سەرەکیتەفسیرق (50)

تەفسیر ق — Qaaf (50)

مەککی · 45 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

قٓ ۚ وَٱلْقُرْءَانِ ٱلْمَجِيدِ ﴿١﴾

وە لەئەو مانا وخێر وبەرەکەتەی کە تێیدایە، وە سوێند بە (اللە تعالی) زیندوو دەبنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ پاداشت وسزا

بَلْ عَجِبُوٓا۟ أَن جَآءَهُم مُّنذِرٌۭ مِّنْهُمْ فَقَالَ ٱلْكَـٰفِرُونَ هَـٰذَا شَىْءٌ عَجِيبٌ ﴿٢﴾

وە نەبێت ھۆکاری قبوڵ نەکردنیان بۆ ئەم پەیامە ئەوە بێت گومانیان وابێت تۆ درۆ دەکەیت چونکە ئەوان دەزانن تۆ ڕاستگۆیت، بەڵکو سەریان لەوە سوڕماوە کە ئەوەی پەیامەکەی ھێناوە مرۆڤێکە وەک خۆیان، نەک لەڕەگەزی فریشتە، بەسەر سوڕمانەوە دەیانوت: ھاتنی پێغەمبەرێک بۆمان لە مرۆڤ زۆر سەرسوڕھێنەرە!

أَءِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًۭا ۖ ذَٰلِكَ رَجْعٌۢ بَعِيدٌۭ ﴿٣﴾

ئایا ئێمە کە مردین وڕزین وبووین بەخۆڵ، زیندوو دەبینەوە؟! ئەو زیندوبوونەوەیە وگێڕانەوەی ژیان بۆ لا شەکانمان دوای ئەوەی تیاچوو، شتێکی دوور وباوەڕپێکراو نییە، ھیچ کاتێ ناکرێ ڕووبدات

قَدْ عَلِمْنَا مَا تَنقُصُ ٱلْأَرْضُ مِنْهُمْ ۖ وَعِندَنَا كِتَـٰبٌ حَفِيظٌۢ ﴿٤﴾

با ئەو بێباوەڕانە دڵنیا بن کە ئێمە بە تەواوی ئاگادارین لە کاریگەری خاک لەسەر لا شەیان وچۆنیەتی بوونەوە بەخاکیان دوای مردن وتیاچوونیان، وە ھیچ شتێک لە لای ئێمە ون نابێت، کتێبێکمان ھەیە بەسەرھاتی ھەموو کەسێکی تیایە کە (اللە تعالی) چی لەچارە نووسیوە، لە دونیا ودوای مردنی

بَلْ كَذَّبُوا۟ بِٱلْحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمْ فَهُمْ فِىٓ أَمْرٍۢ مَّرِيجٍ ﴿٥﴾

بەڵکو ئەو بتپەرست وموشریکانە ئەو ڕاستییەیان بەدرۆ دانا کە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) قورئانی لەلایەن (اللە تعالی) وە بۆ ھێنان، ئەوان لە حاڵێکی سەرلێشێواویدان ھەر تاوێك دەربارەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) شتێک ئەڵێن

أَفَلَمْ يَنظُرُوٓا۟ إِلَى ٱلسَّمَآءِ فَوْقَهُمْ كَيْفَ بَنَيْنَـٰهَا وَزَيَّنَّـٰهَا وَمَا لَهَا مِن فُرُوجٍۢ ﴿٦﴾

ئایا ئەو بتپەرست وموشریکانە (کە باوەڕیان بە زیندوبوونەوە نییە) سەیری ئاسمانیان نەکردوە بەسەر سەریانەوە چۆنمان دروست کردووە وڕازاندوومانەتەوە بەوانەی کە تێیدایە وەک ئەستێرە وهتد... وە ھیچ کون وکەلەبەرێکی تێدانییە، تا ببێت بە عەیب وناتەواوی؟! ئەوەی کە ئاسمانی دروست کردووە زۆر بە ئاسانی ئەتوانێت مردووەکان زیندوو بکاتەوە

وَٱلْأَرْضَ مَدَدْنَـٰهَا وَأَلْقَيْنَا فِيهَا رَوَٰسِىَ وَأَنۢبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوْجٍۭ بَهِيجٍۢ ﴿٧﴾

ھەروەھا زەویشمان ڕاخستووە وبڵاومان کردۆتەوە بۆ ئەوەی بتوانن لەسەری بژین، کەژ وچیامان لەسەری دامەزراندووە تا ڕابوەستێت وتێک نەچێت، وە لە ھەموو جۆرە درەخت وگژوگیا وسەوزی ودیمەنێکی جوانمان تیا ڕواندووە! تبصرة وذكر لكل عبد م نيب

تَبْصِرَةًۭ وَذِكْرَىٰ لِكُلِّ عَبْدٍۢ مُّنِيبٍۢ ﴿٨﴾

ئێمە ئەوانەمان ھێناوەتەدی کە بەڵگەیەکی ڕۆشنن لەسەر دەسەڵات وتوانای بێ سنوورمان، وە بیرخەرەوەیەکن بۆ ھەموو بەندەیەک کە بەرەو لای (اللە تعالی) بڕوات و گوێڕایەڵی بێت. لاپەڕە ١ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَنَزَّلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ مُّبَـٰرَكًۭا فَأَنۢبَتْنَا بِهِۦ جَنَّـٰتٍۢ وَحَبَّ ٱلْحَصِيدِ ﴿٩﴾

ھەروەھا ئێمە لە ئاسمانەوە بارانی بەپیت وبەرەکەت دادەبارێنین وبەھۆیەوە باخ وباخات وبێستانەکان دەبوژێنینەوە وھەموو جۆرە دانەوێڵەیەک کە دروێنەی دەکەن بەرھەم دەھێنین

وَٱلنَّخْلَ بَاسِقَـٰتٍۢ لَّهَا طَلْعٌۭ نَّضِيدٌۭ ﴿١٠﴾

ھەروەھا دار خورمای گەورە وبەرز وبڵندیشمان ڕواندووە، کە ھێشووی خورمای جوانی لەسەریەک ڕیزکراوی پێوەیە

رِّزْقًۭا لِّلْعِبَادِ ۖ وَأَحْيَيْنَا بِهِۦ بَلْدَةًۭ مَّيْتًۭا ۚ كَذَٰلِكَ ٱلْخُرُوجُ ﴿١١﴾

ھەموو ئەوانەی کە ڕواندوونمان بۆ ئەوەی ببێت بە ڕزق وڕۆزی بۆ بەندەکانی (اللە تعالی)، ئێمە بەردەوام بەو ئاوی بارانە زەوییە مردووەکان زیندوو دەکەینەوە، ھەروەک چۆن بەو بارانە زەوییە بێ ڕووەکەکان دەبوژێنینەوە ئاوەھاش مردوەکان زیندوو دەکرێنەوە

كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍۢ وَأَصْحَـٰبُ ٱلرَّسِّ وَثَمُودُ ﴿١٢﴾

پێش ئەم بتپەرستانەی قەومەکەی تۆ - ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) کە باوەڕیان بە تۆ وبەرنامەکەت نییە، گەلی نوح وگەلی خاوەن بیرەکە وگەلی سەمود، وەک ئەمان باوەڕیان بە پێغەمبەرەکان وڕۆژی قیامەت نەبوو. وعاد وفرعون وإخون لوط

وَعَادٌۭ وَفِرْعَوْنُ وَإِخْوَٰنُ لُوطٍۢ ﴿١٣﴾

ھەروەھا گەلی عاد وفیرعەون وگەلی لوط ھەموویان پێغەمبەرانیان بە درۆزن دەزانی. ل

وَأَصْحَـٰبُ ٱلْأَيْكَةِ وَقَوْمُ تُبَّعٍۢ ۚ كُلٌّۭ كَذَّبَ ٱلرُّسُلَ فَحَقَّ وَعِيدِ ﴿١٤﴾

وە قەومی شوعەیب خاوەنی باخ وباخاتە چڕەکان وقەومی توبەع پاشای یەمەن هەموو ئەمانە پێغەمبەرانی خودایان بەدرۆخستەوە وباوەڕیان پێنەکردن بۆیە ئەوە بەسەریان ڕوویدا کە خواى گەورە پەیمانی پێدابوون لە سزا وئازاردان

أَفَعَيِينَا بِٱلْخَلْقِ ٱلْأَوَّلِ ۚ بَلْ هُمْ فِى لَبْسٍۢ مِّنْ خَلْقٍۢ جَدِيدٍۢ ﴿١٥﴾

ئایا ئێمە ماندوو بووین کە یەکەم جار بەدیمان هێنان، تا لە ڕۆژی قیامەت زیندوو کردنەوەی مردووانمان لەلا قورس وزەحمەت بێت وبۆمان نەکرێت؟! ئەو بتپەرستانە لەناو گوماندان وبەلایانەوە زۆر سەیرە کە چۆن مردووان زیندوو دەکرێنەوە وسەرلەنوێ ژیانێکی تازەیان پێ دەبەخشرێت؟!

وَلَقَدْ خَلَقْنَا ٱلْإِنسَـٰنَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِۦ نَفْسُهُۥ ۖ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ ٱلْوَرِيدِ ﴿١٦﴾

لەڕاستیدا ئێمە مرۆڤمان بەدیھێناوە وچاکیش دەزانین کە چی خەتەرە وخەیاڵ وبیرێک بەدڵ ودەرونیدا دێت، وە ئێمە لەو دەمارە ئەستوورە کە بەملییەوەیەتی وبەسراوە بەدڵییەوە (شاڕەگی دڵی) نزیکترین

إِذْ يَتَلَقَّى ٱلْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ ٱلْيَمِينِ وَعَنِ ٱلشِّمَالِ قَعِيدٌۭ ﴿١٧﴾

بەردەوام دوو فریشتە چاودێری دەکەن کە یەکێکیان لەلای ڕاستی دانیشتووه وئەوەکەی تریشیان لەلای چەپی، مرۆڤ ھەرچییەک بکات وھەرچییەک بڵێت، تۆماری دەکەن. لاپەڕە ٢ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ما يلفظ من قول إلا لديه رقيب عتيد

مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌۭ ﴿١٨﴾

مرۆڤ ھیچ قسەیەک ناکات وھیچی لەدەم دەرناچێت، خێرا یەکێك لە فریشتە چاودێرەکان تۆماری دەکەن

وَجَآءَتْ سَكْرَةُ ٱلْمَوْتِ بِٱلْحَقِّ ۖ ذَٰلِكَ مَا كُنتَ مِنْهُ تَحِيدُ ﴿١٩﴾

ئەی مرۆڤی بێ ئاگا! بێھۆشیی مردن کاتی سەرەمەرگ ھات ودایگرتی، ئەوە ئەو شتە بوو کە تۆ بە خەیاڵی خۆت خۆتت لێ لا ئەداو پێت ناخۆش بوو وبیرت لێ نەئەکردەوە، وە ئەو ڕۆژە ھەر دێت وناتوانی خۆتی لێ لا دەی وڕاکەی لێی

وَنُفِخَ فِى ٱلصُّورِ ۚ ذَٰلِكَ يَوْمُ ٱلْوَعِيدِ ﴿٢٠﴾

فریشتەی تایبەت بە فووكردن بە كەرەنادا بۆ دووەم جار فووی کرد بە کەڕەنای صووڕدا وھەرچی مردوو ھەیە زیندوو بوونەوە، ئەوە - ڕۆژی قیامەت - ڕۆژی ھاتنەدی ئەو ھەڕەشەیە کە لە بتپەرستان وخراپەکاران ئەکرا

وَجَآءَتْ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّعَهَا سَآئِقٌۭ وَشَهِيدٌۭ ﴿٢١﴾

ئەو ڕۆژە ھەر کەسێک دوو فریشتەی لە گەڵدایە یەکێکیان دەیھێنێت ودەیگەیەنێتە شوێنی دادگایی کردن - محشر - ئەوی تریشیان شاھیدە لەسەر گوفتار وڕەفتارەکانی

لَّقَدْ كُنتَ فِى غَفْلَةٍۢ مِّنْ هَـٰذَا فَكَشَفْنَا عَنكَ غِطَآءَكَ فَبَصَرُكَ ٱلْيَوْمَ حَدِيدٌۭ ﴿٢٢﴾

لەو کاتە تەنگانە وناخۆشەدا بەو مرۆڤەی کە هێنراوە بۆ گۆڕەپانی مەحشەر دەوترێت: بەڕاستی ئەوەی کە ئێستا کەوای تیایدا وبەچاوی خۆت دەیبینیت، کە لە دونیادا لێی بێ خەبەر بوویت وخۆتت بۆ ئامادە نەکردبوو (بەھۆی فریوخواردنت بەئارەزووەکانت) وە خۆتت بۆ ئامادە نەکردبوو، ئەوا پەردەی شاراوەییمان لەسەر لا برد وئیتر ئەوەتە پەردەمان لەسەر چاوت لا داوە وھەموو ئەو شتانەی کە بۆت باسکرابوو لەناڕەحەتی وئازاردان بەڕوونی دەیبینیت وئەمڕۆ دەزگای بیناییت زۆر تیژە درک بەو شتانە دەکەیت کە خۆت بێ ئاگا کردبوو لێی!! وقال قرينه هذا ما لدى عتيد

وَقَالَ قَرِينُهُۥ هَـٰذَا مَا لَدَىَّ عَتِيدٌ ﴿٢٣﴾

فریشتەی ھاوڕێی مرۆڤە زیندووکراوەکە (اللە تعالی) دەفەرموێت: ئەمە دەفتەری گوفتار وکرداری دونیای ئەم بەندەیە، ھەمووی نووسراوە بەبێ زیاد وکەم، لای منە و حازر وئامادەیە. ألقيا فى جهن م كل كف ار عنيد

أَلْقِيَا فِى جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍۢ ﴿٢٤﴾

ئینجا دوای لێپرسینەوە (اللە تعالی) فەرمان دەدات بەھەردوو فریشتەکە ودەفەرموێت: ئادەی ھەرچی کافر وبێباوەڕێکی سەرکەش وبوغزن وپیلانگێڕ ھەیە فڕێی بدەنە ناو ئاگری دۆزەخەوە. م ناع للخير معتد م ريب

مَّنَّاعٍۢ لِّلْخَيْرِ مُعْتَدٍۢ مُّرِيبٍ ﴿٢٥﴾

ئەو کەسانەی کە کاتی خۆی ئەو واجبانەیان جێبەجێ نەدەکرد - ئەوەی کە (اللە تعالی) فەرمانی دابوو کە ئەنجامی بدەن-، گوێیان بەحەرامکراوەکان وسنوورەکانى (الله تعالى) نەدەدا، ومافی خەڵکیان پێشێل دەکرد، خۆی گومانی ھەبوو لە بوونی (اللە تعالی) وچەمکەکانی ئاین وئەوەی کە ھەواڵی پێدابوون لە بەھەشت ودۆزەخ، وە گومانیشی دەخستە دڵ ودەرونی خەڵکییەوە. لاپەڕە ٣ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

ٱلَّذِى جَعَلَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَـٰهًا ءَاخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِى ٱلْعَذَابِ ٱلشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾

ئەو کەسەی کە کاتی خۆی شەریک وھاوەڵی بۆ (اللە تعالی) بڕیار دەدا، بیگرن وفڕێی بدەنە نێو سزای بە ئێش وئازارەوە

۞ قَالَ قَرِينُهُۥ رَبَّنَا مَآ أَطْغَيْتُهُۥ وَلَـٰكِن كَانَ فِى ضَلَـٰلٍۭ بَعِيدٍۢ ﴿٢٧﴾

ئینجا ھاوەڵە شەیتانەکەیشی دیارە کە ئامادە کراوە، ئەویش پاکانە بۆ خۆی دەکات ودەڵێت: پەروەردگارا خۆ من لەخشتەم نەبردووە، من پاڵنەری نەبووم بۆ ئەو ھەموو گوناھ وتاوانە، بەڵکو ھەر خۆی لە نێو گومڕایی وسەرلێشێواوییەکی قوڵدا خۆی قەتیس کردبوو ولەهەق وڕاستی دووربوو

قَالَ لَا تَخْتَصِمُوا۟ لَدَىَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُم بِٱلْوَعِيدِ ﴿٢٨﴾

(اللە تعالی) بە ھەردووکیان دەڵێت: لێرەدا لای من لەگەڵ یەکتر مەکەونە مشتومڕ، بەو کارەتان ھیچ سوودێک ناکەن، من ڕێگای ڕاستی ئاینم بۆ ڕوون کردبوونەوە لە ڕێگای پێغەمبەرانەوە، ئاگادارم کردنەوە کە ئەگەر ڕێگای ئیمان نەگرنەبەر وکردەوەی چاکە ئەنجام نەدەن وسەرپێچی فەرمانەکانم بکەن، ئەوە سەرەنجامتان ئەم ڕۆژە ڕەشە دەبێت کە ئێستا چاوەڕوانتان دەکات

مَا يُبَدَّلُ ٱلْقَوْلُ لَدَىَّ وَمَآ أَنَا۠ بِظَلَّـٰمٍۢ لِّلْعَبِيدِ ﴿٢٩﴾

قسە وبڕیاری من نەگۆڕە وھەڵناوەشێتەوە، وە لە بڕیاری خۆم پەشیمان نابمەوە، وە ستەم لە بەندەکانم ناکەم، بەکەمکردنەوەی چاکەکانیان یا زیادکردنی خراپە و تاوانەکانیان، بەڵکو ھەر کەسە وبەپێی بیروباوەڕ وکردەوەکانی خۆی، شایستەی چی بێت، بەو شێوەیە پاداشتی خۆی وەردەگرێت

يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ ٱمْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِن مَّزِيدٍۢ ﴿٣٠﴾

ئەو ڕۆژە بە دۆزەخ دەڵێین: ئایا پڕبوویت لە ئەو کافر وبتپەرست وتاوانبار وستەمکارانەی کە فڕێدراوەتە ناوت وبەستە؟ دۆزەخیش لە وەڵامدا دەڵێت: ئایا ھی دیکە ھەیە؟! داوای زیاتر دەکات، وە تووڕەیە لەبەر پەروەردگاری

وَأُزْلِفَتِ ٱلْجَنَّةُ لِلْمُتَّقِينَ غَيْرَ بَعِيدٍ ﴿٣١﴾

بەھەشت نزیک کراوەتەوە لە تەقواداران وپارێزکاران وخواناسان ئەوانەى فەرمانەکانى (الله تعالى) جێبەجێ دەکەن وخۆیان بەدوور دەگرن لەنەهی لێکراوەکانی، بە جۆرێک کە ھەرچی خۆشییە دەیبینن، وە ھیچ لێیانەوە دوور نییە. هذا ما توعدون لكل أو اب حفيظ

هَـٰذَا مَا تُوعَدُونَ لِكُلِّ أَوَّابٍ حَفِيظٍۢ ﴿٣٢﴾

پێیشیان ئەوترێت: ئەمە ئەو شوێنەیە کە (اللە تعالی) گفتی پێ دابوون، بۆ ئێوە وبۆ ھەر کەسێك بگەڕبتەوە بۆ لای پەروەردگاری – بەتەوبە کردن - وە پارێزگاری لەو سنوورانە بکات کە (اللە تعالی) دایناوە

مَّنْ خَشِىَ ٱلرَّحْمَـٰنَ بِٱلْغَيْبِ وَجَآءَ بِقَلْبٍۢ مُّنِيبٍ ﴿٣٣﴾

بۆ ھەر کەسێك لەپەنهانەکەیدا لە (اللە تعالی) ترسابێت وبەدڵێکی سەلامەت وتۆبەکارەوە گەڕابێتەوە بۆ لای پەروەردگاری، وە بەردەوام گەڕابێتەوە بۆ لای - تەوبەی کردبێت

ٱدْخُلُوهَا بِسَلَـٰمٍۢ ۖ ذَٰلِكَ يَوْمُ ٱلْخُلُودِ ﴿٣٤﴾

پێیان دەوترێت: بێ ترس ولەرز بڕۆنە ناو بەھەشت وپارێزراون لەھەرچی ناخۆشییە، ئەمڕۆ ڕۆژی مانەوەی ھەمیشەییە، کە ئیتر مردنی لەدوا نییە. لاپەڕە ٤ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

لَهُم مَّا يَشَآءُونَ فِيهَا وَلَدَيْنَا مَزِيدٌۭ ﴿٣٥﴾

ھەرچییان ئارەزوو لێ بێت بۆیان ھەیە لەو بەھەشتەدا کۆتایی نایەت، لەوەشمان زیاتر لایە بۆیان، لە بەخشندەییەکانمان کە بەچاو نەبینراوە وبەگوێ نەبیسراوە ونەھاتووە بەدڵی کەسدا، وە لەھەموویان خۆشتر بینینی (اللە تعالی) یە

وَكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّن قَرْنٍ هُمْ أَشَدُّ مِنْهُم بَطْشًۭا فَنَقَّبُوا۟ فِى ٱلْبِلَـٰدِ هَلْ مِن مَّحِيصٍ ﴿٣٦﴾

خەڵکی چەندین سەدەی بەر لەم کافر وبتپەرستانەی مەککەمان بەرباد کرد وفەوتاند، کە ئەوان لەمان زۆر بەھێزتر وبە ھەڵمەتتر بوون، بە وڵاتاندا گەڕابوون بۆ ئەوەی خۆیان لەسزا وتۆڵەی (اللە تعالی) بپارێزن، بەڵام ھیچ دەرفەتێکیان دەسگیر نەبوو

إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَذِكْرَىٰ لِمَن كَانَ لَهُۥ قَلْبٌ أَوْ أَلْقَى ٱلسَّمْعَ وَهُوَ شَهِيدٌۭ ﴿٣٧﴾

بەڕاستی لەم بابەتانەدا کە لەم سوورەتەدا باسمان کرد - بە لەناوبردنی گەلانی پێشوو - مایەی بیر لێکردنەوە وپەند وەرگرتنە بۆ ئەو کەسانەی کە دڵێکی ھۆشیاریان ھەیە، یان گوێڕایەڵ بێت وئامۆژگاری وەربگرێت بە دڵ، وە ئاگای لە خۆی بێت

وَلَقَدْ خَلَقْنَا ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ وَمَا مَسَّنَا مِن لُّغُوبٍۢ ﴿٣٨﴾

بەڕاستی ئێمە ئاسمانەکان وزەوی وھەرچی لە نێوانیاندا ھەیە ھەموویمان لەشەش ڕۆژدا بەدیهێناوه، ھەرچەندە دەمانتوانی لە یەک کاتدا بەدیبهێنین، وە بە هیچ شێوەیەک ماندوو نەبووین، ھەروەک جولەکەكان وا دەڵێن

فَٱصْبِرْ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ ٱلشَّمْسِ وَقَبْلَ ٱلْغُرُوبِ ﴿٣٩﴾

ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - خۆت ڕابگرە بەرامبەر (جولەکە وئەوانەی وەک ئەوانن) لەو قسانەی دەرهەق بەتۆ ئەیکەن، پێش ڕۆژ ھەڵات نوێژی بەیانی بکە، وە پێش ڕۆژئاوا بوون نوێژی عەسر بکە وپەروەردگاری خۆت پاک وبێگەرد ڕابگرە

وَمِنَ ٱلَّيْلِ فَسَبِّحْهُ وَأَدْبَـٰرَ ٱلسُّجُودِ ﴿٤٠﴾

ھەروەھا لە بەشێکی شەواندا نوێژ بکە وناوی (اللە تعالی) بە بەرز وبڵند بھێنە، وە لە پاش ھەموو سوجدەیەک وھەموو نوێژێک ھەرئەم ناوە بە بڵندیی بھێنە

وَٱسْتَمِعْ يَوْمَ يُنَادِ ٱلْمُنَادِ مِن مَّكَانٍۢ قَرِيبٍۢ ﴿٤١﴾

گوێ بگرە - ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) - لەو ڕۆژەدا فریشتەی ڕۆح کێشان فوو دەکات بەکەڕەنادا بۆ جاری دووەم، لە شوێنێکی نزیکەوە

يَوْمَ يَسْمَعُونَ ٱلصَّيْحَةَ بِٱلْحَقِّ ۚ ذَٰلِكَ يَوْمُ ٱلْخُرُوجِ ﴿٤٢﴾

ئەو ڕۆژە ئەو رۆژەیە کە ھەموو بەدیھێنراوەکان بەڕاستی گوێیان لەھاواری زیندوو بوونەوەیە، کەھیچ گومانێکی تێدا نییە، ئەو ڕۆژە ڕۆژی لە گۆڕ ھاتنەدەری مردووەکانە بۆ ڕووکردنە گۆڕەپانی مەحشەر بۆ لێپرسینەوە وپاداشت

إِنَّا نَحْنُ نُحْىِۦ وَنُمِيتُ وَإِلَيْنَا ٱلْمَصِيرُ ﴿٤٣﴾

بەڕاستی ئێمە مردووان زیندوو ئەکەینەوە وزیندووان ئەمرێنین، جگە لە ئێمە کەس ناتوانێت ئەو کارە بکات، سەرەنجام بەندەکان تەنھا بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشت. لاپەڕە ٥ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

يَوْمَ تَشَقَّقُ ٱلْأَرْضُ عَنْهُمْ سِرَاعًۭا ۚ ذَٰلِكَ حَشْرٌ عَلَيْنَا يَسِيرٌۭ ﴿٤٤﴾

ڕۆژێک دێت زەوی بەخێرایی درز وقڵیشی تێدەبێت وخەڵکەکەی ناوی بە پەلە دێنە دەرەوە، بێگومان ئەو کۆکردنەوەیە لای ئێمە زۆر ئاسانە

نَّحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَقُولُونَ ۖ وَمَآ أَنتَ عَلَيْهِم بِجَبَّارٍۢ ۖ فَذَكِّرْ بِٱلْقُرْءَانِ مَن يَخَافُ وَعِيدِ ﴿٤٥﴾

ئێمە چاک گوێ بیستی قسە وگوفتاری نابەجێی خوانەناس ودرۆزنانین، - ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - تۆ زۆردار نیت ودەسەڵاتت بە سەریاندا نیە، تا وایان لێبکەیت باوەڕبھێنن، بەڵکو کاری تۆ ئەوەیە کە ئەوەی (اللە تعالی) فەرمانی پێکردوویت بیگەیەنیت، وە بەقورئان ئەو کەسانە بێدار بکەوە کە لەھەڕەشەکانی ئێمە دەترسن، چونکە ئەوانەی لە ئێمە دەترسن دەرس وئامۆژگاری وپەندی لێوەردەگرن، وە بیریان دێتەوە ئەگەر بیریان بخەنەوه. لاپەڕە ٦ لە ٦ moc.hgelp

فێربە · ق — Qaaf

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان