وَيْلٌۭ لِّكُلِّ هُمَزَةٍۢ لُّمَزَةٍ ﴿١﴾
سزا ولەناوچوون ووەیل بۆ ھەموو کەسێکی توانج دەری بەدگۆی غەیبتەکەری عەیبگر کە بەشوێن کەموکورتی وعەیب وعاری خەڵکی دەگەڕێت ولەبارەیان دەدوێت وتانەیان لێدەدات
سەرەکی›تەفسیر›الهمزة (104)
مەککی · 9 ئایەت
وَيْلٌۭ لِّكُلِّ هُمَزَةٍۢ لُّمَزَةٍ ﴿١﴾
سزا ولەناوچوون ووەیل بۆ ھەموو کەسێکی توانج دەری بەدگۆی غەیبتەکەری عەیبگر کە بەشوێن کەموکورتی وعەیب وعاری خەڵکی دەگەڕێت ولەبارەیان دەدوێت وتانەیان لێدەدات
ٱلَّذِى جَمَعَ مَالًۭا وَعَدَّدَهُۥ ﴿٢﴾
ئەو کەسەی ھەموو کارێکی ھەوڵدانە بۆ کۆکردنەوەی ماڵ ودارایی (بەبێ گوێدانە حەڵاڵ وحەرام) وخەریکی ژماردنیەتی جگە لەمە ھیچ کارێکی تری نیە. يحسب أن ماله أخلده
يَحْسَبُ أَنَّ مَالَهُۥٓ أَخْلَدَهُۥ ﴿٣﴾
بێگومان وا دەزانێت ئەو ماڵ وداراییەی کۆی کردووەتەوە ڕزگای دەکات لەمردن، وبەھەمیشەیی لەدونیادا دەمێنێتەوە
كَلَّا ۖ لَيُنۢبَذَنَّ فِى ٱلْحُطَمَةِ ﴿٤﴾
نەخێر وانیە وەک ئەم جاھیل ونەزانە تێگەیشتووە لێی، سوێند بەاللە -تەعاﻻ- بەسووکی وبەڕسوایی فڕێ دەدرێتە ناو ئاگرێکی تێکشکێنەرەوە
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا ٱلْحُطَمَةُ ﴿٥﴾
ئەی پێغەمبەر- تۆ چوزانیت ئەو ئاگرە چیە کە ھەرشتێکی تێ بخەیت تێکی دەشکێنێت؟!
نَارُ ٱللَّهِ ٱلْمُوقَدَةُ ﴿٦﴾
بێگومان ئەوە ئاگرێکی تاودراوی بڵێسەرداری اللە یە
ٱلَّتِى تَطَّلِعُ عَلَى ٱلْأَفْـِٔدَةِ ﴿٧﴾
ئەوە ئاگرێکی وایە کە ڕوو دەکاتە سەر لا شەی خەڵکی وپاشان بۆ ناوجەرگەی دڵ ودەروونەکان ودەیانسووتێنێت. لاپەڕە ١ لە ٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر إ ن ها عليهم م ؤصدة
إِنَّهَا عَلَيْهِم مُّؤْصَدَةٌۭ ﴿٨﴾
بێگومان ئەو ئاگرە بەشێوەیەک داخراوە لەسەر ئەوانەی سزا دەدرێن (کە ناتوانن لێ دەربچن). فى عمد ممد دة
فِى عَمَدٍۢ مُّمَدَّدَةٍۭ ﴿٩﴾
زنجیرکراون لەناو چەند کۆتێکی درێژدان کە ناتوانن لێی دەرچن (بەستراونەتەوە بەچەند ستوونێکی بەرز وبڵندەوە). لاپەڕە ٢ لە ٢ moc.hgelp
بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن