يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْأَنفَالِ ۖ قُلِ ٱلْأَنفَالُ لِلَّهِ وَٱلرَّسُولِ ۖ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَصْلِحُوا۟ ذَاتَ بَيْنِكُمْ ۖ وَأَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴿١﴾
كنتم م ؤمنين - ئەی پێغەمبەر - ھاوەڵەکانت پرسیارت لێدەکەن لەبارەی دەستکەوتەکانی جەنگەوە، چۆن دابەش دەکرێت؟ وە بەسەر کێدا دابەش دەکرێت؟ ئەی پێغەمبەر لە وەڵامی پرسیارەکەیاندا بڵێ: دەسکەوتەکانی جەنگ بۆ خوا وپێغەمبەرەکەیەتی، وە حوکمی ڕەفتار لەگەڵ کردن ودابەشکردنی بۆ خوا وپێغەمبەرە، ئێوە تەنھا گوێڕایەڵی و ملکەچ بوونتان لەسەرە، کەوابوو ئەی باوەڕداران لەخوا بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن ودوور بکەونەوە لە ڕێگریەکانی، وە پەیوەندی نێوانتان لەبچڕانی سیلەی ڕەحم وپشت لەیەک ھەڵکردن چاک بکەن وبیڕازێننەوە بەخۆشەویستی وپەیوەندی وخوو ڕەوشت وئاکاری جوان ولێبوردن، وە پەیوەست بن بە گوێڕایەڵی خوا وپێغەمبەرەکەی ئەگەر ئێوە باوەڕداری ڕاستەقینەن، چونکە باوەڕ بەخوا ھۆکار وھاندەری گوێڕایەڵی ودوور کەوتنەوەیە لەسەرپێچی خوا، ئەم پرسیارەی کە کرا لەپێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پاش ڕوودانی جەنگی بەدر بوو
إِنَّمَا ٱلْمُؤْمِنُونَ ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ ٱللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ ءَايَـٰتُهُۥ زَادَتْهُمْ إِيمَـٰنًۭا وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ ﴿٢﴾
بێگومان باوەڕداری ڕاستەقینە ودڵسۆز ھەر ئەوانەن کاتێک ناوی خوا ھێنرا دڵیان لەبەر گەورەیی ئەو لەترسا دەکەوێتە لەرزە، وە دڵ وجەستەیان ئامادەی گوێڕایەڵی ئەون، وە کاتێکیش کە ئایەتەکانی خوا دەخوێنرێتەوە بەسەریاندا بیری لێدەکەنەوە وباوەڕیان لەسەر باوەڕەکەیانەوە پێی زیاد دەکات، وە تەنھا بەپەروەردگاریشیان پشت دەبەستن بۆ بەدەستھێنانی بەرژەوەندیەکانیان ودوور خستنەوەی زیانەکان لە خۆیان
ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَمِمَّا رَزَقْنَـٰهُمْ يُنفِقُونَ ﴿٣﴾
ئەوانەی کە بەردەوامن لەسەر بەجێھێنانی نوێژەکانیان بەڕێکوپێکی ولە کاتەکانی خۆیدا، وە لەوەی ڕزق وڕۆزییەی بژێویمان داون لە ڕێگای خوا دەیبەخشن، جا وەک زەکات بێت کە لەسەریان واجبە، یان وەک سەدەقە وخێراتی تر کە سوننەتق وموستەحەببە
أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُؤْمِنُونَ حَقًّۭا ۚ لَّهُمْ دَرَجَـٰتٌ عِندَ رَبِّهِمْ وَمَغْفِرَةٌۭ وَرِزْقٌۭ كَرِيمٌۭ ﴿٤﴾
ئەوانەی کە ئەوە سیفات وڕەوشت وئاکاریانە بێگومان باوەڕداری ڕاستەقینەن؛ چونکە ھەردوو ڕەوشت وئاکاری ئیمان وئیسلامیان لەخۆیاندا کۆکردوەتەوە، وە لای پەروەردگاریان پلەوپایەی بەرزیان ھەیە، وە لێبوردن وڕزق وڕۆزیی بەردەوام وچاک وپاکیان ھەیە، ئەوەی کەخوای گەورە ئامادەی کردووە لەناز ونیعمەت بۆیان
كَمَآ أَخْرَجَكَ رَبُّكَ مِنۢ بَيْتِكَ بِٱلْحَقِّ وَإِنَّ فَرِيقًۭا مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ لَكَـٰرِهُونَ ﴿٥﴾
ھەروەک چۆن خوای گەورە دابەشکردنی دەستکەوتەکانی جەنگی لێ سەندنەوە پاش ئەوەی جیاوازی ودووبەرەکی کەوتە نێوانتانەوە لەسەر دابەشکردنی، خوای گەورە گەڕاندیەوە بۆ لای خۆی وپێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم)، ھەروەھا - ئەی پێغەمبەر- پەروەردگارت بەو وەحی ونیگایەی دایبەزاند بۆ سەرت فەرمانی پێکردیت بەچوونە دەرەوەت لەشاری مەدینە بۆ ئەوەی ڕووبەڕوی بتپەرست وموشریکەکان ببیتەوە، لەگەڵ ئەوەی دەستەیەک لەباوەڕداران حەزیان بەو دەرچوونە لەمەدینە نەبوو
يُجَـٰدِلُونَكَ فِى ٱلْحَقِّ بَعْدَ مَا تَبَيَّنَ كَأَنَّمَا يُسَاقُونَ إِلَى ٱلْمَوْتِ وَهُمْ يَنظُرُونَ ﴿٦﴾
ئەی پێغەمبەر - ئەو دەستەیە لە باوەڕداران پاش ئەوەی بۆیان ڕوون بوویەوە کە جەنگ لەگەڵ بتپەرستەکاندا ڕوو دەدات، کەچی دەمەقاڵێ وموجادەلەت لەگەڵ دەکەن، وەک ئەوەی بۆ مردنیان ببەیت وبەچاوی خۆشیان تەماشای ئەو دیمەنە بکەن، ئەویش لەبەر ئەوەی زۆریان پێناخۆش بوو بێنە دەرەوە بۆ جەنگ کردن، چونکە خۆیان بۆ جەنگ لەگەڵ بتپەرستەکان ئامادە وساز نەکردبوو. لاپەڕە ١ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَإِذْ يَعِدُكُمُ ٱللَّهُ إِحْدَى ٱلطَّآئِفَتَيْنِ أَنَّهَا لَكُمْ وَتَوَدُّونَ أَنَّ غَيْرَ ذَاتِ ٱلشَّوْكَةِ تَكُونُ لَكُمْ وَيُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُحِقَّ ٱلْحَقَّ بِكَلِمَـٰتِهِۦ وَيَقْطَعَ دَابِرَ ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿٧﴾
ئەی باوەڕدارانی دەمەقاڵێکار - ئەوە وەبیر خۆتان بھێننەوە کاتێک خوای گەورە بەڵێنی بەدسەتھێنانی یەکێک لەو دوانەی بتپەرستەکانی پێدان، یان بەدەستھێنان و بەغەنیمەتگرتنی کاروانەکەی قوڕەیش وھەرچی ماڵ وسامانیانە کە لەو کاروانەدایە، یان دەرچوون وجەنگ کردن لە گەڵیان وسەرکەوتن بەسەریاندا، لەکاتێکدا ئێوە حەزتان بەوە دەکرد کە کاروانەکەتان چنگ بکەوێت، چونکە ئاسانتر بوو وە پێویستی بەجەنگ وشەڕوشۆڕ نەبوو، بەڵام خوای گەورەش دەیەوێت بەڵێنەکەی خۆی بچەسپێ بەوەی فەرمانتان پێ بکات بجەنگن لەگەڵیاندا، تاوەکو سەرگەورەی بتپەرستەکانی قوڕەیش لەو جەنگەدا بکوژرێن، وە زۆرێکیشان لێ بەدیل بگیرێت، وە ھێز و شەوکەوتی ئیسلامیش بۆ خەڵکی دەربکەوێت
لِيُحِقَّ ٱلْحَقَّ وَيُبْطِلَ ٱلْبَـٰطِلَ وَلَوْ كَرِهَ ٱلْمُجْرِمُونَ ﴿٨﴾
ئەو کاتە ھەق وڕاستی بە دەرکەوتنی ئیسلام وشوێنکەوتوانیشی دەچەسپێ، ئەویش بەوەی چەندین بەڵگە ونیشانە بەدەردەکەون لەسەر راستی ئاینی ئیسلام، وە بۆ ئەوەش خوای گەورە ناڕەوا وناھەقیش ھەڵوەشێنێت بەدەرکەوتن وئاشکراکردنی چەندان بەڵگە لەسەر ناھەقی وناڕەوایەتی بتپەرستی وھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا، ھەرچەند ئەو بتپەرستانە پێیان ناخۆشیش بێت ئەوا ھەر خوای گەورە ئاینەکەی زاڵ وسەرکەوتوو دەکات
إِذْ تَسْتَغِيثُونَ رَبَّكُمْ فَٱسْتَجَابَ لَكُمْ أَنِّى مُمِدُّكُم بِأَلْفٍۢ مِّنَ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةِ مُرْدِفِينَ ﴿٩﴾
ڕۆژی بەدر بھێننەوە بیر خۆتان کاتێک ھاناتان بۆ پەروەردگارتان ھێنا کەسەرتان بخات بەسەر دوژمنەکانتاندا، ئەوە بوو پەروەردگاریش ھات بەدەمتانەوە، وە فەرمووی: - ئەی باوەڕداران- دڵنیابن بەشوێن یەکدا ھەزار فریشتە بۆ پشتیوانیتان دەنێرم
وَمَا جَعَلَهُ ٱللَّهُ إِلَّا بُشْرَىٰ وَلِتَطْمَئِنَّ بِهِۦ قُلُوبُكُمْ ۚ وَمَا ٱلنَّصْرُ إِلَّا مِنْ عِندِ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ﴿١٠﴾
ئەی باوەڕداران - خوای گەورە بۆیە پشتیگیریتانی بە فریشتە كرد بۆ ئەوەی ببێتە موژدەی سەرکەوتنتان، بەوەی پەروەردگارتان سەرخەرتانە بەسەر دوژمنەکانتاندا، وە دڵیشتان ئۆقرەی پێ بگرێ، چونکە سەرکەوتن بەزۆری ژمارە وزۆری كەرەستەكانی جەنگ نیە، بەڵکو سەرکەوتن ھەر لەلایەن خوای گەورەوەیە، بێگومان خوای گەورە بەدەسەڵاتە لەموڵکیدا وە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا وکارجوان وحەکیمە لەشەریعەت وقەدەریدا
إِذْ يُغَشِّيكُمُ ٱلنُّعَاسَ أَمَنَةًۭ مِّنْهُ وَيُنَزِّلُ عَلَيْكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ لِّيُطَهِّرَكُم بِهِۦ وَيُذْهِبَ عَنكُمْ رِجْزَ ٱلشَّيْطَـٰنِ وَلِيَرْبِطَ عَلَىٰ قُلُوبِكُمْ وَيُثَبِّتَ بِهِ ٱلْأَقْدَامَ ﴿١١﴾
ى - ئەی باوەڕداران - ئەو کاتە وەبیر خۆتان بھێننەوە کاتێک خوای گەورە بە وەنەوز وخەوەنوچکە لەو کاتی ناڕەحەتی وترسدا لەدوژمنەکانتان بەھێمنی وئاسودەیی دایگرتن، وە بارانیشی لەئاسمانەوە بۆ باراندن، تاوەکو لەچڵک وپیسی وبێ دەست نوێژی پاکتان بکاتەوە، وە بۆ ئەوەش وەسوەسە وھەموو نیازێکی خراپی شەیتانتان لێ دوور بخاتەوە، وە دڵتان دامەزراو بکات تاوەکو وجەستەتان لەمەیدانی جەنگدا مەحکەم وسەقامگیر بکات، وە پێیەکانتان لەگۆڕەپانی جیھاددا دامەزراو بکات بەوەی ئەو زەویە لماویەی بەو بارانە تەڕ وپاراو کرد لەبەر ئەوەی پێیەکان جێگیر بن لەسەری ونەخلسکێن
إِذْ يُوحِى رَبُّكَ إِلَى ٱلْمَلَـٰٓئِكَةِ أَنِّى مَعَكُمْ فَثَبِّتُوا۟ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۚ سَأُلْقِى فِى قُلُوبِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلرُّعْبَ فَٱضْرِبُوا۟ فَوْقَ ٱلْأَعْنَاقِ وَٱضْرِبُوا۟ مِنْهُمْ كُلَّ بَنَانٍۢ ﴿١٢﴾
ئەی پێغەمبەر - وەبیر خۆت بھێنەرەوە کاتێک پەروەردگارت وەحی ونیگای کرد بۆ فریشتەکان، ئەوانەی کە خوای گەورە ناردنی بۆ یارمەتیدانی باوەڕداران لە جەنگی بەدردا: - ئەی فریشتەکان - بڕۆن یارمەتیان بدەن بەراستی خۆیشم لەگەڵتانم بەپشتگیری وسەرکەوتن، ورەی باوەڕداران بەھێز بکەن لەسەر جەنگ کردن لەگەڵ دوژمنەکانیاندا، من خۆیشم ترس وبیمی زۆر دەخەمە دڵی بێباوەڕانەوە، - ئەی باوەڕداران - ئێوەیش بەتوندی بدەن لەگەردنی بێباوەڕان تاوەکو بمرن، وە بدەن لە ھەموو جومگە وسەر پەنجەکانیان ھەتا لەکار دەکەون وتوانای شەڕکردنیان لەگەڵتان نامێنێت. لاپەڕە ٢ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ شَآقُّوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ ۚ وَمَن يُشَاقِقِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَإِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ ﴿١٣﴾
ئەو حاڵەی بێباوەڕان لەکوشتن ولێدانی جومگە وجەستەیان، لەبەر ئەوەی بوو دژایەتی وسەرپێچی خوا وپێغەمبەرەکەیان دەکرد، ئەوان فەرمانیان بەوە نەدەکرد کە فەرمانیان پێکرابوو، وە ڕێگریشیان لەوە نەدەکرد کە ڕێگریان لێ کرابوو، ھەر کەسێکیش دژایەتی خوا وپێغەمبەرەكەی بکات وسەرپێچی ئەوان بکات، ئەوا بێگومان تۆڵەی خوای گەورە بۆیان زۆر بەھێزە لەدونیادا بەکوشتن وبەدیل گرتنیان، وە لەڕۆژی دواییشدا بەئاگری دۆزەخ
ذَٰلِكُمْ فَذُوقُوهُ وَأَنَّ لِلْكَـٰفِرِينَ عَذَابَ ٱلنَّارِ ﴿١٤﴾
ئەی سەرپێچیکارانی خوا وپێغەمبەرەکەی - ئەو سزایەی باسکرا ھی ئێوەیە دەسا لە دونیادا بیچەژن، وە لەرۆژی دواییشدا سزای ئاگر بۆ بێباوەڕان ئامادەیە ئەگەر بێتو لەسەر بێباوەڕی وسەرسەختی خۆتان بمرن
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا لَقِيتُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ زَحْفًۭا فَلَا تُوَلُّوهُمُ ٱلْأَدْبَارَ ﴿١٥﴾
ئەی ئەوانەی باوەڕتان بەخوای گەورە ھێناوە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتون، ئەگەر لەجەنگدا ڕووبەڕوی بتپەرست وموشریکەکان بوونەوە ولەیەک نزیک بوونەوە، نابێت بشکێن وپشتیان تێ بکەن وھەڵبێن وڕابکەن، بەڵکو دەبێت بەرامبەریان خۆڕاگربن، وە ئارام بگرن لە ڕوویاندا، خوای گەورەش بەسەرخستن وپشتگیری کردن لەگەڵتاندایە
وَمَن يُوَلِّهِمْ يَوْمَئِذٍۢ دُبُرَهُۥٓ إِلَّا مُتَحَرِّفًۭا لِّقِتَالٍ أَوْ مُتَحَيِّزًا إِلَىٰ فِئَةٍۢ فَقَدْ بَآءَ بِغَضَبٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَمَأْوَىٰهُ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ ﴿١٦﴾
ھەرکەس لەڕۆژی ڕووبەڕوبونەوەدا پشتیان تێ بکات وڕابکات بەرامبەریان، مەگەر بۆ شەڕکردن بێت لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر، تاوەکو وایان تێ بگەیەنێت کە ھەڵھاتووە، بەڵام لەجێگایەکی ترەوە بداتەوە بەسەریاندا، یان جێگۆڕکێ بکات وخۆی بگەیەنێت بەدەستەیەکی تر لەجەنگاوەران بۆ ئەوەی ھەموویان پێکەوە باشتر جەنگ بکەن، بەدەر لەو حاڵەتانە ھەر کەسێک پشت لەدوژمن بکات ئەوە خەشم وتوڕەیی خوای دەکەوێتە سەر، وە جێگایشی لەڕۆژی دواییدا ئاگری دۆزەخ دەبێت، وە چارەنوسی چارەنوسێکی زۆر خراپە، وە گەڕانەوەیشی گەڕانەوەیەکی زۆر خراپە
فَلَمْ تَقْتُلُوهُمْ وَلَـٰكِنَّ ٱللَّهَ قَتَلَهُمْ ۚ وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَـٰكِنَّ ٱللَّهَ رَمَىٰ ۚ وَلِيُبْلِىَ ٱلْمُؤْمِنِينَ مِنْهُ بَلَآءً حَسَنًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ ﴿١٧﴾
ئەی باوەڕداران - لەڕاستیدا ئێوە بەھێز بازووی خۆتان بێباوەڕەکانتان نەکوشت لەڕۆژی بەدردا، بەڵکو خوای گەورە یارمەتیدان لەکوشتنی ئەواندا، وە ئەو کاتەی کە تیرەکانتان دەھاوێشت - ئەی پێغەمبەر- لەڕاستیدا تیرھاوێژەکە تۆ نەبوویت، بەڵکو ئەوە خوای گەورە بوو تیرەکانی تۆی دەدا لەوان، ئەو کارەش بۆ ئەوە بوو باوەڕداران تاقی بکاتەوە بەو نیعمەتەی کە پێی بەخشیبوون بەموسڵمانانی بناسێنێت بەوەی سەری خستن بەسەر دوژمنەکانیاندا لەگەڵ ئەوەش ژمارە وچەک وچۆڵیشیان کەم بوو تاوەکو شوکر وسوپاسی بکەن، بێگومان خوای گەورە بیسەری نزا ووتەکانتانە، وە زانا وشارەزایە بەکاروکردەوەتان ئەوەی بەرژەوەندیتانی تێدایە
ذَٰلِكُمْ وَأَنَّ ٱللَّهَ مُوهِنُ كَيْدِ ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿١٨﴾
ئەوەی باسکرا لەکوشتنی بتپەرست وبێباوەڕان وتیر تێگرتنیان تاوەکو تێکشکان وھەڵھاتن لە مەیدانی جەنگ، وە ڕشتنی نیعمەتی خۆی بەسەر باوەڕداران وسەرکەوتنیان بەسەر دوژمنەکانیاندا، ھەمووی لەلایەن خوای گەورەوە بوو، تاوەکو بزانن ئەو فڕوفێڵەی بێباوەڕان دەیکەن بۆ لا واز کردنی ئیسلام وموسڵمانان خوای گەورە ڕیسوا وبێ ئەنجامی دەکات. لاپەڕە ٣ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
إِن تَسْتَفْتِحُوا۟ فَقَدْ جَآءَكُمُ ٱلْفَتْحُ ۖ وَإِن تَنتَهُوا۟ فَهُوَ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۖ وَإِن تَعُودُوا۟ نَعُدْ وَلَن تُغْنِىَ عَنكُمْ فِئَتُكُمْ شَيْـًۭٔا وَلَوْ كَثُرَتْ وَأَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿١٩﴾
ئەی بتپەرست وبێباوەڕێنە - ئەگەر داوا دەکەن کەخوای گەورە ناڕەحەتی وسزای خۆی برژێنێت بەسەر ستەمکاران ودەست درێژکاراندا، ئەوا ئەوەی داواتان کرد خوای گەورە خستی بەسەرتاندا، وە سزای سەختی بەسەرتاندا ڕشت تاوەکو تۆڵە بێت بۆ ئێوە وپەند وعیبرەتیش بێت بۆ باوەڕداران وخواناسان، وە ئەگەر وازیش بھێنن لەشەڕ و جەنگ ودژایەتی پێغەمبەر وباوەڕدارانیش ئەوە خێری دونیا ودواڕۆژتانی تێدایە، لەوە دەچێت خوای گەورە مۆڵەتی دابن وە پەلەی نەکردبێت لە تۆڵە سەندنەوە لێتان، خۆ ئەگەر ئێوە بیشگەڕێنەوە سەر جەنگ وئاژاوە نانەوە لەگەڵ پێغەمبەر وباوەڕداراندا، ئەوا ئێمەیش جارێکی تر دەگەڕێینەوە بۆ سزادانتان وسەرخستنی باوەڕداران بەسەرتاندا، وە وەک ڕۆژی بەدرتان لێ دەکەینەوە، دەستە وکۆمەڵەکەیشتان ھەرچەند زۆر بن وچەک وچۆڵیشیان فرە بن لەگەڵ کەمی ژمارەی باوەڕدارانیش ئەوا لەھیچ سزایەک ناتانپارێزن وسوودتان پێ ناگەیەنن، وە بێگومان خوا لەگەڵ باوەڕداراندایە سەریان دەخات وپشتیوانیان دەبێت، ھەرکەسیش خوای گەورە لەگەڵیدا بێت بێگومان کەس سەرناکەوێت بەسەریدا
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَا تَوَلَّوْا۟ عَنْهُ وَأَنتُمْ تَسْمَعُونَ ﴿٢٠﴾
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوا وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، گوێرایەڵی خوا بن وگوێڕایەڵی پێغەمبەرەکەی بن، بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنن ودوور بکەونەوە لەڕێگریەکانی، وە ھیچ کاتێک پشت لەفەرمانەکانی نەکەن بەسەرپێچی کردن وئەنجامدانی گوناھ وتاوان، لەکاتێکدا ئێوە ئایەتەکانی خوا دەبیستن کاتێک بۆتان دەخوێنرێتەوە
وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ قَالُوا۟ سَمِعْنَا وَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ ﴿٢١﴾
ئەی باوەڕدارینە- ئێوە وەک دوو ڕوو وبتپەرست وموشریکەکان مەبن کاتێک ئایەتەکانی خوایان بەسەردا خوێنرایەوە وتیان: ئەوەی بەسەرماندا خوێنرایەوە لەقورئان بە گوێیەکانمان بیستمان، کەچی نەچوو بەگوێیاندا کەڵکیان لێ وەرنەگرت، چونکە ئەوان گوێگرتنێک کەگوێگرتنی بیرکردنەوە وتێرامان بێت لەمانا ومەبەستەکانی نەیانگرت تاوەکو سوودیان پێ بگەیەنێت
۞ إِنَّ شَرَّ ٱلدَّوَآبِّ عِندَ ٱللَّهِ ٱلصُّمُّ ٱلْبُكْمُ ٱلَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ ﴿٢٢﴾
بێگومان بێفەڕترینی گیاندار وئەوەی دەڕوات بەسەر زەویدا لە دروستکراوەکان لای خوا ئەو خەڵکە کەڕەیە کە ھەق وڕاستی نابیستێ وتێناگات، بیستن وتێگەیشتنێک کەسوود وقازانجی ببێت بۆیان، ئەو خەڵكە ڵاڵەیە كە قسە ناكەن، ئەوانە ئەوانەن کە لە فەرمان وڕێگریەکانی خوا تێناگەن ودرکی پێ ناکەن
وَلَوْ عَلِمَ ٱللَّهُ فِيهِمْ خَيْرًۭا لَّأَسْمَعَهُمْ ۖ وَلَوْ أَسْمَعَهُمْ لَتَوَلَّوا۟ وَّهُم مُّعْرِضُونَ ﴿٢٣﴾
ئەگەر خوای گەورە بیزانیایە خێر وبێرێک بە نێوچەوانی ئەو بتپەرست ودرۆزنانەوەیە ئەوا کارێکی دەکرد کە وشەی ھەق وڕاستی وئامۆژگاریەکانی قورئان ببیستن و سوودی لێ ببینن، وە بیریان لەبەڵگەکانی دەکردەوە، بەڵام خوای گەورە خۆی چاک دەزانێت ئەوانە ھیچ خێر وبێرێکیان تێدا نیە، گریمان خوای گەورە پێشیان ببیستێ، ئەوا ڕوویان وەردەگێڕا ودەڕۆیشتن وباوەڕیان پێی نەدەھێنا
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱسْتَجِيبُوا۟ لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ ۖ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ ٱلْمَرْءِ وَقَلْبِهِۦ وَأَنَّهُۥٓ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ ﴿٢٤﴾
إ ليه تحشرون ئەی ئەوانەی باوەڕتان بەخوا ھێناوە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، ئەگەر خوا وپێغەمبەرەکەی بانگیان کردن بۆ ئەنجامدانی ئەو کارەی دەتانژێنێتەوە، ئەوا بچن بەدەم بانگەوازەکەیانەوە، فەرمانەکانیان جێ بەجێ بکەن ودوور بکەونەوە لەڕێگریەکانیان، وە دڵنیابن کە خوای گەورە بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، ئەو بەدەسەڵاتە و دەتوانێ کە لە نێوان ئێوە وملکەچ بوونتان بۆ ھەق وڕاستی لەمپەر دانێ ونەھێڵێت تووشی ھیچ خێر وچاکەیەک ببن، ئەگەر ئێوە نەیەن بەدەم بانگەوازی خوا وبیدەنە دواوە، کەوابێت دەستان پێشخەن وبچن بەدەمیەوە، وە چاک بزانن ودڵنیابن کە لە رۆژی دواییدا تەنھا بۆ لای ئەو کۆدەکرێنەوە، وە تۆڵەی ھەموو ئەو کاروکردەوانەتان لێ دەسینێتەوە کە لەدونیادا ئەنجامتان دابوو. لاپەڕە ٤ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَٱتَّقُوا۟ فِتْنَةًۭ لَّا تُصِيبَنَّ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنكُمْ خَآصَّةًۭ ۖ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ ﴿٢٥﴾
ئەی باوەڕداران - خۆتان بپارێزن لەو سزا وبەڵا وموسیبەتەی کە کاتێک دێت تەنھا یەخەی ئەوانەتان ناگرێت کە تاوان وگوناھیان ئەنجامداوە، بەڵکو یەخەی ھەمووان گوناھبار وبێ گوناھیش دەگرێتەوە، ئەویش ئەو کاتەی کە زوڵم وستەم بە ئاشکرا دەکرێت وھەوڵی گۆڕینی نادرێت، وە چاک دڵنیابن کە سزا وتۆلەی خوای گەورە توند وسەختە بۆ سەرپێچی کاران، بۆیە وریابن سەرپێچی خوا مەکەن
وَٱذْكُرُوٓا۟ إِذْ أَنتُمْ قَلِيلٌۭ مُّسْتَضْعَفُونَ فِى ٱلْأَرْضِ تَخَافُونَ أَن يَتَخَطَّفَكُمُ ٱلنَّاسُ فَـَٔاوَىٰكُمْ وَأَيَّدَكُم بِنَصْرِهِۦ وَرَزَقَكُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَـٰتِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴿٢٦﴾
ئەی باوەڕداران - وە بیرخۆتان بھێننەوە کاتێک لە مەککە بوون وژمارەتان کەم بوو، خەڵکی ئەو شارە دەیانچەوساندنەوە وستەمیان لێ دەکردن، وە لەوە دەترسان دوژمنەکانتان بتارفڕێنن وبتانکوژن، لەو کاتەدا خوای گەورە پەناییدان وشاری مەدینەی کردە پەناگاتان، وە بەھێزی کردن وسەریخستن بەسەر دوژمنەکانتاندا لەمەیدانی جەنگدا لەوانە جەنگی بەدر، وە ڕزق وڕۆزی پاکوخاوێنی پێبەخشین، لە نێویاندا ئەو دەسکەوتانەی جەنگ کە لە دوژمنەکانتان بەھێز لێتان سەندن، بۆ ئەوەی سوپاسگوزاری خوابن لەسەر ئەو نیعمەتانەی پێی بەخشیون، بەوەش خوای گەورە بۆتانی زیاد دەکات، وە نەکەن ناشکوری بن وکوفری نیعمەتەکانی بکەن ئەو کات نیعمەتەکانی خۆیتان لێ دەسێنێتەوە ولەسەر ئەوەش سزاتان دەدات
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَخُونُوا۟ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ وَتَخُونُوٓا۟ أَمَـٰنَـٰتِكُمْ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿٢٧﴾
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوا وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، خیانەت لەخوا وپێغەمبەر مەکەن، بەوەی وازبھێنن لەجێ بەجێکردنی فەرمانەکانی ووازنەھینان لەرێگریەکانی، وە خیانەت مەکەن لەو سپاردانەی کەلاتان دادەنرێت لە قەرز وشتی تریش، وە ئێوە بۆ خۆیشتان دەزانن ئەوەی پێی ھەستان خیانەت بوو، ئەو کاتە لەوانە دەبن کە خیانەتکارن
وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَآ أَمْوَٰلُكُمْ وَأَوْلَـٰدُكُمْ فِتْنَةٌۭ وَأَنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥٓ أَجْرٌ عَظِيمٌۭ ﴿٢٨﴾
ئەی باوەڕداران - بزانن گشت ماڵ وسامان ومنداڵتان مایەی تاقیکردنەوەی خوای گەورەن بۆتان، بەوەی دەبن بەمایەی ڕێگری کردن لەکاروکردەوە وخۆ ئامادە کردن بۆ ڕۆژی دوایی، وە ھاندەرتانن بۆ خیانەتکردن، وە ئاشکرایشە پاداشتی گەورە وزۆر وزەبەندە وفراوان ھەر لای خوای گەورەیە، وریا بن ئەو پاداشتە گەورەیەتان لەکیس نەچێت بەوەی بەرژەوەندی ماڵ ومناڵتان پێش بخەن بەسەر ئەو پاداشتە گەورەیەی لای خوایە، وە خیانەت بکەن لەبەر خاتری ماڵ ومناڵ وبەدەستھێنانی سەروەت و سامان
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِن تَتَّقُوا۟ ٱللَّهَ يَجْعَل لَّكُمْ فُرْقَانًۭا وَيُكَفِّرْ عَنكُمْ سَيِّـَٔاتِكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۗ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ ﴿٢٩﴾
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوا وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، بزانن ئەگەر ئێوە لەخوای گەورە بترسن بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنن ودوور بکەونەوە لەڕێگریەکانی، ئەوا پەروەردگار نوورێکتان پێ دەبەخشێت کە بتوانن چاک وخراپ وھەق وناھەقی پێ لێک جوودا بکەنەوە، وە لە گوناھەکانی پێشووتریشتان ببورێت، وە تاوانەکانیشتان ببەخشێت، بێگومان خوای گەورەش خاوەنی فەزڵ وبەھرەی گەورەیە، یەکێک لە فەزڵەکانی بریتیە لەو بەھەشتەی کە ئامادەی کردووە بۆ بەندە خواناس ولەخوا ترسەکانی
وَإِذْ يَمْكُرُ بِكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِيُثْبِتُوكَ أَوْ يَقْتُلُوكَ أَوْ يُخْرِجُوكَ ۚ وَيَمْكُرُونَ وَيَمْكُرُ ٱللَّهُ ۖ وَٱللَّهُ خَيْرُ ٱلْمَـٰكِرِينَ ﴿٣٠﴾
ئەی پێغەمبەر - ئەو کاتە وەبیرخۆت بھێنەرەوە، کاتێک کە بتپەرست وموشریکەکان ویستیان کە فڕوفێڵت لێ بکەن، بەوەی زیندانیت بکەن یان بتکوژن یان دوورت بخەنەوە لە وڵاتی خۆت بۆ وڵاتێکی تر، بەڵێ ئەوان فڕوفێڵی خۆیان دەکەن، بەڵام خوای گەورە فڕوفیڵەکانی ئەوانی بەتاڵ کردەوە، وە پیلانی خۆی لەوان گێرا، بێگومان پیلانی خوای گەورەش باشترینە بۆ پوچەڵکردنەوەی فڕوت فێڵ پیلانگێڕان. لاپەڕە ٥ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَـٰتُنَا قَالُوا۟ قَدْ سَمِعْنَا لَوْ نَشَآءُ لَقُلْنَا مِثْلَ هَـٰذَآ ۙ إِنْ هَـٰذَآ إِلَّآ أَسَـٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ ﴿٣١﴾
ھەرکاتێک ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا بخوێنیتەوە، بەیاخی بوون لەھەق ولوت بەرزیەوە دەڵێن: پێشتر نمونەی ئەمەمان بیستووە، ئەگەر بمانەویستایە ھاوشێوەی ئەم قورئانەمان دەووت، ئەو قورئانەی کە بیستمان ھەر قسەو ئەفسانەی پێشینانە، بۆیە ئێمە باوەڕی پێ ناکەین
وَإِذْ قَالُوا۟ ٱللَّهُمَّ إِن كَانَ هَـٰذَا هُوَ ٱلْحَقَّ مِنْ عِندِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةًۭ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ أَوِ ٱئْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍۢ ﴿٣٢﴾
ئەی پێغەمبەر- وە بیرخۆت بھێنەرەوە کاتێک بتپەرست وموشریکەکان وتیان: ئەی خوایە ئەگەر ئەم قورئانەی کە موحەممەد ھێناویەتی ھەق وڕاستە ولەلایەن تۆوە ھاتووە، ئەوا لە ئاسمانەوە بەردبارانمان بکە ولەناومان ببە، یان سزایەکی بە ئازارمان بۆ بھێنە، ئەوان ئەوەیان وت وەک ڕۆچوون لە بێباوەڕی وسەرکەشی خۆیاندا
وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنتَ فِيهِمْ ۚ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ ﴿٣٣﴾
ئەی پێغەمبەر - خوای گەورە سزای ئومەتەکەت نادات ولەناویان نابات ھەتا تۆ زیندوو بیت ولە ناویاندا بیت - جا ئەو ئوممەتە بێت کە ڕازی بوون بە ئیسلام، یان ئەو ئوممەتە بێت کە بانگەوازیان دەکەیت - بوونی تۆ لە نێویاندا مایەی دڵنیا بوونیانە لەوەی خوا سزایان نادات، وە خوای گەورە سزایان نادات مادام ئەوان داوای لێبوردن لە خوای گەورە بکەن لە تاوان وگوناھەکانیان
وَمَا لَهُمْ أَلَّا يُعَذِّبَهُمُ ٱللَّهُ وَهُمْ يَصُدُّونَ عَنِ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ وَمَا كَانُوٓا۟ أَوْلِيَآءَهُۥٓ ۚ إِنْ أَوْلِيَآؤُهُۥٓ إِلَّا ٱلْمُتَّقُونَ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٣٤﴾
أك ثرهم لا يعلمون چی شتێک ھەیە ببێتە ڕێگر لەوەی خوای گەورە سزایان نەدات، لەکاتێکدا ئەوان ئەوەی سزادانیان واجب دەکات ئەنجامیانداوە لەڕێگری کردنی خەڵکی لە تەوافی مزگەوتی حەرام ونوێژ کردن تێیدا؟ بتپەرستەکان دۆست وپشتیوانی خوای گەورە نین، بەڵکو دۆست وپشتیوانی خوا تەنھا خواناسانن، ئەوانە کە فەرمانەکانی بەجێ دەھێنن ودوور دەکەونەوە لە ڕێگریەکانی، بەڵام زۆربەی بتپەرست وموشریکەکان ئەوە نازانن، لەکاتێکدا ئەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوان دۆست وپشتیوانی خوان، لەکاتێکدا ئەوان دۆست وپشتیوانی ئەو نین
وَمَا كَانَ صَلَاتُهُمْ عِندَ ٱلْبَيْتِ إِلَّا مُكَآءًۭ وَتَصْدِيَةًۭ ۚ فَذُوقُوا۟ ٱلْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ ﴿٣٥﴾
نوێژ ونزا وپاڕانەوەی بتپەرست وموشریکەکان لەلای مزگەوتی حەرام لە ڕوی ڕاستی وگوێرایەڵیەوە نیە، بەڵکو ھەر فیکە وچەپڵە وھەرا وھۆسەیە، دەسا - ئەی بتپەرست وموشریکینە- سزا بچەژن، بەکوشتن وبە دیل گرتنتان لە ڕۆژی بەدردا بە ھۆی بێباوەڕیتان بە خوای گەورە وبە درۆدانانی پێغەمبەرەکەیەوە سزای دان
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يُنفِقُونَ أَمْوَٰلَهُمْ لِيَصُدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ فَسَيُنفِقُونَهَا ثُمَّ تَكُونُ عَلَيْهِمْ حَسْرَةًۭ ثُمَّ يُغْلَبُونَ ۗ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِلَىٰ جَهَنَّمَ يُحْشَرُونَ ﴿٣٦﴾
بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە خوا ماڵ وسامانی خۆیان بەخت دەکەن بۆ ڕێگە گرتنی خەڵکی لە ڕێبازی خوا، ئەوان ماڵ وسامانیان بەخت دەکەن، بەڵام ئەوەی مەبەستیانە بەدەستی ناھێنن، بۆیە سەرەنجامی بەخت کردنی ئەو ماڵ وسامانەیان تەنھا پەشیمان وداخ وخەفەتە، چونکە ماڵ وسامانەکەیان لەدەست چوو لەگەڵ ئەوەش کە مەبەستیان بوو نەھاتەدی، پاشانیش ھەر ژێر دەکەون وباوەڕداران سەردەکەون بەسەریاندا، وە ئەوانەی بێباوەڕن لە ڕۆژی دواییدا پەل کێشی ئاگری دۆزەخ دەکرێن، وە دەچنە ناویەوە وبەھەمیشەیی وھەتا ھەتاییش تێیدا دەمێننەوە
لِيَمِيزَ ٱللَّهُ ٱلْخَبِيثَ مِنَ ٱلطَّيِّبِ وَيَجْعَلَ ٱلْخَبِيثَ بَعْضَهُۥ عَلَىٰ بَعْضٍۢ فَيَرْكُمَهُۥ جَمِيعًۭا فَيَجْعَلَهُۥ فِى جَهَنَّمَ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَـٰسِرُونَ ﴿٣٧﴾
ئەو بێباوەڕانەی کە ماڵ وسامانیان بەخت کرد لە پێناو ڕێگری کردن لە ڕێبازی خوا پەلکیش وکەمەندکێشی ئاگری دۆزەخ دەکرێن تاوەکو خوا دەستە وتاقمی بێباوەڕانی پیس وچەپەڵ لە دەستە وتاقمی باوەڕدارانی پاکوخاوێن جیاکاتەوە، وە بۆ ئەوەش مرۆڤی پیس وچەپەڵ وخوا نەناس خۆیان وماڵ وسامان وکار وکردەوەیان لاپەڕە ٦ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر لەسەریەک ھەڵچنێ، وە پاشان لە دۆزەخدا ھەموویان کۆ بکاتەوە، بێ بەخت وخەسارۆمەندی ڕاستەقینە ئەوانەن، چونکە خۆیان وکەسوکاریشیان لە ڕۆژی قیامەتدا زیان پێگەیاند
قُل لِّلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِن يَنتَهُوا۟ يُغْفَرْ لَهُم مَّا قَدْ سَلَفَ وَإِن يَعُودُوا۟ فَقَدْ مَضَتْ سُنَّتُ ٱلْأَوَّلِينَ ﴿٣٨﴾
ئەی پێغەمبەر- بەو بێباوەڕانەی ھۆزەکەت بڵێ کە باوەڕیان بە خوا وپێغەمبەرەکەی نیە: ئەگەر بێتو واز لە بێباوەڕی بە خوا وپێغەمبەرەکەی بھێنن، وە واز بھێنن لە ڕێگری کردنی خەڵکی باوەڕدار لە ڕێبازی خوا، لە ھەرچی ڕابردویانە چاوپۆشی دەکرێت وخوا لە ھەرچی گوناھیانە خۆش دەبێت، چونکە ھاتنە ناو ئیسلام ھەرچی ڕابردوی مرۆڤە لەگوناھ وتاوان ھەمووی لە ناو دەبات، خۆ ئەگەر بگەڕێنەوە سەر بێباوەڕیەکەی خۆیان ئەوا سوننەت ودابی خوای گەورە تێپەری بەسەر پێشووەکاندا، خوای گەورە چۆن ماڵ وجێگا ووڵاتی وێران کردن وسزاکەی لە دونیادا بۆ پێش خستن، ھەر بەو شێوەیە بەسەر ئەمانیشی دەھێنێت ئەگەر تەوبە نەکەن ونەگەڕێنەوە وواز لە بێباوەڕی نەھێنن
وَقَـٰتِلُوهُمْ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتْنَةٌۭ وَيَكُونَ ٱلدِّينُ كُلُّهُۥ لِلَّهِ ۚ فَإِنِ ٱنتَهَوْا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ ﴿٣٩﴾
ئەی باوەڕداران - لەگەڵ دوژمنە بێباوەڕەکانتان بجەنگن وبە شەڕ بێن تاوەکو بتپەرست وشیرک وبێباوەڕی لە بن دێت وڕێگری خەڵکی لە ڕێبازی خوا کۆتایی دێت، وە دینداری وگوێڕایەڵی ھەر بۆ خوای تاک وتەنھا وبێ ھاوەڵ دەبێت، ئەگەر ھاتوو بێباوەڕان وازیان ھێنا لە بتپەرستی وبێباوەڕی وڕێگری کردنی خەڵکی لە ڕێبازی خوا ئێوەیش وازیان لێ بھێنن، بێگومان خوای گەورە ئاگاداری کاروکردەوەیانە، وە ھیچ شتێکیشی لا نھێنی وشاراوە نیە
وَإِن تَوَلَّوْا۟ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ مَوْلَىٰكُمْ ۚ نِعْمَ ٱلْمَوْلَىٰ وَنِعْمَ ٱلنَّصِيرُ ﴿٤٠﴾
وە ئەگەر ھاتوو پشتیان ھەڵکرد وگوێیان نەگرت لەوەی فەرمانیان پێکراوە کەواز بھێنن لە بێباوەڕی وڕێگری کردنی خەڵکی لە ڕێبازی خوا، ئەوا دڵنیابن - ئەی باوەڕداران - کە خوای گەورە سەرخەری ئێوەیە بەسەریاندا، بێگومان خوای گەورە باشترین دۆست وپشتیوانە بۆ ئەوانەی کە دۆستی خوان، وە باشترین سەرخەریشە بۆ ئەوانەی خوا سەریان دەخات، ھەرکەسێک خوا پشتیوانی بێت بەڕاستی سەرکەوتووە، وە ھەر کەسیش خوا سەری بخات بێگومان بردویەتیەوە
۞ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَا غَنِمْتُم مِّن شَىْءٍۢ فَأَنَّ لِلَّهِ خُمُسَهُۥ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَـٰمَىٰ وَٱلْمَسَـٰكِينِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ إِن كُنتُمْ ءَامَنتُم بِٱللَّهِ وَمَآ أَنزَلْنَا عَلَىٰ عَبْدِنَا يَوْمَ ٱلْفُرْقَانِ يَوْمَ ٱلْتَقَى ٱلْجَمْعَانِ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ ﴿٤١﴾
ى ه ى ء بزانن - ئەی باوەڕداران- ئەو ماڵ وسامانەی بەزۆری ھێز لەبێباوەڕانتان سەند لەکاتی جیھاد وتێکۆشان لە پێناو خوای گەورەدا، ئەوا دەکرێت بە پێنج بەشەوە، چوار بەشی دابەش دەکرێت بەسەر تێکۆشەراندا، پێنج یەکەکەی تریش، دەکرێت بە پێنج بەشەوە: بەشێکی بۆ خوا وپێغەمبەرەکەی دەبێت، ئەویش خەرج دەکرێت بۆ بەرژەوەندی گشتی موسڵمانان، وە بەشێکی تری بۆ خزم ونزیکانی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) دەبێت لە نەوەکانی ھاشم ونەوکانی موتەلیب، وە بەشێکی تری بۆ ھەتیوان، وە بەشێکی تری بۆ ھەژاران ونەداران، وە بەشێکی تری بۆ ئەو ڕێبوارانەی کە لە سەفەرەکەیاندا پارە وخەرجیان لێ دەبڕدرێت، بەو شێوەیە دابەش دەکرێت ئەگەر ئێوە باوەڕتان بەخوا ھەیە، وە باوەڕتان ھەیە بەوەی دابەزیووە بۆ سەر بەندەکەمان موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) لە ڕۆژی جیاکردنەوەی ڕاستی وناڕاستیدا – مەبەست پێی ڕۆژی بەدرە-، کاتێک خوای گەورە سەریخستن بەسەر دوژمنەکانتاندا، ئەو خوایەی کە سەریخستن دەسەڵاتی ھەیە بەسەر ھەموو شتێکدا
إِذْ أَنتُم بِٱلْعُدْوَةِ ٱلدُّنْيَا وَهُم بِٱلْعُدْوَةِ ٱلْقُصْوَىٰ وَٱلرَّكْبُ أَسْفَلَ مِنكُمْ ۚ وَلَوْ تَوَاعَدتُّمْ لَٱخْتَلَفْتُمْ فِى ٱلْمِيعَـٰدِ ۙ وَلَـٰكِن لِّيَقْضِىَ ٱللَّهُ أَمْرًۭا كَانَ مَفْعُولًۭا لِّيَهْلِكَ مَنْ هَلَكَ عَنۢ بَيِّنَةٍۢ وَيَحْيَىٰ مَنْ حَىَّ عَنۢ بَيِّنَةٍۢ ۗ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَسَمِيعٌ عَلِيمٌ ﴿٤٢﴾
ى ئەو ڕۆژەتان لەبیر بێت کە ئێوە لەلای داوێنی شیوەکە ونزیک مەدینە بوون، وە بتپەرست وموشریکەکانیش لە داوێنی دوور کە دەکەوێتە ڕووی مەککەوە دامەزراو بوون، وە کاروانەکەیش لە خوارەوەی ئێوەوە بوو، کە دەکەوێتە ڕووی کەناری دەریای سوورەوە، ئەگەر بھاتایە ئێوە وبتپەرستەکان بەڵێنتان بە یەکتر بدایە کە لەبەدر بەیەک بگەن ئەوا ھەندێکتان ناکۆک دەبوون لەگەڵ ھەندێکی ترتان، بەڵام خوای گەورە ئێوە وئەوانی لەبەدر بەبێ بەڵێن لە یەک وەرگرتن کۆکردەوە، تاوەکو بڕیارێک کەلای خوا بڕاوەتەوە بێنێتە دی، ئەویش سەرخستنی باوەڕداران وشکستی بێباوەڕان وسەربەرزی ئاینەکەی وزەلیلی شیرک وھاوەڵ بڕیاردانە، تاوەکو ئەوەی دەبێت بمرێ وتیابچێ دوای ئیقامەی حوججە لەسەریان بەسەرکەوتنی باوەڕداران بە سەریاندا لەگەڵ کەمی ژمارە وکەمی چەک وچۆڵیشیان، وە ئەوەشی دەبێت بژی وزیندوو بێت بە بەڵگەی ڕوون بێت کەخوای گەورە ئاشکرای کردووە بۆیان، ھیچ کەسێک بەڵگەی بەدەستەوە نامێنێت لای خوا کە دەستی پێوە بگرێت وبیکاتە بیانوو، بێگومان خوای گەورە سەرجەم وتەکانتانی دەبیست، وە زۆریش زانایە بە کاروکردەوەکانتان، وە ھیچ شتێکی لا شاراوە نیە، وە پاداشت وتۆڵەشتان لەسەری دەداتەوە. لاپەڕە ٧ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
إِذْ يُرِيكَهُمُ ٱللَّهُ فِى مَنَامِكَ قَلِيلًۭا ۖ وَلَوْ أَرَىٰكَهُمْ كَثِيرًۭا لَّفَشِلْتُمْ وَلَتَنَـٰزَعْتُمْ فِى ٱلْأَمْرِ وَلَـٰكِنَّ ٱللَّهَ سَلَّمَ ۗ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ ﴿٤٣﴾
ئەی پێغەمبەر - باسی ئەو نیعمەتانە بکە کە خوای گەورە ڕژاندویەتی بەسەر تۆ وبەسەر باوەڕداراندا، کاتێک خوای گەورە بتپەرست وموشریکەکانی لە خەوندا پیشاندایت ژمارەیان کەم بوو، تاوەکو ھاوەڵانی لێ ئاگادار بکەیت، ئەوانیش دڵیان خۆش بوو بەو ھەواڵە خۆشە، وە ورەیان بەھێز بوو لەسەر ڕووبەڕوبونەوەی دوژمن و شەڕکردن لەگەڵیان، ئەگەر بھاتایە خوای گەورە لەخەونەکەدا ژمارەی موشریکەکانی زۆر نیشان بدایتایە ئەوا ورەی ھاوەڵان لا واز دەبوو، وە دەترسان لەشەڕ کردن لەگەڵیان، بەڵام خوای گەورە بەدووری گرتن لەوە ونەیھێشت تووشی شکست ببن، بۆیە لەبەر چاوی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بەکەم نیشانیدان، بێگومان خوای گەورە زۆر زانایە بەوەی لەدڵ ودەرووندایە، وە بەوەش دەروون وناخەكان دەیشارنەوە
وَإِذْ يُرِيكُمُوهُمْ إِذِ ٱلْتَقَيْتُمْ فِىٓ أَعْيُنِكُمْ قَلِيلًۭا وَيُقَلِّلُكُمْ فِىٓ أَعْيُنِهِمْ لِيَقْضِىَ ٱللَّهُ أَمْرًۭا كَانَ مَفْعُولًۭا ۗ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ ﴿٤٤﴾
ئەی باوەڕداران- لەبیرتانە کەخوای گەورە ژمارەی بتپەرست وموشریکەکانی بەکەم نیشاندان کاتێک بەیەک گەیشتن لە گۆڕەپانی جەنگدا، وە ورەیدایە بەرتان کە بجەنگن لە گەڵیاندا، وە ژمارەی ئێوەشی لە بەرچاوی ئەوان بەکەم نیشاندا، تاوەکو بێنە پێشەوە بۆ شەڕکردن لە گەڵتان، تاوەکو بیر نەکەنەوە لە گەڕانەوە بۆ ئەوەی ئەوەی خوا بڕیاڕی لەسەرداوە بێتەدی، بەوەی تۆڵە لە بتپەرست وموشریکەکان بکاتەوە بە کوشتن وبە دیل گرتن، وە نیعمەتی خۆی بڕێژێت بەسەر باوەڕداراندا بە سەرکەوتنیان بەسەر دوژمنەکانیاندا، وە کارەکانیش ھەموو ھەر بۆ لای خوای گەورە دەگەڕێتەوە، تۆڵە لەخراپەکاران دەسێنێتەوە، وە پاداشتی چاکەکارانیش دەداتەوه
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا لَقِيتُمْ فِئَةًۭ فَٱثْبُتُوا۟ وَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ كَثِيرًۭا لَّعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿٤٥﴾
ئەی ئەوانەی باوەڕیان بەخوا ھێناوە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، ئەگەر ھاتوو ڕووبەڕووی دەستەیەک لە بێباوەڕان بوونەوە بەرامبەریان مەحکەم ودامەزراو بن و ترسنۆک نەبن، وە زۆر یادی خوا بکەن ولێ بپاڕێنەوە، چونکە بێگومان ئەو بەدەسەڵاتە بەوەی سەرتان بخات بەسەریاندا، بە ئومێدی ئەوەی داوای دەکەن لێی دەستان بکەوێت، وە بەدوورتان بگرێت لەوەی لێی دەترسێن
وَأَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَا تَنَـٰزَعُوا۟ فَتَفْشَلُوا۟ وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ ۖ وَٱصْبِرُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلصَّـٰبِرِينَ ﴿٤٦﴾
گوێڕایەڵی خوا وپێغەمبەرەکەی بکەن لە گوفتار وکردار وسەرجەم حاڵ وگوزەرانتاندا، وە لەڕاو وبۆچونەکانتاندا جیاواز وناکۆک مەبن، چونکە ناکۆکی دەبێتە ھۆی لا وازی وترسنۆکی ونەمانی ھێز وشەوکەتتان، لەکاتی ڕووبەڕوبونەوەی دوژمنەکانتان ئارامگربن، بێگومان خوای گەورە لەگەڵ ئارامگراندایە، بەوەی سەریاندەخات و کۆمەک وپشتیوانیان دەبێت، ھەرکەسیش خوای گەورە لە گەڵیدا بێت ئەوا بێگومان سەرکەتوو وزاڵ دەبێت
وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ خَرَجُوا۟ مِن دِيَـٰرِهِم بَطَرًۭا وَرِئَآءَ ٱلنَّاسِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌۭ ﴿٤٧﴾
نەکەن وەک بتپەرست وموشریکەکان بن، ئەوانەی لە مەککە لەبەر ڕوپامایی خەڵکی وبەفیز وخۆبەزل زانینەوە وچوونە دەرەوە، وە ڕێی خوایش لەخەڵک دەگرن و ناھێڵن بڕۆنە ناویەوە، خوایش بە ھەموو کارێکی ئەوان زانا وبەئاگایە، وە ھیچ کارێکی ئەوانی لا شاراوە ونھێنی نیە، وە تۆڵەشیان لێ دەسێنێتەوە
وَإِذْ زَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيْطَـٰنُ أَعْمَـٰلَهُمْ وَقَالَ لَا غَالِبَ لَكُمُ ٱلْيَوْمَ مِنَ ٱلنَّاسِ وَإِنِّى جَارٌۭ لَّكُمْ ۖ فَلَمَّا تَرَآءَتِ ٱلْفِئَتَانِ نَكَصَ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ وَقَالَ إِنِّى بَرِىٓءٌۭ مِّنكُمْ إِنِّىٓ أَرَىٰ مَا لَا تَرَوْنَ إِنِّىٓ أَخَافُ ٱللَّهَ ۚ وَٱللَّهُ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ ﴿٤٨﴾
ى ى ه - ئەی باوەڕداران - ئەوە وە بیرخۆتان بھێننەوە یەکێک لە نیعمەتەکانی خوای گەورە کە بەسەرتانەوەیە ئەوەیە شەیتان کاروکردەوەکانی بۆ بتپەرست وموشریکەکان جوان و ڕازاندوەتەوە، ھانی ئەوانیدا کە لەگەڵ موسڵماناندا ڕوو بەڕوببنەوە وبجەنگن لەگەڵیاندا، وە پێی وتن: ئەمڕۆ کەسێک نیە بەسەر ئێوەدا سەربکەوێت، وە منیش ھاوکار و پشتیوانتان وپەنادەرتانم ودەتانپارێزم لە دوژمنەکەتان، جا کاتێک ھەردوو دەستەکە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە وگەیشتن بەیەک، دەستەی باوەڕداران کەفریشتەکانیان لەگەڵ بوو یارمەتیان دەدان، وە دەستەی بتپەرست وموشریکەکان شەیتانیان لەگەڵ بوو کە سووک وڕسوای کردن، کاتێک گەیشتن بەیەک شەیتان پشتی ھەڵکرد و ھەڵھات، وە بە بتپەرست وموشریکەکانی وت: بێگومان من لەگەڵ ئیوە نیم وبەریم لێتان، چونکە ئەوەی من دەیبینم ئێوە نایبینن، من ئەو فریشتانە دەبینم کە ھاتوون بۆ یارمەتیدانی باوەڕداران، بەڕاستی من دەترسم لەوەی خوا لە ناوم ببات، سزا وتۆڵەی خوایش زۆر سەختە، وە ھیچ کەسێک ناتوانێت خۆی ڕابگرێت لە ئاست تۆڵەیدا. لاپەڕە ٨ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
إِذْ يَقُولُ ٱلْمُنَـٰفِقُونَ وَٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌ غَرَّ هَـٰٓؤُلَآءِ دِينُهُمْ ۗ وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ فَإِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ ﴿٤٩﴾
وە بیر خۆتان بھێننەوە کاتێک دووڕوەکان وباوەڕ لا وازەکان وتیان: موسڵمانەکان بە ئاینەکەیان خەڵەتان، ئەو ئاینەی کە بەڵێنی سەرکەوتنی بەسەر دوژمنەکانیان پێدا لەگەڵ کەمی ژمارە وکەمی چەکوچۆڵی موسڵمانان، وە زۆری ژمارە وزۆری چەکوچۆڵی ئەوانی تر، کەچی ئەوان نەیانزانی ئەوەی تەنھا پشت بەخوای گەورە ببەستێت و متمانەیشی ھەبێت بەو بەڵێنی سەرکەوتنە ئەوا بێگومان خوای گەورە سەری دەخات وھەرگیز سەرشۆر وڕسوای ناکات ئەگەر چی کەم ولاوازیش بن، چونکە خوای گەورە زۆر بەدەسەڵات وبە توانایە وھیچ کەسێک زال نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە قەدەر وشەریعەتەکەیدا
وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذْ يَتَوَفَّى ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۙ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَـٰرَهُمْ وَذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلْحَرِيقِ ﴿٥٠﴾
ئەی پێغەمبەر - ئەگەر ئەوانەت ببینایە کە باوەڕیان بە خوا وپێغەمبەرەکەی نیە کە چۆن فریشتەکان گیانیان دەکێشن ودەدەن بە نێو چاویاندا ئەگەر ڕووبەڕوویان ھاتن، وە چۆن دەدەن بە پشتیاندا ئەگەر ھەڵھاتن وپشتیان ھەڵکرد، وە پێیان دەڵێن: - ئەی بێباوەڕان - سزای سوتێنەری دۆزەخ بچێژن، ئەگەر ئەو دیمەنانەت ببینایە ئەوا شتێکی سەیر وسەرسوڕھێنەر وگەورەت دەبینی
ذَٰلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيكُمْ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّـٰمٍۢ لِّلْعَبِيدِ ﴿٥١﴾
ئەی بێباوەڕان- ئەو سزا بە ئێش وئازارەی لە کاتی گیان کێشان تووشتان دەبێت، وە ئەو سزا سوتێنەرەی لە ناو گۆڕەکانتان وڕۆژی دوایی دووچارتان دەبێتەوە، ھەموو ھۆکارەکەی بەرھەمی کاری دەستی خۆتانە لە گوناھ وتاوان وخراپەکاری، چونکە خوای گەورە ستەم لە کەس ناکات، بەڵکو زۆر بەدادگەرانە بڕیاریش دەدا لە نێوانیاندا، چونکە ئەو دادوەرێکی زۆر دادگەرە. ى
كَدَأْبِ ءَالِ فِرْعَوْنَ ۙ وَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ فَأَخَذَهُمُ ٱللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ قَوِىٌّۭ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ ﴿٥٢﴾
ئەو سزایەی دابەزی بەسەر ئەو بێباوەڕانە تایبەت نەبوو بەوانەوە، بەڵکو سوننەتێکی خوای گەورەیە دووبارە دەبێتەوە بەسەر ھەموو بێباوەڕێک لە ھەموو کات وشوێنێکدا، دووچاری فیرعەون ونزیکەکانی وگەل ونەتەوەکانی پێش ئەوانیش بوویەوە کاتێک باوەڕیان نەھێنا بەئایەت ونیشانەکانی خوا، خوای گەورەش بە ھۆی تاوان و گوناھەکانیەوە زۆر بەتوندی گرتینی، وە تۆڵەی خۆی ناردە سەریان، بێگومان خوای گەورە زۆر بە ھێزە ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ ببێت بەسەریدا، وە تۆڵەیشی زۆر بە ھێزە بۆ ئەو کەسانەی کە سەرپێچی دەکەن
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ لَمْ يَكُ مُغَيِّرًۭا نِّعْمَةً أَنْعَمَهَا عَلَىٰ قَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُوا۟ مَا بِأَنفُسِهِمْ ۙ وَأَنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ ﴿٥٣﴾
ئەو سزا وتۆڵە سەختەش لەبەر ئەوە تووشیان بوو، چونکە خوای گەورە ھەر نیعمەت وبەخششێکی خۆی بەھەر گەل وئوممەتێک دابێت لێی نەگۆڕیون ولێی تێک نەداون تاوەکو ئەو کاتەی خۆیان ئەو حاڵە باشەی خۆیان لە باوەڕ ودامەزراوی وسوپاسگوزاری نیعمەتەکانیان گۆڕی بێت بۆ حاڵێکی خراپتر لە بێباوەڕی بەخوا وگوناھ و تاوان وسوپاس نەکردنی نیعمەتەکانی، جا ئەگەر بەو شێوەیەیان کرد خوای گەورەش نازو نیعمەتەکانی خۆیانیان لێ دەسێنیتەوەو سزای خۆیان بۆ دەنێرێت، بێگومان خوای گەورە بیسەری گوفتاری بەندەکانیەتی، وە زۆریش زانایە بە کاروکردەوەکانیان، وە ھیچ شتیکی لا نھێنی وشاراوە نییە. ل
كَدَأْبِ ءَالِ فِرْعَوْنَ ۙ وَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِ رَبِّهِمْ فَأَهْلَكْنَـٰهُم بِذُنُوبِهِمْ وَأَغْرَقْنَآ ءَالَ فِرْعَوْنَ ۚ وَكُلٌّۭ كَانُوا۟ ظَـٰلِمِينَ ﴿٥٤﴾
كانوا ظلمين حاڵی ئەو بێباوەڕانە وەک حاڵی بێباوەرانی دەستە وتاقمەکەی فیرعەون وئوممەتە پێشووەکان وابوو کە بێ باوەڕ بوون، بەڵگە ونیشانەکانی پەروەردگاریان بەدرۆدانا، خوایش لەناوی بردن بەھۆی ئەو گوناھ وتاوانانەوە کە ئەنجامیان دەدا، خوای گەورە دەستە وتاقمەکەی فیرعەونی بە نوقم بوون لە دەریا لەناوبرد، ھەموو ئالی فیرعەون و ئوممەتە پێشیەکانیش ستەمکار بوون بەھۆی بێباوەڕیان بەخوا وبتپەرستی وھاوەڵ بڕیاردانەوە، بەوەش تۆڵەی خوایان بۆ واجب بوو، وەدابەزی بۆ سەریان. لاپەڕە ٩ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
إِنَّ شَرَّ ٱلدَّوَآبِّ عِندَ ٱللَّهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿٥٥﴾
بێگومان خراپترینی ئەو گیاندارەی کەبەسەر ڕووی زەویدا دێت ودەڕوات ئەوانەن کە باوەڕیان بەخوا وپێغەمبەرەکانی نییە، ئەگەر ھەرچی بەڵگە ونیشانەی خوا ھەیە دابەزێت بۆیان باوەڕ ناھێنن، چونکە سوورن لەسەر بێباوەڕی، وە ھەرچی ھۆکانی ڕێنوێنی وھیدایەتە لە ژیری وگوێ وچاو ھەمووی لەکار کەوتووە ودەسەلاتی خوای پێ نابینن
ٱلَّذِينَ عَـٰهَدتَّ مِنْهُمْ ثُمَّ يَنقُضُونَ عَهْدَهُمْ فِى كُلِّ مَرَّةٍۢ وَهُمْ لَا يَتَّقُونَ ﴿٥٦﴾
ئەوانەی کەتۆ پەیمان وبەڵێنت لەگەڵیان بەست - وەک بەنو قوریزە- پاشان جار لەدوای جار پەیمان وبەڵێنەکانیان دەشکێنن، چونکە لەخوا ناترسن، وە وەفایان نییە بە پەیمان وبەڵێنەکانیان، وە پابەندی ئەو پەیمانانە نابن کە لەگەڵیان گرێدراوە
فَإِمَّا تَثْقَفَنَّهُمْ فِى ٱلْحَرْبِ فَشَرِّدْ بِهِم مَّنْ خَلْفَهُمْ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ ﴿٥٧﴾
ئەی پێغەمبەر- ئەگەر ھاتوو لە جەنگدا ڕووبەڕووی ئەوانە بوویتەوە کە پەیمان وبەڵێنەکانیان شکاندووە، ئەوا بەتوندی سزایان بدە تاوەکو کەسانی تر بیبیستنەوە وببن بەپەند وئامۆژگاری، وە بترسن لەجەنگ کردن وڕوبەڕوبونەوە لەگەڵتان، وە زاتی ئەوەیان نەبێت نیازی ئەوە بکەن زاڵ ببن بەسەرتاندا
وَإِمَّا تَخَافَنَّ مِن قَوْمٍ خِيَانَةًۭ فَٱنۢبِذْ إِلَيْهِمْ عَلَىٰ سَوَآءٍ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْخَآئِنِينَ ﴿٥٨﴾
ئەی پێغەمبەر- ئەگەر ترسایت لەوەی ئەوانەی کە پەیمان وبەڵێنت لەگەڵیان بەستووە، فڕوفێڵ بکەن وپەیمان بشکێنن، بەوەی نیشانەکانت بۆ دەرکەوتن، ئەوا تۆیش پەیمانەکە بدەرەوە بەسەریاندا، تاوەکو بەرامبەر یەک دەبن، با ھەردوولا بزانن کەئیتر پەیمان نەماوە لە نێوانتاندا، بەھیچ شێوەیەک لەپڕ پەلاماریان نەدەن پێش ئەوەی ئاگاداریان بکەنەوە لەنەمانی پەیمانەکە، ئەگەر ھاتوو لەپڕ پەلامارتاندان، پێش ئەوەی ئاگاداریان بکەنەوە ئەوە خیانەتە، بێگومان خوای گەورە خیانەتکارانی خۆش ناوێت، بەڵکو ڕقی لێیان دەبێتەوە، کەواتە تۆیش ئاگاداربە خیانەت نەکەیت
وَلَا يَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ سَبَقُوٓا۟ ۚ إِنَّهُمْ لَا يُعْجِزُونَ ﴿٥٩﴾
ئەوانەی بێباوەڕن واگومان نەبەن کە لە تۆڵەی خوا ڕزگاریان بووە وقوتاریان بووە لێی، بێگومان ئەوان ڕزگاریان نابێت ونایشتوانن قوتاریان ببێت لێی، بێگومان ئەو دەگات پێیان ودەچێت بەشوێنیاندا
وَأَعِدُّوا۟ لَهُم مَّا ٱسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍۢ وَمِن رِّبَاطِ ٱلْخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِۦ عَدُوَّ ٱللَّهِ وَعَدُوَّكُمْ وَءَاخَرِينَ مِن دُونِهِمْ لَا تَعْلَمُونَهُمُ ٱللَّهُ يَعْلَمُهُمْ ۚ وَمَا تُنفِقُوا۟ مِن شَىْءٍۢ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنتُمْ لَا تُظْلَمُونَ ﴿٦٠﴾
ه ء - ئەی باوەڕداران- ئەوەی لەتوانا ووزەتاندا ھەیە لە ژمارە وچەکوچۆڵی جەنگ ئامادەی بکەن، وەک ڕم وتیرھاوێشتن، وە لەو ئەسپانەیش کە ڕاتان گرتووە بۆ تێکۆشان لە پێناوی خوا ئامادەی بکەن، بۆ ئەوەی دوژمنانی خۆتان ودوژمنانی خوای پێ بترسێنن لە بێباوەڕان، ئەوانەی ھەمیشە لەکەمیندان بۆتان، وە جگە لەوانیش ئەو دوژمنانەیش بترسێنن کە ئێوە نایانناسن، وە نازانن کەچی ڕق وداخێکیان لەدڵ گرتووە بۆتان، ھەر تەنھا خوای گەورە دەزانێت ئەوانە کێن، وە دەزانێت چیان لە دەرونیاندا شاردووەتەوە، ھەر شتێک لەماڵ وسامان ببەخشن لە پێناو خوای گەورە کەم بێت یان زۆر ئەوا خوای گەورە جێگاکەیتان ھەر لەدونیا بۆ پڕ دەکاتەوە، وە پاداشتەکەشی بە تێروتەسەلی لە دواڕۆژدا دەداتەوە، کەواتە دەست پێشخەری بکەن لەبەخشین لەپێناوی خوای گەورە
۞ وَإِن جَنَحُوا۟ لِلسَّلْمِ فَٱجْنَحْ لَهَا وَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ ﴿٦١﴾
ئەگەر دوژمنان مەیلی ئاشتەوایی وئاگربەستیان کرد، وە وازیان ھێنا لە جەنگ کردن لەگەڵتان، تۆیش -ئەی پێغەمبەری خوا- مەیلی ئاشتەوایی بکە، وە پەیمانیان لەگەڵ ببەستە، وە پشت بەخوای گەورە ببەستە، ومتمانەت پێی ھەبێت، وە بزانە خوا زەلیلت ناکات، بەڕاستی خوای گەورە بیسەری گوفتارەکانیانە، وە زانایە بەنیەت و کاروکردەوەیان. لاپەڕە ١٠ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَإِن يُرِيدُوٓا۟ أَن يَخْدَعُوكَ فَإِنَّ حَسْبَكَ ٱللَّهُ ۚ هُوَ ٱلَّذِىٓ أَيَّدَكَ بِنَصْرِهِۦ وَبِٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿٦٢﴾
ئەی پێغەمبەری خوا- ئەگەر ئەوان ویستیان لە ڕێگای ئاگربەست وئاشتەوایی وواز ھێنان لەجەنگ کردن، فڕوفێڵتان لێ بکەن، تاوەکو خۆیان ئامادە بکەن بۆ جەنگ و کوشتارتان، ئەوە بزانە تۆ خوای گەورەت بەسە کە پیلانیان وفێڵیان پووچەڵ بکاتەوە، ھەر ئەویشە بەسەرخستن وپشتیوانی کردنی خۆی وبەسەرخستن وپشتیوانی کردنی باوەڕدارانی کۆچەر وپشتیوانان بەھێزی کردویت
وَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ ۚ لَوْ أَنفَقْتَ مَا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا مَّآ أَلَّفْتَ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ وَلَـٰكِنَّ ٱللَّهَ أَلَّفَ بَيْنَهُمْ ۚ إِنَّهُۥ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ ﴿٦٣﴾
حكيم خوای گەورە دڵی باوەڕدارانی یەکخست، ئەو باوەڕدارانەی کەخوای گەورە تۆی بەوان سەرخست، پاش ئەو ھەمووە گرفت ودوژمنایەتییە مێژووییەی سەردەمی نەفامییان لە ناودا بوو بەفەزڵی ئیسلام ئاشت بوونەوە، ئەگەر بێتو ھەرچی لەزەویدا ھەیە بتبەخشیایە بۆ ئەوەی دڵی لەیەک جودای ئەوانی پێ کۆ بکەیتەوە نەتدەتوانی دۆستی و تەبایی ئاوا لە دڵیاندا جێگیر بکەیت، بەڵام تەنھا خوای گەورە دڵی ئەوانی کۆکردەوە وتەبایی خستە نێوانیان، بێگومان ئەو خوایە بە دەسەڵاتە لە موڵکی خۆیدا وە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆر دانا وکاربەجێیە لە قەدەر وبەڕێوەبردن وشەریعەتەکەیدا
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ حَسْبُكَ ٱللَّهُ وَمَنِ ٱتَّبَعَكَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿٦٤﴾
ئەی پێغەمبەر، خوای گەورەت بەسە کە بتپارێزێت لە دوژمنەکانت، وە بەسە بۆ باوەڕدارانیش کە لە گەڵتن، بۆیە باوەڕ ومتمانەت بەخوا ھەبێت وە تەنھا پشتیش بە ئەو ببەستە
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ حَرِّضِ ٱلْمُؤْمِنِينَ عَلَى ٱلْقِتَالِ ۚ إِن يَكُن مِّنكُمْ عِشْرُونَ صَـٰبِرُونَ يَغْلِبُوا۟ مِا۟ئَتَيْنِ ۚ وَإِن يَكُن مِّنكُم مِّا۟ئَةٌۭ يَغْلِبُوٓا۟ أَلْفًۭا مِّنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌۭ لَّا يَفْقَهُونَ ﴿٦٥﴾
ئەی پێغەمبەر، ھانی باوەڕداران بدە بۆ جەنگ کردن لەگەڵ بێباوەڕان، وە بەھەموو ئەو شتانەی کە ورەیان بەھێز دەکات وھیممەتیان چالاک دەکات ھانیان بدە، -ئەی باوەڕداران- ئەگەر ئێوە بیست جەنگاوەری خۆڕاگربن لە کاتی شەڕ وجەنگ کردن لەگەڵ بێباوەڕان ئەوا بە یارمەتی خوا زاڵ دەبن وسەردەکەون بەسەر دوو سەد جەنگاوەری بێباوەڕان، وە ئەگەر ھاتوو سەد کەسی خۆڕاگربن ئەوا زاڵ دەبن وسەردەکەون بەسەر ھەزار جەنگاوەری بێباوەڕاندا، ئەویش لەبەر ئەوەیە بێباوەڕان گەلێکن تێناگەن لە سوننەتی خوای گەورە کە ھەمیشە دۆست وخۆشەویستانی خۆی سەردەخات، وە دوژمانی لەناو دەبات، وە تێناگەن لە مەبەستی جەنگ وکوشتار کردن، ئەوان لەبەر بەدەستھێنانی پلە وپایەی بەرز لەم دونیایەدا جەنگ وکوشتار دەکەن
ٱلْـَٔـٰنَ خَفَّفَ ٱللَّهُ عَنكُمْ وَعَلِمَ أَنَّ فِيكُمْ ضَعْفًۭا ۚ فَإِن يَكُن مِّنكُم مِّا۟ئَةٌۭ صَابِرَةٌۭ يَغْلِبُوا۟ مِا۟ئَتَيْنِ ۚ وَإِن يَكُن مِّنكُمْ أَلْفٌۭ يَغْلِبُوٓا۟ أَلْفَيْنِ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ مَعَ ٱلصَّـٰبِرِينَ ﴿٦٦﴾
ه - ئەی باوەڕداران- ھەر ئێستا خوای گەورە لەسەری سووک کردن، کاتێک زانی کە ئێوە لا وازن وبەرگەی ئەو ژمارەیە ناگرن، بۆیە بە لوتف ومیھرەبانی خۆی لەسەری سووک کردن، واجبی کرد لەبری ئەوەی ھەریەکێک لە ئێوە لەبەرامبەر دە کەس بوەستێت، ھەر یەکێکتان لەبەرامبەر دوو کەس لە بێباوەڕان دامەزراو ونەپساو بێت، وە ئەگەر ھاتوو ئێوە سەد کەسی خۆڕاگر بن لەجەنگ کردن ئەوا زاڵ دەبن وسەردەکەون بەسەر دوو سەد کەس، وە ئەگەر ھاتوو ھەزاری خۆڕاگربن زاڵ دەبن وسەردەکەون بەسەر دوو ھەزار کەس لەوان بەیارمەتی خوای گەورە، بێگومان خوای گەورە لەگەڵ خۆگرانی باوەڕداراندایە، بە پاڵپشتی وسەرخستنیان
مَا كَانَ لِنَبِىٍّ أَن يَكُونَ لَهُۥٓ أَسْرَىٰ حَتَّىٰ يُثْخِنَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ تُرِيدُونَ عَرَضَ ٱلدُّنْيَا وَٱللَّهُ يُرِيدُ ٱلْـَٔاخِرَةَ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ ﴿٦٧﴾
عزيز حكيم ڕێگا نەدراوە بەھیچ پێغەمبەرێک کەدیلی ھەبێت لەو بێباوەڕانەی کەلەگەڵیدا دەجەنگن وکوشتاری دەکەن، ھەتاوەکو ھێز ودەسەڵات وەردەگرێت وکوشتاری زیاتریان دەکات، بۆ ئەوەی ترس وبیم بچێتە دڵیانەوە تاوەکو جارێکی تر نەگەڕینەوە بۆ جەنگ کردم لە گەڵیدا، -ئەی باوەڕداران- ئایا ئێوە لەبری دیلەکانی جەنگی بەدر بریتی و ماڵی دونیاتان دەوێت؟ بەڵام خوای گەورە پاشەڕۆژی دەوێت کە بەسەرکەوتنی ئاینەکەی وسەربەزری ئەو بەدی دێت، خوای گەورە زۆر بەدەسەڵاتە لەزات وسیفات و لاپەڕە ١١ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر تۆڵەیدا، کە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە قەدەر وشەریعەتەکەیدا
لَّوْلَا كِتَـٰبٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ سَبَقَ لَمَسَّكُمْ فِيمَآ أَخَذْتُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ ﴿٦٨﴾
ئەگەر بھاتایە پێشتر لەلایەن خواوە بڕیار دەرنەچوایە وقەزا وقەدەری پێش نەکەوتایە کە دەستکەوتەکانی جەنگتان بۆ حەڵاڵ بکات، وە وەرگرتنی بریتی لە دیلەکانتان بۆ دروست وڕێگا پێدراو بکات، ئەوا لە تۆڵەی ئەوەی بریتیتان لە دیلەکان وەرگرت ودەسکەوتەکانی جەنگتان کۆکردەوە خوای گەورە دووچاری سزایەکی زۆر سەختی دەکردن، پێش ئەوەی وەحی داببەزێت بە ڕێگا پێدانی ئەو شتانە
فَكُلُوا۟ مِمَّا غَنِمْتُمْ حَلَـٰلًۭا طَيِّبًۭا ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿٦٩﴾
دەسا - ئەی باوەڕداران- لەو دەسکەوتانەی جەنگ کە لە بێباوەڕانتان گرتووە بخۆن بەحەڵاڵی وپاک وپوختی، وە لەخوا بترسن بەجێ بەجێکردنی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لەڕێگریەکانی، بەڕاستی خوای گەورە زۆر لێبوردەیە بۆ بەندەکانی، وە زۆریش بەڕەحم ومیھرەبانە بۆیان
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ قُل لِّمَن فِىٓ أَيْدِيكُم مِّنَ ٱلْأَسْرَىٰٓ إِن يَعْلَمِ ٱللَّهُ فِى قُلُوبِكُمْ خَيْرًۭا يُؤْتِكُمْ خَيْرًۭا مِّمَّآ أُخِذَ مِنكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿٧٠﴾
ئەی پێغەمبەر بەو دیلە بتپەرست وموشریکانە بڵێ کە لە ڕۆژی بەدردا کەوتنە دەستتان وبە دیل گرتتان: ئەگەر خوای گەورە بزانێ کە مەبەستی خێر ونیەتی چاکە لە دڵ ودەروونتاندا ھەیە ئەوا خوای گەورە لەوەی کەلێتان وەرگیرا باشترتان دەداتێ، کەوابێت زویر ودڵ تەنگ مەبن لەوەی لێتان وەرگیراوە، وە گوناھە پێشووەکانیشتان دەبورێت، وە خوای گەورە لێبوردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی کە تەوبەیان کرد وگەڕانەوە بۆ لای خۆی، وە زۆریش میھرەبانە بۆیان، ئەوە بوو بەڵێنی خوای گەورە ھاتەدی بۆ عەباسی مامی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) وجگە لەویش کە لە نێو دیلەکاندا بوون وموسڵمان بوون
وَإِن يُرِيدُوا۟ خِيَانَتَكَ فَقَدْ خَانُوا۟ ٱللَّهَ مِن قَبْلُ فَأَمْكَنَ مِنْهُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ﴿٧١﴾
ئەی موحەممەد ئەگەر دیلەکان بەموسڵمان بوونی سەر زارەکیان دەیانویست فڕت وفێل وخیانەتت لێ بکەن، ئەوا پێشتریش لەگەڵ خوا خیانەتیان کرد (چونکە بتپەرست بوون)، ئەوسا خوای گەورەش ئێوەی سەرخست بەسەریاندا، ئەوەی کوژرا کوژرا وئەوەشی بەدیل گیرا بەدیل گیرا، ئەوا باچاوەڕوانی ھاوشێوەی ئەم شکستەیان بکەن ئەگەر جارێکی تر بگەڕێنەوە سەر کاری پێشوویان، بێگومان خوای گەورە زانا وشارەزایە بەدروستکراوەکانی وە بەزانایە کەچی شتێکیش بەرژەوەندی ئەوانی تێدایە، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لەبەڕێوەبردنی دروستکراوەکانیدا
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَهَاجَرُوا۟ وَجَـٰهَدُوا۟ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلَّذِينَ ءَاوَوا۟ وَّنَصَرُوٓا۟ أُو۟لَـٰٓئِكَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَآءُ بَعْضٍۢ ۚ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَلَمْ يُهَاجِرُوا۟ مَا لَكُم مِّن وَلَـٰيَتِهِم مِّن شَىْءٍ حَتَّىٰ يُهَاجِرُوا۟ ۚ وَإِنِ ٱسْتَنصَرُوكُمْ فِى ٱلدِّينِ فَعَلَيْكُمُ ٱلنَّصْرُ إِلَّا عَلَىٰ قَوْمٍۭ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُم مِّيثَـٰقٌۭ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ ﴿٧٢﴾
ى إ ى بێگومان ئەوانەی باوەڕیان ھێنا بەخوا وپێغەمبەرەکەیان بەڕاست دانا، وە کاریان بەشەریعەتەکەی کرد، وە لە وڵاتی بێباوەڕانەوە کۆچیان کرد بۆ وڵاتی ئیسلام، یان بۆ جێگایەکی تر کە بە دڵنیایی خوایان تێدا دەپەرست، وە بە بەخشینی ماڵ وسەروەت وسامان وگیانی خۆیان لە پێناو بەرزی ووشەی (اللە) دا جیھادیان کرد و تێکۆشان، وە ئەوانەیش کە لە جێگا وماڵەکانی خۆیاندا جێگایان کردنەوە وحەواندنیانەوە، وە بوونە پشتیوان ودۆست وسەرخەریان، ئەو کۆچەریانە لەگەڵ ئەوانەیش کەبوونە پشتیوان ویارمەتیدەریان لە دانیشتوانی شاری مەدینە ھەندێکیان دۆست وپشتیوان ھەندێکی تریانن لەسەرخستن ویارمەتی وکۆمەک کردنی یەکتری، وە ئەو کەسانەیش باوەڕیان ھێنا بە خوا وھەر لەمەککەیش مانەوە وکۆچیان نەکرد بۆ مەدینە -ئەی باوەڕداران- ئەوە لەسەرتان نییە کەیارمەتیان بدەن وبیانپارێزن تاوەکو ئەو کاتەی ئەوانیش کۆچ دەکەن لە پێناو خوای گەورە، خۆ ئەگەر بێباوەڕان زوڵم وستەمیان لێکردن، ئەوانیش داوای یارمەتی وکۆمەکیان لە ئێوە کرد، ئەوا یارمەتیان بدەن وسەریان بخەن بەسەر دوژمنەکانیاندا، مەگەر دژی ئەو بێباوەڕانە نەبێت کە لە گەڵ ئێوە پەیمانیان ھەیە، ئەو کاتە نابێت ئێوە یارمەتی ئەو باوەڕدارانە بدەن دژ بەوانەی کە پەیمانتان ھەیە لە گەڵیاندا، خوایش بە ھەموو کردوەکانتان بینایە، ھیچ شتێکی لە کاروکردەوەی ئێوەی لا شاراوە نییە، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە. لاپەڕە ١٢ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَآءُ بَعْضٍ ۚ إِلَّا تَفْعَلُوهُ تَكُن فِتْنَةٌۭ فِى ٱلْأَرْضِ وَفَسَادٌۭ كَبِيرٌۭ ﴿٧٣﴾
وە ئەوانەیش کە بێباوەڕن، کوفر وبێباوەڕی ھەموویان کۆدەکاتەوە، ھەندێکیان دۆست وپشتیوان وسەرخەری ھەندێکی تریانن، ئەوەی باوەڕدار بێت دۆستایەتیان ناکات و پشتیوانیان نابێت، ئەگەر ھاتوو پشتیوانی باوەڕداران نەبن وپشت ھەڵنەکەن لە بێباوەڕان ودوژمنایەتیان نەکەن ئەوا کارەساتێکی گەورە بۆ باوەڕداران دروست دەبێت، بەوەی کەس لە نێو برا دینیەکانی خۆیاندا بەدی ناکەن کە پشتیوان وسەرخەریان بێت، وە ئاژاوەیەکی ترسناک لەسەر زەوی دروست دەبێت کە دەبێتە ھۆی ڕێگری لە ئاینەکەی خوای گەورە. ق
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَهَاجَرُوا۟ وَجَـٰهَدُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلَّذِينَ ءَاوَوا۟ وَّنَصَرُوٓا۟ أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُؤْمِنُونَ حَقًّۭا ۚ لَّهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَرِزْقٌۭ كَرِيمٌۭ ﴿٧٤﴾
ورزق كريم ئەوانەی کە باوەڕیان بەخوا ھێنا ولە پێناو ئەویش کۆچیان کرد، وە ئەوانەیش کە کۆچەریەکانیان داڵدەدا وبوونە پشتیوان وسەرخەریان، ئەوانەی کە ئەوە سیفات و ڕەوشت وئاکاریانە باوەڕداری ڕاستەقینە ئەوانەن، وە پاداشتیان لای خوای گەورە لێخۆشبوون وڕزق وڕۆزییەکی باش ونایاب، کە مەبەست پێی بەھەشتی نەبڕاوەیە
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنۢ بَعْدُ وَهَاجَرُوا۟ وَجَـٰهَدُوا۟ مَعَكُمْ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ مِنكُمْ ۚ وَأُو۟لُوا۟ ٱلْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَىٰ بِبَعْضٍۢ فِى كِتَـٰبِ ٱللَّهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۢ ﴿٧٥﴾
ه وە ئەوانەیش کە دواتر باوەڕیان ھێنا، دوای ئەوانەی لە سەرەتاوە دەستیان پێشخست لە کۆچەری وپشتیوانکەرەکان، وە لە وڵاتی بێباوەڕانەوە - لەمەککەوە - کۆچیان کرد بۆ وڵاتی ئیسلام وموسڵمانان - بۆ مەدینە – وە دواتر بۆ ئەوەی وشەی (اللە) بەرز وپیرۆز بێت، وە وشەی کوفر وبێباوەڕیش نزم وسووک وڕسوا بێت جیھاد وتێکۆشانیان کرد، ئەوانە لە ئێوەن -ئەی باوەڕداران- ئێوە ھەرچی ھەق ومافتان ھەیە ئەوانیش ھەیانە، وە چیش لەسەر ئێوە واجبە لە سەر ئەوانیش ھەر واجبە، وە ئەوانەیش کە خزمی یەکترن ھەندێکیان بۆ ھەندێکی تریان لە پێشترن بۆ وەرگرتنی میرات یەکتر، لەوانەی کە باوەڕدارن وکۆچیان کردووە (پێشتر ئەوانەی باوەڕدار بوونایە میراتیان لە یەکتری وەردەگرت، بەڵام پاش ئەم ئایەتە ئەو حکومە ھەڵگیرا وخزم ونزیکەکان بەو شێوەی کە لە قورئاندا ھاتووە میراتی لە یەکتری وەردەگرن) بێگومان خوای گەورە بە ھەموو شتێک زانایە، ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە ئەو دەزانێت چی شتێک بەرژەوەندی بەندەکانی تێدایە تا بیکاتە شەریعەت ویاسا وڕێسا بۆیان. لاپەڕە ١٣ لە ١٣ moc.hgelp