سەرەکیتەفسیرالطور (52)

تەفسیر الطور — At-Tur (52)

مەککی · 49 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

وَٱلطُّورِ ﴿١﴾

سوێند بە کێوی - طور - ئەو چیایەی کە موسا پێغەمبەر (علیە السلام ) گفتو گۆی لەسەر کرد لەگەڵ (اللە تعالی) دا. وكتب م سطور

وَكِتَـٰبٍۢ مَّسْطُورٍۢ ﴿٢﴾

وە سوێند بە کتێبێکی نووسراو. فى رق م نشور

فِى رَقٍّۢ مَّنشُورٍۢ ﴿٣﴾

نووسراوەتەوە لە پێستی تەنكی ڕاخرای واڵادا، وەک کتێبه دابەزێنراوەكان

وَٱلْبَيْتِ ٱلْمَعْمُورِ ﴿٤﴾

ھەروەھا سوێند بەو ماڵەی فریشتەكان لە ئاسمان بە بەندایەتی كردن بۆ (الله تعالی) ئاوەدانی دەكەنەوە

وَٱلسَّقْفِ ٱلْمَرْفُوعِ ﴿٥﴾

ھەروەھا سوێند بە ئاسمانی بەرزکراوە، کە ئاسمان وسەقفە بەسەر زەوییەوە

وَٱلْبَحْرِ ٱلْمَسْجُورِ ﴿٦﴾

وە سوێند بە دەریای پڕ ئاو. إن عذاب ربك لوقع

إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ لَوَٰقِعٌۭ ﴿٧﴾

بێگومان سزای پەروەردگاری تۆ - ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - بۆ کافران ڕووئەدا ودێتەدی، وە ھیچ گومانی تێدا نییە. ما له من دافع

مَّا لَهُۥ مِن دَافِعٍۢ ﴿٨﴾

ھیچ ھێز ودەسەڵاتێکیش ناتوانێت بەری بگرێت وڕێگەی لێ بگرێت

يَوْمَ تَمُورُ ٱلسَّمَآءُ مَوْرًۭا ﴿٩﴾

لەو ڕۆژەدا کە ئاسمان توند ئەسووڕێتەوە بەسوڕانەوەیەک، ئەوە ئاگاداریە بەهاتنی ڕۆژی قیامەت

وَتَسِيرُ ٱلْجِبَالُ سَيْرًۭا ﴿١٠﴾

ھەروەھا چیاکان لەشوێنی خۆیاندا نامێنن ودەترازێن. لاپەڕە ١ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر فويل يومئذ للمكذبين

فَوَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ ﴿١١﴾

ئەو ڕۆژە ئیتر ھاوار وئاھ وناڵە بۆ ئەو کەسانەی کە بڕوایان بەو ڕۆژە وبە ھاتنی ئەو ڕووداوانە نەبوو کە (اللە تعالی) ئاگاداری کردبوونەوە لێی

ٱلَّذِينَ هُمْ فِى خَوْضٍۢ يَلْعَبُونَ ﴿١٢﴾

ئەو بەدبەختانەی کە کاتی خۆیان لە گاڵتە وگەپ وقسە وکار وکردەوەی بێجێ وناشیریندا دەبەنەسەر، وە ھیچ گوێ بە زیندووبونەوە نادەن. يوم يدع ون إ لى نار جهنم دعا

يَوْمَ يُدَعُّونَ إِلَىٰ نَارِ جَهَنَّمَ دَعًّا ﴿١٣﴾

لەو ڕۆژەدا ئەو کافرانە بە زۆر بەپاڵ پاڵیان پێوە ئەنرێ بۆ ناو ئاگری دۆزەخ

هَـٰذِهِ ٱلنَّارُ ٱلَّتِى كُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ ﴿١٤﴾

بە سەرزەنشتەوە پێیان ئەوترێت: ئەمە ئەو ئاگرەیە کەوا بە درۆتان دائەنا وباوەڕتان پێ نەئەکرد، کاتێک پێغەمبەرەکانتان (علیھم السلام) ئاگاداریان دەکردنەوە لێی

أَفَسِحْرٌ هَـٰذَآ أَمْ أَنتُمْ لَا تُبْصِرُونَ ﴿١٥﴾

باشە ئەمەی کە ئێوە گیرۆدەی بوون سیحر وجادووە؟! یان ئێوە چەواشە بوون وڕاستییەکان نابینن؟!

ٱصْلَوْهَا فَٱصْبِرُوٓا۟ أَوْ لَا تَصْبِرُوا۟ سَوَآءٌ عَلَيْكُمْ ۖ إِنَّمَا تُجْزَوْنَ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿١٦﴾

دەی سزای گەرمی ئاگر بچێژن، جا خۆتان بگرن لەتاو ئازاری، یان خۆتان نەگرن، ھەر وەکو یەک وایە وبەھیچ شێوەیەک ڕزگارتان نابێت، بێگومان ئەوەی کە ئێستا دەیچێژن لەم سزا سەختە وبەئازارە، پاداشتی ئەو بێ ئیمانی وکردەوە ناشیرین وخراپانەی خۆتانە کە لەدونیادا دەتانکردن

إِنَّ ٱلْمُتَّقِينَ فِى جَنَّـٰتٍۢ وَنَعِيمٍۢ ﴿١٧﴾

بێگومان ئەوانەی پارێزکار وئیماندارن - بەجێبەجێ کردنی فەرمانەکانی ودوورکەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکانى - لە نێو باخەکانی بەھەشتی پڕ لەناز ونیعمەتدا ژیانی پڕ لەشادی وکامەرانی وبەختیاری دەبەنە سەر

فَـٰكِهِينَ بِمَآ ءَاتَىٰهُمْ رَبُّهُمْ وَوَقَىٰهُمْ رَبُّهُمْ عَذَابَ ٱلْجَحِيمِ ﴿١٨﴾

ئەو بەختەوەرانە زۆر دڵخۆش وشادمان وکەیف خۆشن بەو ناز ونیعمەتانەی کە پەروەردگاریان پێی بەخشیون - لە خواردن وخواردنەوە وھاوسەرگیری- لە ناز و نیعمەتانێ کە کەس نەیدیوە، ھەروەھا پەروەردگاریان پاراستونی لەسزا وئازاری ئاگری دۆزەخ، ھەرچی خۆشی ھەیە بەدەستیان ھێناوە، وە پارێزراون لەھەرچی ناخۆشییە

كُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ هَنِيٓـًٔۢا بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿١٩﴾

وە پێیان دەوترێت: بخۆن وبخۆنەوە نۆشی گیانتان بێت ھەرچی ئارەزووی دەکەن، ھیچ مەترسن لەوەی دەیخۆن نە زەرەری ھەیە، نەناخۆشی وناڕەحەتی ھەیە بۆتان؛ هەموو ئەمانە پاداشتی ئەو کار وکردەوانەیە کە لەدونیادا ئەنجامتان دەدا

مُتَّكِـِٔينَ عَلَىٰ سُرُرٍۢ مَّصْفُوفَةٍۢ ۖ وَزَوَّجْنَـٰهُم بِحُورٍ عِينٍۢ ﴿٢٠﴾

ئەو بەھەشتییانە لەسەر تەخت وقەنەفەی ڕازێنراوی ڕیزکراو بەرامبەر یەک پاڵ دەدەنەوە، وە ئافرەتانێک دەکرێنە ھاوسەریان، کە ڕەنگیان سپییە وچاویان گەورە وگەشە. لاپەڕە ٢ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَٱتَّبَعَتْهُمْ ذُرِّيَّتُهُم بِإِيمَـٰنٍ أَلْحَقْنَا بِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَمَآ أَلَتْنَـٰهُم مِّنْ عَمَلِهِم مِّن شَىْءٍۢ ۚ كُلُّ ٱمْرِئٍۭ بِمَا كَسَبَ رَهِينٌۭ ﴿٢١﴾

كسب رهين ئەوانەی ئیمانیان ھێناوە لەگەڵ نەوەکانیاندا کە ئەوانیش لە ئیماندارییدا شوێنی ئەوان کەوتبوون،لە بەھەشتدا ھەموویان دەگەیەنین بەیەک وشادیان دەکەین بە یەکتری، ئەگەر ئەو شوێنکەوتوانەیان لەچاکەکارییدا وەکو پێشینانی خۆیان نەبن، پاداشتیان وەک پێشینان دەدەینەوە، بەبێ ئەوەی شتێک لەپاداشتی پێشینانیان کەم بکرێتەوە، ھەموو کەسێک لە ڕۆژی قیامەتدا بەندە بەوەی کە لە دونیادا کردوویەتی لەکاری خراپە، ھیچ کەسێک کاری خراپەی کەسێکی تر هەڵناگرێت. وأمددنهم بفكهة ولحم مما يشتهون

وَأَمْدَدْنَـٰهُم بِفَـٰكِهَةٍۢ وَلَحْمٍۢ مِّمَّا يَشْتَهُونَ ﴿٢٢﴾

لە بەھەشتدا بەردەوام بەھرەمەندیان دەکەین لە سفرە وخوانی ڕازاوە بە میوەی جوان وبە تام وھەمە جۆر، لەگەڵ گۆشتی ناسکی تایبەت وبەتام وئەوەی ئەوان حەزی لێ دەکەن. يتنزعون فيها كأسا لا لغو فيها ولا تأثيم

يَتَنَـٰزَعُونَ فِيهَا كَأْسًۭا لَّا لَغْوٌۭ فِيهَا وَلَا تَأْثِيمٌۭ ﴿٢٣﴾

بەھەشتییەکان لە نێوان خۆیاندا بادەی خواردنەوە بەیەکتری دەدەن، کە شەرابێکە خواردنەوەی سەرخۆشیان ناکات، وقسەی پوچەڵ وناڕەوا لەسەر زاریان دەرناچێت و توشی ھیچ گوناھێک نابن بەهۆی سەرخۆشییەوە

۞ وَيَطُوفُ عَلَيْهِمْ غِلْمَانٌۭ لَّهُمْ كَأَنَّهُمْ لُؤْلُؤٌۭ مَّكْنُونٌۭ ﴿٢٤﴾

ھەروەھا منداڵانی ناسک وجوان ونازداری تایبەت بەخۆیان، سەردانیان دەکەن ودەست لە ملیان دەکەن وبەگوفتاری جوان لە گەڵیان دەدوێن، ئەوەندە سپی و قەشەنگن دەڵێی مرواری ناو سەدەفی کەس نەدیون

وَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ يَتَسَآءَلُونَ ﴿٢٥﴾

ھەندێک لە بەھەشتییەکان لەگەڵ ھەندێکی تریاندا دەکەونە قسە وپرسیار لەیەک کردن، دەربارەی ئەوەی لە دونیادا کردوویانە

قَالُوٓا۟ إِنَّا كُنَّا قَبْلُ فِىٓ أَهْلِنَا مُشْفِقِينَ ﴿٢٦﴾

لە وەڵامدا دەڵێن: ئێمە پێشتر لە دونیادا لە ناو ماڵ ومنداڵانی خۆماندا زۆر دەترساین کە پەروەردگارمان سزامان بدات

فَمَنَّ ٱللَّهُ عَلَيْنَا وَوَقَىٰنَا عَذَابَ ٱلسَّمُومِ ﴿٢٧﴾

(اللە تعالی) لوتفی لەگەڵ کردین وڕێنمایی کردین بۆ ئاینی ئیسلام، وا ئێستاش دەبینین بە ڕەحم ومیھرەبانی خۆی لە گەرمای دۆزەخ پاراستوونی

إِنَّا كُنَّا مِن قَبْلُ نَدْعُوهُ ۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْبَرُّ ٱلرَّحِيمُ ﴿٢٨﴾

ئێمە پێشتر لە دونیادا پەروەردگارمان دەپەرست ولێی دەپاڕاینەوە کە لە سزای دۆزەخ بمانپارێزێت، بەڕاستی ئەو زاتێکی خاوەن چاکەی بێ سنورە وسۆز ومیھری فراوانە بۆ بەندەکانی، وە لەچاکە ومیھری ڕێنمایی کردووین بۆ لای ئاینەکەی، وە بەھەشتیشی پێ بەخشیوین ولە ئاگری دۆزەخ ئێمەى پاراست

فَذَكِّرْ فَمَآ أَنتَ بِنِعْمَتِ رَبِّكَ بِكَاهِنٍۢ وَلَا مَجْنُونٍ ﴿٢٩﴾

ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) - تۆ ئامۆژگاری ئەو بێباوەڕ وبتپەرستانە بکە بە قورئان، بەھۆی ئەو بەخشش ونیعمەتەی پەروەردگارتەوە کە ئیمان وعەقڵە، تۆ کاھین - جادووگەر وفاڵگرەوە - نیت، تا وەکو کاھینەکان لە خۆتەوە یان بەهۆی هەواڵی جنۆکەکان قسە لەو کارە غەیبییانە بکەیت، کە ھیچیان لێ نازانیت وخەڵکی پێ لاپەڕە ٣ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر بخەڵتێنیت، ھەروەھا تۆ شێت نیت تا سەرت لێ تێکچووبێت

أَمْ يَقُولُونَ شَاعِرٌۭ نَّتَرَبَّصُ بِهِۦ رَيْبَ ٱلْمَنُونِ ﴿٣٠﴾

ئەو بێباوەڕانە دەڵێن: موحەممەد شاعیرە وپێغەمبەر نییە، چاوەڕێی ڕۆژگار دەکەین تابمرێت وڕزگارمان ببێت لێی

قُلْ تَرَبَّصُوا۟ فَإِنِّى مَعَكُم مِّنَ ٱلْمُتَرَبِّصِينَ ﴿٣١﴾

تۆش - ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - پێیان بڵێ: تا بۆتان دەکرێت چاوەڕێی مردنی من بکەن، بێگومان منیش چاوەڕێ دەکەم تابزانم پەروەردگارم چ سزایەکتان بۆ دەنێرێت بە ھۆی درۆ وبێ باوەڕیتانەوە

أَمْ تَأْمُرُهُمْ أَحْلَـٰمُهُم بِهَـٰذَآ ۚ أَمْ هُمْ قَوْمٌۭ طَاغُونَ ﴿٣٢﴾

ئایا بیر وھۆشیان فەرمانیان پێدەدات کە ئەو ھەموو بڕوبیانوە جیاوازانە دەگرن لە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) کە دەڵێن کاھینە یان شێتە؟! دیارە کە ئەم دووانە ناکرێت لە کەسێکدا کۆ بکرێتەوە، بەڵکو خۆیان زۆر لە سنوور دەرچوون وئەوەش وای لێکردوون کەوا بڵێن ونەگەڕێنەوە بۆ شەرع وعەقڵ وژیری

أَمْ يَقُولُونَ تَقَوَّلَهُۥ ۚ بَل لَّا يُؤْمِنُونَ ﴿٣٣﴾

یاخود دەڵێن: ئەم قورئانە ھەر موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) خۆی ھەڵیبەستووە ودایڕشتووە ولەلایەن پەروەردگارەوە بۆی نەھاتووە!! نەخێر ئەوانە خۆیان درۆ دەکەن ولەبەر ئینادی وخۆبەگەورەزانین ئیمان ناھێنن ودوژمنایەتی دەکەن ودەڵێن: خۆی ھەڵیبەستووە

فَلْيَأْتُوا۟ بِحَدِيثٍۢ مِّثْلِهِۦٓ إِن كَانُوا۟ صَـٰدِقِينَ ﴿٣٤﴾

ئەگەر ئەوانە ڕاست دەکەن کە دەڵێن: ئەم قورئانە ھەڵبەستراوە ودرۆیە، با ئەوانیش وتارێکی جوان وبەرز وپڕ مانای وەکو ئەم قورئانە ڕێک بخەن

أَمْ خُلِقُوا۟ مِنْ غَيْرِ شَىْءٍ أَمْ هُمُ ٱلْخَـٰلِقُونَ ﴿٣٥﴾

ئایا ھەر وا لەخۆیانەوە بە بێ بوونی بەدیھێنەر وخالقێک ھاتۆنەتە کایەوە؟!! یان خۆیان خۆیانیان بەدیھێناوە؟! ناکرێت بەدیھێنراو ھەبێت بە بێ بەدیھێنەر، وە ناکرێت بەدیھێنراو بەدیھێنەر بێت، دە ئیتر بۆ پەروەردگار وبەدیھێنەریان ناپەرستن؟!

أَمْ خَلَقُوا۟ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ ۚ بَل لَّا يُوقِنُونَ ﴿٣٦﴾

ئایا ئەوانە ئاسمانەکان وزەوییان بەدیھێناوە؟!! بەڵام ئەوانە ھەر دڵنیا نابن ودڵدامەزراو نابن کە (اللە تعالی) بەدیھێنەری ھەمووانە، ئەگەر ئەوان دڵنیا بوایەن دەیانپەرست و شەریکیان بۆ بڕیار نەئەدا، وە باوەڕیان بە پێغەمبەرەکەی (صلی الله علیه وسلم) دەھێنا

أَمْ عِندَهُمْ خَزَآئِنُ رَبِّكَ أَمْ هُمُ ٱلْمُصَۣيْطِرُونَ ﴿٣٧﴾

یان ئایا ئەوانە ڕزق وڕۆزی وڕەحمەتی پەروەردگاریان بەدەستە ودەستیان بەسەر کاروباری دونیادا ھەیە وچۆنیان بووێت وای لێ دەکەن وکێیان بووێت ئەوە دەکەن بە پێغەمبەر وکێیان بوێت لێی بێبەشی دەکەن؟! یان ئەوەیە دەسەڵاتێکی بێ سنوریان ھەیە کە ئاوا دەوێرن یاخی بن ولە سنور دەرچن؟! لاپەڕە ٤ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَمْ لَهُمْ سُلَّمٌۭ يَسْتَمِعُونَ فِيهِ ۖ فَلْيَأْتِ مُسْتَمِعُهُم بِسُلْطَـٰنٍۢ مُّبِينٍ ﴿٣٨﴾

یاخود ئەوانە پەیژەیان ھەیە، کە بەرەو ئاسمان پێی بڵند دەبنەوە وگوێ لەوە ڕادەگرن کە لە ئاسماندا ڕوو دەدات وئینجا لەو ڕێگایەوە دەزانن ئەوەی کە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەیڵێت ڕاست نییە وئەو بیرو باوەڕەی خۆیان ڕاستە کە گرتوویانەتە بەر؟! جا ئەگەر وایە با ئەو کەسەی کە گوێی ڕاگرتووە بێت وبەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرا لەگەڵ خۆیدا بھێنێت لەسەر ئەوەی کە دەیڵێت

أَمْ لَهُ ٱلْبَنَـٰتُ وَلَكُمُ ٱلْبَنُونَ ﴿٣٩﴾

ئایا ئێوە وا دەزانن (اللە تعالی) کچی ھەیە، لە کاتێکدا ئێوە خۆتان ڕقتان لە کچە وحەزتان لە کوڕە، وە کوڕ بۆ خۆتان بڕیار دەدەن؟! أم تسٔلهم أجرا فهم من م غرم م ثقلون

أَمْ تَسْـَٔلُهُمْ أَجْرًۭا فَهُم مِّن مَّغْرَمٍۢ مُّثْقَلُونَ ﴿٤٠﴾

ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - ئایا تۆ بەرانبەر ڕێنمایی کردنیان وگەیاندنی ئەو پەیامەی پەروەردگارت داوای کرێ وپاداشتیان لێ دەکەیت وبە ھۆی کرێکەی تۆوە بارگرانیان بۆ دروست بووە - قەرزار بوون -؟! بۆیە گوێ ڕاناگرن بۆ پەند وئامۆژگاریەکانت؟!

أَمْ عِندَهُمُ ٱلْغَيْبُ فَهُمْ يَكْتُبُونَ ﴿٤١﴾

ئایا ئەو بێباوەڕانە شارەزایی وزانیاریان ھەیە دەربارەی نھێنی وشاراوەکان؟! وە بۆیان دەرکەتووە ودەینووسنەوە بۆ خەڵک، لە ڕووی ئەوەوە خەڵک ئاگادار دەکەنەوە لەو شتە شاراوانە، ئینجا بە ئارەزووی خۆیان ھەواڵیان دەدەنێ

أَمْ يُرِيدُونَ كَيْدًۭا ۖ فَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ هُمُ ٱلْمَكِيدُونَ ﴿٤٢﴾

ئەی پێغەمبەر - ئایا ئەوانە دەیانەوێت پیلان بۆ خۆت ودینەکەت بگێڕن؟! متمانەت بەپەروەردگارت هەبێت، بەڵام بێباوەڕان وبتپەرستان خۆیان زەرەرمەند وپیلان لێکراون، چونکە زەرەر وزیانی پیلانەکەیان ھەر بۆ خۆیان دەگەڕێتەوە ولەسەری سزا دەدرێن، نەک تۆ

أَمْ لَهُمْ إِلَـٰهٌ غَيْرُ ٱللَّهِ ۚ سُبْحَـٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿٤٣﴾

یاخود ئەوانە جگە لە (اللە تعالی) پەرستراوێکی تری بەهەقیان ھەیە؟! پاکی وبڵندی ودووری لە گشت کەم وکورتیەک ھەر بۆ (اللە تعالی) یە، لەهەموو شەریك و هاوەڵێك بۆی بڕیار دەدەن، ئەوەی کە لە پێشدا باسکراوە هیچی ڕووی نەداوه، وە بەھیچ شێوەیەک نایەتە دی

وَإِن يَرَوْا۟ كِسْفًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ سَاقِطًۭا يَقُولُوا۟ سَحَابٌۭ مَّرْكُومٌۭ ﴿٤٤﴾

ئەو بێباوەڕانە ئەوەندە ئیناد وکەللە ڕەق وبێ باوەڕن وپەند وئامۆژگاری وەرناگرن تەنانەت ئەگەر چەند پارچەیەکی ئاسمانیش ببینن کە بۆ سزادانیان بکەوێتە خوارەوە بەسەریانا، دەڵێن: ئەمە ھەورێکی ئەستووری بەسەریەکدا نیشتووە وھیچ زیانێکمان پێ ناگەیەنێت، ھەروەک جاران بارانی پێیە

فَذَرْهُمْ حَتَّىٰ يُلَـٰقُوا۟ يَوْمَهُمُ ٱلَّذِى فِيهِ يُصْعَقُونَ ﴿٤٥﴾

دە کەوایە ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) گوێ مەدەرە ئەو یاخییانە ودەستیان لێ بشۆ ولێیان گەڕێ، تا دووچاری ئەو ڕۆژە دەبن کە تیایدا سزای خۆیان وەردەگرن وبەهەلاکەت ئەچن، کە ڕۆژی قیامەتە. لاپەڕە ٥ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر يوم لا يغنى عنهم كيدهم شئا ولا هم ينصرون

يَوْمَ لَا يُغْنِى عَنْهُمْ كَيْدُهُمْ شَيْـًۭٔا وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ ﴿٤٦﴾

ئەو ڕۆژەی کەھەرچی فڕوفێڵی دونیایانە ھیچ سوودی نابێت بۆیان، وە ھیچ یارمەتیدەرێکیشیان دەست ناکەوێت کە یارمەتییەکیان بدات ولە سزای پەروەردگار ڕزگاریان بکات. وإن للذين ظلمواعذابا دون ذلك ولكن أكثرهم لا يعلمون

وَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ عَذَابًۭا دُونَ ذَٰلِكَ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٤٧﴾

بێگومان ئەوانەی ستەمیان کردووە بە هاوەڵدانان وتاوانکردن وڕێگای بێ باوەڕیی وھاوەڵدانانیان گرتووەتە بەر، ئەوە سزایەکیان بۆ دانراوە، بێجگە لە سزای ڕۆژی قیامەت، بەڵام زۆربەی ئەوانە بەمە نازانن، بۆیە لەسەر بێباوەڕیەكەیان مانەوە وبەردەوام بوون

وَٱصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ فَإِنَّكَ بِأَعْيُنِنَا ۖ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ حِينَ تَقُومُ ﴿٤٨﴾

ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - تۆ ھەر خۆگربە - سەبرت ھەبێ- لەبەرامبەر جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارتەوە، دڵنیابە کە تۆ لەژێر چاودێریی ئێمەدایت، ھەروەھا بەردەوام تەسبیحات وستایش وسوپاسگوزاری پەروەردگارت بکە، کاتێک کە بە شەو ھەڵدەستیت بۆ شەونوێژ

وَمِنَ ٱلَّيْلِ فَسَبِّحْهُ وَإِدْبَـٰرَ ٱلنُّجُومِ ﴿٤٩﴾

ھەروەھا لەشەوگاریشدا ھەر پەروەردگاری خۆت بپەرستە ونوێژی بۆ بکە وتەسبیحات وستایشی بکە، کاتێکیش کە دونیا ڕوناک دەبێتەوە وئەستێرەکان لەبەرچاو ون دەبن ھەر تەسبیحات وستایشی پەروەردگارت بکە. لاپەڕە ٦ لە ٦ moc.hgelp

فێربە · الطور — At-Tur

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان