سەرەکیتەفسیرالمعارج (70)

تەفسیر المعارج — Al-Ma'aarij (70)

مەککی · 44 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

سَأَلَ سَآئِلٌۢ بِعَذَابٍۢ وَاقِعٍۢ ﴿١﴾

دەڵێن: نەزری کوڕی حارس داوای کرد ووتی: خوایە ئەگەر موحەمەد ڕاست دەکات ئەوە بەزوویی پێش ھاتنی قیامەت بەرد بارانمان بکەیت یان سزایەک بنێریت بۆ خۆم وھۆزەکەم، ئەوجا ئەوەی داوای کرد لەڕۆژی بەدردا بەسەریا ھات وکوژرا، بەم بۆنەیەوە ئەم سوورەتە دابەزی: کەسێک لە بت پەرست وموشریکەکان نزای لەخۆی وگەلەکەی کرد، ووتی: ئەگەر ئەم سزایە دێت وڕاستە، ئەوا با بێت بۆیان، ئەمەش وەگ گاڵتەکردنێک وابوو، ئەو سزایەیان ھەر بۆ دێت لەڕۆژی قیامەتدا. للكفرين ليس له دافع

لِّلْكَـٰفِرِينَ لَيْسَ لَهُۥ دَافِعٌۭ ﴿٢﴾

بێباوەڕان بە الله ئەو سزایەیان بۆ دێت، ئەوجا ھیچ ھێزێک نییە ئەو بێباوەڕانە بپارێزێت وپەنایان بدات لەم سزایە

مِّنَ ٱللَّهِ ذِى ٱلْمَعَارِجِ ﴿٣﴾

لە لایەن اللە وە -سبحانه وتعالى- کە خاوەن دەسەڵات وگەورەیی وپلەوپایەی بەرز وخاوەنی ھەموو نیعمەت وفەزڵێكەوە

تَعْرُجُ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ وَٱلرُّوحُ إِلَيْهِ فِى يَوْمٍۢ كَانَ مِقْدَارُهُۥ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍۢ ﴿٤﴾

فریشتەکان وجیبريل لەڕۆژی قیامەتدا سەردەکەون بەو پلە وپایەنەدا، کە بەئەندازەی پەنجا ھەزار ساڵی دونیایە لەدرێژیدا

فَٱصْبِرْ صَبْرًۭا جَمِيلًا ﴿٥﴾

کەواتە -ئەی پێغەمبەر- خۆگر وئارامگر بە، بەشێوەیەکی جوان لەبەرامبەر ئازاری بێباوەڕانەوە، كە هیچ سكاڵا وناڕەحەتیەكت پێوە دیار نەبێت. إن هم يرونه بعيدا

إِنَّهُمْ يَرَوْنَهُۥ بَعِيدًۭا ﴿٦﴾

بەڕاستی ئەوانە ھاتنی ئەم سزایە وڕوودانى زۆر بەدوور ومەحاڵ دەزانن. ونرىه قريبا

وَنَرَىٰهُ قَرِيبًۭا ﴿٧﴾

ئێمەش زۆر بەنزیکی دەزانین، ھیچ گومانی تێدا نییە کە ڕوودەدات

يَوْمَ تَكُونُ ٱلسَّمَآءُ كَٱلْمُهْلِ ﴿٨﴾

ئەو ڕۆژەی کە ئاسمان وەک مس وزێڕی تواوە یان وەک ڕۆنی زەیتی لێدێت

وَتَكُونُ ٱلْجِبَالُ كَٱلْعِهْنِ ﴿٩﴾

وە شاخەکانیش وەک خووری شیکراوەیان لێدێت لەسووکیدا. لاپەڕە ١ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ولا يسٔل حميمحميما

وَلَا يَسْـَٔلُ حَمِيمٌ حَمِيمًۭا ﴿١٠﴾

ھیچ خزم ودۆستێکی نزیک لە خزم ودۆستی خۆی ناپرسێتەوە، لەبەر ناڕەحەتی دیمەن وخەریک بوونی بەحاڵی خۆیەوە

يُبَصَّرُونَهُمْ ۚ يَوَدُّ ٱلْمُجْرِمُ لَوْ يَفْتَدِى مِنْ عَذَابِ يَوْمِئِذٍۭ بِبَنِيهِ ﴿١١﴾

لەو ڕۆژەدا ھەموو لایەک بەیەکتر نیشان دەدەرێن ویەکتریش دەناسن، بەڵام لەبەر سەختی وناڕەحەتی ئەو ڕۆژە ھەرکەس خەمی خۆیەتی وکەس لەکەس ناپرسێت، ئەوەى شایستەى چوونە نێو دۆزەخە ئاوات دەخوازێت بۆ ڕزگاربوونی لەو سزایە کوڕەکانی بکات بە قوربانی لەجێگای خۆی. وصحبته وأخيه

وَصَـٰحِبَتِهِۦ وَأَخِيهِ ﴿١٢﴾

ھەروەھا ھاوسەر وبراکەشی بکاتە قوربانی لەپێناو دەربازبوونی

وَفَصِيلَتِهِ ٱلَّتِى تُـْٔوِيهِ ﴿١٣﴾

لەگەڵ ئەو ھۆز وخزم کەسانەش کە پەنایان دەدا، ئەوانەی لەکاتە ناڕەحەتەکاندا ھاوشان وپشتگیری بوون

وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا ثُمَّ يُنجِيهِ ﴿١٤﴾

نەک ھەر ئەوەندە بەڵکو ئاواتە خوازە ھەرچی ھەیە لەسەر زەوی بە مرۆڤ وجنۆکە وهتد ەوە بیکاتە قوربانی بۆ ئەوەی ڕزگاری ببێت لەئاگری دۆزەخ

كَلَّآ ۖ إِنَّهَا لَظَىٰ ﴿١٥﴾

کارەکە بەو شێوەیە نییە ئەم تاوانبارە ئاواتی بۆ دەخوازێت، بەڕاستی ئەوە ئاگری ڕۆژی دواییە کە بەبڵێسەیە وگڕ دەگرێت. نزاعة للش و

نَزَّاعَةًۭ لِّلشَّوَىٰ ﴿١٦﴾

ئاگرێکە لەبەر گەرمی وبڵێسەی پێستی سەری مرۆڤ زۆر بەتوندی دادەماڵێت. تدعوا من أدبر وتولى

تَدْعُوا۟ مَنْ أَدْبَرَ وَتَوَلَّىٰ ﴿١٧﴾

ئاگری دۆزەخ بانگی ئەو کەسانە دەکات کە لەدونیادا پشتیان کردووە لەھەق وڕاستی وڕوویان لێوەرگێڕاوە، وباوەڕیان پێی نەبووە، وکاریان پێی نەکردووە

وَجَمَعَ فَأَوْعَىٰٓ ﴿١٨﴾

وە ماڵ وسامانی کۆکردبێتەوە وھەڵی گرتبێت ولەپێناوی اللە -سبحانه وتعالى- خەرجی نەکردبێت

۞ إِنَّ ٱلْإِنسَـٰنَ خُلِقَ هَلُوعًا ﴿١٩﴾

بەڕاستی مرۆڤ بە چاوبرسی وچاوچنۆکی دروستکراوە (واتە مرۆڤ بەھیچ تێر نابێت جگە بەگڵ نەبێت). لاپەڕە ٢ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

إِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ جَزُوعًۭا ﴿٢٠﴾

لەکاتێکیشدا تووشی نەخۆش وناڕەحەتی وھەژاری دەبێت دەست دەکات بە ھات وھاوار وناڕەزایی دەربڕین، وھیچ ئارامی نییە

وَإِذَا مَسَّهُ ٱلْخَيْرُ مَنُوعًا ﴿٢١﴾

وە ئەگەر تووشی بەرهەمی زۆر ودەوڵەمەندی (خێر وبەرەکەتی زۆر) ببێت دەیگرێتەوە لەھەژاران وبەشی کەسی لێنادات، ولەپێناو اللە -سبحانه وتعالى- خەرجی ناکات

إِلَّا ٱلْمُصَلِّينَ ﴿٢٢﴾

جگە ئەو نوێژ خوێنانە نەبێت کە خاوەنی ئەو سیفاتە ناشرینانەن نین

ٱلَّذِينَ هُمْ عَلَىٰ صَلَاتِهِمْ دَآئِمُونَ ﴿٢٣﴾

ئەوانەی کە ھەمیشە وبەردەوامن لەسەر ئەنجامدانى نوێژەکانیان، ھیچ شتێک سەرقاڵیان ناکات، لەکاتیق دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامیان دەدەن

وَٱلَّذِينَ فِىٓ أَمْوَٰلِهِمْ حَقٌّۭ مَّعْلُومٌۭ ﴿٢٤﴾

ئەوانەی کە لەسەروەت وسامانیاندا مافێکی دیاری کراو ھەیە هەتاوەکو لەپێناو اللە -سبحانه وتعالى- خەرجی بکەن

لِّلسَّآئِلِ وَٱلْمَحْرُومِ ﴿٢٥﴾

بیبەخشن بە ھەژارێک کە خۆی داوا دەکات وە بە ھەژارێکیش ڕووی نایەت داوا بکات کە لە ڕزق بێبەشکراوە لەبەر هەرهۆکارێک بێت

وَٱلَّذِينَ يُصَدِّقُونَ بِيَوْمِ ٱلدِّينِ ﴿٢٦﴾

ئەوانەی باوەڕی تەواویان بەڕۆژی قیامەت ھەیە وبەڕاستی دەزانن، ئەو ڕۆژەی کە اللە -سبحانه وتعالى- پاداشتی ھەموو کەس بەشێوەیەکی شایستە دەداتەوە

وَٱلَّذِينَ هُم مِّنْ عَذَابِ رَبِّهِم مُّشْفِقُونَ ﴿٢٧﴾

وە ئەوانەی کە لەسزای پەرورەدگاریان دەترسن، لەگەڵ ئەو کردەوە چاکانەیش کە پێش خۆیان خستووە. إن عذاب ربهم غير مأمون

إِنَّ عَذَابَ رَبِّهِمْ غَيْرُ مَأْمُونٍۢ ﴿٢٨﴾

چونکە بەڕاستی سزای پەروەردگاریان ترسێنەرە هیچ کەسێکی ژیر پێی واناییە ئەو لێی پارێزراوە -دوورە:ئەمینە

وَٱلَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَـٰفِظُونَ ﴿٢٩﴾

ئەوانەیشی کە دامێنی خۆیان دەپارێزن بەداپۆشین ودوور ختسنەوەی لە زینا وداوێن پیسی. لاپەڕە ٣ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

إِلَّا عَلَىٰٓ أَزْوَٰجِهِمْ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَـٰنُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ ﴿٣٠﴾

جگە لە خێزان وکەنیزەکەکانیان نەبێت ئەگەر داوێنی خۆیان نەگرن لێیان لۆمە ناکرێن لەسەر چێژوەرگرتن لێیان بە جووتبوون وئەوەى ڕێگەپێدراوە چونکە ئەوانە بۆیان حەڵاڵن

فَمَنِ ٱبْتَغَىٰ وَرَآءَ ذَٰلِكَ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْعَادُونَ ﴿٣١﴾

جا ھەرکەسێک جگە لە ژن وکەنیزەکانى خۆی بۆ چێژوەرگرتن پەنا بباتە بەر شتێکی تر (وەک زینا، موتعە) بۆ تێرکردنی ئارەزووەکانی ئەوە سنووری اللە ی تێپەڕاندووە -سبحانه وتعالى

وَٱلَّذِينَ هُمْ لِأَمَـٰنَـٰتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَٰعُونَ ﴿٣٢﴾

ئەوانەی کە چاودێری ئەمانەتی -سپاردەی- خەڵکی دەکەن ودەیپارێزن لە سامان ونهێنی وشتی تر، وە ئەو پەیمانەی بەخەڵکیان داوە دەیبەنە سەر، خیانەت لە ئەمانەت ناکەن، وبەڵێن وپەیمانەکانیان ناشکێنن

وَٱلَّذِينَ هُم بِشَهَـٰدَٰتِهِمْ قَآئِمُونَ ﴿٣٣﴾

وە ئەوانەی کە شاهێدی خۆیان بەتەواوی دەدەن، بەبێ جیاوازی لە نێوان خەڵکیدا بەو شێوەیەى داواکراوە، وە شاهیدییەکانیان ناشارنەوە، خزمایەتی ودوژمنایەتی وڕق و کینە ھیچ کاریگەری نابێت لەسەریان

وَٱلَّذِينَ هُمْ عَلَىٰ صَلَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ ﴿٣٤﴾

وە ئەوانەی کە پارێزگاری لە نوێژەکانیان دەکەن؛ بەئەنجامدانیان دەدەن لەکاتەکانى خۆیاندا، وبەدەست نوێژ وپاک وخاوێنی تەواو ودڵنیاییەوە ئەنجامی دەدەن، ھیچ شتێک سەرقاڵیان ناکات لەئەنجامدانى نوێژەکانیان

أُو۟لَـٰٓئِكَ فِى جَنَّـٰتٍۢ مُّكْرَمُونَ ﴿٣٥﴾

ئەوانەی خاوەنی ئەو سیفەتە جوانانەن لەباخەکانی بەھەشتدا ڕێز لێگیراون، بەوەی لە ناز ونیعمەتی بەردەوامدان، وتەماشای ڕووخساری پیرۆزی پەروەردگاریان دەکەن

فَمَالِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ قِبَلَكَ مُهْطِعِينَ ﴿٣٦﴾

ئەی پێغەمبەر- چی شتێک بت پەرست وموشریکەکانی گەلەکەتی والێکردووە کە زۆر پەلەیان بێت لەباوەڕ نەکردن بە تۆ؟!

عَنِ ٱلْيَمِينِ وَعَنِ ٱلشِّمَالِ عِزِينَ ﴿٣٧﴾

لەلای ڕاست وچەپتەوە لە دوورەوە کۆمەڵ کۆمەڵ دەوەستن وبەتانە وتەشەرەوە سەیرت دەکەن وگاڵتەت پێدەکەن

أَيَطْمَعُ كُلُّ ٱمْرِئٍۢ مِّنْهُمْ أَن يُدْخَلَ جَنَّةَ نَعِيمٍۢ ﴿٣٨﴾

ئایا ئەوانەی بەو شێوەیەن لەگەڵ پێغەمبەردا بەتەمان بخرێنە بەھەشتی پڕ لەناز ونیعمەتەوە، وچێژوەربگرن لە نیعمەتی نەبڕاوە تێیدا لەکاتێکدا لەسەر کوفر وبێباوەڕی خۆشیان ماونەتەوە؟! لاپەڕە ٤ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

كَلَّآ ۖ إِنَّا خَلَقْنَـٰهُم مِّمَّا يَعْلَمُونَ ﴿٣٩﴾

ھەرگیز بەو شێوەیە نییە کە ئەوان بۆی دەچن وبیری لێدەکەنەوە، بێگومان خۆیان دەزانن ئێمە لەچی دروستمان کردوون (واتە بۆ ئەوەندە لەخۆبایی بوون خۆ خۆیان دەزانن ئێمە لە دڵۆپێ ئاوی قێزەون دروستمان کردوون)، ئەوان زۆر سست ولاوازن، ناتوانن ھیچ قازانج وزیانێک بەخۆیان بگەیەنن، ئیتر بۆچی ھێندە لوتبەرز ولەخۆبایی وخۆبەگەورەزانن؟!

فَلَآ أُقْسِمُ بِرَبِّ ٱلْمَشَـٰرِقِ وَٱلْمَغَـٰرِبِ إِنَّا لَقَـٰدِرُونَ ﴿٤٠﴾

خواى گەورە -سبحانه وتعالى- سوێندی بە نەفسی خۆی خوارد وئەو پەروەردگاری ڕۆژهەڵاتەکان وڕۆژئاواکانى خۆر ومانگ وهەموو ئەستێرەکانە، کە ئەو بەدەسەڵات وتوانادارە

عَلَىٰٓ أَن نُّبَدِّلَ خَيْرًۭا مِّنْهُمْ وَمَا نَحْنُ بِمَسْبُوقِينَ ﴿٤١﴾

بەدەسەڵاتین بەسەر ئەوەی بیانگۆڕین ولەناویان ببەین ولەجێگای ئەوان کەسانی باوەڕدار بھێنین كه گوێرایەڵی اللە -سبحانه وتعالى- دەکەن، (بزانن) ئێمە بۆ ئەو کارە بێ توانا نین لە لەناوبردنیان وگۆڕینیان، ھەرکاتێک بمانەوێت دەیانگۆڕین بە کەسانی تر

فَذَرْهُمْ يَخُوضُوا۟ وَيَلْعَبُوا۟ حَتَّىٰ يُلَـٰقُوا۟ يَوْمَهُمُ ٱلَّذِى يُوعَدُونَ ﴿٤٢﴾

ئەی پێغەمبەر- وازیان لێبھێنە با لەبێباوەڕی وگاڵتەوگەپ وقسەی پڕوپوچ وگومڕاییدا ڕۆبچن، وە سەرگەرمی گاڵتە وگەپ بن لەژیانی دونیایاندا هەتا ئەو کاتەی لەڕۆژی قیامەتدا دەگەنەوە بەو ھەڕەشانەی لەو قورئاندا لێیان کراوە

يَوْمَ يَخْرُجُونَ مِنَ ٱلْأَجْدَاثِ سِرَاعًۭا كَأَنَّهُمْ إِلَىٰ نُصُبٍۢ يُوفِضُونَ ﴿٤٣﴾

ئەو ڕۆژەی کە لە گۆڕەکانیان بەپەلە دێنەدەرەوە، ھەر دەڵێیت بۆلای بتەکانیان ڕادەکەن (ھەروەک چۆن لەدونیادا گورگە لۆقە وڕاکردنیان بوو بەدەوری بتەکانیاندا)

خَـٰشِعَةً أَبْصَـٰرُهُمْ تَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌۭ ۚ ذَٰلِكَ ٱلْيَوْمُ ٱلَّذِى كَانُوا۟ يُوعَدُونَ ﴿٤٤﴾

لە ڕۆژی دواییدا ئەو بێباوەڕانە چاویان شۆڕە وزەلیلی وسەرشۆڕی دایگرتوون، ئا ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە لە دونیادا بەڵێنیان پێدرابوو، کەچی ھیچ گوێیان پێنەدا. لاپەڕە ٥ لە ٥ moc.hgelp

فێربە · المعارج — Al-Ma'aarij

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان