لِإِيلَـٰفِ قُرَيْشٍ ﴿١﴾
لەبەر خوو وعادەت وھۆگری قوڕەیش. إ
سەرەکی›تەفسیر›قريش (106)
مەککی · 4 ئایەت
لِإِيلَـٰفِ قُرَيْشٍ ﴿١﴾
لەبەر خوو وعادەت وھۆگری قوڕەیش. إ
إِۦلَـٰفِهِمْ رِحْلَةَ ٱلشِّتَآءِ وَٱلصَّيْفِ ﴿٢﴾
ھۆگریان بەھاتوچۆی زستانان وھاوینانەوە (قوڕەیش خەریکی بازرگانی بوون زستان بۆ یەمەن وھاوینانیش بۆ شام زۆر بێ ترس دەهاتن ودەچوون، بۆیە ئەگەر اللە -تەعاﻻ- قوڕەیشی ھۆگری ئەو دوو ھاتوچۆیە نەکردایە ووڵاتیانی بەئەمن وئاسایش نەکردایە نەیاندەتوانی بەو شێوەیە بژین، ئەمەش یەکێکە لەنیعمەتە گەورەکانی پەروەردگار بەسەریانەوە)
فَلْيَعْبُدُوا۟ رَبَّ هَـٰذَا ٱلْبَيْتِ ﴿٣﴾
با ئەوان بەتاک وتەنھایی اللە بپەرستن کە پەروەردگاری ئەم ماڵە پیرۆزەیە، وئەم ھاتوچۆیەی زستان وھاوینی بۆ ئاسان کردوون، وە ھیچ شەریک وھاوەڵیشی بۆ بڕیار نەدەن
ٱلَّذِىٓ أَطْعَمَهُم مِّن جُوعٍۢ وَءَامَنَهُم مِّنْ خَوْفٍۭ ﴿٤﴾
ئەو پەروەردگارەی کە بەو ھۆیەوە ڕزگاری کردن لە قات وقڕی وبرسێتی وھێوریشی کردنەوە لە ترس وئاسایشی بۆ دابین کردن دڵی عەرەبەکانی والێکرد کە ڕێزی ئەم ماڵە پیرۆزە ودانیشتوانەکەی بگرن، (کاتی خۆی عەرەبەکان ھەندێکیان دەیاندا بەسەر ھەندێکی تریاندا وماڵ وسەروەت وسامانەکانیان تاڵان دەکردن، بەڵام اللە -تەعاﻻ- بەھۆی حەرەمی مەککەوە وقوڕەیشی لەم تاڵان کردنە پاراستبوو). لاپەڕە ١ لە ١ moc.hgelp
بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن