ٱلرَّحْمَـٰنُ ﴿١﴾
ئەو پەروەردگارەی ئەم قورئانە پیرۆزەی ناردووە، خاوەنی سۆز ومیھرە وکانگای ڕەحمەت وبەزەیی بێ سنورە
سەرەکی›تەفسیر›الرحمن (55)
مەدەنی · 78 ئایەت
ٱلرَّحْمَـٰنُ ﴿١﴾
ئەو پەروەردگارەی ئەم قورئانە پیرۆزەی ناردووە، خاوەنی سۆز ومیھرە وکانگای ڕەحمەت وبەزەیی بێ سنورە
عَلَّمَ ٱلْقُرْءَانَ ﴿٢﴾
ھەر ئەو زاتە کە خەڵكی فێری خوێندنەوە وتێگەیشتنی قورئان کردووە، لەبەرکردن وتێگەیشتنی بۆ ئاسان کردن
خَلَقَ ٱلْإِنسَـٰنَ ﴿٣﴾
ھەر ئەو زاتە لەسەرەتاوە مرۆڤی بەدیھێناوە، دواتریش شێوەی بەجوانترین شێواز ڕێكخستووه
عَلَّمَهُ ٱلْبَيَانَ ﴿٤﴾
وە فێریکرد کەچۆن بتوانێ ئەوەی لە دڵیدایە بیڵێ ودەری ببڕێ، بە گوفتار یان بە نووسین
ٱلشَّمْسُ وَٱلْقَمَرُ بِحُسْبَانٍۢ ﴿٥﴾
خۆر ومانگیش بەفەرمانی پەروەردگار لەو خولگەی کە بۆیان دیاریکراوە بەبێ زیاد وکەم دەسوڕێنەوە، بۆ ئەوەی مرۆڤەکان ژمارەی ساڵ ومانگەکان وحسێبی خۆیان بزانن
وَٱلنَّجْمُ وَٱلشَّجَرُ يَسْجُدَانِ ﴿٦﴾
ڕووەکە بێ قەدەکان ودرەختە بەرزەکانیش ھەموویان سوژدە دەبەن بۆ (اللە تعالی) ولەنەخشەی دیاری کراوی بەدیھێنەریان دەرناچن وناترازێن وملكەچی فەرمانی ئەون
وَٱلسَّمَآءَ رَفَعَهَا وَوَضَعَ ٱلْمِيزَانَ ﴿٧﴾
پەروەردگار ئاسمانی بەرزی ڕاگرتووە بەسەر زەویدا، تەرازوو پێوەری لەسەر زەوی داناوە - ھەموو شتێک بەئەندازە ویاسایە - وە فەرمانیشی کردووە بە بەندەکانی کە دادپەروەر بن
أَلَّا تَطْغَوْا۟ فِى ٱلْمِيزَانِ ﴿٨﴾
ئەی خەڵکینە - ئەو پەروەردگارەی تەرازووی حەق ودادپەروەری ھێناوەتە دی وبەفەرمان وفەرمایشتەکانی خۆی دەریخستووە، تا مرۆڤەکان لەسنووری هەق دەرنەچن وخیانەت نەکەن لە کێشانە وپێوانەدا
وَأَقِيمُوا۟ ٱلْوَزْنَ بِٱلْقِسْطِ وَلَا تُخْسِرُوا۟ ٱلْمِيزَانَ ﴿٩﴾
هەق ودادپەروەری دابمەزرێنن لەنێو خۆتاندا، پیادەی بکەن لەھەموو کارو بارێکدا، لەکێشانە وپێوانەدا دادپەروەر بن وزیاد وکەمی وناپاکی تێدا نەکەن هەركاتێك بۆ خۆتان، یان بۆ كەسانی تر كێشاتان. لاپەڕە ١ لە ٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَٱلْأَرْضَ وَضَعَهَا لِلْأَنَامِ ﴿١٠﴾
پەروەردگار زەوی داناوە وملکەچی کردووە بۆ بەدیهێنراوەكانی تا لەسەری نیشتەجێ ببن وژیان بەرنه سەر
فِيهَا فَـٰكِهَةٌۭ وَٱلنَّخْلُ ذَاتُ ٱلْأَكْمَامِ ﴿١١﴾
ھەموو جۆرە درەختێکی بەرداری تێدایە، وە دار خورمای تیادا ھێناوەتە کایە، کە یەکەم جار ھێشووەکەی لەناو کیفدا دروست دەبێت
وَٱلْحَبُّ ذُو ٱلْعَصْفِ وَٱلرَّيْحَانُ ﴿١٢﴾
ھەروەھا زەوی بەشێوەیەک فەراھەم ھێناوە کەھەموو جۆرە دانەوێڵەیەکی تیادا بڕوێت، وەک گەنم وجۆ، ھەروەھا گەلێک سەوزایی بۆنداریشی تیا ڕواندووە، وەک ڕێحانە وگوڵ
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿١٣﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟!
خَلَقَ ٱلْإِنسَـٰنَ مِن صَلْصَـٰلٍۢ كَٱلْفَخَّارِ ﴿١٤﴾
(اللە تعالی) ئادەمی (سەلامی خوای لێ بێت) لە قوڕی وشکەوەبوو بەدیھێناوە، کە ئەگەر پڵتۆکی لێبدرایە، دەنگی دەدایەوە. وەک قوڕی سورەوەکراو (فەخوری)
وَخَلَقَ ٱلْجَآنَّ مِن مَّارِجٍۢ مِّن نَّارٍۢ ﴿١٥﴾
ھەروەھا باوکی جنۆکەی لە بڵێسەی ئاگرێکی بێ دووکەڵ بەدیھێناوە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿١٦﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟!
رَبُّ ٱلْمَشْرِقَيْنِ وَرَبُّ ٱلْمَغْرِبَيْنِ ﴿١٧﴾
ھەر (اللە تعالی) خۆی پەروەردگاری ھەردوو ڕۆژھەڵات وڕۆژئاوایە (کە لە ھەردوو وەرزی ھاوین وزستاندا زۆر ئاشکران)
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿١٨﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟!
مَرَجَ ٱلْبَحْرَيْنِ يَلْتَقِيَانِ ﴿١٩﴾
ئاوی ھەردوو دەریای - سوێر وسازگار - بە یەکی گەیاندوون، وەھا دەبینرێت کە تێکەڵ بوون، بەڵام لە ھەمان کاتدا تێکەڵیش نابن. لاپەڕە ٢ لە ٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر بينهما برزخ لا يبغيان
بَيْنَهُمَا بَرْزَخٌۭ لَّا يَبْغِيَانِ ﴿٢٠﴾
چونکە لە نێوانیاندا بەربەستێک لە تەوژمی ئاو ھەیە کە ناهێڵێت تێکەڵ بن، ئاوە سازگارەکە بەسازگاری وسوێرەکە بەسوێری خۆی دەمێنێتەوە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٢١﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟!
يَخْرُجُ مِنْهُمَا ٱللُّؤْلُؤُ وَٱلْمَرْجَانُ ﴿٢٢﴾
لەو دوو جۆرە دەریایە مرواری ومەرجان گەورە وبچووك دەردەھێنرێت
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٢٣﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟!
وَلَهُ ٱلْجَوَارِ ٱلْمُنشَـَٔاتُ فِى ٱلْبَحْرِ كَٱلْأَعْلَـٰمِ ﴿٢٤﴾
تەنھا خۆی پەروەردگار -سبحانه وتعالى- خاوەنی ئەو کەشتیانەیە کە بەدەریاکاندا وەک کەژ وکێوی گەورە ھاتووچۆ دەکەن
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٢٥﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟! كل من عليها فان
كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍۢ ﴿٢٦﴾
ھەرچی لەم سەر زەویەدا ھەیە لەبەدیهێنراوەكان- مرۆڤ بێت یان ھەر گیاندارێکی تر- ھەموویان لەناو دەچن، وە ھیچ چارەیەک نییە
وَيَبْقَىٰ وَجْهُ رَبِّكَ ذُو ٱلْجَلَـٰلِ وَٱلْإِكْرَامِ ﴿٢٧﴾
ئەوەی دەمێنێتەوە تەنھا پەروەردگارتە -ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - خاوەن شکۆ وبەخشندەیە بەسەر بەندەکانیەوە، ھیچ کاتێک تیاچوون ڕوی تێناکات
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٢٨﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟!
يَسْـَٔلُهُۥ مَن فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ كُلَّ يَوْمٍ هُوَ فِى شَأْنٍۢ ﴿٢٩﴾
ھەرکەس لە ئاسماندایە وەک فریشتەکان وئەوەی لە زەویدایە وەک جنۆکە ومرۆڤەکان - بە زمانی حاڵ - داوای یارمەتی وڕەحمەت وبەخششی لێ دەکەن، (اللە تعالی) لەھەرکاتێکدا ڕووی لە کارێکە، وە ھەموو کارو باری ئەم بوونەوەرە بەوەوە بەستراوە وھەر ئەو دەیبات بەڕێوە، لە ژیان ومردن وڕزق وڕۆزی وهتد. لاپەڕە ٣ لە ٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٣٠﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟!
سَنَفْرُغُ لَكُمْ أَيُّهَ ٱلثَّقَلَانِ ﴿٣١﴾
ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە! - لە ڕۆژی قیامەتدا خۆمتان بۆ تەرخان دەکەم ودەتانخەمە ژێر حساب ولێپرسینەوە، تا ھەر کەسە وبەپێی کار وکردەوەکانی خۆی پاداشت وسزای خۆی وەربگرێتەوە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٣٢﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟!
يَـٰمَعْشَرَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ إِنِ ٱسْتَطَعْتُمْ أَن تَنفُذُوا۟ مِنْ أَقْطَارِ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ فَٱنفُذُوا۟ ۚ لَا تَنفُذُونَ إِلَّا بِسُلْطَـٰنٍۢ ﴿٣٣﴾
لە ڕۆژی قیامەتدا کاتێک پەروەردگار مرۆڤەکان وجنۆکەکان کۆدەکاتەوە لێیان دەپرسێت: ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە! ئەگەر تواناتان ھەیە وپێتان دەکرێت لە گۆشە و کەنارەکانی ئاسمان وزەوی دەرچن بۆ ئەوەی خۆتان لە لێپرسینەوەی پەروەردگار ڕزگار بکەن، دەفەرموون خۆتان ڕزگار بکەن؟! بەڵام ئێوە ناتوانن کاری وابکەن، مەگەر بەھێزێکی زۆر گەورە نەبێت وڕوون، ئێوە لە کوێتان بوو؟!
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٣٤﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟! يرسل عليكما شواظ من نار ونحاس فلا تنتصران
يُرْسَلُ عَلَيْكُمَا شُوَاظٌۭ مِّن نَّارٍۢ وَنُحَاسٌۭ فَلَا تَنتَصِرَانِ ﴿٣٥﴾
ئەنێرێتە سەرتان - ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە - چەند بڵێسەی لە ئاگر ومسی تواوە - کە دووکەڵی نییە- ھەر کاتێك ئەو سزایانەتان بۆ ھات بە ھیچ شێوەیەک ناتوانن خۆتان ڕزگار بکەن
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٣٦﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟!
فَإِذَا ٱنشَقَّتِ ٱلسَّمَآءُ فَكَانَتْ وَرْدَةًۭ كَٱلدِّهَانِ ﴿٣٧﴾
ئینجا کاتێك ئاسمان لەت لەت بوو - بۆ ھاتنە خوارەوەی فریشتەکان - سوور ھەڵدەگەڕێت وەکو گوڵی سوور لە ڕەنگدا، وەکو ڕۆن لە بریسکەکەیدا
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٣٨﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟! ن
فَيَوْمَئِذٍۢ لَّا يُسْـَٔلُ عَن ذَنۢبِهِۦٓ إِنسٌۭ وَلَا جَآنٌّۭ ﴿٣٩﴾
لەو ڕۆژە گەورەدا -کە مەبەستی قیامەتە- پرسیار لە گوناھەکانی ئینسانەکان وجنۆکەکان ناکرێت، چونکە پەروەردگار ئاگای لەھەموو کارەکانیانە. لاپەڕە ٤ لە ٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٤٠﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟!
يُعْرَفُ ٱلْمُجْرِمُونَ بِسِيمَـٰهُمْ فَيُؤْخَذُ بِٱلنَّوَٰصِى وَٱلْأَقْدَامِ ﴿٤١﴾
لەو ڕۆژەدا تاوانکار وتاوانباران ھەر بە روخساریاندا دەناسرێنەوە، ئەویش ئەوەیە ناوچاوانیان ڕەش دەبێت وچاویان شین وئەبڵەق دەبێت، فریشتەکانی دۆزەخ دەستیان گیر دەکەن لەناوچاوانیان وقاچیان وگڵۆڵەیان دەکەن وبەتوندی فڕێیان دەدەنە ناو ئاگری دۆزەخ
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٤٢﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟!
هَـٰذِهِۦ جَهَنَّمُ ٱلَّتِى يُكَذِّبُ بِهَا ٱلْمُجْرِمُونَ ﴿٤٣﴾
بە شێوەیەکی ھەڕەشە ئامێز پێیان دەوترێت: ئەمە ئەو دۆزەخەیە، کە بێباوەڕان وستەمکاران لە ژیانی دونیادا باوەڕیان پێی نەدەکرد وبەدرۆیان دەزانی، ئەوەتا لەبەر چاوتانە ئیتر ناتوانن ئینکاری بکەن. يطوفون بينها وبين حميم ءان
يَطُوفُونَ بَيْنَهَا وَبَيْنَ حَمِيمٍ ءَانٍۢ ﴿٤٤﴾
ئەو تاوانبارانە لەناو ئاگری دۆزەخدا لە نێوان ئاگرەکە وئاوی زۆر گەرم وبەکوڵدا، ھەر دێن ودەچن ودەسوڕێنەوە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٤٥﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟! ولمن خاف مقام ربه جنتان
وَلِمَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِۦ جَنَّتَانِ ﴿٤٦﴾
ئەوانەی کەلەژیانی دونیایاندا بە پێی ڕێنمایی ئاینی (اللە تعالی) ژیانی خۆیان بردووەتە سەرو بەچاکی (اللە تعالی) یان پەرستووە وچاکەکار بوون وترسی وەستان لەپێش پەروەردگاریان لەدڵدا بووە، دوو دانە بەھەشتی ڕازاوەی پڕ لەباخی جوان، ئامادەیە بۆیان
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٤٧﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟!
ذَوَاتَآ أَفْنَانٍۢ ﴿٤٨﴾
باخەکانیش پڕن لەدرەختی گەڵا ناسکی جوان کە میوەکانیان شۆڕ بۆتەوە ودیمەنێکی دڵفڕێنیان ھەیە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٤٩﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟! لاپەڕە ٥ لە ٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر فيهما عينان تجريان
فِيهِمَا عَيْنَانِ تَجْرِيَانِ ﴿٥٠﴾
ئەو دوو بەھەشتە دوو سەرچاوەی ئاوی سازگاری تێدایە جاری وڕەوانە وبەژێر درەختەکان وبەبەردەم کۆشکەکاندا تێدەپەڕێت
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٥١﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟! فيهما من كل فكهة زوجان
فِيهِمَا مِن كُلِّ فَـٰكِهَةٍۢ زَوْجَانِ ﴿٥٢﴾
لەو بەھەشتەدا لەھەموو چەشنە میوەیەکی تێدایە ولەھەر چەشنەش دوو جۆری تایبەتی تێدایە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٥٣﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟!
مُتَّكِـِٔينَ عَلَىٰ فُرُشٍۭ بَطَآئِنُهَا مِنْ إِسْتَبْرَقٍۢ ۚ وَجَنَى ٱلْجَنَّتَيْنِ دَانٍۢ ﴿٥٤﴾
بەھەشتییەکان لەناو باخەکانی بەھەشتدا لەسەر فەرش وڕاخەری جوان ودڵگیر پاڵ دەدەنەوە، کە ناواخنەکانیان لە ئاوریشمی ئەستوورە ومیوەی ھەردوو باخەکە بە دارەکانیانەوە تەواو نزم وشۆڕ بوونەتەوە وبەردەستە بۆ ئەوەی بەپێوەیە وئەوەی دانیشتووە وئەوەی پاڵکەوتووە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٥٥﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟! ن
فِيهِنَّ قَـٰصِرَٰتُ ٱلطَّرْفِ لَمْ يَطْمِثْهُنَّ إِنسٌۭ قَبْلَهُمْ وَلَا جَآنٌّۭ ﴿٥٦﴾
لەو ناو باخەدا ئافرەتانی شۆخ وشەنگی وایان تێدایە، کە تەنھا چاویان لە ھاوسەرەکانی خۆیانە ودڵیان ناچێتە سەر کەسێکی دیکە وپێش ھاوسەرەکانی خۆیان ھیچ کەسێک نە لەگرۆی ئادەمیزاد ونە لەجنۆکە نزیک نەبوونەتەوە لێیان
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٥٧﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟!
كَأَنَّهُنَّ ٱلْيَاقُوتُ وَٱلْمَرْجَانُ ﴿٥٨﴾
ئەو ئافرەتانە لەجوانی وناسکی وشۆخ وشەنگیدا لەچەشنی یاقوت ومەرجان دەدرەوشێنەوە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٥٩﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟! لاپەڕە ٦ لە ٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
هَلْ جَزَآءُ ٱلْإِحْسَـٰنِ إِلَّا ٱلْإِحْسَـٰنُ ﴿٦٠﴾
ئایا پاداشتی خوداپەرستانی چاکەکار لە ڕۆژی قیامەتدا ھەر ئەوە نییە کە پەروەردگاریان بە چاکترین شێوە پاداشتیان بداتەوە؟!
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٦١﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟! ومن دونهما جنتان
وَمِن دُونِهِمَا جَنَّتَانِ ﴿٦٢﴾
جا بێجگە لەو دوو بەھەشتەی کە باسکران، دوو بەھەشتی تریشمان ئامادە کردووە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٦٣﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟!
مُدْهَآمَّتَانِ ﴿٦٤﴾
ئەو بەھەشتانەش بە ھۆی چڕی وجوانی باخەکانیانەوە سەوزێکی تۆخی ڕازاوە دەنوێنن
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٦٥﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟! فيهما عينان نض اختان
فِيهِمَا عَيْنَانِ نَضَّاخَتَانِ ﴿٦٦﴾
ئەو دوو باخە دوو کانییان تیادایە کە ئاوی ڕوون وشیرین وسازگاریان لێ ھەڵدەقوڵێت، هەرگیز وشك ناكات
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٦٧﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟! فيهما فكهة ونخل ورم ان
فِيهِمَا فَـٰكِهَةٌۭ وَنَخْلٌۭ وَرُمَّانٌۭ ﴿٦٨﴾
لەناو ئەو دوو باخەدا ھەموو جۆرە میوە ودارخورمای گەورە وھەناری تێدایە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٦٩﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟! لاپەڕە ٧ لە ٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر فيهن خيرت حسان
فِيهِنَّ خَيْرَٰتٌ حِسَانٌۭ ﴿٧٠﴾
ھەروەھا ئەو دوو باخە ئافرەتی ڕەوشت جوان وشۆخ وشەنگیان تێدایە - حۆری
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٧١﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟!
حُورٌۭ مَّقْصُورَٰتٌۭ فِى ٱلْخِيَامِ ﴿٧٢﴾
ئەو ئافرەتانە - حۆرییەكان - چاوگەش وچاوڕەش لە دەوارە تایبەتییەکان داپۆشراون بۆ بەختەوەران ئامادەکراون
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٧٣﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟!ن
لَمْ يَطْمِثْهُنَّ إِنسٌۭ قَبْلَهُمْ وَلَا جَآنٌّۭ ﴿٧٤﴾
ئەو ئافرەتانەی بەھەشت - حۆرییەكان - پێش بەھەشتییەکان ھیچ کەسێک - نە لەگرۆی ئادەمی ونەلەگرۆی جنۆکە - نزیکیان نەکەوتوونەتەوە ونەچوونەتە لایان
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٧٥﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟! متكٔين عل رفرف خضر وعبقرى حسان
مُتَّكِـِٔينَ عَلَىٰ رَفْرَفٍ خُضْرٍۢ وَعَبْقَرِىٍّ حِسَانٍۢ ﴿٧٦﴾
ئەو بەختەوەرانە لەجێگە وڕێگەی خۆش وڕازاوەدا شانیان داداوە، کە بەپشتی وسەرینی سەوز باوی جوان نەخشێنراون وھەموو شوێنێکی بەفەرش وڕایەخی تایبەت داپۆشراوە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٧٧﴾
دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد وجنۆکە، بەکام لە ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن وبەدرۆی دەزانن؟!
تَبَـٰرَكَ ٱسْمُ رَبِّكَ ذِى ٱلْجَلَـٰلِ وَٱلْإِكْرَامِ ﴿٧٨﴾
بەڕاستی موبارەک وپیرۆز وڕێزدارە ناوی ئەو پەروەردگارەی تۆ، چونکە ئەو پەروەردگارە زاتێکە خاوەنی ھەموو بەرزی وبڵندی وشکۆمەندییەک وچاکەیەکە بۆ بەندەکانی. لاپەڕە ٨ لە ٨ moc.hgelp
بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن