سەرەکیتەفسیرالواقعة (56)

تەفسیر الواقعة — Al-Waaqia (56)

مەککی · 96 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

إِذَا وَقَعَتِ ٱلْوَاقِعَةُ ﴿١﴾

کە ڕۆژی قیامەت ھات وڕوویدا، ئیتر ھیچ چارەیەک نییە وهەر ڕوو دەدات. ليس لوقعتها كاذبة

لَيْسَ لِوَقْعَتِهَا كَاذِبَةٌ ﴿٢﴾

ئەو کاتە ھیچ کەسێک نییە کە بە درۆی بزانێت وباوەڕی پێ نەکات، کە چۆن لە دونیادا باوەڕیان پێی نەبوو. خافضة ر افعة

خَافِضَةٌۭ رَّافِعَةٌ ﴿٣﴾

نزم کەرەوەیە بۆ کافر وخوانەناسان، بە فڕێدانیان بۆ ناو دۆزەخ، وە بەرزکەرەوەیە بۆ ئیمانداران وخۆپارێزانجبۆ ناو بەھەشت

إِذَا رُجَّتِ ٱلْأَرْضُ رَجًّۭا ﴿٤﴾

کاتێک زەوی بەتوندی دەلەرزێت ودەشڵەقێت ولەنگەری تێک دەچێت. س

وَبُسَّتِ ٱلْجِبَالُ بَسًّۭا ﴿٥﴾

کێوەکانیش ورد وخاش دەبن، تەخت وساف دەکرێن. ث

فَكَانَتْ هَبَآءًۭ مُّنۢبَثًّۭا ﴿٦﴾

کێوەکان دەبنە تەپ وتۆز وپەرش وبڵاو دەبنەوە ولەجێگای خۆیان نامێنن. وكنتم أ زوجا ثلثة

وَكُنتُمْ أَزْوَٰجًۭا ثَلَـٰثَةًۭ ﴿٧﴾

ئەو ڕۆژه ئێوە دەبنە سێ دەستە وتاقمەوە:

فَأَصْحَـٰبُ ٱلْمَيْمَنَةِ مَآ أَصْحَـٰبُ ٱلْمَيْمَنَةِ ﴿٨﴾

دەستەیەکیان دەستەی ڕاستن، ئەوانەی کەنامەی کرداریان بە دەستی ڕاست وەردەگرن، ئای چەند گەورە وبڵندە جێگاکەیان!!

وَأَصْحَـٰبُ ٱلْمَشْـَٔمَةِ مَآ أَصْحَـٰبُ ٱلْمَشْـَٔمَةِ ﴿٩﴾

ھەروەھا دەستەی چەپ، ئەوانەی کەنامەی کرداریان بەدەستی چەپ وەردەگرن، ئای چەند خراپ وناخۆشە جێگاکەیان!!

وَٱلسَّـٰبِقُونَ ٱلسَّـٰبِقُونَ ﴿١٠﴾

دەستەیەکی تریش، دیارە پێشکەوتووەکانن، ئەوانە کەسانێکن کاتی خۆی لە ھەوڵدا بوون وبە پەرۆش بوون بۆ کاری چاکە وبانگەوازی بۆ یەکخواناسی ودینداری، ئەوا ئێستەش لەڕیزەکانی پێشەوەن بۆ چوونە بەھەشت. لاپەڕە ١ لە ١٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلْمُقَرَّبُونَ ﴿١١﴾

ئەوانە له نزیکەكانن لای الله تەعالا

فِى جَنَّـٰتِ ٱلنَّعِيمِ ﴿١٢﴾

ئەو بەختەوەرانە لە باخەکانی بەھەشتی پڕ لەناز ونیعەمەت وخۆشییەکی بێ سنووردان

ثُلَّةٌۭ مِّنَ ٱلْأَوَّلِينَ ﴿١٣﴾

ئەوانە زۆربەیان لە ئەوانەن کەپەیڕەوی ئەم دینە دەکەن وکۆمەڵێکیشیان لە پەیڕەوانی ئاینى پێغەمبەرانی پێشوون

وَقَلِيلٌۭ مِّنَ ٱلْـَٔاخِرِينَ ﴿١٤﴾

وە ھەندێک لەوانەش ئەو ئیماندارانەن کە لەپاش پێشکەوتووەکان دێن تا کۆتایی زەمان ئەوانە پێشکەوتوون لەپلەکاندا ونزیکن لە پەروەردگاریان. عل سرر م وضونة

عَلَىٰ سُرُرٍۢ مَّوْضُونَةٍۢ ﴿١٥﴾

ئەوانە کە باسکران لە ڕۆژی قیامەتدا لەبەھەشتی ڕازاوەدا لەسەر تەخت وقەنەفەی بەزێڕ ویاقوت ومەرجان چنراو دانیشتوون. م تكٔين عليها متقبلين

مُّتَّكِـِٔينَ عَلَيْهَا مُتَقَـٰبِلِينَ ﴿١٦﴾

بەرانبەر بەیەکتری دادەنیشن وپاڵ دەدەنەوە، کەسیان سەیری پشتی ئەوی تریان ناکات. يطوف عليهم ولدن م خلدون

يَطُوفُ عَلَيْهِمْ وِلْدَٰنٌۭ مُّخَلَّدُونَ ﴿١٧﴾

بەسەریاندا ئەگەڕێن بۆ خزمەتکردنیان چەند مێردمنداڵێک کە ھەمیشە بەو حاڵەیانەوە دەمێننەوە وپیر نابن ونامرن. بأ ك واب وأباريق وكأ س من م عين

بِأَكْوَابٍۢ وَأَبَارِيقَ وَكَأْسٍۢ مِّن مَّعِينٍۢ ﴿١٨﴾

بە پیاڵەی بێ دەسک ولوولە وگۆزەی بەدەسک ولوولەدار وبەکاسە شەرابی ڕووبارێک لەبەھەشت کە وشک ناکات. لا يصد عون عنها ولا ينزفون

لَّا يُصَدَّعُونَ عَنْهَا وَلَا يُنزِفُونَ ﴿١٩﴾

وەک شەرابی دونیا نییە، نەسەریان بەخواردنەوەی دێشێت ونەھۆشیان لەدەست ئەچێت ونەسەرخۆش دەبن. وفكهة مما يتخيرون

وَفَـٰكِهَةٍۢ مِّمَّا يَتَخَيَّرُونَ ﴿٢٠﴾

ئەو مێردمنداڵانە میوەیان بەسەردا ئەگێڕن لەو جۆرەی کە خۆیان حەزیان لێیەتی. لاپەڕە ٢ لە ١٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ولحم طير مما يشتهون

وَلَحْمِ طَيْرٍۢ مِّمَّا يَشْتَهُونَ ﴿٢١﴾

گۆشتی پەلەوەریشیان بۆ دێنن لەو جۆرەی کە خۆیان حەزی لێ دەکەن. وحور عين

وَحُورٌ عِينٌۭ ﴿٢٢﴾

بۆ بەھەشتییەکان لەبەھەشتدا حۆری جوانی چاو گەورەیشیان بۆ ئامادەکراوە

كَأَمْثَـٰلِ ٱللُّؤْلُؤِ ٱلْمَكْنُونِ ﴿٢٣﴾

لە وێنەی مرواریی لەناو سەدەفا داپۆشراوە

جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿٢٤﴾

ھەموو ئەمە لەپاداشتی ئەو کردەوە باشانەدا کە لەدونیادا ئەیانکردن. لا يسمعون فيها لغوا ولا تأثيما

لَا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًۭا وَلَا تَأْثِيمًا ﴿٢٥﴾

ئەوانە لەو بەھەشتەدا گوێیان لە قسەی بێ مانا وپڕوپووچ وقسەی گوناه نابێت. إلا قيلا سلما سلما

إِلَّا قِيلًۭا سَلَـٰمًۭا سَلَـٰمًۭا ﴿٢٦﴾

ئەوەی کە دەیبیستن تەنھا سڵاوی فریشتەکانە بۆیان، وە سڵاوی خۆیان لە یەکتری

وَأَصْحَـٰبُ ٱلْيَمِينِ مَآ أَصْحَـٰبُ ٱلْيَمِينِ ﴿٢٧﴾

وە دەستەى ڕاستان ئەوانەی کە کتێبەکەیان بەدەستی ڕاستیان پێیان دەدرێت چەندێک قەدر وپلەو پایەیان گەورەیە لەلای الله!! فى سدر م خضود

فِى سِدْرٍۢ مَّخْضُودٍۢ ﴿٢٨﴾

ئەوانە لەژێر سێبەری درەختی سیدر (كنار) دان، تایبەتی بێ دڕکی بێ ئەزیەت. وطلح م نضود

وَطَلْحٍۢ مَّنضُودٍۢ ﴿٢٩﴾

ھەروەھا درەختی مۆزیش کە چین چین لەسەر یەک سەفتە کراون. وظل م مدود

وَظِلٍّۢ مَّمْدُودٍۢ ﴿٣٠﴾

لە ژێر سێبەری درێژکراوەی بەردەوامی جوان وڕازاوەی باخەکان. لاپەڕە ٣ لە ١٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَمَآءٍۢ مَّسْكُوبٍۢ ﴿٣١﴾

لەنێو باخەکاندا ئاوی ڕەوان ونەوەستاوی بەردەوامی تێدایە. وفكهةكثيرة

وَفَـٰكِهَةٍۢ كَثِيرَةٍۢ ﴿٣٢﴾

میوەھاتی زۆر وھەمەچەشن باخەکانیانی ڕازاندۆتەوە. ل امقطوعة ولا ممنوعة

لَّا مَقْطُوعَةٍۢ وَلَا مَمْنُوعَةٍۢ ﴿٣٣﴾

نە بەرو بومیان تەواو دەبێت - یانی وەرزی تایبەتیان نییە - نە لێیان ئەگیرێتەوە، وە نە لێیان دەبڕێت. وفرش م رفوعة

وَفُرُشٍۢ مَّرْفُوعَةٍ ﴿٣٤﴾

ھەروەھا فەرشی جوان لە شوێنە بەرزەکاندا ڕاخراون لەژێر قەنەفه وپاڵپشتەكاندا

إِنَّآ أَنشَأْنَـٰهُنَّ إِنشَآءًۭ ﴿٣٥﴾

ئێمە ئەو حۆرییانەمان بە بەدیهێنانێكی تایبەت بەدیهێناوه. فجعلنهن أ بكارا

فَجَعَلْنَـٰهُنَّ أَبْكَارًا ﴿٣٦﴾

بە کچی ودەس بۆ نەبراوەیی بەدیمان هێناون. عربا أ ترابا

عُرُبًا أَتْرَابًۭا ﴿٣٧﴾

کە ھاوسەرەکانیان زۆر خۆش دەوێت وھەمووشیان ھاوتەمەنن لە تەمەنی جوانیدان

لِّأَصْحَـٰبِ ٱلْيَمِينِ ﴿٣٨﴾

ئەمانە ھەمووی بۆ دەستەی ڕاستانە، ئەوانەی لەسەرەتاوە نامەی کردەوەکانیان درایە دەستی ڕاستیان، ئەوەیش نیشانەی خۆشبەختیانە

ثُلَّةٌۭ مِّنَ ٱلْأَوَّلِينَ ﴿٣٩﴾

بێگومان ئەوانە دەستەیەکی زۆریان لە باوەڕدارانی گەلانی پێشوون

وَثُلَّةٌۭ مِّنَ ٱلْـَٔاخِرِينَ ﴿٤٠﴾

ھەروەھا کۆمەڵێکی زۆریشیان لەشوێنکەوتوانی کۆتا پێغەمبەر موحەممەدن (صلی الله علیه وسلم) کە کۆتا ئومەتە. لاپەڕە ٤ لە ١٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَأَصْحَـٰبُ ٱلشِّمَالِ مَآ أَصْحَـٰبُ ٱلشِّمَالِ ﴿٤١﴾

وە دەستەى چەپان ئەوانەی کە کتێبەکەیان بەدەستی چەپیان پێیان دەدرێت چەندێک حاڵ وچارەنووسیان خراپە!! فى سموم وحميم

فِى سَمُومٍۢ وَحَمِيمٍۢ ﴿٤٢﴾

ئەوانە لە ڕۆژی دواییدا لەناو ھەوا وگڕەیەکی زۆر گەرم وئاوێکی بە کوڵدا دەبن. وظل من يحموم

وَظِلٍّۢ مِّن يَحْمُومٍۢ ﴿٤٣﴾

لەناو سێبەری دووکەڵی ڕەشی دۆزەخدان. لا بارد ولا كريم

لَّا بَارِدٍۢ وَلَا كَرِيمٍ ﴿٤٤﴾

نەفێنکە ونەخۆشە ونەدیمەنێکی جوانە ونەبەکەڵکی ئەوە دێت ساتێك لەسایەیدا حەساوەبن. إن هم كانوا قبل ذلك مترفين

إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَبْلَ ذَٰلِكَ مُتْرَفِينَ ﴿٤٥﴾

بەڕاستی ئەوانە لە ژیانی دونیایاندا بە لوتبەرزی ومەغرورییەوە لەناو ناز ونیعمەتدا دەژیان وتەنھا خەریکی تێرکردنی ھەوا وئارەزووی خۆیان بوون

وَكَانُوا۟ يُصِرُّونَ عَلَى ٱلْحِنثِ ٱلْعَظِيمِ ﴿٤٦﴾

بەردەوامیش لەسەر گوناھە گەورەکان پێیان دادەگرت وباوەڕیان بە(اللە تعالی) نەبوو،و بتەکانیان دەپەرست وشەریک وھاوەڵیان بۆ پەروەردگاری تاک وتەنھا بڕیار دەدا. وكانوا يقولون أ ذا متنا وكنا ترابا وعظما أءنا لمبعوثون

وَكَانُوا۟ يَقُولُونَ أَئِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًۭا وَعِظَـٰمًا أَءِنَّا لَمَبْعُوثُونَ ﴿٤٧﴾

زیندووبوونەوەیان بە ئەستەم دەزانی وبە گاڵتەوە دەیانوت: ئایا کە مردین وبووین بەخۆڵ وخاک وئێسک وپرووسکی ڕزیوو، ئایا جارێکی تر زیندوو دەکرێینەوە؟!

أَوَءَابَآؤُنَا ٱلْأَوَّلُونَ ﴿٤٨﴾

ئایا باوباپیرانی پێشوومان کە لەپێش ئێمە مردوون ئەوانیش زیندوو دەکرێنەوە؟

قُلْ إِنَّ ٱلْأَوَّلِينَ وَٱلْـَٔاخِرِينَ ﴿٤٩﴾

ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - تۆش بەو بێباوەڕانە بڵێ کە باوەڕیان بە ڕۆژی قیامەت نییە: سەرجەم ئادەمیزادانی پێشین ودوایین. لمجموعون إ لى ميقت يوم م علوم

لَمَجْمُوعُونَ إِلَىٰ مِيقَـٰتِ يَوْمٍۢ مَّعْلُومٍۢ ﴿٥٠﴾

گشتیان لەکاتێکی دیاریکراودا کە ڕۆژی قیامەتە کۆ ئەکرێنەوە، بۆ سزا وپاداشت وەرگرتنەوە کەھیچ مەجالێکی تێدا نییە وڕوودەدات. لاپەڕە ٥ لە ١٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

ثُمَّ إِنَّكُمْ أَيُّهَا ٱلضَّآلُّونَ ٱلْمُكَذِّبُونَ ﴿٥١﴾

پاشان ئێوە ئەی ئەوانەى زیندووبوونەوە بەدرۆ دەزانن کە گومڕان ولاتان داوە لە ڕێبازی ڕاست، لە ڕۆژی قیامەتدا لە داری زەقوم دەخۆن کە خراپترین بەرووبومە و پیسترینیانە. لٔاكلون من شجر من زقوم

لَـَٔاكِلُونَ مِن شَجَرٍۢ مِّن زَقُّومٍۢ ﴿٥٢﴾

پاشان ئێوە ئەی ئەوانەى زیندووبوونەوە بەدرۆ دەزانن کە گومڕان ولاتان داوە لە ڕێبازی ڕاست لە ڕۆژی قیامەتدا لە داری زەقوم دەخۆن کە خراپترین بەرووبومە و پیسترینیانە

فَمَالِـُٔونَ مِنْهَا ٱلْبُطُونَ ﴿٥٣﴾

بەناچاری دەبێت ورگ وسکی بەتاڵتان لەو بەرە تاڵە پڕ بکەن

فَشَـٰرِبُونَ عَلَيْهِ مِنَ ٱلْحَمِيمِ ﴿٥٤﴾

جا کە ئەو (زەققوم) ە دەخۆن، تینوویان دەبێت ولە تینوێتیدا ئاوی زۆر گەرمی بەسەردا دەخۆنەوە

فَشَـٰرِبُونَ شُرْبَ ٱلْهِيمِ ﴿٥٥﴾

ئەوەندەی لێ دەخۆنەوە وەکو حوشتری تینوو، کە ھەرچەند ئاو بخواتەوە تێر نابێت، وەک ئەو حوشترەیە کەلەبەر نەخۆشییەک لەئاو خواردنەوە تێر نابێت

هَـٰذَا نُزُلُهُمْ يَوْمَ ٱلدِّينِ ﴿٥٦﴾

ئەوەی کە باسکرا لە خواردنی تاڵ وئاوی زۆر گەرم، ئەوە خوان ومیوانداریەکەیانە کە بەو خوانە پێشوازیان لێدەکرێت لە ڕۆژی سزادا. نحن خلقنكم فلولا تصدقون

نَحْنُ خَلَقْنَـٰكُمْ فَلَوْلَا تُصَدِّقُونَ ﴿٥٧﴾

ئێمە ئێوەمان بەدیھێناوە ئەی بێباوەڕەکان، لە کاتێکدا ئێوە ھەر نەبوون، دەی ئەوە بۆ باوەڕ ناکەن کە ئێمە دوای مردنتان زیندووتان دەکەینەوە. أفرءيتم م اتمنون

أَفَرَءَيْتُم مَّا تُمْنُونَ ﴿٥٨﴾

ئایا نابینن ئەی خەڵکینە ئەو ئاوی تۆوەی کە فڕێی دەدەنە ناو منداڵدانی ھاوسەرەکانتان؟!

ءَأَنتُمْ تَخْلُقُونَهُۥٓ أَمْ نَحْنُ ٱلْخَـٰلِقُونَ ﴿٥٩﴾

ئاخۆ ئێوەن ئەو ئاوەتان لەسکی دایکدا کردووە بە ئادەمیزادێکی ڕێکو پێک وتەواو، یان ئێمەین دەیکەین بەو ئادەمیزادە؟!

نَحْنُ قَدَّرْنَا بَيْنَكُمُ ٱلْمَوْتَ وَمَا نَحْنُ بِمَسْبُوقِينَ ﴿٦٠﴾

ئێمە ئەجەل وکاتی مەرگمان لە نێوانتانا بۆ ھەر یەکێکتان دیاری کردووە ولەو کاتە دیاری کراوەدا ئەیمرێنین وکەس لێمان پێش ناکەوێت، وە کەسیش لە دەستمان ھەڵنایەت، وە ھیچ شتێکیش ڕێمان لێ ناگرێت وبێ توانا نین. لاپەڕە ٦ لە ١٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

عَلَىٰٓ أَن نُّبَدِّلَ أَمْثَـٰلَكُمْ وَنُنشِئَكُمْ فِى مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٦١﴾

لەوەى بیگۆڕین ئەوەى ئێستا ئێوە لەسەرین لە بەدیهێنان وشێوە ووێنە لەوەى کە دەیزانن، ودروستتان بکەین بەشێوەیەک کە ئێوە نایزانن لە بەدیهێنان ووێناکردن

وَلَقَدْ عَلِمْتُمُ ٱلنَّشْأَةَ ٱلْأُولَىٰ فَلَوْلَا تَذَكَّرُونَ ﴿٦٢﴾

دیارە ئێوە لە پەیدابونی یەکەمجارتان ھەندێک زانیاریتان ھەیە، کە چۆن لەنەبوون پەروەردگار ئێوەی ھێناوەتە مەیدانی بوونەوە، باشە ئێوە تێنافکرن؟! دیارە ئەوەی کە یەکەم جار ئێوەی لە نەبوون بەدیھێناوە، زۆر ئاسانتر دەتوانێت دووبارە زیندووتان بکاتەوە دوای مردن. أفرءيتم م اتحرثون

أَفَرَءَيْتُم مَّا تَحْرُثُونَ ﴿٦٣﴾

ئەی باشە ئێوە سەرنجی ئەو تۆوە نادەن کەزەوی بۆ ئەکێڵن ودەیچێنن؟!

ءَأَنتُمْ تَزْرَعُونَهُۥٓ أَمْ نَحْنُ ٱلزَّٰرِعُونَ ﴿٦٤﴾

ئایا ئێوە ئەو تۆوە ئەڕوێنن یان ئێمە ڕواندوومانە؟!

لَوْ نَشَآءُ لَجَعَلْنَـٰهُ حُطَـٰمًۭا فَظَلْتُمْ تَفَكَّهُونَ ﴿٦٥﴾

ئەگەر بمانویستایە ئەو تۆوە داچێنراوەمان کەسەوز بووە وکاتی پێگەشتنی نزیک بوو، ئەمانکرد بە پووش وپەڵاشێکی وشک، ئەوسا ئیتر ھەر دەبوو قسە وباسی لەسەر بکەن وبڵێن: بۆ وای لێ ھات؟!! إ ن المغرمون

إِنَّا لَمُغْرَمُونَ ﴿٦٦﴾

ئەتانوت: ئێمە زیان لێکەوتووین، کە ئەو ھەموو ھەوڵەمان بەخەسار چوو، ڕەنجەڕۆ بووین!! بل نحن محرومون

بَلْ نَحْنُ مَحْرُومُونَ ﴿٦٧﴾

بەڵکو ئێمە بێ بەش ونائومێد بووین لەبەروبوومی ئەو ھەموو کشتوکاڵە

أَفَرَءَيْتُمُ ٱلْمَآءَ ٱلَّذِى تَشْرَبُونَ ﴿٦٨﴾

ئەی باشە سەرنجی ئەو ئاوە نادەن کە دەیخۆنەوە کاتێک تینوتانە؟!

ءَأَنتُمْ أَنزَلْتُمُوهُ مِنَ ٱلْمُزْنِ أَمْ نَحْنُ ٱلْمُنزِلُونَ ﴿٦٩﴾

ئایا ئێوە داتانباراندووە لەو ھەورانەی ئاسمان، یان ئێمە دایدەبارێنین؟!

لَوْ نَشَآءُ جَعَلْنَـٰهُ أُجَاجًۭا فَلَوْلَا تَشْكُرُونَ ﴿٧٠﴾

خۆ ئەگەر بمانەوێت دەیکەینە خوێیاوێکی تاڵ وسوێر وبێ سود، باشە ئەوە ئێوە بۆچی شوكر وسوپاسی (اللە تعالی) ناکەن لەسەر ئەو ئاوە سازگارەی کە بەڕەحم و میهرەبانی خۆی بۆی ناردوونەتە خوارەوە؟!! لاپەڕە ٧ لە ١٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَفَرَءَيْتُمُ ٱلنَّارَ ٱلَّتِى تُورُونَ ﴿٧١﴾

ئەی سەرنجی ئەو ئاگرەتان نەداوە کە دایدەگرسێنن وجۆرەھا سوودی لێ وەردەگرن؟!

ءَأَنتُمْ أَنشَأْتُمْ شَجَرَتَهَآ أَمْ نَحْنُ ٱلْمُنشِـُٔونَ ﴿٧٢﴾

ئایا ئێوە ئەو درەختەتان بەدیھێناوە کە ئاگری پێ دەکەنەوە، یان ئێمە بەسۆز وبەزەیی خۆمان بۆمان بەدی ھێناون؟! نحن جعلنها تذكرة ومتعا للمقوين

نَحْنُ جَعَلْنَـٰهَا تَذْكِرَةًۭ وَمَتَـٰعًۭا لِّلْمُقْوِينَ ﴿٧٣﴾

ئێمە ئەو ئاگرەمان کردووە بە یادخەرەوەیەک بۆتان تا ئاگری دۆزەختان بیر بێتەوە، ھەروەھا بۆ ئەوەی گەشتیاران سوودی لێ وەربگرن

فَسَبِّحْ بِٱسْمِ رَبِّكَ ٱلْعَظِيمِ ﴿٧٤﴾

ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - پەروەردگاری گەورە وبەرزی بێ وێنەت لە ھەموو کەم وکورتی وعەیبێک بە دوور ڕابگرە

۞ فَلَآ أُقْسِمُ بِمَوَٰقِعِ ٱلنُّجُومِ ﴿٧٥﴾

الله تەعالا سوێند بەجێگا وخولگەی ئەستێرەکان دەخوات. وإنه لقسم لو تعلمون عظيم

وَإِنَّهُۥ لَقَسَمٌۭ لَّوْ تَعْلَمُونَ عَظِيمٌ ﴿٧٦﴾

کە ئەگەر بزانن سوێند پێخواردنیان گەلێک گەورەیە، چونکە ئەو سوێند پێخوراوانە نیشانەی مەزنی ئەو پەروەردگارەیە کە بەدیھێناون، لەگەڵ گەورەیی نیشانە وبەڵگە و پەند وئامۆژگاریەكان، كە ناژمێردرێن وسنوریان بۆ دانانرێت. إنه لقرءان كريم

إِنَّهُۥ لَقُرْءَانٌۭ كَرِيمٌۭ ﴿٧٧﴾

ئەم قورئانە کە دەخوێنرێتەوە بۆتان -ئەی خەڵکینە - بە ڕاستی قورئانێکی زۆر بەڕێزە، چونکە زۆر سوود وقازانجی گەورەی تێدایە. فى كتب م كنون

فِى كِتَـٰبٍۢ مَّكْنُونٍۢ ﴿٧٨﴾

لەناو کتێبێکی پارێزراودا نووسراوەتەوە، پارێزراوە له چاوی خەڵكی، لە -تابلۆ پارێزراوەکە:اللوح المحفوظ - دا

لَّا يَمَسُّهُۥٓ إِلَّا ٱلْمُطَهَّرُونَ ﴿٧٩﴾

کەس دەستی لێنادات تەنھا فریشتەکان نەبێت، کە پاکن لە ھەرچی تاوان ونەنگی وكەموكورتییەك

تَنزِيلٌۭ مِّن رَّبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٨٠﴾

لە پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە ھاتووەتە خوارەوە بۆ موحەممەدی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم). لاپەڕە ٨ لە ١٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَفَبِهَـٰذَا ٱلْحَدِيثِ أَنتُم مُّدْهِنُونَ ﴿٨١﴾

ئەی موشریک وبێباوەڕەکان! ئایا ئێوە گومانتان لەم قورئانە پیرۆزە ھەیە، بۆیە باوەڕی پێ ناکەن وبە درۆی دەزانن. وتجعلون رزقكم أنكم تكذبون

وَتَجْعَلُونَ رِزْقَكُمْ أَنَّكُمْ تُكَذِّبُونَ ﴿٨٢﴾

لە جیاتی ئەوەی سوپاسی پەروەردگار بکەن لەسەر ئەو ناز ونیعمەتەی کەپێی بەخشیون کەچی بە درۆی دەزانن وباوەڕی پێ ناکەن ودەڵێن بارانمان بە ھۆی ئەستێرەوە یا ھەر شتێکی تر بۆ باریوە...؟!

فَلَوْلَآ إِذَا بَلَغَتِ ٱلْحُلْقُومَ ﴿٨٣﴾

ئەی کاتێک کە مردن دەتانگاتێ وگیان -ڕۆح- دەگاتە قوڕگتان. وأ نتم حينئ ذ تنظرون

وَأَنتُمْ حِينَئِذٍۢ تَنظُرُونَ ﴿٨٤﴾

ئێوەش لەو کاتەدا بەدەوریدان وسەیری دەکەن وا خەریکە گیانی دەردەچێ. ونحن أقرب إليه منكم ولكن لا تبصرون

وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنكُمْ وَلَـٰكِن لَّا تُبْصِرُونَ ﴿٨٥﴾

ئێمە بە قودرەت وزانست وفریشتەکانمانەوە لە ئێوە نزیکترین لە مردووەکەتان، بەڵام ئێوە ئەو فریشتانە نابینن

فَلَوْلَآ إِن كُنتُمْ غَيْرَ مَدِينِينَ ﴿٨٦﴾

ئایا ئێوە واگومان دەبەن دوای مردنتان زیندوو ناكرێنەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە -جەزادانەوە- لەسەر کردەوەکانتان؟

تَرْجِعُونَهَآ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ ﴿٨٧﴾

بۆ گیانی مردووەکەتان ناگێڕنەوە بۆ جێی خۆیی وڕێگری مردنی لێ ناکەن وچاکی ناکەنەوە، ئەگەر ڕاست دەکەن؟! بێگومان ئێوه ناتوانن ئەوە بكەن

فَأَمَّآ إِن كَانَ مِنَ ٱلْمُقَرَّبِينَ ﴿٨٨﴾

ئەو کەسەی دەمرێت، ئەگەر بە ھۆی ئیمانداری وکردەوە چاکەکانیانەوە لەو کەسانە بێت کە لە خوداوە نزیکن. فروح وريحان وجنت نعيم

فَرَوْحٌۭ وَرَيْحَانٌۭ وَجَنَّتُ نَعِيمٍۢ ﴿٨٩﴾

ئەوە لەناو بەھەشتدا لەحەسانەوە وژیانی پڕ لە خۆشی وکامەرانی وڕزق وڕەحمەت وناز ونیعمەتی بەهەشتدان، هەرچییەك ئارەزوو بكەن پێیان دەدرێت

وَأَمَّآ إِن كَانَ مِنْ أَصْحَـٰبِ ٱلْيَمِينِ ﴿٩٠﴾

فَسَلَـٰمٌۭ لَّكَ مِنْ أَصْحَـٰبِ ٱلْيَمِينِ ﴿٩١﴾

بەڵام ئەگەر ئەو کەسە لەوانە بوو کە کارنامەکانیان دەدرێتە دەستی ڕاستیان، ئەوە زۆر ڕاناوەستێنرێن، چونكە ئەوانه سەلامەتن وترسیان نییه لە هیچ شتێك. لاپەڕە ٩ لە ١٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَأَمَّآ إِن كَانَ مِنَ ٱلْمُكَذِّبِينَ ٱلضَّآلِّينَ ﴿٩٢﴾

خۆ ئەگەر مردووەکە لەوانە بێت کە پەروەردگار وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وقورئان وڕۆژی قیامەت بەدرۆئەخەنەوە وبەدرۆیان دائەنێن وگومڕا بوون ولە ڕێی ڕاست لایان داوە. فنزل من حميم

فَنُزُلٌۭ مِّنْ حَمِيمٍۢ ﴿٩٣﴾

ئەوە لە پێشوازی ومیواندارییەکەیدا ئاوێکی زۆر گەرمی کوڵ بە کوڵی بۆ ئامادە دەکەن. وتص لية ج حيم

وَتَصْلِيَةُ جَحِيمٍ ﴿٩٤﴾

پاشان بە ئاگری دۆزەخ دەسوتێنرێت

إِنَّ هَـٰذَا لَهُوَ حَقُّ ٱلْيَقِينِ ﴿٩٥﴾

بێگومان ئەوەی کە باسکرا - ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - ئەوپەڕی هەقیقەت وڕاستییە وبە ھیچ شێوەیەک گومان ودوودڵی تێدا نییە

فَسَبِّحْ بِٱسْمِ رَبِّكَ ٱلْعَظِيمِ ﴿٩٦﴾

کەواتە ناوی پەروەردگاری مەزنت پاک وبێگەرد ڕاگرە لە هەموو كەموكورتییەك. لاپەڕە ١٠ لە ١٠ moc.hgelp

فێربە · الواقعة — Al-Waaqia

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان