سەرەکیتەفسیرالأعراف (7)

تەفسیر الأعراف — Al-A'raaf (7)

مەککی · 206 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

الٓمٓصٓ ﴿١﴾

كتب أنزل إليك فلا يكن فى صدرك حرج منهلتنذر به وذكر للمؤمنين

كِتَـٰبٌ أُنزِلَ إِلَيْكَ فَلَا يَكُن فِى صَدْرِكَ حَرَجٌۭ مِّنْهُ لِتُنذِرَ بِهِۦ وَذِكْرَىٰ لِلْمُؤْمِنِينَ ﴿٢﴾

قورئانی پیرۆز پەرتوکێکە خوای گەورە دایبەزاندووەتە سەرت - ئەی پێغەمبەری خوا- نابێت لە دڵ ودەروون وسینەتا ھیچ دڵتەنگی وگومان ودوو دڵییەک بەرامبەر ئەو قورئانە ھەبێت، دایبەزاندووە بۆت تاوەکو خەڵکانی بێباوەڕی پێ بترسێنیت، وە حوججە وبەڵگەیان لەسەر بچەسپێنیت، وە بشبێتە ئامۆژگاری ویادەوەری بۆ بڕواداران، چونکە بەتەنھا ئەوان سوود وقازانج لە ئامۆژگاری ویادخستنەوەکانی وەردەگرن

ٱتَّبِعُوا۟ مَآ أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ وَلَا تَتَّبِعُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءَ ۗ قَلِيلًۭا مَّا تَذَكَّرُونَ ﴿٣﴾

ئەی خەڵکینە- شوێن ئەو پەرتووکە (قورئانە) بکەون کە پەروەردگارتان بۆتانی دابەزاندووە، وە شوێن سوننەتی پێغەمبەرەکەیشتان بکەون، وە شوێن ھەواو وئارەزووی ئەوانە مەکەون کە بە پشتیوان ودۆستی شەیتانەکانیان دەزانن، وە شوێن زانا خراپەکانیش مەکەون، دەبنە پشتیوان ودۆستیان ووازدەھێنن لەوەی بۆتان دابەزیووە لەبەر ئەوەی ھەواو وئارەزووی ئەوان بەسەرتاندا دەخوێننەوە، بێگومان ئێوە زۆر کەم بیردەکەنەوە وئامۆژگاری وەردەگرن، چونکە ئەگەر بیرتان بکردایەتەوە فەزڵی خراپەی ئەوانتان نەدەدا بەسەر قورئاندا، وە شوێن ئەوە دەکەوتن کە پێغەمبەرەکەتان بۆتانی ھێناوە وکارتان پێی دەکرد، وە وازتان دەھێنا لەھەرچی شتێکە غەیری ئەو

وَكَم مِّن قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَـٰهَا فَجَآءَهَا بَأْسُنَا بَيَـٰتًا أَوْ هُمْ قَآئِلُونَ ﴿٤﴾

زۆرێک لە گوندەکانمان بە سزای خۆمان لەناو برد بە ھۆی گوناھ وسەرپێچی وسووربوونیان لەسەر بێباوەڕی وگومڕاییان، ھەر بەو شێوەیە لە کاتی بێ ئاگایی ولە شەودا سزای سەختیان بۆ دابەزی، یان لەکاتی حەوانەوەی نیوەڕۆیاندا، بۆیە کاتێک سزاکەیان بۆ ھات نەیانتوانی لە خۆیانی دوور بخەنەوە، وە ئەو بت ودار وبەردەیش کە بەخەیاڵی خۆیان کردبونیان بە خوای خۆیان نەیانتوانی سزایان لێ دوور بخەنەوە

فَمَا كَانَ دَعْوَىٰهُمْ إِذْ جَآءَهُم بَأْسُنَآ إِلَّآ أَن قَالُوٓا۟ إِنَّا كُنَّا ظَـٰلِمِينَ ﴿٥﴾

لەدوای دابەزینی سزاکە تەنھا ئەوەیان پێکرا کە دانیان نا بە گوناھ وتاوانی خۆیاندا، ووتیان: بەراستی ئێمە ستەمکار بووین وفەرمانی خوامان شکاند وبێباوەڕ بووین بۆیە ئێستا ئەوەمان بەسەر دێت

فَلَنَسْـَٔلَنَّ ٱلَّذِينَ أُرْسِلَ إِلَيْهِمْ وَلَنَسْـَٔلَنَّ ٱلْمُرْسَلِينَ ﴿٦﴾

لە ڕۆژی قیامەتدا لەو گەل ونەتەوانە دەپرسینەوە کە پێغەمبەرانی خۆمان بۆ ناردن کە وەڵامیان چی بوو بۆیان، وە لە پێغەمبەرانیش (سەلامی خوایان لێ بێت) دەپرسینەوە، ئایا ئەوەی فەرمانتان پێکرا بەگەیاندنی گەیاندنتان؟ وە وەڵامی گەل ونەتەوەکانیان چی بوو بۆیان؟

فَلَنَقُصَّنَّ عَلَيْهِم بِعِلْمٍۢ ۖ وَمَا كُنَّا غَآئِبِينَ ﴿٧﴾

پاشان ئەوان چییان کرد وچۆنیان کرد ھەر ھەمووی بە عیلم وزانستی خۆمان دەگێڕینەوە بۆ تەواوی دروستکراوەکانی خوای گەورە، ئێمە بێگومان ئاگاداری ھەموو کار و کردەوەیەکیان بووین، وە ھیچ شتێکی ئەوانمان لا نھێنی وشاراوە نەبووە، وە ھیچ کات وساتێک ئێمە لەھیچ شتێکیان بێ ئاگا ونادیار نەبووین. لاپەڕە ١ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَٱلْوَزْنُ يَوْمَئِذٍ ٱلْحَقُّ ۚ فَمَن ثَقُلَتْ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ ﴿٨﴾

كێشانەی کارو کردەوەکان لە ڕۆژی قیامەتدا زۆر بە دادگەرانەیە وستەم لە ھیچ کەسیش ناکرێت، جا ھەر کەسێک تای تەرازووی چاکەکانی قورستر بێت لە تای تەرازووی خراپەکانی ئەوانە ئەو كەسانەن کە سەرکەوتوون وڕزگاریان بووە لە ترس وبیمی ئەو ڕۆژە

وَمَنْ خَفَّتْ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُم بِمَا كَانُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا يَظْلِمُونَ ﴿٩﴾

وە ھەر کەسێک لە كاتی كێشانەدا تای تەرازووی خراپەکانی قورستر بێت لەتای تەرازووی چاکەکانی، ئەوانە ئەو كەسانەن کە زیانیان بە خۆیان گەیاند بە ئەنجامدانی ئەو کارانەی کە دەبنە مایەی تیاچوون لە ڕۆژی قیامەتدا، بە ھۆی ئەوەی لەبەرامبەر ئایەت ونیشانەکانی ئێمەدا ستەمیان کرد وڕوویان لێ وەرگێڕا وباوەڕیان پێ نەکرد

وَلَقَدْ مَكَّنَّـٰكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ وَجَعَلْنَا لَكُمْ فِيهَا مَعَـٰيِشَ ۗ قَلِيلًۭا مَّا تَشْكُرُونَ ﴿١٠﴾

ئەی نەوەکانی ئادەم - سوێند بێت ئێمە ئێوەمان جێگیر کرد لەسەر زەوی، وە زەویمان کردە ھۆکاری ژیان وگوزەرانی ئێوە، پێویست بوو لە سەرتان کە شوکر وسوپاسی خوا بکەن لە بەرامبەر ئەو نازو نیعمەتانەدا، بەڵام شوکرانە بژێریتان زۆر كەم بوو

وَلَقَدْ خَلَقْنَـٰكُمْ ثُمَّ صَوَّرْنَـٰكُمْ ثُمَّ قُلْنَا لِلْمَلَـٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِـَٔادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ لَمْ يَكُن مِّنَ ٱلسَّـٰجِدِينَ ﴿١١﴾

سوێند بێت بەخوا - ئەی خەڵکینە- ئێمە باوکە ئادەمتانمان لە گڵ دروست کرد، پاشان بەو شێوە ووێنە جوانە نیگارمان کێشان، دوای ئەوە فەرمانمان کرد بە فریشتەکان وەک ڕێزێک سووژدەی بۆ ببەن، ئەوە بوو ھەموویان سوژدەیان برد وفەرمانەکەی خوای گەورەیان جێ بەجێکرد، شەیتان (ئیبلیس) نەبێت کە لە بەر عینادی و سەرسەختی وفیززلی سوژدەی نەبرد

قَالَ مَا مَنَعَكَ أَلَّا تَسْجُدَ إِذْ أَمَرْتُكَ ۖ قَالَ أَنَا۠ خَيْرٌۭ مِّنْهُ خَلَقْتَنِى مِن نَّارٍۢ وَخَلَقْتَهُۥ مِن طِينٍۢ ﴿١٢﴾

خوای گەورە سەرزەنشتی ئیبلیسی کرد وفەرمووی: چی شتێک ڕێگر بوو لە جێ بە جێکردنی فەرمانەکەی من کە سوژدە ببەیت بۆ ئادەم؟ ئیبلیس لە وەڵامی پەروەردگاریدا وتی: ئەوەی ڕێگر بوو ئەوەیە من لە ئەو باشترم، بێگومان تۆ منت لە ئاگر دروستکردووە، وئەویشت لە گڵ دروستکردووە، دیارە ئاگر بەرێزترە لە گڵ

قَالَ فَٱهْبِطْ مِنْهَا فَمَا يَكُونُ لَكَ أَن تَتَكَبَّرَ فِيهَا فَٱخْرُجْ إِنَّكَ مِنَ ٱلصَّـٰغِرِينَ ﴿١٣﴾

خوای گەورەش پێی فەرموو: لە بەھەشت بچۆرە خوارەوە، بۆت نییە لەوێ لوتبەرزی بکەیت وخۆت بە گەورە بزانیت، چونکە بەھەشت جێگا وماڵی پاک و خاوێنەکانە، وە دروست نییە تۆ لەوێ بیت، بێگومان -ئەی ئیبلیس- تۆ لە سووک وڕیسواکانیت، ھەرچەندە تۆ خۆت وا دەبینیت کە لە ئادەم بەڕێزتریت

قَالَ أَنظِرْنِىٓ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ ﴿١٤﴾

ئیبلیس وتی: ئەی پەروەردگارم، تاڕۆژی زیندوو بوونەوە مۆڵەتم بدە تاوەکو ئەوەی کە دەتوانم گومڕای بکەم لە خەڵكی گومڕایان بکەم

قَالَ إِنَّكَ مِنَ ٱلْمُنظَرِينَ ﴿١٥﴾

خوای گەورەش پێی فەرموو: بێگومان - ئەی ئیبلیس- دەی بڕۆ تۆ لەو کەسانە بە کە تا ڕۆژی زیندوو بوونەوە مۆڵەتت ھەبێت، لەوانەیش بیت کە خوای گەورە بۆی دیاری کردوویت کە لەگەڵ یەکەم فووکردن بە کەڕەنادا مردن یەخەت دەگرێت، ئەو ڕۆژەی کە سەرجەم دروستکراوەکانی خوا دەمرن، وە تەنھا خالیق ودروستکاریان دەمێنێتەوە. لاپەڕە ٢ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قَالَ فَبِمَآ أَغْوَيْتَنِى لَأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَٰطَكَ ٱلْمُسْتَقِيمَ ﴿١٦﴾

ئیبلیسیش وتی: بە هۆی ئەوەی گومڕات کردم، تاوەکو وازم لە جێ بە جێکردنی فەرمانەکەی تۆ ھێنا وسوژدەم نەبرد بۆ ئادەم، دەبێت ڕاستە ڕێگاکەی تۆیان لێبگرم و دانیشم بۆ نەوەکانی ئادەم، تاوەکو لایان بدەم وگومڕایان بکەم، ھەروەک چۆن منیش گومڕا بووم لەوەی سوژدە بەرم بۆ ئادەمی باوکە گەورەیان

ثُمَّ لَـَٔاتِيَنَّهُم مِّنۢ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَـٰنِهِمْ وَعَن شَمَآئِلِهِمْ ۖ وَلَا تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَـٰكِرِينَ ﴿١٧﴾

پاشان لە ھەموو لایەکەوە بۆیان دێم، لەبەردەم ولە دوایانەوە، ولە راست ولە چەپەیانەوە، تاوەکو ڕۆژی دواییان لاکەم نرخ بکەم وژیانی دونیایان لا شیرین وخۆش بکەم، وە گومان وشک ودوو دڵیان بۆ دروست بکەم، وە شەھوەتبازی وئارەزووەکانیان بۆ بڕازێنمەوە، ئەوجا دەبینیت کە زۆربەیان سوپاسگوزار ویەکخواپەرست نابن، بە ھۆی ئەوەی من کوفر وبێباوەڕییان بە سەردا دەخوێنمەوە

قَالَ ٱخْرُجْ مِنْهَا مَذْءُومًۭا مَّدْحُورًۭا ۖ لَّمَن تَبِعَكَ مِنْهُمْ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنكُمْ أَجْمَعِينَ ﴿١٨﴾

خوای گەورەش پێی فەرموو: - ئەی ئیبلیس- بە ئابڕووچوویی وپەستی ودەرکراوی لە ڕەحم ومیھرەبانی خوا لە بەھەشت بچۆرە دەرەوە، وە دڵنیابە لە ڕۆژی قیامەتدا دۆزەخ لە خۆت وشوێنکەوتووەکانت ئەوانەی گوێڕایەڵیان کردیت وسەرپێچی فەرمانەکانی منیان کرد پڕ دەکەم

وَيَـٰٓـَٔادَمُ ٱسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ ٱلْجَنَّةَ فَكُلَا مِنْ حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَـٰذِهِ ٱلشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿١٩﴾

خوای گەورە بە ئادەمی فەرموو: ئەی ئادەم خۆت وحەوای خێزانت لە بەھەشتدا نیشتەجێ بن، وە ھەرچیش لەوێ ئارەزووتانە لە بەروبومە پاک وخاوێنەکانی بخۆن، بەڵام نزیکی ئەو درەختە مەکەونە ولێی نەخۆن، (درەختێک بوو کە خوای گەورە دیاری کردبوو) بێگومان دوای ئەوەی رێگریم کردن کە لێی بخۆن ولێتان خوارد، ئەوا لە سنوور شکێنان وستەمکاران دەبن

فَوَسْوَسَ لَهُمَا ٱلشَّيْطَـٰنُ لِيُبْدِىَ لَهُمَا مَا وُۥرِىَ عَنْهُمَا مِن سَوْءَٰتِهِمَا وَقَالَ مَا نَهَىٰكُمَا رَبُّكُمَا عَنْ هَـٰذِهِ ٱلشَّجَرَةِ إِلَّآ أَن تَكُونَا مَلَكَيْنِ أَوْ تَكُونَا مِنَ ٱلْخَـٰلِدِينَ ﴿٢٠﴾

شەیتان وازی لێ نەھێنان وتووشی وەسوەسەی کردن، تاوەکو شەرمەنگا وعەورەتیان وەدەرخات، وە پێی ووتن: خوای گەورە ڕێگری نەکردن لە خواردنی بەری ئەم درەختە تاوەکو نەبنە فریشتە، وە بە ھەمیشەیی لە بەھەشتدا نەمێننەوە

وَقَاسَمَهُمَآ إِنِّى لَكُمَا لَمِنَ ٱلنَّـٰصِحِينَ ﴿٢١﴾

شەیتان سوێندی بە خوا بۆ خواردن، ووتی: - ئەی ئادەم وحەوا- بێگومان من لە دڵسۆزان وئامۆژگاریەکەرانی ئێوەم لەوەی کە ئاماژەم پێدا بۆتان

فَدَلَّىٰهُمَا بِغُرُورٍۢ ۚ فَلَمَّا ذَاقَا ٱلشَّجَرَةَ بَدَتْ لَهُمَا سَوْءَٰتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِن وَرَقِ ٱلْجَنَّةِ ۖ وَنَادَىٰهُمَا رَبُّهُمَآ أَلَمْ أَنْهَكُمَا عَن تِلْكُمَا ٱلشَّجَرَةِ وَأَقُل لَّكُمَآ إِنَّ ٱلشَّيْطَـٰنَ لَكُمَا عَدُوٌّۭ مُّبِينٌۭ ﴿٢٢﴾

پاشان بە فڕوفێڵ ومەغرور کردن لەو پلە وپایەیە کە ھەیانبوو ھێنانیە خوارەوە، جا کاتێک لە بەری ئەو درەختەیان خوارد کە ڕێگریان لێکرابوو لێی بخۆن ئیتر شەرمەنگا و عەورەتیان وەدەرکەوت، بە پەلە بە گەڵای درختەکانی بەھەشت خۆیان داپۆشی، پەروەردگاریان بانگی کردن وپێی فەرموون: ئایا من ڕێگریم نەکرد لەوەی بەری ئەو درەختە بخۆن؟ وە ئاگادارم نەکردن وپێشم نەوتن: بێگومان شەیتان دوژمنێکی ئاشکرا ودیارە ولەخشتەتان نەبات ونەتان خەڵەتێنێت؟

قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَآ أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلْخَـٰسِرِينَ ﴿٢٣﴾

ئادەم وحەوا ووتیان: ئەی پەروەردگارمان، ستەممان لەخۆمان کرد، ئەوەی ڕێگریت لێ کردین لە خواردنی درەختەكە، ئێمە خواردمان وئەنجامماندا، جا ئەگەر لە لاپەڕە ٣ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر گوناھەکانمان خۆش نەبیت وڕەحممان پێ نەکەیت وبەزەییت پێماندا نەیەتەوە ئەواو لە خەسارۆمەندان دەبین، ھەرچیربەشێکە لە دونیا ودواڕۆژدا نامان بێت

قَالَ ٱهْبِطُوا۟ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّۭ ۖ وَلَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّۭ وَمَتَـٰعٌ إِلَىٰ حِينٍۢ ﴿٢٤﴾

دوای ئەوە خوای گەورە بە ئادەم وحەوا وشەیتانی فەرموو: لە بەھەشت بچنە خوارەوە بۆ سەر زەوی، وە ھەندێکتان ببنە دوژمنی ھەندێکی ترتان، وە ئێوە لەسەر زەوی تا ماوەیەکی دیاریکراو جێ وشوێنی ژیان ومانەوەتان بۆ ھەیە. قال فيها تحيون وفيها تموتون ومنها تخرجون

قَالَ فِيهَا تَحْيَوْنَ وَفِيهَا تَمُوتُونَ وَمِنْهَا تُخْرَجُونَ ﴿٢٥﴾

خوای گەورە بە ئادەم وحەوا ونەوەکانی ئادەمی فەرموو: لەم سەر زەویە ماوەیەک کە خوای گەورە بۆی دیارکردوون دەژین، وە ھەر لەوێش دەمرن ودەنێژرێن، وە لەگۆڕەکانتان دەردەھێنرێن وزیندوو دەکرێنەوە

يَـٰبَنِىٓ ءَادَمَ قَدْ أَنزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًۭا يُوَٰرِى سَوْءَٰتِكُمْ وَرِيشًۭا ۖ وَلِبَاسُ ٱلتَّقْوَىٰ ذَٰلِكَ خَيْرٌۭ ۚ ذَٰلِكَ مِنْ ءَايَـٰتِ ٱللَّهِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ ﴿٢٦﴾

يذك رون ئەی نەوەکانی ئادەم بێگومان ئێمە جلوبەرگێکی پێویست وزەرورمان پێداوون بۆ شاردنەوەی شەرمنگا وعەورەتتان، وە جلوبەرگێکی جوانکاریشمان پێداون بۆ ئەوەی لە ناو خەڵکدا خۆتانی پێ بڕازێننەوە، وە جلوبەرگی خواناسین - کە بریتییە لە بەجێھێنانی فەرمانەکانی خوا ودوور کەوتنەوە لەڕێگریەکانی- باشترە لەم جلوبەرگەی لەبەرتانە، ئەو جلوبەرگەی باسکرا یەکێکە لەبەڵگە ونیشانەکان لەسەر دەسەڵات وقودرەتی خوای گەورە، تاوەکو ناز ونیعمەتەکانی خواتان بیر بکەوێتەوە وسوپاس وشوکری ئەو بکەن

يَـٰبَنِىٓ ءَادَمَ لَا يَفْتِنَنَّكُمُ ٱلشَّيْطَـٰنُ كَمَآ أَخْرَجَ أَبَوَيْكُم مِّنَ ٱلْجَنَّةِ يَنزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوْءَٰتِهِمَآ ۗ إِنَّهُۥ يَرَىٰكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُۥ مِنْ حَيْثُ لَا تَرَوْنَهُمْ ۗ إِنَّا جَعَلْنَا ٱلشَّيَـٰطِينَ أَوْلِيَآءَ لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿٢٧﴾

ئەی نەوەکانی ئادەم شەیتان فریوتان نەدات، بەوەی گوناھ وتاوانتان بۆ بڕازێنێتەوە، ئەو جلوبەرگەی شەرمنگا وعەورەتانی پێ دادەپۆشن یان جلوبەرگی خواناسینتان پێ واز لێ بھێنێت، چونکە ئادەمی باوکتان وحەوای دایكتانی لەخشتە برد وفریویدان، بەوەی خواردنی بەری ئەو درەختەی بۆ ڕازاندەوە تاوەکو سەرەنجام بوویە ھۆی دەرکردنیان لە بەھەشت، وە شەرمنگا وعەورەتیان بەدەرکەوت، بێگومان شەیتان وزوڕییەتەکانی ئێوە دەبینن وئێوە ئەوان نابینن، بۆیە پێویستە لەسەرتان ئاگاداریان بن، بەڕاستی ئێمە شەیتانەکانمان کردووە بە دۆست وپشتیوانی ئەو کەسانەی باوەڕیان نییە بە خوای گەورە، بەڵام ئەوانەی باوەڕداران وکارو کردەوەی چاکە دەکەن شەیتان ھیچ دەسەڵاتی نییە بەسەریانەوە

وَإِذَا فَعَلُوا۟ فَـٰحِشَةًۭ قَالُوا۟ وَجَدْنَا عَلَيْهَآ ءَابَآءَنَا وَٱللَّهُ أَمَرَنَا بِهَا ۗ قُلْ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَأْمُرُ بِٱلْفَحْشَآءِ ۖ أَتَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٢٨﴾

لا تعلمون ئەگەر ھاتوو بتپەرست وموشریکەکان کارێکی زۆر ناشیرین وناپەسەندیان ئەنجامدا وەک ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوای گەورە وتەواف کردن بەدەوری ماڵی خوادا بە ڕووتی وھەندێک شتی خراپی تر، بڕوبیانوو بەوە دەھێننەوە کە باوباپیرانی خۆیان دیوە بەو شێوەیەیان کردووە، وە خوا فەرمانی پێکردوون ئاوا بکەن، جا - ئەی موحەممەد- تۆیش لە وەڵامیاندا بڵێ: بەڕاستی خوای گەورە فەرمان ناکات بە خراپە وگوناھکردن، بەڵکو ڕێگری لێ دەکات، ئیتر - ئەی بتپەرست وموشریکینە- چۆن شتێکی ناھەق دەڵێن وشتی نەشیاو ھەڵدەبەستن بە ناو خوداوە کە ئاگاتان لێ نییە وهەمووی درۆ ودەلەسە وبوھتانە؟

قُلْ أَمَرَ رَبِّى بِٱلْقِسْطِ ۖ وَأَقِيمُوا۟ وُجُوهَكُمْ عِندَ كُلِّ مَسْجِدٍۢ وَٱدْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ ۚ كَمَا بَدَأَكُمْ تَعُودُونَ ﴿٢٩﴾

ئەی موحەممەد- بەو بتپەرست وموشریکانە بڵێ: بێگومان خوای گەورە فەرمانی بە دادگەری وعەدل کردووە، نەک بەکاری خراپە ونادروست، وە فەرمانی کردووە کە ھەرچی بەندایەتی ھەیە بە دڵسۆزی ھەر بۆ ئەو بێت بە گشتی، وە بەتایبەتی کاتێک لەناو مزگەوتدان، وە بە دڵێکی پاکەوە تەنھا داوا لە ئەو بکەن وگوێڕایەڵی و تاعەتان ھەر بۆ ئەو بێت، ھەروەک چۆن لەسەرەتاوە لە نەبوون ئێوەی دروستکرد، ھەر ئاوا جارێکی تر زیندووتان دەکاتەوە، ئەو كەسەی بە دەسەڵاتە لە سەرەتای دروستکردنتان، بەدسەڵاتیشە لەگەڕاندنەوە وزیندوو کردنەوەتان. لاپەڕە ٤ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَرِيقًا هَدَىٰ وَفَرِيقًا حَقَّ عَلَيْهِمُ ٱلضَّلَـٰلَةُ ۗ إِنَّهُمُ ٱتَّخَذُوا۟ ٱلشَّيَـٰطِينَ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُم مُّهْتَدُونَ ﴿٣٠﴾

خوای گەورە خەڵکی کردووە بەدوو دەستەوە، دەستەیەک لە ئێوەی ڕێنمونی کردووە وھیدایەتی داون، وە ھۆکارەکانی ھیدایەتی بۆ ئاسان کردوون، وە ھەرچی ڕێگریشە لایداوە لێی، وە دەستەیەکی تریشیان بە ھۆی کاروکردەوەی خراپی خۆیانەوە گومڕابوونیان لە ڕێگای ھەق وڕاستی لەسەر چەسپا، لەبەر ئەوەی ئەوان لە بری خوای گەورە شەیتانیان کردە دۆست وخۆشەویستی خۆیان، وە بەنەزانین ملەکەچی بوون، وە واشیان دەزانی کە لەسەر ڕێگای ھەق وڕاستی وڕێنوێنی وھیدایەتن

۞ يَـٰبَنِىٓ ءَادَمَ خُذُوا۟ زِينَتَكُمْ عِندَ كُلِّ مَسْجِدٍۢ وَكُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ وَلَا تُسْرِفُوٓا۟ ۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلْمُسْرِفِينَ ﴿٣١﴾

ئەی نەوەکانی ئادەم لە کاتی نوێژ وتەواف کردن بەجلوبەرگی پاک وخاوێن وجوان خۆتان وشەرمنگا وعەورەتان داپۆشن، وە بخۆن وبخۆنەوە لەو شتە پاک و خاوێنانەی کەخوای گەورە بۆی حەڵاڵ کردوون، وە لەوەدا سنووری هاوسەنگی (مام ناوەندێتی) مەبەزێنن، وە سنووری حەڵاڵ بەرەو حەرام تێپەڕ نەکەن، وە ھەرگیز زۆر خۆری وزیادە ڕۆیی مەکەن، بێگومان خوای گەورە خۆشی لەوانە نایەت کەسنوری هاوسەنگی دەشکێنن

قُلْ مَنْ حَرَّمَ زِينَةَ ٱللَّهِ ٱلَّتِىٓ أَخْرَجَ لِعِبَادِهِۦ وَٱلطَّيِّبَـٰتِ مِنَ ٱلرِّزْقِ ۚ قُلْ هِىَ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا خَالِصَةًۭ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۗ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلْـَٔايَـٰتِ لِقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ ﴿٣٢﴾

ئەی پێغەمبەر- لە وەڵامی ئەو بتپەرست وموشریکانەی کە ئەو جلوبەرگ وخواردن وخواردنەوە پاک وخاوێنانەی خوای گەورە حەڵاڵێ کردوون ئەوان حەرامی دەکەن، تۆ پێیان بڵێ: کێ جلوبەرگی جوان وقەشەنگی لەسەر حەرام کردوون؟ وە کێ ئەو خواردن وخواردنەوە پاک وخاوێنانەی کە خوای گەورە ڕۆزی داون لەسەر حەرام کردوون؟ - ئەی پێغەمبەر- بڵێ: ئەو جلوبەرگە جوان وخواردنە پاک وخاوێنانە بۆ ئەو کەسانەیە کەلەم ژیانی دونیایەدا باوەڕیان ھێناوە، ئەگەر لە دونیادا کەسانی بێباوەڕیش بەشداری باوەڕداران بکەن لە تام ولەزەت بردن لەم ناز ونیعمەتانەدا ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا تایبەتە بە باوەڕداران وبێباوەڕانی لێ بێ بەشە، چونکە بەھەشت یاساغە لەسەر بێباوەڕان، ھەروەک حەڵاڵ وحەراممان بەدوور ودرێژی بۆ باسکردن، ھەر ئاوایش بەڵگە ونیشانەکان بۆ کەسانی زانا ودانا وتێگەیشتوو شیتەڵ دەکەین، چونکە ئەوان سوود لەو بەڵگە ونیشانانە وەردەگرن

قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّىَ ٱلْفَوَٰحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَٱلْإِثْمَ وَٱلْبَغْىَ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ وَأَن تُشْرِكُوا۟ بِٱللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِۦ سُلْطَـٰنًۭا وَأَن تَقُولُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٣٣﴾

ئەی پێغەمبەر- بە ئەو بتپەرست وموشریکانەی کە ئەوەی خوای گەورە حەڵاڵی کردووە ئەوان حەرامیان کردووە، پێیان بڵێ: بێگومان پەروەردگارم ھەر کاری خراپ و فاحیشەی لەسەر بەندەکانی حەرام کردووە، کە بریتیە لەگوناھ وکاری دزێو، چی ئاشکرا بێت یان نھێنی، وە تەواوی گوناھ وتاوانی حەرام کردووە، وە زوڵم وستەم و دەستدرێژی کردنە سەر گیان وخوێن ماڵ وشەرەف وناموسی خەڵکی حەرام کردووە، وە حەرامی کردووە بەبێ ھیچ بەڵگەیەک ھاوەڵ وشەریکی بۆ بڕیار بدەن، وە حەرامی کردووە لەسەرتان کە قسە وئاخاوتنی بێ عیلم وزانیاری لەبارەی خواوە بکەن، قسە کردن لەبارەی ناو وسیفەت وکارو کردەوە وشەریعەتەکەیەوە

وَلِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌۭ ۖ فَإِذَا جَآءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةًۭ ۖ وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ ﴿٣٤﴾

ھەموو گەل وئوممەت وجیل ونەوەیەک ماوەیەکی دیاریکراویان بۆ ھەیە، جا ھەر کاتێک ماوەی دیاریکراوی خۆیان ھات ئەوا ھیچ سات وکاتێک هەرچەندە کەم بێت دواناكەوێت، نە پێش دەکەوێت ونە دوا دەکەوێت

يَـٰبَنِىٓ ءَادَمَ إِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ رُسُلٌۭ مِّنكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ ءَايَـٰتِى ۙ فَمَنِ ٱتَّقَىٰ وَأَصْلَحَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿٣٥﴾

ئەی نەوەکانی ئادەم ئەگەر لە لایەن منەوە پێغەمبەرتان لەگەل ونەتەوەکانی خۆتان بۆ ھات، وە ئایەت وبەڵگە ونیشانەکانی ئێمەتان بۆ دەخوێننەوە لەو پەرتووکانەی بۆیان دادەبەزێنم ئەوا گوێڕایەڵیان بن وفەرمانەکانیان جێ بەجێ بکەن، وە شوێن ئەوە بکەون کە ھێناویانە، وە ئەوانەی کە لەخوای گەورە دەترسن بەجێ بەجێکردنی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە ڕێگریەکانی وکارو کردەوەکانیان چاک دەکەن، ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا ھیچ ترس وبیمێکیان نییە، وە ھیچ خەفەتێکیشیان نییە بۆ ئەوەی لە دونیادا لە دەستیان دەرچووە. لاپەڕە ٥ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا وَٱسْتَكْبَرُوا۟ عَنْهَآ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ ﴿٣٦﴾

وە ئەو بێباوەرانەی کە بەڵگە ونیشانەکانی ئێمەیان بە درۆ زانیوە، وە باوەڕیان پێی نییە، وە لە بەرامبەریان خۆیان بەگەورە زانی وکاریان نەکرد بەوەی پێغەمبەران ھێناویانە، ئەو کەسانە دەبنە ھاوڕێی ئاگر ولێی جیا نابنەوە، وە بە ھەمیشەیی وھەتا ھەتایی تێیدا دەمێننەوە

فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِـَٔايَـٰتِهِۦٓ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ يَنَالُهُمْ نَصِيبُهُم مِّنَ ٱلْكِتَـٰبِ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَتْهُمْ رُسُلُنَا يَتَوَفَّوْنَهُمْ قَالُوٓا۟ أَيْنَ مَا كُنتُمْ تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ ۖ قَالُوا۟ ضَلُّوا۟ عَنَّا وَشَهِدُوا۟ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا۟ كَـٰفِرِينَ ﴿٣٧﴾

كفرين ھیچ کەس ھێندەی ئەو کەسە ستەمکار نییە کە درۆ بە ناو خواوە ھەڵدەبەستێت، ئەو درۆیەی کە ھاوەڵی بۆ بڕیار بدات، یان ناتەواویەک بداتە پاڵ خوا، یان گوفتارێک خوا نەیفەرمووە بە ناو خواوە ھەڵیبەستێت، یان بەڵگە ونیشانەکانی خوا بە درۆ بزانێت، ئەو ئایەت ونیشانە بەرز وپیرۆزانەی کە مایەی ھیدایەت وڕێنوێنی خەڵکین بۆ سەر ڕێگای ڕاست، ئەمانە لە دونیادا دەگەن بە بەش ونسیبی خۆیان لە ڕزق وڕۆزی وکارو کردەوەیەك کە خوای گەورە لە (لوح المحفوظ) دا بۆی نوسیون، تا ئەو کاتەی فریشتەی گیان کێشان وھاوکارەکانی دێنە لایان وگیانیان دەکێشن، بە سەرزەنشتێکەوە پێیان دەڵێن: کوان ئەو خوایانەی کە جگە لە خوای گەورە دەتانپەرستن؟ دەی بانگیان بکەن تاوەکو فریاتان کەون، بتپەرست وموشریکەکان بە فریشتەکان دەڵێن: ئەو بت وخوا درۆینانەمان لێ بزر بوون، نازانین چیان لێھات، ئەو کاتە دانی پێدا دەنێن وشایەتی دژ بە خۆیان دەدەن، کە ئەوان لە دونیادا بێباوەڕ بوون، بەڵام لەو کاتەدا داننان بەو شتانەدا بەڵگەیە لەسەر خۆیان وھیچ سوودێکی نییە بۆیان

قَالَ ٱدْخُلُوا۟ فِىٓ أُمَمٍۢ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِكُم مِّنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ فِى ٱلنَّارِ ۖ كُلَّمَا دَخَلَتْ أُمَّةٌۭ لَّعَنَتْ أُخْتَهَا ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا ٱدَّارَكُوا۟ فِيهَا جَمِيعًۭا قَالَتْ أُخْرَىٰهُمْ لِأُولَىٰهُمْ رَبَّنَا هَـٰٓؤُلَآءِ أَضَلُّونَا فَـَٔاتِهِمْ عَذَابًۭا ضِعْفًۭا مِّنَ ٱلنَّارِ ۖ قَالَ لِكُلٍّۢ ضِعْفٌۭ وَلَـٰكِن لَّا تَعْلَمُونَ ﴿٣٨﴾

ى ولكن لا تعلمون فریشتەکان پێیان وتن: -ئەی بتپەرست وموشرکینە- بڕۆنە ڕیزی ئەو گەل ونەتەوانەی کە پێش ئێوە لە مرۆڤ وجنۆکەکان لەسەر بێباوەڕی وگومڕایی مردن وڕۆشتن لەگەڵ ئەوانەدا بڕۆنە ئاگری دۆزخەوە، ئەوجا ھەر ئوممەت وگەلێک دەچێتە ناو دۆزخەوە نەفرین لەو ھاوبیرانەی خۆیان دەکەن کە پێش ئەوان چوونەتە دۆزەخەوە، تاکاتێک ھەموویان لەوێ پێکەوە کۆ دەبنەوە، ئەوانەی کۆتا جار دەچنە ناویەوە کە گێژ وکاڵفامەکانن، ئەوانەی شوێن گەورەکانیان کەوتوون، بەگەورە وسەرکردەکانیان دەڵێن کە پێش ئەوان چووبونە دۆزخەوە: ئەی پەروەردگارمان ئەو گەورە وسەرکردانە بوون کە لە دونیادا ئێمەیان گومڕا کرد ولەسەر ڕێگای ھیدایەت وڕێنوێنی لایانداین، دەسا تۆیش دوو بەرامبەر سزایان بدە لەبەر ئەوەی گومڕایی وسەرلێشێوانیان بۆ ئێمە جوان وڕازاوە کرد، خوای گەورەش لەوەڵامیاندا دەفەرموێت: بۆ ھەردوولاتان سزای دوو بەرامبەر ھەیە، بەڵام ئێوە ئەوە نازانن وھەستی پێ ناکەن

وَقَالَتْ أُولَىٰهُمْ لِأُخْرَىٰهُمْ فَمَا كَانَ لَكُمْ عَلَيْنَا مِن فَضْلٍۢ فَذُوقُوا۟ ٱلْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْسِبُونَ ﴿٣٩﴾

گەورە وسەرکردەکانیشیان ئەوانەی خەڵکی شوێنیان کەوتبوون بە شوێنکەوتەکانی خۆیان دەڵێن: ئێوەی -شوێنکەوتەی ئێمە- ھیچ فەزڵ وچاکەیەکتان بەسەر ئێمەوە نییە تاوەکو سزاکەتانی پێ سووک بێت، عیبرەت وپەند بەو کارو کردەوەیە کە ئەنجامتان داوە، وەھیچ بڕو بیانویەکتان نییە لەوەی شوێن ناھەقی وگومڕایی کەوتوون، جا - ئەی شوێنکەوتەکان- سزای سەخت بچێژن ھەروەک ئێمەیش چەشتمان، بە ھۆی ئەو بێباوەڕی وتاوانانەوە كە کردووتانە

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا وَٱسْتَكْبَرُوا۟ عَنْهَا لَا تُفَتَّحُ لَهُمْ أَبْوَٰبُ ٱلسَّمَآءِ وَلَا يَدْخُلُونَ ٱلْجَنَّةَ حَتَّىٰ يَلِجَ ٱلْجَمَلُ فِى سَمِّ ٱلْخِيَاطِ ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُجْرِمِينَ ﴿٤٠﴾

بێگومان ئەوانەی ئایەت وبەڵگە ونیشانە ڕوون وئاشکراکانی ئێمەیان بەدرۆ زانی، وە باوەڕیان پێ نەکرد وگوێڕایەڵ وملکەچی نەبوون، وە لە ئاستیاندا خۆیان بە گەورە زانی ونائومێد بوون لە ھەموو خێر وچاکەیەک، بە ھۆی بێباوەڕیانەوە ھەرگیز دەرگاکانی ئاسمان ناکرێتەوە بۆ کارو کردەوەکانیان، وە بۆ گیان وڕۆحیان ئەگەر مردن و وەفاتیان کرد، وە ھەرگیز ناچنە بەھەشتیشەوە تاوەکو ووشتر - کە گەورەترین ئاژەڵە- نەچێت بە کونی دەرزی دروماندا کە تەسکترین شتە، ئەمەش کارێکی مەحاڵە و ھەرگیز ڕوونادات، کەواتە دەست نادات ئەوانیش بچنە بەھەشتەوە، ئەم سزایەش خوای گەورە دایناوە بۆ کەسانێک کە گوناھ وتاوانەکانیان گەورەیە. لاپەڕە ٦ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

لَهُم مِّن جَهَنَّمَ مِهَادٌۭ وَمِن فَوْقِهِمْ غَوَاشٍۢ ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٤١﴾

ئەو درۆزن وخۆبەزلزانانە ڕاخەریان ئاگرە لەناو ئاگری دۆزەخەدا، وە لەسەرویشیانەوە داپۆشەرێکی ئاگریان بۆ ھەیە، نمونەی ئەو سزایانە سزای ئەو کەسانەیان پێ دەدەین کە بە بێباوەڕی وپشت ھەڵکردنیان لە ئاینەکەی خوا سنوورەکانی پەروەردگاریان بەزاندووە

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ لَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَآ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلْجَنَّةِ ۖ هُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ ﴿٤٢﴾

ئەوانەش کە باوەڕیان ھێناوە بە پەروەردگاریان وکارو کردەوەی چاکەیان ئەنجام داوە، تا دەتوانن وئەوەی لە توانایاندا هەیە -وە خوای گەورەش تەکلیف لەھیچ کەسێک ناکات زیاتر لەوەی دەتوانێت- ئەوانە دەستە وکۆمەڵ وئەهلی بەھەشتن، وە دەچنە بەهەشتەوە وبەھەتا ھەتایش تێیدا دەمێننەوە

وَنَزَعْنَا مَا فِى صُدُورِهِم مِّنْ غِلٍّۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهِمُ ٱلْأَنْهَـٰرُ ۖ وَقَالُوا۟ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى هَدَىٰنَا لِهَـٰذَا وَمَا كُنَّا لِنَهْتَدِىَ لَوْلَآ أَنْ هَدَىٰنَا ٱللَّهُ ۖ لَقَدْ جَآءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِٱلْحَقِّ ۖ وَنُودُوٓا۟ أَن تِلْكُمُ ٱلْجَنَّةُ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٤٣﴾

وە بۆ تەواو کردنی ناز ونیعمەتەکانی خۆیشی خوای گەورە ھەرچی ڕق وکینە وحەسوودی ھەیە لە دڵ ودەروون وناخیاندا ھەیە ڕادەماڵێت ولایدەبات، وە بەژێر کۆشک وتەلارەکانیاندا ڕووبار گوزەر پێدەکات، ئەوانیش کاتێک ئەو ھەموو خێر وبێر وناز ونیعەمەتە دەبینن، داندەنێین پێیدا ودەڵێن: سوپاس وستایش بۆ خوای گەورە کە یارمەتیداین وموەفەقی کردین کە ئەم کارو کردەوە چاکانە بکەین تاوەکو بگەینە ئەم پلە وپایەیە، خۆ ئەگەر خوای گەورە یارمەتی نەداینایە وموەفەقی نەکردینایە ئەوا ئێمە ھەرگیز ڕێمان دەرنەدەکرد بۆ ئەم کارە چاکانە، سوێند بێت پێغەمبەرانی خوا پەیامی ھەق وڕاستیان ھێنا کە ھیچ گومان ودوو دڵییەکی تێدا نەبوو، وە ڕاستگۆ بوون لەوانەی کە موژدەیان پێداین ولەوانەیش کە ئێمەیان پێ ترساند، بانگكەرێک لەناویاندا بانگ دەکات ودەڵێت: ئەو بەھەشتەی کە پێغەمبەرەکان لەدونیادا ھەواڵیان پێدان، ئەوا ئێستا خوای گەورە بەھۆی کاروکردەوە چاکەکانەوە کە تەنھا لەبەر ڕەزامەندی ئەو ئەنجامتاندان،ق کردنی بەجێنشین ومیراتگری ئێوە. ق

وَنَادَىٰٓ أَصْحَـٰبُ ٱلْجَنَّةِ أَصْحَـٰبَ ٱلنَّارِ أَن قَدْ وَجَدْنَا مَا وَعَدَنَا رَبُّنَا حَقًّۭا فَهَلْ وَجَدتُّم مَّا وَعَدَ رَبُّكُمْ حَقًّۭا ۖ قَالُوا۟ نَعَمْ ۚ فَأَذَّنَ مُؤَذِّنٌۢ بَيْنَهُمْ أَن لَّعْنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٤٤﴾

پاش ئەوەی بەھەشتی ودۆزەخییەکان ھەریەکەیان دەچنە ئەو جێگا وشوێنانەی بۆیان ئامادە کراوە، بەھەشتییەکان ئەوانەی بەھەمیشەی نیشتەجێی ئەوێن بانگی دۆزەخیەکان دەکەن، ئەو دۆزەخیانەی کەھەمیشە نیشتەجێی ئەوێن: ئەو پەیمان وبەڵێنەی کە پەروەردگارمان لە دونیا پێی داین ھاتەدی وخستینینە بەھەشتەوە، وە - ئەی بێباوەڕان- ئەو ھەڕەشەیەی کە خوای گەورە لێی کردن ئایا جێ بەجێی کرد وھاتە دی؟ بێباوەڕانیش دەڵێن: بێگومان ئەوەی خوای گەورە ھەڕەشەی پێ کرد لێمان گەیشتین پێی ودەسمانکەوت، ئەمجا لەو نێوەندەدا بانگەرێک بانگ دەکات وداوا لە خوا دەکات کە ستەمکاران لە ڕەحمەت ومیھرەبانی خۆی دەربکات، چونکە خوای گەورە لە دونیادا دەرگاکانی ڕەحم ومیھرەبانی خۆی لێ کردنەوە، بەڵام ئەوان پشتیان لێ ھەڵکرد وگوێیان پێ نەدا

ٱلَّذِينَ يَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَيَبْغُونَهَا عِوَجًۭا وَهُم بِٱلْـَٔاخِرَةِ كَـٰفِرُونَ ﴿٤٥﴾

ئەو ستەمکارانە ئەوانەن کە لە دونیادا خۆیان خەڵکیان لە ڕێگای خوا لا دەدا وڕێگریان دەکرد لەوەی بێنە ناو ئیسلامەوە وھانی خەڵکیان دەدا کە پشتی لێ ھەڵکەن، وە ھەمیشە ھەوڵیان بۆ ئەوە بوو کە ئەو ئیسلامە ڕێک وپێکە بەخوار وخێچی نیشانی خەڵک بدەن تاوەکو ھیچ کەس شوێنی نەکەوێت، سەرەڕای ھەموو ئەو کارە خراپانەشیان باوەڕیان بە رۆژی دوایی نییە وخۆیانی بۆ ئامادە ناکەن

وَبَيْنَهُمَا حِجَابٌۭ ۚ وَعَلَى ٱلْأَعْرَافِ رِجَالٌۭ يَعْرِفُونَ كُلًّۢا بِسِيمَىٰهُمْ ۚ وَنَادَوْا۟ أَصْحَـٰبَ ٱلْجَنَّةِ أَن سَلَـٰمٌ عَلَيْكُمْ ۚ لَمْ يَدْخُلُوهَا وَهُمْ يَطْمَعُونَ ﴿٤٦﴾

يدخلوها وهم يطمعون لە نێوان ئەو دوو دەستەدا، دەستەی بەھەشتییەکان ودەستەی دۆزەخییەکان، بەربەستێکی زۆر بەرز ھەیە کە پێی دەڵێن: ئەعراف، لەسەر ئەو بەربەستە بەرزەوە کەسانێک ھەن کە چاکە وخراپەیان یەکسان ووەک یەک وان، ئەوانیش بەھەشتییەکان دەناسنەوە بەسەر وسیمای نورانی وڕووی سپیان، وە دۆزەخییەکانیش دەناسنەوە بەسەر وسیما تاڵ وڕووی ڕەشیان، ئەو خەڵکەی لەو نێوەندەدا ماونەتەوە وەک ڕێزگرتنێک بانگی بەھەشتییەکان دەکەن وپێیان دەڵێن: ئاشتی وئارامی بڕژێت بەسەرتاندا، لە کاتێکدا ھێشتا نەچوونەتەوە نێو بەھەشتەوە، بەڵام ئومێدیان بە ڕەحم ومیھرەبانی خوای گەورە ھەیە کە بچنە ناویەوە. لاپەڕە ٧ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

۞ وَإِذَا صُرِفَتْ أَبْصَـٰرُهُمْ تِلْقَآءَ أَصْحَـٰبِ ٱلنَّارِ قَالُوا۟ رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا مَعَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٤٧﴾

کاتێکیش ئەوانەی لە ئەعرافن چاویان لە بەھەشتییەکان وەردەگێڕێت بەرەو لای دۆزەخییەکان، وە دەبینن لە چی سزایەکی سەختدان، نزا دەکەن ودەڵێن: ئەی پەروەردگارمان داوات لێدەکەین مەمانخە ریزی گەلی ستەمکارەوە، ئەوانەی باوەڕیان نییە وھاوەڵیان بۆ بڕیار داویت

وَنَادَىٰٓ أَصْحَـٰبُ ٱلْأَعْرَافِ رِجَالًۭا يَعْرِفُونَهُم بِسِيمَىٰهُمْ قَالُوا۟ مَآ أَغْنَىٰ عَنكُمْ جَمْعُكُمْ وَمَا كُنتُمْ تَسْتَكْبِرُونَ ﴿٤٨﴾

ھەر دەستەی ئەعرافییەکان کەسانێکی دۆزەخ بانگ دەکەن کە بێباوەڕن بەسەر وسیما وڕواڵەتی دێز وڕووی ڕەش وچاوی شینیان دەیانناسن، پێیان دەڵێن: ماڵ و سەروەت وسامان وخزمەتکاری زۆرتان ھیچ سودێکی پێ نەگەیاندن، وە پشت ھەڵکردن وڕوو وەرگێڕانتان لە ھەق وڕاستی وخۆبەزل زانیتان نەگەیشتە فریاتان وھیچ کەڵکێکی نەبوو بۆتان

أَهَـٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ أَقْسَمْتُمْ لَا يَنَالُهُمُ ٱللَّهُ بِرَحْمَةٍ ۚ ٱدْخُلُوا۟ ٱلْجَنَّةَ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمْ وَلَآ أَنتُمْ تَحْزَنُونَ ﴿٤٩﴾

خوای گەورەش بەسەر زەنشتەوە بەبێباوەڕان دەفەرموێت: ئایا ئەمانە (مەبەستی باوەڕدارانە کە ئێستا لەبەھەشتدان) ئەوانە نەبوون کە ئێوە سوێندتان دەخوارد کە بەر ڕەحم ومیھرەبانی خوا ناکەون؟ وە بە باوەڕدارانیش دەفەرموێت: - ئەی باوەڕدارینە- بچنە نێو بەھەشتەوە ھیچ ترس وبیمێکتان نییە لە داھاتوو، وە ھیچ خەفەتیش ناخۆن لەوەی لە دونیادا لەدەستان چووە، چونکە ئێوە ئێستا لەناز ونیعمەتی ھەتا ھەتاییدان

وَنَادَىٰٓ أَصْحَـٰبُ ٱلنَّارِ أَصْحَـٰبَ ٱلْجَنَّةِ أَنْ أَفِيضُوا۟ عَلَيْنَا مِنَ ٱلْمَآءِ أَوْ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ ۚ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ حَرَّمَهُمَا عَلَى ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿٥٠﴾

ئەمجا دۆزەخییەکان بە ئومێدەوە بانگ لە بەھەشتیەکان دەکەن وھاواریان لێ دەکەن ودەڵێن: ئەی بەھەشتیەکان کەمێک لە ئەو ئاوە زوڵاڵە بکەن بە سەرماندا وقومێکمان پێ بدەن، یان لەوەی خوا ڕزق وڕۆزی داون لە خواردن بەشمان بدەن، بەھەشتییەکانیش دەڵێن: بە ھۆی کوفر وبێباوەڕییەوە خوای گەورە حەرام وقەدەغەی کردووە لە سەر بێباوەڕان، وە ئێمە ھەرگیز ناتوانین بێین بە ھاناتانەوە وشتێکتان پێ بدەین کە خوای گەورە قەدەغە وحەرامی کردبێت لە سەرتان

ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ دِينَهُمْ لَهْوًۭا وَلَعِبًۭا وَغَرَّتْهُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا ۚ فَٱلْيَوْمَ نَنسَىٰهُمْ كَمَا نَسُوا۟ لِقَآءَ يَوْمِهِمْ هَـٰذَا وَمَا كَانُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا يَجْحَدُونَ ﴿٥١﴾

يجحدون ئەو بێباوەڕانە ئەوانەن کە ئاینەکەیان کردە گاڵتەجاڕی وشتێکی بێ ھوودە، وە ژیانی دونیا بە زرق وبرق وباقی خۆی ھەڵی خەڵەتاندن، لە ڕۆژی قیامەتیشدا خوای گەورە ئەوان لە بیر دەکات وفەرامۆشیان دەكات، وە وازیان لێ دەھێنێت کە سزای سەخت بچەژن ھەروەک چۆن ئەوان لە دونیادا ڕۆژی قیامەتیان لە بیری خۆیان بردەوە و کاری بۆ نەکرد وخۆیان بۆ ئامادە نەکرد، وە باوەڕیان بە ئایەت وبەڵگە ونیشانەکانی ئێمە نەبوو، وە بە عینادی وسەرکەشی خۆیان ئینکاریان دەکرد، لەکاتێکدا باش دەیانزانی کە ھەق وڕاستە. ولقد جئنهم بكتب فص لنهعل علم هدى ورحمة لقوم يؤمنون

وَلَقَدْ جِئْنَـٰهُم بِكِتَـٰبٍۢ فَصَّلْنَـٰهُ عَلَىٰ عِلْمٍ هُدًۭى وَرَحْمَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ ﴿٥٢﴾

بێگومان ئەم قورئانەمان ھێنا بۆیان کە پەرتوکێکە ودابەزیووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)، کە بەزانست وزانیاری لەلایەن ئێمەوە بۆیانی ڕوون دەکەینەوە، کە مایەی ڕێنوێنی وھیدایەتی باوەڕدارانە بۆ ڕێگای ڕوشد وھەق وڕاستی، وە میھرەبانیشە بۆیان کە بەڵگەیە لەسەر خێر وبێری دونیا ودواڕۆژیان

هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا تَأْوِيلَهُۥ ۚ يَوْمَ يَأْتِى تَأْوِيلُهُۥ يَقُولُ ٱلَّذِينَ نَسُوهُ مِن قَبْلُ قَدْ جَآءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِٱلْحَقِّ فَهَل لَّنَا مِن شُفَعَآءَ فَيَشْفَعُوا۟ لَنَآ أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ ٱلَّذِى كُنَّا نَعْمَلُ ۚ قَدْ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ ﴿٥٣﴾

بێباوەڕان تەنھا چاوەڕوانی ئەو پێشھاتانە دەکەن کە ھەواڵی ڕودانی سزای بەئازاریان پێ درابوو لە ڕۆژی دواییدا، ڕۆژێک کە ئاکام وئەنجامیشی دێت وڕوون دەبێتەوە، وە ئەو پاداشتەش کە بۆ باوەڕداران باسکرابوو دێتەدی، جا ئەوانەی کە لە دونیادا قورئانیان بیر كردبوو، وە کاریان پێ نەکرد لەو ڕۆژەدا دەڵێن: بەڕاستی پێغەمبەرانی لاپەڕە ٨ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر پەروەردگارمان بە شەریعەتی ڕاست ودروستەوە بۆ ھات کە ھیچ گومانێکی تێدا نەبوو، کە لەلایەن خوای گەورەوە ھاتبوون، خۆزگە نێوەندگیرێک دەبوو لای خوا تکای بۆ دەکردین تاوەکو لە سزای دۆزەخ ڕزگارمان دەبوو، یان خۆزگە دەگەڕاینەوە بۆ ژیانی دونیا لە بری خراپە وتاوان کارو کردەوەی چاکمان بکردایە تاوەکو ڕۆژمان نەدەگەیشتە ئەم ڕۆژە، بێگومان ئەو بێباوەڕانە خۆیان دۆڕاند وزیانمەند بوون بە ھۆی بێباوەڕیانەوە خۆیان دووچاری تیاچوون وفەوتان کردەوە، ئەوەشی لە بری خوا دەیانپەرستن لەو ڕۆژەدا لێیان دیار نین، وە ھیچ سوود وکەڵکێکیشیان پێ نەگەیاندن

إِنَّ رَبَّكُمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ يُغْشِى ٱلَّيْلَ ٱلنَّهَارَ يَطْلُبُهُۥ حَثِيثًۭا وَٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ وَٱلنُّجُومَ مُسَخَّرَٰتٍۭ بِأَمْرِهِۦٓ ۗ أَلَا لَهُ ٱلْخَلْقُ وَٱلْأَمْرُ ۗ تَبَارَكَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٥٤﴾

ئەی خەڵکینە- پەروەردگارتان ئەوەیە کە ئاسمانەکان وزەوی کە وێنەی نەبوو لە پێشدا لە ماوەی شەش ڕۆژدا دروستی كردن، پاشان بەو شێوەیەی شایستەی زاتی خۆیەتی بەرز بوویەوە بۆ سەر عەرش کە شێوازەکەی نازانین، تاریکی شەو بە ڕووناکی ڕۆژ لا دەبات، وە ڕوناکی ڕۆژیش لە تاریکی شەولا دەبات، وە ھەر دانەیەکیشیان بە خێرای بە شوێن ئەوی تردا دەڕوات ولێی دواناکەوێت، جا کاتێک یەکێکیان دەڕوات ئەوی تریان دێت، وە ھەر خوای گەورە خۆر ومانگ وگشت ئەستێرەکانی دروستکرد، ھەر ھەموویشیان لەژێر دەستی پەروەردگاردا زەلیل وملکەچ وئامادەن، جا باش بزانن ھەموو دروستکردن وفەرمانێکیش تەنھا ھەر بۆ خوایە، کێ ھەیە غەیری ئەو بتوانێت وەک ئەو شت دروست بکات؟ خێر وبێرەکانی زۆر گەورەن وچاکەکانی زۆر زۆرن، زۆر بەرەکەت وگەورەیە زاتی ئەو کە خاوەنی سیفاتی بەرز وپیرۆز وئەو پەڕی کەمال وتەواوییە، کە پەروەردگاری جیھانیانە

ٱدْعُوا۟ رَبَّكُمْ تَضَرُّعًۭا وَخُفْيَةً ۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلْمُعْتَدِينَ ﴿٥٥﴾

ئەی باوەڕداران- بەو پەڕی زەلیلی وملکەچیەوە بە نھێنی وپەنامەکی لە پەروەردگارتان بپاڕێنەوە وداوای لێ بکەن، دڵسۆز بن لەنزاکانتان بێ ڕوپامایی وھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوای گەورە لێی بپاڕێنەوە، بێگومان ئەو کەسانەی خۆش ناوێت کە لەنزا وپاڕانەوەکانیاندا سنوور شکێنی دەکەن، لە گەورەترین سنور شکێنیش لەنزا وپاڕانەوەدا ئەوەیە کە لەگەڵ خوادا ھاوار وبانگ لەغەیری ئەویش بکەیت، ھەروەک بتپەرست وموشریکەکان دەیانکرد

وَلَا تُفْسِدُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَـٰحِهَا وَٱدْعُوهُ خَوْفًۭا وَطَمَعًا ۚ إِنَّ رَحْمَتَ ٱللَّهِ قَرِيبٌۭ مِّنَ ٱلْمُحْسِنِينَ ﴿٥٦﴾

ئەی خەڵکینە بەگوناھ وتاوانەکانتان خراپەکاری لەزەویدا بڵاو مەکەنەوە، پاش ئەوەی خوای گەورە بە ناردنی پێغەمبەرەکانی بەتاعەت وگوێڕایەڵی تەنھا بۆ خۆی چاکی کرد وئاوەدانی کردەوە، وە ھەمیشە بەترس وئومێدەوە تەنھا لەو بپاڕێنەوە، ترسان لەسزا وتۆڵەکانی، ئومێدیش بە بەدەستھێنانی پاداشتەکانی، بێگومان ڕەحم ومیھرەبانی خوای گەورە نزیکە لەکەسانی چاکەکارەوە، بۆیە ئێوەش بالەوانە بن کە میھرەبانی ئەو دەیانگرێتەوە

وَهُوَ ٱلَّذِى يُرْسِلُ ٱلرِّيَـٰحَ بُشْرًۢا بَيْنَ يَدَىْ رَحْمَتِهِۦ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَقَلَّتْ سَحَابًۭا ثِقَالًۭا سُقْنَـٰهُ لِبَلَدٍۢ مَّيِّتٍۢ فَأَنزَلْنَا بِهِ ٱلْمَآءَ فَأَخْرَجْنَا بِهِۦ مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ ۚ كَذَٰلِكَ نُخْرِجُ ٱلْمَوْتَىٰ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ ﴿٥٧﴾

خوای گەورە وپاکو بێگەرد باکان ھەڵدەکات کە موژدەی بارانیان پێوەیە، ھەتا کاتێک باکان ھەورە قورسە پر لە ئاوەکان ھەڵدەگرن، ئێمەیش ئەو ھەورانە دەخەینەڕێ بۆ ووڵاتێکی مردووی ووشکی بێ ئاو پێی پاراو دەکەینەوە، ھەر بەو ئاوی بارانە چەندین جۆر بەروبوومی پێ دەڕوێنین، ھەر بەو شێوەیە مردووەکانیش لە گۆڕەکانیان دەردەھێنین وزیندوویان دەکەینەوە، ئەوەمان ئەنجامدا بەڵکو ئێوە بیر بکەنەوە لەدەسەڵات وداھێنانی خوای گەورە، وە بێگومان ئەو بەدەسەڵاتە کە مردووەکان جارێکی تر زیندوو بکاتەوە

وَٱلْبَلَدُ ٱلطَّيِّبُ يَخْرُجُ نَبَاتُهُۥ بِإِذْنِ رَبِّهِۦ ۖ وَٱلَّذِى خَبُثَ لَا يَخْرُجُ إِلَّا نَكِدًۭا ۚ كَذَٰلِكَ نُصَرِّفُ ٱلْـَٔايَـٰتِ لِقَوْمٍۢ يَشْكُرُونَ ﴿٥٨﴾

زەوی پاک وخاوێن بە فەرمانی پەروەردگاری خۆی ڕووەک وگیای بە تەواوی وجوانترین شێوە دەردەھێنێت، ھەر بەو شێوەیە باوەڕداریش وەک ئەو زەویە پاک وخاوێنە وایە گوێ بیستی ئامۆژگاری دەبێت وسوود وکەڵکی لێ وەردەگرێت، کارو کردەوەی چاکەی لێ وەبەردێت، وە ئەو زەویەش کەکڕێن وخوێدارە تەنھا ڕووەکی بێکەڵکی لێ دەڕوێت، ھەر بەو شێوەیە مرۆڤی بێباوەڕیش سوود لە ئامۆژگاری نابینێت، وە کاروکردەوەی چاکی لێ وەبەرنایەت کە کەڵکی لێ ببینێت، ھەر بەو شێوە جۆراو جۆرە ناوازەیە بەڵگەی ھەمە چەشنە دێنینەوە بۆ سەلماندنی ھەق وڕاستی بۆ ئەو کەسانەی کە سوپاس وشوکری ناز ونیعمەتەکانی خوا دەکەن، وە کوفر وناشکوری ناکەن وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی ئەون. لاپەڕە ٩ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

لَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِۦ فَقَالَ يَـٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَـٰهٍ غَيْرُهُۥٓ إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍۢ ﴿٥٩﴾

بێگومان نوحمان وەک پێغەمبەرێک ڕەوانە کرد بۆ لای گەلەکەی کە بانگیان بکات بۆ یەکخواپەرستی ووازھێنان لەپەرستنی غەیری ئەو، جا نوح بە گەلەکەی ووت: ئەی گەلەکەم تەنھا خوا بپەرستن کەجگە لەو ھیچ پەرستراوێکی تری بە ھەق نییە، - ئەی گەلەکەم- من دەترسم کە دووچاری سزای ئەو ڕۆژە گەورەیە بن ئەگەر بێتو بەردەوام بن لەسەر بێباوەڕی

قَالَ ٱلْمَلَأُ مِن قَوْمِهِۦٓ إِنَّا لَنَرَىٰكَ فِى ضَلَـٰلٍۢ مُّبِينٍۢ ﴿٦٠﴾

گەورە پیاوانی گەلەکەی نوح بە ئەویان ووت: بێگومان -ئەی نوح- ئێمە تۆ لە گومڕایی وسەرلێشێواویەکی ڕوون وئاشکرادا دەبینین

قَالَ يَـٰقَوْمِ لَيْسَ بِى ضَلَـٰلَةٌۭ وَلَـٰكِنِّى رَسُولٌۭ مِّن رَّبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٦١﴾

نوحیش بە گەورە پیاوانی گەلەکەی فەرموو: من گومڕا وسەرلێشێواو نیم وەک ئێوە گومان دەبەن، بەڵکو من نێردراوم بۆ لای ئێوە لە لایەن پەروەردگارمەوە کە پەروەردگاری من وئێوە وھەموو جیھانە

أُبَلِّغُكُمْ رِسَـٰلَـٰتِ رَبِّى وَأَنصَحُ لَكُمْ وَأَعْلَمُ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٦٢﴾

ئەوەی خوای گەورە بە وەحی بۆی ناردوم پێتان ڕادەگەیەنم، وە ھەموو خێر وخۆشییەکم بۆتان دەوێت، بەوەی ھانتان دەدەم بۆ بەجێھێنانی فەرمانەکانی خوای گەورە وبەدەستھێنانی پاداشتەکانی، وە دەتانترسێنم بەئەنجامدانی ئەو شتانەی کە خوای گەورە ڕێگری لێکردوون، لەگەڵ ئەو تۆڵە وسزایانەی کە دێن بەدواییدا، وە من شتگەلێک لەلایەن خوای گەورەوە دەزانم کە لە ڕێگای وەحییەوە فێری کردووم ئێوە نایزانن

أَوَعَجِبْتُمْ أَن جَآءَكُمْ ذِكْرٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ عَلَىٰ رَجُلٍۢ مِّنكُمْ لِيُنذِرَكُمْ وَلِتَتَّقُوا۟ وَلَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ﴿٦٣﴾

ئایا سەرتان سوڕ دەمێنێت، وەلاتان نامۆیە کە وەحی وئامۆژگاریتان لە لایەن پەروەردگارتانەوە لەسەر زمانی پیاوێکەوە لەخۆتان کەدەیناسن بۆ بێت؟! ئەو پیاوە لە نێو خۆتان گەورە بووە ودرۆزن وگومڕا وسەرلێشێواو نەبووە، وە لەڕەگەزی مرۆڤە وجنۆکە نییە، بۆ ئەوە ھات لە سزای خوا بتانترسێنێت ئەگەر بێتو باوەڕی پێ نەکەن وسەرپێچی بکەن، دەی کەوایە لەخوا بترسن، فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن ودوور بکەونەوە لەڕێگرییەکانی، بە ئومێدی ئەوەی ڕەحمتان پێ بکات ئەگەر ھاتوو باوەڕتان پێ ھێنا

فَكَذَّبُوهُ فَأَنجَيْنَـٰهُ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥ فِى ٱلْفُلْكِ وَأَغْرَقْنَا ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَآ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمًا عَمِينَ ﴿٦٤﴾

کەچی گەلەکەی بەدرۆیان خستنەوە وباوەڕیان پێ نەکرد، بەڵکو بەردەوام بوون لەسەر بێباوەڕی خۆیان، ئەویش نزای لێکردن کەخوا لەناویان ببات، ئێمەیش ئەو وئەو کەسانەشی کە لە کەشتییەکە لە گەڵیاندا بوو کە باوەڕیان پێ ھێنابوو ڕزگارمان کردن لە نوقم بوون، وە ئەوانەشی کە بە درۆیان زانی وباوەڕیان پێ نەکرد وبەردەوامیش بوون لە بەدرۆخستنەوەی بەنوقم بوون لەناو تۆفان کە وەک سزا بۆیان دابەزی بوو لەناومان بردن، چونکە بەڕاستی ئەوانە لەئاست بینینی ھەق وڕاستیەکان کوێر ونابینا بوون

۞ وَإِلَىٰ عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًۭا ۗ قَالَ يَـٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَـٰهٍ غَيْرُهُۥٓ ۚ أَفَلَا تَتَّقُونَ ﴿٦٥﴾

ھودیشمان نارد بۆ لای ھۆزی عاد، ھود (سەلامی خوای لێ بێت) پێی فەرموون: ئەی گەلەکەم بەتەنھا خوای گەورە بپەرستن، وە جگە لەو ھیچ پەرسترواێکی بەھەق وشیاوتان بۆ نییە، ئایا ئیتر لەسزای ئەو ناترسن وخۆتان ناپارێزن، بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لەڕێگرییەکانی، تاوەکو سەلامەت وپارێزراو بن لەسزا وتۆڵەی ئەو

قَالَ ٱلْمَلَأُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦٓ إِنَّا لَنَرَىٰكَ فِى سَفَاهَةٍۢ وَإِنَّا لَنَظُنُّكَ مِنَ ٱلْكَـٰذِبِينَ ﴿٦٦﴾

گەورە وناودرانی گەلەکەی ئەوانەی بێباوەڕ بوون بەخوا وپێغەمبەرەکەیان بەدرۆ زانی: ووتیان: -ئەی ھود- بێگومان ئێمە دەزانین کە تۆ کاڵفام وخەڵەفاویت کاتێک بانگمان دەکەیت کەخوای تاک وتەنھا بپەرستین، وە واز بھێنین لە پەرستنی بتەکانمان، ئەوەی ڕاستی بێت ئێمە ھیچ گومانمان نییە کە تۆ یەکێکیت لە درۆزنەکان لەوەی کە لاپەڕە ١٠ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر بانگەشەی دەکەیت کە تۆ پێغەمبەر ونێرراوی خوایت

قَالَ يَـٰقَوْمِ لَيْسَ بِى سَفَاهَةٌۭ وَلَـٰكِنِّى رَسُولٌۭ مِّن رَّبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٦٧﴾

ھودیش (سەلامی خوای لێ بێت) لەوەڵامیاندا پێی فەرموون: ئەی ھۆزەکەم من کاڵفام وخەڵەفاو نیم، بەڵکو من پێغەمبەرێکم لەلایەن پەروەردگاری جیھانیانەوە بۆ لای ئێوە ڕەوانەکراوم. أبلغكم رسلت ربى وأنالكم ناص حأمين

أُبَلِّغُكُمْ رِسَـٰلَـٰتِ رَبِّى وَأَنَا۠ لَكُمْ نَاصِحٌ أَمِينٌ ﴿٦٨﴾

ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردووم لەگەیاندنی یەکخواپەرستی وشەریعەتەکەی پێتان دەگەیەنم، وە من ئامۆژگاریکارێکی دڵسۆز ودەستپاکم لەگەیاندنی ئەوەی فەرمانم پێکراوە، وەک خۆی پێتان دەگەیەنم بێ زیاد وکەم کردن

أَوَعَجِبْتُمْ أَن جَآءَكُمْ ذِكْرٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ عَلَىٰ رَجُلٍۢ مِّنكُمْ لِيُنذِرَكُمْ ۚ وَٱذْكُرُوٓا۟ إِذْ جَعَلَكُمْ خُلَفَآءَ مِنۢ بَعْدِ قَوْمِ نُوحٍۢ وَزَادَكُمْ فِى ٱلْخَلْقِ بَصْۜطَةًۭ ۖ فَٱذْكُرُوٓا۟ ءَالَآءَ ٱللَّهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿٦٩﴾

ئایا سەرتان سوڕدەمێنێت وبەلاتانەوە نامۆیە کە پیاوێک لەخۆتان وبەزمانی خۆتان فەرمانەکانی خواتان وەبیربخاتەوە، لە خۆتان بێت نەک لە فریشتە وجنۆکەکان بتانترسێنێت بەسزاکانی خوای گەورە ئەگەر سەرپێچی بکەن؟ جا بۆیە سوپاسی پەروەردگارتان بکەن وشوکری بکەن لەبەرامبەر ئەوەی جێگیری کردون لەسەر زەوی، وە لەیادتان بێت کەخوای گەورە ئێوەی کرد بەجێنشینی گەلی نوح کە بەھۆی بێباوەڕیانەوە لەناوی بردن، جا بۆیە شوکر وسوپاسی بکەن کە لەخەڵکانی سەردەمی خۆیشتان بەقیافەتر وجەستە مەزنتر وبەھێزتری کردن، سوپاسی ئەو نازو نعیمەتە فراوانەی پەروەردگارتان بکەن تاوەکو سەرکەوتوو بن لەوەی داواتان لێکراوە، وە ڕزگارتان بێت لەوەی جێگای مەترسییە

قَالُوٓا۟ أَجِئْتَنَا لِنَعْبُدَ ٱللَّهَ وَحْدَهُۥ وَنَذَرَ مَا كَانَ يَعْبُدُ ءَابَآؤُنَا ۖ فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ ﴿٧٠﴾

گەلەکەی پێیان ووت: -ئەی ھود- ئایا تۆ ھاتویت بۆ لا مان تاوەکو فەرمانمان پێ بکەیت کە بەتاک وتەنھایی خوا بپەرستین، وە واز بھێنین لەوەی کە باوپاپیرانمان پەرستویانە؟! بۆیە بەھەر بەڵا وناخۆشی وسزایەک ھەڕەشەمان لێدەکەیت ئەگەر ڕاست دەکەیت کە تۆ پێغەمبەریت وڕاستگۆیت لەوەی بانگەشەی دەکەیت بۆمان بھێنە

قَالَ قَدْ وَقَعَ عَلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ رِجْسٌۭ وَغَضَبٌ ۖ أَتُجَـٰدِلُونَنِى فِىٓ أَسْمَآءٍۢ سَمَّيْتُمُوهَآ أَنتُمْ وَءَابَآؤُكُم مَّا نَزَّلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلْطَـٰنٍۢ ۚ فَٱنتَظِرُوٓا۟ إِنِّى مَعَكُم مِّنَ ٱلْمُنتَظِرِينَ ﴿٧١﴾

ھودیش (سەلامی خوای لێ بێت) وەڵامی دانەوە وپێی ووتن: بێگومان بە ھۆی گوناھ وسەرپێچیتانەوە سزا وتوڕەیی پەروەردگار کەوتە سەرتان، بۆتان دێت وھیچ شتێکیش نایگێڕێتەوە، ئایا ئێوە دەمەقاڵێم لەگەڵ دەکەن لەبەر چەند بتێک کە خۆتان وباوباپیرانتان کردوتانن بەخوا وپەرستراوی خۆتان، کەھیچ ھەقیقەتێک وڕاستیەکی نییە؟ وە خوایش ھیچ بەڵگەیەکی بتەوی دانەبەزاندوە لەوەی بانگەشەی دەکەن کە ئەوانە خوابن، جا چاوەڕوانی ئەو سزایە بکەن کە پەلەی ھاتنی دەکەن، وە منیش لەگەڵ ئێوە چاوەڕوانم، بێگومان ھەر دێت وھیچ گەڕانەوەی نییە

فَأَنجَيْنَـٰهُ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥ بِرَحْمَةٍۢ مِّنَّا وَقَطَعْنَا دَابِرَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا ۖ وَمَا كَانُوا۟ مُؤْمِنِينَ ﴿٧٢﴾

جا ئێمەیش بە ڕەحم وبەزەیی ومیھرەبانی خۆمان ھود وئەوانەشی لەگەڵیدا بوون لەباوەڕداران ڕزگارمان کردن، وە ئەوانەیش کە بەڵگە ونیشانەکانی ئێمەیان بە درۆزانی لەڕیشەوە لەناومان بردن، چونکە ئەوان باوەڕدار نەبوون، بەڵکو نیشانە وبەڵگەکانی ئێمەیشیان بەدرۆزانی، بۆیە شایستەی ئەو سزایە بوون. لاپەڕە ١١ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَإِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَـٰلِحًۭا ۗ قَالَ يَـٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَـٰهٍ غَيْرُهُۥ ۖ قَدْ جَآءَتْكُم بَيِّنَةٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ ۖ هَـٰذِهِۦ نَاقَةُ ٱللَّهِ لَكُمْ ءَايَةًۭ ۖ فَذَرُوهَا تَأْكُلْ فِىٓ أَرْضِ ٱللَّهِ ۖ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءٍۢ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ ﴿٧٣﴾

ء بۆ لای گەلی سەمودیش ساڵحی برای خۆیانمان نارد کە بانگەوازیان بکات بۆ یەکخواپەرستی وعیبادەتی خوای گەورە، ساڵح پێی ووتن: ئەی گەلەکەم خوای گەورە بەتاک وتەنھایی بپەرستن، جگە لە ئەو ھیچ پەرستراوێکی تر شایستەی پەرستن نییە، بێگومان خوای گەورە بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرای بۆ ناردون لەسەر ڕاستگۆیی ئەوەی من پێی ھاتووم بۆ لا تان، ئەویش ئەم ووشترەی خوایە کە لەو بەردە گەورەیە ھاتە دەرەوە، ئەو کاتی دیاریکراوی خۆی ھەیە بۆ ئاو خواردنەوە، وە خۆتان ومەڕ وماڵاتیشتان ڕۆژێکتان ھەیە بۆ ئاو خواردنەوە، جا لەبەر ئەوە وازی لێ بھێنن با بۆ خۆی لەو زەوییەی خوادا بلەوەڕێت، وە ھیچ شتێکیشی لە خزمەت كردن وقوتی لەسەر ئێوە نییە، دەخیلتان بم بە ھیچ شێوەیەک زیانتان بۆی نەبێت وئازاری مەدەن، نەوەک توشی سزایەکی بەئازار ببن

وَٱذْكُرُوٓا۟ إِذْ جَعَلَكُمْ خُلَفَآءَ مِنۢ بَعْدِ عَادٍۢ وَبَوَّأَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ تَتَّخِذُونَ مِن سُهُولِهَا قُصُورًۭا وَتَنْحِتُونَ ٱلْجِبَالَ بُيُوتًۭا ۖ فَٱذْكُرُوٓا۟ ءَالَآءَ ٱللَّهِ وَلَا تَعْثَوْا۟ فِى ٱلْأَرْضِ مُفْسِدِينَ ﴿٧٤﴾

بیری ئەو نعیمەتە بکەنەوە کە خوای گەورە کردنی بەجێنشینی گەلی عاد، وە سەقامگیری کردن لە زەوییەک کە تێیدا بحەوێنەوە، وە داواکارییەکانی خۆتانی تێدا بەدەست بھێنن، ئەمەش دوای ئەوەی خوای گەورە گەلی عادی لەناوبرد پاش ئەوەی ڕۆچوون لە بێباوەڕی وبەدرۆ خستنەوەی پێغەمبەرەکەیان، بۆ خۆتان لە پێدەشتەکانیدا کۆشک وتەلاری لێ بنیات بنێن، وە لە کێوەکان خانوو دەتاشن وھەڵدەکۆڵن، جا نیعمەتەکانی خوا وە بیر خۆتان بخەنەوە تاوەکو سوپاس وشوکری بکەن، وە وازبھێنن لە بڵاوکردنەوەی خراپەکاری لە زەویدا، ئەویش بە وازھێنان لە کوفر وبێباوەڕی بە خوا ووازهێنان لە گوناھ وتاوان کردن

قَالَ ٱلْمَلَأُ ٱلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦ لِلَّذِينَ ٱسْتُضْعِفُوا۟ لِمَنْ ءَامَنَ مِنْهُمْ أَتَعْلَمُونَ أَنَّ صَـٰلِحًۭا مُّرْسَلٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ ۚ قَالُوٓا۟ إِنَّا بِمَآ أُرْسِلَ بِهِۦ مُؤْمِنُونَ ﴿٧٥﴾

گەورە وسەرۆکەکانی گەلی عاد ئەوانەی خۆبەزلزان بوون بە ئەو باوەڕدارانەیان دەووت کە دەیانچەوساندنەوە: ئاخۆ ئێوە -ئەی باوەڕدارینە- باوەڕتان وایە کە ساڵح پێغەمبەر بێت لە لایەن پەروەردگاریەوە ڕەوانە کرابێت؟ باوەڕدارانی چەوساوەیش لەوەڵامدا پێیان ووتن: بێگومان ئێمە باوەڕمان ھەیە بەوەی ساڵح ھێناویەتی، وە ملکەچی شەریعەتەکەی ئەوین دانی پێدادەنێین وکاریشی پێدەکەین

قَالَ ٱلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوٓا۟ إِنَّا بِٱلَّذِىٓ ءَامَنتُم بِهِۦ كَـٰفِرُونَ ﴿٧٦﴾

خۆبەزلزانەکانی گەلەکەیشی ووتیان: بێگومان ئەوەیش کە ئێوە باوەڕتان پێیەتی وبەڕاستی دەزانن - ئەی باوەڕداران- ئێمە کافر وبێباوەڕین پێی، وە ھەرگیزیش باوەڕی پی ناھێنین، وە کاریش بەشەریعەتەکەی ناکەین

فَعَقَرُوا۟ ٱلنَّاقَةَ وَعَتَوْا۟ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِمْ وَقَالُوا۟ يَـٰصَـٰلِحُ ٱئْتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ ﴿٧٧﴾

ئەمجا ووشترەکەیان سەربڕی (ئەو ووشترەی کە ساڵح وەک موعجیزەیەک لەبەردەکە بۆی دەرھێنان تا باوەڕی پێ بکەن)، لە کاتێکدا خوای گەورە ڕێگری لێ کردبوون کە بەخراپ دەستی بۆ ببەن وئازاری بدەن، خۆیان بەگەورەتر زانی لەوەی فەرمانەکەی خوا جێ بەجێ بکەن، وە بەگاڵتەجاڕیەکەوە کە ھەرگیز بەخەیاڵیاندا نەدەھات ئەوەی ساڵح پێی ترساندبوون بێتەدی، ووتیان: ئەی ساڵح ئەو سزا سەخت وبەئێش وئازارەی ھەڕەشەی پێ دەکەیت لێمان بۆمانی بھێنە ئەگەر تۆ بەڕاستی پێغەمبەری خوایت!!

فَأَخَذَتْهُمُ ٱلرَّجْفَةُ فَأَصْبَحُوا۟ فِى دَارِهِمْ جَـٰثِمِينَ ﴿٧٨﴾

ئەوسا کتوپر ئەو سزا سەختەی پەلەیان دەکرد لێی دابەزییە سەریان، بومەلەرزەی توند گرتنی، جا ھەموویان لەماڵەوە بەشێتی بەدەمدا کەوتن ولکان بەزەویەوە، بەشێوەیەک ھیچ کەسیان لەتیاچوون ڕزگاریان نەبوو. لاپەڕە ١٢ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَتَوَلَّىٰ عَنْهُمْ وَقَالَ يَـٰقَوْمِ لَقَدْ أَبْلَغْتُكُمْ رِسَالَةَ رَبِّى وَنَصَحْتُ لَكُمْ وَلَـٰكِن لَّا تُحِبُّونَ ٱلنَّـٰصِحِينَ ﴿٧٩﴾

ئیتر کاتێک کە ساڵح بێ هیوا بوو لەوەی گەلەکەی بەدەم بانگەوازەکەیەوە بێن پشتی لێ هەڵكردن وپێی ووتن: ئەی گەلەکەم ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردبووم پێم گەیاندن وتەبلیغم کردن، وە زۆریش بەخێرخوازی ئامۆژگاریم کردن وترساندمن لەسزای خوا، بەڵام ئێوە کەسانێکن ئامۆژگاریکارێک کەسوور بێت لەسەر ڕێنومایی کردنتان بۆ خێر وچاکە ودوور خستنەوەتان لە شەڕ وخراپە خۆشتان ناوێت

وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦٓ أَتَأْتُونَ ٱلْفَـٰحِشَةَ مَا سَبَقَكُم بِهَا مِنْ أَحَدٍۢ مِّنَ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٨٠﴾

وە بیری ئەو کاتە بکەنەوە کە لوطمان ناردە لای گەلەکەی وڕێگری کردن لەو کارە خراپەی لەسەری بوون وپێی ووتن: ئایا ئێوە کاری خراپە وقێزەونی وا دەکەن کە دەچنە لای پیاوان ونێربازی دەکەن؟! ئەمەی ئێوە دەیکەن وداتان ھێناوە ھیچ کەسێک پێش ئێوە لەجیھاندا نەیکردووە وئەنجامی نەداوە!

إِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ ٱلرِّجَالَ شَهْوَةًۭ مِّن دُونِ ٱلنِّسَآءِ ۚ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌۭ مُّسْرِفُونَ ﴿٨١﴾

ئایا ئێوە بۆ خاڵی کردنەوەی ئارەزووی جنسی خۆتان لە بری ئافرەتان دەچنە لای پیاوان ولەگەڵیان جووت دەبن؟! لەکاتێکدا خوای گەورە ئافرەتانی بۆ ئەو کارە دروستکردووە، ئەوەی ئێوە دەیکەن پێچەوانەی ژیری وفیترەت وفەرمانی خوایشە، بەڵكو ئێوە ھەموو سنورێکی خواتان بەزاندووە بەوە لەسنوری ژیری سەلیم وفیترەتی پاکی هاوسەنگی مرۆڤایەتی دەرچوون وزیادەڕۆییتان کردووە

وَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُوٓا۟ أَخْرِجُوهُم مِّن قَرْيَتِكُمْ ۖ إِنَّهُمْ أُنَاسٌۭ يَتَطَهَّرُونَ ﴿٨٢﴾

کەچی وەڵامی گەلەکەی لوط کە ڕێگری ئەو داوێن پیسی وفاحیشەیان لێکرابوو پشتیان لەھەق وڕاستی کردو ووتیان: لوط وشوێنکەوتووەکانی لەشار وگوندەکانتان دەربکەن، چونکە ئەوان کەسانێکن دەیانەوێت خۆیان پاکڕابگرن لەم کارەی ئێمە دەیکەین، شیاو نییە بۆ ئێمە ئەوانە لەناو ئێمەدا بمێنن

فَأَنجَيْنَـٰهُ وَأَهْلَهُۥٓ إِلَّا ٱمْرَأَتَهُۥ كَانَتْ مِنَ ٱلْغَـٰبِرِينَ ﴿٨٣﴾

خۆی وبنەماڵەکەیمان ڕزگارکرد ئەوانەی کە فەرمانمان پێکردن کە بەشەو لەگوندەکە دەربچن، ئەو گوندەی کە سزاکەی بۆ دادەبەزێت، ھەموویمان ڕزگار کرد جگە لەژنەکەی نەبێت کە لەگەڵ خەڵکەکەی مایەوە، ئەوە بوو ئەو سزایەی تووشی ئەوان بوو توشی ژنەکەی لوطیش بوو

وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِم مَّطَرًۭا ۖ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلْمُجْرِمِينَ ﴿٨٤﴾

بارانێکی بەھێزمان باراندە سەریان، بەردبارانمان کردن بەبەردێکی لەقوڕ دروستکراو، وە گوندەکەمان ھەڵگێڕایەوە بەسەریاندا، وسەرەوژێرمان کردن، جا - ئەی پێغەمبەر- تێڕامێنە سەرەنجامی تاوانبارانی گەلی لوط چۆن بوو؟ سەرەنجامیان تیاچوون وزەلیلییەکی ھەمیشەیی بوو

وَإِلَىٰ مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًۭا ۗ قَالَ يَـٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَـٰهٍ غَيْرُهُۥ ۖ قَدْ جَآءَتْكُم بَيِّنَةٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ ۖ فَأَوْفُوا۟ ٱلْكَيْلَ وَٱلْمِيزَانَ وَلَا تَبْخَسُوا۟ ٱلنَّاسَ أَشْيَآءَهُمْ وَلَا تُفْسِدُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَـٰحِهَا ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌۭ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴿٨٥﴾

م ؤمنين بۆ ھۆزی مەدیەنیش شوعەیبی برایانمان نارد (سەلامی خوای لێ بێت) پێی فەرموون: ئەی گەلەکەم خوای گەورە بەتاک وتەنھایی بپەرستن، جگە لەو ھیچ پەرستراوێکی تر نییە شایستەی پەرستن بێت، بەڵگەی ڕوون وئاشکراتان لەلایەن خواوە بۆ ھات، کەبەڵگەی ڕاست ودروستی ئەوەیە کە لەلایەن پەروەردگارمەوە بۆم ھێناون، ئەی گەلەکەم مافەکانی خەڵکی بدەن بەوەی کێشانە وپێوانەکان تەواو وبەرامبەر بێت، کەلوپولی خەڵکی بێ بەھا وبەکەم مەزانن بەوەی تانە وتەشەر وعەیب ونەنگی لێ بدۆزنەوە، یان فڕوفێڵ لەخاوەنەکانیان بکەن، بەکوفر وبێباوەڕی وئەنجامدانی گوناھ وتاوان خراپەکاری لەسەر زەویدا بڵاو مەکەنەوە پاش ئەوەی خوای گەورە بەناردنی پێغەمبەرەکان لەپێشوودا چاکی کرد، ئەوەی باسکرا بۆ ئێوە چاکترە وبەسوودترە ئەگەر ئێوە باوەڕدارن، چونکە وازھێنان لەسەرپێچی خوای گەورە دوور کەوتنەوەیە لەوەی خوا ڕێگری لێکردووە، وە بەئەنجامدانی ئەوەش کەخوای گەورە فەرمانی پێکردووە مرۆڤ خۆی لەخوا نزیک دەکاتەوە. لاپەڕە ١٣ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَلَا تَقْعُدُوا۟ بِكُلِّ صِرَٰطٍۢ تُوعِدُونَ وَتَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ مَنْ ءَامَنَ بِهِۦ وَتَبْغُونَهَا عِوَجًۭا ۚ وَٱذْكُرُوٓا۟ إِذْ كُنتُمْ قَلِيلًۭا فَكَثَّرَكُمْ ۖ وَٱنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلْمُفْسِدِينَ ﴿٨٦﴾

لەسەر ڕێگاکاندا دامەنیشن ھەڕەشە لەو کەسانە بکەن کە ڕێبوارن وماڵ وسامانیان بەزۆر لێ بسێنن، وە مەبن بەڕێگر لەبەردەم ئاینی خوادا، لەبەردەم ئەوانەی کە مەبەستیانە رێگای ھەق وھیدایەت بگرنە بەر، وە ھەوڵیش مەدەن رێگای خوا بەلار وچەوتی نیشانی خەڵکی بدەن بۆ ئەوەی نەیەنە سەری، باسی ئەو ناز ونعیمەتانە بکەن کەبەسەرتانەوەیە تاوەکو سوپاس وشوکری بکەن، کاتێک ژمارەتان کەم بوو خوای گەورە زۆری کردن ودەسەڵاتی پێدان، وە بیر بکەنەوە وتێڕامێنن بزانن سەرەنجامی ئەوانەی خراپەیان لەپێش ئێوە لەسەر زەوی بڵاو کردەوە چۆن بوو، سەرەنجامیان تیاچوون ولەناو چوون بوو

وَإِن كَانَ طَآئِفَةٌۭ مِّنكُمْ ءَامَنُوا۟ بِٱلَّذِىٓ أُرْسِلْتُ بِهِۦ وَطَآئِفَةٌۭ لَّمْ يُؤْمِنُوا۟ فَٱصْبِرُوا۟ حَتَّىٰ يَحْكُمَ ٱللَّهُ بَيْنَنَا ۚ وَهُوَ خَيْرُ ٱلْحَـٰكِمِينَ ﴿٨٧﴾

ئەگەر چی کۆمەڵێک لەئێوە باوەڕیان ھێنا بەوەی لەلایەن پەروەردگارمەوە بۆم ھێنان، وکۆمەڵێکی تریش باوەڕیان پێ نەھێنا، دەی کەوایە - ئەی بێباوەڕینە - ئارام بگرن وچاوەڕێ بکەن ھەتا خوای گەورە لەنێوانتاندا دادوەری دەکات وچاک وخراپ لێک جودا دەکاتەوە، کە ھەر ئەویش لەگشت دادوەرەکان چاکترە

۞ قَالَ ٱلْمَلَأُ ٱلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦ لَنُخْرِجَنَّكَ يَـٰشُعَيْبُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَكَ مِن قَرْيَتِنَآ أَوْ لَتَعُودُنَّ فِى مِلَّتِنَا ۚ قَالَ أَوَلَوْ كُنَّا كَـٰرِهِينَ ﴿٨٨﴾

گەورە وسەرۆکەکانی گەلی شوعەیب ئەوانەی خۆبەزلزان بوون بە شوعەیبیان وت (سەلامی خوای لێ بێت): بێگومان بە - ئەی شوعەیب - ئێمە تۆ وئەوانەش کە باوەڕیان پێ ھێناویت لە گوندەکەمان وەدەرتان دەنێین، یان ئەوەتانێ دەگەڕێنەوە سەر ئاینەکەمان، شوعەیبیش بیری کردەوە وبەسەر سوڕمانێکەوە پێی فەرموون: ئایا شوێن ئاین ودینەکەتان بکەوین ئەگەر ناچاریش بكرێین، ئەوا دڵنیاین ئێوە لەسەر باتڵ وناھەقین

قَدِ ٱفْتَرَيْنَا عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا إِنْ عُدْنَا فِى مِلَّتِكُم بَعْدَ إِذْ نَجَّىٰنَا ٱللَّهُ مِنْهَا ۚ وَمَا يَكُونُ لَنَآ أَن نَّعُودَ فِيهَآ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ رَبُّنَا ۚ وَسِعَ رَبُّنَا كُلَّ شَىْءٍ عِلْمًا ۚ عَلَى ٱللَّهِ تَوَكَّلْنَا ۚ رَبَّنَا ٱفْتَحْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ قَوْمِنَا بِٱلْحَقِّ وَأَنتَ خَيْرُ ٱلْفَـٰتِحِينَ ﴿٨٩﴾

ئەگەر بگەڕێینەوە سەر ئاین ودینەکەتان ئەوا درۆمان بۆ خوا ھەڵبەستووە، لەکاتێکدا ئێمە دەزانین کە ئێوە لەسەر بتپەرستی وبێباوەڕین دوای ئەوەی خوای گەورە بەفەزڵ ومنەتی خۆی ڕزگاری کردین لێی، ڕاست ودورست نییە بۆمان بگەرێینەوە سەر ئاینی بەتاڵی ئێوە مەگەر خوای گەورە خۆی بیەوێت ولە ڕەحمی خۆی بێ بەشمان بکات، چونکە ھەمووان لە ژێر ویستی ئەوداین، پەروەردگار ئاگاداری ھەموو شتێکە وزانستی ئەو ھەموو شتێکی گرتوەتەوە، بەشێوەیەک ھیچ شتێکی لا شاراوە نییە، پشت وپەنامان ھەر خوای گەورەیە کە لەسەر ڕاستە ڕێگا دامەزراومان بکات، وە بمانپارێزێت لە ڕێگاکانی چوون بەرەو دۆزەخ، ئەی پەروەردگارمان بەھەق ودروست دادوەری بکە لەنێوان ئێمە وگەلە بێباوەڕەکەماندا، خاوەنی ھەق وڕاستی وستەم لێکراوانیش سەربخە بەسەر ستەمکارانی سەرسەختدا، چونکە تۆی - ئەی پەروەردگارمان- چاکترینی دادوەرانیت

وَقَالَ ٱلْمَلَأُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦ لَئِنِ ٱتَّبَعْتُمْ شُعَيْبًا إِنَّكُمْ إِذًۭا لَّخَـٰسِرُونَ ﴿٩٠﴾

گەورە وسەرۆکە بێباوەڕەکانی گەلەکەی شوعەیب ئەوانەی بانگەوازی یەکخواپەرستیان ڕەد کردەوە وپێی رازی نەبوون وھۆشداریان دەدا بەخەڵکی کە شوێنی شوعەیب و دینەكەی نەکەون، ووتیان: - ئەی گەلەکەمان- ئەگەر بچنە ناو ئاینەکەی شوعەیب ووازتان لە ئاینی خۆتان وباوباپیرانتان ھێنا ئەوە بێگومان لە خەسارۆمەندان دەبن

فَأَخَذَتْهُمُ ٱلرَّجْفَةُ فَأَصْبَحُوا۟ فِى دَارِهِمْ جَـٰثِمِينَ ﴿٩١﴾

ئەوجا لەپڕ بومەلەرزەیەکی زۆر توند گرتنی، ھەموویان لەناو ماڵەکانیاندا تیاچوون وبێ گیان کەوتن بەسەر ڕوومەت وئەژنۆکانیاندا، مردووی بێ دەنگ لەناو خانوەکانیاندا. لاپەڕە ١٤ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ شُعَيْبًۭا كَأَن لَّمْ يَغْنَوْا۟ فِيهَا ۚ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ شُعَيْبًۭا كَانُوا۟ هُمُ ٱلْخَـٰسِرِينَ ﴿٩٢﴾

ئەوانەی شوعەیبیان بەدرۆزانی وباوەڕیان پێ نەکرد ھەر ھەموویان تیاچوون، وەک ئەوەی ھەرگیز لەناو ئەو خانوانەدا نەژیا بن وڕایان نەبواردبێت تێیدا، ئەوانەی شوعەیبیان بە درۆدانا ھەر ئەوان خەسارۆمەندن، چونکە ئەوان خۆیان وماڵ وسامان وئەوەیشی ھەیانبوو خەسار کرد، نەک ئەوانەی کە باوەڕیان ھێنا پێی لە گەلەکەی، ئەوان ھیچ خەسارۆمەند نەبوون، ھەروەک چۆن بێباوەڕانی درۆزنی گەلەکەی بانگەشەی ئەوەیان دەکرد

فَتَوَلَّىٰ عَنْهُمْ وَقَالَ يَـٰقَوْمِ لَقَدْ أَبْلَغْتُكُمْ رِسَـٰلَـٰتِ رَبِّى وَنَصَحْتُ لَكُمْ ۖ فَكَيْفَ ءَاسَىٰ عَلَىٰ قَوْمٍۢ كَـٰفِرِينَ ﴿٩٣﴾

کاتێک ئەوان تیاچوون شوعەیبی پێغەمبەریان(سەلامی خوای لێ بێت) پشتی تێکردن وپێی ووتن: ئەی گەلەکەم ئەوەی پەروەردگارم فەرمانی پێکردبووم کە پێتان بگەیەنم پێم گەیاندن، وئامۆژگاریم کردن بەڵام ئێوە ئامۆژگاریەکانی منتان وەرنەگرت، وەپابەندی ڕێنوماییەکانی من نەبوون، ئیتر چۆن دڵم تەنگ بێت بۆ گەلی بێباوەڕان، ئەو گەلەی سوور بوون لەسەر کوفر وبێباوەڕی خۆیان؟!

وَمَآ أَرْسَلْنَا فِى قَرْيَةٍۢ مِّن نَّبِىٍّ إِلَّآ أَخَذْنَآ أَهْلَهَا بِٱلْبَأْسَآءِ وَٱلضَّرَّآءِ لَعَلَّهُمْ يَضَّرَّعُونَ ﴿٩٤﴾

ھیچ پێغەمبەرێکمان لە پێغەمبەرانی خوا نەناردووە بۆ لای ھیچ گوند وشارێک وباوەڕیان پێ نەکرد بێت، ئیللا ئێمەش بەنەخۆشی وقات وقڕی وھەژاری گرتومانن، بە ئومێدی ئەوەی ملکەچ وزەلیلی بەردەم خوابن وواز بھێنن لە بێباوەڕی وسەرسەختی وفیز ودەعیەی خۆیان، ئەمەش ھۆشداری وئاگادار کردنەوەیە بۆ قورەیش وبۆ ھەموو کەسێکی تر کە بێباوەڕ بێت، وە باوەڕی بەیادخستنەوەی سوننەتی خوا نەبێت کە چی کردووە بەگەلانی پێشین کاتێک پشتیان ھەڵکردبێت لە ئاینی خوا وبەدرۆیان زانیبێت

ثُمَّ بَدَّلْنَا مَكَانَ ٱلسَّيِّئَةِ ٱلْحَسَنَةَ حَتَّىٰ عَفَوا۟ وَّقَالُوا۟ قَدْ مَسَّ ءَابَآءَنَا ٱلضَّرَّآءُ وَٱلسَّرَّآءُ فَأَخَذْنَـٰهُم بَغْتَةًۭ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ﴿٩٥﴾

يشعرون پاشان ئەو نەھامەتی ونەخۆشی ونەدارییەمان بۆ گۆڕین بە خێر وبەرەکەت وئەمن وئاسایش تاوەکو جارێکی تر ماڵ وسامان وژمارەیان زیادی کرد، وە ووتیان: ئەوەی دوچارمان بوو لەخێر وخۆشی وخراپە باوباپیرانیشمان ھەروا تووشی ناخۆشی وزیان بوونەوە بەڵام دوای ئەوە ڕزگاریان بوو، کەچی نەیانزانی ئەوەی دووچاریان بوو لەناخۆشی وناڕەحەتی بۆ پەند وەرگرتن بوو، وە ئەوەشی تووشی بوون لەخێر وخۆشی مەبەست لێی ئەوە بوو خوای گەورە کەمەندکێشیان بکات تاوەکو زیاتر لەسەرپێچی وگوناھ وتاوان ڕۆبچن، ئەو کات ئیتر لەناکاودا بۆ ئەوەی ھەست بەخۆیان بکەن بەسزای سەخت گرتمانن لەکاتێکدا ئەوان چاوەڕوانی سزای لەو شێوەیە نەبوون وھەستیان پێ نەکردبوو

وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ ٱلْقُرَىٰٓ ءَامَنُوا۟ وَٱتَّقَوْا۟ لَفَتَحْنَا عَلَيْهِم بَرَكَـٰتٍۢ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ وَلَـٰكِن كَذَّبُوا۟ فَأَخَذْنَـٰهُم بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ ﴿٩٦﴾

كانوا يك سبون ئەگەر خەڵک ودانیشتوانی ئەو گوندانەی کە پێغەمبەرەکانمان بۆ ناردن باوەڕیان بەپەیامەکانیان بکردایە، وە لەخوا بترسانایە بەوەی وازیان لەبێباوەڕی وسەرپێچی بھێنایە وە فەرمانەکانی خوایان جێ بەجێ بکردایە ئەوا دەرگاکانی خێر وخۆشیمان لە ھەموو لایەکەوە لێ دەکردنەوە، بەڵام باوەڕیان پێ نەکردن ولە خوا نەترسان، بەڵکو پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ خستەوە، بەھۆی کارە خراپ وگوناھەکانیانەوە ئێمەش بەسزایەکی لەناکاو گرتمانن

أَفَأَمِنَ أَهْلُ ٱلْقُرَىٰٓ أَن يَأْتِيَهُم بَأْسُنَا بَيَـٰتًۭا وَهُمْ نَآئِمُونَ ﴿٩٧﴾

ئایا خەڵک ودانیشتوانی ئەو گوندانەی کە پێغەمبەرەکانیان بەدرۆزانی دڵنیان لەوەی لەشەودا کاتێک ئەوان لەخەوی قوڵی خۆیاندان وپشوو دەدەن بەڵا وسزای ئێمەیان بۆ نایەت؟

أَوَأَمِنَ أَهْلُ ٱلْقُرَىٰٓ أَن يَأْتِيَهُم بَأْسُنَا ضُحًۭى وَهُمْ يَلْعَبُونَ ﴿٩٨﴾

یان ئایا دڵنیان لەوەی لەسەرەتای ڕۆژەوە سزایان بۆ نایەت، کاتێک ئەوان سەرگەرمی گاڵتە وگەپن وسەرگەرمی دونیاكەیانن؟ لاپەڕە ١٥ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَفَأَمِنُوا۟ مَكْرَ ٱللَّهِ ۚ فَلَا يَأْمَنُ مَكْرَ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْقَوْمُ ٱلْخَـٰسِرُونَ ﴿٩٩﴾

سەرنج بدەن وتێڕامێنن کە خوای گەورە چەندێک مۆلەتی داون، وە ناز ونیعمەتی خۆی لەھێز وڕزق وڕۆزی فراوانی پێ بەخشیون تاوەکو کەمەندکێشیان بکات بۆ ئەوەی لەناو لەزەت وخۆشیەکانی دونیادا سەرگەرم بن، ئایا ئەوانەی ئەو پێغەمبەرانەیان بەدرۆدانا لەخەڵکی ئەو شار وگوندانە دڵنیا بوون لە فێڵ وپلانی نھێنی خوای گەورە کەچی بۆیان ئامادە کردووە؟ ھیچ کەسێک لە فێڵ وپلانی نھێنی خوای گەورە دڵنیا نابێت ئیللا گەل وھۆزی تیاچوو نەبێت، بەڵام ئەوانەی خوای گەورە موەفەق وسەرفرزای کردوون لە پلانی نھێنی خوا دەترسێن، ھیچ کاتێک مەغرور وسەرکەش نابن ئەگەر خوای گەورە ناز ونیعمەتی خۆی بەسەردا ڕشتن، بەڵکو بە منەت وفەزڵی خوای دەزانن وشوکر وسوپاسی دەکەن

أَوَلَمْ يَهْدِ لِلَّذِينَ يَرِثُونَ ٱلْأَرْضَ مِنۢ بَعْدِ أَهْلِهَآ أَن لَّوْ نَشَآءُ أَصَبْنَـٰهُم بِذُنُوبِهِمْ ۚ وَنَطْبَعُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ ﴿١٠٠﴾

يسمعون ئایا ڕوون نەبوویەوە بۆ ئەوانەی کەدەبنە میراتگری زەوی پاش تیاچوونی پێشینەکانیان لە گەلانی پێشوو بەھۆی گوناھ وتاوانەکانیانەوە، پاشان پەند وئامۆژگاریان وەرنەگرت لەوەی بەسەر ئەوان ھات، بەڵکو وەک ئەوان دەستیان کرد بەگوناھو تاوان، ئایا ڕوون نەبوویەوە بۆ ئەوانە ئەگەر خوای گەورە بیویستایە بەگوناھو تاوانی خۆیان دەیگرتن ھەروەک سوننەتی ئیلاھی خۆی لەپێشتر وابووە؟ ئەوانە پەند وئامۆژگاری وەرناگرن، وە بیر خستنەوە ھیچ سوودێکی نییە بۆیان، بۆیە خوای گەورە مۆری ناوە بەدڵەکانیاندا

تِلْكَ ٱلْقُرَىٰ نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنۢبَآئِهَا ۚ وَلَقَدْ جَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَـٰتِ فَمَا كَانُوا۟ لِيُؤْمِنُوا۟ بِمَا كَذَّبُوا۟ مِن قَبْلُ ۚ كَذَٰلِكَ يَطْبَعُ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِ ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿١٠١﴾

ى ئێمە ھەندێک بەسەرھاتی ئەو گوند وشارانەت بۆ دەگێڕینەوە کەخوای گەورە پێشووتر لەناوی بردن - وەک بەسەرھاتی گەلی نوح وھود وساڵح ولوط وشوعەیب- بەسەرتدا دەیخوێنینەوە وھەواڵی ئەوانت پێ دەگەیەنین -ئەی پێغەمبەر- لەگەڵ سەرسەختی وبەدرۆ خستنەوەی پێغەمبەرەکانیان پاشتریش خوای گەورە چۆن سزای بەسەردا باراندن ولەناوی بردن، تاوەکو ببێتە پەند وئامۆژگاری بۆ ئەوانەی کە سوودی لێ دەبینن وپەند وئامۆژگاری لێ وەردەگرن، پێغەمبەرەکانیان بەڵگەی ڕوون ئاشکرایان ھێنا بۆ خەڵکی ئەو گوند وشارانە لەسەر ڕاستگۆیی خۆیان وپەیامەکانیان، بەڵام ئەوان کاتێک پێغەمبەرەکان ھاتن بۆ لایان باوەڕیان پێ نەکردن، خوای گەورەش پێشتر دەیزانی ئەوان باوەڕ ناھێنن وبەدرۆیان دادەنێن، ھەروەک چۆن خوای گەورە مۆری نا بەدڵی خەڵکی ئەو گوند وشارانەی کە پێغەمبەرەکانیان بە درۆ دانا، ھەر بەو شێوەیە خوای گەورە مۆریش دەنێت بەسەر دڵی ئەوانەی کە باوەڕ بە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ناھێنن، وە ڕێنوێنیان ناکات بۆ باوەڕھێنان

وَمَا وَجَدْنَا لِأَكْثَرِهِم مِّنْ عَهْدٍۢ ۖ وَإِن وَجَدْنَآ أَكْثَرَهُمْ لَفَـٰسِقِينَ ﴿١٠٢﴾

زۆربەی ئەو گەل وھۆزانەمان نەبینی کە خوای گەورە پێغەمبەری بۆ ڕەوانە کردن وەفایان ھەبێت وپابەند بن بەو وەسێتانەی کە خوای گەورە بۆی کردن، وە نەمانبینین کە ملکەچ وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی بن، بەڵکو زۆربەیانمان بینی لە تاعەت وگوێڕایەڵی خوای گەورە دەرچوون

ثُمَّ بَعَثْنَا مِنۢ بَعْدِهِم مُّوسَىٰ بِـَٔايَـٰتِنَآ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِۦ فَظَلَمُوا۟ بِهَا ۖ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلْمُفْسِدِينَ ﴿١٠٣﴾

لە پاش ئەو پێغەمبەرانە موسی (سەلامی خوای لێ بێت) یشمان بەچەند ئایەت وبەڵگە ونیشانەی ئاشکرا نارد کە بەڵگە بێت لەسەر ڕاستگۆی خۆی بۆ لای فیرعەون وگەلەکەی، کەچی ھەر ھەموویان ئینکاری ئەو بەڵگە ونیشانانەیان کرد وباوەڕیان پێ نەھێنا، جا - ئەی پێغەمبەر - تێڕامێنە وسەیربکە، کەسەرەنجامی فیرعەون وگەلەکەی چۆن بوو، بێگومان خوای گەورە لەدەریادا نوقمی کردن، وە لەدونیا ودواڕۆژیشدا نەفرینیان بەدوادا دەچێت

وَقَالَ مُوسَىٰ يَـٰفِرْعَوْنُ إِنِّى رَسُولٌۭ مِّن رَّبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿١٠٤﴾

موسی (سەلامی خوای لێ بێت) کاتێک خوای گەورە ناردی بۆ لای فیرعەون وڕۆیشتە لای پێی ووت: ئەی فیرعەون، من نێردراوی دروستکاری ھەموو دروستکراوەکانم، کە خاوەنی موڵک وبەڕێوەبەری کاروبارەکانی ھەموویانە. لاپەڕە ١٦ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

حَقِيقٌ عَلَىٰٓ أَن لَّآ أَقُولَ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْحَقَّ ۚ قَدْ جِئْتُكُم بِبَيِّنَةٍۢ مِّن رَّبِّكُمْ فَأَرْسِلْ مَعِىَ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ﴿١٠٥﴾

موسی ووتی: کاتێک من لەلایەن خوای گەورەوە ڕەوانە کراوم شایستە نییە بۆم شتێک جگە لەھەق وڕاستی بڵێم، من بەبەڵگە گەلێکی ڕوون وئاشکراوە ھاتووم بۆ لا تان کە بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی من وئەوەیش کە من لەلایەن خواوە نێردراوم بۆ لا تان، ووتی بەفیرعەون: بەنو ئیسرائیلم لەگەڵدا بنێرە ولە کۆیلایەتی ئازادیان بکە تاوەکو بیانبەم بۆ (بیت المقدس)

قَالَ إِن كُنتَ جِئْتَ بِـَٔايَةٍۢ فَأْتِ بِهَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ ﴿١٠٦﴾

فیرعەون ووتی بە موسی: ئەگەر تۆ بانگەشەی ئەوە دەکەیت کە بەڵگە ونیشانەت ھێناوە، ئادەی بیھێنە وپیشانمان بدە ئەگەر ڕاست دەکەیت لەوەی بانگەشەی بۆ دەکەیت. فألق عصاه فإذا هى ثعبان م بين

فَأَلْقَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِىَ ثُعْبَانٌۭ مُّبِينٌۭ ﴿١٠٧﴾

موسی یش (سەلامی خوای لێ بێت) گۆچانەکەی دەستی فڕێدا، دەستبەجێ بوو بە بەمارێکی گەورە لەبەردەم ئەوانەی تەماشایان دەکرد

وَنَزَعَ يَدَهُۥ فَإِذَا هِىَ بَيْضَآءُ لِلنَّـٰظِرِينَ ﴿١٠٨﴾

وە دەستی لە درزی کراسەکەیەوە لە لای سنگیەوە، یان لەبن ھەنگڵیەوە دەرھێنا، کت وپڕ بوو بە نورێکی سپی زۆر جوان، دەدرەوشایەوە بۆ ئەوانەی تەماشایان دەکرد

قَالَ ٱلْمَلَأُ مِن قَوْمِ فِرْعَوْنَ إِنَّ هَـٰذَا لَسَـٰحِرٌ عَلِيمٌۭ ﴿١٠٩﴾

گەورە ولێپرسراوەکانی لای فیرعەون کاتێک گۆچانەکەی موسایان بینی بوو بەئەژدیھا ودەستەکانیان بینی بوو بەنورێکی سپی درەوشاوەی دوور لەبەڵەکی، ووتیان: ئەم موسایە جادووگەرێکی زۆر زانایە

يُرِيدُ أَن يُخْرِجَكُم مِّنْ أَرْضِكُمْ ۖ فَمَاذَا تَأْمُرُونَ ﴿١١٠﴾

موسی دەیەوێت بەم کارەی لە خاک وزەوی نیشتمانی میسر وەدەرتان بنێت، پاشان فیرعەون ڕاوێژی کرد پێیان لە بارەی موساوە، وە پێی ووتن: ئایا ئێوە دەڵێن من چی بکەم لەگەڵ موسادا؟

قَالُوٓا۟ أَرْجِهْ وَأَخَاهُ وَأَرْسِلْ فِى ٱلْمَدَآئِنِ حَـٰشِرِينَ ﴿١١١﴾

ئەوانیش ووتیان بە فیرعەون: موسی وھارونی برای دوا بخە، پاشان خەڵک بنێرە بەناو میسردا ھەرچی جادووگەر ھەیە کۆی بکەنەوە. يأتوك بكل سحر عليم

يَأْتُوكَ بِكُلِّ سَـٰحِرٍ عَلِيمٍۢ ﴿١١٢﴾

تاوەکو ئەوانەی ناردووتە کە جادوگەرەکان لەشارەکاندا کۆ بکەنەوە ھەرچی جادوگەری زۆر لێزانی بەھێز ھەیە کە شارەزای جادوون بیانھێنن

وَجَآءَ ٱلسَّحَرَةُ فِرْعَوْنَ قَالُوٓا۟ إِنَّ لَنَا لَأَجْرًا إِن كُنَّا نَحْنُ ٱلْغَـٰلِبِينَ ﴿١١٣﴾

فیرعەون ئەوانەی نارد کە جادوگەرەکان کۆ بکەنەوە، جا کاتێک جادوگەرەکان ھاتن بۆ لای فیرعەون ولێیان پرسی: ئایا ئەگەر بەجادوەکانیان سەرکەوتن بەسەر موسادا ھیچ پاداشت وکرێ وخەڵاتێکیان دەست دەکەیت؟ لاپەڕە ١٧ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قَالَ نَعَمْ وَإِنَّكُمْ لَمِنَ ٱلْمُقَرَّبِينَ ﴿١١٤﴾

فیرعەونیش وەڵامی دانەوە وپێی ووتن: بەڵێ. پاداشت وکرێ وخەڵاتتان دەدرێتێ، وە بە پلە وپۆستەکانیشتان لەکەسە نزیکەکانی خۆم دەبن

قَالُوا۟ يَـٰمُوسَىٰٓ إِمَّآ أَن تُلْقِىَ وَإِمَّآ أَن نَّكُونَ نَحْنُ ٱلْمُلْقِينَ ﴿١١٥﴾

جادوگەرەکانیش بەوپەڕی متمانە بەخۆ بوونەوە کە سەردەکەون بەسەر موسادا، بەخۆبەزلزانین ولەخۆبایی بوونێکەوە ووتیان: - ئەی موسی - یان تۆ دەست پێ بکە بەوەی کەچیت دەوێت فڕێی بدە، یان ئێمە چیمان پێیە لەسەرەتاوە فڕێی دەدەین

قَالَ أَلْقُوا۟ ۖ فَلَمَّآ أَلْقَوْا۟ سَحَرُوٓا۟ أَعْيُنَ ٱلنَّاسِ وَٱسْتَرْهَبُوهُمْ وَجَآءُو بِسِحْرٍ عَظِيمٍۢ ﴿١١٦﴾

موسایش بەو پەڕی متمانە بەسەرکەوتنی پەروەردگاری بۆی، وەڵامی دانەوە وزۆریش بێ باکانە پێی ووتن: گوریس وگۆچانەکانتان فڕێ بدەن، جا کاتێک کە فڕێیاندا خەڵکەکەیان چەواشەو چاوبەست کرد، بەوەی ڕاستی شتەکانیان لێ شێواندان، وایانزانی ئەو گوریس وگۆچانانە مارن، بۆیە خەڵکەکەیان ترساند، لەڕاستیشدا لەپێش چاوی خەڵکی جادویەکی گەورەیان نواند بۆ تەماشاکەران

۞ وَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنْ أَلْقِ عَصَاكَ ۖ فَإِذَا هِىَ تَلْقَفُ مَا يَأْفِكُونَ ﴿١١٧﴾

خوای گەورە وەحی کرد بۆ موسای پێغەمبەر وقسە لەگەڵ کراوی خۆی، (سەلامی خوای لێ بیت) وپێی فەرموو: - ئەی موسی - گۆچانەکەت بھاوێژە، موسایش ھاویشتی، ئەوە بوو یەکسەر گۆچانەکەی بوو بە مارێک وھەرچی ئەو گوریس وگۆچانانەی کە ئەوان لەوکاتەدا بەکاریان دەھێنا وخەڵکیان پێ چەواشە کردبوو کە گوایە مار وئەژدیھان ھەمووی ھەڵوشی وقوتی دان

فَوَقَعَ ٱلْحَقُّ وَبَطَلَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿١١٨﴾

ئەوە بوو ئیتر ھەق وڕاستی دەرکەوت، وە ڕاستی ئەوەی موسی ھێنابووی ئاشکرا بوو، وە پووچی وبەتاڵی ئەوەیشی کە جادوگەرەکان دروستیان کردبوو بۆ خەڵکی بەدەرکەوت

فَغُلِبُوا۟ هُنَالِكَ وَٱنقَلَبُوا۟ صَـٰغِرِينَ ﴿١١٩﴾

فیرعەون ودەستە وتاقمەکەی ژێرکەوتن وتووشی شکست بوون، موسی (سەلامی خوای لێ بێت) لەو دیمەنەدا سەرکەوت بەسەریاندا، فیرعەون ودارودەستەكەی بەزەلیلی وسەرشۆڕی وتێکشاوی گەڕانەوە

وَأُلْقِىَ ٱلسَّحَرَةُ سَـٰجِدِينَ ﴿١٢٠﴾

جا کاتێک جادوگەرەکان دەسەڵاتی گەورەی خوایان بینی، وە بەڵگە ونیشانەکانیان بەچاوی خۆیان دیت، تەنھا ئەوەیان بۆ مایەوە کە سوژدە ببەن بۆ خوای گەورە وباوەڕیان پێ ھێنا

قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِرَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿١٢١﴾

جادوگەرەکان ووتیان: باوەڕمان ھێنا بەپەروەردگاری ھەموو دروستکراوەکان، ھەموو جیھانیان. رب موس وهرون

رَبِّ مُوسَىٰ وَهَـٰرُونَ ﴿١٢٢﴾

پەروەردگاری موسی وھارون (سەلامی خوایان لێ بێت) کە تەنھا ھەر ئەو شایستەی پەرستنە، نەک خوا وپەرستراوە درۆینەکان. لاپەڕە ١٨ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قَالَ فِرْعَوْنُ ءَامَنتُم بِهِۦ قَبْلَ أَنْ ءَاذَنَ لَكُمْ ۖ إِنَّ هَـٰذَا لَمَكْرٌۭ مَّكَرْتُمُوهُ فِى ٱلْمَدِينَةِ لِتُخْرِجُوا۟ مِنْهَآ أَهْلَهَا ۖ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ ﴿١٢٣﴾

تعلمون پاش ئەوەی جادوگەرەکان باوەڕیان ھێنا بەخوای تاک وتەنھا، فیرعەون هەڕەشەی لێدان وپێی ووتن: ئایا باوەڕتان کرد بە موسی پێش ئەوەی مۆڵەتتان بدەم؟ بێگومان باوەڕکردنتان بە موسی بەوەی ھێناویەتی فڕوفێڵێکی نێوان ئێوە وموسایە لەسەری ڕێکەوتون بۆ ئەوەی خەڵکی میسر لەشار بەرنە دەرەوە، جا - ئەی جادوگەرینە - پاشتر دەزانن کەچی سزایەکی سەختتان دەکەم، وە چی پاشەڕۆژێکی ڕەش چاوەڕیتان دەکات. لأقطعن أيديكم وأرجلكم من خلف ثم لأصلبنكم أجمعين

لَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُم مِّنْ خِلَـٰفٍۢ ثُمَّ لَأُصَلِّبَنَّكُمْ أَجْمَعِينَ ﴿١٢٤﴾

دەستی ڕاست وقاچی چەپ، یان دەستی چەپ وقاچی ڕاستی ھەریەکێکتان دەقرتێنم، وە پاشان ھەرھەمووتان ھەڵدەواسم بەقەدی دار خورماکاندا، تاوەکو سزایەکی سەخت بێت بۆ ئێوە وترسێنەر وپەند وئامۆژگارییش بێت بۆ ئەوانەی کە حاڵی ئێوە بەو شێوەیە دەبینن، لەبەر ئەوەی ھەرگیز زاتی ئەوە نەکەن لە فەرمانی من دەربچن

قَالُوٓا۟ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا مُنقَلِبُونَ ﴿١٢٥﴾

جادوگەرەکانیش لە وەڵامی ھەڕەشەکانی فیرعەوندا ووتیان: بێگومان ئێمە دەگەڕێینەوە بۆلای پەروەردگاری تاک وتەنھامان، وە ھیچ باکمان نییە بە ھەڕەشەکانت

وَمَا تَنقِمُ مِنَّآ إِلَّآ أَنْ ءَامَنَّا بِـَٔايَـٰتِ رَبِّنَا لَمَّا جَآءَتْنَا ۚ رَبَّنَآ أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًۭا وَتَوَفَّنَا مُسْلِمِينَ ﴿١٢٦﴾

دیارە تۆیش تەنھا لەبەر ئەمە ڕقت لێمانە وتۆڵەمان لێ دەسێنیتەوە وسزامان دەدەیت، چونکە باوەڕمان ھێنا بە بەڵگە ونیشانەکانی پەروەردگارمان کاتێک لەسەر دەستی موسی بۆمان ھاتن، جا ئەگەر ئەمە گوناھ وتاوان بێت ولۆمە وسزای لەسەر بێت ئەوە گوناھی خۆمانە، پاشان بەنزا وپاڕانەوە ڕوویان کردە خوای گەورە وووتیان: ئەی پەروەردگارمان ئارامی وخۆگریمان بەسەردا بڕێژە تاوەکو دامانپۆشێت ودامەزراومان بکە لەسەر ھەق وڕاستی، وە بە موسڵمانێتیش بمانمرێنە، وەگوێڕایەڵ فەرمانەکانی تۆبین، وە بمانکە بە شوێنکەوتەی پێغەمبەرەکەت

وَقَالَ ٱلْمَلَأُ مِن قَوْمِ فِرْعَوْنَ أَتَذَرُ مُوسَىٰ وَقَوْمَهُۥ لِيُفْسِدُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ وَيَذَرَكَ وَءَالِهَتَكَ ۚ قَالَ سَنُقَتِّلُ أَبْنَآءَهُمْ وَنَسْتَحْىِۦ نِسَآءَهُمْ وَإِنَّا فَوْقَهُمْ قَـٰهِرُونَ ﴿١٢٧﴾

لێپرسراو وگەورەکانی گەلەکەی فیرعەون فیرعەونیان ھاندا دژ بەموسی وئەوانەی باوەڕیان پێھێنا بوو، وە پێیان ووت: - ئەی فیرعەون - ئایا واز بھێنین لە موسی وگەلەکەی کە خراپەکاری بڵاو بکەنەوە لەسەر زەویدا، وە لە تۆ وخواکانت واز بھێنن، وە بانگەواز بکەن بۆ پەرستنی خوا بەتاک وتەنھایی؟! فیرعەون ووتی: ناھێڵم لەچنگمان قوتاریان ببێت، بەم زووانە ھەرچی نێرینەی بەنو ئیسرائیلە ھەر ھەمووی دەکوژین، وە ژنەکانیان دەھێڵینەوە بۆ خزمەتکردنی خۆمان، وە بێگومان ئێمە بە دەسەڵاتی خۆمان بە سەریاندا زاڵ وسەرکەوتوو دەبین ولە دەستمان دەرناچن

قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِ ٱسْتَعِينُوا۟ بِٱللَّهِ وَٱصْبِرُوٓا۟ ۖ إِنَّ ٱلْأَرْضَ لِلَّهِ يُورِثُهَا مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ ۖ وَٱلْعَـٰقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ ﴿١٢٨﴾

موسایش ئامۆژگاری گەلەکەی کردو پێی ووتن: - ئەی گەلەکەم - داوای یارمەتی وکۆمەکی لە خوای تاک وتەنھا بکەن بۆ ئەوەی زەرەر وزیانتان لێ دوور بخاتەوە وەخێر وخۆشی وقازانجتان تووش بکات، وە ئارام بگرن لەسەر ئەو بەڵا وموسیبەتەی کە تێی کەوتوون، وە چاک بزانن کە زەوی موڵکی خوای تاک وتەنھایە، نەک ھی فیرعەون وغەیری ئەویش تاوەکو بەئارەزووی خۆیان دەستی تێوەربدەن وحوکمی بەسەردا بکەن، وە خوای گەورە بە وویستی خۆی دەست ودەستی پێ دەکات لە نێوان خەڵکیدا، بەڵام ئەوەش بزانن سەرەنجامی چاک وباش لەسەر زەویدا بۆ ئەو باوەڕدارانەیە کە فەرمانەکانی خوای گەورە جێ بەجێ دەکەن ودوور دەکەونەوە لە ڕێگری وقەدەغەکراوەکانی، وە پاشە ڕۆژی ڕووناکیش بۆ خواناسانە ئەگەر چی دووچاری تاقیکردنەوە وبەڵا وموسیبەت ومیحنەیش ببنەوە. لاپەڕە ١٩ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قَالُوٓا۟ أُوذِينَا مِن قَبْلِ أَن تَأْتِيَنَا وَمِنۢ بَعْدِ مَا جِئْتَنَا ۚ قَالَ عَسَىٰ رَبُّكُمْ أَن يُهْلِكَ عَدُوَّكُمْ وَيَسْتَخْلِفَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرَ كَيْفَ تَعْمَلُونَ ﴿١٢٩﴾

فينظر كيف تعملون گەلەکەی موسی لە بەنو ئیسرائیل ووتیان بە موسی (سەلامی خوای لێ بێت): ئەی موسی ئێمە بەدەستی فیرعەون دوچاری تاقیکردنەوە بووین، بە کوشتنی نەوە وکوڕەکانمان وە ھێشتنەوەی ژن وکچەکانمان پێش ئەوەی تۆ بێیت بۆ لا مان وپاش ھاتنی تۆیش، موسایش (سەلامی خوای لێ بێت) ئامۆژگاری کردن وموژدەی خۆشی پێدان وپێی فەرموون: بەڵکو خوای گەورە دوژمنەکەتان –فیرعەون وگەلەکەی - لەناوبەرێت، وە لەپاش ئەوان لە زەویدا جێگیرتان بکات ودەسەڵاتتان بداتە دەست، جا تەماشاتان دەكات پاش ئەوە بزانە چی دەکەن لە شوکر وسوپاس کردنی، یان کوفرو ناشکوری کردنی

وَلَقَدْ أَخَذْنَآ ءَالَ فِرْعَوْنَ بِٱلسِّنِينَ وَنَقْصٍۢ مِّنَ ٱلثَّمَرَٰتِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ ﴿١٣٠﴾

بێگومان بەگرانی ووشکە ساڵی وکەم بوونەوەی بەروبوم ودانەوێڵە وقات وقڕی سزای دار ودەست وکەسوکارەکەی فیرعەونماندا، بەئومێد وھیوای ئەوەی داچڵەکێن وبەخەبەر بێنەوە وپەند وئامۆژگاری وەربگرن، بەوەی ئەوەی بۆیان دابەزیووە تۆڵە وسزای خوایە لەسەر ئەو کوفر وبێباوەڕییەیان، تاوەکو تەوبە بکەن وبگەرێنەوە بۆ لای خوا

فَإِذَا جَآءَتْهُمُ ٱلْحَسَنَةُ قَالُوا۟ لَنَا هَـٰذِهِۦ ۖ وَإِن تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌۭ يَطَّيَّرُوا۟ بِمُوسَىٰ وَمَن مَّعَهُۥٓ ۗ أَلَآ إِنَّمَا طَـٰٓئِرُهُمْ عِندَ ٱللَّهِ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿١٣١﴾

ولكن أكثرهم لا يعلمون دەستە وتاقمەکەی فیرعەون کاتێک کە ھەرزانی وخۆشگوزەرانی وبەروبومی چاکیان بۆ ھاتبا لەبری ئەوەی سوپاسی خوا بکەن دەیانووت: ئەوە خۆمان شایستەی ئەو ناز ونیعمەتانەین وھۆی خۆمانە، خۆ ئەگەر تووشی گرانی وقات وقڕی نەخۆشی وماڵوێرانی وئەم جۆرە شتانە ببونایەتەوە دەیانووت: ئەوە لەبەر شوومی موسی وئەو کەسانەیە کەلەگەڵ ئەودان لەبەنو ئیسرائیل كە باوەڕیان ھێناوە، لەڕاستیدا ئەوەی توشیان بووە ھەر ھەمووی بە قەدەر وئەندازەگیری خوای گەورەیە، نە ئەوان ونە موسی (سەلامی خوای لێ بێت) دەستیان نییە تێیدا، بەڵکو ھێندە ھەیە موسی نزای لێ کردن لای خوای گەورە، بەڵام زۆربەیان ئاگاداری ئەوە نین، بۆیە دەیدەنە پاڵ غەیری خوای گەورە. وقالوا مهما تأتنا به من ءاية لتسحرنا بها فما نحن لك بمؤمنين

وَقَالُوا۟ مَهْمَا تَأْتِنَا بِهِۦ مِنْ ءَايَةٍۢ لِّتَسْحَرَنَا بِهَا فَمَا نَحْنُ لَكَ بِمُؤْمِنِينَ ﴿١٣٢﴾

گەلەکەی فیرعەون بەسەرکەشی وعینادیەوە بەموسی (سەلامی خوای لێ بێت) یان ووت: ھەر ئایەت ونیشانەیەکمان بۆ بھێنێت، وە ھەر بەڵگەیەکیشمان بۆ بھنێت لەسەر بەتاڵی ئەوەی ئێمە باوەڕمان پێیەتی بۆ ئەوەی پەشیمان ببینەوە لێی ووازی لێ بھێنین، یان باوەڕت پێ بکەین، ئەوە چاک بزانە ھەرگیز باوەڕت پێ ناکەین

فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمُ ٱلطُّوفَانَ وَٱلْجَرَادَ وَٱلْقُمَّلَ وَٱلضَّفَادِعَ وَٱلدَّمَ ءَايَـٰتٍۢ مُّفَصَّلَـٰتٍۢ فَٱسْتَكْبَرُوا۟ وَكَانُوا۟ قَوْمًۭا مُّجْرِمِينَ ﴿١٣٣﴾

ئەمجا ئێمەش تۆفان وبارانێکی بەلێزمە وکوللەیەکی زۆرمان ناردە سەریان بۆ لەناو بردنی کشتوکاڵ وبەروبوم کیڵگەکانیان، ئەوە کیڵگەکانیان لەناو چوون وبەروبومەکانیشیان کوللە وێرانی کردن، وە ھەروەھا کێچ وگەنە وئەسپێمان ناردە سەریان کەدووچاری کشتوکاڵەکانیان دەبوو زیانی پێدەگەیاندن وە ھەروەھا ئازاری بە سەر ومووی مرۆڤ دەگەیاند، وە بۆقیشمان ناردە سەریان کە قاپ وکاسە ودەفرەکانیانی پڕ کردبوو، وە ھەرچی خواردنیان ھەبوو خراپی کردبوو، وە جێگای خەوتنیانی لێ تێکدابوون، وە خوێنیشمان بۆ ناردن بەجۆرێک ھەرچی کانی وڕوباریانە ئاوەکانیان بووبن بەخوێن، ھەموو ئەمانە ئایەت ونیشانەی ڕوون وئاشکرا ولێک جودان کە ھەندێکیان بەدوای ھەندێکی تریاندا ھاتن، لەگەڵ ھەموو ئەوەی توشیان بوو لەو سزا وناڕەحەتیانە کەچی زیاتر یاخی بوون وباوەڕیان نەھێنا بەخوای گەورە وبەوەیش کە موسی (سەلامی خوای لێ بێت) ھێنابووی بۆیان، بەڕاستی ئەوان گەلێکی گوناھبار ولەخوا یاخی بوون، وە دەستیان ھەڵنەگرت لەباوەڕی پڕوپوچی خۆیان، وە ڕێنوینی نەکران بۆ لای ھەق وڕاستی

وَلَمَّا وَقَعَ عَلَيْهِمُ ٱلرِّجْزُ قَالُوا۟ يَـٰمُوسَى ٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ بِمَا عَهِدَ عِندَكَ ۖ لَئِن كَشَفْتَ عَنَّا ٱلرِّجْزَ لَنُؤْمِنَنَّ لَكَ وَلَنُرْسِلَنَّ مَعَكَ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ﴿١٣٤﴾

جا کاتێک دووچاری ئەو سزایە بوون بەوانەی کە باسکران ڕوویان لە موسی کرد (سەلامی خوای لێ بێت)، وە پێیان ووت: ئەی موسی نزامان بۆ بکە لەبەر ئەوەی کەکردویتی بە پێغەمبەر، وە بەو پەیمان وبەڵێنەی کە داویەتی بەتۆ کە تەوبە کردن ئەم سزایە ھەڵدەگرێت، دەی بپاڕێرەوە کە ئەم سزایەمان لەسەر ھەڵگرێت، ئەگەر ھاتوو ئەم سزایەمان لەسەر ھەڵگرێت ئەوا باوەڕت پێ دەھێنین، وە بەنوئیسرائیلیشت لەگەڵدا دەنێرین وئازادیان دەکەین. لاپەڕە ٢٠ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُمُ ٱلرِّجْزَ إِلَىٰٓ أَجَلٍ هُم بَـٰلِغُوهُ إِذَا هُمْ يَنكُثُونَ ﴿١٣٥﴾

کەچی کاتێک بۆ ماوەیەکی دیاریکراو سزاکەمان لەسەر ھەڵگرتن پێش ئەوەی بەتۆفان لەناویان ببەین کەچی ئەو پەیمان وبەڵێنەی دابویان لەگەڵ خۆیاندا کە باوەڕ بھێنن وبەنو ئیسرائیل بنێرن وئازادیان بکەن شکاندیان وبەردەوام بوون لەسەر کوفر وبێباوەڕی خۆیان، وە ڕێگریشیان کرد لەناردنی بەنو ئیسرائیل لەگەڵ موسادا (سەلامی خوای لێ بێت)

فَٱنتَقَمْنَا مِنْهُمْ فَأَغْرَقْنَـٰهُمْ فِى ٱلْيَمِّ بِأَنَّهُمْ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا وَكَانُوا۟ عَنْهَا غَـٰفِلِينَ ﴿١٣٦﴾

جا کاتێک ئەو ماوەیە کۆتایی پێ ھات کە دیاری کرابوو بۆ لەناو بردنیان، سزای خۆمان باراند بەسەریاندا، ئەویش بەنوقم کردنیان لەدەریادا بەھۆی ئەوەی ئایەت ونیشانەکانی خوایان بەدرۆ دادەنا، وە غافڵ وگێل وبێ ئاگاش بوون لێیان، وە پشتیان ھەڵکرد لەوەی کە ھەق وڕاستی دەیسەلماندن کەھیچ گومان ودوو دڵییەکی تێدا نەبوو

وَأَوْرَثْنَا ٱلْقَوْمَ ٱلَّذِينَ كَانُوا۟ يُسْتَضْعَفُونَ مَشَـٰرِقَ ٱلْأَرْضِ وَمَغَـٰرِبَهَا ٱلَّتِى بَـٰرَكْنَا فِيهَا ۖ وَتَمَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ ٱلْحُسْنَىٰ عَلَىٰ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ بِمَا صَبَرُوا۟ ۖ وَدَمَّرْنَا مَا كَانَ يَصْنَعُ فِرْعَوْنُ وَقَوْمُهُۥ وَمَا كَانُوا۟ يَعْرِشُونَ ﴿١٣٧﴾

ى ر پاشان ئێمە ئەو بەنو ئیسرائیلەی کە فیرعەون زەلیل وسەر شۆڕی کردبوون کردمانن بە میراتگری خۆرھەڵات وخۆرئاوای زەوی، مەبەست لێی ئەوەیە کردنی بەمیراتگری ووڵاتی شام، ئەو ووڵاتەی کە خوای گەورە بەرەکەتداری کردبوو بەڕواندنی کشتوکاڵ وبەروبومەکەی بەجوانترین شێوە، جا - ئەی پێغەمبەر - ئەوسا بەڵێن وبڕیارە پیرۆزەکەی پەروەردگارت بۆ بەنو ئیسرایل کە مەبەست پێی یەعقوب وکوڕەکانی بوو بەڕاست گەڕا وبوونە پاشا وکاربەدەستی میسر، کەلە ئایەتی (ونريد أن نمن على الذين اس تض عفوا في الأرض ونجعله م أئمة ونجعله م الوارثين ) (القصص: ٥) خوای گەورە جێگری کردن لەسەر زەویدا بەھۆی ئەوەی ئارامیان گرت لەسەر ئەو ئازار وناڕەحەتیانەی لەسەر دەستی فیرعەون وگەلەکەی ڕوبەڕویان بوویەوە، وە ئەوەی فیرعەون لەکێڵگە وکشتوکاڵ وباخات وکۆشک وتەلار بنیاتی نابوو ھەر ھەموویانمان تێک وپێکشکاند ولەناومان بردن

وَجَـٰوَزْنَا بِبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱلْبَحْرَ فَأَتَوْا۟ عَلَىٰ قَوْمٍۢ يَعْكُفُونَ عَلَىٰٓ أَصْنَامٍۢ لَّهُمْ ۚ قَالُوا۟ يَـٰمُوسَى ٱجْعَل لَّنَآ إِلَـٰهًۭا كَمَا لَهُمْ ءَالِهَةٌۭ ۚ قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌۭ تَجْهَلُونَ ﴿١٣٨﴾

بەنو ئیسرائیلمان لە دەریاکە پەڕاندەوە کاتێک کە موسی بەگۆچانەکەی خۆی لێیدا وبوو بەدوو لەتەوە، دواتر تێپەڕین بەلای گەل وھۆزێکدا کە بتێکیان ھەبوو جگە خوا دەیانپەرست، بەنو ئیسرائیل ووتیان بە موسی (سەلامی خوای لێ بێت): ئەی موسی بتێکمان بۆ دابنێ بیپەرستین وەک چۆن ئەوان چەند بتێکیان ھەیە جگە لەخوا دەیپەرستن، موسایش پێی فەرموون: ئەی گەلەکەم بێگومان ئێوە گەلێکی نەزانن ونەفامن بەوەی کەواجبە خوا بەگەورە وپیرۆز ویەکتایی ڕابگرن، وە بەھیچ شێوەیەک شایستە نیە ھاوەڵی بۆ بڕیار بدەن وغەیری ئەو بپەرستن

إِنَّ هَـٰٓؤُلَآءِ مُتَبَّرٌۭ مَّا هُمْ فِيهِ وَبَـٰطِلٌۭ مَّا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿١٣٩﴾

بێگومان ئەو حاڵەتەی ئەوانی تێدایە کەبتەکان دەپەرستن سەرەنجامی تیاچوون ونەمانیانە کەپەرستن بۆ غەیری خوا دەکەن، وە تەواوی ئەوەیشی دەیکەن لەگوێڕایەڵی غەیری خوا وپەرستنیان لەگەڵ ئەودا پووچەڵەو ھۆکاری تیاچوونیانە

قَالَ أَغَيْرَ ٱللَّهِ أَبْغِيكُمْ إِلَـٰهًۭا وَهُوَ فَضَّلَكُمْ عَلَى ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿١٤٠﴾

موسی بەگەلەکەی ووت: ئەی گەلەکەم چۆن داوای خوایەکی ترتان بۆ بکەم غەیری (اللە) تاوەکو بیپەرستن لەکاتێکدا ئێوە بەچاوی خۆتان نیشانە گەورەکانی خواتان بینی، وە خوای گەورە فەزڵی ئێوەی دا بەسەر تەواوی خەڵکی زەمانی خۆتاندا بەوەی نیعمەتی خۆی بەسەردا ڕشتن کە دوژمنەکەتانی لەناوبردن، وە کردنی بەجێنشین، وە دەسەڵاتی پێدان لەسەر زەوی؟ لاپەڕە ٢١ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَإِذْ أَنجَيْنَـٰكُم مِّنْ ءَالِ فِرْعَوْنَ يَسُومُونَكُمْ سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ ۖ يُقَتِّلُونَ أَبْنَآءَكُمْ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَآءَكُمْ ۚ وَفِى ذَٰلِكُم بَلَآءٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ عَظِيمٌۭ ﴿١٤١﴾

من ر بكم عظيم - ئەی بەنوئیسرائیل - ئەوەتان لەبیر بێت، کاتێک ڕزگارمان کردن لەفیرعەون ودار ودەستەکەی، کە سزای زۆر خراپیان پێدەچەشتن وزەلیل وریسوایان کردبوون، بەوەی نێرینەكانتانی دەکوشتن وژنەکانیشتانی دەھێشتنەوە بۆ خزمەتکردن، وە لەڕزگارکردنتان لەفیرعەون وگەلەکەی تاقیکردنەوەی گەورە ومەزن كران لەلایەن پەروەردگارتانەوە، کە شوکر وسوپاسی بۆ پێویست دەکات لەسەرتان

۞ وَوَٰعَدْنَا مُوسَىٰ ثَلَـٰثِينَ لَيْلَةًۭ وَأَتْمَمْنَـٰهَا بِعَشْرٍۢ فَتَمَّ مِيقَـٰتُ رَبِّهِۦٓ أَرْبَعِينَ لَيْلَةًۭ ۚ وَقَالَ مُوسَىٰ لِأَخِيهِ هَـٰرُونَ ٱخْلُفْنِى فِى قَوْمِى وَأَصْلِحْ وَلَا تَتَّبِعْ سَبِيلَ ٱلْمُفْسِدِينَ ﴿١٤٢﴾

خوای گەورە پەیمان وبەڵێنی دا بە موسای پێغەمبەری تاوەکو سی شەو موناجات وگفتوگۆی لەگەڵدا بکات، پاشان خوای گەورە ئەو ماوەیەی بە دە شەوی تر بۆ تەواو کرد وبوو بەچل شەو، وە موسی کاتێک چوو بۆ گقتوگۆ کردن لەگەڵ خوادا بە ھارونی برای ووت: ئەی ھارون تۆ جێنشینی من بە لەناو گەلەکەم، وە کاروبارەکانیان بەچاکی بەرێوەبەرە ولە گەڵیاندا نەرم ونیان بە، وە ڕێگای خراپەکاران مەگرە بەر بەئەنجامدانی گوناھ وتاوان، وە مەبە بە یارمەتیدەری سەرپێچیکاران

وَلَمَّا جَآءَ مُوسَىٰ لِمِيقَـٰتِنَا وَكَلَّمَهُۥ رَبُّهُۥ قَالَ رَبِّ أَرِنِىٓ أَنظُرْ إِلَيْكَ ۚ قَالَ لَن تَرَىٰنِى وَلَـٰكِنِ ٱنظُرْ إِلَى ٱلْجَبَلِ فَإِنِ ٱسْتَقَرَّ مَكَانَهُۥ فَسَوْفَ تَرَىٰنِى ۚ فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُۥ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُۥ دَكًّۭا وَخَرَّ مُوسَىٰ صَعِقًۭا ۚ فَلَمَّآ أَفَاقَ قَالَ سُبْحَـٰنَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا۠ أَوَّلُ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿١٤٣﴾

ى ى وە کاتێک موسی ڕۆیشت بۆ گقتوگۆکردن لەگەڵ پەروەردگاریدا بۆ ئەو شوێنەی کە دیاری کردبوو بۆی، کە تەواوکردنی چل شەوەکە بوو، پەروەردگار قسەی لەگەڵ کرد وموسی گوێی لەقسەی ئەو بوو، کە فەرمانی پێکرد بەھەندێ شت ووڕیگریشی کرد لەھەندێکی تر لەگەڵ باسکردنی ھەندێ شتی تر، موسی زۆر حەزی لەبینینی پەروەردگاری کرد، بۆیە داوای لێکرد کە تەماشای بکات وبیبینێت، خوای گەورەش (جل جلالە) وەڵامی دایەوە وپێی فەرموو: لە ژیانی دونیادا تۆ من نابینیت، چونکە تۆ توانای ئەوەت نیە، بەڵام تەماشای ئەو کێوە بکە من خۆم پیشانی ئەو دەدەم جا ئەگەر ئەو توانی لەجێگای خۆی بمێنێتەوە وکاریگەر نەبوو پێی، ئەوا تۆیش دەتوانیت من ببینیت، خۆ ئەگەر لەگەڵ زەویدا تەخت ویەکسان بوو ئەوا تۆ لەدونیادا من نابینیت، جا کاتێک خوای گەورە خۆی پیشانی کێوەکە دا لەگەڵ زەویدا تەخت ویەکسان بوو، موسایش لەھۆش خۆی چوو کەوتە سەر زەوی، وە کاتێک ھاتەوە ھۆش خۆی لەوەی دووچاری بوو بوو، پاڕایەوە لەخوا وووتی: پاکوبێگەردی بۆ تۆ - ئەی پەروەردگارم - لەھەرچی نەنگی وکەموکورتیەک کە شایستەی تۆ نەبێت، ئێستا من تەوبەم کردو گەڕامەوە بۆ لای تۆ لەوەی کە داوام لێ کردیت کە تۆ ببینم لە دونیادا، ومن یەکەمین كەسم لەباوەڕدارانی ناو گەلەکەم

قَالَ يَـٰمُوسَىٰٓ إِنِّى ٱصْطَفَيْتُكَ عَلَى ٱلنَّاسِ بِرِسَـٰلَـٰتِى وَبِكَلَـٰمِى فَخُذْ مَآ ءَاتَيْتُكَ وَكُن مِّنَ ٱلشَّـٰكِرِينَ ﴿١٤٤﴾

خوای گەورە فەرمووی بەموسی: ئەی موسی، من تۆم ھەڵبژاردووە، وە بەنامە وپەیامەکانم کە ناردومن بۆت فەزڵی تۆم داوە بەسەر خەڵکیدا، وە بەگفتوگۆکردنم لەگەڵتدا بەبێ ھیچ نێوەندگیر وھۆکارێکی تر فەزڵتم داوە بەسەر کەسانی تردا، دەی کەوابێت تۆیش ئەو شەرەف وپلەوپایە رێزدارەی کەپێم بەخشیوت وەری بگرە وقەدری بزانە، وە لەبەارمبەر ئەم بەخششە مەزنەدا لە سوپاسگوزاران بە بۆ خوا

وَكَتَبْنَا لَهُۥ فِى ٱلْأَلْوَاحِ مِن كُلِّ شَىْءٍۢ مَّوْعِظَةًۭ وَتَفْصِيلًۭا لِّكُلِّ شَىْءٍۢ فَخُذْهَا بِقُوَّةٍۢ وَأْمُرْ قَوْمَكَ يَأْخُذُوا۟ بِأَحْسَنِهَا ۚ سَأُو۟رِيكُمْ دَارَ ٱلْفَـٰسِقِينَ ﴿١٤٥﴾

وە لەو لەوح وتەختانەی بە موساماندا حوکمی ھەموو شتێک کە بەنو ئیسرائیل پێویستیان بوو لە کارورباری دین ودونیایان بۆمان نوسی، تا ببێتە پەند وئامۆژگاری بۆ ئەوانەی پەندی لێ وەردەگرن، وە شیکەرەوەی ھەموو ئەو حوکمانەیە کە پێویست بەشیکردنەوە دەکات، - ئەی موسی - ئەم تەوراتە زۆر بەھێز وتوند بگرە وفەرمان بکە بەگەلەکەت بە بەنو ئیسرائیل کە ھەرە چاکەکەیان بگرن کە پاداشتەکەی زۆر گەورەیە، وەک جێ بەجێکردنی ئەوەی فەرمانی پێکراوە بەجوانترین شێوە، لە ئارامگرتن ولێخۆش بوون، وە دڵنیاش بە پاشەڕۆژ وسەرەنجامی ئەوانەی کەسەرپێچی فەرمانەکانم دەکەن ولە گوێڕایەڵیم دەردەچن نیشان دەدەم، وە چۆن خانە ولانەیان تێک وپێک دەشکێنم ولە ناویان دەبەم. لاپەڕە ٢٢ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

سَأَصْرِفُ عَنْ ءَايَـٰتِىَ ٱلَّذِينَ يَتَكَبَّرُونَ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ وَإِن يَرَوْا۟ كُلَّ ءَايَةٍۢ لَّا يُؤْمِنُوا۟ بِهَا وَإِن يَرَوْا۟ سَبِيلَ ٱلرُّشْدِ لَا يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًۭا وَإِن يَرَوْا۟ سَبِيلَ ٱلْغَىِّ يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًۭا ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا وَكَانُوا۟ عَنْهَا غَـٰفِلِينَ ﴿١٤٦﴾

ئەوانەی کە لەسەر زەوی خۆیان بەگەورە دەزانن بەسەر بەندەکانی خوادا، وە بەناھەق خۆیان بەسەر ھەقدا بەرز ڕادەگرن، لە وەرگرتن وتێگەیشتن لەو بەڵگە ونیشانانەی کە لەدەرونی خۆیان وگەردوندا ھەیە لایان دەدەم وناھێڵم لێی تێبگەن وحاڵی بن لێی، لەکاتێکدا ئەوان ئەگەر ھەر بەڵگە ونیشانەیەکیش ببینن باوەڕی پێ ناکەن، چونکە ئەوان دژی دەوەستنەوە وپشتی تێھەڵدەکەن، ئەویش لەبەر ئەوەی ھەمیشە دژایەتی خوا وپێغەمبەرەکەی دەکەن، وە ئەگەر ڕێگای ھەق وڕاستیش بەدی بکەن کە بیانگەیەنێتە ڕەزامەندی خوای گەورە ئەوا ئەوان ئەو ڕێگایە ناگرنە بەر وحەزی پێناکەن، وە ئەگەر ڕێگای خراپەکاری وگومڕایی ببینن کە سەرەنجامەکەی توڕەیی وخەشم وقینی خوایە ئەوا دەیگرنە بەر وشوێنی دەکەون، ئەوەی دووچار ئەوان بووە بەھۆی ئەوە بووە کە بەڵگە ونیشانە گەورەکانی خوا کە بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەرەکانی بەدرۆیان خستوەتەوە، وە غافڵ وبێ ئاگایش بوون لێی وسەرنجیان نەدانێ

وَٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا وَلِقَآءِ ٱلْـَٔاخِرَةِ حَبِطَتْ أَعْمَـٰلُهُمْ ۚ هَلْ يُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿١٤٧﴾

ئەوانەش کە نیشانە وبەڵگەکانی ئێمەیان لەسەر ڕاست ودروستی پێغەمبەرەکان وھاتنی ڕۆژی قیامەت بەدرۆ دانا، کارە چاکەکانیان کەخۆیان لەگوێڕایەڵی وتاعەتدا دەبینیەوە پووچەڵ بوویەوە ولەناوچوون، ئەوانە خوای گەورە پاداشتی خێریان ناداتەوە، چونکە مەرجی وەرگرتنی کاری چاکەیان تێدا نیە کە باوەڕ وئیمانی ڕاست ودروستە، وە لەڕۆژی قیامەتیشدا ھیچیان دەست ناکەوێت، جگە ئەوە نەبێت لە کوفر وبێباوەڕ وھاوەڵ بۆ خوا پەیدا کردن ئەنجامیان داوە، وە پاداشتی ئەوەشیان مانەوەی ھەتاھەتاییە لەناو ئاگری دۆزەخدا

وَٱتَّخَذَ قَوْمُ مُوسَىٰ مِنۢ بَعْدِهِۦ مِنْ حُلِيِّهِمْ عِجْلًۭا جَسَدًۭا لَّهُۥ خُوَارٌ ۚ أَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّهُۥ لَا يُكَلِّمُهُمْ وَلَا يَهْدِيهِمْ سَبِيلًا ۘ ٱتَّخَذُوهُ وَكَانُوا۟ ظَـٰلِمِينَ ﴿١٤٨﴾

دوای چوونەکەی موسایش بۆ گفتوگۆ وموناجات لەگەڵ پەروەردگاری خۆی، بەنو ئیسرائیلی گەلی موسی لەخشڵ وزێڕ پەیکەرێکی گوێرەکەیان دروست کرد کەھیچ گیانی تێدا نەبوو بەڵام دەنگێکی لێوە دەھات، ئەو گوێرەکەیان پەرست، ئایا ئەوان نازانن ئەو گوێرەکەیە قسەیان لەگەڵدا ناکات، وە ڕێنوێنشیان ناکات بۆ ھیچ خێر وچاکەیەک، نە بەرجەستە نە مەعنەوی ونادیار، وە ھیچ سوودێکیشیان پێ ناگەیەنێت، وە ھیچ زەرەر وزیانێکیشیان لەسەر لا نابات؟ ئەوان ئەو گوێرەکەیان کردە خوای پەرستراوی خۆیان، بەوەش ستەمیان لەخۆیان کرد چونکە چوونە رێزی ھاوەڵدانەرانەوە

وَلَمَّا سُقِطَ فِىٓ أَيْدِيهِمْ وَرَأَوْا۟ أَنَّهُمْ قَدْ ضَلُّوا۟ قَالُوا۟ لَئِن لَّمْ يَرْحَمْنَا رَبُّنَا وَيَغْفِرْ لَنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلْخَـٰسِرِينَ ﴿١٤٩﴾

جا کاتێک پەشیمان بوونەوە ودۆشدامان، وە زانیان کە بەڕاستی گومڕا وسەرگەردان بوون ولە ڕێگای ھەق وڕاستی لایانداوە بەو کارەی کە گوێرەکەیەکیان لەگەڵ خوای گەورە پەرستووە، گەڕانەوە بۆ لای خوا وزۆر بەزەلیلیەوە ووتیان: ئەگەر پەروەردگارمان ڕەحممان پێ نەکات وسەرکەوتومان نەکات بۆ تاعەت وگوێڕایەڵی خۆی، وە لێمان خۆش نەبێت لەوەی لەوەوپێش کردمان لەگوێرەکە پەرستی، ئەوا لەوانە دەبین کە خەسارۆمەندی دونیا ودواڕۆژ بوون

وَلَمَّا رَجَعَ مُوسَىٰٓ إِلَىٰ قَوْمِهِۦ غَضْبَـٰنَ أَسِفًۭا قَالَ بِئْسَمَا خَلَفْتُمُونِى مِنۢ بَعْدِىٓ ۖ أَعَجِلْتُمْ أَمْرَ رَبِّكُمْ ۖ وَأَلْقَى ٱلْأَلْوَاحَ وَأَخَذَ بِرَأْسِ أَخِيهِ يَجُرُّهُۥٓ إِلَيْهِ ۚ قَالَ ٱبْنَ أُمَّ إِنَّ ٱلْقَوْمَ ٱسْتَضْعَفُونِى وَكَادُوا۟ يَقْتُلُونَنِى فَلَا تُشْمِتْ بِىَ ٱلْأَعْدَآءَ وَلَا تَجْعَلْنِى مَعَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿١٥٠﴾

کاتێک موسی لە گفتوگۆ وموناجاتەکەی لە کێوی طور لەگەڵ پەروەردگاری بەتوڕەیی وخەم وخەفەتێکی زۆرەوە گەڕایەوە بۆ لای گەلەکەی، کاتێک بینی کەخەریکی گوێرەکە پەرستنن، ووتی: - ئەی گەلەکەم - بێگومان دوای ڕۆيشتنی من ئێوە جێنیشینێکی زۆر خراپ بوون، کە دەبێتە ھۆی تیاچوون وسەرگەردانیتان، ئایا بێزار بوون لەچاوەڕوانی کردنم ودەستتان کرد بە گوێرەکە پەرستن؟! ئەوە بوو موسی ئەو تەختە ولەوحانەی کەتەوراتی تێدا نوسرابوو لەتوڕەیی وخەم وخەفەتدا ھەمووی فڕێدان، وە سەر وڕیشی ھارونی برای ڕاکێشا لەبەر ئەوەی لەناویاندا مابوویەوە، کەچی ڕێگری نەکردن لەگوێرەکە پەرستی، ھارون بیانوو پۆزشی بۆ موسی ھێنایەوە ولەسەرخۆی بۆ ڕاکێشانی عەتف وسۆزی براکەی پێی ووت: ئەی كوري دایکم گەلی بەنی ئیسرائیل وایانزانی لا وازم بۆیە زەلیلیان کردم، وە نزیک بوو بیشم کوژن، بۆیە سزام مەدە بە شتێک کە دوژمنەکانم دڵخۆش بکات، وە بەھۆی توڕەییت لێم مەمخەرە ڕیزی ئەو گەلە ستەمکارەی کە گوێرەکەیان لەبری خوا پەرست. لاپەڕە ٢٣ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قَالَ رَبِّ ٱغْفِرْ لِى وَلِأَخِى وَأَدْخِلْنَا فِى رَحْمَتِكَ ۖ وَأَنتَ أَرْحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ ﴿١٥١﴾

موسی داوای لەپەروەردگاری کرد ووتی: ئەی پەروەردگارم لەگوناھی من وھارونی برام خۆشبە، وە بمانخە بەر ڕەحم ومیھرەبانی خۆت، وە بەشێوەیەک لەھەموو لایەکەوە دەورمان بگرێت، - ئەی پەروەردگارمان - بێگومان تۆ لە ھەموو خەڵکانی میهرەبان بە ڕەحم ومیھرەبانتریت

إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ ٱلْعِجْلَ سَيَنَالُهُمْ غَضَبٌۭ مِّن رَّبِّهِمْ وَذِلَّةٌۭ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُفْتَرِينَ ﴿١٥٢﴾

بێگومان ئەوانەی کە گوێرەکەکەیان کردە خوای خۆیان وپەرستیان، دووچاری توڕەیي وخەشم وقینی پەروەردگاریان دەبنەوە، وە لەژیانی دونیاشدا ڕیسواو سەر شۆڕ دەبن، چونکە خوایان توڕە کرد وسوکایەتیان پێکرد، ئیتر بەھاوشێوەی ئەم سزایە پاداشتی ئەو کەسانە دەدەینەوە کە درۆیان ھەڵبەست بە ناو خوای گەورەوە

وَٱلَّذِينَ عَمِلُوا۟ ٱلسَّيِّـَٔاتِ ثُمَّ تَابُوا۟ مِنۢ بَعْدِهَا وَءَامَنُوٓا۟ إِنَّ رَبَّكَ مِنۢ بَعْدِهَا لَغَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿١٥٣﴾

ئەوانەیش کەکاری خراپیان کرد لەھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوای گەورە، وە گوناھ وتاوانیان ئەنجامدا، وە پاشان تەوبەیان کرد وگەڕانەوە بۆ لای خوا، وە باوەڕیان پێھێنا، وە وازیان ھێنا لەو گوناھ وتاوانانەی کە کردبویان، بێگومان - ئەی پێغەمبەر - دوای ئەم تەوبە کردنە گەڕانەوە بۆ لای خوا ووازھێنان لە شیرک وھاوەڵ بڕیاردان وگەڕانەوە بۆ باوەڕ وئیمان، وە لەتاوان وگوناھەوە بۆ تاعەت وگوێرایەڵی، ئەوا بێگومان خوای گەورە لێیان خۆش دەبێت بەوەی چاوپۆشیان لێدەکات وگوناھەکانیان بۆ دادەپۆشێت، وە بەڕەحم ومیھرەبانە بۆیان

وَلَمَّا سَكَتَ عَن مُّوسَى ٱلْغَضَبُ أَخَذَ ٱلْأَلْوَاحَ ۖ وَفِى نُسْخَتِهَا هُدًۭى وَرَحْمَةٌۭ لِّلَّذِينَ هُمْ لِرَبِّهِمْ يَرْهَبُونَ ﴿١٥٤﴾

کاتێک موسی (سەلامی خوای لێ بێت) توڕەیی وڕقەکەی ھێور بوویەوە، ئەو تەختە ولەوحانەی بەھۆی توڕەییکەیەوە فڕێی دابوون ھەڵیگرتنەوە، ئەو تەخت ولەوحانە ڕێنومایی خەڵکی تێدابوو لە گومڕاییەوە بۆ ھیدایەت وە ڕوونکردنەوەی ھەق وڕاستیان تێدا بوو، وە ڕەحمەت ومیھرەبانی بوو بۆ ئەوانەی کە لە پەروەردگار وسزا وتۆڵەی دەترسێن

وَٱخْتَارَ مُوسَىٰ قَوْمَهُۥ سَبْعِينَ رَجُلًۭا لِّمِيقَـٰتِنَا ۖ فَلَمَّآ أَخَذَتْهُمُ ٱلرَّجْفَةُ قَالَ رَبِّ لَوْ شِئْتَ أَهْلَكْتَهُم مِّن قَبْلُ وَإِيَّـٰىَ ۖ أَتُهْلِكُنَا بِمَا فَعَلَ ٱلسُّفَهَآءُ مِنَّآ ۖ إِنْ هِىَ إِلَّا فِتْنَتُكَ تُضِلُّ بِهَا مَن تَشَآءُ وَتَهْدِى مَن تَشَآءُ ۖ أَنتَ وَلِيُّنَا فَٱغْفِرْ لَنَا وَٱرْحَمْنَا ۖ وَأَنتَ خَيْرُ ٱلْغَـٰفِرِينَ ﴿١٥٥﴾

موسی حەفتا پیاوی ھەڵکەوتەی لەگەلەکەی ھەڵبژارد تاوەکو پۆزش وداوای لێبوردن لەپەروەردگاریان بکەن لەبەرامبەر ئەو کارە نەشیاوەی کاڵفامەکانی بەنو ئیسرائیل کردنیان لەگوێرەکە پەرستی، خوای گەورە بەڵێنیدا کە کات وشوێنیان بۆ دیاری بکات کە ئامادەبن تێیدا، جا کاتێک ئامادەبوون زاتی ئەوەیان کرد بەرانبەر بە خوا کە داوا لە موسی بکەن خوای گەورە خۆی پیشانی ئەوان بدات، جا لەتۆڵەی ئەوەدا بومەلەرزەیەکی زۆر توند گرتنی، لەتاو بەھێزی بومەلەرزەکە مردن وتیاچوون، موسایش (سەلامی خوای لێ بێت) بەگەردنکەچی وزەلیلیەوە داوای لەخوای گەورە کرد ووتی: ئەی پەروەردگارم ئەگەر بتویستایە من وئەوانیشت پێش ئامادە بوونمان بۆ ئێرە لەناو دەبرد، ئایا بەتاوان وگوناھ وکاروکردەوەی کاڵفامەکانمان لەناومان دەبەیت؟ ئەوەی گەلەکەم پێی ھەستان لە گوێرەکە پەرستی تاقیکردنەوە وھەڵسەنگاندنی خۆتە، بەمەیل ومەشیئەتی زاتی ھەقی تەعالای خۆت خەڵکانێکی پێ سەرلێشێواو وگومڕا دەکەیت، وە ڕێنومایی وھیدایەتی کەسانێکی تریشی پێ دەدەیت، تەنھا تۆ سەرپەرشتیار گەورەی ئێمەیت، لەگوناھەکانمان خۆشبە، وە بەڕەحم ومیھرەبانی فراوانی خۆت ڕەحممان پێ بکە ومیھرەبان بە لەگەڵماندا، وە باشترین بەخشێنەری گوناھەکان ھەر تۆی، وە ھەر تۆیش باشترین کەسێکیت کە لەتاوان وگوناە خۆش دەبێت

۞ وَٱكْتُبْ لَنَا فِى هَـٰذِهِ ٱلدُّنْيَا حَسَنَةًۭ وَفِى ٱلْـَٔاخِرَةِ إِنَّا هُدْنَآ إِلَيْكَ ۚ قَالَ عَذَابِىٓ أُصِيبُ بِهِۦ مَنْ أَشَآءُ ۖ وَرَحْمَتِى وَسِعَتْ كُلَّ شَىْءٍۢ ۚ فَسَأَكْتُبُهَا لِلَّذِينَ يَتَّقُونَ وَيُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱلَّذِينَ هُم بِـَٔايَـٰتِنَا يُؤْمِنُونَ ﴿١٥٦﴾

وە بمانگێڕە لەو کەسانەی کەلەژیانی دونیادا ڕێزت لێگرتوون بەبەخشینی ناز ونیعمەتەکانی خۆت وموەفەق وسەرکەتووت کردون بە ئەنجامدانی کاروکردەوەی چاکە، وە بمانگێڕە لەو بەندە ساڵح وچاکانەت کە لەڕۆژی دواییدا بەھەشتت بۆ ئامادە کردوون، بێگومان ئێمە تەوبەمان کردووە لە گوناھ وتاوانەکانمان، وە گەڕاوینەتەوە بۆ لای تۆ وداندەنێین بە کەمتەرخەمی خۆماندا، خوای گەورەش لە وەڵامدا فەرمووی: مەیلم لە ھەر کەسێک ھەبێت بەھۆی سەرکەشی وسەرپێچی وخراپی خۆیەوە سزا و لاپەڕە ٢٤ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ناڕەحەتی خۆمی بەسەردا دەڕێژم، وە ڕەحمەت ومیھرەبانیشم ھێندە فراوانە ھەموو شتێکی لەدونیادا گرتوەتەوە، ھیچ دروستکراوێکی خوا نیە ئیللا ڕەحمەت و میھرەبانی خوای پێگەیشتووە، وە لە فەزڵ وئیحسان وچاکەی ئەودا نوقم بووە، وە لە ڕۆژی دواییشدا ڕەحمەت ومیھربانی من بۆ ئەوانە دەبێت کە لە خواترس بوون، وە فەرمانەکانیان جێ بەجێکردووە ودوور کەوتونەتەوە لەڕێگریەکانی، وە بۆ ئەوانەیش دەبێت کە زەکاتی ماڵ وسامانیان دەردەکەن ودەیدەنە کەسانی شایستە، وە بۆ ئەوانەیش کە باوەڕیان ھەیە بە ئایەت ونیشانەکانی ئێمە

ٱلَّذِينَ يَتَّبِعُونَ ٱلرَّسُولَ ٱلنَّبِىَّ ٱلْأُمِّىَّ ٱلَّذِى يَجِدُونَهُۥ مَكْتُوبًا عِندَهُمْ فِى ٱلتَّوْرَىٰةِ وَٱلْإِنجِيلِ يَأْمُرُهُم بِٱلْمَعْرُوفِ وَيَنْهَىٰهُمْ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ ٱلطَّيِّبَـٰتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ ٱلْخَبَـٰٓئِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَٱلْأَغْلَـٰلَ ٱلَّتِى كَانَتْ عَلَيْهِمْ ۚ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِهِۦ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَٱتَّبَعُوا۟ ٱلنُّورَ ٱلَّذِىٓ أُنزِلَ مَعَهُۥٓ ۙ أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ ﴿١٥٧﴾

باوەڕداری تەواو ئەوانەن کە شوێن موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دەکەون، ئەو پێغەمبەرە نەخوێندەوارەی کە نە دەتوانێت بنوسێت ونە دەتوانێت بخوێنێتەوە، بەڵام پەروەردگاری وەحی ونیگای بۆ دەکات، ئەو پێغەمبەرەی کە ناو وسیفاتەکانی وئەوەیش دابەزیوەتە سەری لەو تەوراتەی دابەزیووە بۆ سەر موسا (سەلامی خوای لێ بێت) لەو ئینجیلەی کە دابەزیوە بۆ سەر عیسا (سەلامی خوای لێ بێت) نوسراوە لای خۆیان دەستیان دەکەوێت، یانی زۆر بەچاکی دەیناسن، ئەو پێغەمبەرە فەرمانیان پێدەکات بەو کارانەی کە چاک وباشن، وە ڕێگریان لێدەکات لەو کارانەی کەژیری وعەقڵی سەلیم وفیترەتی ساغ ودروست بەخراپەی دەزانن، وە ھەموو شتێکی پاک وخاوێن وبەلەزەتیان بۆ حەڵاڵ دەکات لە خواردن وخواردنەوە وژن وژنخوازی وھتد، وە ھەموو شتێکی پیس وپۆخل وزیانبەخشیشیان لێ یاساغ وحەرام دەکات، وە ھەموو کارێکی قورس وکۆت وزنجیرێک کە لەسەریان بوو لایدەبات، وەک کوشتنەوەی کەسی بکوژ لە تۆڵەی کەسێکی تردا جا ئەو کوشتنە بە ئەنقەست بووبیت یان بە ھەڵە ونەزانین، جا ئەوانەی لە نەوەى ئیسرائیل وجگە لە ئەوانیش باوەڕیان بەو پێغەمبەرە ھێنا، وە بە گەورە وڕێز وحورمەتەوە ڕایانگرت، وە ھاوکاریان کرد وسەریانخست بەسەر ئەوانەی دژایەتیان دەکرد، وە شوێن ئەو قورئانە کەوتن کە لەگەڵیدا نێردراوە وەک نورێکی ڕێنمویکار وایە، ئەوانەی سیفاتیان ئاوایە سەرفرازن لەوەی ھەرچیەک داوای دەکەن پێیان دەدرێت وە ھەرشتێکیش بیانترسێنێت لێیان دوور دەخرێتەوە

قُلْ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنِّى رَسُولُ ٱللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا ٱلَّذِى لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْىِۦ وَيُمِيتُ ۖ فَـَٔامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِ ٱلنَّبِىِّ ٱلْأُمِّىِّ ٱلَّذِى يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَكَلِمَـٰتِهِۦ وَٱتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿١٥٨﴾

ئەی پێغەمبەر - بڵێ: ئەی خەڵکینە، بێگومان من نێردراوی خوام بۆ لای ھەمووتان، بە عەرەب وعەجەمتانەوە، ئەو خوایەی کە موڵک وپادشایی ئاسمانەکان وزەوی تەنھا بۆ ئەوە، ھیچ پەرستراوێکی بەھەق جگە لە ئەو نیە، مردوەکان زیندوو دەکاتەوە، وە زیندووەکانیش دەمرێنێت، - ئەی خەڵکینە - باوەڕ بھێنن بەخوا وبە موحەممەدی پێغەمبەریشی (صلی اللە علیە وسلم) ئەو پێغەمبەرەی کە نەدەتوانێت بخوێنێتەوە ونەدەتوانێت بیشنوسێت، بەڵام پەروەردگاری وەحی ونیگای بۆ دەکات، کە باوەڕی بە خوا ھەیە، وە باوەریشی ھەیە بەوەی دابەزیوە بۆ سەری وبەوەیش دابەزیوە بۆ سەر پێغەمبەرانی پێش خۆی بەبێ جیاوازی، کەوابێت ئێوەش شوێن ئەوە بکەون کە لەلایەن پەروەردگارییەوە ھێناویەتی، بە ئومێدی ئەوەی ڕێنمایی بکرێن بۆ شتانێک کە بەرژەوەندی دونیا ودوارۆژتانی تێدایە

وَمِن قَوْمِ مُوسَىٰٓ أُمَّةٌۭ يَهْدُونَ بِٱلْحَقِّ وَبِهِۦ يَعْدِلُونَ ﴿١٥٩﴾

لەناو گەلەکەی موسی، گەلی بەنوئیسرائیلدا دەستەیەک ھەبوون کە لەسەر ئاينی ڕاست ودروست بوون، ڕێنیشاندەری خەڵکی بوون بۆ لای ئەو ئاینە ڕاست ودروستە، وە حوکم ودادوەریشیان بە ھەق دەکرد، وە ھیچ زوڵم وستەمیان نەدەکرد

وَقَطَّعْنَـٰهُمُ ٱثْنَتَىْ عَشْرَةَ أَسْبَاطًا أُمَمًۭا ۚ وَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ إِذِ ٱسْتَسْقَىٰهُ قَوْمُهُۥٓ أَنِ ٱضْرِب بِّعَصَاكَ ٱلْحَجَرَ ۖ فَٱنۢبَجَسَتْ مِنْهُ ٱثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْنًۭا ۖ قَدْ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٍۢ مَّشْرَبَهُمْ ۚ وَظَلَّلْنَا عَلَيْهِمُ ٱلْغَمَـٰمَ وَأَنزَلْنَا عَلَيْهِمُ ٱلْمَنَّ وَٱلسَّلْوَىٰ ۖ كُلُوا۟ مِن طَيِّبَـٰتِ مَا رَزَقْنَـٰكُمْ ۚ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَـٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ﴿١٦٠﴾

ى بەنوئیسرائیلمان دابەش کرد بۆ دوازدە ھۆز وقەبیلەوە، وە کاتێک گەلەکەی موسی تینویان بوو وداوای ئاویان لێکرد، وەحی ونیگامان کرد بۆ موسی کە گوچانەکەت بدە بەو بەردەدا، موسایش لەبەردەکەیدا، ئەوە بوو بەژمارەی ھۆز وقەبیلەکان لەبەردەکە دوازدە کانی لێ ھەڵقوڵا، وە ھەموو ھۆز وقەبیلەیەکیش دەیزانی کانیاوی تایبەتی خۆی کامەیە کە ھیچ کەسێکی تر ھاوبەش نیە لەگەڵیدا، وە ھەورەکانمان کردە سێبەر بۆیان لەگەڵ ھاتن وچونیاندا ھەورەکانیش دەھاتن ودەچوون، وە لە ناز ونیعمەتەکانی خۆمان شەرابێکی شیرینی وەک ھەنگوینمان بۆ ناردنە خوارەوە، وە باڵندەیەکی بچوکی گۆشت خۆشی وەک پۆرێشمان بۆ ڕامکردبوون کە بە ئاسانی دەیانگرتن و دەیانخواردن، وە پێیمان وتن: لەو ڕزق وڕۆزییە پاکو خاوێنانەی کە پێمان داوون بخۆن، کەچی لەبری سوپاسگوزاری کوفری نیعمەتەکانیان کرد، بۆیە ئێمە ھیچ لاپەڕە ٢٥ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر شتێکمان لەو ناز ونیعمەتانە کەم نەکردەوە، بە ھۆی ئەوە نەبێت کە خۆیان ستەمیان لە خۆیان کرد وکوفری نیعمەتەکانیان کرد، وە بەشێوەیەکی شایستە ڕێزیان لە نیعمەتەکانی خوا نەگرت، ئێمە ھیچ ستەممان لێ نەکردن بەڵکو ئەوە خۆیان بوون بە ھۆی گوناھو تاوان وسەرپێچی فەرمانەکانی خواوە ستەمیان لەخۆیان کرد وبوونە مایەی لەناو چوونی ناز ونیعمەتەکان

وَإِذْ قِيلَ لَهُمُ ٱسْكُنُوا۟ هَـٰذِهِ ٱلْقَرْيَةَ وَكُلُوا۟ مِنْهَا حَيْثُ شِئْتُمْ وَقُولُوا۟ حِطَّةٌۭ وَٱدْخُلُوا۟ ٱلْبَابَ سُجَّدًۭا نَّغْفِرْ لَكُمْ خَطِيٓـَٔـٰتِكُمْ ۚ سَنَزِيدُ ٱلْمُحْسِنِينَ ﴿١٦١﴾

ئەی پێغەمبەری خوا - وە بیرخۆت بھێنەرەوە کاتێک خوای گەورە بە بەنوئیسرائیلی فەرموو: بچنە ناو (بیت المقدس)ەوە، وە لەبەروبوومی شارەکە بخۆن، لەھەر شوێنێک ولە ھەر کاتێک خۆیان دەیانەوێت، وە کاتێکش دەچنە ناو شارەکەوە بڵێن: ئەی پەروەردگارمان گوناھەکانمان ھەڵوەرێنە وبیانسڕەوە، وە بە دەم سوژدە بردنەوە لە دەرگاکەیەوە بە گەردنکەچیەوە بۆ پەروەردگارتان بچنە ژوورەوە، جا ئەگەر ھاتوو ئاواتان کرد ئەوا ئێمەیش لە گوناھەکانتان چاوپۆشی دەکەین، وە ھێشتا ئەوانەیش کە چاکەکارن پاداشتی زیاتریان لە خێری دونیا ودواڕۆژ دەدەینەوە

فَبَدَّلَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنْهُمْ قَوْلًا غَيْرَ ٱلَّذِى قِيلَ لَهُمْ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِجْزًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ بِمَا كَانُوا۟ يَظْلِمُونَ ﴿١٦٢﴾

ئەوە بوو ئەو وتەیەی کە پێیان وترابوو لە کاتی چوونە ژوورەوە بیڵێن، ستەمکارەکانیان گۆڕییان، لەبری ئەوەی بڵێن: خوایە گوناھەکانمان ھەڵوەرێنە (حطة) وتیان (حنطة) واتە دەنکە گەنمێك، وە ئەو کارەی کە فەرمانیان پێکرابوو ئەنجامیان نەدا وکارێکی تریان کرد، وە لەبری ئەوەی بە سوژدە وگەردنکەچیەوە بچنە ناو شارەکەوە بەپاشە و پاش چوونە ژورەوە، ئەوە بوو بەھۆی زوڵم وستەمی خۆیانەوە سزایەکمان لە ئاسمانەوە بۆ ناردنە خوارەوە

وَسْـَٔلْهُمْ عَنِ ٱلْقَرْيَةِ ٱلَّتِى كَانَتْ حَاضِرَةَ ٱلْبَحْرِ إِذْ يَعْدُونَ فِى ٱلسَّبْتِ إِذْ تَأْتِيهِمْ حِيتَانُهُمْ يَوْمَ سَبْتِهِمْ شُرَّعًۭا وَيَوْمَ لَا يَسْبِتُونَ ۙ لَا تَأْتِيهِمْ ۚ كَذَٰلِكَ نَبْلُوهُم بِمَا كَانُوا۟ يَفْسُقُونَ ﴿١٦٣﴾

ئەی پێغەمبەری خوا - وەک یادخستنەوە لەو جولەکانە بپرسە کەخوای گەورە چۆن سزای پێشینەکانی ئەوانیدا لە بەسەرھاتی ئەو گوندەی کەنزیک دەریاکە بوون کاتێک سنورەکانی خوای گەورەیان شکاند لە ڕۆژی شەممەدا ڕاوی ماسیان کرد لەکاتێکدا خوای گەورە تاقی کردنەوە کە لە شەممەدا ڕاو نەکەن، چونکە لەو ڕۆژەدا ماسیەکان دەھاتنە کەناری دەریاکە وگرتنیان زۆر ئاسان بوو، بەڵام ڕۆژەکانی تر نەدەھاتن، خوای گەورە بەمە تاقیکردنەوە لەبەر ئەوەی لە فەرمانەکانی خوا دەرچوون و دەستیان کرد بە سەرپێچی وگوناھکردن، ئەوە بوو دەستیان کرد بە فروفێڵ وتەڵەکەبازی بەوەی تۆڕەکانیان پێش ڕۆژی شەممە دادەخست وچاڵیان بۆ ھەڵدەکەندن، ماسیەکانیش ڕۆژی شەممە دەبوون بە تۆڕەکانەوە، ئەوانیش ڕۆژی یەک شەممە دەھاتن ھەڵیان دەگرتن ودەیانخواردن

وَإِذْ قَالَتْ أُمَّةٌۭ مِّنْهُمْ لِمَ تَعِظُونَ قَوْمًا ۙ ٱللَّهُ مُهْلِكُهُمْ أَوْ مُعَذِّبُهُمْ عَذَابًۭا شَدِيدًۭا ۖ قَالُوا۟ مَعْذِرَةً إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ ﴿١٦٤﴾

يتقون - ئەی پێغەمبەر- وە بیرخۆت بھێنەرەوە کاتێک کۆمەڵێک لەوان ڕێگری ئەو کارەیان لێکردن وە ھۆشداریان پێدان، دەستەیەکی تر لەوان بەوانیان وت: بۆچی ئێوە ئامۆژگاری کەسانێکی وادەکەن، کە خوای گەورە بە ھۆی ئەنجامدانی گوناھەکانیانەوە لە دوونیا لەناویان دەبات، یان لە ڕۆژی قیامەتدا سزایەکی زۆر توندیان دەدات؟ ئامۆژگاریەکەرەکانیش وتیان: ئامۆژگاری ئێمە بۆ ئەوەیە لای خوای گەورە بیانویەکمان ھەبێت کە ئەو فەرمانەی پێی کردوین، فەرمان بەچاکە وڕیگری لە خراپە بکەین، تاوەکو پەروەردگار لەبەر وازھێنانمان لەوەھا کارێک ئیمەش سزا نەدات ونەمانگرێت، وە بەڵکو ئەوانیش سودێک لەو ئامامۆژگاریانە وەربگرن ووازبھێنن لەو گوناھو تاوانانەی کە ئەنجامی دەدەن

فَلَمَّا نَسُوا۟ مَا ذُكِّرُوا۟ بِهِۦٓ أَنجَيْنَا ٱلَّذِينَ يَنْهَوْنَ عَنِ ٱلسُّوٓءِ وَأَخَذْنَا ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ بِعَذَابٍۭ بَـِٔيسٍۭ بِمَا كَانُوا۟ يَفْسُقُونَ ﴿١٦٥﴾

جا کاتێک سەرپێچی کەرەکان پشتیان ھەڵکرد لە ئامۆژگاری ئەو کەسانە، وە وازیان نەھێنا لە خراپە وتاوان، ئەو کەسانەمان ڕزگار کرد کە ڕێگریان کرد لە خراپە وتاوان، وە سزای توندی ئەوانەماندا کە لە ڕۆژانی شەممەدا بەڕاوکردن سەرپێچی فەرمانی خوایان کرد، بەھۆی دەرچونیان لە تاعەت وگوێڕایەڵی خوای گەورە وسووربونیان لەسەر ئەنجامدانی گوناھو تاوان. لاپەڕە ٢٦ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر فلما عتوا عن م انهوا عنه قلنا لهم كونوا قردة خسٔين

فَلَمَّا عَتَوْا۟ عَن مَّا نُهُوا۟ عَنْهُ قُلْنَا لَهُمْ كُونُوا۟ قِرَدَةً خَـٰسِـِٔينَ ﴿١٦٦﴾

کاتێکیش کە بە لووتبەرزی ولەخۆبایی بوون درێژەیان بەو کارەیاندا کە ڕێگری کرابوون لێی وسنوری سەرپێچی خوایان تێپەڕاند، وە پەند وئامۆژگاریان وەرنەگرت ولە گوناھو تاوان نەگەڕانەوە، پێمان وتن: ئەی سەرپێچکەرینە لە تۆڵەی ئەو کارەتاندا ببن بە مەیمون بە سوک وڕیسوایی، ئەوە بوو بوون بە مەیمون ھەروەک ئێمە ویستمان، چونکە ئێمە ھەر ئیشێکمان ویست کە بیکەین پێی دەڵێین: ببە، ئەویش خێرا دەبێت

وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكَ لَيَبْعَثَنَّ عَلَيْهِمْ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَـٰمَةِ مَن يَسُومُهُمْ سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ ۗ إِنَّ رَبَّكَ لَسَرِيعُ ٱلْعِقَابِ ۖ وَإِنَّهُۥ لَغَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿١٦٧﴾

لغفور ر حيم - ئەی پێغەمبەر - وە بیر خۆت بھێنەرەوە کە خوای گەورە بە ڕاگەیاندنێکی ڕوون وئاشکرا کە ھیچ ناڕوونی ونادیاریەکی تێدا نەبوو، کە تا ڕۆژی قیامەت کەسانێکی وا زاڵ دەکەم بەسەر جوولەکەدا کە خراپترین سزایان لە ژیانی دونیا تا ڕۆژی قیامەت پێ بچەژێت، - ئەی پێغەمبەر - پەروەردگاری تۆ چەسپان وخێرایە لە تۆڵە سەندنەوە لەو کەسانەی کە سەرپێچی دەکەن، ھەتاوەکو ھەندێ جار ھەر لە دونیادا سزاکەیان بۆ پێشدەخات، وە بێگومان پەروەردگارت زۆر لێبوردەیە بەرامبەر گوناھو تاوانی ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای خوا، وە زۆریش بەڕەحم ومیھرەبانە

وَقَطَّعْنَـٰهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ أُمَمًۭا ۖ مِّنْهُمُ ٱلصَّـٰلِحُونَ وَمِنْهُمْ دُونَ ذَٰلِكَ ۖ وَبَلَوْنَـٰهُم بِٱلْحَسَنَـٰتِ وَٱلسَّيِّـَٔاتِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ﴿١٦٨﴾

يرجعون لە زەویدا جولەکەمان کردە چەند دەستە وتاقمێک ولێکمان ترازاندن، دوای ئەوەی کە کۆک وتەبا ویەکگرتوو بوون، ھەیانبوو پیاوچاک وساڵح بوون، مافەکانی خوا و خەڵکیشیان جێ بەجێ دەکرد وڕاست ودروست ڕێگای ڕاستیان گرتبووە بەر، وە ھەشیان بوو زیادەڕۆییان کرد بە ئەنجامدانی گوناھو تاوان، وە بە خۆشی وناخۆشی تاقیمان کردنەوە بە ئومێدی ئەوەی کە واز بھێنن لەو سەرپێچی وتاوان وگوناھەی کە لەسەری بوون

فَخَلَفَ مِنۢ بَعْدِهِمْ خَلْفٌۭ وَرِثُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ يَأْخُذُونَ عَرَضَ هَـٰذَا ٱلْأَدْنَىٰ وَيَقُولُونَ سَيُغْفَرُ لَنَا وَإِن يَأْتِهِمْ عَرَضٌۭ مِّثْلُهُۥ يَأْخُذُوهُ ۚ أَلَمْ يُؤْخَذْ عَلَيْهِم مِّيثَـٰقُ ٱلْكِتَـٰبِ أَن لَّا يَقُولُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْحَقَّ وَدَرَسُوا۟ مَا فِيهِ ۗ وَٱلدَّارُ ٱلْـَٔاخِرَةُ خَيْرٌۭ لِّلَّذِينَ يَتَّقُونَ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿١٦٩﴾

کەچی دوای ئەوان کۆمەڵێکی خراپەكار جێی ئەوانی گرتەوە، تەوراتیان لە پێشینەکانی خۆیانەوە وەرگرت، دەیانخوێندنەوە بەڵام کاریان پێ نەدەکرد، کەل وپەل و کاڵای دونیایان وەک بەرتیل وەردەگرت تاوەکو کتێب وپەرتوکەکەی خوای پێ بگۆڕن، وە بە غەیری ئەو حوکم ودادوەریان دەكرد، ئەو جولەکانە ئەمە کاریانە کەچی دڵی خۆیان خۆش دەکەن کە خوای گەورە لە تاوان وگوناھەکانیان خۆش دەبێت، خۆ ئەگەر جارێکی تر کەل وپەل وکاڵایەکی وەک ئەوەیان دەست بکەوێت جار لە دوای جار وەری دەگرن وھیچ گوێ بەحەرامی وحەڵاڵی نادەن، ئایا خوای گەورە پەیمان وبەڵێنی لەوان وەرنەگرت کە جگە لە ھەق وڕاستی ھیچی تر نەڵێن بێ ئەوەی ھیچ شتێک تێک بدەن وھیچ شتێکیش بگۆڕن؟ وە نەبێت ئەو کارەیان لە نەزانین وجەھلەوە بێت، نەخێر بەڵکو لە زانینەوە ئەوەیان دەکرد، ئەوەی لە تەوراتدا بوو خوێندبویانەوە، وە چاکیش شارەزای حوکمەکانی بوون، بۆیە گوناھی ئەوان گەورەتر بوو، ماڵەكەی تر وڕۆژی دوایی کە پڕیەتی لە ناز ونیعمەتی ھەمیشەیی ونەبڕاوە بۆ خواناسان ولە خواترسان، ئەوانەی فەرمانەکانی خوا جێ بەجێ دەکەن ودوور دەکەونەوە لە ڕێگریەکانی، باشتر وخاسترە لەتام لەزەتی کاتی ژیانی دونیا، ئایا ئەوانەی کەسەرگەرمی کۆکردنەوەی کەلو پەلی بێ نرخی دونیان نازانن وبیر ناکەنەوە ئەوەی خوای گەورە ئامادەی کردووە بۆ خواناسان لە ڕۆژی دواییدا باشترو ھەمیشەیی ترە لەوەی لە ژیانی دونیادا ھەیە؟!

وَٱلَّذِينَ يُمَسِّكُونَ بِٱلْكِتَـٰبِ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُصْلِحِينَ ﴿١٧٠﴾

ئەوانەش کە ھەمیشە دەست دەگرن بە کتێب وپەرتووکەکەی خواوە، وە کاری پێدەکەن، وە نوێژەکانیان لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدەن، بە تەواوی مەرج وواجب و سوننەتەکانیەوە، خوای گەورە پاداشتی کار وکردەوەکانیان دەداتەوە، وە خوای گەورە پاداشتی چاکەکاران ون وزایە ناکات. لاپەڕە ٢٧ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

۞ وَإِذْ نَتَقْنَا ٱلْجَبَلَ فَوْقَهُمْ كَأَنَّهُۥ ظُلَّةٌۭ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُۥ وَاقِعٌۢ بِهِمْ خُذُوا۟ مَآ ءَاتَيْنَـٰكُم بِقُوَّةٍۢ وَٱذْكُرُوا۟ مَا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ﴿١٧١﴾

تتقون - ئەی موحەممەد - وە بیرخۆت بھێنەرەوە کاتێک کە کێوی طورمان لە بن ھێنا وە بەرزمان کردەوە بەسەر بەنوئیسرائیلدا کاتێک ئەوەی لە تەوراتدا بوو ڕازی نەبوون پێی، ئەو کاتە کێوەکە وەک پارچە ھەورێک بوو بەسەر سەریانەوە، وە دڵنیا بوون لەوەی کە دەکەوێت بەسەریاندا، ئەو کات پێیان وترا: ئەو فەرمان وبڕیارانەی کە پێمانداون تون بیانگرن وکاریان پێ بکەن، وە ھەرچیشی تێدایە لەو حوكمانەی کە خوای گەورە کردویەتی بە شەریعەت وبەرنامەی ژیانتان لەیادتان بێت وکاری پێ بکەن و پشتگوێی نەخەن، بەئومێدی ئەوەی خۆتان بپارێزن ولەخواناسان بن ئەگەر کارتان پێکرد

وَإِذْ أَخَذَ رَبُّكَ مِنۢ بَنِىٓ ءَادَمَ مِن ظُهُورِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَأَشْهَدَهُمْ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ أَلَسْتُ بِرَبِّكُمْ ۖ قَالُوا۟ بَلَىٰ ۛ شَهِدْنَآ ۛ أَن تَقُولُوا۟ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ إِنَّا كُنَّا عَنْ هَـٰذَا غَـٰفِلِينَ ﴿١٧٢﴾

ئەی موحەممەد - وە بیر خۆت بھێنەرەوە کاتێک پەروەردگارت لە پشتی نەوەکانی ئادەم وەچە ونەوەی دەرھێنا، وە پەیمانی لێ وەرگرتن بە داننان بە پەروەردگاریەتی خوای گەورە، ئەویش بەوەی خوای گەورە لەناخ وفیترەتیاندا ڕواندبووی، کە ئەو دروستکار وخالق وپەروەردگاریانە، پێی فەرموون: ئایا من پەروەردگارتان نیم؟ ھەر ھەموویان وتیان: بەڵێ تۆ پەروەردگارمانیت، ئەمجا خوای گەورە فەرمووی: بێگومان تاقیمان کردنەوە وپەیمانمان لێ وەرگرتن نەکا ڕۆژی دوایی ئینکاری بەڵگەکەی خوای گەورە بکەن کە لەسەرتانە، وە بڵێن: بە ڕاستی ئێمە لەمە غافڵ وبێ ئاگا بووین

أَوْ تَقُولُوٓا۟ إِنَّمَآ أَشْرَكَ ءَابَآؤُنَا مِن قَبْلُ وَكُنَّا ذُرِّيَّةًۭ مِّنۢ بَعْدِهِمْ ۖ أَفَتُهْلِكُنَا بِمَا فَعَلَ ٱلْمُبْطِلُونَ ﴿١٧٣﴾

یان بەڵگە بەوە بھێننەوە کە بڵێن: باوباپیرانمان بوو پەیمان وبەڵێنەکەیان شکاند وھاوەڵیان بۆ خوا بڕیاردا، وە ئێمەیش چاومان لەوانکرد کە لەسەر بتپەرستی وھاوەڵ بڕیاردان بوون، وە بڵێن: - ئەی پەروەردگارمان- ئایا تۆ بەگوناە وتاوانی باوباپیرانمان دەمانگریت وسزامان دەدەیت کە بە بتپەرستی وھاوەڵ بڕیاردان کاروکردەوەکانیان پوچەڵ کردەوە؟ ئێمە چی گوناھێکمان ھەیە، کاتێک ئێمە تەنھا نەزان بووین وچاولێکەری باوباپیرانمان بووین

وَكَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلْـَٔايَـٰتِ وَلَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ﴿١٧٤﴾

ھەروەک چۆن ئایەت وبەڵگە ونیشانەکانی خۆمان لەبارەی چارەنوسی گەل ونەتەوە بێباوەڕەکانەوە ڕوونکردەوە، ھەروەھا ڕوونیشی دەکەینەوە بۆ ئەوانە بە ئومێدی ئەوەی وازبھێنن لە ھاوەڵ بڕیاردان وبتپەرستی بۆ یەکخواپەرستی وتاعەت وعیبادەتی ئەو بەتاک وتەنھایی، ھەروەک چۆن لەو پەیمان وبەڵێنەدا ھاتبوو کە خوا کردبوونی بە شاھید بەسەر خۆیانەوە

وَٱتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ٱلَّذِىٓ ءَاتَيْنَـٰهُ ءَايَـٰتِنَا فَٱنسَلَخَ مِنْهَا فَأَتْبَعَهُ ٱلشَّيْطَـٰنُ فَكَانَ مِنَ ٱلْغَاوِينَ ﴿١٧٥﴾

ئەی پێغەمبەر - ھەواڵی ئەو پیاوە بە بەنو ئیسرائیل بدە کە ئایەت ونیشانەکانی خۆمان پێدا وفێری بوو، وە تێگەیشت لەو ھەق وڕاستیەی کە لێی وەردەگیرا، بەڵام دواتر کاری پێ نەکرد، بەڵکو وازی لێھێنا وخۆی لێداماڵی، ئەمجا شەیتان دوای ھەنگاوەکانی خۆی خست، وە بوو بەیەکێک لە دۆست وھاوەڵەکانی، جا چووە ڕیزی گومڕا و سەرلێشێواوە لەناوچووەکانەوە دوای ئەوەی یەکێک بوو لە ڕزگاربووان وئەو کەسانەی کە ڕێنوێنی کرابوون

وَلَوْ شِئْنَا لَرَفَعْنَـٰهُ بِهَا وَلَـٰكِنَّهُۥٓ أَخْلَدَ إِلَى ٱلْأَرْضِ وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ ۚ فَمَثَلُهُۥ كَمَثَلِ ٱلْكَلْبِ إِن تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَث ۚ ذَّٰلِكَ مَثَلُ ٱلْقَوْمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا ۚ فَٱقْصُصِ ٱلْقَصَصَ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ ﴿١٧٦﴾

ئەگەر بمانویستایە کە سوود لەم ئایەت ونیشانانە ببینێت ئەوا بەو ئایەتانە پلەمان بەرز دەکردەوە، بەوەی کاری پێ بکردنایە ولە دونیا ودواڕۆژدا پلەی بەرز دەبوویەوە، بەڵام ئەوەی ھەڵبژارد کە سووک وڕسوای دەکات، بۆیە مەیلی شەھوەت وخۆشیەکانی دونیای کرد، فەزڵی دونیای دا بەسەر دواڕۆژیدا، وە شوێن ھەواو ئارەزوەکانی کەوت لە ھەڵبژاردنی باتڵ وناھەقیدا، جا نمونەی ئەو جۆرە کەسانە لە سوور بوونیان لەسەر ژیانی دونیا وەک نمونەی ئەو سەگە ھارە وایە کە لەھەموو کاتێکدا ھەڵپە دەکات وزمانی دەردەھێنێت، ئەگەر تاری بنێیت زمان دەردەھێنێت، وە ئەگەر وازیشی لێ بھێنیت ھەر زمان دەردەھێنێت، ئەو نمونەی کە باسکرا وەک نمونەی ئەو گەلە ستەمکارە وایە کە باوەڕیان نیە بە بەڵگە ونیشانەکانی ئێمە وبەدرۆیان دادەنێن، جا - ئەی پێغەمبەر - ئەو چیرۆکانەیان بۆ بگێڕەوە، بە ئومێدی ئەوەی بیربکەنەوە وواز بھێنن لەو گومڕایی وبەدرۆزانینەی کە لەسەرین. لاپەڕە ٢٨ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

سَآءَ مَثَلًا ٱلْقَوْمُ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا وَأَنفُسَهُمْ كَانُوا۟ يَظْلِمُونَ ﴿١٧٧﴾

ھیچ کەس ھێندەی ئەو گەل وھۆزە خراپ نیە کە بەڵگە ونیشانەکانی ئێمەیان بەدرۆ دانا، وە باوەڕیان پێی نەھێنا، ئەوان بەو کارەیان زوڵم وستەم لە خۆیان دەکەن چونکە بەو کارەیان خۆیان دوچاری فەوتان وتیاچون کردووە

مَن يَهْدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلْمُهْتَدِى ۖ وَمَن يُضْلِلْ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَـٰسِرُونَ ﴿١٧٨﴾

ھەرکەسێک خوای گەورە موەفەقی بکات بۆ ھیدایەت وڕێنوێنی لەسەر ڕێگای ڕاست، بێگومان ھەر ئەوە بەختیار وشارەزا وڕێنوێنیکراوی ڕاستی، وە ھەر کەسیش بەھۆی لا ساری خۆیەوە خوای گەورە دووری بخاتەوە لە ڕێگای ڕاست وگومڕایی بکات ئەوا بێگومان ئەوانە خەسارۆمەند وبێ بەختی ڕاستین، ئەوانەی خۆیان و ماڵومنداڵیان لە ڕۆژی قیامەتدا زایە کرد، بەراستی خەسارۆمەندی تەواو ئەوانەن

وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ ۖ لَهُمْ قُلُوبٌۭ لَّا يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌۭ لَّا يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ ءَاذَانٌۭ لَّا يَسْمَعُونَ بِهَآ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ كَٱلْأَنْعَـٰمِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْغَـٰفِلُونَ ﴿١٧٩﴾

زۆرێک لە جنۆکە ومرۆڤمان بۆ دۆزەخ دروستکردووە، چونکە ئێمە دەزانین ئەوان کاروکردەوەی دۆزەخیەکان ئەنجام دەدەن، ئەوان دڵیان ھەیە کەچی ھەقی پێ وەرناگرن ونازانن سوود وقازانجی خۆیانی پێ لێک جودا بکەنەوە، وە چاویان ھەیە کەچی ئایەت ونیشانەکانی خوای گەورە لە دەروونی خۆیان وگەردوندا پێ نابینن، وە گوێیان ھەیە کەچی ئایەتەکانی خوای پێ نابیستن وبیری لێ ناکەنەوە، ئەوانەی ئەوە سیفات وئاکاریانە وەک ئاژەڵ وان کە ئەوانیش بێ عەقڵن، نەک ھەر ھێندە بەڵکو لە ئاژەڵیش خراپتر ووێڵ ترن، چونکە ئاژەڵ لە شوێن سوودی خۆی دەگەڕێ ولە زیانی خۆیشی ڕادەکات، ئەوانە غافڵ وبێ ئاگان لە باوەڕ وئیمان وڕۆژی دوایی

وَلِلَّهِ ٱلْأَسْمَآءُ ٱلْحُسْنَىٰ فَٱدْعُوهُ بِهَا ۖ وَذَرُوا۟ ٱلَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِىٓ أَسْمَـٰٓئِهِۦ ۚ سَيُجْزَوْنَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿١٨٠﴾

خوای گەورە چەندین ناوی جوان وڕازاوەی ھەن، کە بەڵگەن لەسەر بەرزی وبڵندی وکەمال وتەواوی ئەو، ئێوەیش ھەر بەو ناوانەوە داوای لێ بکەن، وشوکر و سوپاس وسەنای بکەن، وە واز بھێنن لەو کەسانەی کە ئەو ناوانە دەگۆڕن ودەیدەنە پاڵ غەیری خوا، یان نەفی ئەوە دەکەن کە ئەو ناوانە ناوی خوا بن، یان لە مانای خۆی لایدەدەن ودەیچوێنن بە شتانیکی غەیری خۆی، دڵنیابە ئەوانەی ئەو ناوانە لە مانا ومەبەستە ھەق وڕاستیەکەی خۆی لا دەدەن بە تۆڵەی سەخت وبەئازاری کردەوەکانیان دەگەیەنین

وَمِمَّنْ خَلَقْنَآ أُمَّةٌۭ يَهْدُونَ بِٱلْحَقِّ وَبِهِۦ يَعْدِلُونَ ﴿١٨١﴾

لەوانەش کە دروستمان کردون کۆمەڵێکیان تێدایە کە خۆیان لەسەر ھیدایەت وڕێنوێنین وخەڵکی تریش ڕێنوێنی دەکەن بۆ لای ھەق وڕاستی، وە بەدادگەری وھەق بڕیار دەدەن وزوڵم وستەم لە کەسی تر ناکەن

وَٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ ﴿١٨٢﴾

ئەوانەیش کە ئایەت ونیشانەکانی ئێمەیان بە درۆ دانا وە باوەڕیان پێ نەھێنا وئینکاری وملەجەڕێیان کرد، ھێدی ھێدی دەرگای ڕزق وڕۆزی خۆمانیان لەسەر دەکەینەوە، بەڵام نەک لەبەر ڕێز وتەقدیری ئەوان، بەڵکو تاوەکو وردە وردە لە تاوان وگومڕایی خۆیاندا ڕۆبچن، ئیتر خوای گەورە کتوپڕ دوچاری سزای سەختی خۆیانی دەکات

وَأُمْلِى لَهُمْ ۚ إِنَّ كَيْدِى مَتِينٌ ﴿١٨٣﴾

وە تۆڵەی گوناھ وتاوانەکانیان بۆ دوادەخەین تاوەکو وا گومان ببەن کە ئیتر خوا وازی لێھێناون وسزایان نادات، بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە بەدرۆدانان وبێباوەڕی کردن بە ئایەت وبەڵگە ونیشانەکانی خوا، تاوەکو سزاکەیان چەند جاران ببێتەوە، بێگومان پیلانم بۆ لەناو بردنیان زۆر بەھێزە، چاکە وناز ونیعمەتەکانی خۆمیان بۆ ئاشکرا دەکەم، بەڵام مەبەستم پێ سوک وڕسوا کردنیانە. لاپەڕە ٢٩ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَوَلَمْ يَتَفَكَّرُوا۟ ۗ مَا بِصَاحِبِهِم مِّن جِنَّةٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌۭ مُّبِينٌ ﴿١٨٤﴾

ئایا ئەوانەی کە ئایەت ونیشانەکانی خوا وپێغەمبەرەکەی بەدرۆ دادەنێن بیر ناکەنەوە، وە ژیری خۆیان ناخەنە کار کە بزانن ھاوەڵەکەیان کە موحەممەدە (صلی اللە علیە وسلم) شێت نیە، بەڵکو پێغەمبەری خوایە وڕەوانەی کردووە تاوەکو بەڕوون وئاشکرا بەسزای خوای گەورە بیانترسێنێت

أَوَلَمْ يَنظُرُوا۟ فِى مَلَكُوتِ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا خَلَقَ ٱللَّهُ مِن شَىْءٍۢ وَأَنْ عَسَىٰٓ أَن يَكُونَ قَدِ ٱقْتَرَبَ أَجَلُهُمْ ۖ فَبِأَىِّ حَدِيثٍۭ بَعْدَهُۥ يُؤْمِنُونَ ﴿١٨٥﴾

ئایا ئەوانە ورد نابنەوە وسەرنج نادەن لە گەورەیی دەسەڵاتی خوا لە ئاسمانەکان وزەوی؟ وە تەماشای ھەموو ئەو شتانەی تر کە خوای گەورە دروستی کردون لە گیانداران وڕووەک وھی تریش ناکەن؟ وە بیرناکەنەوە لەخۆیان چونکە پێدەچێت کاتی مردنیان نزیک بووبێتەوە، تاوەکو تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای خوا پێش ئەوەی دەستیان لە ھەموو شتێک ببرێت، دەی ئیتر ئەگەر باوەڕیان بە قورئان وئەو ھەمووە موژدە وھەڕەشەیە نیە کە باسی کردوون، ئایا ئیتر باوەڕیان بەچی کتێب وپەرتووکێکی تر ھەیە؟

مَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَلَا هَادِىَ لَهُۥ ۚ وَيَذَرُهُمْ فِى طُغْيَـٰنِهِمْ يَعْمَهُونَ ﴿١٨٦﴾

ھەرکەسێک خوای گەورە ڕێی لێ بگۆڕێت ولە ھەق لایبدات وگومڕای بکات لەسەر ڕاستە شەقامی ئیسلام، ھیچ کەسێک ناتوانێت ھیدایەتی بدات ورێنوێنی بکات، سەرەڕای ئەوەش وازیان لێ دەھێنێت با ھەر لەناو گومڕایی وسەرلێشێواوی خۆیاندابن

يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلسَّاعَةِ أَيَّانَ مُرْسَىٰهَا ۖ قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِندَ رَبِّى ۖ لَا يُجَلِّيهَا لِوَقْتِهَآ إِلَّا هُوَ ۚ ثَقُلَتْ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ لَا تَأْتِيكُمْ إِلَّا بَغْتَةًۭ ۗ يَسْـَٔلُونَكَ كَأَنَّكَ حَفِىٌّ عَنْهَا ۖ قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِندَ ٱللَّهِ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ﴿١٨٧﴾

يعلمون -ئەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)- ئەو سەرکەش وبێباوەڕانە لە بارەی رۆژی قیامەتەوە پرسیارت لێ دەکەن، کەی ڕوو دەدات وکەی دێت؟ - ئەی موحەممەد - بلێ: نە من ونە جگە لە منیش نازانن کەی دێت وکەیش ڕوو دەدات، بەڵکو زانینی ھاتنی ئەو ڕۆژە تەنھا لای خوای گەورەیە، ئەو نەبێت ھیچ کەسێک ناتوانیت کاتەکەی ئاشکرا بکات، ئاشکراکردنی ھاتنی نھێنیە لای خەڵکی ئاسمانەکان وزەوی، ڕۆژی دوایی لەپڕ بۆتان دێت، وە پرسیارت لێ دەکەن - ئەی موحەممەد - وەک ئەوەی تۆ سوور بیت لەزانینی ھاتنی کاتەکەی وپسپۆڕ بیت تێیدا، نازانن تۆ ھیچ پرسیارێک لەبارەی ھاتنی رۆژی دوایی ناکەیت چونکە تۆ چاک پەروەردگارت دەناسیت، پێیان بڵێ - ئەی موحەممەد - تەنھا ھەر خوا خۆی دەیزانێت کەی دێت کەی ڕوو دەدات، بەڵام زۆربەی خەڵکی ڕاستیەکان نازانن

قُل لَّآ أَمْلِكُ لِنَفْسِى نَفْعًۭا وَلَا ضَرًّا إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُ ۚ وَلَوْ كُنتُ أَعْلَمُ ٱلْغَيْبَ لَٱسْتَكْثَرْتُ مِنَ ٱلْخَيْرِ وَمَا مَسَّنِىَ ٱلسُّوٓءُ ۚ إِنْ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٌۭ وَبَشِيرٌۭ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ ﴿١٨٨﴾

ئەی موحەممەد - بڵێ: من ناتوانم ھیچ سوود وقازانجێک بەخۆم بگەیەنم، وە ناتوانم ھیچ زەرەر وزیانێک لەخۆم لا بدەم، مەگەر خوای گەورە خۆی بیەوێت، چونکە سوود وقازانج وزەرەر وزیان ھەر ھەمووی لای خواوەیە، وە ھیچ شتێک نازانم مەگەر خوا خۆی فێری کردبم، وە من ھیچ شتیک لە غەیب وشتە نادیارەکان نازانم، ئەگەر بھاتایە غەیبم بزانیبایە ئەوە ھۆکارەکانم ئەنجام دەدا تاوەکو ھەرچی خێر وخۆشی وبەرژەوەندیە بەدەستی بھێنم، وە ھەرچی خراپە وزیانە لە خۆمم دوور بخستایەتەوە، چونکە ئەو کاتە ئاگاداری کارەکان دەبووم پێش ڕوودانیان، وە دەیشمزانی سەرەنجامیان چۆن دەبێت، من ھیچ شتێک لەوانە نازانم، بەڵکو من تەنھا نێردراو وپێغەمبەری خوام، دەتانترسێنم لە تۆڵە بە ئازارەکانی خوا، وە موژدەی پاداشتی ڕێزدار دەدەم بەو گەل وھۆزەی کە باوەڕ دەھێنن بەوەی من نێردراو وپێغەمبەری خوام، وە باوەڕیش دەھێنن بەوەی من ھێناومە

۞ هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍۢ وَٰحِدَةٍۢ وَجَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا لِيَسْكُنَ إِلَيْهَا ۖ فَلَمَّا تَغَشَّىٰهَا حَمَلَتْ حَمْلًا خَفِيفًۭا فَمَرَّتْ بِهِۦ ۖ فَلَمَّآ أَثْقَلَت دَّعَوَا ٱللَّهَ رَبَّهُمَا لَئِنْ ءَاتَيْتَنَا صَـٰلِحًۭا لَّنَكُونَنَّ مِنَ ٱلشَّـٰكِرِينَ ﴿١٨٩﴾

ئەو خوایەی کە ئێوەی - پیاوان وژنان - لە تەنھا کەسێک کە ئادەمە(سەلامی خوای لێ بێت) دروستکردووە، وە لە پەراسووی ئادەمیشەوە (سەلامی خوای لێ بێت) لاپەڕە ٣٠ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر حەوای خێزانی دروستکرد، تاوەکو ھاودەم وھاوڕێی بێت، وە ئاسوودە بێت لەگەڵیدا، جا کاتێک لەگەڵ حەواوی خێزانی جووت بوو، لەسەر خۆی دووگیان بوو، ھەستی پێ نەکرد چونکە ھێشتا لەسەرەتاوە بوو، وە ماوەیەکیش بەو حاڵەوە مایەوە وکاروبارەکانی خۆی ڕادەپەڕاند وھەستی بەبارگرانی نەدەکرد، جا کاتێک چوویە قۆناغی سەختی وقورسیەوە ومناڵەکەی لەسکیدا گەورە بوو، وە کاتی لەدایک بوونی نزیک بوویەوە، ھەردووکیان (ئادەم وحەوا) لەپەروەردگاریان پاڕانەوە ووتیان: - ئەی پەروەردگارمان - ئەگەر مناڵێکی ساڵح وساغ وسەلیممان پێ ببەخشیت ئەوا لە کەسانی سوپاسگوزار دەبین بۆ ناز وینعمەتەکانی تۆ

فَلَمَّآ ءَاتَىٰهُمَا صَـٰلِحًۭا جَعَلَا لَهُۥ شُرَكَآءَ فِيمَآ ءَاتَىٰهُمَا ۚ فَتَعَـٰلَى ٱللَّهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿١٩٠﴾

جا کاتێک خوای گەورە نزاکەی گیرا کردن ومناڵێکی ساڵحی ساغ وسەلیمی پێ بەخشین، ھەروەک داوایان کردبوو، ئەوە بوو خوای گەورە لەوەی پێی بەخشی بوون کردنی بەھاوبەش دانەر بۆ خوا، چونکە ناوی مناڵەکەیان بە بەندەی غەیری خوا ناونا، ناویان نا (عبدالحارث)، بەرز وبڵندی بۆ خوای گەورە وبێگەردە لەھەرچی ھاوەڵ وشەریکێك، تەنھا ھەر ئەو شایستەی خوایەتی وپەرستنە. أيشركون ما لا يخلق شئا وهم يخلقون

أَيُشْرِكُونَ مَا لَا يَخْلُقُ شَيْـًۭٔا وَهُمْ يُخْلَقُونَ ﴿١٩١﴾

ئایا ئەو بتانە وجگە لە ئەوانیش دەکەنە ھاوبەشی خوا ولەگەڵ ئەودا دەیانپەرستن، لەکاتێکدا ئەوان دەزانن کە ئەو بتانە ھیچ شتێکیان دروست نەکردووە تاوەکو شایستەی پەرستن بن، بەڵکو ئەوان دروستکراوی خوان، ئیتر چۆن دەیانکەن بە ھاوبەشی خوا؟!

وَلَا يَسْتَطِيعُونَ لَهُمْ نَصْرًۭا وَلَآ أَنفُسَهُمْ يَنصُرُونَ ﴿١٩٢﴾

ئەو بتانەی کە کردویانن بەخوا وپەرستراوی خۆیان ناتوانن ئەو کەسانە سەربخەن کە دەیانپەرستن، وە ناتوانن خۆیشیان سەربخەن، ئیتر چۆن ئەوان دەپەرستن؟!

وَإِن تَدْعُوهُمْ إِلَى ٱلْهُدَىٰ لَا يَتَّبِعُوكُمْ ۚ سَوَآءٌ عَلَيْكُمْ أَدَعَوْتُمُوهُمْ أَمْ أَنتُمْ صَـٰمِتُونَ ﴿١٩٣﴾

ئەی بتپەرست وموشریکینە - ئەو بتانەی لە بری خوا دەیانکەن بەخواو پەرستراوی خۆتان، ئەگەر داوایان لێ بکەن بۆ ئەوەی ڕێگای ڕاستتان نیشان بدەن، نایەن بەدەمتانەوە ووەڵامتان نادەنەوە، جا ئەگەر بانگیان بکەن یان بێدەنگ بن، یەکسانە بۆتان، چونکە ئەوان ھیچ نین تەنها بێ گیانێک نەبێت، ژیر نین ونابیستن وقسە ناکەن

إِنَّ ٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ عِبَادٌ أَمْثَالُكُمْ ۖ فَٱدْعُوهُمْ فَلْيَسْتَجِيبُوا۟ لَكُمْ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ ﴿١٩٤﴾

ئەی بتپەرست وموشركینە - بێگومان ئەوانەی کە ئێوە جگە لەخوا بانگیان لێدەکەن ودەیانپەرستن دروستکراوی خوان وخوا خاوەن ئەوانە، ئەوان وەک ئێوە وان بگرە ئێوە لەوان باشترن، چونکە ئێوە زیندوون وقسە دەکەن ودێن ودەڕۆن ودەبیستن ودەبینن، بەڵام بتەکانتان ئاواھی نین، دەی ھەر بانگیان لێ بکەن با وەڵامتان بدەنەوە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن لەوەی کە بانگەشەی بۆ دەکەن

أَلَهُمْ أَرْجُلٌۭ يَمْشُونَ بِهَآ ۖ أَمْ لَهُمْ أَيْدٍۢ يَبْطِشُونَ بِهَآ ۖ أَمْ لَهُمْ أَعْيُنٌۭ يُبْصِرُونَ بِهَآ ۖ أَمْ لَهُمْ ءَاذَانٌۭ يَسْمَعُونَ بِهَا ۗ قُلِ ٱدْعُوا۟ شُرَكَآءَكُمْ ثُمَّ كِيدُونِ فَلَا تُنظِرُونِ ﴿١٩٥﴾

ئەو بتانەی کە کردوتانن بە خوای خۆتان ئایا پێیان ھەیە تاوەکو بچن بەدەم داواکانتانەوە؟ وە ئایا دەستیان ھەیە تاوەکو بەھێز بەرگریتان لێ بکەن؟ وە ئایا چاویان ھەیە تاوەکو ئەوەی لە ئێوە نادیارە ھەواڵتان بدەنێ لەبارەیەوە؟ وە ئایا گوێیان ھەیە تا ئەوەی ئێوە نایبیسن ئەوان بیبیستن وپێتانی رابگەیەنن؟ جا ئەگەر ئەوانە ناتوانن ھیچ شتێک لەو کارانە بکەن ئیتر چۆن ئێوە دەیانپەرستن بە ئومێدی ئەوەی سوودێکتان پێ بگەیەنن یان زیانێکتان لێ دوور بخەنەوە؟! - ئەی پێغەمبەر- بڵێ بەو بتپەرست وموشریکانە: ھاوار لەوانە بکەن کە یەکسانتان کردوون لەگەڵ خوادا، پاشانیش بەھەمووتانەوە نەخشە وپلان دانێن بۆ زیان پێگەیاندنم، وە ھیچ مۆڵەتم مەدەن. لاپەڕە ٣١ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

إِنَّ وَلِـِّۧىَ ٱللَّهُ ٱلَّذِى نَزَّلَ ٱلْكِتَـٰبَ ۖ وَهُوَ يَتَوَلَّى ٱلصَّـٰلِحِينَ ﴿١٩٦﴾

بێگومان سەرخەر وپشتیوانی من ئەو خوایەیە کە دەمپارێزێت، ئومێدم بەجگە لەو بەکەسی تر نیە، وە من ھیچ لە بتەکانتان ناترسم، ئەو خوایەی قورئانی دابەزاندووە بۆم تاوەکو ببێتە ھۆی ھیدایەت وڕێنوێنی بۆ خەڵکی، وە ھەر بۆخۆیشی چاودێریی وسەرپەرشتی پیاوچاکان دەکات لە بەندەکانی، دەیانپارێزێت وپشتیوانیان دەبێت

وَٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَكُمْ وَلَآ أَنفُسَهُمْ يَنصُرُونَ ﴿١٩٧﴾

ئەی بتپەرست وموشریکینە - ئەو بتانەیش کە ئێوە ھاواریان بۆ دەبەن وداوایان لێدەکەن نەدەتوانن یارمەتی ئێوە بدەن وە نەیارمەتی خۆیشیان، ئەوان بێدەسەڵاتن ئیتر ئێوە چۆن ھاواریان بۆ دەبەن ولە غەیری خوا داوایان لێدەکەن؟!

وَإِن تَدْعُوهُمْ إِلَى ٱلْهُدَىٰ لَا يَسْمَعُوا۟ ۖ وَتَرَىٰهُمْ يَنظُرُونَ إِلَيْكَ وَهُمْ لَا يُبْصِرُونَ ﴿١٩٨﴾

ئەی بتپەرست وموشرکینە - ئەگەر داوای ئیستقامە لەو بتانە بکەن کە جگە لە خوا دەیانپەرستن بۆ ئەوەی ڕێنوێنیتان بکەن وڕێگاتان بۆ ڕوون بکەنەوە نابیستن ونایەن بەدەمتانەوە، وا دەبینیت بەڕواڵەت بۆت دەڕوانن، بەڵام ناتبینن چونکە ئەوان بێگیانن، ئەوان پەیکەری بتەکانیان لەسەر شێوەی مرۆڤ یان ئاژەڵەکان دروست دەکرد، کەدەست وقاچ وچاویان ھەبوو، بەڵام بێگیان وسارد وسڕ، بێ ژیان وبێ جووڵە

خُذِ ٱلْعَفْوَ وَأْمُرْ بِٱلْعُرْفِ وَأَعْرِضْ عَنِ ٱلْجَـٰهِلِينَ ﴿١٩٩﴾

ئەی پێغەمبەر - ھەموو کات لەگەڵ خەڵکیدا لێبووردەبە، وە بۆ جێ بەجێکردنی کاروبارەکانت ڕێگای ئاسانیان لەگەڵدا بگرە بەر، وە بەڕەوشت وئاکاری جوان ھەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکە، ھەرگیز داوای کارێکیان لێ مەکە لەگەڵ سروشتی دەروونیان نایەتەوە، چونکە کارێکی لەو شێوەیە دەیانتارێنێت وڕاویان دەنێت، وە فەرمان بکە بە ھەموو گوفتار وکردارێکی جوان، وە پشت ھەڵبکە لە ھەموو خەڵکانێکی نەفام ونەزان، بە نەزانی وکاڵفامی خۆیان ڕوو بەڕوویان مەبەرەوە، ھەرکەسێک ئازاری دایت تۆ ئازاری مەدە، وە ھەر کەسێک بێ بەشی کردیت لەشتێک تۆ بێ بەشی مەکە

وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنَ ٱلشَّيْطَـٰنِ نَزْغٌۭ فَٱسْتَعِذْ بِٱللَّهِ ۚ إِنَّهُۥ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ﴿٢٠٠﴾

ئەی پێغەمبەر - ھاتوو ھەستت کرد کە شەیتان تووشی وەسوەسەی کردویت، یان ساردی کردویتەوە لە کاری خێر وچاکە، خێرا پەنا بەخوا بگرە لێی، وە خۆتی پێ بپارێزە، چونکە بێگومان تۆ ھەر شتێک بڵێیت ئەو دەیبیستێ، وە زانا وشارەزای ئەوەیە کەتۆ ھانا وپەنات بۆ بردوە، وە دەتپارزێت لە شەیتان

إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ إِذَا مَسَّهُمْ طَـٰٓئِفٌۭ مِّنَ ٱلشَّيْطَـٰنِ تَذَكَّرُوا۟ فَإِذَا هُم مُّبْصِرُونَ ﴿٢٠١﴾

ئەوانەی لەخوا دەترسێن بەجێ بەجێکردنی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی، ئەگەر ھاتوو تووشی وەسوەسەیەک بوون لەلایەن شەیتانەوە، خێرا گەورەیی خوا وتۆڵەی بۆ سەرپێچیکاران وپاداشتی نەبڕاوەی بۆ چاکەکاران بیر دەکەوێتەوە، ئیتر تەوبە لەگوناھەکانیان دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگاریان، دەبینیت زۆر زوو چاویان دەکرێتەوە ولەسەر ھەق وراستی بەردەوام دەبن، وە خەبەریان دەبێتەوە وڕادەچڵەکێن وە واز دەھێنن لەوەی پێشتر لەسەری بوون

وَإِخْوَٰنُهُمْ يَمُدُّونَهُمْ فِى ٱلْغَىِّ ثُمَّ لَا يُقْصِرُونَ ﴿٢٠٢﴾

برا ئادەمیەکانی شەیتانەکان لە خراپەکاران وبێباوەڕان، ئەوانەی ھەردەم بەدوای شەیتاندا ئەڕۆن ولە خوا ناترسن، شەیتانەکان بەردەوام ھاوکاریان دەکەن وتێدەکۆشن تا زیاتر سەرلێشێواو وسەرگەردانیان بکەن، بە گوناه کردن لەدوای گوناھ، وە ھەرگیزیش واز ناھێنن، نە شەیتانەکان واز دەھێنن لە گومڕاکردن وسەرگەردان کردن، وە نە خراپەکارانی مرۆڤیش واز دەھێنن لە گوێڕایەڵی ئەوان وئەنجامدانی گوناھ وتاوان وکاری خراپە. لاپەڕە ٣٢ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَإِذَا لَمْ تَأْتِهِم بِـَٔايَةٍۢ قَالُوا۟ لَوْلَا ٱجْتَبَيْتَهَا ۚ قُلْ إِنَّمَآ أَتَّبِعُ مَا يُوحَىٰٓ إِلَىَّ مِن رَّبِّى ۚ هَـٰذَا بَصَآئِرُ مِن رَّبِّكُمْ وَهُدًۭى وَرَحْمَةٌۭ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ ﴿٢٠٣﴾

ورحمة لقوم يؤمنون - ئەی پێغەمبەر - ئەگەر ئایەتێکیان بۆ بھێنیت ئەوان خێرا بە درۆت دادەنین وپشتت لێ ھەڵدەکەن، خۆ ئەگەر ئایەتیشیان بۆ نەھێنێت ئەوا دەڵێن: باشە بۆ خۆت ئایەتێك داناھێنێت یان دروستی بکەیت، تۆیش پێیان بڵێ: من ناتوانم لەخۆمەوە ئایەتێك بھێنم، وە من تەنھا پەیڕەوی لەوە دەکەم لەلایەن پەروەردگارمەوە بە وەحی ونیگا بۆم دێت، ئەم قورئانەی کە بۆتان دەخوێنمەوە بەڵگە ونیشانەی خوای خالیق ودروستکەرتانە، کە تەواوی کاروبارەکانتان بەڕێوە دەبات، وە ڕێنمونی وڕێنیشاندەر و ڕەحمەتیشە بۆ بەندە باوەڕداراەکانی، بەڵام جگە باوەڕداران لە سەرگەردانی ونەھامەتیدان

وَإِذَا قُرِئَ ٱلْقُرْءَانُ فَٱسْتَمِعُوا۟ لَهُۥ وَأَنصِتُوا۟ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ﴿٢٠٤﴾

ئەگەر ھاتوو قورئان خوێنرا بە وردی ئێوەی باوەڕدار گوێی بدەنێ، وە ھیچ قسە مەکەن، وە خۆتان سەرقاڵی شتی تر مەکەن، بە ئومێدی ئەوەی خوای گەورە رەحمتان پێ بکات

وَٱذْكُر رَّبَّكَ فِى نَفْسِكَ تَضَرُّعًۭا وَخِيفَةًۭ وَدُونَ ٱلْجَهْرِ مِنَ ٱلْقَوْلِ بِٱلْغُدُوِّ وَٱلْـَٔاصَالِ وَلَا تَكُن مِّنَ ٱلْغَـٰفِلِينَ ﴿٢٠٥﴾

ئەی پێغەمبەر- بەگەردنکەچی وترسەوە بەنھێنی ولەسەرخۆ یادی پەروەردگارت بکە، وە ھەمیشە با نزاکانت نێوەندگیر بێت لە نێوان بەرزکردنەوەی دەنگ وئەسپاییدا لە بەرەبەیان ودەماودەمی ئێواراندا بێت، چونكە ئەم دوو كاتە فەزڵیان زۆرە، وە ھەرگیز لەو کەسانە مەبە کە بێ ئاگان لە یاد وزیکری خوا

إِنَّ ٱلَّذِينَ عِندَ رَبِّكَ لَا يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِهِۦ وَيُسَبِّحُونَهُۥ وَلَهُۥ يَسْجُدُونَ ۩ ﴿٢٠٦﴾

ئەی پێغەمبەر - ئەو فریشتانەی کە لای پەروەردگارتن ونزیکن لە ڕەحم ومیھرەبانی ئەو، ھەرگیز خۆ بەگەورە نازانن وسەرپێچی لەپەرستنی ناکەن، بەڵكو گوێڕایەڵ و ملکەچی فەرمانی ئەون وھیچ کاتێکیش ماندوو نابن لێی، ئەوان بە شەو بە ڕۆژ تەسبیحاتی پەروەردگاریان دەکەن، وە ھەر بۆ ئەویش سوژدە دەبەن. لاپەڕە ٣٣ لە ٣٣ moc.hgelp

فێربە · الأعراف — Al-A'raaf

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان