سەرەکیتەفسیرالجمعة (62)

تەفسیر الجمعة — Al-Jumu'a (62)

مەدەنی · 11 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ٱلْمَلِكِ ٱلْقُدُّوسِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَكِيمِ ﴿١﴾

ئەوەی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە بەپاک وبێگەردی تەسبیحات وزیکرو یادی اللە تەعالا دەکەن، (بەشێوەیەک لەژێر فەرمان ودەسەڵاتی ئەو زاتە پیرۆزە دەرناچن) ئەو خوایە پادشا ومەلیکێکی پاک وبێگەردە، وە زاڵ وبەدەسەڵاتە وهیچ كەسێك ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وزۆریش دانا وكاربەجێیە لەبەدیهێنان وشەریعەت وئەندازەگیریەكەیدا

هُوَ ٱلَّذِى بَعَثَ فِى ٱلْأُمِّيِّـۧنَ رَسُولًۭا مِّنْهُمْ يَتْلُوا۟ عَلَيْهِمْ ءَايَـٰتِهِۦ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلْكِتَـٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَإِن كَانُوا۟ مِن قَبْلُ لَفِى ضَلَـٰلٍۢ مُّبِينٍۢ ﴿٢﴾

ئەو پەرورەدگارەی کە لە ناو گەلێکی نەخوێندەواری وەک عەرەبدا پێغەمبەرێکی (وەک موحەممەدی) لە خۆیان بۆ ناردن، ئایەتەکانی قورئانیان بەسەردا دەخوێنێتەوە، کە (دڵ ودەروونیان) پاک دەکاتەوە لە ( بێباوەڕی وبت پەرستی ) وقورئان وسوننەت وداناییان فێر دەکات، ھەرچەند ئەوان پێشتر لە گومڕایی وسەرلێشێوانێکی ئاشکرادا بوون، پێشتر بتیان دەپەرست، وه خوێنی یەكتریان دەڕشت وسیلەی ڕەحم وخزمایەتیان دەبچڕاند

وَءَاخَرِينَ مِنْهُمْ لَمَّا يَلْحَقُوا۟ بِهِمْ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴿٣﴾

(ھەروەھا) ئەو پێغەمبەرەشی نارد بۆ لای عەرەب وگەلانێکی تریش کە ھێشتا نەگەشتوون پێی (واتە پێغەمبەر بۆ تەواوی گەلانی سەر زەوی نێرراوە، تاوەکو ڕەحمەت بێت بۆیان ) ئەو خودایە زاتێکی بەھێزی بەدەسەڵاته هیچ كەسێك ناتوانێت زاڵ ببێت بەسەریدا، وه زۆریش دانا وکار بەجێیه لە بەدیهێنان وشەریعەت وئەندازەگیریەكەیدا

ذَٰلِكَ فَضْلُ ٱللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ ﴿٤﴾

ئەو (پێغەمبەرایەتیەش) بەھرە وفەزلێکی اللە تەعالایە ئەیبەخشێت بەھەر کەسێک کە خۆی بیەوێت، ئەو زاتە خاوەن بەھرە وفەزڵێکی گەورەیە

مَثَلُ ٱلَّذِينَ حُمِّلُوا۟ ٱلتَّوْرَىٰةَ ثُمَّ لَمْ يَحْمِلُوهَا كَمَثَلِ ٱلْحِمَارِ يَحْمِلُ أَسْفَارًۢا ۚ بِئْسَ مَثَلُ ٱلْقَوْمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ ۚ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٥﴾

ه نموونەی ئەوانەی کە تەوراتیان درا بەسەردا (کە جولەکەکانن) پاشان وەفایان نەکرد لەگەڵ ئەو تەوراتە وکاریان پێ نەکرد، وەک نموونەی ئەو گوێدرێژە وایە کە باری کتێبی ھەڵگرتبێت (گوێدرێژێک کە باری کتێب وزانست وزانیاری بێت چ سودێکی ھەیە کەھیچی لێ تێ نەگات و کاری پێ نەکات) ئای چەند خراپە نموونەی ئەو گەلەی کە ئایەت وبەڵگەکانی اللە تەعالایان بەدرۆ خستەوەو باوەڕیان پێ نەکرد، پەرەوەردگاریش ڕێنموونی وھیدایەتی گەلی ستەم کاری (وەک جولەکە) ناکات. لاپەڕە ١ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قُلْ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ هَادُوٓا۟ إِن زَعَمْتُمْ أَنَّكُمْ أَوْلِيَآءُ لِلَّهِ مِن دُونِ ٱلنَّاسِ فَتَمَنَّوُا۟ ٱلْمَوْتَ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ ﴿٦﴾

صدقين - ئەی موحەممەد - بڵێ: ئەی ئەو کەسانەی لەسەر ئاینی جولەکەن ماونەتەوە لە پاش تەحریف كردنی، ئەگەر ئێوە باوەڕتان وایە ووا گومان دەبەن کە ئێوە تەنھا دۆست وخۆشەویستی اللە تەعالان نەک خەڵکی تر (جولەکە باوەڕیان وایە کە تەنھا خۆیان خۆشەویست وپشتیوانی اللە ن– وەک لە قورئاندا ھاتوە کە دەیان وت: نحن أبناء اللە وأحباؤە) جا گەر بڕواتان وایە دەی ئاواتخوازی مردن بن (تا بگەن بەبەھەشت) ئەگەر ڕاست دەکەن

وَلَا يَتَمَنَّوْنَهُۥٓ أَبَدًۢا بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ۚ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٧﴾

ئەو (جولەکانە) ھەرگیز ئاواتە خوازی مردن نابن، بەڵكو حەز دەكەن بە هەتا هەتایی بمێننەوە، ئەویش لەبەر ئەو (گوناھ وکارو کردەوە خراپانەی) کە کردویانەو دەستكاری تەوراتیان كردووە وگوڕیویانە، اللە تەعالا زاناو ئاگادارە بە ستەمکاران، هیچ شتێكی لا نهێنی وشاراوە نییه لە كاروكردەوەكانیان، وه پاداشتی هەموویشیان دەداتەوە

قُلْ إِنَّ ٱلْمَوْتَ ٱلَّذِى تَفِرُّونَ مِنْهُ فَإِنَّهُۥ مُلَـٰقِيكُمْ ۖ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَىٰ عَـٰلِمِ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَـٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٨﴾

بما كنتم تعملون - ئەی موحەمەد - بەو جولەكانە بڵێ: ئەو مەرگ ومردنەی کە لێی ھەڵدێن ودەترسن لێی، ئێستا بێت یان دواتر بێگومان ھەر پێتان دەگات و تووشتان دەبێت، وە پاشانیش دەگێڕێننەوە بۆ لای ئەو پەروەردگارەی کە زانایە بە ھەموو نھێنی وئاشکرایەک، ئەمجا ھەواڵتان دەداتێ وئاگادارتان دەکاتەوە لەو کارو کردەوە (ناپەسەندانەی) کە لە دونیا دەتانكرد، وه تۆڵەی هەموویتان لێ دەسێنێتەوە

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا نُودِىَ لِلصَّلَوٰةِ مِن يَوْمِ ٱلْجُمُعَةِ فَٱسْعَوْا۟ إِلَىٰ ذِكْرِ ٱللَّهِ وَذَرُوا۟ ٱلْبَيْعَ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌۭ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿٩﴾

خير ل كم إ نكنتم تعلمون ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە وكار بە شەرعەكەی دەكەن ئەگەر بانگدرا بۆ نوێژ لە ڕۆژی ھەینیدا (واتە: ئەو بانگەی کە وتاربێژ لەسەر مینبەر دانیشتوە بۆ وتار، چونکە لەسەردەمی پێغەمبەر دا (صلی اللە علیە وسلم) یەک بانگ دەدرا، بەڵام لەسەردەمی عوسمانی کوڕی عەفاندا کردی بە دوو بانگ ئەویش لەبەر فراوان بوونی مەدینە تاوەکو خەڵکی گوێیان لێ بێت وخۆیان ئامادە بکەن بۆ بانگی دووەم) جا ئێوەش خێرا بڕۆن بەدەم یاد وزیکری اللە تەعالا وواز لە کڕین وفرۆشتن بھێنن، (چونکە کڕین وفرۆشتن لەپاش بانگ دانەوە حەرامە) تاوەكو سەرقاڵتان نەكات لە گوێڕایەڵی كردنی فەرمانەكانی الله تەعالا، ئا ئەو وازهێنانە لە كڕین وفرۆشتن لە دوای بانگ بۆ نوێژی هەینی وڕۆیشتن بەدەم بانگەكەوە بۆ ئێوە خێرتر وچاکترە (لای پەروەردگارتان) ئەگەر ئێوە بزانن ئەوا گوێڕایەڵی فەرمانەكانی ئەو دەبوون. لاپەڕە ٢ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَإِذَا قُضِيَتِ ٱلصَّلَوٰةُ فَٱنتَشِرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ وَٱبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِ ٱللَّهِ وَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ كَثِيرًۭا لَّعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿١٠﴾

تفلحون جا کاتێک لە نوێژ بوونەوە وتەواو بوو، ئێوەش بڵاو ببنەوە بەسەر زەویدا (بۆ بازرگانی وکڕین وفرۆشتنی حەڵاڵ وبەجێهێنانی پێداویستیەكانتان) وداوای ڕزق وڕۆزی وفەزڵی اللە تەعالا بکەن لە ڕێگای بەدەستهێنانی ڕزق وڕۆزی حەڵاڵەوە، وە زۆر یاد وزیکری ئەو بکەن لەكاتی گەڕان بەدوای ڕزق وڕزۆیدا، گەڕان بەدوای ڕزق وڕۆزیدا یادی الله تەعالاتان لەبیر نەباتەوە تاوەکو ئەوەی پێتان خۆشە بە دەستی بهێنن وئەوەی لێی دەترسن رزگارتان لێی بێت

وَإِذَا رَأَوْا۟ تِجَـٰرَةً أَوْ لَهْوًا ٱنفَضُّوٓا۟ إِلَيْهَا وَتَرَكُوكَ قَآئِمًۭا ۚ قُلْ مَا عِندَ ٱللَّهِ خَيْرٌۭ مِّنَ ٱللَّهْوِ وَمِنَ ٱلتِّجَـٰرَةِ ۚ وَٱللَّهُ خَيْرُ ٱلرَّٰزِقِينَ ﴿١١﴾

ه جا ئەو کەسانە کاتێک کە قافڵەیەكی بازرگانی یان کارێکی بێھوودە وبێ سوودیان بینی دەوری تۆیان چۆڵ کرد لەناو مزگەوتدا - ئەی پێغەمبەر - وبەجێیان ھێشتیت کاتێک ڕاوەستابووی ووتارت بۆ دەدان، - ئەی موحەممەد- پێیان بڵی: ئەو خێر وفەزڵەی لای اللە تەعالایە زۆر باشتر و چاکترە لەو کارە بێھودە وبازرگانییەی کە بەدوایدا ڕاتان کرد، (بێگومانبن بە ڕاکردن وھەڵپەکردن نییە) چونکە اللە تەعالا باشترین ڕۆزی دەرانە. لاپەڕە ٣ لە ٣ moc.hgelp

فێربە · الجمعة — Al-Jumu'a

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان