سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۖ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴿١﴾
ئەوەی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە بەپاک وبێگەردی تەسبیحات وزیکرو یادی اللە تەعالا دەکەن، (بەشێوەیەک لەژێر فەرمان ودەسەڵاتی خوا دەرناچن) ھەر ئەو زاتەیە زاڵ وباڵادەستە وهیچ كەسێك زاڵ نابێت بەسەریدا، زۆریش داناو کاربەجێیە لەبەدیهێنان وئەندازەگیری و شەریعەتەكەیدا
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفْعَلُونَ ﴿٢﴾
ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان هێناوە بە الله تەعالا، بۆچی ئەوەی ئەیڵێن ئەنجامی نادەن وکاری پێ ناکەن، بۆچی دەڵێن: فڵان كارمان كردووه، كەچی لەواقیعیشدا نەیشتان كردووە؟ وەك ئەوەی كەسێكتان بڵێ: بەشمشێرەكەم جەنگاوم ولە بێباوەڕانم داوە، كەچی بەشمشێرەكەی نەجەنگاوه ولە كەسیشی نەداوە
كَبُرَ مَقْتًا عِندَ ٱللَّهِ أَن تَقُولُوا۟ مَا لَا تَفْعَلُونَ ﴿٣﴾
زۆر مایەی ڕق وتوڕەییە لای اللە تەعالا، کە شتێک بڵێن وکاری پێ نەکەن، بۆ باوەڕدار شیاو نییه ڕاستگۆ نەبێت لەگەڵ الله تەعالا، دەبێت كردار وگوفتاری وەك یەك بێت. ف
إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلَّذِينَ يُقَـٰتِلُونَ فِى سَبِيلِهِۦ صَفًّۭا كَأَنَّهُم بُنْيَـٰنٌۭ مَّرْصُوصٌۭ ﴿٤﴾
(لێرەدا اللە تەعالا ڕوونی دەکاتەوە کە جیھاد کردن لە پێناوی پەروەردگاردا خۆشەویسترین کارێکە بکرێت لای ئەو) دەفەرموێت: بێگومان اللە تەعالا کەسانێکی خۆش دەوێت کە لە پێناوی ئەودا بە یەکڕیزی ویەک پارچەیی دەجەنگن وەک کۆشکێکی چەسپیویی قایم داڕێژراون بە قورقوشم
وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِۦ يَـٰقَوْمِ لِمَ تُؤْذُونَنِى وَقَد تَّعْلَمُونَ أَنِّى رَسُولُ ٱللَّهِ إِلَيْكُمْ ۖ فَلَمَّا زَاغُوٓا۟ أَزَاغَ ٱللَّهُ قُلُوبَهُمْ ۚ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْفَـٰسِقِينَ ﴿٥﴾
ى (دوای ئەوەی باسی جیھادی کرد، الله تەعالا باسی موسا پێغەمبەر (علیە السلام) دەکات کە ئەوانیش لە پێناو یەکخواپەرستی اللە تەعالادا ھەوڵی زۆریان داو فەرمانیشیان بە جیھاد کرد) دەفەرموێت: - ئەی پێغەمبەر - بیریان بھێنەرەوە کاتێک موسا وتی بە گەلەکەی: ئەی گەلەکەم بۆ ئازارم دەدەن (بە نەکردنی فەرمانەکانی اللە، یان بە قسە وجوێن پێدان وسووک سەیرکردنم) لە کاتێکدا ئێوە بێگومان دەزانن کە من پێغەمبەرم و نێرراوم بۆ لای ئێوە؟! جا کاتێک ئەوان لە حەق وڕاستی لایاندا، پەروەردگاریش دڵی وەرگێڕان وسەرگەردانی کردن، بەڕاستی اللە تەعالا رێنمونی کەسان وگەلی لە سنوور دەرچوو ناکات. لاپەڕە ١ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَإِذْ قَالَ عِيسَى ٱبْنُ مَرْيَمَ يَـٰبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ إِنِّى رَسُولُ ٱللَّهِ إِلَيْكُم مُّصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَىَّ مِنَ ٱلتَّوْرَىٰةِ وَمُبَشِّرًۢا بِرَسُولٍۢ يَأْتِى مِنۢ بَعْدِى ٱسْمُهُۥٓ أَحْمَدُ ۖ فَلَمَّا جَآءَهُم بِٱلْبَيِّنَـٰتِ قَالُوا۟ هَـٰذَا سِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ ﴿٦﴾
ئەی موحەممەد- بیریان بھێنەرەوە کاتێک کە عیسای کوڕی مەریەم (علیە السلام) وتی: ئەی نەوەی یەعقوب (ئیسرائیل ناوێکی تری یعقوب بووە) بێگومان من پێغەمبەر ونێرراوی اللە تەعالا بۆ لای ئێوە، ڕاستی ئەو تەوراتە دەسەلمێنم کە لە پێش مندا ھاتووە (بۆ موسا) ومزگێنی و موژدەتان دەدەمێ بە پێغەمبەرێک کە لەدوای منەوە دێت وناوی ئەحمەدە، جا کاتێک عیسا پێغەمبەر (علیە السلام) ئایەت وبەڵگە ڕوونەکانی لەسەر دەسەڵات وگەورەی اللە تەعالا بۆ ھێنان، وتیان: ئەمە سیحر وجادوویەکی ئاشکراو ڕوونە
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ وَهُوَ يُدْعَىٰٓ إِلَى ٱلْإِسْلَـٰمِ ۚ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٧﴾
چ کەسێک لەو کەسە ستەمکارترە (گومڕا وسەرلێشێواوە) کە درۆ وبوھتان بە ناو اللە تەعالاوە ھەڵدەبەستێت (ھاوەڵ وشەریکی بۆ بڕیار بدات) لە کاتێک بانگ بکرێن بۆ لای ئاینی پیرۆزی ئیسلام، (ئەو گومڕانە کاتێک عیسا پێی وتن: کە پاش من موحەممەد دێت وئیمانی پێ بھێنن وموسڵمان ببن، کەچی ئەوان وتیان: ئەمە ڕاست نییە وجادووە) خوای گەورەش ھیدایەتی گەل وھۆزی ستەمکار نادات (چونکە شایستەی ئەوە نین)
يُرِيدُونَ لِيُطْفِـُٔوا۟ نُورَ ٱللَّهِ بِأَفْوَٰهِهِمْ وَٱللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِۦ وَلَوْ كَرِهَ ٱلْكَـٰفِرُونَ ﴿٨﴾
(ئەوانە شەو ڕۆژ لە ھەوڵی ئەوەدان کە ڕێگربن لەبەردەم ھەڵھاتنی خۆری ئیسلام دەكەن، کە ڕووناکی نەگات بەسەر زەوی) نمونەی ئەمانە وەک ئەو کەسە وایە کە بیەوێت ڕوناکی ونوورێکی گەورە بە فووی دەمی بکوژێننەوە -خەیاڵیان خاوە –اللە تەعالا نوور وڕوناکی ئەم ئاینە پیرۆزە دەگەیەنێت بە ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوای زەوی وتەواوی دەکات، ئەگەر چی بێباوەڕانیش پێیان ناخۆش بێت
هُوَ ٱلَّذِىٓ أَرْسَلَ رَسُولَهُۥ بِٱلْهُدَىٰ وَدِينِ ٱلْحَقِّ لِيُظْهِرَهُۥ عَلَى ٱلدِّينِ كُلِّهِۦ وَلَوْ كَرِهَ ٱلْمُشْرِكُونَ ﴿٩﴾
اللە تەعالا ئەو زاتە بەرز وپیرۆزەیە کە پێغەمبەرەکەی موحەممەد (صلى الله عليه وسلم ) بە ڕێنمونی وئاینێکی ڕاست ودروستەوە ناردووە، تاوەکو سەری بخات وبەرزی بکاتەوە بەسەر تەواوی ئاینەکانی تردا، ھەرچەند موشریک وھاوەبەش پەیداکەرانیش پێیان ناخۆش بێت
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَىٰ تِجَـٰرَةٍۢ تُنجِيكُم مِّنْ عَذَابٍ أَلِيمٍۢ ﴿١٠﴾
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا وكاروكردەوەیان بە شەریعەتەكەی كردووە، ئایا رێنومایتان بکەم بۆ بازرگانییەک کە ڕزگارتان بکات لە سزای زۆر سەخت وبە ئازاری دۆزەخ؟ لاپەڕە ٢ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
تُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَتُجَـٰهِدُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ بِأَمْوَٰلِكُمْ وَأَنفُسِكُمْ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌۭ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿١١﴾
كنتم تعلمون ئەو بازرگانییە قازانجكەرەیش ئەوەیە باوەڕ بھێنن بە اللە تەعالا وپێغەمبەرەکەی وھەروەھا بە سەروەت وسامان وبە گیانتان لە پێناوی سەرخستنی رێبازەکەیدا تێبكۆشن، ھەر ئەمەش چاکتر وباشترە لەھەموو شتێک ئەگەر ئێوە بزانن، جا لەبەر ئەوە خێرا بكەن لەئەنجامدانی
يَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَيُدْخِلْكُمْ جَنَّـٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ وَمَسَـٰكِنَ طَيِّبَةًۭ فِى جَنَّـٰتِ عَدْنٍۢ ۚ ذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ ﴿١٢﴾
قازانجی ئەم بازرگانیەیش ئەوەیە اللە تەعالا لە گوناھەکانتان خۆش دەبێت وپاشانیش دەتانخاتە بەھەشتانێکەوە کە چەندەھا ڕووبار بە ژێریاندا دەڕوات ولەچەندان کۆشک وخانووی پاک وڕازاوەی بەھەشتەکانی عەدندا نیشتەجێتان دەکات، ئا ئەمەیە سەرکەوتن وسەرفرازی گەورە، كەهیچ سەركەوتن وسەرفرازییەك هاوشێوەی ئەو نییە
وَأُخْرَىٰ تُحِبُّونَهَا ۖ نَصْرٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ وَفَتْحٌۭ قَرِيبٌۭ ۗ وَبَشِّرِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿١٣﴾
قازانجێكی تری ئەم بازرگانییە نیعمەتێکی تره وحەزتان لێیەتی کە پەروەردگار پێتان ببەخشێت لە دونیادا ئەویش سەرخستن وسەرکەوتنێکە لە لایەن الله وە بێت وڕزگار کردنێکی نزیکیش (کە مەبەست پێی فەتح کردن وڕزگارکردنی شاری مەککەیە لەدەست بت پەرستەکانی قوڕەیش) جا - ئەی موحەممەد - موژدە بدە بە ئیمانداران بەسەركەوتن لە دونیا، وە سەركەوتنیش بەچوونە بەهەشت لەدواڕۆژدا
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُونُوٓا۟ أَنصَارَ ٱللَّهِ كَمَا قَالَ عِيسَى ٱبْنُ مَرْيَمَ لِلْحَوَارِيِّـۧنَ مَنْ أَنصَارِىٓ إِلَى ٱللَّهِ ۖ قَالَ ٱلْحَوَارِيُّونَ نَحْنُ أَنصَارُ ٱللَّهِ ۖ فَـَٔامَنَت طَّآئِفَةٌۭ مِّنۢ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ وَكَفَرَت طَّآئِفَةٌۭ ۖ فَأَيَّدْنَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ عَلَىٰ عَدُوِّهِمْ فَأَصْبَحُوا۟ ظَـٰهِرِينَ ﴿١٤﴾
ى ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوەو كار بە شەریعەتەكەی دەكەن، ببن بە پشتیوانی (ئاینەکەی) اللە تەعالا، ھەروەک چۆن عیسای کوڕی مەریەم وتی بە ھاوڕێ نزیکەکانی خۆی کێ پشتیوانی من دەبێت لە پێناو سەرخستنی ئاینی اللە تەعالادا؟ ھاوڕێ نزیکەکانیشی وتیان: ئێمەین پشتیوانی ئاینەکەی اللە تەعالا، جا کۆمەڵێک لە بەنی ئیسرائیل باوەڕیان ھێنا وکۆمەڵێکی تریشیان بێباوەڕ بوون، (پەروەردگاریش) دەفەرموێت: ئێمەیش یارمەتیدەر وپشتیوانی ئەوانە بووین کە باوەڕیان ھێنا لەبەرامبەر ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون، سەرەنجامیش پشتگیرییەکەی پەروەردگار سەرکەوت بەسەریاندا. لاپەڕە ٣ لە ٣ moc.hgelp