سەرەکیتەفسیرالقيامة (75)

تەفسیر القيامة — Al-Qiyaama (75)

مەککی · 40 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

لَآ أُقْسِمُ بِيَوْمِ ٱلْقِيَـٰمَةِ ﴿١﴾

اللە -تەعالا- سوێند دەخوات بەڕۆژی دوایی، ئەو ڕۆژەی ھەموو خەڵک لەگۆڕەکانیان ھەڵدەسنەوە ودەچن بەرەو لای پەروەردگاری ھەموو بەدیھێنراوەکان (ئەم سوێندەش بەڵگەیە لەسەر گرنگی ئەو ڕۆژە لای اللە -تەعاﻻ-)

وَلَآ أُقْسِمُ بِٱلنَّفْسِ ٱللَّوَّامَةِ ﴿٢﴾

وە سوێند دەخوات بەو دەروونە پاکانەی کە خاوەنەکانیان لۆمە دەکەن لەکەمتەرخەمییان لە ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان، وکردنی گوناھ وتاوانەکان، سوێند بێت بەو دووانە ھەموو خەڵکی زیندوو دەکرێنەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشت وەرگرتن

أَيَحْسَبُ ٱلْإِنسَـٰنُ أَلَّن نَّجْمَعَ عِظَامَهُۥ ﴿٣﴾

ئایا مرۆڤ وادەزانێت کە پاش مردن ئێسکە ڕزیووەکانی کۆناکەینەوە بۆئەوەى زیندووی بکەینەوە بۆ لێپرسینەوه وپاداشتدانەوە؟!

بَلَىٰ قَـٰدِرِينَ عَلَىٰٓ أَن نُّسَوِّىَ بَنَانَهُۥ ﴿٤﴾

بەڵێ، ئێمە زۆر بەتواناین تەنانەت لەسەر ڕێککردنەوەی خەت وھێڵی سەرپەنجەکانیشیان، وەك پێشتر چۆن بووە

بَلْ يُرِيدُ ٱلْإِنسَـٰنُ لِيَفْجُرَ أَمَامَهُۥ ﴿٥﴾

بەڵکو مرۆڤ دەیەوێت بەنکۆڵی کردنی لە زیندووبوونەوە، لەداھاتوودا بەردەوام بێت لەسەر خراپەکاری (وبیر لە پەشیمان بوونەوە وتەوبەیش نەکاتەوە)

يَسْـَٔلُ أَيَّانَ يَوْمُ ٱلْقِيَـٰمَةِ ﴿٦﴾

بەگاڵتەکردن وبەدوور زانینی ھاتنی ڕۆژی قیامەت دەپرسێت ودەڵێت: ئاخۆ کەی ڕۆژی دوایی دێت؟

فَإِذَا بَرِقَ ٱلْبَصَرُ ﴿٧﴾

جا کاتێک (لەترسی مردن وھاتنی قیامەت) چاو ئەبڵەق وسەرسام دەبێت، کاتێک بەچاوی خۆیان ئەوە دەبینن کە باوەڕیان پێی نەبوو

وَخَسَفَ ٱلْقَمَرُ ﴿٨﴾

وە مانگ گیرا وتاریک بوو

وَجُمِعَ ٱلشَّمْسُ وَٱلْقَمَرُ ﴿٩﴾

وە ڕۆژ ومانگ کۆکرانەوە (واتە لەشوێنی خۆیان نەمان وکەوتنە خوارەوە). لاپەڕە ١ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

يَقُولُ ٱلْإِنسَـٰنُ يَوْمَئِذٍ أَيْنَ ٱلْمَفَرُّ ﴿١٠﴾

جا لەو ڕۆژەدا مرۆڤی تاوانبار (لەترس وبیمی ناڕەحەتیەکانی ئەو ڕۆژە) ھاوار دەکات ودەڵێت: ئەی ھاوار بۆ کوێ ڕابکەم وھەڵبێم؟! كلا لا وزر

كَلَّا لَا وَزَرَ ﴿١١﴾

نەخێر لەو ڕۆژەدا ھیچ پەناگایەک وکەسێک نییە تاوانبار وگوناھبار پەنای بۆ ببات، وخۆی پێ بپارێزێت

إِلَىٰ رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ ٱلْمُسْتَقَرُّ ﴿١٢﴾

ئەی پێغەمبەر- لەو ڕۆژەدا گەڕانەوە وسەرەنجام بۆ لێپرسینەوە وپاداشت دانەوە تەنھا بۆلای پەروەردگارتە

يُنَبَّؤُا۟ ٱلْإِنسَـٰنُ يَوْمَئِذٍۭ بِمَا قَدَّمَ وَأَخَّرَ ﴿١٣﴾

لەو ڕۆژەدا ھەموو ھەواڵێک دەدرێت بە مرۆڤەکان لەو کردەوانەی کە پێش خۆیان خستووە ولەوەشی دوای خۆیان خستووە (لەچاکە وخراپە)

بَلِ ٱلْإِنسَـٰنُ عَلَىٰ نَفْسِهِۦ بَصِيرَةٌۭ ﴿١٤﴾

(نەک ھەر ئەوەندە) بەڵکو مرۆڤ ئاگادارە وشاهێدە بەسەر خۆیەوە (ھەموو ئەندامەکانی شاھێدی دەدەن لەسەر ئەوەی کە کردوویانە لە گوناه وتاوان). ولو ألق معاذيره

وَلَوْ أَلْقَىٰ مَعَاذِيرَهُۥ ﴿١٥﴾

ھەرچەند بڕ وبیانووی زۆریش بھێنێتەوە بۆ خۆی کە کردەوەی خراپی نەکردووە، ھیچ سوودێکی پێناگەیەنێت

لَا تُحَرِّكْ بِهِۦ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِۦٓ ﴿١٦﴾

(پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- کاتێک قورئانی بۆ دەھات پێش ئەوەی جبریل لێببێتەوە پەلەی دەکرد لە خوێندنی قورئانەکە هەتاوەکو لەبیری نەچێتەوە ولەبەری بکات، اللە -تەعاﻻ-یش ئەم ئایەتەی ناردە خوارەوە) -ئەی پێغەمبەر- پەلە مەکە بە زمانت لە قورئان خوێندن (بۆ لەبەرکردنی لەترسی ئەوەى لەبيرت بچێتەوە). إن علينا جمعه وقرءانه

إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُۥ وَقُرْءَانَهُۥ ﴿١٧﴾

بێگومان لەسەر ئێمەیە کۆکردنەوەی لەسنگتدا، وە جێگیرکردنی خوێندنەوەی لەسەر زمانت

فَإِذَا قَرَأْنَـٰهُ فَٱتَّبِعْ قُرْءَانَهُۥ ﴿١٨﴾

ئەگەر نێردراوەکەمان جبریل قورئانی بۆت خوێندەوە ئەوا بەجوانى ووردی گوێ بگرە بۆ خوێندنەوەکەى. ثم إن علينا بيانه

ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُۥ ﴿١٩﴾

پاشان لەسەر ئێمەیشە ڕاڤە وڕوونکردنەوەی مانا وواتاکانی. لاپەڕە ٢ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

كَلَّا بَلْ تُحِبُّونَ ٱلْعَاجِلَةَ ﴿٢٠﴾

نەخێر وانییە، کە نکۆڵیتان لە زیندووبووەنەوەی پاش مردن دەکرد، ئێوە دەزانن ئەو زاتەی کە دەسەوسان نەبووە لە بەدیھێنانتان لەسەرەتاوە، بێگومان دەسەوسانیش نابێت لە زیندووکردنەوەتان لەپاش مردن، بەڵام ھۆکاری باوەڕ نەکردنتان بەزیندووبوونەوە ئەوەیە ژیانی دونیاتان زۆر خۆش دەوێت کە زۆر خێرا کۆتایی دێت

وَتَذَرُونَ ٱلْـَٔاخِرَةَ ﴿٢١﴾

وە وازھێنانتان لەژیانی دواڕۆژ کە ڕێگای ھەستانە بەوەی اللە -تەعاﻻ- فەرمانی پێکردوون لە پەرستن وگوێرایەڵی، وە وازھێنانە لەوەی ئەو زاتە پیرۆزە داوای لێکردوون لێی دوور بکەونەوە لە قەدەغە ونەهی لێکراوەکان. وجوه يومئ ذ ن اضرة

وُجُوهٌۭ يَوْمَئِذٍۢ نَّاضِرَةٌ ﴿٢٢﴾

ڕووخساری خەڵکانی باوەڕدار وبەختەوەر لەو ڕۆژەدا گەشاوە ودرەوشاوەن بەهۆی نور وڕۆشناییەوە. إ لى ربها ناظرة

إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٌۭ ﴿٢٣﴾

بۆ پەروەردگاری خۆیان دەڕوانن وتەماشا دەکەن، چێژی لێوەردەگرن (کۆمەڵە فەرموودەیەکی سەحیح ھاتووە باس لەوە دەکەن کە باوەڕداران لەڕۆژی دوایدا خوای گەورە دەبینن هەروەکو چۆن لەشەوێکی ساماڵدا سەیری مانگ دەکەن). ووجوه يومئ ذباسرة

وَوُجُوهٌۭ يَوْمَئِذٍۭ بَاسِرَةٌۭ ﴿٢٤﴾

وە ڕووخساری خەڵکانی بێباوەڕ وبەدبەختیش لەو ڕۆژەدا تاڵ وڕەشن. تظن أن يفعل بها فاقرة

تَظُنُّ أَن يُفْعَلَ بِهَا فَاقِرَةٌۭ ﴿٢٥﴾

دڵنیان لەوەی سزایەکی گەورە وبەئازاریان بەسەردا دادەبەزێت

كَلَّآ إِذَا بَلَغَتِ ٱلتَّرَاقِىَ ﴿٢٦﴾

نەخێر بەو شێوەیە نییە کە بت پەرست وموشریکەکان لێی دەڕوانن گوایە ئەگەر مردن سزا نادرێن (ھەر ئاوا بۆیان ناچێتە سەر)، کاتێک کە گیان -ڕۆح- گەشتە گەروو وقوڕ قوڕاگەیان

وَقِيلَ مَنْ ۜ رَاقٍۢ ﴿٢٧﴾

ئینجا دەووترێت: کێ فریای ئەو کەسە دەکەوێت (کە گیانی -ڕۆحی- گەشتووەتە گەرووی)، وڕوقیەیەکی بەسەردا بخوێنیت بەڵکو چاک بێتەوە؟!

وَظَنَّ أَنَّهُ ٱلْفِرَاقُ ﴿٢٨﴾

ئەو کەسەی کە گیانی دەکێشرێت ولەسەرە مەرگدایە دەزانێت کە ئیتر کاتی ماڵ ئاواییە له دونیا به مردن

وَٱلْتَفَّتِ ٱلسَّاقُ بِٱلسَّاقِ ﴿٢٩﴾

ناڕەحەتیەکان کۆ دەبنەوە وزۆر دەبن لەکاتی کۆتایی ھاتنی دونیا وسەرەتای ھاتنی ڕۆژی دوایی. لاپەڕە ٣ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

إِلَىٰ رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ ٱلْمَسَاقُ ﴿٣٠﴾

ئەگەر ئەوە ھاتەدی وڕوویدا، ئیتر مردوو دەدرێنە بەر بۆ لای پەروەردگاری. فلا صد ق ولا صل

فَلَا صَدَّقَ وَلَا صَلَّىٰ ﴿٣١﴾

کافر وبێباوەڕان باوەڕیان نەکرد بەو پەیامەی پێغەمبەر ھێناویەتی، وە نوێژیشیان نەکرد بۆ اللە -تەعاﻻ- (پاک وبێگەردی بۆ زاتی بەرز وبڵندی ئەو -سبحانه وتعالى-). ولكن كذب وتولى

وَلَـٰكِن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ ﴿٣٢﴾

بەڵکو سەرەڕای ئەوەش پێغەمبەری بەدرۆزانی وباوەڕی نەکرد بەپەیامەکەی وپشتی لێهەڵکرد

ثُمَّ ذَهَبَ إِلَىٰٓ أَهْلِهِۦ يَتَمَطَّىٰٓ ﴿٣٣﴾

پاشان ئەو بێباوەڕە بە لووتبەرزی وخۆبەزلزانیەوە گەڕایەوە نێو ماڵ ومنداڵی. أولى لك فأ ولى

أَوْلَىٰ لَكَ فَأَوْلَىٰ ﴿٣٤﴾

اللە -تەعاﻻ- ھەڕەشە لە بێباوەڕ دەکات وپێی دەفەرموێت: سزاکەی شوێنی کەوتووە ونزیک بووەتەوە لێی

ثُمَّ أَوْلَىٰ لَكَ فَأَوْلَىٰٓ ﴿٣٥﴾

پاشان ئەو ڕستەیە بۆ زیاتر دڵنیا بوون دووبارە دەکاتەوە ودەفەرموێت: (پاشان اللە -تەعاﻻ- ھەڕەشە لە بێباوەڕ دەکات وپێی دەفەرموێت: ﴿ثم أولى لك فأولى﴾ واتە: ﴿پاشان سزاکەی شوێنی کەوتووە ونزیک بووەتەوە لێی﴾)

أَيَحْسَبُ ٱلْإِنسَـٰنُ أَن يُتْرَكَ سُدًى ﴿٣٦﴾

ئایا مرۆڤ وادەزانێت ھەروا وازی لێدەھێنرێت وبەرەڵا دەکرێت، وداوای لێناکرێت کە شەریعەت وبەرنامەیەک جێبەجێ بکات؟! ألم يك نطفة من م نى يمن

أَلَمْ يَكُ نُطْفَةًۭ مِّن مَّنِىٍّۢ يُمْنَىٰ ﴿٣٧﴾

ئایا ئەم مرۆڤە ڕۆژێک دڵۆپە ئاوێک نەبوو لە تۆوی پیاوەوە دەڕژێنرایە (ناو منداڵدانی ئافرەتەوە، ئەی لەبەر چی ئێستا ئا بەو شێوەیە)؟! ثم كان علقة فخلق فسو

ثُمَّ كَانَ عَلَقَةًۭ فَخَلَقَ فَسَوَّىٰ ﴿٣٨﴾

پاشان بوو بە پارچە خوێنێکی ھەڵواسراو (بە منداڵدانەوە) وپاشتریش اللە تەعالا ڕێک وپێکی کرد (وڕۆحی کرد بەبەریدا وبەجوانترین شێوە بەدیھێنا)

فَجَعَلَ مِنْهُ ٱلزَّوْجَيْنِ ٱلذَّكَرَ وَٱلْأُنثَىٰٓ ﴿٣٩﴾

جا ھەر لەو دڵۆپە ئاوەوە اللە -تەعاﻻ- نێر ومێی پێکھێنا وبەدیھێنا. لاپەڕە ٤ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَلَيْسَ ذَٰلِكَ بِقَـٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يُحْـِۧىَ ٱلْمَوْتَىٰ ﴿٤٠﴾

ئایا اللە -تەعاﻻ- (بەو شێوە وقۆناغە یەک لەدوای یەکانە مرۆڤی بەدیھێناوە) ناتوانێت جارێکی تر مردووەکان زیندوو بکاتەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە؟ بەڵێ، دەتوانێت ئەوە بکات ودەسەڵاتی ھەیە مردوووەکان زیندوو بکاتەوە. لاپەڕە ٥ لە ٥ moc.hgelp

فێربە · القيامة — Al-Qiyaama

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان