سەرەکیتەفسیرالمدثر (74)

تەفسیر المدثر — Al-Muddaththir (74)

مەککی · 56 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلْمُدَّثِّرُ ﴿١﴾

ئەی ئەو کەسەی بەجل وبەرگ وپێخەفت خۆت پێچاوەتەوە، مەبەست پێی پێغەمبەرە -صلی اللە علیە وسلم-. قم فأ نذر

قُمْ فَأَنذِرْ ﴿٢﴾

ھەستە وخەڵکی بترسێنە وبێداریان بکەرەوە لەسزای اللە -تەعالا- ئەگەر باوەڕ نەھێنن. وربك فكبر

وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ ﴿٣﴾

وە پەرورەدگارت بە گەورە دابنێ (بەگەورەی دابنێ لەوەی کە پێویستی بە ھاوەڵ وشەریک ھەبێت). وثيابك فطهر

وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ ﴿٤﴾

دەروونت پاک بکەرەوە لەگوناه وتاوان، وە جلوبەرگ وپۆشاکیشت لە چڵک وپیس وپۆخڵی پاک بکەرەوە

وَٱلرُّجْزَ فَٱهْجُرْ ﴿٥﴾

دوور بە -واز بھێنە- لەپەرستنی بتەکان (ئەمە مانای ئەوە نییە کە پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- گوناھی کردبێت بەڵکو مانای ئەوەیە کە خۆی وئومەتی لەسەر بیروباوەڕ وکردەوە وڕەوشتە بەرزەکان پەروەردە بکات). ولا تمنن تستكثر

وَلَا تَمْنُن تَسْتَكْثِرُ ﴿٦﴾

منەت مەکە بەسەر پەروەردگارتدا بەوەی کردەوەی چاکت زۆرە

وَلِرَبِّكَ فَٱصْبِرْ ﴿٧﴾

لەبەر ڕەزامەندی پەروەردگارت ولەبەرامبەر ئازاری بێباوەڕان ئارامگر وخۆڕاگر بە

فَإِذَا نُقِرَ فِى ٱلنَّاقُورِ ﴿٨﴾

جا کاتێك کە فووی دووەم کرا بە کەڕەنادا (بەسوڕدا). فذلك يومئذ يوم عسير

فَذَٰلِكَ يَوْمَئِذٍۢ يَوْمٌ عَسِيرٌ ﴿٩﴾

ئائەو ڕۆژە ڕۆژێکی زۆر سەخت وگرانە

عَلَى ٱلْكَـٰفِرِينَ غَيْرُ يَسِيرٍۢ ﴿١٠﴾

لەسەر ئەوانەی باوەڕیان بە اللە -تەعاﻻ- وپێغەمبەرەکەی نییە ئاسان نییە. لاپەڕە ١ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ذرنى ومن خلقت وحيدا

ذَرْنِى وَمَنْ خَلَقْتُ وَحِيدًۭا ﴿١١﴾

ئەی پێغەمبەر- واز لە من وئەو کەسە بھێنە (بۆ تۆڵەسەندنەوە) کە دروستم کرد بەتەنھا (کاتێک کە لەسکی دایکیدا بوو، پاشان کوڕ وسەروەت وسامانم پێبەخشی کەچی ھەر باوەڕی نەھێنا، ڕاڤەکارانی قورئان دەڵێن: اللە -تەعاﻻ- مەبەستی وەلیدی کوڕی موغیرەیە کە دەسەڵاتێکی زۆری پێدا کەچی لەبری ئەوەی سوپاسگوزار بێت یاخی بوو). وجعلت له مالا ممدودا

وَجَعَلْتُ لَهُۥ مَالًۭا مَّمْدُودًۭا ﴿١٢﴾

وە ماڵ وسەروەت وسامان ودارایی زۆر وزەبەندم پێدا. وبنين شهودا

وَبَنِينَ شُهُودًۭا ﴿١٣﴾

وە کوڕ ونەوە پێی بەخشی ھەمیشە ئامادە ولەبەردەستی بوون لێی جیا نەدەبوونەوە لە سەفەر وکۆبوونەوەکان (لەبەر ئەوەی کە باوکیان سەروەت وسامانی زۆر بوو پێویستی نەدەکرد ئەوان سەرقاڵی کاسبی بن). ومهدت له تمهيدا

وَمَهَّدتُّ لَهُۥ تَمْهِيدًۭا ﴿١٤﴾

وە ھۆکاری ژیانم بۆ ڕاخستبوو لەکەلوپەل وماڵ ومناڵ وھەموو نازو نیعمەتێکیش بەھرەمەندم کردبوو بەدرێژایی ژیانی. ثم يطمع أن أزيد

ثُمَّ يَطْمَعُ أَنْ أَزِيدَ ﴿١٥﴾

پاش ھەموو ئەمانە لەگەڵ ئەوەی باوەڕیشی نییە پێم ھێشتا بەتەمایە بۆی زیاد بکەم

كَلَّآ ۖ إِنَّهُۥ كَانَ لِـَٔايَـٰتِنَا عَنِيدًۭا ﴿١٦﴾

نەخێر بەو شێوەیە نییە ئەو بیری لێدەکاتەوە وچاوەڕوان نەبێت بۆی زیاد بکەم، چونکە ئەو (وەلیدی کوڕی موغیرە) بێباوەڕێکی سەرسەختە بە بەڵگە ونیشانەکانمان (کە ناردوومانە بۆ پێغەمبەرەکەمان). سأ رهقه صعودا

سَأُرْهِقُهُۥ صَعُودًا ﴿١٧﴾

بەم زووانە سزای زۆر سەختی پێ دەچێژم کە ناتوانێت بەرگەی بگرێت. إ نه فك ر وقد ر

إِنَّهُۥ فَكَّرَ وَقَدَّرَ ﴿١٨﴾

بێگومان ئەم بێباوەڕەی کە ناز ونیعمەتت بەسەردا ڕشت، (مەبەست پێی وەلیدی کوڕی موغیرەیە) بیری کردەوە ولەدەروونی خۆیدا ھەڵیسەنگاند هەتاوەکو قورئان پوچەڵ بکاتەوە، بەڵام بەھەڵەدا چوو ملکەچی ڕاستی نەبوو. فقتل كيف قد ر

فَقُتِلَ كَيْفَ قَدَّرَ ﴿١٩﴾

نەفرينی لێكرا وسزادرا، دەک بەکوشت بچێت وگۆڕی وون بێت، (خوا ڕسوای بکات) چۆن ھەڵسەنگاندنێکی کرد بۆ قورئان. لاپەڕە ٢ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ثم قتل كيف قدر

ثُمَّ قُتِلَ كَيْفَ قَدَّرَ ﴿٢٠﴾

دووباره نەفرينی لێكرا وسزادرا، دەک بەکوشت بچێت وگۆڕی وون بێت، (خوا ڕسوای بکات) چۆن ھەڵسەنگاندنێکی کرد بۆ قورئان. ثم نظر

ثُمَّ نَظَرَ ﴿٢١﴾

پاشان سەرنجی دا ( وبیری کردەوە لەوەی دەیڵێت). ثم عبس وبسر

ثُمَّ عَبَسَ وَبَسَرَ ﴿٢٢﴾

ئەمجا ناوچەوانی گرژ کرد وڕەش داگیرسا، كاتێك هیچی نەبینیەوه كه تانەی پێبدات لە قورئان

ثُمَّ أَدْبَرَ وَٱسْتَكْبَرَ ﴿٢٣﴾

پاشان پشتی ھەڵکرد وخۆی بەزلزانی لەوەی کە باوەڕ بھێنێت وشوێن پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- بکەوێت

فَقَالَ إِنْ هَـٰذَآ إِلَّا سِحْرٌۭ يُؤْثَرُ ﴿٢٤﴾

ئەمجا ووتی: ئەم قورئانەی موحەممەد هێناویەتی وتە وکەلامی اللە -تەعالا- نییه، بەڵكو سیحر وجادووە وموحەممەد لەخەڵکانی ترەوە وەریگرتووە

إِنْ هَـٰذَآ إِلَّا قَوْلُ ٱلْبَشَرِ ﴿٢٥﴾

وە ووتی: ئەم قورئانە وتەی الله نیه، بەڵكو وتەی مرۆڤە. سأ ص ليه سقر

سَأُصْلِيهِ سَقَرَ ﴿٢٦﴾

(لەپاش ھەموو قسەکانى وەلید) اللە دەفەرموێت: دەبێت ھەر زۆر زوو بیگەیەنم بە چینێك لەچینەكانی ئاگری دۆزەخ، ئەویش سەقەره ئاه وداد وبێدادیەتی لەدەست گەرما پڕوكێنەرەكەی

وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا سَقَرُ ﴿٢٧﴾

ئەی موحەممەد- جا تۆ چوزانیت سەقەر چیە؟ لا تبقى ولا تذر

لَا تُبْقِى وَلَا تَذَرُ ﴿٢٨﴾

ئەو سەقەرە ئاگرێکی وایە ھیچ ناھێڵێتەوە لەگۆشت وئێسک ھەمووی دەسوتێنێت، وە دەستیش لەھیچ ھەڵناگرێت، پاشان سوتاندنی هەموولا شەى ئێسک وگۆشتی دروست دەبێتەوە پاشان جارێکی تر ئاگرەکە دەیسوتێنێت، ئیتر بەم شێوەیە بەردەوام دەیسوتێنێت. لو احة للبشر

لَوَّاحَةٌۭ لِّلْبَشَرِ ﴿٢٩﴾

ئەو ئاگرە زۆر سووتێنەرە پێست ولاشە ڕەش دەکاتەوە وڕەنگی دەگۆڕێت ودەیبرژێنێت. لاپەڕە ٣ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر عليها تسعة عشر

عَلَيْهَا تِسْعَةَ عَشَرَ ﴿٣٠﴾

نۆزدە لە فریشتەکان وان بەسەریەوە وسەرپەرشتی دەکەن

وَمَا جَعَلْنَآ أَصْحَـٰبَ ٱلنَّارِ إِلَّا مَلَـٰٓئِكَةًۭ ۙ وَمَا جَعَلْنَا عِدَّتَهُمْ إِلَّا فِتْنَةًۭ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِيَسْتَيْقِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ وَيَزْدَادَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِيمَـٰنًۭا ۙ وَلَا يَرْتَابَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ وَٱلْمُؤْمِنُونَ ۙ وَلِيَقُولَ ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌۭ وَٱلْكَـٰفِرُونَ مَاذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِهَـٰذَا مَثَلًۭا ۚ كَذَٰلِكَ يُضِلُّ ٱللَّهُ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ ۚ وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ ۚ وَمَا هِىَ إِلَّا ذِكْرَىٰ لِلْبَشَرِ ﴿٣١﴾

ى وە ئێمە سەرپەرشتیارانی ئاگری دۆزەخمان دانەناوە لەفریشتەکان نەبێت، چونکە مرۆڤ ناتوانێت بەرگەی بگرێت، (( ئەبوجەهل بانگەشەی ئەوەی كرد كە خۆی و هۆزەكەی دەتوانن ڕێبگرن لە سزای ئەوان وپاشانیش لەئاگر بێنە دەرەوە)) وە ئەو ژمارەیەشمان تەنھا بۆ تاقیکردنەوەی بێباوەڕان داناوە؛ بۆ ئەوەى هەر قسەى پوچەڵیان بڵێن وسزایان چەندەها جار بکرێت، وە بۆ ئەوەش خاوەن کتێبە ئاسمانیەکانیش لە (جولەکە وگاوڕەکان) دڵنیا بن لەڕاستی ئەم قورئانە (چونکە ئەو ژمارەیەش لە کتێبەکانی تەورات وئینجیلدا باسکراوە) وە ھەروەھا بۆ ئەوەی باوەڕداران زیاتر باوەڕەکەیان دابمەزرێت، وە ھیچ کەسیش لەخاوەن کتێب وباوەڕدارانیش دوو دڵ نەبن لەڕاستی قورئان، وە بۆ ئەوەیش دوو ڕوو ودڵ نەخۆش وبێباوەڕانیش ھەر بۆ خۆیان قسە بکەن وبڵێن: ئایا اللە مەبەستی چییە لە نمونە ھێنانەوە بەم ژمارە سەیرە؟ ھەر بەو شێوە اللە -تەعالا- ھەرکەسێک بیەوێت گومڕای دەکات، وە ھەر کەسێک بیەوێت ڕێنمونی دەکات، ھیچ کەس نازانێت ژمارەی سەرباز ولەشکرەکانی اللە چەندن لە زۆریاندا خۆی نەبێت، ((بۆیە با ئەبوجەهل بزانێت كاتێك بەگاڵتەكردن ولاقرتێوە دەیووت: (موحەممەد تەنها نۆزده یارمەتیدەری هەیە؟))، وە ئەم ئاگری دۆزخە تەنھا بیرخەرەوە و پەند وئامۆژگارین بۆ نەوەى ئادەم هەتاوەكو گەورەیی دەسەڵاتی پەروەردگار -سبحانه وتعالى- بزانن

كَلَّا وَٱلْقَمَرِ ﴿٣٢﴾

نەخێر وتەکە بەو شێوەیە نییە کە بت پەرست وموشریکەکان گومان دەکەن (وبانگەشەی بۆ دەکەن): گوایە خۆی وھاوڕێ وھاودەستەکانی دەتوانن سەرپەرشتیارانی دۆزەخ لەکار بخەن وڕێگری بکەن لەسزادانیان! وانیە پەروەردگار سوێندی بەمانگ خوارد (سوێند خواردن بەدروستکراوەکان تەنھا بۆ خوای گەورەیە، ئەویش لەبەر گرنگیان، وە بۆ کەس نییە سوێندیان پێبخوات)

وَٱلَّيْلِ إِذْ أَدْبَرَ ﴿٣٣﴾

وە سوێند بەشەو کاتێک کە پشت ھەڵدەکات

وَٱلصُّبْحِ إِذَآ أَسْفَرَ ﴿٣٤﴾

وە سوێند بە بەرەبەیان کاتێک کە ڕوون دەبێتەوە وخۆی دەنوێنێت

إِنَّهَا لَإِحْدَى ٱلْكُبَرِ ﴿٣٥﴾

بێگومان ئاگری دۆزەخ و(سەقەر) یەکێکە لەبەڵا وشتە سامناک وگەورەکان. نذيرا للبشر

نَذِيرًۭا لِّلْبَشَرِ ﴿٣٦﴾

ترسێنەرە بۆ تەواوی خەڵکی. لاپەڕە ٤ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

لِمَن شَآءَ مِنكُمْ أَن يَتَقَدَّمَ أَوْ يَتَأَخَّرَ ﴿٣٧﴾

ئەی خەڵکینە- بۆ ئەوانەتان کە دەتانەوێت پێشبڕکێ بکەن وپێش بکەون بە باوەڕ وکردەوەی چاک، یان بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بەکوفر وبێباوەڕی وگوناھ وتاوان دوا بکەون. كل نفسبما كسبت رهينة

كُلُّ نَفْسٍۭ بِمَا كَسَبَتْ رَهِينَةٌ ﴿٣٨﴾

ھەموو کەسێک بارمتەی دەستپێشخەری کردەوەی خۆیەتی لەڕۆژی دواییدا، جا گەر چاکی کردبێت چاک بەدەست دەھێنێت وڕزگاری دەبێت لەتیاچوون، وە ئەگەر خراپیشی کردبێت خراپ بەدەست دەھێنێت ولەناو ئاگردا دەەیھێڵێتەوە

إِلَّآ أَصْحَـٰبَ ٱلْيَمِينِ ﴿٣٩﴾

باوەڕداران نەبێت (کە نامەی کردەوەکانیان بەدەستیان ڕاستی وەردەگرن)، ئەوان اللە -تەعاﻻ- لەبەر گوناھەکانیان سزایان نادات، ولێیان خۆش دەبێت، بەھۆی ئەو کردەوە چاکانەى ئەنجامیان داوە

فِى جَنَّـٰتٍۢ يَتَسَآءَلُونَ ﴿٤٠﴾

لەڕۆژی قیامەتدا لە ناو باخەکانى بەھەشتدا پرسیار لەیەکتری دەکەن

عَنِ ٱلْمُجْرِمِينَ ﴿٤١﴾

لەحاڵی تاوانباران وکافرەکان، ئەوانەی بە کوفر وبێباوەڕی وگوناھ وتاوان خۆیان فەوتاند وبەھیلاک برد. ما سلككم فى سقر

مَا سَلَكَكُمْ فِى سَقَرَ ﴿٤٢﴾

پێیان دەڵێن: ئەوە چی بوو بەھۆی ئەوەی کە ئێوەی ڕاپێچی ناو ئاگری سەقەر کرد؟

قَالُوا۟ لَمْ نَكُ مِنَ ٱلْمُصَلِّينَ ﴿٤٣﴾

بێباوەڕان لەوەڵامدا دەڵێن: ئێمە لە نوێژ خوێنان نەبووین، لەوانە نەبووین لەدونیادا نوێژە واجبەکان ئەنجام دەدەن

وَلَمْ نَكُ نُطْعِمُ ٱلْمِسْكِينَ ﴿٤٤﴾

لەوانەیش نەبووین لەوەی اللە -تەعاﻻ- ڕزق وڕۆزی دابووین؛ خواردن ببەخشین بە ھەژاران وبێ نەوایان

وَكُنَّا نَخُوضُ مَعَ ٱلْخَآئِضِينَ ﴿٤٥﴾

وە ئێمە لەگەڵ کەسانی ناڕەوا ھەمیشە لەقسەی ھیچ وپوچ وبێ شەرعیدا ڕۆچوو بووین، وە ھەمیشە لەگەڵ کەسانی گومڕا ولە خوا دوور خەریکی قسە ودەمەتەقێ بووین

وَكُنَّا نُكَذِّبُ بِيَوْمِ ٱلدِّينِ ﴿٤٦﴾

وە ڕۆژی دوایی وپاداشتمان بەدرۆ دەزانی وباوەڕمان پێی نەبوو. لاپەڕە ٥ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

حَتَّىٰٓ أَتَىٰنَا ٱلْيَقِينُ ﴿٤٧﴾

هەتا ئەو کاتەی کە مردن یەخەی پێ گرتین (ئێمە ھەر لەبێباوەڕی خۆمان بەردەوام بووین)، مردن نەیھێشت تەوبە بکەین وبگەڕێینەوە له گوناه وتاوان كردن

فَمَا تَنفَعُهُمْ شَفَـٰعَةُ ٱلشَّـٰفِعِينَ ﴿٤٨﴾

ئینجا ئەو کاتە تکا وشەفاعەتی ھیچ تکاکارێک لە شەفاعەتی فریشتەکان وپێغەمبەران وپیاوچاکان سوود وقازانجی نییە بۆیان، چونکە مەرجی شەفاعەت کردن ئەوەیە اللە -تەعاﻻ- ڕازی بێت لەو کەسەی کە شەفاعەتی بۆ دەکرێت، (وە مۆڵەتیش بدات کە شەفاعەتی بۆ بکرێت)

فَمَا لَهُمْ عَنِ ٱلتَّذْكِرَةِ مُعْرِضِينَ ﴿٤٩﴾

چی شتێک وایکردووە لەو بت پەرست وموشریکانە پشت ھەڵبکەن لەقورئانی پیرۆز؟! كأن هم حمر م ستنفرة

كَأَنَّهُمْ حُمُرٌۭ مُّسْتَنفِرَةٌۭ ﴿٥٠﴾

لەپشت ھەڵکردن ودوورکەوتنەوەیان لەقورئانی پیرۆز وئاینی ئیسلام، ھەروەک گەلە گوێدرێژە کێوی سڵکەر وان. فرت من قسورة

فَرَّتْ مِن قَسْوَرَةٍۭ ﴿٥١﴾

کە لەترسی شێر ھەڵھاتوون

بَلْ يُرِيدُ كُلُّ ٱمْرِئٍۢ مِّنْهُمْ أَن يُؤْتَىٰ صُحُفًۭا مُّنَشَّرَةًۭ ﴿٥٢﴾

نەخێر وانییە، بەڵکو ھەریەک لەو بت پەرست وموشریکانە دەیانەوێت اللە -تەعاﻻ- نامەیەکی کراوەیان بۆ بنێرێت لەسەر ڕاستی پەیامەکەی موحەمەد -صلی اللە علیە وسلم- ھۆکاری ئەم سەرسەختیەشیان کەمی بەڵگە ولاوازی بورھان نيیە، بەڵکو ئەوانە فێری ملەجەڕی ونکۆڵی ونەخۆشی خۆبەزلزانین بوون

كَلَّا ۖ بَل لَّا يَخَافُونَ ٱلْـَٔاخِرَةَ ﴿٥٣﴾

نەخێر بابەتەکە بەو شێوەیە نییە، ھۆکاری ڕۆچوونیان لەگومڕاییدا، ئەوەیە ئەوان باوەڕیان نییە بەڕۆژی دوایی، بۆیە لەسەر کوفر وبێباوەری خۆیان مانەوە هەتا ئەو ڕۆژەی مردن یەخەی گرتن

كَلَّآ إِنَّهُۥ تَذْكِرَةٌۭ ﴿٥٤﴾

نەخێر (با ئەوەندە ڕۆنەچن لە یاخی بووندا)، چونکە ئەم قورئانە یادخەرەوە وئامۆژگاریە

فَمَن شَآءَ ذَكَرَهُۥ ﴿٥٥﴾

جا هەرکەسێک ویستی قورئان بخوێنێت وپەند وئامۆژگاری لێوەربگرێت، خوێندیەوە وئامۆژگاری لێوەرگرت

وَمَا يَذْكُرُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ ۚ هُوَ أَهْلُ ٱلتَّقْوَىٰ وَأَهْلُ ٱلْمَغْفِرَةِ ﴿٥٦﴾

جا ئەو خەڵکە پەند وئامۆژگاری وەرناگرن، مەگەر ویستی اللە -تەعاﻻ-ی لەگەڵ بێت، ھەر پەروەردگارە شایانی لێ ترسانە، بەوەی فەرمانەکانی جێبەجێ بکەیت ودووریش بکەویتەوە لەو شتانەی ئەو نەهی لێکردوون، وھەر ئەویش ئەو زاتەیە لەگوناھی بەندەکانی خۆش دەبێت ئەگەر تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆلای. لاپەڕە ٦ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر لاپەڕە ٧ لە ٧ moc.hgelp

فێربە · المدثر — Al-Muddaththir

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان