سەرەکیتەفسیرالقلم (68)

تەفسیر القلم — Al-Qalam (68)

مەککی · 52 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

نٓ ۚ وَٱلْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ ﴿١﴾

پێشتر قسە وگفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر ولێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة)، خواى گەورە سوێندی بەپێنووس خوارد، وبەو دێڕانەیشی کە خەڵكی بەپێنووسەكانیان دەینووسن

مَآ أَنتَ بِنِعْمَةِ رَبِّكَ بِمَجْنُونٍۢ ﴿٢﴾

تۆ -ئەی پێغەمبەر- لە سایەی ئەو ناز ونیعمەتەی کە اللە -سبحانه وتعالى- پێی داویت کە پێغەمبەرایەتیە شێت نیت (وەک ئەوەی کە بێباوەڕان بانگەشەی بۆ دەکەن)، بەڵكو تۆ بەریت لەو تۆمەتەی ئەو بت پەرست وموشریكانە دەیدەنە پاڵت. وإ ن لك لأجرا غير ممنون

وَإِنَّ لَكَ لَأَجْرًا غَيْرَ مَمْنُونٍۢ ﴿٣﴾

بێگومان پاداشتی نەبڕاوەت بۆ ھەیە لەبەرامبەر هەڵگرتنی ئەو پەیامەی دەیگەیەنیتە خەڵكی، وه هیچ كەسیش منەتی نیە بەسەرتەوە. وإنك لعل خلق عظيم

وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٍۢ ﴿٤﴾

بەڕاستی تۆ لەسەر ڕەوشت وخوویەکی زۆر پەسەند وجوانیت، كە قورئان هێناویەتی، وە تۆیش خۆت بەو خووە جوان وپەسەندە بەجوانترین شێوە ڕازاندووەتەوە. فستبصر ويبصرون

فَسَتُبْصِرُ وَيُبْصِرُونَ ﴿٥﴾

بەم زوانە تۆ دەیبینیت وئەو بێباوەڕانەیش دەیبینن

بِأَييِّكُمُ ٱلْمَفْتُونُ ﴿٦﴾

کە کامتان شێتن (واتە لەڕۆژی دوایدا ھەموو شتێک ئاشکرا دەبێت کە تۆ یان ئەوان لەسەر گومڕایی وشێتین)

إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعْلَمُ بِٱلْمُهْتَدِينَ ﴿٧﴾

ئەی پێغەمبەر- بێگومان پەروەردگارت لەھەموو کەس زاناترە بە ئەو کەسەی گومڕا بووە وڕێگای ڕاستی الله ی وون کردووە -سبحانه وتعالى-، وە زاناترە بە ئەو کەسەیشی کە ڕێگای ڕاست وھیدایەتی گرتۆتە بەر، ئەو دەزانێت ئەوە ئەوانن گومڕابوون، وە ئەوە تۆیت لەسەر هیدایەت وڕێنوێنیت

فَلَا تُطِعِ ٱلْمُكَذِّبِينَ ﴿٨﴾

ئەی پێغەمبەر- ھەرگیز گوێڕایەڵی ئەو کەسانە نەکەیت کە تۆ وڕێبازەکەت بەدرۆ دەزانن. ود وا لو تدهن فيدهنون

وَدُّوا۟ لَوْ تُدْهِنُ فَيُدْهِنُونَ ﴿٩﴾

ئەوان ئاواتە خوازن تۆ نەرمیان لەگەڵ بنوێنیت (بەکەمتەرخەمی کردن لە ئاینەکەت)، ئەوانیش نەرمی بنوێنن بەرامبەر بە تۆ. لاپەڕە ١ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ولا تطع كل حلاف مهين

وَلَا تُطِعْ كُلَّ حَلَّافٍۢ مَّهِينٍ ﴿١٠﴾

بەقسەی ئەوانە مەکە کە زۆر سوێند دەخۆن وسووک وڕسوا وبێنرخن وگوێڕایەڵیان نەبیت

هَمَّازٍۢ مَّشَّآءٍۭ بِنَمِيمٍۢ ﴿١١﴾

ئەوانە ھەمیشە بەشوێن عەیب ونەنگی خەڵکدا دەگەڕێن وقسەی خەڵک دێنن ودەبەن (دووزمانى دەکەن) وحەزیان لەئاژاوەیە، تاوەكو خەڵكی لێك بتۆرێنن. م ناع للخير معتد أثيم

مَّنَّاعٍۢ لِّلْخَيْرِ مُعْتَدٍ أَثِيمٍ ﴿١٢﴾

زۆر ڕێگری دەکەن لە خێر وچاکە، ودەست درێژی دەکەنە سەر ماڵ وشەرەف وناموس ونەفسی خەڵكی، زۆریش تاوانبار وگوناھبارن. عتل بعد ذلك زنيم

عُتُلٍّۭ بَعْدَ ذَٰلِكَ زَنِيمٍ ﴿١٣﴾

بەد خوو وڕەوشت ناشیرین وتوند ووشكن، باوک نادیارن - زۆڵن -. أن كان ذا مال وبنين

أَن كَانَ ذَا مَالٍۢ وَبَنِينَ ﴿١٤﴾

لەبەر ئەوەی ھەریەک لە ئەوانە بە ماڵ وسەروەت وسامان وکوڕ وکاڵیەوە دەنازێت، خۆیان بەگەورە وزل دەزانن لەبەرامبەر باوەڕهێنان بە الله -سبحانه وتعالى- وپێغەمبەرەكەی

إِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِ ءَايَـٰتُنَا قَالَ أَسَـٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ ﴿١٥﴾

کاتێک نیشانە وئایەتەکانی ئێمەی بەسەردا دەخوێنرێتەوە، دەڵێت: ئەمە سەرگوزەشتە وقسەی ئەفسانەی پێشینانە

سَنَسِمُهُۥ عَلَى ٱلْخُرْطُومِ ﴿١٦﴾

لە مەودوا نیشانەیەك لەسەر لووتی دادەنێین ودیاری دەکەین ناشیرینی بکات وهەرگیز لێی نەبێتەوە، (لوتی داخ دەکەین وسەر لووتی ڕەش دەکەین)

إِنَّا بَلَوْنَـٰهُمْ كَمَا بَلَوْنَآ أَصْحَـٰبَ ٱلْجَنَّةِ إِذْ أَقْسَمُوا۟ لَيَصْرِمُنَّهَا مُصْبِحِينَ ﴿١٧﴾

ئێمە ئەو بت پەرست موشریكانەمان تاقیکردەوە بە وشكەساڵی و-قات وقڕی- برسێتی، ھەروەک چۆن خاوەن باخەکانمان تاقیکردەوە، کاتێک کە سوێندیان خوارد بەرەبەیان زوو بچن بەرەکەی لێبکەنەوە هەتاوەكو بەشی ھەژارانی لێنەدەن (ئەو باخانە ھی پیاوێکی خێرۆمەندی چاک بوو، تا خۆی لەژیاندا بوو ھەمیشە یارمەتی ھەژارانی لێدەدا، بەڵام کاتێک کە مرد وکوڕەکانی ھاتن بەو شێوەیە نەمان وخێریان لێ نەدەکرد). ولا يستثنون

وَلَا يَسْتَثْنُونَ ﴿١٨﴾

لەسوێندەکانیاندا ھیچ شتێکیان جوودا نەکردەوە بەوەی بڵێن (إن شاء اللە)

فَطَافَ عَلَيْهَا طَآئِفٌۭ مِّن رَّبِّكَ وَهُمْ نَآئِمُونَ ﴿١٩﴾

ئەمجا ئاگرێك لەلایەن پەروەردگارەوە ھات بەسەر باخەکەدا، لەکاتێکدا ئەوان خەوتبوون، نەیانتوانی ئاگرەکەی لێ دوور بخەنەوە. لاپەڕە ٢ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَأَصْبَحَتْ كَٱلصَّرِيمِ ﴿٢٠﴾

ئەمجا وەک شەوی تاریکی لێھات، یان وەک باخێکی ڕنراوی لێھات، کە ھیچ بەروبوومی پێوە نەما. فتنادوا مص بحين

فَتَنَادَوْا۟ مُصْبِحِينَ ﴿٢١﴾

ئەمجا بەیانی زوو یەکتریان بانگ کرد

أَنِ ٱغْدُوا۟ عَلَىٰ حَرْثِكُمْ إِن كُنتُمْ صَـٰرِمِينَ ﴿٢٢﴾

ووتیان: کە ھەستن زوو بچن بۆ سەر باخ وکیڵگەکانتان، پێش ئەوەی ھەژاران بگەنە لا تان ئەگەر ئەتانەوێت بەروبوومەکەی بڕنن

فَٱنطَلَقُوا۟ وَهُمْ يَتَخَـٰفَتُونَ ﴿٢٣﴾

ئەوجا کەوتنە ڕێ بەرەو باخ وکیڵگەکانیان ولەناو یەکدا بەچپە بەیەکیان دەووت

أَن لَّا يَدْخُلَنَّهَا ٱلْيَوْمَ عَلَيْكُم مِّسْكِينٌۭ ﴿٢٤﴾

بەیەکیان دەووت: ووریابن ئەمڕۆ ھیچ ھەژار ونەدارێک لەناو باخەکەدا نەیەت بەسەرتاندا (بۆ داواکردن ویارمەتیدان). وغدوا عل حرد قدرين

وَغَدَوْا۟ عَلَىٰ حَرْدٍۢ قَـٰدِرِينَ ﴿٢٥﴾

بەیانی زۆر زوو دەرچوون بۆ ناو باخەکەیان خۆیان یەکلایی کردەوە کە ھەژاران بێبەش بکەن

فَلَمَّا رَأَوْهَا قَالُوٓا۟ إِنَّا لَضَآلُّونَ ﴿٢٦﴾

کە باخەکەیان بینی بەو شێوەیە سوتا بوو ھەموویان ووتیان: بەڕاستی ئێمە ڕێگامان وون کردووە ئەمە باخەکەی ئێمە نییە. بل نحن محرومون

بَلْ نَحْنُ مَحْرُومُونَ ﴿٢٧﴾

پاشان کە زانییان ڕێگایان وون نەکردووە، ووتیان: ئێمە بەش بڕاو کراوین، بەھۆی ئەوەی خۆمان یەکلایی کردەوە کە بەشی ھەژاران ونەدارانی لێنەدەین. قال أوسطهم ألم أقل ل كم لولا تسبحون

قَالَ أَوْسَطُهُمْ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ لَوْلَا تُسَبِّحُونَ ﴿٢٨﴾

کوڕە چاک وباشەکەیان پێی ووتن: کاتێک خۆتان یەکلایی کردەوە کە بەشی ھەژاران ونەدارانی لێنەدەن؛ من پێم نەووتن: بۆ چی یاد وسوپاسی اللە -سبحانه وتعالى- ناکەن وتەوبە ناکەن وبۆ لای ناگەڕێنەوە؟!

قَالُوا۟ سُبْحَـٰنَ رَبِّنَآ إِنَّا كُنَّا ظَـٰلِمِينَ ﴿٢٩﴾

ئەمجا ووتیان: پاک وبێگەردی بۆ پەروەردگارمان (کە ستەم لەکەس ناکات) بێگومان ئێمە خۆمان ستەممان لەخۆمان کرد، کاتێک بڕیارماندا لە بەرووبومی باخ وبێستانەکەمان بەشی ھەژاران ونەدارانی لێنەدەین. لاپەڕە ٣ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر فأقبل بعضهم عل بعض يتلومون

فَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ يَتَلَـٰوَمُونَ ﴿٣٠﴾

پاشان ڕوویان کردە یەکتری بەسەرزەنشت ولۆمەی یەکتری کردنەوە

قَالُوا۟ يَـٰوَيْلَنَآ إِنَّا كُنَّا طَـٰغِينَ ﴿٣١﴾

بەپەشیمانیەوە ووتیان: تیاچوون بۆ ئێمە بەڕاستی ئێمە لە اللە -سبحانه وتعالى- سنوورمان تێپەڕاند (یاخی بووین)، کاتێک ھەژارانمان بێبەش کرد لەمافی خۆیان

عَسَىٰ رَبُّنَآ أَن يُبْدِلَنَا خَيْرًۭا مِّنْهَآ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا رَٰغِبُونَ ﴿٣٢﴾

ئومێدمان وایە پەروەردگارمان لەو باخە باشترمان بداتێ، بەڕاستی ئێمە ھیوامان ھەر بە پەروەردگاری خۆمانە، داوای لێبووردن وخێر وچاکەی لێدەکەین

كَذَٰلِكَ ٱلْعَذَابُ ۖ وَلَعَذَابُ ٱلْـَٔاخِرَةِ أَكْبَرُ ۚ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ ﴿٣٣﴾

وەکو ئەم سزایە، سزای بێبەشکردن لە ڕزق وڕۆزی تووشی ھەموو سەرپێچیکارێک دەکەین. وە سزای دواڕۆژ زۆر سەختتر وگەورەترە، ئەگەر بزانن چەندێک سەخت وبەردەوام دەبێت

إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ عِندَ رَبِّهِمْ جَنَّـٰتِ ٱلنَّعِيمِ ﴿٣٤﴾

بەڕاستی کەسانی لە خواترس -تەقوادار-؛ ئەوانەی فەرمانەکانی پەروەردگار جێبەجێ دەکەن ودووریش دەکەونەوە لەڕێگریەکان لەلای پەروەردگاریان بەھەشت وباخاتی پڕ لە ناز ونیعمەتی نەبڕاوەیان بۆ ھەیە

أَفَنَجْعَلُ ٱلْمُسْلِمِينَ كَٱلْمُجْرِمِينَ ﴿٣٥﴾

ئایا ئێمە مسوڵمانان وبێباوەڕان وەک یەک دادەنێین وحسێبیان بۆ دەکەین، ھەروەک بت پەرست وموشریکەکانی مەککە وایان دەزانی (بانگەشەى بۆ دەکەن)؟! ما لكم كيف تحكمون

مَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ ﴿٣٦﴾

ئەی بت پەرست وموشریکەکان- ئەوە چیتانه چۆن حوکم وبڕیارێکی ستەمکارانەی ناڕێکی لەو شێوەیە دەدەن؟! أم لكم كتب فيه تدرسون

أَمْ لَكُمْ كِتَـٰبٌۭ فِيهِ تَدْرُسُونَ ﴿٣٧﴾

ئایا پەیامێکی -کتێبێکی- ئاسمانیتان ھەیە کە یەکسانی نێوان گوێڕایەڵ وسەرپێچکاری تێدا بخوێننەوە؟! إ ن لكم فيه لما تخيرون

إِنَّ لَكُمْ فِيهِ لَمَا تَخَيَّرُونَ ﴿٣٨﴾

ھەرچیەکتان بوێت لەو کتێبەدا بەئارەزووی خۆتان تێیدا ھەڵیبژێرن بۆ خۆتان لەدواڕۆژدا

أَمْ لَكُمْ أَيْمَـٰنٌ عَلَيْنَا بَـٰلِغَةٌ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۙ إِنَّ لَكُمْ لَمَا تَحْكُمُونَ ﴿٣٩﴾

یان پەیمانی بەھێزتان بەسەرمانەوە ھەیە کە بەسوێند دڵنیاتان کردبێتەوە وناوەڕۆکەکەی ئەوە بێت کە ھەرچی ئێوە بۆ خۆتانی بڕیار بدەن بتاندرێتێ؟! لاپەڕە ٤ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر سلهم أي هم بذلك زعيم

سَلْهُمْ أَيُّهُم بِذَٰلِكَ زَعِيمٌ ﴿٤٠﴾

ئەی پێغەمبەر- لەوانە بپرسە کە ئەمە دەڵێن: بزان کامیان زامنی ئەم کارە دەکەن؟

أَمْ لَهُمْ شُرَكَآءُ فَلْيَأْتُوا۟ بِشُرَكَآئِهِمْ إِن كَانُوا۟ صَـٰدِقِينَ ﴿٤١﴾

یاخود ئایا شەریک وھاوبەشیان ھەیە لەم بڕیارەیاندا کە بتوانن لەپاداشتدا خۆیان یەکسان بکەن لەگەڵ باوەڕداراندا؟! دەی ئەگەر وایە با شەریکەکانیان -هاوبەشەکانیان- بھێنن بۆ ھاوکاریان ئەگەر ڕاست دەکەن ئەوان لەگەڵ باوەڕداراندا یەکسانن لەپاداشت وەرگرتنەوەدا

يَوْمَ يُكْشَفُ عَن سَاقٍۢ وَيُدْعَوْنَ إِلَى ٱلسُّجُودِ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ ﴿٤٢﴾

ڕۆژێ قیامەت ناڕەحەتیەکان ئاشکرا دەبن وپەروەردگارمان لا قی -ساقی- خۆی دەردەخات، ھەموو خەڵکی بانگ دەکرێن بۆ سوژدە بردن، باوەڕداران سوژدە دەبەن، وبێباوەڕان ودووڕووەکان دەمێننەوە ناتوانن سوژدە ببەن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (یکشف ربنا عن ساقە، فیسجد لە کل مؤمن ومؤمنة، ویبقی من کان یسجد فی الدنیا ریاء وسمعة فیذھب لیسجد، فیعود ظھرە طبقا واحدا) [رواه البخاري] واتە: (لەو ڕۆژەدا پەروەردگارمان لا قی خۆی دەردەخات، جا ھەموو پیاو وئافرەتێکی ئیماندار سوژدەی بۆ دەبات، وە ئەوەی لە دونیادا لەبەر ڕوپامایی وناوبانگ سوژدەی بۆ بردووە دەمێنێتەوە، دەچێت سوژدە ببات، پشتی ڕەق دەوەستێت وناتوانێت سوژدە بەرێت)، جا دەرکەوتنی لا قی پەروردگار بە چ شێوەیەکە ئێمە وەک سەلەف دەڵێین باوەڕمان پێی ھەیە وەک ئەوەی ھاتووە، لەگەڵ ئەوەشدا شێوە وپۆنیەتی نازانین، پرسیار کردنیش سەبارەتی -بیدعەیە-، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ناخۆشی وناڕەحەتی ئەو ڕۆژە

خَـٰشِعَةً أَبْصَـٰرُهُمْ تَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌۭ ۖ وَقَدْ كَانُوا۟ يُدْعَوْنَ إِلَى ٱلسُّجُودِ وَهُمْ سَـٰلِمُونَ ﴿٤٣﴾

لە ڕۆژی دواییدا چاویان شۆڕە وڕیسوایی وپەشیمانی دایان دەگرێت، چونکە لە دونیادا بانگ دەکران بۆ سوژدەبردن نەدەھاتن, لەکاتێکدا ئەوان لەش ساغ وباش تەندروست بوون لەم حاڵەتەی ئەمڕۆ تێی كەوتوون

فَذَرْنِى وَمَن يُكَذِّبُ بِهَـٰذَا ٱلْحَدِيثِ ۖ سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٤٤﴾

ئەی پێغەمبەر- وازم لێبهێنە سەبارەت بە ئەو کەسانەی کە ئەم قورئانەی بۆ تۆ دابەزیووە بە درۆ دەزانن، ووردە ووردە کێشیان دەکەین بۆ سزایەک بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن وھەستی پێبکەن

وَأُمْلِى لَهُمْ ۚ إِنَّ كَيْدِى مَتِينٌ ﴿٤٥﴾

لە دونیادا مۆڵەتیان دەدەم هەتاوەکو زیاتر ڕۆ دەچن لەگوناھ وتاوانەکانیاندا، بێگومان پیلانگێڕانم لە دژی خەڵکی بێباوەڕ زۆر تۆکمە وبەھێزە وڕزگاریان نابێت لەسزای سەختم. أم تسٔلهم أجرا فهم من م غرم م ثقلون

أَمْ تَسْـَٔلُهُمْ أَجْرًۭا فَهُم مِّن مَّغْرَمٍۢ مُّثْقَلُونَ ﴿٤٦﴾

ئەی پێغەمبەر- ئایا تۆ لەبەرامبەر گەیاندنی بەرنامە وپەیامەکەت داوای پاداشت وکرێیان لێدەکەیت، بۆ ئەوەی قەرزاربار ببن ولەژێری دەرنەچن، ئەمە ھۆکاری پشت ھەڵکردنیانە لەبانگەوازەکەت؟! ئەوەی لەواقیعدا ھەیە پێچەوانەی ئەوەیە، تۆ ھەرگیز داوای پاداشتت لێ نەکردوون، ئیتر بۆچی شوێنت ناکەون؟!

أَمْ عِندَهُمُ ٱلْغَيْبُ فَهُمْ يَكْتُبُونَ ﴿٤٧﴾

وە ئایا ئەو بێباوەڕانە شتێک لە غەیب وزانینی نھێنیەکانیان لا ھەیە هەتاوەکو ھەندێ بەڵگەی بێ بنەما بۆ خۆیان بینوسنەوە ودژایەتی تۆی پێبکەن؟! لاپەڕە ٥ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَٱصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ وَلَا تَكُن كَصَاحِبِ ٱلْحُوتِ إِذْ نَادَىٰ وَهُوَ مَكْظُومٌۭ ﴿٤٨﴾

ئەی پێغەمبەر- ئارام بگرە لەبەرامبەر فەرمانی پەروەردگارت وردە وردە بەرەو تیاچوون دەڕۆن ئەمیش بەمۆڵەت وماوە پێدانیان، نەکەیت وەک ھاوەڵی نەھەنگەکە بیت (مەبەست یونس پێغەمبەرە -علیه السلام- کە ئارامی نەگرت وبێزار بوو لە گەلەکەی وبەجێیانی ھێشت) وە کاتێکیش ھاواری برد بۆ لای پەروەردگاری وبانگی کرد، لە سێ ناڕەحەتیدا بوو: ناڕەحەتی تاریکی شەو، وتاریکی دەریا، وتاریکی ناو سکی نەھەنگەکە

لَّوْلَآ أَن تَدَٰرَكَهُۥ نِعْمَةٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ لَنُبِذَ بِٱلْعَرَآءِ وَهُوَ مَذْمُومٌۭ ﴿٤٩﴾

خۆ ئەگەر ڕەحمەت وبەزەیی پەروەردگار نەبووایە، ئەوا فڕێ دەدرایە دەشتێکی وشکەوە، وسەرزەنیشتیش دەکرا

فَٱجْتَبَـٰهُ رَبُّهُۥ فَجَعَلَهُۥ مِنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ ﴿٥٠﴾

ئینجا پاش ئەوەی یونس پەشیمان بوویەوە وتەوبەی کرد پەروەردگاری ھەڵیبژاردەوە وکردی بە یەکێک لە بەندە ساڵح وچاکەکارەکان

وَإِن يَكَادُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَيُزْلِقُونَكَ بِأَبْصَـٰرِهِمْ لَمَّا سَمِعُوا۟ ٱلذِّكْرَ وَيَقُولُونَ إِنَّهُۥ لَمَجْنُونٌۭ ﴿٥١﴾

ئەی پێغەمبەر- ئەوانەی بێباوەڕ بوون نزیکە لە دژایەتی وڕقیان لە تۆ کاتێک گوێیان لەم قورئانە دەبێت بەچاوی پیسیان ھەڵتدێرن بەهۆی تیژی سەیرکردنیان بۆت، وکاتێک ئەم قورئانەیان بیست کە بۆ سەر تۆ دابەزیووە -بەهۆی شوێنکەوتنی هەوا وئارەزوو وپشتکردن لە هەق- دەڵێن: ئەم پێغەمبەرەی ئەم قورئانەى هێناوە شێتە. وما هو إ ل اذكر للعلمين

وَمَا هُوَ إِلَّا ذِكْرٌۭ لِّلْعَـٰلَمِينَ ﴿٥٢﴾

لەکاتێکدا ئەم قورئانە تەنھا ئامۆژگاری وبیرهێنانەوەیە بۆ تەواوی جیهانیان بە مرۆڤ وجنۆکەوە. لاپەڕە ٦ لە ٦ moc.hgelp

فێربە · القلم — Al-Qalam

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان