سەرەکیتەفسیرالنجم (53)

تەفسیر النجم — An-Najm (53)

مەککی · 62 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

وَٱلنَّجْمِ إِذَا هَوَىٰ ﴿١﴾

پەروەردگار سوێند بەو ئەستێرەیە دەخوات کە لە شوێن وخولگەی خۆی دەترازێت وبەخێرایی لە بۆشایی ئاسماندا بەردەبێتەوە. ما ضل صاحبكم وما غو

مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمْ وَمَا غَوَىٰ ﴿٢﴾

ئەو ھاوەڵەی ئێوە موحەممەد (صلى الله عليه وسلم) کەسایەتییەکی گومڕا وسەرلێشێواو نییە، لەبەرنامەی ڕاست ودروست لای نەداوە، ئەو زۆر ھوشیار ودانایە

وَمَا يَنطِقُ عَنِ ٱلْهَوَىٰٓ ﴿٣﴾

ئەوەی موحەممەد (صلى الله عليه وسلم) پێتان ڕادەگەیەنێت لەم قورئانە لە ئارەزووی خۆیەوە نییە ولەخۆیەوە قسە ناکات. إ ن هو إ ل اوحى يوحى

إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْىٌۭ يُوحَىٰ ﴿٤﴾

بەڵکو ئەم قورئانە وەحی ونیگایە لەلایەن (اللە تعالی) وە، لە ڕێگەی جوبرەئیلەوە (علیە السلام) بۆی ھاتووە، ئەم (قورئانە) تەنھا پەند وئامۆژگارییە بۆ ھەموو جیھانیان

عَلَّمَهُۥ شَدِيدُ ٱلْقُوَىٰ ﴿٥﴾

لەلایەن فریشتەیەکی زۆر بەھێزەوە ئەم وەحیەی فێرکراوە کە جوبرەئیلە (علیه السلام) فریشتەی وەحی

ذُو مِرَّةٍۢ فَٱسْتَوَىٰ ﴿٦﴾

ئەو جوبرەئیلە (سەلامی خوای لێ بێت) خاوەنی بیر وھۆشێکی زۆر بەھێز ودیمەنێکی جوانە، وە جار جار لەسەر شێوە ڕاستەقینەکەی خۆی دەوەستێت وخۆی نیشانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەدات

وَهُوَ بِٱلْأُفُقِ ٱلْأَعْلَىٰ ﴿٧﴾

جوبرەئیل ( سەلامی خوای لێ بێت) لەو حاڵەتەدا لە ئاسۆی بەرز وبڵندی ئاسماندا بوو. ثم دنا فتدلى

ثُمَّ دَنَا فَتَدَلَّىٰ ﴿٨﴾

پاشان تا دەھات جوبرەئیل ( سەلامی خوای لێ بێت) نزیک دەبووەوە لە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) تا تەواو نزیک بوویەوە. فكان قاب قوسين أو أدنى

فَكَانَ قَابَ قَوْسَيْنِ أَوْ أَدْنَىٰ ﴿٩﴾

ئەوەندە لێی نزیکبویەوە، نێوانیان بەقەدەر دوو کەوان، یان کەمتریش بوو. لاپەڕە ١ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَأَوْحَىٰٓ إِلَىٰ عَبْدِهِۦ مَآ أَوْحَىٰ ﴿١٠﴾

ئینجا (اللە تعالی) لە ڕێگەی جوبرەئیلەوە ( سەلامی خوای لێ بێت) وەحی ونیگای کرد بۆ بەندەی خۆی موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) ئەوەی کە نیگای کرد لە قورئانە پیرۆزەکەی

مَا كَذَبَ ٱلْفُؤَادُ مَا رَأَىٰٓ ﴿١١﴾

دڵی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) درۆی نەکرد لەگەڵ چاوی، لەوەدا کە بەچاوی خۆی بینی. أفتمرونه عل ما ير

أَفَتُمَـٰرُونَهُۥ عَلَىٰ مَا يَرَىٰ ﴿١٢﴾

ئایا ئێوە - ئەی بتپەرستینە - لەگەڵ پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) دەکەونە مشتومڕ وموجادەلە لەسەر ئەوەی کە (اللە تعالی) پیشانی داوە - کە جوبرەئیلە ( سەلامی خوای لێ بێت) - یا ئەوەی لە شەوڕەویدا بینی؟ ولقد رءاه نزلة أخر

وَلَقَدْ رَءَاهُ نَزْلَةً أُخْرَىٰ ﴿١٣﴾

بە ڕاستی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) جارێکی تریش جوبرەئیلی دیوە لەسەر شێوەی خۆی لە شەوڕەویدا

عِندَ سِدْرَةِ ٱلْمُنتَهَىٰ ﴿١٤﴾

لای داری (سدرة المنتھی) کە درەختێکی گەورە وناوازەیە لە ئاسمانی حەوتەم

عِندَهَا جَنَّةُ ٱلْمَأْوَىٰٓ ﴿١٥﴾

جا لای ئەو درەختەدا بەھەشتی (مەئوا) ھەیە بەواتای لا نە وجێگەی حەسانەوە وخۆشگوزەرانی بۆ ئیمانداران

إِذْ يَغْشَى ٱلسِّدْرَةَ مَا يَغْشَىٰ ﴿١٦﴾

لەو کاتەدا کە داری (سدرة المنتھی) ی داپۆشیبوو، ئەوەی کە دایپۆشیبوو شتێکی زۆر مەزن بوو، چۆنیەتەکەشی کەس نازانێت جگە لەپەروەردگار نەبێت

مَا زَاغَ ٱلْبَصَرُ وَمَا طَغَىٰ ﴿١٧﴾

چاوی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لای نەداوە لەوەی کە ئەیبینێت وئەملاو ئەولای نەکردووە، وئەو سنوورەی تێنەپەڕاندووە کە بۆی دیاریکرا بوو

لَقَدْ رَأَىٰ مِنْ ءَايَـٰتِ رَبِّهِ ٱلْكُبْرَىٰٓ ﴿١٨﴾

بە ڕاستی پێغەمبەر (صلی الله علیه سلم) لە شەوڕەویدا - ميعراج - لە نیشانە گەورەکانی پەروەردگاری خۆی دی کە ئاماژەن بۆ هێز ودەسەڵاتی (الله تعالى)، لەوانە کە بینی ( بەھەشت ودۆزەخ وشتی تریش)

أَفَرَءَيْتُمُ ٱللَّـٰتَ وَٱلْعُزَّىٰ ﴿١٩﴾

باشە ئێوە - ئەی موشریک وبتپەرستان - سەرنجی ئەو بتانەتان نەداوە کە دەیانپەرستن ودەیانکەنە شەریک وھاوەڵی (اللە تعالی) وەک - لا ت وعوززا -. لاپەڕە ٢ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَمَنَوٰةَ ٱلثَّالِثَةَ ٱلْأُخْرَىٰٓ ﴿٢٠﴾

(مەنات) بتە سێھەمەکەی تریشتان دیوە؟ کە یەکێکە لەبتەکانتان کە دەیپەرستن، پێم بڵێن ئایا ئەمان - مەبەستی بتەکانە - توانایان ھەیە سوود یا زیانتان پێ بگەیەنن؟!

أَلَكُمُ ٱلذَّكَرُ وَلَهُ ٱلْأُنثَىٰ ﴿٢١﴾

باشە ڕاست وڕەوایە ئێوە کوڕ بۆ خۆتان دانێن، کە حەزتان لێیەتی وخۆشتان دەوێت، کچیش بۆ (اللە تعالی) کە حەزتان لێی نییە وڕقتان لێیەتی؟!

تِلْكَ إِذًۭا قِسْمَةٌۭ ضِيزَىٰٓ ﴿٢٢﴾

ئەگەر وابێت ئەم دابەشکردنە دابەشکردنێکی ناڕەوا ونادادپەروەرانەیە، ئەوەی بۆ خۆتان ناتانەوێت بۆ پەروەردگاری دابنێن!!!

إِنْ هِىَ إِلَّآ أَسْمَآءٌۭ سَمَّيْتُمُوهَآ أَنتُمْ وَءَابَآؤُكُم مَّآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلْطَـٰنٍ ۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَمَا تَهْوَى ٱلْأَنفُسُ ۖ وَلَقَدْ جَآءَهُم مِّن رَّبِّهِمُ ٱلْهُدَىٰٓ ﴿٢٣﴾

ئەو بتانەی ئێوە ئەیانپەرستن لەچەند ناوێك بەولاوە زیاتر نین کە خۆتان وباوباپیرانتان لێتان ناون، نەپەروەردگارن ونەھیچ سیفەتێکی پەروەردگاریان تێدایە، وە (اللە تعالی) ھیچ بەڵگەیەکی بۆ پەروەردگار بوونی ئەو بتانە نەناردووەتە خوارەوە، ئەوانەی ناوی پەروەردگاریان لەم بتانە ناوە تەنھا شوێنی گومان وخەیاڵ وشتێ ئەکەون کە نەفسی خۆیان ئارەزووی ئەکات، ئەوەی کە شەیتان بۆیانی ڕازاندوەتەوە، ھیدایەت وڕێنیشاندانیان لە (اللە تعالی) ولەسەر زاری پێغەمبەرەکەیەوە (صلی الله علیه سلم) بۆیان ھاتووە کەچی شوێنی ناکەون وڕێنموێنی وەرناگرن. أم للإنسن ما تمن

أَمْ لِلْإِنسَـٰنِ مَا تَمَنَّىٰ ﴿٢٤﴾

ئایا دەگونجێت ئەوەی مرۆڤ بە ئارەزووی خۆی ھەرچی بوێت دەکرێت بۆی بێتە دی؟!! وەک ئەوەی چاوەڕێ دەکەن بتەکانییان تکایان بۆ بکەن لەلای پەروەردگاریان

فَلِلَّهِ ٱلْـَٔاخِرَةُ وَٱلْأُولَىٰ ﴿٢٥﴾

نەخێر وەھا نییە ئەوەی ئەوان چاوەڕێی دەکەن، چونکە دونیا وقیامەت ھەمووی ھی (اللە تعالی) یە وچیی لێیان - دونیا وقیامەت - بە ھەرکەسێك بیەوێت ئەیدات، وە هەرکەسێک بیەوێت پێی نادات

۞ وَكَم مِّن مَّلَكٍۢ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ لَا تُغْنِى شَفَـٰعَتُهُمْ شَيْـًٔا إِلَّا مِنۢ بَعْدِ أَن يَأْذَنَ ٱللَّهُ لِمَن يَشَآءُ وَيَرْضَىٰٓ ﴿٢٦﴾

ژمارەیەک زۆر فریشتە ھەن کە تکا وپاڕانەوەیان بۆ خەڵکی بێ سوودە، ئەگەر بیانەوێت تکایان بۆ بکەن، مەگەر ئەوەی کە (اللە تعالی) مۆڵەت بدات بۆ ئەو کەسانەی کە شایستەن وپەروەردگار ڕازی بێت کە تکا کارەکە تکا بکات بۆ ھەندێک کە ویست وئیرادەی (اللە تعالی) ی لەسەربێت، (اللە تعالی) ڕازی نابێت لە ئەوەی کە کراوە بە شەریک وھاوبەشی - وڕازیە بەم شیرک وپەرستنە - کە تکا وشفاعەت بکات، وە ھەروەھا ڕازیش نابێت تکا بۆ کەسێک بکرێت کە شەریک وھاوبەشی بۆ پەروەردگار داناوە

إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْـَٔاخِرَةِ لَيُسَمُّونَ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةَ تَسْمِيَةَ ٱلْأُنثَىٰ ﴿٢٧﴾

بێگومان ئەوانەی باوەڕیان بە زیندووبونەوەی ڕۆژی دوایی نییه، فریشتەکانی (اللە تعالی) بە مێ ناوزەد دەکەن ووەھایان دەزانی کە فریشتەکان کچی پەروەردگارن، پاکی وبێگەردی وبڵندی بۆ (اللە تعالی) لەوەی ئەوان دەیڵێن. لاپەڕە ٣ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَمَا لَهُم بِهِۦ مِنْ عِلْمٍ ۖ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ ۖ وَإِنَّ ٱلظَّنَّ لَا يُغْنِى مِنَ ٱلْحَقِّ شَيْـًۭٔا ﴿٢٨﴾

لە کاتێکدا ئەوانە ھیچ زانیاریەکیان لەو بارەوە نییە، کە دەڵێن: (فریشتەکان کچی پەروەردگارن)، بەڵکو شوێنی گومانی بێ سەروبن کەوتون، بە مەرجێك ھیچ گومانێك شوێنی حەق وڕاستی ناگرێتەوە تا جێگەی بگرێتەوە

فَأَعْرِضْ عَن مَّن تَوَلَّىٰ عَن ذِكْرِنَا وَلَمْ يُرِدْ إِلَّا ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا ﴿٢٩﴾

ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - گوێ مەدەرە ئەو کەسانەی کە یاخی بوون لە یاد وبەرنامەی ئێمە وئاوڕ لە ئیمان ھێنان نادەنەوە، ئەوانە لە ئارەزووی دونیایی خۆیان زیاتر، ھیچی تریان ناوێت، وە ھیچ خۆیان بۆ ھاتنی ڕۆژی قیامەت ولێپرسینەوە ئامادە نەکردووە، چونکە باوەڕیان پێی نییە

ذَٰلِكَ مَبْلَغُهُم مِّنَ ٱلْعِلْمِ ۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ ٱهْتَدَىٰ ﴿٣٠﴾

ئەوانە ھەر ئەوەندە تێگەیشتنیان لە ڕاستییەکان ھەیە کە دەڵێن - فریشتەکان کچی پەروەردگارن - وە ھەر ئەوەندەی لێ دەزانن چونکە ئەوان زۆر نەزانن ونەگەیشتوون بە ھەقیقەت وڕاستی، لە ڕاستیدا ھەر پەروەردگاری تۆیە کە زانیاری وزانستی بێ سنورە وئاگادارە لەوەی کە کێ لە ڕێبازی ئەو لایداوە وگومڕایە، وە چ کەسێک ڕێبازی ھیدایەت ودینداری وخواناسی گرتۆتە بەر، وە ھیچ شتێک لەلای ئەو زاتە شاراوە نییە

وَلِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ لِيَجْزِىَ ٱلَّذِينَ أَسَـٰٓـُٔوا۟ بِمَا عَمِلُوا۟ وَيَجْزِىَ ٱلَّذِينَ أَحْسَنُوا۟ بِٱلْحُسْنَى ﴿٣١﴾

ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدایە ھەمووی ھی (اللە تعالی) یە وخۆی بەدیهێناوه، وە ھەر خۆی تەدبیرکار وبەڕێوەبەرە، بۆ ئەوەی سزای ئەو کەسانە بدات کە خراپەیان کردووە بە گوێرەی خراپەکانی خۆیان وپاداشتی ئەوانەیش بداتەوە کە چاکەیان کردووە بەباشتر لە چاکەکانی خۆیان کە بەھەشتە

ٱلَّذِينَ يَجْتَنِبُونَ كَبَـٰٓئِرَ ٱلْإِثْمِ وَٱلْفَوَٰحِشَ إِلَّا ٱللَّمَمَ ۚ إِنَّ رَبَّكَ وَٰسِعُ ٱلْمَغْفِرَةِ ۚ هُوَ أَعْلَمُ بِكُمْ إِذْ أَنشَأَكُم مِّنَ ٱلْأَرْضِ وَإِذْ أَنتُمْ أَجِنَّةٌۭ فِى بُطُونِ أُمَّهَـٰتِكُمْ ۖ فَلَا تُزَكُّوٓا۟ أَنفُسَكُمْ ۖ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ ٱتَّقَىٰٓ ﴿٣٢﴾

وە ئەوانەیش ئەوانەن کە خۆیان لە گوناھی گەورە ولەکاری نالەباری وداوێن پیسی دوور ئەگرن، گوناھی بچوک وورد نەبێت، ئەوە (اللە تعالی) لێی خۆش ئەبێت بەمەرجێك کە تاوانی گەورەی ئەنجام نەدابێت، وە زۆر گوێڕایەڵی فەرمانەکانی (اللە تعالی) بێت، بەڕاستی - ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - پەروەردگارت زۆر بەخشش ولێبووردەیە، وە لەتاوانی بەندەکانی خۆش دەبێت ھەر کاتێك پەشیمان ببنەوە وتەوبە بکەن، (اللە تعالی) لە خۆتان شارەزاترە لەحاڵ وئەحواڵتان، چ لەو کاتەدا کە باوە گەورەتان - ئادەم - لە خۆڵ بەدیهێنا وچ لەو کاتەدا کە ھەریەکەتان لە سکی دایکتاندا بەدیهێنان، بە چەند قۆناغێک، وە ھیچ شتێک لە لای ئەو زاتە شاراوە نییە، کەواتە خۆتان بە خاوێن وبێ گوناھ دامەنێن، ئەو خۆی لە ھەمووان شارەزاترە، کێ خۆی پابەند کردووە بە فەرمانەکانی پەروەردگار، وە کێ خۆی لە گوناھ پاراستووە

أَفَرَءَيْتَ ٱلَّذِى تَوَلَّىٰ ﴿٣٣﴾

ئایا تۆ ئەو کابرا خراپەت دیوە کە پشتی لە موسوڵمانەتی ھەڵکرد وپاشگەز بووەوە؟ لە کاتێکدا نزیک بووبوویەوە لە ئیسلام

وَأَعْطَىٰ قَلِيلًۭا وَأَكْدَىٰٓ ﴿٣٤﴾

کەمێک لە ماڵ وسامانی بەخشی وخێرا دەستی گرتەوە، چونکە پیسکەیی خۆیەتی، لەگەڵ ئەوەشدا خۆی زۆر بە پاک وبێگەرد پیشان دەدا

أَعِندَهُۥ عِلْمُ ٱلْغَيْبِ فَهُوَ يَرَىٰٓ ﴿٣٥﴾

باشە بۆچی ئەو جۆرە کەسانە زانیارییان دەربارەی نھێنی وشاراوەکان ھەیە؟! ئایا ھەموو شتێک دەبینن؟! تا ئاوا زانیاری بڵاو دەکەنەوە!! لاپەڕە ٤ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر أم لم ينبأ بما فى صحف موس

أَمْ لَمْ يُنَبَّأْ بِمَا فِى صُحُفِ مُوسَىٰ ﴿٣٦﴾

یا ئەوانە درۆ ودەلەسە بە ناو (اللە تعالی) وە ھەڵدەبەستن؟! یان خەبەری ئەوەی نەدراوەتێ کە لە پەڕە وەحییەکانی موسا دا ھاتووە؟!

وَإِبْرَٰهِيمَ ٱلَّذِى وَفَّىٰٓ ﴿٣٧﴾

وە لە پەڕە وەحییەکانی ئیبراھیمیشدا ھاتووە؟! کە ھەرچی فەرمانی پەروەردگارە هەمووی جێبەجێکرد. أل اتزر وازرة وزر أخر

أَلَّا تَزِرُ وَازِرَةٌۭ وِزْرَ أُخْرَىٰ ﴿٣٨﴾

کەوا ھیچ کەسێک تاوانی کەسێکی تر ناگرێتە ئەستۆ. وأن ليس للإنسن إل اما سعى

وَأَن لَّيْسَ لِلْإِنسَـٰنِ إِلَّا مَا سَعَىٰ ﴿٣٩﴾

کەسیش ھیچی دەسگیر نابێت بەرھەمی کردەوەی خۆی نەبێت. وأن سعيه سوف ير

وَأَنَّ سَعْيَهُۥ سَوْفَ يُرَىٰ ﴿٤٠﴾

ھەوڵ وکۆششەکانی دەبینرێتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا

ثُمَّ يُجْزَىٰهُ ٱلْجَزَآءَ ٱلْأَوْفَىٰ ﴿٤١﴾

پاشانیش پاداشتی تەواوی بێ کەم وکورتی خۆی بەرانبەر بە کردەوەکانی ئەدرێتەوە

وَأَنَّ إِلَىٰ رَبِّكَ ٱلْمُنتَهَىٰ ﴿٤٢﴾

ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی سەرەنجامی کۆتایی ھەموو بەندەکان وچارەنووسیان بۆ لای پەروەردگارت دەگەڕێتەوە - یانی پاش مردن -. وأنه هو أض حك وأبكى

وَأَنَّهُۥ هُوَ أَضْحَكَ وَأَبْكَىٰ ﴿٤٣﴾

لەڕاستیدا ھەر ئەو زاتەیە دڵی ھەندێك خۆش دەکات ودەیھێنێتە پێکەنین، یان خەفەت باری دەکات ودەیھێنێتە گریان. وأ نه هو أمات وأح يا

وَأَنَّهُۥ هُوَ أَمَاتَ وَأَحْيَا ﴿٤٤﴾

وە ھەر ئەو خۆیەتی کە مرۆڤەکان ئەمرێنێت لە دونیادا وزیندوویشیان ئەکاتەوە لە قیامەتدا

وَأَنَّهُۥ خَلَقَ ٱلزَّوْجَيْنِ ٱلذَّكَرَ وَٱلْأُنثَىٰ ﴿٤٥﴾

ھەر ئەو خۆی ھەردوو ھاوجووتی نێر ومێی بەدیھێناوە. لاپەڕە ٥ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر من نطفة إ ذا تمن

مِن نُّطْفَةٍ إِذَا تُمْنَىٰ ﴿٤٦﴾

لە تۆوێك کاتێک ئەکرێتە مناڵدانی مێینەوە

وَأَنَّ عَلَيْهِ ٱلنَّشْأَةَ ٱلْأُخْرَىٰ ﴿٤٧﴾

ھەروەھا بەدیهێنانەوەیشی لەدوای مردن ھەر لەسەر پەروەردگاریەتی. وأ نه هو أ غن وأ قن

وَأَنَّهُۥ هُوَ أَغْنَىٰ وَأَقْنَىٰ ﴿٤٨﴾

ھەر ئەو زاتەیە کە سەروەت وسامان دەبەخشێت بە هەریەکێک بیەوێت لەمرۆڤەکان ودەوڵەمەندیان دەکات

وَأَنَّهُۥ هُوَ رَبُّ ٱلشِّعْرَىٰ ﴿٤٩﴾

ھەروەھا تەنھا (اللە تعالی) پەروەردگاری ئەستێرەی (شیعرا) یە - گەلاوێژە - کە لەسەردەمی نەفامیدا هەندێك لە بتپەرست وموشریكەكان دەیانپەرست

وَأَنَّهُۥٓ أَهْلَكَ عَادًا ٱلْأُولَىٰ ﴿٥٠﴾

بێگومان پەروەردگار قەومی عادی یەكەم، کە گەلی (ھود) بوون لەبەر ئەوەی بەردەوام بوون لە بێباوەڕی وتاوان کردن، فەوتاندنی ولەناوی بردن

وَثَمُودَا۟ فَمَآ أَبْقَىٰ ﴿٥١﴾

ھەروەھا قەومی سەموود کە گەلی (صالح ) بوون لەناوی برد وکەسیان لێ نەمایەوە وڕزگاریان نەبوو

وَقَوْمَ نُوحٍۢ مِّن قَبْلُ ۖ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ هُمْ أَظْلَمَ وَأَطْغَىٰ ﴿٥٢﴾

پێش قەومی عاد وسەمود قەومی نوحیشی فەوتاند ولەناوی بردن، چونکە ئەوان لە قەومی عاد وسەمود بتپەرستتر وستەمکارتر بوون، چونکە نوح ھەزار ساڵ کەم پەنجا، بانگی کردن بۆ یەک خوا پەرستی، وە ئەوانیش وەڵامیان نەدایەوە

وَٱلْمُؤْتَفِكَةَ أَهْوَىٰ ﴿٥٣﴾

گوندەکانی قەومی (لوط) پەروەردگار بەرزی کردنەوە وھەڵی گەڕاندنەوە ودانی بەزەویدا - سەرە وژێری کردن - لەبەر خراپە وبەدڕەوشتییان. فغش ىها ما غش

فَغَشَّىٰهَا مَا غَشَّىٰ ﴿٥٤﴾

دایپۆشین بەسزای سەخت وبەردبارانی کردن، لەدوای بەرز کردنەوە وکێشانیان بەزەویدا

فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكَ تَتَمَارَىٰ ﴿٥٥﴾

ئەی مرۆڤ! گومانت لەکام بەخشش ونیعمەتی پەروەردگار ھەیە؟! لەکاتێکدا ھەموو نیعمەتەکانی پەروەردگارت بەڵگەیەکی ئاشکران لەسەر تاک وتەنھایی و دەسەڵاتی، وە ھێشتا تۆ مشتومڕ وگفتوگۆ دەکەیت وپەند وەرناگریت؟؟! لاپەڕە ٦ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

هَـٰذَا نَذِيرٌۭ مِّنَ ٱلنُّذُرِ ٱلْأُولَىٰٓ ﴿٥٦﴾

ئەم پێغەمبەرەی نێردراوە بۆ لا تان ترسێنەرێكە وەکو پێغەمبەرەکانی پێشووتر

أَزِفَتِ ٱلْـَٔازِفَةُ ﴿٥٧﴾

ڕۆژی قیامەت نزیک بووەتەوە

لَيْسَ لَهَا مِن دُونِ ٱللَّهِ كَاشِفَةٌ ﴿٥٨﴾

جگە لە (اللە تعالی) کەس ناتوانێت ئاشكرای بکات، وە کەسیش جگە لەو نازانێت ھاتنی ئەو ڕۆژە دیاری بکات وئاگاداری بێت

أَفَمِنْ هَـٰذَا ٱلْحَدِيثِ تَعْجَبُونَ ﴿٥٩﴾

ئایا ئێوە سەرتان سوڕ دەمێنێت لەم قورئانە - کە دەخوێنرێتەوە بەسەرتاندا - وبەلاتانەوە سەیرە، کە لە لای پەروەردگارەوە ھاتبێت؟! وتضحكون ولا تبكون

وَتَضْحَكُونَ وَلَا تَبْكُونَ ﴿٦٠﴾

گاڵتەی پێدەکەن وپێدەکەنن، لەجیاتی ئەوەی بگرین لە کاتی بیستنی ئامۆژگاریەکانیدا. وأ نتم سمدون

وَأَنتُمْ سَـٰمِدُونَ ﴿٦١﴾

ئێوە بێ ئاگایانەیش ڕائەبوێرن؟!

فَٱسْجُدُوا۟ لِلَّهِ وَٱعْبُدُوا۟ ۩ ﴿٦٢﴾

کەواتە تەنها سوژدە بۆ پەروەردگار ببەن وسەری بۆ نەوی بکەن وبە دڵسۆزییەوە بیپەرستن. لاپەڕە ٧ لە ٧ moc.hgelp

فێربە · النجم — An-Najm

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان