يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ لِمَ تُحَرِّمُ مَآ أَحَلَّ ٱللَّهُ لَكَ ۖ تَبْتَغِى مَرْضَاتَ أَزْوَٰجِكَ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿١﴾
ئەی پێغەمبەر بۆچی شتێک لە خۆت حەرام دەکەیت لەکاتێکدا اللە تەعالا بۆی حەڵاڵ کردوویت لەزەت له ماریەی كەنیزەكت وەربگریت؟ ئایا دەتەوێت ژنەکانت ڕازی بکەیت لەبەر ئەوەی غیرەیان لێكرد؟ لەبەرامبەر ئەو کارەدا الله تەعالا لێت خۆش بووە، وه زۆریش میهرەبانە بەرامبەرت
قَدْ فَرَضَ ٱللَّهُ لَكُمْ تَحِلَّةَ أَيْمَـٰنِكُمْ ۚ وَٱللَّهُ مَوْلَىٰكُمْ ۖ وَهُوَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْحَكِيمُ ﴿٢﴾
بێگومان اللە تەعالا ھەڵوەشاندنەوەی سوێندەکانی بۆ بڕیارداون (بەوەی کەفارەتی بدەن) ئەگەر بینیتان كەفارەتدان خێری تێدایه، یان شكاندنەكەی باشتره، الله تەعالا پشتیوان ویارمەتیدەرتانە، ھەر ئەویشە زانایایه بەحاڵ وگوزەرانتان وئەوەیش بەرژەوەندیتانی تێدایە، وە زۆریش دانا وکاربەجێیه لە شەریعەتەكەی وقەدەرەكەیدا
وَإِذْ أَسَرَّ ٱلنَّبِىُّ إِلَىٰ بَعْضِ أَزْوَٰجِهِۦ حَدِيثًۭا فَلَمَّا نَبَّأَتْ بِهِۦ وَأَظْهَرَهُ ٱللَّهُ عَلَيْهِ عَرَّفَ بَعْضَهُۥ وَأَعْرَضَ عَنۢ بَعْضٍۢ ۖ فَلَمَّا نَبَّأَهَا بِهِۦ قَالَتْ مَنْ أَنۢبَأَكَ هَـٰذَا ۖ قَالَ نَبَّأَنِىَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْخَبِيرُ ﴿٣﴾
کاتێک پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بە نھێنی قسەیەکی درکاند لای خاتوو حەفصە وبەڵێنیدا كە نزیكی ماریەی خێزانی نەكەوێتەوە، پاشان کاتێک خاتوو حەفصەیش قسەکەی گەیاندە (خاتوو عائشە)، اللە تەعالایش پێغەمبەری لەمە ئاگادار کردەوە کە (خاتوو حەفصە) نھێنییەکەتی باس کردووە، ئەمجا پێغەمبەریش (صلی اللە علیە وسلم) ھەندێکی لەو قسانەی باس کرد بۆ (خاتوو حەفصە وگلەیی لێکرد) و ھەندێکی تری باس نەکرد، وە کاتێکیش (خاتوو حەفصە) پێی وت: کێ ئەم ھەواڵەی پێ گەیاندیت؟ ئەویش فەرمووی: پەروەردگاری زاناو بە ئاگا لە گشت نھێنییەکان ئاگاداری کردم
إِن تَتُوبَآ إِلَى ٱللَّهِ فَقَدْ صَغَتْ قُلُوبُكُمَا ۖ وَإِن تَظَـٰهَرَا عَلَيْهِ فَإِنَّ ٱللَّهَ هُوَ مَوْلَىٰهُ وَجِبْرِيلُ وَصَـٰلِحُ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۖ وَٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ بَعْدَ ذَٰلِكَ ظَهِيرٌ ﴿٤﴾
ئەم ئایەتە ڕوو دەکاتە خاتوو حەفصە وخاتوو عائیشە وپێیان دەڵێت: ئەگەر تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای اللە تەعالا کارێکی باشتان کردووە، چونکە بەڕاستی بەو کارەتان دڵتان لایدا لە هەق وڕاستی، وە حەزی بەوە كرد كە پێغەمبەر پێی ناخۆش بوو لەوەی دوور بكەوێتەوە لە ماریەی كەنیزەكی ولەسەر خۆی حەرام بكات، وە ئەگەر پشتی یەکتر بگرن (دژ بە پێغەمبەر - صلی اللە علیە وسلم - سەرکەوتوو نابن) چونکە بێگومان اللە تەعالا وجوبرەئیل وپیاوچاکان پشتیوان ویارمەتیدەری ئەون، لەپاش ئەوان فریشتەکانیش ھاوکار وپشتیوانن بۆی (واتە ئەگەر بتانەوێت دژایەتی بکەن ھیچتان پێ ناکرێت چونکە ئەو پشتیوانی زۆری ھەیە). لاپەڕە ١ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
عَسَىٰ رَبُّهُۥٓ إِن طَلَّقَكُنَّ أَن يُبْدِلَهُۥٓ أَزْوَٰجًا خَيْرًۭا مِّنكُنَّ مُسْلِمَـٰتٍۢ مُّؤْمِنَـٰتٍۢ قَـٰنِتَـٰتٍۢ تَـٰٓئِبَـٰتٍ عَـٰبِدَٰتٍۢ سَـٰٓئِحَـٰتٍۢ ثَيِّبَـٰتٍۢ وَأَبْكَارًۭا ﴿٥﴾
ئەگەر پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) تەڵاقتان بدات ئەوە دڵنیابن کە پەروەردگار لە بری ئێوە ژنانی باشتری دەداتێ، ژنانی موسڵمانی ئیمانداری ملەکەچی پەروەردگار وتەوبەکاری خواپەرستی ڕۆژووگر لە بێوەژنان وكیژانیش، كه هیچ كەس نەچووبێتە لایان، بەڵام پێغەمبەر تەڵاقی نەدان
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ قُوٓا۟ أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًۭا وَقُودُهَا ٱلنَّاسُ وَٱلْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَـٰٓئِكَةٌ غِلَاظٌۭ شِدَادٌۭ لَّا يَعْصُونَ ٱللَّهَ مَآ أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ ﴿٦﴾
ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە بە الله تەعالا وكار بەشەریعەتەكەی دەكەن خۆتان وماڵ ومنداڵ وکەسوکارتان بپارێزن لە ئاگری دۆزەخ، ئاگرێک کە سوتەمەنێکەی خەڵکی (بێباوەڕ) وبەردە، سەرپەرشت ودەرگاوانی ئەو دۆزەخە کۆمەڵە فریشتەیەکی دڵ ڕەق وزبر وتوند وتیژن کە بەھیچ شێوەیەک سەرپێچی اللە تەعالا ناکەن، بەھەر کارێکیش فەرمانیان پێ بکرێت ئەنجامی دەدەن
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَا تَعْتَذِرُوا۟ ٱلْيَوْمَ ۖ إِنَّمَا تُجْزَوْنَ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٧﴾
(لە قیامەتدا بە بێباوەڕان) دەوترێت: ئەی ئەوانەی بێباوەڕن بە اللە تەعالا ئەمڕۆ ھیچ بڕ وبیانوو وعوزرێک مەھێننەوە بۆ ئەو كوفر وتاوان و گوناهەی لەسەری بوون، چونکە بەڕاستی هیچ بڕوبیانویەكتان لێوەرناگیرێت، تەنھا تۆڵە وسزای ئەو کار وکردەوانە لێ دەسەنرێتەوە کە (لە دونیا) کردوتانە، لە كوفر وبێباوەڕی وبەدرۆ زانینی پێغەمبەران
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ تُوبُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ تَوْبَةًۭ نَّصُوحًا عَسَىٰ رَبُّكُمْ أَن يُكَفِّرَ عَنكُمْ سَيِّـَٔاتِكُمْ وَيُدْخِلَكُمْ جَنَّـٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ يَوْمَ لَا يُخْزِى ٱللَّهُ ٱلنَّبِىَّ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ ۖ نُورُهُمْ يَسْعَىٰ بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَـٰنِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَآ أَتْمِمْ لَنَا نُورَنَا وَٱغْفِرْ لَنَآ ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ ﴿٨﴾
ى ى ء ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا وكار بە شەریعەتەكەی ئەو دەكەن، تەوبە بکەن لە گوناهەكانتان وبگەڕێنەوە بۆ لای اللە تەعالا بە گەڕانەوە وتەوبەیەکی یەکجاری ودڵسۆزانە، تا پەروەردگارتان لە قیامەتدا لە گوناھەکانتان خۆش بێت وبتانخاتە باخ وبەھەشتانێکەوە کە چەند ڕووبار بە ژێریاندا دەڕوات، ئەو ڕۆژە ڕۆژگارێکە کە اللە تەعالا پێغەمبەر وئەو (ئیماندارانەی) لەگەڵیدان سەر شۆڕ ناکات ونایانخاتە ئاگری دۆزەخەوە، لەسەر پردی سیراط نوورو ڕووناکیان دێت ودەچێت لەبەردەم ولای ڕاستیانەوە دەدرەوشێتەوە، (لە بەرامبەر ئەم نیعمەتەدا) دەڵێن ئەی پەروەردگارمان ئەم نوور وڕوناکیەمان بۆ تەواو بکە تا دەچینە بەهەشتەوە، وە لەگوناهەكانمان خۆش بە، چونکە بەڕاستی ھەر تۆی کە دەسەڵاتداری بەسەر ھەموو شتێکدا ودەسەوسان نیت لە تەواوكردنی نوور وڕوناكی وچاوپۆشی كردنی تاوان وگوناهەكانمان. لاپەڕە ٢ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ جَـٰهِدِ ٱلْكُفَّارَ وَٱلْمُنَـٰفِقِينَ وَٱغْلُظْ عَلَيْهِمْ ۚ وَمَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ ﴿٩﴾
ئەی پێغەمبەر لەگەڵ بێباوەڕان بە شمشێر جیھاد بکە وبجەنگێ، وە لەگەڵ دووڕوەکانیش بە زمان وجێ بەجێکردنی سزای سنوورەکان، وە توندو تیژ بە لەگەڵیان بۆ ئەوەی لێت بترسێن، ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا جێگا وشوێنیان ئاگری دۆزەخە کە خراپترین جێگا وسەرئەنجامە
ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًۭا لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱمْرَأَتَ نُوحٍۢ وَٱمْرَأَتَ لُوطٍۢ ۖ كَانَتَا تَحْتَ عَبْدَيْنِ مِنْ عِبَادِنَا صَـٰلِحَيْنِ فَخَانَتَاهُمَا فَلَمْ يُغْنِيَا عَنْهُمَا مِنَ ٱللَّهِ شَيْـًۭٔا وَقِيلَ ٱدْخُلَا ٱلنَّارَ مَعَ ٱلدَّٰخِلِينَ ﴿١٠﴾
اللە تەعالا نمونەیەک دەھێنێتەوە بۆ بێباوەڕان ئەوانەی باوەڕیان نییە به الله تەعالا وپێغەمبەرەكانی، نموونەیان بۆ دەهێنێتەوە بە ژنەکەی نوح وبە ژنەکەی لوط، ئەم دوو ژنە خێزان وژنی دوو بەندەی باوەڕداری چاکی ئێمە بوون، کەچی ئەم دوو ژنە ناپاکیان کرد (بەوەی باوەڕیان پێ نەھێنان وگاڵتەیان پێ دەکردن وسیخوڕیان بەسەرەوە دەکردن, نەک مەبەست خیانەتی ھاوسەرێتی بێت) لەبەر ئەمە ئەم دوو پێغەمبەرە(نوح و لوط) کە مێردی ئەوان بوون نەیانتوانی لای اللە تەعالا تکایەکیان بۆ بکەن وسزایان لێ دووربخەنەوە، وە پیان وترا (بەو دوو ژنە): بچنە ناو ئاگری دۆزەخەوە لەگەڵ ئەوانەی کە دەچنە ناویەوە (واتە لەگەڵ بێباوەڕانی تردا)
وَضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًۭا لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱمْرَأَتَ فِرْعَوْنَ إِذْ قَالَتْ رَبِّ ٱبْنِ لِى عِندَكَ بَيْتًۭا فِى ٱلْجَنَّةِ وَنَجِّنِى مِن فِرْعَوْنَ وَعَمَلِهِۦ وَنَجِّنِى مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿١١﴾
ھەروەھا اللە تەعالا نموونەیەک دەھێنێتەوە بۆ باوەڕداران، ئەوانەی باوەڕیان بە اللە تەعالا وپێغەمبەرەکانی ھەیە، نموونەیان بۆ دەھێنێتەوە بە ژنەکەی فیرعەون، وتی: ئەی پەروەردگارم خانوو کۆشکێکم لای خۆت بۆ دروست بکە لەبەھەشتدا، وە ڕزگارم بکە لە فرعەون وکار وکردەوەی وڕزگاریشم بکە لە گەلی ستەمکاران
وَمَرْيَمَ ٱبْنَتَ عِمْرَٰنَ ٱلَّتِىٓ أَحْصَنَتْ فَرْجَهَا فَنَفَخْنَا فِيهِ مِن رُّوحِنَا وَصَدَّقَتْ بِكَلِمَـٰتِ رَبِّهَا وَكُتُبِهِۦ وَكَانَتْ مِنَ ٱلْقَـٰنِتِينَ ﴿١٢﴾
ھەروەھا اللە تەعالا نمونەش دەھێنێتەوە بۆ باوەڕداران، ئەوانەی باوەڕیان بە اللە تەعالا وپێغەمبەرەکانی ھەیە، نموونەیان بۆ دەھێنێتەوە بە مەریەمی کچی عیمران کە داوێنی خۆی پاک ڕاگرت، ئەمجا الله تەعالا فەرمانی كرد بە جوبرەئیل لەو ڕۆحەی کە خۆمان بەدیمان هێناوە فووی پێدا بكات، ئەوەبوو بەقودرەت ودەسەڵاتی اللە تەعالا مەریەم سكی پڕ بوو بەعیسای كوڕی مەریەم بەبێ ئەوەی باوكیشی هەبێت، ئەویش باوەڕی ھێنا بە شەریعەتەكانی اللە تەعالا وئەو كتێبانەی دابەزیوون بۆ پێغەمبەرەكانی، ( ئەم ئافرەتە ) ھەمیشە وھەردەم لە ڕیزی ملکەچ و فەرمانبەردارانی پەروەردگار بوو، بە بەجێهێنانی فەرمانەكانی ودوور كەوتنەوە لە ڕێگرییەكانی. لاپەڕە ٣ لە ٣ moc.hgelp