سەرەکیتەفسیرالقمر (54)

تەفسیر القمر — Al-Qamar (54)

مەککی · 55 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

ٱقْتَرَبَتِ ٱلسَّاعَةُ وَٱنشَقَّ ٱلْقَمَرُ ﴿١﴾

ڕوژی قیامەت نزیک بۆتەوە، مانگ لەت بوو لە سەردەمی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) لەت بوونی مانگ یەکێکە لەبەڵگە ھەستپێکراو وبینراوەکان لەسەر ڕاستی پێغەمبەرایەتی (صلی الله علیه وسلم). ر وإ نيروا ءاية يعرضوا ويقولوا س حر م ستم

وَإِن يَرَوْا۟ ءَايَةًۭ يُعْرِضُوا۟ وَيَقُولُوا۟ سِحْرٌۭ مُّسْتَمِرٌّۭ ﴿٢﴾

ئەو بێباوەڕ وبتپەرستانە ھەر نیشانە وبەڵگەیەک ببینن لەسەر ڕاستێتی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پشتی تێدەکەن ودەڵێن: ئەمەی کە بینیمان (لە نیشانە وبەڵگە) تەنها جادویەكی بەردەوامە. ر

وَكَذَّبُوا۟ وَٱتَّبَعُوٓا۟ أَهْوَآءَهُمْ ۚ وَكُلُّ أَمْرٍۢ مُّسْتَقِرٌّۭ ﴿٣﴾

پێغەمبەریش بە درۆزن دائەنێن وشوێنی ئارەزووی نەفسی خۆیان ئەکەون، بەڵام ھەموو کارێک - چاک بێت یا خراپ - لە جێگەیەکدا ڕادەوەستێت وسەرەنجامێکی دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا

وَلَقَدْ جَآءَهُم مِّنَ ٱلْأَنۢبَآءِ مَا فِيهِ مُزْدَجَرٌ ﴿٤﴾

بە ڕاستی ئەم بێباوەڕانە ئەوەندە دەنگوباسی ئوممەتانی پێش خۆیانیان پێ گەیشتووە کە بەهۆی بێباوەڕی وستەمیانەوە (الله تعالى) لەناوى بردن، کە بەسیان بێت بۆ ئەوەی لە بێباوەڕیی وستەمكاری وخراپەکاری بیانگێڕێتەوە

حِكْمَةٌۢ بَـٰلِغَةٌۭ ۖ فَمَا تُغْنِ ٱلنُّذُرُ ﴿٥﴾

ئەوەی بۆیان هاتووە بەسەرھات وڕووداو وحیکمەت وپەند وئامۆژگاری زۆریان تێدایە کە ببێتە بەڵگە لەسەریان، بەڵام بۆ خەڵکانی بێباوەڕ بە اللە تەعالا وڕۆژی دوایی وخراپەكار ھەموو ئەو بێدار کردنەوانە بێ سوودە

فَتَوَلَّ عَنْهُمْ ۘ يَوْمَ يَدْعُ ٱلدَّاعِ إِلَىٰ شَىْءٍۢ نُّكُرٍ ﴿٦﴾

ئەگەر باوەڕیان نەھێنا وازیان لێ بھێنە وگوێیان مەدەرێ - ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - چاوەڕێبە تا ئەو ڕۆژەی کە بانگکار، کە (ئیسرافیل) ە - ئەو فریشتەیە کە فوو دەکات بە کەڕەنادا [صوڕ] - بانگیان ئەکات بۆ شتێکی ناخۆش ونابەدڵ کە هەرگیز بوونەوەرەکان ناڕەحەتی وەکو ئەو ڕۆژەیان نەبینیوە، کە ڕووکردنە مەیدانی مەحشەر ولێپرسینەوەی کردەوەکانیانە کە لە دونیادا کردوویانە

خُشَّعًا أَبْصَـٰرُهُمْ يَخْرُجُونَ مِنَ ٱلْأَجْدَاثِ كَأَنَّهُمْ جَرَادٌۭ مُّنتَشِرٌۭ ﴿٧﴾

جا ئەوانە بە چاوێکی شۆڕەوە لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە، بەرەو مەحشەر بەڕێکەوتوون، وەک کولە بە ھەموو لایەکدا بڵاوەیان کردووە

مُّهْطِعِينَ إِلَى ٱلدَّاعِ ۖ يَقُولُ ٱلْكَـٰفِرُونَ هَـٰذَا يَوْمٌ عَسِرٌۭ ﴿٨﴾

بە ڕۆشتنێکی بە پەلە بەرەو بانگکارەکە دەڕۆن، بێ باوەڕان بە حەسرەتەوە دەڵێن: ئای کە ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی سەختە وترسناکه، لەبەر سەختی وناڕەحەتییەكانی. لاپەڕە ١ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

۞ كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍۢ فَكَذَّبُوا۟ عَبْدَنَا وَقَالُوا۟ مَجْنُونٌۭ وَٱزْدُجِرَ ﴿٩﴾

پێش ئەوانەیش کە تۆ وپەیامەکەت بەدرۆ دەخەنەوە، گەلەکەی نوح، نوحیان بە درۆزن دانا ووتیان: شێتە وبە قسەی خراپ وناشیرین شاڵاویان بۆ برد وهەڕەشەیان لێکرد ئەگەر واز لەو بیروباوەڕە نەھێنێ

فَدَعَا رَبَّهُۥٓ أَنِّى مَغْلُوبٌۭ فَٱنتَصِرْ ﴿١٠﴾

نووحیش پەنای بۆ پەروەردگاری بردو وتی: پەروەردگارم! لە ڕاستی ئەوانە بەسەر مندا زاڵ بوون ووەڵامی بانگەوازیەکەم نادەنەوە ومن لەبەرانبەریاندا بێ توانام، دەی پەروەردگارم فریام بکەوە وسەرم بخە بەسەریاندا وسزایەکیان بۆ بنێرە!

فَفَتَحْنَآ أَبْوَٰبَ ٱلسَّمَآءِ بِمَآءٍۢ مُّنْهَمِرٍۢ ﴿١١﴾

ئێمەیش دەرگای ئاسمانمان کردەوە، بە باراندنی بارانێک کە بە خوڕ ئەھاتە خوار

وَفَجَّرْنَا ٱلْأَرْضَ عُيُونًۭا فَٱلْتَقَى ٱلْمَآءُ عَلَىٰٓ أَمْرٍۢ قَدْ قُدِرَ ﴿١٢﴾

ھەموو سەر زەویشمان کردە کانیاو ولە ھەموو شوێنێکەوە ئاو ھەڵقوڵا، ئاوی ئاسمان وزەوی یەکیان گرت، بە ویست وئیرادەی پەروەردگار کەپێشتر نەخشەی بۆ کێشرا بوو (لە ئەزەلدا)، لەپاشان ھەموویانمان خنکاند، تەنھا ئەوانە نەبێت کە بە ویستی پەروەردگار ڕزگاریان بووە. وحملنهعل ذات ألوح ودسر

وَحَمَلْنَـٰهُ عَلَىٰ ذَاتِ أَلْوَٰحٍۢ وَدُسُرٍۢ ﴿١٣﴾

ئێمە نووحمان بەکەشتییەک ھەڵگرتبوو، کەچەند پارچە دارێک بە بزمار بەسترا بوون بەیەکەوە، نووح وئەوانەی کە باوەڕیان ھێنابوو ڕزگارمان کردن له نوقم بوون

تَجْرِى بِأَعْيُنِنَا جَزَآءًۭ لِّمَن كَانَ كُفِرَ ﴿١٤﴾

کەشتییەکەی نووح لەبەر چاوی ئێمە وبە چاودێری ئێمە بەسەر ئاوا ئەڕۆیشت، ئەمەیش وەکو پاداشت وسەرخستنێک بۆ ئەو پێغەمبەرەی کە ئوممەتەکەی نكۆڵیان کرد و باوەڕیان پێ نەھێنا وشوێنی نەکەوتن، وبێباوەڕ بوون بەوەى بۆیان هات لەلایەن (الله تعالى) وە

وَلَقَد تَّرَكْنَـٰهَآ ءَايَةًۭ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍۢ ﴿١٥﴾

لە ڕاستیدا ئێمە دەنگ وباس وشوێنەواری ئەو ڕووداوەمان ھێشتۆتەوە لە مێژوودا، تا ببێتە بەڵگە وپەند وئامۆژگاری بۆ ھەموو نەوەکان، تا ببینن ودەرکەوێت کە: ئایا خەڵکی پەند وئامۆژگاری وەردەگرن؟! فكيف كان عذابى ونذر

فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِى وَنُذُرِ ﴿١٦﴾

سەرنج بدەن وتێفکرن چۆن بوو سزا وتۆڵە وخەشم وقینی من لەو یاخی بوانە؟! وبیربکەنەوە ئاگادارکردنەوەی من سەبارەت بەتیاچوونیان چۆن بوو؟!

وَلَقَدْ يَسَّرْنَا ٱلْقُرْءَانَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍۢ ﴿١٧﴾

ئینجا ئیتر ئێمە ئەم قورئانەمان ئاسان کردووە بۆ تێگەیشتن وتێڕامان وپەند وئامۆژگاری وەرگرتن، باشە ئایا کەسێک ھەیە پەند وئامۆژگاری وەربگرێت وبیربکاتەوە؟! لاپەڕە ٢ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر كذبت عاد فكيف كان عذابى ونذر

كَذَّبَتْ عَادٌۭ فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِى وَنُذُرِ ﴿١٨﴾

گەلی عادیش پێغەمبەرەکەی خۆیان بە درۆزن دانا وباوەڕیان پێ نەکرد، دەی خەڵکی مەککە بیر بکەنەوە بزانن سزای من بۆ گەلی عاد چۆن بوو؟! وە ھەڕەشەی سزای ئێمە بۆ جگە لەئەوان چۆن بوو؟!

إِنَّآ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًۭا صَرْصَرًۭا فِى يَوْمِ نَحْسٍۢ مُّسْتَمِرٍّۢ ﴿١٩﴾

بەڕاستی ئێمە بایەکی توندی ساردی پڕ دەنگە دەنگ وھاژە ھاژمان لە ڕۆژێکی شوومی وەھادا ناردە سەریان شوومییەکەی نەئەبڕایەوە وبەردەوام دەبێت تا دەیانخاتە ناو ئاگری دۆزەخ

تَنزِعُ ٱلنَّاسَ كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍۢ مُّنقَعِرٍۢ ﴿٢٠﴾

ئەو بایە خەڵکی ھەڵدەگرت ودەیدان بە زەویدا وگیانی لەبەر دەبڕین ووەکو قەدی دارخورمایەک کە کلۆر بێت وھەڵبکەنرێت وبکەوێت. فكيف كان عذابى ونذر

فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِى وَنُذُرِ ﴿٢١﴾

سەرنج بدەن وتێفکرن - ئەی خەڵکی مەکە - چۆن بوو سزا وتۆڵە وخەشم وقینی من لەو یاخی بوانە؟! ئەی چۆن بوو ھەڕەشە وئاگادارکردنەوەم بۆ گەلانی تر؟

وَلَقَدْ يَسَّرْنَا ٱلْقُرْءَانَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍۢ ﴿٢٢﴾

ئینجا ئیتر ئێمە ئەم قورئانەمان ئاسان کردووە بۆ تێگەیشتن وتێڕامان وپەند وئامۆژگاری وەرگرتن، باشە ئایا کەسێک ھەیە پەند وئامۆژگاری وەربگرێت وبیربکاتەوە؟!

كَذَّبَتْ ثَمُودُ بِٱلنُّذُرِ ﴿٢٣﴾

گەلی سەموودیش باوەڕیان بە پێغەمبەرەکەیان نەکرد، کە (ساڵح ) بوو (سەلامی خوای لێ بێت)

فَقَالُوٓا۟ أَبَشَرًۭا مِّنَّا وَٰحِدًۭا نَّتَّبِعُهُۥٓ إِنَّآ إِذًۭا لَّفِى ضَلَـٰلٍۢ وَسُعُرٍ ﴿٢٤﴾

بەنکۆڵی وبێزارییەوە وتیان: ئایا ئێمە بکەوینە شوێن کەسێک کە لە خۆمانە وئەویش مرۆڤە وەک ئێمە؟! ئێمە ئەگەر بڕوا بەکەسێکی وا بکەین دیارە کە گومڕا ونەفام و شێتین

أَءُلْقِىَ ٱلذِّكْرُ عَلَيْهِ مِنۢ بَيْنِنَا بَلْ هُوَ كَذَّابٌ أَشِرٌۭ ﴿٢٥﴾

کەی ڕاستە لە نێوان ئێمەدا وەحی ونیگا تەنھا بۆ ئەو ڕەوانە بکرێت؟! نەخێر بڕوا ناکەین، چونکە ئەو بەکەسێکی زۆر درۆزن وخۆپەرست دەزانیین، وە حەز لە گەورەیی دەکات!!

سَيَعْلَمُونَ غَدًۭا مَّنِ ٱلْكَذَّابُ ٱلْأَشِرُ ﴿٢٦﴾

جا سبەی - کە ڕۆژی قیامەتە - دەزانن وبۆیان دەردەکەوێت کە کێ درۆزن وخۆپەرست وخۆ بەگەورە زانە، ساڵح یان ئەوان؟ لاپەڕە ٣ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

إِنَّا مُرْسِلُوا۟ ٱلنَّاقَةِ فِتْنَةًۭ لَّهُمْ فَٱرْتَقِبْهُمْ وَٱصْطَبِرْ ﴿٢٧﴾

ئێمە وشترێکمان بۆ ھێنانە دی لەبەردەكەوە وبۆمان ناردن وەک تاقیکردنەوەیەک، جائیتر تۆ - ئەی (ساڵح) - چاودێرییان بکە وبزانە چی دەکەن بە وشترەکە، وە ھەوڵبدە خۆگر وئارامگریش بیت لەبەرامبەر ھەڵوێست وکار وکردەوەی ناشیرینیانەوە

وَنَبِّئْهُمْ أَنَّ ٱلْمَآءَ قِسْمَةٌۢ بَيْنَهُمْ ۖ كُلُّ شِرْبٍۢ مُّحْتَضَرٌۭ ﴿٢٨﴾

پێیان ڕابگەیەنە کە ئەو ئاوەی ھەیانە لە نێوانیاندا دابەشکراوە (ڕۆژێک بۆ وشترەکەیە وڕۆژێک بۆ ئەوان) جا لە ڕۆژی نۆبەتی ھەریەکەیان تەنھا خۆیان ئامادە دەبن. فنادوا صاحبهم فتعاط فعقر

فَنَادَوْا۟ صَاحِبَهُمْ فَتَعَاطَىٰ فَعَقَرَ ﴿٢٩﴾

یەکێک لەخۆیانیان بانگ کرد وھانیاندا بۆ سەربڕینی وشترەکە، ئەویش پەلاماری شمشێری داو سەری بڕی، ئەو کارەی لەبەر خاتری فەرمانی گەلەکەی کرد. فكيف كان عذابى ونذر

فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِى وَنُذُرِ ﴿٣٠﴾

سەرنج بدەن وتێفکرن - ئەی خەڵکی مەکە - چۆن بوو سزا وتۆڵە وخەشم وقینی من لەو یاخی بوانە؟! ئەی چۆن بوو ھەڕەشە وئاگادارکردنەوەم بۆ گەلانی تر؟

إِنَّآ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ صَيْحَةًۭ وَٰحِدَةًۭ فَكَانُوا۟ كَهَشِيمِ ٱلْمُحْتَظِرِ ﴿٣١﴾

بە ڕاستی ئێمە بەیەک دەنگی بەھێزی سامناک، ھەموویمان لەناو برد ووەک پلوپووشی وشکەڵاتووی ناو دەستی کەسێکیان لێھات، کە بۆ فڕێدانە بەر ئاژەڵی ناو پەچەی ئامادە کردبێت

وَلَقَدْ يَسَّرْنَا ٱلْقُرْءَانَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍۢ ﴿٣٢﴾

ئینجا ئیتر ئێمە ئەم قورئانەمان ئاسان کردووە بۆ تێگەیشتن وتێڕامان وپەند وئامۆژگاری وەرگرتن، باشە ئایا کەسێک ھەیە پەند وئامۆژگاری وەربگرێت وبیربکاتەوە؟!

كَذَّبَتْ قَوْمُ لُوطٍۭ بِٱلنُّذُرِ ﴿٣٣﴾

گەلی (لوط) یش بڕوایان بە ھیچ بێدار کردنەوەیەک نەکرد ودژایەتی (لوط) پێغەمبەریان کرد

إِنَّآ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ حَاصِبًا إِلَّآ ءَالَ لُوطٍۢ ۖ نَّجَّيْنَـٰهُم بِسَحَرٍۢ ﴿٣٤﴾

بە ڕاستی ئێمە بایەکی توندمان ھەڵکردە سەریان، بەردی بەسەرا ئەباراندن، کەسیان لێ دەرنەچوو تەنیا ماڵ ومناڵە مسوڵمانەکەی (لوط) نەبێت کە ڕزگارمان کردن و لەشەوی پێش سزاکە دەرچوون وئەو شوێنەیان بەجێھێشت

نِّعْمَةًۭ مِّنْ عِندِنَا ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِى مَن شَكَرَ ﴿٣٥﴾

ئەو ڕزگار کردنەی (لوط) ومنداڵەکانی ناز ونیعمەتێکی تایبەتی بوو لەلایەن ئێمەوە، بێگومان ھەر بەو شێوەیە پاداشتی ئەو کەسە دەدەینەوە کە سوپاسگوزاری بکاتە پیشەی وچاکەی ئێمەی لەبەر چاو بێت. لاپەڕە ٤ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَلَقَدْ أَنذَرَهُم بَطْشَتَنَا فَتَمَارَوْا۟ بِٱلنُّذُرِ ﴿٣٦﴾

ھەرچەندە (لوط) پێغەمبەر پێشتر ئاگاداری کردبوون ئەگەر بەردەوام بن لەسەر بەدڕەوشتییان، لە تۆڵەی توند وبەھێزی ئێمە دەرباز نابن، بەڵام گومانیان ھەبوو لەو ئاگادارییە وبڕوایان پێ نەکرد

وَلَقَدْ رَٰوَدُوهُ عَن ضَيْفِهِۦ فَطَمَسْنَآ أَعْيُنَهُمْ فَذُوقُوا۟ عَذَابِى وَنُذُرِ ﴿٣٧﴾

ئەو گەلە بێشەرمانە داوایان لە (لوط) کرد کە ڕێگایان بدات بۆ ئەوەی داوێن پیسی لەگەڵ میوانەکانیدا بكەن (کەچەند فریشتەیەک بوون) لەبەر ئەو نیازە پیسەیان، چاومان کوێرکردن ووامان لێکردن کە نەیانبینن، وە پێمان وتن: ئاوەھا سزام بچێژن، ئەوە ئاکامی ھەڕەشەکانی ئێمەربوو بۆتان. ولقد صبحهم بكرة عذاب م ستق

وَلَقَدْ صَبَّحَهُم بُكْرَةً عَذَابٌۭ مُّسْتَقِرٌّۭ ﴿٣٨﴾

بەڕاستیش سبەینانێ سزایەکە درێژەی کێشا ودای بەسەریاندا ولێیان نەگەڕا، هەتا بنبڕی کردن، وبەردەوام سەختیان بۆ دێت هەتاوەکو دەگەنە سزای بەئێش وپڕئازاری رۆژی دوایی. فذوقوا عذابى ونذر

فَذُوقُوا۟ عَذَابِى وَنُذُرِ ﴿٣٩﴾

وە پێیان وترا: بچێژن سزا وتۆڵەیەک کە باراندم بەسەرتانا، ئەوە ئاکامی ھەڕەشەکانی (لوط) بوو بۆتان

وَلَقَدْ يَسَّرْنَا ٱلْقُرْءَانَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍۢ ﴿٤٠﴾

ئینجا ئیتر ئێمە ئەم قورئانەمان ئاسان کردووە بۆ تێگەیشتن وتێڕامان وپەند وئامۆژگاری وەرگرتن، باشە ئایا کەسێک ھەیە پەند وئامۆژگاری وەربگرێت وبیربکاتەوە؟!

وَلَقَدْ جَآءَ ءَالَ فِرْعَوْنَ ٱلنُّذُرُ ﴿٤١﴾

بە ڕاستی ھەڕەشە وترساندنی پەروەردگار لەسەر زمانی موسا وھاروونەوە (سەلامی خوایان لێ بێت) ھات بۆ فیرعەون ودارودەستەکەی. كذ بوا بٔايتنا كلها فأ خذنهم أخذ عزيز م قتدر

كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا كُلِّهَا فَأَخَذْنَـٰهُمْ أَخْذَ عَزِيزٍۢ مُّقْتَدِرٍ ﴿٤٢﴾

ئەوان - مەبەستی فیرعەون ودارودەستەکەیەتی - ھەموو نیشانە وبەڵگەکانی ئێمەیان لەسەر پێغەمبەرایەتی موسا وھارون بەدرۆ دانا، ئێمەش ئەوانمان سزادا لەسەر ئەو بەدرۆ زانینەیان بۆ پێغەمبەرەکانمان، سزادانێک لەلایەن خاوەن دەسەڵاتێک وبەتوانایەک، کەھیچ دەسەڵاتێک پێی ناگات، وە لە ھیچ شتێکیش کەمی نییە وهیچ شتێكیش دەسەوسانی ناكات

أَكُفَّارُكُمْ خَيْرٌۭ مِّنْ أُو۟لَـٰٓئِكُمْ أَمْ لَكُم بَرَآءَةٌۭ فِى ٱلزُّبُرِ ﴿٤٣﴾

باشە - ئەی خەڵکی مەککە - ئایا کافرەکانی ئێوە ئازاتر ولێھاتووترن لەو خەڵکە یاخییەی کە پێشتر لەناومان بردن؟! گەلی نوح وعاد وسەمود وگەلی لوط وفیرعەون و خێڵەکەی، یان پەیمانتان دراوەتێ لەنامە ئاسمانیەکاندا کە تووشی ئەو بەڵایانە نابن کە باسکران؟! أم يقولون نحن جميع م نتصر

أَمْ يَقُولُونَ نَحْنُ جَمِيعٌۭ مُّنتَصِرٌۭ ﴿٤٤﴾

یان ئەو بێباوەڕانەی خەڵکی مەککە دەڵێن: ئێمە کۆمەڵێکین زاڵ وسەرکەوتوو، کەس ناتوانێت زەرەرمان لێبدات وکۆمەڵەکەمان ھەڵبوەشێنێتەوە؟! لاپەڕە ٥ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

سَيُهْزَمُ ٱلْجَمْعُ وَيُوَلُّونَ ٱلدُّبُرَ ﴿٤٥﴾

ئەم کۆمەڵە بێباوەڕە لەمەولا لە جەنگدا ئەبەزن وپشت ھەڵئەکەن، ھەروەک لە شەڕی بەدردا ڕوویدا

بَلِ ٱلسَّاعَةُ مَوْعِدُهُمْ وَٱلسَّاعَةُ أَدْهَىٰ وَأَمَرُّ ﴿٤٦﴾

بەڵکو ڕۆژی قیامەت وادەی سزادانی ئەو کەسانەیە کە بەدرۆی دەزانن، سزای ڕۆژی قیامەتیش ئێجگار ناخۆشتر وسەختترە لەو سزایەی کە لە دونیادا تووشی بوون وەک ڕۆژی بەدر

إِنَّ ٱلْمُجْرِمِينَ فِى ضَلَـٰلٍۢ وَسُعُرٍۢ ﴿٤٧﴾

بێگومان تاوانباران وبێباوەڕان لەو ڕۆژەدا لەناو گومڕایی وئازار وناڕەحەتی وسەرلێشێواوی وئاگری بڵێسەداردا دەبن

يَوْمَ يُسْحَبُونَ فِى ٱلنَّارِ عَلَىٰ وُجُوهِهِمْ ذُوقُوا۟ مَسَّ سَقَرَ ﴿٤٨﴾

ئەو ڕۆژە ئەو یاخییانە بەسەر دەموچاویاندا ڕادەکێشرێن بۆ ناو ئاگری دۆزەخ، جا بۆ ڕیسواکردن وسووکایەتی پێ کردنیان پێیان دەڵێن: دەی سزای ئاگری دۆزەخ بچێژن؟! إ ن اكل شىء خلقنه بقدر

إِنَّا كُلَّ شَىْءٍ خَلَقْنَـٰهُ بِقَدَرٍۢ ﴿٤٩﴾

بێگومان ئێمە ھەموو شتێکمان بەئەندازە ونەخشەیەکی دیاریکراو بەدی ھێناوە، بە ئیرادە وزانست، وە ھەمووی لە (تابلۆ پارێزراوەکە:لوح المحفوظ)دا تۆمار کراوە

وَمَآ أَمْرُنَآ إِلَّا وَٰحِدَةٌۭ كَلَمْحٍۭ بِٱلْبَصَرِ ﴿٥٠﴾

فەرمانی ئێمە تەنھا یەک وشەی دەوێت، ھەر کاتێک بڵێین بەھەر شتێک ببە، دەست بەجێ دەبێت وبەئەندازەی چاوتروکانێکی دەوێت

وَلَقَدْ أَهْلَكْنَآ أَشْيَاعَكُمْ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍۢ ﴿٥١﴾

بێگومان ئێمە خەڵکی زۆرمان لە خوانەناسان کە وەک ئێوە یاخی وموشریک وسەرسەخت بوون، پێش ئێوە لەناو بردووە، باشە کەس ھەیە پەند وئامۆژگاری وەربگرێت؟! شوێنی پەیامی پەروەردگار بکەوێت وواز بهێنێت له بێباوەڕییەكەی؟!

وَكُلُّ شَىْءٍۢ فَعَلُوهُ فِى ٱلزُّبُرِ ﴿٥٢﴾

جا ھەرچی ئەو خەڵکە دەیکەن لە دۆسییەی تایبەتدا لە (تابلۆ پارێزراوەکە:اللوح المحفوظ) دا تۆمار کراوە وھیچ شتێکیان لەدەست نادەن. وكل صغير وكبير م ستطر

وَكُلُّ صَغِيرٍۢ وَكَبِيرٍۢ مُّسْتَطَرٌ ﴿٥٣﴾

ھەرچی شتی ورد وگەورەشە لەو کار وگوفتارانەی کەخەڵکی ئەنجامی دەدەن، ھەمووی له (تابلۆ پارێزراوەکە:لوح المحفوظ )دا نوسراوە وتۆمارکراوە، وە پاداشتی خۆیان لەسەری وەردەگرن

إِنَّ ٱلْمُتَّقِينَ فِى جَنَّـٰتٍۢ وَنَهَرٍۢ ﴿٥٤﴾

بێگومان ئەوانەی پارێزکار وئیماندارن - بەجێبەجێ کردنی فەرمانەکانی ودوورکەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکانى - لە نێو باخەکانی بەھەشتی پڕ لەناز ونیعمەتدا ژیانی پڕ لەشادی وکامەرانی وبەختیاری دەبەنە سەر. لاپەڕە ٦ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر فى مقعد صدق عند مليك م قتدر

فِى مَقْعَدِ صِدْقٍ عِندَ مَلِيكٍۢ مُّقْتَدِرٍۭ ﴿٥٥﴾

لە شوێنی ڕێزدار وپاک وشایستە وبێگەرد، کە هیچ گوناه وشتێکی ناڕەوای تێدا نییە، لەلای پەروەردگارێک کەخاوەنی ھەموو شتێکە وبەتوانایە، هیچ شتێك دەسەوسانی ناكات، ئای چەند خۆشه هەر پرسیار مەكە لەو نازو نیعمەتەی كه بەهەمیشەیی تێیدان. لاپەڕە ٧ لە ٧ moc.hgelp

فێربە · القمر — Al-Qamar

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان