سەرەکیتەفسیرالحديد (57)

تەفسیر الحديد — Al-Hadid (57)

مەدەنی · 29 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴿١﴾

دان دەنێن بەپاک وبێگەردی وپیرۆزی پەروەردگار ھەرچی لە ئاسمان وزەویدایە لە بەدیھێنراوەکانی، ئەویش زاتێکی باڵا دەستە وکەس توانای ئەوەی نییە بەرامبەری بوەستێت، وە تەواو دانا وكاربەجێیه لە بەدیهێنان وئەندازەگیریدا

لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ يُحْىِۦ وَيُمِيتُ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ ﴿٢﴾

ئەوەی کە لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە ھەمووی ھی پەروەردگارە وکەس ھاوبەشی نییە، ھەر ئەو ژیان دەبەخشێت بەوەی کە بیەوێت، وە دەیمرێنێت ئەگەر بیەوێت و بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە وھەرچیەکی بوێت دەیکات، وە هیچ شتێكیش دەسەوسانی ناكات

هُوَ ٱلْأَوَّلُ وَٱلْـَٔاخِرُ وَٱلظَّـٰهِرُ وَٱلْبَاطِنُ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ ﴿٣﴾

ئەو زاتە یەکەمینە وسەرەتای نییە وھیچ کەس وھیچ شتێک پێش ئەو زاتە نەبوون، وە دواھەمین وکۆتایە وھیچ کەس وھیچ شتێک نامێنێت، بەڵام ئەو ھەر دەمێنێت، ھەروەھا ئەو زاتە لە ڕوانگەی بەدیھێنراوەکانییەوە دیار وئاشکرایە وهیچ شتێک لەسەرووی ئەوەوە نییە، ھەروەھا ئەو زاتە لەبەر ھەزاران ھۆ وحیکمەت نادیارە وبەچاوی سەر نابینرێت، وە بە ھەموو شتێک ئەزانێت، وە ھیچ شتێک لەو ون نابێت

هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۚ يَعْلَمُ مَا يَلِجُ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا يَخْرُجُ مِنْهَا وَمَا يَنزِلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا يَعْرُجُ فِيهَا ۖ وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ ﴿٤﴾

ه ھەر ئەو زاتە خۆی ئاسمانەکان وزەوی لە ماوەی شەش ڕۆژدا دروستکرد، لە ڕۆژی یەکشەممە دەستی پێکرد وڕۆژی هەینی تەواوی کرد، ھەرچەندە دەیتوانی لە چاوتروکانێکدا دروستیان بکات، پاشان بەرز وبڵند بوویەوە لەسەر عەرشەکەى خۆی بەوشێوەیە کە شیاوی خۆیەتی، ھەر خۆی دەزانێت چی دەچێت بە ناخی زەویدا وەک باران وتۆو وهتد، وەچیشی لێ دێتە دەرەوە وەک گژووگیا وکانزاکان وهتد، وە چی لە ئاسمان دێتە خوارەوە وەک باران ووەحی وهتد، وە چیش پیادا سەردەکەوێت وەک فریشتەکان وکردەوەی بەندەکان وگیانیشیان، دڵنیاش بن کە لە ھەرکوێیەکدا بن ئەو زاتە ئاگای لێتانە ولە گەڵتاندایە بە زانست وزانیاری خۆی، ھیچ شتێکی ئێوەی لێ ون نابێت، چونکە ئەو پەروەردگارە تەواو بینایە بە ھەموو کارو کردەوەکانتان، وە پاداشتی خۆتان دەداتەوە بە پێی کردارەکانتان

لَّهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ ﴿٥﴾

ھەر خۆی بەتەنھا خاوەنی ئاسمانەکان وزەوییە، وە ھەموو شتێک تەنھا بۆ لای ئەو دەگەڕێتەوە، لێپرسینەوە لەگەڵ ھەموو بەدیهێنراوەكانیدا دەکات لەڕۆژی قیامەتدا، وە پاداشتی کردەوەکانیان دەداتەوە

يُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ ۚ وَهُوَ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ ﴿٦﴾

ھەر پەروەردگار خۆی بە شێوازێکی ڕێک وپێک، شەو دەهێنێت بەسەر ڕۆژدا وتاریکی دادێت وخەڵکی دەخەون، ڕۆژ دەهێنێت بەسەر شەودا ودونیا ڕۆشن دەبێت و خەڵکی ڕوو دەكەنە کارەکانیان، ھەروەھا ئەو زاتە تەواو زانایە بە ھەرچی لە ناخی دڵ ودەروونی بەندەکاندایە، وە ھیچ شتێکی لێ ون نابێت

ءَامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَأَنفِقُوا۟ مِمَّا جَعَلَكُم مُّسْتَخْلَفِينَ فِيهِ ۖ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ وَأَنفَقُوا۟ لَهُمْ أَجْرٌۭ كَبِيرٌۭ ﴿٧﴾

ئیمان وباوەڕ بە پەروەردگاری مەزن وپێغەمبەرەکەی (صلی الله علیه وسلم) بھێنن، ھەروەھا لەو ماڵ وسامانەیش ببەخشن کە بە ئەمانەت لەلای ئێوە دایناوە، دەی ئێوەش بەو شێوەیە خەرجی بکەن کە خۆی لەشەریعەتدا فەرمانى پێکردووە، بێگومان ئەوانەی کە ئیمانیان ھێناوە وماڵ وسامانیان دەبەخشن لەڕێبازی خواى گەورە، پاداشتی زۆر گەورە وبێ سنور چاوەڕێیانە، کە بەھەشتە. لاپەڕە ١ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَمَا لَكُمْ لَا تُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ ۙ وَٱلرَّسُولُ يَدْعُوكُمْ لِتُؤْمِنُوا۟ بِرَبِّكُمْ وَقَدْ أَخَذَ مِيثَـٰقَكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴿٨﴾

ئەوە چ شتێک ڕێگریتان لێ دەکات کە باوەڕناھێنن بە (الله تعالى)؟! لە کاتێکدا پێغەمبەرەکەی (صلی الله علیه وسلم) بانگتان دەکات بۆ لای خواى گەورە بۆئەوەى باوەڕ بهێنن بەپەروەردگارتان، بیرتان نەچێت پەروەردگارتان کاتی خۆی کە لەپشتی باوکتان دەرچوون پەیمانی بەندایەتی لێ وەرگرتبون، ئەگەر باوەڕتان بە زاتە ھەیە

هُوَ ٱلَّذِى يُنَزِّلُ عَلَىٰ عَبْدِهِۦٓ ءَايَـٰتٍۭ بَيِّنَـٰتٍۢ لِّيُخْرِجَكُم مِّنَ ٱلظُّلُمَـٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ بِكُمْ لَرَءُوفٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿٩﴾

ھەر (اللە تعالی) خۆی ئایەتە ڕوون وئاشکراکانی قورئان ڕەوانە دەکات بۆ پێغەمبەرەکەی (صلی الله علیه وسلم) تا لە تاریکستانی بێ دینی وگوناھ وتاوان دەرتان بھێنێت وڕزگارتان بکات وبتانخاتە نێو ڕۆشنایی ونووری ئیمان وزانستەوە، دڵنیا بن کە (اللە تعالی) سەبارەت بە باوەڕدارانەوە تەواو سۆزدار ومیھرەبان ودلۆڤانە، کاتێک پێغەمبەرێکی ڕێ نیشاندەری موژدەدەری بۆ ناردوون

وَمَا لَكُمْ أَلَّا تُنفِقُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلِلَّهِ مِيرَٰثُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ لَا يَسْتَوِى مِنكُم مَّنْ أَنفَقَ مِن قَبْلِ ٱلْفَتْحِ وَقَـٰتَلَ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَعْظَمُ دَرَجَةًۭ مِّنَ ٱلَّذِينَ أَنفَقُوا۟ مِنۢ بَعْدُ وَقَـٰتَلُوا۟ ۚ وَكُلًّۭا وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلْحُسْنَىٰ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ ﴿١٠﴾

ه ى ه ئەوە چ شتێک ڕێگریتان لێ دەکات کە ماڵ وسامانتان نابەخشن لە ڕێگەی ئاینی پەروەردگار؟! مەگەر نازانن ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدایە ھەمووی (اللە تعالی) خاوەنیەتی، بێگومان ئەوانەی کە پێش فەتح وڕزگارکردنی مەککە دەیانبەخشی ودەجەنگین لە پێناو پەروەردگاریان، وە شەڕیان دەکرد دژی کافرەکان بۆ سەرخستنی ئاینی ئیسلام، پاداشتیان وەکو ئەوانە نییە کە دوای ڕزگارکردنی مەککە بەخشینیان ھەیە وجەنگاون، بێگومان ئەوانەی پێشو پلە وپایە وپاداشتیان زۆر زیاترە لەوانەی کە دوای ڕزگارکردنی مەککە ماڵ وسامانیان بەخشیوە وجەنگاون، وە بۆ ھەر لایەکیان (اللە تعالی) بەڵێنی پاداشتی چاک وبەھەشتی بەرینی داوە، بێگومان پەروەردگار تەواو بە ئاگایە بە ھەموو کار وکردەوەکانتان وھیچ شتێکی لێ ون نابێت، وە پاداشتی کردەوەکانتان دەداتەوە

مَّن ذَا ٱلَّذِى يُقْرِضُ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًۭا فَيُضَـٰعِفَهُۥ لَهُۥ وَلَهُۥٓ أَجْرٌۭ كَرِيمٌۭ ﴿١١﴾

ئاخۆ کێ ئامادەیە بۆ ئەوەی قەرز بە چاکی وڕێک وپێکی وبێ منەت ببەخشێت بە (اللە تعالی)، تا ئەو زاتە پاداشتی بێ سنوری بداتەوە وچەند بەرانبەری بکات، جگە لەوەش لە ڕۆژی قیامەتدا پاداشتی بە نرخ وڕێزداری بۆ ئامادە کردووە كەبەھەشتی بەرینە؟!

يَوْمَ تَرَى ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَـٰتِ يَسْعَىٰ نُورُهُم بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَـٰنِهِم بُشْرَىٰكُمُ ٱلْيَوْمَ جَنَّـٰتٌۭ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَا ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ ﴿١٢﴾

لە ڕۆژی قیامەتدا پیاوان وئافرەتانی باوەڕدار دەبینیت کە نووری ئیمان بەردەمیان ولای ڕاستیان ڕووناک دەکاتەوە ودەکەوێتە پێشیان، پێیان دەوترێت: لە ئەمڕۆدا مژدەی خۆشی وکامەرانی بۆ ئێوەیە، کە باخ وباخاتەکانی بەھەشتی ڕازاوەیە، کەچەندەھا ڕووبار بەژێریاندا تێدەپەڕێت وبەھەتاھەتایی تیایدا دەمێننەوە، ئەویش سەرکەوتن و سەرفرازییەکی زۆر گەورەیە، کە هیچ خۆشی وقازانج وسەرکەوتنێکی تر پێی ناگات

يَوْمَ يَقُولُ ٱلْمُنَـٰفِقُونَ وَٱلْمُنَـٰفِقَـٰتُ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱنظُرُونَا نَقْتَبِسْ مِن نُّورِكُمْ قِيلَ ٱرْجِعُوا۟ وَرَآءَكُمْ فَٱلْتَمِسُوا۟ نُورًۭا فَضُرِبَ بَيْنَهُم بِسُورٍۢ لَّهُۥ بَابٌۢ بَاطِنُهُۥ فِيهِ ٱلرَّحْمَةُ وَظَـٰهِرُهُۥ مِن قِبَلِهِ ٱلْعَذَابُ ﴿١٣﴾

ئەو ڕۆژە کە پیاوان وئافرەتانی دووڕوو بەباوەڕداران دەڵێن: ھێواش بن وچاوەڕێمان بکەن، تا هەندێک لە ڕووناکاییەکەتان وەربگرین، تا یارمەتیمان بدات بۆ تێپەڕبوون بەسەر پردی (صراط) دا، ئینجا بە گاڵتەئامێزەوە بە دووڕوەکان دەوترێت: بکشێنە دواوە بۆ دونیا، لەوێ بەدوای ڕووناکیدا بگەڕێن! ئینجا شوورەیەک -وەکو دیوارێک- دەخرێتە نێوانیان، کە دەرگایەکی تێدایە، ڕووی ناوەوەی (کە ڕۆژی قیامەت لەلای ئیماندارەکانەوەیە) سۆز وڕەحمەتی پەروەردگارە کە بەھەشتە، وە ڕووی دەرەوەشی (کە لەلای دووڕووەکانەوەیە) سزا وئێش وئازاری سەختی دۆزەخە! لاپەڕە ٢ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

يُنَادُونَهُمْ أَلَمْ نَكُن مَّعَكُمْ ۖ قَالُوا۟ بَلَىٰ وَلَـٰكِنَّكُمْ فَتَنتُمْ أَنفُسَكُمْ وَتَرَبَّصْتُمْ وَٱرْتَبْتُمْ وَغَرَّتْكُمُ ٱلْأَمَانِىُّ حَتَّىٰ جَآءَ أَمْرُ ٱللَّهِ وَغَرَّكُم بِٱللَّهِ ٱلْغَرُورُ ﴿١٤﴾

دووڕووەکان لەلای خۆیانەوە بانگی ئیماندارەکان دەکەن وپێیان دەڵێن: ئایا ئێمە لە دونیادا لەگەڵ ئێوەدا نەبووین ولەگەڵ ئێوەدا موسڵمان نەبووین ونوێژمان نەدەکرد؟! ئیماندارەکانیش وەڵامیان دەدەنەوە ودەڵێن: بەڵێ، لەگەڵ ئێمەدا بوون، بەڵام ئێوە خۆتان فەوتاندبوو، باوەڕی ڕاست ودروستتان نەبوو، دووڕوو بوون، بەشوێن ھەلێکدا دەگەڕان ولەکەمیندا بوون بۆ ئێمەی -ئیمانداران- تا سەرکەون بەسەرماندا وڕاستی خۆتان دەرخەن کە کوفرە، وە گومانتان ھەبوو لەوەی کە پەروەردگار بتوانێت باوەڕدارەکان سەربخات، وە گومانتان لە زیندووبوونەوەی دوای مردن ھەبوو، بە خەون وئاواتی پڕوپووچ خۆتان خەڵەتاند تا مەرگ یەخەی گرتن، وە شەیتان ئێوەی ھەڵخەڵەتاند ووای بۆ ڕازاندبوونەوە کە (اللە تعالی) تووشی ھیچ سزا وناخۆشییەکتان ناکات

فَٱلْيَوْمَ لَا يُؤْخَذُ مِنكُمْ فِدْيَةٌۭ وَلَا مِنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۚ مَأْوَىٰكُمُ ٱلنَّارُ ۖ هِىَ مَوْلَىٰكُمْ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ ﴿١٥﴾

جا ئەمڕۆ نە لە ئێوە - ئەی دووڕووەکان - وە نە لەکافران وبێباوەڕانی تریش ھیچ شتێکتان لێ وەرناگیرێت بۆ ڕزگاربوونتان، جێگای ھەمووتان ئاگری دۆزەخە، ھەر ئەو شوێنەش شایستەتانە، وە ئێوەش شیاوی ئەوێن، بێگومان ئەوە سەرنجامێکی زۆر خراپ ونالەبارە

۞ أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَن تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ ٱللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ ٱلْحَقِّ وَلَا يَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ مِن قَبْلُ فَطَالَ عَلَيْهِمُ ٱلْأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ ۖ وَكَثِيرٌۭ مِّنْهُمْ فَـٰسِقُونَ ﴿١٦﴾

ئایا کاتی ئەوە نەھاتووە کە ئیمانداران دڵیان نەرم ببێت وئارام بێتەوە بەناوھێنان ویادی پەروەردگار وبەو ڕاستییەی کە ھاتووەتە خوارەوە -مەبەستی قورئانە وئەوەى تێیدایە لەپەیمان وهەڕەشە-، وە بەھەموو دڵێکیانەوە ڕوو بکەنە فەرمایشتەکانی پەروەردگار وفەرمانەکانی بەچاکی جێبەجێ بکەن، وەکو جولەکەکان مەبن کە تەوراتیان بۆ نێردرابوو، ھەروەھا وەک دیانەکان (گاوڕەكان) مەبن کە ئینجیلیان بۆ نێردرابوو، لە دڵیان ڕەقیاندا، چونکە ماوەیەکی درێژ تێپەڕبووە لە نێوان ئەوان وپێغەمبەرەکانیان، بۆیە دڵیان ڕەق بوو بەهۆی بێئاگایی وبەیاد نەهێنانەوەیان، زۆربەیان پشتیان کردە فەرمانەکانی پەروەردگار ولە ڕێگای ڕاست لایاندا وتوشی تاوان بوون؟!

ٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يُحْىِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ۚ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ ٱلْـَٔايَـٰتِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ﴿١٧﴾

تەماشا بکەن وبزانن کە (اللە تعالی) زەوی - لەدوای وشک بوونی گوڵ وگیا ومردنی سەوزایی - بەھۆی بارانەوە زیندوو دەکاتەوە، ئێمە گەلێک بەڵگە وشاھیدمان لەسەر دەسەڵات وتوانای پەروەردگارمان بۆ خستوونەتە ڕوو تا بەڵکو بیر بکەنەوە وتێبگەن، بزانن ئەوەی کە زەوی زیندوو کردەوە لە دوای مردنی - مەبەستی سەوزکردنەوەی زەوییە دوای وشک بوونی - دەتوانێت ئێوەش زیندوو بکاتەوە لەدوای مردنتان، وە دڵی ڕەقبووشتان نەرم بکات

إِنَّ ٱلْمُصَّدِّقِينَ وَٱلْمُصَّدِّقَـٰتِ وَأَقْرَضُوا۟ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًۭا يُضَـٰعَفُ لَهُمْ وَلَهُمْ أَجْرٌۭ كَرِيمٌۭ ﴿١٨﴾

بەڕاستی ئەوانەی کە خێرەومەندن لە پیاوان وئافرەتان، وە قەرز دەدەن بە پەروەردگاریان وماڵ وسامانیان لەپێناو ئاینەکەیاندا بۆ ڕەزامەندی (اللە تعالی) دەبەخشن، بەبێ ئەوەی منەت بکەن وئازاری هیچ کەسێک بدەن بە قسە وکردەوە، پەروەردگار مژدەیان دەداتێ ودەفەرموێت: ئەوانە بەچەندەھا بەرانبەر پاداشتیان دەدەینەوە، ھەر چاکەیەک بە دە بەرامبەر تا حەوت سەد وزیاتریش دەدرێتەوە، بێگومان پاداشتی زۆر بەنرخ وبەڕێز لەلای (الله تعالى) چاوەڕێیانە، ئەویش بەھەشتە

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦٓ أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلصِّدِّيقُونَ ۖ وَٱلشُّهَدَآءُ عِندَ رَبِّهِمْ لَهُمْ أَجْرُهُمْ وَنُورُهُمْ ۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَآ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلْجَحِيمِ ﴿١٩﴾

بێگومان ئەوانەی کە ئیمان وباوەڕێکی تەواویان ھەیە بە (اللە تعالی) وبە سەرجەم پێغەمبەران بەبێ جیاوازی، ئەوە ئەوانە لەوپەڕی ڕاستگۆییدان، وە شەھیدەکانیش لای پەروەردگاریان پاداشتێکی بەڕێزیان بۆ ئامادە کراوە، وە نوور وڕۆشنایی ئیمانەکەیان لەپێشیان ولای ڕاستیانەوە پێشیان دەکەوێت لە ڕۆژی قیامەتدا، بەڵام ئەوانەی کە کافرن وباوەڕیان بە (اللە تعالی) وپێغەمبەرەکەی (صلی الله علیه وسلم) نەھێناوە وقورئان بەقسەی -بەکەلامی- پەروەردگار نازانن وباوەڕیان پێی نییە، ئا ئەوانە نیشتەجێی ناو ئاگری دۆزەخن، لە ڕۆژی قیامەت دەچنە ناو دۆزەخ وتێیدا دەمێننەوە وبەھیچ شێوەیەک ڕزگاریان نابێت ولێی نایەنە دەرەوە. لاپەڕە ٣ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

ٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا لَعِبٌۭ وَلَهْوٌۭ وَزِينَةٌۭ وَتَفَاخُرٌۢ بَيْنَكُمْ وَتَكَاثُرٌۭ فِى ٱلْأَمْوَٰلِ وَٱلْأَوْلَـٰدِ ۖ كَمَثَلِ غَيْثٍ أَعْجَبَ ٱلْكُفَّارَ نَبَاتُهُۥ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَىٰهُ مُصْفَرًّۭا ثُمَّ يَكُونُ حُطَـٰمًۭا ۖ وَفِى ٱلْـَٔاخِرَةِ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۭ وَمَغْفِرَةٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضْوَٰنٌۭ ۚ وَمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَآ إِلَّا مَتَـٰعُ ٱلْغُرُورِ ﴿٢٠﴾

ى چاک بزانن کە ژیانی دونیا یاری وگاڵتە وگەپە وڕابواردنە بۆ لا شە ودڵ، وە جوانی وخۆڕازاندنەوەیە بەماڵی دونیا وخۆھەڵکێشان وفەخر وشانازییە بە زۆری ماڵ و سامان ومنداڵ ونەوە وخزم وکەس وکارەوە، وێنەی ژیانی دونیا وەکو بارانێکی بەھێز وایە کە جوتیار زۆر دڵی پێی خۆشە، چونکە بەھۆی ئەوەوە سەوزایی ودەغڵودان سەوز دەبێت، کەچی دوایی دەیبینیت وشک وزەرد بووە وبووە بە پووش وپەڵاش وبەسەریەکدا کەوتووە، وە لە ڕۆژی قیامەتدا سزایەکی سەخت بۆ کافر و دووڕووەکانە، وە یاخود ڕەزامەندی ولێخۆشبوونی پەروەردگارە بۆ ئیمانداران وچاکەکاران، دڵنیاش بن کە ژیانی دونیا ڕابواردن وخۆشییەکی تەمەن کۆتایە وبەردەوام نییە، ھەرکەسێ ئەو خۆشییە کاتییە ھەڵبژێرێت لەبەرامبەر خۆشی ھەتاھەتایی قیامەت، ئەوە کەسێکە زەرەرمەند وھەڵخەڵەتاوە

سَابِقُوٓا۟ إِلَىٰ مَغْفِرَةٍۢ مِّن رَّبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا كَعَرْضِ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ أُعِدَّتْ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ ۚ ذَٰلِكَ فَضْلُ ٱللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ ﴿٢١﴾

ه - ئەی خەڵکینە - ئێوە بە باوەڕ وکردەوەی چاک وتەوبە کردن پەلە وکێبڕکێ بکەن بۆ ڕووکردنە لێخۆشبوونی پەروەردگارتان وبۆ دەستخستنی بەھەشتێک کە فراوانییەکەی وەکو فراوانی ئاسمان وزەوی وایە، کە ئامادەکراوە بۆ ئەوانەی کە ئیمان وباوەڕیان بە پەروەردگار وپێغەمبەرەکانی ھێناوە، ئەویش فەزڵ وبەخششێکی (اللە تعالی) یە دەیدات بەو کەسانەی کە خۆی بیەوێت بیانداتێ، وە پەروەردگاریش خاوەن فەزڵ وبەخششی زۆر گەورەیە بەسەر بەندە باوەڕدارەكانیەوە

مَآ أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فِىٓ أَنفُسِكُمْ إِلَّا فِى كِتَـٰبٍۢ مِّن قَبْلِ أَن نَّبْرَأَهَآ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌۭ ﴿٢٢﴾

ھەر کار وڕووداوێک جا خۆش یان ناخۆش بێت؛ ڕووبدات، لەزەویدا یان لە خۆتاندا وەک وشکە ساڵی وشتی تریش- پێش ئەوەی بێتەدی - لە عیلم وزانستی (اللە تعالی) دیاری کراوە ولەپێش ئەوەی ڕوداوەکە ڕووبدات لە (لوح المحفوظ) دا تۆمار کراوە پێش ئەوەى بونەوەرەکان دروست بکەین، ئەو تۆمار کردن وزانینەش بۆ پەروەردگار زۆر ئاسانە

لِّكَيْلَا تَأْسَوْا۟ عَلَىٰ مَا فَاتَكُمْ وَلَا تَفْرَحُوا۟ بِمَآ ءَاتَىٰكُمْ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍۢ فَخُورٍ ﴿٢٣﴾

ئەمەش باش بزانن (ئەی خەڵکینە) تاوەکو خەمبار نەبن بەوەی کە ھەوڵدەدەن بۆ ھەندێک شت، کەچی دەستتان ناکەوێت ولە کیستان دەچێت، وە زۆر دڵخۆش نەبن بەوەی کەپێی بەخشیون، دڵخۆشییەکی وا کە کەرەمی پەروەردگارتان لەبیر بباتەوە ودەست بکەن بە خراپەکاری وستەم، چونکە (اللە تعالی) کەسانی خۆبەگەورەزان و خۆھەڵکێش وفەخر وشانازیکەری خۆش ناوێت

ٱلَّذِينَ يَبْخَلُونَ وَيَأْمُرُونَ ٱلنَّاسَ بِٱلْبُخْلِ ۗ وَمَن يَتَوَلَّ فَإِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْغَنِىُّ ٱلْحَمِيدُ ﴿٢٤﴾

ئەوانەی کە ڕەزیلی وچروکی دەکەن - نابەخشن لەو ماڵ سامانەی کە پەروەردگار پێی بەخشیون - وە ھانی خەڵکیش دەدەن تا چروک وڕەزیل بن، ئەوە زەرەر وزیانی ئەو ڕەزیلی ودەست نوقاندنەیان بۆ خۆیان دەگەڕێتەوە، وە ھەر کەسیش پشت بکات لە فەرمانی پەروەردگار، ئەوە ھیچ کات پەروەردگار زەرەر ناکات، بەڵکو تەنھا خۆیان زەرەر دەکەن، بێگومان پەروەردگار دەوڵەمەندە وبێ باکە وھیچ پێویستی بە طاعەت وگوێڕایەڵی بەندەکانی نییە، لەزاتی خۆیدا ھەمیشە حەمد وستایش کراوە و دەکرێت

لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا بِٱلْبَيِّنَـٰتِ وَأَنزَلْنَا مَعَهُمُ ٱلْكِتَـٰبَ وَٱلْمِيزَانَ لِيَقُومَ ٱلنَّاسُ بِٱلْقِسْطِ ۖ وَأَنزَلْنَا ٱلْحَدِيدَ فِيهِ بَأْسٌۭ شَدِيدٌۭ وَمَنَـٰفِعُ لِلنَّاسِ وَلِيَعْلَمَ ٱللَّهُ مَن يَنصُرُهُۥ وَرُسُلَهُۥ بِٱلْغَيْبِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ قَوِىٌّ عَزِيزٌۭ ﴿٢٥﴾

خەڵکینە دڵنیابن کە ئێمە پێغەمبەرانی خۆمان ڕەوانە کردووە ھاوڕێ لەگەڵ بەڵگە ونیشانە وموعجیزەی ڕوون وئاشکرا، ھەروەھا کتێبی ئاسمانیمان لەگەڵیاندا ناردووە، وە لەگەڵیشیدا پێوەری شەرعی دادپەروەرانە، تا خەڵکی بەدادپەروەری ڕەفتار بکەن، ھەروەھا ئاسنیشمان بۆ ناردوون کە مادەیەکی سەخت وڕەق وسوودبەخشیشە بۆ خەڵکی، چەک وشمشێری لێ دروست دەکرێت وە زۆر سودی تریشی ھەیە بۆتان لەکار وپیشەکانتان، مەبەست لەوانەی کە وترا ئەوەیە تا ئەوەی پەروەردگار دەیزانێت لە لاپەڕە ٤ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر جیھانی واقعیشدا دەرکەوێت، کە كێ پشتگیر ولایەنگیری (اللە تعالی) وپێغەمبەرەکەیەتی (صلی الله علیه وسلم) وئاینەکەیەتی لەکاتی پەنھانیدا، دڵنیاش بن کەپەروەردگار خۆی ھێز ودەسەڵاتی بێ سنورە وھەر خۆشی باڵادەستە، وە ھیچ شتێکی لەفەرمانی دەرناچێ ودەسەوسانی ناكات

وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًۭا وَإِبْرَٰهِيمَ وَجَعَلْنَا فِى ذُرِّيَّتِهِمَا ٱلنُّبُوَّةَ وَٱلْكِتَـٰبَ ۖ فَمِنْهُم مُّهْتَدٍۢ ۖ وَكَثِيرٌۭ مِّنْهُمْ فَـٰسِقُونَ ﴿٢٦﴾

لەڕاستیدا ھەر ئێمە (نوح وئیبراھیم) مان ڕەوانە کرد بە پێغەمبەرایەتی، پێغەمبەرایەتیمان لە نێوان نەوەکانیاندا بڕیاردا وکتێبی ئاسمانیمان دابەزاند، جا لە نەوەکانیاندا کەسانێک ھەبوون کە ڕێگە وڕێبازی ھیدایەت وخواناسیان گرتەبەر، لە ھەمان کاتدا زۆربەیان کەسانێکی خوانەناس ولار ووێڕ ویاخی بوون ودەرچوون لە طاعەت و گوێڕایەڵی الله تەعالا

ثُمَّ قَفَّيْنَا عَلَىٰٓ ءَاثَـٰرِهِم بِرُسُلِنَا وَقَفَّيْنَا بِعِيسَى ٱبْنِ مَرْيَمَ وَءَاتَيْنَـٰهُ ٱلْإِنجِيلَ وَجَعَلْنَا فِى قُلُوبِ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُ رَأْفَةًۭ وَرَحْمَةًۭ وَرَهْبَانِيَّةً ٱبْتَدَعُوهَا مَا كَتَبْنَـٰهَا عَلَيْهِمْ إِلَّا ٱبْتِغَآءَ رِضْوَٰنِ ٱللَّهِ فَمَا رَعَوْهَا حَقَّ رِعَايَتِهَا ۖ فَـَٔاتَيْنَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنْهُمْ أَجْرَهُمْ ۖ وَكَثِيرٌۭ مِّنْهُمْ فَـٰسِقُونَ ﴿٢٧﴾

بە دوای ئەواندا گەلێک پێغەمبەری ترمان بۆ گەلەکانیان نارد، وه بەدوای ئەوانیشدا عیسای کوڕی مەریەممان نارد - کە دواترین پێغەمبەر بوو لە نەوەی ئیسرائیل - وە ئینجیلمان بۆ نارد، وە بەزەیی ومیھرەبانیمان خستە دڵی شوێنکەوتووانی، لەنێو خۆیاندا بەڕەحم وسۆز بوون، وبیدعە وشتی داهێنراویان هێنایە نێو ئاینەکەیانەوە، کۆمەڵێک لە شوێنەکەوتووانی ڕوویانکردە خەڵوەتخانە ولە خەڵکی دوور کەوتنەوە ووازیان لە ژنھێنان وپێکەوەنانی خێزان ھێنا، لە كاتێكدا ئێمە داوای شتی وامان نەکردووە لێیان، بەڵکو ئەوە داھێنانی خۆیانە لە دیندا، ئێمە داوای بەدەست ھێنانی ڕەزامەندی پەروەردگارمان لێ داوا کردبوون، بەڵام ئەوان ڕەھبانیەت وگۆشەگیرییان ھەڵبژارد وفەرمانی پەروەردگاریان پشتگوێ خست، ئێمەش پاداشتی ئەوانەمان بە چاکی دایەوە کە باوەڕی ڕاست ودروستیان ھەبوو، ئەوانی تریشیان (کە زۆربەیان بوون) لەڕێگای ڕاست ترازان وڕوویانکردە خراپە وباوەڕیان بەوە نەبوو کە (موحەممەد) پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ھێنابووی بۆیان

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَءَامِنُوا۟ بِرَسُولِهِۦ يُؤْتِكُمْ كِفْلَيْنِ مِن رَّحْمَتِهِۦ وَيَجْعَل لَّكُمْ نُورًۭا تَمْشُونَ بِهِۦ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿٢٨﴾

ئەی ئەو کەسانەی ئیمان وباوەڕتان ھێناوە وفەرمانەکانی پەروەردگار جێبەجی دەکەن کە لەشەریعەتەکەیدا هاتووە، لە پەروەردگارتان بترسن وپارێزکاربن لە کارەکانتاندا، ئیمان بھێنن بە پێغەمبەرانی، ئەوسا (اللە تعالی) دوو بەرانبەر پاداشت وڕەحمەتتان پێ دەبەخشێت لە بەرامبەر ئەوەی باوەڕتان بە (موحەممەد) پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) وپێغەمبەرانی پێشوو ھێنابوو، وە نوور وڕووناکییەکتان پێ دەبەخشێت، تا بزانن بە چ شێوەیەک ژیانتان ببەنەسەر، وە لەسەر پردی (صراط) لە ڕۆژی قیامەت بەردەمتان ڕووناک بێت، ھەروەھا لە گوناھەکانیشتان خۆش دەبێت ودایاندەپۆشێت، ئەگەر لێیان پەشیمان ببنەوە وتەوبەیان لێ بکەن، (اللە تعالی) زۆر لێخۆش بووە و ئێجگار بەڕەحم ومیھرەبانە بەرامبەر بەندەكانی

لِّئَلَّا يَعْلَمَ أَهْلُ ٱلْكِتَـٰبِ أَلَّا يَقْدِرُونَ عَلَىٰ شَىْءٍۢ مِّن فَضْلِ ٱللَّهِ ۙ وَأَنَّ ٱلْفَضْلَ بِيَدِ ٱللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ ﴿٢٩﴾

(ئەی ئیمانداران ) ئێمە باسی ئەو ناز ونیعمەت وپاداشتە گەورانەمان بۆ کردن کە بۆتان ئامادە کراوە لە ڕۆژی قیامەتدا، بۆ ئەوەی خاوەن کتێبە ئاسمانییە پێشوەکان، (وەک جولەکە ودیانەکان) بزانن کە ناتوانن ڕەحمەت وبەخشندەیی (اللە تعالی) قۆرخ بکەن؛ بەشێوەیەک بیانەوێت بیدەن بە هەریەکێک خۆیان بیانەوێت وڕێگری لێبکەن لە هەرکەسێک خۆیان بیانەوێت، چونکە بەخشش وفەزڵ ھەر بەدەست پەروەردگارە، دەیبەخشێت بەوەی کە خۆی دەیەوێت وشایستەیە، وە (اللە تعالی) خاوەنی بەخشش وڕێز ومیھرەبانی فراوان وبێ سنورە، دەیبەخشێت بەوەی خۆی دەیەوێت لە بەندەكانی. لاپەڕە ٥ لە ٥ moc.hgelp

فێربە · الحديد — Al-Hadid

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان