سەرەکیتەفسیرالمنافقون (63)

تەفسیر المنافقون — Al-Munaafiqoon (63)

مەدەنی · 11 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

إِذَا جَآءَكَ ٱلْمُنَـٰفِقُونَ قَالُوا۟ نَشْهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُۥ وَٱللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّ ٱلْمُنَـٰفِقِينَ لَكَـٰذِبُونَ ﴿١﴾

ئەی موحەممەد - کاتێک کە دووڕووەکان ھاتن بۆ لا ت وئامادەی كۆڕ وكۆبوونەوەت بوون ووتیان: شایەتی دەدەین بەڕاستی کە تۆ پێغەمبەری خوایت، لە کاتێکدا اللە تەعالا دەزانێت کە تۆ بەڕاستی پێغەمبەری ئەویت، وە اللە تەعالا شایەتی ئەوەش دەدات کە بێگومان ئەو دووڕووانە درۆزنن، لەوەی بانگەشەی بۆ دەكەن كە دەڵێن لە ناخی دڵمانەوە شاهیدی دەدەین كە بێگومان تۆ پێغەمبەری خوایت

ٱتَّخَذُوٓا۟ أَيْمَـٰنَهُمْ جُنَّةًۭ فَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ إِنَّهُمْ سَآءَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿٢﴾

دووڕووەكان ئەو سوێندانەیان كه دەخوارد لەسەر بانگەشەكردنی باوەڕهێنانیان، کردیان بە قەڵغان وبەرگری بۆ خۆیان له كوشتن وبەدیلگرتن، و بەو ھۆیەوە بەربەستی خەڵکیان کرد لە رێبازی اللە تەعالا، بە بڵاوكردنەوەی شك وگومان وترس، بەڕاستی ئەوانە کارێکی خراپ و ناپەسەندیان کرد لە دووڕوویی وسوێندخواردنی درۆزنانە. ذلك بأن هم ءامنوا ثم كفروا فطبع عل قلوبهم فهم لا يفقهون

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ ءَامَنُوا۟ ثُمَّ كَفَرُوا۟ فَطُبِعَ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَفْقَهُونَ ﴿٣﴾

ئەو کارە خراپەشیان لەبەر ئەوە بوو کە سەرەتا (لە ڕواڵەتدا) باوەڕیان ھێنا پاشان (ئەمانە لە ناخیاندا) بێباوەڕ بوون، (بەم ھۆیەشەوە) اللە تەعالا مۆری بەدبەختی نا بەسەر دڵیاندا، (ئەوەشی کە سوودی ھەبێت بۆ ڕێنمونی وچاکبوونیان) ئەم دووڕووانە تێی ناگەن

۞ وَإِذَا رَأَيْتَهُمْ تُعْجِبُكَ أَجْسَامُهُمْ ۖ وَإِن يَقُولُوا۟ تَسْمَعْ لِقَوْلِهِمْ ۖ كَأَنَّهُمْ خُشُبٌۭ مُّسَنَّدَةٌۭ ۖ يَحْسَبُونَ كُلَّ صَيْحَةٍ عَلَيْهِمْ ۚ هُمُ ٱلْعَدُوُّ فَٱحْذَرْهُمْ ۚ قَـٰتَلَهُمُ ٱللَّهُ ۖ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ ﴿٤﴾

ئەی موحەممەد - کاتێک دەیانبینیت لەش وسیمایان سەرسامت دەکات (وا دەزانیت ئەمانە پیاو ماقوڵ وکەسی شیاون) وە کاتێکیش قسە دەکەن (ئەوەندە زمان لووس وڕەوانبێژن) تۆیش گوێیان بۆ دەگریت، وە لەبەر خاڵیەتی دڵیان لە باوەڕ بە اللە تەعالا (کاتێک لە مەجلیسی تۆدا دادەنیشن) ئەلێی تەختە داری ھەڵسپێرراون (کە ھیچ سوودیان پێ ناگەیەنێت)، ئەوەندەش دەترسێن کە اللە تەعالا نھێنیان ھەڵماڵێت وادەزانن ھەر بانگێک بکرێت وھەر شتێک بێتە پێشەوە دژی ئەوانە، دەی ئێوەش بزانن ئەوانە دوژمنن وخۆتانیان لێ بپارێزن ووریایان بن، اللە تەعالا بیانکوژێت (وە نەفرینیان لێ بێت) کە چۆن لە ڕێی ڕاست وباوەڕهێنان لا ئەدەن، لەگەڵ ڕوونی وئاشكرایی بەڵگه ونیشانەكانی؟!

وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا۟ يَسْتَغْفِرْ لَكُمْ رَسُولُ ٱللَّهِ لَوَّوْا۟ رُءُوسَهُمْ وَرَأَيْتَهُمْ يَصُدُّونَ وَهُم مُّسْتَكْبِرُونَ ﴿٥﴾

وە کاتێکیش بەو دووڕوانە بووترێت: وەرن با پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) داوای لێخۆش بوونتان بۆ بکات، سەرپێچی دەکەن وسەریان با دەدەن وگاڵتەیان پێ دێت، وە دەیان بینیت کە پشت ھەڵدەکەن ولەبەر خۆ بەزل زانینیان پێیان عەیب ونەنگی یە (بۆ شتێکی وا بێنە لای پێغەمبەر). لاپەڕە ١ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

سَوَآءٌ عَلَيْهِمْ أَسْتَغْفَرْتَ لَهُمْ أَمْ لَمْ تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ لَن يَغْفِرَ ٱللَّهُ لَهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْفَـٰسِقِينَ ﴿٦﴾

بۆ ئەوانە وەک یەک وایە داوای لێخۆشوونیان بۆ بکەیت یان بۆیان نەکەیت (چونکە ئەوان بەردەوامن لەسەر نیفاق ودووڕوویی خۆیان) وە ھەرگیز اللە تەعالا لێیان خۆش نابێت، وە پەروەردگاریش ڕێنمونی گەلی تاوانبار ولە سنوور دەرچووی (وەک ئەوانە) ناکات

هُمُ ٱلَّذِينَ يَقُولُونَ لَا تُنفِقُوا۟ عَلَىٰ مَنْ عِندَ رَسُولِ ٱللَّهِ حَتَّىٰ يَنفَضُّوا۟ ۗ وَلِلَّهِ خَزَآئِنُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَلَـٰكِنَّ ٱلْمُنَـٰفِقِينَ لَا يَفْقَهُونَ ﴿٧﴾

ئەوانە کەسانێکن دەڵێن: ھیچ مەبەخشن بەوانەی (موھاجیرن) ولە دەوری پێغەمبەرن (صلی اللە علیە وسلم)، لە هەژاران وعەرەبە دەشتەكییەكانی دەوروبەری مەدینە تاوەکو (ماندوو دەبن) وبڵاوەی لێ دەکەن، (ئەوانە نازانن!!) ھەرچی گەنجینەکانی زەوی وئاسمانە موڵکی اللە تەعالایە، ڕزق وڕۆزی هەركەسێك خۆی بیەوێت لەبەندەكانی لێی دەدات، بەڵام دووڕووەکان (لەبەر دەروونی نەخۆشیان) ھیچ تێناگەن و نافامن كە هەرچی گەنجینەكانی ڕزق وڕۆزییە بەدەستی الله تەعالایه

يَقُولُونَ لَئِن رَّجَعْنَآ إِلَى ٱلْمَدِينَةِ لَيُخْرِجَنَّ ٱلْأَعَزُّ مِنْهَا ٱلْأَذَلَّ ۚ وَلِلَّهِ ٱلْعِزَّةُ وَلِرَسُولِهِۦ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَلَـٰكِنَّ ٱلْمُنَـٰفِقِينَ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٨﴾

عەبدوڵڵای کوڕی ئوبەیی كە سەری دووڕووەكان بوو ودەڵێت: سوێند بێت ئەگەر گەڕاینەوە بۆ مەدینە بەھێز ودەسەڵاتدارەکانمان (مەبەستیان خۆیان بوو) لا واز وسەر شۆڕەکان (مەبەستیان پێی ئیمانداران بوو) دەردەکەن لە شار، ئەو دووڕووانە نازانن کە عیززەت ودەسەڵات ھەر شایستەی اللە تەعالا وپێغەمبەرەکەی وئیماندارانە

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تُلْهِكُمْ أَمْوَٰلُكُمْ وَلَآ أَوْلَـٰدُكُمْ عَن ذِكْرِ ٱللَّهِ ۚ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَـٰسِرُونَ ﴿٩﴾

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە الله تەعالا وبە شەریعەتەكەی ئەو كاردەكەن، ماڵ ومناڵتان لە نوێژ وفەرزەكانی تری ئیسلام ویادی اللە تەعالا غافڵ وبێئاگاتان نەکەن (وەک دووڕووەکان) جا ھەر کەسانێک لەیادی اللە بێئاگا ببن ئەوە ھەر خۆیان خەسارۆمەندن، خۆیان وماڵ و منداڵیان خەسارۆمەندی ڕۆژی قیامەت كردووە

وَأَنفِقُوا۟ مِن مَّا رَزَقْنَـٰكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِىَ أَحَدَكُمُ ٱلْمَوْتُ فَيَقُولَ رَبِّ لَوْلَآ أَخَّرْتَنِىٓ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ قَرِيبٍۢ فَأَصَّدَّقَ وَأَكُن مِّنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ ﴿١٠﴾

دەی کەواتە ببەخشن لە پێناوی اللە دا لەوەی پێمان بەخشیون وڕۆزیمان داون، پێش ئەوەی مردن بگات بە یەکێکتان ویەخەی بگرێت، لاپەڕە ٢ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر پاشان بڵێت: ئەی پەروەردگارم خۆزگە مردنی منت بۆ ماوەیەکی نزیک دوادەخست ئەوسا ماڵم دەبەخشی ودەچوومە ڕیزی پیاوچاکانەوە، ئەوانەی كار وكردەوە چاكەكانیان ئەنجامداوه

وَلَن يُؤَخِّرَ ٱللَّهُ نَفْسًا إِذَا جَآءَ أَجَلُهَا ۚ وَٱللَّهُ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ ﴿١١﴾

(ئەوە خۆزگەیەکە جێ بەجێ ناکرێت) چونکە ھەرکەس ڕۆژی تەواو بوو ھەرگیز اللە تەعالا دوای ناخات، وە خوایش زۆر بە ئاگایە بەو کارو کردەوانەی کە ئێوە دەیکەن وهیچی لا نهێنی وشاراوە نییه، وە پاداشتی چاكه وخراپەتان دەداتەوە. لاپەڕە ٣ لە ٣ moc.hgelp

فێربە · المنافقون — Al-Munaafiqoon

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان