سەرەکیتەفسیرالممتحنة (60)

تەفسیر الممتحنة — Al-Mumtahana (60)

مەدەنی · 13 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّخِذُوا۟ عَدُوِّى وَعَدُوَّكُمْ أَوْلِيَآءَ تُلْقُونَ إِلَيْهِم بِٱلْمَوَدَّةِ وَقَدْ كَفَرُوا۟ بِمَا جَآءَكُم مِّنَ ٱلْحَقِّ يُخْرِجُونَ ٱلرَّسُولَ وَإِيَّاكُمْ ۙ أَن تُؤْمِنُوا۟ بِٱللَّهِ رَبِّكُمْ إِن كُنتُمْ خَرَجْتُمْ جِهَـٰدًۭا فِى سَبِيلِى وَٱبْتِغَآءَ مَرْضَاتِى ۚ تُسِرُّونَ إِلَيْهِم بِٱلْمَوَدَّةِ وَأَنَا۠ أَعْلَمُ بِمَآ أَخْفَيْتُمْ وَمَآ أَعْلَنتُمْ ۚ وَمَن يَفْعَلْهُ مِنكُمْ فَقَدْ ضَلَّ سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ ﴿١﴾

ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە وكارتان بە شەریعەتەكەی كردووە، دوژمنانی من ودوژمنانی خۆشتان مەکەن بە دۆستی خۆتان، ئایا ئێوە دۆستایەتی خۆتانیان بۆ دەنێرن وخۆشەویستیان بۆ دەردەبڕن، کە ئێوە دڵنیاشن لەوەی ئەو (بت پەرستانەی مەککە) بێباوەڕن بەو ئاینە ڕاست ودروستەی کە بۆ ئێوە ھاتووە، لەھەمان کاتیشدا پێغەمبەر وئێوەشیان (لە شاری مەککە) دەرکرد بێ ئەوەی بیر لە خزمایەتی ونزیكی ئێوە لە خۆیان بكەنەوە، تەنھا لەبەر ئەوەی باوەڕدارن بە اللە تەعالا وپەروەردگارتان، جا ئەگەر ئێوە بۆ تێکۆشان وجیھاد کردن دەرچوون لە وڵاتی خۆتان لە ڕێگای مندا ومەبەستتان خۆشنوودی وڕزامەندی منە، (ئەوە دۆستایەتی ئەو بێباوەڕانە مەکەن) ئایا ئێوە بە نھێنی هەواڵی موسڵمانانیان بۆ دەنێرن بە تەمای ئەوەن خۆشەویستی ئەوانتان دەست كەوێت، لە کاتیکدا من ئاگادارم بەوەی کە ئێوە شاردوتانەوە وئەوەشی ئاشکراتان کردووە، هیچ شتێكی ئەوانەم لا شاراوە نییە، جا ھەرکەس لە ئێوە دۆستایەتیان بکات، ئەوە بێگومان رێگای ڕاستی ون کردووە وسەری لێشێواوە

إِن يَثْقَفُوكُمْ يَكُونُوا۟ لَكُمْ أَعْدَآءًۭ وَيَبْسُطُوٓا۟ إِلَيْكُمْ أَيْدِيَهُمْ وَأَلْسِنَتَهُم بِٱلسُّوٓءِ وَوَدُّوا۟ لَوْ تَكْفُرُونَ ﴿٢﴾

ئەگەر (ئەو بێباوەڕانە) ئێوەیان تووش ببێت ودەستیان بکەون، ئەوە دەبن بە دوژمنتان ودەست وزمانیان بە خراپە درێژ دەکەن بۆتان (واتە ئەکەر دەسەڵاتیان ھەبێت دەتانکوژن وبەزمانیشیان کەمتەرخەمی ناکەن لە جنێو تانە وتەشەر) ھەروەھا ئاواتە خوازن وپێیان خۆشەکە ئێوە بێباوەڕ بن (وشوێن ئەوان بکەون وھەڵتان بگەڕێننەوە لە ئیسلام)

لَن تَنفَعَكُمْ أَرْحَامُكُمْ وَلَآ أَوْلَـٰدُكُمْ ۚ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ يَفْصِلُ بَيْنَكُمْ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ ﴿٣﴾

(ئەگەر ئێوە لەبەر خاتری ماڵ ومنداڵتان ئەوەتان کردووە کە ئەو بێباوەڕانە بیانپارێزن لە شاری مەککە) ئەوە لە ڕۆژی دواییدا ماڵ ومنداڵتان وخزمانتان ھیچ سوودێکتان پێ ناگەیەنن، چونکە پەروەردگار لەو ڕۆژەدا لەیەکتان جیادەکاتەوە، باوەڕدار بۆ بەھەشت وبێ باوەڕیش بۆ دۆزەخ، هیچ یەكێكتان سوود بەویتر ناگەیەنێت، بەڕاستی اللە تەعالا بینایە بەو کار وکردەوانەی کە دەیکەن، وە هیچ شتێكی لە كاروكردەوەتانی لا نهێنی وشاراوە نییه، وە پاداشتی هەموویشتان دەداتەوە

قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌۭ فِىٓ إِبْرَٰهِيمَ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥٓ إِذْ قَالُوا۟ لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَءَٰٓؤُا۟ مِنكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ ٱلْعَدَٰوَةُ وَٱلْبَغْضَآءُ أَبَدًا حَتَّىٰ تُؤْمِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَحْدَهُۥٓ إِلَّا قَوْلَ إِبْرَٰهِيمَ لِأَبِيهِ لَأَسْتَغْفِرَنَّ لَكَ وَمَآ أَمْلِكُ لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍۢ ۖ رَّبَّنَا عَلَيْكَ تَوَكَّلْنَا وَإِلَيْكَ أَنَبْنَا وَإِلَيْكَ ٱلْمَصِيرُ ﴿٤﴾

ئەی باوەڕداران - بێگومان لە ئیبراھیم وئەوانەی لە گەڵیدا بوون سەرمەشق ونمونەیەکی جوان ھەیە، کاتێک بە خزم وکەس وھۆزە بێباوڕەکەی خۆیان وت: ئێمە بێزار وبەرین لە خۆتان ولەو بتانەش کە لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن، ئێمە باوەڕمان نییە بە ئاینی ئێوە ودوژمنایەتی لە نێوانماندا پەیدا بووە (مادام ئێوە بەردەوام بن لەسەر کوفری خۆتان) تا ئەو کاتەی باوەڕ بە پەروەردگاری تاک وتەنھا دێنن (جا ئەگەر وا بوو ئەوە ئەم دوژمنایەتییە دەگۆڕین بۆ خۆشەویستیتان)، پێویستە ئێوەیش ئاوا بە هۆزو خزم وكەسە بێباوەڕەكەتان بڵێن، جگە لەو پەیمانەی کە ئیبراھیم دای بە باوکی وپێی وت: بێگومان داوای لێخۆش بوونت بۆ دەکەم (لای اللە تەعالا) جا ئێوە داوای لێخۆش بوونی اللە تەعالا مەكەن بۆیان، چونكە ئەمە پێش ئەوە بوو كە ئیبراهیم بێ ئومێد بێت لە باوكی، بۆیە كەسی ئیماندار بۆی نییە داوای لێخۆشبوون بكات بۆ موشریك، وە هیچ سزای خوای لەسەر دوور ناخاتەوە، ئەی پەروەردگارمان تەنھا پشتمان بە تۆ بەستوە، وە ھەر بۆلای تۆشە گەرانەوەمان، وە سەرەنجامی ھەموو شتێکیش بۆ لای تۆیە لە رۆژی قیامەتدا. لاپەڕە ١ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةًۭ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَٱغْفِرْ لَنَا رَبَّنَآ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴿٥﴾

ئەی پەروەردگارمان مەمانکە بە مایەی تاقیکردنەوە بۆ ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون (کە سزامان بدەن وبیانەوێت لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام ھەڵمان بگێڕنەوە، پاشان بڵێن: ئەگەر ئەمانە لەسەر ھەق بونایە ئاوایان بەسەر نەدەھات، ئەی پەروەردگارمان لێمان خۆش ببە، بەڕاستی ھەر تۆی زاڵ وبەدەسەڵات وکار بەجێ ودانا لە بەدیهێنان و شەریعەت وئەندازەگیریتدا

لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِيهِمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌۭ لِّمَن كَانَ يَرْجُوا۟ ٱللَّهَ وَٱلْيَوْمَ ٱلْـَٔاخِرَ ۚ وَمَن يَتَوَلَّ فَإِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْغَنِىُّ ٱلْحَمِيدُ ﴿٦﴾

بێگومان لەبەسەرھات وچیرۆکی ئیبراھیم (سەلامی لێ بێت) وشوێنکەوتوانیدا سەرمەشق وپێشەنگیەکی جوان وچاک ھەیە (بۆ شوێن کەوتن وچاولێکردنیان) بۆ ئەو کەسەی کە ئاوات وئومێدی ڕەزامەندی اللە تەعالا سەرفرازی پاشەڕۆژ بێت، وە ھەرکەسێکیش پشت ھەڵدەکات لە ئاین وڕێبازی ئەوان (زەرەرۆمەندە) وھەر پەروەردگاریشە دەوڵمەند وبێنیازە (پێویستی بە مرۆڤەکان نیە) وشایستەی ھەموو سوپاسێکیشە (واتە ئەو کەسەی شوێن ڕێبازی پیرۆزی ئیسلام ناکەوێت، ئەو تەنھا خۆی زیان لێکەوتووی دونیا وقیامەتە)

۞ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَجْعَلَ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَ ٱلَّذِينَ عَادَيْتُم مِّنْهُم مَّوَدَّةًۭ ۚ وَٱللَّهُ قَدِيرٌۭ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿٧﴾

نزیکە و(دڵنیا بن) لە نێوان ئێوە وئەو کەسانەی کە دوژمنایەتییان کردون اللە تەعالا خۆشەویستی ومیھرەبانیەک دروست بکات، بە ئیمان ھێنان وواز لە سەرکەشی پەرورەدگاریان بھێنن وببنە براتان لە دیندا، خوای گەورەیش بە توانایە دەتوانێت دڵەكان بگۆڕێت بۆ ئیمان، بەڕاستی ھەر پەروەردگار بەدەسەڵات وھەر ئەویشە لێخۆشبوو ومیھرەبان

لَّا يَنْهَىٰكُمُ ٱللَّهُ عَنِ ٱلَّذِينَ لَمْ يُقَـٰتِلُوكُمْ فِى ٱلدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُم مِّن دِيَـٰرِكُمْ أَن تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوٓا۟ إِلَيْهِمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُقْسِطِينَ ﴿٨﴾

خواى گەورە نەهیتان لێناکات سەبارەت بە ئەوەى کەسانەى دژتان نەجەنگاون بەهۆی ئیسلامەوە ولە خاکەکەتان دەریان نەکردن بەوەى چاکەکار ودادپەروەر بن بەرامبەریان ئەویش بە پێدانى ئەو مافانەى ئەوان کە لەسەر ئێوەیە، خواى گەورە دادپەروەرانى خۆشدەوێت ئەوانەى دادپەروەرن دەرهەق بە نەفس وخێزانى خۆیان و ئەوەى لەسەری سەرپەرشتیارن

إِنَّمَا يَنْهَىٰكُمُ ٱللَّهُ عَنِ ٱلَّذِينَ قَـٰتَلُوكُمْ فِى ٱلدِّينِ وَأَخْرَجُوكُم مِّن دِيَـٰرِكُمْ وَظَـٰهَرُوا۟ عَلَىٰٓ إِخْرَاجِكُمْ أَن تَوَلَّوْهُمْ ۚ وَمَن يَتَوَلَّهُمْ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّـٰلِمُونَ ﴿٩﴾

بەڵکو اللە تەعالا قەدەغەی ئەوەتان لێ دەکات کە پشتیوان وپاڵپشت ودۆستایەتی ئەوانە بکەن کە جەنگیان لەگەڵ کردن ولەشوێن وماڵی خۆتان دەریان کردن و یارمەتی ئەوانەشیان دا کە دەستیان ھەبوو لەدەرکردنتان (واتە نابێت پشتیوانی بێباوەڕ وبت پەرستەکانی مەککە وھاوشێوەکانیان بن) جا ھەرکەس پشتیوانیان بێت و دۆستایەتیان بکات، ئەوە ستەمکار ھەر ئەوانەن

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا جَآءَكُمُ ٱلْمُؤْمِنَـٰتُ مُهَـٰجِرَٰتٍۢ فَٱمْتَحِنُوهُنَّ ۖ ٱللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَـٰنِهِنَّ ۖ فَإِنْ عَلِمْتُمُوهُنَّ مُؤْمِنَـٰتٍۢ فَلَا تَرْجِعُوهُنَّ إِلَى ٱلْكُفَّارِ ۖ لَا هُنَّ حِلٌّۭ لَّهُمْ وَلَا هُمْ يَحِلُّونَ لَهُنَّ ۖ وَءَاتُوهُم مَّآ أَنفَقُوا۟ ۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ أَن تَنكِحُوهُنَّ إِذَآ ءَاتَيْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ ۚ وَلَا تُمْسِكُوا۟ بِعِصَمِ ٱلْكَوَافِرِ وَسْـَٔلُوا۟ مَآ أَنفَقْتُمْ وَلْيَسْـَٔلُوا۟ مَآ أَنفَقُوا۟ ۚ ذَٰلِكُمْ حُكْمُ ٱللَّهِ ۖ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ ۚ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ ﴿١٠﴾

ه ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە وكارتان بە شەرعەكەی كردووە، کاتێک ئەو ئافرەتە ئیماندارانەی کە کۆچ دەکەن (لە مەککەوە) ودێن بۆ لا تان، تاقیان بکەنەوە (بەوەی کە ئایا تەنھا لەبەر ڕەزامەندی الله تەعالا ھاتوون، بێگومان پەروەردگار ئاگادارە بە ئیمانەکەیان، هیچ شتێكی لا شاراوە نییە لەوەی لە دڵ ودەروونیانداهەیە، جا کە زانیتان کە باوەڕدارن ئەوە نەیانگێڕنەوە بۆ لای مێردە بێباوەڕەکانیان، نە ئەو ئافرەتانە بۆ ئەو مێردە بێباوەڕەکانیان حەڵاڵن، نە ئەو بێباوەڕانەش حەڵاڵن بۆ ئەو ئافرەتە لاپەڕە ٢ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر باوەڕدارانە، ئەو مارەییانەی کە مێردەکانیان بۆ ئەم ئافرەتە باوەڕدارانەیان سەرف کردوە بۆیان بگێڕنەوە، پاشان دوای ئەوەی کە (عیددەیان بەسەر چوو) ھیچ تاوان و گوناھێک نییە لەسەر ئێوە کە مارەیان بکەن بەمەرجێک کە مارەییان بدەنێ، ھیچ کەسێکیش لە ئێوە با ئافرەتانی بێباوەڕ لای خۆی نەھێڵێتەوە ومارەیان نەکەن، جا ئەگەر ئێوی موسڵمانیش مارەییەکتان داوە بەو ئافرەتە بێباوەڕانە لێیان وەربگرنەوە، ئەوانیش با داوای ئەو مارەییە بکەن کە داویانە بەو ئافرەتە باوەڕدارانەی کە بەجێیان ھێشتوون، ئا ئەمەیە فەرمان وحوکمی الله تەعالا کە خۆی حوکمی پێ دەکات لە نێوانتاندا، وە ھەر الله زانا وکار بەجێ ودانایە وهیچ شتێكی لا شاراوە نییە

وَإِن فَاتَكُمْ شَىْءٌۭ مِّنْ أَزْوَٰجِكُمْ إِلَى ٱلْكُفَّارِ فَعَاقَبْتُمْ فَـَٔاتُوا۟ ٱلَّذِينَ ذَهَبَتْ أَزْوَٰجُهُم مِّثْلَ مَآ أَنفَقُوا۟ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ٱلَّذِىٓ أَنتُم بِهِۦ مُؤْمِنُونَ ﴿١١﴾

جا ئەگەر ھەندێک لە ھاوسەر وخێزانەکانتان لەدەست چوو بە گەڕانەوەیان بۆ ناو بێباوەڕان و(ئەوانیش مارەیان کردنەوە ومارەییەکەیان بۆ ئێوە نەگەڕاندەوە) ئێوەش کە جەنگتان لەگەڵدا کردن وغەنیمەت وماڵ وسامانتان لێ گرتن بە ئەندازەی ئەو مارەییەی کە خەرجیان کردووە زیانی ئەو ئیماندارانە بگێڕنەوە لەو غەنیمەت وماڵ و سامانەی لێتان گرتون، (دەی کەواتە) لەو پەروەردگارە بترسن کە ئێوە باوەڕدارن پێی، بە جێبەجێ كردنی فەرمانەكانی ودووركەوتنەوە لە قەدەغەكراوەكانی

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ إِذَا جَآءَكَ ٱلْمُؤْمِنَـٰتُ يُبَايِعْنَكَ عَلَىٰٓ أَن لَّا يُشْرِكْنَ بِٱللَّهِ شَيْـًۭٔا وَلَا يَسْرِقْنَ وَلَا يَزْنِينَ وَلَا يَقْتُلْنَ أَوْلَـٰدَهُنَّ وَلَا يَأْتِينَ بِبُهْتَـٰنٍۢ يَفْتَرِينَهُۥ بَيْنَ أَيْدِيهِنَّ وَأَرْجُلِهِنَّ وَلَا يَعْصِينَكَ فِى مَعْرُوفٍۢ ۙ فَبَايِعْهُنَّ وَٱسْتَغْفِرْ لَهُنَّ ٱللَّهَ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿١٢﴾

ئەی پێغەمبەری (صلی اللە علیە وسلم) ھەر کاتێک ئافرەتانی باوەڕدار ھاتن بۆ لا ت وبەیعەتیان دا پێت بەوەی کە ھیچ شتێک نەکەن بە ھاوەڵ وشەریکی اللە تەعالا و دزی نەکەن وزینا وداوێن پیسی نەکەن ومناڵ ورۆڵەکانیان نەکوژن وزیندە بەچاڵیان نەکەن (وەک سەردەمی نەفامی) وە بە ھیچ شێوەیەک بوھتان نەکەن لە نێوان دەست وپێی خۆیاندا (واتە: منداڵی خەڵکی نەھێنن وبیکەن بە ھی خۆیان، یان کچە کۆرپەکانی خۆیان فڕێ بدەن ولە جێگای کوڕێک بھێنن وبیکەن بە کوڕی خۆیان) وە سەرپێچیت نەکەن لە ھیچ کارێکی چاک وخێردا، (ئەگەر ئەمانەیان کرد وپەیمانیان دا پێی) ئەوە تۆش پەیمان وبەیعەتەکەیان لەگەڵ ببەستە وداوای لێخۆشبوونیشان بۆ بکە لای اللە تەعالا، بەڕاستی پەروەردگار خوایەکی گوناھپۆشی میھرەبانە

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَوَلَّوْا۟ قَوْمًا غَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ قَدْ يَئِسُوا۟ مِنَ ٱلْـَٔاخِرَةِ كَمَا يَئِسَ ٱلْكُفَّارُ مِنْ أَصْحَـٰبِ ٱلْقُبُورِ ﴿١٣﴾

ئەی باوەڕداران دۆستایەتی خۆشەویستی کۆمەڵ وھۆزێک مەکەن کە اللە تەعالا خەشم وقینی خۆی لێگرتوون ( کە مەبەست پێی جولەکەکانە ) چونکە بەڕاستی ئەوانە بێ ھیوا ونائومێد بوون لەسەرفرازی بوونیان لە قیامەتدا، ھەروەک چۆن بێباوەڕەکان نا ئومێد بوون لە زیندووبوونەوەی مردووەکانی ناو گۆڕەکان، ( واتە بە ئەندازەی ئەوەی کە مردوو زیندوو بێتەوە لای بێباوەڕەکان ئەو جولەکانەش ھیوایان نییە بە پاداشت وەرگرتنەوە لای پەروەردگار لە ڕۆژی دواییدا، کەواتە ئێوەش دۆستایەتیان مەکەن، چونکە زۆر جیاوازن لە ئێوە). لاپەڕە ٣ لە ٣ moc.hgelp

فێربە · الممتحنة — Al-Mumtahana

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان