سەرەکیتەفسیرالأنعام (6)

تەفسیر الأنعام — Al-An'aam (6)

مەککی · 165 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَجَعَلَ ٱلظُّلُمَـٰتِ وَٱلنُّورَ ۖ ثُمَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ ﴿١﴾

ھەموو سوپاس وستایشێکی پڕ لەجوانی وخۆشەویستی بۆ خوایەکی تەواوی بێ کەموکورتی لەھەموو شتێک، بۆ ئەو خوایەی کە ئاسمانەکان وزەوی دروستکردووە کە لە پێشووتر ھاوشێوەیان نەبووە، وە شەو وڕۆژی دروستکردووە کە بەدوای یەکدا دێن ودەچن، شەوی دروستکردووە بۆ تاریکی، وە ڕۆژیشی بۆ ڕووناکی بەدیھێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا بێباوەڕان جگە لەخوا دەکەنە شەریک وھاوتای ئەو

هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَكُم مِّن طِينٍۢ ثُمَّ قَضَىٰٓ أَجَلًۭا ۖ وَأَجَلٌۭ مُّسَمًّى عِندَهُۥ ۖ ثُمَّ أَنتُمْ تَمْتَرُونَ ﴿٢﴾

پاکوبێگەردی بۆ ئەو خوایەی کە لە لەگڵ دروستی کردوون –ئەی خەڵکینە -کاتێک باوکە ئادەمتانی لێ دروستکرد(سەلامی خوای لێ بێت)، پاشان بڕیاریدا ماوەیەک بۆ ژیانی دونیا بمێننەوە، وە ماوەیەکی تریشی دیاری کرد کە ھیچ کەس نایزانێت تاوەکو لەڕۆژی دواییدا زیندووتان کاتەوە، کەچی پاش ئەوەش ئێوە بەگومانن لەدەسەڵاتی خوای گەورە کە زیندووتان کاتەوە

وَهُوَ ٱللَّهُ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَفِى ٱلْأَرْضِ ۖ يَعْلَمُ سِرَّكُمْ وَجَهْرَكُمْ وَيَعْلَمُ مَا تَكْسِبُونَ ﴿٣﴾

پاکوبێگەردی بۆ ئەو زاتە کە تەنھا ئەو پەرستراوی بەھەق وڕاستیە لە ئاسمانەکان وزەویدا، کە ھیچ شتێکی لا شاراوە ونھێنی نیە، ئەو زانا وئاگادارە بەوەی دەیشارنەوە وە بەوەیشی ئاشکرای دەکەن لەنیەت وگوفتار وکردارتان، وە لەسەر ھەموویشی سزا وپاداشتان دەداتەوە. وما تأتيهم من ءاية من ءايت ربهم إل اكانوا عنها معرضين

وَمَا تَأْتِيهِم مِّنْ ءَايَةٍۢ مِّنْ ءَايَـٰتِ رَبِّهِمْ إِلَّا كَانُوا۟ عَنْهَا مُعْرِضِينَ ﴿٤﴾

ھەرچیەک بێت بۆ ھاوەڵ بڕیاردەران لە بەڵگە ونیشانە لەلایەن پەروەردگاریانەوە پشتگوێیان خستووە ووازیان لێھێناوە، بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرایان بۆ ھات لەسەر یەکخواپەرستی، وە بەڵگەی زۆریشیان بۆ ھات لەسەر ڕاستی پێغەمبەرەکانی، لەگەڵ ئەوەدا پشتیان لێ ھەڵکرد وھیچ گوێیان پێ نەدا

فَقَدْ كَذَّبُوا۟ بِٱلْحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمْ ۖ فَسَوْفَ يَأْتِيهِمْ أَنۢبَـٰٓؤُا۟ مَا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ ﴿٥﴾

ئەوان ئەگەر پشتیان ھەڵکرد لەو بەڵگە ڕوون وئاشکرایانە ئەوا پێشتر پشتیان ھەڵکرد لەشتێک کە لەوان ڕوون وئاشکرا ودیارترە، ئەوان بێباوەڕ بوون بەو قورئانەی کە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی وبەدرۆیان زانی، جا لەمەودوا دەزانن ئەوەی کە گاڵتە ولاقرتێیان پێ دەکرد ھەق وڕاستە، کاتێک بەچاوی خۆیان سزای سەختی دۆزەخ دەبینن لەڕۆژی دواییدا

أَلَمْ يَرَوْا۟ كَمْ أَهْلَكْنَا مِن قَبْلِهِم مِّن قَرْنٍۢ مَّكَّنَّـٰهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ مَا لَمْ نُمَكِّن لَّكُمْ وَأَرْسَلْنَا ٱلسَّمَآءَ عَلَيْهِم مِّدْرَارًۭا وَجَعَلْنَا ٱلْأَنْهَـٰرَ تَجْرِى مِن تَحْتِهِمْ فَأَهْلَكْنَـٰهُم بِذُنُوبِهِمْ وَأَنشَأْنَا مِنۢ بَعْدِهِمْ قَرْنًا ءَاخَرِينَ ﴿٦﴾

ئایا ئەو بێباوەڕانە نەیانزانیوە ونەیان بینیوە کە خوای گەورە چی ھێناوە بەسەر ئوممەتە ستەمکارەکانی پێش خۆیان؟ بێگومان خوای گەورە ئوممەت گەلێکی زۆری لەناو برد کە ھۆکارەکانی ھێز ومانەوەی پێدابوون لەسەر زەوی کە نەیداوە بە بێباوەڕەکانی لای ئێوە، وە بارانی زۆرمان بەردەوام بۆ دەباراندن، وە چەندەھا جۆگە وڕوباریشمان بۆ فەراھەم ھێنابوون کە بەژێر کۆشک وتەلارەکانیاندا گوزەریان دەکرد، کەچی لەبری شوکرانەبژێری خوای گەورە سەرپێچیان کرد، خوایش بەھۆی تاوان وگوناھی خۆیانەوە لەناوی بردن، وە لەپاش ئەوان گەلان وئوممەتانی تری دروستکرد

وَلَوْ نَزَّلْنَا عَلَيْكَ كِتَـٰبًۭا فِى قِرْطَاسٍۢ فَلَمَسُوهُ بِأَيْدِيهِمْ لَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِنْ هَـٰذَآ إِلَّا سِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ ﴿٧﴾

ئەی پێغەمبەر ئەگەر نوسراوێکمان لەنێو کاغەزێکدا بۆ دابەزاندیتایە، وە بەچاوی خۆیشیان بیانبینیایە، وە دەستیشیان لێ بدایە، لەبەر کەلە ڕەقی وعینادی خۆیان باوەڕیان پێ نەدەھێنا، ودەیانووت: ئەوەی ھێناوتە جگە لە جادویەکی ڕوون وئاشکرا ھیچ تر نیە، لەبەر ئەوە ئێمە باوەڕی پێ ناکەین. لاپەڕە ١ لە ٢٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَقَالُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ مَلَكٌۭ ۖ وَلَوْ أَنزَلْنَا مَلَكًۭا لَّقُضِىَ ٱلْأَمْرُ ثُمَّ لَا يُنظَرُونَ ﴿٨﴾

ئەو بێباوەڕانە ووتیان: چی دەبوو لەگەڵ ھاتنی موحەممەد خوای گەورە فریشتەیەکیشی بناردایەتە خوارەوە وقسەی لەگەڵدا بکردینایە وشاھیدی بدایە لەسەر ڕاستی پێغەمبەرەکەی، ئەوا ئەو کاتە ئێمەیش باوەڕمان دەھێنا، ئەگەر فریشتەیەک لەسەر ئەو وەسف وداخوازیەی ئەوان بھاتایە وباوەڕیان پێ نەکردایە ئەوا لەناومان دەبردن، وە مۆلەتی ئەوەمان نەدەدانێ کە تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە ئەگەر فریشتەمان بۆ بناردنایە. ولو جعلنهملكا ل جعلنه رجلا وللبسنا عليهم م ايلبسون

وَلَوْ جَعَلْنَـٰهُ مَلَكًۭا لَّجَعَلْنَـٰهُ رَجُلًۭا وَلَلَبَسْنَا عَلَيْهِم مَّا يَلْبِسُونَ ﴿٩﴾

خۆ ئەگەر فریشتەمان بکردایە بە پێغەمبەر بۆیان، ئەوا لەسەر شێوەی پیاوێک دەمان نارد تاوەکو بیانتوانیایە گوێ لێ بگرن وشتی لێوەربگرن، چونکە نەیاندەتوانی ئەوانە بکەن ئەگەر بھاتایە فریشتەیان بۆ بڕۆشتایە لەسەر ئەو شکڵ وشێوازەی کە خوای گەورە دروستی کردبوون، وە ئەگەر ھەر لەسەر شێوەی پیاوێکیش بمان ناردایە ئەوا لێیان تێکدەچوو نەیاندەزانی کە فریشتە نێرراوەکەی خۆیانە

وَلَقَدِ ٱسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍۢ مِّن قَبْلِكَ فَحَاقَ بِٱلَّذِينَ سَخِرُوا۟ مِنْهُم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ ﴿١٠﴾

ئەگەر ئەوانە مەبەستیان لەناردنە خوارەوەی فریشتە لەگەڵ تۆدا گاڵتە ولاقرتێ کردنە، ئەوا گەلان وئوممەتی تری پێش ئەوانیش ئەو گاڵتە ولاقرتێیەیان کرد لەگەڵ پێغەمبەرەکانی خۆیاندا، کەچی سزای سەختی خوا دەورەی دان، ئەو سزایەی کە ئەوان باوەڕیان پێی نەبوو وە بەگاڵتە پێدەکرد کاتێک پێغەمبەرەکانیان دەیان ترساندن پێی

قُلْ سِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ ثُمَّ ٱنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلْمُكَذِّبِينَ ﴿١١﴾

ئەی پێغەمبەر بەو بێباوەڕ وگاڵتە وگەپ کەرانە بڵێ: بڕۆن بگەڕێن بەسەر زەویدا، پاشان سەرنج بدەن بزانن سەرەنجامی ئەوان چۆن بوو کەباوەڕیان بەپێغەمبەرەکانی خودا نەکرد، بێگومان سزای سەختی خوای گەورە دابەزی بۆیان دوای ئەوەی کە خوا ھێز ودەسەڵاتی پێ بەخشی بوون

قُل لِّمَن مَّا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ قُل لِّلَّهِ ۚ كَتَبَ عَلَىٰ نَفْسِهِ ٱلرَّحْمَةَ ۚ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَـٰمَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ ۚ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿١٢﴾

ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ئایا ئەوەی لە ئاسمانەکان وزەوی وئەوەیشی لەنێوانیادا ھەیە موڵکی کێیە؟ دواتر ھەر خۆت وەڵام بدەرەوە وپێیان بڵێ: ھەر ھەمووی موڵکی خوای گەورەیە، ئەو خوایە کە ڕەحم ومیھرەبانی لەسەر خۆی فەرز کردووە وەک فەزڵ ومنەتێک بەسەر بەندەکانیدا، وە ھیچ پەلەی نیە لەسزادانیان تا ئەو کاتەی کە ئیتر تەوبە ناکەن وناگەڕێنەوە بۆلای خوا، پەروەردگار لەڕۆژی دواییدا کۆیان دەکاتەوە، لەو ڕۆژەی کە ھیچ گومانێکی تێدا نیە، وە ئەوانەی کەبەبێباوەڕیەکەیان دواڕۆژی خۆیان فەوتاند، باوەڕ ناھێنن تاکو خۆیان ڕزگار بکەن لەتیاچوون خەسارۆمەندی لەڕۆژی دواییدا

۞ وَلَهُۥ مَا سَكَنَ فِى ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ ۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ ﴿١٣﴾

خاوەنی ھەموو شتێک ھەر بەتەنھا خوای گەورەیە، خاوەنی ئەوەیە لەشەودا کشومات بووە، وە لەڕۆژدا دەجوڵێت، ھەر ئەو زاتە بیسەری ووتار وگوفتاریانە، وە زانایە بەکاروکردەوەیان، وە سزا وپاداشتیان ھەموو ئەوانەشیاني دەداتەوە

قُلْ أَغَيْرَ ٱللَّهِ أَتَّخِذُ وَلِيًّۭا فَاطِرِ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَهُوَ يُطْعِمُ وَلَا يُطْعَمُ ۗ قُلْ إِنِّىٓ أُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ أَوَّلَ مَنْ أَسْلَمَ ۖ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ﴿١٤﴾

ئەی پێغەمبەر بەبت پەرست وموشریکەکان بڵێ، ئەوانەی کە لەگەڵ خوادا بت وشتی تر دەپەرستن، ئایا بەعەقڵ وژیری ئێوە ڕەوایە کە جگە لەخوای گەورە کەسێکی تر بکەمە پشت وپەنا وسەرخەری خۆم؟ کە ئەو ئاسمانەکان وزەوی بەشێوەیەک دروستکردووە کە ھاوتا وھاوشێوەیان لەپێشووتر نەبووە، ھەر ئەویشە کە ڕۆزی دەری بەندەکانیەتی بۆ ھەرکەسێک کە بیەوێت، وە ھیچ کەس لەبەندەکانی ناتوانێت ڕزق وڕۆزی کەس بدات، وە ئەو بێنیازە لەبەندەکانی وپێویستی بەکەسیان نیە، بەڵکو ئەوە بەندەکانینی پێویستیان بەو ھەیە لەھەموو کاتێکدا، ئەی پێغەمبەر بڵێ: پەروەردگارم فەرمانی پێکردووم کە من یەکەم کەس بم کە گوێڕایەڵ وفەرمان بەرداری ئەوبم لەم لاپەڕە ٢ لە ٢٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ئوممەتەدا، وە ڕێگریشی لێکردووم کە لەوانەبم کە لەگەڵیدا ھاوەڵ وشەریکی بۆ دادەنێن

قُلْ إِنِّىٓ أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّى عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍۢ ﴿١٥﴾

ئەی پێغەمبەر بڵێ: بەراستی من زۆر دەترسم ئەگەر سەرپێچی خوا بکەم بەئەنجامدانی ئەوەی خوا حەرام وقەدەغەی کردووە لە شیرک وھاوەڵ بڕیاردان وتاوانی تریش، یان واز بھێنم لەو شتانەی کە خوا فەرمانی کردووە بە کردنیان لەباوەڕھێنان وتاعەت وگوێڕایەڵەکانی تریش، دەترسم لەسەر ئەوانە خوا سزام بدات بەسزادانێکی زۆر گەورە لەڕۆژی دواییدا ئەگەر ئەنجامیان بدەم

مَّن يُصْرَفْ عَنْهُ يَوْمَئِذٍۢ فَقَدْ رَحِمَهُۥ ۚ وَذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْمُبِينُ ﴿١٦﴾

ھەر کەسێک لەرۆژی دواییدا خوای گەورە ئەو سزایەی لێ دوور بخاتەوە، ئەوە بەڕەحم ومیھرەبانی سەرکەوتن وڕزگاری بەدەست ھێناوە، ئەو ڕزگار بوونەیش لەسزای دۆزەخ سەرفرازی وڕزگار بوونێکی ڕوون وئاشکرای وایە کە ھیچ سەرفرازیەکی تر ھاوتا وھاوشێوەی ئەو نیە

وَإِن يَمْسَسْكَ ٱللَّهُ بِضُرٍّۢ فَلَا كَاشِفَ لَهُۥٓ إِلَّا هُوَ ۖ وَإِن يَمْسَسْكَ بِخَيْرٍۢ فَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ ﴿١٧﴾

ئەی نەوەی ئادەم ئەگەر خوای گەورە دووچاری زەرەر وزیان وبەڵا وموسیبەتێکت بکات ھیچ کەسێک جگە لەئەو ناتوانێت بیگڕێتەوە ولایدات لەسەرت، وە ئەگەر بیەوێت تووشی خێر وخۆشیەکیشت بکات ئەوا ھیچ کەسێک ناتوانێت ڕێگری لێ بکات، وە ھیچ کەسێکیش ناتوانێت وەک ئەو خاوەنی فەزڵ وگەورەیی بێت، ھەر ئەو دەسەڵاتی ھەیە بەسەر ھەموو شتێکدا، وەھیچ شتێکیش دەسەوسانی ناکات

وَهُوَ ٱلْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِۦ ۚ وَهُوَ ٱلْحَكِيمُ ٱلْخَبِيرُ ﴿١٨﴾

ھەر ئەو خوایەش زاڵ وبەدەسەلاتە بەسەر بەندەکانیدا، بەرزوبڵندە بەسەریانەوە لەھەموو ڕوویەکەوە، کە ھیچ شتێک دەسەوسان وبێدەسەلاتی ناکات، وە کەسیش زاڵ نابێت بەسەریدا، وە ھەموو شتێکیش ملکەچ وزەلیلی بەرەدەم ئەون، لەسەروو ھەموو بەندەکانیەوەیەتی بەو شێوەیەی کە شایستەی زاتی ھەق تەعالای ئەوە، ئەو زۆر دانا وکاربەجێیە لەدروستکردن وبەڕێوەبردن وشەریعەت ویاساکانیدا، وە زۆریش شارەزایە کەھیچ شتێکی لێ وون نابێت

قُلْ أَىُّ شَىْءٍ أَكْبَرُ شَهَـٰدَةًۭ ۖ قُلِ ٱللَّهُ ۖ شَهِيدٌۢ بَيْنِى وَبَيْنَكُمْ ۚ وَأُوحِىَ إِلَىَّ هَـٰذَا ٱلْقُرْءَانُ لِأُنذِرَكُم بِهِۦ وَمَنۢ بَلَغَ ۚ أَئِنَّكُمْ لَتَشْهَدُونَ أَنَّ مَعَ ٱللَّهِ ءَالِهَةً أُخْرَىٰ ۚ قُل لَّآ أَشْهَدُ ۚ قُلْ إِنَّمَا هُوَ إِلَـٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ وَإِنَّنِى بَرِىٓءٌۭ مِّمَّا تُشْرِكُونَ ﴿١٩﴾

ئ ى إ ئەی پێغەمبەر بەبتپەرست وموشریکەکان بڵێ بەوانەی باوەڕیان پێ نەکردیت وبەدرۆیان زانیت: شایەتی کێ لەھەموو شایەتیەک گەورەتر ومەزنترە لەسەر ڕاستگۆیی من وپێغەمبەرێتی من؟ پێیان بڵێ: خوای گەورە شایەتی نێوان من وئێوە بێت، کە ئاگادارە کە چیم بۆتان ھێناوە، وە بەچیش دەیدەنەوە بەدواوە، وە بێگومان خوای گەورە ئەم قورئانەی بۆ نیگا کردووم تاوەکو ئێوە وئەوانەشی پێ بترسێنم کە دەنگی ئەم قورئانەی پێدەگات لە مرۆڤ وجنۆکەکان، ئەی بتپەرست وبێباوەڕان چۆن باوەڕتان وایە لەگەڵ خوای گەورەدا شتانێکی تریش ھەیە کە بیپەرستن؟ ئەی پێغەمبەر بڵێ: ئەگەر ئێوە شاھیدی وادەدەن ئەوا من ھەرگیز شاھیدی لەو شێوەیە نادەم لەبەر پووچی وبەتاڵی کارەکەتان، وەبڵێ: خوای گەورە خوایەکی تاک وتەنھا وبێ ھاوەڵە، وە منیش بەری ودوورە پەرێزم لەو شتانەی کە دەیانکەن بەھاوەڵ وشەریکی ئەو

ٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَـٰهُمُ ٱلْكِتَـٰبَ يَعْرِفُونَهُۥ كَمَا يَعْرِفُونَ أَبْنَآءَهُمُ ۘ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿٢٠﴾

ئەو جولەکانەی کە تەوراتمان پێدان، وە ئەو گاورانەی کە ئینجیلمان پێدان، باش باش موحەممەد دەناسن، ھەروەک چۆن کوڕەکانی خۆیان دەناسن وجودای دەکەنەوە لەکوڕی غەیری خۆیان ئابەو شێوەیەش پێغەمبەر دەناسن، ئەوانەی کە زیانیان لەخۆیاندا بە ھەڵبژاردنی ڕیگای چەوت وناڕاست، وبەو کارەیان خۆیان دووچاری چوونە دۆزەخ کرد، ئەوانە ئیتر باوەڕ ناھێنن. لاپەڕە ٣ لە ٢٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِـَٔايَـٰتِهِۦٓ ۗ إِنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلظَّـٰلِمُونَ ﴿٢١﴾

هیچ کەسێک وەک ئەو کەسە زوڵم وستەمەکەی گەورە نیە کە ھاوەڵ وشەریکی بۆ خوا بڕیار داوە، لەگەڵ خوادا شتی تریش دەپەرستێت، یان بێباوەڕە بەو ئایەت ونیشانە وبەڵگانەی کە نادرویەتیە خوارەوە بۆ سەر پێغەمبەرەکەی، بێگومان ئەو ستەمکارانەی کە ھاوەڵیان بۆ خوا دانا وئایەت وبەڵگە ونیشانەکانی ئەویان بەدرۆزانی ھەرگیز سەرفراز نابن ئەگەر تەوبە نەکەن ونەگەڕێنەوە بۆلای خوا

وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًۭا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوٓا۟ أَيْنَ شُرَكَآؤُكُمُ ٱلَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿٢٢﴾

ڕۆژی دوایی وەبیرخۆت بھێنەرەوە کەھەموویان کۆدەکەینەوە وھیچ کەسێکیان بەجێ ناهێڵین، پاشان بەوانە دەڵێین کە لەگەڵ خوادا کەسانی تریشیان پەرستووە بە سەرزەنشت کردنەوە پێیان دەڵێین: کوان ئەوانەی بەدرۆ ودەلەسە کردبوتانن بەھاوەڵی خوا وھاوارتان تێ دەکردن وھاناتان بۆ دەبردن، دەی ئێستا لەکوێن بۆ نایانھێنن بێن بەھاناتانەوە؟

ثُمَّ لَمْ تَكُن فِتْنَتُهُمْ إِلَّآ أَن قَالُوا۟ وَٱللَّهِ رَبِّنَا مَا كُنَّا مُشْرِكِينَ ﴿٢٣﴾

پاشان دوای ئەو تاقکیکردنەوەیان ھیچی عوزر وبیانویەکیان بەدەستەوە نیە ئەوە نەبێت خۆیان بەری ودوورە پەرێز دەگرن لەوانەی کە لەبری خوا ولەگەڵ خوادا دەیانپەرستن، لەوێش ھەر خەریکی درۆ ودەلەسەن ودەڵێن: ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی ئێمە لەدونیادا ھاوەڵمان بۆ تۆ بڕیار نەداوە، بەڵکو باوەڕمان پێت ھەبوو، وە بەتەنھا ھەر تۆیشمان دەپەرست

ٱنظُرْ كَيْفَ كَذَبُوا۟ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ ۚ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ ﴿٢٤﴾

ئەی موحەمەد جا تەماشا بکە چۆن ئەوانە درۆ لەگەڵ خۆشیاندا دەکەن، بەوەی دەڵێن ئێمە ھاوەڵمان بۆ خوا بڕیار نەداوە لەدونیادا؟! نەیانزانی ولەکیسیان چوو، وە ئەوەی لەسەری جیاواز وناکۆک بوون لەدونیادا وە کردبوونیان بە شەریک وھاوەڵی خوا سووک وڕوسوای کردن وخەسارۆمەندی دواڕۆژیشی کرد

وَمِنْهُم مَّن يَسْتَمِعُ إِلَيْكَ ۖ وَجَعَلْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن يَفْقَهُوهُ وَفِىٓ ءَاذَانِهِمْ وَقْرًۭا ۚ وَإِن يَرَوْا۟ كُلَّ ءَايَةٍۢ لَّا يُؤْمِنُوا۟ بِهَا ۚ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُوكَ يُجَـٰدِلُونَكَ يَقُولُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِنْ هَـٰذَآ إِلَّآ أَسَـٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ ﴿٢٥﴾

ئەی پێغەمبەر ھەرکاتێک تۆ کە قورئان دەخوێنیتەوە ھەندێک لە ھاوەڵ بڕیاردەر وموشریکەکان گوێت لێدەگرن، بەڵام ھیچ سوود وکەڵکیشی لێ وەرناگرن، چونکە لەبەر سەرسەختی وعینادیان پەردەمان ھێناوە بەسەر دڵەکانیاندا تاوەکو لێی تێ نەگەن، وە لەبەر لا ری ولاساریان گوێەکانیشمان کەڕ کردون تاوەکو ھیچ خێرێکی پێ نەبیستن، وە ھەرچەند بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرایش بەچاوی خۆیان ببینن باوەڕی پێ ناھێنن، تەنانەت ئەگەر بێنە لایشت بە بەڵگە پووچ وبەتاڵەکانیان دەست دەکەن بە دەمەقاڵی وچەلەحانی دژ بەو ھەق وڕاستیەی کە تۆ بۆتت ھێناون، وە دەڵێن: ئەوەی کە تۆ ھێناووتە ھەر ھەمووی پاش ماوەی کتێب وپەرتووکە پێشووەکانە ولەوانتەوە وەرگرتوون

وَهُمْ يَنْهَوْنَ عَنْهُ وَيَنْـَٔوْنَ عَنْهُ ۖ وَإِن يُهْلِكُونَ إِلَّآ أَنفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ ﴿٢٦﴾

ئەوان ڕێگری لەخەڵک دەکەن کە باوەڕ بھێنن بە پێغەمبەر، وە دووریش دەکەونەوە لێی، وە ناھێڵن ھیچ شتێکیش سوود وقازانجی بۆی ھەبێت، وە خۆشیان ھیچ سوود وقازانجی لێ نابینن، وە بەو کارەشیان تەنھا خۆیان دووچاری تیاچوون وخەسارۆمەندی دەکەن، بەبێ ئەوەش بەخۆیان بزانن

وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذْ وُقِفُوا۟ عَلَى ٱلنَّارِ فَقَالُوا۟ يَـٰلَيْتَنَا نُرَدُّ وَلَا نُكَذِّبَ بِـَٔايَـٰتِ رَبِّنَا وَنَكُونَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿٢٧﴾

ئەی پێغەمبەر ئەگەر لەڕۆژی دواییدا بیانبینی کەچۆن پیشانی ئاگری دۆزەخ دەدرێن، کەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە دەڵێن: ئای خۆزگە دەیانگەڕاندینەوە بۆ ژیانی دونیا، وە بەبەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی خودا بێباوەڕ نەدەبووین، وە خۆزگە لە باوەڕداران دەبووین، ئەگەر بتبینینایە ئەی پێغەمبەر سەرت سوڕ دەما لە خراپی حاڵیان کە لەچی سزایەکی سەختدان. لاپەڕە ٤ لە ٢٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

بَلْ بَدَا لَهُم مَّا كَانُوا۟ يُخْفُونَ مِن قَبْلُ ۖ وَلَوْ رُدُّوا۟ لَعَادُوا۟ لِمَا نُهُوا۟ عَنْهُ وَإِنَّهُمْ لَكَـٰذِبُونَ ﴿٢٨﴾

ئەو خۆزگە وئاوات خواستنەیان بەو شێوەیەش نیە وڕاست ناکەن گوایە ئەگەر بگەڕێنرانایەتەوە بۆ ژیانی دونیا باوەڕیان دەھێنا وموسڵمان دەبوون، بەڵکو ئەوەی کە دەیانشاردەوە بۆیان دەرکەوت کە ڕاست ناکەن کاتێک دەڵێن: سوێند بەخوا ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ژیانی دونیا ھاوەڵ بۆ خوا دانانێین، ئەویش بەوەی کاتێک ئەندامەکانی لا شەیان شایەتیان لەسەر دەدەن، خۆ ئەگەر بتوانن بگەڕێنەوە بۆ ژیانی دونیا ئەو کاتە دیسان جارێکی تر دەگەڕێنەوە سەر بێباوەڕی وھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوای گەورە، بێگومان ئەوان درۆ دەکەن لەو پەیمان وبەڵێنەی کە دەیدەن ئەگەر بگەڕێنەوە ئەوا باوەڕ ناھێنن وموسڵمان نابن

وَقَالُوٓا۟ إِنْ هِىَ إِلَّا حَيَاتُنَا ٱلدُّنْيَا وَمَا نَحْنُ بِمَبْعُوثِينَ ﴿٢٩﴾

ئەو موشریک وھاوەڵ بڕیاردەرانە ھەتا لە دونیایش بوون دەیانووت: ژیان تەنھا ھەر ئەو ژیانەی دونیایە کە ئێستا تێیداین، وە بەھیچ شێوەیەکیش پاش مردن زیندوو ناکرێینەوە

وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذْ وُقِفُوا۟ عَلَىٰ رَبِّهِمْ ۚ قَالَ أَلَيْسَ هَـٰذَا بِٱلْحَقِّ ۚ قَالُوا۟ بَلَىٰ وَرَبِّنَا ۚ قَالَ فَذُوقُوا۟ ٱلْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ ﴿٣٠﴾

ئەی پێغەمبەر ئەگەر ئەوانەت ببینایە کە باوەڕیان بەزیندوبوونەوە نیە کاتێک لەبەردەم پەروەردگاریان ڕادەوەسرێنرێن، ئەوا سەرت سوڕدەما لەخراپی حاڵو گوزەرانیان کاتێک پەروەرگار پێیان دەفەرموێت: ئایا ئەم زیندووبونەوە ھەق وڕاست نەبوو کە ئێوە باوەڕتان پێی نەبوو وە بەگومان بوون لێی؟ ئەوانیش لەوەڵامدا دەڵێن: سوێند بێت بە پەروەردگارمان کە دروستی کردووین ھەر ھەمووی ھەق وڕاست بوو وە ھیچ گومانی تێدا نەبوو، ئەوجا خوای گەورە پێیان دەفەرموێت: دەی بەھۆی بێباوەڕیتانەوە بەم ڕۆژە سزای سەخت بچێژن، وە ئێوە لەژیانی دونیادا ئەم ڕۆژەتان بەدرۆ دەزانی

قَدْ خَسِرَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِلِقَآءِ ٱللَّهِ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَتْهُمُ ٱلسَّاعَةُ بَغْتَةًۭ قَالُوا۟ يَـٰحَسْرَتَنَا عَلَىٰ مَا فَرَّطْنَا فِيهَا وَهُمْ يَحْمِلُونَ أَوْزَارَهُمْ عَلَىٰ ظُهُورِهِمْ ۚ أَلَا سَآءَ مَا يَزِرُونَ ﴿٣١﴾

ى خەسارۆمەند بوون ئەوانەی باوەڕیان نەکرد بەزیندووبونەوە لەڕۆژی دواییدا، وە وەستان لەبەردەم خوایان بەدوور دەزانی، تا ئەو کاتەی لەپڕ مردن یەخەیان دەگرێت وڕۆژی دواییان دێت بەبێ ئەوەی ئاگاداری بن، بۆیە زۆر بەپەشیمانیەوە دەڵێن: ئای خەسارۆمەندی وتیاچوون بۆ ئێمە چەند کەمتەرخەم بووین لەبەرامبەر ھەق ومافەکانی خوای گەورەدا، وە بێباوەڕ بووین وھیچ خۆمان ئامادە نەکرد بۆ ڕۆژی دوایی، ئەوان لەو ڕۆژەدا باری قورسی گوناھی خۆیان بەکۆڵەوەیە، ئای چەند بار وکۆڵێکی خراپ ونالەباریان بەسەرەوەیە لەگوناھو وتاوان وخراپە

وَمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَآ إِلَّا لَعِبٌۭ وَلَهْوٌۭ ۖ وَلَلدَّارُ ٱلْـَٔاخِرَةُ خَيْرٌۭ لِّلَّذِينَ يَتَّقُونَ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿٣٢﴾

ئاگاداربن ئەو ژیانی دونیایەی کە پاڵتان پێوەداوە ودڵتان پێخۆشە تەنھا گاڵتەوگەپە، وە مرۆڤ دووچاری بێ ئاگایی ولەخۆبایی بوون دەکات بۆ ئەوانەی کە خوا لەخۆیان ڕازی ناکەن، بەڵام دڵنیابن ژیانی دواڕۆژ باشتر وچاکترە بۆ ئەوانەی لەخواترسن وتەقوایان ھەیە بە ئەنجامدانی فەرمانەکانی ودوورکەوتنەوە لە گوناھو ھاوەڵ بڕیاردان بۆ پەروەردگاریان، ئەی ئیتر ئەی موشریک وبێباوەڕان تاکەی ژیرنابن وبیر ناکەنەوە؟ وە تاکەی دەست ناکەن بە ئەنجامدانی کار وکردەوەی چاکە؟

قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُۥ لَيَحْزُنُكَ ٱلَّذِى يَقُولُونَ ۖ فَإِنَّهُمْ لَا يُكَذِّبُونَكَ وَلَـٰكِنَّ ٱلظَّـٰلِمِينَ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ يَجْحَدُونَ ﴿٣٣﴾

ئەی پێغەمبەر ئێمە دەزانین کە بێباوەریان بەتۆ لەڕواڵەتدا دڵگرانت دەکات وتووشی خەم وخەفەتت دەکات، چاک بزانە ئەوان لەدەروونی خۆیاندا بەدرۆت نازانن، چونکە دەزانن کە تۆ ڕاستگۆ وئەمانەت پارێزیت، ئەوانە گەلێکی ستەمکارن چونکە لەڕواڵەتدا بەدرۆت دەزانن بەڵام لەدەروونی خۆیاندا چاک دەزانن ودڵنیان کە تۆ ڕاستگۆیت لەوەی بانگەوازی بۆ دەکەیت. لاپەڕە ٥ لە ٢٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَلَقَدْ كُذِّبَتْ رُسُلٌۭ مِّن قَبْلِكَ فَصَبَرُوا۟ عَلَىٰ مَا كُذِّبُوا۟ وَأُوذُوا۟ حَتَّىٰٓ أَتَىٰهُمْ نَصْرُنَا ۚ وَلَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَـٰتِ ٱللَّهِ ۚ وَلَقَدْ جَآءَكَ مِن نَّبَإِى۟ ٱلْمُرْسَلِينَ ﴿٣٤﴾

وانەزانیت ئەم بەدرۆخستنەوە وباوەڕ نەکردنە تەنھا تایبەتە بەتۆوە، نەخێر بەڵکو پێغەمبەرانی پێش تۆیش گەلەکانیان بەدرۆیان زانین وئەزیەت وئەشکەنجەیاندان، بەڵام ئەوان بەئارامگرتن وبانگەواز وجیھاد وتێکۆشان ڕووبەڕوویان بوونەوە تا ئەو کاتەی خوای گەورە سەرکەوتنی خۆی بۆناردن، وە ھیچ کەسێکیش نیە بتوانێت بڕیار وبەڵێنەکانی خوای گەورە بەرامبەر یارمەتی وسەرخستنی پێغەمبەرەکانی بگۆڕێت، ئەی پێغەمبەر دیارە کە ھەواڵی پێغەمبەرانی پێش خۆتیش پێگەیشتووە کە چۆن گەلەکانیان ئازاریاندان وە چۆن ئەوانیش ئارامیان گرت، تا ئەو کاتەی کە خوای گەورە سەری خستن بەسەر دوژمنەکانیاندا ولەناوی بردن

وَإِن كَانَ كَبُرَ عَلَيْكَ إِعْرَاضُهُمْ فَإِنِ ٱسْتَطَعْتَ أَن تَبْتَغِىَ نَفَقًۭا فِى ٱلْأَرْضِ أَوْ سُلَّمًۭا فِى ٱلسَّمَآءِ فَتَأْتِيَهُم بِـَٔايَةٍۢ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَجَمَعَهُمْ عَلَى ٱلْهُدَىٰ ۚ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْجَـٰهِلِينَ ﴿٣٥﴾

ى ئەی پێغەمبەر ئەگەر ئەوەی ڕووبەڕووت دەبێتەوە لەلایەن ئەو بێباوەڕانەوە لەبەدرۆخستنەوە وئەزیەت وئازاردان ناڕەحەتت دەکات وگران وقورسە لەسەرت، دەسا ئەگەر دەتوانیت بڕۆ تونیڵێک لەناو زەوی لێ بدە، یان پەیژەیەک بەئاسمانەوە بنێ وپێیدا سەربکەوە تاوەکو بتوانیت بەڵگە وموعجیزەیەکیان بۆ بھێنیت جگە لەو بەڵگە وموعجیزانەی کە ئێمە پێمانداویت بیکە، ئەوان ھەر باوەڕت پێ ناھێنن، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیویستایە کە ھەر ھەموویان بەزۆر لەسەر ھیدایەت وڕێنوێنی کۆ بکاتەوە دەیکرد، بەڵام لەبەر حیکمەتێکی گەورە ئەوە ناکات، جا ئیتر ئەی موحەممەد نابێت تۆ لەو کەسانە بیت کە حیکمەتی خوا لەوەدا نازانن کە بۆچی پەروەردگار زۆر لەبەندەکانی ناکات لەسەر باوەڕھێنان بەڵکو دەبێت بەئارەزووی خۆیان باوەڕ بھێنن نەک بەزۆرلێکردن، دەی کەواتە داخ وخەفەتیان بۆ مەخۆ کە ئەوان باوەڕیان نەھێناوە

۞ إِنَّمَا يَسْتَجِيبُ ٱلَّذِينَ يَسْمَعُونَ ۘ وَٱلْمَوْتَىٰ يَبْعَثُهُمُ ٱللَّهُ ثُمَّ إِلَيْهِ يُرْجَعُونَ ﴿٣٦﴾

تەنھا ئەوانەش وەڵامت دەدەنەوە وە ئەوەی ھێناوتە ڕازین پێی وقبوڵی دەکەن کە بەدڵ گوێی بۆ دەگرن ولێی تێدەگەن، وە بێباوەڕان وەک مردوو وان کارت بەسەریانەوە نەبێت چونکە ئەوانە دڵیان مردووە، مردوویش خوای گەورە لەڕۆژی دواییدا زیندوویان دەکاتەوە، وە تەنھایش ھەر بۆلای ئەوە دەگەڕێنەوە تاوەکو سزای ئەوەی کردویانە وەری بگرنەوە

وَقَالُوا۟ لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ ءَايَةٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ ۚ قُلْ إِنَّ ٱللَّهَ قَادِرٌ عَلَىٰٓ أَن يُنَزِّلَ ءَايَةًۭ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٣٧﴾

ئەو موشریک وھاوەڵ بڕیاردەرانەی کە دەمارگیر ولوت بەرزن وباوەڕناھێنن ووتیان: ئایا نەدەکرا بەڵگە ونیشانەیەکی نائاسایی دوور لەتوانای مرۆڤ لەلایەن خواوە بھاتایە بۆ موحەممەد کە بەڵگە بووایە لەسەر ڕاستی پەیامەکەی وڕاستگۆی ئەوەی کە دەێڵێت؟! جا ئەی موحەممەد تۆیش بڵێ: بێگومان خوای گەورە بەدەسەڵاتە ودەتوانێت ئەوەی کە ئێوە دەتانەوێت وداوای دەکەن دایبەزێنێت، بەڵام زۆربەی ئەو موشریک وھاوەڵ بڕیاردەرانەی کە داوای دابەزینی بەڵگە ونیشانەی لەو شێوەیە دەکەن نازانن کە دابەزینی وھاتنی بەڵگە ونیشانەکان بەگوێرەی حیکمەتی پەروەردگاری باڵادەستە، نەک لەسەر خواستی ئەوان، چونکە ئەگەر بۆی ھێنان وبۆی دابەزاندن بەڵام دواتر باوەڕیان پێ نەھێنا ئەوا خوای گەورە لەناویان دەبات

وَمَا مِن دَآبَّةٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا طَـٰٓئِرٍۢ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّآ أُمَمٌ أَمْثَالُكُم ۚ مَّا فَرَّطْنَا فِى ٱلْكِتَـٰبِ مِن شَىْءٍۢ ۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ ﴿٣٨﴾

ربهم يحشرون ھەموو گیانلەبەرێک کە لەسەر زەوی دێت ودەڕوات ودەجوڵێت، وەھەر باڵندەیەکیش کە بەئاسماندا بەدوو باڵی دەفڕێت، ئەوانیش وەک ئێوە ئەی بەنی ئادەم دروستکراوی دەستی خوان وھەر ئەویش ڕزق وڕۆزیان دەدات، ھیچ شتێکمان لە (لوح المحفوظ) بەجێ نەھێشتووە وە جێگیرمان کردووە وباسمان کردووە، وە ھەموو زانست وزانیاریەک لەبارەیانەوە لای خوای گەورەیە، وە پاشانیش لەڕۆژی دواییدا ھەر بۆلای ئەو کۆدەکرێنەوە تاوەکو لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت وھەرکەسیش بەگوێرەی کاروکردەوەی خۆی پاداشت وسزا بدرێتەوە. م

وَٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا صُمٌّۭ وَبُكْمٌۭ فِى ٱلظُّلُمَـٰتِ ۗ مَن يَشَإِ ٱللَّهُ يُضْلِلْهُ وَمَن يَشَأْ يَجْعَلْهُ عَلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ ﴿٣٩﴾

ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون بە بەڵگە ونیشانەکانی ئێمە وبەدرۆیان زانین، وەک کەڕ وان کە ھیچ شتێک نابیستێ، وە وەک لاڵ وان کە ھیچ قسەیەک ناکات، لەگەڵ ئەوەشدا لەناو تاریکی وشەوە زەنگی بێباوەڕیدان کە ھیچ شتێک نابینێت، جا کەسێک ئەمە حاڵی بێت ئیتر چۆن ھیدایەت وەردەگرێت وڕێنوێنی دەکرێت؟! ھەر لاپەڕە ٦ لە ٢٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر کەسێک خوای گەورە بیەوێت گومڕای دەکات، وە ھەر کەسێکیشی بوێت ھیدایەتی بدات ھیدایەتی دەدات وڕێنوێنی دەکات ودەیخاتە سەر ڕێگای ڕاست، ئەو ڕێگایەی کە ھیچ خوار وخێچیەکی تێدا نیە

قُلْ أَرَءَيْتَكُمْ إِنْ أَتَىٰكُمْ عَذَابُ ٱللَّهِ أَوْ أَتَتْكُمُ ٱلسَّاعَةُ أَغَيْرَ ٱللَّهِ تَدْعُونَ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ ﴿٤٠﴾

ئەی پێغەمبەر بەو موشریک وھاوەڵ بڕیاردەرانە بڵێ، پێم بڵێن ئەگەر سزای خواتان بۆھات، یان کتوپر دواڕۆژتان بۆ ھات ئەو دواڕۆژەی کە بەڵێنتان پێدراوە، ئایا ئەو کاتە جگە لەخوا ھانا وھاوار بۆ کەسی تر دەبەن تاوەکو ئەو بەڵا وموسیبەت وناڕەحەتیە دابەزیووە بۆتان لەسەرتانی لا ببات؟ ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن لەو بانگەشەیەی کە دەیکەن گوایە بت وپەرستراوەکانتان دەتوانن سوودتان پێ بگەیەنن وزیان وخراپەتان لێ دوور بخەنەوە

بَلْ إِيَّاهُ تَدْعُونَ فَيَكْشِفُ مَا تَدْعُونَ إِلَيْهِ إِن شَآءَ وَتَنسَوْنَ مَا تُشْرِكُونَ ﴿٤١﴾

لەڕاستیدا ئێوە ئەو کاتە لە جگە لەئەو خوایەی کە دروستی کردوون داوا ناکەن تاوەکو بەڵا وموسیبەتەکەتان لەسەر لا بدات وزەرەر وزیانتان لێ دوور بخاتەوە، چونکە تەنھا ھەر زاتی ھەق تەعالای اللەیە دەتوانێت ئەوە بکات، بەڵام ئەو بت ودار وبەردەیشی کە کردبووتانن بە ھاوەڵ وشەریکی خوا وازیان لێ دەھێنن، چونکە چاک دەزانن کە ناتوانن ھیچ سوود وزیانێکتان پێ بگەیەنن

وَلَقَدْ أَرْسَلْنَآ إِلَىٰٓ أُمَمٍۢ مِّن قَبْلِكَ فَأَخَذْنَـٰهُم بِٱلْبَأْسَآءِ وَٱلضَّرَّآءِ لَعَلَّهُمْ يَتَضَرَّعُونَ ﴿٤٢﴾

سوێند بێت ئەی پێغەمبەر چەندین پێغەمبەرمان نارد بۆلای گەل وئوممەتانی پێش تۆ باوەڕیان پێنەکردن وبەدرۆیان زانین، وە پشتیان ھەڵکرد لەو پەیامەی کە ھێنابویان بۆیان، ئێمەش تووشی ھەژاری ونەداری وبرسیەتیەکی وامان کردن کە زیانی بۆ جەستە ولاشەیان ھەبێت ودووچاری نەخۆشی بوون، تاوەکو بێدار ببنەوە وملکەچی پەروەردگاریان ببن وسەری بۆ دابنەوێنن

فَلَوْلَآ إِذْ جَآءَهُم بَأْسُنَا تَضَرَّعُوا۟ وَلَـٰكِن قَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيْطَـٰنُ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿٤٣﴾

ئەگەر بھاتایە ئەو کاتەی سزا وناڕەحەتی وبەڵا وموسیبەتی ئێمەیان بۆ ھات زەلیلی بەردەم خوا ببوونایە، وملکەچی ئەو بونایە تاوەکو ناڕەحەتی وموسیبەتەکانیان لەسەر لا ببرێت، ئەوا ئێمەیش بەزەیمان پێیاندا دەھاتەوە، بەڵام ئەوان ئەوەیان نەکرد، بەڵکو دڵیان ڕقتر بوو وە ھیچ پەند وئامۆژگاریەکیان لەوە وەرنەگرت، وە شەیتانیش بێباوەڕی وگوناھو تاوانەکانیانی بۆ ڕازاندنەوە ولەپێش چاوی جوانکردن ولەسەر بێباوەڕ وگوناھو تاوانیان بەردەوام بوون

فَلَمَّا نَسُوا۟ مَا ذُكِّرُوا۟ بِهِۦ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَٰبَ كُلِّ شَىْءٍ حَتَّىٰٓ إِذَا فَرِحُوا۟ بِمَآ أُوتُوٓا۟ أَخَذْنَـٰهُم بَغْتَةًۭ فَإِذَا هُم مُّبْلِسُونَ ﴿٤٤﴾

جا لەبەر ئەو ھەژاریە زۆر ونەخۆشیە سەختەی کە دووچاریان بووبەویەوە، ئەو ھەموو ئامۆژگاریەی کە کرابوون وازیان لێھێنا، وە فەرمانەکانی خوای گەورەیان پشتگوێ خست وکاریان پێ نەکرد، ئەمجا ئێمەیش بۆ خەڵەفاندن وڕاکێشانی زیاتریان دەرگای ڕزق وڕۆزیمان لەسەر کردنەوە، وە پاش ئەو ھەژاری ونەداریەش دەوڵەمەندمان کردن، وە پاش نەخۆشی وناساغیەکەشیان جەستە ولاشەمان ساغ وسەلامەت کردن، تا بەتەواوی لەخۆیان یاخی بوون وتووشی لوت بەرزی بوون، وە دڵخۆش بوون بەو ھەموو ناز ونیعمەتەی کە لەزەت وتام وچێژیان لێوەردەگرت، ئەوسا ئێمەش لەپڕ بەسزای سەختی خۆمان ئەوانمان گرت، وە ئەوانیش سەریان سوڕما لەو ھەموو خۆشگوزەرانیەی کەپێیان درابوو، وە چۆنیش لەپر لێیان سەنرایەوە، بۆیە بێ ھیوا بوون لەو ئومێدەی کە ھەیان بوو

فَقُطِعَ دَابِرُ ٱلْقَوْمِ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ۚ وَٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٤٥﴾

دوابڕاو بوون ئەوانەی بێباوەڕ بوون وستەمیان کرد بەڕیشە کێشکردنی ھەموویان ولەناوچوونیان، وە بە سەرکەوتنی پێغەمبەران، وە سوپاس وستایش بۆ خوای تاک وتەنھای پەروەردگاری جیھانیان لەبەرامبەر لەناوبردنی دوژمنەکانی وسەرخستنی دۆستەکانی. لاپەڕە ٧ لە ٢٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِنْ أَخَذَ ٱللَّهُ سَمْعَكُمْ وَأَبْصَـٰرَكُمْ وَخَتَمَ عَلَىٰ قُلُوبِكُم مَّنْ إِلَـٰهٌ غَيْرُ ٱللَّهِ يَأْتِيكُم بِهِ ۗ ٱنظُرْ كَيْفَ نُصَرِّفُ ٱلْـَٔايَـٰتِ ثُمَّ هُمْ يَصْدِفُونَ ﴿٤٦﴾

ئەی پێغەمبەر بڵێ بەو موشریک وبت پەرستانە، ئەگەر خوای گەورە کەڕی کردن بەوەی ھێزی بیستنی گوێکانی لێ سەندنەوە، وە کوێری کردن بەلێ سەندنەوەی چاوەکانتان، وە مۆری نا بەدڵەکانتاندا کە لەھیچ شتیک تێ نەدەگەیشتن، دەبێ کێ ھەبێ جگە لەخوای گەورە ئەوەی لەدەستانداوە بتوانێت بۆتانی بگێڕێتەوە؟ جا ئەی پێغەمبەر تێڕامێنە وبیر بکەرەوە کە چۆن خوای گەورە بەڵگە ونیشانەکانیان بۆ ڕوون دەکاتەوە وبۆیانی جۆرا وجۆر دەکات؟ کەچی ئەوان پاشتر پشتی تێدەکەن وڕووی خۆیانی لێ وەردەگێڕن

قُلْ أَرَءَيْتَكُمْ إِنْ أَتَىٰكُمْ عَذَابُ ٱللَّهِ بَغْتَةً أَوْ جَهْرَةً هَلْ يُهْلَكُ إِلَّا ٱلْقَوْمُ ٱلظَّـٰلِمُونَ ﴿٤٧﴾

ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: پێم بڵێن ئەگەر کتوپڕ سزای خواتان بۆ ھات بەبێ ئەوەی ھەستی پێ بکەن، یان بەئاشکرا بۆتان ھات وبەچاوی خۆتان بینیتان، جگە لەستەمکاران دەبێت کێ لەناو بەرێت، ئەو ستەمکارانەی کە باوەڕیان نەبوو بەخوا وپێغەمبەرەکانیان بەدرۆ زانی وباوەڕیان پێیان نەکرد

وَمَا نُرْسِلُ ٱلْمُرْسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ ۖ فَمَنْ ءَامَنَ وَأَصْلَحَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿٤٨﴾

ھیچ پێغەمبەرێکمان ڕەوانە نەکردوە بۆ ئەوە نەبێت کە موژدە بدەن بە باوەڕداران وئەوانەی گوێڕایەڵی فەرمانەکانی ئەون موژدەیان بدەنێ بەناز ونیعمەتی ھەمیشەیی بەھەشت کە نابڕێتەوە وکۆتایی نایەت، وەبێباوەڕان وتاوانبارانیش بترسێنن بەسزای سەختی دۆزەخ، ھەرکەسێک باوەڕ بھێنێت بە پێغەمبەران، وکاروکردەوەی باش بکات، ئیتر نە لەھیچ شتێک ترسیان دەبێت بۆ پاشەڕۆژیان، وەنە خەفەتباریش دەبن بۆ ئەوەی لەدونیا لەدەستیان داوە

وَٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا يَمَسُّهُمُ ٱلْعَذَابُ بِمَا كَانُوا۟ يَفْسُقُونَ ﴿٤٩﴾

ئەوانەی کە بەڵگە ونیشانەکانی ئێمەیان بەدرۆزانی، بەھۆی دەرچوونیان لەتاعەت وگوێڕایەڵی خوای گەورە دووچاری سزا دەبنەوە

قُل لَّآ أَقُولُ لَكُمْ عِندِى خَزَآئِنُ ٱللَّهِ وَلَآ أَعْلَمُ ٱلْغَيْبَ وَلَآ أَقُولُ لَكُمْ إِنِّى مَلَكٌ ۖ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰٓ إِلَىَّ ۚ قُلْ هَلْ يَسْتَوِى ٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْبَصِيرُ ۚ أَفَلَا تَتَفَكَّرُونَ ﴿٥٠﴾

ى ئەی پێغەمبەر بەو موشریک وبتپەرستانە بڵێ: من پێتان ناڵێم خەزێنەکانی ڕزق وڕۆزی خوا لای منە وبەئارەزووی خۆم ھەڵسوکەوتی پێوە دەکەم، وە پێتان ناڵێم کە من غەیب دەزانم وئاگاداری شتە نھێنیەکانم، جگە لەوە نەبێت کە خوای گەورە بەوەحی ونیگا ئاگادارم دەکاتەوە لێی، وە پێتان ناڵێم من فریشتەیەکم لە فریشتەکان، بەڵکو تەنھا پێغەمبەر ونێردراوی خوام، شوێن ھیچ شتێک ناکەوم ئەوە نەبێت کە خوای گەورە وەحیم بۆ دەکات، وە بانگەشەی شتێکی ناکەم کە لا م نەبێت، ئەی پێغەمبەر پێیان بلێ: ئایا ئەو بێباوەڕەی کە چاوی کوێر بووە لەبینینی ھەق وڕاستی، یەکسانە بەو باوەڕدارەی کە ھەق وڕاستی دەبینێت وباوەڕیشی پێ ھێناوە؟ ئایا ئەی موشریک وبتپەرستان بۆچی بەژیری وعەقڵی خۆتان بیر ناکەنەوە وتێرامێنن لەو بەڵگە ونیشانانەی کە لەدەوروبەرتانن؟ ى

وَأَنذِرْ بِهِ ٱلَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُوٓا۟ إِلَىٰ رَبِّهِمْ ۙ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِۦ وَلِىٌّۭ وَلَا شَفِيعٌۭ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ ﴿٥١﴾

ئەی پێغەمبەر تۆ بەم قورئانە ئەوانە بترسێنە کە دەترسێن ڕۆژێک پێش بێت لای پەروەردگاریان لەڕۆژی دوایی کۆبکرێنەوە، ئەوانە جگە خوای گەورە ھیچ کەسێک پشت وپەنایان نیە تاوەکو سوودیان پێ بگەیەنێت، وە کەسیش تکاکاریان نیە کە زیانیان لێ دوور بخاتەوە، بەڵکو ئەوانە لەم دونیایەدا لەخوا بترسن بەجێ بەجێکردنی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی، ئەوانە ئەوانەن کە سوود لەقورئان وەردەگرن ولەمانا ومەبەستەکانی ڕادەمێنن. لاپەڕە ٨ لە ٢٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَلَا تَطْرُدِ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُم بِٱلْغَدَوٰةِ وَٱلْعَشِىِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُۥ ۖ مَا عَلَيْكَ مِنْ حِسَابِهِم مِّن شَىْءٍۢ وَمَا مِنْ حِسَابِكَ عَلَيْهِم مِّن شَىْءٍۢ فَتَطْرُدَهُمْ فَتَكُونَ مِنَ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٥٢﴾

ئەی پێغەمبەر ھەژاران ونەداران لە کۆڕ وکۆبونەوەکانت دوور مەخەرەوە، ئەوانەی کە ھەمیشە سەرگەرمی خواپەرستنن لەسەرەتا وکۆتایی ڕۆژەوە، وە دڵسۆز وموخلیسن بۆی لە عیبادەتەکاندا، دووریان مەخەرەوە بۆ ئەوەی گەورە موشریک وبتپەرستەکان لەخۆ نزیک بکەیتەوە، چونکە تۆ ھیچ کارت بەکاری ئەو ھەژارانەوە نیە، بەڵکو حیسابی ئەوان لای خوایە، وە ئەوانیش ھیچ کاریان بەکاری تۆوە نیە، بێگومان ئەگەر تۆ ئەوان لەکۆڕ وکۆبونەوەکانی خۆت دوور بخەیتەوە ئەوا ئیتر تۆ لەوانە دەبیت کە سنورەکانی خوات بەزاندووە ودەچیتە ڕیزی ستەمکارانەوە

وَكَذَٰلِكَ فَتَنَّا بَعْضَهُم بِبَعْضٍۢ لِّيَقُولُوٓا۟ أَهَـٰٓؤُلَآءِ مَنَّ ٱللَّهُ عَلَيْهِم مِّنۢ بَيْنِنَآ ۗ أَلَيْسَ ٱللَّهُ بِأَعْلَمَ بِٱلشَّـٰكِرِينَ ﴿٥٣﴾

ھەر بەو شێوەیە فەزڵی ھەندێکیانمان داوە بەسەر ھەندێکی تردا، بەشێوەیەکمان لێکردوون کە لەبەدەست ھێنانی بەش ونسیبیان لە ژیانی دونیا جیاوازبن، ھەندێکیانمان دەوڵەمەند کردووە وھەندێکی تریشیان ھەژار، بەو شێوەیە تاقیان دەکەینەوە تاوەکو ئەوانەی بێباوەڕە دەوڵەمەندەکان بە باوەڕدارە ھەژارەکانیان دەووت: ئایا خوای گەورە فەزڵی ئەو ھەژارە باوەڕدارانەی داوە بەسەر ئێمەدا بەباوەڕەکەیان، ئەگەر بھاتبایە ئەو باوەڕ بەخوا خێری تێدا بووایە ئەوان لەبەدەستھێنانی پێش ئێمە نەدەکەوتن، چونکە ئێمە شایستەتر بووین پێی، ئایا خوای گەورە زاناتر نیە بەوانەی کە سوپاس وشوکری ناز ونیعمەتەکانی دەکەن؟! خوای گەورە سەرکەوتویان دەکات لە باوەڕ وئیمان ھێنان، وە بێگومان ھەر ئەو زاتە زاناتر وشارەزاترە لەبێباوەڕان کە سووک وڕیسوایان دەکات وباوەڕ ناھێنن؟ بەڵێ بێگومان خوای گەورە لەوان زاناتر وشارەزاترە

وَإِذَا جَآءَكَ ٱلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِـَٔايَـٰتِنَا فَقُلْ سَلَـٰمٌ عَلَيْكُمْ ۖ كَتَبَ رَبُّكُمْ عَلَىٰ نَفْسِهِ ٱلرَّحْمَةَ ۖ أَنَّهُۥ مَنْ عَمِلَ مِنكُمْ سُوٓءًۢا بِجَهَـٰلَةٍۢ ثُمَّ تَابَ مِنۢ بَعْدِهِۦ وَأَصْلَحَ فَأَنَّهُۥ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿٥٤﴾

ب جهلة ثم تاب من بعده وأصلح فأنه غفور رحيم ئەوانە ھاتن بۆلات ئەوا لەبەر ڕیز وشکۆیان وەڵامی سەلامەکەیان بدەرەوە، وە موژدەی فراوانی ڕەحمەتی خوایان بدەرێ، چونکە خوای گەورە لەسەر خۆی پێویست کردووە پێویستیەک کە سەرچاوەکەی لەفەزڵی خۆیەوەیەتی نەک واجب بێت لەسەری، ھەرکەسێک لەئێوە بە گێلی ونەزانی گوناھێک بکات وە پاشان تەوبە بکات وبگەرێتەوە بۆلای خوای گەورە، وە کاروکردەوەکانی چاک بکات، بێگومان خوای گەورە لەو گوناھە خۆش دەبێت کە ئەنجامی داوە، وە خوای گەورە لێبوردەیە لەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆلای، وە مھیرەبانە بەرامبەریان

وَكَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلْـَٔايَـٰتِ وَلِتَسْتَبِينَ سَبِيلُ ٱلْمُجْرِمِينَ ﴿٥٥﴾

ھەروەک باسکرا وە بۆمان ڕوون کردیتەوە، ھەر بەو شێوەیەش بەڵگەکانمان لەسەر کەسانی ناھەق وئەھلی باتڵ بۆ ڕوون دەکەینەوە، تاوەکو ڕێچکە وڕێبازی تاوانباران بۆ خەڵکی ڕوون بێتەوە لەبەر ئەوەی لێی دوور بکەونەوە وھۆشیاری بن نەوەک پێی ھەڵخەلەتێن

قُلْ إِنِّى نُهِيتُ أَنْ أَعْبُدَ ٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ ۚ قُل لَّآ أَتَّبِعُ أَهْوَآءَكُمْ ۙ قَدْ ضَلَلْتُ إِذًۭا وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُهْتَدِينَ ﴿٥٦﴾

ئەی پێغەمبەر بڵێ: بێگومان من خوای گەورە قەدەغەی کردووم کە ھیچ شتێک لە غەیری خودا بپەرستم، وە پێیان بڵێ: من بەھیچ شێوەیەک شوێن ھەواو وئارەزوی ئێوە ناکەوم لەپەرستنی شتانێک غەیری خوا، من ئەگەر لەوەدا شوێن ھەواو ئارەزووی ئێوە کەوتم بێگومان من گومڕا بووم ولەڕێگای ھەق لا مداوە وڕێنوێنی نەکراوم، ئەمەش درەنجامی ھەر کەسێکە کە شوێن ھەواو ئارەزووی خۆی بکەوێت بەبێ بەڵگەی ڕوون وئاشکرا لەلایەن خوای گەورەوە

قُلْ إِنِّى عَلَىٰ بَيِّنَةٍۢ مِّن رَّبِّى وَكَذَّبْتُم بِهِۦ ۚ مَا عِندِى مَا تَسْتَعْجِلُونَ بِهِۦٓ ۚ إِنِ ٱلْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ۖ يَقُصُّ ٱلْحَقَّ ۖ وَهُوَ خَيْرُ ٱلْفَـٰصِلِينَ ﴿٥٧﴾

ئەی پێغەمبەر بەو موشریک وبتپەرستانە بڵێ من لەسەر بەڵکەی ڕوون وئاشکرام کەلەلایەن پەروەردگارمەوەیە، نەک لە ھەواو ئارەزووەوە بێت، وە ئێوە ئەو بەڵگە ونیشانانەتان بەدرۆ دانا وباوەڕتان پێ نەھێنا، وە ئەو بەڵا وموسیبەت وبەڵگە ونیشانە نائاساییانەی کە ئێوە پەلەن بۆی وداوای دەکەن لای من نیە، بەڵکو بەدەست خوای گەورەیە، وە بزانن کە ھەموو حوکم وبڕیارێک لەنێویشیاندا ئەوەی داوای دەکەن ھەر تەنھا ھی خوایە، وە ھەر ئەویش ھەق وڕاستی دەڵێت وروونی دەکاتەوە وە پاکی لاپەڕە ٩ لە ٢٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر وبێگەردی بۆ ئەو زاتە بەرز وبڵندە کە تەنھا ھەر ئەویشە بەباشترین شێوە ھەق وباتل ڕوون دەکاتەوە ولێکیان جودا دەکاتەوە

قُل لَّوْ أَنَّ عِندِى مَا تَسْتَعْجِلُونَ بِهِۦ لَقُضِىَ ٱلْأَمْرُ بَيْنِى وَبَيْنَكُمْ ۗ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٥٨﴾

ئەی پێغەمبەر بەوانە بڵێ: ئەگەر ئەوەی ئێوە پەلە دەکەن لەھاتنی لە دابەزینی سزا بۆتان بەدەست من بوایە ئەوا بۆم دادەبەزاندن، ئیتر ئەو کاتە کاری من وئێوە یەکلایی دەبوویەەوە، وە خوای گەورەش لەھەموو کەس زانا وشارەزاترە بە ستەمکاران، کە چەندێک مۆڵەتیان دەدات وە کەیش تۆڵەیان لێ دەسێنێتەوە

۞ وَعِندَهُۥ مَفَاتِحُ ٱلْغَيْبِ لَا يَعْلَمُهَآ إِلَّا هُوَ ۚ وَيَعْلَمُ مَا فِى ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ ۚ وَمَا تَسْقُطُ مِن وَرَقَةٍ إِلَّا يَعْلَمُهَا وَلَا حَبَّةٍۢ فِى ظُلُمَـٰتِ ٱلْأَرْضِ وَلَا رَطْبٍۢ وَلَا يَابِسٍ إِلَّا فِى كِتَـٰبٍۢ مُّبِينٍۢ ﴿٥٩﴾

کلیلی گشت خەزێنەی نھێنییەکان تەنھا لای خوای گەورەیە، ھیچ کەسێک غەیری ئەو نایانزانێت وئاگاداریان نییە، وە ھەرچیش لە دروستکراوەکانە لە گیانداران و ڕووەک وبێ گیانەکانیش ئەوەی لە وشکانی ودەریاکاندا ھەیە ئەو ئاگاداریانە وپێیان دەزانێت، وە ھیچ گەڵایەکیش بەبێ ئاگاداری ئەو ناکەوێتە خوارەوە، وە ھەر دانەویڵە وتۆوێکیش ھەیە لە زەویدا بێت ھەرچی تەڕ ووشکیشە، گشتی ئەوانەی کە باسکران ھەر ھەمووی لە پەڕاو وپەرتووکە ئاشکراکەی (لوح المحفوظ) دا جێگیر کراوە. م

وَهُوَ ٱلَّذِى يَتَوَفَّىٰكُم بِٱلَّيْلِ وَيَعْلَمُ مَا جَرَحْتُم بِٱلنَّهَارِ ثُمَّ يَبْعَثُكُمْ فِيهِ لِيُقْضَىٰٓ أَجَلٌۭ مُّسَمًّۭى ۖ ثُمَّ إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ ثُمَّ يُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٦٠﴾

ينبئكم بما كنتم تعملون اللە تەعالا ھەر ئەو خوایەیە لەشەو ولەکاتی خەودا بەشێوەیەکی کاتی گیانتان دەکێشێت، وە ھەر ئەویشە دەزانێت لەڕۆژدا لەکاتی چوست وچالاکیتاندا چی کار وکردەوەیەک دەکەن، وە پاش گیان کێشانیشتان بەخەو لەشەودا جارێکی تر بەڕۆژ لەخەو بێدار وزیندووتان دەکاتەوە تاوەکو ھەستن بە ئەنجامدانی ئیش وکارەکانتان، تا ئەو کاتەی ئیتر ماوەی دیاریکراوی تەمەنی لای خوای گەورە کۆتایی دێت، پاشانیش دەتانمرێنێت وھەر بۆلای ئەویشە گەڕانەوەتان دوای زیندوو کردنەوەتان لەڕۆژی دواییدا، دواتریش ئاگادارتان دەکات لەوەی کردووتانە وئەنجامتانداوە لەژیانی دونیاتاندا، وە پاداشت وسزای کاروکردەوەکانیشتان دەداتەوە

وَهُوَ ٱلْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِۦ ۖ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَ أَحَدَكُمُ ٱلْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ ﴿٦١﴾

خوای گەورە ھەر خۆیەتی زاڵ ودەسەڵاتدار بەسەر بەندەکانیدا، وە ملکەچیان دەکات بۆ فەرمانەکانی، وە بەھەموو شێوەیەک بەرز وبڵندە بەسەریانەوە، وە ھەموو شت ملکەچی ئەون، بەرز وبڵندە بەسەر بەندەکانیەوە کە شایستەی زاتی پیرۆزی ئەو بێت، ئەی خەڵکینە خوای گەورە فریشتەی چاودێر وپارێزەرتان بەسەروە دادەنێت تاوەکو تەواوی کاروکردەوەتان سەرژمێر وحساب بکەن تا ئەو ڕۆژەی کە ژیانتان کۆتایی دێت کاتی دیاری کراوی خۆی دێت فریشتەی گیان کێشان وھاوکارەکانی دەتانمرێنن، ئەوان بەھیچ شێوەیەک کەمتەرخەمی ناکەن لەڕاپەڕاندنی ئەو فەرمانانەی کە پێیان دەسپێررێت

ثُمَّ رُدُّوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ مَوْلَىٰهُمُ ٱلْحَقِّ ۚ أَلَا لَهُ ٱلْحُكْمُ وَهُوَ أَسْرَعُ ٱلْحَـٰسِبِينَ ﴿٦٢﴾

لەپاشان دوای گیان کێشانتان وزیندوو بوونەوەتان ھەموو دەگەڕێنەوە بۆلای خوای گەورە کە خاوەنی ھەق وڕاستەقینەی ئەوانە بۆ ئەوەی پاداشت وسزای کاروکردەوەیان بداتەوە، کە ھەموو بڕیارەکانی جێ بەجی دەکرێن وە ھەموو حوکمێکی دادوەریش ھەر ھی ئەوە، بەخێراتر لەھەموو حسابکارێکیش حسابی ھەمووان دەکات

قُلْ مَن يُنَجِّيكُم مِّن ظُلُمَـٰتِ ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ تَدْعُونَهُۥ تَضَرُّعًۭا وَخُفْيَةًۭ لَّئِنْ أَنجَىٰنَا مِنْ هَـٰذِهِۦ لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلشَّـٰكِرِينَ ﴿٦٣﴾

ئەی پێغەمبەر بەو موشریک وبتپەرستانە بڵێ: ئایا کێ لە شەڕ وخراپە ونەھامەتی تاریکیەکانی ووشکانی ودەریا ڕزگارتان دەکات کاتێک دێتە ڕێتان؟ ئەو کاتەی کە گیردەخۆن زۆر بەملکەچی وزەلیلی، بەئاشکرا ونھێنی ھانا وھاواری بۆ دەبەن، ودەڵێن: ئەگەر پەروەردگارمان لەم نەھامەتی وبەڵا وموسیبەتە ڕزگارمان بکات بەڵێن بێت ئیتر سوپاسگوزار وشوکرانە بژێری ناز ونیعمەکانی بین، وە جگە ئەویش ھیچ کەسێکی تر نەپەرستین. لاپەڕە ١٠ لە ٢٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قُلِ ٱللَّهُ يُنَجِّيكُم مِّنْهَا وَمِن كُلِّ كَرْبٍۢ ثُمَّ أَنتُمْ تُشْرِكُونَ ﴿٦٤﴾

ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە لەھەموو ناڕەحەتی ونەھامەتیەکاندا ڕزگارتان دەکات، وە لەھەموو تەنگ وچەڵەمەیەکیش سەلامەتان دەکات، کەچی دوای ئەوەی کە خوا ڕزگارتان دەکات ودەکەونە باری ئاسایی وخۆشگوزەرانی خۆتان ھاوەڵی بۆ بڕیار دەدەن، ئایا دەبێت چی ستەمێک لەسەروو ئەو ستەمەوە بێت کە ئیوە پێی ھەڵدەسن؟!

قُلْ هُوَ ٱلْقَادِرُ عَلَىٰٓ أَن يَبْعَثَ عَلَيْكُمْ عَذَابًۭا مِّن فَوْقِكُمْ أَوْ مِن تَحْتِ أَرْجُلِكُمْ أَوْ يَلْبِسَكُمْ شِيَعًۭا وَيُذِيقَ بَعْضَكُم بَأْسَ بَعْضٍ ۗ ٱنظُرْ كَيْفَ نُصَرِّفُ ٱلْـَٔايَـٰتِ لَعَلَّهُمْ يَفْقَهُونَ ﴿٦٥﴾

ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: خوای گەورە بەدەسەڵاتە کە لەسەرووتانەوە بە بەردبارین وھەورە برووسکە ولافاو وتۆفان سزاتان بۆ بنێرێت، یان لەژێر پێتانەوە وەک بوومە لەرزە وڕۆچوون بەناخی زەویدا گیرۆدەی سزای خۆیتان بکات، یان بتانکاتە چەند دەستە وگروپێکی جیاواز ودڵەکانتان لێک دوور بخاتەوە، بەشێوەیەک ھەرکەسێکتان شوێن ھەواو وئارەزووی خۆی بکەون ودەست بکەن بەجەنگ وکوشتار لەگەڵ یەکتردا، جا ئەی پێغەمبەر سەرنج بدە وتێڕامێنە کە چۆن بەڵگە ونیشانەکانیان بۆ جۆراو جۆر دەکەین وبۆیان روون دەکەینەوە تاوەکو بەڵکو تێبگەن لەو پەیامەی کە تۆ بەھەق وڕاستی بۆت ھێناوون، وە ئەوەی ئەوان لەسەرینی ناھەق وباتڵ وپڕوپووچە

وَكَذَّبَ بِهِۦ قَوْمُكَ وَهُوَ ٱلْحَقُّ ۚ قُل لَّسْتُ عَلَيْكُم بِوَكِيلٍۢ ﴿٦٦﴾

گەل وھۆزەکەت باوەڕیان بەم قورئانە نەکرد وبەدرۆیان دانا، لەکاتێکدا دیارە ئەو قورئانە ڕاست ودروستە وھیچ گومانێکی تێدا نیە کەلەلایەن خوای گەورەوە ھاتووە، ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: من بەرپرس وچاودێر نیم بەسەرتانەوە، بەڵکو من تەنھا ترسێنەری ئێوەمربەسزایەکی سەخت وقورسی ڕۆژی دوایی کە بێدارتان بکەمەوە لێی

لِّكُلِّ نَبَإٍۢ مُّسْتَقَرٌّۭ ۚ وَسَوْفَ تَعْلَمُونَ ﴿٦٧﴾

ھەموو ھەواڵێکیش لای خوای گەورە کاتێکی دیاریکراوی خۆی ھەیە تاوەکو جێگیر بێت تێیدا، وە کۆتاییەکیشی ھەیە تاوەکو دوایی بێت پێی، یەکێک لەو ھەواڵانەیش سەرەنجام وکۆتایی ئێوەیە، لەمەودوا وکاتێک خوای گەورە زیندووتان دەکاتەوە باش دەزانن ھەر بەو شێوەیە بوو کە خوای گەورە بۆی باسکردبوون

وَإِذَا رَأَيْتَ ٱلَّذِينَ يَخُوضُونَ فِىٓ ءَايَـٰتِنَا فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ حَتَّىٰ يَخُوضُوا۟ فِى حَدِيثٍ غَيْرِهِۦ ۚ وَإِمَّا يُنسِيَنَّكَ ٱلشَّيْطَـٰنُ فَلَا تَقْعُدْ بَعْدَ ٱلذِّكْرَىٰ مَعَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٦٨﴾

ى ئەی پێغەمبەر کاتێک ئەو بتپەرست وموشریکانەت بینی کە خەریکن گاڵتە وگەپ بە ئایەتەکانی ئێمە دەکەن وخراپ لەبارەیانەوە دەدوێن، ئیتر تۆ لێیان دوور بکەوەرەوە ھەستە لایان چۆڵ بکە، تا ئەو کاتەی قسەکەیان دەگۆڕن وواز لە گاڵتە وگەپ کردن دەھێنن بە ئایەت ونیشانەکانمان، جا ئەگەر شەیتان لەبیری بردیتەوە ولەگەڵیان دانیشتیت، وە پاشان بیرتهاتەوه ئەوه مەجلیسیان به جێ بهیڵه ولەگەڵ کۆمەڵی ستەمکاران دامەنیشە

وَمَا عَلَى ٱلَّذِينَ يَتَّقُونَ مِنْ حِسَابِهِم مِّن شَىْءٍۢ وَلَـٰكِن ذِكْرَىٰ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ ﴿٦٩﴾

ئەو کەسانەی لەخواترسن وتەقوای خوایان ھەیە، فەرمانەکانی بەجێ دەھێنن ولە قەدەغەکراو وکاروگوفتارە یاساغەکانی دوور دەکەونەوە ھیچ حساب ولێپرسینەوەیەکی ئەو ستەمکارانەیان لەسەر نیە، بەڵکو ھەر ئەوەیان لەسەرە کە ڕێگری بکەن لە ئەنجامدانی کارە خراپە وگوناھەکان، بەڵکو بیر بکەنەوە ولەخوا بترسن، وفەرمانەکانی بەجێ بھێنن ودوور بکەونەوە لەو کارانەی کە ڕێگریان لێکراوە. لاپەڕە ١١ لە ٢٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَذَرِ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ دِينَهُمْ لَعِبًۭا وَلَهْوًۭا وَغَرَّتْهُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا ۚ وَذَكِّرْ بِهِۦٓ أَن تُبْسَلَ نَفْسٌۢ بِمَا كَسَبَتْ لَيْسَ لَهَا مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلِىٌّۭ وَلَا شَفِيعٌۭ وَإِن تَعْدِلْ كُلَّ عَدْلٍۢ لَّا يُؤْخَذْ مِنْهَآ ۗ أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ أُبْسِلُوا۟ بِمَا كَسَبُوا۟ ۖ لَهُمْ شَرَابٌۭ مِّنْ حَمِيمٍۢ وَعَذَابٌ أَلِيمٌۢ بِمَا كَانُوا۟ يَكْفُرُونَ ﴿٧٠﴾

إ حميم وعذاب أليمبما كانوا يكفرون ئەی پێغەمبەر واز لەو موشریک وبتپەرستانە بھێنە کە ئاینەکەیان کردووە بە یاری وگەمە وگەپ، ئەوانەی لا قرتێ وگاڵتەیان پێ دێت، وە ژیانی دونیا وتام ولەزەتەکانی فریوی داون، بۆیە ئەی پێغەمبەر بە قورئان ئامۆژگاری خەڵکی بکە تاوەکو بەھۆی کار وکردەوەی خراپەوە خۆیان دووچاری فەوتان وتیاچوون نەکەنەوە، چونکە جگە لەخوای گەورە ھیچ پشتیوانێکی تر نییە بتوانێت بێت بەھانایانەوە فریایان بکەوێت وسەریان بخات، وە ھیچ تکاکارێکیش نییە بتوانێت ڕێگری سزای خوایان لێ بکات لە ڕۆژی قیامەتدا، تەنانەت ھەرچی ماڵ وسامانی دونیایش ھەیە بیدات لەبری ئەوەی سزای سەختی خوای لەسەر ھەڵبگیرێت لێی وەرناگیرێت، ئەوانەی کە جڵەوی خۆیان دایە دەست دەروونی خۆیان بەھۆی ئەنجامدانی تاوان وگوناھەوە لە ڕۆژی قیامەتدا ئاوی کوڵبەکوڵیان دەرخوارد دەدرێت، وە سزای بەئازاریان بۆ ھەیە بەھۆی بێباوەڕیەکەیانەوە

قُلْ أَنَدْعُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُنَا وَلَا يَضُرُّنَا وَنُرَدُّ عَلَىٰٓ أَعْقَابِنَا بَعْدَ إِذْ هَدَىٰنَا ٱللَّهُ كَٱلَّذِى ٱسْتَهْوَتْهُ ٱلشَّيَـٰطِينُ فِى ٱلْأَرْضِ حَيْرَانَ لَهُۥٓ أَصْحَـٰبٌۭ يَدْعُونَهُۥٓ إِلَى ٱلْهُدَى ٱئْتِنَا ۗ قُلْ إِنَّ هُدَى ٱللَّهِ هُوَ ٱلْهُدَىٰ ۖ وَأُمِرْنَا لِنُسْلِمَ لِرَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٧١﴾

ئەی پێغەمبەری خوا بەو موشریک وبتپەرستانە بڵێ: ئایا جگە خوا بتانێک بکەینە خوا وبیان پەرستین کەھیچ سودێکیان بەدەست نیە سودمان پێ بگەیەنن، وە ھیچ زیانێکیشیان بەدەست نیە بتوانن زیانمان پێ بگەیەنن، وە دوای ئەوەی خوای گەورە ھیدایەتی داین وڕێنوێنی کردین بۆلای باوەڕ وئاینی ئیسلام ئایا جارێکی تر لەدین ھەڵبگەڕێینەوە وپاشگەز بینەوە؟ ئەوسا وەک ئەوانەمان پێ بێت کە شەیتانەکان فریویاندان وگومڕایان کردن، وە بەسەرگەردانی بەجێیان ھێشتبن وە ڕێنوێیش نەکرێن بۆ ھیچ ڕێگایەک، ئەوجا ھەندێک لەھاوڕێ وھاوەڵانی خۆی کە ڕێگای ڕاستیان گرتووەتەبەر بانگی دەکەن بۆ ھەق وڕاستی کە لەگەڵ ئێمەبە، کەچی بەگوێیان نەکات ونەچێت بەدەم بانگەوازەکەیانەوە، بۆیە ئەی پێغەمبەر تۆیش پێیان بڵێ: بێگومان ڕێگای ڕاست ھەر ئەو ڕێگایەیە کە خوای گەورە دیاری کردووە، وە خوای گەورەش فەرمانی پێکردووین کەملکەچی بین، ئەویش بە پابەند بوون بە یەکخواپەرستی وپەرستنی بەتاک وتەنھایی دوور لە ھەموو شەریک وھاوەڵ بڕیاردانێک، ھەر ئەویشە پەروەردگاری جیھانیان

وَأَنْ أَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَٱتَّقُوهُ ۚ وَهُوَ ٱلَّذِىٓ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ ﴿٧٢﴾

فەرمانمان پێکراوە کە نوێژەکانمان بەجوانترین شێوە ئەنجام بدەین، وە فەرمانیشمان پێکراوە لەخوا بترسین بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنین ولە قەدەغەکراو ویاساغەکانی دوور بکەوینەوە، ھەر تەنھا ئەویشە کە تەواوی بەندەکانی لەڕۆژی دواییدا لەلای کۆ دەکرێنەوە تاوەکو ھەموویان پاداشت وسزای کاروکردەوەیان وەربگرنەوە

وَهُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ ۖ وَيَوْمَ يَقُولُ كُن فَيَكُونُ ۚ قَوْلُهُ ٱلْحَقُّ ۚ وَلَهُ ٱلْمُلْكُ يَوْمَ يُنفَخُ فِى ٱلصُّورِ ۚ عَـٰلِمُ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَـٰدَةِ ۚ وَهُوَ ٱلْحَكِيمُ ٱلْخَبِيرُ ﴿٧٣﴾

وە ھەر ئەو خوایەیە کە ئاسمانەکان وزەوی بەھەق وڕاستی بەدیھێناوە، ئەو رۆژەی کە خوای گەورە بەھەر شتێک بڵێ: ببە خێرا ودەست بەجێ دەبێت، جا کاتێکیش فەرمانی کرد بە ڕۆژی دوایی ھەڵسێت وببێت دەستبەجێ دێت ودەبێت، خوایەکە ھەر فەرمان وگوفتاری ئەو ڕاست ودروستە، کە بێگومان ڕوو دەدات وھیچ مەحاڵێکیش تێدا نیە، لەڕۆژی دوایدا ھەموو موڵک دەسەڵات ھەر ھی خۆیەتی، بەتایبەتی ئەو ڕۆژەی کە فەرمان دەکات بە ئیسرافیل کە فووی دووەم بکات لە کەڕەناکەدا، گشت شتێکی نادیار ودیار دەزانێت وئاگاداریەتی، ئەو زاتە زۆر دانا وکاربەجێیە لە دروستکراوەکان وبەرێوەبردنی کارەکانیدا، وە زۆریش شارەزایە کەھیچ شتێکی لا شاراوە ونھێنی نیە، ناواخنی کارەکان لای ئەو وەک دیووی دەرەوە وڕواڵەتەکانی وان وھیچ جیاوازیەکیان نیە

۞ وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِيمُ لِأَبِيهِ ءَازَرَ أَتَتَّخِذُ أَصْنَامًا ءَالِهَةً ۖ إِنِّىٓ أَرَىٰكَ وَقَوْمَكَ فِى ضَلَـٰلٍۢ مُّبِينٍۢ ﴿٧٤﴾

ئەی پێغەمبەر وەبیر خۆت بھێنەرەوە کاتێک ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) ووتی بە ئازەری باوکی کە بتپەرست وموشریک بوو: ئەی باوکە گیان ئایا تۆ ئەم بتانە دەکەیت بەخوا ولەبری ئەو دەیانپەرستیت؟ بێگومان من تۆ وھۆز وخزمەکانیشت کە بت دەپەرستن لە گومڕایەکی ڕووندا دەبینم، وە دەتانبینم کەسەرگەردان بوون ولەڕێگای لاپەڕە ١٢ لە ٢٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ھەق وڕاستی لا تانداوە بەھۆی ئەوەی جگە لەخوا شتی تر دەپەرستن، کە زاتی ئەو پەرستراوی بەھەقە، وە جگە لەو ھەمووی پەرستراوی ناھەق وباتڵن

وَكَذَٰلِكَ نُرِىٓ إِبْرَٰهِيمَ مَلَكُوتَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَلِيَكُونَ مِنَ ٱلْمُوقِنِينَ ﴿٧٥﴾

ھەروەک چۆن گومڕایی باوکی وگەل وھۆزو خزمەکانیمان پیشانی ئیبراھیمدا ھەرئاوا موڵک ودەسەڵاتی فراوانی خۆمان لەئاسمانەکان وەزەوی پیشانی ئیبراھیم دەدەین، تاوەکو بەڵگە بەو موڵکە فراوانە بھێنێتەوە لەسەر تاک وتەنھایی خوای گەورە کە تەنھا ھەر ئەو شایستەی پەرستنە، وە تاوەکو لەوانەیش بێت کە یەقین ودڵنیایی تەواویان ھەیە کە بەڕاستی خوای گەورە تاک وتەنھایە وھیچ شەریک وھاوەڵێکی نیە، وە ئە بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا

فَلَمَّا جَنَّ عَلَيْهِ ٱلَّيْلُ رَءَا كَوْكَبًۭا ۖ قَالَ هَـٰذَا رَبِّى ۖ فَلَمَّآ أَفَلَ قَالَ لَآ أُحِبُّ ٱلْـَٔافِلِينَ ﴿٧٦﴾

جا کاتێک تاریکی شەوداھات وسەیرێکی ئاسمانی کرد وئەستێرەیەکی بینی، ووتی: ئەمە پەروەردگاری منە، جا کاتێک ئەستێرەکە ئاوا بوو، لەچاو وون بوو، ووتی: من ئەوەی ئاوا بێت ولەچاوو وون بێت خۆشم ناوێت، چونکە پەرستراوی بەھەق ئەوەیە کە ھەمیشە ئامادەیە وئاوا نابێت ولەچاو وون نابێت

فَلَمَّا رَءَا ٱلْقَمَرَ بَازِغًۭا قَالَ هَـٰذَا رَبِّى ۖ فَلَمَّآ أَفَلَ قَالَ لَئِن لَّمْ يَهْدِنِى رَبِّى لَأَكُونَنَّ مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلضَّآلِّينَ ﴿٧٧﴾

وە کاتێکیش کە مانگی بینی ھەڵھات ووتی: ئەمە پەروەردگاری منە، جا کاتێک ئەویش ئاوا بوو، ووتی: ئەگەر پەروەردگارم ڕێنوێنیم نەکات بۆ یەکخواپەرستی وپەرستنی خۆی بەتاک وتەنھایی ئەوا منیش لەو گەل وھۆز وخەڵکە گومڕا وسەرلێشێواوە دەبم، کە زۆر دوورن لە ئاینی ھەق وڕاستیەوە

فَلَمَّا رَءَا ٱلشَّمْسَ بَازِغَةًۭ قَالَ هَـٰذَا رَبِّى هَـٰذَآ أَكْبَرُ ۖ فَلَمَّآ أَفَلَتْ قَالَ يَـٰقَوْمِ إِنِّى بَرِىٓءٌۭ مِّمَّا تُشْرِكُونَ ﴿٧٨﴾

جا کاتێکیش خۆری دی کە ھەڵھات ووتی: ئەوەی کە ھەڵھات پەروەردگاری منە، چونکە گەورەترە لە مانگ وئەستێرەکانی تر، وە کاتێکیش کە شەو داھات وخۆر ئاوا بوو، ووتی: ئەی گەل وھۆز وخزمینە، بەڕاستی من بەریم لەو شتانەی کە کردوتانن بەھاوەڵ وشەریکی خوای گەورە

إِنِّى وَجَّهْتُ وَجْهِىَ لِلَّذِى فَطَرَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ حَنِيفًۭا ۖ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ﴿٧٩﴾

بێگومان من ئاینی خۆم پوختە کردووە وڕووم کردە ڕووی پیرۆزی ئەو زاتەی کە ئاسمانەکان وزەوی دورستکردووە، نەک وەك پەرستنی ئەوانەی پێشووتر، وە لەھەموو ھاوەڵدانان وبڕیاردانێکیش بۆ خوای گەورە لا مداوە بەرەو یەکخواپەرستی پاڵفتە وبێ غەل وغەش ھەنگاوم ناوە، وە من لەو کەسانەش نیم کە ھاوبەشی بۆ دادەنێن ولەبری خوا شتی تر دەپەرستن

وَحَآجَّهُۥ قَوْمُهُۥ ۚ قَالَ أَتُحَـٰٓجُّوٓنِّى فِى ٱللَّهِ وَقَدْ هَدَىٰنِ ۚ وَلَآ أَخَافُ مَا تُشْرِكُونَ بِهِۦٓ إِلَّآ أَن يَشَآءَ رَبِّى شَيْـًۭٔا ۗ وَسِعَ رَبِّى كُلَّ شَىْءٍ عِلْمًا ۗ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ ﴿٨٠﴾

جا کاتێک ئیبراھیم بەتەواوی لە بتەکان دوور کەوتەوە گەل وھۆزە بتپەرستەکەی کەوتنە دەمەقاڵی وناکۆکی لەگەڵیدا لەسەر یەکخواپەرستی، وە ترساندیان بەوەی کە بتەکانیان دووچاری زەرەروزیانیان دەکات، ئەویش پێی ووتن: ئایا ئێوە لەبارەی یەکخواپەرستی وتاک وتەنھایی ئەوەوە دەمەقاڵێم لەگەڵدا دەکەن وناکۆکن لەگەڵمدا؟ لەکاتێکدا پەروەردگارم یارمەتیداوم بۆ یەکخواپەرستی، وە دڵنیابن من لە بتەکانی ئێوەش ناترسم کە کردوتانن بەھاوەڵی خوا، چونکە ئەوانە ناتوانن ھیچ زەرەر وزیانێکم پێ بگەیەنن مەگەر خوای گەورە بیەوێت وحەز بکات تووشی ناڕەحەتیەکم بکات ئەگینا ئەوانە ناتوانن ھیچ زیانێکم پێ بگەیەنن، وە ھیچ شتێکیش لە ئاسمانەکان وزەوی لە عیلم وزانیاری خوای گەورە وون نابێت، دەی گەلی من ئیتر بۆ بیر ناکەنەوە لەو بێباوەڕی وھاوەڵ بڕیاردانەی لەسەرینی، بۆ وازی لێ ناھێنن وباوەڕ ناھێنن بەخوای تاک وتەنھا؟ لاپەڕە ١٣ لە ٢٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَكَيْفَ أَخَافُ مَآ أَشْرَكْتُمْ وَلَا تَخَافُونَ أَنَّكُمْ أَشْرَكْتُم بِٱللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِۦ عَلَيْكُمْ سُلْطَـٰنًۭا ۚ فَأَىُّ ٱلْفَرِيقَيْنِ أَحَقُّ بِٱلْأَمْنِ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿٨١﴾

چۆن من لەو بتانە بترسم کە لەبری خوا دەیانپەرستن؟ بەڵام ئێوە ناترسن لەو لەسەرنجامی پەرستنی ئەو بتانەی کە کردوتانن بە شەریک وھاوەڵی خوا بەبێ بوونی ھیچ بەڵگە وبورھانێک لەسەر ئەوەی کە دەیکەن؟! ئاخوا ئیتر کام دەستە وکۆمەڵمان، دەستەی یەکخواپەرستان، یان دەستەی ھاوەڵ بڕیاردەران لەپێشترین بەئاسایش وئەمن وسەلامەتی؟ ئەگەر ئێوە دەزانن کامیان لە پێشترە دەی شوێنی ئەوەیان بکەون، بێگومان ئەوەیان لەپێشترە بۆ شوێن کەوتن دەستەی باوەڕداران ویەکخواپەرستانە

ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَلَمْ يَلْبِسُوٓا۟ إِيمَـٰنَهُم بِظُلْمٍ أُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُمُ ٱلْأَمْنُ وَهُم مُّهْتَدُونَ ﴿٨٢﴾

ئەوانەی باوەڕیان بەخوا ھێناوە، وە شوێن شەریعەتی ئیسلام کەوتوون، وە باوەڕەکەشیان تێکەڵاوی شیرک وبتپەرستی نەکردووە، ئاسایش ونەبوونی ترس لەسزای خوا ھەر بۆ ئەوانە وبۆ کەسی تر نیە، ئەوانە سەرکەوتون خوای گەورە سەرکەوتووی کردوون بۆ ڕێگای ھیدایەتی وڕێنوێنی بۆلای ھەق وڕاستی

وَتِلْكَ حُجَّتُنَآ ءَاتَيْنَـٰهَآ إِبْرَٰهِيمَ عَلَىٰ قَوْمِهِۦ ۚ نَرْفَعُ دَرَجَـٰتٍۢ مَّن نَّشَآءُ ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌۭ ﴿٨٣﴾

ئەمانە چەند بەڵگەیەک بوون کە پێشتر لە ئایەتی: ﴿فأي الف ريقين أحق بالأمن ﴾ باسکران، کە ئیبراھیم بەو بەڵگانە سەرکەوت بەسەر گەڵ وھۆزەکەیدا تاوەکو ھەرچی بەڵگەیان ھەبوو ھەموویانی وەڵامدایەوە، ئائەوانە بەڵگەگەلێکی ئێمە بوون بەخشیمان بەئیبراھیم تا بەھۆیانەوە سەرکەوێت بەسەر بەڵگەی گەل وھۆزەکەیدا، جا ھەر کەسێکیشمان بوێت لەبەندەکانمان پلەوپایەیان لەدونیا ودواڕۆژدا بەرز دەکەینەوە، ئەی پێغەمبەر پەروەردگارت زۆر دانا وکاربەجێیە لەکار وباری دروستکراوەکانی وبەڕێوەبەردنیان، وە زۆریش زانا وشارەزایە بە بەندەکانی

وَوَهَبْنَا لَهُۥٓ إِسْحَـٰقَ وَيَعْقُوبَ ۚ كُلًّا هَدَيْنَا ۚ وَنُوحًا هَدَيْنَا مِن قَبْلُ ۖ وَمِن ذُرِّيَّتِهِۦ دَاوُۥدَ وَسُلَيْمَـٰنَ وَأَيُّوبَ وَيُوسُفَ وَمُوسَىٰ وَهَـٰرُونَ ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ ﴿٨٤﴾

ى دوای ئەوەی ئیبراھیم (سڵاوی خوای لێ بێت) بێھیوا بوو لەمناڵ بوونی خێزانی، خوای گەورە ئیسحاقی پێ بەخشی، وە یەعقوبیشی بەخشیە ئیسحاق، واتا کوڕ وکوڕەزای بەخشیە ئیبراھیم، وە ھەموویشیان ڕێنومایی کرد بۆ سەر ڕێگای ڕاست، وە پێش ئەوانیش نوحمان ڕێونمایی کرد، وە لەناو زوڕیەت ونەوەکانی نوحیشدا ھەریەک لە داود وسولەیمانی کوڕی وئەیوب ویوسف وموسی وھارونی برایمان (سەلامی خوایان لەسەر بێت) ڕێنومایی کرد بۆ سەر ڕێگای ھەق وڕاستی، وە ئێمە بەو شێوەیەی کە پاداشتی پێغەمبەرانمان دایەوە لەسەر چاکەکانیان، ھەر بەو شێوەیەش پاداشتی چاکەکارانیلتریش دەدەینەوە لەسەر چاکەکانیان

وَزَكَرِيَّا وَيَحْيَىٰ وَعِيسَىٰ وَإِلْيَاسَ ۖ كُلٌّۭ مِّنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ ﴿٨٥﴾

وە ھەروەھا ھەریەک لەزەکەریا ویەحیی وعیسای کوڕی مەریەم وئیلیاسمان (سەلامی خوای لێ بێت) ڕێنومایی کرد بۆ سەر ڕێگای ھەق وڕاستی، وە گشت ئەو پێغەمبەرانە لەپیاوچاکانی خوا بوون، بۆیە خوای گەورەش ھەڵیبژاردن وکردنی بەپێغەمبەر. ل

وَإِسْمَـٰعِيلَ وَٱلْيَسَعَ وَيُونُسَ وَلُوطًۭا ۚ وَكُلًّۭا فَضَّلْنَا عَلَى ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٨٦﴾

وە ھەروەھا ئیسماعیل وئەلیەسع ویونس ولوتیشمان ڕێنومایی کرد بۆ سەر ڕێگای ھەق وڕاستی، وە ھەریەک لەو پێغەمبەرانە ولەسەروو ھەمووشیانەوە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) فەزڵ وقەدریانماندان بەسەر گشت خەڵکی سەر زەویدا

وَمِنْ ءَابَآئِهِمْ وَذُرِّيَّـٰتِهِمْ وَإِخْوَٰنِهِمْ ۖ وَٱجْتَبَيْنَـٰهُمْ وَهَدَيْنَـٰهُمْ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ ﴿٨٧﴾

وە لە باوباپیران ونەوەکانیان وھەندێک لەبراکانیشیان کۆمەڵێکی زۆرمان ڕێنومایی کردن بۆ سەر ڕێگای ھەق وڕاستی، وە ھەڵمانبژاردن وکردمانن بەپێغەمبەر، وەشارەزای ڕێگای ڕاست ودروستمان کردن کە ڕێگای یەکخواپەرستی وگوێڕایەڵی فەرمانەکانیەتی. لاپەڕە ١٤ لە ٢٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

ذَٰلِكَ هُدَى ٱللَّهِ يَهْدِى بِهِۦ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ ۚ وَلَوْ أَشْرَكُوا۟ لَحَبِطَ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿٨٨﴾

ئەوەی کردمان لەرێنومایی کردنیان بۆ سەر ڕێگای ھەق وڕاستی بەتەوفیق ویارمەتی خوای گەورەبوو، ئەو یارمەتی ھەرکەس لەبەندەکانی دەدات کە بیەوێت، ئەگەر ئەو پێغەمبەرانە ھاوبەشیان بۆ خوا دانابا ئەوا ھەموو کارەکانیان پووچەڵ دەبوویەوە، چونکە ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا تەواوی کارە باشەکان پووچەڵ دەکاتەوە

أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَـٰهُمُ ٱلْكِتَـٰبَ وَٱلْحُكْمَ وَٱلنُّبُوَّةَ ۚ فَإِن يَكْفُرْ بِهَا هَـٰٓؤُلَآءِ فَقَدْ وَكَّلْنَا بِهَا قَوْمًۭا لَّيْسُوا۟ بِهَا بِكَـٰفِرِينَ ﴿٨٩﴾

ئەو پێغەمبەرانەی کە باسکران کتێب ونامە وحیکمەت وپێغەمبەرێتیمان پێدان، جا ئەی موحەممەد ئەگەر گەل وھۆزەکەت باوەڕ نەکەن بەپێغەمبەرێتی وپەرتووک وحیکمەتی ئەو پێغەمبەرانە ئەوا گەلانێکی تر ئامادە وساز دەکەین کە بێباوەڕ نابن پێیان، بەڵکو باوەڕدارن پێی ودەستیان پێوە گرتووە، ئەوانیش کۆچەریەکان ویاریدەدەرەکانن (أنصار وموھاجیرەکان) وە ئەوانەیش دوای ئەوان بەچاکی شوێن ئەوان دەکەون

أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ هَدَى ٱللَّهُ ۖ فَبِهُدَىٰهُمُ ٱقْتَدِهْ ۗ قُل لَّآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا ۖ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرَىٰ لِلْعَـٰلَمِينَ ﴿٩٠﴾

ئائەو پێغەمبەرانە وئەوانەیشی باسکران لەباوباپیران ونەوە وبراکانیان ھەموویان بەڕاستی شوێن ھیدایەت وڕێنوێنی خوای گەورە کەوتوون، دەسا ئێوەش ئەی موحەممەد شوێن ئەوان بکەون چاو لەوان بکەن، تۆیش ئەی پێغەمبەری خوا بڵێ بە گەل وھۆزەکەت: من لەبەرامبەر گەیاندی ئەم قورئانە وئەم ئاینە داوای ھیچ پاداشتێکیتان لێناکەم، وە ئەم قورئانەیش تەنھا ئامۆژگاریە بۆ خەڵکی ھەموو جیھان بە مرۆڤ وجنۆکەوە، تاوەکو ڕێگای ڕاست ودروستی پێ دەربکەن وئاشنا بن بەھۆیەوە

وَمَا قَدَرُوا۟ ٱللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِۦٓ إِذْ قَالُوا۟ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ عَلَىٰ بَشَرٍۢ مِّن شَىْءٍۢ ۗ قُلْ مَنْ أَنزَلَ ٱلْكِتَـٰبَ ٱلَّذِى جَآءَ بِهِۦ مُوسَىٰ نُورًۭا وَهُدًۭى لِّلنَّاسِ ۖ تَجْعَلُونَهُۥ قَرَاطِيسَ تُبْدُونَهَا وَتُخْفُونَ كَثِيرًۭا ۖ وَعُلِّمْتُم مَّا لَمْ تَعْلَمُوٓا۟ أَنتُمْ وَلَآ ءَابَآؤُكُمْ ۖ قُلِ ٱللَّهُ ۖ ثُمَّ ذَرْهُمْ فِى خَوْضِهِمْ يَلْعَبُونَ ﴿٩١﴾

ى بتپەرست وموشریکەکان وەک پێویست ڕێزیان لەخوا نەگرت ونەیانناسی کاتێک بە پێغەمبەرەکەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) وتیان: خوای گەورە ھیچ وەحی ونیگایەکی نەکردووە بۆ ھیچ مرۆڤێک، ئەی پێغەمبەر تۆیش پێیان بڵێ: ئەی کێ تەوراتی ناردە خوارەوە بۆ موسا کە بووە ھۆی نوور وڕوناکی وڕێنموێنی بۆ گەلەکەی؟ جولەکەکان دەیخەنە ناو دەفتەرەوە وھەڵی دەگرن ئەوەی تەبا بێت لەگەڵ ھەوا وئارەزوویاندا ئاشکرای دەکەن وئەوەشی پێچەوانەی ئارەزوویان بێت دەیشارنەوە و بەکەسی ناڵێن، وەک ئەو سیفەتانەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کە لە تەوراتدا باسکراوە، وە ئەی عەرەب ئەوەی لەم قورئانەشەوە ئێوە فێری بوون لەو ھەواڵانەی کە تێدا ھاتووە کە نەخۆتان ونە باوباپیرانیشتان نەتاندەزانی، ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: خوای گەورە ناردویەتیە خوارەوە، پاشان وازیان لێ بھێنە با بەگومڕایی وسەرگەردانی خۆیانەوە بتلێنەوە وگاڵتە بكەن تا ئەو كاتەی یەقینیان بۆ دێت

وَهَـٰذَا كِتَـٰبٌ أَنزَلْنَـٰهُ مُبَارَكٌۭ مُّصَدِّقُ ٱلَّذِى بَيْنَ يَدَيْهِ وَلِتُنذِرَ أُمَّ ٱلْقُرَىٰ وَمَنْ حَوْلَهَا ۚ وَٱلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِٱلْـَٔاخِرَةِ يُؤْمِنُونَ بِهِۦ ۖ وَهُمْ عَلَىٰ صَلَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ ﴿٩٢﴾

ى ئەی پێغەمبەر ئەم قورئانەیش پەرتووکێکە بۆمان دابەزاندویت، پەرتوکێکی پیرۆز وتەواوی پەرتووک ونامە ئاسمانییەکانی تر پێش خۆی بەڕاست دادەنێت، ئەم قورئانەمان دابەزاند بۆت تاوەکو خەڵکی مەککە وتەواوی خەڵکانی تریشی لە ڕۆژھەڵات وڕۆژئاوا پێ بترسێنت وڕێنموێنی بکرێن پێی، ئەوانەیشی کە باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی ھەیە باوەڕیان بەم قورئانە ھەیە وکاریشی پێدەکەن، وە پارێزگاری دەکەن لە نوێژەکانیان بەتەواوی پایە وفەرز وسوننەتەکانیەوە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بەو شێوەیەی شەریعەتی ئیسلام باسی کردووە جێبەجێی دەکەن. لاپەڕە ١٥ لە ٢٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوْ قَالَ أُوحِىَ إِلَىَّ وَلَمْ يُوحَ إِلَيْهِ شَىْءٌۭ وَمَن قَالَ سَأُنزِلُ مِثْلَ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ ۗ وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلظَّـٰلِمُونَ فِى غَمَرَٰتِ ٱلْمَوْتِ وَٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ بَاسِطُوٓا۟ أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوٓا۟ أَنفُسَكُمُ ۖ ٱلْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ ٱلْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ غَيْرَ ٱلْحَقِّ وَكُنتُمْ عَنْ ءَايَـٰتِهِۦ تَسْتَكْبِرُونَ ﴿٩٣﴾

کێ لەو کەسە ستەمکارتە کە درۆ بەدەم خوای گەورەوە ھەڵدەبەستێت، بەوەی بڵێ: خوای گەورە ھیچی بۆ سەر مرۆڤەکان دانەبەزاندووە، یان بڵێ: خوای گەورە وەحی بۆ من ناردووە، واللەی خوا ھیچ وەحیەکی بۆ نەناردووە، یان بڵێ: منیش دەتوانم وەک قورئانەکەی اللە دابەزێنم، جا ئەی پێغەمبەر ئەگەر ئەو ستەمکارانەت لەکاتی سەرەمەرگدا بینی، وە فریشتەکانیش دەستیان بۆ درێژ دەکەن بۆ لێدان وسزادانیان، ئەو کاتە بەرقێکەوە پێیان دەڵێن: دە گیانی خۆتان لەجەستەتان دەربھێنن، وە ئێمە دەری دەھێنن ودەیکێشین، وە پێیشان دەڵێن: وا ئەمڕۆش بەوپەڕی سەرشۆڕی وڕیسواییەوە سزا دەدرێن بەھۆی ئەو درۆ ودەلەسانەی کە بەدەم خواتانەوە دەتانکردن، بەوەی بانگەشەی پێغەمبەرێتی وھاتنی وەحی وھاوشێوەی ئەوەی خوا نادرویەتی بۆ پێغەمبەرەکانی ئەو بانگەشەیەتان دەکرد، وە بەھۆی ئەوەش کە خۆتان بەگەورەتر لەوە دەزانی کە باوەڕ بەئایەت وبەڵگە ونیشانەکانی خوا بکەن، جا ئەگەر ئەوە ببینیت ئەی پێغەمبەر ئەوا بەڕاستی کارێکی نەشیاویان لێ دەبینیت

وَلَقَدْ جِئْتُمُونَا فُرَٰدَىٰ كَمَا خَلَقْنَـٰكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍۢ وَتَرَكْتُم مَّا خَوَّلْنَـٰكُمْ وَرَآءَ ظُهُورِكُمْ ۖ وَمَا نَرَىٰ مَعَكُمْ شُفَعَآءَكُمُ ٱلَّذِينَ زَعَمْتُمْ أَنَّهُمْ فِيكُمْ شُرَكَـٰٓؤُا۟ ۚ لَقَد تَّقَطَّعَ بَيْنَكُمْ وَضَلَّ عَنكُم مَّا كُنتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿٩٤﴾

وە لەڕۆژی دواییدا پێیان دەوترێت: ئەوا ئەمڕۆ بەتاک وتەنھا گەڕانەوە لا مان، نەماڵ وسەروەت وسامان، ونە پلە وپایە وکورسی ودەسەڵات لەگەڵتان نەھاتن، گەڕانەوە لا مان ھەروەک ئەو رۆژەی کەدروستمانکردن بەڕووت وقوتی وخەتەنە نەکراوی، بێ ماڵ وسەروەت وسامان، وە ئەوەشی کە پێمان دابوون لە ماڵ وسامانی دونیا ھەموویتان بەناچاری بەجێھێشت، وە ئەمرۆ ئەو بتانەی کە کردبووتانن بە بەنێوەندگیر وتکاکار ھیچیان نابینین لەگەڵتان بن! ئەو بتانەی کە کردبووتانن بەھاوەڵ وھاوبەشی خوا لەپەرستن وعیبادەتدا، بێگومان ھەموو پەیوەندیەک بچڕا لەنێوانتاندا، وە ئەو شتانەیش کە بەخەیاڵ کردبووتانن بەتکاکاری خۆتان وھاوبەشی خوا ھەموو تیاچوون و نەمان

۞ إِنَّ ٱللَّهَ فَالِقُ ٱلْحَبِّ وَٱلنَّوَىٰ ۖ يُخْرِجُ ٱلْحَىَّ مِنَ ٱلْمَيِّتِ وَمُخْرِجُ ٱلْمَيِّتِ مِنَ ٱلْحَىِّ ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ ۖ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ ﴿٩٥﴾

بێگومان ھەر خوای گەورەیە ناوکی دانەوێڵە لەپاش ڕوواندنی لە زەویدا دەقڵیشێنێت وڕووەک وکشتوکاڵی لێ دەڕوێنێت، وە ناوکەكان دەقڵیشێنێت ودار خورما وترێ و جگە لەوانی لێ دەردەھێنێت، زیندوو لە مردوو دەردەھێنێت، مرۆڤ وتەواوی گیاندارانی لە دڵۆپێک ئاو دەرھێناوە ودروستی کردوون، وە مردوویش لە زیندوو دەردەھێنێت، دڵۆپە ئاوێک لە مرۆڤ وھێلکەیەک لە مریشکێک دەردەھێنێت، ئەوەی ئەمانە دروست دەکات زاتی ئەو خوایەیە کە ئێوەشی دروست کردووە، دەی ئیتر ئەی بتپەرستینە چۆن لەو ھەق وڕاستییە لا دەدەن کە بەچاوی خۆتان جوانی دروستکراوەکانی دەستی پەروەردگار دەبینن

فَالِقُ ٱلْإِصْبَاحِ وَجَعَلَ ٱلَّيْلَ سَكَنًۭا وَٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ حُسْبَانًۭا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ ٱلْعَزِيزِ ٱلْعَلِيمِ ﴿٩٦﴾

ئەو خوایەی کەبەڕوناکی وگزنگی بەرەبەیان تاریکی شەوگار لەت دەکات، ئەو خوایەی کەشەوی گێڕاوە بەمایەی ئارامی بۆ خەڵکی تاوەکو پشووی تێدا بدەن پاش ماندوو بوون وھەوڵ وتێکۆشانیان لەڕزق وڕۆزی پەیدا کردن لەڕۆژدا، ئەو خوایەی کە خۆر ومانگی بەحسابێکی وورد ڕاگرتووە، ئەوەی باسکرا ھەمووی دەستکردی جوانی خوایە کە ئەندازەگیری خاوەن دەسەڵاتە کەھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە دەستکردی خوای زانایە کە ئاگاداری تەواوی دروستکراوەکانییەتی وە چیش بۆیان ساز وگونجاوە

وَهُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلنُّجُومَ لِتَهْتَدُوا۟ بِهَا فِى ظُلُمَـٰتِ ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ ۗ قَدْ فَصَّلْنَا ٱلْـَٔايَـٰتِ لِقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ ﴿٩٧﴾

ئەی نەوەکانی ئادەم ھەر زاتی اللەیە کەئەستێرەکانی بۆ دروستکردون تاوەکو بەھۆیەوە لە گەشت وسەفەرەکانتاندا ڕێگایان پێ بدۆزنەوە ئەگەر ھاتوو لەوشکانی ودەریادا ڕێگاتان لێ تێکچوو، بێگومان ھەموو بەڵگە ونیشانەکانمان ڕوون کردەوە کە بەڵگەن لەسەر دەسەڵات وقودرەتمان بۆ ئەوانەی کە تێرادەمێنن وبیردەکەنەوە لەو بەڵگە ونیشانانە وسوودیان لێ دەبینن. لاپەڕە ١٦ لە ٢٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ر

وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَنشَأَكُم مِّن نَّفْسٍۢ وَٰحِدَةٍۢ فَمُسْتَقَرٌّۭ وَمُسْتَوْدَعٌۭ ۗ قَدْ فَصَّلْنَا ٱلْـَٔايَـٰتِ لِقَوْمٍۢ يَفْقَهُونَ ﴿٩٨﴾

ھەر ئەویشە کەھەمووتانی لەتەنھا کەسێک کە باوکە ئادەمە دروست کردووە، بێگومان دروستکردنی ئێوە بەدروستکردنی باوکتان لە گڵ دەستی پێکرد، پاشان ئێوەی لەئەو دروستکرد، پاشان لەمناڵدانی دایکتان وپشتی باوکتانا مەحکەم دایمەزراندن، بێگومان ئێمە بەڵگە ونیشانەکانی خۆمان ڕوون دەکەینەوە بۆ ئەوانەی لە کەلام وگوفتاری خوا تێدەگەن. ب

وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَخْرَجْنَا بِهِۦ نَبَاتَ كُلِّ شَىْءٍۢ فَأَخْرَجْنَا مِنْهُ خَضِرًۭا نُّخْرِجُ مِنْهُ حَبًّۭا مُّتَرَاكِبًۭا وَمِنَ ٱلنَّخْلِ مِن طَلْعِهَا قِنْوَانٌۭ دَانِيَةٌۭ وَجَنَّـٰتٍۢ مِّنْ أَعْنَابٍۢ وَٱلزَّيْتُونَ وَٱلرُّمَّانَ مُشْتَبِهًۭا وَغَيْرَ مُتَشَـٰبِهٍ ۗ ٱنظُرُوٓا۟ إِلَىٰ ثَمَرِهِۦٓ إِذَآ أَثْمَرَ وَيَنْعِهِۦٓ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكُمْ لَـَٔايَـٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ ﴿٩٩﴾

ھەر زاتی اللەیە کە لەھەورەکانی ئاسمانەوە باران دەبارێنێت؛ وە ھەموو جۆرە ڕووەکێکی پێ دەڕوێنین، پاشان لەویشەوە سەوزە گیا وگوڵ وگوڵزار ودرەختەکانی لێ دەڕوێنین، لەویش چەندین دانەوێڵەی کەڵەک بوو لەسەر یەک لێ پەیدا دەکەین، وەک دانەی ناو گوڵە گەنمەکان، وە لەگوڵی دارخورمایشەوە ھێشووی چڕوپڕ وشۆڕەوە بوو دەڕوێنین، کە کەسانی دانیشتوو وڕاوەستاو دەتوانن دەستی پێ بگەیەنن، ھەروەھا چەندان باخی ڕەزە مێویان بۆ دەڕوێنین، لەگەڵ زەیتون وھەنار کە گەڵاکانیان ھاوشێوەی یەکترن، بەڵام بەروبوم وتام وچێژیان لەیەک جیاوازن، جا ئەی خەڵکینە جوان بڕوانن وتێڕامێنن لە بەروبومەکانیان لەسەرەتای دەرکەوتنیانەوە، تاکاتی پێگەیشتن ولێکردنەوەیان، بزانن کێ ئەم ھەمووە گۆڕانکاریانە دەخولقێنێت؟! بێگومان لەوانەی کە باسمانکردن گەلێک نیشانە وبەڵگەی ڕوون وئاشکرا ھەن لەسەر دەسەڵاتی خوای گەورە بۆ گەل وھۆزێک کەباوەڕیان بەخوا ھەیە، ئەوانە سوود لەم بەڵگە ونیشانانە وەردەگرن

وَجَعَلُوا۟ لِلَّهِ شُرَكَآءَ ٱلْجِنَّ وَخَلَقَهُمْ ۖ وَخَرَقُوا۟ لَهُۥ بَنِينَ وَبَنَـٰتٍۭ بِغَيْرِ عِلْمٍۢ ۚ سُبْحَـٰنَهُۥ وَتَعَـٰلَىٰ عَمَّا يَصِفُونَ ﴿١٠٠﴾

بتپەرست وموشریکەکان جنۆکەکان دەکەنە ھاوەڵ وھاوبەشی خوا لە پەرستندا، کاتێک باوەڕیان وابوو کە سوود وزیانیان دەگەیەنن، لەکاتێکدا خوای گەورە دروستی کردن، وە جگە لەوانی دروست نەکردبوو، وە ھەر ئەویش لەپێشتر بوو کە بیپەرستن، وە ھەر بەو نەزانین ودرۆ ودەلەسەی خۆیانەوە کوڕیان بۆ خوا بڕیاردا وەک چۆن جولەکە وگاورەکان عوزەیر وعیسایان کردە کوڕی خوا، وە بتپەرست وموشریکەکان فریشتەکانیان کردە کچی خوا، پاکوبێگەردی بۆ خوای گەورە لەوەی کە خەڵکانی شوێنکەوتەى پوچەڵ وناھەق وەسفی دەکەن

بَدِيعُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُۥ وَلَدٌۭ وَلَمْ تَكُن لَّهُۥ صَـٰحِبَةٌۭ ۖ وَخَلَقَ كُلَّ شَىْءٍۢ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ ﴿١٠١﴾

اللە تەعالا بەدیھێنەری ئاسمانەکان وزەویە بەشێوەیەک کە ھاوشێوەی پێشتر نەبووە، باشە خوایەکی بەدەسەڵاتی لەو شێوەیە چۆن مناڵ بۆ خۆی بڕیار دەدات کە لەبنەڕەتدا ژن وھاوسەری نیە؟! ئەو ھەموو شتێکی دروستکردووە، وە زانا وئاگادارە بەھەموو شتێک، وە ھیچ شتێکی لا شاراوە ونھێنی نیە

ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ ۖ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ خَـٰلِقُ كُلِّ شَىْءٍۢ فَٱعْبُدُوهُ ۚ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ وَكِيلٌۭ ﴿١٠٢﴾

ئەی خەڵکینە ئەو خوایە کەخاوەنی ئەو سیفەتە جوانانەیە پەروەردگاری ئێوەیە، جگە لەویش ھیچ پەروەردگارێکی ترتان نیە، وە ھیچ پەرستراوێکی بەھەقیشتان جگە لەو نیە، ھەر ئەویش خالق ودروستکەری ھەموو شتێکە، دەسا ئێوەیش ھەر ئەو بپەرستن، چونکە تەنھا ئەو شایستەی پەرستنە، وە ھەر ئەویش پارێزەری ھەموو شتێکە

لَّا تُدْرِكُهُ ٱلْأَبْصَـٰرُ وَهُوَ يُدْرِكُ ٱلْأَبْصَـٰرَ ۖ وَهُوَ ٱللَّطِيفُ ٱلْخَبِيرُ ﴿١٠٣﴾

چاوەکان ناتوانن ئەو ببینن ودەرکی ئەو ناکەن، لەکاتێکدا ئەو ھەموو چاوەکان دەبینیت ودەرکیان پێدەکات وئاگاداری ھەموویانە، زاتی ئەو زۆر نەرم ونیانە بەرامبەر بەندە چاک وساڵحەکانی، وە زۆریش شارەزا وئاگادارە پێیان. لاپەڕە ١٧ لە ٢٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قَدْ جَآءَكُم بَصَآئِرُ مِن رَّبِّكُمْ ۖ فَمَنْ أَبْصَرَ فَلِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَنْ عَمِىَ فَعَلَيْهَا ۚ وَمَآ أَنَا۠ عَلَيْكُم بِحَفِيظٍۢ ﴿١٠٤﴾

ئەی خەڵکینە لەلایەن پەروەردگارتانەوە بەڵگە ونیشانەی ڕوون ئاشکراتان بۆ ھاتووە، ھەرکەسێک لێی تێگەیشت وڕێێ پێدەرکرد وگوێڕایەڵی ئەوا بێگومان سوود وقازانجەکەی بۆ خۆی دەبێت، وە ھەرکەسیش لەئاستیدا کوێر بوو، وە دڵی نەداپێی ولێی تێنەکەیشت وگوێرایەڵی نەبوو، ئەوا زەرەر وزیانی تەنھا بۆ خۆی دەبێت وتاوانەکەی دەکەوێتە سەر خۆی، وە ئەی موحەممەد پێیان بڵێ کە من چاودێر نیم بەسەرتانەوە کە کاروکردەوەکانتان لەسەر بژمێرم وتۆماری بکەم لەسەرتان، بەڵکو من تەنھا پێغەمبەرێکم لەلایەن خواوە ڕەوانەکراوم، کە ئەو چاودێرە بەسەرتانەوە

وَكَذَٰلِكَ نُصَرِّفُ ٱلْـَٔايَـٰتِ وَلِيَقُولُوا۟ دَرَسْتَ وَلِنُبَيِّنَهُۥ لِقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ ﴿١٠٥﴾

ھەروەک بەڵگەکانمان جۆراو جۆر کردن لەسەر دەسەڵات وقودرەتی خوای گەورە ھەر بەو شێوەیە ئایەت ونیشانەکانیش جۆرا وجۆر دەکەین بۆ ھەڕەشە کردن وموژدەدان وئامۆژکاری بەندەکان، وە بتەپەرست وموشریکەکانیش دەڵێن: ئەم قورئانەی کەدەڵێیت: وەحی ونیگای خوایە ولەلایەن ئەوەوە بۆم ھاتووە وانیە، بەڵکو لای خاوەن کتێب وپەرتووكەکانی پێش خۆت خوێندووتە، وە دەشمانەوێت ھەق وڕاستی بۆ خەڵکی ڕوون بکەینەوە ئەویش بەوەی بەڵگە ونیشانەکان جۆرا وجۆر بکەین بۆ باوەڕدارانی ئومەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) چونکە ئەوان بەھەق وڕاستی ڕازین وشوێنی دەکەون

ٱتَّبِعْ مَآ أُوحِىَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ ۖ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ وَأَعْرِضْ عَنِ ٱلْمُشْرِكِينَ ﴿١٠٦﴾

ئەی پێغەمبەر شوێن ئەو ھەق وڕاستیە بکەوە کە پەورەردگارت نیگای بۆ کردویت وبەوەحی بۆی دابەزاندوویت، جگە لەو ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نیە، تۆیش خۆت سەرقاڵ مەکە بەسەرسەختی بێباوەڕان، چونکە لێپرسینەوەی ئەوان لای خوایە، وپشتیان لێ بکە وڕوو بکەرە پەروەردگارت

وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَآ أَشْرَكُوا۟ ۗ وَمَا جَعَلْنَـٰكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًۭا ۖ وَمَآ أَنتَ عَلَيْهِم بِوَكِيلٍۢ ﴿١٠٧﴾

ئەگەر پەروەردگارت بیویستایە کە ھیچ کەس ھاوبەشی بۆ دانەنایە، ئەوا ھیچ کەس ھاوبەشی بۆ دانەدەنا ونەیاندەتوانی ھاوبەشی بۆدابنێن، بەڵکو ھەموویان ڕێگای ڕاستیان دەەگرتەبەر، ئەوەش بزانە ئەی پێغەمبەر کەئێمە تۆمان نەکردووە بەچاودێر بەسەریانەوە کە کاروکردەوەیان بژمێريت وتۆماری بکەیت لەسەریان، وە پارێزەر وبریکاری کاروباریشیان نیە، بەڵکو تۆ تەنھا پێغەمبەر ونێردراوی خوایت، وە تەنھا ئەوەشت لەسەرە ئەوەی خوای گەورەش پێی ڕاگەیاندوویت بەوانی ڕابگەیەنیت

وَلَا تَسُبُّوا۟ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ فَيَسُبُّوا۟ ٱللَّهَ عَدْوًۢا بِغَيْرِ عِلْمٍۢ ۗ كَذَٰلِكَ زَيَّنَّا لِكُلِّ أُمَّةٍ عَمَلَهُمْ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِم مَّرْجِعُهُمْ فَيُنَبِّئُهُم بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿١٠٨﴾

مرجعهم فينبئهم بما كانوا يعملون ئەی باوەڕداران جنێو مەدەن بەو بتانەی کە ئەو موشریک وبتپەرستانە لەگەڵ خوا دەیانپەرستن، ئەگەرچی ئەو بتانە ڕسواترین شتن وھەر شایانی تانە وتەشەر وجنێو پێدانن، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەوانیش بە جەھل ونەفامی خۆیان جنێو نەدەن بەخوای گەورە وسنوور نەبەزێنن لەبەرامبەریدا ئێوە جنێو مەدەن بەخواکانیان، ھەروەک چۆن گومڕایی وسەرلێشێواویەکانیانمان بۆ ڕازاندونەتەوە، ھەر بەو شێوەیە بۆ ھەموو گەل ونەتەوەیەکیش کاروکردەوەکانیانمان لەچاکە وخراپە بۆ ڕازاندونەتەوە، ئەوانیش ھەر ئەوەی بۆیان ڕازێنرابوویەوە کاریان پێکرد وجێ بەجێیان کرد، لەپاشانیش لەڕۆژی دواییدا ھەر بۆلای خوای گەورە دەگەڕێنەوە، ئەویش لەھەموو کاروکردەوەیەک کەلە دونیادا کردوویانە ئاگاداریان دەکاتەوە، وە پاداشت وسزاشیان لەسەر دەداتەوە

وَأَقْسَمُوا۟ بِٱللَّهِ جَهْدَ أَيْمَـٰنِهِمْ لَئِن جَآءَتْهُمْ ءَايَةٌۭ لَّيُؤْمِنُنَّ بِهَا ۚ قُلْ إِنَّمَا ٱلْـَٔايَـٰتُ عِندَ ٱللَّهِ ۖ وَمَا يُشْعِرُكُمْ أَنَّهَآ إِذَا جَآءَتْ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿١٠٩﴾

موشریک وبتەپەرستەکان سوێندی قورسیان بەخوا خوارد ووتیان: ئەگەر ھاتوو موحەممەد ئەو بەڵگە ونیشانانەی بۆ ھێنان کە داوایان کردبوو ئەوا باوەڕی پێدەھێنن، جا تۆیش ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: بەڵگە ونیشانەکان لای من نیه تاوەکو بۆتان دابەزێنم بەڵکو لەلای خوای گەورەن ئەو ھەرکاتێک وویستی دایان دەبەزێنێت، ئەی باوەڕداران ئایا ئێوە دەزانن ئەو بتپەرستانە ئەگەر ئەو بەڵگە ونیشانە وموعجیزانەشیان بۆ بێت کە داوایان کردبوو ئایا باوەڕ ناھێنن؟ نەخێر ھەرگیز باوەڕ ناھێنن وبەردەوام دەبن لەسەر سەرسەختی وملھوڕی خۆیان، چونکە ئەوان نایانەوێت باوەڕ بھێنن وشوێن ھیدایەت وھەق وڕاستی بکەون. لاپەڕە ١٨ لە ٢٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَنُقَلِّبُ أَفْـِٔدَتَهُمْ وَأَبْصَـٰرَهُمْ كَمَا لَمْ يُؤْمِنُوا۟ بِهِۦٓ أَوَّلَ مَرَّةٍۢ وَنَذَرُهُمْ فِى طُغْيَـٰنِهِمْ يَعْمَهُونَ ﴿١١٠﴾

ئیتر ئێمە چاو ودڵیان لەئاست ھەق وڕاستیدا وەردەگێڕین، ھەروەک چۆن بەھۆی سەرسەختی وملھوریانەوە لەسەرەتاوە ڕوومان وەرگێران لەھیدایەت وباوەڕھێنان بەخوای گەورە، کەوابوو ھەر بەڵگە ونیشانە وموعجیزەیەکی تریشیان بۆبێت باوەڕناھێنن، بۆیە لەبەرامبەر ئەو کارەیاندا ئێمەیش لەسەرگەرادنی وسەرکەشی وگومڕایی خۆیاندا دەیانھێلینەوە تاوەکو لەگێژاوی بێباوەڕیدا ھەر بتلێنەوە

۞ وَلَوْ أَنَّنَا نَزَّلْنَآ إِلَيْهِمُ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةَ وَكَلَّمَهُمُ ٱلْمَوْتَىٰ وَحَشَرْنَا عَلَيْهِمْ كُلَّ شَىْءٍۢ قُبُلًۭا مَّا كَانُوا۟ لِيُؤْمِنُوٓا۟ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ يَجْهَلُونَ ﴿١١١﴾

ولكن أ ك ثرهم يجهلون ئەگەر بێتو ئەوەی پێشنیاریان کردبوو وەڵامیانمان بدایەتەوه وبۆمان بھێنایه وفریشتەمان بۆ دابەزاندایەتە خوارەوە وبەچاوی خۆیان بیانبینایە، وە مردووەکانیش لەگەڵیاندا قسەیان بکردایە وھەواڵی راستی ئەوەیان بدانایەتێ کە تۆ ھێناوتە بۆیان، وە ھەرچیەکیش ئەوان پێشنیاریان کردبوو ھەر ھەموویمان بۆ کۆ بکردنایەتەوە وبەدووچاوی سەری خۆیان بیانبینایە، ئەوا ھەر باوەڕیان نەدەھێنا بەو ئاینەی کە تۆ بۆت ھێناون، جگە لەوانە نەبێت کە خوای گەورە ویستی بێت کە ھیدایەت بدرێن وڕێنوێنی بکرێن، بەڵام زۆربەیان بێ ئاگان لەوە، ئەوان پەنا نابەنە بەر خوایوگەورە تاوەکو تەوفیقیان بدات بۆ ھیدایەت وڕێنوێنی

وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِىٍّ عَدُوًّۭا شَيَـٰطِينَ ٱلْإِنسِ وَٱلْجِنِّ يُوحِى بَعْضُهُمْ إِلَىٰ بَعْضٍۢ زُخْرُفَ ٱلْقَوْلِ غُرُورًۭا ۚ وَلَوْ شَآءَ رَبُّكَ مَا فَعَلُوهُ ۖ فَذَرْهُمْ وَمَا يَفْتَرُونَ ﴿١١٢﴾

ھەروەک چۆن تۆمان دووچاری تاقیکردنەوە کردووە بەوەی ئەو بتپەرست وموشریکانە دوژمنایەتیت دەکەن وباوەڕت پێ ناھێنن، بەھەمان شێوە هەموو پێغەمبەرانی پێش تۆیشمان تووشی تاقیکردنەوە کردووه، بۆ ھەر یەكێك لەو پێغەمبەرانە دوژمنانێك لە مرۆڤی سەركەش ودەرچوو له گوێڕایەڵی خوای گەوره ولە جنۆکەی سەركەشمان بۆ داناون، کە ھەندێکیان وەسوەسە دەخەنە دڵی ھەندێکی تریانەوە وخراپە وناھەقییان بۆ جوان دەکەنەوە ودەیڕازێننەوە بۆیان بۆ ئەوەی لەخشتەیان ببەن وفێڵیان لێ بکەن، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیویستایە کە ئەو کارە نەکەن ئەوا نەیاندەکرد، بەڵام خوای گەوره ئەو تاقیكردنەوەی ویستووه بۆیان، کەواتە تۆیش ئەی پێغەمبەر واز لەخۆیان ولەو درۆ ودەلەسەیەی ئەوان له بێباوەڕی وکاری بەتاڵیان بھێنە وخۆتیان پێوە ماندوو مەکه

وَلِتَصْغَىٰٓ إِلَيْهِ أَفْـِٔدَةُ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْـَٔاخِرَةِ وَلِيَرْضَوْهُ وَلِيَقْتَرِفُوا۟ مَا هُم مُّقْتَرِفُونَ ﴿١١٣﴾

با ئەوانەیش کە باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی نیە دڵی خۆیان بدەنه ئەو وەسوەسەی بۆ یەكتر دەیكەن وگوێی بۆ ڕابگرن، وە بۆ نەفس وناخی خۆیان پێی قایل بن وڕازی بن پێی، وە ھەر تاوان وگوناهێکیش دەکەن بابیکەن

أَفَغَيْرَ ٱللَّهِ أَبْتَغِى حَكَمًۭا وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ إِلَيْكُمُ ٱلْكِتَـٰبَ مُفَصَّلًۭا ۚ وَٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَـٰهُمُ ٱلْكِتَـٰبَ يَعْلَمُونَ أَنَّهُۥ مُنَزَّلٌۭ مِّن رَّبِّكَ بِٱلْحَقِّ ۖ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُمْتَرِينَ ﴿١١٤﴾

ئەی پێغەمبەر بەو بتپەرست وموشریکانە بڵێ کە لەگەڵ خوای گەورەدا جگە لە ئەو دەپەرستن، ئایا ماقووڵە ودەكرێ كەوا ڕازیبم بەوەی جگە لە خوای گەورە کەسێکی تر بکەمە دادوەری نێوان من وئێوە؟ کە ھەر ئەو خوایەیە ئەم قورئانەی دابەزاندووەتە سەرتان کە ھەموو شتێکی ڕوون کردووەتەوە وبە جوانی باسی كردووە، وە ئەو جولەکانەی کە تەوراتمان پێدان، وە ئەو گاورانەیش کە ئینجیلمان پێدان، چاک دەزانن ئەم قورئانەی كە دابەزێندراوەتە سەر تۆ ھەموو ھەق وڕاستیەکی لە خۆ گرتووە، چونکە لە ئەو دوو کتێبەی ئەواندا بەڵگەی ڕوون وئاشکرایان تێدا بە دی كردووە لەسەر ئەوە، کەوابوو ئیتر تۆ ھیچ گومان ودوو دڵیەکت نەبێت لەسەر ئەوەی وەحیمان بۆ كردووی

وَتَمَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ صِدْقًۭا وَعَدْلًۭا ۚ لَّا مُبَدِّلَ لِكَلِمَـٰتِهِۦ ۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ ﴿١١٥﴾

قورئانی پیرۆز گەیشتووەتە ئەوپەڕی ڕاستگۆیی لەگوفتار وھەواڵەکانیدا، کەس ناتوانێت دەستکاری وشەكانی بکات بیانگۆڕێت، هەر خوای گەورەیە بیسەری ووتار وگوفتاری بەندەکانیەتی وزانا وئاگاداریشە پێیان وھیچ شتێکیشی لا نھێنی وشاراوە نیە، وە سزای سەختی ئەوانەیش دەدات کە دەیانەوێت گوفتار وکەلامی بگۆڕن. لاپەڕە ١٩ لە ٢٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَإِن تُطِعْ أَكْثَرَ مَن فِى ٱلْأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ ﴿١١٦﴾

ئەی پێغەمبەر ئەگەر تەقدیر وا بوایە کە گوێڕایەڵی زۆربەی خەڵکی سەر زەویت بکردایە ئەوا لەسەر ڕێگای دینی خوای گەورە لایان دەدایت وگومڕایان دەکردیت، بەڵام سوننەتی خوای گەورە وایە کە ھەق وڕاستی لەگەڵ کەمینەدایە، چونکە زۆربەی خەڵکی تەنھا شوێنی ئەو گومان ودوو دڵییە دەکەون کەھیچ بەڵگە وپاڵپشتیەکی نییە، ئەوان وایان گومان دەبرد کە پەرستراوەکانیان لەخوایان نزیک دەکەنەوە، کەچی ئەوان لەوەدا درۆ دەكەن

إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ مَن يَضِلُّ عَن سَبِيلِهِۦ ۖ وَهُوَ أَعْلَمُ بِٱلْمُهْتَدِينَ ﴿١١٧﴾

ئەی پێغەمبەر پەروەردگارت زاناترە وزۆر باشتر ئاگاداری حاڵی ئەو کەسانەیە کە گومڕا بوون ولەسەر ڕێگاکەی ئەو لایانداوە، وە زاناترین كەسە بە ئەو کەسانەی ھیدایەتیان وەرگرتووە وڕێنوێنی کراون، وە ھیچ شتێکی لەوانە لا شاراوە ونھێنی نییە

فَكُلُوا۟ مِمَّا ذُكِرَ ٱسْمُ ٱللَّهِ عَلَيْهِ إِن كُنتُم بِـَٔايَـٰتِهِۦ مُؤْمِنِينَ ﴿١١٨﴾

دەسا ئەی خەڵکینە ئێوە لەو ئاژەڵ وگیاندارانە بخۆن کە لەکاتی سەربڕیندا ناوی خوایان لەسەر ھێنراوە، ئەگەر ئێوە بەڕاستی باوەڕتان ھەیە بە بەڵگە ونیشانە ڕوون وئاشکراکانی

وَمَا لَكُمْ أَلَّا تَأْكُلُوا۟ مِمَّا ذُكِرَ ٱسْمُ ٱللَّهِ عَلَيْهِ وَقَدْ فَصَّلَ لَكُم مَّا حَرَّمَ عَلَيْكُمْ إِلَّا مَا ٱضْطُرِرْتُمْ إِلَيْهِ ۗ وَإِنَّ كَثِيرًۭا لَّيُضِلُّونَ بِأَهْوَآئِهِم بِغَيْرِ عِلْمٍ ۗ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِٱلْمُعْتَدِينَ ﴿١١٩﴾

ئەی باوەڕداران چی شتێک ڕێگریتان لێدەکات کە لەو ئاژەڵ وگیاندارانە بخۆن کە لەکاتی سەربڕیندا ناوی خوایان لەسەر ھێنراوە، لە كاتێكدا خوای گەورە ئەوەی کە حەرامی کردووە لەسەرتان بۆی ڕوونکردونەتەوە، بۆیە پێویستە لەسەرتان وازی لێ بھێنن، ئیللا مەگەر کاتێک نەبێت لەبەر ناچاری ھانای بۆ بەرن، چونکە ناچاری حەرامەکان حەڵاڵ دەكات وڕێگای پێدەدات، وە بێگومان زۆرێک لە بتپەرست وموشریکەکان شوێنکەوتوانیان دوور دەخەنەوە لەھەق وڕاستی بەھۆی ئەو ڕا وبۆچوونە خراپانەی كە هەر بەنەفامی خۆیان لەسەرین، لە كاتێكدا ئەوەی خوای گەورە حەرامی کردووە بۆیان ئەوان حەڵاڵی دەکەن لە گۆشتی مردارەوە بوو وجگە لەوەش، وە ئەوەشی خوای گەورە حەڵاڵی کردووە بۆیان حەرامی دەکەن، لە بەحیرە (بەحیرە: بریتییە لە ووشترێک پێنج جار زاوزێی کردبێت وپێنجەم جار بەچكەیەكی مێی بووبێت ئەو كات گوێیان لەت دەكرد وحەرامیان دەكرد لە سەر خۆیان) ووەصیلە ( وەصیلە: بریتیە لەو ئاژەڵەی ئەگەر مێی بوایە ئەوا بۆ خۆیان بوو وە ئەگەر نێرەی بوایە بۆ بتەكانیان سەریان دەبڕی، وە ئەگەر نێرە ومێی بوایە دەیانگوت: بە براكەیدا گەیشت ئەوا چیتر نێرەكانیان بۆ بتەكانیان سەر نەدەبڕی) وە حامی وجگە لەوانەش ( حامی: ئەگەر نێرەی ئاژەڵێك لە وەچی (پشتی) دە مێ بهاتایە ئیتر ئەیانوت: ئەمە پشتی پارێزراوەو نابێت هیچ كەسێك سواری بێت وهیچ لەوەرگایەكی لێ قەەغە نەدەكرا)، بێگومان ئەی پێغەمبەر خوای گەورە زاناتر وشارەزاترە بەوانەی کە سنوورەکانی خوا دەبەزێنن، وە لەڕۆژی دواییشدا سزای ئەوانە دەدات کە سنورەکانیان بەزاندووە

وَذَرُوا۟ ظَـٰهِرَ ٱلْإِثْمِ وَبَاطِنَهُۥٓ ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكْسِبُونَ ٱلْإِثْمَ سَيُجْزَوْنَ بِمَا كَانُوا۟ يَقْتَرِفُونَ ﴿١٢٠﴾

ئەی خەڵکینە واز بھێنن لە ئەنجامدانی سەرپێچی خوا لە ئاشكراو نھێنیدا، چونکە بێگومان ئەوانەی کە بەنھێنی یان بەئاشکرا سەرپێچی ئەنجام دەدەن ئەوا خوای گەورە سزای ئەو کارانەیان دەداتەوە لەڕۆژی دواییدا

وَلَا تَأْكُلُوا۟ مِمَّا لَمْ يُذْكَرِ ٱسْمُ ٱللَّهِ عَلَيْهِ وَإِنَّهُۥ لَفِسْقٌۭ ۗ وَإِنَّ ٱلشَّيَـٰطِينَ لَيُوحُونَ إِلَىٰٓ أَوْلِيَآئِهِمْ لِيُجَـٰدِلُوكُمْ ۖ وَإِنْ أَطَعْتُمُوهُمْ إِنَّكُمْ لَمُشْرِكُونَ ﴿١٢١﴾

أ طعتموهم إ نكم لمشركون ئەی موسڵمانان ئەو گیاندارانەی کە ناوی خوایان لەسەر نەھێنراوە لەکاتی سەربڕیندا لێیان مەخۆن، جا ئەگەر ناوی غەیری خوای لەسەر ھێنرا بێت یان نەیشھێنرابێت، (واتە:پێویست دەکات ئاژەڵ وگیاندار لەکاتی سەربڕیندا ناوی خوایان لەسەر بھێنرێت)، وە بزانن خواردنی گۆشتی ئەوانە دەرچوونە لە گوێڕایەڵی فەرمانی خوا بۆ سەرپێچیكردنی، وە بێگومان شەیتانەکانیش وەسوەسە دروست دەکەن بۆ دۆست وپشتیوانەکانیان تاوەکو دەمەقاڵێت لەگەڵدا بکەن لەسەر خواردنی گۆشتی مردارەوە بوو، جا ئەی موسڵمانان ئەگەر ئێوە گوێڕایەڵیان بکەن لەو گومانانە - حەڵاڵكردنی گۆشتی مردارەوە بوو - ئەوا ئێوە وئەوان وەک یەکتان لێدێت لە ھاوەڵ بڕیارداندا بۆ خوای گەورە، واتا: ئێوەش دەبنە موشریک وبتپەرست. لاپەڕە ٢٠ لە ٢٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَوَمَن كَانَ مَيْتًۭا فَأَحْيَيْنَـٰهُ وَجَعَلْنَا لَهُۥ نُورًۭا يَمْشِى بِهِۦ فِى ٱلنَّاسِ كَمَن مَّثَلُهُۥ فِى ٱلظُّلُمَـٰتِ لَيْسَ بِخَارِجٍۢ مِّنْهَا ۚ كَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِلْكَـٰفِرِينَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿١٢٢﴾

كذلك زين للكفرين ما كانوا يعملون ئایا ئەو کەسەی کە پێش ھیدایەتی خوای گەورە بۆی کە وەک مردوو وابوو - لەو کوفر وبێباوەڕی ونەفامی وسەرپێچیەی لە سەری بوو- دواتر زیندوومان کردەوە بە ھیدایەتدانی بۆ ئیمان وزانست وگوێڕایەڵی خوای گەورە- ئایا یەکسانە لەگەڵ ئەو کەسەی کە لە تاریکی بێباوەڕی ونەفامی وسەرپێچی خوای گەورەدایە وناتوانێت لێی دەربچێت، ئەو کەسە ڕێگای لێ تێکچووە ودەرگاکانی لێ تاریک بووە؟ ھەروەک چۆن شیرک وبتپەرستی وخواردنی مردارەوە بوو ودەمەقاڵێی بەناھەق ڕازێنراوەتەوە بۆ بتپەرست وموشریکەکان، ھەر بەو شێوەیە گوناھو تاوان ڕازێنراوەتەوە بۆ بێباوەڕان، تاوەکو خوای گەورە لە رۆژی دواییدا سزای ئەو کارانەیان بدات بەسزایەكی سەختی بەئێش وئازار

وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَا فِى كُلِّ قَرْيَةٍ أَكَـٰبِرَ مُجْرِمِيهَا لِيَمْكُرُوا۟ فِيهَا ۖ وَمَا يَمْكُرُونَ إِلَّا بِأَنفُسِهِمْ وَمَا يَشْعُرُونَ ﴿١٢٣﴾

هەروەک چۆن گەورە پیاوانی موشریک وبتپەرستانی مەککە دەستیان دایە کاری خراپ ولەمپەر دروستکردن لەسەر ڕێگای خوای گەورە، ھەر ئاوایش لەھەموو گوندێکدا گەورە پیاوان ودەسەڵاتدارمان داناوە بە فڕوفێڵ خەریکی بانگەوازن بۆ لای ڕێگای شەیتان ودژایەتی كردنی پێغەمبەران وشوێنکەوتوانیان، لەڕاستیشدا فڕوفێڵ و تەڵەبازییەکەیان ھەر ھەمووی دەگەڕێتەوە بۆ خۆیان، بەڵام لەبەر نەفامی وشوێن کەوتنی ھەوا وئارەزووی خۆیان ھەست بەوە ناکەن

وَإِذَا جَآءَتْهُمْ ءَايَةٌۭ قَالُوا۟ لَن نُّؤْمِنَ حَتَّىٰ نُؤْتَىٰ مِثْلَ مَآ أُوتِىَ رُسُلُ ٱللَّهِ ۘ ٱللَّهُ أَعْلَمُ حَيْثُ يَجْعَلُ رِسَالَتَهُۥ ۗ سَيُصِيبُ ٱلَّذِينَ أَجْرَمُوا۟ صَغَارٌ عِندَ ٱللَّهِ وَعَذَابٌۭ شَدِيدٌۢ بِمَا كَانُوا۟ يَمْكُرُونَ ﴿١٢٤﴾

ئەگەر بەڵگە ونیشانەیەك كە خوای گەورە دایبەزاندووەتە سەر پێغەمبەرەكەی بۆ گەورە پیاوانی موشریک وبتەپەرستەکان بێت، ئەوا دەڵێن: باوەڕ ناھێنین تاوەکو ئەوەی خوای گەورە ناردویەتی بۆ پێغەمبەران لە پەیام وپێغەمبەرایەتی نەیدا بە ئێمەیش، خوای گەورەش وەڵامی دانەوە بەوەی کە ئەو زاناتر وشارەزاترە بەو کەسەی کە شایستەی پەیام وپێغەمبەرایەتیە وئەو کارە قورس وگرانەی پێ ھەڵدەسورێت ودەیکات بە پێغەمبەر وھەڵبژاردەی خۆی، دڵنیا بن ئەو لەخوا یاخی ولەسنوور دەرچوانە سووکی وسەرشۆڕیان لە لایەن خواوە تووش دەبێت لەبەر خۆگەورە زانینیان بەسەر حەقدا ووەرنەگرتنی وسزایەكی توندیان تووش دەبێت بەھۆی فڕوفێڵەكەیانەوە

فَمَن يُرِدِ ٱللَّهُ أَن يَهْدِيَهُۥ يَشْرَحْ صَدْرَهُۥ لِلْإِسْلَـٰمِ ۖ وَمَن يُرِدْ أَن يُضِلَّهُۥ يَجْعَلْ صَدْرَهُۥ ضَيِّقًا حَرَجًۭا كَأَنَّمَا يَصَّعَّدُ فِى ٱلسَّمَآءِ ۚ كَذَٰلِكَ يَجْعَلُ ٱللَّهُ ٱلرِّجْسَ عَلَى ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿١٢٥﴾

ه جا خوای گەورە ھەرکەسێکی بوێت سەرکەوتووی بکات وتەوفیقی بدات بۆ سەر ڕێگای ھیدایەت وڕێنوێنی بۆ بوێت، ئەوا دڵ وسینگی فراوان دەکات وئامادەی دەکات بۆ وەرگرتنی ئیسلام، وە ھەرکەسێکیشی بوێت کە سوک وڕیسوای بکات وسەرکەوتووی نەکات وتەوفیقی نەدات بۆ ھیدایەت وڕێنوێنی ئەوا دڵ وسنگی تەواو تەنگ وتەسک دەکات لە وەرگرتن ورازی بوون بەھەق، بەشێوەیەک ڕێگری دەکات لە چوونە ناوەوەی ھەق وڕاستی بۆ ناو دڵی، وەک چۆن ناتوانێت خۆی بۆ خۆی بەرز بێتەوە بۆ ئاسمان، جا ھەروەک چۆن حاڵی کەسانی گومڕا وسەرلێشێواو بەم حاڵی دڵ وسنگ تەنگیە دەبێت ئاواش سزای سەخت دەدات بەسەر ئەو كەسانەی باوەڕدار نین

وَهَـٰذَا صِرَٰطُ رَبِّكَ مُسْتَقِيمًۭا ۗ قَدْ فَصَّلْنَا ٱلْـَٔايَـٰتِ لِقَوْمٍۢ يَذَّكَّرُونَ ﴿١٢٦﴾

ئەی پێغەمبەر ئەو ئاینەی کە کردومانە بە شەریعەت بۆت ڕێگای ڕاستی پەروەردگارتە کە ھیچ خوار وخێچیەکی تێدا نیە، بێگومان ئایەت ونیشانەکانمان ڕوون کردوەتەوە بۆ ئەوانەی کە ھەست وتێگەیشتنیان ھەیە وپێی تێدەگەن لە گەورەیی زاتی اللە

۞ لَهُمْ دَارُ ٱلسَّلَـٰمِ عِندَ رَبِّهِمْ ۖ وَهُوَ وَلِيُّهُم بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿١٢٧﴾

ئەوانە ماڵ وجێگایەکی پر لە ئاشتی وئارامیان بۆ ھەیە کە سەلامەت دەبن لەھەموو شتێکی ناخۆش کە بەھەشتە، وە خوای گەورە پشتیوان وسەرخەری ئەوانە لەپاداشتی ئەو کارو کردەوە چاکانەی کە ئەنجامیانداوە. لاپەڕە ٢١ لە ٢٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًۭا يَـٰمَعْشَرَ ٱلْجِنِّ قَدِ ٱسْتَكْثَرْتُم مِّنَ ٱلْإِنسِ ۖ وَقَالَ أَوْلِيَآؤُهُم مِّنَ ٱلْإِنسِ رَبَّنَا ٱسْتَمْتَعَ بَعْضُنَا بِبَعْضٍۢ وَبَلَغْنَآ أَجَلَنَا ٱلَّذِىٓ أَجَّلْتَ لَنَا ۚ قَالَ ٱلنَّارُ مَثْوَىٰكُمْ خَـٰلِدِينَ فِيهَآ إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُ ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌۭ ﴿١٢٨﴾

ئەی پێغەمبەر ئەو ڕۆژە بھێنەرە یادی خۆت کە خوای گەورە ھەرچی مرۆڤەکان وجنۆکە ھەیە کۆ دەکاتەوە، پاشان خوای گەورە پێیان دەڵێ: ئەی گرۆی جنۆکە زۆرێک لەمرۆڤەکانتان گومڕا وسەرلێشێواو کرد وڕێگریتان لێکردن لەباوەڕھێنان وڕێگای خوا، شوێنکەوتوانیان لە مرۆڤەکان وەڵامی پەروەردگاریان دەدەنەوە ودەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ڕاستە ھەرکەسێک لەئێمە تام ولەزەتی برد لەگەڵ ھاوڕێکەیدا، جنۆکە تام ولەزەتی برد بە گوێڕایەڵی کردنی مرۆڤەکان بۆی، وە مرۆڤەکانیش تام ولەزەتیان برد بە بەدەستھێنانی خۆشی وشەھوەتەکانیان، تا ئەوەی گەیشتین بەو ئەجەل وکاتەی کە تۆ دیاریت کردبوو بۆمان، ئا ئەمە ڕۆژی دواییە وگێرۆدەی کار وکردەوەی خۆمان بووین، خوای گەورەش دەفەرموێت: لە تۆڵەی ئەوەدا ئاگری دۆزەخ شوێنی مانەوەی ھەتا ھەتایی ئێوەیە، مەگەر خوای گەورە مەیل وویستی خۆی هەبێت کە ماوەیەک لە نێوان زیندوو بوونەوەیان لە گۆڕەکانیان تاوەکو سەرەنجامیان بەرەو دۆزەخ بێ سزا بن، خوای گەورە ئەو ماوەی جیا کردوەتەوە کە بەھەمیشەیی نەبن لەناو ئاگری دۆزەخدا، بێگومان پەروەردگارت -ئەی پێغەمبەر- زۆر دانا وکار بەجێیە لە ئەندازەگیری دروستکراوەکانی وبەڕێوەبردنیان، وە زۆریش زانا وبە ئاگایە بەبەندەکانی، کە کامیان شایستەی سزای دۆزەخە

وَكَذَٰلِكَ نُوَلِّى بَعْضَ ٱلظَّـٰلِمِينَ بَعْضًۢا بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ ﴿١٢٩﴾

ھەروەک جنۆکە سەركەش وخراپەکارەکانمان کردە سەرپەشتیار بەسەر ھەندێک لەمرۆڤەکان وزاڵمان کردن بەسەر ھەندێکیاندا تاوەکو گومڕایان بکەن وسەریان لی بشێوێنن، ھەر بەو شێوەیەش ھەموو ستەمکارێک زاڵ دەکەین بەسەر ستەمکارێکی تردا، کە ھانی بدات لەسەر خراپەکاری ودووری بخاتەوە لە کاری خێر وچاکە و لێی بێ نیاز بێت، ئەوەش وەک سزایەک لە بەرامبەر ئەو تاوان وگوناھ وخراپەکاریانەی کە ئەنجامی دەدەن

يَـٰمَعْشَرَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌۭ مِّنكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ ءَايَـٰتِى وَيُنذِرُونَكُمْ لِقَآءَ يَوْمِكُمْ هَـٰذَا ۚ قَالُوا۟ شَهِدْنَا عَلَىٰٓ أَنفُسِنَا ۖ وَغَرَّتْهُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا وَشَهِدُوا۟ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا۟ كَـٰفِرِينَ ﴿١٣٠﴾

لەڕۆژی قیامەتدا پێیان دەڵێین: ئەی گرۆی ئادمی وجنۆکە، مەگەر ھەر لە رەگەزی خۆتان (كە ئەوانیش لە ئادەمین) پێغەمبەرتان بۆ نەھات؟ کە ئەوەی لە لایەن خواوە بۆیان دابەزێنراوە بۆیان بخوێننەوە، وە بتانترسێنن لە گەیشتن بەم ڕۆژە، كە ئەویش ڕۆژی قیامەتە؟ ئەوانیش لە وەڵامدا وتیان: بەڵێ، ئەمڕۆ دان دەنێین بەوەدا وشاھیدی لەسەر خۆمان دەدەین، کە پێغەمبەرەکانت ھاتن وھەموو شتێکیان پێگەیاندین، وە دانمان نا بە گەیشتن بە ئەم ڕۆژە، بەڵام پێغەمبەرەکانی تۆمان بە درۆ زانی، وە ھاتنی ئەم ڕۆژە وگەیشتنمان پێی بە درۆ دانا. بەڵام ڕازاوەیی وزرق وبرق وناز ونیعمەتی بڕاوەی دونیا فریویدان، وە دانیان نا پێیدا وشاھیدیان لەسەر خۆیاندا کە لە دونیادا بێباوەڕ بوون بەخوا وبە پێغەمبەرەکانی، بەڵام ئەو دان پێدانان وشاھیدی دانە لەسەر خۆ وباوەڕھێنانەی ئەو کاتە ھیچ سودێکیان پێ ناگەیەنێت، چونکە تازە کاتەكەی بەسەرچووە

ذَٰلِكَ أَن لَّمْ يَكُن رَّبُّكَ مُهْلِكَ ٱلْقُرَىٰ بِظُلْمٍۢ وَأَهْلُهَا غَـٰفِلُونَ ﴿١٣١﴾

ناردنی ئەو پێغەمبەرانە بۆ لای ئادەمی وجنۆکەکان بۆ ئەوەیە کە خوای گەورە سزای کەس نەدات لەسەر تاوان وگوناھەکانی بەبێ ئەوەی پێغەمبەری بۆ ناردبن، وە بانگەوازیان پێ نەگەیشتبێت، چونكە خوای گەورە سزای ھیچ ئوممەت وگەل وھۆزێک نادات ئیللا لە پاش ناردنی پێغەمبەران نەبێت بۆیان

وَلِكُلٍّۢ دَرَجَـٰتٌۭ مِّمَّا عَمِلُوا۟ ۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَـٰفِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ ﴿١٣٢﴾

ھەریەک لەوان پلەو پایەیەکی تایبەتی خۆی ھەیە بە پێی کارو کردەوەکانیان، جا خراپە وشەڕی زۆر وەکو کەمەکەی نییە، وە ئەو کەسەی شوێنی خەڵکی دەکەوێت وەکو ئەو کەسە نییە خەڵکی شوێنی دەکەون، هەروەها پاداشتی ئەوانەی کە کارو کردەوەی چاکە دەکەن وەکو یەک نین، وە پەروەردگاری تۆ بێ ئاگا وغافڵ نییە لەوەی ئەوان ئەنجامی دەدەن، بەڵکو ئەو ئاگاداری ھەموویەتی، وە ھیچ شتێکی لەوانە لا شاراوە نییە، وە پاداشت وسزای ھەموو کارو کردەوەکانیان دەداتەوە

وَرَبُّكَ ٱلْغَنِىُّ ذُو ٱلرَّحْمَةِ ۚ إِن يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ وَيَسْتَخْلِفْ مِنۢ بَعْدِكُم مَّا يَشَآءُ كَمَآ أَنشَأَكُم مِّن ذُرِّيَّةِ قَوْمٍ ءَاخَرِينَ ﴿١٣٣﴾

ئەی پێغەمبەر- پەروەردگارت بێ نیازە لە بەندەکانی وە ھیچ پێویستی بە ئەوان وبە پەرستن وعیبادەتەکانیان نییە، وە کوفر وبێباوەڕیشیان ھیچ زیان بە خوای گەورە ناگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەی بێ نیازە لە ھەموویان بەڵام زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان، -ئەی بەندە گوناھبارەکان- ئەگەر خوای گەورە بیەوێت لە ناوتان دەبات وبەسزای لاپەڕە ٢٢ لە ٢٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر خۆی لەڕیشەوە دەرتان دەھێنێت، وە لەپاش لەناوبردنی ئێوەیش وویستی لەھەر کەسێکی تر ھەبێت لەجێگای ئێوە دایدەنێت کە باوەڕی پێ دەھێنن وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی دەبن، ھەروەک چۆن ئێوەی لەنەوە وپشتی گەلی پێش خۆتان دروستكردووە

إِنَّ مَا تُوعَدُونَ لَـَٔاتٍۢ ۖ وَمَآ أَنتُم بِمُعْجِزِينَ ﴿١٣٤﴾

ئەی بێباوەڕان- ئەوەی بەڵێنتان پێ دەدرێت لە زیندووبوونەوە وگەڕانەوە بۆ لای خوا ولێپرسینەوە وتۆڵەسەندنەوە، بێ گومان ھەمووی پێش دێت وھیچ شتێک دوای ناخات، وە ھەرگیز ناتوانن لە دەست پەروەردگارتان ھەڵبێن وخۆتان قوتار بکەن، نێوچاوانتان دەگرێت وپەلکێشتان دەکات وبەسزاکانی خۆی سزاتان دەدات

قُلْ يَـٰقَوْمِ ٱعْمَلُوا۟ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمْ إِنِّى عَامِلٌۭ ۖ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ مَن تَكُونُ لَهُۥ عَـٰقِبَةُ ٱلدَّارِ ۗ إِنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلظَّـٰلِمُونَ ﴿١٣٥﴾

ئەی پێغەمبەر- بڵێ: ئەی ھۆزەکەم لەسەر ڕێگا وڕێبازی خۆتان لەکوفر وبێباوەڕی وگومڕاییتان بەردەوام ودامەزراو بن، بڕوبیانووتان نەما وبەڵگە وحوججەتان بە بەلاغی ڕوون وئاشکرای پێغەمبەر لەسەر جێگیر بووە، من ھیچ باکم نییە لە بێباوەڕی وگومڕایی ئێوە، بەڵکو ئەوەی لەسەریم لەھەق وڕاستی لە سەری جێگیر دەبم، ئێوەیش پاشتر دەزانن کێ لە دونیادا سەردەکەوێت، وە کێیش دەبێتە میراتگری زەوی، وە پاشەڕۆژیش بۆ کێ دەبێت، بێگومان بتپەرست وموشریکەکان نە لە دونیا ونە لە دواڕۆژدا سەرکەوتوو نابن، بەڵکو سەرەنجامیان ھەر خەسارەتمەندییە، ئەگەر ھەرچۆن ڕابوێرن وھەرچۆن لە خۆشی ولەزەتەکانی دونیا تام وچێژیان وەرگرتبێت

وَجَعَلُوا۟ لِلَّهِ مِمَّا ذَرَأَ مِنَ ٱلْحَرْثِ وَٱلْأَنْعَـٰمِ نَصِيبًۭا فَقَالُوا۟ هَـٰذَا لِلَّهِ بِزَعْمِهِمْ وَهَـٰذَا لِشُرَكَآئِنَا ۖ فَمَا كَانَ لِشُرَكَآئِهِمْ فَلَا يَصِلُ إِلَى ٱللَّهِ ۖ وَمَا كَانَ لِلَّهِ فَهُوَ يَصِلُ إِلَىٰ شُرَكَآئِهِمْ ۗ سَآءَ مَا يَحْكُمُونَ ﴿١٣٦﴾

موشریک وبتپەرستەکان شتێکیان داھێنا لەبارەی خوداوە ئەویش ئەوە بوو، ئەوەی خوای گەورە دروستی کردووە لە کشتوکاڵ وئاژەڵ وماڵات بەشێکیان دانابوو بۆ خوای گەورە، ئەوسا بەبێ بەڵگە وبەخەیاڵی خۆیان ووتیان: ئەوە بۆ خوایە، وە بەشێکی تریشیان دانا بۆ بتەکانیان، ئەوەی کە تایبەتیان کردبوو بە ھاوبەش وبتەکانیان ھەرگیز ناگاتە ئەو کەسانەی کە خوا ڕێگای داوە بۆیان خەرج بکرێت وەک ھەژاران ونەداران، وە ئەوەیشی تایبەتیان کردبوو بۆ خوای گەورەوە دەگاتە ھاوبەشەکانیان لەبتەکان وەخەرج دەکرێت لەبەرژەوەندیەکانی ئەواندا، ئای چەند خراپ بڕیاریاندا وخراپ دابەشیان کرد

وَكَذَٰلِكَ زَيَّنَ لِكَثِيرٍۢ مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ قَتْلَ أَوْلَـٰدِهِمْ شُرَكَآؤُهُمْ لِيُرْدُوهُمْ وَلِيَلْبِسُوا۟ عَلَيْهِمْ دِينَهُمْ ۖ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا فَعَلُوهُ ۖ فَذَرْهُمْ وَمَا يَفْتَرُونَ ﴿١٣٧﴾

ھەروەک چۆن شەیتان ئەو حوکمە ستەمکارانەی بۆ بتپەرستەکان جوان وڕازاوە کردەوە، ئاوهاش ھاوبەشەکانیان لە شەیتانەکان وایانکرد کە زۆرێک لە بتپەرست وھاوبەش بڕیاردەرەکان کوشتنی منداڵەکانیان لا جوان وپەسەند بێت لە ترسی ھەژاری، بۆ ئەوەی لەناویان ببەن بەوەی بیانخەنە ناو تاوانی کوشتنی کەسێکەوە کەخوای گەورە كوشتنی حەرام کردووە بەبێ بوونی ھیچ مافێک، وە بۆ ئەوەش ئاینەکەیان لێ بشێوێنن وتێكەڵی بكەن تاوەکو نەزانن کامە ڕێگا پێدراوە وکامە ڕێگا پێدراو نییە، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیویستایە ئەو کارە نەکەن ئەوا نەیاندەکرد، بەڵام لەبەر حیکمەت وداناییەکی یەجگار زۆر وویستی ئەو کارە بکەن، جا - ئەی پێغەمبەر- واز لەو موشریک و بتپەرستانە بهێنە لەخۆیان ولە درۆ ودەلەسەکانیان کە بە ناو خواوە دەیکەن، بێگومان کارێکی لەو شێوەیە ھیچ زیانێک بە تۆ ناگەیەنێت، وە خۆیان وکاریان بدە دەست خوای گەورە وھەواڵەی ئەوی بکە

وَقَالُوا۟ هَـٰذِهِۦٓ أَنْعَـٰمٌۭ وَحَرْثٌ حِجْرٌۭ لَّا يَطْعَمُهَآ إِلَّا مَن نَّشَآءُ بِزَعْمِهِمْ وَأَنْعَـٰمٌ حُرِّمَتْ ظُهُورُهَا وَأَنْعَـٰمٌۭ لَّا يَذْكُرُونَ ٱسْمَ ٱللَّهِ عَلَيْهَا ٱفْتِرَآءً عَلَيْهِ ۚ سَيَجْزِيهِم بِمَا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ ﴿١٣٨﴾

موشریک وبتپەرستەکان ووتیان: ئەم ئاژەڵ ومەڕ وماڵات وکشتوکاڵە قەدەغە ویاساغن، بە پێی درۆ ودەلەسەی خۆیان هیچ كەسێك لێی ناخوات تەنها ئەوانە نەبێت کە خۆیان دەیانەوێت لە ئەو کەسانەی كە خزمەتکاری بت وخواکانیانن وجگە لەوان، وە ئەم ئاژەڵ ومەڕ وماڵات وحوشترانە حەرام کراوە کە کەس سواریان بێت و کەسیش باریان پێ ببات، ئەوانیش بریتین لە (بەحیرە وسائیبە وحامی) -کە پێشتر بە ووردی ڕاڤەمان کردن- وە ئەو ئاژەڵ وماڵاتەیش ناوی خوای گەورەی لەسەر ناهێنن لە كاتی سەربڕیندا، بەڵکو بەناوی بتەکانیانەوە سەریان دەبڕن، ھەموو ئەوانەیان ئەنجامدا بەدرۆ ودەلەسە بە ناوی خواوە کە گوایە لەلایەن خواوە ھاتووە، دڵنیابن بە ھۆی ئەو درۆ ودەلەسانەی کە بە ناو خواوە کردیان خوای گەورە بەسزای خۆی سزایان دەدات. لاپەڕە ٢٣ لە ٢٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَقَالُوا۟ مَا فِى بُطُونِ هَـٰذِهِ ٱلْأَنْعَـٰمِ خَالِصَةٌۭ لِّذُكُورِنَا وَمُحَرَّمٌ عَلَىٰٓ أَزْوَٰجِنَا ۖ وَإِن يَكُن مَّيْتَةًۭ فَهُمْ فِيهِ شُرَكَآءُ ۚ سَيَجْزِيهِمْ وَصْفَهُمْ ۚ إِنَّهُۥ حَكِيمٌ عَلِيمٌۭ ﴿١٣٩﴾

وە ووتیان: ئەوەی لە سکی ئەم ئاژەڵانەدایە، ئەگەر ھاتوو بێچوویان بە زیندوویی بوو ئەوا ھەر بۆ نێرینە وپیاوەکانمان حەڵاڵە وبۆ ژن ومێینەکانمان حەرامە، وە ئەگەر ھاتوو ئەوەی لەسکیدایە بە مردوویی لەدایک بوو، ئەوا ژن وپیاو تێیدا بەشدار دەبن، دڵنیابن كەوا خوای گەورە تۆڵەی ئەو ووتە وحوکمە ناڕەوایانەیان لێ دەسێنێت بە شێوەیەک شایستەیانە، خوای گەورە دانا وکاربەجێیە لەتەشریع ویاسادانان وبەڕێوەبردنی کاروباری دروستکراوەکانیدا، وە زانا وشارەزایە پێیان

قَدْ خَسِرَ ٱلَّذِينَ قَتَلُوٓا۟ أَوْلَـٰدَهُمْ سَفَهًۢا بِغَيْرِ عِلْمٍۢ وَحَرَّمُوا۟ مَا رَزَقَهُمُ ٱللَّهُ ٱفْتِرَآءً عَلَى ٱللَّهِ ۚ قَدْ ضَلُّوا۟ وَمَا كَانُوا۟ مُهْتَدِينَ ﴿١٤٠﴾

مهتدين بێگومان تیاچوون وبەھیلاک چوون ئەوانەی کە لەبەر کاڵفامی ونەزانین وبێ ئاگاییان مناڵەکانی خۆیان کوشت، وە ئەوەی خوای گەورە لە ئاژەڵ ومەڕ وماڵات ڕزق و ڕۆزی پێ دابوون، حەرامبوونی ئەوانە بەدرۆ ودەلەسە دابویانە پاڵ خوا كاتێك لەسەر خۆیان حەرامیان کرد، بێگومان ئەوانە لە ڕێگای ڕاست دوور کەوتنەوە وڕێنوینی نەبوون بۆی ولە هیدایەت دراوان نەبوون

۞ وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَنشَأَ جَنَّـٰتٍۢ مَّعْرُوشَـٰتٍۢ وَغَيْرَ مَعْرُوشَـٰتٍۢ وَٱلنَّخْلَ وَٱلزَّرْعَ مُخْتَلِفًا أُكُلُهُۥ وَٱلزَّيْتُونَ وَٱلرُّمَّانَ مُتَشَـٰبِهًۭا وَغَيْرَ مُتَشَـٰبِهٍۢ ۚ كُلُوا۟ مِن ثَمَرِهِۦٓ إِذَآ أَثْمَرَ وَءَاتُوا۟ حَقَّهُۥ يَوْمَ حَصَادِهِۦ ۖ وَلَا تُسْرِفُوٓا۟ ۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلْمُسْرِفِينَ ﴿١٤١﴾

خوای گەورە پاکوبێگەردی بۆ ئەو ھەر ئەوە کە جۆرەھا باخ وباخاتی بەدیھێناوە، ھەندێکان بە بێ قەد بەڕووی زەویدا پەلیان داوە وھەندێکی تریشیان لەسەر قەدی خۆیان بەرز بوونەتەوە، ھەروەھا جۆرەھا دارەخورما وکشتوکاڵی بەدیھێناوە کە جیاوازن لە تام وشێوە وڕەنگدا، ھەر ئەو خوایەیە کە زەیتون وھەناریشی بەدیھێناوە کە گەڵاكانی لەڕواڵەتدا لەیەک دەچن، بەڵام تامیان لەیەک ناچن وجیاوازن، -ئەی خەڵکینە- کاتێک وەبەردێن لەبەرەکانیان بخۆن، وە لە کاتی دروێنەیدا ھەق ومافی خودای لێ دەربکەن (واتا: زەکاتەکەی بدەن)، وە ئەو سنورەی کە شەرع دیاری کردووە لەخواردن وبەخشیندا نەیبەزێنن، چونکە بێگومان خوای گەورە کەسانی لەسنوور دەرچووی خۆش ناوێت لە ئەوانە وغەیری ئەوانەیشدا، بەڵکو ڕقیشی لێیان دەبێتەوە، بێگومان ئەوەی ئەو ھەمووە ناز ونیعمەتانەی دروستکردووە ھەر ئەویش بۆ بەندەکانی حەڵاڵی کردووە، بۆیە بتپەرست وموشریکەکان ناتوانن لەخۆیانەوە حەرام ویاساغی بکەن لەسەر ھیچ کەسێک. و

وَمِنَ ٱلْأَنْعَـٰمِ حَمُولَةًۭ وَفَرْشًۭا ۚ كُلُوا۟ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ وَلَا تَتَّبِعُوا۟ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيْطَـٰنِ ۚ إِنَّهُۥ لَكُمْ عَدُوٌّۭ مُّبِينٌۭ ﴿١٤٢﴾

خوا ھەر ئەو خوایەیە کە ئاژەڵ وماڵاتی بۆ دروستکردوون تیایاندا هەیە دەشێن باریان لێ بنێن وکەلوپەلیان پێ بگوێزنەوە وەک گەورە ووشترەکان، وە ھەندێکیشان بۆ ئەوە ناشێن باریان لێ بنێن، وەکو وشترە بچووكەكان ومەڕ، جا کەوایە -ئەی خەڵکینە- ئەوەی خوای گەورە ڕزق وڕۆزی داوون وبۆی حەڵاڵ کردوون لەو شتانە ئەوا لێیان بخۆن، وە شوێن ھەنگاوەکانی شەیتان مەکەون لە حەڵاڵ کردنی ئەو شتانەی کە خوا حەرامی كردوون وحەرام کردنی ئەوانەی حەڵاڵی كردووە ھەروەک چۆن بتپەرست وموشریکەکان دەیكەن، بێگومان -ئەی خەڵکینە- شەیتان دوژمنێکی ڕوون وئاشکرای ئێوەیە، کە دەیەوێت بە ئەنجامدانی ئەو گوناھو تاوانانە سەرپێچی خوای گەورەتان پێ بکات

ثَمَـٰنِيَةَ أَزْوَٰجٍۢ ۖ مِّنَ ٱلضَّأْنِ ٱثْنَيْنِ وَمِنَ ٱلْمَعْزِ ٱثْنَيْنِ ۗ قُلْ ءَآلذَّكَرَيْنِ حَرَّمَ أَمِ ٱلْأُنثَيَيْنِ أَمَّا ٱشْتَمَلَتْ عَلَيْهِ أَرْحَامُ ٱلْأُنثَيَيْنِ ۖ نَبِّـُٔونِى بِعِلْمٍ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ ﴿١٤٣﴾

خوای گەورە ھەشت جۆر لە ئاژەڵ ومەڕ وماڵاتی بۆ دروستکردوون، لەمەڕ دوان، نێرێک ومێیەک، وە لەبزنیش دوان، جا -ئەی پێغەمبەر- بە بتپەرست وموشریکەکان بڵێ: ئایا خوای گەورە نێری ئەو دوو جۆرەی لە بەر نێریەتی حەرام کردووە؟ ئەگەر ووتیان: بەڵێ، تۆیش پێیان بڵێ: دەی باشە بۆ مێیەکانیش حەرام دەکەن؟ یان ئەوەتانێ ئەو دوو مێیەشیان لەبەر مێیەتی حەرام کردووە؟ جا ئەگەر ووتیان: بەڵێ: تۆیش پێیان بڵێ: دەی باشە دوو نێرەکەش بۆ حەرام دەکەن؟ یان ئەوەتانێ ئەوانەشیان حەرام کردووە کەلە مناڵدانی مێیەکاندایە؟ لەبەر ئەوەی کە لە مناڵداندا کۆبوونەتەوە؟ جا ئەگەر ووتیان: بەڵێ، تۆیش پێیان بڵێ: بۆچی جیاوازی دەکەن لەنێوان ئەوەی کە لەبەر کۆبوونەوەیان لەمناڵداندا حەرامی دەکەن، جارێک لەبەر ئەوەی نێرە وجارێکیش لەبەر ئەوەی مێیە؟ جا -ئەی بتپەرست وموشریکینە- ئەگەر ڕاست دەکەن ئەوا بەڵگەیەکی ڕاست ودروستم پیشان بدەن لەوەی کە بانگەشەی بۆ دەکەن گوایە حەرامی ئەوانە ھەمووی لەلایەن خواوەیە. لاپەڕە ٢٤ لە ٢٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَمِنَ ٱلْإِبِلِ ٱثْنَيْنِ وَمِنَ ٱلْبَقَرِ ٱثْنَيْنِ ۗ قُلْ ءَآلذَّكَرَيْنِ حَرَّمَ أَمِ ٱلْأُنثَيَيْنِ أَمَّا ٱشْتَمَلَتْ عَلَيْهِ أَرْحَامُ ٱلْأُنثَيَيْنِ ۖ أَمْ كُنتُمْ شُهَدَآءَ إِذْ وَصَّىٰكُمُ ٱللَّهُ بِهَـٰذَا ۚ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًۭا لِّيُضِلَّ ٱلنَّاسَ بِغَيْرِ عِلْمٍ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿١٤٤﴾

ه ى ه ئەوەی ماوەتەوە لەھەشت جۆرەکە بریتین لە: ووشتر دووان نێرێک ومێیەک، لەڕەشە ووڵاخیش دووان، - ئەی پێغەمبەر- ھەمدیسان بەو بتپەرست وموشریکانە بڵێ: ئایا ئەوەی حەرامی کردووە لەبەر نێریەتیانە یان لەبەر مێیەتیانە؟ یان ئەوەتانێ لەبەر ئەوەیە لەیەک مناڵداندا کۆبونەتەوە؟ یان ئێوە -ئەی موشریكینە- ئەو کاتەی کە خوای گەورە وەسیەتی کرد بەحەرامیەتی ئەم ئاژەڵ وماڵاتە ئێوە خۆتان -بە پێی بانگەشەی خۆتان- لەوێ ئامادە بوون؟ ھیچ کەسێک لەو کەسە ستەمکارتر وتاوانبارتر نیە کە درۆ و دەلەسە بە ناو خواوە ھەڵدەبەستێت، ئەوەی ئەو حەرامی نەکردووە دەیداتە پاڵ ئەو، تاوەکو خەڵکی لەرێگای ڕاست ودروست پێ لا دەن وگومڕایان بکەن بەبێ ئەوەی ھیچ جۆرە زانیاریەکیان لەو بارەیەوە ھەبێت، بێگومان خوای گەورە گەلی ستەمکار تەوفیق نادات بۆ ڕێگای ھیدایەت وڕێنوێنیان ناکات، چونكە درۆ ودەلەسە بە ناو خواوە دەكەن

قُل لَّآ أَجِدُ فِى مَآ أُوحِىَ إِلَىَّ مُحَرَّمًا عَلَىٰ طَاعِمٍۢ يَطْعَمُهُۥٓ إِلَّآ أَن يَكُونَ مَيْتَةً أَوْ دَمًۭا مَّسْفُوحًا أَوْ لَحْمَ خِنزِيرٍۢ فَإِنَّهُۥ رِجْسٌ أَوْ فِسْقًا أُهِلَّ لِغَيْرِ ٱللَّهِ بِهِۦ ۚ فَمَنِ ٱضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍۢ وَلَا عَادٍۢ فَإِنَّ رَبَّكَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿١٤٥﴾

ئەی پێغەمبەر- بەوانە بڵێ کە لە خۆیانەوە ئەو ئاژەڵ ومەڕ وماڵاتە حەرام دەکەن، لەوەی کە خوا وەحی ونیگای بۆ کردووم نابینم ھیچیان حەرام ویاساغ بێت جگە لە ئەو ئاژەڵەی کە مردارەوە بووبێت وسەر نەبڕابێت، یان خوێنی ڕژێنراو بێت، یان گۆشتی بەراز کە پیس وپۆخڵ وحەرامە، یان ئاژەڵێک کەبەناوی غەیری خواوە سەربڕابێت، وەكو ئەو ئاژەڵانەی بۆ بتەکان سەر دەبڕدرێن، جا ھەرکەسێک پێویستی وزەرورەت ناچاری کرد لەبەر برسیەتیەکی زۆر نەک بۆ تام وچێژ لێوەرگرتن کە لەو حەرامکراوانە بخوات بە مەرجێک سنوور نەبەزێنێت وزیاد لە پێویست نەخوات لێیان، ئەوا ھیچ گوناھێکی ناگات لەو کارەیدا، وە بێگومان پەروەردگارت -ئەی پێغەمبەر- لێبووردەیە بەرامبەر ئەو کەسانەی ئەگەر لەبەر ناچاری پەنایان بردبێتە بەر خواردنی ئەو شتانە، وە زۆریش میھرەبانە بۆیان

وَعَلَى ٱلَّذِينَ هَادُوا۟ حَرَّمْنَا كُلَّ ذِى ظُفُرٍۢ ۖ وَمِنَ ٱلْبَقَرِ وَٱلْغَنَمِ حَرَّمْنَا عَلَيْهِمْ شُحُومَهُمَآ إِلَّا مَا حَمَلَتْ ظُهُورُهُمَآ أَوِ ٱلْحَوَايَآ أَوْ مَا ٱخْتَلَطَ بِعَظْمٍۢ ۚ ذَٰلِكَ جَزَيْنَـٰهُم بِبَغْيِهِمْ ۖ وَإِنَّا لَصَـٰدِقُونَ ﴿١٤٦﴾

وە گۆشتی ھەموو ئاژەڵێک کە پەنجەکانیان لەیەک جودا نەبوەتەوە، وەک ووشتر ونەعامە لەسەر جولەکەمان حەرام کرد، وە بەز وچەوری مانگا ومەڕمان لەسەر حەرام کردن، جگە لە ئەوە نەبێت کە نووساوە بە پشت وڕێخۆڵەکانیانەوە، یان ئەوەی تێکەڵی ئێسکەكەی بووبێت، وەک چەوری دوونگ وسەر پەراسووەکان، وە تۆڵە وسزای ئەو ستەم ویاخی بوونەشمان بەوە دانەوە، خواردنی ئەو شتانەمان لەسەر حەرام ویاساغ کردن، وە بێگومان ئێمە ڕاستگۆ ودادپەروەریش بووین لەوەی باسمان کرد و ھەواڵیمان پێدا

فَإِن كَذَّبُوكَ فَقُل رَّبُّكُمْ ذُو رَحْمَةٍۢ وَٰسِعَةٍۢ وَلَا يُرَدُّ بَأْسُهُۥ عَنِ ٱلْقَوْمِ ٱلْمُجْرِمِينَ ﴿١٤٧﴾

ئەی پێغەمبەر- ئەگەر ئەو بێباوەڕانە بەدرۆیان زانیت وئەوەی لەلایەن پەروەردگارتەوە بۆت ھاتووە بەراستیان نەزانی وباوەڕیان پێ نەکرد، ئەوا ھانیان بدە وپێیان بڵێ: پەروەردگارتان خاوەنی ڕەحمەت وبەزەییەکی فراوانە، وە یەکێک لەڕەحمەتەکانیشی ئەوەتانێ کە مۆڵەتی ئێوەی داوە، وە پەلەی نەکردووە لە سزادانتان، وە بیانترسێنە و پێیان بڵێ: سزای ئەو ناگەڕێتەوە لە گەل وھۆزێک کە گوناھ وتاوان دەکەن

سَيَقُولُ ٱلَّذِينَ أَشْرَكُوا۟ لَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَآ أَشْرَكْنَا وَلَآ ءَابَآؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِن شَىْءٍۢ ۚ كَذَٰلِكَ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ حَتَّىٰ ذَاقُوا۟ بَأْسَنَا ۗ قُلْ هَلْ عِندَكُم مِّنْ عِلْمٍۢ فَتُخْرِجُوهُ لَنَآ ۖ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَإِنْ أَنتُمْ إِلَّا تَخْرُصُونَ ﴿١٤٨﴾

ى بتپەرستە موشریکەکان ویست ومەشیئەت وقەدەری خوای گەورە دەكەنە بەڵگە بۆ خۆیان لە سەر دروستی ھاوبەشی بت وخواکانیان لەگەڵ خوای گەورەدا ودەڵێن: ئەگەر خوای گەورە بیویستایە ئەوا نە ئێمە ونە باوباپیرانمان ھاوبەشمان بۆ دانەدەنا، وە ئەگەر خوای گەورە نەیویستایە ئەو شتانە حەرام بكەین کە خۆمان لەسەر خۆمان حەراممان کردبوو، ئەوا نەماندەتوانی حەرامی بکەین، وە بە ھاوشێوەی ئەو بەڵگە پڕوپوچانە ئوممەتانی پێشووتریش پێغەمبەرەکانی خۆیانیان بەدرۆ زانی وباوەڕیان پێ نەکردن ووتیان: ئەگەر خوای گەورە نەیویستایە کە ئێمە ئەو پێغەمبەرانە بەدرۆ بزانین ئەوا بەدرۆمان نەدەزانین، بەردەوام بوون لەسەر ئەم بێباوەڕییەیان تاوەکو سزا وقاری ئێمەیان بۆ ھات وچەشتیان، جا - ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست وموشریکانە بڵێ: ئایا ھیچ بەڵگەیەکتان ھەیە کە خوا ڕازیە لەوەی کە ئێوە بتپەرست وموشریک بن، وە لاپەڕە ٢٥ لە ٢٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ئەوەی خوای گەورە حەرامی کردووە حەڵاڵی بکەن، وە ئەوەی ئەو حەڵاڵی کردووە ئێوە حەرامی بکەن؟ تەنھا ئەنجامدانی ئەوانە لەلایەن ئێوەوە بەڵگە نییە لەسەر ڕازی بوونی خوای گەورە لەکارەکانتان، بێگومان لەوەدا تەنھا دوای گومان وگومڕایی کەوتوون، وە بەڕاستی گومان ودوو دڵیش مرۆڤ لەڕاستی بێ نیاز ناکات وجێی ھەقیقەت وڕاستی ناگرێتەوە، وە ئێوە لە خۆتانەوە دەخەڵمێنن ودرۆ دەکەن، وە ئێوە ھیچ شتێک نین جگە لە کۆمەڵە درۆزنێك نەبێت

قُلْ فَلِلَّهِ ٱلْحُجَّةُ ٱلْبَـٰلِغَةُ ۖ فَلَوْ شَآءَ لَهَدَىٰكُمْ أَجْمَعِينَ ﴿١٤٩﴾

ئەی پێغەمبەر - بە بتپەرست وموشریکەکان بڵێ: ئەگەر ئێوە ھیچ بەڵگەیەکتان پێ نییە جگە لەو بەڵگە بەتاڵ وپڕوپوچانە، بێگومان بەڵگەی زۆر ڕاست وبەھێز وتێر وتەواو ھەر ھی خوایە، کە ھەموو ئەو بڕ وبیانوانەی خستوتانەتە ڕوو نایھێڵێت، وە تەواوی ئەو گومانانەیش دەستان پێوەگرتووە بەتاڵی دەکاتەوە، جا - ئەی بتپەرست وموشریکینە - ئەگەر خوای گەورە بیویستایە کە ھەمووتان سەربخات وموەفەقتان بکات بۆ ھەق وڕاستی ئەوا موەفەقی دەکردن وسەری دەخستن

قُلْ هَلُمَّ شُهَدَآءَكُمُ ٱلَّذِينَ يَشْهَدُونَ أَنَّ ٱللَّهَ حَرَّمَ هَـٰذَا ۖ فَإِن شَهِدُوا۟ فَلَا تَشْهَدْ مَعَهُمْ ۚ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَآءَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا وَٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْـَٔاخِرَةِ وَهُم بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ ﴿١٥٠﴾

ئەی پێغەمبەر - بەو بتپەرست وموشریکانە بڵێ کە ئەوەی خوای گەورە حەڵاڵی کردووە ئەوان حەرامی دەکەن، وە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە خوا حەرامی کردووە، پێیان بڵێ: شاھیدەکانتان بھێنن، وە شاھیدی بدەن ئەوەی ئێوە حەرامتان کردووە خوای گەورەش حەرامی کردووە، جا ئەگەر بەبێ زانست وزانیاری شاھیدیاندا کە خوا ئەو شتانەی حەرام کردووە، ئەوا - ئەی پێغەمبەر- باوەڕ بەو شاھیدیدانەیان مەکەن وبەڕاستیان مەزانن، چونکە شاھیدیدانی درۆیە، وە شوێن ھەواو ئارەزووی ئەوانە مەکەوە کە بەھەواو وئارەزووی خۆیان بڕیار دەدەن، چونکە بەڕاستی ئەوان ئایەت وبەڵگە ونیشانەکانی ئێمەیان بەدرۆ زانی وباوەڕیان پێ نەکرد، کاتێک ئەوەی خوای گەورە حەڵاڵی کردووە ئەوان حەرامیان کرد، وە شوێن ئەوانە مەکەوە کە باوەڕیان بەڕۆژی دوایی نییە، وە ھاوەڵ وشەریک بۆ خوای گەورە بڕیار دەدەن وە شتی تر ھاوتا دەکەن لەگەڵیدا، دەی ئیتر چۆن شوێن کەسانێک دەکەون کە ئەمە ڕێگا وڕێبازیەتی لە گەڵ خواكەیدا؟ !

۞ قُلْ تَعَالَوْا۟ أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ ۖ أَلَّا تُشْرِكُوا۟ بِهِۦ شَيْـًۭٔا ۖ وَبِٱلْوَٰلِدَيْنِ إِحْسَـٰنًۭا ۖ وَلَا تَقْتُلُوٓا۟ أَوْلَـٰدَكُم مِّنْ إِمْلَـٰقٍۢ ۖ نَّحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ ۖ وَلَا تَقْرَبُوا۟ ٱلْفَوَٰحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ ۖ وَلَا تَقْتُلُوا۟ ٱلنَّفْسَ ٱلَّتِى حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلْحَقِّ ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّىٰكُم بِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ﴿١٥١﴾

ئەی پێغەمبەر- بەخەڵکی بڵێ: وەرن ئەوەی خوای گەورە حەرامی کردووە لێتان بۆتانی بخوێنمەوە، خوای گەورە حەرامی کردووە کە ھیچ شتێک لە دروستکراوەکانی بکەنە ھاوبەش وھاوەڵی ئەو، وە حەرامی کردووە کە ئازاری دایک وباوک بدەن، بەلگو دەبێت لەگەڵیاندا چاک وبەڕەوشت بن، وە حەرامی کردووە کە مناڵەکانتان لەبەر ھەژاری ونەداری بکوژن، ھەروەک چۆن خەڵکی لەسەردەمی نەفامیدا دەیانکرد، ئێمە ڕزق وڕۆزی ئێوە وئەوانیش دەدەین، وە حەرامی کردووە کە نزیک بکەونەوە لە ھەموو خراپە وداوێن پیسییەک، ئاشکرا ونھێنیان، وە حەرامی کردووە ھیچ کەسێکیش بکوژن کەخوای گەورە کوشتنی بە ھەق وڕەوا نەبینیبێت، وەک کوشتنی زیناکاری ژنھاوەر وشووکردوو، یان کوشتنی کەسی پاشگەز بووەوە لە ئیسلام، ئەوەی باسکران خوای گەورە وەسیەتی بۆ کردوون تاوەکو ژیربن وتێبگەن لەفەرمان وڕێگریەکانی خوای گەورە

وَلَا تَقْرَبُوا۟ مَالَ ٱلْيَتِيمِ إِلَّا بِٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ حَتَّىٰ يَبْلُغَ أَشُدَّهُۥ ۖ وَأَوْفُوا۟ ٱلْكَيْلَ وَٱلْمِيزَانَ بِٱلْقِسْطِ ۖ لَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ۖ وَإِذَا قُلْتُمْ فَٱعْدِلُوا۟ وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَىٰ ۖ وَبِعَهْدِ ٱللَّهِ أَوْفُوا۟ ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّىٰكُم بِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ ﴿١٥٢﴾

خوای گەورە حەرامی کردووە کە دەست ببرێت بۆ ماڵی ھەتیوان - ھەتیوو ئەو کەسەیە کە باوکی لەدەستداوە ونەگەیشتووەتە تەمەنی باڵغ بوون- دەست مەبن بۆ ماڵی ھەتیوو ولێی نزیک مەبنەوە مەگەر بەشێوەیەک نەبێت کە بەرژەوەندی وسوودی ھەتیووەکەی تێدا بێت وماڵەکەی پێی زیاد بکات، تا ئەو کاتەی باڵغ دەبێت وچاک و خراپی خۆی لێک جودا دەکاتەوە، دوای ئەوە ئەگەر ماڵوسامانیان لەلای ئێوە بوو ئیتر بیدەنەوە دەستی خۆیان، وە خوای گەورە حەرامی کردووە کە تەرازوو بازی بکەن، بەڵکو واجبە لەسەرتان کە پێوانە وکێشانەتان بەدادگەرانە بێت، لەوەرگرتن ولە پێدانیش لە کاتی کڕین وفرۆشتندا، ئێمەیش لەتوانا وتاقەت بەدەر تەکلیف وداوا لەھیچ کەسێک ناکەین، ئەوەی کە مرۆڤ ناتوانێت لەکاتی کێشانە وپێوانە وشتی تریشدا لەزیاد وکەم خۆی لێ بپارێزێت ھیچ گوناھێکی ناگات، وە ھەروەھا حەرامی کردووە لەسەرتان کە شتێک جگە لەھەق وراستی وخێر بڵێن، بەڵکو واجبی کردووە کە ھەمیشە دادگەر بن لەبڕیار وشاھیدیدانیشتاندا ئەگەر چی ئەو بڕیارە وشاھیدیدانەیش کەدەیدەن دژی خزمان ونزیکی خۆیشتان بێت، وە حەرامی کردووە کە ئەو پەیمان وبەڵێنەی کەداوتانە بەخوا بیشکێنن، یان خواتان کردووە بەشاھید و وەکیل تێیدا، کەواتە پێویستە لەسەرتان بەئەمەک وبە وەفا بن بەرامبەر پەیمان وئامۆژگاریەکانی خوا، ئەوەی کە پێشتر باسکران خوای گەورە فەرمانی پێکردوون و لاپەڕە ٢٦ لە ٢٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ڕایسپاردوون پێی ووەسیەتی پێکردوون، بەڵکو ھەمیشە لەبیرتان بن وپەند وئامۆژگارییان لێ وەربگرن

وَأَنَّ هَـٰذَا صِرَٰطِى مُسْتَقِيمًۭا فَٱتَّبِعُوهُ ۖ وَلَا تَتَّبِعُوا۟ ٱلسُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَن سَبِيلِهِۦ ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّىٰكُم بِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ﴿١٥٣﴾

تتقون ھەروەھا خوای گەورە حەرامی کردووە لەسەرتان کە شوێن ڕێچکە وڕێبازە گومڕاکان بکەون، بەڵکو پێویستی کردووە لەسەرتان کە شوێن ڕێبازی ڕاستی خوای گەورە بکەون کە ھیچ خوار وخێچییەکی تێدا نییە، چونکە ڕێچکە وڕێبازە گومڕاکان بەرەو پەرتبوون ودوورکەوتنەوە لە ڕێبازی ھەق وراستی دەتانبەن، ھەر ڕێبازی راستی خوای گەورەیە کە پەروەردگار وەسیەتی بۆ کردوون وڕایسپاردوون کە شوێنی بکەون، بە ئومێدی ئەوەی کە لەخوا بترسن، ئەویش بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لەڕێگری وقەدەغەکراوەکانی

ثُمَّ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَـٰبَ تَمَامًا عَلَى ٱلَّذِىٓ أَحْسَنَ وَتَفْصِيلًۭا لِّكُلِّ شَىْءٍۢ وَهُدًۭى وَرَحْمَةًۭ لَّعَلَّهُم بِلِقَآءِ رَبِّهِمْ يُؤْمِنُونَ ﴿١٥٤﴾

پاش پێڕاگەیاندنی ئەوانەی کە باسکران، ئەوەشتان پێڕادەگەیەنین کە تەوراتمان دا بە موسی لەبەر تەواو کردنی چاکە وناز ونیعمەتەکانی خۆمان لەسەر ئەوەی چاکەکار بوو لەناو گەلەکەی، وە ڕوونکەرەوەش بوو بۆ ھەموو شتێک، ھەموو ئەو شتانەی کە ئەوان پێویستیان پێی بوو لە ئاینەکەیاندا، وە بۆ ڕێنوماییان بۆ سەر ھەق وڕاستی وڕەحمەت بۆیان، بەئومێدی ئەوەی باوەڕ بھێنن بەگەیشتن بەپەروەردگاریان لەڕۆژی قیامەتدا، تاوەکو بەئەنجامدانی کاری چاکە خۆیانی بۆ ئامادە بکەن

وَهَـٰذَا كِتَـٰبٌ أَنزَلْنَـٰهُ مُبَارَكٌۭ فَٱتَّبِعُوهُ وَٱتَّقُوا۟ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ﴿١٥٥﴾

ئەم قورئانەش کە ناردمانە خوارەوە پەرتوکێکی پیرۆز وپڕ بەرەکەتە، چونکە ھەرچی سوود وقازانجی دین ودونیا ھەیە تێیدایە، لەبەر ئەوە شوێنی بکەون وبیکەنە بەرنامە و ڕێسا ویاسای خۆتان، وە ھۆشیار بن لەوەی سەرپێچی نەکەن تاوەکو خوای گەورە ڕەحمتان پێ بکات

أَن تَقُولُوٓا۟ إِنَّمَآ أُنزِلَ ٱلْكِتَـٰبُ عَلَىٰ طَآئِفَتَيْنِ مِن قَبْلِنَا وَإِن كُنَّا عَن دِرَاسَتِهِمْ لَغَـٰفِلِينَ ﴿١٥٦﴾

ئەو قورئانەمان نارد تاوەکو - ئەی بتپەرست وموشریکەکانی عەرەب - ئێوەیش نەڵێن: خوای گەورە تەورات وئینجیلی ناردە خوارەوە بۆ سەر جولەکە وگاورەکانی پێش ئێمە، بەڵام ھیچی نەناردووەتە خوارەوە بۆ ئێمە، وە ئێمەش نازانین کتێب وپەرتووکەکانی ئەوان بخوێنینەوە چونکە بەزمانی خۆیانە وبە زمانی ئێمە نییە

أَوْ تَقُولُوا۟ لَوْ أَنَّآ أُنزِلَ عَلَيْنَا ٱلْكِتَـٰبُ لَكُنَّآ أَهْدَىٰ مِنْهُمْ ۚ فَقَدْ جَآءَكُم بَيِّنَةٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ وَهُدًۭى وَرَحْمَةٌۭ ۚ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَذَّبَ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ وَصَدَفَ عَنْهَا ۗ سَنَجْزِى ٱلَّذِينَ يَصْدِفُونَ عَنْ ءَايَـٰتِنَا سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ بِمَا كَانُوا۟ يَصْدِفُونَ ﴿١٥٧﴾

ء وە بۆ ئەوەی نەیشڵێن: ئەگەر بھاتایە خوای گەورە کتێبێکی بناردایەتە خوارەوە بۆمان ھەروەک چۆن ناردیە خوارەوە بۆ جولەکە وگاورەکان، ئەوا ئێمە لەوان زیاتر خواناس ودامەزراوتر دەبووین، دەی ئەوەتانێ ئێستا خوای گەورە قورئانی بەزمانی خۆتان ناردووەتە خوارەوە بۆ سەر پێغەمبەرەکەتان موحەممەد (صلى اللە علیە وسلم) تاوەکو بەڵگە ونیشانە وڕێنومایی ڕوون وئاشکرا بێت بۆ لای ھەق وڕاستی وڕەحمەتی فراوان بێت بۆ ئەم ئوممەتە، بۆیە بڕوبیانوی پڕوپوچ وبەتاڵ مەھێننەوە، جا کێ ھەیە لەو کەسە ستەمکارتر بێت کە پاش ئەو کتێبە بڕوای بەئایەت ونیشانەکانی خوا نەبێت وپشتی لێھەڵ بکات وبە درۆیان بزانێت، جا گومانتان نەبێت بەم زووانە بە ئاگری دۆزەخ سزای سەختی ئەوانە دەدەین کەپشتیان کردووەتە ئایەت ونیشانەکانی ئێمە، لەتۆڵەی ئەو کارەی ئەنجامیاندا

هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّآ أَن تَأْتِيَهُمُ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ أَوْ يَأْتِىَ رَبُّكَ أَوْ يَأْتِىَ بَعْضُ ءَايَـٰتِ رَبِّكَ ۗ يَوْمَ يَأْتِى بَعْضُ ءَايَـٰتِ رَبِّكَ لَا يَنفَعُ نَفْسًا إِيمَـٰنُهَا لَمْ تَكُنْ ءَامَنَتْ مِن قَبْلُ أَوْ كَسَبَتْ فِىٓ إِيمَـٰنِهَا خَيْرًۭا ۗ قُلِ ٱنتَظِرُوٓا۟ إِنَّا مُنتَظِرُونَ ﴿١٥٨﴾

ئەی پێغەمبەر- ئەو بتپەرستە درۆزن وبێباوەڕانە باوەڕ ناھێنن وناگەڕێنەوە، تەنھا چاوەڕێی ئەوە دەکەن کەفریشتەی گیان کێشان وھاوکارەکانیان بێنە لایان تاوەکو لەدونیادا گیانیان بکێشن، یان لەڕۆژی جیاکردنەوە لەڕۆژی دواییدا خوای گەورە بێتە لایان ودەست بکات بەدادوەری وقەزاوەت کردن لەنێوانیان، یان ھەندێک لە نیشانەکانی پەروەردگارت کە بەڵگەن لەسەر ھاتنی ڕۆژی دوایی بۆیان بێت وبە چاوی خۆیان بیانبینن، وەک ھەڵھاتنی ڕۆژ لەڕۆژئاواوە، ئەو کاتە باوەڕھێنان بۆ بێباوەڕان ھیچ سوودێکی نابێت بۆیان، وە کار وکردەوەی چاکەش بۆ ئەو باوەڕدارەی کە پێشتر کاری چاکەی نەکردووە سودی نابێت بۆی، جا - ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ کە باوەڕیان نییە: چاوەڕوان بن ھەتا یەکێک لەو نیشانانە دێت، ئێمەیش لەگەڵ ئێوەدا چاوەڕوانین. لاپەڕە ٢٧ لە ٢٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

إِنَّ ٱلَّذِينَ فَرَّقُوا۟ دِينَهُمْ وَكَانُوا۟ شِيَعًۭا لَّسْتَ مِنْهُمْ فِى شَىْءٍ ۚ إِنَّمَآ أَمْرُهُمْ إِلَى ٱللَّهِ ثُمَّ يُنَبِّئُهُم بِمَا كَانُوا۟ يَفْعَلُونَ ﴿١٥٩﴾

ئەوانەی لەجولەکە وگاورەکان ئاینەکەیان پەرت وپارچە پارچە کرد، ھەندێکیان وەرگرت وھەندێکی تریان واز ڵێھێنا، وە بوون بە چەند دەستە وگروپێکی جیاجیاوە، -ئەی پێغەمبەر- تۆ ھیچ کارت بەوانەوە نییە ولەوان نیت وبەریت لەو گومڕاییەی کە ئەوان لەسەرین، تەنھا ئەوەی لەسەر تۆیە بیانترسێنیت وئاگاداریان بکەیتەوە، ئیتر ئەوەی تری ھەواڵەی لای خوا دەکرێت، پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا ئەوەی کردویانە وئەنجامیانداوە لە دونیادا خوای گەورە ھەموویان بۆ دەخاتە ڕوو وپیشانیان دەداتەوە، وە تۆڵە وسزای تەواوی کارەکانیشیان وەردەگرنەوە

مَن جَآءَ بِٱلْحَسَنَةِ فَلَهُۥ عَشْرُ أَمْثَالِهَا ۖ وَمَن جَآءَ بِٱلسَّيِّئَةِ فَلَا يُجْزَىٰٓ إِلَّا مِثْلَهَا وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿١٦٠﴾

ھەر باوەڕدارێک لەدونیادا چاکەیەکی کردبێت ئەوا خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا دە بەرامبەر پاداشتی دەداتەوە، وە ھەرکەسێک خراپەیەکی کردبێت ئەوا تەنھا بە ئەندازەی ئەو خراپەیە تۆڵە وسزا دەدرێت، نە سووکتر لە خۆی ونە گەورەتر وزیاتر لە خۆی، لە ڕۆژی قیامەتدا بە ھیچ شێوەیەک ستەم لە کەس ناکرێت کە چاکە و حەسەناتیان کەم بکرێتەوە، یان زیاتر لە کارەکانیان سزایان بدرێت

قُلْ إِنَّنِى هَدَىٰنِى رَبِّىٓ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ دِينًۭا قِيَمًۭا مِّلَّةَ إِبْرَٰهِيمَ حَنِيفًۭا ۚ وَمَا كَانَ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ﴿١٦١﴾

ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست وموشریکانە بڵێ کە باوەڕیان نییە: پەروەردگارم ڕێنوێنی کردووم بۆ ڕێگەی ڕاست، بۆ ئاینێکی زۆر ڕاست وپایەدار کە تەواوی بەرژەوەندییەکانی دونیا ودواڕۆژ لە خۆ دەگرێت، ئاینی پاکی ئیبراھیمە کە ئاینی ھەق وڕاستییە، کە ھیچ کاتێک لە ھاوبەشدانەران نەبووە

قُلْ إِنَّ صَلَاتِى وَنُسُكِى وَمَحْيَاىَ وَمَمَاتِى لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿١٦٢﴾

ئەی پێغەمبەر- بڵێ: بێگومان نوێژ وئاژەڵ سەربڕین وقوربانیم تەنھا بۆ خوایە، وە بە ناوی خواوەیە، نەک بە ناوی ترەوە، وە ژیان ومردنم، ھەموو ئەمانەم تەنھا بۆ پەروەردگاری دروستکراوەکانە، وە کەسی تر لەمەدا پشكی نییە

لَا شَرِيكَ لَهُۥ ۖ وَبِذَٰلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَا۠ أَوَّلُ ٱلْمُسْلِمِينَ ﴿١٦٣﴾

ئەویش ھیچ ھاوەڵ وھاوبەشی نییە، وە ھیچ پەرستراوێکی بەھەقیش جگە لە ئەو نییە، بەم یەکخواپەرستییە پوخت وپاڵفەتەیە خوای گەورە فەرمانی پێکردووم، وە منیش یەکەم کەسم لە ڕیزی موسڵمانانی ئەم ئوممەتە،ب کە خۆم تەسلیم بە خوا وبەرنامەکەی کردووە

قُلْ أَغَيْرَ ٱللَّهِ أَبْغِى رَبًّۭا وَهُوَ رَبُّ كُلِّ شَىْءٍۢ ۚ وَلَا تَكْسِبُ كُلُّ نَفْسٍ إِلَّا عَلَيْهَا ۚ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌۭ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُم مَّرْجِعُكُمْ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ ﴿١٦٤﴾

إ لى ربكم مرجعكم فينبئكم بما كنتم فيه تختلفون -ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست وموشریکانە بڵێ: ئایا جگە لە اللە من کەسێکی تر بەپەروەردگاری خۆم ھەڵبژێرم وداوای لێ بکەم، کە ئەو پەروەردگاری ھەموو شتێکە؟! ئەو پەروەردگاری ئەو شتانەیشە کە ئێوە جگە لە خوا دەیانپەرستن، وە ھیچ کەسێکی بەری وبێتاوان گوناھی غەیری خۆی ھەڵناگرێت، وە پاشان گەڕانەوەشتان لە ڕۆژی قیامەتدا ھەر بۆ لای ئەوە، وە پاشان لەسەر ئەو شتانەی کە ناکۆک ودووبەرەک بوون لە سەری لە کاروباری ئاینەکەتان لە دونیادا ھەواڵتان پێ دەدات وئاگادارتان دەکاتەوە

وَهُوَ ٱلَّذِى جَعَلَكُمْ خَلَـٰٓئِفَ ٱلْأَرْضِ وَرَفَعَ بَعْضَكُمْ فَوْقَ بَعْضٍۢ دَرَجَـٰتٍۢ لِّيَبْلُوَكُمْ فِى مَآ ءَاتَىٰكُمْ ۗ إِنَّ رَبَّكَ سَرِيعُ ٱلْعِقَابِ وَإِنَّهُۥ لَغَفُورٌۭ رَّحِيمٌۢ ﴿١٦٥﴾

ھەر خوای گەورەیە کە ئێوەی کردووە بە جێنشینی ئەوانەی پێش خۆتان لەسەر ڕووی زەوی، تاوەکو ھەڵسن بە ئاوەدانکردنەوەی، وە ھەندێکتانی بە چەند پلەیەک لە دروستکردن وڕزق وڕۆزی وشتی تریش سەرخستووە بەسەر ھەندێکی ترتاندا، تاوەکە لەوەی پێیداون تاقیتان بکاتەوە، -ئەی پێغەمبەر- پەروەردگارت زۆر بە پەلە وخێرا تۆڵە دەسێنێت لە یاخی وبێباوەڕان، وە ئەوەیشی کە ھێشتا نەھاتووە ھاتنی زۆر نزیکە، وە بێگومان پەروەردگار لە تاوان وگوناھی ئەو بەندانەی دەبورێت کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای خوا، وە زۆریش بەڕەحم ومیھرەبانە بۆیان. لاپەڕە ٢٨ لە ٢٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر لاپەڕە ٢٩ لە ٢٩ moc.hgelp

فێربە · الأنعام — Al-An'aam

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان