سەرەکیتەفسیرالفيل (105)

تەفسیر الفيل — Al-Fil (105)

مەککی · 5 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصْحَـٰبِ ٱلْفِيلِ ﴿١﴾

ئەی پێغەمبەر- ئایا نازانیت پەروەردگارت چی کرد بە ئەبرەھە وھاوەڵەکانی کە خاوەنی فیلەکان بوون، کاتێک وویستیان کەعبە بڕوخێنن، (خاوەن فیلەکان گەلێکی گاوڕ بوون لە یەمەن بەسەرۆکایەتی ئەبرەھە ناوێک، وویستیان وردە وردە دەسەڵاتیان فراوان بکەن وبەرەو شاری مەککە بڕۆن وکەعبەی پیرۆز بڕوخێنن، بەڵام کاتێک کە گەشتنە مەککە اللە -تەعاﻻ- کۆمەڵێکی زۆر لە -باڵندەى ئەبابیل:طیر الأبابیل-ی ناردە سەریان وتەفرو تونای کردن). ألم يجعل كيدهم فى تضليل

أَلَمْ يَجْعَلْ كَيْدَهُمْ فِى تَضْلِيلٍۢ ﴿٢﴾

اللە -تەعاﻻ- پلانە نەگریس وخراپەکانیانی بۆ ڕوخاندنی کەعبەی پیرۆز پوچەڵ کردەوە، بەوەی ئاواتیان بوو خەڵکی لە چوون بۆ کەعبە لا دەن ودەست بگرن بەسەریدا، وپیلانەکەیان بەهیچ شێوەیەک سەری نەگرت. وأرسل عليهم طيرا أبابيل

وَأَرْسَلَ عَلَيْهِمْ طَيْرًا أَبَابِيلَ ﴿٣﴾

وە كۆمەڵێكی زۆر باڵندەی پۆل پۆل ناردە سەریان. ترميهم ب حجارة من س جيل

تَرْمِيهِم بِحِجَارَةٍۢ مِّن سِجِّيلٍۢ ﴿٤﴾

ئەو باڵندانە بەرد بارانیان دەکردن بە وردە زیخی گڵین. فجعلهم كعص ف م أ كول

فَجَعَلَهُمْ كَعَصْفٍۢ مَّأْكُولٍۭ ﴿٥﴾

سەرەنجام خواى گەورە وەکو گڵا وکای خوراوی لێکردن کە ئاژەڵ خواردبێتی پاشان پێ پێدا نابێت (ورد وخاشی کردن، بەشێوەیەک ھەر یەک لەو بەردانە دەیدا لە ھەرسەربازێکی سوپاکەی ئەبرەھە دەستبەجێ دەیکوشت وگیانی لەدەست دەدا). لاپەڕە ١ لە ١ moc.hgelp

فێربە · الفيل — Al-Fil

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان