سەرەکیتەفسیرالمجادلة (58)

تەفسیر المجادلة — Al-Mujaadila (58)

مەدەنی · 22 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

قَدْ سَمِعَ ٱللَّهُ قَوْلَ ٱلَّتِى تُجَـٰدِلُكَ فِى زَوْجِهَا وَتَشْتَكِىٓ إِلَى ٱللَّهِ وَٱللَّهُ يَسْمَعُ تَحَاوُرَكُمَآ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌۢ بَصِيرٌ ﴿١﴾

ئەی موحەمەد - بەڕاستی پەروەردگارت – اللە عزوجل- وتەی ئەو ئافرەتە (خەولەی كچی ثەعلەبه) ی بیست کە وتووێژی لەگەڵ دەکردی سەبارەت بە مێردەکەی (ئەوسی كوڕی صامت) –کە پێی وتبوو: وەک دایکم وایت- وە ئەویش سکاڵای خۆی بۆ لای خوای گەورە برد بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکەی، لە کاتێکدا پەروەردگاریش گفتوگۆکەی ھەردوکتانی بیست، بێگومان الله تەعالا بیسەرو بینایە بەھەموو کارو کردەوەی بەندەكانی وهیچ شتێكی لا نهێنی وشاراوە نییه

ٱلَّذِينَ يُظَـٰهِرُونَ مِنكُم مِّن نِّسَآئِهِم مَّا هُنَّ أُمَّهَـٰتِهِمْ ۖ إِنْ أُمَّهَـٰتُهُمْ إِلَّا ٱلَّـٰٓـِٔى وَلَدْنَهُمْ ۚ وَإِنَّهُمْ لَيَقُولُونَ مُنكَرًۭا مِّنَ ٱلْقَوْلِ وَزُورًۭا ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٌۭ ﴿٢﴾

ئەوانەی بەھاوسەرەکانیان دەڵێن: تۆ وەک دایکم وایت، ھاوسەرەکانیان بەو وتانە نابنە دایکی ئەوان، چونکە دایکی ئەوان ھەر ئەو ژنانەن کە ئەوانیان لێ بووە، بێگومان ئەوانە قسەو گوفتارێکی ناپەسەند دەڵێن ودرۆ دەکەن، وە (ئەگەر ئەوان پەشیمان ببنەوە) بەڕاستی خوایش خوایەکی بەخشەری لێبوردەیە

وَٱلَّذِينَ يُظَـٰهِرُونَ مِن نِّسَآئِهِمْ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا قَالُوا۟ فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍۢ مِّن قَبْلِ أَن يَتَمَآسَّا ۚ ذَٰلِكُمْ تُوعَظُونَ بِهِۦ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ ﴿٣﴾

تعملون خبير ئەو کەسانەی کە بە ژنەکانیان دەڵێن: تۆ وەک دایکم وایت وپاشان پەشیمان دەبنەوە لەوەی کە وتویانە ودەیانەوێت جووت ببن لەگەڵیاندا، پێویستە لە کەفارەتیدا بەندەیەک ئازاد بکەن پێش ئەوەی بەیەک بگەنەوە، ئەوەش کە اللە تەعالا واجبی کرد لەسەرتان لە ئازاد کردنی بەندە ئامۆژگارییەکە بۆتان، ئامۆژگاریتان پێ دەکرێت تا جارێکی تر ئەو وتانە نەیەتەوە بەدەمتانا، اللە تەعالایش ئاگادارە بەو کارو کردەوانە ئێوە دەیکەن، وه هیچ له كردەوەكانی ئێوەی لا شاراوه نیه

فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ مِن قَبْلِ أَن يَتَمَآسَّا ۖ فَمَن لَّمْ يَسْتَطِعْ فَإِطْعَامُ سِتِّينَ مِسْكِينًۭا ۚ ذَٰلِكَ لِتُؤْمِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ۚ وَتِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ ۗ وَلِلْكَـٰفِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿٤﴾

جا ئەگەر کەسێک نەیبوو یان نەیتوانی بەندە ئازاد بکات ئەوە با دوو مانگی تەواو لەسەر یەک بەڕۆژوو بێت بەبێ بچڕان، پێش ئەوەی لەگەڵ خێزانی جووت بێتەوە (جا ئەگەر بە بێ عوزرێکی شەرعی بەینی تێکەوت ئەوە دەبێت جارێکی تر لەسەرەتاوە دەست بکاتەوە بە ڕۆژوو گرتن، یان پێش تەواو بوونی ئەو دوو مانگە چویە لای خێزانی)، جا ئەگەر کەسێکیش نەیتوانی ولە توانایدا نەبوو ئەو دوو مانگە لەسەر یەک بە ڕۆژوو بێت، با خواردنی شەست ھەژار بدات (کە بۆ ھەر یەکێکیان نیو صاعە لە گەنم یان خورما یان برنج وھاوشێوەکانی تا تێر دەبن) ئەو کەفارەتەش بۆ ئەوەیە کە باوەڕتان بە پەروەردگار وپێغەمبەرەکەی پتەوتر بێت، ئەمانەش سنوور وپاوانی خودان، وە ئەو بێباوەڕانەش کە نکۆڵی لەو فەرمانانە دەکەن سزایەکی بە ئێش وبە ئازاریان بۆ ھەیە

إِنَّ ٱلَّذِينَ يُحَآدُّونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ كُبِتُوا۟ كَمَا كُبِتَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ وَقَدْ أَنزَلْنَآ ءَايَـٰتٍۭ بَيِّنَـٰتٍۢ ۚ وَلِلْكَـٰفِرِينَ عَذَابٌۭ مُّهِينٌۭ ﴿٥﴾

م هين بێگومان ئەوانەی دژایەتی اللە تەعالا وپێغەمبەرەکەی دەکەن ڕسوا وسەرشۆڕ دەکرێن، ھەروەک چۆن بێباوەڕانی پێش ئەوانیش ڕسوا وسەرشۆڕ بوون، جا بەڕاستی ئێمە بەڵگە ونیشانە گەلێکی ڕوون وئاشکرامان ناردە خوارەوە (لەسەر گەورەیی ودەسەڵاتی اللە تەعالا وە ھەرکەسێکیش بێباوەڕیان پێ بکات) ئەوە بۆ بێباوەڕان سزای زۆر سەختی ڕسوا کەر ئامادەکراوە

يَوْمَ يَبْعَثُهُمُ ٱللَّهُ جَمِيعًۭا فَيُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوٓا۟ ۚ أَحْصَىٰهُ ٱللَّهُ وَنَسُوهُ ۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ شَهِيدٌ ﴿٦﴾

لە ڕۆژێکدا پەروەردگار ھەر ھەمویان زیندوو دەکاتەوە، پاشان ھەواڵیان پێ دەدا بەو کار وکردەوە نابەجێ ونادروستانەی کە کردوویانە، چونکە پەروەردگار ھەمووی لەسەریان نووسیوە وئاماری کردوە لە کاتێکدا ئەوان لەبیریان چووەتەوە، وە اللە تەعالایش ئاگادار وشاھیدە بەسەر ھەموو شتێکدا وهیچ شتێكی لا نهێنی وشاراوه نییه. لاپەڕە ١ لە ٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۖ مَا يَكُونُ مِن نَّجْوَىٰ ثَلَـٰثَةٍ إِلَّا هُوَ رَابِعُهُمْ وَلَا خَمْسَةٍ إِلَّا هُوَ سَادِسُهُمْ وَلَآ أَدْنَىٰ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكْثَرَ إِلَّا هُوَ مَعَهُمْ أَيْنَ مَا كَانُوا۟ ۖ ثُمَّ يُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوا۟ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ ﴿٧﴾

بكل شىء عليم ئایا نەتزانیوە (ئەی موحەمەد) کە پەروەردگارت زانا وئاگادارە بەوەی لە ئاسمانەکان وزەویدایە، چپەی ھیچ سێ کەسێک نییە اللە تەعالا چوارھەمیان نەبێت، وە چپەی ھیچ پێنج کەسێک نییە اللە تەعالا شەشەمیان نەبێت، وە لەو ژمارانە کەمتر یان زۆرتر لە ھەر کوێیەکدا بن اللە تەعالایان لەگەڵدایە، (واتە لەھەر جێگا ولە ھەرشوێنێکدا بن پەروەردگار ئاگادارە بە ھەڵسو کەوت وقسە وگوفتاریان)، پاشان لە ڕۆژی دوایدا پەروەردگار ھەواڵی ئەو کار وکردەوانەیان پێ دەدا کە کردبوویان، چونکە بێگومان اللە تەعالا بە ھەموو شتێک زانا وئاگادارە، وە هیچ شتێكی لا نهێنی وشاراوه نییه

أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ نُهُوا۟ عَنِ ٱلنَّجْوَىٰ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا نُهُوا۟ عَنْهُ وَيَتَنَـٰجَوْنَ بِٱلْإِثْمِ وَٱلْعُدْوَٰنِ وَمَعْصِيَتِ ٱلرَّسُولِ وَإِذَا جَآءُوكَ حَيَّوْكَ بِمَا لَمْ يُحَيِّكَ بِهِ ٱللَّهُ وَيَقُولُونَ فِىٓ أَنفُسِهِمْ لَوْلَا يُعَذِّبُنَا ٱللَّهُ بِمَا نَقُولُ ۚ حَسْبُهُمْ جَهَنَّمُ يَصْلَوْنَهَا ۖ فَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ ﴿٨﴾

(جولەکەکان کاتێک ئیماندارێک بەلایاندا بڕۆشتایە توانجێکیان لێ دەدا ولەناوخۆیاندا چپەیەکیان دەکرد، پەروەردگاریش قەدەغەی کردن لەم کارەیان) اللە تەعالا لێرەدا بە پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت: ئایا نەت بینین ئەو کەسانەی کە قەدەغە کران لە چپە کردن، کەچی دیسان گەڕانەوە سەر پیشەی خۆیان ووازیان نەھێنا لە چپەکردن وتوانج دان لە ئیمانداران، وە بەردەوام خەریکی چپەیەکن کە ھەمووی گوناھ ودوژمنایەتی ونافەرمانی پێغەمبەرە، وە کاتێکیش دێن بۆ لا ت - ئەی (موحەمەد)- بە جۆرێک سڵاوت لێ دەکەن کە اللە تەعالا بەو جۆرە سڵاوی لێ نەکردوویت (واتە: بەناشیرینترین شێوە کە دەیانوت: السام علیکم: واتە مردن وتیاچوون بۆ تۆ) وە لە نێوان خۆیاندا بەگاڵتەجاڕیەکەوە دەیانووت: با الله تەعالا سزامان بدات بەھۆی ئەم وتانەمان؟! (ئەی پێغەمبەر دڵگران مەبە) ئەوانە ئاگری دۆزەخیان بەسە کە بڕۆنە ناویەوە وسزای تیا بچەژن، بەڕاستی دۆزەخ سەرەنجامێکی خراپە

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا تَنَـٰجَيْتُمْ فَلَا تَتَنَـٰجَوْا۟ بِٱلْإِثْمِ وَٱلْعُدْوَٰنِ وَمَعْصِيَتِ ٱلرَّسُولِ وَتَنَـٰجَوْا۟ بِٱلْبِرِّ وَٱلتَّقْوَىٰ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ٱلَّذِىٓ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ ﴿٩﴾

ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە کە چپەتان کرد، چپەیەک مەکەن کە تاوان ودوژمنایەتی وبێ فەرمانی پێغەمبەری (صلی اللە علیە وسلم) تیادا بێت، با چپەکانتان باسی چاکە ولە خوا ترسان بێت، دەی کەواتە بترسن لە اللە تەعالا، فەرمانەكانی بەجێ بهێنن ودووریش بكەونەوە لە ڕێگریەكانی، کە ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە و کۆدەکرێنەوە لە ڕۆژی دواییدا بۆ حیساب ولێپریسنەوە وپاداشتدانەوه وتۆڵە لێ سەندنەوە

إِنَّمَا ٱلنَّجْوَىٰ مِنَ ٱلشَّيْطَـٰنِ لِيَحْزُنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَلَيْسَ بِضَآرِّهِمْ شَيْـًٔا إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ ﴿١٠﴾

بەڕاستی چپە بە تاوان وگوناھ ونافەرمانی پێغەمبەر لەشەیتانەوەیە، تا بە ھۆیەوە ئەوانە دڵ تەنگ بکات کە باوەڕیان ھێناوە، لە کاتێکدا بە فەرمانی اللە تەعالا نەبێت چپەکردنی ئەوانە ھیچ زیانێکیان پێ ناگەیەنێت، کەواتە با باوەڕدارانیش پشت بە اللە تەعالا ببەستن لەسەرجەم كاروبارەكانیاندا

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا قِيلَ لَكُمْ تَفَسَّحُوا۟ فِى ٱلْمَجَـٰلِسِ فَٱفْسَحُوا۟ يَفْسَحِ ٱللَّهُ لَكُمْ ۖ وَإِذَا قِيلَ ٱنشُزُوا۟ فَٱنشُزُوا۟ يَرْفَعِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ وَٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ دَرَجَـٰتٍۢ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ ﴿١١﴾

ه ه ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە کاتێک لە دانیشتن وکۆبوونەوەکانتاندا پێتان وترا: ڕێگای کەسانی تر بدەن ئەڵقەی دانیشتنەکانتان فراوان بکەن، اللە تەعالایش گوشادی دەکات وفراوانی دەکات بۆتان، وە کاتێکیش پێتان وترا: ھەستن وجێگا چۆڵ بکەن (بۆ کەسانی خاوەن پایە لە ئاین وزانیاری لەبارەی اللە وە) ئێوەش ھەستن، پەروەردگاریش پلە وپایەی ئەو کەسانە بەرز دەکاتەوە کە باوەڕیان ھێناوە لە ئێوە، ھەروەھا پلە وپایەی ئەو کەسانەش بەرز دەکاتەوە کە خاوەن زانست وزانیارین، اللە تەعالا بە ئاگایە بەو کار وکردەوانەی کە ئێوە دەیکەن، وە هیچ شتێكی لا نهێنی وشاراوه نییە، وە پاداشتی هەموویشتان دەداتەوە. لاپەڕە ٢ لە ٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا نَـٰجَيْتُمُ ٱلرَّسُولَ فَقَدِّمُوا۟ بَيْنَ يَدَىْ نَجْوَىٰكُمْ صَدَقَةًۭ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌۭ لَّكُمْ وَأَطْهَرُ ۚ فَإِن لَّمْ تَجِدُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ ﴿١٢﴾

كاتێك هاوەڵانی پێغەمبەر چپەكردنیان لەگەڵ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) زیاتر كرد، الله تەعالا پێی فەرموون: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە کاتێ ویستتان کە قسەیەک بە نھێنی وچپە بکەن لەگەڵ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئەوا با پێش چپەکردنەکەتان خێرێک بکەن ((کاتێک ئەم ئایەتە دابەزی ئیتر پاش ئەوە ئەھلی باتڵ لە جولەکە ودوو ڕووەکان وازیان ھێنا لە چپەکردنی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) چونکە خێریان نەدەکرد)، دواتریش ئەم حوکمە گران وقورس بوو لەسەر ئیمانداران، ھەر بۆیە ئەوانیش وازیان ھێنا لە قسەکردن وچپەکردن لەگەڵ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەبەر ئەوەی کە زۆربەیان ھەژار ونەدار بوون، بەڵام اللە تەعالا بە ئایەتی دواتر ئەم حوکمەی ئاسان کرد لەسەر موسڵمان،)) جا ئەی ئیمانداران بزانن ئەم خێر کردنە چاکتر وخاوێنترە بۆتان، وە ئەوانەشتان نیتانە کە ئەم خێرە بکەن ئەوە اللە تەعالا لێبووردە ومیھرەبانە

ءَأَشْفَقْتُمْ أَن تُقَدِّمُوا۟ بَيْنَ يَدَىْ نَجْوَىٰكُمْ صَدَقَـٰتٍۢ ۚ فَإِذْ لَمْ تَفْعَلُوا۟ وَتَابَ ٱللَّهُ عَلَيْكُمْ فَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ ۚ وَٱللَّهُ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ ﴿١٣﴾

ئایا ترسان لە ھەژاری کە خێرێک پێشکەش بکەن لە پێش چپەکردنەکەتان؟ (عەبدوڵڵای کوڕی عەباس –خوایان لێ ڕازی بێت- دەفەرموێت: ئەم حوکمە تەنھا رۆژێک بوو، بەڵام زانای موفەسیر وتابعی (مقاتل) ئەڵێت: ئەم حوکمە تەنھا دە ڕۆژ بوو پاشان حوکمەکەی نەسخ بوویەوە وسڕایەوە) جا کاتێکیش ئەم خێرەتان ئەنجام نەدا لە بەر گرانی وقورسی لەسەرتان ئەوا پەروەردگار لێتان خۆش بوو، ئەوسا ئێوەش لە بەرامبەر ئەمەدا نوێژەکانتان بە باشی ئەنجام بدەن وزەکاتی سەروەت وسامانی ماڵتان دەربکەن وگوێڕایەڵی اللە تەعالا وپێغەمبەرەکەی بکەن، چونکە ئەو زۆر بە ئاگایە بەو کارو کردەوانەی کە ئێوە دەیکەن, وە هیچ شتێكی لا نهێنی وشاراوه نییه، وە پاداشتی كاروكردەكانتان دەداتەوە

۞ أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ تَوَلَّوْا۟ قَوْمًا غَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيْهِم مَّا هُم مِّنكُمْ وَلَا مِنْهُمْ وَيَحْلِفُونَ عَلَى ٱلْكَذِبِ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ﴿١٤﴾

(ئەی موحەمەد) ئایا سەیری ئەوانەت نەکرد لە (دوو ڕووەکان) کە دۆستایەتی وپشتگیرییان لە نەتەوە وھۆزێک دەکرد کە اللە تەعالا خەشم وقینی خۆی لێ گرتبوون (کە جوولەکەکان) بوون، ئەوەش بزانە ئەو دووڕووانە نە لە ئێوەن ونە لە ئەوانیشن بەڵکو کەسانێکی بێ ھەڵوێستن، وە سوێندیش بە درۆ دەخۆن لە کاتێکدا خۆشیان دەزانن کە درۆ دەکەن

أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُمْ عَذَابًۭا شَدِيدًا ۖ إِنَّهُمْ سَآءَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿١٥﴾

(لە تۆڵەی ئەم کارە ناپەسەند وخووە خراپانەیاندا) پەروەردگار سزایەکی سەخت وبەتینی بۆ ئامادەکردن، بەڕاستی ئەوەی (ئەم دوو ڕووانە) دەیانکرد کارێکی خراپ و ڕەفتارێکی ناشیرین بوو

ٱتَّخَذُوٓا۟ أَيْمَـٰنَهُمْ جُنَّةًۭ فَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ فَلَهُمْ عَذَابٌۭ مُّهِينٌۭ ﴿١٦﴾

(ئەم دوو ڕووانە لەترسی تۆڵەی ئەم ھەموو کارە خراپانەیاندا کە دەیانکرد بەرامبەر بە ئیمانداران) سوێندیان دەخوارد وئەم سوێندانەشیان کردبوو بە قەڵغان وپارێزەرێک لە ترسی شمشێری موسڵمانان، تاوەکو خۆیان وماڵ وسامانیانی پێ بپارێزن، بەمەش ڕێگریان دەکرد لە ڕێبازی اللە تەعالا بەساردکردنەوەولا دانی خەڵکی، ھەر لەبەر ئەمە سزایەکی بە سۆ وسەر شۆڕکەریان بۆ ئامادەیە

لَّن تُغْنِىَ عَنْهُمْ أَمْوَٰلُهُمْ وَلَآ أَوْلَـٰدُهُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيْـًٔا ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ ﴿١٧﴾

نە ماڵ وسەروەت وسامانیان، نە کوڕ وکاڵ ومنداڵیان ناتوانن لە دەست تۆڵەی پەروەردگار ڕزگاریان بکەن، ئا ئەوانە ھاوەڵ وگرۆھی ئاگری دۆزەخەن وبە ھەتا ھەتایش تیایدا دەمێننەوە. لاپەڕە ٣ لە ٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

يَوْمَ يَبْعَثُهُمُ ٱللَّهُ جَمِيعًۭا فَيَحْلِفُونَ لَهُۥ كَمَا يَحْلِفُونَ لَكُمْ ۖ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ عَلَىٰ شَىْءٍ ۚ أَلَآ إِنَّهُمْ هُمُ ٱلْكَـٰذِبُونَ ﴿١٨﴾

لە ڕۆژێکدا اللە تەعالا ھەموویان زیندوو دەکاتەوە، ئەو دوو ڕووانە سوێند بۆ اللە تەعالا دەخۆن کە (ئەھلی ئیمان بوون) ھەروەک چۆن لە دونیادا سوێندی درۆیان بۆ ئێوە دەخوارد، وە وادەزانن ئەو سوێندە درۆیانەیان قازانجێکیان پێ دەگەیەنن (پەروەردگاریش لەناو خەڵکیدا ڕسوایان دەکات) وە دەفەرموێت: بەڕاستی ئا ئەمانە درۆزنن، لە باوەڕهێنانی دونیایان، وە لەباوەڕیان بە ڕۆژی دواییش

ٱسْتَحْوَذَ عَلَيْهِمُ ٱلشَّيْطَـٰنُ فَأَنسَىٰهُمْ ذِكْرَ ٱللَّهِ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ حِزْبُ ٱلشَّيْطَـٰنِ ۚ أَلَآ إِنَّ حِزْبَ ٱلشَّيْطَـٰنِ هُمُ ٱلْخَـٰسِرُونَ ﴿١٩﴾

ئەو کەسانە شەیتان زاڵ بووە بەسەریاندا (بە وەسوەسە دروست کردن بۆیان) جا بەو ھۆیەوە یادی اللە تەعالایان لەبیر بردونەتەوە، ئا ئەوانەی (کە شەیتان زاڵ بووە بەسەریاندا) دەستە وتاقم وگرۆھی شەیتانن، جا ئێوەش ھۆشیاربن کە ھەر گروپەکەی شەیتان - لە دونیا وقیامەتدا- زەرەرمەندن (چونکە دواڕۆژیان فرۆشتوە بە دونیا و ھیدایەتیشیان گۆڕیوەتەوە بە گومڕایی)

إِنَّ ٱلَّذِينَ يُحَآدُّونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ أُو۟لَـٰٓئِكَ فِى ٱلْأَذَلِّينَ ﴿٢٠﴾

بێگومان ئەوانەی کە دژایەتی اللە تەعالا وپێغەمبەرەکەی دەکەن، ئا ئەوانە لە ڕسواترین وزەبونترین خەڵکن لە دونیا وقیامەتدا، وە لەناو گەل ونەتەوه بێباوەڕەكانیشدا ڕیسواترینیان

كَتَبَ ٱللَّهُ لَأَغْلِبَنَّ أَنَا۠ وَرُسُلِىٓ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ قَوِىٌّ عَزِيزٌۭ ﴿٢١﴾

اللە تەعالا (لە قەدەردا) بڕیاری داوە کە خۆم وپێغەمبەرەکانم سەر دەکەوین (ئەمەش مانای ئەوە نییە کە ھیچ کەسێک بتوانیت ململانێ لەگەڵ اللە دا بکات، بەڵکو ئەوە دەگەیەنێت کە پەروەردگار دەیەوێت بە بڕواداران بڵێ ئێوە خۆتان تەنھا نین، بەڵکو ھەمیشە لە گەڵتانم) چونکە بەڕاستی ھەر اللە تەعالا خوایەکی بەھێز وباڵادەستە (بەوەی خاوەن ھێزە بە سەر خستنی ئیمانداران وڕسواکردنی دوژمنانی)

لَّا تَجِدُ قَوْمًۭا يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ يُوَآدُّونَ مَنْ حَآدَّ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَوْ كَانُوٓا۟ ءَابَآءَهُمْ أَوْ أَبْنَآءَهُمْ أَوْ إِخْوَٰنَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ كَتَبَ فِى قُلُوبِهِمُ ٱلْإِيمَـٰنَ وَأَيَّدَهُم بِرُوحٍۢ مِّنْهُ ۖ وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّـٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَا ۚ رَضِىَ ٱللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا۟ عَنْهُ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ حِزْبُ ٱللَّهِ ۚ أَلَآ إِنَّ حِزْبَ ٱللَّهِ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ ﴿٢٢﴾

ه ھیچ کۆمەڵ وقەومێک نابینیت ودەستت ناکەوێت کە باوەڕیان بە اللە تەعالا وڕۆژی دوای ھەبێت، لەھەمان کاتدا دۆستایەتی ئەوانە بکەن کە دژایەتی اللە و پێغەمبەرەکەی دەکەن، ھەر چەند ئەو دوژمنانەش باوباپیرانیان بن، یان کوڕ وبرا وخزم وعەشیرەتیشیان بن (ئەو کەسانەی ئابەو شێوە خۆشەویستی اللە وپێغەمبەرەکەی پێش دەخەن بەسەر خۆشەویستی خزم وکەسە بێباوەڕەکانیان) ئا ئەوانە اللە تەعالا باوەڕ وئیمانی لە دڵدا چەسپاندوون وپشتگیری کردوون بەسەر خستن وسەرکەوتن لەلایەن خۆیەوە ولە پاشەڕۆژیشدا دەیانخاتە باخەکانی بەھەشتەوە، کەچەندەھا ڕووبار بە ژێر درەخت وکۆشکەکانیاندا تێ دەپەڕێت، ھاوکات لەگەڵ ژیانی نەبڕاوەدا، اللە تەعالا لێیان ڕازییە وئەوانیش لە اللە ڕازین (واتە ڕازین لەو نعمەت وخۆشگوزەرانیەی کە خوا پێی داون) ئا ئەوانە حزب ودەستەو تاقم وگرۆھی اللە تەعالان، ئاگاداربن وبزانن کە ھەر حزب ودەستەو تاقمی اللە تەعالا سەرکەوتوو سەرفرازن (ئەبوحاتم وتەبەرانی وحاکم ڕیوایەتیان کردووە کە باوکی ئەبو عوبەیدەی کوڕی جەڕاح لە جەنگی بەدردا نیازی کرد کە ئەبو عوبەیدەی کوڕی بکوژێت، بەڵام ئەبو عوبەیدە سەرەتا خۆی لا دا، چەند جارێکی تر باوکی نیازی کرد کە ئەبو عوبەیدە بکوژێت، دواتر ئەبو عوبەیدە باوکی خۆی کوشت) بەم ھۆیەوە ئەم کۆتا ئایەتەی سورەتی موجادیلە ھاتە خوارەوە. لاپەڕە ٤ لە ٤ moc.hgelp

فێربە · المجادلة — Al-Mujaadila

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان