوتەکانی جەنگ، وە لەوەش گرنگتر بەدەستھێنانی پاداشتی دواڕۆژە، لەچوونە بەھەشت وسەرفرازی ھەتاھەتایی وڕزگار بوون لەئاگری دۆزەخ. لاپەڕە ١٥ لە ٢٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُمْ جَنَّـٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَا ۚ ذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ ﴿٨٩﴾
خوای گەورە بەھەشتانێکی بۆ ئامادە کردوون کە ڕووبارەکان بەژێر کۆشک وتەلارەکانیدا دێن ودەچن وگوزەر دەکەن، وە بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، وە ھەرگیز نایشمرن، ئەو پاداشتەی ئامادەکراوە سەرفرازی مەزن وگەورەیە، بەشێوەیەک ھیچ خۆشی وسەرفرازییەک ھاوشێوەی ئەو نییە
وَجَآءَ ٱلْمُعَذِّرُونَ مِنَ ٱلْأَعْرَابِ لِيُؤْذَنَ لَهُمْ وَقَعَدَ ٱلَّذِينَ كَذَبُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ ۚ سَيُصِيبُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ ﴿٩٠﴾
عذاب أليم عەرەبە دەشتەکییە باوەڕدارەکان لە ھۆزەکانی مەدینە ودەوروبەری عوزر وبیانویان ھێنایەوە بۆ پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) کە مۆلەتیان بداتێ ونەچن بۆ جیھاد وتێکۆشان لەپێناوی خوادا، دەستەیەکی تریش (کە مەبەست پێی دووڕوەکانە) لە جیھاد وتێکۆشان دواکەوتن ولەگەڵ پێغەمبەر دەرنەچوون، لەگەڵ ئەوەشدا نەھاتن عوزر وبیانوو بۆ نەچوونیان بھێننەوە، چونکە ئەوان لە بنەمادا باوەڕیان بە پێغەمبەری خوا نییە، وە باوەڕیشیان بە بەڵێنەکانی خوا نییە، ئەوانە بەھۆی بێباوەڕییانەوە سزای بەسۆی بەئازاریان بۆ ھەیە
لَّيْسَ عَلَى ٱلضُّعَفَآءِ وَلَا عَلَى ٱلْمَرْضَىٰ وَلَا عَلَى ٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ مَا يُنفِقُونَ حَرَجٌ إِذَا نَصَحُوا۟ لِلَّهِ وَرَسُولِهِۦ ۚ مَا عَلَى ٱلْمُحْسِنِينَ مِن سَبِيلٍۢ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿٩١﴾
ى ئافرەتان ومنداڵان ونەخۆشەکان وپیروپەککەوتە وکوێر وئەوانەیش ھەژارن ودەسەڵاتی ئەوەیان نییە کەلوپەلی چوونە دەرەوە بۆ جیھاد وتێکۆشان ئامادە بکەن، ئەوانە ھەموویان گوناھیان ناگات کە بەجێ بمێنن ونەچن بۆ جیھاد وتێکۆشان لەگەڵ پێغەمبەری خوادا، چونکە بیانویەکی شەرعی قبوڵ کراویان ھەیە، ئەگەر ھاتوو ئەوانە دڵسۆزی خوا وپێغەمبەرەکەی بوون، وە کاروکردەوەیان بەپێی شەریعەتەکەی ئەوان بێت، خەڵکانی خاوەن بیانو وعوزری شەرعی ئەگەر نەچنە جیھادیش ھیچ ڕیگایەک نییە بۆ سزادانیان، خوای گەورەش لێبوردە ولیخۆشبووی گوناھەکانیانە، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان
وَلَا عَلَى ٱلَّذِينَ إِذَا مَآ أَتَوْكَ لِتَحْمِلَهُمْ قُلْتَ لَآ أَجِدُ مَآ أَحْمِلُكُمْ عَلَيْهِ تَوَلَّوا۟ وَّأَعْيُنُهُمْ تَفِيضُ مِنَ ٱلدَّمْعِ حَزَنًا أَلَّا يَجِدُوا۟ مَا يُنفِقُونَ ﴿٩٢﴾
يجدوا ما ينفقون ھەروەھا - ئەی پێغەمبەری خوا - ئەوانەیش کە ھاتنە لا ت وداوایان لێکردیت کە لەگەڵ خۆت بیانبەیت بۆ جیھاد ووڵاخیان بۆ پەیدا بکەیت، تۆیش پێت وتن: ھچ شتێک شک نابەم ھەڵتانگرێت وسواری بن، ئەوانەیش ھیچ گوناھیان ناگات کە لەگەڵت نەیەن بۆ جیھاد وتێکۆشان لە پێناوی خوادا، ئیتر ئەوان بەو حاڵەوە لای تۆیان بەجێھێشت لەداخ وخەفەتی ئەوەی کەخۆیان نەیانتوانی خۆ ئامادە بکەن، وە نەتۆیش توانیت شتێکیان بۆ بکەیت، چاوەکانیان ھۆن ھۆن فرمێسکیان پێدا دەھاتە خوارەوە
۞ إِنَّمَا ٱلسَّبِيلُ عَلَى ٱلَّذِينَ يَسْتَـْٔذِنُونَكَ وَهُمْ أَغْنِيَآءُ ۚ رَضُوا۟ بِأَن يَكُونُوا۟ مَعَ ٱلْخَوَالِفِ وَطَبَعَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٩٣﴾
لا يعلمون دوای ئەوەی خوای گەورە ڕوونی کردەوە ئەوانەی خاوەن بیانوو وعوزری شەرعی بوون ھیچ ڕێگایەک نییە بۆ سزادانیان، دێتە سەر باسی ئەوانەی کە شایستەی سزا و ڕەخنە وگلەیی وگازندە وتۆڵەن، وە دەفەرموێت: بەڵکو ڕێی گلەیی وگازندە وسزا وتۆڵە تەنھا بۆ ئەوانەیە کە دەوڵەمەندن ودەسەڵاتی ئەوەیان ھەیە خۆئامادە بکەن بۆ جیھاد کردن، کەچی دێنە لا ت - ئەی پێغەمبەری خوا - داوای مۆڵەتت لێ دەکەن کە بەجێ بمێنن ونەیەن لە گەڵتدا بۆ جیھاد وتێکۆشان لە پێناوی خوادا، ئەوان ڕازی بوون بە زەلیلی وڕیسوایی ودانیشتن لەگەڵ منداڵان وئافرەتان وپیروپەککەوتە ونەخۆشەکان، بۆیە خوای گەورەش مۆری ناوە بەسەر دڵەکانیاندا ئامۆژگاری وقسە لەگەڵ کردن ھیچ کاریگەری نابێت لەسەریان، وە بەم ھۆیەشەوە ئەوانە نازانن بەرژەوەندی خۆیان لەچیدایە تاوەکو ئەوە ھەڵبژێرن، وە چیش خراپەی تێدایه بۆیان وازی لێبھێنن. لاپەڕە ١٦ لە ٢٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
يَعْتَذِرُونَ إِلَيْكُمْ إِذَا رَجَعْتُمْ إِلَيْهِمْ ۚ قُل لَّا تَعْتَذِرُوا۟ لَن نُّؤْمِنَ لَكُمْ قَدْ نَبَّأَنَا ٱللَّهُ مِنْ أَخْبَارِكُمْ ۚ وَسَيَرَى ٱللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُۥ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَىٰ عَـٰلِمِ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَـٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٩٤﴾
دووڕوەکان ئەوانەی کە لە جیھاد دواکەوتن بڕوبیانوی بێ بنەما دەھێننەوە بۆ موسڵمانان دوای گەڕانەوەیان لە جیھاد وتێکۆشان، خوای گەورە پێغەمبەر وباوەڕداران ئاڕاستە دەکات کە وەڵامیان بدەنەوە وپێیان بڵێن: بڕوبیانووی درۆینە مەھێننەوە، ھیچ باوەڕناکەین بەوەی باسی دەکەن، چونکە شتێک لەوەی شاردبوتانەوە خوای گەورە بۆی ئاشکرا کردین، خوا وپێغەمبەرەکەی چاوەڕوانی ئەوەن: ئایا تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە، کە خوای گەورە تەوبەکەتان گیرا بکات، یان بەردەوام دەبن لەسەر نیفاق و دووڕویتان؟ وە پاشان دەگەڕێنەوە بۆ لای ئەو خوایەی کە ئاگاداری ھەموو شتێکە، وە ھەر شتێکیشتان کردبێت ئاگادارتان دەکات لێی، وە تۆڵەی ھەموویشتان لێدەکاتەوە، جا بۆیە زوو تەوبە بکەن وبگەرێنەوە بۆ لای، وە واز لەدووڕوویی بھێنن وکاروکردەوەی چاکە بکەن
سَيَحْلِفُونَ بِٱللَّهِ لَكُمْ إِذَا ٱنقَلَبْتُمْ إِلَيْهِمْ لِتُعْرِضُوا۟ عَنْهُمْ ۖ فَأَعْرِضُوا۟ عَنْهُمْ ۖ إِنَّهُمْ رِجْسٌۭ ۖ وَمَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ ﴿٩٥﴾
كانوا يك سبون ھەرکاتێک لە غەزاکە گەڕانەوە، خێرا ئەو دووڕوانەی کە لە جیھاد وتێکۆشان بەجێمان ونەھاتن لە گەڵتان، سوێندتان بۆ دەخۆن کە توانای ھاتنیان نەبووە بێن لە گەڵتان، بۆ ئەوەی وازبێنن لە لۆمە وسەرزەنشت کردنیان، دەسا ئێوەیش وازیان لێ بھێنن ومەیاندوێنن ونرخیان بۆ دامەنێن، ئەوانە دڵ ودەروون پیسن، وە جێگا وڕێگایان ئاگری دۆزەخە، ئەوەش لە تۆلەی ئەو نیفاق ودووڕویی وگوناھ وتاوانەی کە ئەنجامیان دابوو
يَحْلِفُونَ لَكُمْ لِتَرْضَوْا۟ عَنْهُمْ ۖ فَإِن تَرْضَوْا۟ عَنْهُمْ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يَرْضَىٰ عَنِ ٱلْقَوْمِ ٱلْفَـٰسِقِينَ ﴿٩٦﴾
ئەی باوەڕداران - ئەو دووڕوانەی کە لە غەزاکە بەجێمان ونەھاتن لە گەڵتان بۆ جیھاد وتێکۆشان سوێندتان بۆ دەخۆن تاوەکو لێیان ڕازی بن، ئەگەر لێیان ڕازی بن ئەوە سەرپێچی پەروەردگارتان کردووە، خۆ ئەگەر لێیشیان ڕازی بن، ئەوا خوای گەورە لەخەڵکانی سنوور بەزێن ڕازی نابێت، ئەوانەی بە دووڕویی وبێباوەڕی لە تاعەت و گوێڕایەڵی خوا دەرچوون، جا بۆیە - ئەی موسڵمانان - وریابن نەکەن ڕازی بن لە کەسانێک کە خوای گەورە لێیان ڕازی نییە
ٱلْأَعْرَابُ أَشَدُّ كُفْرًۭا وَنِفَاقًۭا وَأَجْدَرُ أَلَّا يَعْلَمُوا۟ حُدُودَ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ ﴿٩٧﴾
عەرەبە دەشتەکییەکان ئەگەر دەستیان دایە بێباوەڕی ودووڕویی ئەوا بێباوەڕی ودووڕویەکەیان لە خەڵکانی تری شار خراپترە، وە شایستە ولەبارتریشن بەنەزانینی سنورەکانی دین، وە لە پێشترن بە جەھل ونەزانینی فەرز وسوننەت وڕێکخەری ئەو ئەحکامانەی کە خوای گەورە ناردوینیەتیە خوارەوە بۆ پێغەمبەرەکەی، ئەویش لەبەر ئەو وشکی وتوندی وزبری وتێکەڵاو نەکردنیەیانە کەلەسەری ڕاھاتوون، وە خوای گەورە ئاگاداری حاڵ وگوزەرانیانە، وە ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە بەرێوەبردن وشەریعەتەکەیدا
وَمِنَ ٱلْأَعْرَابِ مَن يَتَّخِذُ مَا يُنفِقُ مَغْرَمًۭا وَيَتَرَبَّصُ بِكُمُ ٱلدَّوَآئِرَ ۚ عَلَيْهِمْ دَآئِرَةُ ٱلسَّوْءِ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ ﴿٩٨﴾
وە لەناو عەرەبە دەشتەکییەکاندا دووڕووی وایان تێدایە ئەو ماڵ وسامانەی لە پێناوی خوادا دەیبەخشن وادەزانن کە زیانیان کردووە، وە غەرامە کراون، وا گومان دەبەن ئەگەر ھەرچی ببەخشن ھیچ پاداشتێکی لەسەر وەرناگرن، وە ئەگەر گرتیشیانەوە ونەیانبەخشی خوا سزایان نادات، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێک جار بۆ چاوبەستکردنی خەڵکی وڕوپامایی ھەندێک ماڵ ھەر دەبەخشن، وە - ئەی باوەڕداران - بزانن ئەو دووڕووانە چاوەڕوانی ئەوەن کە ئێوە تووشی خراپە وبەڵا و ناڕەحەتییەک ببن تاوەکو ڕزگاریان ببێت لێتان، بەڵکو ئەوەی ئەوان ئاواتەخوازینی کە باوەڕداران دووچاری خراپەیەک ببن وچەرخ وڕۆژگار بەشێوەیەک بگۆڕێت کە لە بەرژەوەندی ئەوان نەبێت، خوای گەورە پێچەوانەی دەکاتەوە ولە بەرژەوەندی باوەڕداران تەواوی دەکات، وە خوای گەورە بیسەری ھەموو گوفتار ووتارێکیانە، وە زانا و ئاگاداری ئەوەشە کە لە دڵ ودەرونیاندا شاردویانەتەوە
وَمِنَ ٱلْأَعْرَابِ مَن يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ وَيَتَّخِذُ مَا يُنفِقُ قُرُبَـٰتٍ عِندَ ٱللَّهِ وَصَلَوَٰتِ ٱلرَّسُولِ ۚ أَلَآ إِنَّهَا قُرْبَةٌۭ لَّهُمْ ۚ سَيُدْخِلُهُمُ ٱللَّهُ فِى رَحْمَتِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿٩٩﴾
ھەیشە لەناو ئەو عەرەبە دەشتەکییانەدا کە باوەڕیان بە خوا وبە ڕۆژی قیامەت ھەیە، وە ئەوەیشی دەیبەخشێت بەو مەبەستە ئەیبەخشێت خۆی لە خوای گەورە پێ نزیک بکاتەوە، وە بۆ ئەوەی کە پێغەمبەر نزا وداوای لێخۆش بوونیان لای خوا بۆ بکات، ھەروایشە بە بەخشینەکانیشیان وە بەو نزا وپاڕانەوەیش کە پێغەمبەری خوا بۆیان لاپەڕە ١٧ لە ٢٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر دەکات لە خوا نزیک دەبنەوە، وە خوای گەورە ئەیانخاتە ناو ڕەحم وبەزەیی خۆیەوە، کە لێخۆش بوون وچوونە بەھەشتیشی تێدایە، بێگومان خوای گەورە لێبوردەیە بۆ ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای، وە بە ڕەحم وبەزەییشە بەرامبەریان
وَٱلسَّـٰبِقُونَ ٱلْأَوَّلُونَ مِنَ ٱلْمُهَـٰجِرِينَ وَٱلْأَنصَارِ وَٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُم بِإِحْسَـٰنٍۢ رَّضِىَ ٱللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا۟ عَنْهُ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّـٰتٍۢ تَجْرِى تَحْتَهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۚ ذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ ﴿١٠٠﴾
ئەوانەی لەسەرەتاوە باوەڕیان ھێنا لە کوچەرییەکان، ئەوانەی لەماڵ ووڵاتی خۆیان لەبەر ڕەزامەندی خوا کۆچیان کرد، وە ئەوانەیش لەیاریدەدەرەکان کە پێغەمبەرەکەیان سەرخست، وە ئەوانەیش لە دوای ئەوانەوە چاک شوێنی کۆچەری ویاریدەدەرکان کەوتوون لە بیروباوەڕ ووتە وکرداردا، خوا لێیان ڕازی بوو تاعەت وعیبادەتەکانیان لێ گیرا کرا، وە ئەوانیش لە خوا ڕازی بوون لە بەرامبەر ئەو پاداشتە گەورەیەی کە پێی بەخشین، وە بەھەشتانێکیشی بۆ ئامادە کردوون کە ڕووبارەکان بە ژێر کۆشک و تەلارەکانیاندا گوزەر دەکەن، وە بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، بەڕاستی ئا ئەو پاداشتە مەزنە ڕزگار بوون وسەرکەوتنی گەورەیە
وَمِمَّنْ حَوْلَكُم مِّنَ ٱلْأَعْرَابِ مُنَـٰفِقُونَ ۖ وَمِنْ أَهْلِ ٱلْمَدِينَةِ ۖ مَرَدُوا۟ عَلَى ٱلنِّفَاقِ لَا تَعْلَمُهُمْ ۖ نَحْنُ نَعْلَمُهُمْ ۚ سَنُعَذِّبُهُم مَّرَّتَيْنِ ثُمَّ يُرَدُّونَ إِلَىٰ عَذَابٍ عَظِيمٍۢ ﴿١٠١﴾
سنعذبهم مر تين ثم يرد ون إ لى عذاب عظيم وە لە عەرەبە دەشتەکییەکانی دەوروبەریشتان خەڵکانێکی دووڕوو ھەن، وە لە خەڵکانی مەدینەیش ھەندێک دووڕوو لێبڕاو بۆ دووڕویی ھەن کە ھەر لەسەر دووڕویی وەستاون وجێگیر بوون، - ئەی پێغەمبەر - تۆ چاک نایانناسیت، بەڵکو خوای گەورە چاک دەیانناسێت، جا لەبەر ئەوە ئێمە دووجار سزایان دەدەین، جارێکیان لە دونیادا بە ھەڵماڵینی دووڕویی وکوشتن وبە دیل گرتنیان، وە جارێکی تریش لە دواڕۆژدا بەسزادانیان لەناو گۆڕەكەیاندا، وە پاشان گەڕاندنەوەیان لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ سزادانیان بە سزایەکی زۆر گەورە لە بنی بنەوەی دۆزەخدا
وَءَاخَرُونَ ٱعْتَرَفُوا۟ بِذُنُوبِهِمْ خَلَطُوا۟ عَمَلًۭا صَـٰلِحًۭا وَءَاخَرَ سَيِّئًا عَسَى ٱللَّهُ أَن يَتُوبَ عَلَيْهِمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ ﴿١٠٢﴾
ھەر لەخەڵکی مەدینە کەسانێکی تر ھەن بەبێ بوونی ھیچ بیانوویەک لە غەزا وجیھاد لە پێناو خوای گەورە بەجێمان، وە پاشان دانیان بە گوناھ وھەڵە وتاوانەکەی خۆیاندانا، بەوەی ھیچ بیانویەکیان نەبوو کە بەجێمان، وە ھیچ بڕوبیانویەکی درۆیشیان نەھێنایەوە، کاروکردەوە چاکەکانی پێشویان لە تاعەت وگوێڕایەڵی خوای گەورە و پابەند بوونیان بە شەریعەتەکەی وجیھاد وتێکۆشان لە پێناو خوای گەورە تێکەڵاو بە کارو کردەوەی خراپ کرد، دانیان نا بەو گوناھانەیاندا وتەوبەیان کردو گەڕانەوە بۆ لای خوا، بە ئومێدی ئەوەی خوای گەورە تەوبەکەیان لێ وەربگرێت ولێیان خۆش بێت، بیگومان خوای گەورە زۆر لێبوردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان
خُذْ مِنْ أَمْوَٰلِهِمْ صَدَقَةًۭ تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِم بِهَا وَصَلِّ عَلَيْهِمْ ۖ إِنَّ صَلَوٰتَكَ سَكَنٌۭ لَّهُمْ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ﴿١٠٣﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - زەکاتی ماڵ وسامان وداھاتیان وەربگرە تاوەکو پاکیان بکەیتەوە لە چڵک وپیسی تاوان وگوناھەکانیان، وە چاکەکانیشیان بەو ھۆیەوە گەشە ونما بکات، وە پاش وەرگرتنی زەکاتەکەیش نزا ودوعای خێریان بۆ بکە، چونکە نزا ودوعای تۆ بۆ ئەوان ڕەحمەت ودڵئارامییە بۆیان، وە خوای گەورە بیسەری نزا و پاڕانەوەکانتە، وە ئاگادار وزانایە بەکارو کردەوە ونیەتەکانیان
أَلَمْ يَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ هُوَ يَقْبَلُ ٱلتَّوْبَةَ عَنْ عِبَادِهِۦ وَيَأْخُذُ ٱلصَّدَقَـٰتِ وَأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ ﴿١٠٤﴾
با ئەوانەی لە جیھاد وتێکۆشان لە پێناوی خوا بەجێمان وتەوبەیان کرد لە گوناھ وتاوانەکانیان بزانن کە بێگومان خوای گەورە تەوبەی بەندە گوناھبارەکانی وەردەگرێت، وە خێر وسەدەقاتەکانیشان وەردەگرێت لە کاتێکدا ئەو زۆر بێنیازە لە خێر وسەدەقاتی ئەوان، وە خێرومەندەکانیش جێگیر ودامەزراو دەکات لەسەر خێر وچاکەکانیان، وە بێگومان ھەر خوایە تەوبە گیراکار ومیھرەبان ودلۆڤانە بەرامبەر بەندە تەوبەکارەکانی. لاپەڕە ١٨ لە ٢٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَقُلِ ٱعْمَلُوا۟ فَسَيَرَى ٱللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُۥ وَٱلْمُؤْمِنُونَ ۖ وَسَتُرَدُّونَ إِلَىٰ عَـٰلِمِ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَـٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿١٠٥﴾
تعملون - ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ بەوانەی کە لە جیھاد وتێکۆشان بەجێمان وتەوبەیان کرد لەو کارەیان، پێیان بڵێ: زیانی ئەو تاوانەی کردتان قەرەبوو بکەنەوە، وە کاروکردەوەکانتان یەکلایی بکەنەوە بۆ خوای گەورە، وە بەشێوەیەک بن ئەو ڕازی بکەن، بێگومان خوای گەورە وپێغەمبەر وباوەڕدارانیش کارو کردەوەکانتان دەبینن، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا دەگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگارتان کە ئاگاداری ھەموو شتێکە، ئاگاداری ھەموو کاروبارێکی نھێنی وئاشکراتانە، وە پاشانیش بەھەر کارێک ئەنجامتان داوە ئاگادارتان دەکاتەوە، وە سزا وپاداشتیشتان لەسەر ئەداتەوە
وَءَاخَرُونَ مُرْجَوْنَ لِأَمْرِ ٱللَّهِ إِمَّا يُعَذِّبُهُمْ وَإِمَّا يَتُوبُ عَلَيْهِمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ ﴿١٠٦﴾
وە ھەندێکی تر لەوانەی کە لە غەزای تەبوک بەجێمان ونەچوون بۆ جیھاد وتێکۆشان لە پێناوی خوای گەورە ھیچ بڕوبیانوویەکیشیان نەبوو، ئەمانە بەجێمان لەبەر فەرمان وقەزا وحوکمێکی خوا بوو کە ھەرچۆنێکی بوێت بەو شێوەیە بڕیاریان لەسەر دەدات، یان ئەوەتانێ ئەگەر ھاتوو تەوبە نەکەن ونەگەڕێنەوە لە گوناھ وتاوان ئەوا خوای گەورە سزایان دەدات، یان ئەگەر ھاتوو تەوبەیان کرد وگەڕانەوە ئەوا خوای گەورە تەوبەیان لێ قبوڵ دەکات، وە خوای گەورە زانایە بەو کەسانەی کە شایستەی سزا و تۆڵەن، وە بەو کەسانەیش کە شایستەی لێخۆش بوونن، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە شەریعەت وبڕیار وبەرێوەبردنی دروستکراوەکانیدا، ئەو سێ کەسەش کە لە غەزای تەبووک بەجێمان بەبێ بوونی ھیچ بڕوبیانوویەک ھەریەک لە: مورارەی کوڕی ڕەبیع، وە کەعبی کوڕی مالیک، وە ھیلالی کوڕی ئومەییە بوون
وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ مَسْجِدًۭا ضِرَارًۭا وَكُفْرًۭا وَتَفْرِيقًۢا بَيْنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَإِرْصَادًۭا لِّمَنْ حَارَبَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ مِن قَبْلُ ۚ وَلَيَحْلِفُنَّ إِنْ أَرَدْنَآ إِلَّا ٱلْحُسْنَىٰ ۖ وَٱللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّهُمْ لَكَـٰذِبُونَ ﴿١٠٧﴾
ى وە لە ناو دووڕوەکاندا کەسانێکی واھەن کە مزگەوتی زیراریان دروستکرد بۆ تاعەت وگوێڕایەڵی خوا نا، بەڵکو بۆ زیانگەیاندن بە موسڵمانان وباوەڕداران دروستیانکرد، وە بۆ دەرخستنی کوفر وبێباوەڕی وبەھێز کردنی خەڵکانی دووڕوو، وە بۆ جیاوازی وتەفرەقە دروستکردن لە نێو باوەڕداراندا، وە بۆ ئامادەکردن وچاوەڕوانی ئەوانەی دژایەتی خوا وپێغەمبەرەکەی دەکەن لە لایەن ئەو کەسانەی کە مزگەوتەکەیان دروستکرد، - ئەی پێغەمبەری خوا - ئەو دووڕوانە سوێندتان بۆ دەەخۆن: کە مەبەستمان تەنھا یارمەتیدان وھاوسۆزی ونەرم ونیانییە بۆ موسڵمانان، بەڵام خوای گەورە شاھیدە ئەوانە لەو بانگەشەیەی دەیکەن درۆ دەکەن
لَا تَقُمْ فِيهِ أَبَدًۭا ۚ لَّمَسْجِدٌ أُسِّسَ عَلَى ٱلتَّقْوَىٰ مِنْ أَوَّلِ يَوْمٍ أَحَقُّ أَن تَقُومَ فِيهِ ۚ فِيهِ رِجَالٌۭ يُحِبُّونَ أَن يَتَطَهَّرُوا۟ ۚ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلْمُطَّهِّرِينَ ﴿١٠٨﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - مزگەوتێک ئەمە سیفەت وئامانجی بێت ھەرگیز لەبەر بانگھێشتی دووڕوەکان نوێژی تێدا نەکەیت، مزگەوتی قوبا ئەو مزگەوتەی کە لەسەر بنەمای تەقوا وخواناسین دروست کرا لە پێشترە کە نوێژی تێدا بکەیت لەم مزگەوتەی کە لەسەر بنەمای کوفر وبێباوەڕی بنیات نراوە، لە مزگەوتی قوبا پیاوانێک ھەن دەیانەوێت خۆیان پاک بکەنەوە بە دەست نوێژگرتن یان بە غوسلکردن لەچڵک وپیسی وبێ نوێژی، وە دەیانەوێت بە تەوبەکردن وداوای لێخۆش بوونیش خۆیان پاک بکەنەوە لە ژەنگ وژاری گوناھ وتاوان، وە خوایش ئەو کەسانەی خۆش دەوێت کەخۆیان پاک ئەکەنەوە لەتاوان وگوناه یان بێ دەست نوێژی ولەشگرانی
أَفَمَنْ أَسَّسَ بُنْيَـٰنَهُۥ عَلَىٰ تَقْوَىٰ مِنَ ٱللَّهِ وَرِضْوَٰنٍ خَيْرٌ أَم مَّنْ أَسَّسَ بُنْيَـٰنَهُۥ عَلَىٰ شَفَا جُرُفٍ هَارٍۢ فَٱنْهَارَ بِهِۦ فِى نَارِ جَهَنَّمَ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿١٠٩﴾
ئایا کەسێک مزگەوتی بنیات نابێت لەسەر تەقواو خواناسی وڕەزامەندی خوا، بە بەجێیھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی وەک مزگەوتی قوبا، چاکترە یان ئەو کەسەی بناغەی مزگەوتەکەی لەسەر لیواری ئاودڕی فشەڵ کەنزیکە ھەمووی بڕوخێت بنیات نابێت بۆ زیانگەیاندن بە موسڵمانان وبەھێزکردنی کوفر وبێباوەڕی و جیاوازی خستنە نێو باوەڕدارانەوە؟ کامیان باشترە؟ ھەرگیز ئەو دوو مزگەوتە وەک یەک نین، یەکەمیان بناغە وبونیاتنانی بەھێز ویەکگرتووە وترسی ھەرەسھێنانی نییە، ئەمەش نمونەی وەک ئەو کەسە وایە باڵەخانەیەکی لەسەر لێواری دۆڵێک کە لا فاوێکی گەورەی بەسەردا ئەڕوات کە نزیکە ھەموو بڕوخێ دروستکردبێت، خۆیان و باڵەخانەکەشیان بە نێو شیوەکانی دۆزەخدا ڕۆدەچن، وە خوای گەورەش گەلی ستەمکار بە بێباوەڕی ودووڕویی وچەندان سیفاتی تری خراپ سەرکەوتوو وسەرفراز و ڕێنومایی ناکات. لاپەڕە ١٩ لە ٢٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
لَا يَزَالُ بُنْيَـٰنُهُمُ ٱلَّذِى بَنَوْا۟ رِيبَةًۭ فِى قُلُوبِهِمْ إِلَّآ أَن تَقَطَّعَ قُلُوبُهُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ﴿١١٠﴾
بەردەوام ئەو مزگەوتەی کە بونیاتیان نا بۆ زیانگەیاندن بەباوەڕداران، ھەمیشە سەرچاوەی گومان ودووڕویی وترسە لەدڵیاندا، تا ئەو کاتەی کە مردن دڵیان دەبڕێت یان بەشمشێرەکان دەکوژرێن، خوای گەورە زانایە بە کاروکردەوەی بەندەکانی، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە حوکم وبڕیاردانیدا، بە پاداشتدانەوەی خێر بۆ چاکەکاران، یان بەسزا وتۆلە بۆ خراپەکاران
۞ إِنَّ ٱللَّهَ ٱشْتَرَىٰ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَٰلَهُم بِأَنَّ لَهُمُ ٱلْجَنَّةَ ۚ يُقَـٰتِلُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ ۖ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّۭا فِى ٱلتَّوْرَىٰةِ وَٱلْإِنجِيلِ وَٱلْقُرْءَانِ ۚ وَمَنْ أَوْفَىٰ بِعَهْدِهِۦ مِنَ ٱللَّهِ ۚ فَٱسْتَبْشِرُوا۟ بِبَيْعِكُمُ ٱلَّذِى بَايَعْتُم بِهِۦ ۚ وَذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ ﴿١١١﴾
ى خوای گەورە وپەروەردگار بە فەزڵ وکەرەمی خۆی گیان وماڵ وسامانی باوەڕدارانی کڕیوە بە قیمەت وبەھایەکی زۆر گران کە بەھەشتە - لەگەڵ ئەوەش کە خوا خۆی خاوەنی ئەوانیشە - ئەو باوەڕدارانە لەگەڵ بێباوەڕاندا دەجەنگێن لە پێناو ئەوەی وشەی (لا الە الا اللە) بەرز وبڵند وشەکاوە بێت، ئەوان بێباوەڕان دەکوژن، وە بێباوەڕانیش ئەوان دەکوژن، ئەمەش بەڵێنی خوایە کەھەق وڕاستە، خوای گەورەش بەڵێنی خۆی دەباتە سەر، وە ئەمەش لە تەورات پەرتووکەکەی موسی (سەلامی خوای لێ بێت) و ئینجیلی پەرتووکەکەی عیسی (سەلامی خوای لێ بێت) وە قورئانیش پەرتووکەکەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دا ھاتووە، وە ھیچ کەسیش وەک خوای گەورە بەوەفا وڕاستگۆ نییە لەگەڵ پەیمان وبەڵێنی خۆیدا، موژدە بێت لەو کڕین وفرۆشتنەی کە کردتان لەگەڵ خوای گەورە جا کەوابێت ئەی باوەڕداران دڵتان بەم کڕین و فرۆشتنە خۆش بێت لەبەر ئەوە براوەن تێیدا وقازانجێکی گەورەتان کردووە، ئا ئەمە گەورەترین بردنەوە وسەرکەوتنە
ٱلتَّـٰٓئِبُونَ ٱلْعَـٰبِدُونَ ٱلْحَـٰمِدُونَ ٱلسَّـٰٓئِحُونَ ٱلرَّٰكِعُونَ ٱلسَّـٰجِدُونَ ٱلْـَٔامِرُونَ بِٱلْمَعْرُوفِ وَٱلنَّاهُونَ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَٱلْحَـٰفِظُونَ لِحُدُودِ ٱللَّهِ ۗ وَبَشِّرِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿١١٢﴾
ئەوانەی کە ئەو پاداشتەیان بەدەستھێناوە ئەوانەن کە دەگەڕێنەوە لەو کارانەی کەخوای گەورە لێی ناڕازیە وپێی خۆش نییە بۆ کارانێک کەخوای گەورە پێی خۆشە ولێی ڕازییە، ئەوانەن کە لە ترسی خوای گەورە خۆیان زەلیلی ئەو زاتە کردووە بۆیە قۆڵی تاعەت وگوێرایەڵیان لێھەڵکردووە، سوپاسگوزارانی پەروەردگاریانن لە ھەموو حاڵ و گوزەرانێکیاندا، ڕۆژووگران ونوێژکەرانن، فەرمان دەکەن بەو کارانەی کە خوای گەورە وپێغەمبەرەکەی فەرمانیان پێکردووە، وە ڕێگریش دەکەن لەو کارانەی کە خوا و پێغەمبەرەکەی ڕێگریان لێکردووە، پارێزگاری دەکەن لە فەرمانەکانی خوا بەشوێنکەوتنی ئەو فەرمانانە، وە بەدوور کەوتنەوە لەوانەی ئەو ڕێگری لێکردوون، - ئەی پێغەمبەر - موژدە بدە بەو باوەڕدارانەی کە ئەمە سیفات وئاکار وڕەوشتیانە کە خوای گەورە لە دونیا ودواڕۆژدا دڵخۆش وئاسودەیان دەکات
مَا كَانَ لِلنَّبِىِّ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَن يَسْتَغْفِرُوا۟ لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوٓا۟ أُو۟لِى قُرْبَىٰ مِنۢ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَـٰبُ ٱلْجَحِيمِ ﴿١١٣﴾
نابێت پێغەمبەری خوا وباوەڕداران داوای لێخۆشبوون لای خوا بۆ بتپەرست وموشریکەکان بکەن، ئەگەر خزمی نزیکیشیان بن، دوای ئەوەی کە دڵنیا بوون ئەوان لە دۆزەخییەکانن وبەچاوی خۆیان بینیان کە لەسەر بتپەرستی وھاوەڵ بڕیاردان وبێباوەڕی مردوون. و
وَمَا كَانَ ٱسْتِغْفَارُ إِبْرَٰهِيمَ لِأَبِيهِ إِلَّا عَن مَّوْعِدَةٍۢ وَعَدَهَآ إِيَّاهُ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُۥٓ أَنَّهُۥ عَدُوٌّۭ لِّلَّهِ تَبَرَّأَ مِنْهُ ۚ إِنَّ إِبْرَٰهِيمَ لَأَوَّٰهٌ حَلِيمٌۭ ﴿١١٤﴾
حليم ئەو داوای لێخۆشبوونەیش کە ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) کردی بۆ باوکی، تەنھا لەبەر ئەوە کاتی خۆی پێش ئەوەی بێباوەڕی باوکی بۆ دەربکەوێت بەڵێنی دابوویە کە داوای لێخۆشبوونی بۆ بکات بە ئومێدی ئەوەی موسڵمان بێت، بەڵام کاتێک ئیبراھیم بۆی دەرکەوت کە باوکی ھیچ ئامۆژگاریەک سوودی نییە لەگەڵیدا ودوژمنی خوایە، یان لە رێگای وەحییەوە زانی کە بە بێباوەڕی دەمرێت ئیتر یەخەی لێ ھەڵتەکاند وخۆی لێ تەبەڕا کرد، وە داوای لێخۆشبوونەکەیشی بۆ باوکی تەنھا ئیجتھادی خۆی بوو، نەک سەرپێچی حوکمی خوا وئەو وەحییەی کە بۆی کردبوو، بەڕاستی ئیبراھیم کەسێکی زۆر ملکەچ ودەست بە نزا وپاڕانەوە بوو، وە کەسێک بوو زۆر لێبووردە بوو بەرامبەر ھەڵە وکەموکورتیەکانی گەلە ستەمكارەکەی. لاپەڕە ٢٠ لە ٢٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُضِلَّ قَوْمًۢا بَعْدَ إِذْ هَدَىٰهُمْ حَتَّىٰ يُبَيِّنَ لَهُم مَّا يَتَّقُونَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ ﴿١١٥﴾
خوای گەورە ھیچ گەل ونەتەوەیەک گومڕا ناکات لە دوای ئەوەی کە ھیدایەتی دان وڕێی ڕاستی نیشاندان، تا ئەو شتەیان بۆ ڕوون نەکاتەوە کە دەبێت خۆیانی لێ بپارێزن، تاوەکو نەکەونە ناو گومڕاییەوە، جا ئەگەر ئەوەی کە خوا لێی قەدەغە کردبوون وحەرامی کردبوو لە سەریان ئەنجامیاندا ئەو کاتە خوایش حوکمی گومڕایی دەدات بە سەریاندا، بێگومان خوای گەورە زانا وئاگادارە بە ھەموو شتێک، وە ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە ئەوەیشی کە ئێوە لێی بێئاگا بوون ونەتاندەزانی فێری کردن وشارەزای کردن
إِنَّ ٱللَّهَ لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ يُحْىِۦ وَيُمِيتُ ۚ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا نَصِيرٍۢ ﴿١١٦﴾
بە ڕاستی ئاسمانەکان وزەوی ھەمووی تەنھا موڵکی خوایە، وە ھیچ کەس شەریک وھاوەڵی ئەو نییە تێیدا، ئەوەی لە ناو ئاسمانەکان وزەویدا شاراوە ونھێنیە لای ئەو ھەمووی ئاشکرایە وھیچی شاراوە نییە، کێی ویست دەیژێنێت وگیان دەکات بە بەریدا، وە ھەرکەسێکیشی ویست دەیمرێنێت وگیانی لێ دەکێشێت، - ئەی خەڵکینە - جگە لە زاتی ھەق تەعالای اللە ھیچ پشت وپەنا ویارمەتیدەرێکتان نییە، وە ھیچ کەسیش جگە لەو ناتوانێت سەرتان بخات بەسەر دوژمنەکانتاندا وزەرەرو زیانتان لێ دوور بخاتەوە
لَّقَد تَّابَ ٱللَّهُ عَلَى ٱلنَّبِىِّ وَٱلْمُهَـٰجِرِينَ وَٱلْأَنصَارِ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُ فِى سَاعَةِ ٱلْعُسْرَةِ مِنۢ بَعْدِ مَا كَادَ يَزِيغُ قُلُوبُ فَرِيقٍۢ مِّنْهُمْ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ ۚ إِنَّهُۥ بِهِمْ رَءُوفٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿١١٧﴾
خوای گەورە لەو کارەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) خۆش بوو کە مۆڵەتی دەستەیەک لە دووڕوەکانیدا کە بەجێ بمێنن ونەچن بۆ جیھاد کردن بۆ غەزای تەبووک، وە ھەروەھا لە کۆچەران وپشتیوانانیش خۆش بوو لەھەر تاوانێک ئەنجامیان دابوو، ئەوانەی کە لە غەزای تەبوکدا لە کاتی تەنگانەدا شوێن پێغەمبەری خوا کەوتن، لەگەڵ ئەوەی کاتەکەی کاتێکی زۆر گەرما بوو، وە زۆریش کەم دەست ونەداریش بوون لەگەڵ ئەوەی دوژمن بەھێز ودەسەڵاتدار بوو، دوای ئەوەی دەستەیەک لەوان نیازی ئەوەیان کردبوو کە دڵیان لاڕێ بێت ونەچن بۆ غەزاکە ولێی دوابکەون، چونکە بەڕاستی ئامادە بوون لەو غەزایەدا زۆر قورس وگران بوو، پاشان ئەوە بوو خوای گەورە سەرکەوتوو موەفەقی کردن کە دامەزراو بن وبچنە دەرەوە بۆ جیھاد کردن، دووبارە خوا تەوبەی لێ وەرگرتن، بێگومان خوای گەورە بەرامبەر ئەو باوەڕدارانە زۆر بە لوتف ومیھرەبانە، وە یەکێک لە میھرەبانیەکانی ئەوە بوو کە سەرکەوتوو وموەفەقی کردن کە تەوبە بکەن وئەویش لێیان گیرا بکات
وَعَلَى ٱلثَّلَـٰثَةِ ٱلَّذِينَ خُلِّفُوا۟ حَتَّىٰٓ إِذَا ضَاقَتْ عَلَيْهِمُ ٱلْأَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ وَضَاقَتْ عَلَيْهِمْ أَنفُسُهُمْ وَظَنُّوٓا۟ أَن لَّا مَلْجَأَ مِنَ ٱللَّهِ إِلَّآ إِلَيْهِ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ لِيَتُوبُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ ﴿١١٨﴾
ه خوای گەورە تەوبەیشی لەو سێ کەسە وەرگرت کە بریتی بوون لە: کەعبی کوڕی مالیک، وە مورارەی کوڕی ڕەبیع، وە ھیلالی کوڕی ئومەییە، ئەوانەی کە تەوبەکەیان دواخرا وگیرابوونەکەی دواکەوت بە ھۆی ئەوەی نەچوونە دەرەوە لەگەڵ پێغەمبەری خوا بۆ غەزای تەبوک، ئەوە بوو پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمانی کرد بە خەڵکی کە کەس قسەیان لەگەڵ نەکات وتیکەڵاویان نەکات ودەبێ پەیوەندیان لەگەڵدا ببچڕێنن، تا وای لێھات لە خەم وخەفەتدا ئەم زەوییە بەرفراوانەیان لا تەنگ و تەسک بوویەوە، وە زانیان کە ھیچ پەنایەکیان نەماوە پەنای بۆ ببەن جگە لە خوای تاک وتەنھا نەبێت، ئەوە بوو خوای گەورە ڕەحمی پێکردن وتەوبەکەی لێ وەرگرتن، بەڕاستی تەنھا ئەو خوایەیە تەوبە گیراکار ولێبوردەیە وزۆریش میھرەبان ودلۆڤانە
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَكُونُوا۟ مَعَ ٱلصَّـٰدِقِينَ ﴿١١٩﴾
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوا وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون وکار بە شەریعەتەکەی دەکەن، تەقوای خواتان ھەبێت ولە خوا بترسن بە ئەنجامدانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی، وە ھەمیشە لەگەڵ دەستەی ڕاستگۆیاندا بن، ڕاستگۆ لە باوەڕ وکاروکردەوە وگوفتاردا، وە بزانن ڕزگار بوونتان نییە بە راستگۆیی نەبێت. لاپەڕە ٢١ لە ٢٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
مَا كَانَ لِأَهْلِ ٱلْمَدِينَةِ وَمَنْ حَوْلَهُم مِّنَ ٱلْأَعْرَابِ أَن يَتَخَلَّفُوا۟ عَن رَّسُولِ ٱللَّهِ وَلَا يَرْغَبُوا۟ بِأَنفُسِهِمْ عَن نَّفْسِهِۦ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ لَا يُصِيبُهُمْ ظَمَأٌۭ وَلَا نَصَبٌۭ وَلَا مَخْمَصَةٌۭ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَا يَطَـُٔونَ مَوْطِئًۭا يَغِيظُ ٱلْكُفَّارَ وَلَا يَنَالُونَ مِنْ عَدُوٍّۢ نَّيْلًا إِلَّا كُتِبَ لَهُم بِهِۦ عَمَلٌۭ صَـٰلِحٌ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُحْسِنِينَ ﴿١٢٠﴾
نابێت دانیشتوانی مەدینە وعەرەبە دەشتەکییەکانی دەوروبەری لە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) خۆیان دوابخەن ولەماڵەوە دانیشن، ئەگەر ھاتوو بۆ خۆی چوویە دەرەوە بۆ جیھاد وتێکۆشان لە پێناو خوادا، وە گیانی خۆیان لە گیانی پێغەمبەر لاگرنگتر بێت وخۆیانی لێھەڵاوێرن، بەڵکو پێویستە لەسەریان گیانی خۆیان بکەنە قوربانی گیانی ئەو، چونکە ھەر تینویەتی وماندوویەتی وبرسیەتیەکیان لە ڕێی خوا تووش دەبێت، وە ھیچ ھەنگاوێک ھەڵنانێن وپێ ناخەنە ھیچ شوێنێکەوە کە بێباوەڕان پێیان ناخۆش بێت، وە زاڵ نابن بەسەر دوژمناندا وھیچ زیانێکیان پێ ناگەیەنن، بەکوشتنیان یان بە دیل گرتنیان یان بەتێکشکاندنیان، یان بە غەنیمەت وەرگرتن لێیان، بە ھەر یەک لەوانە خوای گەورە بە پاداشت وکردەوەی چاکە بۆیان دەنوسێت، وە بێگومان خوای گەورە پاداشتی چاکەکاران ون ناکات، بەڵکو بە تەواوی پاداشتیان دەداتەوە و زیاتریش لەوە
وَلَا يُنفِقُونَ نَفَقَةًۭ صَغِيرَةًۭ وَلَا كَبِيرَةًۭ وَلَا يَقْطَعُونَ وَادِيًا إِلَّا كُتِبَ لَهُمْ لِيَجْزِيَهُمُ ٱللَّهُ أَحْسَنَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿١٢١﴾
وە ھیچ ماڵ وسامانێک نابەخشن کەم بێت یان زۆر، وە ھیچ شیو ودۆڵێک نابڕن بەرەو لای دوژمن بۆ جیھاد وتێکۆشان لە پێناوی خوادا، ئیللا خوای گەورە ئەو کردەوە چاکانەیان بۆ ئەنوسێت لەبەخشین وبڕینی ڕێگا وسەفەر، تاوەکو خوای گەورە بە باشتر لەوەی ئەنجامیانداوە پاداشتیان بداتەوە
۞ وَمَا كَانَ ٱلْمُؤْمِنُونَ لِيَنفِرُوا۟ كَآفَّةًۭ ۚ فَلَوْلَا نَفَرَ مِن كُلِّ فِرْقَةٍۢ مِّنْهُمْ طَآئِفَةٌۭ لِّيَتَفَقَّهُوا۟ فِى ٱلدِّينِ وَلِيُنذِرُوا۟ قَوْمَهُمْ إِذَا رَجَعُوٓا۟ إِلَيْهِمْ لَعَلَّهُمْ يَحْذَرُونَ ﴿١٢٢﴾
نابێت باوەڕداران ھەر ھەموویان بە یەکەوە وبەجارێک بچنە جیھاد وشار وگوندەکان چۆڵ بکەن، تاوەکو دوژمن زەفەریان پێ نەبات ولە ڕیشەوە دەریان بھێنێت، با لە بڕی ئەوە ھەموو بچنە دەرێ بۆ جیھاد وتێکۆشان، دەستەیەکیش لەوانە لەگەڵ پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بمێننەوە وھاوڕێیەتی ئەو بکەن وشارەزای ئاین ببن لەو شتانەی لەوەوە دەیبیستن لە قورئانی پیرۆز وئەحکامەکانی شەریعەت، وە کاتێک لە گۆڕەپانی جیھادیش گەڕانەوە ناو خێڵ وعەشیرەتی خۆیان بیانترسێن و ھۆشیاریان بکەنەوە بەو زانست وزانیارییەی کە فێری بوون، بە ئومێدی ئەوەی ئەوانیش خۆیان بپارێزن لە سزا وتۆڵەی خوای گەورە، ئەو کاتە فەرمانەکانی بەجێ بھێنن و دووریش بکەونەوە لەڕێگریەکانی، ئەمە سەبارەت بەو سریە ودەستانە ھاتە خوارەوە کە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) دەیناردن بۆ دەوروبەری مەدینە، وە ھەموو جارێک دەستە وکۆمەڵێکی دەست نیشان دەکرد بۆ چوونە دەرەوە
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ قَـٰتِلُوا۟ ٱلَّذِينَ يَلُونَكُم مِّنَ ٱلْكُفَّارِ وَلْيَجِدُوا۟ فِيكُمْ غِلْظَةًۭ ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلْمُتَّقِينَ ﴿١٢٣﴾
خوای گەورە فەرمانی کردووە بە باوەڕداران کە بجەنگن وکوشتاری ئەو بێباوەڕانە بکەن کە لێیانەوە نزیکن، چونکە بەھۆی نزیکیانەوە مەترسیان دروستکردووە لەسەر باوەڕداران، وە ھەروەھا فەرمانی پێکردوون کە ھێز وتوندی وتیژییان نیشان بدەن تاوەکو بترسن وبگەڕێنەوە لە خراپە وخراپەکاری دژ بە باوەڕداران، وە خوای گەورەش ھەمیشە لەگەڵ باوەڕدارانی خواناسدایە بە یارمەتیدان وکۆمەکی کردن
وَإِذَا مَآ أُنزِلَتْ سُورَةٌۭ فَمِنْهُم مَّن يَقُولُ أَيُّكُمْ زَادَتْهُ هَـٰذِهِۦٓ إِيمَـٰنًۭا ۚ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ فَزَادَتْهُمْ إِيمَـٰنًۭا وَهُمْ يَسْتَبْشِرُونَ ﴿١٢٤﴾
يستبشرون کاتێک کە خوای گەورە سورەتێک دادەبەزێنێت بۆ سەر پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) ئەوا لە ناو دووڕوەکاندا کەسانێک ھەن بە لا قرتی کردنەوە دەپرسن و دەڵێن: ئەم سورەتەی دابەزیوە کێ لە ئێوە باوەڕی زیادی کرد بەوەی موحەممەد ھێناویەتی؟ جا ئەوانەی کە بەڕاستی باوەڕیان ھێناوە بەخوا وبەپێغەمبەرەکەی لە سەروو ئەو باوەڕەی پێشووتر ھێناویانە باوەڕیان پێی زیاد دەکات، وە زۆریش دڵیان پێی خۆشە، لەبەر ئەو ھەمووە سود وقازانجە دونیایی ودواڕۆژییەی کە لە قورئاندا بە دییان کردووە. لاپەڕە ٢٢ لە ٢٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَأَمَّا ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌۭ فَزَادَتْهُمْ رِجْسًا إِلَىٰ رِجْسِهِمْ وَمَاتُوا۟ وَهُمْ كَـٰفِرُونَ ﴿١٢٥﴾
بەڵام ئەوانەی کە نەخۆشی گومان لە دڵیاندا ھەیە ومونافیق ودووڕون، بە دابەزینی قورئان وئەو ئەحکام وچیرۆکانەی کە لە ناویدا ھەیە کوفر وناپاکی ودووڕویان زیاتر دەکات، بە ھۆی بیباوەڕییان بەوەی دابەزیوە لە لایەن خواوە، بۆیە نەخۆشی دڵیان بەدابەزینی زیاتری قورئان زیاتر دەکات، چونکە ھەرکاتێک شتێک لە قورئان دادەبەزێت خێرا گومانی خراپی پێ دەبەن، وە کە مردیشن ھەر بە کافری وبێباوەڕی دەمرن. أولا يرون أن هم يفتنون فى كل عام مر ة أو مر تين ثم لا يتوبون ولا هم يذكرون
أَوَلَا يَرَوْنَ أَنَّهُمْ يُفْتَنُونَ فِى كُلِّ عَامٍۢ مَّرَّةً أَوْ مَرَّتَيْنِ ثُمَّ لَا يَتُوبُونَ وَلَا هُمْ يَذَّكَّرُونَ ﴿١٢٦﴾
ئایا ئەو دووڕوانە نابینن وپەند وەرناگرن لەوەی کە خوای گەورە ھەموو ساڵیک جارێک یان دووجار تاقیان دەکاتەوە ونھێنی دووڕویی وبێباوەڕیان ھەڵدەماڵێت وسووک و ڕسوایان دەکات؟! پاشان لەگەڵ ئەوەیش کە دەزانن خوای گەورە ئابەو شێوەیەیان لێ دەکات کەچی تەوبە ناکەن لە بێباوەڕییان وناگەرێنەوە بۆ لای ئەو، وە وازیش ناھێنن لە نیقاق ودووڕییەکەیان، وە بیریش ناکەنەوە وتێنافکرن بەوەی لەلایەن خواوە بەسەریاندا ھاتووە!
وَإِذَا مَآ أُنزِلَتْ سُورَةٌۭ نَّظَرَ بَعْضُهُمْ إِلَىٰ بَعْضٍ هَلْ يَرَىٰكُم مِّنْ أَحَدٍۢ ثُمَّ ٱنصَرَفُوا۟ ۚ صَرَفَ ٱللَّهُ قُلُوبَهُم بِأَنَّهُمْ قَوْمٌۭ لَّا يَفْقَهُونَ ﴿١٢٧﴾
يفقهون وە کاتێک خوای گەورە سورەتێک دابەزێنێت بۆ سەر پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) کە باس وخواسی دووڕوەکانی تێدا بێت، ئەوا ھەندێک لە دووڕوەکان تەماشای ھەندێکی تریان دەکەن ودەڵێن: ئایا کەس لە موسڵمانانتان لێوە دیارە ودەتانبینن؟ ئەگەر کەستان لێوە دیار نییە وناتان بینن ئەوا ئەو کۆڕ ومەجلیسە بەجێ بھێڵن، بۆیە خوای گەورەش دڵیان لەسەر ھێدایەت وڕێنوێنی وچاکە لا دەدات، وە سووک ورسوایان دەکات چونکە بەڕاستی ئەوان گەلێکی تێ نەگەیشتوو ونەفامن
لَقَدْ جَآءَكُمْ رَسُولٌۭ مِّنْ أَنفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُم بِٱلْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿١٢٨﴾
ئەی گرۆی عەرەب - بێگومان ھەر لە خۆتان پێغەمبەرێکتان بۆ ھاتووە، وەک خۆتان ئەویش عەرەبە، ئەوەی ئێوە دووچاری ناڕەحەتی بکات ئەویش پێی ناخۆشە و ناڕەحەت دەبێت، وە زۆر سوورە لەسەر باوەڕھێنان وھیدایەتتان وە زۆریش گرنگیتان پێ دەدات، وە بە تایبەتی بەرامبەر باوەڕداران زۆر میھرەبان وبەسۆزە
فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَقُلْ حَسْبِىَ ٱللَّهُ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَهُوَ رَبُّ ٱلْعَرْشِ ٱلْعَظِيمِ ﴿١٢٩﴾
جا - ئەی پێغەمبەر - ئەگەر ئەوان پشتیان لێ کردیت وباوەڕیان نەھێنا بەوەی ھێناوتە، ئەوا پێیان بڵێ: من خوام بەسە کە پشتیوان وکۆمەکم بێت، ئەو خوایەی کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لە ئەو، ھەر بەتەنھا پشت بەویش دەبەستم، وە ھەر ئەویشە خاوەن وپەروەردگاری عەرشی گەورە، کە گەورەترین دروستکراوی خۆیەتی. لاپەڕە ٢٣ لە ٢٣ moc.hgelp