يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ إِذَا طَلَّقْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَطَلِّقُوهُنَّ لِعِدَّتِهِنَّ وَأَحْصُوا۟ ٱلْعِدَّةَ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ رَبَّكُمْ ۖ لَا تُخْرِجُوهُنَّ مِنۢ بُيُوتِهِنَّ وَلَا يَخْرُجْنَ إِلَّآ أَن يَأْتِينَ بِفَـٰحِشَةٍۢ مُّبَيِّنَةٍۢ ۚ وَتِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ ۚ وَمَن يَتَعَدَّ حُدُودَ ٱللَّهِ فَقَدْ ظَلَمَ نَفْسَهُۥ ۚ لَا تَدْرِى لَعَلَّ ٱللَّهَ يُحْدِثُ بَعْدَ ذَٰلِكَ أَمْرًۭا ﴿١﴾
ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئەگەر خۆت ویستت یان كەسانێك لە ئوممەتەکەت ویستیان ژنەكانیان تەڵاق بدەن با لەکاتی دیاری کراوی خۆیدا تەڵاقیان بدەن (واتە ئەو کاتەی ئافرەت لە سوڕی مانگانە پاک بووەتەوە، وە لەو پاکیەیشیدا پیاو نەچووبێتە لای)، پاشان عیددەی (ژنەکانتان) بە وردی بژمێرن، بۆ ئەوەى بتوانن ئافرەتەکانتان بگەڕێننەوە ئەگەر ویستتان، وە لە اللە تەعالا بترسن بە جێبەجێکردنی فەرمانەکانى وخۆ بەدوورگرتن لە نەهی لێکراوەکانى، وە لەپاش تەڵاقدانیان ئەو ژنانە دەرمەکەن تا عیددەکانیان تەواو دەبێت، وە با ئەو ژنانەش لە ماڵەکانیان دەرنەچن (چونکە لەو ماوەیەدا مافی مانەوەی لەماڵدا لەسەر مێردەکەیەتی) مەگەر کاتێک کە کارێکی خراپ ونەشیاو ئەنجام بدەن (وەک زینا وکاری نەشیاوی تر، ئەو کاتە ئەگەر وابوو با بچێتە لای مەحرەمێکی خۆی) ئا ئەوە سنووری اللە تەعالایە لەبارەی تەڵاقەوە، جاھەر کەسێک سنووری ئەو ببەزێنێت ئەوە ستەمی لە خۆی کردووە، چونكە بە دەستی خۆی خۆی تووشی هەلاكەت كردووە بە هۆی سەرپێچی كردنی فەرمانەكانی خوای پەروەردگار، جا تۆ چوزانیت دوای تەڵاقدان چی ڕوو دەدات، پێ دەچێت پەروەردگار کارێکی وا پێش بھێنێت ئەو ژن ومێردە لەو ناتەباییەی نێوانیان پەشیمان ببنەوە، لەبەر ئەوە ئەگەر تەڵاقێکی وا ڕوویدا با لەماڵەکانی خۆیان بمێننەوە ودەرنەچن. فإذا بلغن أجلهن فأمسكوهن بمعروف أو فارقوهن بمعروف وأشهدواذوى عدل منكم وأقيموا
فَإِذَا بَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمْسِكُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ أَوْ فَارِقُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍۢ وَأَشْهِدُوا۟ ذَوَىْ عَدْلٍۢ مِّنكُمْ وَأَقِيمُوا۟ ٱلشَّهَـٰدَةَ لِلَّهِ ۚ ذَٰلِكُمْ يُوعَظُ بِهِۦ مَن كَانَ يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ ۚ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يَجْعَل لَّهُۥ مَخْرَجًۭا ﴿٢﴾
جا ئەگەر گەیشتنە ماوەی دیاری کراوی خۆیان (پاش یەک یان دوو تەڵاق) ئەوسا یان بەباشی بیانھێننەوە بۆ لای خۆتان یان لێیان جیاببنەوە بەباشی (وە ماف ومارەیی خۆیانیان بدەنێ بە بەبێ زوڵم لێکردنیان) بۆ ئەم مەبەستەش (جا چی گەرانەوەیان بێت یان تەڵاقدانیان بێ بەیەکجاری) دوو کەسی دادگەر لە خۆتان بگرن بە شاھید، ئێوەش ئەی شاھیدەکان لەبەر ڕەزامەندی اللە تەعالا ئەو شاھیدیە بەڕێکوپێکی ئەنجام بدەن، ئەوەشی باسکرا ئامۆژگارییە بۆ کەسێک کە باوەڕی بە اللە تەعالا وڕۆژی دوایی ھەبێت، جا ھەرکەسێک لە پەروەردگار بترسێت فەرمانەكانی بەجێ بهێنێت ودووریش بكەوێتەوە لەڕێگریەكانی، بێگومان ئەو دەروویی خێری لێدەکاتەوە
وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ ۚ وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُۥٓ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بَـٰلِغُ أَمْرِهِۦ ۚ قَدْ جَعَلَ ٱللَّهُ لِكُلِّ شَىْءٍۢ قَدْرًۭا ﴿٣﴾
لكل شىء قدرا وە لە جێگایەکەوە ڕزق وڕۆزی ئەدات کە خۆیشی حسابی بۆ نەکردبێت، جا ھەرکەسیێک پشت وپەنای اللە تەعالا بێت ئەوە تەنھا ئەوی بەسە (کە پشتیوانی بێت) چونکە بەڕاستی اللە تەعالا فەرمانی لەسەر ھەرچی دابێت بەئەنجامی ئەگەیەنێت، وە هیچ شتێك دەسەوسانی ناكات، بێگومان پەروەردگار بۆ ھەموو شتێک نەخشەیەکی دیاری کراوی داناوە کە (جێ بەجێ بکرێت)، بۆ تەنگانه وناڕەحەتی قەدەرێكی هەیە، بۆ كاتی ئاسایی وخۆشگوزەرانیش قەدەرێكی تری هەیە، بۆیە نه تەنگانە بۆ هەمیشە لەگەڵ مرۆڤدایە، نه خۆشگوزەرانیش بەردەوامه تا سەر. لاپەڕە ١ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَٱلَّـٰٓـِٔى يَئِسْنَ مِنَ ٱلْمَحِيضِ مِن نِّسَآئِكُمْ إِنِ ٱرْتَبْتُمْ فَعِدَّتُهُنَّ ثَلَـٰثَةُ أَشْهُرٍۢ وَٱلَّـٰٓـِٔى لَمْ يَحِضْنَ ۚ وَأُو۟لَـٰتُ ٱلْأَحْمَالِ أَجَلُهُنَّ أَن يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ ۚ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يَجْعَل لَّهُۥ مِنْ أَمْرِهِۦ يُسْرًۭا ﴿٤﴾
ئەو ئافرەتانەی بێ ئومێد بوونە لە کەوتنە سوڕی مانگانەوە (واتە لەبەر پیری ناکەونە حەیزەوە) جا ئەگەر (لە زانینی عیددەیان) کەوتنە گومان و دوودڵییەوە ئەوا عیددەیان سێ مانگە، ھەروەھا ئەوانەشی (لەبەر منداڵیان) کە ھێشتا نەکەوتوونەتە سوڕی مانگانەوە ئەوانیش عیددەیان ھەر سێ مانگە، وە ئەو ئافرەتانەشی کە سکیان پڕە عیددەیان ئەو کاتەیە کە منداڵەکەیان دەبێت، جاھەر کەسێک لە اللە تەعالا بترسێت، بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی ئەوە پەروەردگار کارەكانی بۆ فەراهەم دێنێت، وە هەموو تەنگانه وناڕەحەتییەكی بۆ ئاسان دەكات
ذَٰلِكَ أَمْرُ ٱللَّهِ أَنزَلَهُۥٓ إِلَيْكُمْ ۚ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يُكَفِّرْ عَنْهُ سَيِّـَٔاتِهِۦ وَيُعْظِمْ لَهُۥٓ أَجْرًا ﴿٥﴾
ئەوەی باسکرا لە (حوکمی تەڵاق وعیددە وگەڕاندنەوەی ژنان) فەرمانی اللە تەعالایە بۆ ئێوەی دابەزاندوون - ئەی باوەڕداران - تاوەكو كاری پێ بكەن، جا ھەر کەسێکیش لەو بترسێت، فەرمانەكانی بەجێ بهێنێت ودووریش بكەوێتەوە لە ڕێگرییەكانی، پەروەردگار لە گوناھەکانی خۆش دەبێت، لە دواڕۆژدا وپاداشتی زۆر گەورەشی پێ دەداتەوە، كه بەهەشتی پان وبەرین ونیعمەتی نەبڕاوەی هەمیشەییه
أَسْكِنُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ سَكَنتُم مِّن وُجْدِكُمْ وَلَا تُضَآرُّوهُنَّ لِتُضَيِّقُوا۟ عَلَيْهِنَّ ۚ وَإِن كُنَّ أُو۟لَـٰتِ حَمْلٍۢ فَأَنفِقُوا۟ عَلَيْهِنَّ حَتَّىٰ يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ ۚ فَإِنْ أَرْضَعْنَ لَكُمْ فَـَٔاتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ ۖ وَأْتَمِرُوا۟ بَيْنَكُم بِمَعْرُوفٍۢ ۖ وَإِن تَعَاسَرْتُمْ فَسَتُرْضِعُ لَهُۥٓ أُخْرَىٰ ﴿٦﴾
ى تعاسرتم فسترضع له أخر - ئەی پیاوان - ئەو ژنانەی کە تەڵاق دراون وتەڵاقێک یان دوانیان ماوە، لەو جێگاو شوێنەی کە خۆتان نیشتەجێن ئەوانیش نیشتەجێ بکەن بە پێی توانا ودەسەڵاتی خۆتان، چونكە الله تەعالا داوای شتێكتان لێ ناكات كە لەتواناتاندا نەبێت، زەرەرو زیانیان پێ مەگەیەنن لە دابین كردنی شوێنی مانەوە وخەرجی ڕۆژانەیان، وە تەنگیان پێ ھەڵ مەچنن جا ئەگەر ئەو ژنانە سکپڕ ودووگیان بوون (ئەگەر سێ تەڵاقیش درابن) ئەوە خەرجیان بکێشن تا ئەو کاتەی سکەکەیان دادەنێن ومنداڵەکەیان دەبێت، لەپاشان ئەگەر شیریان دا بە منداڵەکانتان ئەوە ماف وکرێی خۆیانیان بدەنێ، دەشکرێت بە شێوەیەکی جوان لە نێوان خۆتاندا ڕێک بکەون (لەسەر بەخێوکردنی ئەو منداڵە)، ئەگەر پیاوەكە ئەو كرێ وخەرجییەی نەدەدا كە ژنەكە داوای دەكات وڕێك نەکەوتن لە نێوان یەکدا، ئەوە دەکرێت پیاوەكە ژنێکی تر بە كرێ بگرێت تاوەكو شیر بدات بە منداڵەکە وبە خێوی بکات
لِيُنفِقْ ذُو سَعَةٍۢ مِّن سَعَتِهِۦ ۖ وَمَن قُدِرَ عَلَيْهِ رِزْقُهُۥ فَلْيُنفِقْ مِمَّآ ءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ ۚ لَا يُكَلِّفُ ٱللَّهُ نَفْسًا إِلَّا مَآ ءَاتَىٰهَا ۚ سَيَجْعَلُ ٱللَّهُ بَعْدَ عُسْرٍۢ يُسْرًۭا ﴿٧﴾
ئەو کەسەی کە دەوڵەمەندە واللە تەعالا سەروەت وسامانی پێداوە با بە گوێرەی دەوڵەمەندییەکەی خۆی ببەخشێت (بە ژنە تەڵاقدراوەکان لەگەڵ منداڵە شیرە خۆرەکان) ئەو کەسەشی ھەژار ودەست کورت بوو، با بەگوێرەی ئەوەی پەروەردگار پێی داوە ببەخشێت، چونکە اللە تەعالا داوای ماڵ بەخشین ناکات بە گوێرەی ئەوە نەبێت کە پێی بەخشیوە، بێگومان پەروەردگار پاش ھەموو تەنگانەو ناخۆشییەک شادی ودەرووی خێر دەکاتەوە. وكأين من قرية عتت عن أمر ربها ورسله فحاسبنها حسابا شديدا وعذ بنها عذابا نكرا
وَكَأَيِّن مِّن قَرْيَةٍ عَتَتْ عَنْ أَمْرِ رَبِّهَا وَرُسُلِهِۦ فَحَاسَبْنَـٰهَا حِسَابًۭا شَدِيدًۭا وَعَذَّبْنَـٰهَا عَذَابًۭا نُّكْرًۭا ﴿٨﴾
زۆرێک لە شارو گوندنشینەکان (لە گەلانی پێشوو) لە فەرمانی اللە تەعالا وپێغەمبەرەکانیان یاخی بوون، ئێمەش لێپرسینەوەیەکی توندمان لەگەڵ کردن وسزای زۆر سەخت ودژواریشمان دان لە دونیا ودواڕۆژدا. لاپەڕە ٢ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر فذاقت وبال أمرها وكان عقبةأمرها خسرا
فَذَاقَتْ وَبَالَ أَمْرِهَا وَكَانَ عَـٰقِبَةُ أَمْرِهَا خُسْرًا ﴿٩﴾
ئیتر ئاکامی کردەوە ناپەسەندەکانی خۆیانیان چەشت وسەرەنجامی سەرپێچییەکەشیان زیانێکی گەورە بوو بۆیان لە دونیا ودواڕۆژدا
أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُمْ عَذَابًۭا شَدِيدًۭا ۖ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ يَـٰٓأُو۟لِى ٱلْأَلْبَـٰبِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۚ قَدْ أَنزَلَ ٱللَّهُ إِلَيْكُمْ ذِكْرًۭا ﴿١٠﴾
لە دوارۆژیشدا اللە تەعالا سزایەکی زۆر سەختی بۆ ئامادەکردوون، کەواتە لە خوا بترسن وتەقوای ئەوتان ھەبێت - ئەی ئەو کەسانەی خاوەنی ژیری وھۆشن وباوەڕتان هێناوه بە الله تەعالا وبە پێغەمبەرەكەی- وفەرمانەكانی جێ بەجێ دەكەن ودوور دەكەونەوە لە ڕێگرییەكانی، تاوەكو ئەوەی دووچاری گەلانی پێشوو بووە دووچاری ئێوەیش نەبێت، دڵنیابن کە اللە تەعالا قورئانی بۆ ئێوە دابەزاندووە، سەرەنجامی خراپی گوناه وتاوان و سەرپێچییەكانی خۆیتان بیر دەخاتەوە، لە گەڵ چاكی وباشی سەرەنجامی تاعەت وگوێڕایەڵییەكانی
رَّسُولًۭا يَتْلُوا۟ عَلَيْكُمْ ءَايَـٰتِ ٱللَّهِ مُبَيِّنَـٰتٍۢ لِّيُخْرِجَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ مِنَ ٱلظُّلُمَـٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ ۚ وَمَن يُؤْمِنۢ بِٱللَّهِ وَيَعْمَلْ صَـٰلِحًۭا يُدْخِلْهُ جَنَّـٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۖ قَدْ أَحْسَنَ ٱللَّهُ لَهُۥ رِزْقًا ﴿١١﴾
پێغەمبەرێکی ناردووە کە ئایەتە ڕوونەکانی اللە تەعالاتان بەسەردا دەخوێنێتەوە، تاوەکو ئەوکەسانەی باوەڕیان ھێناوە وکردەوەی چاکەیان کردووە لە تاریکی وگومڕایی بێباوەڕی دەریان بھێنێت بۆ ڕووناکی ئیمان وئیسلام، جا ھەرکەس باوەڕی بە اللە تەعالا ھێنابێت وکردەوەی چاکەی کردبێت ئەوە پەروەردگار دەیخاتە بەھەشت وباخاتێکەوە کە ڕووبار بە ژێریاندا دەڕوات وبێگومان پەروەردگار لە ئەوێ ڕزق وڕۆزی پاک وچاکی بۆ ئامادەکردووە، وە دەیخاتە بەهەشتی نەبڕاوە وهەتاهەتاییەوە، وە ھەمیشەیش تیایدا دەمێنێتەوە
ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ سَبْعَ سَمَـٰوَٰتٍۢ وَمِنَ ٱلْأَرْضِ مِثْلَهُنَّ يَتَنَزَّلُ ٱلْأَمْرُ بَيْنَهُنَّ لِتَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ وَأَنَّ ٱللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَىْءٍ عِلْمًۢا ﴿١٢﴾
اللە ئەو زاتەیە کە ھەر حەوت ئاسمانەکەی بەدیھێناوە، وە بە وێنەی ئەوانیش زەوی بەدیھێناوە (بەحەوت چین)، وە لە نێوانیاندا فەرمانە كەونی و شەرعییەكانی اللە تەعالا دادەبەزێت، تا بزانن پەروەردگار دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە، وە هیچ شتێك دەسەوسانی ناكات، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە بە زانست وزانیاری خۆی ئاگاداری ھەموو شتێکە، وە هیچ شتێكی لا نهێنی وشاراوە نییه لە ئاسمانەكان وزەویدا. لاپەڕە ٣ لە ٣ moc.hgelp