سەرەکیتەفسیرالنساء (4)

تەفسیر النساء — An-Nisaa (4)

مەدەنی · 176 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُوا۟ رَبَّكُمُ ٱلَّذِى خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍۢ وَٰحِدَةٍۢ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًۭا كَثِيرًۭا وَنِسَآءًۭ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ٱلَّذِى تَسَآءَلُونَ بِهِۦ وَٱلْأَرْحَامَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًۭا ﴿١﴾

ئەی خەڵکینە لە پەروەردگارتان بترسن، ئەو پەروەردگارەی کە ھەمووتانی لە تاکە کەسێک (کە باوکە ئادەمتانە) دروستکردووە، وە لە ئادەمیش ژنەکەی حەوای دایکتانی دروستکرد، وە پاشان لەھەردووکیان مرۆڤ گەلێکی زۆری نێر ومێی لەتەواوی پارچەکانی سەر زەوی بڵاو کردەوە، وە لەو خوایە بترسن کە بەناوی ئەوەوە ھەندێکتان داوا لەھەندێکی ترتان دەکەن ودەڵێن: تو ئەو خوایە داوات لێدەکەم کە فڵان ئیش بکەیت، وە لەوە بترسن کە سیلەی ڕەحم وخزمایەتی ببچڕن، بێگومان خوای گەورە چاودێرە بەسەرتانەوە، وە ھیچ شتێکی لە کاروکردەوەی ئێوە لێ وون نابێت، بەڵکو ھەر ھەموویتان لەسەر دەنوسێت ودەژمێرێت ولەسەر ھەموویشی پاداشتان دەداتەوه

وَءَاتُوا۟ ٱلْيَتَـٰمَىٰٓ أَمْوَٰلَهُمْ ۖ وَلَا تَتَبَدَّلُوا۟ ٱلْخَبِيثَ بِٱلطَّيِّبِ ۖ وَلَا تَأْكُلُوٓا۟ أَمْوَٰلَهُمْ إِلَىٰٓ أَمْوَٰلِكُمْ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ حُوبًۭا كَبِيرًۭا ﴿٢﴾

ئەی سەرپەرشتیاران ماڵی ھەتیوان تەسلیم بەخۆیان بکەنەوە ئەگەر ھاتوو باڵغ بوون وگەیشتنە ئەوتەمەنەی کە چاک وخراپی خۆیان لێک جودا بکەنەوە، (ھەتیوو: ئەوانەن کە باوکیان لەدەستداوە وباڵغ نەبوون)، وە حەرام مەگۆڕن بە حەڵال، بەو شێوەیە مەکەن کە ماڵو کەلوپەلە باش وچاکەکانی ھەتیوان ھەڵگرن بۆ خۆتان وئەوەی خراپە وبێ کەڵکەیە پێیان بدەنەوە، وە ماڵی ئەوان تێکەڵ بەماڵی خۆتان مەکەن، چونکە بەڕاستی ئەوە گوناھێکی گەورەیە لای خوای گەورە

وَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تُقْسِطُوا۟ فِى ٱلْيَتَـٰمَىٰ فَٱنكِحُوا۟ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ ٱلنِّسَآءِ مَثْنَىٰ وَثُلَـٰثَ وَرُبَـٰعَ ۖ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا۟ فَوَٰحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَـٰنُكُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰٓ أَلَّا تَعُولُوا۟ ﴿٣﴾

ئەگەر ھاتوو ترسان بە دادگەرانە مامەڵە لەگەڵ ئەو کچە ھەتیوانە بکەن کە لەژێر ویلایەتی خۆتانن، ومارەتان کردن، ترسان لەوەی ئەو مارەیەی کە پێویست وواجبە پێیان بدەن، یان ترسان لەوەی بەخراپ مامەڵەیان لەگەڵ بکەن، ئەو کاتە وازیان لێ بھێنن ومارەیان مەکەن، بەڵکو ئەو ژنە پاکوخاوێن وجوانانە مارە بکەن کە پێتان دەشێن دوان دوان، سیان سیان، چوار چوار، جا ئەگەر ترسان لەوەی کە دادگەر نابن لەنێوانیاندا ئەو کاتە تەنھا یەک ژن بھێنن، یان تام وچێژ لەو کەنیزەکانە ببەن کە بوونەتە موڵکی خۆتان، چونکە ئەو مافەی بۆ ئافرەتانی ئازاد واجب وپێویستە بۆ کەنیزەکێک بەو شێوەیە نیە، ئا بەو شێوەی کە لە ئایەتەکە باسکراوە لەبارەی ھەتیوان ویەک ژن ھێنان وتام ولەزەت بردن لە کەنیزەک نزیکترە کە غەدر وستەم لە ژنان نەکەن

وَءَاتُوا۟ ٱلنِّسَآءَ صَدُقَـٰتِهِنَّ نِحْلَةًۭ ۚ فَإِن طِبْنَ لَكُمْ عَن شَىْءٍۢ مِّنْهُ نَفْسًۭا فَكُلُوهُ هَنِيٓـًۭٔا مَّرِيٓـًۭٔا ﴿٤﴾

مارەیی ژنان بدەن کە مافێکی واجبی خۆیانە، جا ئەگەر ھاتوو بەڕەزامەندی خۆیان وبەبێ ھیچ زۆر لێکردنێک شتێکیان لە مارەیەکە پێ بەخشین، ئەوە ئێوەیش بیخۆن و نۆشی گیانتان بێت

وَلَا تُؤْتُوا۟ ٱلسُّفَهَآءَ أَمْوَٰلَكُمُ ٱلَّتِى جَعَلَ ٱللَّهُ لَكُمْ قِيَـٰمًۭا وَٱرْزُقُوهُمْ فِيهَا وَٱكْسُوهُمْ وَقُولُوا۟ لَهُمْ قَوْلًۭا مَّعْرُوفًۭا ﴿٥﴾

ئەی سەرپەرشتیاران ماڵ مەدەنە دەست کەسە گێڵ وگەمژەکان ئەوانەی نازانن بەباشی ھەڵسوکەوت بە ماڵ وسامانەوە بکەن، چونکە ئەو ماڵ وسامانە خوای گەورە کردویەتی بە ھۆکارێک تاوەکو بەرژەوەندی بەندەکانی خوا وکاروبارەکانیانی پێ ڕاھی بکەن، ئەوانە شیاوی ئەوە نین کە بکرێنە سەرپەرشتی ماڵ وپارێزەری، کەواتە ئێوە خەرجی بکەن بۆیان، وە لەو ماڵو سامانە جلوبەرگ وکەلوپەلیان بۆ بکەن، وە بە ووتەی جوان وشیرین گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن، وە کاتێکی گونجاو باشیان بۆ دیاری بکەن کە ماڵو سامانەکەیان بۆ بگێڕنەوە، کاتێک فامیان کردەوە وزانیان بە باشی ھەڵسوکەوت بکەن ئەو کاتە ماڵو سامانەکەیان بۆ بگێڕنەوە. لاپەڕە ١ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَٱبْتَلُوا۟ ٱلْيَتَـٰمَىٰ حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغُوا۟ ٱلنِّكَاحَ فَإِنْ ءَانَسْتُم مِّنْهُمْ رُشْدًۭا فَٱدْفَعُوٓا۟ إِلَيْهِمْ أَمْوَٰلَهُمْ ۖ وَلَا تَأْكُلُوهَآ إِسْرَافًۭا وَبِدَارًا أَن يَكْبَرُوا۟ ۚ وَمَن كَانَ غَنِيًّۭا فَلْيَسْتَعْفِفْ ۖ وَمَن كَانَ فَقِيرًۭا فَلْيَأْكُلْ بِٱلْمَعْرُوفِ ۚ فَإِذَا دَفَعْتُمْ إِلَيْهِمْ أَمْوَٰلَهُمْ فَأَشْهِدُوا۟ عَلَيْهِمْ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ حَسِيبًۭا ﴿٦﴾

ى ئەی سەرپەرشتیاری ھەتیوان ئەگەر ھەتیوەکان گەیشتنە تەمەنی باڵغ بوون تاقیيان بکەنەوە، بەوەی کەمێک لە ماڵ وسامانەکەیان بدەنەوە تاوەکو خۆیان تەسەڕوفی پێوە بکەن، جا ئەگەر بە باشی تەسەڕوفیان پێوە کرد ووە بۆتان روون بویەوە کە ژیر بوون وفامیان کردوەتەوە، ئەوا ئەو کاتە ھەموو ماڵ وسامانەکەیان بێ کەموکورتی بۆ بگێڕنەوە وتەسلیمیان بکەنەوە، وە نەکەن ماڵیان بخۆن زیاد لەو سنوورەی خوای گەورە دیاری کردووە لەکاتی پێویستیدا کە دروستە بۆتان لێی بخۆن، وە دەست پێش مەخەن لە خواردنی نەوەک کاتێک باڵغ بوون وەری بگرنەوە، وە ئەگەر ھەرکەسێک لەئێوە دەوڵەمەند بوو، وە ماڵوسامانی ھەبوو با خۆی بپارێزێت لە سوود وەرگرتن لە ماڵی ھەتیوو، بەڵام ئەگەر ھاتوو ھەژار ونەدار بوو وە ماڵو سامانی نەبوو ئەوا با بە ئەندازەی پێویستی خۆی لێی بخوات وزیادە ڕۆی نەکات تێیدا، وە ئەگەر ھاتوو پاش باڵغ بوون وژیر بوون وفام کردنەوە ماڵو سامانەکەتان بۆ گێڕانەوە ئەوا لەپێناو پاراستنی مافەکان ودروست نەبوونی ناکۆکی شاھیدیان لەسەر بگرن، وە خوای گەورەش بەسە کە شاھید وچاودێر بێت لەسەر ئەمە، وە لێپرسنەوەتان لەگەڵ بکات لەسەر کاروکردەوەکانتان

لِّلرِّجَالِ نَصِيبٌۭ مِّمَّا تَرَكَ ٱلْوَٰلِدَانِ وَٱلْأَقْرَبُونَ وَلِلنِّسَآءِ نَصِيبٌۭ مِّمَّا تَرَكَ ٱلْوَٰلِدَانِ وَٱلْأَقْرَبُونَ مِمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كَثُرَ ۚ نَصِيبًۭا مَّفْرُوضًۭا ﴿٧﴾

نصيبا م فروضا نێرینە بەشی خۆی ھەیە لەو میراتیەی کە دایک وباوک وخزم وکەسوکار وەک برا وخوشک ومام لەپاش مردنی خۆیان بەجێی دەھێڵن، جا ئەو ماڵە کەم بێت یان زۆر، ھەروەک چۆن مێینەش بەشی خۆی ھەیە لە ماڵ وسامانی ئەو کەسانەی کە باسکران، بە پێچەوانەی ئەوەی لەسەردەمی نەفامیدا ھەبوو کە ژنان ومناڵان بێ بەش دەکران لە میراتی، ئەم بەشی ھەموو کەسێک بەڕوونی لەلایەن خوای گەورەوە دیاری کراوه

وَإِذَا حَضَرَ ٱلْقِسْمَةَ أُو۟لُوا۟ ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَـٰمَىٰ وَٱلْمَسَـٰكِينُ فَٱرْزُقُوهُم مِّنْهُ وَقُولُوا۟ لَهُمْ قَوْلًۭا مَّعْرُوفًۭا ﴿٨﴾

ئەگەر ئەو خزمانەی لە میراتیدا بەشیان نیە لە خزمە ھەژارەکان وھەتیوەکان، لەکاتی دابەشکردنی میراتدا ئامادە بوون واباشە بەشیان بدرێت، ئەم بەشدانە پێش ئەوەی دەست بکەن بە دابەشکردنی میراتیەکە وبە ڕەزامەندی وئارەزووی خۆتان بوو، چونکە ئەوان چاوەڕوانی کارێکی وا لەئێوە دەکەن وزۆر حەزیان لەوەیە بەشیان بدەن، چونکە ئێوە بەبێ ماندوو بوون خوای گەورە ئەو ماڵەی بۆ ناردوون، وە بە قسە وگوفتاری جوان ودوور لە ووتەی بریندارکەر لەگەڵیان بدوێن

وَلْيَخْشَ ٱلَّذِينَ لَوْ تَرَكُوا۟ مِنْ خَلْفِهِمْ ذُرِّيَّةًۭ ضِعَـٰفًا خَافُوا۟ عَلَيْهِمْ فَلْيَتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَلْيَقُولُوا۟ قَوْلًۭا سَدِيدًا ﴿٩﴾

ئەوانەی کە لەپاش خۆیان مناڵی بێ دەسەڵات ولاواز بەجێ دەھێڵن، ودەترسن کە مافەکانیان بفەوتێت، با لەکاتی وەسیەت کردندا لەخوا بترسن شتێکی وا لە دوای خۆیان ڕانەسپێرن کە ناھەقی وستەم بێت بەرامبەر ئەوانەی کە لەژێر چاودێری ئەواندا بوون وەک ھەتیوان، تاوەکو پاش مردنی ئەوانیش خوای گەورە کەسانێک بسازانێت لەگەڵ مناڵەکانی ئەودا بە باشی ھەڵسوکەوت بکات، ھەروەک چۆن ئەویش باش بووە لەگەڵ ھەتیوانی کەسانی تردا، بۆیە با بەباشی مامەڵە بکات لەگەڵ مناڵی ئەوانەی ئامادە دەبن لەکاتی وەسیەتەکەیدا، بەوەی کە بەشێوەیەکی ھەق گفتوگۆیان لەگەڵدا بکات، بەوەی لەوەسیەتەکەیدا ستەم لەھیچ کەسێک لەوەرەسەکانی نەکات، وە خۆیشی لە خێر وچاکە مەحروم نەکات کە وەسیەت نەکات بۆ میراتگرەکانی

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَأْكُلُونَ أَمْوَٰلَ ٱلْيَتَـٰمَىٰ ظُلْمًا إِنَّمَا يَأْكُلُونَ فِى بُطُونِهِمْ نَارًۭا ۖ وَسَيَصْلَوْنَ سَعِيرًۭا ﴿١٠﴾

ئەوانەی کە ماڵ وسامانی ھەتیوان لای خۆیان وەردەگرن، وە بە ستەم وناھەقی مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن ودەیخۆن، بێگومان ئەوانە ئاگری بەسوێی دەخەنە ناو سک وورگیانەوە، وە لەڕۆژی دواییشدا بە ئاگری دۆزەخ دەسوتێرێن. لاپەڕە ٢ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

يُوصِيكُمُ ٱللَّهُ فِىٓ أَوْلَـٰدِكُمْ ۖ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ ٱلْأُنثَيَيْنِ ۚ فَإِن كُنَّ نِسَآءًۭ فَوْقَ ٱثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ ۖ وَإِن كَانَتْ وَٰحِدَةًۭ فَلَهَا ٱلنِّصْفُ ۚ وَلِأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَٰحِدٍۢ مِّنْهُمَا ٱلسُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِن كَانَ لَهُۥ وَلَدٌۭ ۚ فَإِن لَّمْ يَكُن لَّهُۥ وَلَدٌۭ وَوَرِثَهُۥٓ أَبَوَاهُ فَلِأُمِّهِ ٱلثُّلُثُ ۚ فَإِن كَانَ لَهُۥٓ إِخْوَةٌۭ فَلِأُمِّهِ ٱلسُّدُسُ ۚ مِنۢ بَعْدِ وَصِيَّةٍۢ يُوصِى بِهَآ أَوْ دَيْنٍ ۗ ءَابَآؤُكُمْ وَأَبْنَآؤُكُمْ لَا تَدْرُونَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ لَكُمْ نَفْعًۭا ۚ فَرِيضَةًۭ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًۭا ﴿١١﴾

ه خوای گەورە سەبارەت بە کاروباری میراتی مناڵەکانتان وەسیەتتان بۆ دەکات وبەڵێنتان پێ دەدات کە میرات دابەش بکرێت لەنێوانیاندا بەوەی کوڕێک دوو ھێندەی بەشی کچێکی بدرێتێ، خۆ ئەگەر ھاتوو مردووەکە تەنھا کچی بەجێھێشت بەبێ کوڕ، ئەوا بەشی دوو کچ وزیاتر لە دوو کچ دوو بەش لەسێ بەشی میراتەکە دەبێت، خۆ ئەگەر تەنھا کچێک بوو ئەوا نیوەی میراتەکە بۆ ئەو دەبێت، وە بۆ ھەریەکێک لە دایک وباوکی شەش یەکی میراتەکەیان دەدرێتێ، بەو مەرجەی مردووەکە مناڵی لێ بەجێ مابێت کوڕێک بێت یان کچ، خۆ ئەگەر ھاتوو مردووەکە ھیچ کوڕ وکچێکی لەپاش بەجێ نەما وە جگە لە دایک وباوکیشی میراتگری تری نەبوو، ئەوا بەشی دایکەکە سێ یەک دەبێت، وەھەرچیش مایەوە دەدرێت بە باوکەکە، وە ئەگەر ھاتوو مردووەکە وەک دایک وباوکی ھەیە برا وخوشکیشی لێ بەجێما، برای دایک وباوکی بوون یان برای دایک وباوکیش نەبوون، ئەو کاتە بۆ دایکەکە یەک لەسەر شەش دەبێت، ھەرچیەکیشی دەمێنێتەوە بۆ باوکەکە دەبێت و(برا وخوشکەکان ھیچ نابەن)، دابەشکردنی ئەم میراتە پاش جێ بەجێ کردنی وەسیت دەبێت ئەگەر ھاتوو مردووەکە وەسیەتی کردبوو، بەو مەرجەی وەسیەتەکەی لە سێ یەکی ماڵەکەی زیاتر نەبێت، وە بەو مەرجەش کە ھەموو ئەو قەرزانەیشی بۆ درا بێتەوە کە لەسەری بوون، خوای گەورە بەم شێوەیە دیاری کردووە کە میرات دابەش بکرێت، چونکە ئێوە نازانن کام لە باوان ونەوە وکوڕەکانتان سوودی زیاترە بۆتان لە دونیا ودواڕۆژیشدا، چونکە ئەو کەسەی مردووە پێدەچێت گومانی چاک بەیەکێک لە میراتگرەکانی ببات وھەموو ماڵەکەی خۆی بداتێ، یان گومانی خراپی پێ ببات وبێ بەشی بکات لە میراتەکەی، دوایش ئەو گومانە وادەرنەچێت، بەڵام ئەوەی کە ئاگادارە بەھەموو ئەوانە خوای گەورەیە ھیچ شتێکی لا شاراوە نیە، بۆیە میراتی بەو شێوەیە بەش کردووە كە ڕوونمان کردەوە، وە بە فەرزیشی گێراوە لەلایەن خۆیەوە وە جێ بەجێکردنیشی واجب وپێویست کردووە لەسەر بەندەکانی، بێگومان خوای گەورە زۆر زانایە وھیچ شتێکی لەبەرژەوەندی بەندەکانی لا شاراوە نیە، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە شەریعەت و بەڕێوەبردنی کارەکانیدا

۞ وَلَكُمْ نِصْفُ مَا تَرَكَ أَزْوَٰجُكُمْ إِن لَّمْ يَكُن لَّهُنَّ وَلَدٌۭ ۚ فَإِن كَانَ لَهُنَّ وَلَدٌۭ فَلَكُمُ ٱلرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْنَ ۚ مِنۢ بَعْدِ وَصِيَّةٍۢ يُوصِينَ بِهَآ أَوْ دَيْنٍۢ ۚ وَلَهُنَّ ٱلرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْتُمْ إِن لَّمْ يَكُن لَّكُمْ وَلَدٌۭ ۚ فَإِن كَانَ لَكُمْ وَلَدٌۭ فَلَهُنَّ ٱلثُّمُنُ مِمَّا تَرَكْتُم ۚ مِّنۢ بَعْدِ وَصِيَّةٍۢ تُوصُونَ بِهَآ أَوْ دَيْنٍۢ ۗ وَإِن كَانَ رَجُلٌۭ يُورَثُ كَلَـٰلَةً أَوِ ٱمْرَأَةٌۭ وَلَهُۥٓ أَخٌ أَوْ أُخْتٌۭ فَلِكُلِّ وَٰحِدٍۢ مِّنْهُمَا ٱلسُّدُسُ ۚ فَإِن كَانُوٓا۟ أَكْثَرَ مِن ذَٰلِكَ فَهُمْ شُرَكَآءُ فِى ٱلثُّلُثِ ۚ مِنۢ بَعْدِ وَصِيَّةٍۢ يُوصَىٰ بِهَآ أَوْ دَيْنٍ غَيْرَ مُضَآرٍّۢ ۚ وَصِيَّةًۭ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَلِيمٌۭ ﴿١٢﴾

ى ه ئەی پیاوان لەو ماڵ وسامانەی کە ژنەکانتان بەجێی دەھێڵن نیوەی بۆ ئێوە دەبێت ئەگەر ھاتوو مناڵیان نەبوو، جا کوڕ بێت یان کچ، لەئێوە بن یان لەمێردی پێشووتریشیان بن، خۆ ئەگەر ھاتوو مناڵیان ھەبوو کوڕ یان کچ، ئەوا یەک لەسەر چواری بۆ ئێوە دەبێت، ئەو ماڵە دابەش دەکرێت بەسەرتاندا دوای جێ بەجێ کردنی وەسیەت و دانەوەی قەرزێک ئەگەر لەسەری بووبێت، بۆ ژنانیش نیوەی ئەو ماڵەی لە ئێوە بەجێ دەمێنێت ھی ئەوانە ئەگەر ھاتوو مناڵتان نەبوو کوڕ بێت یان کچ، لەوان بێت یان لەژنی تریشتان بێت، جا ئەگەر ھاتوو مناڵتان ھەبوو، کوڕ بوون یان کچ، ئەوا ژنەکانتان ھەشت لەسەر یەکیان بۆ ھەیە، دابەش دەکرێت بەسەریاندا پاش جێ بەجێ کردنی وەسیەت ودانەوەی قەرز ئەگەر لەسەرتان بوو بێت، خۆ ئەگەر پیاوێک مرد دایک وباوک ومناڵیش نەبوو، یان ژنێک مرد ونە دایک وباوک ونەمناڵیشی نەبوو، وە مردووەکە برای دایکی ھەبوو یان خوشکی دایکی ولە دانەیەک زیاتر بوون، بۆ ھەر ھەموویان سێ یەکی ماڵەکە ھەیە وەک فەرزی میرات کە ھەر ھەموویان لەو یەک لەسەر سێیە ھاوبەشن، وە نێر ومێ بەشیان لەم کاتەدا یەکسانە، بەڵام ئەم بەش وەرگرتنە پاش جێ بەجێ کردنی وەسیەتی مردووەکە ودانەوەی قەرز دەبێت ئەگەر لەسەری بوو، بەو مەرجەی وەسیەتەکەی زیانی نەدەگەیاند بە میراتگرەکان، بۆ نمونە وەسیەتی بە زیاتر لە سێ یەکی ماڵەکەی کردبێت، ئەم حوکمەی لەم ئایەتە پیرۆزەدا باسکرا پەیمانی خوایە بۆ ئێوە وواجبی کردووە لەسەرتان، خوای گەورە زۆر زانایە بە بەرژەوەندی بەندەکانی لە دونیا ودواڕۆژدا، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە وھیچ پەلەی نیە لە سزادانی سەرپێچی کاران. لاپەڕە ٣ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

تِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ ۚ وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ يُدْخِلْهُ جَنَّـٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَا ۚ وَذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ ﴿١٣﴾

ئەو حوکمانەی باسکران لەبارەی ھەتیوان ومیرات وغەیری ئەوانیش ھەمووی شەریعەت ویاسای خوای گەورەیە کە دایناوە بۆ بەندەکانی تاوەکو شارەزابن پێی، جا ھەر کەسێک گوێڕایەڵی خوا وپێغەمبەرەکەی بکات بە بەجێ ھێنانی فەرمانەکانیان ودوورکەوتنەوە لە ڕێگریەکانیان خوای گەورە دەیخاتە بەھەشتانێک کە ڕووبار بەژێر کۆشک وتەلارەکانیادا دەڕۆن، وە بە ھەتا ھەتاییش تێیدا دەمێننەوە کە ھەرگیز لەناو ناچن، ئەوە پاداشتە خواییە کە ئامادە کراوە بۆیان خۆشبەختی وسەرفرازی گەورەیە کە ھیچ خۆشی وسەرفرازیەک ھاوشێوەی نیە

وَمَن يَعْصِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَيَتَعَدَّ حُدُودَهُۥ يُدْخِلْهُ نَارًا خَـٰلِدًۭا فِيهَا وَلَهُۥ عَذَابٌۭ مُّهِينٌۭ ﴿١٤﴾

وە ھەرکەسێک سەرپێچی خوا وپێغەمبەرەکەی بکات، کە حوکمەکانی لەکار بخات وکاریان پێ نەکات، یان گومانی ھەبێت تێیاندا، وە ئەو سنورانە ببەزێنێت کە دایناوە، ئەوا بە ھەمیشەی دەیخاتە ئاگری دۆزەخەوە، وە سزایەکی ڕیسواکەریشی بۆ ھەیە

وَٱلَّـٰتِى يَأْتِينَ ٱلْفَـٰحِشَةَ مِن نِّسَآئِكُمْ فَٱسْتَشْهِدُوا۟ عَلَيْهِنَّ أَرْبَعَةًۭ مِّنكُمْ ۖ فَإِن شَهِدُوا۟ فَأَمْسِكُوهُنَّ فِى ٱلْبُيُوتِ حَتَّىٰ يَتَوَفَّىٰهُنَّ ٱلْمَوْتُ أَوْ يَجْعَلَ ٱللَّهُ لَهُنَّ سَبِيلًۭا ﴿١٥﴾

ئەو ئافرەتە موسڵمانانەی داوێن پیسی (زینا) دەکەن، شوویان کردبێت یان نەیانکردبێت، وە چوار شاھیدی پیاوی موسڵمانی دادگەر شاھیدی لەسەردان، جا ئەگەر ھاتوو شاھیدیان دا کە زینایان کردووە ئەوا لەسزای ئەو کارەیاندا لە ماڵەوە زیندانیان بکەن، تاوەکو دەمرن. یان خوای گەورە ڕێگایەکی تریان بۆ دادەنێت جگە لە زیندانی کردن، ئەوە بوو خوای گەورە پاشتر ئەو ڕێگایەی ڕوون کردەوە بۆیان، ئەو کچ وکوڕەی کە ژنیان نەھێناوە وشویان نەکردووە یەکی سەد داریان لێ بدەن، لەگەڵ دوور خستنەوەیان بۆ ماوەی ساڵێک، وە ئەگەر ھاتوو ژنیان ھێنا بوو یان شوویان کردبوو بەرد باران دەکرێن تا دەمرن

وَٱلَّذَانِ يَأْتِيَـٰنِهَا مِنكُمْ فَـَٔاذُوهُمَا ۖ فَإِن تَابَا وَأَصْلَحَا فَأَعْرِضُوا۟ عَنْهُمَآ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ تَوَّابًۭا رَّحِيمًا ﴿١٦﴾

ئەو دوو کەسەی کە زینا دەکەن جا ژن ھاوەر وشوو کردوو بوون یان ژنیان نەبوو وە شوشیان نەکردبوو، ئەوا بە سەرزەنشت ولۆمە کردن ولێدان سزایان بدەن، جا ئەگەر ھاتوو وازیان ھێنا لەو کارەیان، وە خوو ڕەوشتیان چاک بوو، ئەوا واز بھێنن لە ئازار وسزادانیان، چونکە ئەو کەسەی تەوبە دەکات ولەگوناھو تاوان واز دەھێنێت وەک ئەوە وایە گوناھی نەبێت، بێگومان خوای گەورە تەوبە لە بەندەکانی وەردەگرێت وەزۆریش بەڕەحم ومیھرەبانە بەرامبەریان، وازھێنان وبەس بوونی ئەم سزایە بۆ ئەو گوناھە لەسەرەتای ئیسلامەوە بوو، پاشان ئەو حوکمە سڕایەوە وبوو بە لێدانی سەد دار بۆ ئەو کوڕ وکچانەی کە ژنیان نەھێناوە وشویان نەکردووە، لەگەڵ دوور خستنەوەیان بۆ ماوەی ساڵێک، وە بەرد بەران کردنی ئەوانەی کە ژنیان ھێناوە وشوویان کردووە

إِنَّمَا ٱلتَّوْبَةُ عَلَى ٱللَّهِ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ ٱلسُّوٓءَ بِجَهَـٰلَةٍۢ ثُمَّ يَتُوبُونَ مِن قَرِيبٍۢ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ يَتُوبُ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًۭا ﴿١٧﴾

عليما حكيما بێگومان خوا تەنھا تەوبە لەو کەسانە وەردەگرێت کە بە نەزانی ونەفامی تاوان وگوناھیان ئەنجامداوە، نەیان زانیوە سەرەنجام وخراپەکەی چۆنە، - ئەمە حاڵی ھەموو ئەو کەسانەیە کە بە دەست ئەنقەست یان بە ھەڵە گوناە دەکەن- پاشان پێش ئەوەی مردن یەخەیان بگرێت بە کۆڵێک پەشیمانیەوە دەگەرێنەوە بۆلای خوا وتەوبە دەکەن لە گوناھو تاوانەکانیان، ئا ئەوانە خوای گەورە تەوبەکانیان لێ وەردەگرێت، وە لە گوناھەکانیان چاوپۆشی دەکات، وە خوای گەورە زۆر زانایە بەحاڵی دروستکراوەکانی، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە ئەندازەگیری وشەریعەت ویاساکانیدا

وَلَيْسَتِ ٱلتَّوْبَةُ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ حَتَّىٰٓ إِذَا حَضَرَ أَحَدَهُمُ ٱلْمَوْتُ قَالَ إِنِّى تُبْتُ ٱلْـَٔـٰنَ وَلَا ٱلَّذِينَ يَمُوتُونَ وَهُمْ كُفَّارٌ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًۭا ﴿١٨﴾

خوای گەورە تەوبە لەوانە وەرناگرێت کە لەسەر تاوان وگوناھ وسەرپێچی کردن سوورن وناگەڕێنەوە لێی وتەوبەی لێ ناکەن، تا ئەو کاتەی مردن یەخەیان پێدەگرێت و دەگەنە غەرغەرەی گیان کێشان، ئیتر لەو کاتەدا یەکێکیان دەڵێت: ئێستا ئیتر من لە ھەموو ئەو گوناھانەی کردومن پەشیمانم وتەوبەیان لێدەکەم، - ھەروەھا خوای گەورە لاپەڕە ٤ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر تەوبەی ئەوانەش وەرناگرێت - دەمرن وتا ئەو کاتەیش سوورن لە سەر گوناھ وتاوان، ئەو گوناھبار وسەرپێچی کەرانەی کە سوورن لەسەر سەرپێچیەکانیان وە تا دەیشمرن ھەر لەسەر بێباوەڕی خۆیانن، ئەوا بێگومان سزای زۆر بە ئێش وئازارمان بۆ ئامادە کردوون

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا يَحِلُّ لَكُمْ أَن تَرِثُوا۟ ٱلنِّسَآءَ كَرْهًۭا ۖ وَلَا تَعْضُلُوهُنَّ لِتَذْهَبُوا۟ بِبَعْضِ مَآ ءَاتَيْتُمُوهُنَّ إِلَّآ أَن يَأْتِينَ بِفَـٰحِشَةٍۢ مُّبَيِّنَةٍۢ ۚ وَعَاشِرُوهُنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ ۚ فَإِن كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَىٰٓ أَن تَكْرَهُوا۟ شَيْـًۭٔا وَيَجْعَلَ ٱللَّهُ فِيهِ خَيْرًۭا كَثِيرًۭا ﴿١٩﴾

كثيرا ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، دروست نیە ژنی باوکەکانتان -باوەژنەکانتان- وەک کاڵا بە میراتی وەربگرن، وە بە ئارەزووی خۆتان مامەڵەیان پێوە بکەن وبیانخوازن، یان بیاندەن بەشوو بەھەر کەسێک خۆتان دەتانەوێت، یان ڕێگریان لێ بکەن لەشوو کردن، وە دروست نیە ژنەکانتان تەنگەتاو بکەن وئازاریان بدەن لەبەر ئەوەی کە ھەندێک لەو مارەیەی کە پێتانداون دەستی لێ ھەڵبگرن، مەگەر کاتێک نەبێت کە بە ئاشکرا زینا وفاحیشە بکەن، جا ئەگەر ھاتوو کارێکی وایان کرد ئەوا دروستە بۆتان لای خۆتان بیانھێڵنەوە وتەنگەتاویان بکەن تاوەکو دەست ھەڵدەگرن لەو مارەییەی کە پێتان داون، ئەی باوەڕداران بە مامەڵەیەکی جوان وشیرین لەگەڵ ھاوسەرەکانتاندا مامەڵە بکەن، بەوەی ئازاریان نەدەن وچاک بن لەگەڵیاندا، وە ئەگەر ھاتوو لەبەر ھەر کارێکی دونیایی ناڕەحەتیان کردن ئەوا ئارام بگرن لەسەریان، تاوەکو ئەوەی ئێوە پێتان ناخۆشە خوای گەورە بیگۆڕێت بەخێرێکی گەورە بۆتان لەدونیا ودواڕۆژدا

وَإِنْ أَرَدتُّمُ ٱسْتِبْدَالَ زَوْجٍۢ مَّكَانَ زَوْجٍۢ وَءَاتَيْتُمْ إِحْدَىٰهُنَّ قِنطَارًۭا فَلَا تَأْخُذُوا۟ مِنْهُ شَيْـًٔا ۚ أَتَأْخُذُونَهُۥ بُهْتَـٰنًۭا وَإِثْمًۭا مُّبِينًۭا ﴿٢٠﴾

م بينا ئەی پیاوان ئەگەر وویستان ژنێک تەڵاق بدەن، وە بیگۆڕن بەژنێکی تر، ئەوا قەیدی ناکات وھیچ گوناھبار نابن، وە مارەییەکی زۆرتان دابوو بەژنەکەی پێشووتان،، ئەو ژنەی کە تەواو یەکلایی بوونەوە لە تەڵاقدران وجیابوونەوە لێی، ئەوا دروست نیە ھیچ شتێکی لێ وەربگرنەوە، ئەگەر ماڵێکی زۆریشتان پێدابوون، وە ئەگەر ئەوەی پێتاندابوون لێتان وەرگرتنەوە بێگومان بوھتان وگوناھێکی ڕوون وئاشکرایە. وكيف تأ خذونه وقد أفض بعضكم إلى بعض وأخذن منكم ميثقا غليظا

وَكَيْفَ تَأْخُذُونَهُۥ وَقَدْ أَفْضَىٰ بَعْضُكُمْ إِلَىٰ بَعْضٍۢ وَأَخَذْنَ مِنكُم مِّيثَـٰقًا غَلِيظًۭا ﴿٢١﴾

چۆن دروستە ئەو مارەیەیان لێوەربگرنەوە، کە پاش ئەو پەیوەندی وخۆشەویستی وتام وچێژ وەرگرتنە لەیەکتر وئاگادار بوون لە نھێنی یەکتر دروست بووە لەنێوانتاندا، تەماحکردنە ئەو مارەیەی کە لای ئەوانە پاش ئەوەی باسکرا کارێکی خراپ وقێزەونە، بێگومان ئەوانیش پەیمانێکی توند وتۆڵ وئەستوریان لە ئێوە وەرگرتووە، ئەویش ئەوەیە ئەو ژنانە بە ووشەی خوای گەورە وشەریعەتەکەی بۆتان حەڵاڵ بوون

وَلَا تَنكِحُوا۟ مَا نَكَحَ ءَابَآؤُكُم مِّنَ ٱلنِّسَآءِ إِلَّا مَا قَدْ سَلَفَ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ فَـٰحِشَةًۭ وَمَقْتًۭا وَسَآءَ سَبِيلًا ﴿٢٢﴾

ئەو ژنانە مەخوازن کە باوکتان مارەیان کردوون، واتا: باوەژنەکانتانە دروست نیە وحەرامە ببن بەژنی ئێوە، مەگەر ئەوە نەبێت لەسەردەمی نەفامی وپێش ھاتنی ئیسلام ڕوویدابێت، ئەوەی ڕوویداوە ھیچ گوناە نیە، وتێپەڕیووە وڕۆیشتووە، چونکە کوڕان باوەژنی خۆیان بخوازن کارێکی ناشرینە وزۆریش خراپە، وە ھۆکاری توڕە بوونی خوای گەورەشە لەو کەسەی کە کارێکی لەو شێوەیە ئەنجام بدات، وە ڕێگایەکی خراپیشە بۆ ئەو کەسەی دەیگرێتەبەر

حُرِّمَتْ عَلَيْكُمْ أُمَّهَـٰتُكُمْ وَبَنَاتُكُمْ وَأَخَوَٰتُكُمْ وَعَمَّـٰتُكُمْ وَخَـٰلَـٰتُكُمْ وَبَنَاتُ ٱلْأَخِ وَبَنَاتُ ٱلْأُخْتِ وَأُمَّهَـٰتُكُمُ ٱلَّـٰتِىٓ أَرْضَعْنَكُمْ وَأَخَوَٰتُكُم مِّنَ ٱلرَّضَـٰعَةِ وَأُمَّهَـٰتُ نِسَآئِكُمْ وَرَبَـٰٓئِبُكُمُ ٱلَّـٰتِى فِى حُجُورِكُم مِّن نِّسَآئِكُمُ ٱلَّـٰتِى دَخَلْتُم بِهِنَّ فَإِن لَّمْ تَكُونُوا۟ دَخَلْتُم بِهِنَّ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ وَحَلَـٰٓئِلُ أَبْنَآئِكُمُ ٱلَّذِينَ مِنْ أَصْلَـٰبِكُمْ وَأَن تَجْمَعُوا۟ بَيْنَ ٱلْأُخْتَيْنِ إِلَّا مَا قَدْ سَلَفَ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا ﴿٢٣﴾

خوای گەورە حەرامی کردووە لەسەرتان کە دایکی خۆتان وبەرەو ژوور بخوازن، واتا: دایکی دایک وداپیرەکان لە ھەردوو لای باوک ودایکەوە، وە ھەروەھا کچەکانیشتان وخوار ئەوانیش، واتا: کچی کچەکانتان وکچەزاکانتان، وە کچی کوڕتان وکچی کچتان وھەتا دابەزێت، وە حەرامە خوشکەکانتان بخوازن، خوشکتان لاپەڕە ٥ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر لەدایکی وباوکتانەوە بێت، یان تەنھا لەباوکەوە یان تەنھا لەدایکەوە بێت، وەحەرامە پورەکانتان، خوشکی باوکتان، ھەروەھا پوری باوکتان وپوری دایکیشیتان وتا بەرزیش بێتەوە، وە پورەکەی تریشتان، خوشکی دایکتان، ھەروەھا پوری دایکی وباوکیشتان، وە ھەتا بەرزیش بێتەوە، وە حەرامە کچی برا وکچی خوشک ومناڵەکانیشان بخوازن وە ھەتا نزمیش دەبیتەوە، وە ئەو دایکانەیش کە شیریان پێداون، وە خوشکی شیریشتان حەرامە بیانخوازن، وە حەرامە دایکی ژنەکانیشتان بخوازن، جا چووبنە لای ژنەکانتان یان نەچوبیشنە لایان -واتا: تەنھا بەگرێ بەست کردن لەگەڵ کچێکدا دایکیت بۆت حەرام دەبێت، وە حەرامە کچی ژنەکانتان بخوازن، ئەو کچانەی لە پیاوانی ترن، (کۆڵەبەستەکانتان) ئەو کچانەی کە زۆربەی جار کاتێک دایکیان شوو دەکەنەوە لەگەڵ دایکیاندا لەماڵی ئەو پیاوانەدا ژیان بەسەر دەبەن کە شوویان پێدەکەنەوە، ھەروەھا حەرامیشە ئەگەر لەگەڵ دایکشیاندا نەیەنە ماڵی مێردە نوێیەکانی دایکیان، ئەم حەرامەیەش کاتێکە ئەگەر تۆ چووبیتە لای دایکیان وسەرجێیت لەگەڵیدا کردبێت، بەڵام ئەگەر ھاتوو نەچوبیتە لای دایکیان-تەنھا گرێبەست کردن بوو- ئەوا کچەکانیان حەرام نابن بۆتان، وە حەرامە ژنی ئەو کوڕانە بخوازن کەلەپشتی خۆتانن -بووکەکانتان- ئەگەرچی کوڕەکانتان نەچووبنە لای ژنەکانیشیان، وە ژنی ئەو کوڕانەیش کە کوڕی شیری ئێوەن ھەر حەرامە ودەچێتە ناو ئەم حوکمەوە، وە ھەروەھا حەرامە دوو خوشک پێکەوە بخوازیت، جا ئەو دوو خوشکە خوشکی دایک وباوکی بن یان خوشکی شریش بن، جگە لەوە نەبێت کە لەسەردەمی نەفامی وپێش ھاتنی ئیسلامدا روویداوە، خوای گەورە لەوە خۆش بووە وتێپەڕیووە، بێگومان خوای گەورە لێبووردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی کە تەوبەیان کردووە، وە زۆریش میھرەبانە بۆیان، لە سوننەتیشدا جێگیر بووە کە دروست نیە پیاوێک کچێک وپوری پێکەوە بخوازێت، پوری جا خوشکی باوکی بێت یان خوشکی دایکی

۞ وَٱلْمُحْصَنَـٰتُ مِنَ ٱلنِّسَآءِ إِلَّا مَا مَلَكَتْ أَيْمَـٰنُكُمْ ۖ كِتَـٰبَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ ۚ وَأُحِلَّ لَكُم مَّا وَرَآءَ ذَٰلِكُمْ أَن تَبْتَغُوا۟ بِأَمْوَٰلِكُم مُّحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَـٰفِحِينَ ۚ فَمَا ٱسْتَمْتَعْتُم بِهِۦ مِنْهُنَّ فَـَٔاتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ فَرِيضَةًۭ ۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا تَرَٰضَيْتُم بِهِۦ مِنۢ بَعْدِ ٱلْفَرِيضَةِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًۭا ﴿٢٤﴾

وە خوای گەورە حەرامی کردووە لەسەرەتان ئەو ئافرەتانە بخوازن کە شوویان کردووە ومێردیان ھەیە، جگە ئەو کەنیزەکانە نەبێت کە کردوتانن بە موڵکی خۆتان لە کاتی جیھاد وتیکۆشان لەپێناو خوای گەورە، دروستە بۆتان بچنە لایان پاش ئەوەی ڕەحمیان خاوێن دەبێتە پاش کەوتنە ناو سوڕێکی مانگانەوە، خوای گەورە ئەوەی لەسەر فەرز کردوون بەفەرز، جگە لەوانەی کە باسمانکردن کە حەرامن لەسەرتان خوای گەورە ھەموو ئافرەتێکی بۆ حەڵاڵ کردون بیانخوازن، بە پێدانی مارەیی وە لەپێناو پاراستنی داوێنتان وخاوێن ڕاگرتنی بەڕێگەی حەڵاڵ، کە مەبەست لێی زیناو فاحیشە نەبێت، جا ھەر کەسێک بەگرێبەستی شەرعی تام وچێژی لەو ئافرەتانە برد ئەوا با ئەو مارەییەیان بداتێ کە خوای گەورە فەرزی کردووە لەسەرتان، وە ھیچ گوناھێکتان لەسەر نیە ئەگەر لەسەر کەمکردنەوەی مارەیی یان زیادکردنی لە نێو خۆتاندا ڕێبکەون، بێگومان خوای گەورە زۆر زانایە بەدروستکراوەکانی وە ھیچ شتێکی لا شاراوە نیە، وە زۆریش دانا وکار بەجێیە لە بەڕێوەبردنی دروسترکراوەکان وشەریعەت ویاسادانانیدا

وَمَن لَّمْ يَسْتَطِعْ مِنكُمْ طَوْلًا أَن يَنكِحَ ٱلْمُحْصَنَـٰتِ ٱلْمُؤْمِنَـٰتِ فَمِن مَّا مَلَكَتْ أَيْمَـٰنُكُم مِّن فَتَيَـٰتِكُمُ ٱلْمُؤْمِنَـٰتِ ۚ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَـٰنِكُم ۚ بَعْضُكُم مِّنۢ بَعْضٍۢ ۚ فَٱنكِحُوهُنَّ بِإِذْنِ أَهْلِهِنَّ وَءَاتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ مُحْصَنَـٰتٍ غَيْرَ مُسَـٰفِحَـٰتٍۢ وَلَا مُتَّخِذَٰتِ أَخْدَانٍۢ ۚ فَإِذَآ أُحْصِنَّ فَإِنْ أَتَيْنَ بِفَـٰحِشَةٍۢ فَعَلَيْهِنَّ نِصْفُ مَا عَلَى ٱلْمُحْصَنَـٰتِ مِنَ ٱلْعَذَابِ ۚ ذَٰلِكَ لِمَنْ خَشِىَ ٱلْعَنَتَ مِنكُمْ ۚ وَأَن تَصْبِرُوا۟ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿٢٥﴾

ه ئەی پیاوان ئەگەر ھەرکەسێک لە ئێوە لەبەر کەمدەرامەتی نەیتوانی ئافرەتانی ئازادی باوەڕدار بخوازێت ئەوا دروستە بۆی ئەو کەنیزەکانە بخوازن کە بوون بەموڵکتان، بەڵام بەو مەرجەی ئەو کەنیزەکانە بۆتان دەربکەوێت کە بڕوادارن، خوای گەورەش زانایە بە ڕاستی ودروستی باوەڕتان ونھێنی ناو دڵ ودەرونتان، ئێوە وئەوان لە ئاین ومرۆڤایەتیدا یەکسانن، بۆیە خۆتان لە مارەکردنیان ھەڵامەوێرن، وبەموڵەتی کەسوکاریان بیانخوازن ومارەییان بکەن، ومارەیی خۆیانیان بە بەبێ کەموکورتی ودواخستن بدەنێ، ئەوە ئەگەر ھاتوو داوێن پاک وزیناکەر نەبوون بەئاشکرا، وە ھیچ دۆست وعاشقیشیان نەبێت کە بەنھێنی زینا وفاحیشەیان لەگەڵ بکەن، جا ئەگەر ھاتوو شوویان کرد وپاشان زینا وفاحیشەیان کرد ئەوا سزاکەیان نیوەی سزای ئافرەتانی ئازادە، واتا: پەنجا داریان لێ بدرێت، وە بەردباران ناکرێن، بە پێچەوانەی ئەو ئافرەتە ئازادانەی کە زینا دەکەن دەبێت بەردباران بکرێن، ئەوەی باسکرا لە دروستی خواستنی کەنیزەکی داوێن پاکی باوەڕدار ڕوخسەت وڕێگاپێدانە بۆ ئەوانەی کە لەخۆیان دەرتسن بکەونە ناو خراپە وزینا کردنەوە، وە دەسەڵاتی ئەوەیشی نیە کە ئافرەتێکی ئازاد بخوازێت، ھەرچەند باشتر وایە مرۆڤی باوەڕدار ئارام بگرێت وکەنیزەک نەخوازێت لەترسی ئەوەی مناڵی کۆیلە لەدایک نەبێت، وە خوای گەورە لێبوردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە وپەشیمان دەبنەوە، وە زۆریش میھرەبانە بۆیان چونکە ڕێگای داوە کە پیاوانی باوەڕدار کەنیزەکی باوەڕدار بخوازن ئەگەر نەیاندەتوانی ئافرەتانی ئازاد مارە بکەن لەکاتی ترسی کەوتنە ناو خراپە وزیناوە. لاپەڕە ٦ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُبَيِّنَ لَكُمْ وَيَهْدِيَكُمْ سُنَنَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ وَيَتُوبَ عَلَيْكُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ ﴿٢٦﴾

خوای گەورە بە تەشریع کردنی ئەم حوکمانەی کە ڕوونی کردەوە بۆتان دەیەوێت مەعالیمی شەرع وئاینەکەی خۆیتان بۆ ڕوون بکاتەوە، لەگەڵ بەرژەوەندیە دونیایی و دواڕۆژیانەشی کە تێیاندایە، وە دەیەوێت ڕێنوێنیتان بکات بۆ لای ڕێ وشوێن وشەریعەتی پێغەمبەرانی پێش خۆتان لە حەڵاڵکردن وحەرامکردن، وە شارەزاتان بکات لەژیانی پڕ وانە وئامۆژگاریان، تاوەکو ئێوەش وەک ئەوان ووچاویان لێ بکەن وشوێنیان بکەون، وە خوا دەیەوێت کە لەتاوان وسەرپێچی بگەڕێنەوە بۆ گوێڕایەڵی وتاعەتی خۆی، وە خوای گەورە زۆر زانایە بەھەر شتێک کە بەرژەوەندی بەندەکانی تێدا بێت بۆیە کردویەتی بە شەریعەت ویاسا بۆیان، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە شەریعەت ویاسادانان وبەرێوەبردنی کاروبارەکانیاندا

وَٱللَّهُ يُرِيدُ أَن يَتُوبَ عَلَيْكُمْ وَيُرِيدُ ٱلَّذِينَ يَتَّبِعُونَ ٱلشَّهَوَٰتِ أَن تَمِيلُوا۟ مَيْلًا عَظِيمًۭا ﴿٢٧﴾

خوای گەورە دەیەوێت تەوبەتان لێ وەربگرێت، وە چاوپۆشی لە گوناھەکانتان بکات. وە ئەوانەش کە بەشوێن خۆشی وئارەزووەکانی خۆیانەوەن دەیانەوێت لەڕێگای ڕاست زۆر دوورتان بخەنەوە ولەخشتەتان بەرن

يُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُخَفِّفَ عَنكُمْ ۚ وَخُلِقَ ٱلْإِنسَـٰنُ ضَعِيفًۭا ﴿٢٨﴾

خوای گەورە دەیەوێت بەم شەریعەت ویاسایانەی کە بۆی داناون کاروبارەکانتان بۆ ئاسان بکات، داوای شتێکیتان لێ نەکات کە لەتواناتاندا نیە، چونکە ئەو دەزانێت مرۆڤ لە دروستکردن وھەڵسوکەوت وڕەوشت وئاکاریدا لا واز وبێ ھێزە

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَأْكُلُوٓا۟ أَمْوَٰلَكُم بَيْنَكُم بِٱلْبَـٰطِلِ إِلَّآ أَن تَكُونَ تِجَـٰرَةً عَن تَرَاضٍۢ مِّنكُمْ ۚ وَلَا تَقْتُلُوٓا۟ أَنفُسَكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًۭا ﴿٢٩﴾

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتون، ھەندێکتان ماڵ وسامانی ھەندێکی ترتان بە ناھەق مەخۆن، وەک داگیر کردن ودزی و بەرتیل وڕێگا ناشەرعیەکانی تر، مەگەر ئەو ماڵ وسامانە ماڵ وسامانێک بێت لەڕێگای بازرگانی ومامەڵە کردنەوە بێت کە ھەردوولایەنی گرێبەست بەڕەزامەندی نێوانیان کڕین وفرۆشتن بکەن، ئەو کاتە دروستە لەو ماڵە وسامانە بخورێت ومامەڵە وتەسەڕوفی پێوە بکرێت، وە ھەندێکیتان ھەندێکی ترتان مەکوژن، وە کەستان باخۆشی نەکوژێت، وە با خۆی دوچاری تیاچون وفەوتان نەکات، بێگومان خوای گەورە زۆر میھربانە بۆتان، وە یەکێک لە ڕەحم ومیھرەبانیەکانی ئەوەیە خوێن وماڵ وسامان وشەرەف وناموسی حەرام کردوون

وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ عُدْوَٰنًۭا وَظُلْمًۭا فَسَوْفَ نُصْلِيهِ نَارًۭا ۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرًا ﴿٣٠﴾

ھەرکەسێک ئەو کارانە ئەنجام بدات کە ڕێگریان لێکرا، ماڵ وسامانی خەڵکی تر بخوات بەناھەق، یان دەست درێژی بکاتە سەری وبیکوژێت یان ئازاری بدات بە دەست ئەنقەست، نەک بەشێوەی نەزانین ولەبیرچوون، ئەوا خوای گەورە دەیخاتە ناو ئاگرێکی گەورەوە لەرۆژی دواییدا، لە گەرماکەی داد وبێدادیەتی، وە لە سزاکەی ناڕەحەت دەبێت، ئەوەش کارێکی ئاسانە بۆ خوای گەورە وھیچی تێ ناچێت بۆی، لەبەر ئەوە زۆر بەدەسەڵاتە ودەستەوسانە نیە لە بەردەم ھیچ کارێکدا

إِن تَجْتَنِبُوا۟ كَبَآئِرَ مَا تُنْهَوْنَ عَنْهُ نُكَفِّرْ عَنكُمْ سَيِّـَٔاتِكُمْ وَنُدْخِلْكُم مُّدْخَلًۭا كَرِيمًۭا ﴿٣١﴾

ئەی باوەڕداران ئەگەر ئێوە دوور بکەونەوە لە گوناهه گەورەکانی وەک ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا، وئازاردانی دایک وباوک، وکوشتی بەناھەق، وخواردنی سوو، ئەوا چاوپۆشیتان لێ دەکەین لە گوناھە بچوکەکان بە لێخۆش بوون وسڕینەوەیان، وە دەتان خەینە جێگا وشوێنێکی بەرێز لای خوای گەورە، کە بەھەشتی ھەتا ھەتایی پڕ لەناز ونیعمەتی نەبڕاوەیە. لاپەڕە ٧ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَلَا تَتَمَنَّوْا۟ مَا فَضَّلَ ٱللَّهُ بِهِۦ بَعْضَكُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ ۚ لِّلرِّجَالِ نَصِيبٌۭ مِّمَّا ٱكْتَسَبُوا۟ ۖ وَلِلنِّسَآءِ نَصِيبٌۭ مِّمَّا ٱكْتَسَبْنَ ۚ وَسْـَٔلُوا۟ ٱللَّهَ مِن فَضْلِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمًۭا ﴿٣٢﴾

ه ه ئەی باوەڕداران ئاوات بۆ شتێ مەخوازن کە خوا فەزڵ وڕێزی ھەندێکتانی بەسەر ھەندێکی ترتاندا داوە، بۆ ئەوەی نەبێتە ھۆی تووڕەیی وحەسودی، نابێت ئافرەتان ئومێدی بەدەستھێنانی ئەو شتانە بخوازن کە تایبەتە بە پیاوانەوە، بێگومان ھەر دەستەیەک لە پیاوان ولە ژنان پاداشت ومافیان بەپێی ھەوڵ وکۆششی خۆیان ھەیە، بۆیە داوای ئەوە لەخوا بکەن کە خوای گەورە لە بەخششەکانی خۆیتان پێ ببەخشێت، بێگومان خوای گەورە زۆر زانایە بەھەموو شتەکان، ھەر جۆرێک لەشتەکان بەپێی گونجانی خۆی پێی بەخشیوە

وَلِكُلٍّۢ جَعَلْنَا مَوَٰلِىَ مِمَّا تَرَكَ ٱلْوَٰلِدَانِ وَٱلْأَقْرَبُونَ ۚ وَٱلَّذِينَ عَقَدَتْ أَيْمَـٰنُكُمْ فَـَٔاتُوهُمْ نَصِيبَهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ شَهِيدًا ﴿٣٣﴾

شىء شهيدا بۆ ھەریەکێک لە ئێوە میراتگرێکمان داناوە، کە لەو میراتەی کە باوک ودایک وخزمانی نزیک بەجێیان ھێشتووە، میرات بگرن، وە ئەو کەسانەش کە پەیمان وبەڵێنی دڵنیاکەرتان لەگەڵ بەستوون لەسەر ھاوپەیمانی وسەرخستن ھەرکات مردن وماڵێکتان لێ بەجێما میرات بگرن- لەسەردەمی نەفامیدا داب ونەریت وابوو دەیانوت: ئەگەر خوێن کەوتە سەرم دەبێت ئێوە خوینەکەم بۆ بدەن، وە ئەگەر مردیشم ئێوە میراتم لێ ببەن- بێگومان خوای گەورە شاھیدە بەسەر ھەموو شتێکدا وئاگادارە پێی، لەوانەیش شاھیدی ئەوەیە کە ئێوە پەیمان وبەڵێنتان لەیەک وەرگرتووە، میراتگرتنیش لەسەر بنەمای ھاوپەیمانی لەسەردەمی نەفامی وسەرەتای ئیسلامەوە بوو، پاشان حوکمەکەی سڕایەوە ونەما

ٱلرِّجَالُ قَوَّٰمُونَ عَلَى ٱلنِّسَآءِ بِمَا فَضَّلَ ٱللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ وَبِمَآ أَنفَقُوا۟ مِنْ أَمْوَٰلِهِمْ ۚ فَٱلصَّـٰلِحَـٰتُ قَـٰنِتَـٰتٌ حَـٰفِظَـٰتٌۭ لِّلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ ٱللَّهُ ۚ وَٱلَّـٰتِى تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَٱهْجُرُوهُنَّ فِى ٱلْمَضَاجِعِ وَٱضْرِبُوهُنَّ ۖ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلَا تَبْغُوا۟ عَلَيْهِنَّ سَبِيلًا ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيًّۭا كَبِيرًۭا ﴿٣٤﴾

ي پیاوان سەرپەرشتیاری ئافرەتانن، وە ھەڵدەستن بە جێ بەجێکردنی کاروبارەکانیان، بەھۆی ئەو فەزڵەی کە خوای گەورە داویەتی بەپیاوان بەسەر ئافرەتانەوە، وە بەھۆی ئەوەی کە خوای گەورە واجبی کردووە لەسەر پیاوان کە خەرجی ئافرەتان دابین بکەن، جا ئافرەتانی چاک وخواناس ئەوانەن کەگوێڕایەڵی پەروەردگار وە گوێڕایەڵی مێردەکانیانن، ئەو ئافرەتانە ئەگەر مێردەکانیان لێ دیار نەبێت خیانەتیان لێ ناکەن بەھۆی ئەوەی خوای گەورە یارمەتی داون، وە ئەوانەی ئێوە دەترسن لەوەی کە سەرپێچی بکەن وگویڕایەڵیتان نەکەن بەگوفتار وکردار، جا لەو حاڵەتەدا ئەی پیاوان بەوە لەگەڵیان دەست پێ بکەن کە ئامۆژگاریان بکەن وبیان ترسێنن بەخوای گەورە، جا ئەگەر ھاتوو ئامۆژگاری سوودی نەبوو، وە وەڵامی باشیان نەبوو، ئەوا جێگایان لێ جیا بکەنەوە، بەوەی پشتی تێکات وسەرجێی لەگەڵ نەکات، خۆ ئەگەر ھاتوو ئەمەش سوودی نەبوو، وەڵامی ئەرێنیان نەبوو، ئەوا لێیان بدەن بەڵام لێدانێکی سووک وبرینداریان نەکەن، ئەگەر ھاتوو گەڕانەوە بۆ گوێڕایەڵی فەرمانەکانتان ئیتر ئێوەیش ھیچ ڕێگایەکی تر مەگرنە بەر بۆ ئازاردان وستەم لێکردنیان، بێگومان خوای گەورە بەرز وبڵندە بەسەر ھەموو شتێکدا، گەورەیە لە زات وسیفاتیدا بۆیە لێی بترسن وفەرمانەکانی بەجێ بھێنن

وَإِنْ خِفْتُمْ شِقَاقَ بَيْنِهِمَا فَٱبْعَثُوا۟ حَكَمًۭا مِّنْ أَهْلِهِۦ وَحَكَمًۭا مِّنْ أَهْلِهَآ إِن يُرِيدَآ إِصْلَـٰحًۭا يُوَفِّقِ ٱللَّهُ بَيْنَهُمَآ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا خَبِيرًۭا ﴿٣٥﴾

كان عليما خبيرا ئەی سەرپەرشتیارانی ھەردوولا - کەسوکاری ژن ومێرد- ئەگەر ھاتوو ترسی ئەوەتان ھەبوو ناکۆکی نێوانیان سەردەکێشێت بۆ دوژمنایەتی وپشت لەیەکتر ھەڵکردن ئەوا پیاوێکی دادگەر لەکەسوکاری مێردەکە، وە پیاوێکی دادگەریش لە کەسوکاری ژنەکە بنێرن تاوەکو بکۆڵنەوە لەھەڵە وکەموکورتی ھەردولایان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک کە ئەوان بەچاکی دەزانن یان جیابوونەوە، یاخود پێکھاتن وگەڕانەوە بۆلای یەکتر، بێگومان پێک ھاتنەوە باشترە لە جیابوونەوە، ئەگەر ھاتوو ئەو دوو کەسەی کە نێرراون بۆ چارەسەری کێشەکە ڕازی بوون پێک بھێنەوە ونیەتیان باش بوو ئەوا خوای گەورەش یارمەتی ژن ومێردەکە دەدات وپێکیان دەھێنێتەوە، وە ناکۆکی ناھێڵێت لەنێوانیاندا، بێگومان خوای گەورە ھیچ شتێکی بەندەکانی لا شاراوە نیە، وە ئەو زۆر زانایە بە ووردەکاری ئەوەی لەناو دڵیاندا دەیشارنەوە. لاپەڕە ٨ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

۞ وَٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ وَلَا تُشْرِكُوا۟ بِهِۦ شَيْـًۭٔا ۖ وَبِٱلْوَٰلِدَيْنِ إِحْسَـٰنًۭا وَبِذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَـٰمَىٰ وَٱلْمَسَـٰكِينِ وَٱلْجَارِ ذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْجَارِ ٱلْجُنُبِ وَٱلصَّاحِبِ بِٱلْجَنۢبِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَـٰنُكُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ مَن كَانَ مُخْتَالًۭا فَخُورًا ﴿٣٦﴾

فخورا بەتاک وتەنھایی خوای گەورە بپەرستن وگوێرایەڵی بن، وە جگە لەویش ھیچ کەسێکی تر مەپەرستن، وە لەگەڵ دایک وباوکتاندا چاک بن، وە ڕێزیان بگرن، وە لەگەڵ خزمان وھەتیوان وھەژاراندا ئاکار وڕەوشتان چاک بێت، ھەروەھا لەگەڵ دراوسێی خزم ودراوسێیەکیش کە خزم نییە چاک بن، وە لەگەڵ ھاوەڵ وھاوڕێی ھەمیشەیتان باش بن، وە لەگەڵ ڕێبواری نامۆ -غەریب- ونەناسراویش چاک بن، ئەو ڕێبوارەی کە لەڕێ جێماوە وخواردن وخواردنەوە وکەلوپەلی لێ بڕاوە، وە لەگەڵ کۆیلە وکەنیزەکەکانتاندا چاک بن، بێگومان خوای گەورە ئەو کەسەی خۆش ناوێت کە سەرسامی خۆیەتی ولوت بەرزە بەسەر بەندەکانی خوادا، وە زۆریش مەدح و سەنای خۆی دەکات وخۆی ھەڵدەکێشێت بەسەر خەڵکیدا

ٱلَّذِينَ يَبْخَلُونَ وَيَأْمُرُونَ ٱلنَّاسَ بِٱلْبُخْلِ وَيَكْتُمُونَ مَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ ۗ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَـٰفِرِينَ عَذَابًۭا مُّهِينًۭا ﴿٣٧﴾

وە خوای گەورە ئەوانەشی خۆش ناوێت کە چروکی وبەخیلی وڕژدی دەکەن، وە ئەوەی خوای گەورە واجبی کردووە لەسەری بە بەخشین لەو ماڵەی خوا داویەتی نابەخشێت، وە بە گوفتار وکرداریشیان فەرمان بەخەڵکی دەکەن کە ماڵیان نەبەخشن، وە ئەو فەزڵ ونازو نیعمەتەی خوای گەورە پێی بەخشیون لەماڵ وسامان وزانست وزانیاری دەیشارنەوە، وە ھەق وڕاستی بۆ خەڵکی ڕوون ناکەنەوە ودەیشارنەوە، وە ناھەق وناڕەوا بەدەردەخەن وئاشکرای دەکەن، ئەم ئاکارانە ئاکاری بێباوەڕانە، خوای گەورە سزای ڕسواکەری ئامادە کردوووە بۆ بێباوەڕان

وَٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَٰلَهُمْ رِئَآءَ ٱلنَّاسِ وَلَا يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَلَا بِٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ ۗ وَمَن يَكُنِ ٱلشَّيْطَـٰنُ لَهُۥ قَرِينًۭا فَسَآءَ قَرِينًۭا ﴿٣٨﴾

قرينا ھەروەھا خوای گەورە سزای دۆزەخیشی ئامادەکردووە بۆ ئەوانەی کە ماڵوسامانی خۆیان لەبەر ڕوپامایی ومەدح وسەنای خەڵکی دەبەخشن، ئەوانە باوەڕیان بەخوای گەورە وڕۆژی دوایی نیە، ئیمە سزای ڕیسواکەرمان بۆ ئامادە کردوون، ئەوەیشی ئەوانی گومڕاکرد تەنھا شوێنکەوتنی شەیتان بوو، جا ھەر کەسێکیش شەیتان ھاوڕی وھاودەمی ھەمیشەیی بێت بێگومان خراپترین ھاوڕێی ھەڵبژاردووە

وَمَاذَا عَلَيْهِمْ لَوْ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ وَأَنفَقُوا۟ مِمَّا رَزَقَهُمُ ٱللَّهُ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِهِمْ عَلِيمًا ﴿٣٩﴾

ئەوانە چی زیانێکیان دەکرد ئەگەر بھاتایە بەڕاستی باوەڕیان بە خوای گەورە وبەڕۆژی قیامەت ھەبوایە، وە لەڕێگای خوای گەورە ماڵ وسامانیان ببەخشیایە ودڵسۆز و موخلیسی خوا بونایە؟! بەڵکو ئەگەر ئاوایان بکردایە زۆر باشتر بوو بۆیان، وە خوای گەورەش بەوان زانایە، وە ھیچ شتێکی ئەوانیشی لا شاراوە نییە، وە ھەموو کەسێکیش بەپێی کاروکردەوەی خۆی پاداشت وسزا دەدرێتەوە

إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَظْلِمُ مِثْقَالَ ذَرَّةٍۢ ۖ وَإِن تَكُ حَسَنَةًۭ يُضَـٰعِفْهَا وَيُؤْتِ مِن لَّدُنْهُ أَجْرًا عَظِيمًۭا ﴿٤٠﴾

بێگومان خوای گەورە دادگەرەو وبەھیچ شێوەیەک ستەم لە بەندەکانی ناکات، بە ئەندازەی مێرولەیەکی بچوکیش چاکە وحەسەناتیان لێ کەم ناکاتەوە، وە خراپە وگوناھو تاوانیشیان بۆ زیاد ناکات، وە ئەگەر بێتو بە ئەندازەی تۆزقاڵیک چاکەیان ھەبێت خوای گەورە بەفەزڵی خۆی بەچەند قات بۆیان زیاد دەکات، وە لای خۆی پاداشتی گەورەی پێدەبەخشێت

فَكَيْفَ إِذَا جِئْنَا مِن كُلِّ أُمَّةٍۭ بِشَهِيدٍۢ وَجِئْنَا بِكَ عَلَىٰ هَـٰٓؤُلَآءِ شَهِيدًۭا ﴿٤١﴾

ئەبێ حاڵی ئەو بێباوەڕانە لەڕۆژی دواییدا چۆن بێت کاتێک ھەموو پێغەمبەرێک دێت دەبێت بە شاھید بەسەر ئومەتەکەی خۆیەوە لەسەر ئەوەی ئەنجامیان داوە، لەو ڕۆژەدا ئەی پێغەمبەر تۆیش دەھێنین کە ببیت بە شاھید بەسەر ئومەتەکەی خۆتەوە. لاپەڕە ٩ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

يَوْمَئِذٍۢ يَوَدُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَعَصَوُا۟ ٱلرَّسُولَ لَوْ تُسَوَّىٰ بِهِمُ ٱلْأَرْضُ وَلَا يَكْتُمُونَ ٱللَّهَ حَدِيثًۭا ﴿٤٢﴾

لەو ڕۆژە گەورەدا ئەوانەی باوەڕیان بەخوا نەبووە وسەرپێچی پێغەمبەرەکەیان کردووە حەزیان دەکرد کە گڵ بونایە وخوا دروستی نەکردنایە، ھیچ شتێکیش لە کاروکردەوەی ئەوانە لای خوای گەورە شاراوە نیە، چونکە خوای گەورە مۆر دەنێت بەسەر دەمیاندا وە ھیچ قسەیەک ناکەن، وە مۆڵەت دەدرێت بە ئەندامەکانی لەشی کە شاھیدی لەسەر خاوەنەکەیان بدەن لەوەی ئەنجامیان داوە

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَقْرَبُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنتُمْ سُكَـٰرَىٰ حَتَّىٰ تَعْلَمُوا۟ مَا تَقُولُونَ وَلَا جُنُبًا إِلَّا عَابِرِى سَبِيلٍ حَتَّىٰ تَغْتَسِلُوا۟ ۚ وَإِن كُنتُم مَّرْضَىٰٓ أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ أَوْ جَآءَ أَحَدٌۭ مِّنكُم مِّنَ ٱلْغَآئِطِ أَوْ لَـٰمَسْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَلَمْ تَجِدُوا۟ مَآءًۭ فَتَيَمَّمُوا۟ صَعِيدًۭا طَيِّبًۭا فَٱمْسَحُوا۟ بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَفُوًّا غَفُورًا ﴿٤٣﴾

إ ر ء ئ ء ى ئەی ئەوانەی باوەڕتان بەخوای گەورە وپێغەمبەرەکەی ھەیە، لەکاتی سەرخۆشیدا نوێژ مەکەن تاوەکو بزانن لە نوێژەکەتاندا چی دەڵێن، -ئەمە پێش حەرامکردنی مەی بوو بەیەکجاری- وە لەکاتێکیش کە لەشتان گرانە نوێژ مەکەن، وە مەڕۆنە ناو مزگەوتەوە بەلەشگرانی مەگەر بە تێپەڕ بوون پێیدا تیپەڕ بن، تا ئەو کاتەی خۆتان دەشۆن، وە ئەگەر ھاتوو نەخۆش بوون وەنەتاندەتوانی ئاو بەکار بھێنن یان لە سەفەردا بوون، یان لەشتان گران بوو یان چووبونە لای ژنەکانتانەوە، وە ئاویشتان دەست نەدەکەوت بۆ خۆ شۆردن، ئەوا لەو حاڵەتەدا بە خۆڵێکی پاکوخاوێن تەیەموم بکەن، ئەویش بەو شێوەیە: کە پاش ئەوەی دەستاندا لە گلە خاوێنەکە دەست بھێنن بەدەموچاو ودەست وپلتاندا، بیگومان خوای گەورە لەبەرامبەر کەمتەرخەمیەکانتان لێبوردەیە، وە لە گوناھەکانتان خۆش دەبێت

أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ نَصِيبًۭا مِّنَ ٱلْكِتَـٰبِ يَشْتَرُونَ ٱلضَّلَـٰلَةَ وَيُرِيدُونَ أَن تَضِلُّوا۟ ٱلسَّبِيلَ ﴿٤٤﴾

ئەی پێغەمبەری خوا ئایا ئاگاداری جولەکەکان ھەیت کە خوای گەورە زانست وزانیاری پێدابوون لەسەر تەورات کەچی ئەوان ھیدایەت وڕێنوێنیان گۆڕیەوە بە سەرگەردانی وگومڕایی، وەدەیشیانەوێت -ئەی باوەڕداران- ئێوە گومرا بکەن ولەسەر ئەو ڕاستە ڕێگایەی کە پێغەمبەر ھێناویەتی بۆتان لا تان بدەن، تاوەکو ڕێگا خوار وخێچەکەی خۆیان بگرن. ي

وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِأَعْدَآئِكُمْ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَلِيًّۭا وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ نَصِيرًۭا ﴿٤٥﴾

ئەی باوەڕداران خوای گەورە لە ئێوە زاناترە بە دوژمنەکانتان، ھەواڵی ئەوانی بەئێوەدا ودوژمنایەتی ئەوانی بۆ ئێوە ڕوونکردەوە، خوای گەورەتان بەسە کە پشت وپەناتان بێت وە بتانپارێزێت لە دەستدرێژی ئەوان، وە خواتان بەسە سەرخەرتان بێت، ولە فڕوفێڵ وئازاری ئەوان بتانپارێزێت، وە سەرتان بخات بەسەریاندا

مِّنَ ٱلَّذِينَ هَادُوا۟ يُحَرِّفُونَ ٱلْكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِۦ وَيَقُولُونَ سَمِعْنَا وَعَصَيْنَا وَٱسْمَعْ غَيْرَ مُسْمَعٍۢ وَرَٰعِنَا لَيًّۢا بِأَلْسِنَتِهِمْ وَطَعْنًۭا فِى ٱلدِّينِ ۚ وَلَوْ أَنَّهُمْ قَالُوا۟ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا وَٱسْمَعْ وَٱنظُرْنَا لَكَانَ خَيْرًۭا لَّهُمْ وَأَقْوَمَ وَلَـٰكِن لَّعَنَهُمُ ٱللَّهُ بِكُفْرِهِمْ فَلَا يُؤْمِنُونَ إِلَّا قَلِيلًۭا ﴿٤٦﴾

فلا يؤمنون إلا قليلا لەناو جولەکەکاندا دەستەیەکی خراپ ھەن کە ئەو کەلام وفەرموودەیەی خوا ناردویەتیە خوارەوە دەیگۆڕن، وە بەجۆرێک لێکدانەوە وشیکردنەوەی بۆ دەکەن کە خوای گەورە بەو شێوەیە بۆ ئەو مەبەستەی دانەبەزاندووە، وە کاتێک پێغەمبەری خوایش (صلی اللە علیە وسلم) فەرمانیان بەشتێک پێدەکات: ئەوان دەڵێن: ئەوەی دەیڵێت بیستمان، بەڵام سەرپێچیمان کرد، بە گاڵتە پێکردنێکەوە دەڵێن: ئەی موحەمەد تۆیش گوێمان بۆ بگرە یاخوا ھەرگیز نەبیستیت، وە لەکاتی گفتوگۆدا پێت دەڵێن: -راعنا- وانیشانیان دەدا کە مەبەستیان بەم ووشەیە مۆلەتمان بدە وپەلەمان لێ مەکە، بەڵام لەڕاستیدا مەبەستیان پێی جنێودان ونزاکردن بوو لە پێغەمبەری خوا، وە تانە وتەشەردان ولاقرتێ بەدین کردن زمانیان بادەدەن، ئەگەر بھاتایە لەبری ئەوەی کە دەیانوت: فەرموودەی تۆمان بیست وسەرپێچی فەرمانەکانمان کردیت، بیانوتایە: فەرموودەکانی تۆمان بیست، وە فەرمانەکانی تۆمان جێ بەجێکرد، وەلەبری گوێت لێمان بێت ووخوا پێت نەبیستێت، بیانوتایە بیستمان وبەگوێمان کرد، وە ئەگەر لەبری ووشەی -راعنا- بیانوتایە: چاوەڕیمان کرد کە لەوەی دەیڵێیت تێبگەین، باشتر وڕاستر بوو بۆیان، چونکە بەو شێوەیە ڕەچاوی ڕەوشت بەرزی تێدا دەکرا وشیاوتر بوو بە پلە وپایەی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم)، بەڵام ئەوان ئەوەیان نەکرد، خوای گەورەیش بەھۆی بێباوەڕیانەوە نەفرینی لێکردن، وە لە ڕەحم ومیھرەبانی خۆی دووری خستنەوە، وە بێگومان ئەوان باوەڕێک ناھێنن کە سوودی ھەبێت بۆیان. لاپەڕە ١٠ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ ءَامِنُوا۟ بِمَا نَزَّلْنَا مُصَدِّقًۭا لِّمَا مَعَكُم مِّن قَبْلِ أَن نَّطْمِسَ وُجُوهًۭا فَنَرُدَّهَا عَلَىٰٓ أَدْبَارِهَآ أَوْ نَلْعَنَهُمْ كَمَا لَعَنَّآ أَصْحَـٰبَ ٱلسَّبْتِ ۚ وَكَانَ أَمْرُ ٱللَّهِ مَفْعُولًا ﴿٤٧﴾

ئەی ئەوانەی نامە وپەڕاوی خواتان بۆھات لە جولەکە وگاورەکان، باوەڕ بھێنن بەوەی کە بۆ موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) دابەزیووە، دان دەنێت بەوەی بۆ ئێوە لە تەورات وئینجیلدا ھاتووە، پێش ئەوەی دەمووچاوێک ساف بکەین ولەشێوەی مرۆڤ دایماڵین وەک پشتی سەریانیان لێ بکەین، یان ئەوەتانێ لە ڕەحمەت ومیھرەبانی خوا دەریان دەکەین، ھەروەک چۆن نەفرینمان لەوانە کرد کە لە ڕۆژی شەممەدا ڕاوی ماسیان کرد، کاتێک خوای گەورە ڕێگری لێکردبوون کە لەو ڕۆژەدا ڕاو بکەن، ئەوە بوو خوای گەورە کردینی بە مەیمون، بێگومان خوای گەورە فەرمان بەھەرچی بکات ڕوو دەدات ودێتەدی

إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِۦ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَآءُ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِٱللَّهِ فَقَدِ ٱفْتَرَىٰٓ إِثْمًا عَظِيمًا ﴿٤٨﴾

بێگومان ھەرگیز خوای گەورە لەدانانی (ھەرشتێک لە مەخلوقاتی بکرێت بەھاوبەشی) خۆش نابێت، وە بەفەزڵی خۆی چاوپۆشی دەکات لەھەر گوناھێکی تر جگە لەھاوبەشدانان وبێباوەڕی بۆ ھەرکەسێک کە خۆی بیەوێت، یان بەعەدلی خۆی بە ئەندازەی گوناھو وتاوانیان سزایان دەدات، بۆیە ھەر کەسێک ھەر شتێک بکات بەھاوبەشی خوای گەورە، ئەوە بێگومان گوناھو تاوانێکی زۆر گەورەی کردووە، ئەگەر ھەر کەسێک لەسەری بمرێت ئەوا خوای گەورە ھەرگیز لێی خۆش نابێت

أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ يُزَكُّونَ أَنفُسَهُم ۚ بَلِ ٱللَّهُ يُزَكِّى مَن يَشَآءُ وَلَا يُظْلَمُونَ فَتِيلًا ﴿٤٩﴾

ئەی پێغەمبەر ئایا ئاگاداری ئەوانەیت کە پاکانە بۆ دەروونی خۆیان دەکەن، وە وەسف وسەنای خۆیان وکاروکردەوەی خۆیان دەکەن؟ نەخێر پاکانە کردن ووەسف وسەنا کردن بەدەست ئەوان نیە، بەڵکو ئەوە تەنھا خوای گەورەیە کە ھەرکەسێکی بوێت لە بەندەکانی پاکانەیان بۆ دەکات ووەسف وسەنایان دەکات، چونکە زانایە بە شاراوەی ناو دڵەکانیان، وە ھیچ شتێک لە پاداشتی کاروکردەوەیان کەم ناکاتەوە، وە ھەرگیز بە ئەندازەی تاڵە دەزوویەکی ناو دەنکە خورمایەکیش ستەمیان لێ ناکات

ٱنظُرْ كَيْفَ يَفْتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ ۖ وَكَفَىٰ بِهِۦٓ إِثْمًۭا مُّبِينًا ﴿٥٠﴾

تەماشا بکە ئەی پێغەمبەری خوا ئەوانە چۆن درۆ بەدەم خواوە ھەڵدەبەستن، بەوەی پاکانە بۆ دەروونی خۆیان دەکەن ووەسف وسەنای کار وکردەوەیان دەکەن، ئەوانە ھەر ئەوەندەیان بەسە وەکو گوناھێکی ڕوون وئاشکرا بۆ خراپەکاری وگومڕاییان، چونکە پاکانە کردن بۆ خۆ کارێکی نەشیاو وخراپە، بۆیە تەنھا خوای گەورە دەبێت پاکانە بۆ بەندەکانی بکات

أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ نَصِيبًۭا مِّنَ ٱلْكِتَـٰبِ يُؤْمِنُونَ بِٱلْجِبْتِ وَٱلطَّـٰغُوتِ وَيَقُولُونَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا۟ هَـٰٓؤُلَآءِ أَهْدَىٰ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ سَبِيلًا ﴿٥١﴾

وە ئایا ئەی پێغەمبەر ئاگاداری حاڵی ھەندێک لەجولەکەکان ھەیت، وە سەرت سوڕ نامێنێت لەوانەیان کە خوای گەورە زانست وزانیاری پێ بەخشی بوون کەچی باوەڕیان بە پەرستراوانێکی جگە لەخوا ھەیە لە بت وجادوو وفاڵگرتنەوە، وە بۆ ڕازی کردنی دڵی موشریک وھاوەڵ بڕیاردەرەکانی مەککە وئەو ناوچەیە دەیانووت: بەڕاستی ڕێبازی ئەوان لە ڕێبازی ھاوەڵانی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) باشتره وئەوان له باوەڕداران لەسەر ھەقترن

أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَعَنَهُمُ ٱللَّهُ ۖ وَمَن يَلْعَنِ ٱللَّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ نَصِيرًا ﴿٥٢﴾

ئەوانەی ئەو بیروباوەڕە خراپەیان ھەیە، ئەوانەن کە خوای گەورە لە ڕەحمەتی خۆی دەری کردوون، ھەرکەسیش خوای گەورە لە ڕەحمەتی خۆی دەری بکات ھیچ پشت وپەنا وسەرخەرێکی نیە

أَمْ لَهُمْ نَصِيبٌۭ مِّنَ ٱلْمُلْكِ فَإِذًۭا لَّا يُؤْتُونَ ٱلنَّاسَ نَقِيرًا ﴿٥٣﴾

ئەوانە ھیچ دەسەڵاتێکیان نابێت، ئەگەر دەسەڵاتیشیان ھەبێت ئەوەندە چروکن ھیچ شتێک نادەن بەکەس، ئەگەر بە ئەندازەی توێکڵی پشتی دەنکە خوارمایەکیش بێت. لاپەڕە ١١ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَمْ يَحْسُدُونَ ٱلنَّاسَ عَلَىٰ مَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ ۖ فَقَدْ ءَاتَيْنَآ ءَالَ إِبْرَٰهِيمَ ٱلْكِتَـٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَءَاتَيْنَـٰهُم مُّلْكًا عَظِيمًۭا ﴿٥٤﴾

عظيما بەڵکو حەسوودی بە موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) وھاوەڵانی دەبەن لەبەرامبەر ئەوەی کە خوای گەورە لە پێغەمبەرایەتی وباوەڕ وپلە وپایە ودەسەڵاتەی پێی داون، باشە بۆچی حەسودی وئیرەی دەبەن بە ئەمان لەکاتێکدا ئێمە کارزانی وپەیامی پێغەمبەرایەتیمان بە نەوەکانی ئیبراھیم بەخشی، وە دەسەڵات وموڵکێکی فراوانیشمان پێ بەخشین کە بەخەلکی تر نەدرابوو

فَمِنْهُم مَّنْ ءَامَنَ بِهِۦ وَمِنْهُم مَّن صَدَّ عَنْهُ ۚ وَكَفَىٰ بِجَهَنَّمَ سَعِيرًا ﴿٥٥﴾

لەناو خاوەن نامەکاندا ھەیانە باوەڕیان بەئەوە ھەیە کە خوای گەورە ناردوویەتیە خوارەوە بۆ ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) وە بۆ ئەو پێغەمبەرانەیش لەنەوەی ئەون، وە ھەشیانە باوەڕیان پێ نەھێنان، ئەمەش ھەڵویستیانە بەرامبەر بەوەی خوای گەورە ناردویەتیە خوارەوە بۆ موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، ئاگری دۆزەخ بەسە بۆ ئەوانە کە باوەڕیان نەھێناوە لەناو ئەواندا

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا سَوْفَ نُصْلِيهِمْ نَارًۭا كُلَّمَا نَضِجَتْ جُلُودُهُم بَدَّلْنَـٰهُمْ جُلُودًا غَيْرَهَا لِيَذُوقُوا۟ ٱلْعَذَابَ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَزِيزًا حَكِيمًۭا ﴿٥٦﴾

بێگومان ئەوانەی باوەڕیان بە ئایەت ونیشانە وبەڵگەکانمان نیە لەڕۆژی دواییدا دەیانخەینە ناو ئاگرێکی بڵێسەداری واوە کە لەھەموو لایەکەوە دەوری داون، ھەرکاتێک پێستی جەستەیان دەسوتێت ئەوا چەند پێستێکی تریان لەجێگای ئەواندا بۆ دەگۆڕین، تاوەکو باش سزا بچەژن، بێگومان خوای گەورە زۆر بەدەسەڵاتە کە ھیچ شتێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لەکارو بەڕێوەبردنیدا

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّـٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۖ لَّهُمْ فِيهَآ أَزْوَٰجٌۭ مُّطَهَّرَةٌۭ ۖ وَنُدْخِلُهُمْ ظِلًّۭا ظَلِيلًا ﴿٥٧﴾

ئەوانەش کە باوەڕیان بەخوای گەورە ھەیە وشوێن پێغەمبەرەکانی کەوتوون، وە کاروکردەوەی چاک ئەنجام دەدەن، ئەوا لەڕۆژی دواییدا دەیانخەینە ناو بەھەشتانێکی فراوان کە ڕوبارەکان بەژێر کۆشک وتەلارەکانیان دەڕۆن، وە بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، لەو بەھەشتانەدا ژنانی پاکوخاوێنی وایان دەدەینێ کە لەھەموو پیس وپۆخڵیەک بەدوورن، وە دەیانخەینە ژێر سێبەری چڕ وپڕی واوە کە نە گەرمایان ببێت ونەسەرما

۞ إِنَّ ٱللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤَدُّوا۟ ٱلْأَمَـٰنَـٰتِ إِلَىٰٓ أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُم بَيْنَ ٱلنَّاسِ أَن تَحْكُمُوا۟ بِٱلْعَدْلِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُم بِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ سَمِيعًۢا بَصِيرًۭا ﴿٥٨﴾

بێگومان خوای گەورە فەرمانتان پێدەکات ئەمانەت وسپاردەکان بدەنەوە دەست خاوەنەکانیان، وە فەرمانتان پێدەکات ھەرکاتێک دادگایی نێوان خەڵکیتان کرد بە دادگەرانە ویەکسانی لەنێوانیاندا حوکم بکەن بەشێوەیەک مەیلتان بەلای کەسیاندا نەچێت وزوڵم وستەم لەکەسان نەکەن، بێگومان خوای گەورە بەشێوەیەکی زۆر جوان لە ھەموو کاتێکدا ئامۆژگاری وڕێنمونیتان دەکات، وە خوای گەورە بیسەری ھەرچی شتە کە ئێوە دەیڵێن وە ھەرچیش ئەنجام دەدەن دەیبینێت

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُوا۟ ٱلرَّسُولَ وَأُو۟لِى ٱلْأَمْرِ مِنكُمْ ۖ فَإِن تَنَـٰزَعْتُمْ فِى شَىْءٍۢ فَرُدُّوهُ إِلَى ٱللَّهِ وَٱلرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌۭ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا ﴿٥٩﴾

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکانی کەوتوون، گوێڕایەڵی خوا وپێغەمبەرەکەی بن، ئەویش بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە ڕێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی کاربەدەستەکانتان بن ئەگەر فەرمانیان بە سەرپێچی خوا پێ نەکردن، وە ئەگەر ڕاجییایتان تێکەوت لەشتێکدا ئەوا بگەڕێنەوە بۆلای قورئان و سوننەتی پێغەمبەری خوا ئەگەر ئێوە باوەڕتان ھەیە بەخوا وبەڕۆژی دوایی، چونکە گەڕانەوەتان بۆلای قورئان وسوننەت زۆر لەوە باشترە کە لەناو ناکۆکی وڕاجییای وڕای خۆ پەسەند کردندا بمێننەوە، وە باشترین سەرەنجامیشە بۆتان. لاپەڕە ١٢ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ يَزْعُمُونَ أَنَّهُمْ ءَامَنُوا۟ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ يُرِيدُونَ أَن يَتَحَاكَمُوٓا۟ إِلَى ٱلطَّـٰغُوتِ وَقَدْ أُمِرُوٓا۟ أَن يَكْفُرُوا۟ بِهِۦ وَيُرِيدُ ٱلشَّيْطَـٰنُ أَن يُضِلَّهُمْ ضَلَـٰلًۢا بَعِيدًۭا ﴿٦٠﴾

ئەی پێغەمبەر ئایا دوو فاقی دوو ڕووەکانی جولەکە نابینیت کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گوایە باوەڕیان بەوە ھێناوە کە بۆ تۆ دابەزیووە، وە باوەڕیشیان بەوە ھەیە کە بۆ سەرجەم پێغەمبەرانی پێش تۆ دابەزیووە، ئەوان دەیانەوێت بۆ یەکلای کردنەوە ودادگایی کردنی کێشەکانیان بچنە لای یاسای غەیری یاسای شەریعەتی ئیسلام، ئەو یاسایانەی کە مرۆڤەکان دایانناوە، لەکاتێکدا ئەوان فەرمانیان پێکراوە کە باوەڕ نەکەن بەو یاسایانە، وە شەیتانیش دەیەوێت بەیەکجاری لە ھەق وڕاستی دووریان بخاتەوە کە بەھیچ شێوەیەک ڕێنمونی وھیدایەت وەرنەگرن

وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا۟ إِلَىٰ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ وَإِلَى ٱلرَّسُولِ رَأَيْتَ ٱلْمُنَـٰفِقِينَ يَصُدُّونَ عَنكَ صُدُودًۭا ﴿٦١﴾

ئەگەر بوترێت بەو دووڕوانە: وەرن بۆلای ئەو حیکمەت ودانایەی کە خوای گەورە لەم پەرتووکەدا دایبەزاندووە، وە وەرن بۆلای پێغەمبەر تاوەکو دادگای بکات لە ناکۆکیەکانی نێوانتاندا، ئەوا ئەی پێغەمبەر دەیانبینیت بە توندی پشت ھەڵدەکەن وڕازی نابن بە دادگای کردنی تۆ لە نێوان خۆیاندا

فَكَيْفَ إِذَآ أَصَـٰبَتْهُم مُّصِيبَةٌۢ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ثُمَّ جَآءُوكَ يَحْلِفُونَ بِٱللَّهِ إِنْ أَرَدْنَآ إِلَّآ إِحْسَـٰنًۭا وَتَوْفِيقًا ﴿٦٢﴾

حاڵی ئەو دووڕوانە چۆن دەبێت کاتێک بەھۆی گوناھو تاوانی خۆیانەوە تووشی بەڵا وموسیەبت وناڕەحەتی دەبن بەھاوار ھاوار وبیانوو بۆ ھێنانەوە بۆت سوێندت بۆ دەخۆن: کە ھیچ مەبەستێکیان نەبووە لەوەی کە دادگایی ناکۆکیەکانی نێوانیان بردووەتە لای غەیری ئەو تەنھا وویستویانە چاکسازی وڕێکەوتن لەنێوان لایەنە ناکۆکەکاندا ئەنجام بدەن، دڵنیابە کە ئەوان لەوەدا درۆ دەکەن، چونکە چاکسازی وئیحسان ئەوەیە شەریعەتی خوا دادگایی بکات لەنێوان بەندەکانی خوادا

أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ يَعْلَمُ ٱللَّهُ مَا فِى قُلُوبِهِمْ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَعِظْهُمْ وَقُل لَّهُمْ فِىٓ أَنفُسِهِمْ قَوْلًۢا بَلِيغًۭا ﴿٦٣﴾

خوای گەورە دەزانێت ئەوانە چی پیسی ونەگریسیەکیان لە دووڕووی لەناو دڵی خۆیاندا شاردووەتەوە، جا لەبەر ئەوە ئەی پێغەمبەر تۆیش پشتگوێیان بخەو وازیان لێ بھێنە، وە ئامۆژگاریان بکە وحوکمی خوایان بە موژدەدان وترساندن بۆ ڕوون بکەرەوە، وە بە ووتەیەکی جەرگبڕانە لەگەڵیاندا بدوێ کە ھیچ بیانویەکیان نەمێنێت

وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن رَّسُولٍ إِلَّا لِيُطَاعَ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذ ظَّلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ جَآءُوكَ فَٱسْتَغْفَرُوا۟ ٱللَّهَ وَٱسْتَغْفَرَ لَهُمُ ٱلرَّسُولُ لَوَجَدُوا۟ ٱللَّهَ تَوَّابًۭا رَّحِيمًۭا ﴿٦٤﴾

ھیچ پێغەمبەرێکمان نەناردووە بۆ ئەوە نەبێت کە وویستی خوای گەورە گوێڕایەڵی بکرێت، جا ئەو دووڕوانە کاتێک ستەمیان لەخۆیان کرد بە ئەنجامدانی گوناە وتاوان ئەگەر بھاتنایەتە لای تۆ ودانیان بنایە بەوەی ئەنجامیان داوە وپەشیمان بوونایەتەوە وداوای لێخۆش بوونیان لەخوای گەورە بکردایە، وە تۆیش داوای لێخۆش بوونت بۆ بکردنایە ئەوا دەیانبینی کە خوای گەورەش تەوبەکانیانی لێوەردەگرتن وزۆریش بە ڕەحم ومیھرەبان دەبوو لەگەێاندا

فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا۟ فِىٓ أَنفُسِهِمْ حَرَجًۭا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا۟ تَسْلِيمًۭا ﴿٦٥﴾

نەخێر بەو شێوەیە نیە کە ئەو دووڕوانە گومان دەبەن، پاشان خوای گەورە بەزاتی خۆی سویند دەخوات کە ئەوانە ڕاست ناکەن ئەی موحەمەد ھەتاوەکو تۆ نەکەن بە دادوەر لە ژیانی خۆتدا وە پاش مردنیشت شەریعەتەکەت نەکەن بەدادوەر لەتەواوی ئەو ناکۆکیانەی کە دروست دەبێت لەنێوانیاندا، وە پاشان ڕازیش بن بەو بڕیارەی کە پێغەمبەر دەیدات، وە ھیچ شتێکیش لەگومان وپێ ناخۆش بوون لە دڵیاندا نەمێنێت، وە بە تەواویش لەڕواڵەت وناواخنی خۆشیاندا تەسلیم وملکەچ دەبن پێی. لاپەڕە ١٣ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَلَوْ أَنَّا كَتَبْنَا عَلَيْهِمْ أَنِ ٱقْتُلُوٓا۟ أَنفُسَكُمْ أَوِ ٱخْرُجُوا۟ مِن دِيَـٰرِكُم مَّا فَعَلُوهُ إِلَّا قَلِيلٌۭ مِّنْهُمْ ۖ وَلَوْ أَنَّهُمْ فَعَلُوا۟ مَا يُوعَظُونَ بِهِۦ لَكَانَ خَيْرًۭا لَّهُمْ وَأَشَدَّ تَثْبِيتًۭا ﴿٦٦﴾

يوعظون به لكان خيرا لهم وأشد تثبيتا

وَإِذًۭا لَّـَٔاتَيْنَـٰهُم مِّن لَّدُنَّآ أَجْرًا عَظِيمًۭا ﴿٦٧﴾

ولهدينهم صرطا م ستقيما

وَلَهَدَيْنَـٰهُمْ صِرَٰطًۭا مُّسْتَقِيمًۭا ﴿٦٨﴾

ئەگەر لەسەر ئەوانمان فەرز بکردایە کە ھەندێکیان ھەندێکی تریان بکوژن، یاخود لە نیشتمان ووڵاتی خۆیان بچنە دەرێ، ئەوا کەمێکیان نەبێت کەسیان بەگوێی فەرمانەکەی ئێمەیان نەدەکرد، جا بۆیە سوپاسی خوا بکەن کە خوای گەورە داوایەکی قورس وگرانی لەو شێوەیەی لێ نەکردن، ئەگەر بھاتایە بەگوێی فەرمان وئامۆژگاریەکانی خوایان بکردایە زۆر باشتر بوو لەو سەرپێچیەی کە دەیانکرد، وە باوەڕیش باش لەدڵ ودەرونیاندا دەچەسپا، وە ئێمە پاداشتی گەورەمان دەدانەوە، وە ئەوساش ئەمانخستنە سەر ڕیگای ڕاست، ئەو ڕیگایەی کە دەیانگەیەنێت بەخوا وبە بەھەشت

وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ مَعَ ٱلَّذِينَ أَنْعَمَ ٱللَّهُ عَلَيْهِم مِّنَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ وَٱلصِّدِّيقِينَ وَٱلشُّهَدَآءِ وَٱلصَّـٰلِحِينَ ۚ وَحَسُنَ أُو۟لَـٰٓئِكَ رَفِيقًۭا ﴿٦٩﴾

ھەر کەسێک گوێڕایەڵی خوا وپێغەمبەر بێت، ئەوا لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەبێت کە خوای گەورە ناز ونیعمەتی خۆی بەسەردا ڕشتوون کە بچنە بەھەشتەوە، لە پێغەمبەران وڕاستگۆیان، ئەوانەی کەڕاستگۆیەکەیان تەواو کرد بە باوەڕ ھێنان بەوەی پێغەمبەر پێی ھاتووە وە کاریشیان پێکردووە، وە لەگەڵ ئەوانەشدا دەبێت کە لەڕێگای خوادا گیانی خۆیان بەخت کرد، وە لەگەڵ پیاوچاکاندا دەبێت ئەوانەی کە ڕواڵەت وناواخنی خۆیان چاک کردووە بەوەش کاروکردەوەیان چاک بوو، ئای چەند خۆشە مرۆڤ ھاوڕیی ئەوانە بێت لەبەھەشتدا

ذَٰلِكَ ٱلْفَضْلُ مِنَ ٱللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ عَلِيمًۭا ﴿٧٠﴾

ئەو پاداشتەی کە باسکرا، فەزڵی خوای گەورەیە بۆ بەندەکانی، وە خوای گەورەش بەسە کە ئاگادار بێت بە حاڵ وگوزەرانیان، وە پاداشتی ھەرکەسێکیان بداتەوە لەسەر ئەو کار وکردەوانەی کە ئەنجامیان داوە

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ خُذُوا۟ حِذْرَكُمْ فَٱنفِرُوا۟ ثُبَاتٍ أَوِ ٱنفِرُوا۟ جَمِيعًۭا ﴿٧١﴾

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وە شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، ئاگاداری دوژمنەکاناتن بن، ئەویش بەوەی تەواوی ئەو ھۆکارانە بگرنە بەر کە پێویستن بۆ جەنگان لەگەڵیاندا، جا بۆیە دەستە دەستە بۆیان دەرچن، یان ھەمووتان بەدەستە جەمعی بچنە دەرەوە بۆیان، ھەر حاڵێکیان بەو شێوەی کە بەرژەوەندی خۆتانی تێدا دەبیننەوە، وە گورزی توندیش لەدوژمنەکانتان بوەشێنن

وَإِنَّ مِنكُمْ لَمَن لَّيُبَطِّئَنَّ فَإِنْ أَصَـٰبَتْكُم مُّصِيبَةٌۭ قَالَ قَدْ أَنْعَمَ ٱللَّهُ عَلَىَّ إِذْ لَمْ أَكُن مَّعَهُمْ شَهِيدًۭا ﴿٧٢﴾

بێگومان دەستەیەک لەناو ئێوەدان ئەی موسڵمانان لەبەر ترسنۆکی خۆیان دەرناچن بۆ کوشتاری دوژمنەکانتان، وە خەڵکی تریش سارد دەکەنەوە، ئەوانیش دووڕوەکان و باوەڕدارە لا وازەکانن، جا ئەگەر ھاتوو ئێوە کوشتارتان لێکرا ولەجەنگدا شکان ئەوا ھەریەک لەو دووڕوانە لە خۆشیدا دەڵێن: باش بوو لەگەڵ ئەوانەدا نەبووم وە بەسەلامەتی دەرچووم، خوا چاکەی لەگەڵ کردم کە ئامادەی جەنگ نەبووم لەگەڵیان تاوەکو دووچاری ئەوە نەبم کە دووچاری ئەوان بوو

وَلَئِنْ أَصَـٰبَكُمْ فَضْلٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ لَيَقُولَنَّ كَأَن لَّمْ تَكُنۢ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُۥ مَوَدَّةٌۭ يَـٰلَيْتَنِى كُنتُ مَعَهُمْ فَأَفُوزَ فَوْزًا عَظِيمًۭا ﴿٧٣﴾

خۆ ئەگەر ھاتوو بەفەزڵی خوا سەرکەوتن ودەستکەوتەکانی جەنگ بەشتان بوو، ئەوا بێگومان ئەو دووڕوانەی کە لەجیھاد وتێکۆشان دواکەوتن، بەڕاشکاوی ھەروەک کەسێک لەپێشدا ھیچ پەیوەندی وناسراویەکیان نەبووبێت لەگەڵتاندا دەڵێن: خۆزگایە ئێمەش لەو جەنگەدا لەگەڵ ئێوەدا بوینایە، تاوەکو ئەوەی ئەوان بەدەستیان ھێنا ئێمەیش بەدەستمان بھێنایە. لاپەڕە ١٤ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

۞ فَلْيُقَـٰتِلْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ٱلَّذِينَ يَشْرُونَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا بِٱلْـَٔاخِرَةِ ۚ وَمَن يُقَـٰتِلْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَيُقْتَلْ أَوْ يَغْلِبْ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًۭا ﴿٧٤﴾

فسوف نؤتيه أجرا عظيما دەسا با باوەڕدارانی ڕاستەقینە لەرێگای خوا لەگەڵ بێباوەڕان بجەنگن تاوەکو ووشەی خوا بەرز وبڵند بێت، ئەو باوەڕدارانەی کە ژیانی دونیا دەفرۆشن ھەرچەند حەزیشیان لێیەتی بە ژیانی دواڕۆژ، بۆیە ھەرکەسێک لەپێناو بەرز وبڵندی ووشەی خوا بجەنگێت وە لەو پێناوەشدا بکوژرێت وشەھید بێت، یان زاڵ وسەرکەوێت بەسەر دوژمنەکەیدا، ئەوا خوای گەورە پاداشتی زۆر گەورەی دەداتەوە، ئەویش ڕەزامەندی خوا وچوونە بەھەشتی ھەتاھەتاییە

وَمَا لَكُمْ لَا تُقَـٰتِلُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ ٱلرِّجَالِ وَٱلنِّسَآءِ وَٱلْوِلْدَٰنِ ٱلَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَآ أَخْرِجْنَا مِنْ هَـٰذِهِ ٱلْقَرْيَةِ ٱلظَّالِمِ أَهْلُهَا وَٱجْعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ وَلِيًّۭا وَٱجْعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ نَصِيرًا ﴿٧٥﴾

ئەی باوەڕداران چی ڕێگرییەک ھەیە لەوەی کە جیھاد وتێکۆشان نەکەن لەڕێگای خوا بۆ بەرزکردنەوەی ووشەی (لا إلە إلا اللە)، وە بۆ ڕزگار کردنی لا وازان وچەوساوانی پیاوان وژنان ومناڵان، ئەوانەی ھاوار دەکەن لەخوا ودەڵێن: ئەی پەروەردگارمان لەشاری مەککە دەرمانبکە کە دانیشتوانەکەی ستەمکارن بەوەی ھاوەڵ بڕیار دەدەن بۆ خوا وە دەست درێژی دەکەنە سەر بەندەکانی خوا، ئەی پەروەردگار لای خۆتەوە یارمەتیدەرێکمان بۆ بڕیار بدە وکاروبارەکانمان بدە دەستی کە چاودێریمان بکات و بمانپارێزێت، وزەرەر وزیانمان لێ دوور بخاتەوە

ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ يُقَـٰتِلُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يُقَـٰتِلُونَ فِى سَبِيلِ ٱلطَّـٰغُوتِ فَقَـٰتِلُوٓا۟ أَوْلِيَآءَ ٱلشَّيْطَـٰنِ ۖ إِنَّ كَيْدَ ٱلشَّيْطَـٰنِ كَانَ ضَعِيفًا ﴿٧٦﴾

باوەڕدارانی ڕاستگۆ لەڕێگای خوا لەپێناو بەرزکردنەوەی ووشەی (لا إلە إلا اللە) دەجەنگن، وە بێباوەڕانیش لەڕێگای خواکانی خۆیان دەجەنگن. کەوابوو ئەی باوەڕداران ئێوە لەگەڵ دۆست وھاوکارەکانی شەیتان بجەنگن، بێگومان ئەگەر ھاتوو لەگەڵیان جەنگان ئەوا زاڵ دەبن بەسەریاندا، چونکە پیلان وفڕوفێڵی شەیتان لەبەرامبەر دەسەڵاتی خوادا زۆر لا واز وسستە، بەشێوەیەک ھیچ ناتوانێت ھیچ زیانێک بەوانە بگەیەنێت کە پشت بەخوای گەورە دەبەستن

أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ قِيلَ لَهُمْ كُفُّوٓا۟ أَيْدِيَكُمْ وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيْهِمُ ٱلْقِتَالُ إِذَا فَرِيقٌۭ مِّنْهُمْ يَخْشَوْنَ ٱلنَّاسَ كَخَشْيَةِ ٱللَّهِ أَوْ أَشَدَّ خَشْيَةًۭ ۚ وَقَالُوا۟ رَبَّنَا لِمَ كَتَبْتَ عَلَيْنَا ٱلْقِتَالَ لَوْلَآ أَخَّرْتَنَآ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ قَرِيبٍۢ ۗ قُلْ مَتَـٰعُ ٱلدُّنْيَا قَلِيلٌۭ وَٱلْـَٔاخِرَةُ خَيْرٌۭ لِّمَنِ ٱتَّقَىٰ وَلَا تُظْلَمُونَ فَتِيلًا ﴿٧٧﴾

ى ئەی پێغەمبەر ئایا ئاگاداری کاری ھەندێک لەھاوەڵانت نەبویت کاتێک کە داوایان کرد کە خوا جیھاد وتێکۆشانیان لەسەر فەرز بکات، پیانووترا: واز لە جەنگ کردن بھێنن، وە نوێژەکانتان ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ وسامانتان دەربکەن -ئەمە پێش فەرز بوونی جیھاد بوو- جا کاتێک کۆچیان کرد بۆ شاری مەدینە، وە ئیسلام و موسڵمانان بوون بەخاوەنی ھێز، وە جیھاد وتێکۆشان لەسەریان فەزر کرا، ئەمەش ناڕەحەت بوو لەسەر ھەندێکیان، بۆیە ئەو ھێندە چۆن دەترسان لەخوا ئاوا وبگرە زیاتریش لە دوژمنەکانیان دەترسان، وە ووتیان: ئەی پەروەردگارمان: بۆچی جیھاد وجەنگ کردنت لەسەر فەرزکردین؟ خۆزگە ماوەیەکی تر دوات دەخست تاوەکو کەمێک تام وچێژمان لەدونیا وەردەگرت، جا تۆیش ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ژیان وگوزەران وخۆشیەکانی دونیا ھەرچەند بێت ھەر تێدا دەچێت ودەفەوتێت، وە ژیانی دواڕۆژ لەبەر ئەوەی ناز ونیعمەتەکانی ھەمیشەیین چاکتر وباشترە بۆ ئەو کەسانەی کە لەخوا ترسن، وە باش بزانن بە ئەندازەی ئەو ڕشتەیە لەناو ناوکی خورمادایە ستەمیان لێ ناکرێت بەوەی لە کار وکردەوە باشەکانیان کەم بکاتەوە. لاپەڕە ١٥ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَيْنَمَا تَكُونُوا۟ يُدْرِككُّمُ ٱلْمَوْتُ وَلَوْ كُنتُمْ فِى بُرُوجٍۢ مُّشَيَّدَةٍۢ ۗ وَإِن تُصِبْهُمْ حَسَنَةٌۭ يَقُولُوا۟ هَـٰذِهِۦ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ ۖ وَإِن تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌۭ يَقُولُوا۟ هَـٰذِهِۦ مِنْ عِندِكَ ۚ قُلْ كُلٌّۭ مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ ۖ فَمَالِ هَـٰٓؤُلَآءِ ٱلْقَوْمِ لَا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ حَدِيثًۭا ﴿٧٨﴾

دڵنیا بن ئەگەر کاتی خۆی ھات لە ھەر جێگایەک بن مردن پێتان دەگات، ئەگەر بێتو لەناو کۆشک وقەڵای سەخت وقایمدا بن ودووریش بن لە گۆڕەپانی جەنگ و جیھاد، ئەگەر ئەو دووڕوانە ناز ونیعمەتی ڕزق وڕۆزی ومناڵ وکوڕو کاڵی زۆریان پێ بدرێت دەڵێن: ئەوە لەخواوەیە، وە ئەگەر توشی ناخۆشی وناڕەحەتی بوونەوە لە ماڵ ومناڵ وڕزق وڕۆزیان ڕەش بینین بەتۆ وەدەڵێن: ئەی پێغەمبەر ئەمە لە نەھامەتی وشومی تۆوەیە، جا تۆیش ئەی پێغەمبەر لەوەڵامیاندا بڵێ: ھەرچی خۆشی وناخۆشی ھەیە ھەر ھەمووی بە قەزا وقەدەر وبڕیاری خوایە، ئەوە ئەو خەڵکە چیان بەسەر ھاتووە کە بەو شێوەیە قسە دەکەن؟ خەریکە لە مەبەستی ئەو قسانە تێ نەگەن کە بۆیان دەکەیت؟!

مَّآ أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍۢ فَمِنَ ٱللَّهِ ۖ وَمَآ أَصَابَكَ مِن سَيِّئَةٍۢ فَمِن نَّفْسِكَ ۚ وَأَرْسَلْنَـٰكَ لِلنَّاسِ رَسُولًۭا ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًۭا ﴿٧٩﴾

شهيدا ئەی نەوەکانی ئادەم ھەر خۆشی وناز ونیعمەتێکت پێدرا لە ڕزق وڕۆزی وبەخشینی مناڵ ئەوە بەفەزڵی خوای گەورە لە ئەوەوەیە، وە ئەگەر ھەر ناخۆشی وبەڵا وموسیبەتێک تووشی خۆت وماڵ ومناڵ وڕزق وڕۆزیت بوو، ئەوە چاک بزانە ھەر ھەمووی بەھۆی ئەنجامدانی ئەو گوناھو تاوانانەوەیە کە ئەنجامی دەدەیت، ئەی پێغەمبەر ئێمە تۆمان بۆ ھەموو خەڵکی نارد تاوەکو پەیامەکەی پەروەردگارتیانی پێ بگەیەنیت، خوایش بەسە کە ئاگادار وشاھید بێت بەسەرتەوە کە ڕاستگۆ بویت لە گەیاندنی پەیامەکەت پێیان لەو بەڵگە ونیشانانەی کە بۆت ھێنان

مَّن يُطِعِ ٱلرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ ٱللَّهَ ۖ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَآ أَرْسَلْنَـٰكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًۭا ﴿٨٠﴾

ھەر کەسێک گوێڕایەڵی پێغەمبەری خوا بکات بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لەو شتانەی کە قەدەغەی کردوون، ئەوە بێگومان وەڵامی فەرمانی خوای گەورەی داوەتەوە، وە ھەر کەسێکیش پشت ھەڵکات لە گوێڕایەڵی تۆ ئەی پێغەمبەر تۆ ھیچ دڵ گران مەبە لێی، چونکە ئێمە تۆمان ڕەوانە نەکردووە کە چاودێر بیت بەسەریانەوە تاوەکو کاروکردەوەکانیان تۆمار بکەیت، بەڵکو ئەوە ئێمەین کاروکردەوەیان تۆمار دەکەین ولێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکەین لەسەری

وَيَقُولُونَ طَاعَةٌۭ فَإِذَا بَرَزُوا۟ مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَآئِفَةٌۭ مِّنْهُمْ غَيْرَ ٱلَّذِى تَقُولُ ۖ وَٱللَّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾

ى ئەی پێغەمبەر دووڕوەکان بەزمان ولەڕوو پێت دەڵێن: گوێرایەڵی فەرمانەکانتین وبەجێیان دەھێنین، بەڵام کاتێک لای تۆ چوونەوە دەرەوە کۆمەڵێکیان بەنھێنی پیلانت لەدژ دەگێڕن، پێچەوانەی ئەوەی کە بۆیان ئاشکرا دەکرێت، خوای گەورەش ئاگادارە لەپیلان وفڕوفێڵیان، وە تۆڵەی ئەو کارەیان لێ دەسێنێتەوە، تۆ ھیچ گوێیان مەدەرێ و ئاوەڕیان لێ مەدەرەوە، کاروباری خۆت بدە دەست خوای گەورە وتەنھا ھەر پشت بەو ببەستە، چونکە خوات بەسە کە ئاگادارت بێت وپشتی پێ ببەستیت

أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ ٱلْقُرْءَانَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ ٱللَّهِ لَوَجَدُوا۟ فِيهِ ٱخْتِلَـٰفًۭا كَثِيرًۭا ﴿٨٢﴾

ئەوانە بۆچی بیر لەمانا ومەبەستەکانی قورئانی پیرۆز ناکەنەوە ولە نھێنیەکانی ناکۆڵنەوە تا بۆیان ڕوون بێتەوە کە ھیچ جیاوازی ودژ یەکیەکی تێدا نیە، تاوەکو ڕاستی ئەو شتەیان بۆ ڕوون بێتەوە کە تۆ ھێناوتە، چونکە ئەم قورئانە ئەگەر بھاتایە لەلایەن غەیری خواوە بوایە ئەوا ناکۆکی ودژیەکیت لە حوکمەکانی وە جیاوازی زۆرت بەدی دەکرد لە مانا ومەبەستەکانیدا، بەڵام مادام قورئان فەرمایشتی خوایە ھیچ ناکۆکی ودژیەکیەکی تێدا بەدی ناکەیت

وَإِذَا جَآءَهُمْ أَمْرٌۭ مِّنَ ٱلْأَمْنِ أَوِ ٱلْخَوْفِ أَذَاعُوا۟ بِهِۦ ۖ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى ٱلرَّسُولِ وَإِلَىٰٓ أُو۟لِى ٱلْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ ٱلَّذِينَ يَسْتَنۢبِطُونَهُۥ مِنْهُمْ ۗ وَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُۥ لَٱتَّبَعْتُمُ ٱلشَّيْطَـٰنَ إِلَّا قَلِيلًۭا ﴿٨٣﴾

ئەو دووڕوانە ئەگەر ھاتوو ھەواڵێکی خۆشیان پێ بگات لەبەدەستھێنانی ئەمن وئاسایش، یان ناخۆش وترسناک لە ترساندن وخەفەتبار کردنی موسڵمانان، ئەوا خێرا ئاشکرای دەکەن وبڵاوی دەکەنەوە، ئەگەر بھاتایە کەمێک خۆیان بگرتایە وبیانگێرایەتەوە بۆ لای پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم)، وکەسانی خاوەن ڕا وزانا و ئامۆژگاریکاران، ئەوا خاوەن سەلیقەکان دەیانزانی کە چی ھەڵویستێکیان ھەبێت لە بڵاوە پێکردنی ئەو ھەواڵە یان بەنھێنی ھێشتنەوە وشاردنەوەی، ئەگەر فەزڵی خوا بە لاپەڕە ١٦ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ئیسلام وڕەحمکردنی پێتان بەدابەزاندنی قورئان نەبوایە کە لەسەر باوەڕ دایمەزراندن، وە دووڕوەکانی پێوە گیرۆدە کرد، ئەوا ئێوەش ھەمووتان کەمێکتان نەبێت شوێن شەیتان وفڕوفێڵی ووەسوەسەکانی دەکەوتن

فَقَـٰتِلْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ لَا تُكَلَّفُ إِلَّا نَفْسَكَ ۚ وَحَرِّضِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۖ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَكُفَّ بَأْسَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۚ وَٱللَّهُ أَشَدُّ بَأْسًۭا وَأَشَدُّ تَنكِيلًۭا ﴿٨٤﴾

أ شد بأ سا وأ شد تنكيلا ئەی پێغەمبەری خوا لەپێناو بەرزکردنەوەی ووشەی (لا إلە إلا اللە) بجەنگە، ئیتر تۆ لەغەیری خۆت ھیچ مەپرسە وە خۆتیانی پێوە سەرقاڵ مەکە، چونکە تۆ تەنھا بەرپرسیت لە خۆت کە ئامادە وساز بیت بۆ جەنگ وجیھاد وتێکۆشان لەگەڵ بێباوەڕان، وە ھانی باوەڕدارانیش بدەیت کە بجەنگن لەگەڵیاندا، تاوەکو بەو جەنگ وتێکۆشانە لەگەڵیان خوای گەورە دوورتان بخاتەوە لەشەڕ وخراپەی بێباوەڕان، بێگومان ھێز وھەڵمەت وتۆڵەی خوای گەورە سەختر وتوند وتیژترە

مَّن يَشْفَعْ شَفَـٰعَةً حَسَنَةًۭ يَكُن لَّهُۥ نَصِيبٌۭ مِّنْهَا ۖ وَمَن يَشْفَعْ شَفَـٰعَةًۭ سَيِّئَةًۭ يَكُن لَّهُۥ كِفْلٌۭ مِّنْهَا ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ مُّقِيتًۭا ﴿٨٥﴾

كل شىء م قيتا ھەرکەسێک ھەوڵبدات لەپێناو خێر وخۆشی کەسانی تر، ئەوا بەشێکی باشی لەو خێر وچاکە وپاداشتە بۆ دەبێت، وە ھەرکەسێکیش ھەوڵبدات بۆ ھەر کارێکی خراپە کە دووچاری کەسانی تری بکات، ئەوا بەشێکی لەو کارە خراپە بۆ دەبێت وتۆڵەی لێ دەسەنرێتەوە، خوای گەورەش ھەمیشە بەسەر ھەموو شتێکدا کە مرۆڤەکان ئەنجامی دەدەن بەتوانا وچاودێرە، وە تۆڵە وپاداشتیان لەسەر دەداتەوە، جا بۆیە ھەرکەسێک لەئێوە ئەگەر ھۆکاری ھەر خێر وچاکەیەک بوبێت ئەوا بەشی دەبێت تێیدا، وە ئەگەر ھۆکاری ھەر شەڕ وخراپەیەک بووبێت بێگومان تۆڵەی لێ دەسەنرێتەوە

وَإِذَا حُيِّيتُم بِتَحِيَّةٍۢ فَحَيُّوا۟ بِأَحْسَنَ مِنْهَآ أَوْ رُدُّوهَآ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ حَسِيبًا ﴿٨٦﴾

ئەگەر ھەر کەسێک سەلامی لێکردن ئەوا بەجوانتر لەوەی خۆی، یان وەک خۆی وەڵامی بدەنەوە، بێگومان وەڵامی باشتر وجوانتریش چاکترە، لەڕاستیدا ھەرچی ئێوە ئەنجامی دەدەن خوای گەورە تۆماری دەکات ودەیپارێزێت، وە پاداشتی ھەموو کەسێکیش لەسەر کاروکردەوەی دەداتەوە

ٱللَّهُ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَـٰمَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ ۗ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ ٱللَّهِ حَدِيثًۭا ﴿٨٧﴾

خوای گەورە (اللە) نەبێت ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نیە جگە لەخۆی، ئەو ھەر ھەمووتان لە سەرەتا تا کۆتاتان کۆ دەکاتەوە لەڕۆژی دواییدا، ئەو ڕۆژەی کە ھیچ گومانێکی تێدا نیە، تاوەکو پاداشت وتۆڵەی کاروکردەوەی ھەمووتان بداتەوە، وە ھیچ کەسێکیش وەک خوای گەورە ڕاستگۆ نیە لە ووتار وگوفتاریدا

۞ فَمَا لَكُمْ فِى ٱلْمُنَـٰفِقِينَ فِئَتَيْنِ وَٱللَّهُ أَرْكَسَهُم بِمَا كَسَبُوٓا۟ ۚ أَتُرِيدُونَ أَن تَهْدُوا۟ مَنْ أَضَلَّ ٱللَّهُ ۖ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ سَبِيلًۭا ﴿٨٨﴾

فلن تجد له سبيلا ئەی باوەڕداران ئێوە چیتان بەسەر ھاتووە کە بوون بەدوو دەستەی جیاواز سەبارەت بەو دووڕوانە، دەستەیەک دەڵێن: با لەبەر بێباوەڕیان بجەنگین لەگەڵیاندا، دەستەیەکی تر دەڵێن: لەبەر باوەڕەکەیان کە بەسەر زارەکی ھێناویانە با واز بھێنن لەجەنگ کردن لەگەڵیان، نەدەبوو ئێوە ڕاتان جیاواز بێت دەربارەیان، چونکە خوای گەورە بەھۆی گومڕایی وکاروکردەوەی خراپیانەوە بە بێباوەڕ دایناون، ئایا ئێوە دەتانەوێت ڕێنوینی کەسانێک بکەن کە خوای گەورە سەرکەوتووی نەکردوون بە سەر ڕێگای ھەق وڕاستی؟ جا بۆیە ھەر کەسێک خوا گومڕای بکات ئەوا ھەرگیز رێگای بەرەوە بەھەشت چوون نادۆزێتەوە

وَدُّوا۟ لَوْ تَكْفُرُونَ كَمَا كَفَرُوا۟ فَتَكُونُونَ سَوَآءًۭ ۖ فَلَا تَتَّخِذُوا۟ مِنْهُمْ أَوْلِيَآءَ حَتَّىٰ يُهَاجِرُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَخُذُوهُمْ وَٱقْتُلُوهُمْ حَيْثُ وَجَدتُّمُوهُمْ ۖ وَلَا تَتَّخِذُوا۟ مِنْهُمْ وَلِيًّۭا وَلَا نَصِيرًا ﴿٨٩﴾

دووڕوەکان ئاواتە خوازی ئەوەن ھەروەک چۆن خۆیان بێباوەڕن ئێوەش بێباوەڕ بونایە بەوەی دابەزیوە بۆتان، ئەو کاتە ھەردوولاتان وەک یەک بوونایە، جا بۆیە لەبەر دوژمنایەتیان ھیچ کەسێک لەوان نەکەن بەدۆست وپشت وپەنای خۆتان تا ئەو کاتەی کۆچ دەکەن لەڕێگای خوا، کۆچ دەکەن لەووڵاتی بێباوەڕ وموشریکانەوە بۆ ووڵاتی ئیسلام وموسڵمانان بۆ ئەوەی بەڵگە بێت لەسەر ئیمان وباوەڕیان، جا ئەگەر ھاتوو پشتیان ھەڵکرد وبەردەوام بوون لەسەر ئەو حاڵەی خۆیان، ئەوا لەھەر جێگایەک پێیان لاپەڕە ١٧ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر گەیشتن بیانگرن وبیانکوژن، وە ھیچ کەس لەوان مەکەن بەدۆستی خۆتان وکاروباری خۆتانیان مەدەنە دەست، وە یارمەتیان لێوەرمەگرن دژ بە دوژمنەکانتان

إِلَّا ٱلَّذِينَ يَصِلُونَ إِلَىٰ قَوْمٍۭ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُم مِّيثَـٰقٌ أَوْ جَآءُوكُمْ حَصِرَتْ صُدُورُهُمْ أَن يُقَـٰتِلُوكُمْ أَوْ يُقَـٰتِلُوا۟ قَوْمَهُمْ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَسَلَّطَهُمْ عَلَيْكُمْ فَلَقَـٰتَلُوكُمْ ۚ فَإِنِ ٱعْتَزَلُوكُمْ فَلَمْ يُقَـٰتِلُوكُمْ وَأَلْقَوْا۟ إِلَيْكُمُ ٱلسَّلَمَ فَمَا جَعَلَ ٱللَّهُ لَكُمْ عَلَيْهِمْ سَبِيلًۭا ﴿٩٠﴾

سبيلا جگە ئەوانەیان نەبێت کە پەنا دەبەنە بەر ھۆز وتیرەیەک کە پەیمان وبەڵێن لەنێوانتاندا ھەیە کە لەگەڵ یەک نەجەنگن، یان مەگەر ئەو کەسانەی بەناچاری ھاتنە لا تان ودوودڵ بوون لەگەڵتان جەنگ بکەن یان لەگەل تیرە وھۆزەکەی خۆیان بجەنگن، ئەگەر خوای گەورە بیویستایە زاڵی دەکردن بەسەرتاندا ودەجەنگان لەگەڵتان، بۆیە سوپاسی خوا بکەن کە پاراستونی لەوان، وە ڕووبەڕویان مەبنەوە، مەیانکوژن وبەدیلیان مەگرن، وە ئەگەر ھاتوو ئەوان خۆیان لا دا ولەگەڵتان نەجەنگان، وە گوێڕایەڵتان بوون وئاشتیان ھەڵبژارد، ئیتر خوای گەورە ھیچ ڕێگایەکی نەداوە بەئێوە کە دەستیان بۆبەرن ولەگەڵیان بجەنگن وبەدیلیان بگرن

سَتَجِدُونَ ءَاخَرِينَ يُرِيدُونَ أَن يَأْمَنُوكُمْ وَيَأْمَنُوا۟ قَوْمَهُمْ كُلَّ مَا رُدُّوٓا۟ إِلَى ٱلْفِتْنَةِ أُرْكِسُوا۟ فِيهَا ۚ فَإِن لَّمْ يَعْتَزِلُوكُمْ وَيُلْقُوٓا۟ إِلَيْكُمُ ٱلسَّلَمَ وَيَكُفُّوٓا۟ أَيْدِيَهُمْ فَخُذُوهُمْ وَٱقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ ۚ وَأُو۟لَـٰٓئِكُمْ جَعَلْنَا لَكُمْ عَلَيْهِمْ سُلْطَـٰنًۭا مُّبِينًۭا ﴿٩١﴾

م بينا ئەی باوەڕداران کۆمەڵێکی تر لە دووڕوەکان بەدی دەکەن کە بەسەر زارەکی وبەڕواڵەت باوەڕی خۆیانتان بۆ ئاشکرا دەکەن تاوەکو پارزێراو بن وترسیان نەبێت لێتان، وە بێباوەڕیان بۆ ھۆز وخزمانی خۆیان ئاشکرا دەکەن تاوەکو ئەوانیش ئەمین بکەن وترسیان نەبێت لێیان ئەگەر گەڕانەوە بۆلایان، وە ھەر کاتێکیش بۆیان بکرێت وبلوێت بۆیان ئەوا دەچنەوە ناو شیرک وبێباوەڕیەکەی خۆیان، جا ئەگەر ھاتوو وازیان نەھێنا لە جەنگ کردن لەگەڵتان وە دەستی ئاشتیان بۆ درێژ نەکردن، وە وازیان نەھێنا لێتان، ئەوا لەھەر جێگایەک گەیشتن پێیان وبینیتان بیانگرن وبیانکوژن، ئا ئەوانەی ئەوە سیفات وڕەوشتیانە دەسەڵاتمان پێتان داوە کە بیانگرن وبیانکوژن وە چۆن بۆتان گونجا درێغی مەکەن، ئەمەش بەڵگەی ڕوون ئائشکراییە کە خوای گەورە داویەتی پێتان

وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ أَن يَقْتُلَ مُؤْمِنًا إِلَّا خَطَـًۭٔا ۚ وَمَن قَتَلَ مُؤْمِنًا خَطَـًۭٔا فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍۢ مُّؤْمِنَةٍۢ وَدِيَةٌۭ مُّسَلَّمَةٌ إِلَىٰٓ أَهْلِهِۦٓ إِلَّآ أَن يَصَّدَّقُوا۟ ۚ فَإِن كَانَ مِن قَوْمٍ عَدُوٍّۢ لَّكُمْ وَهُوَ مُؤْمِنٌۭ فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍۢ مُّؤْمِنَةٍۢ ۖ وَإِن كَانَ مِن قَوْمٍۭ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُم مِّيثَـٰقٌۭ فَدِيَةٌۭ مُّسَلَّمَةٌ إِلَىٰٓ أَهْلِهِۦ وَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍۢ مُّؤْمِنَةٍۢ ۖ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ تَوْبَةًۭ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًۭا ﴿٩٢﴾

ه عليما حكيما نابێت باوەڕدار باوەڕدار بکوژێت بەخەتا وبەھەڵە نەبێت، ھەرکەسێک باوەڕدارێک بەھەڵە بکوژێت ئەوا دەبێت کۆیلەیەکی باوەڕدار لە تۆڵەیدا ئازاد بکات، وە خزمانی بکوژەکەیش ئەو خزمانەی کە میراتی لێ دەبەن دەبێت خوێنێک بدەن بە کەسوکاری کوژراوەکە، مەگەر لێی خۆش بن ئەو کاتە پێدانی خوێنەکە واجب نابێت لەسەریان، ئەگەر ھاتوو کوژراوەکە باوەڕدارێک بوو لەتیرەیەکی خوانەناسی دوژمنتان بوو، ئەوا ئەو کاتە دەبێت کۆیلەیەکی باوەڕدار ئازاد بکات وخوێن پێدان واجب نابێت، وە ئەگەر ھاتوو کوژراوەکە باوەڕدار نەبوو بەڵام لەو تیرە وھۆزە بوو کە ئێوە لەگەڵیان پەیمان وبەڵێنتان ھەیە، وەک ئەھلی زیمە، ئەوا ئەو کاتە واجبە لەسەر خزمانی میراتگری بکوژەکە خوێنێک بدەن بە کەسوکاری کوژراوەکە، وە بکوژەکەیش کۆیلەیەکی باوەڕدار ئازاد دەکات، ئەگەر ھاتوو کۆیلەی دەست نەکەوت ئازادی بکات، یان دەسەڵاتی نەبوو کۆیلە بکڕێت، ئەوا دەبێت دوو مانگ لەسەریەک بەبێ نێوان کەوتن بەڕۆژوو بێت، بۆ ئەوەی خوای گەورە تەوبەی لێ وەرگرێت لەسەر ئەو کارەی کە کردویەتی، وە خوای گەورە زانایە بە کاروکردەوە ونیەتی بەندەکانی، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە شەریعەت ویاسا وبەڕێوەبردنی کارەکانیدا

وَمَن يَقْتُلْ مُؤْمِنًۭا مُّتَعَمِّدًۭا فَجَزَآؤُهُۥ جَهَنَّمُ خَـٰلِدًۭا فِيهَا وَغَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُۥ وَأَعَدَّ لَهُۥ عَذَابًا عَظِيمًۭا ﴿٩٣﴾

وە ئەگەر ھەرکەسێک باوەڕدارێک بە دەست ئەنقەست وبەناھەق بکوژێت، ئەوا سزا وتۆڵەکەی دۆزەخی ھەتاھەتاییە، ئەگەر ھاتوو ئەو کوشتنە بە حەڵاڵ بزانێت یان تەوبەی لێ نەکات، وە خوای گەورەش توڕە دەبێت لێی ونەفرینی لێ دەکات ولە ڕەحمی خۆی دەری دەکات، وە سزایەکی زۆر گەورەی بۆ ئامادە کراوە، لە تۆڵەی ئەو گوناھە گەورەی ئەنجامی داوە. لاپەڕە ١٨ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا ضَرَبْتُمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَتَبَيَّنُوا۟ وَلَا تَقُولُوا۟ لِمَنْ أَلْقَىٰٓ إِلَيْكُمُ ٱلسَّلَـٰمَ لَسْتَ مُؤْمِنًۭا تَبْتَغُونَ عَرَضَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا فَعِندَ ٱللَّهِ مَغَانِمُ كَثِيرَةٌۭ ۚ كَذَٰلِكَ كُنتُم مِّن قَبْلُ فَمَنَّ ٱللَّهُ عَلَيْكُمْ فَتَبَيَّنُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًۭا ﴿٩٤﴾

ه ه تعملون خبيرا ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون ئەگەر ھاتوو چوونە دەرەوە بۆ جیھاد وتێکۆشان، ئەوا بەباشی بکۆڵنەوە لەو خەڵکەی کە دەجەنگن لەگەڵیاندا، وە بەو کەسە مەڵێن کاتێک ئەوە ئاشکرا دەکات کە بەڵگە بێت لەسەر موسڵمان بوونی تۆ باوەڕدار نیت، وە پێی مەڵێن ئەوەی کە وای کردووە کە موسڵمان بوونی خۆت ئاشکرا بکەیت ترستە لە ڕژانی خوێن وبردنی ماڵوسامانەکەت،ئەو کاتە بیکوژن تەنھا لەپێناو بەدەستھێنانی ھەندێک کەلوپەلی بێ نرخی دونیایی وەک غەنیمەت ودەستکەوتەکانی جەنگ، ئەوە بزانن خوای گەورە دەستکەوتی گەورەتری لایە، کە باشتر وچاکترە لەو دەستکەوتانەی کە ئێوە بەتەمانی، ئەوە بزانن ئێوەش کاتی خۆی بەو شێوەیە بوون کە باوەڕی خۆتان دەشاردەوە لە ھۆز وتیرەکەی خۆتان، بەڵام خوای گەورە بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام منەتی کرد بەسەرتاندا وخوێنتانی پاراست لەڕشتن جا بۆیە پەلە مەکەن باش لەو کارە بکۆڵنەوە کە ئەنجامی دەدەن، خوای گەورە ھیچ شتێکی لا شاراوە نیە لەکاروکردەوەتان ھەرچەند ووردیش بێت، وە پاداشتان لەسەر ھەموویشی دەداتەوە

لَّا يَسْتَوِى ٱلْقَـٰعِدُونَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ غَيْرُ أُو۟لِى ٱلضَّرَرِ وَٱلْمُجَـٰهِدُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ ۚ فَضَّلَ ٱللَّهُ ٱلْمُجَـٰهِدِينَ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ عَلَى ٱلْقَـٰعِدِينَ دَرَجَةًۭ ۚ وَكُلًّۭا وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلْحُسْنَىٰ ۚ وَفَضَّلَ ٱللَّهُ ٱلْمُجَـٰهِدِينَ عَلَى ٱلْقَـٰعِدِينَ أَجْرًا عَظِيمًۭا ﴿٩٥﴾

ى أجرا عظيما ئەو باوەڕدارانەی دانیشتوون وجیھاد وتێکۆشان ناکەن جگە ئەوانەیان نەبێت کە بیانوی شەرعیان ھەیە وەک نەخۆش ونابیناکان، یەکسان نین لەگەڵ ئەو باوەڕدارانەی کە لە ڕێگای خوا جیھاد وتیکۆشان دەکەن بەماڵ وسامان وگیانیان، ئەو باوەڕدارانەی کە بە ماڵ وسامان وگیانیان لەڕێگای خوا جیھاد دەکەن وتێدەکۆشن خوای گەورە بە پلەیەک فەزڵی داون بەسەر ئەوانەی دانیشتون وجیھاد وتێکۆشان ناکەن، ئەوانەی کە جیھاد دەکەن ولەڕێگای خوا تێدەکۆشن لەگەڵ ئەوانەش کە لەبەر بیانویەکی شەرعی ناتوانن جیھاد وتێکۆشان بکەن خوا بەڵێنی پاداشتی بەرز وبەنرخ وچاکی داوە بەھەردوولایان، وە خوای گەورە لەلایەن خۆیەوە بە پاداشتێکی گەورە ومەزن فەزڵی موجاھیدین وتێکۆشەرانی داوە بەسەر کەسانی دانیشتوودا

دَرَجَـٰتٍۢ مِّنْهُ وَمَغْفِرَةًۭ وَرَحْمَةًۭ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًا ﴿٩٦﴾

ئەم پاداشتە گەورەیە چەندین پلەیە ھەندێکیان بەسەر ھەندێکی تریانەوەن، لەگەڵ لێخۆش بوون لە گوناھەکانیان ومیھرەبانی خۆی بۆیان، وە خوا ھەمیشە لێبوردەی میھرەبانە بەرامبەر بەندەکانی

إِنَّ ٱلَّذِينَ تَوَفَّىٰهُمُ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ ظَالِمِىٓ أَنفُسِهِمْ قَالُوا۟ فِيمَ كُنتُمْ ۖ قَالُوا۟ كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ قَالُوٓا۟ أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ ٱللَّهِ وَٰسِعَةًۭ فَتُهَاجِرُوا۟ فِيهَا ۚ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ مَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَسَآءَتْ مَصِيرًا ﴿٩٧﴾

ى بێگومان ئەوانەی کە فریشتەکان گیانیان کێشان لەکاتێکدا ئەوان زوڵم وستەمیان لەخۆیان کرد بە وازھێنان لەکۆچکردن لە نیشتمانی بێباوەڕانەوە بۆ نیشتمانی باوەڕداران، ئەو فریشتانە لەکاتی گیان کێشانیاندا بەسەرە زەنشتی کردنەوە پێیان ووتن: باشە ئێوە لەکوێ بوون؟ لەبەرچی کۆچتان نەکرد بۆلای باوەڕداران؟ جیاوازی ئێوە چی بوو لەگەڵ بت پەرستەکان؟ ئەوانیش بەبیانوھێنانەوە لەوەڵامیاندا دەڵێن: ئێمە لا واز وبێدەسەڵات بووین کەھیچ ھێز ودەرەتانێکمان نەبوو کە بۆ ھیچ لایەک کۆچ بکەین وبەرگری پێ لەخۆمان بکەین، جارێکی تر فریشتەکان بە سەرزەنشتی کردنەوە پێیان دەڵێنەوە: ئایا ووڵات وزەوی خوای گەورە فراوان نەبوو کە کۆچی بۆ بکەن تاوەکو دڵنیابن لە ئاین وگیانی خۆتان وزەلیل وسەرشۆڕتان نەکەن، جێگا وڕێگای ئەوانەی کۆچیان نەکرد ئاگری دۆزەخە، کە خراپترین چارەنووسە بۆیان

إِلَّا ٱلْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ ٱلرِّجَالِ وَٱلنِّسَآءِ وَٱلْوِلْدَٰنِ لَا يَسْتَطِيعُونَ حِيلَةًۭ وَلَا يَهْتَدُونَ سَبِيلًۭا ﴿٩٨﴾

ئەو پیاو وژن ومناڵانە نەبێت کە خاوەن بیانوی شەرعی بوون کە ھیچ ھێزێکیان نەبوو کە بتوانن بەرگری پێ لەخۆ بکەن لە بەرامبەر زوڵم وستەمی ستەمکاران، وە شارەزای ھیچ ڕێگایەکیش نین کە خۆیان پێ ڕزگار بکەن لە ستەمی ئەوان، ئەوانە ئومێد ھەیە کە خوای گەورە بە میھرەبانی ولوتفی لێیان ببورێت، وە خوای گەورە لە بەندەکانی خۆش دەبێت، وە چاوپۆشی دەکات لەوانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆلای. لاپەڕە ١٩ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَأُو۟لَـٰٓئِكَ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَعْفُوَ عَنْهُمْ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَفُوًّا غَفُورًۭا ﴿٩٩﴾

ئەو پیاو وژن ومناڵانە نەبێت کە خاوەن بیانوی شەرعی بوون کە ھیچ ھێزێکیان نەبوو کە بتوانن بەرگری پێ لەخۆ بکەن لە بەارمبەر زوڵم وستەمی ستەمکاران، وە شارەزای ھیچ ڕێگایەکیش نین کە خۆیان پێ ڕزگار بکەن لە ستەمی ئەوان، ئەوانە ئومێد ھەیە کە خوای گەورە بە میھرەبانی ولوتفی لێیان ببورێت، وە خوای گەورە لە بەندەکانی خۆش دەبێت، وە چاوپۆشی دەکات لەوانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆلای

۞ وَمَن يُهَاجِرْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ يَجِدْ فِى ٱلْأَرْضِ مُرَٰغَمًۭا كَثِيرًۭا وَسَعَةًۭ ۚ وَمَن يَخْرُجْ مِنۢ بَيْتِهِۦ مُهَاجِرًا إِلَى ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ثُمَّ يُدْرِكْهُ ٱلْمَوْتُ فَقَدْ وَقَعَ أَجْرُهُۥ عَلَى ٱللَّهِ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا ﴿١٠٠﴾

ه ھەرکەسێک لەبەر ڕەزامەندی خوا کۆچ بکات لە نیشتمانی بێباوەڕانەوە بۆ نیشتمانی ئیسلام وموسڵمانان، ئەوا لەو وڵاتەی بۆی دەچێت گەلێک جێگا وشوێنی باشی حەوانە وڕزق وڕۆزی فراوان وسەربەرزی بۆ دەبێت ودەکەوێتە حەوانەوە، وە ھەرکەسێک لەماڵی خۆی دەرچێ وکۆچ بکات بۆلای خوا وپێغەمبەرەکەی، وە پاشان پێش ئەوەی بگاتە ئەو جێگایەی بۆی دەچێ وکۆچی بۆ دەکات، مردن یەخەی گرت ووەفاتی کرد، ئەوا بێگومان پاداشتی لای خوای گەورە بۆ جێگیر بووە، وە لەبەر ئەوەی نەگەیشتووەتە جێگای کۆچەکەی ھیچ زیانێکی پێ ناگات، وە خوای گەورە لێبوردەی ئەو بەندانەیەتی کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆلای، وە میھرەبانە بەرامبەریشیان

وَإِذَا ضَرَبْتُمْ فِى ٱلْأَرْضِ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَقْصُرُوا۟ مِنَ ٱلصَّلَوٰةِ إِنْ خِفْتُمْ أَن يَفْتِنَكُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱلْكَـٰفِرِينَ كَانُوا۟ لَكُمْ عَدُوًّۭا مُّبِينًۭا ﴿١٠١﴾

وە ئەگەر سەفەرتان کرد بەسەر زەویدا ئەوا هیچ گوناهبار نابن ئەگەر نوێژە چوار ڕکاتەکان کورت بکەنەوە -قەسریان بکەن- بۆ دوو ڕکات ئەگەر ترسان لەوەى تووشی ناڕەحەتیەک بن لەلایەن کافرەکان، بەڕاستی دوژمنایەتی کافرەکان بۆ ئێوە دوژمنایەتییەکی ئاشکرا وڕوونە وهەروەها لە سەحیحی سونەتدا هاتووە کە کورتکردنەوەى نوێژ لەکاتی سەفەردا ڕێگەپێدراوە ئەگەرچیش ترس نەبێت

وَإِذَا كُنتَ فِيهِمْ فَأَقَمْتَ لَهُمُ ٱلصَّلَوٰةَ فَلْتَقُمْ طَآئِفَةٌۭ مِّنْهُم مَّعَكَ وَلْيَأْخُذُوٓا۟ أَسْلِحَتَهُمْ فَإِذَا سَجَدُوا۟ فَلْيَكُونُوا۟ مِن وَرَآئِكُمْ وَلْتَأْتِ طَآئِفَةٌ أُخْرَىٰ لَمْ يُصَلُّوا۟ فَلْيُصَلُّوا۟ مَعَكَ وَلْيَأْخُذُوا۟ حِذْرَهُمْ وَأَسْلِحَتَهُمْ ۗ وَدَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْ تَغْفُلُونَ عَنْ أَسْلِحَتِكُمْ وَأَمْتِعَتِكُمْ فَيَمِيلُونَ عَلَيْكُم مَّيْلَةًۭ وَٰحِدَةًۭ ۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِن كَانَ بِكُمْ أَذًۭى مِّن مَّطَرٍ أَوْ كُنتُم مَّرْضَىٰٓ أَن تَضَعُوٓا۟ أَسْلِحَتَكُمْ ۖ وَخُذُوا۟ حِذْرَكُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ أَعَدَّ لِلْكَـٰفِرِينَ عَذَابًۭا مُّهِينًۭا ﴿١٠٢﴾

ى ئەی پێغەمبەر ئەگەر ھاتوو لەناو سوپادا بوویت لەکاتی جەنگ کردندا، وە وویستت کە نوێژ بۆ موسڵمانان بکەیت، ئەوا سوپاکە بکە بەدوو دەستەوە، دەستەیەکیان لەگەڵ خۆتدا ھەڵدەسن نوێژەکەیان دەکەن، وە چەکەکانیان با بەخۆیان بێت، وە دەستەکەی تریان لە پاسەوانی ئەواندا بن، جا ئەگەر دەستەی یەکەم ڕکاتی یەکەمیان کرد لەگەڵ پێش نوێژەکەیاندا ئەوا نوێژەکە بۆ خۆیان تەواو دەکەن، جا ئەگەر نوێژەکەیان تەواو کرد دەڕۆن لەپشتی ئێوەوە ڕووبەڕووی دوژمن دەوەستن بۆ پاسەوانی ئێوە، جا پاشان ئەو دەستەیەی کە پێشتر لە پاسەوانیتاندا بوون ونوێژیان نەکردبوو دێن ڕکاتێک لەگەڵ پێش نوێژەکەدا دەکەن، جا کاتێک پێش نوێژەکەیان سەلامی دایەوە، ئەوا ھەڵدەسنەوە بۆ تەواو کردنی نوێژەکەیان، با ئەوان زۆر ئاگاداری دوژمنەکەیان بن وچەکەکانیان ھەڵبگرن، چونکە بێباوەڕان ئەواتەخوازی ئەوەن کە کاتێک ئێوە کە نوێژ دەکەن بێ ئاگابن لە چەک وکەلوپەلەکانتان بۆ ئەوەی بەیەکجار بدەن بەسەرتان وغافڵ گیرتان بکەن، وە ئەگەر بەھۆی باران بارینەوە تووشی ناڕەحەتی بوون یانەخۆش کەوتن ئەوا ھیچ گوناھێکتان ناگات لەو کاتەدا چەکەکانتان دانێن، بەپێی توانای خۆتان ئاگاداری دوژمن بن وھۆشیار بن لێیان، بێگومان خوای گەورە ئاگرێکی ڕسواکەری بۆ بێباوەڕان ئامادە کردووە

فَإِذَا قَضَيْتُمُ ٱلصَّلَوٰةَ فَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ قِيَـٰمًۭا وَقُعُودًۭا وَعَلَىٰ جُنُوبِكُمْ ۚ فَإِذَا ٱطْمَأْنَنتُمْ فَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ ۚ إِنَّ ٱلصَّلَوٰةَ كَانَتْ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ كِتَـٰبًۭا مَّوْقُوتًۭا ﴿١٠٣﴾

ئەی باوەڕداران ئەگەر لەنوێژ بوونەوە ئەوا یادی خوا بکەن بە سبحان اللە والحمد للە واللە أکبر کردن، لە ھەموو بارێکتاندا بەپێوە بوون یان بە دانیشتنەوە بوون یان لەسەر تەنیشتان بوون، جا کاتێک کە ترستان نەما نوێژەکانتان بە تەواوی ئەرکان وواجبات وسوننەتەکانیەوە ھەروەک فەرمانتان پێکراوە ئەنجام بدەن، چونکە بێگومان نوێژ لەسەر باوەڕداران فەرزێکی دیاریکراوە، کە دروست نیە لەبەر بیانویەکی شەرعی نەبێت لەکاتی دیاری کراوی خۆی دوابخرێت، ئەمە ئەگەر نیشتەجێ بوون، بەڵام ئەگەر ھاتوو لاپەڕە ٢٠ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر لەسەفەر وگەشتدا بوون ئەوا دروسته بۆتان نوێژەکانتان کورت وکۆ بکەنەوە

وَلَا تَهِنُوا۟ فِى ٱبْتِغَآءِ ٱلْقَوْمِ ۖ إِن تَكُونُوا۟ تَأْلَمُونَ فَإِنَّهُمْ يَأْلَمُونَ كَمَا تَأْلَمُونَ ۖ وَتَرْجُونَ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا يَرْجُونَ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا ﴿١٠٤﴾

ئەی باوەڕداران لەڕاونان وبەدواداچوونی دوژمنی بێباوەڕتان سست وکەمتەرخەم مەبن، ھەروەک چۆن ئێوە ئازارتان پێ دەگات لەکاتی ناڕەحەتی کوشتن وبریندار بوون بەھەمان شێوە ئەوانیش وەک ئێوە ئازاریان پێ دەگات، وە ئێوە تووشی چی بوون ئەوانیش تووشی دەبن، نەکەن وە نەھێڵن ئەوان لەئێوە ئارامگرتر بن، چونکە ئێوە ئومێدی پاداشت وسەرکەوتن وپشتگیری لەخوا دەکەن، وە خوای گەورە زۆر زانایە بە حاڵ وگوزەرانی بەندەکانی، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لەبەڕێوەبردن ویاسا و شەریعەتەکەیدا

إِنَّآ أَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلْكِتَـٰبَ بِٱلْحَقِّ لِتَحْكُمَ بَيْنَ ٱلنَّاسِ بِمَآ أَرَىٰكَ ٱللَّهُ ۚ وَلَا تَكُن لِّلْخَآئِنِينَ خَصِيمًۭا ﴿١٠٥﴾

ئەی پێغەمبەر ئێمە قورئانمان بۆ سەر تۆ دابەزاند، کە بێگومان ھەر ھەمووی ڕاست وھەقە، تاوەکو بەو قورئانە حوکمیان بکەیت ولەکاتی ناکۆکیەکانیاندا بەوەی خوا شارەزای کردویت وئیلھامی کردووە بۆت لەیەکیان جودا بکەیتەوە، نەک بە ھەواو وئارەزووی خۆت، وە ھەرگیز لایەنگر وپشتیوانی ناپاکان مەبە وبەرگریان لێ نەکەیت

وَٱسْتَغْفِرِ ٱللَّهَ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا ﴿١٠٦﴾

داوای لێخۆشبوون وچاوپۆشی بکە لەخوای گەورە، بێگومان خوای گەورە لێبووردەیە لەو بەندەیەی کە تەوبە دەکات ودەگەڕێتوە بۆلای، وە زۆریش میھرەبانە بۆی

وَلَا تُجَـٰدِلْ عَنِ ٱلَّذِينَ يَخْتَانُونَ أَنفُسَهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ مَن كَانَ خَوَّانًا أَثِيمًۭا ﴿١٠٧﴾

بەرگری مەکە لەھیچ کەسێک کە ناپاکی -خیانەت- دەکات وڕۆدەچێت لە شاردنەوەی ناپاکیەکەیدا، وە خوای گەورە ئەو ناپاکە تاوانبارە درۆزنانەی خۆش ناوێت

يَسْتَخْفُونَ مِنَ ٱلنَّاسِ وَلَا يَسْتَخْفُونَ مِنَ ٱللَّهِ وَهُوَ مَعَهُمْ إِذْ يُبَيِّتُونَ مَا لَا يَرْضَىٰ مِنَ ٱلْقَوْلِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطًا ﴿١٠٨﴾

يعملون محيطا ئەوانە لەکاتی تاوان وگوناھکردندا خۆیان لەچاوی خەڵکی دەشارنەوە ودەترسن لێیان وشەرمیان لێدەکەن، بەڵام شەرم لەخوا ناکەن کە ھەمیشە لەگەڵیانە وئاگاداریانە بەتایبەتی ئەو کاتەی ئەوان بەشەودا قسەیەکیان دەکرد کە ھەرگیز خوای گەورە پێی ڕازی نیە، وەک بەرگری کردن لە گوناھباران وتۆمەتبار کردنی کەسانی بێ تاوان، وە ھەر کارێک ئەوان ئەنجامی بدەن بەئاشکرا وبەنھێنی خوای گەورە لێی بەئاگایە، وە ھیچ شتێکی لێ شاراوە نیە، وە تۆڵەی ھەموو کار وکردەوەیەکی خراپیان لێ دەکاتەوە

هَـٰٓأَنتُمْ هَـٰٓؤُلَآءِ جَـٰدَلْتُمْ عَنْهُمْ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا فَمَن يُجَـٰدِلُ ٱللَّهَ عَنْهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ أَم مَّن يَكُونُ عَلَيْهِمْ وَكِيلًۭا ﴿١٠٩﴾

ھا ئەی ئەوانەی کە زۆر مەبەستان کاری ئەوانەیە کە تاوان ئەنجام دەدەن، پشتیوانیتان کردن لێیان لە ژیانی دونیادا تاوەکو بێ گوناھیان بسەلمێنن وسزاکەیان لەسەر ھەڵبگرن، جا کێ ھەیە لەڕۆژی دواییدا بەرگری لەوانە بکات لەکاتێکدا خوای گەورە ئاگادارە بە ھەقیقەت وڕاستی ئەوان؟! وە کێ ھەیە پشتیوانیان بێت لەو ڕۆژەدا، بێگومان ھیچ کەسێک ناتوانێت

وَمَن يَعْمَلْ سُوٓءًا أَوْ يَظْلِمْ نَفْسَهُۥ ثُمَّ يَسْتَغْفِرِ ٱللَّهَ يَجِدِ ٱللَّهَ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا ﴿١١٠﴾

ھەرکەسێک کارێکی خراپ ونالەبار بکات، وە یان بە گوناھکردن ستەم لەخۆی بکات، وە پاشان داوای لێخۆشبوون لەخوای گەورە بکات ودان بنێت بە گوناھەکەیدا، وەپەشیمانی دەربڕێت وواز لێ بھێنێت، ئەوا ھەمیشە خوای گەورە دەبینێت کە زۆر لێبووردە ومیھرەبانە، لێبوردەی گوناھەکانیەتی وە میھرەبانە وچاوپۆشی لێدەکات. لاپەڕە ٢١ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَمَن يَكْسِبْ إِثْمًۭا فَإِنَّمَا يَكْسِبُهُۥ عَلَىٰ نَفْسِهِۦ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًۭا ﴿١١١﴾

وە ھەر کەسێک گوناھێکی بچوک یان گەورە ئەنجام بدات ئەوا بێگومان ئۆباڵ وسزاکەی تەنھا بۆ خۆی دەبێت، وە ھیچ کەسێکی تری پێ گوناھبار نابێت، وە خوای گەورە زۆر زانایە بە کاروکردەوەی بەندەکانی، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە بەڕێوەبردن ویاسا وشەریعەتەکەیدا

وَمَن يَكْسِبْ خَطِيٓـَٔةً أَوْ إِثْمًۭا ثُمَّ يَرْمِ بِهِۦ بَرِيٓـًۭٔا فَقَدِ ٱحْتَمَلَ بُهْتَـٰنًۭا وَإِثْمًۭا مُّبِينًۭا ﴿١١٢﴾

وە ھەرکەسێک بەھەڵە یان بەدەست ئەنقەست تاوانێک بکات، پاشان کەسێکی بێ تاوان تۆمەتبار بکات پێی، بێگومان ئەو کەسە بەو کارەی کۆڵێک درۆی گەورە و وتاوانی ئاشکرای لەکۆڵی خۆی ناوە

وَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكَ وَرَحْمَتُهُۥ لَهَمَّت طَّآئِفَةٌۭ مِّنْهُمْ أَن يُضِلُّوكَ وَمَا يُضِلُّونَ إِلَّآ أَنفُسَهُمْ ۖ وَمَا يَضُرُّونَكَ مِن شَىْءٍۢ ۚ وَأَنزَلَ ٱللَّهُ عَلَيْكَ ٱلْكِتَـٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَعَلَّمَكَ مَا لَمْ تَكُن تَعْلَمُ ۚ وَكَانَ فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكَ عَظِيمًۭا ﴿١١٣﴾

ه جا ئەی پێغەمبەری خوا ئەگەر بەفەزڵ ومیھرەبانی خوا نەبوایە وئەو نەیپاراستیتایە لەوانەی کە ناپاکی بەرامبەر بەخۆیان دەکەن ئەوا سەریان لێ دەشێواندی وگومڕایان دەکردیت لەسەر ھەق، بەوەی کە بەناھەق ونادادی دادوەری وحوکمت دەکرد، جا ئەوانە لەڕاستیدا تەنھا خۆیان گومڕا دەکەن، چونکە سەرەنجامی ئەو خراپە وھەوڵی گومڕاکردنە ھەر بۆ خۆیانە، وە خوای گەورە قورئان وسوننەتی بۆت دابەزاندووە، وە فێری ڕێنمونی وھیدایەت ونور وڕوناکی کردیت کە پێشتر ھیچت لێ نەدەزانی، وە فەزڵی خوای گەورە بەسەرتەوە زۆر گەورەیە بە پێغەمبەرایەتی وپاراستنت لە ناحەزان

۞ لَّا خَيْرَ فِى كَثِيرٍۢ مِّن نَّجْوَىٰهُمْ إِلَّا مَنْ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ أَوْ مَعْرُوفٍ أَوْ إِصْلَـٰحٍۭ بَيْنَ ٱلنَّاسِ ۚ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ ٱبْتِغَآءَ مَرْضَاتِ ٱللَّهِ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًۭا ﴿١١٤﴾

زۆربەی چپە وئەو قسانەی زۆرێک لەخەڵکی بەنھێنی دەیکەن ھیچ خێر وسودێکی تێدا نیە، مەگەر چپە وقسەیەک کە فەرمان بە خێرکردن وچاکەیەک بکات کە شەریعەتی ئیسلام فەرمانی پێکردبێت وعەقڵ وژیریش پشتگیری بکات، یان چپەیەک کە مەبەست لێی ئاشتەوای نێوان کەسە ناکۆکەکان بێت، جا ھەر کەسێک لەپێناو ڕەزامەندی خوای گەورە ئەو کارە بکات ئەوا ئێمە پاداشتی گەورەی دەدەینەوە

وَمَن يُشَاقِقِ ٱلرَّسُولَ مِنۢ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ ٱلْهُدَىٰ وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ ٱلْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِۦ مَا تَوَلَّىٰ وَنُصْلِهِۦ جَهَنَّمَ ۖ وَسَآءَتْ مَصِيرًا ﴿١١٥﴾

ھەرکەسێک پاش ئەوەی ڕێگای ھەق وڕاستی بۆ ڕوون بویەوە دژایەتی پێغەمبەری خوا وئەو شەریعەتە بکات کە ھێناویەتی، وە شوێن ڕێگا وڕێبازی غەیری باوەڕداران بکەوێت، ئیتر ئێمە وازی لێ دەھێنین بۆ خۆی وئەو ڕێبازەی کە ھەڵیبژاردووە، وە ھیچ کاتێک سەرکەوتووی ناکەین وڕێگای ھەق وڕاستی پێنیشان نادەین لەبەر ئەوەی بە ئەنقەست پشتی لە بەرنامەکەی خوا کردووە، وە لە پاشەڕۆژیشدا دەیخەینە ناو ئاگری دۆزەخەوە کە ئاھو دادی بێت بەدەست گەرماکەیەوە، ئای چەند جێگایەکی خراپە بۆ ئەو کەسانەی تێی دەچن

إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِۦ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَآءُ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِٱللَّهِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَـٰلًۢا بَعِيدًا ﴿١١٦﴾

بێگومان خوای گەورە لەو کەسە خۆش نابێت کە ھاوەڵی بۆ پەیدا دەکات، بەڵکو کەسی ھاوەڵ پەیداکەر بە ھەمیشەیی لەئاگری دۆزەخدا دەمێنێتەوە، وە جگە لە ھاوەڵ بڕیاردان خوای گەورە لە ھەموو گوناھێکی تر خۆش دەبێت بۆ ھەر کەسێک کە بەڕەحم ومیھرەبانی وفەزڵی خۆی بیەوێت، جا ھەرکەسێک لەگەڵ خوای گەورەدا کەسێکی تر بکاتە ھاوەڵی ئەو ئەوە بێگومان گومڕا بووە وھەق وڕاستی وون کردووە، وە زۆر زۆریش لێی دوور کەوتوەتەوە، چونکە ئەو خالق ومەخلوقی ھێناوەتە یەک ئاست ویەکسانی کردوون. لاپەڕە ٢٢ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

إِن يَدْعُونَ مِن دُونِهِۦٓ إِلَّآ إِنَـٰثًۭا وَإِن يَدْعُونَ إِلَّا شَيْطَـٰنًۭا مَّرِيدًۭا ﴿١١٧﴾

ئەو ھاوەڵ بڕیاردەرانە لەگەڵ خوا ھانا وھاوار بۆ بتانێک دەبەن ودەیانپەرستن کە بۆ خۆیان ناوی مێینەیان لێناون وەک بتەکانی لا ت وعوزا، کە نە سوودیان ھەیە ونه زیانیش بەکەس دەگەیەنن، لەڕاستیدا ئەوانە تەنھا شەیتان دەپەرستن کە لە فەرمان وگوێڕایەڵی خوای گەورە دەرچوو کە ھیچ خێرێکی لێ چاوەڕوان ناکرێت، چونکە ئەو فەرمانی پێکردن کە بەندایەتی بۆ ئەو بتانە بکەن وبیانپەرستن

لَّعَنَهُ ٱللَّهُ ۘ وَقَالَ لَأَتَّخِذَنَّ مِنْ عِبَادِكَ نَصِيبًۭا مَّفْرُوضًۭا ﴿١١٨﴾

ھەر بۆیە خوای گەورە شەیتانی لەڕەحم ومیھرەبانی خۆی دەکرد، جا سەرەنجام شەیتان سویندی بە پەروەردگاری خوارد وووتی: شەرت بێت لە بەندەکانی تۆ بەشێکی داریکراویان بۆ خۆم دابڕم وبیانبەم بۆ دۆزەخ ولە ھەق وڕاستی لایاندەم وگومڕایان بکەم

وَلَأُضِلَّنَّهُمْ وَلَأُمَنِّيَنَّهُمْ وَلَـَٔامُرَنَّهُمْ فَلَيُبَتِّكُنَّ ءَاذَانَ ٱلْأَنْعَـٰمِ وَلَـَٔامُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ ٱللَّهِ ۚ وَمَن يَتَّخِذِ ٱلشَّيْطَـٰنَ وَلِيًّۭا مِّن دُونِ ٱللَّهِ فَقَدْ خَسِرَ خُسْرَانًۭا مُّبِينًۭا ﴿١١٩﴾

وە شەیتان ووتیشی: دەبێت لەڕاستە ڕێگاکەی تۆ لایاندەم وھەڵیاندێرم، وە پەیمان وبەڵێنی درۆیان پێ ئەدەم تاوەکو ئەو گومڕاییەی لەسەرینی بۆیان بڕازێنمەوە، وە فەرمانیان پێبکەم کە گوێی ئاژەڵ ومەڕ وماڵاتیان ببڕن وبیکەنە نیشانەی حەرام بونیان لەکاتێکدا خوای گەورە حەڵاڵی کردووە بۆیان، وە فەرمانیان پێبکەم کە دروستکراوەکانی خوا وفیترەتی پاکیان بگۆڕن، جا ھەرکەسێک جگە لەخوا شەیتان بکات بە پشتیوان وپشتگیر ودۆستی خۆی وگوێڕایەڵی بکات ئەوە بێگومان بەو دۆستایەتیەی شەیتانی نەفرین لێکراو زەرەر وزیانێکی ئاشکرای کردووە

يَعِدُهُمْ وَيُمَنِّيهِمْ ۖ وَمَا يَعِدُهُمُ ٱلشَّيْطَـٰنُ إِلَّا غُرُورًا ﴿١٢٠﴾

شەیتان بەڵێنی درۆیان پێ دەدات، وە بە ئاوات وئارەزووی ناڕاست وباتڵ دڵخۆشیان دەکات، لەڕاستیدا پەیمان بەڵێنانەکانی شەیتان ھەمووی بەڵێنی درۆن ودوورن لەڕاستیەوە

أُو۟لَـٰٓئِكَ مَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ وَلَا يَجِدُونَ عَنْهَا مَحِيصًۭا ﴿١٢١﴾

ئەوانەی شوێن ھەنگاوەکانی شەیتان وئەو بەڵێنانە بکەوێت کە بەسەریاندا دەیخوێنێتەوە جێگا وشوێنیان ئاگری دۆزەخە، کە ھیچ پەناگایەکی تریان دەست ناکەوێت کە ھانای بۆ ببەن وفریایان بکەوێت. ق

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّـٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۖ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقًّۭا ۚ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ ٱللَّهِ قِيلًۭا ﴿١٢٢﴾

ئەوانەی باوەڕیان بەخوای گەورە ھێناو کاروکردەوەی باشیان ئەنجامدا لەپێناو نزیک بوونەوە لێی، ئێمە دەیانخەینە بەھەشتانێک کە ڕووبارەکان بەژێر کۆشک وتەلارەکانیاندا گوزەر دەکەن، وە بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، ئەمەش بەڵێنی خوای گەورەیە، بەڵێنی خوای گەورەش ھەر ھەمووی ڕاست وھەقە، وبەھیچ شێوەیەک بەڵێنەکانی ناشکێنێت، بێگومان ھیچ کەسێکیش ھێندەی خوای گەورە ڕاستگۆ نیە لەگەڵ پەیمان وبەڵێنەکانیدا. ي

لَّيْسَ بِأَمَانِيِّكُمْ وَلَآ أَمَانِىِّ أَهْلِ ٱلْكِتَـٰبِ ۗ مَن يَعْمَلْ سُوٓءًۭا يُجْزَ بِهِۦ وَلَا يَجِدْ لَهُۥ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيًّۭا وَلَا نَصِيرًۭا ﴿١٢٣﴾

ڕزگار بوون وسەرکەوتن نە بە خۆزگە وئاوات خواستنی ئێوەیە نە بە خۆزگە وئاوات خواستنی خاوەن نامەکانە (جولەکە وگاورەکانە) بەڵکو ڕزگار بوون وسەرفرازبوون پەیوەستە بەکاروکردەوەوە، جا ھەرکەسێک لە ئێوە کاروکردەوەی خراپی ئەنجامدابێت ئەوا لەڕۆژی دواییدا سزا وتۆڵەی لێ دەسەنرێتەوە، وە جگە لەخوای گەورەش ھیچ پشتیوان وکۆمەکێک بەدی ناکات کە سودێکی پێ بگەیەنێت، وە ھیچ کەسێکییش بەدی ناکات سەریبخات وزەرەروزیانی لێ دوور بخاتەوە. لاپەڕە ٢٣ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَمَن يَعْمَلْ مِنَ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ مِن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌۭ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ يَدْخُلُونَ ٱلْجَنَّةَ وَلَا يُظْلَمُونَ نَقِيرًۭا ﴿١٢٤﴾

ھەرکەسێک کاروکردەوەی چاک بکات ڕەگەزی نێر بێت یان مێ، وە بەڕاستی باوەڕیشی ھەبێت بەخوای گەورە وباڵادەست، ئەوانەی باوەڕ وکاروکردەوەیان پێکەوە کۆکردوەتەوە دەچنە بەھەشتەوە، وە ھیچ شتێکیش لە پاداشتی کردەوەکانیان کەم ناکەنەوە، وە بە ئەندازەی ئەو تاڵە دەزولەیەی بەسەر ناوکە خورماوەیە ستەمیان لی ناکرێت

وَمَنْ أَحْسَنُ دِينًۭا مِّمَّنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُۥ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌۭ وَٱتَّبَعَ مِلَّةَ إِبْرَٰهِيمَ حَنِيفًۭا ۗ وَٱتَّخَذَ ٱللَّهُ إِبْرَٰهِيمَ خَلِيلًۭا ﴿١٢٥﴾

ھیچ کەسێک بە ئەندازەی ئەو کەسە باوەری باش وخاس نیە کە بەناوەڕۆک وبەڕواڵەتیش خۆی داوەتە دەست خوای گەورە ونیەت ومەبەستی بۆ ئەو یەکلایی کردوەتەوە، کاروکردەوەکانی بەشوێنکەوتنی شەریعەتی ئیسلام باش کردووە، وە شوێن ئاینی ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) کەوتووە کە بنەمای ئاینی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)ە، وە لە ھاوەڵ بڕیاردان وبێباوەڕی خۆی ھەڵوێراوە بۆ یەکخواپەرستی وباوەڕ، خوای گەورە ئیبراھیمی پێغەمبەری خۆی لەناو دروستکراوەکانیدا بەخۆشەویستی تەواو ھەڵبژاردووە

وَلِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍۢ مُّحِيطًۭا ﴿١٢٦﴾

ئەوەی لە زەوی وئاسمانەکاندا ھەیە ھەر ھەمووی موڵکی خوای گەورەیە، وە ئەو زانا وئاگادارە بەھەموو دروستکراوەکانی ودەسەڵاتی بەڕێوەبردنی تەواوی ھەیە بەسەریاندا

وَيَسْتَفْتُونَكَ فِى ٱلنِّسَآءِ ۖ قُلِ ٱللَّهُ يُفْتِيكُمْ فِيهِنَّ وَمَا يُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فِى ٱلْكِتَـٰبِ فِى يَتَـٰمَى ٱلنِّسَآءِ ٱلَّـٰتِى لَا تُؤْتُونَهُنَّ مَا كُتِبَ لَهُنَّ وَتَرْغَبُونَ أَن تَنكِحُوهُنَّ وَٱلْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ ٱلْوِلْدَٰنِ وَأَن تَقُومُوا۟ لِلْيَتَـٰمَىٰ بِٱلْقِسْطِ ۚ وَمَا تَفْعَلُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِهِۦ عَلِيمًۭا ﴿١٢٧﴾

ى ئەی پێغەمبەر لەبارەی ئافرەتانەوە پرسیارت لێدەکەن، لەبارەی ماف وئەرکەکانیانەوە، چی پێویستە بۆیان بکرێت، وە چیش پێویستە ئەنجامی بدەن، تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: ئەوەی پرسیارتان لەبارەوە کردووە خوای گەورە بۆتانی ڕوون دەکاتەوە، وە ئەوەشتان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە بەسەرتاندا دەخوێنرێتەوە لەقورئان، لەبارەی ئەو ھەتیو وئافرەتانەی کە سەرپەرشتیان دەکەن وئەوەی خوای گەورە بۆیانی فەرزکردووە پێیان نادەن لە مارەیی ومیرات، لەگەڵ ئەوەشدا ئارەزوو ناکەن کە ھاوسەرگیریان لەگەڵدا بکەن، نەک ھەر ھێندە بگرە لەبەر ماڵ وسەروەت وسامانەکەشیان ڕێگریان لێدەکەن کە شوو بکەن بەکەسێکی تر، وە خوای گەورە فەرمانتان پێدەکات کە مافی کوڕانی مێرمنداڵی لا واز بەڕێک وپێکی بدەن وستەمیان لێ نەکەن ودەست نەگرن بەسەر ماڵو سامانیاندا، وە دەبێت لەگەڵ گشت ھەتیواندا بەدادگەری ڕەفتار بکەن بەوەی ھەرچی باشە بۆ دونیا ودواڕۆژیان بۆیان بکەن، وە ئەگەر ھەرکارێکی خێر وچاکە بکەن بۆ ھەتیوان وئەوانی تریش ئەوە بێگومان خوای گەورە زانایە پێی وپاداشتی تەواویان لەسەر ئەداتەوە

وَإِنِ ٱمْرَأَةٌ خَافَتْ مِنۢ بَعْلِهَا نُشُوزًا أَوْ إِعْرَاضًۭا فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَآ أَن يُصْلِحَا بَيْنَهُمَا صُلْحًۭا ۚ وَٱلصُّلْحُ خَيْرٌۭ ۗ وَأُحْضِرَتِ ٱلْأَنفُسُ ٱلشُّحَّ ۚ وَإِن تُحْسِنُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًۭا ﴿١٢٨﴾

ه ئەگەر ژنێک ترسا لەمێردەکەی کەخراپە وخۆی بەسەردا ھەلدەکێشێت وئارەزووی نەماوە لەگەڵیدا، ئەوا ھیچ گوناە نیە ئەو ژن وپیاوە ڕێک بکەون، وە ژنەکە دەست ھەڵبگرێت لەھەندێک مافی پێویستی خۆی، وە مافی خەرجی ڕۆژانە ومانەوەی شەو لای، لەم کاتەدا ڕێک کەوتن باشترە لە تەڵاق وجیابوونەوە، بێگومان دەرونی مرۆڤ وا خولقاوە کە ھەمیشە سوورە لە سەر ماڵی دونیا وبەخیلی وڕژدی، وە ھیچ کاتێک حەز بەوە ناکات کە دەست ھەڵبگرێت لەمافەکانی خۆی، بۆیە پیویستە ژن وپیاو چارەسەری ئەم خووە خراپە بکەن ئەویش بە پەروەردەکردنی دەروون لەسەر لێبوردەی وچاکەکردن، ئەگەر بێتو چاکەکار بن لەھەموو کاروبارێکتاندا وەلەخوا بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی، ئەوە بێگومان خوای گەورە بەھەموو کار وکردەوەیەکتان شارەزا وئاگادارە، وە ھیچ شتێکی لا شاراوە نیە ولە سەر تەواوی کاروکردەوەتان پاداشت وسزاتان دەداتەوە. لاپەڕە ٢٤ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَلَن تَسْتَطِيعُوٓا۟ أَن تَعْدِلُوا۟ بَيْنَ ٱلنِّسَآءِ وَلَوْ حَرَصْتُمْ ۖ فَلَا تَمِيلُوا۟ كُلَّ ٱلْمَيْلِ فَتَذَرُوهَا كَٱلْمُعَلَّقَةِ ۚ وَإِن تُصْلِحُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا ﴿١٢٩﴾

ئەی پیاوان دڵنیابن ھەرگیز ناتوانن دادگەری تەواو لەڕووی خۆشەویستی ومەیلی دڵەوە بچەسپێنن لەنێوان ژنەکانتاندا ئەگەر چی ھەوڵی زۆریش بدەن، ئەویش لەبەر چەند ھۆکارێک چونکە پێدەچێت لەدەرەوەی توانا وئیرادەی ئێوە بێت، بۆیە ئەوەندە دووریان مەخەنەوە وکەنارگیرییان لێ مەکەن ھەتا بیانکەنە ھەڵپەساردە وداماوبن، بەشێوەیەکیان لێ بێت نە ئەوەبێت مێردیان ھەبێت بیانحەوێنێتەوە، نە ئەوەشە مێردیان نەبێت وبڕۆن شوویەکی تر بکەنەوە، وه ئەگەر بێتو لەگەڵیان ڕێك بكەون بەوەی دەرونتان ڕابهێنن لەسەر پێدانی مافی ژنەكانتان كه ئارەزووەكانتان حەزی پێ ناكات،ل وه لەخوا بترسن بەرامبەریان، بێگومان خوای گەوره زۆر لێبوردەی میهرەبانه

وَإِن يَتَفَرَّقَا يُغْنِ ٱللَّهُ كُلًّۭا مِّن سَعَتِهِۦ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ وَٰسِعًا حَكِيمًۭا ﴿١٣٠﴾

ئەگەر هەردوو هاوسەر لەیەک جیا بنەوە بەهۆی تەڵاق یان خولعەوە ئەوا خواى گەورە هەریەکێکیان دەوڵەمەند دەكات بە فەزڵی فراوانی خۆی وخواى گەورە فەزڵ و ڕەحمەتی فراوانە وکاربەجێیە لە بەڕێوەبردنی وحسێبکردنی

وَلِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَلَقَدْ وَصَّيْنَا ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ مِن قَبْلِكُمْ وَإِيَّاكُمْ أَنِ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ وَإِن تَكْفُرُوا۟ فَإِنَّ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَنِيًّا حَمِيدًۭا ﴿١٣١﴾

ه ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەوی وئەوەشی لەنێوانیاندا ھەیە ھەر ھەمووی موڵکی خوایە، بێگومان خاوەن نامەکان (جولکە وگاورەکان) ڕاسپاردو پەیمانمان لێوەرگرتن، وە ئێوەشمان ڕاسپارد کە فەرمانبەرداری فەرمانەکانی خوای گەورە بن ولە قەدەغەکراوەکانی دوور بکەونەوە، وە ئەگەر ھاتوو بێباوەڕ بوون بەو پەیمان وڕاسپاردەیە ئەوا تەنھا زیان بەخۆتان دەگەیەنن، چونکە خوای گەورە بێ نیازە لە بەندایەتی وفەرمانبەرداری ئێوە، وە ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە ھەمووی ھی خوایە، ئەو زۆر بێ نیازە لەھەموو دروستکراوەکانی، وە زۆر جوان وقەشەنگە لە ناو سیفات وکردەوەکانیدا

وَلِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلًا ﴿١٣٢﴾

ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە ھەر ھەمووی موڵکی خوای گەورەیە، وە ئەو شایانی ئەوەیە کە گوێڕایەڵی بکرێت، وە خوا بەسە کە ھەڵسوڕێنەری ھەموو کاروباری دروستکراوەکانی بێت

إِن يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ أَيُّهَا ٱلنَّاسُ وَيَأْتِ بِـَٔاخَرِينَ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ ذَٰلِكَ قَدِيرًۭا ﴿١٣٣﴾

ئەی خەڵکینە ئەگەر خوا بیەوێت لەناوتان دەبات، وە کەسانێکی تر لەجێی ئێوە دەھێنێت کە فەرمانبەردار وگوێڕایەڵی بن وسەرپێچی نەکەن، بێگومان خوای گەورە لەسەر کاری وا بەتوانا وبەدەسەڵاتە

مَّن كَانَ يُرِيدُ ثَوَابَ ٱلدُّنْيَا فَعِندَ ٱللَّهِ ثَوَابُ ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ سَمِيعًۢا بَصِيرًۭا ﴿١٣٤﴾

ئەی خەڵکینە ئەگەر ھەرکەسێک لە ئێوە ھەوڵ وکاروکردەوەی تەنھا بۆ خۆشیەکانی دونیا بێت، ئەوا با بزانیت ھەموو خۆشیەکانی دونیا ودواڕۆژیش ھەر لای خوای گەورەیە، بۆیە داوای ھەردووکیان با لەخوا بکات، وە خوای گەورە بیسەری ھەموو قسە وگوفتارتانە، وە بینەری کاروکردەوەتانە، وە پاداشت وسزای ھەموویشتان دەداتەوە

۞ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُونُوا۟ قَوَّٰمِينَ بِٱلْقِسْطِ شُهَدَآءَ لِلَّهِ وَلَوْ عَلَىٰٓ أَنفُسِكُمْ أَوِ ٱلْوَٰلِدَيْنِ وَٱلْأَقْرَبِينَ ۚ إِن يَكُنْ غَنِيًّا أَوْ فَقِيرًۭا فَٱللَّهُ أَوْلَىٰ بِهِمَا ۖ فَلَا تَتَّبِعُوا۟ ٱلْهَوَىٰٓ أَن تَعْدِلُوا۟ ۚ وَإِن تَلْوُۥٓا۟ أَوْ تُعْرِضُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًۭا ﴿١٣٥﴾

ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەر کەوتوون، لەھەموو سات وکاتێکتاندا دادگەری جێ بەجێ بکەن، وە ھەمیشە بە ھەق وڕاستی شاھیدی بۆ خوا بدەن لەگەڵ ھەموو کەسێکدا، تەنانەت ئەگەر بێتو ئەو شاھیدیدانەیش لە زیانی خۆتان ودایک وباوک وخزمانیش بێت، با ھەژاری ودەوڵەمەندی نەبێتە پێوەر بۆ شاھیدیدان یان نەدان ووازھێنانی، بێگومان خوای گەورە باشترە بۆیان لەئێوە وە زاناترە بە بەرژەوەندیەکانیان، جا کەوابوو ئێوە لە شاھیدیدانەکانتاندا شوێن ھەواو لاپەڕە ٢٥ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر وئارەزووی خۆتان مەکەون نەوەک لەھەق وڕاستی لا تان بدەن، وە ئەگەر ھاتوو شاھیدیەکەتان گۆڕی بەوەی بەناھەق شاھیدیتاندا یان پشتان ھەڵکرد لە شاھیدیدان، ئەوا بێگومان خوای گەورە ئاگادار وشارەزایە بەتەواوی کارەکانتان وئەوەی ئەنجامی دەدەن

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ ءَامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَٱلْكِتَـٰبِ ٱلَّذِى نَزَّلَ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَٱلْكِتَـٰبِ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ مِن قَبْلُ ۚ وَمَن يَكْفُرْ بِٱللَّهِ وَمَلَـٰٓئِكَتِهِۦ وَكُتُبِهِۦ وَرُسُلِهِۦ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَـٰلًۢا بَعِيدًا ﴿١٣٦﴾

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە، باوەڕەکەتان بەخوا وبەپێغەمبەرەکەی وبەو قورئانەی کە دابەزیووە بۆ پێغەمبەرەکەی وە بەو کتێبانەش کە دابەزیووە بۆ پێغەمبەرانی پێش ئەو باوەڕەکەتان جێگیر ودامەزراو بکەن، ھەرکەسێک باوەڕی نەبێت بەخوا وبەفریشتە وبە کتێب وبەپێغەمبەرەکانی، وەبێباوەڕ بێت بە ڕۆژی دوایی، ئەوا بێگومان لەڕێگای ڕاست زۆر زۆر دوور کەوتووەتەوە وتەواو گومڕا وسەرلێشواو بووە

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ثُمَّ كَفَرُوا۟ ثُمَّ ءَامَنُوا۟ ثُمَّ كَفَرُوا۟ ثُمَّ ٱزْدَادُوا۟ كُفْرًۭا لَّمْ يَكُنِ ٱللَّهُ لِيَغْفِرَ لَهُمْ وَلَا لِيَهْدِيَهُمْ سَبِيلًۢا ﴿١٣٧﴾

بێگومان ئەوانەی کە کەچەند جارێک لەپاش باوەڕھێنان بێباوەڕ بوونەوە، بەوەی سەرەتا ھاتنە ناو ئیمان وئیسلامەوە، پاشان ھەڵگەڕانەوە لێی، دواتر جارێکی تر ھاتنەوە ناویەوە، پاشان پاشگەز بوونەوە، دوای لەسەر ئەو حاڵەتەیان مانەوە وبەردەوام بوون لەسەر بێباوەڕیان تاوەکو بەو حاڵەوە مردن، ھەرگیز خوای گەورە لە گوناھەکانیان خۆش نابێت، وە ڕێنوێنی ڕێگای ڕاستیشیان ناکات کە بیانگەیەنێتە خوای گەورە

بَشِّرِ ٱلْمُنَـٰفِقِينَ بِأَنَّ لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا ﴿١٣٨﴾

ئەی پێغەمبەری خوا موژدە بدە بەو دووڕوانەی کە باوەڕەکەیان ئاشکرا دەکەن وکوفر وبێباوەڕیەکەیان دەشارنەوە، بەوەی لەڕۆژی دواییدا خوای گەورە سزایەکی بەسۆ وبەئازاری بۆ ئامادە کردوون

ٱلَّذِينَ يَتَّخِذُونَ ٱلْكَـٰفِرِينَ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۚ أَيَبْتَغُونَ عِندَهُمُ ٱلْعِزَّةَ فَإِنَّ ٱلْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًۭا ﴿١٣٩﴾

ئەم سزایەش لە بەرامبەر ئەوەدایە کە ئەو دووڕوانە بێباوەڕەکانیان کردووە بە دۆست وپشتیوانی خۆیان ووازیان ھێناوە لەدۆستایەتی وپشتیوانی باوەڕداران، لەوەش سەیرتر ئەوەیە ئەمە وای لێکردوون کەھەمیشە پشتیوانیان بن، ئایا ئەوانە داوای عیزەت وسەربەرزی وھێز وبەرگریی لەوانە دەکەن تاوەکو خۆیانی پێ بەرز بکەنەوە؟! ئەوانە نازانن کە ھێز وعیززەت وبەرگری ھەر ھەمووی ھی خوای گەورەیە

وَقَدْ نَزَّلَ عَلَيْكُمْ فِى ٱلْكِتَـٰبِ أَنْ إِذَا سَمِعْتُمْ ءَايَـٰتِ ٱللَّهِ يُكْفَرُ بِهَا وَيُسْتَهْزَأُ بِهَا فَلَا تَقْعُدُوا۟ مَعَهُمْ حَتَّىٰ يَخُوضُوا۟ فِى حَدِيثٍ غَيْرِهِۦٓ ۚ إِنَّكُمْ إِذًۭا مِّثْلُهُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ جَامِعُ ٱلْمُنَـٰفِقِينَ وَٱلْكَـٰفِرِينَ فِى جَهَنَّمَ جَمِيعًا ﴿١٤٠﴾

ئەی باوەڕداران بەڕاستی خوای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا بۆی دابەزاندون وپێی ڕاگەیاندون کە ھەرکاتێک لەھەر کۆڕ وکۆبونەوە ومەجلیسێکدا بوون وگوێتان لێ بوو کەسانێک باوەڕ بە ئایەت ونیشانەکانی خوا ناکەن وگاڵتە وقەشمەریان پێ دەکەن، ئەوا پێویستە لەسەرتان کە واز لەو کۆڕ وکۆبونەوەیە بھێنن وئەو ناوە بەجێ بھێڵن، ھەتا ئەو کاتەی کە ئەو باسە دەگۆڕن ودەچنە سەر قسە وباسێکی تر، چونکە ئەگەر ھاتوو ئەو کاتەی کە بێباوەڕی بە ئایەت ونیشانەکانی خوا دەکرێت وگاڵتەیان پێ دەکرێت و ئێوەش دانیشتن لەگەڵیان وگوێتان نەدا بەو کارە ئەوا بێگومان ئێوەیش لەگوناھو وتاواندا وەک ئەوان وان، چونکە ئێوە بەدانیشتنتان لەو کوڕ وکۆبونەوانەدا سەرپێچی خواتان کردووە ھەروەک چۆن ئەوان بە بێباوەڕیەکەیان سەرپێچی خوایان کردووە، بێگومان ئەو دووڕوانەی کە باوەڕەکەیان ئاشکرا دەکەن وکوفر وبێباوەڕیەکەشیان پەنھان دەکەن و دەیشارنەوە خوای گەورە لەڕۆژی دواییدا لەئاگری دۆزەخدا لەگەڵ بێباوەڕاندا کۆیان دەکاتەوە. لاپەڕە ٢٦ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

ٱلَّذِينَ يَتَرَبَّصُونَ بِكُمْ فَإِن كَانَ لَكُمْ فَتْحٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ قَالُوٓا۟ أَلَمْ نَكُن مَّعَكُمْ وَإِن كَانَ لِلْكَـٰفِرِينَ نَصِيبٌۭ قَالُوٓا۟ أَلَمْ نَسْتَحْوِذْ عَلَيْكُمْ وَنَمْنَعْكُم مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۚ فَٱللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۗ وَلَن يَجْعَلَ ٱللَّهُ لِلْكَـٰفِرِينَ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ سَبِيلًا ﴿١٤١﴾

سبيلا ئەوانە (دوو ڕووەکان) چاوەڕێ دەکەن بزانن ئایا ئێوە تووشی خێر وخۆشی دەبن یان تووشی شەڕ وخراپە، جا ئەگەر ھاتوو خوای گەورە سەریخستن ودەستکەوتنتان دەستکەوت، ئەوا پێتان دەڵێن: ئایا ئێمەش لەگەڵ ئێوە نەبووین. وە ئایا ئەوەی ئێوە بینیتان ئێمەیش نەمانبینی، واتا: ئایا لەگەڵ ئێوە جیھاد وتێکۆشانمان نەکرد؟ تاوەکو دەستکەوتێکیان دەستکەوێت، خۆ ئەگەر بێباوەڕانیش سەرکەوتن بەسەر موسڵماناندا، وەک ئەوەی لە ڕۆژی ئوحوددا ڕوویدا، ئەوا بەوانیش دەڵێن: ئەی مەگەر ئێمە نەبووین کە کاروبارەکانی ئێوەمان ڕادەپەڕاند، وە نەمان دەھێشت باوەڕداران پێتان بگەن زیانتان پێ بگەیەنن، وە یارمەتیماندان بەسەریاندا وئەوانمان زەلیل کرد؟ بێگومان خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا بڕیاری ڕاست ودروست دەدات لە نێوانتاندا، پاداشتی باوەڕداران دەداتەوە بەخستنە بەھەشتیان، وە سزای دووڕوەکانیش دەدات بەخستنە بنی بنەوەی دۆزەخ، وە خوای گەورە بەفەزڵی خۆی ھەرگیز ڕێگا نادات لە ڕۆژی قیامەتدا بێباوەڕان بەڵگەیان بەدەستەوە بێت بەسەر باوەڕدارانەوە، بەڵکو سەرەنجام ھەر بۆ باوەڕدارانە ئەگەر بەردەوام بن لەسەر ڕاستگۆیی ئیمان وکردەوە کردن بە شەریعەت

إِنَّ ٱلْمُنَـٰفِقِينَ يُخَـٰدِعُونَ ٱللَّهَ وَهُوَ خَـٰدِعُهُمْ وَإِذَا قَامُوٓا۟ إِلَى ٱلصَّلَوٰةِ قَامُوا۟ كُسَالَىٰ يُرَآءُونَ ٱلنَّاسَ وَلَا يَذْكُرُونَ ٱللَّهَ إِلَّا قَلِيلًۭا ﴿١٤٢﴾

دووڕوەکان بەخەیاڵی خۆیان دەیانەوێت فێڵ لە خوا بکەن، بەوەی باوەڕەکەیان ئاشکرا دەکەن وکوفر وبێباوەڕییان دەشارنەوە، بەڵام نازانن خوای گەورە ئەوان تەفرە دەدات وفڕوفێڵەکانیان بەتاڵ دەکاتەوە، چونکە خوێنی ئەوانی پاراستووە (فەرمانی نەکردووە بەکوشتنیان) لەگەڵ ئەوەش کە دەزانێت کە لەناخەوە بێباوەڕن، بەڵام لەڕۆژی دواییدا خوای گەورە توندترین سزایان دەدات، ئەو دووڕوانە کاتێک کە ھەڵدەسن بۆ نوێژ کردن ئەوا بە تەمەڵی وتەوەزەلی ھەڵدەسن بۆ نوێژەکانیان, وە لەبەرامبەر خەڵکیدا ڕوپامایی دەکەن ودڵسۆزییان بۆ خوای گەورە نییە، ئەوان یادی خوا ناکەن مەگەر کەمێک نەبێت ئەویش کاتێکە ئەگەر باوەڕداران ببینن

مُّذَبْذَبِينَ بَيْنَ ذَٰلِكَ لَآ إِلَىٰ هَـٰٓؤُلَآءِ وَلَآ إِلَىٰ هَـٰٓؤُلَآءِ ۚ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ سَبِيلًۭا ﴿١٤٣﴾

ئەو دووڕوانە دوو دڵ وڕاڕان، بەدڵ وگیان لەناوخان وڕواڵەتدا لەگەڵ باوەڕداران نین وە لەگەڵ بێباوەڕانیش نین، بەڵکو لەڕواڵەتدا لەگەڵ باوەڕدارانن، وە لەناوخان وبەدڵیش لەگەڵ بێباوەڕان، بۆیە ھەرکەسێک خوای گەورە گومڕای بکات ئەی پێغەمبەر ئەوا ھیچ کەسێک ناتوانێت ھیدایەتی بدات وڕێنوینی بکات

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّخِذُوا۟ ٱلْكَـٰفِرِينَ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۚ أَتُرِيدُونَ أَن تَجْعَلُوا۟ لِلَّهِ عَلَيْكُمْ سُلْطَـٰنًۭا مُّبِينًا ﴿١٤٤﴾

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، بەدەر لەباوەڕداران بێباوەڕان مەکەن بە دۆست وپشتیوانی خۆتان، ئایا بەو کارەتان دەتانەوێت بەڵگەی ڕوون ئاشکرا بدەن بەدەست خوای گەورە تاوەکو شایانی سزای سەختی ئەو بن

إِنَّ ٱلْمُنَـٰفِقِينَ فِى ٱلدَّرْكِ ٱلْأَسْفَلِ مِنَ ٱلنَّارِ وَلَن تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا ﴿١٤٥﴾

بێگومان خوای گەورە دووڕوەکان دەخاتە چینی ژێرەوەی دۆزەخ لەڕۆژی دواییدا، وە تۆیش ھیچ پشتیوان وسەرخەرێکیان بۆ نابینیتەوە کە سزای دۆزەخەیان لێ دوور خاتەوە

إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُوا۟ وَأَصْلَحُوا۟ وَٱعْتَصَمُوا۟ بِٱللَّهِ وَأَخْلَصُوا۟ دِينَهُمْ لِلَّهِ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ مَعَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۖ وَسَوْفَ يُؤْتِ ٱللَّهُ ٱلْمُؤْمِنِينَ أَجْرًا عَظِيمًۭا ﴿١٤٦﴾

ئەوانەیان نەبێت کە تەوبەیان کرد لەدووڕوویەکەیان وگەڕانەوە بۆلای خوای گەورە، وە ناوخانی خۆیان چاکرد، وە دەستیان گرت بە پەیمان وبەڵێنی خوای گەورەوە، وە بەکاروکردەوەیان خۆیان یەکلای کردەوە بۆ خوا، وە دوور کەوتنەوە لە ڕوپامایی، ئەوانەی ئەم سیفەتانەیان ھەیە لە دونیا ودوارۆژدا لەگەڵ باوەڕداراندا دەبن، وە لەمەودوا و لەڕۆژی دواییدا خوای گەورە پاداشتی تەواوی باوەڕداران دەداتەوە. لاپەڕە ٢٧ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

مَّا يَفْعَلُ ٱللَّهُ بِعَذَابِكُمْ إِن شَكَرْتُمْ وَءَامَنتُمْ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ شَاكِرًا عَلِيمًۭا ﴿١٤٧﴾

خوای گەورە ھیچ پێویستی بەوە نیە سزاتان بدات ئەگەر ئێوە سوپاسگوزاری ئەوبن وباوەڕتان پێھێنا، ئەو کە پەروەردگاری بەڵادەستە زۆر چاکەکار ومیھرەبانە، بەڵکو ئەو بەتاوان وگوناھەکانتان سزاتان دەدات، جا ئەگەر ھاتوو کاروکردەوەکانتان چاک وباش کرد، وە سوپاسگوزاری نازو نیعمەتەکانی بوون، وە بە ڕواڵەت وناوخانیش باوەڕتان پێھێنا ئەوا ھەرگیز سزاداتان نادات، وە خوای گەورە سوپاسی ئەوانە دەکات کە دان دەنێن بە ناز ونیعمەتەکانی، وە پاداشتی گەورە وتەواویان دەداتەوە، وە زۆریش زانایە بە باوەڕی بەندەکانی، وە پاداشتی ھەمووانیش بە پێی کاروکردەوەیان دەداتەوە

۞ لَّا يُحِبُّ ٱللَّهُ ٱلْجَهْرَ بِٱلسُّوٓءِ مِنَ ٱلْقَوْلِ إِلَّا مَن ظُلِمَ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ سَمِيعًا عَلِيمًا ﴿١٤٨﴾

خوای گەورە پێی خۆش نیە قسە وگوفتاری خراپ ئاشکرا بکرێت، بەڵکو ڕقی لێی دەبێتەوە وھەڕەشەیشی لێکردووە، بەڵام ئەوەی ستەمی لێکراوە دروستە بۆی بە ئاشکرا باسی ستەمکارەکەی بکات، وەک سکاڵا ونزاکردن لێی، تاوکو بە ھاوشێوەی خۆی تۆڵەی لێ بسەنرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئارامگرتنی ستەم لێکراو باشترە لەوەی بەئاشکرا ئەو خراپەیە باس بکات، وە خوای گەورە زۆر باش قسە وگوفتارەکانتان دەبیستێت، وە زۆریش زانایە بە نیەتەکانتان، جا لەبەر ئەوە ئاگاداری قسە وگوفتاری خراپ ونیەتی کردنی بن. و

إِن تُبْدُوا۟ خَيْرًا أَوْ تُخْفُوهُ أَوْ تَعْفُوا۟ عَن سُوٓءٍۢ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَفُوًّۭا قَدِيرًا ﴿١٤٩﴾

ئەگەر ھەر خێر وچاکەیەک بەئاشکرا بکەن جا ئەگەر قسە وگوفتاری چاک بێت یان کارو کردەوەی باش بێت، وە ئەگەریش بیشارنەوە وئاشکرای نەکەن، یان چاوپۆشیتان کرد لەوەی کە خراپەی بەرامبەر کردوون، ئەوە بێگومان خوای گەورە لێبوردەی بەدەسەڵاتە، جا لەبەر ئەوە با لێبوردەیی ڕەوشتتان بێت، تاوەکو خوای گەورەش لەئێوە ببورێت

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكْفُرُونَ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ وَيُرِيدُونَ أَن يُفَرِّقُوا۟ بَيْنَ ٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ وَيَقُولُونَ نُؤْمِنُ بِبَعْضٍۢ وَنَكْفُرُ بِبَعْضٍۢ وَيُرِيدُونَ أَن يَتَّخِذُوا۟ بَيْنَ ذَٰلِكَ سَبِيلًا ﴿١٥٠﴾

ويريدون أن يتخذوا بين ذلك سبيلا بێگومان ئەوانەی بێباوەڕن بە خوا وبە پێغەمبەرەکانی، وە دەیانەوێت جیاوازی بخەنە نێوانیانەوە، بەوەی باوەڕ بەخوا بھێنن بەڵام پێغەمبەرەکانی بەدرۆزن بزانن، وە ئەوان دەڵێن: ئێمە باوەڕمان ھەیە بە ھەندێک لە پێغەمبەرەکانی وە بە ھەندێکی تریشیان بێباوەڕ، دەیانەوێت لەو نێوەندەدا ڕێگایەک بدۆزنەوە لە نێوان باوەڕ وبێباوەڕیدا، واش گومان دەبەن ئەوە ڕزگاریان دەکات لە رۆژی دواییدا. ق

أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْكَـٰفِرُونَ حَقًّۭا ۚ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَـٰفِرِينَ عَذَابًۭا مُّهِينًۭا ﴿١٥١﴾

ئەوانەی ئەو ڕێگایە دەگرنەبەر، بێ دوو دڵی بێباوەڕی تەواون، چونکە ئەوەی بێباوەڕ بێت بەھەموو پێغەمبەران یان بەھەندێکیان ئەوا بێگومان ئەو بێباوەڕە بەخوا وبە پێغەمبەرانیشی، وە ئێمە لەڕۆژی دواییدا سزای ڕسواکەرمان ئامادە کردووە بۆ بێباوەڕان، ئەویش لە تۆڵەی ئەو خۆبەزلزانینەیان لەبەرامبەر باوەڕ بەخوا وبە پێغەمبەرەکانی

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ وَلَمْ يُفَرِّقُوا۟ بَيْنَ أَحَدٍۢ مِّنْهُمْ أُو۟لَـٰٓئِكَ سَوْفَ يُؤْتِيهِمْ أُجُورَهُمْ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا ﴿١٥٢﴾

ر حيما ئەوانەی بەتاک وتەنھای باوەڕیان بەخوا ھێنا، وە ھیچ کەسیان نەکرد بە ھاوەڵ وشەریکی، وە سەرجەم پێغەمبەرانیشیان بەڕاست زانی وباوەڕیان پێھێنان، وە جیاوازیان نەخستە نێوان ھیچ کام لە پێغەمبەرانەوە، وەک چۆن بێباوەڕان کردیان، بەڵکو ئەوان باوەڕیان ھێنا بە گشتیان، ئەوانە پاشتر خوای گەورە پاداشتی گەورەیان دەداتەوە، پاداشتی باوەڕ وکاروکردەوەی باشیان کە سەرچاوەی لە باوەڕەوە گرتبوو، وە خوای گەورە لێبووردەیە بۆ ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆلای، وە میھرەبانە بەرامبەریان. لاپەڕە ٢٨ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

يَسْـَٔلُكَ أَهْلُ ٱلْكِتَـٰبِ أَن تُنَزِّلَ عَلَيْهِمْ كِتَـٰبًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ ۚ فَقَدْ سَأَلُوا۟ مُوسَىٰٓ أَكْبَرَ مِن ذَٰلِكَ فَقَالُوٓا۟ أَرِنَا ٱللَّهَ جَهْرَةًۭ فَأَخَذَتْهُمُ ٱلصَّـٰعِقَةُ بِظُلْمِهِمْ ۚ ثُمَّ ٱتَّخَذُوا۟ ٱلْعِجْلَ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُمُ ٱلْبَيِّنَـٰتُ فَعَفَوْنَا عَن ذَٰلِكَ ۚ وَءَاتَيْنَا مُوسَىٰ سُلْطَـٰنًۭا مُّبِينًۭا ﴿١٥٣﴾

موس سلطنا م بينا ى ئەی پێغەمبەر جولەکەکان داوات لێدەکەن کە پەرتوکێکیان بەیەکجار لە ئاسمانەوە بۆ دابەزێنیت ھەروەک چۆن تەورات ھەمووی پێکەوە ھات بۆ موسی، تاوەکو بەڵگە بێت لەسەر ڕاستگۆی تۆ، جا لەبەر ئەوە داوایەکی لەو شێوەیەت ھیچ بەلاوە گەورە نەبێت، چونکە باو باپیرانیان لەوە گەورەتریان لە موسی داواکرد، کاتێک داوایان لێکرد کە بەدوو چاوی سەری خۆیان خوایان پیشان بدات، ئەوە بوو لەسزای ئەو داوا ناڕەوایەیاندا ھەورە ریسکەیەکی توند گرتنی، پاشان خوای گەورە زیندووی کردنەوە، کەچی دوای ئەوە لەبری خوا پەرستن دەستیان کرد بە گوێرەکە پەرستن دوای ئەوەش کە بەڵگه ونیشانەی ڕوونیان بۆ ھات کە بەڵگە بوون لەسەر تاک وتەنھایی خوا، کە ھیچ ھاوەڵێکی نیە لە خوایەتی وپەرستندا، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە چاوپۆشیمان لێکردن، بەڵگە ودەسەڵاتی ڕوونمان نارد بۆ موسی لەسەر گەلەکەی

وَرَفَعْنَا فَوْقَهُمُ ٱلطُّورَ بِمِيثَـٰقِهِمْ وَقُلْنَا لَهُمُ ٱدْخُلُوا۟ ٱلْبَابَ سُجَّدًۭا وَقُلْنَا لَهُمْ لَا تَعْدُوا۟ فِى ٱلسَّبْتِ وَأَخَذْنَا مِنْهُم مِّيثَـٰقًا غَلِيظًۭا ﴿١٥٤﴾

ميثقا غليظا بەھۆی ئەو بەڵێنە دڵنیاکەرەوەی کە لێیان وەرگیرا، کێوی طورمان بەسەریانەوە بەرز ڕاگرت، تاوەکو بترسن وبزانن کە چی تێدایە، وە پاش بەرزکردنەوەی کێوەکە پێمان ووتن: بەسوژدە وخۆ نەوی کردنەوە بچنە نێو (بیت المقدس) ەوە، کەچی پاشەوە وپاش بە سنگێ خشێ چوونە ناویەوە، وە پێمان ووتن: ڕۆژانی شەممە ڕاوە ماسی مەکەن، کەچی کەمێکیان نەبێت ھەر ھەموویان سنوریان بەزاند ولەو ڕۆژەدا ڕاوە ماسیان کرد، بەوەش پەیمان وبەڵێنی توند ودڵنیاییمان لێوەرگرتن، کەچی ئەو پەیمانەی لێیان وەرگیرا بوو شکاندیان

فَبِمَا نَقْضِهِم مِّيثَـٰقَهُمْ وَكُفْرِهِم بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ وَقَتْلِهِمُ ٱلْأَنۢبِيَآءَ بِغَيْرِ حَقٍّۢ وَقَوْلِهِمْ قُلُوبُنَا غُلْفٌۢ ۚ بَلْ طَبَعَ ٱللَّهُ عَلَيْهَا بِكُفْرِهِمْ فَلَا يُؤْمِنُونَ إِلَّا قَلِيلًۭا ﴿١٥٥﴾

بكفرهم فلا يؤمنون إلا قليلا جولەکەکانمان لە ڕەحمەت ومیھرەبانییەکانی خۆمان دەرکرد بەھۆی شکاندنی ئەو پەیمانە بەھێزەی لێمان وەرگرتن، وە بەھۆی بێباوەڕییان بە ئایەت ونیشانەکانی خوای گەورە، وە بەھۆی جورئەتیان لەکوشتنی پێغەمبەران بەناھەق، وە بەھۆی ئەو وتەیەی کە دەیانوت بە پێغەمبەری خوا موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دڵمان داخراوە و پەردەی بەسەردا ھاتووە وتێناگات لەوەی کە دەیڵێیت، نا بەو شێوەیە نییە وەک دەیڵێن، بەڵکو خوای گەورە مۆری ناوە بەسەر دڵیاندا وە ھەرگیز قسەی خێر وچاک وەرناگرێت، ئیتر بەشێکی کەمیان نەبێت باوەڕ ناھێنن. وبكفرهم وقولهم عل مريمبهتنا عظيما

وَبِكُفْرِهِمْ وَقَوْلِهِمْ عَلَىٰ مَرْيَمَ بُهْتَـٰنًا عَظِيمًۭا ﴿١٥٦﴾

ئەوانمان دەرکرد لەڕەحمەت ومیھرەبانی خۆمان بەھۆی بێباوەڕیان، وە لەبەر ئەو بوھتانە گەورەیەی بۆ مەریەمیان دروستکرد گوایە زینای کردبێت

وَقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا ٱلْمَسِيحَ عِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ رَسُولَ ٱللَّهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَـٰكِن شُبِّهَ لَهُمْ ۚ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ ٱخْتَلَفُوا۟ فِيهِ لَفِى شَكٍّۢ مِّنْهُ ۚ مَا لَهُم بِهِۦ مِنْ عِلْمٍ إِلَّا ٱتِّبَاعَ ٱلظَّنِّ ۚ وَمَا قَتَلُوهُ يَقِينًۢا ﴿١٥٧﴾

نەفرینمان لێکردن بەھۆی ئەوەی بە شانازی ودرۆوە دەیانووت: بێگومان ئێمە عیسای کوڕی مەریەمان کووشت کە پێغەمبەری خوایە، خوای گەورەش بەدرۆیان دەخاتەوە ودەفەرموێت: نەخێر ئەوان ئەویان نەکووشت ونەیاندا لەخاچ وەک بانگەشەی بۆ دەکەن، بەڵکو ئەوەی کوشتیان پیاوێک بوو خوای گەورە خستیە سەر شێوەی عیسی ولەخاچیاندا، وە وایان گومانبرد ئەوەی کوشتیان عیسی (سەلامی خوای لێ وویت) بوو، وە ئەوان دەربارەی ئەو کێشەیە لەدوو دڵیدان (واتا جولەکە وگاورەکان) جولەکەکان بانگەشەی ئەوەیان کرد عیسایان کوشتووە، وە گاورەکانیش تەسلیمی ئەوان بوون لەو بانگەیەشەدا، ھەردوولایان لەسەرسامی ودوو دڵی وگوماندان، وە ھیچ زانستێکیان بەوە نیە، جگە لەشوێنکەوتنی گومان، بۆیە دەفەرموێت: گومان ھیچ شتێک لە ھەق وڕاستی ناگۆرێت، بەدڵنیایی ئەوان عیسایان نەکووشت ولەخاچیان نەدا. لاپەڕە ٢٩ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

بَل رَّفَعَهُ ٱللَّهُ إِلَيْهِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًۭا ﴿١٥٨﴾

بەڵکو خوای گەورە عیسای لەفروفێڵی ئەوان ڕزگار کرد، وە بەجەستە وڕۆحیەوە بەرزی کردەوە بۆلای خۆی، وە خوای گەورە زۆر بەدەسەڵاتە بەسەر موڵکی خۆیدا، وە ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە خوای گەورە زۆر دانا وکاربەجێیە لە بەڕێوەبردن وبڕیار وشەریعەت ویاساکانیدا

وَإِن مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَـٰبِ إِلَّا لَيُؤْمِنَنَّ بِهِۦ قَبْلَ مَوْتِهِۦ ۖ وَيَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ يَكُونُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًۭا ﴿١٥٩﴾

کاتێک عیسی (سەلامی خوای لێ بیت) لە کۆتا زەمان وپێش مردنی دێتە خوارەوە، ھەرچی خاوەن کتێبەکانە ھەر ھەموویان باوەڕ دەھێنن پێی، وە لەڕۆژی دواییشدا عیسی (سەلامی خوای لێ بێت) دەبێتە شاھید بەسەر کاروکردەوەکانیانەوە، ئەوەی بەپێی شەرعی خوایە وئەوەشی پێچەوانەی ئەو شەرعەیە

فَبِظُلْمٍۢ مِّنَ ٱلَّذِينَ هَادُوا۟ حَرَّمْنَا عَلَيْهِمْ طَيِّبَـٰتٍ أُحِلَّتْ لَهُمْ وَبِصَدِّهِمْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ كَثِيرًۭا ﴿١٦٠﴾

بەھۆی ستەمی جولەكهکان خۆیانەوە ھەندێک لەو خواردنە نایاب وپاکوخاوێنانەی کە حەڵاڵ بوو بۆیان لێمان حەرام کردن، ھەر باڵندەیەک چڕنوکی ھەبوو حەراممان کردن لێیان، وە بەز وپیوی مانگا ومەڕ وبزنمان لێ حەرام کردن، ئەوە بەز وپیوە نەبێت کە بەپشتیانەوە نوسابوو، وە بەھۆی ئەوەش کە خۆیان وغەیری خۆشیان لەڕێگای خوا لا دا وڕێیان لێ گرتن کە شوێن ئاینی خوا بکەون، تاوای لێھات کە ڕێگەگرتن لەخێر وچاکە بوو بەخەسڵەتێکی جولەکەکان

وَأَخْذِهِمُ ٱلرِّبَوٰا۟ وَقَدْ نُهُوا۟ عَنْهُ وَأَكْلِهِمْ أَمْوَٰلَ ٱلنَّاسِ بِٱلْبَـٰطِلِ ۚ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَـٰفِرِينَ مِنْهُمْ عَذَابًا أَلِيمًۭا ﴿١٦١﴾

وە بەھۆی مامەڵەکردنی ئەوان بەڕیبا وسوو خواردنەوەوە کە ڕێیان لەخواردنی گیرا بوو، ھەروەھا لەبەر خواردنی ماڵ وموڵکی خەڵک بەناھەق وبەناڕەوا، وە ئێمە سزای بەئازار وبەسۆمان ئامادە کردووە بۆ بێباوەڕان

لَّـٰكِنِ ٱلرَّٰسِخُونَ فِى ٱلْعِلْمِ مِنْهُمْ وَٱلْمُؤْمِنُونَ يُؤْمِنُونَ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ ۚ وَٱلْمُقِيمِينَ ٱلصَّلَوٰةَ ۚ وَٱلْمُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱلْمُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ أُو۟لَـٰٓئِكَ سَنُؤْتِيهِمْ أَجْرًا عَظِيمًا ﴿١٦٢﴾

و بەڵام کەسە زانا وداناکانیان، ئەوانەیان کە باوەڕیان ھەیە بەوەی کە بۆ تۆ دابەزییوە لە قورئان ئەی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، وە باوەڕیشیان ھەیە بەو کتێبانەی کە بۆ پێغەمبەرانی پێش تۆ دابەزیووە وەک تەورات وئینجیل، وە نوێژەکانیان دەکەن، وزەکاتی ماڵ وسامانیان دەردەکەن، وە باوەڕیان ھەیە بەخوای تاک وتەنھا کەھیچ شەریک وھاوەڵێکی نیە، وە باوەڕیشیان ھەیە بەڕۆژی دوایی، ئەوانەی خاوەنی ئەو سیفەتانەن پاداشتێکی گەورەیان پێ دەبەخشین

۞ إِنَّآ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ كَمَآ أَوْحَيْنَآ إِلَىٰ نُوحٍۢ وَٱلنَّبِيِّـۧنَ مِنۢ بَعْدِهِۦ ۚ وَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰٓ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْمَـٰعِيلَ وَإِسْحَـٰقَ وَيَعْقُوبَ وَٱلْأَسْبَاطِ وَعِيسَىٰ وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَـٰرُونَ وَسُلَيْمَـٰنَ ۚ وَءَاتَيْنَا دَاوُۥدَ زَبُورًۭا ﴿١٦٣﴾

ى ئەی پێغەمبەر وەحیمان بۆ تۆ کرد، ھەروەک چۆن وەحیمان کرد بۆ پێغەمبەرانی پێش تۆ، ئەوەش بزانە تۆ یەکەم پێغەمبەر نیت، بێگومان وەحیمان کرد بۆ نوح ووەحیمان کرد بۆ پێغەمبەرانی دوای ئەویش، وە وەحیمان کرد بۆ ئیبراھیم وکوڕەکانی ئیسماعیل وئیسحاق، وە بۆ یەعقوبی کوڕی ئیسحاق، وە بۆ ئەسباط ( مەبەست ئەو پێغەمبەرانەیە کە ھاتن بۆ ئەو دوانزە ھۆزەی بەنی ئیسرائیل کە لەنەوەی کوڕەکانی یەعقوب بوون)، وە وەحیمان کرد بۆ عیسا وئەیوب ویونس وهارون وسولەیمان، وە کتێبی زەبورمان بەخشی بە داود پێغەمبەر

وَرُسُلًۭا قَدْ قَصَصْنَـٰهُمْ عَلَيْكَ مِن قَبْلُ وَرُسُلًۭا لَّمْ نَقْصُصْهُمْ عَلَيْكَ ۚ وَكَلَّمَ ٱللَّهُ مُوسَىٰ تَكْلِيمًۭا ﴿١٦٤﴾

پێش تۆ پێغەمبەرانێکمان ناردووە، کە بەسەرھاتەکانیانمان لە قورئاندا بۆت باسکردووە، وە پێغەمبەرانێکیشمان ناردووە کە بەسەرھاتیانمان لە قورئاندا بۆت باس نەکردووە لەبەر چەند پەند وحیکمەتێک، خوای گەورە لەگەڵ موسی ڕاستەوخۆ وبەبێ ھیچ ناوەندگیریەک قسەی کرد قسەکردنێک کە شایانی زاتی خۆی بێت، ئەمەش وەک ڕێزێک بۆ موسی بوو. لاپەڕە ٣٠ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

رُّسُلًۭا مُّبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى ٱللَّهِ حُجَّةٌۢ بَعْدَ ٱلرُّسُلِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًۭا ﴿١٦٥﴾

ئەو پێغەمبەرانەمان بەموژدەدر وترسێنەر نارد، موژدە بدەن بە پاداشتی نایاب بەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە بەخوای گەورە، وە ئەوانەش کە باوەڕیان نیە بیانرتسێنن بە سزای سەختی دۆزەخ، بۆ ئەوەی ئیتر دوای ناردنی ئەو پێغەمبەرانە خەڵکی ھیچ بڕوبیانویەکیان نەبێت لای خوای گەورە، وە خوای گەورە بەدسەڵاتە لە موڵکی خۆیدا، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە حکومیدا

لَّـٰكِنِ ٱللَّهُ يَشْهَدُ بِمَآ أَنزَلَ إِلَيْكَ ۖ أَنزَلَهُۥ بِعِلْمِهِۦ ۖ وَٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ يَشْهَدُونَ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًا ﴿١٦٦﴾

ئەگەر جولەکەکان باوەڕیان بەتۆ نیە، ئەوا خوای گەورە بەڕاستت دەزانێت وشاھیدی ڕاست ودروستی ئەو قورئانەت بۆ دەدات کە دابەزیووە بۆ سەرت، ئەو قورئانەی کەزانست وزانیاری خۆی تێدا دابەزاندووە، زانستێک کە پێی خۆشە ولێی ڕازیە دەیەوێت بەندەکانی ئاگادار بن لێی، یان شتێک کە حەز نەکات پێی وپێی ناخۆش بێت بەندەکانی لێ ئاگادار دەکاتەوە، وە فریشتەکانیش لەگەڵ شاھیدیەکەی خوای گەورەدا شاھیدی ڕاستی ئەوەت بۆ دەدەن کە ھێناوتە، وە خوای گەورەش بەسە کە شاھید بێت، چونکە ئیتر پێویست بەشاھیدی کەسی تر ناکات

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ قَدْ ضَلُّوا۟ ضَلَـٰلًۢا بَعِيدًا ﴿١٦٧﴾

بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە پێغەمبەرایەتی تۆ، وەڕێگەی ئیسلام لەخەڵکی دەگرن وناھێڵن شوێن ھەق وڕاستی بکەون، ئەوانە لەڕادەبەدەر لەھەق وڕاستی دوور کەوتونەتەوە وسەریان لێشێواو وگومڕا بوون

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَظَلَمُوا۟ لَمْ يَكُنِ ٱللَّهُ لِيَغْفِرَ لَهُمْ وَلَا لِيَهْدِيَهُمْ طَرِيقًا ﴿١٦٨﴾

بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون بەخوا وبەپێغەمبەرەکەی وستەمیان لەدەرونی خۆیان کرد بەوەی لەسەر بێباوەڕی مانەوە، ئەوانە خوای گەورە لێیان خۆش نابێت ئەگەر ھەر بەو شێوەیە بەردەوام بن لەسەر بێباوەڕیەکەیان، وە ڕێنوێنیشیان ناکات بۆ ڕێگای ڕاست تاوەکو ڕزگاریان بێت لەسزای خوای گەورە

إِلَّا طَرِيقَ جَهَنَّمَ خَـٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرًۭا ﴿١٦٩﴾

بەڵام ئەو ڕێگەیەی کە بەرەو دۆزەخ دەیانبات بە ھەمیشەیی لەسەری دەمێننەوە وبۆیان ئامادەیە، ئەوەش بۆ خوای گەورە ئاسانە، چونکە ھیچ شتێک ئەو دەسەوسان ناکات

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدْ جَآءَكُمُ ٱلرَّسُولُ بِٱلْحَقِّ مِن رَّبِّكُمْ فَـَٔامِنُوا۟ خَيْرًۭا لَّكُمْ ۚ وَإِن تَكْفُرُوا۟ فَإِنَّ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًۭا ﴿١٧٠﴾

ئەی خەڵکینە ئەم پێغەمبەرە موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) بە ڕێنوێنی وئاینێکی ڕاست ودروست کە لەلایەن خوای گەورەوەیە ھاتووە بۆ لا تان، جا لەبەر ئەوە باوەڕی پێ بھێنن چونکە خێر وخۆشی دونیا ودواڕۆژتانی تێدایە، خۆ ئەگەر باوەڕ بەخوا نەھێنن ئەوا ئەو ھەر زۆر بێ باک وبێ نیازە لەباوەڕتان، وە بێباوەڕی ئێوە ناتوانێت ھیچ زیانێک بەو بگەیەنێت، ئەو خاوەنی موڵکی ئاسمانەکان وزەوی وئەوەشی لەنێوانیاندایە، وە خوای گەورە زانایە بەو کەسەی کە شایستەی ھیدایەت وڕێنوێنیە بۆیە ڕێگای ھیدایەتی بۆ ئاسان دەکات، وە زانایە بەوەش کە شایستەی ھیدایەت نیە بۆیە کوێری دەکات لەبینینی ڕێگای ھەق وڕاستی، وە خوا زۆر دانا وکاربەجێیە لە ووتار و کردار وشەرع وقەدەریدا. لاپەڕە ٣١ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

يَـٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَـٰبِ لَا تَغْلُوا۟ فِى دِينِكُمْ وَلَا تَقُولُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْحَقَّ ۚ إِنَّمَا ٱلْمَسِيحُ عِيسَى ٱبْنُ مَرْيَمَ رَسُولُ ٱللَّهِ وَكَلِمَتُهُۥٓ أَلْقَىٰهَآ إِلَىٰ مَرْيَمَ وَرُوحٌۭ مِّنْهُ ۖ فَـَٔامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ ۖ وَلَا تَقُولُوا۟ ثَلَـٰثَةٌ ۚ ٱنتَهُوا۟ خَيْرًۭا لَّكُمْ ۚ إِنَّمَا ٱللَّهُ إِلَـٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ ۖ سُبْحَـٰنَهُۥٓ أَن يَكُونَ لَهُۥ وَلَدٌۭ ۘ لَّهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلًۭا ﴿١٧١﴾

ئەی پێغەمبەر بە گاورەکانی خاوەن ئینجیل بڵێ: سنوری ئاینەکەی خۆتان مەبەزێنن، وە لەبارەی عیساوە (سەلامی خوای لێ بێت) ھیچ شتێک مەڵێن جگە لەھەق وڕاستی، چونکە مەسیح کە عیسای کوڕی مەریەمە تەنھا پێغەمبەری خوایە، بە ھەق وڕاستی ناردوویەتی، خوای گەورە بە توانا وووشەی خۆی کە ناردی بۆ مەریەم بەھۆی جوبرەئیلەوە (سەلامی خوای لێ بێت) ھاویشتیە نێو مناڵدانیەوە ودروستی کرد، ئەویش بە ووشەی (کن= ببە) ئەویش (کان= بوو)، ئەو دروستکردنەیش فوویەک بوو لەخواوە، جوبرەئیل بە فەرمانی خوا فووی پێداکرد وپاشان مەریەم دووگیان بوو پێی، دواتر عیسی لەدایک بوو، جا لەبەر ئەوە باوەڕ بەخوا وبەسەرجەم پێغەمبەرەکانی بھێنن بەبێ جیاوازی خستنە نێوانیانەوە، وە مەڵێن: خوا سیانن، کۆتایی بھێنن بەم ووشە درۆ وخراپە، وە کۆتایی ھێنان پێی خێری دونیا ودواڕۆژتانی تێدایە، چونکە خوا ھەر یەک خوایە وپاکوبێگەرد ودەوڵمەند وبێ نیازە لەھەموو شەریک وھاوەڵ ومناڵ ونەوەیەک، ھەرچی موڵکی ئاسمانەکان وزەوی وئەوەشی لەنێوانیاندا ھەیە ھەر ھەمووی ھی خوایە، وە خوای گەورەش ھەر خۆی بەسە بۆ پێکھێنان وبەرێوەبردنی کاروباری بوونەوەر، وەھیچ پێویستی بە کەسی تر نیە

لَّن يَسْتَنكِفَ ٱلْمَسِيحُ أَن يَكُونَ عَبْدًۭا لِّلَّهِ وَلَا ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ ٱلْمُقَرَّبُونَ ۚ وَمَن يَسْتَنكِفْ عَنْ عِبَادَتِهِۦ وَيَسْتَكْبِرْ فَسَيَحْشُرُهُمْ إِلَيْهِ جَمِيعًۭا ﴿١٧٢﴾

فسيح شرهم إ ليه جميعا عیسای کوڕی مەریەم ھەرگیز خۆی لەوە بەگەورەتر نەزانیوە وڕێگر نەبووە لەوەی بەندەی خوا بێت، ھەروەھا ئەو فریشتانەیش نزیک بەخوان حاشایان نەکردووە کە عەبد وبەندەی خوا نەبن، بەڵکو پلەو پایەیان بەوە بەزر دەبێتەوە کە بەندەی خوابن، ئیتر ئێوە چۆن عیسای کوڕی مەریەم دەکەن بەخوا؟! ھەرکەسێک خۆی بەگەورە بزانێت کە بەندەی خوا بێت، ئەوە بێگومان خوای گەورە ھەموویان لای خۆی کۆ دەکاتەوە، وە ھەموو کەسێکیش بەو شێوەیەی کە شایستەی بێت پاداشت وسزای خۆی دەداتەوە

فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ فَيُوَفِّيهِمْ أُجُورَهُمْ وَيَزِيدُهُم مِّن فَضْلِهِۦ ۖ وَأَمَّا ٱلَّذِينَ ٱسْتَنكَفُوا۟ وَٱسْتَكْبَرُوا۟ فَيُعَذِّبُهُمْ عَذَابًا أَلِيمًۭا وَلَا يَجِدُونَ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيًّۭا وَلَا نَصِيرًۭا ﴿١٧٣﴾

ئەوانەی کە باوەڕیان ھێنا بەخوای گەورە وسەرجەم پێغەمبەرانیشیان بەڕاست زانی، وە کاروکردەوەی چاکیان کرد وە دڵسۆز وموخلیس بوون بۆی بەگوێرەی شەریعەتی ئیسلام، ئەوا خوای گەورە پاداشتی تەواوی بێ کەموکورتی کارەکانیان دەداتەوە، وە لەسەر ئەوەشەوە بەفەزڵ وئیحسانی خۆی بۆیان زیاد دەکات، بەڵام ئەوانەی کە خۆیان ھەڵاوێرد لەبەندایەتی خوا وگوێڕایەڵی بۆی، وە خۆیان بەگەورەتر زانی لە فەرمانەکانی خوا، ئەوا خوای گەورە سزای بەسۆ وبەئازاریان دەدات، وە جگە لەخوایش کەسێکی تر نابیننەوە کە پشتیوانیان بێت وسوودو وقازانجیان پێ بگەیەنێت، وە کەسێکیش بەدی ناکەن سەریان بخات وزیانیان لێ بەدوور بخاتەوە

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدْ جَآءَكُم بُرْهَـٰنٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَآ إِلَيْكُمْ نُورًۭا مُّبِينًۭا ﴿١٧٤﴾

ئەی خەڵکینە بەڵگەی ڕوون وئاشکراتان لای پەروەردگارتانەوە بۆھات، کە ھەموو بڕوبیانوو وگومانێک ناھێڵێت، ئەویش مەبەست پێی موحەمەدە (صلی اللە علیە وسلم) وە نوور وڕووناکیەکی ئاشکرامان دابەزاندووە بۆتان کە مەبەست پێی قورئانە

فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَٱعْتَصَمُوا۟ بِهِۦ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِى رَحْمَةٍۢ مِّنْهُ وَفَضْلٍۢ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَٰطًۭا مُّسْتَقِيمًۭا ﴿١٧٥﴾

ئەمجا ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە بەخوا ودەستیان گرتووە بەو قورئانەی کە دابەزیووە بۆ پێغەمبەرەکەیان، بەچوونە بەھەشت ڕەحم ومیھرەبانی خۆی دەڕژێنێت بەسەریاندا، وە پاداشتیان بۆ زیاد دەکات، وە پلە وپایەشیان بەرز دەکاتەوە، وە سەرکەوتویان دەکات لەگرتنەبەری ڕێگای ڕاستی ئیسلام کە ھیچ خوار وخێچیەکی تێدا نیە، ئەویش ئەو ڕێگایەیە کە بەندەکانی خوا دەگەیەنێتە بەھەشتی ھەتا ھەتایی. لاپەڕە ٣٢ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

يَسْتَفْتُونَكَ قُلِ ٱللَّهُ يُفْتِيكُمْ فِى ٱلْكَلَـٰلَةِ ۚ إِنِ ٱمْرُؤٌا۟ هَلَكَ لَيْسَ لَهُۥ وَلَدٌۭ وَلَهُۥٓ أُخْتٌۭ فَلَهَا نِصْفُ مَا تَرَكَ ۚ وَهُوَ يَرِثُهَآ إِن لَّمْ يَكُن لَّهَا وَلَدٌۭ ۚ فَإِن كَانَتَا ٱثْنَتَيْنِ فَلَهُمَا ٱلثُّلُثَانِ مِمَّا تَرَكَ ۚ وَإِن كَانُوٓا۟ إِخْوَةًۭ رِّجَالًۭا وَنِسَآءًۭ فَلِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ ٱلْأُنثَيَيْنِ ۗ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمْ أَن تَضِلُّوا۟ ۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۢ ﴿١٧٦﴾

إ ه ه ئەی پێغەمبەر پرسیارت لێدەکەن لەبارەی کەسێک کە باوک ومنداڵی نیە ودەمرێت چی بکەن لە میراتەکەی، جا تۆیش بڵێ: خوای گەورە حوکمی ئەوەتان بۆ روون دەکاتەوە، ئەگەر ھاتوو کەسێک مرد وباوک ومنداڵی لەدوای خۆی بەجێ نەھێشت، وە خوشکێکی دایک وباوکی ھەبوو، یان خوشێکێک تەنھا لەباوکەوە، ئەوا نیوەی میراتەکەی وەک بەشێکی دیاریکراو دەبات، وە برا دایک وباوکییەکەی یان ھەر برا باوکیەکەی ئەو ماڵو سامانەی بەجێی ھێشتووە وە کەسی پشت (عصبة) ھەموو ماڵەکە دەبات ئەگەر ھیچ خاوەن بەشێکی تری لەگەڵدا نەبوو، جا خۆ ئەگەر خاوەن بەشی لەگەڵدا بوو، ئەوا دوای ئەوەی بەشی ئەو خاوەن بەشە دەدرێت ھەرچی مایەوە بۆ ئەو دەبێت میراتەکەی، وە ئەگەر خوشکە باوک ودایکیەکان یان خوشکە باوکیەکان چەند دانەیەک بوون، دوان وزیاتر بوون، ئەوا دوو بەش لەسێ بەشی میراتەکە بەھەموویانەوە دەبەن، وە ئەگەر خوشک وبرا باوک ودایکیەکان یان خوشک وبرا باوکیەکان چەند دانەیەک بوون، ئەوا بەپێی بنەمای (نێرێک ھێندەی دوو مێی دەبات) میراتیەکە دابەش دەکرێت، بەوەی بەشی نێرینەیەک دوو ھێندەی بەشی مێینەیەک بێت، خوای گەورە حوکمی میراتی ئەو کەسەی بۆ ڕوونکردنەوە کە دەمرێت وباوک ومنداڵی لەدوا بەجێ نامێننێت، وە جگە لەو حوکمەیش تەواوی حوکمەکانی تری میراتتان بۆ ڕوون دەکاتەوە تاوەکو لە فەرمانەکانی لا نەدەن وگومڕا نەبن، وە خوای گەورەزانایە بە ھەموو شتێک وە ھیچ شتێکیشی لا شاراوە نیە. لاپەڕە ٣٣ لە ٣٣ moc.hgelp

فێربە · النساء — An-Nisaa

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان