سەرەکیتەفسیرالمسد (111)

تەفسیر المسد — Al-Masad (111)

مەککی · 5 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

تَبَّتْ يَدَآ أَبِى لَهَبٍۢ وَتَبَّ ﴿١﴾

دەستی ئەبولەھەبی کوڕی عەبدولموتەڵیبی مامی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- لەناو بچێت بە لەناوچوونی کاروکردەوەکانی، ئازاری پێغەمبەری دەدا، وە ھەوڵ وکۆششی بێ ئەنجام وشکست خواردوو بوو

مَآ أَغْنَىٰ عَنْهُ مَالُهُۥ وَمَا كَسَبَ ﴿٢﴾

چی شتێک لەماڵ وسامان ومنداڵی سوودی پێگەیاند؟! نە ماڵ وسامانی ونە کوڕ ومناڵی ھیچ سزایەکیان لەسەر ھەڵنەگرت، وە ھیچ ڕەحمەتێکیشیان بۆ نەھێنا. سيصل نارا ذات لهب

سَيَصْلَىٰ نَارًۭا ذَاتَ لَهَبٍۢ ﴿٣﴾

بێگومان لەمەودوا (لە ڕۆژی قیامەتدا) دەچێته ناو ئاگرێکی بڵێسەدارەوە، داد وناڵە وبێدادیەتی لەدەست گەرما وناڕەحەتیەکەی

وَٱمْرَأَتُهُۥ حَمَّالَةَ ٱلْحَطَبِ ﴿٤﴾

ھەروەھا ژنەکەیشی کە (ئوم جەمیل کچی حەرب بوو، دەکاتە خوشکی ئەبو سفیان)، ئەویش دەخرێتە ناو ئاگری بڵێسەدارەوە، کە ھەڵگری دار ودڕک بوو، شەو دەیھێنا ودەیخستە سەر ڕێگای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-. فى جيدها حبل من م سد

فِى جِيدِهَا حَبْلٌۭ مِّن مَّسَدٍۭ ﴿٥﴾

ھەمیشە گوریسێکی بادراو لە پەلی خورمای ئاگرین، وا لەگەردنی ئەو ژنەدا، پێی ڕادەکێشرێت بۆ ناو ئاگری دۆزەخ. لاپەڕە ١ لە ١ moc.hgelp

فێربە · المسد — Al-Masad

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان