سەرەکیتەفسیرالذاريات (51)

تەفسیر الذاريات — Adh-Dhaariyat (51)

مەککی · 60 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

وَٱلذَّٰرِيَـٰتِ ذَرْوًۭا ﴿١﴾

(اللە تعالی) سوێند دەخوات بەو بایانەی خۆڵ ھەڵئەگرن وبڵاوی ئەکەنەوە

فَٱلْحَـٰمِلَـٰتِ وِقْرًۭا ﴿٢﴾

وە سوێند بەو پەڵە ھەورانەی باری قورسی باراناییان ھەڵگرتووە

فَٱلْجَـٰرِيَـٰتِ يُسْرًۭا ﴿٣﴾

وە سوێند بەو کەشتییانەی کە بەئاسانیی لە ناو دەریاکاندا دێن ودەچن

فَٱلْمُقَسِّمَـٰتِ أَمْرًا ﴿٤﴾

وە سوێند بەو فریشتانەی کە ئەو کار وبارەی کە (اللە تعالی) دایناوە ودیاری کردووە بەسەر بەندەکانیدا، ئەوان دابەشی دەکەن. إ نما توعدون لصادق

إِنَّمَا تُوعَدُونَ لَصَادِقٌۭ ﴿٥﴾

بەڕاستی ئەوەی کە بەڵێنتان پێدراوە لەلایەن (اللە تعالی) -لە پاداشت وسزا - دێتەدی وڕاستە، ھیچ گومانی تێدا نییە

وَإِنَّ ٱلدِّينَ لَوَٰقِعٌۭ ﴿٦﴾

بەڕاستی لێپرسینەوەی بەندەکان لە ڕۆژی قیامەت دێت وبەڕێوەیە وکەس لێی دەرباز نابێت

وَٱلسَّمَآءِ ذَاتِ ٱلْحُبُكِ ﴿٧﴾

خواى گەورە سوێند دەخوات بەئاسمانی ڕێک وپێک دروستکراو، کە چەندەھا ڕێگای تێدایە. إنكم لفى قول م ختلف

إِنَّكُمْ لَفِى قَوْلٍۢ مُّخْتَلِفٍۢ ﴿٨﴾

بەڕاستی ئێوە -ئەی خەڵکی مەککە - قسەی جیاجیا وبێ سەروبەر دەکەن، دەڵێن: قورئان سیحرو جادووە، یا دەڵێن: شیعر وھەڵبەستە، وە دەربارەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) جارێك دەڵێن: ساحیرە، وجارێكی تر دەڵێن: شاعیرە. يؤفك عنهمن أفك

يُؤْفَكُ عَنْهُ مَنْ أُفِكَ ﴿٩﴾

ئەو کەسەی سەری لێ شێواوە ولەبەرنامەی (اللە تعالی) وپێغەمبەرەکەی (صلی الله علیه وسلم) لا دراوە، ئەوە (اللە تعالی) ئاگادارە ودەزانێت کە ئەو دڵ ڕەقە وباوەڕ ناھێنێت بۆیە ڕێنموونی ناکات بۆ ڕێگەی ڕاست وباوەڕ. لاپەڕە ١ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قُتِلَ ٱلْخَرَّٰصُونَ ﴿١٠﴾

بەکوشت بچن وماڵ وێران بن، ئەو درۆزن وبوختانچیانەی کەھەر جارەی شتێک بە قورئان وپێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەڵێن

ٱلَّذِينَ هُمْ فِى غَمْرَةٍۢ سَاهُونَ ﴿١١﴾

ئەوانەی لە گێژاوی درۆ ودەلەسە کردندا غافڵ وبێ ئاگان لە ڕۆژی دوایی وهیچ گوێی پێ نادەن

يَسْـَٔلُونَ أَيَّانَ يَوْمُ ٱلدِّينِ ﴿١٢﴾

ئەپرسن: کەی ڕۆژی پاداشت وتۆڵەسەندنەوە دێتەدی؟ وە ھیچ کاریشی بۆ ناکەن

يَوْمَ هُمْ عَلَى ٱلنَّارِ يُفْتَنُونَ ﴿١٣﴾

(اللە تعالی) وەڵامیان دەداتەوە ودەڵێت: ئەو ڕۆژەی ئەوان لەسەر ئاگری دۆزەخ ڕائەگیرێن وسزادەدرێن ودەسوتێنرێن

ذُوقُوا۟ فِتْنَتَكُمْ هَـٰذَا ٱلَّذِى كُنتُم بِهِۦ تَسْتَعْجِلُونَ ﴿١٤﴾

پێیان دەووترێت: سزای خۆتان بچێژن، ئەمە ئەوەیە کە بەگاڵتەوە پرسیارتان لێی دەکرد وپەلەتان بوو لە ھاتنی

إِنَّ ٱلْمُتَّقِينَ فِى جَنَّـٰتٍۢ وَعُيُونٍ ﴿١٥﴾

ئەوانەی (اللە تعالی) یان بەچاکی ناسییوە وبەپێی فەرمانەکانی (اللە تعالی) ژیانی خۆیان بردوەتە سەر، وە خۆیان بەدوور گرتووە لەوەی قەدەغەی کردووە، ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا وان لەناو باخ وباخاتەکانی بەھەشتی ڕازاوەدا، کەپڕیەتی لە کانیاو وڕووباری سازگار

ءَاخِذِينَ مَآ ءَاتَىٰهُمْ رَبُّهُمْ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَبْلَ ذَٰلِكَ مُحْسِنِينَ ﴿١٦﴾

(اللە تعالی) چ ناز ونیعمەتێکی پێ بەخشیون وەری ئەگرن بۆ خۆیان، چونکە ئەمانە لەمەوبەر لە دونیادا چاکەکار بوون

كَانُوا۟ قَلِيلًۭا مِّنَ ٱلَّيْلِ مَا يَهْجَعُونَ ﴿١٧﴾

ئەوانە لە شەودا ماوەیەکی کەم نەبوایە نەدەخەوتن، وە زۆربەی کاتی شەوانیان بەشەو نوێژ دەبردەسەر

وَبِٱلْأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ ﴿١٨﴾

لە بەرە بەیانیشدا داوای لێخۆشبوون ولێبوردنیان لە (اللە تعالی) ئەکرد، کە لەتاوانەکانیانقببورێت

وَفِىٓ أَمْوَٰلِهِمْ حَقٌّۭ لِّلسَّآئِلِ وَٱلْمَحْرُومِ ﴿١٩﴾

لەو ماڵ وسامانەی کە ھەیانبوو مافی داواکار وھەژار وبێبەشکراوانیان دەدا وبێ بەشیان نەدەکردن، وبەشی ئەوانەیشیان دەدا کە خۆیان داوایان نەدەکرد، ودەستی خۆیان لەئاستیاندا نەدەگرتەوە. لاپەڕە ٢ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَفِى ٱلْأَرْضِ ءَايَـٰتٌۭ لِّلْمُوقِنِينَ ﴿٢٠﴾

وە لەزەوی وئەوەی کە تێیدایە، وەک شاخەکان ودەریا وزەریا وڕووبارەکان وباخ وباخات وبێستان وھەموو جۆرە گیانلەبەر وجانەوەرەکان، ھەموویان بەڵگە و نیشانەی ئاشکران، لەسەر تاک وتەنھایی ودەسەڵاتی بێ سنووری (اللە تعالی)، بۆ ئەو کەسانەی کە خاوەنی باوەڕێکی تەواون، کە زاتی پیرۆزی ئەو بەدیھێنەر و وێنەکێشی ھەموو بەدیھێنراوەکانە

وَفِىٓ أَنفُسِكُمْ ۚ أَفَلَا تُبْصِرُونَ ﴿٢١﴾

لەخودی خۆتان - ئەی مرۆڤ - بەڵگەو شاھیدێکی ئاشکران لەسەر گەورەیی ودەسەڵاتی بێ سنوور وڕەھای (اللە تعالی)، ئایا ئەوە نابینن؟! سەرنج نادەن، تێنافکرن بۆئەوەى پەند وئامۆژگاری وەربگرن؟!!

وَفِى ٱلسَّمَآءِ رِزْقُكُمْ وَمَا تُوعَدُونَ ﴿٢٢﴾

دڵنیاش بن کە سەرچاوەی ڕزق وڕۆزی - دونیا ودینتان - لە ئاسماندایە، ھەروەھا ئەو بەڵێنانەش کەپێتانق دراوە لە - باش وخراپ - ھەر لەئاسمانەوە بڕیاری لەسەر دراوە

فَوَرَبِّ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ إِنَّهُۥ لَحَقٌّۭ مِّثْلَ مَآ أَنَّكُمْ تَنطِقُونَ ﴿٢٣﴾

سوێند بەپەروەدگار وبەدیھێنەری زەوی وئاسمانەکان، بەڕاستی ڕۆژی قیامەت دێت وھیچ گومانی تێدا نییە، ھەروەکو چۆن قسە دەکەن وئاخاوتن دەکەن!!

هَلْ أَتَىٰكَ حَدِيثُ ضَيْفِ إِبْرَٰهِيمَ ٱلْمُكْرَمِينَ ﴿٢٤﴾

ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - ئایا باسی میوانە بەقەدر وبەڕێزەکانی ئیبراھیم پێغەمبەرت پێگەیشتووە (سەلامی خوای لێ بێت) كە ئیبراهیم رێزی لێگرتن؟!!

إِذْ دَخَلُوا۟ عَلَيْهِ فَقَالُوا۟ سَلَـٰمًۭا ۖ قَالَ سَلَـٰمٌۭ قَوْمٌۭ مُّنكَرُونَ ﴿٢٥﴾

کاتێک چوونە ژوورەوە بۆ سەردانی، وتیان: سەلام، ئەویش وەڵامی دانەوە ووتی: سەلام لە ئێوەش، ( لەدڵی خۆیدا) وتی: کۆمەڵێکی نەناسن، نایانناسم

فَرَاغَ إِلَىٰٓ أَهْلِهِۦ فَجَآءَ بِعِجْلٍۢ سَمِينٍۢ ﴿٢٦﴾

ئینجا ھەڵسا وبێ ئەوەی میوانەکان پێی بزانن، چوو بۆ لای ژنەکەی وگوێرەکەیەکی قەڵەوی ئامادە کرد وھێنای بۆیان، وەھای زانی کە ئەوان مرۆڤن. فقر به إليهم قال ألا تأ كلون

فَقَرَّبَهُۥٓ إِلَيْهِمْ قَالَ أَلَا تَأْكُلُونَ ﴿٢٧﴾

گوێرەكەكەی لەبەردەمیاندا دانا ولێی نزیک کردنەوە وفەرمووی لێ کردن، (ئەوانیش نەیان خوارد چونکە فریشتە بوون) بۆیە زۆر بەنەرمی پێی وتن: ئەوە نافەرموون؟ ئەوە ناخۆن لەو خوانەی بۆتان ئامادەکراوە؟

فَأَوْجَسَ مِنْهُمْ خِيفَةًۭ ۖ قَالُوا۟ لَا تَخَفْ ۖ وَبَشَّرُوهُ بِغُلَـٰمٍ عَلِيمٍۢ ﴿٢٨﴾

کە بینی لێیان نەخوارد، ترسی لێ نیشت، ئەوانیش کە زانییان حاڵی پەشێوە، دڵنەواییان کرد ووتیان: مەترسە، ئێمە فریشتەین، لەلایەن (اللە تعالی) وە نێردراوین، وە مژدەشیان دایە کە لەئایندەدا (اللە تعالی) منداڵێکی زانایان پێ دەبەخشێت، کە ئیسحاق پێغەمبەرە (سەلامی خوای لێ بێت). لاپەڕە ٣ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَأَقْبَلَتِ ٱمْرَأَتُهُۥ فِى صَرَّةٍۢ فَصَكَّتْ وَجْهَهَا وَقَالَتْ عَجُوزٌ عَقِيمٌۭ ﴿٢٩﴾

ھاوسەرەکەی کە لە تەمەندا بوو، گوێی لە گوفتاری فریشتەکان بوو، ھات وقریوەیەکی کرد ولەپی دەستی دا بەڕومەتی خۆیدا وبەسەر سوڕمانەوە وتی: پیرە ژنێکی نەزۆکی وەک من چۆن منداڵی دەبێت؟!

قَالُوا۟ كَذَٰلِكِ قَالَ رَبُّكِ ۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْحَكِيمُ ٱلْعَلِيمُ ﴿٣٠﴾

فریشتەکان پێیان وت: ئەوەی کە وتمان فەرمان وبڕیاری پەروەردگارتە وجێبەجێ دەبێت، چونکە ئەو زاتێکی تەواو دانایە لە بڕیار وپێشھاتەکاندا، تەواویش زانایە بەھەموو شتێک لە بوونەوەرەکەیدا

۞ قَالَ فَمَا خَطْبُكُمْ أَيُّهَا ٱلْمُرْسَلُونَ ﴿٣١﴾

ئینجا کە ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) دڵنیا بوو، لێی پرسین: ئەی فریشتە نێردراوەکان! باشە چ کارێکی گەورەتان بەدەستەوەیە، بۆچی نێردراون، مەبەستان چییە؟!

قَالُوٓا۟ إِنَّآ أُرْسِلْنَآ إِلَىٰ قَوْمٍۢ مُّجْرِمِينَ ﴿٣٢﴾

فریشتەکان لە وەڵامدا وتیان: ئێمە (الله تعالى) ڕەوانەى کردووین بۆ سەر گەلێكی تاوانکار وتاوانبار وبەدڕەوشت. لنرسل عليهم ح جارة من طين

لِنُرْسِلَ عَلَيْهِمْ حِجَارَةًۭ مِّن طِينٍۢ ﴿٣٣﴾

بۆ ئەوەی بەرد بارانیان بکەین، بەخشتی سورەوەکراو، کە لەڕەقییدا وەک بەرد وەھا بێت. م سو مة عند ربك للمسرفين

مُّسَوَّمَةً عِندَ رَبِّكَ لِلْمُسْرِفِينَ ﴿٣٤﴾

بەردەکانیش نیشانەدارن، یاخود ناونوس کراون بەفەرمانی پەروەردگارت، تا بدات بەتەوقی سەری ئەو بێباوەڕ وتاوانکەر وبەدڕەوشت ولەسنوور دەرچووانەدا

فَأَخْرَجْنَا مَن كَانَ فِيهَا مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿٣٥﴾

ئەوسا ھەرچی باوەڕدار بوو لە گەلی (لوط) (سەلامی خوای لێ بێت) دەرمان کردن وڕزگارمان کردن، وە دوورمان خستنەوە لەو بەڵایەی کە بەسەر تاوانباراندا ھێنرا

فَمَا وَجَدْنَا فِيهَا غَيْرَ بَيْتٍۢ مِّنَ ٱلْمُسْلِمِينَ ﴿٣٦﴾

جا سەیر لەوەدا بوو لەو شار وشارۆچکەیەدا جگە لە تاقە خێزانێکی ڕەوشت بەرز، جگە لە بنەماڵەیەکی مسوڵمانی خواناس، کەسی ترمان بەدی نەکرد، ئەویش ماڵی (لوط) پێغەمبەرە (سەلامی خوای لێ بێت)

وَتَرَكْنَا فِيهَآ ءَايَةًۭ لِّلَّذِينَ يَخَافُونَ ٱلْعَذَابَ ٱلْأَلِيمَ ﴿٣٧﴾

لە جێگای ئەو گەلە یاخییە لەناو براوە - گەلی لوط (سەلامی خوای لێ بێت) - نیشانەی ئاشکرامان بەجێھێشتووە، تا ببێتە پەند وعیبرەت بۆ ئەوانەی بیر دەکەنەوە و لەسزادانی پڕ ئێش وئازارمان دەترسن بۆئەوەى وەکو ئەوان کردەوە نەکەن وڕزگاریان بێت لە سزای خواى گەورە

وَفِى مُوسَىٰٓ إِذْ أَرْسَلْنَـٰهُ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ بِسُلْطَـٰنٍۢ مُّبِينٍۢ ﴿٣٨﴾

ئێمە (موسا) مان بەچەند بەڵگەیەکی ئاشکرا ودیار لەسەر پێغەمبەرێتیەکەی نارد بۆ لای فیرعەون، بەڵگەیە بۆ ئەو کەسانەی کە دەترسن لەسزایەکی بە ئازار. لاپەڕە ٤ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر فتولى برك نه وقال سحرأو مجنون

فَتَوَلَّىٰ بِرُكْنِهِۦ وَقَالَ سَـٰحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌۭ ﴿٣٩﴾

بەڵام فیرعەون پشتی تێکرد وبەتوانا ودەوڵەت ولەشکر وھێزەکەی خۆیدا نازی وگوێی بەڕێنمایی وئامۆژگاریەکانی موسا نەدا ووتی: موسا ساحیرە، یان شێت و دێوانەیە، شتانێک دەڵێت ئەقڵ نایگرێت

فَأَخَذْنَـٰهُ وَجُنُودَهُۥ فَنَبَذْنَـٰهُمْ فِى ٱلْيَمِّ وَهُوَ مُلِيمٌۭ ﴿٤٠﴾

ئێمەش خۆی ولەشکرەکەیمان بەرەو دەریای سوور برد وھەموویانمان فڕێدایە ناو دەریاکەوە، بۆیە خنکار ولەناومان بردن، ئەو فیرعەونە کە لەبەر کافری وخراپەکاری و ئەو درۆیانەی کە دەیکرد ودەیووت: من خوای سەر زەویم. شایستەی لۆمە وئەو بەسەر ھاتە بوو کە دووچاری بوو

وَفِى عَادٍ إِذْ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمُ ٱلرِّيحَ ٱلْعَقِيمَ ﴿٤١﴾

ھەروەھا لە بەسەرھاتی عادیش کە گەلی ھود (سەلامی خوای لێ بێت) بوو، پەند وئامۆژگاری تێدایە، بۆ ئەو کەسانەی کە لە سزایەکی بە ئازار دەترسن. ئەوە بوو بایەکی بێ باران وبێ قازانج ونەزۆک ودوابڕمان ناردە سەریان

مَا تَذَرُ مِن شَىْءٍ أَتَتْ عَلَيْهِ إِلَّا جَعَلَتْهُ كَٱلرَّمِيمِ ﴿٤٢﴾

ئەو ڕەشە بایە ئەوەندە بەھێز وتوند بوو، بەسەر ھەر شتێک وھەر کەسێکدا بڕۆشتایە، بێ کەڵکی دەکرد ولەناوی دەبرد، وەک شتێکی فڕێ دراوی بێ کەڵکی لێ دەکرد. وفى ثمود إذ قيل لهم تمتعواحت حين

وَفِى ثَمُودَ إِذْ قِيلَ لَهُمْ تَمَتَّعُوا۟ حَتَّىٰ حِينٍۢ ﴿٤٣﴾

ھەروەھا لە بەسەرھاتی (سەمود) کە گەلی صالح (سەلامی خوای لێ بێت) بوون، پەند وئامۆژگاری تێدایە، بۆ ئەو کەسانەی کە لە سزایەکی بە ئازار دەترسن. کاتێک پێیان وترا: کە ئێوە لە ژیانی دونیا بەھرە بەرن وسوود مەندبن وڕابوێرن، تا کاتێکی دیاریکراو -کە کاتی مردنتانە

فَعَتَوْا۟ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِمْ فَأَخَذَتْهُمُ ٱلصَّـٰعِقَةُ وَهُمْ يَنظُرُونَ ﴿٤٤﴾

کەچی ئەوانیش خۆیان زۆر بەگەورە دەزانی لەئاست ئیمان هێنان وگوێڕایەڵی وملکەچی فەرمانەکانی (اللە تعالی) نەدەبوون، لە کوتوپڕێکدا ھەورە بروسکەیەک و شریخەیەک پێچانیەوە وچاوی ئەبڵەق کردن ومردن یەخەی پێگرتن (ھەرچەندە سێ ڕۆژ پێش ئەو سزادانە ھەڕەشە وئاگادار کرابونەوە)

فَمَا ٱسْتَطَـٰعُوا۟ مِن قِيَامٍۢ وَمَا كَانُوا۟ مُنتَصِرِينَ ﴿٤٥﴾

ئینجا کە گرمەکە ڕووی تێکردن وھەموویانی دا بەزەویدا وتوانای ھەستانەوەی لێ بڕین، نەیان توانی خۆیان ڕزگار بکەن، وە یارمەتیدەرێکیشیان دەست نەکەوت کە یارمەتیان بدات وڕزگاریان بکات

وَقَوْمَ نُوحٍۢ مِّن قَبْلُ ۖ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمًۭا فَـٰسِقِينَ ﴿٤٦﴾

ھەروەھا پێش ئەم درۆزنانە گەلی (نوح) مان بەئاو خنکاند - ژێر ئاومان کردن وخنکان - چونکە گەلێکی بێ باوەڕ ولەڕێگای (اللە تعالی) ترازا بوون، بۆیە شایەنی ئەو سزایە بوون

وَٱلسَّمَآءَ بَنَيْنَـٰهَا بِأَيْي۟دٍۢ وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ ﴿٤٧﴾

ئێمە بە ھێز وتوانای خۆمان ئاسمانمان بەدی ھێناوە، بەباشی وپوختی ئەو کارەمان کردووە، وە بەردەوام لەلایەکانیەوە لە فراوان کردنیداین. لاپەڕە ٥ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَٱلْأَرْضَ فَرَشْنَـٰهَا فَنِعْمَ ٱلْمَـٰهِدُونَ ﴿٤٨﴾

زەویشمان تەخت کردووە وەک دۆشەکێک بۆیان، بۆ ئەوەی ئۆقرەی لەسەر بگرن، ئێمە ڕاخەرێکی زۆر چاکین چونکە بەم شێوەیە زەویمان بەدیهێناوە بۆیان. ومن كل شىء خلقنا زوجين لعل كم تذكرون

وَمِن كُلِّ شَىْءٍ خَلَقْنَا زَوْجَيْنِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ ﴿٤٩﴾

لە ھەموو شتێکیش ئێمە جووتمان بەدی ھێناوە، وەک نێر ومێ، زەوی وئاسمان، دەریا ووشکانی، بۆ ئەوەی ئێوە بیربکەنەوە لە تاکبوونی -وەحدانیەتی- (اللە تعالی) چۆن ئەم دونیایەی بەپێی ڕێسایەكی ڕێکوپێک بەدیهێناوە، وە بیر لەتوانا ودەسەڵاتی بکەنەوە

فَفِرُّوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ ۖ إِنِّى لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌۭ مُّبِينٌۭ ﴿٥٠﴾

دەی ڕاکەن وھەڵبێن لەتاوان وسزا بۆ لای پاداشت، فەرمانی (اللە تعالی) جێبەجێ بکەن وبێ گوێی مەکەن، - ئەی خەڵکینە - دڵنیاش بن کە من لەلایەن (اللە تعالی) ڕەوانە کراوم وبێدارکەرەوەیەکی ئاشکرام تا لەسزای خواى گەورە ولەخەوی غەفڵەت بێدارتان بکەمەوە

وَلَا تَجْعَلُوا۟ مَعَ ٱللَّهِ إِلَـٰهًا ءَاخَرَ ۖ إِنِّى لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌۭ مُّبِينٌۭ ﴿٥١﴾

خەڵکینە - ڕەوا نییە ھیچ کەس وھیچ شتێک بکەنە ھاوەڵ وھاوتای (اللە تعالی)، دڵنیاش بن کە من بێدارکەرەوەیەکی ئاشکرام لەلایەن (اللە تعالی) وە ڕەوانە کراوم، تا لە ڕاستییەکان ئاگادارتان بکەمەوە

كَذَٰلِكَ مَآ أَتَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا قَالُوا۟ سَاحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌ ﴿٥٢﴾

ھەروەک چۆن ئەو بێباوەڕ وبتپەرستانەی مەککە دەربارەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ھەر جارەی قسەیەکیان دەکرد وئیمانیان پێ نەدەھێنا، بە ھەمان شێوە گەلانی پێشوویش ھەر پێغەمبەرێکیان لەلایەن (اللە تعالی) بۆ بھاتایە، بە درۆزنیان دادەنا وجارێک دەیانووت: ساحیرە وجادوگەرە، وە جارێکی تر دەیانووت: شێتە

أَتَوَاصَوْا۟ بِهِۦ ۚ بَلْ هُمْ قَوْمٌۭ طَاغُونَ ﴿٥٣﴾

سەیرە، دەڵێی ئەوان وئەمان بە گوێی یەکدا خوێندویانە وڕاسپاردەیان بۆ یەکتر دابەزاندووە!! نەخێر، بەڵکو ھەموویان لە خووی بێباوەڕیی وسەرکەشیدا کۆبونەتەوە

فَتَوَلَّ عَنْهُمْ فَمَآ أَنتَ بِمَلُومٍۢ ﴿٥٤﴾

ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - پشتیان تێکە وگوێ مەدەرە درۆ ودەلەسەکانی ئەو بێباوەڕانە، گلەیی لە تۆ ناکرێ کەوا ئەمانە بەکافری ئەمێننەوە وموسوڵمان نابن، تۆ ئەوەی لەسەر شانت بوو گەیاندووتە

وَذَكِّرْ فَإِنَّ ٱلذِّكْرَىٰ تَنفَعُ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿٥٥﴾

پشت ھەڵکردنیان لەبەرنامەکەت وات لێنەکا کە ئاگادار ووریایان نەکەیتەوە، بەردەوام ئامۆژگاریان بکە وڕاستیەکانیان بۆ ڕوون بکەرەوە، چونکە ئامۆژگاری ویادخستنەوە سوود بە ئیمانداران دەگەیەنێت

وَمَا خَلَقْتُ ٱلْجِنَّ وَٱلْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ﴿٥٦﴾

لەڕاستیدا من مرۆڤ وجنۆکەم تەنھا بۆ پەرستنی خۆم بەدیهێناوە، نەک بۆ ئەوەی ھاوەڵ وشەریکم بۆ بڕیار بدەن. لاپەڕە ٦ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

مَآ أُرِيدُ مِنْهُم مِّن رِّزْقٍۢ وَمَآ أُرِيدُ أَن يُطْعِمُونِ ﴿٥٧﴾

خۆ من نە ڕزق وڕۆزیم لەوان دەوێت، نەخواردن وخواردنەوە، چونکە من پێویستم بەھیچ کام لەوانە نییە

إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلرَّزَّاقُ ذُو ٱلْقُوَّةِ ٱلْمَتِينُ ﴿٥٨﴾

لە ڕاستیدا ھەر (اللە تعالی) خۆی ڕۆزی بەخش وڕۆزی دەرە، ھەموو چاوەڕێی دەستی ئەون تا ڕۆزییان بۆ بنێرێت، چونکە خاوەنی گەنجینەی ڕزق وڕۆزی بێ سنورە، وە خاوەنی توانا ودەسەڵاتێکی زۆر بەھێزە، کە ھەرگیز ھێز وتواناکەی ھیچ کزییەک ڕووی تێناکات، وە ھەموو مرۆڤ وجنۆکەکان ملکەچی ھێز وتوانای ئەون. فإن للذين ظلموا ذنوبا مثل ذنوب أص حبهم فلا يستعجلون

فَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ذَنُوبًۭا مِّثْلَ ذَنُوبِ أَصْحَـٰبِهِمْ فَلَا يَسْتَعْجِلُونِ ﴿٥٩﴾

بەڕاستی ئەوانەی ستەم وناحەقییان بەرامبەر بەخۆیان کرد بەوەی باوەڕیان بە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) نەکرد، سزای زۆر سەختمان ئامادە کردووە بۆیان، ھەروەک چۆن بۆ ھاوەڵ وھاوبیرەکانی پێش خۆیانمان ئامادە کردبوو، ئەو سزایەش کاتی دیاریکراوی خۆی ھەیە، جا با پەلە پەلی سزادانیان نەبێت لێم، سەرەنجام ھەر بۆیان دێت

فَوَيْلٌۭ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن يَوْمِهِمُ ٱلَّذِى يُوعَدُونَ ﴿٦٠﴾

وەیل وتیاچوونی ھەمیشەیی بۆ ئەوانەی کە باوەڕیان بە (اللە تعالی) وبە پێغەمبەرەکەیان نەکرد، لەو ڕۆژەی ھەڕەشەیان لێ ئەکرێت کە ڕۆژی قیامەتە، بەسزادانیان بەسزایەکی سەختی بە ئازار. لاپەڕە ٧ لە ٧ moc.hgelp

فێربە · الذاريات — Adh-Dhaariyat

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان