يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۖ لَهُ ٱلْمُلْكُ وَلَهُ ٱلْحَمْدُ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ ﴿١﴾
ئەوەی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە بەپاک وبێگەردی تەسبیحات وزیکرو یادی اللە تەعالا دەکەن، (بەشێوەیەک لەژێر فەرمان ودەسەڵاتی اللە دەرناچن) ئەو پەروەردگارەی کە خاوەنی ھەموو موڵکێکە وھەموو ستایشێک شایستەی ئەوە، ھەر ئەویش دەسەڵاتدارە بەسەر ھەموو شتێکدا وهیچ شتێك دەسەوسانی ناكات
هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَكُمْ فَمِنكُمْ كَافِرٌۭ وَمِنكُم مُّؤْمِنٌۭ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ﴿٢﴾
ئەی خەڵكینە - اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە (لە نەبوون) ئێوەی بەدیھێناوە، ئەمجا ھەتانە بێباوەڕە وسەرەنجامی ئاگری دۆزەخە، وە ھەشتانە باوەڕدارە وسەرەنجامی بەهەشته، اللە تەعالا بینایە بە ھەر کار وکردەوەیەک کە دەیکەن، وە هیچ كار وكردەوەیەكی ئێوەی لا نهێنی وشاراوە نییه وپاداشتان دەداتەوە لەسەری
خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ وَصَوَّرَكُمْ فَأَحْسَنَ صُوَرَكُمْ ۖ وَإِلَيْهِ ٱلْمَصِيرُ ﴿٣﴾
اللە تەعالا لەسەر بنچینەی حەق وڕاستی ئاسمانەکان وزەوی بەدیھێناوە وبەبێ هوودە بەدی نەهێناون، لە جوانترین شێوەدا وێنە وڕوخساری ئێوەی نەخشاندوە، بەناشیرینی ئێوەی نە نەخشاندووە، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا سەرئەنجام وگەڕانەوەش ھەر بۆ لای ئەوە، پاداشتی كاروكردەوەتان دەداتەوە، ئەگەر چاكتان كردبێت بە بەهەشت پاداشتان دەداتەوە، وه ئەگەر خراپیشتان كردبێت بەئاگری دۆزەخ تۆڵەتان لێ دەسێنێتەوە
يَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَيَعْلَمُ مَا تُسِرُّونَ وَمَا تُعْلِنُونَ ۚ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ ﴿٤﴾
ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدایە اللە تەعالا – ورد ودرشت ھەمووی – دەزانێت، وە زانایە بەوەی دەیشارنەوە (لەناخی خۆتاندا یان لەبەر چاوی خەڵکی) وە بەوەشی ئاشکرای دەکەن، دیسان اللە تەعالا زانایە بەوەشی لەدڵ ودەروون وسینەتاندایە لە چاكه وخراپە دەیشارنەوە، هیچ شتێكی لا نهێنی وشاراوه نییه
أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَبَؤُا۟ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن قَبْلُ فَذَاقُوا۟ وَبَالَ أَمْرِهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ ﴿٥﴾
ئەی بتپەرست وموشریكینە - ئایا ھەواڵی ئەو گەل وھۆزانەی پێشینتان پێ نەگەیشتوە کە بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا، وەك گەلی نوح وگەلی عاد وگەلی سەمود، وە گەلانی تریش، چۆن پەروەردگار سزای دان (لە دونیادا) چەشتیان تۆڵەی کار وکردەوەی خۆیان؟ لە قیامەتیشدا سزای زۆر سەختیان بۆ ھەیە، بەڵێ هەواڵی ئەوانتان پێگەیشت، دەی كەواتە پەند وئامۆژگاریان لێوەربگرن وتەوبە بكەن وبگەڕێنەوە بۆلای اللە تەعالا پێش ئەوەی ئەوەی بەسەر ئەواندا هات بەسەر ئێوەشدا بێت
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُۥ كَانَت تَّأْتِيهِمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَـٰتِ فَقَالُوٓا۟ أَبَشَرٌۭ يَهْدُونَنَا فَكَفَرُوا۟ وَتَوَلَّوا۟ ۚ وَّٱسْتَغْنَى ٱللَّهُ ۚ وَٱللَّهُ غَنِىٌّ حَمِيدٌۭ ﴿٦﴾
ئەو سزایەش تووشیان هات بە هۆی ئەوەی کاتێک کە پێغەمبەرەکانی خۆیان بە بەڵگە ونیشانەی ڕوونەوە ھاتن بۆ لایان (بە گاڵتە کردن وڕابواردنێکەوە) وتیان: ئایا مرۆڤێک ھاتووە بۆ ئەوەی ڕێنمونیمان بکات!! لە ئەنجامدا بێباوەڕ بوون وپشتیان ھەڵکرد (لە ئاینی اللە تەعالا)، پەروەردگاریش هیچ زیانی نەكرد وبێنیاز بوو لەباوەڕ و تاعەت وگوێڕایەڵی ئەوان، چونكە تاعەت وگوێرایەڵی ئەوان هیچ بۆ الله تەعالا زیاد ناكات وسوودی پێ ناگەیەنێت، بێگومان اللە تەعالا دەوڵەمەندە وهیچ پێویستی بە بەندەكانی نییە، وە گوفتار وكرداری شایستەی سوپاسگوزارییە. لاپەڕە ١ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
زَعَمَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَن لَّن يُبْعَثُوا۟ ۚ قُلْ بَلَىٰ وَرَبِّى لَتُبْعَثُنَّ ثُمَّ لَتُنَبَّؤُنَّ بِمَا عَمِلْتُمْ ۚ وَذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌۭ ﴿٧﴾
بێباوەڕان، ئەوانەی باوەڕیان نییە به الله تەعالا، وا دەزانن کە زیندوو ناکرێنەوە (پاش مردنیان) - ئەی موحەممەد- بەوانە بڵێ كە نكۆڵی لە زیندووبونەوە دەكەن: بەڵێ سوێند بە پەروەردگارم لە ڕۆژی قیامەتدا زیندوو دەکرێنەوە وپاشانیش ھەواڵتان پێ دەدرێ بەو کارو کردەوانەی لە دونیا کردووتانە، ئەم زیندووكردنەوە بۆ خوا کارێکی زۆر ئاسانە، ئەو زاتەی لەسەرەتاوە ئێوەی بەدیهێناوە دەسەڵاتی ئەوەیشی هەیه جارێكی تر پاش مردن زیندووتان بكاتەوە بۆ لێپریسنەوە وپاداشت دانەوە
فَـَٔامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَٱلنُّورِ ٱلَّذِىٓ أَنزَلْنَا ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ ﴿٨﴾
ئەی خەڵکینە - جا ئیتر باوەڕ بھێنن بە اللە تەعالا وبە پێغەمبەرەکەی وبەو نوور وڕوناکییەی کە (قورئانە) ودامان بەزاندووه بۆ سەر پێغەمبەرەکەمان، پەروەردگاریش ئاگادارە بەو کار وکردەوانەی کە دەیکەن، وە ھیچ شتێکی لە کاروکردەوەتانی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە لەسەری
يَوْمَ يَجْمَعُكُمْ لِيَوْمِ ٱلْجَمْعِ ۖ ذَٰلِكَ يَوْمُ ٱلتَّغَابُنِ ۗ وَمَن يُؤْمِنۢ بِٱللَّهِ وَيَعْمَلْ صَـٰلِحًۭا يُكَفِّرْ عَنْهُ سَيِّـَٔاتِهِۦ وَيُدْخِلْهُ جَنَّـٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۚ ذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ ﴿٩﴾
ئەی پێغەمبەر - باسی ئەو ڕۆژە بکە کە اللە تەعالا ھەمووتان کۆ دەکاتەوە، تاوەکو پاداشتی کارو کردەوەکانتان بداتەوە، ئەو ڕۆژەیە کە زیانباری بۆ بێباوەڕان و ستەمکارانە، باوەڕداران دەبنە میراتگری بەھەشت لەبری خەڵکانی دۆزەخ، وە بێباوەڕانیش دەبنە میراتگری دۆزەخ لەبری خەڵکانی بەھەشت، جا ھەرکەس باوەڕ بە اللە تەعالا بھێنێت وکار وکردەوەی چاک بکات ئەوە پەروەردگار گوناھەکانی دەسڕێتەوە ولێی خۆش دەبێت ودەیشیخاتە باخ وباخاتی بەھەشتێکەوە کە ڕوبارگەلێکی زۆریان بە ژێردا دەڕوات، وە بە هەمیشەیی وھەتا ھەتایی لەم بەھەشتانەدا دەمێننەوە، وە ھەرگیز لێی دەرناچن، ئا ئەوەیە سەرکەوتن وسەرفرازی زۆر گەورە، ھیچ سەرکەوتن وسەرفرازییەک ھاوشێوەی ئەو سەرکەوتن وسەرفرازییەی بەھەشت نییە
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَآ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلنَّارِ خَـٰلِدِينَ فِيهَا ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ ﴿١٠﴾
ئەوانەشی کە بێباوەڕ بوون بە الله تەعالا وئەو ئایەت وبەڵگەو نیشانانەی دامان بەزاند بۆ پێغەمبەرەكەمان بەدرۆیان زانی، ئا ئەوانە ھاورێ وھاودەمی ئاگری دۆزەخن بە ھەتا ھەتایی، کە سەرەنجامێکی زۆر خراپە
مَآ أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۗ وَمَن يُؤْمِنۢ بِٱللَّهِ يَهْدِ قَلْبَهُۥ ۚ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ ﴿١١﴾
ھەر بەڵاو ناخۆشییەکیش بێت (بۆ ماڵ ومنداڵی مرۆڤ) بێ فەرمان وبڕیاری اللە تەعالا نابێت، جا ھەرکەسێک باوەڕی تەواو بھێنێت بە اللە تەعالا ئەویش دڵی ڕێنمونی دەکات ودایدەمەزرێنێت لەسەر ئیمان (بەشێوەیەک ھەموو بەڵاو موسیبەتێک بە تاقیکردنەوەی ئەو دەزانێت) پەروەردگاریش بە ھەموو شتێک زانایە وهیچ شتێكی لا نهێنی وشاراوه نییه
وَأَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُوا۟ ٱلرَّسُولَ ۚ فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَإِنَّمَا عَلَىٰ رَسُولِنَا ٱلْبَلَـٰغُ ٱلْمُبِينُ ﴿١٢﴾
گوێڕایەڵی اللە تەعالا بکەن وفەرمان بەرداری پێغەمبەریش بن، جا ئەگەر پشتتان ھەڵکرد وگۆێڕایەڵی پێغەمبەر نەبوون، ئەوە تاوانەکەی لە ئەستۆی خۆتانە، چونکە ئەوەی لە سەر پێغەمبەرەکەی ئێمەیە تەنھا گەیاندنی ڕوون وئاشکرای پەیامەکەیەتی، پێغەمبەر ئەوەی فەرمانی پێکرابوو بیگەیەنێت پێی گەیاندن وئەرکی خۆی بەجێھێنا. لاپەڕە ٢ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
ٱللَّهُ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ ﴿١٣﴾
اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە ھیچ پەرستراوێکی بەهەق نییە جگە لە ئەو، دەی کەواتە باوەڕداران لە ھەموو کاروبارێکتاندا تەنھا پشت بە اللە تەعالا ببەستن وداوای یارمەتیش تەنها ھەر لە ئەو بکەن. و
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّ مِنْ أَزْوَٰجِكُمْ وَأَوْلَـٰدِكُمْ عَدُوًّۭا لَّكُمْ فَٱحْذَرُوهُمْ ۚ وَإِن تَعْفُوا۟ وَتَصْفَحُوا۟ وَتَغْفِرُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ ﴿١٤﴾
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا وکار بە شەریعەتەکەی دەکەن ھەندێک لە ژن ومناڵەکانتان دوژمنتانن بەوەی سەرقاڵتان دەکەن لەنەکردنی یادی اللە تەعالا وساردتان دەکەنەوە لە جیھاد کردن لە پێناوی ئەودا، جا ئێوەش وریا بن وخۆتان بپارێزن کارتان لێ نەکەن (لە خۆشەویستی ناشەرعی بۆیان) جا ئەگەر چاوپۆشی لەھەڵەیان بکەن وواز لە ئازاردانیان بھێنن ولێیان خۆش بن، ئەوە بێگومان اللە تەعالایش زۆر لێبووردە ومیھرەبانە ولە گوناھ وتاوانی ئێوە خۆش دەبێت، چونکە پاداشت دانەوە لەجۆری ئەو کارەیە ئەنجام دەدرێت
إِنَّمَآ أَمْوَٰلُكُمْ وَأَوْلَـٰدُكُمْ فِتْنَةٌۭ ۚ وَٱللَّهُ عِندَهُۥٓ أَجْرٌ عَظِيمٌۭ ﴿١٥﴾
بێگومان ماڵ ومناڵتان ھۆکاری تاقیکردنەوەن بۆ ئێوە (بەو مانایە ماڵ ومنداڵ ئەگەر خراپ بن مرۆڤ بەرەو تاوان دەبەن، یان جاری وا ھەیە مرۆڤ لە پێناو ماڵ ومنداڵیدا تووشی کاسبی حەرام دەبێت) لە کاتێکدا اللە تەعالا پاداشتی زۆر گەورەی لایە، كە بەهەشتی نەبڕاوەیە، (ئاگادار بن بەھۆی ماڵ ومنداڵتانەوە فریوو نەخۆن کە بێ فەرمانی پەروەردگار بکەن)
فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ مَا ٱسْتَطَعْتُمْ وَٱسْمَعُوا۟ وَأَطِيعُوا۟ وَأَنفِقُوا۟ خَيْرًۭا لِّأَنفُسِكُمْ ۗ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِۦ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ ﴿١٦﴾
جا تەقوای خوا بکەن ولە اللە تەعالا بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە ڕیگرییەکانی، چەندێک لە تواناتاندا ھەیە، ببیستن وگوێڕایەڵی اللە تەعالا وپێغەمبەرەکەی بن، وە ببەخشن لە پێناو اللە تەعالادا بەو ماڵ وسەروەت وسامانەی ئەو پێی بەخشیون، چونکە دەبێتە مایەی خێر وخۆشی بۆتان لە ڕۆژی دوایدا، جا ھەرکەسێک پارێزراو بێت لە بەخیلی وڕژدی دەروونی خۆی، ئا ئەوانە سەرفراز وسەرکەوتوون
إِن تُقْرِضُوا۟ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًۭا يُضَـٰعِفْهُ لَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۚ وَٱللَّهُ شَكُورٌ حَلِيمٌ ﴿١٧﴾
ئەگەر قەرز بدەن بە اللە تەعالا بە قەرزێکی چاک، بەوەی لە پێناوی ئەودا بیبەخشن، ئەویش لە (رۆژی دواییدا) چەند بەرامبەری دەکات بۆتان، ھەر چاکەیەک بە دە چاکە وبە حەوت سەد چاکە وزیاتریش لەوە پاداشتان دەداتەوە، وە لێشتان خۆش دەبێت، اللە تەعالا سوپاسگوزارە ولەسەر کاروکردەوەیەکی کەم پاداشتێکی زۆری بەندەکانی دەداتەوە، وە لەسەرخۆیە ولێشتان خۆش دەبێت، (پاداشتی ئەوانە دەداتەوە کە چاکەیان کردوە وپەلەش ناکات لە تۆڵە سەندنەوە لەو کەسانەی سەرپێچی ئەویان کردوە)
عَـٰلِمُ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَـٰدَةِ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴿١٨﴾
ئەو زاتە زانایە بە ھەموو نھێنی وئاشکراکان، ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە، خوایەکی بەھێز وبەدەسەڵاتە وھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە زۆر دانا وکاربەجێیە لە بەدیھێنان وشەریعەت وئەندازەگێرییەکەیدا. لاپەڕە ٣ لە ٣ moc.hgelp