سەرەکیتەفسیرالحشر (59)

تەفسیر الحشر — Al-Hashr (59)

مەدەنی · 24 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۖ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴿١﴾

ئەوەی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەن بەپاک وبێگەردی تەسبیحات وزیکرو یادی اللە تەعالا دەکەن، ھەر ئەو خوایەیە باڵادەست وکاربەجێ ودانایە لە بەدیهێنان و شەریعەت وئەندازەگیریەكەیدا

هُوَ ٱلَّذِىٓ أَخْرَجَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَـٰبِ مِن دِيَـٰرِهِمْ لِأَوَّلِ ٱلْحَشْرِ ۚ مَا ظَنَنتُمْ أَن يَخْرُجُوا۟ ۖ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُم مَّانِعَتُهُمْ حُصُونُهُم مِّنَ ٱللَّهِ فَأَتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِنْ حَيْثُ لَمْ يَحْتَسِبُوا۟ ۖ وَقَذَفَ فِى قُلُوبِهِمُ ٱلرُّعْبَ ۚ يُخْرِبُونَ بُيُوتَهُم بِأَيْدِيهِمْ وَأَيْدِى ٱلْمُؤْمِنِينَ فَٱعْتَبِرُوا۟ يَـٰٓأُو۟لِى ٱلْأَبْصَـٰرِ ﴿٢﴾

ه ھەر ئەو زاتەیە کە بێباوەڕەکانی ئەھلی کیتاب (جولەکەکانی بەنی نەضیر) ی لە ماڵ وجێگای خۆیان دەرکرد ئەوانەی بێباوەڕبوون بە خوا وپێغەمبەرەكەیان بە درۆ زانی، لەیەکەم دەست پێکردنی کۆکردنەوەوە، وە ناچاری کردن (شاری مەدینە بەجێبھێڵن وبڕۆن بۆ شام)، لە پاش ئەوەی پەیمانەكەیان شكاند وبوونە هاوپەیمانی موشریكەكان، - ئەی ئیمانداران- ئێوە بە تەما نەبوون ئابەو شێوەیە وبەو ڕیسواییە وڵات بەجێ بھێڵن، چونکە خاوەنی قەڵای قایم وباخاتێکی زۆر وفراوان بوون، خۆیشیان سەرەتا وایان دەزانی کە قەڵا وشوراکانیان لە تۆڵە وسزای اللە دەیانپارێزیت، بەڵام فەرمانی پەروەردگار لە جێگایەکەوە بۆیان ھات کە ئەو جولەکەکانە باوەڕیان نەکرد وبەتەما نەبوون شتی وا ڕوو بدات، وە پێغەمبەری (صلی اللە علیە وسلم) سوپایان بھێنێتە سەر بۆ جەنگ کردن لەگەڵیان، ئەوەبوو پەروەردگار ترسێکی وای خستبووە دڵیانەوە کە بەدەستی خۆیان خانووەکانی خۆیان لە ناوەوە دەڕوخاند وتێکیان دەدا بۆ ئەوەی موسڵمانان سوودی لێ نەبینن، وە ئیماندارانیش ئەوەی مابوویەوە لە دەرەوە ڕوخاندیان (تاوەکو شوێنەواریشیان لە مەدینەدا نەمێنێت) (لەفەرموودەیەکدا ھاتووە، کە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت: (نصرت بالرعب مسیرة شھر، واتە: پەروەردگار سەرکەوتنی بە من داوە بەوەی کە بەدرێژی ڕێگای مانگێک ترسی خستوەتە دڵی دوژمنەکانمەوە) جا کەواتە ئەی ئەو کەسانەی کە خاوەن فام وژیری وھۆشن پەند وەربگرن (لەوەی کە بەسەر جولەکەکان ھات، بزانن ئەوە پاشەڕۆژی ھەموو کەسێکە کە غەدر وخیانەت بکات)

وَلَوْلَآ أَن كَتَبَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمُ ٱلْجَلَآءَ لَعَذَّبَهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَهُمْ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ عَذَابُ ٱلنَّارِ ﴿٣﴾

جا ئەگەر پەروەردگار ئەو دەربەدەریی وماڵ چۆڵکردنەی لەسەر بڕیار نەدانایە، ئەوە ھەر لە دونیا سزای دەدان، بەكوشتن وكۆیلەكردن، وە لە پاشەڕۆژیشدا ئاگری دۆزەخ چاوەڕوانیان دەكات بۆ هەمیشەیی تێیدا بمێننەوە

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ شَآقُّوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ ۖ وَمَن يُشَآقِّ ٱللَّهَ فَإِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ ﴿٤﴾

ئەم سزایانەشیان بەھۆی ئەوەوە بوو کە دژایەتی اللە تەعالا وپێغەمبەرەکەیان کرد، بە بێباوەڕی وشكاندنی پەیمانیان، جا ھەرکەسێکیش دژایەتی اللە تەعالا بکات، بابزانێت تۆڵە وسزای ئەو زۆر سەختە، وە ئەو سزا سەختەی پێدەگات

مَا قَطَعْتُم مِّن لِّينَةٍ أَوْ تَرَكْتُمُوهَا قَآئِمَةً عَلَىٰٓ أُصُولِهَا فَبِإِذْنِ ٱللَّهِ وَلِيُخْزِىَ ٱلْفَـٰسِقِينَ ﴿٥﴾

ئەی گرۆهی باوەڕداران- ئەوەی بڕیتان لە دار خورماکانیان بۆ ئەوەی دوژمنانی الله تەعالا لە هۆزی بەنی نەضیر تووڕە بكەن، یان لێی گەڕان ونەتان بڕین ولەسەر ڕەگ وقەدەكانی خۆیان وازتان لێ هێنان بۆ ئەوەی سوودی لێ ببینن، ھەمووی بە ئیزن وفەرمانی اللە تەعالا بوو، نەك بۆ بڵاوكردنەوەی خراپەكاری لەسەر زەوی وەك ئەوان وایانزانی، وە بۆ ڕیسوا کردنی لە خوا یاخییان ولە سنوور دەرچوان بوو، لەو جولەكانەی پەیمانەكەیان شكاند، وە ڕێگای غەدر وخیانەتیان هەڵبژارد نەك ڕێگای وەفاكردن بەپەیمانەوە. لاپەڕە ١ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَمَآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ مِنْهُمْ فَمَآ أَوْجَفْتُمْ عَلَيْهِ مِنْ خَيْلٍۢ وَلَا رِكَابٍۢ وَلَـٰكِنَّ ٱللَّهَ يُسَلِّطُ رُسُلَهُۥ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ ﴿٦﴾

ى ئەوەی پەروەردگار لە سەروەت وسامانی جولەکەکانی (بەنی نەضیر) ی سەندەوە وگێڕایەوە بۆ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، ئێوە بۆ بەدەست ھێنانی ھیچ ماندوو نەبوون ئەسپ ووشترتان بۆ تاونەدابوو، (لەبەر ئەوە پەروەردگار ماڵ وسامانی ئەو جولەکانەی تایبەت کرد بە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، بەڵام اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی زاڵ وسەرکەوتوو دەکات بەسەر ھەر کەسێکدا کە بیەوێت، الله تەعالا پێغەمبەرەكەی زاڵ كرد بەسەر بەنی نەضیردا وشار ووڵاتی ڕزگاركردن بەبێ جەنگ وكوشتار، بێگومان اللە تەعالا بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە هیچ شتێكی لێ دەسەوسان نابێت

مَّآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ مِنْ أَهْلِ ٱلْقُرَىٰ فَلِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَـٰمَىٰ وَٱلْمَسَـٰكِينِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ كَىْ لَا يَكُونَ دُولَةًۢ بَيْنَ ٱلْأَغْنِيَآءِ مِنكُمْ ۚ وَمَآ ءَاتَىٰكُمُ ٱلرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَىٰكُمْ عَنْهُ فَٱنتَهُوا۟ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ ﴿٧﴾

ه ئەو ماڵ وسامانەی خوای گەورە بەخشی بە پێغەمبەرەکەی لە سەروەتی جولەکەکانی شارو دێھاتەکان، ئەوە پەروەردگار بڕیاری داوە بۆ اللە تەعالا وپێغەمبەر وخزمانی و ھەتیوان وھەژاران وڕێبوارانیش بێت، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە ئەو ماڵ وسامانە تەنھا لە نێوان دەوڵەمەندەکانی ئێوەدا نەبێت (ئەمەش حوکمی اللە یە تا ڕۆژی قیامەت ھەر ماڵ وداراییەک لە جەنگدا بگیرێت بەبێ کوشتن وشەڕکردن کە پێی دەڵێن (الفيئ) مافی اللە تەعالا پێغەمبەر وخزمانی وھەتیوان وھەژاران وڕێبوارانە ) جا ئەی ئیمانداران ئەوەی کە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) یپی بەخشین وەری بگرن، وھەر فەرمانێکیشی بەسەردا کردن جێ بەجێ بکەن، لەھەرچیش قەدەغەی کردن وازی لێبھێنن ولێی دوور بکەونەوە، جا لەخوا بترسن وتەقوای خواتان ھەبێت، چونکە بەڕاستی تۆڵەی اللە تەعالا زۆر سەخت وبەتینە

لِلْفُقَرَآءِ ٱلْمُهَـٰجِرِينَ ٱلَّذِينَ أُخْرِجُوا۟ مِن دِيَـٰرِهِمْ وَأَمْوَٰلِهِمْ يَبْتَغُونَ فَضْلًۭا مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضْوَٰنًۭا وَيَنصُرُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلصَّـٰدِقُونَ ﴿٨﴾

ئەو ماڵ وسامانەی کە لە (جولەکەکانی بەني نەضیر) گیرا بۆ ئەو ھەژارە کۆچەریانەیە، ئەو (ھاوەڵانەی) کە لە مەککەوە وەدەرنران وکۆچیان کرد بۆ مەدینە وماڵ و سامانی خۆیان بەجێ ھێشت، ئەمانە چاوەڕوانی رزق وبەخششی الله نلە دونیادا وڕەزامەندی اللە تەعالان لە دوارۆژدا، وە بەبێ ھیچ نیازێکی دونیایی پشتیوانی لە اللە وپێغەمبەرەکەی دەکەن وھەوڵی سەرخستنی ڕێبازەکەی دەدەن، ئا ئەوانە ڕاستگۆن (لە باوەڕ وکارو کردەوەیاندا)

وَٱلَّذِينَ تَبَوَّءُو ٱلدَّارَ وَٱلْإِيمَـٰنَ مِن قَبْلِهِمْ يُحِبُّونَ مَنْ هَاجَرَ إِلَيْهِمْ وَلَا يَجِدُونَ فِى صُدُورِهِمْ حَاجَةًۭ مِّمَّآ أُوتُوا۟ وَيُؤْثِرُونَ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌۭ ۚ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِۦ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ ﴿٩﴾

لە دوای ئەوەی اللە تەعالا دەست کەوتی جولەکەکانی دا بە کۆچەریەکان، ئەمجا دێتە سەر ستایش وپیاوچاکی ئیماندارانی خەڵکی مەدینە (ئەنصاریەکان) و دەفەرموێت: ئەو کەسانەش کە پێشتر ماڵ وجێگای خۆیان ئامادەکرد لە پێناو پێشوازی برا کۆچەریەکانیان ودڵیان ڕازاندەوە بە نووری ئیمان، وئەو کەسانەشیان خۆش دەوێت کە کۆچیان کرد بۆلایان، ولەبەرامبەر ئەوەشدا کە درا بە مھاجرەکان لە دەسکەوتی جولەکەکانی (بنی نضیر) ھیچ دڵگران نەبوون ولەدەرونیاندا (لەحەسوودی وبەخیلی) شتێک دروست نەبوو بەرامبەریان، نەک ھەر ئەوەندە بەڵکو فەزڵی ئەوان پێش دەخەن بەسەر بەرژەوەندیەکانی خۆیاندا، ھەرچەند خۆشیان ھەژار ونەداریش بن، جا ئەو کەسەی خۆی لە رژدی وڕەزیلی بپارێزێت وزاڵ بێت بەسەر دەروونیدا ھەر ئەوانە سەرفراز وخۆشبەختی دونیا وقیامەتن. ل

وَٱلَّذِينَ جَآءُو مِنۢ بَعْدِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا ٱغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَٰنِنَا ٱلَّذِينَ سَبَقُونَا بِٱلْإِيمَـٰنِ وَلَا تَجْعَلْ فِى قُلُوبِنَا غِلًّۭا لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ رَبَّنَآ إِنَّكَ رَءُوفٌۭ رَّحِيمٌ ﴿١٠﴾

ئەوانەشی لەپاش کۆچەرییەکان وئەنصاریەکانەوە ھاتن نزاو پاڕانەوەیان ئەمەیە کە دەڵێن: ئەی پەرورەدگارمان لە گوناھەکانی ئێمە وئەو برایانەشمان لە (کۆچەریەکان و پشتیوانەکان) خۆش ببە کە لەپێش ئێمەوە ڕێبازی ئیمان وئیسلامیان گرتەبەر، ھیچ بوغز وقینێکیش مەخەرە دڵمانەوە لە ئاستی ئەوانەی کە ئیمانیان ھێناوە (کە مەبەست پێی ھاوەڵە بەڕێزەکان وسەلەفی صاڵحی ئەم ئوممەتەیە، نەک وەک هەندێك دەستەی لا دەر کە سەری زمان وبنی زمانیان قسەو تانە وتەشەرە دانە لە ھاوەڵە بەڕێزەکان) ئەی پەروەردگار بەڕاستی تۆ بەسۆز وبەخشندە ومیھرەبانیت بەرامبەر بەندەكانت. لاپەڕە ٢ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

۞ أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ نَافَقُوا۟ يَقُولُونَ لِإِخْوَٰنِهِمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَـٰبِ لَئِنْ أُخْرِجْتُمْ لَنَخْرُجَنَّ مَعَكُمْ وَلَا نُطِيعُ فِيكُمْ أَحَدًا أَبَدًۭا وَإِن قُوتِلْتُمْ لَنَنصُرَنَّكُمْ وَٱللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّهُمْ لَكَـٰذِبُونَ ﴿١١﴾

ئەی موحەمەد - ئایا نەتبینی ئەو کەسانەی کە كوفریان شاردەوە وئیمانیان دەرخست (دووڕوو بوون) کاتێک وتیان بە برا بێباوەڕەكانیان لە جولەکەکان شوێنكەوتەی تەوراتە گۆڕاوەكە: دامەزراو بن لە ماڵ وجێگای خۆتاندا وئێمە پشتگیریتان دەكەین، وە تەسلیمتان ناكەین، ئەگەر ئێوە دەربکرێن لە مەدینە ئێمەش لە گەڵتانا دەردەچین ومەدینە بە جێدەھێڵین وەكو پشتگیری كردنێكی ئێوە، وە ھیچ کاتێکیش لە زیان ودژی ئێوە بەگوێی موحەمەد وشوێنکەوتوانی ناکەین، وە ئەگەر جەنگیشتان لە دژ کرا بێگومان ئێمە پشتیوانی ئێوە دەکەین، (ئەمە لە کاتێکدایە) اللە تەعالا خۆی شاھیدە کە ئەوانە بێگومان درۆ دەکەن ودرۆزنن لەوەی بانگەشەی دەكەن لە دەرچوونیان لە گەڵ جولەكەكاندا ئەگەر دەركران، وە كوشتار لە گەڵیاندا ئەگەر جەنگان. (عەبدوڵڵای کوڕی ئوبەی کوڕی سەلول سەرکردەی دوو ڕوەکان کاتێ بینی کە جولەکەکانی (بنی نضیر) ئابڵوقە دراون لەلایەن موسڵمانانەوە، چەند کەسێکی نارد بۆ لایان کە پێیان بڵێ دامەزراو وخۆ گربن ونەترسن ھەرکاتێک جەنگان لەگەڵ موحەمەد وکۆمەڵەکەیدا ئیمەش پشتگری ئێوەین، ئەوە بوو جولەکەکان بەو دەردە ڕۆشتن – وەک کورد دەڵێ گورگانە خواردیان کردن – وخۆشیان مێشێک میوانیان نەبوو، وەھیچ خاوەنی بەڵێن وپەیمانی خۆیان نەبوون لەگەڵ جولەکەکاندا)

لَئِنْ أُخْرِجُوا۟ لَا يَخْرُجُونَ مَعَهُمْ وَلَئِن قُوتِلُوا۟ لَا يَنصُرُونَهُمْ وَلَئِن نَّصَرُوهُمْ لَيُوَلُّنَّ ٱلْأَدْبَـٰرَ ثُمَّ لَا يُنصَرُونَ ﴿١٢﴾

(ئەوە بزانن) ئەو جولەکانە ئەگەر دەریشکران لە مەدینە لە لایەن موسڵمانانەوە ئەو دووڕووانە لە گەڵیان دەرناچن، وە ھەروەھا ئەگەر جەنگیشیان لە دژ بکرێت پشتیوانیان ناکەن (ھەر واش دەرچوو) وە گریمان ئەگەر پشتیوانیان لەو جولەکانەش کرد، پاش تاوێک پشت ھەڵدەکەن وگۆڕەپانی جەنگ بەجێدەھێڵن، وە پاشانیش سەرکەوتوو نابن (ئەم دوو ڕووانە اللە تەعالا زەلیل وڕیسوای کردن ونفاق ودووڕوویەکەشیان ھیچ سوودێکیان پێ نەگەیاندن)

لَأَنتُمْ أَشَدُّ رَهْبَةًۭ فِى صُدُورِهِم مِّنَ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌۭ لَّا يَفْقَهُونَ ﴿١٣﴾

ئەی ئیمانداران - بەڕاستی ئێوە لە دڵی ئەو دووڕوو وجولەکانەدا ترس وسامتان زیاترە لە اللە تەعالا، ئەویش بە ھۆی ئەوەی کە ئەوانە گەل وھۆزێکی ناحاڵی و تێنەگەیشتوون (چونکە ئەگەر حاڵی بونایە دەیانزانی کە اللە تەعالا ئێوەی سەرخست بەسەر ئەواندا، ھەر ئەویش شیاوی ئەوەیە کە لێی بترسن)

لَا يُقَـٰتِلُونَكُمْ جَمِيعًا إِلَّا فِى قُرًۭى مُّحَصَّنَةٍ أَوْ مِن وَرَآءِ جُدُرٍۭ ۚ بَأْسُهُم بَيْنَهُمْ شَدِيدٌۭ ۚ تَحْسَبُهُمْ جَمِيعًۭا وَقُلُوبُهُمْ شَتَّىٰ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌۭ لَّا يَعْقِلُونَ ﴿١٤﴾

ذلك بأن هم قوم لا يعقلون جولەکەکان (ئەوەندە ترسنۆکن) ھیچ کاتێک ناوێرن بەیەک پارچەیی وبە کۆمەڵ لەگەڵتان بجەنگن، مەگەر لە قەڵا قایمەکانیاندا نەبێت، یان لە پشت دیواری ماڵەکانیانەوە نەبێت، چونکە ئەو جولەکانە دژایەتی نێوانیان زۆر سەختە، لەکاتێکدا تۆ وا دەزانیت کە ئەوان یەک دەست ویەک پارچە وکۆکن لە نێوخۆیاندا، بەڵام لە ڕاستی دا دڵەکانیان جودا ولەیەک دوورن، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ئەوان گەلێکی نەفام وبێ عەقڵن، چونكە ئەگەر عاقڵ بوایەن ئەوا حەقیان دەناسی وشوێنی دەكەوتن وجیاوازی ودووبەرەكی لە نێوانیاندا نەدەبوو

كَمَثَلِ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ قَرِيبًۭا ۖ ذَاقُوا۟ وَبَالَ أَمْرِهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ ﴿١٥﴾

حاڵی ئەمانیش لە بێباوەریاندا وئەوەی بەسەریاندا هات لە سزا وعەزاب وەک حاڵی پیشینەکانی خۆیان وایە لە موشریكەكانی مەككە (کە لەجەنگی بەدردا چیان بەسەر ھات، کەشەش مانگ پێش ئەم ڕووداوەی ئەمان بوو) کە بە ئەنجام وکار وکردەوە وتۆڵەی خۆیان گەشتن، ئەوەی كوژرا كوژرا وئەوەی بە دیل گیرا بە دیل گیرا لە رۆژی بەدردا، وە لە پاشەڕۆژیشدا سزای زۆر سەختیان بۆ ھەیە

كَمَثَلِ ٱلشَّيْطَـٰنِ إِذْ قَالَ لِلْإِنسَـٰنِ ٱكْفُرْ فَلَمَّا كَفَرَ قَالَ إِنِّى بَرِىٓءٌۭ مِّنكَ إِنِّىٓ أَخَافُ ٱللَّهَ رَبَّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿١٦﴾

(نموونەی ئەم دووڕووانە کە ئەنجامیان دا لەگەڵ جولەکەکانی (بەنی نەضیر) دا، وەک نموونەی شەیتان وایە کاتێک ھانی مرۆڤ، دەدات وپێی دەڵێت: کافر ببە، (ئەویش بەوەی گوناھ وتاوان وکوفری لا جوان دەکات وبۆی دەڕازێنێتەوە) جا کاتێکیش کە کافر بوو، شەیتان بەو کەسە دەڵێت: بەڕاستی من لە تۆ بەریم ومن لە اللە تەعالا پەروەردگاری جیھان دەترسم (ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە شەیتانی نەفرین لێکراو ھەمیشە وبەشێوزای جۆراو جۆر خەریکی لەخشتە بردن وپیلان گێڕانە لە مرۆڤەکان، پاشانیش بۆ ئەوەی داخ وحەسرەتیان بداتێ دەڵێت: من لە ئێوە بەریم ومن لەاللە تەعالا دەترسم). لاپەڕە ٣ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَكَانَ عَـٰقِبَتَهُمَآ أَنَّهُمَا فِى ٱلنَّارِ خَـٰلِدَيْنِ فِيهَا ۚ وَذَٰلِكَ جَزَٰٓؤُا۟ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿١٧﴾

سەرەنجام وپاشەڕۆژی شەیتان وئەو بێباوەڕانەیش كە گوێڕایەڵیان كرد لە رۆژی قیامەتدا ھەرئاگری دۆزەخە وبەھەمیشەیی وھەتا ھەتایی تیایدا دەمێننەوە، ئەویش لەبەر ئەوەی کە ستەمیان کرد ولە سنوورەکانی اللە تەعالا دەرچوون وە ھەر ئەوەش سزای ئەو بێباوەڕانەیە لەگەڵ شەیتانی نەفرین لێکراودا

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَلْتَنظُرْ نَفْسٌۭ مَّا قَدَّمَتْ لِغَدٍۢ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ ﴿١٨﴾

ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕدارن وكاریان بە شەرعەكەی كرد، لە اللە تەعالا بترسن وتەقوای خواتان ھەبێت، (ئەویش بەوە دەبێت ئەوەی پەروەردگار وپێغەمبەرەکەی فەرمانیان پێکردوە جێ بەجێی بکەیت، ئەوەیشی ئەوان قەدەغەیان لێکردوە وازی لێبھێنیت) دەی با ھەرکەسێک سەرنج بدات و(بیر بکاتەوە) بزانێت چ شتێکی پێش خۆی خستووە (لەکار وکردەوەی، با محاسبەی دەروونی خۆی بکات، پێش ئەوەی محاسبەی لەگەڵ بکرێت) بۆ سبەینێی پاشەڕۆژی، دەی کەواتە ئێوەش بەردوام بن لەسەر لە خوا ترسان، چونکە بەڕاستی اللە تەعالا شارەزا وبەئاگایە بەھەموو ئەو کار وکردەوانەی کە دەیکەن (پەروەردگار قیامەتی بە سبەینێ ناو بردووە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ھاتنی قیامەت زۆر نزیکە وبگرە مردنی ھەر کەسێک ھاتنی قیامەتیەتی وەک پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەفەرموودەیەکدا دەفەرموێت: من مات فقد قامت قیامتە، واتە ھەرکەس مرد ئەوە قیامەتی ئەو کەسە ھاتووە)

وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ نَسُوا۟ ٱللَّهَ فَأَنسَىٰهُمْ أَنفُسَهُمْ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَـٰسِقُونَ ﴿١٩﴾

ئێوە وەک ئەو کەسانە مەبن کە فەرمانەکانی اللە تەعالا فەرامۆش کرد وپشتگوێیان خست، لەبەرامبەریشدا پەروەردگار سەرگەردانی کردن وخۆشیانی لەبیر خۆیان بردەوە (نەیانتوانی کار وکردەوەیەکی باشی وابکەن کە سوودیان پێ بگەیەنێت بۆ دواڕۆژیان) ھەر ئەوانەشن لە سنوور وفەرمانی اللە تەعالا دەرچوون

لَا يَسْتَوِىٓ أَصْحَـٰبُ ٱلنَّارِ وَأَصْحَـٰبُ ٱلْجَنَّةِ ۚ أَصْحَـٰبُ ٱلْجَنَّةِ هُمُ ٱلْفَآئِزُونَ ﴿٢٠﴾

(لەپاش باسکردنی پاشەڕۆژی بێباوەڕان اللە تەعالا لەبەر ئەوەی ھانی باوەڕداران بدات وموژدەیان بداتی کە ئەوان وەک بێباوەڕان نین لە تەرازووی پەروەردگاردا) دەفەرموێت: بەھیچ شێوەیەک کۆمەڵ ودەستەی بەھەشتیان لەگەڵ کۆمەڵ ودەستەی دۆزەخیاندا لەتەرازوی اللە دا یەکسان نین، چونکە ھەر ئەھلی بەھەشتن سەرکەوتوو سەرفراز

لَوْ أَنزَلْنَا هَـٰذَا ٱلْقُرْءَانَ عَلَىٰ جَبَلٍۢ لَّرَأَيْتَهُۥ خَـٰشِعًۭا مُّتَصَدِّعًۭا مِّنْ خَشْيَةِ ٱللَّهِ ۚ وَتِلْكَ ٱلْأَمْثَـٰلُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ ﴿٢١﴾

يتفك رون (پاشان پەروەردگاری باڵادەست گرنگی وپلەوپایە وگەورەیی قورئانی پیرۆز بۆ مرۆڤەکان باس دەکات، تاوەکو بیر لەواتا وماناکانی بکەنەوە وبەدڵ وبیر وھۆشیان گۆێی بۆ بگرن، سەرزەنشتی مرۆڤەکان دەکات) ودەفەرموێت: ئەگەر ئەم قورئانەمان دابەزاندایە بۆ سەر کێوێک (بەو بەھێزی وقایمی وبەرزیەی خۆیەوە) ئەوە دەتبینی بە مل کەچی ولەترس وھەیبەتی اللە تەعالا پارە پارە ووورد وخاش دەبوو، ئائەمەش کۆمەڵە نموونەیەکن دەیانھێنینەوە بۆ خەڵکی تاوەکو بیر بکەنەوە (لە ماناکانی قورئان ودەسەڵاتی گەورەی پەروەردگار) وپەند وئامۆژگاری لێوەربگرن

هُوَ ٱللَّهُ ٱلَّذِى لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَـٰلِمُ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَـٰدَةِ ۖ هُوَ ٱلرَّحْمَـٰنُ ٱلرَّحِيمُ ﴿٢٢﴾

خوا ئەو زاتەیە کە جگە لە خۆی ھیچ پەرستراوێکی بەهەق نییە، وە زانایە بە ھەموو (کارو کردەوە وشتە) نھێنی (غەیبیاتەکان) وئاشکراکانیش، هیچ شتێكی لا شاراوە نییە، ھەر ئەویشە بە بەزەیی وبەخشندە ومیھرەبان، ڕەحم وبەزەیی ئەو هەموو جیهانیانی گرتوەتەوە، پاكوبێگەردە لەهەموو كەم وكورتییەك، وە سەلامەتە لەهەموو عەیب وعارێك، بە ئایەت ونیشانە وموعجیزە بێ وێنەكانی ڕاستگۆیی پێغەمبەرەكانی سەلماندووە، چاودێرە بەسەر كاروكردەوەی بەندەكانیەوە، زاڵ وبەدەسەڵاتە و هیچ كەسێك زاڵ نابێت بەسەریدا، بەهێز ودەسەڵاتی خۆی هەموو شتێكی ژێر فەرمانی خۆی خستووە، گەورە وزاتێكی بەرزه وستەم لەكەس ناكات، زۆرداران ملكەچی فەرمانەكانی خۆی دەكات، وە خاوەن شکۆیە وشایستەی ھەموو گەورەییەکە، پاکوبێگەردی بۆ زاتی پیرۆزی ئەو لەهەر شتێك کە ھاوەڵ پەیداکەران لەبت و دار دەیكەن بە هاوەڵ وشەریك بۆی. لاپەڕە ٤ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

هُوَ ٱللَّهُ ٱلَّذِى لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْمَلِكُ ٱلْقُدُّوسُ ٱلسَّلَـٰمُ ٱلْمُؤْمِنُ ٱلْمُهَيْمِنُ ٱلْعَزِيزُ ٱلْجَبَّارُ ٱلْمُتَكَبِّرُ ۚ سُبْحَـٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿٢٣﴾

يشركون خوا ئەو زاتەیە کە جگە لە خۆی ھیچ پەرستراوێکی بەهەق نییە، وە زانایە بە ھەموو (کارو کردەوە وشتە) نھێنی (غەیبیاتەکان) وئاشکراکانیش، هیچ شتێكی لا شاراوە نییە، ھەر ئەویشە بە بەزەیی وبەخشندە ومیھرەبان، ڕەحم وبەزەیی ئەو هەموو جیهانیانی گرتوەتەوە، پادشا ودەسەڵاتدارە، پاكوبێگەردە لە هەموو كەم وكورتییەك، وە سەلامەتە لە هەموو عەیب وعارێك، بە ئایەت ونیشانە وموعجیزە بێ وێنەكانی ڕاستگۆیی پێغەمبەرەكانی سەلماندووە، چاودێرە بەسەر كاروكردەوەی بەندەكانیەوە، زاڵ وبەدەسەڵاتە،و هیچ كەسێك زاڵ نابێت بەسەریدا، بەهێز ودەسەڵاتی خۆی هەموو شتێكی ژێر فەرمانی خۆی خستووە، گەورە وزاتێكی بەرزه وستەم لەكەس ناكات، وە پاکوبێگەردی بۆ زاتی پیرۆزی ئەو لەهەر شتێك کە ھاوەڵ پەیداکەران لەبت ودار دەیكەن بە هاوەڵ وشەریك بۆی

هُوَ ٱللَّهُ ٱلْخَـٰلِقُ ٱلْبَارِئُ ٱلْمُصَوِّرُ ۖ لَهُ ٱلْأَسْمَآءُ ٱلْحُسْنَىٰ ۚ يُسَبِّحُ لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴿٢٤﴾

اللە ئەو زاتەیە کە بەدیھێنەر (خالقی ھەموو دروستکراوەکانە، واتە بونەوەری لە نەبوونەوە ھێناوەتە بوون) وبەدیھێنەر ووێنە ونەخشەکێشی (ھەرشتێکە کە بیەوێت خەلقی بکات)، ھەر شایستەی ئەوە ھەموو ناوێکی جوان وپاک (لەفەرموودەیەکی سەحیح دا ھاتوە کە بوخاری ومسلم ڕیوایەتیان کردووە کە دەفەمروێت: إن للە تسعە وتسعین إسما مائە إلا واحدا، من أحصاھا دخل الجنة، وھو وتر یحب الوتر، واتە: اللە تەعالا نەوەد ونۆ ناوی ھەیە سەد ناو جگە لەیەکێک نەبێت، ھەر کەس بیانژمێرێت (وکار بەو ناوە جوانانە بکات وڕەوشتی خۆی پێ بڕازێنێتەوە)، پەروەردگار دەیخاتە بەھەشتەوە، اللە تەعالا تاکە وتاکیشی خۆش دەوێت، (واتە یەکخواپەرستی خۆش دەوێت) لەکۆتایدا دەفەرموێت: ھەرچی لە بوونەوەرە لە ئاسمانەکان وزەویدایە ھەمووی ستایش وتەسبیحاتی اللە تەعالا دەکەن، ھەر ئەو زاتەیە باڵادەست وکاربەجێ ودانا. لاپەڕە ٥ لە ٥ moc.hgelp

فێربە · الحشر — Al-Hashr

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان