الٓمٓ ﴿١﴾
ئەلیفلا م میم، ھاوشێوەی ئەم پیتانە لەسەرەتای سورەتی بەقەرەوە باسکران، ئاماژەی تێدایە کە عەرەب دەستەوسان بوون لەبەرامبەر قورئاندا کە نەیانتوانی ھاوشێوەی قورئان بھێنن لەکاتێکدا ھەموو قورئان لەم پیتانە وھاوشێوەکانی پێکھاتووە کە لەسەرەتای ھەندێک سورەتەوە باسکراون، قسە وگوفتاری عەرەبیش ھەر لەو پیتانە پێکھاتووە
ٱللَّهُ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْحَىُّ ٱلْقَيُّومُ ﴿٢﴾
ھەر اللە یە پەرستراوی بەھەق وجگە لەو ھیچ پەرستراوێکی تری بەھەق نیە، کە ھەمیشە زیندووە، ژیانێکی تەواو کە مردن وناتەواوی بەدوادا نایەت، پایەدار وڕاگرە بەزاتی خۆی، ھیچ پێویستی بە دروستکراوەکانی نیە، وە ھەموو دروستکراوەکانی تریش ئەو ڕایگرتوون وھەمیشە وھەموو کاتێک پێویستیان بەئەوە
نَزَّلَ عَلَيْكَ ٱلْكِتَـٰبَ بِٱلْحَقِّ مُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ وَأَنزَلَ ٱلتَّوْرَىٰةَ وَٱلْإِنجِيلَ ﴿٣﴾
ئەی پێغەمبەر ئەم قورئانە بەھەق وڕاست دابەزیوە بۆ سەر تۆ، پشتگیری ھەموو ئەو ھەواڵانە دەکات کە نامە وکتێبە ئاسمانیەکان باسیان لێوە کردووە، وە دادگەرە لە حوکمەکانیدا، وە ھیچ دژیەکیەک نابینیت لەنێوان ئەو پەرتووکە ئاسمانیەکانی تردا (پێش ئەوەی دەستیان تێ بخرێت وتەحریف بکرێن)، پێش ئەوەی قورئان دابەزێت بە سەر تۆ تەوارتی ناردە خوارەوە بۆ سەر موسی وئینجیلیش بۆ سەر عیسی، (سەلامی خوایان لێ بێت)، ھەموو ئەو پەڕاو پەرتووکە ئاسمانیانە بۆیە دابەزیوون تاوەکو ھیدایەتی خەڵکی بدەن وڕێنوماییان بکەن بۆ چاکەی دین ودونیایان، وە فورقانیشی ناردە خوارەوە (مەبەست لێی قورئانە) تاوەکو ھەق وڕاستی لە ناھەق وباتڵ، وە ھیدایەت لە گومڕایی وسەرلێشێواوی بۆ خەڵکی جودا بکاتەوە، جا ئەوانەی کە بێباوەڕن بە بەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی خوا کە دابەزیووە بۆ سەر تۆ سزای سەختی بە سۆیان بۆ دانراوە، بێگومان خوای گەورە زاڵ وباڵادەستە وە ھیچ شتێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە تۆڵە سێنەرە لەوانەی کە پێغەمبەرەکانیان بەدۆر زانی وسەرپێچی فەرمانەکانیان کردن
مِن قَبْلُ هُدًۭى لِّلنَّاسِ وَأَنزَلَ ٱلْفُرْقَانَ ۗ إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۭ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌۭ ذُو ٱنتِقَامٍ ﴿٤﴾
ئەی پێغەمبەر ئەم قورئانە بەھەق وڕاست دابەزیوە بۆ سەر تۆ، پشتگیری ھەموو ئەو ھەواڵانە دەکات کە نامە وکتێبە ئاسمانیەکان باسیان لێوە کردووە، وە دادگەرە لە حوکمەکانیدا، وە ھیچ دژیەکیەک نابینیت لەنێوان ئەو پەرتووکە ئاسمانیەکانی تردا (پێش ئەوەی دەستیان تێ بخرێت وتەحریف بکرێن)، پێش ئەوەی قورئان دابەزێت بە سەرت تۆ تەوارتی ناردە خوارەوە بۆ سەر موسی وئینجیلیش بۆ سەر عیسی، (سەلامی خوایان لێ بێت)، ھەموو ئەو پەڕاو پەرتووکە ئاسمانیانە بۆیە دابەزیوون تاوەکو ھیدایەتی خەڵکی بدەن وڕێنوماییان بکەن بۆ چاکەی دین ودونیایان، وە فورقانیشی ناردە خوارەوە (مەبەست لێی قورئانە) تاوەکو ھەق وڕاستی لە ناھەق وباتڵ، وە ھیدایەت لە گومڕایی وسەرلێشێواوی بۆ خەڵکی جودا بکاتەوە، جا ئەوانەی کە بێباوەڕن بە بەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی خوا کە دابەزیووە بۆ سەر تۆ سزای سەختی بە سۆیان بۆ دانراوە، بێگومان خوای گەورە زاڵ وباڵادەستە وە ھیچ شتێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە تۆڵە سێنەرە لەوانەی کە پێغەمبەرەکانیان بەدۆر زانی وسەرپێچی فەرمانەکانیان کردن
إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَخْفَىٰ عَلَيْهِ شَىْءٌۭ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فِى ٱلسَّمَآءِ ﴿٥﴾
ى بێگومان خوای گەورە ھیچ شتێکی لە زەوی وئاسمانەکان لا شاراوە نیە، وە بە زانست وزانیاری ئاگاداری ڕواڵەت ودیووی ناوەوەی ھەموو شتەکانە
هُوَ ٱلَّذِى يُصَوِّرُكُمْ فِى ٱلْأَرْحَامِ كَيْفَ يَشَآءُ ۚ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴿٦﴾
تەنھا ھەر ئەوە کاتێک ئێوە لە مناڵدانی دایکتاندان بەو شێوەیەی خۆی دەیەوێت شێواز وڕواڵەت ووێنەتان دەکێشێت، یەکێک نێر بێت یان مێ، یەکێک جوان بێت یان ناشرین، یەکێک سپی پێست بێت یان ڕەش پێست، ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نیە جگە لە ئەو، زاڵ وباڵادەستە ھیچ شتێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە دانا وکاربەجێیە لە دروستکردن وبەڕێوەبردن وشەریعەت ویاسادانانیدا. لاپەڕە ١ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
هُوَ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ عَلَيْكَ ٱلْكِتَـٰبَ مِنْهُ ءَايَـٰتٌۭ مُّحْكَمَـٰتٌ هُنَّ أُمُّ ٱلْكِتَـٰبِ وَأُخَرُ مُتَشَـٰبِهَـٰتٌۭ ۖ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِمْ زَيْغٌۭ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَـٰبَهَ مِنْهُ ٱبْتِغَآءَ ٱلْفِتْنَةِ وَٱبْتِغَآءَ تَأْوِيلِهِۦ ۗ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُۥٓ إِلَّا ٱللَّهُ ۗ وَٱلرَّٰسِخُونَ فِى ٱلْعِلْمِ يَقُولُونَ ءَامَنَّا بِهِۦ كُلٌّۭ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّآ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَـٰبِ ﴿٧﴾
ھەر ئەو خوایەیە کە قورئانی دابەزاندە سەرت، کە ماناکانی زۆر ڕوون وئاشکرایە، وە ھیچ جۆرە ناڕوونیەکی تێدا نیە، ئەوەش بنەمای قورئانە وزۆربەی ئایەتەکانی بەو شێوەیەن، ھەر ئەو ئایەتانەیش جێگای بۆ گەڕانەوەن لەکاتی دروست بوونی ھەر جیاوازیەکدا، وە ھەندێک ئایەتی تریشی چەند مانا ومەبەستێک ھەڵدەگرن، کە ماناکانیان لای زۆربەی خەڵکی ناڕوونن، (بەڵام لای خەڵکی زانا وخوێنەوار لەژێر ڕۆشنایی ئەوانی تردا مانا ومەبەستەکانی ئەمانیش روونن) جا ئەوانەی کە لا دان وناڕێکی لەدڵیاندا ھەیە، ئایەتە ڕوون وئاشکراکان واز لێدەھێنن ودەگەڕێن بەشوێن ئایەتە ناڕوون وشاراوەکاندا کە چەند مانا مەبەستێک ھەڵدەگرن، ئەمەش لە پێناو ئەوەی گومان ودڵەڕاوکی لای خەڵکی دروست بکەن وگومڕایان بکەن، وە یان بە ھەواو وئارەزووی خۆیان ھەر چۆنیکیان پێ خۆشە مانا ولێکدانەوەی بۆ بکەن تاوەکو ھاوتا بێت لەگەڵ بۆچونە خراپەکانی خۆیاندا، ئەوانە ڕاستی وھەقیقەتی مانا ومەبەست وسەرەنجامی ئەو ئایەتانە نازانن کە لێکدانەوەی بۆ دەکەن جگە لەخوای گەورە نەبێت کە مانا ومەبەستەکانی دەزانێت، وە ئەوانەی کە لە زانست وزانیاریدا ڕۆچوون وبتەو دامەزراوون دەڵێن: باوەڕمان بە ھەموو قورئان ھەیە، چونکە ھەمووی لە لایەن پەروەردگارمانەوە دابەزیووە، وە مانا ومەبەستی ئەو ئایەتانەیش کە ناڕوونن بە ئایەتە ڕوون ودیار وئاشکراکان دەکەن، تەنھا ئەوانەش کە خاوەنی عەقڵ وژیریەکی ڕاست ودروستن پەند وئامۆژگاری لێ وەردەگرن
رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً ۚ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْوَهَّابُ ﴿٨﴾
ئا ئەو زانا دەمەزراو وژیر وتێگەیشتوانە دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان دوای ئەوەی ڕێنمونیت کردین بۆ سەر دینەکەت دڵەکانمان لەسەر ھەق وڕاستی لا مەدە، وە بمانپارێزە ودینەکەمان سەلامەت بکە لەو بەڵا وخراپەیەی کە تووشی کەسانی لا دەر بووە، وە لەلای خۆتەوە ڕەحمەتێکی فروانمان پێ ببەخشە کە ببێتە ھۆی ڕێنومایی دڵەکانمان، وە بمان پارێزێت لە لا دان وگومڕایی، بەڕاستی ھەر تۆی ئەی پەروەردگارمان کە زۆر بەخشندە وبەخشندەی ھەره مەزن
رَبَّنَآ إِنَّكَ جَامِعُ ٱلنَّاسِ لِيَوْمٍۢ لَّا رَيْبَ فِيهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُخْلِفُ ٱلْمِيعَادَ ﴿٩﴾
ئەی پەروەردگارمان بێگومان ھەر تۆی کە تەواوی خەڵکی کۆ دەکەیتەوە بۆ لێپرسينەوە لە ڕۆژێکدا کە ھیچ گومان ودوو دڵی تێدا نیە، بێگومان ئەو ڕۆژە ھەر دێت وھیچ کەسێک ناتوانێت ڕێگری بکات لەھاتنی، ئەی پەروەردگارمان بێگومان تۆ ھەرگیز لە پەیمان وبەڵێنەکانت لا نادەیت
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَن تُغْنِىَ عَنْهُمْ أَمْوَٰلُهُمْ وَلَآ أَوْلَـٰدُهُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيْـًۭٔا ۖ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمْ وَقُودُ ٱلنَّارِ ﴿١٠﴾
بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە خوا وبە پێغەمبەرەکانی، سەروەت وسامان وماڵ ومناڵیان نە لەڕۆژی دوایی ونە لە دونیادا ڕێگریان لێناکەن لە سزای خوا وفریایان ناکەون، ئەوانەی ئەوە صیفات وکاروکردەوەیانە لە ڕۆژی دواییدا دەبنە سوتەمەنی ئاگری دۆزەخ
كَدَأْبِ ءَالِ فِرْعَوْنَ وَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا فَأَخَذَهُمُ ٱللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ ۗ وَٱللَّهُ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ ﴿١١﴾
خو وداب ونەریتی ئەو بێباوەڕانە ھەروەک خو وداب ونەریتی گەلی فیرعەون وبێباوەڕانی پێش ئەوانە کە باوەڕیان نەھێنا بەخوا وبەڵگە ونیشانەکانی پەروەردگاریان بەدرۆزانی، خوای گەورەش لەبەر تاوان وگوناھیان سزای دان، وە سەروەت وسامان وماڵو مناڵیان ھیچ سودێکی پێ نەگەیاندن، وە دڵنیابە کە خوای گەورە تۆڵەسێنەرێکی زۆر توند وسەختە لەوانەی کە بێباوەڕ بوون پێی وبەڵگە ونیشانە وئایەتەکانیانی بەدرۆ زانیوە
قُل لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ سَتُغْلَبُونَ وَتُحْشَرُونَ إِلَىٰ جَهَنَّمَ ۚ وَبِئْسَ ٱلْمِهَادُ ﴿١٢﴾
ئەی پێغەمبەر بەو بیباوەڕانە بڵێ، بە ھەموو بیرو بوۆچون وئاینێکیانەوە: بێگومان بەمزوانە ھەر لە دونیادا باوەڕداران سەردەکەون وزاڵ دەبن بەسەریاندا، وە لەسەر ئەو بێباوەڕیەشیان دەمرن، وە لەڕۆژی دواییشدا لەئاگری دۆزەخدا کۆتان دەکاتەوە، کە خراپترین جێگا وشوێنی مانەوەیە. لاپەڕە ٢ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
قَدْ كَانَ لَكُمْ ءَايَةٌۭ فِى فِئَتَيْنِ ٱلْتَقَتَا ۖ فِئَةٌۭ تُقَـٰتِلُ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَأُخْرَىٰ كَافِرَةٌۭ يَرَوْنَهُم مِّثْلَيْهِمْ رَأْىَ ٱلْعَيْنِ ۚ وَٱللَّهُ يُؤَيِّدُ بِنَصْرِهِۦ مَن يَشَآءُ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَعِبْرَةًۭ لِّأُو۟لِى ٱلْأَبْصَـٰرِ ﴿١٣﴾
ئەی باوەڕداران لە ڕوو بەڕووبوونەوەی ئەو دوو دەستە وتاقمەی کە بۆ جەنگ کردن لەڕۆژی بەدر بەیەک گەیشتن پەند وئامۆژگاری بۆ ئێوە ھەیە، دەستەیەکیان باوەڕدار بوون، کە دەستەکەی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) وھاوەڵانی بوو، کە لە پێناو خوای گەورە وبەرز ڕاگرتنی ووشەی اللە، وسووک وژێرخستنی ووشەی بێباوەڕان دەجەنگان، وە دەستە وتاقمەکەی تریش کۆمەڵێکی بێباوەڕ بوون، کە لە بێباوەڕانی مەککە پێکھاتبوون، ئەوانەی بە فیز وفەخر وخۆ بەزلزانین ودەمارگیریەوە ھاتنە دەرەوە بۆ جەنگ کردن، باوەڕداران بەھەردوو چاوی سەری خۆیان ئەوانیان دەبینی کە دوو ھێندەی ئەوانن، خوای گەورەش دۆستانی خۆی سەردەخات، وە ھەر کەسێکیشی بوێت پشتیوانی دەکات، بێگومان لەمەدا پەند وئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک کە بەچاو روون بن، تاوەکو بزانن کە سەرکەوتن بۆ دەستەی باوەڕدارانە ئەگەرچی ژمارەشیان کەم بێت، وە شکان وسەرشۆڕیش بۆ دەستەی ناھەق وباتڵە ئەگەرچی ژمارەشیان زۆر بێت
زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ ٱلشَّهَوَٰتِ مِنَ ٱلنِّسَآءِ وَٱلْبَنِينَ وَٱلْقَنَـٰطِيرِ ٱلْمُقَنطَرَةِ مِنَ ٱلذَّهَبِ وَٱلْفِضَّةِ وَٱلْخَيْلِ ٱلْمُسَوَّمَةِ وَٱلْأَنْعَـٰمِ وَٱلْحَرْثِ ۗ ذَٰلِكَ مَتَـٰعُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَٱللَّهُ عِندَهُۥ حُسْنُ ٱلْمَـَٔابِ ﴿١٤﴾
خوای گەورە ھەواڵمان پێ دەدات کە -بۆ تاقیکردنەوەیان- ڕازێنراوەتەوە وجوانکراوە بۆ خەڵکی ئارەزوویان بۆ ژن وکوڕو کاڵ وسەروەت وسامان کۆکردنەوە لە زێر وزیوو، وماینی نیشاندەر وفێرکراو، وە بۆ ووشتر ومانگا ومەڕ وبزن، وە بۆ کشتوکاڵ کردن، ھەموو ئەوانە ھۆکاری ژیانی ئەم دونیایەن کە بۆ ماوەیەک مرۆڤ تام وچێژیان لێ دەبات وپاشان لەناودەچن، باوەڕدار نابێت دڵی پەیوەست بێت پیانەوە، چونکە ئەوەی لای خوای گەورەیە باشتر وچاکترە وھەر دەشمێنێتەوە، ئەویش بەھەشتێکە پانتای وفراوانیەکەی ھێندەی فراوانی ئاسمانەکان وزەویە
۞ قُلْ أَؤُنَبِّئُكُم بِخَيْرٍۢ مِّن ذَٰلِكُمْ ۚ لِلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ عِندَ رَبِّهِمْ جَنَّـٰتٌۭ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَا وَأَزْوَٰجٌۭ مُّطَهَّرَةٌۭ وَرِضْوَٰنٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِٱلْعِبَادِ ﴿١٥﴾
ه ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ئایا باشتر وچاکتر لەو خۆشیانەتان پێ ڕابگەیەنم؟ چاکتر لەوانە بۆ ئەو کەسانەی کە خواناس وخۆ پارێزن لە خراپە وتاوان بە جێ بەجێکردنی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە سەرپێچیەکانی، بەھەشتانێک کە بەژێر کۆشک وتەلار ودرەختەکانیدا ڕووبارەکان بەژێریاندا دەڕۆن، بە ھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، کە ھەرگیز مردن وتیاچوون پێیان ناگات، لەو بەھەشتانەدا چەندان ھاوسەری پاکیزەیان بۆ ھەیە، پاکیزە لە ھەموو خوویەکی خراپ وناشیرینی ڕواڵەتیان، جگە لەوانەیش خوای گەورە لێیان ڕازیە وھەرگیز لێیان زوویر نابێت، بێگومان خوای گەورە بینایە بە حاڵو گوزەرانی بەندەکانی، وە ھیچ شتێکی ئەوانی لا شاراوە نیە
ٱلَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَآ إِنَّنَآ ءَامَنَّا فَٱغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَقِنَا عَذَابَ ٱلنَّارِ ﴿١٦﴾
بەھەشتیەکان ئەوانەن کە لە نزا وپاڕانەوەکانیاندا بە پەروەردگاریان دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان بێگومان ئێمە باوەڕمان بەتۆ ھێناوە، وە باوەڕیشمان ھێناوە بەو پەرتووک وپەڕاوانەیشی داتبەزاندووە بۆ پیغەمبەرەکانت، وە شوێن شەریعەتەکەیشت کەوتوین، دەی سا تۆیش لەو گوناھانەمان خۆشبە کە کردومانن، وە لەسزای ئاگری دۆزەخیش بمانپارێزە
ٱلصَّـٰبِرِينَ وَٱلصَّـٰدِقِينَ وَٱلْقَـٰنِتِينَ وَٱلْمُنفِقِينَ وَٱلْمُسْتَغْفِرِينَ بِٱلْأَسْحَارِ ﴿١٧﴾
ئەوان ئارامگرن لەسەر بەجێھێنانی تاعەت وگوێڕایەڵی پەروەردگار ودوور کەوتنەوە لە خراپەکاری، وە ئارامیش دەگرن لەسەر ھەر بەڵا وموصیبەتێک توشیان دەبێت، ئەوانە ڕاستگۆن لە گوفتار وکرداریاندا، بە تەواوی گوێڕایەڵێ خوای گەورەن، ماڵوسامانی خۆیان دەبەخشن لە پێناو خوای گەورە، کۆتا بەشی شەویش داوای لێخۆشبوون لە پەروەردگاریان دەکەن، لەبەر ئەوەی نزا وپاڕانەوە لەکۆتا بەشی شەودا لە گیرا بوونەوە نزیکە، وە دڵیش سەرقاڵی شتی تر نابێت
شَهِدَ ٱللَّهُ أَنَّهُۥ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ وَٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ وَأُو۟لُوا۟ ٱلْعِلْمِ قَآئِمًۢا بِٱلْقِسْطِ ۚ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴿١٨﴾
خوای گەورە شاھیدی دەدات کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نیە جگە لەخۆی، ئەویش بەوەی لە گەردوندا کۆمەڵێک بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرای بەرقەرار کردووە کە بەڵگەیە لەسەر خوایەتی زاتی ھەق تەعالای خۆی، وە ھەروەھا فریشتەکانیش ئەم شاھیدیە دەدەن، وە زانایانیش بە ڕوون کردنەوەی یەکخواپەرستی وبانگەواز کردن بۆی گەورەترین شاھیدی دەدەن لەسەر یەکخواناسی ویەکخواپەرستی وبەقەراربوونی دادگەری پەروەردگار لە دروستکراوەکان وشەریعەتەکەیدا، کە ھیچ پەرستراوێکی لاپەڕە ٣ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر بەھەق نیە جگە لە زاتی گەورەی باڵادەستی خۆی کە ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، کە زۆر دانا وکاربەجێیە لە دروستکراوەکان وبەرێوەبردن وشەریعەت ویاسا وڕیساکانیدا
إِنَّ ٱلدِّينَ عِندَ ٱللَّهِ ٱلْإِسْلَـٰمُ ۗ وَمَا ٱخْتَلَفَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ إِلَّا مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلْعِلْمُ بَغْيًۢا بَيْنَهُمْ ۗ وَمَن يَكْفُرْ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ فَإِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ ﴿١٩﴾
ه بێگومان ئاینی وەرگیراو وپەسەند لای خوای گەورە تەنھا ئاینی پیرۆزی ئیسلامە، ئەویش بریتیە لە ملکەچی تەواو بۆ خوای گەورە بەتاک وتەنھایی، بە گوێڕایەڵی وتەسلیم بوون پێی بە ھەموو ماناکانی پەرستن، وە باوەڕ بوون بە سەرجەم پێغەمبەرەکانی تا دەگاتە کۆتا پێغەمبەر کە موحەمەد المصطفی یە (صلی اللە علیە وسلم)، کە کۆتایی ھێنا بە پێغەمبەرایەتی، وە جگە لە شەریعەتەکەی ئەو ھیچ شەریعەتێکی تر لای خوای گەورە پەسەند نیە، وە جولەکە وگاورەکانیش کە لەناو خۆیاندا پێک نەھاتن ودوو بەرەکیان تێکەوت وبوون بە چەند دەستە وتاقمێکەوە دوای ئەوە ھات کە بەڵگە ونیشانە وزانیاری تەواویان بۆ ھات لەسەر ڕاستی ودروستی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، بەڵام لەبەر ڕژدی وحەسوودی وسوور بوونیان لەسەر دونیا باوەڕیان پێ نەھێنا، وە ھەر کەسێک بێباوەڕ بێت بەو بەڵگە ونیشانە وئایەتانەی کە دابەزیوە بۆ سەر پێغەمبەرەکەی، ئەوا بێگومان خوای گەورە زۆر خێرا وچەسپانە لە لێپرسینەوە وموحاسەبە کردنیان لە ڕۆژی دواییدا
فَإِنْ حَآجُّوكَ فَقُلْ أَسْلَمْتُ وَجْهِىَ لِلَّهِ وَمَنِ ٱتَّبَعَنِ ۗ وَقُل لِّلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ وَٱلْأُمِّيِّـۧنَ ءَأَسْلَمْتُمْ ۚ فَإِنْ أَسْلَمُوا۟ فَقَدِ ٱهْتَدَوا۟ ۖ وَّإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ ٱلْبَلَـٰغُ ۗ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِٱلْعِبَادِ ﴿٢٠﴾
ئەی پێغەمبەر ئەگەر ھاتوو ئەوانە لەسەر ئەو ھەق وڕاستیەی کە دابەزیووە بۆ سەرت دەمەقاڵێ وچەن وچونیان لەگەڵ کردیت، لەوەڵامیاندا بڵێ: من وئەوانەیش شوێن من کەوتوون لە باوەڕداران خۆمان تەسلیم بە خوای گەورە کردووە وملکەچی فەرمانەکانی بووین، وە بڵێ بە گاور وجولەکە وبت پەرستەکانیش: ئایا پاش ئەو ھەمووە بەڵگە ونیشانانە ئیتر کاتی ئەوە نەھاتووە ئێوەش بە دڵسۆزی وئیخلاصەوە ملکەچی خوای گەورە وئەوەی من ھێناومە ببن؟ جا ئەگەر ملکەچی خوای گەورە بوون وشوێن شەریعەت وبەرنامەکەی تۆ کەوتن ئەوا بێگومان شوێن ڕێنومایی وھیدایەت کەوتون، خۆ ئەگەر پشتیان ھەڵکرد لە ئیسلام، ئەوا بێگومان ئەرکی تۆ تەنھا گەیاندنی پەیامەکەتە، پاش ئەوە ئیتر بیاندەرە دەست خوای گەورە چونکە لێپرسنەوەیان لەسەر ئەوە، ھەر ئەویش بە بەندەکانی شارەزا وبینایە، وە پاداشت وسزای کارو کردەوەشیان دەداتەوه
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكْفُرُونَ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ وَيَقْتُلُونَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ بِغَيْرِ حَقٍّۢ وَيَقْتُلُونَ ٱلَّذِينَ يَأْمُرُونَ بِٱلْقِسْطِ مِنَ ٱلنَّاسِ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ﴿٢١﴾
بعذاب أليم بێگومان ئەوانەی (لە جولەکە وگاورەکان) بێباوەڕ بوون بەو بەڵگە ونیشانانەی کە دابەزیووە بۆ سەریان، وە پێغەمبەرەکانیش بە ناھەق وستەم ودوژمنکاری دەکوژن، وە ئەوانەش دەکوژن کە فەرمان بە دادگەری دەکەن لە نێو خەڵیکدا، ئەو کەسانەی فەرمان بەچاکە وڕێگری لە خراپەکاری دەکەن، ئەی موحەمەد موژدەی سزای بە سوێ وبە ئازار بەو بێباوەڕە خوین مژە بکوژانە بدە کە خوای گەورە تۆڵەیان لێدەسێنێتەوە
أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ حَبِطَتْ أَعْمَـٰلُهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ وَمَا لَهُم مِّن نَّـٰصِرِينَ ﴿٢٢﴾
ئا ئەوانەی کە ئەوە خو وسیفاتیانە ھەموو کار وکردەوەیان پووچ وبەتاڵە، وە ھیچ سودێکیان نە لە دونیا ونە لە دوا ڕۆژدا پێ ناگەیەنن، چونکە باوەڕیان بەخوای گەورە نیە، وە ھیچ کەسێکیش ناتوانێت سەریان بخات ولە سزای خوا ڕزگاریان بکات
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ نَصِيبًۭا مِّنَ ٱلْكِتَـٰبِ يُدْعَوْنَ إِلَىٰ كِتَـٰبِ ٱللَّهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ يَتَوَلَّىٰ فَرِيقٌۭ مِّنْهُمْ وَهُم مُّعْرِضُونَ ﴿٢٣﴾
م عرضون ئەی پێغەمبەر ئایا حاڵی جولەکەکانت نەبینی ئەوانەی کە خوای گەورە بەشێ لە زانست وزانیاری پێبەخشین وتەوراتی بۆ ناردن کە بەڵگەی پیغەمبەرایەتی تۆی تێدا باسکراوە، ئەوان بانگکران کە بگەڕێنەوە بۆ پەرتووکەکەی خوا کە تەورات بوو تاوەکو ببێت بە دادوەر لەسەر ئەو شتانەی کە جیاوازیان تێکەوت، کەچی کۆمەڵێک لە زانا وسەرکردەکانیان پشتیان ھەڵکرد لە حوکمەکەی چونکە لەگەڵ ھەواو ئارەزوویاندا پێک نەدەھاتنەوە، لەکاتێکدا باشتر بوو بۆیان کە ئەوان خێراترین کەس بوونایە لە گەڕانەوە بۆ حوکم کردن بە پەرتووکەکەی خۆیان چونکە ئەوان لا فی ئەوەیان لێدەدا کە شوێنکەوتەی تەوراتن. لاپەڕە ٤ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا۟ لَن تَمَسَّنَا ٱلنَّارُ إِلَّآ أَيَّامًۭا مَّعْدُودَٰتٍۢ ۖ وَغَرَّهُمْ فِى دِينِهِم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ ﴿٢٤﴾
ئەو پشتھەڵکردنەیان لە ھەق وڕاستی لەبەر ئەوە بوو، ئەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن لەڕۆژی دواییدا چەند ڕۆژێکی کەم نەبێت بە ئاگر ناسوتێن وپاشان دەچنە بەھەشتەوە، ئەم گومان ووەھمەیان کە خۆیان بەدرۆ ودەلەسە وناھەق دروستیان کردووە، وای لێکردن کە زاتی ئەوە بکەن درۆ بەدەم خوا وئاینەکەیەوە بکەن. فكيف إذا جمعنهم ليوم لا ريب فيه ووفيت كل نفس ما كسبت وهم لا يظلمون
فَكَيْفَ إِذَا جَمَعْنَـٰهُمْ لِيَوْمٍۢ لَّا رَيْبَ فِيهِ وَوُفِّيَتْ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿٢٥﴾
ئایا دەبێت ئەوانە حاڵیان لەگەڵ حەسرەت وپەشیمانیان چۆن بێت؟ بێگومان حاڵیان زۆر خراپ دەبێت کاتێک کۆمان کردنەوە بۆ لێپرسینەوە لەڕۆژێک کە ھیچ گومانی تێدا نیە، ئەویش ڕۆژی دواییە، لەو ڕۆژەدا ھەموو کەسێک پاداشتی خۆی بە ئەندازەی کار وکردەوەی شایستەی خۆی وەردەگرێت، بەبێ ئەوەی کەس ستەمی لێبکرێت، چاکە وحەسەناتی ھیچ کەسێک کەم ناکرێتەوە، وە خراپە وگوناھی ھیچ کەسێکیش زیاد ناکرێت
قُلِ ٱللَّهُمَّ مَـٰلِكَ ٱلْمُلْكِ تُؤْتِى ٱلْمُلْكَ مَن تَشَآءُ وَتَنزِعُ ٱلْمُلْكَ مِمَّن تَشَآءُ وَتُعِزُّ مَن تَشَآءُ وَتُذِلُّ مَن تَشَآءُ ۖ بِيَدِكَ ٱلْخَيْرُ ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ ﴿٢٦﴾
ى ئەی پێغەمبەر سوپاسی پەروەردگارت بکە وبەگەورەی بزانە وبڵێ: ئەی خوایە تۆ خاوەنی ھەموو موڵکی دونیا ودواڕۆژیت، ھەر کەسێکت بوێت لە دروستکراوەکانت دەسەڵات وموڵکی دەدەیتێ، وە ھەر کەسێکیشت بوێت دەسەڵات وموڵکی لێ دەسێنیتەوە، وە ھەر کەسێکت بوێت سەربەرز وعیزەتی دەدەیتێ، وە ھەر کەسێکیشت بوێت سووک وزەلیلی دەکەیت، ھەموو ئەمەیش بە حیکمەت ودادگەری خۆتە -وکەس ناتوانێت دەست بخاتە کارتەوە- ھەرچی خێر وچاکەیە ھەر ھەمووی بەدەستی خۆتە، بەڕاستی تۆ بەسەر ھەموو شتێکدا بەدەسەڵاتی
تُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَتُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ ۖ وَتُخْرِجُ ٱلْحَىَّ مِنَ ٱلْمَيِّتِ وَتُخْرِجُ ٱلْمَيِّتَ مِنَ ٱلْحَىِّ ۖ وَتَرْزُقُ مَن تَشَآءُ بِغَيْرِ حِسَابٍۢ ﴿٢٧﴾
بغير حساب یەکێک لە نیشانە وبەڵگەکانی دەسەڵاتی تۆ ئەی خوایە، ئەوەیە کەشەو دەکەیت بەناو ڕۆژدا، ماوەی کاتی ڕۆژ درێژ دەبێت، وە ڕۆژیش دەکەیت بەناو شەودا، ماوەی کاتی شەو درێژ دەبێت، وە زیندوو لە مردوو دەردەھێنیت، وەک دەرھێنانی باوەڕدار لە بێباوەڕ - مەبەست ئەوەیە ھیدایەتی کەسی بیباوەڕ دەدەیت- وە سەوزایی لە دانەویڵە دەردەھێنیت، وە مردوو لە زیندوو دەردەھێنیت وەک بێباوەڕ لە باوەڕدار -مەبەست ئەوەیە باوەڕداریش بە حیکمەت وعەدلی خۆت گومڕا دەکەیت- وە لە ھیڵکە لە مریشک دەردەھێنیت، وە ھەر کەسێکت بوێت ڕزق وڕۆزی فراوانی بێ شوماری پێ دەبەخشیت
لَّا يَتَّخِذِ ٱلْمُؤْمِنُونَ ٱلْكَـٰفِرِينَ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۖ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ فَلَيْسَ مِنَ ٱللَّهِ فِى شَىْءٍ إِلَّآ أَن تَتَّقُوا۟ مِنْهُمْ تُقَىٰةًۭ ۗ وَيُحَذِّرُكُمُ ٱللَّهُ نَفْسَهُۥ ۗ وَإِلَى ٱللَّهِ ٱلْمَصِيرُ ﴿٢٨﴾
ه ئەی باوەڕداران بێباوەڕان مەکەن بە پشتیوان ودۆستی خۆتان، وە خۆشتان بوێن وسەریان بخەن بەسەر باوەڕداراندا، ھەر کەسێک کارێکی لەو شێوەیە بکات ئەوە لەخوا بەریە وخوای گەورەش لەئەو بەریە، مەگەر لێیان بترسن وبتانەوێت لەشەڕیان خۆتان بپارێزن، ئەو کاتە گرفت نیە کە خۆتان لە خراپەیان بپارێزن بەوەی کە لەگەڵیاندا نەرم ونیان بن لە کردار وگوفتارتاندا، بەڵام لەدڵەوە دەبێت ڕقتان لێیان بێت، خوای گەورە لە زاتی خۆی ئاگادارتان دەکاتەوە لەبەر ئەوە ئێوەش لێی بترسن، وە بە گوناھو تاوانتان خۆتان دووچاری تووڕەی وخەشم وقینی خوا نەکەن، وە چاکیش بزانن کە گەڕانەوە وچارەنووسی بەندەکان لەرۆژی دواییدا ھەر بۆ لای خوایە تاوەکو پاداشت وسزای کار وکردەوەیان وەربگرنەوە
قُلْ إِن تُخْفُوا۟ مَا فِى صُدُورِكُمْ أَوْ تُبْدُوهُ يَعْلَمْهُ ٱللَّهُ ۗ وَيَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ ﴿٢٩﴾
شىء قدير ئەی پێغەمبەر بڵێ ئەوەی لە دڵ وسنگتانایە دەیشارنەوە لەوەی کە خوا ڕێگری کردووە لە پشتیوانی وخۆشەویستی بێباوەڕان، یان ئاشکرای دەکەن ھەمووی خوای گەورە پێی دەزانێت وئاگادارە پێی، وە ھیچ شتێکی لا شاراوە نیە لەو شتانە، وە ئاگادارە بە ئەوەشی لە ئاسمانەکان وزەویدایە، وە بێگومان خوای گەورە بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، ودەسەوسان نابێت لە ئاست ھیچ شتێکدا. لاپەڕە ٥ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
يَوْمَ تَجِدُ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّا عَمِلَتْ مِنْ خَيْرٍۢ مُّحْضَرًۭا وَمَا عَمِلَتْ مِن سُوٓءٍۢ تَوَدُّ لَوْ أَنَّ بَيْنَهَا وَبَيْنَهُۥٓ أَمَدًۢا بَعِيدًۭا ۗ وَيُحَذِّرُكُمُ ٱللَّهُ نَفْسَهُۥ ۗ وَٱللَّهُ رَءُوفٌۢ بِٱلْعِبَادِ ﴿٣٠﴾
لەڕۆژی دواییدا ھەموو کەسێک پاداشتی کارە چاکەکانی بەبێ کەم وکورتی وەردەگرێت، ئەو کەسەشی کاری خراپی کردووە ئاواتە خوازە کە نێوان خۆی وکارە خراپەکانی ماوەیەکی زۆریان ھەبێت، ئای چی ئاوات خواستنێکە! خوای گەورە ئاگاداریان دەکاتەوە لە خۆی، بەوەی خۆیان دووچاری خەشم وتوڕەی ئەو نەکەن بە گوناە وتاوانەکانیان، بێگومان خوای گەورە زۆر بە سۆز ومیھرەبانە بەرامبەر بە بەندەکان، لەبەر ئەوە ئاگاداریان دەکاتەوە ودەیانترسێنێت
قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ ٱللَّهَ فَٱتَّبِعُونِى يُحْبِبْكُمُ ٱللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿٣١﴾
ئەی پێغەمبەر بڵێ: ئەگەر ئێوە بەڕاستی خواتان خۆش دەوێت، ئەوا بە ئاشکرا وبەنھێنی شوێن ئەوە بکەون کە من ھێناومە، ئەو کاتە ئێوەش خۆشەویستی خوای گەورە بەدەست دەھێنن، ولەگوناھەکانتان خۆش دەبێت، بێگومان خوای گەورە لێبوردەیە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆلای، وە زۆر بە ڕەحم ومیھرەبانە بەرامبەر بەندەکانی
قُلْ أَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿٣٢﴾
ئەی پێغەمبەر بڵێ: گوێڕایەڵێ خوا وگوێڕایەڵێ پێغەمبەرەکەی بن بە جێ بەجێکردنی فەرمانەکان ودوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکان، ئەگەر ھاتوو پشتیان ھەڵکرد لەوە، بێگومان خوای گەورە بێباوەڕانی خۆش ناوێت، ئەوانەی کە سەرپێچی فەرمانەکانی خۆی وفەرمانەکانی پێغەمبەرەکەی دەکەن
۞ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصْطَفَىٰٓ ءَادَمَ وَنُوحًۭا وَءَالَ إِبْرَٰهِيمَ وَءَالَ عِمْرَٰنَ عَلَى ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٣٣﴾
بێگومان خوای گەورە ئادەمی ھەڵبژارد، فریشتەکانیش سوژدەیان بۆ برد، وە نوحی ھەڵبژارد کە یەکەم پێغەمبەر بێت بۆ خەڵکی سەر زەوی، وە ئالی ئیبراھیمی ھەڵبژارد کە پیغەمبەرایەتی لەناو نەوەکانیدا بەردەوام بێت، وە ئالی عیمرانی ھەڵبژارد، وە ھەموو ئەوانەی ھەڵبژارد کە فەزڵیان ھەبوو بەسەر ھەموو خەڵکی سەردەمی خۆیان
ذُرِّيَّةًۢ بَعْضُهَا مِنۢ بَعْضٍۢ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ﴿٣٤﴾
ئەوانەی کە باسکران لە پێغەمبەران ونەوەکانیان کە شوێن کەوتەی ڕێبازی ئەوانن، ئەوان ھەندێکیان بەشوێن ئەوانی تردا ھاتوون لە شوێنکەوتنی یەکخواپەرستی و ئەنجامدانی کاروکردەوەی چاک، خوو ڕەوشتی جوانیان لەوانەوە بۆ ماوەتەوە، خوای گەورە بیسەری گوفتاری بەندەکانیەتی، وە زۆر زانایە بە کاروکردەوەیان، ھەر لەبەر ئەوەیە ھەر کەسێکی بوێت لەوان ھەڵیاندەبژێرێت وپاکیان دەکاتەوە
إِذْ قَالَتِ ٱمْرَأَتُ عِمْرَٰنَ رَبِّ إِنِّى نَذَرْتُ لَكَ مَا فِى بَطْنِى مُحَرَّرًۭا فَتَقَبَّلْ مِنِّىٓ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ ﴿٣٥﴾
ئەی پێغەمبەر ئەو ساتە وەبیر بھێنە کە ژنەکەی عیمران، دایکی مەریەم (سەلامی خوای لێ بێت) ووتی: ئەی پەروەردگارم بەڕاستی من لەسەر خۆم واجبم کردووە ئەو مناڵەی کە لە سکمدایە نەزری تۆی بکەم بۆ خزمەتکردنی تۆ وخزمەتکردنی ماڵەکەی تۆ، جا تۆیش ئەوەم لێ وەربگرە، بێگومان تۆ بیسەری نزاکانمیت، وە زانایت بە نیەت ومەبەستم
فَلَمَّا وَضَعَتْهَا قَالَتْ رَبِّ إِنِّى وَضَعْتُهَآ أُنثَىٰ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا وَضَعَتْ وَلَيْسَ ٱلذَّكَرُ كَٱلْأُنثَىٰ ۖ وَإِنِّى سَمَّيْتُهَا مَرْيَمَ وَإِنِّىٓ أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ ٱلشَّيْطَـٰنِ ٱلرَّجِيمِ ﴿٣٦﴾
جا کاتێک سکەکەی تەواو بوو، وە مناڵەکەی دانا، داوای لێبوردنی کرد -چونکە ئومێدەوار بوو کە سکەکەی کوڕ بێت- ووتی: ئەی پەروەردگار من کچێکم بوو، خوا خۆیشی چاکتر ئاگادارە بەوەی لەدایک بووە، وە کوڕیش وەک ئەو کچە نیە کە پێی بەخشرا لە ڕووی ھێز ودروستکردنەوە، وە منیش ناوم ناوە مەریەم، وە من خۆی و مناڵەکەشی بەتۆ سپارد تا لە شەڕ وخراپەی شەیتانی نەفرین لێ کراو پارێزراو بن. لاپەڕە ٦ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
فَتَقَبَّلَهَا رَبُّهَا بِقَبُولٍ حَسَنٍۢ وَأَنۢبَتَهَا نَبَاتًا حَسَنًۭا وَكَفَّلَهَا زَكَرِيَّا ۖ كُلَّمَا دَخَلَ عَلَيْهَا زَكَرِيَّا ٱلْمِحْرَابَ وَجَدَ عِندَهَا رِزْقًۭا ۖ قَالَ يَـٰمَرْيَمُ أَنَّىٰ لَكِ هَـٰذَا ۖ قَالَتْ هُوَ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ يَرْزُقُ مَن يَشَآءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ ﴿٣٧﴾
ه ئەمجا پەروەردگار نەزرەکەی بەجوانترین شێوە لێ گیرا کرد، وە کچەکەشی بە پەروەردەیەکی چاک وجوان پێگەیاند، وە دڵی بەندە چاکەکانیشی پێوە پەیوەست کرد، وە زەکەریاشی کردە چاودێر وخزمەتکاری، جا ھەر کاتێک زەکەریا دەچوویە ژوورەوە بۆ شوێنی پەرستنەکەی ڕزق وڕۆزی پاکوخاوێنی دەبینی کە زۆر بە ئاسانی بۆی دەھات- میوەجاتێک کە لەو وەرزەدا لای کەس دەست نەدەکەوت- بۆیە بەسەر سوڕمانەوە بە مەریەمی دەووت: ئەی مەریەم ئەم ڕزق وڕۆزیەت لەکوێوە بۆ دێت؟ ئەویش لەوەڵامیدا دەیووت: ئەم ڕزق وڕۆزیە لە لایەن خواوەیە، بێگومان خوای گەورە ھەر کەسێکی بوێت ڕزق وڕۆزی فراوانی بێژماری پێ دەدات
هُنَالِكَ دَعَا زَكَرِيَّا رَبَّهُۥ ۖ قَالَ رَبِّ هَبْ لِى مِن لَّدُنكَ ذُرِّيَّةًۭ طَيِّبَةً ۖ إِنَّكَ سَمِيعُ ٱلدُّعَآءِ ﴿٣٨﴾
لەو کاتەدا کە زەکەریا ئەو ڕزق وڕۆزیەی بەشێوەیەکی نا ئاسایی (دوور لە سوننەتی خوای بەزر وباڵا لە ڕۆزیدانی خەڵکی) لای مەریەم بینی بە ئومێدی ئەوەی کە خوای گەورە مناڵێکیان پێ ببەخشێت لەگەڵ ئەوەی خۆی چووە بە تەمەندا وژنەکەشی ئافرەتێکی نەزۆکە: داوای لەخوای گەورە کرد وووتی: ئەی پەروەردگارم مناڵێکی چاک وپاکوخاوێنم پێ ببەخشە، چونکە بێگومان تۆ بیسەری ئەوانەی کە داوات لێدەکەن، وە دێیت بەدەم داواکەشیانەوە. ي
فَنَادَتْهُ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ وَهُوَ قَآئِمٌۭ يُصَلِّى فِى ٱلْمِحْرَابِ أَنَّ ٱللَّهَ يُبَشِّرُكَ بِيَحْيَىٰ مُصَدِّقًۢا بِكَلِمَةٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَسَيِّدًۭا وَحَصُورًۭا وَنَبِيًّۭا مِّنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ ﴿٣٩﴾
لەو کاتەدا کە زەکەریا لە شوێنی پەرستنەکەی خۆی خەریکی نوێژ کردن بوو، فریشتەکە بانگی کرد ووتی: بێگومان خوای گەورە موژدەت پێ دەدات بە منداڵێک کە پاشتر دەتانبێت وناوی یەحیایە، وە لە سیفەتەکانی ئەوەیە کە باوەڕی بە گشت وشەیەکی خوا ھەیە، مەبەست لەوەیە باوەڕی بە عیسای کوڕی مەریەم ھەیە چونکە عیسا بەشێوەیەکی تایبەت خوای گەورە بە گوفتاری خۆی دروستی کردووە، ئەم منداڵە دەبێتە گەورەی گەل وھۆزەکەی خۆی لە زانست وزانیاری وپەرستندا، دەروونی خۆی دەگرێتەوە لە ھەموو شەھوەتبازییەک، لەناویاندا شەھوەتی نزیک بووەنەوە لە ئافرەتان، خۆی تەرخان کردووە بۆ پەرستنی پەروەردگاری، وە یەکێکیش دەبێت لە پێغەمبەران ولەڕیزی چاکەکارانیشدا دەبێت
قَالَ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِى غُلَـٰمٌۭ وَقَدْ بَلَغَنِىَ ٱلْكِبَرُ وَٱمْرَأَتِى عَاقِرٌۭ ۖ قَالَ كَذَٰلِكَ ٱللَّهُ يَفْعَلُ مَا يَشَآءُ ﴿٤٠﴾
جا کاتێک فرییشتەکە موژدەی یەحیای دا بە زەکەریا (سەلامی خوای لێ بێت)، بەسەر سوڕمانێکەوە زەکەریا ووتی: ئەی پەروەردگارم، چۆن من مناڵم دەبێت کاتێک کە من پیر بووم وژنەکەشم نەزۆکە ومناڵی نابێت؟! خوای گەورەش لەوەڵامیدا فەرمووی: دروستکردن وبەخشینی یەحیا لەگەڵ ئەوەی تۆ پیر بوویت وژنەکەیشت نەزۆکە، وەک ھەموو شتێکی تر کاتێک کە خوای گەورە بیەوێت بە شێوەیەکی دوور لە ڕاھاتنی خەڵکی ھەر شتێکی بوێت دروستی دەکات، چونکە خوای گەورە بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، ھەر شتێکی بوێت بە دانایی وزانیاری خۆی دروستی دەکات
قَالَ رَبِّ ٱجْعَل لِّىٓ ءَايَةًۭ ۖ قَالَ ءَايَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ ٱلنَّاسَ ثَلَـٰثَةَ أَيَّامٍ إِلَّا رَمْزًۭا ۗ وَٱذْكُر رَّبَّكَ كَثِيرًۭا وَسَبِّحْ بِٱلْعَشِىِّ وَٱلْإِبْكَـٰرِ ﴿٤١﴾
زەکەریا ووتی: ئەی پەروەردگارم نیشانەیەکم بۆ دیاری بکە کە بزانم ژنەکەم سکی ھەیە ودوو گیانە، پەروەردگاریش فەرمووی: ئەو نیشانەیەی کە داوای دەکەیت ئەوەیە: کە تا سێ شەو وسێ ڕۆژ تۆ ناتوانێت لەگەڵ خەڵکیدا قسە بکەیت، بە ئاماژە وھاوشێوەکانی نەبێت، بەبێ ئەوەش کە دووژاری نەخۆشیەک وناڕێکیەک بوو بیت، جا لەبەر ئەوە زۆر یادی خوا وتەسبیحاتی ئەو بکە لەسەرەتای ڕۆژ وکۆتاییەکەیەوە
وَإِذْ قَالَتِ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ يَـٰمَرْيَمُ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصْطَفَىٰكِ وَطَهَّرَكِ وَٱصْطَفَىٰكِ عَلَىٰ نِسَآءِ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٤٢﴾
ئەی پێغەمبەر بیری ئەو کاتە بکەوە کاتێک کە فریشتەکە بە مەریەمی ووت (سەلامی خوای لێ بێت): بێگومان خوای گەورە ھەڵیبژاردویت بۆ کارێکی زۆر گرنگ، چونکە تۆ خاوەنی چەندان سیفاتی جوانیت، وە پاکژی کردویەتەوە لە کەموو کورتیەکان، وە ھەڵیبژاردویت بەسەر تەواوی ژنانی سەر ڕووی زەوی لە زەمانی خۆتدا. لاپەڕە ٧ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
يَـٰمَرْيَمُ ٱقْنُتِى لِرَبِّكِ وَٱسْجُدِى وَٱرْكَعِى مَعَ ٱلرَّٰكِعِينَ ﴿٤٣﴾
ئەی مەریەم: مانەوەت لە ناو نوێژدا درێژ بکەرەوە، وە کڕنووش بەرەوە بۆ خوای گەورە لەگەڵ بەندە کڕنوشبەرە چاکەکاندا
ذَٰلِكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ ۚ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يُلْقُونَ أَقْلَـٰمَهُمْ أَيُّهُمْ يَكْفُلُ مَرْيَمَ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يَخْتَصِمُونَ ﴿٤٤﴾
يختص مون ئەی پێغەمبەر، ئەو ھەواڵانەی کە بۆمان باسکردیت لەبارەی زەکەریا ومەریەمەوە (سەلامی خوایان لێ بێت) لەو ھەواڵە نادیارانە بوو کە ئێمە وەحیمان بۆ کردیت وبۆمان باسکردیت، وە ئەو کاتە تۆ لای ئەو زانا وخواناسانە نەبویت کە بوو بە ناکۆکی ودەمەقاڵێیان لەسەر ئەوەی کامیان شایستەترن بە پەروەردەکردنی مەرەیەم، تا ئەوە بوو پەنایان برد بۆ تیر وپشک کردن بە ھەڵدانی پێنووسەکانیان بۆ ناو دەریا، ئەوە بوو تیر وپشکەکە بۆ پێنووسەکەی زەکەریا دەرچوو، - بەخێوکردن وپەروەردە کردنی مەریم خوای گەورە خستیە ئەستۆی زەکەریاوە
إِذْ قَالَتِ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ يَـٰمَرْيَمُ إِنَّ ٱللَّهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٍۢ مِّنْهُ ٱسْمُهُ ٱلْمَسِيحُ عِيسَى ٱبْنُ مَرْيَمَ وَجِيهًۭا فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ وَمِنَ ٱلْمُقَرَّبِينَ ﴿٤٥﴾
ئەی پێغەمبەر یادی ئەو کاتە بکەرەوە کە فریشتەکە ووتی: ئەی مەریەم، بێگومان خوای گەورە موژدەی بەخشینی کوڕێکت دەداتێ، بەشێوەیەکە کە بەبێ باوک لەدایک دەبێت، بەڵکو تەنھا بە ووشەیەک لەلایەن خوای گەورەوە دەبێت، بەوەی ھەرکە ووتی پێی ببە، ئەو مناڵە بە ئیزنی خوای گەورە لەدایک دەبێت، وە ناوی ئەو کوڕە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دەبێت، کە پلە وپایەیەکی زۆر گەورەی دەبێت لە دونیا ودواڕۆژدا، وە یەکێکیش دەبێت لە نزیکەکانی پەروەردگار
وَيُكَلِّمُ ٱلنَّاسَ فِى ٱلْمَهْدِ وَكَهْلًۭا وَمِنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ ﴿٤٦﴾
لەکاتێکدا عیسی ھێشتا کۆرپە ساوایەک بوو لە بێشکەدا، وە پێش ئەوەی کاتی قسە کردنی بێت، خوای گەورە وای لێکرد لەگەڵ خەڵکیدا قسە بکات، وە دیسان کاتێکیش کە گەورە بوو ھێز وتوانا وپیاوەتی پەیدا کرد کەوتە قسە کردن لەگەڵیان، گفتوگۆی لەگەڵ دەکردن لەبارەی ھەرشتێک کە خێر وچاکەی دین ودونیایانی تێدا بێت، وە ھەروەھا یەکێکیشە لە پیاوچاکان لە گوفتار وکرداریدا
قَالَتْ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِى وَلَدٌۭ وَلَمْ يَمْسَسْنِى بَشَرٌۭ ۖ قَالَ كَذَٰلِكِ ٱللَّهُ يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ ۚ إِذَا قَضَىٰٓ أَمْرًۭا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ ﴿٤٧﴾
كن فيكون مەریەم بەسەرسوڕمانێکەوە وتی: ئەی پەروەردگارم چۆن من بەبێ پیاو منداڵم دەبێت؟ چۆن منداڵم دەبێت کە ھیچ کەسێک نزیکم نەبووەتەوە نە بەحەرام ونە بەحەڵاڵ؟ فریشتەکە پێی وت: ھەروەک چۆن خوای گەورە بەبێ باوک منداڵی پێ بەخشیت، ھەر بەو شێوەیە ئەمەش فەرمانی خوایە وھەرواش دەبێت، خوای گەورە ویستی لەسەر ھەر شتێک بێت دروستی دەکات، ئەگەر پێچەوانەی ئەوەش بێت کە خەڵکی لەسەری ڕاھاتوون، جا ئەگەر ھەر کارێکی ویست کە ئەنجامی بدات، ئەوە تەنھا فەرمانی پێ دەکات ودەڵێت: ببە، ئەویش خێرا دەبێت، وە ھیچ شتێکیشی لێ دەسەوسان نابێت
وَيُعَلِّمُهُ ٱلْكِتَـٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَٱلتَّوْرَىٰةَ وَٱلْإِنجِيلَ ﴿٤٨﴾
خوای گەورە ئەو کوڕەی تۆ فێری نوسین ودانایی وکارجوانی لە گوفتار وکرداردا دەکات، وە ئەو تەوراتەیشی فێر دەکات کە دایبەزاندبوو بۆ موسی (سەلامی خوای لێ بێت)، وە ئینجیلیشی فێر دەکات کە دواتر دایدەبەزێنێت بۆی. لاپەڕە ٨ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَرَسُولًا إِلَىٰ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ أَنِّى قَدْ جِئْتُكُم بِـَٔايَةٍۢ مِّن رَّبِّكُمْ ۖ أَنِّىٓ أَخْلُقُ لَكُم مِّنَ ٱلطِّينِ كَهَيْـَٔةِ ٱلطَّيْرِ فَأَنفُخُ فِيهِ فَيَكُونُ طَيْرًۢا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۖ وَأُبْرِئُ ٱلْأَكْمَهَ وَٱلْأَبْرَصَ وَأُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۖ وَأُنَبِّئُكُم بِمَا تَأْكُلُونَ وَمَا تَدَّخِرُونَ فِى بُيُوتِكُمْ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةًۭ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴿٤٩﴾
ھەروەھا دەیکات بە پێغەمبەر بۆ لای نەوەکانی ئیسرائیل، وە پێیان دەڵێت: من پێغەمبەر ونێرراوی خوام بۆلای ئێوە، وە بەڵگە ونیشانەیشم بۆ ھێناون لەسەر ڕاستی دروستی پێغەمبەرایەتیم، کە بریتیە لەوەی لە قوڕ شکڵی باڵندەتان بۆ دروست دەکەم، پاشان فووی پێدا دەکەم بەیارمەتی خوای گەورە دەبێتە باڵندەیەکی زیندوو، وە ئەو کەسەشی بە زکماکی بە کوێری لەدایک بووبێت چاکی دەکەمەوە، وە ئەوەشی دووچاری بەڵەکی بووبێت چاکی دەکەمەوە وپێستە جوانەکەی بۆ دەگەڕێتەوە، وە بە یارمەتی خوای گەورە مردووان زیندوو دەکەمەوە، وە پێتان دەڵێم چی دەخۆن، وە چیش لە ماڵەوە ھەڵدەگرن ودەیشارنەوە، ئەو کارە گەورانەی کە بۆم باسکردن ولە دەسەڵاتی مرۆڤدا نین ھەمووی بەڵگەی ڕوون وئاشکران لەسەر ئەوەی من نێردراوی خودام بۆ لای ئێوە، ئەگەر ئێوە باوەڕداران وباوەڕتان ھەیە بە بەڵگە ونیشانەکان
وَمُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَىَّ مِنَ ٱلتَّوْرَىٰةِ وَلِأُحِلَّ لَكُم بَعْضَ ٱلَّذِى حُرِّمَ عَلَيْكُمْ ۚ وَجِئْتُكُم بِـَٔايَةٍۢ مِّن رَّبِّكُمْ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿٥٠﴾
وأ طيعون وە ھەروەھا ئەوەشم بۆ ھێناون کە بەڵگە بێت لەسەر ڕاست ودروستی ئەوەی لە پێش منەوە لە تەورات دابەزیوە، وە ھاتووم تاوەکو ھەندێک لەو شتانەی کە پێشتر حەرام کراوە لەسەرتان بۆتانی حەڵاڵ بکەم، تاوەکو ئاسان وسووک بێت لەسەرتان، وە بەڵگەی ڕوون وئاشکرام بۆ ھێناون لەسەر ڕاستی ئەوەی پێتان دەڵێم، جا لەبەر ئەوە لەخوای گەورە بترسن بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن ودوور بکەونەوە لەو شتانەی کە قەدەغەی کردوون، وە گوێڕایەڵم بن لەوەی بانگتان دەکەم بۆی
إِنَّ ٱللَّهَ رَبِّى وَرَبُّكُمْ فَٱعْبُدُوهُ ۗ هَـٰذَا صِرَٰطٌۭ مُّسْتَقِيمٌۭ ﴿٥١﴾
بێگومان اللەی بەرزوبڵند پەروەردگاری من وئێوەشە، ھەر بەتەنھا ئەو شایستەی ئەوەیە گوێرایەڵی بکرێت ولێ بترسێت، جا لەبەر ئەوە بە تاک وتەنھایی بیپەرستن، ئەوەی کە من فەرمانم پێکردن لە پەرستنی خوای گەورە وترسان لێی، ھەر ئەوە ڕێگای ڕاست ودروستە کە بەھیچ شێوەیەک لا ر وخوار وخێچی تێدا نیە
۞ فَلَمَّآ أَحَسَّ عِيسَىٰ مِنْهُمُ ٱلْكُفْرَ قَالَ مَنْ أَنصَارِىٓ إِلَى ٱللَّهِ ۖ قَالَ ٱلْحَوَارِيُّونَ نَحْنُ أَنصَارُ ٱللَّهِ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَٱشْهَدْ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ ﴿٥٢﴾
بأ ن امسلمون جا کاتێک عیسی (سەلامی خوای لێ بێت) زانی ئەوان ھەر سوورن لەسەر بێباوەڕی خۆیان. بە نەوەکانی ئیسرائیلی ووت: کێتان یارمەتیدەرم دەبێت لە بانگەواز کردن بۆلای خوای گەورە، پیاوە دڵسۆز وشوێنکەوتە دەستە بژێرەکانیان ووتیان: ئێمە یارمەتیدەری ئاینی خوای گەورەین، باوەڕمان بەخوای گەورە ھەیە وشوینت کەوتین، وە تۆیش ئەی عیسی شاھیدبە، کە ئێمە ملکەچی فەرمانی خوای گەورەین، بە یەکخواپەرستی وگوێرایەڵی بۆی
رَبَّنَآ ءَامَنَّا بِمَآ أَنزَلْتَ وَٱتَّبَعْنَا ٱلرَّسُولَ فَٱكْتُبْنَا مَعَ ٱلشَّـٰهِدِينَ ﴿٥٣﴾
پیاوە دڵسۆز ودەستەبژێڕەکانی عیساش ووتیان: ئەی پەروەردگارمان باوەڕمان ھێناوە بەوەی لە ئینجیل داتبەزاندووە، وە شوێن عیسی کەوتوین (سەلامی خوای لێ بێت) دەی تۆش بمانگێڕە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە شاھیدیانی داوە بەھەق وڕاستی، ئەوانەی باوەڕیان بەتۆ وبە پێغەمبەرەکانت ھێناوە
وَمَكَرُوا۟ وَمَكَرَ ٱللَّهُ ۖ وَٱللَّهُ خَيْرُ ٱلْمَـٰكِرِينَ ﴿٥٤﴾
بێباوەڕانی بەنو ئیسرائیل فڕوفێڵیان کرد، بەوەی ھەوڵیاندا کە عیسی (سەلامی خوای لێ بێت) بکوژن، خوای گەورەش لە بەرامبەر فڕوفێڵی ئەواندا فێڵی لێکردن ولە گومڕایی وسەر لێشێواویدا بەجێی ھێشتن، ئەوەبوو پیاوێکی تری لەخۆیان خستە سەر شێوازی عیسی (سەلامی خوای لێ بێت)، بێگومان خوای گەورە باشترینی کەسە کە فڕوفێڵی ئەوان بەتاڵ وپووچ بکاتەوە، چونکە ھیچ کەسێک وەک خوای گەورە ناتوانێت فڕوفێڵی کەسانی تر پووچ بکاتەوە. لاپەڕە ٩ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
إِذْ قَالَ ٱللَّهُ يَـٰعِيسَىٰٓ إِنِّى مُتَوَفِّيكَ وَرَافِعُكَ إِلَىَّ وَمُطَهِّرُكَ مِنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَجَاعِلُ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوكَ فَوْقَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۖ ثُمَّ إِلَىَّ مَرْجِعُكُمْ فَأَحْكُمُ بَيْنَكُمْ فِيمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ ﴿٥٥﴾
وە دیسان خوای گەورە فێڵێ ئەوانی پووچەڵ کردەوە بەوەی کاتێک بە عیسای فەرموو: (سەلامی خوای لێ بێت) من تۆ دەبەمەوە بۆلای خۆم بەبێ ئەوە بمریت، وە جەستە وڕۆحت بەرز دەکەمەوە بۆلای خۆم، وە خاوێنت دەکەمەوە لە بەدکاری ئەوانەی باوەڕیان پێ نەھێنایت وە دوورت دەخەمەوە لێیان، وە ئەوانەشی کە شوێن کەوتەی تۆ بوون لەسەر ئاینی ھەق وباوەڕیان پێ ھێنایت، وە باوەڕیان ھێنا بە پێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) زاڵیان دەکەم بەسەر ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون بەتۆ تاڕۆژی دوایی بە بەڵگە وبورھان وسەرخستن بەسەریاندا، وە پاشان گەڕانەوەشتان تەنھا بۆلای منە لەڕۆژی دواییدا، وە منیش بەڕاست ودروست دادوەری دەکەم لەنێوانتاندا لەسەر ئەو شتانەی کە ناکۆک وڕاجیاواز بوون تیایدا
فَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَأُعَذِّبُهُمْ عَذَابًۭا شَدِيدًۭا فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ وَمَا لَهُم مِّن نَّـٰصِرِينَ ﴿٥٦﴾
جا ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون بە تۆ وە بەو ھەق وڕاستیەش کە تۆ بۆت ھێنان، من لەدونیادا سزای زۆر سەختیان دەدەم بە کوشت وکوشتار وبەدیل گرتن وزەلیل کردن و سزای تریش، وە لەڕۆژی دواییشدا سزایان دەدەم بە ئاگری دۆزەخ، وە ئەوان ھیچ کەسێکیان نیە سەریان بخات ویارمەتیان بدات وسزایان لەسەر ھەڵبگرێت
وَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ فَيُوَفِّيهِمْ أُجُورَهُمْ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٥٧﴾
وە ئەوانەش کە باوەڕیان پێ ھێنایت وە باوەڕیان بەو ھەق وڕاستیەش ھێنا کە تۆ بۆت ھێنان، وە کاروکردەوەی چاکیان ئەنجامدا لە نوێژ وزەکات وڕۆژوو وبەجێھێنانی سیلەی ڕەحم وکارە چاکەکانی تریش، ئەوا بێگومان خوای گەورە بەچاکترین شێوە پاداشتی کاروکردەوەکانیان دەداتەوە وە ھیچیان لێ کەم ناکات، ئەم باس وخواسە بۆ شوێنکەوتوانی عیسای مەسیحە (سەلامی خوای لێ بێت) پێش ئەوەی خوای گەورە موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ڕەوانە بکات کە مەسیح خۆی موژدەی ھاتنی پێدابوون، بێگومان خوای گەورە ستەمکارانی خۆش ناوێت، گەورەترین ستەمیش ستەمی ھاوەڵ بڕیاردانە بۆ خوای گەورە وە باوەڕ ناھێنانە بە پێغەمبەرەکانی
ذَٰلِكَ نَتْلُوهُ عَلَيْكَ مِنَ ٱلْـَٔايَـٰتِ وَٱلذِّكْرِ ٱلْحَكِيمِ ﴿٥٨﴾
ئەوەی بۆت دەخوێنینەوە لەسەرگوزەشتە وھەواڵی عیسی (سەلامی خوای لێ بێت) لەو نیشانە ڕوون وئاشکرایانەن کە بەڵگەن لەسەر ڕاستی ودروستی ئەوەی بۆ تۆ دابەزیووە، ئەویش مایەی وەبیرخستنەوەیە بۆ خواناسان، وە ھەمووی ڕاست ودروستن وبەھیچ شێوەیەک ناھەقی ونادروستیان بەسەردا نایەت
إِنَّ مَثَلَ عِيسَىٰ عِندَ ٱللَّهِ كَمَثَلِ ءَادَمَ ۖ خَلَقَهُۥ مِن تُرَابٍۢ ثُمَّ قَالَ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ ﴿٥٩﴾
نمونەی خەلق ودروست بوونی عیسی (سەلامی خوای لێ بێت) لای خوای گەورە ھاوشێوەی خەلق ودروست بوونی ئادەمە کە خوای گەورە لەگڵ دروستی کرد، بەبێ باوک وبەبێ دایک، تەنھا ھێندە بوو کە خوای گەورە پێی فەرموو: ببە بە مرۆڤ، ئەوە بوو بوو بەو مرۆڤەی کە خوای گەورە وویستی لەسەر بوو، جا ئیتر چۆن وا گومان دەبەن کە عیسی خوا بێت؟ بە بەڵگەی ئەوە کە بەبێ باوک لەدایک بووە؟ ئەوان دان دەنێن بەوەی کە ئادەم مرۆڤە، لەگەڵ ئەوەشدا کە بەبێ باوک ودایکیش خوای گەورە خەلقی کرد ودروستی کرد
ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلَا تَكُن مِّنَ ٱلْمُمْتَرِينَ ﴿٦٠﴾
ئەو ھەق وڕاستیەی کە گومانی تێدا نیە لەبارەی عیساوە (سەلامی خوای لێ بێت) ھەر ئەوەیە کە خوای گەورە بۆی دابەزاندویت وبۆی باسکردویت، جا لەبەر ئەوە بەھیچ شێوەیەک گومانت نەبێت وتووشی دوو دڵی نەبیت لەبارەیەوە، بەڵکو پێویستە لەسەر ئەو ھەق وڕاستیەی کە لەسەریتی دامەزراوو بیت
فَمَنْ حَآجَّكَ فِيهِ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ فَقُلْ تَعَالَوْا۟ نَدْعُ أَبْنَآءَنَا وَأَبْنَآءَكُمْ وَنِسَآءَنَا وَنِسَآءَكُمْ وَأَنفُسَنَا وَأَنفُسَكُمْ ثُمَّ نَبْتَهِلْ فَنَجْعَل لَّعْنَتَ ٱللَّهِ عَلَى ٱلْكَـٰذِبِينَ ﴿٦١﴾
جا ئەی پێغەمبەر ھەر کەسێک لە گاورەکانی نەجران دەمەقاڵێی لەگەڵدا کردیت سەبارەت بە عیسی، وباوەڕی وابوو کە ئەو بەندەی خوا نیە، دوای ئەوەی کە زانیاری دروستت بۆ ھات لەسەری، ئەوا تۆ پێیان بڵێ: ئەگەر ڕاست دەکەن با ئێمە وئێوە بانگێ کوڕەکانمان وژنەکانمان وبانگی خۆمان وخۆتان بکەین وە ھەموومان لە جێگایەک لاپەڕە ١٠ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر کۆ ببینەوە، پاشان داوا لەخوای گەورە بکەین کە نەفرینی خۆی دابەزێنێت بەسەر ئەوانەمان کە درۆزنین
إِنَّ هَـٰذَا لَهُوَ ٱلْقَصَصُ ٱلْحَقُّ ۚ وَمَا مِنْ إِلَـٰهٍ إِلَّا ٱللَّهُ ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴿٦٢﴾
ئەوەی بۆمان باسکردیت لەبارەی عیساوە (سەلامی خوای لێ بێت) ئەوە ئەو ھەواڵە ڕاست ودروستەیە کە ھیچ درۆ وگومانێکی تێدا نیە، وە ھیچ پەرستراوێکی بەھەقیش نیە جگە لە اللە کە تاک وتەنھایە، وە بێگومان خوای گەورە باڵادەستە بەسەر موڵکەکەیدا، وە زۆر دانایە لە بەڕێوەبردنیدا، وە زۆریش دانایە لە کار وفەرمان ودروستکراوەکانیدا
فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِٱلْمُفْسِدِينَ ﴿٦٣﴾
ئەگەر ھاتوو پشتیان کردە ئەوەی ھێناوتە، وە شوێنت نەکەوتن، بێگومان لەخراپی خۆیانەوەیە، وە خوای گەورەش زانایە بە خراپکاران لە سەر زوەیدا، وە پاداشتی خراپەشیان لەسەر کارەکانیان دەداتەوە
قُلْ يَـٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَـٰبِ تَعَالَوْا۟ إِلَىٰ كَلِمَةٍۢ سَوَآءٍۭ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا ٱللَّهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِۦ شَيْـًۭٔا وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًۭا مِّن دُونِ ٱللَّهِ ۚ فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَقُولُوا۟ ٱشْهَدُوا۟ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ ﴿٦٤﴾
ئەی پێغەمبەر بڵێ: ئەی خاوەن نامەکان لە جولەکە وگاور، وەرن با لەسەر ووشەیەکی دادگەرانە کۆک بین وکۆبینەوە، کە ھەموومان تێیدا یەکسانین: ئەویش ئەوەیە با بە تاک وتەنھایی خوای گەورە بپەرستین وە جگە لەئەو ھیچ کەسێکی تر نەپەرستین ھەرچەند پلە وپایەی بەرز وبڵندیش بێت، وە ھەندێکمان ھەندێکی ترمان نەکەین بەخوا ونەيپەرستین وگوێڕایەڵی نەکەین لەبری خوا، جا ئەگەر ھاتوو پشتیان کردە ئەو ھەق وڕاستی ودادگەریەی کە بانگیان دەکەیت بۆی، پێیان بڵێ: ئەی باوەڕداران ئەوا ئێوە شاھید بن کە ئێمە تەسلیم بەخوا بووین وگوێڕایەڵی فەرمانەکانیان ئەوین
يَـٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَـٰبِ لِمَ تُحَآجُّونَ فِىٓ إِبْرَٰهِيمَ وَمَآ أُنزِلَتِ ٱلتَّوْرَىٰةُ وَٱلْإِنجِيلُ إِلَّا مِنۢ بَعْدِهِۦٓ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿٦٥﴾
ئەی خاوەن نامەکان ئایا بۆ دەمەقاڵی دەکەن لەبارەی ئاینی ئیبراھیمەوە (سەلامی خوای لێ بێت)؟ جولەکەکان باوەڕیان وایە کە ئیبراھیم جولەکە بووە، وە گاورەکانیش باوەڕیان وایە کە ئیبراھیم گاور بووە، وە ئێوە دەزانن کە جولەکە وگاوریەتی پاش ماوەیەکی زۆر پەیدا بوون، ئایا ئێوە بە ژیری خۆتان ھەست بە بەتاڵی ووتەکانتان وھەڵەی باوەڕتان ناکەن؟
هَـٰٓأَنتُمْ هَـٰٓؤُلَآءِ حَـٰجَجْتُمْ فِيمَا لَكُم بِهِۦ عِلْمٌۭ فَلِمَ تُحَآجُّونَ فِيمَا لَيْسَ لَكُم بِهِۦ عِلْمٌۭ ۚ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ﴿٦٦﴾
ئائەوە ئێوەن ئەی خاوەن نامەکان کە دەمەقاڵی دەکەن لەگەڵ پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) لەبارەی کاروبارەی ئاینەکەتان وئەوەی بۆتان دابەزییوە، ئەی باشە بۆچی دەقەماڵێی لەگەڵ دەکەن لەبارەی ئیبراھیم وئاینەکەیەوە کە ھیچ زانیاریتان لەسەری نیە، کە نە کتێبەکانی ئێوە ھیچیان لەبارەوە باس کردووە وە نە پێغەمبەرەکانیشتان شتێکیان ھێناوە لەسەری، خوای گەورە ڕاستی کاروبارەکانيدەزانێت وزانایە بەي نھێنیەکانیان، وە ئێوە ھیچی لەبارەوە نازانن
مَا كَانَ إِبْرَٰهِيمُ يَهُودِيًّۭا وَلَا نَصْرَانِيًّۭا وَلَـٰكِن كَانَ حَنِيفًۭا مُّسْلِمًۭا وَمَا كَانَ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ﴿٦٧﴾
ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) نە لەسەر ئاینی جولەکە بووە وە نە لەسەر ئاینی گاور بووە، وە دوور بووە لەھەموو ئاینە بەتاڵ وناڕاستەکان، بەڵکو خۆی تەسلیم بەخوای گەورە کردبوو وە پەروەردگاری بە تاک وتەنھایی دەپەرست، وە بەھیچ شێوەیەک لە بت پەرست وھاوەڵ بڕیاردەران نەبووە ھەروەک چۆن بت پەرستەکانی عەرەب وا گومانیان دەبرد کە لەسەر ئاینی ئەوان بوو بێت. لاپەڕە ١١ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
إِنَّ أَوْلَى ٱلنَّاسِ بِإِبْرَٰهِيمَ لَلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُ وَهَـٰذَا ٱلنَّبِىُّ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۗ وَٱللَّهُ وَلِىُّ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿٦٨﴾
ئەوانەی لە ھەموو کەس لە پێشترن بۆ خۆ دانە پاڵ ئیبراھیم ئەوانەن کە بەڕاستی شوێنی ئەو ئاینە کەوتوون کە کاتی خۆی ھێناویەتی، وە لە پێشترین کەسیش بۆ ئەمە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) ە، وە ھەروەھا ئەو کەسانەش لەم ئومەتە باوەڕیان پێ ھێناوە، بیگومان خوای گەورە پشت وپەناو سەرخەری باوەڕدارانە وھەر ئەویش دەیان پارێزێت
وَدَّت طَّآئِفَةٌۭ مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَـٰبِ لَوْ يُضِلُّونَكُمْ وَمَا يُضِلُّونَ إِلَّآ أَنفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ ﴿٦٩﴾
ئەی باوەڕداران بزانن کە دەستەیەک لە زانایانی جولەکە وگاور حەزیان دەکرد کە گومڕاتان بکەن ولەو ھەق وڕاستیەی کە خوای گەورە ھیدایەتی دابوون دوورتان بخەنەوە، ئەوان باچاک بزانن تەنھا خۆیان گومڕا دەکەن، چونکە ھەوڵ وکۆششیان بۆ گومڕا کردنی باوەڕداران تەنھا گومڕایی خۆیانی پێ زیاد دەبێت، وە ئەوان پاشەڕۆژی کاروکردەوەی خۆیان نازانن
يَـٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَـٰبِ لِمَ تَكْفُرُونَ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ وَأَنتُمْ تَشْهَدُونَ ﴿٧٠﴾
ئەی خاوەن نامەکان، ئەی جولکە وگاورەکان، بۆچی ئێوە بێباوەڕن بەو ئایەت ونیشانانەی خوای گەورە کە بۆتان دابەزیووە؟ کە پڕیەتی لە بەڵگەی بەھێز لەسەر پێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) وە ئێوە خۆتانیش شاھیدی دەدەن لەسەر ئەوەی کە ئەو لەسەر ھەقە وە کێتبەکانی خۆتانیش باسیان لێوە کردووە وئەو شاھیدیە دەدەن بۆی
يَـٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَـٰبِ لِمَ تَلْبِسُونَ ٱلْحَقَّ بِٱلْبَـٰطِلِ وَتَكْتُمُونَ ٱلْحَقَّ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿٧١﴾
ئەی خاوەن نامەکان (لەجولەکە وگاورەکان) بۆچی ئەو ھەق وڕاستیەی کە لە پەرتووکەکەتاندا ھاتووە تێکەڵاوی ناھەقی ونڕاستیەکانی خۆتانی دەکەن؟ وە ئەو ھەق وڕاستی وھیدایەتەی کە تێیدا ھاتووە دەیشارنەوە؟ یەکێک لەو ھەق وڕاستیانەش ڕاستی ودروستی پێغەمبەرایەتی موحەمەدە (صلی اللە علیە وسلم)، لەکاتێکدا ئێوە چاک دەزانن ھەق وڕاستی لە ناھەق وبەتاڵ، وە ھیدایەت لە گومڕایی جودا بکەنەوە
وَقَالَت طَّآئِفَةٌۭ مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَـٰبِ ءَامِنُوا۟ بِٱلَّذِىٓ أُنزِلَ عَلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَجْهَ ٱلنَّهَارِ وَٱكْفُرُوٓا۟ ءَاخِرَهُۥ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ﴿٧٢﴾
يرجعون دەستەیەک لە زاناکانی جولەکە بە شوێنکەوتەکانیان ووتیان: لەسەرەتای ڕۆژەوە بەڕواڵەت باوەڕ بەو قورئانە بھێنن کە ھاتووە بۆ باوەڕداران، لە کۆتایی ڕۆژیشەوە بێباوەڕ ببنەوە، تاوەکو بەھۆی ئەوەی کە ئێوە باوەڕتان پێھێنا وپاشانیش ھەڵگەڕانەوە وبێباوەڕ بوونەوە ئەوانیش گومان بکەوێتە دڵیانەوە بەرامبەر ئاینەکەیان وپاشگەز ببنەوە لێی و بڵێن: تەماشاکەن ئەو جولەکانە کە لە ئێمە زاناترن بە پەرتووکەکانی خودا کەچی پاشگەز بوونەوە لە باوەڕ ھێنان بە قورئان
وَلَا تُؤْمِنُوٓا۟ إِلَّا لِمَن تَبِعَ دِينَكُمْ قُلْ إِنَّ ٱلْهُدَىٰ هُدَى ٱللَّهِ أَن يُؤْتَىٰٓ أَحَدٌۭ مِّثْلَ مَآ أُوتِيتُمْ أَوْ يُحَآجُّوكُمْ عِندَ رَبِّكُمْ ۗ قُلْ إِنَّ ٱلْفَضْلَ بِيَدِ ٱللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌۭ ﴿٧٣﴾
ه وە ھەروەھا وتیان: باوەڕ نەھێنن وشوێنی ھیچ کەس نەکەون ھی ئەوانە نەبێت کە لەسەر ئاینەکەی خۆتانن، جا ئەی پێغەمبەر تۆیش پێیان بڵێ: بێگومان ھیدایەت و ڕێنموێنی بۆ لای ھەق وڕاستی ھەر ئەو ھیدایەت وڕێنموێنیەیە کە خوای گەورە دەیکات، ئەو درۆ ودەلەسەیە نییە کە ئێوەی لەسەرن، لەترسی ئەوەی نەوەک ئەو فەزڵ وبەھرانەی بە ئێوە دراوە ئەوانیش فێری ببن، یان لەترسی ئەوەی ئەگەر بێتو ئێوە دان بنێین بەوە لەلای ئەوانە ئەو کاتە لای خوای گەورە دەیکەن بە بەڵگە ودەڵێن باوەڕدارانی موسڵمانیش دانیان ناوە بەوانەی ئێمەدا، جا ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ھەموو فەزڵ وبەھرە وچاکەیەک ھەمووی بەدەست خوایە، بۆ ھەر کەسێک لە بەندەکانی بیەوێت پێیان دەبەخشێت، فەزڵ وگەورەيی خودا کورت نەکراوەتەوە لە ئوممەتێکدا وبۆ ئوممەتێکی تر نەبێت، بێگومان خوای گەورە خاوەن فەزڵی فراوانە، زانایە بەو کەسانەش کە شایستەی ئەو فەزڵ وبەھرانەن. لاپەڕە ١٢ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
يَخْتَصُّ بِرَحْمَتِهِۦ مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ ﴿٧٤﴾
ھەرکەسێک خۆی بیەوێت لەدروستکراوەکانی بەر ڕەحمەت ومیھرەبانی خۆی دەخات، بە فەزڵ وگەورەیی خۆی ڕێنمونی وپێغەمبەرایەتی وھەموو جۆرە بەخششێکی پێ عەطا دەکات، بێگومان خوای گەورە خاوەن فەزڵی زۆر گەورەی بێ سنوورە
۞ وَمِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَـٰبِ مَنْ إِن تَأْمَنْهُ بِقِنطَارٍۢ يُؤَدِّهِۦٓ إِلَيْكَ وَمِنْهُم مَّنْ إِن تَأْمَنْهُ بِدِينَارٍۢ لَّا يُؤَدِّهِۦٓ إِلَيْكَ إِلَّا مَا دُمْتَ عَلَيْهِ قَآئِمًۭا ۗ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا۟ لَيْسَ عَلَيْنَا فِى ٱلْأُمِّيِّـۧنَ سَبِيلٌۭ وَيَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ﴿٧٥﴾
لەناو خاوەن نامەکاندا کەسی واھەیە ئەگەر ماڵێکی زۆری بە ئەمانەت لا دا بنێیت، ھێندە دەست پاکە وەک خۆی بۆت دەگێڕێتەوە، وەھەشیانە ئەگەر ماڵێکی کەمیش لا دا بنێیت بۆت ناگێڕێتەوە، مەگەر خۆت لەسەری ڕابوەستیت وزۆری لێ بکەیت ولای دادوەر سکاڵای لێ بکەیت، ئەویش لەبەر گووتار وگومانی خراپیان کە دەیانووت: خواردنی ماڵی ئەو عەرەبانە ھیچ گوناھو وتاوان نیە، چونکە خوا بۆی حەڵاڵ کردووین، ئەوان لەکاتێکدا ئەم درۆ ودەلەسەیە دەکەن خۆشیان باش دەزانن کە درۆ بەدەم خوای گەورەوە دەکەن
بَلَىٰ مَنْ أَوْفَىٰ بِعَهْدِهِۦ وَٱتَّقَىٰ فَإِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُتَّقِينَ ﴿٧٦﴾
ئەو کارە بەو شێوەیە نیە کە لێی تیگەیشتوون، بەڵکو قورس وگرانە لەسەریان، ھەرکەسێک وەفای ھەبێت بەو پەیمان وبەڵێنەی کە داویەتی بەخوای گەورە، بەوەی باوەڕی بەخۆی وبە پێغەمبەرەکانی بھێنێت، وە پەیمانی خۆی جێ بەجێ بکات لەگەڵ خەڵکیدا وە ئەمانەت وسپاردەکانیان بۆ بگێڕێتەوە، وە لەخوای گەورە بترسێت بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکات ودوور بکەوێتەوە لەو شتانەی ڕێگری لێکردووە، ئەوە بێگومان خوای گەورە کەسانی خواناسی خۆش دەوێت، وە پاداشتی تەواویان دەداتەوە لەسەر کارە باشەکانیان
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَشْتَرُونَ بِعَهْدِ ٱللَّهِ وَأَيْمَـٰنِهِمْ ثَمَنًۭا قَلِيلًا أُو۟لَـٰٓئِكَ لَا خَلَـٰقَ لَهُمْ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ ٱللَّهُ وَلَا يَنظُرُ إِلَيْهِمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ ﴿٧٧﴾
بێگومان ئەوانەی پەیمانی خۆیان لەگەڵ خوای گەورە وسوێندەکانیان بە نرخێکی کەم گۆڕیەوە بە کەمێک لەماڵی دونیا، ئەوانە بەڵێنیاندا وسوێندیان خوارد ھەرکاتێک پێغەمبەر ھات باوەڕی پێ بھێنن ویارمەتیدەری بن، بەڵام ھەموو ئەو پەیمان وبەڵێن وسوێندانەیان گۆڕیەوە بەکەمێک لە پارە وپوڵی دونیا، ئا ئەوانە لە دواڕۆژدا ھیچ بەشێکیان نییە لە پاداشتی خێر وچاکە، وە خوای گەورە بە شێوەیەک دڵیان خۆش بکات لەگەڵیان نادوێت، وە بە چاوی ڕەحمەت ومیھرەبانیشەوە بۆیان ناڕوانێت لە ڕۆژی قیامەتدا، ولە پیسی تاوان وکوفرەکانیان پاکیان ناکاتەوە وسزای زۆر سەختیشیان بۆ ھەیە
وَإِنَّ مِنْهُمْ لَفَرِيقًۭا يَلْوُۥنَ أَلْسِنَتَهُم بِٱلْكِتَـٰبِ لِتَحْسَبُوهُ مِنَ ٱلْكِتَـٰبِ وَمَا هُوَ مِنَ ٱلْكِتَـٰبِ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ وَمَا هُوَ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ وَيَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ﴿٧٨﴾
لەناو جولەکەدا دەستەیەک ھەیە کە زمانیان بەجۆرێک بادەدەن تاوەکو ئەوەی لە تەوراتدا ھاتووە لە لایەن خوای گەورەوە بیشێوێنن وبیگۆڕن، تاوەکو خەڵک وا بزانێت ئەوان تەوراتیان بۆ دەخوێننەوە، لەڕاستیشدا ئەوە لە تەوراتدا نەھاتووە، بەڵکو تەنھا درۆ ودەلەسەی خۆیانە بەدەم خوای گەورەوە دەیکەن، ئەوان دەڵێن: ئەوەی ئێمە بۆتانی دەخوێنینەوە لەلایەن خوای گەورەوه دابەزیووە، لەڕاستیدا لەلایەن خواوە وە نیە، ئەوان درۆ بەدەم خواوە دەکەن لە کاتێکدا خۆشیان دەزانن ئەوەی دەیڵێن درۆیە و بەدەم خوا وپێغەمبەرەکانیانەوە دەیکەن
مَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُؤْتِيَهُ ٱللَّهُ ٱلْكِتَـٰبَ وَٱلْحُكْمَ وَٱلنُّبُوَّةَ ثُمَّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُوا۟ عِبَادًۭا لِّى مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَـٰكِن كُونُوا۟ رَبَّـٰنِيِّـۧنَ بِمَا كُنتُمْ تُعَلِّمُونَ ٱلْكِتَـٰبَ وَبِمَا كُنتُمْ تَدْرُسُونَ ﴿٧٩﴾
ڕەوا نیە بۆ ھیچ مرۆڤێک کە خوای گەورە کتێب وپەڕاوێکی لەلایەن خۆیەوە بۆ ناردبێتە خوارەوە، وە زانست وزانیاری وتێگەیشتنی پێدابن، وەک پیغەمبەریش ھەڵی بژاردبن (مەبەست پێی عیسی پێغەمبەرە)، پاشان ئەم کەسانە بەخەڵکی بڵێن: ببن بە بەندەی من جگە لەخوا، وە من بپەرستن، نەخێر وایان نەوتووە، بەڵکو تەنھا ھەر ئەوەیان پێ وتوون: کە وەرن ببن بە زانا وملکەچی تەواوی فەرمانەکانی خوابن، چاکسازی نێو خەڵکی بن چونکە ئێوە خەڵکی فێری نامەکەی خوا دەکەن، وە بەوەی کە لاپەڕە ١٣ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ئێوە وانەی خواناسی دەخوێنن ولەبەری دەکەن ولێیشی تێدەگەن
وَلَا يَأْمُرَكُمْ أَن تَتَّخِذُوا۟ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةَ وَٱلنَّبِيِّـۧنَ أَرْبَابًا ۗ أَيَأْمُرُكُم بِٱلْكُفْرِ بَعْدَ إِذْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ ﴿٨٠﴾
وە ھەروەھا ڕەوا نیە بۆی کە فەرمانتان پێ بکات کە فریشتە وپێغەمبەرەکان بکەن بەخوا ولەبری خوا بیان پەرستن، ئایا دروستە بۆیان فەرمانتان پێ بکەن بەوەی بێباوەڕ بن بەخوای گەورە دوای ئەوەی کە ئێوە ملکەچی ئەو بوون وخۆتان تەسلیم کردووە پێی؟!
وَإِذْ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَـٰقَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ لَمَآ ءَاتَيْتُكُم مِّن كِتَـٰبٍۢ وَحِكْمَةٍۢ ثُمَّ جَآءَكُمْ رَسُولٌۭ مُّصَدِّقٌۭ لِّمَا مَعَكُمْ لَتُؤْمِنُنَّ بِهِۦ وَلَتَنصُرُنَّهُۥ ۚ قَالَ ءَأَقْرَرْتُمْ وَأَخَذْتُمْ عَلَىٰ ذَٰلِكُمْ إِصْرِى ۖ قَالُوٓا۟ أَقْرَرْنَا ۚ قَالَ فَٱشْهَدُوا۟ وَأَنَا۠ مَعَكُم مِّنَ ٱلشَّـٰهِدِينَ ﴿٨١﴾
ى ئەی پێغەمبەر ئەوە وەبیر خۆت بھێنەرەوە کاتێک کە خوای گەورە پەیمان وبەڵێنی بەھێزی لە پێغەمبەرانی وەرگرت وپێی فەرموون: ھەرچەند نامە وپەڕاوم بۆ دابەزاندبن، وە ھەرچی حیکمەت ھەیە فێرم کردبن، وە گەیشتبن بەھەر پلە وپایە ومەکانەتێک، پاشان پێغەمبەرێکتان لەلایەن خۆمەوە بۆھات کە موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ە، ئەوەی لە کتێبەکانتاندا ھەبوو وە ئەوەشی لە دانای وحیکمەت فێرم کردبوون بەڕاستی دەزانێت وباوەڕی پێی ھەیە، جا ئێوەش ئەبێت باوەڕی پێ بھێنن، ویارمەتیدەر وھاوکاری بن وشوێنی بکەون، جا خوای گەورە بە پێغەمبەرانی فەرموو: ئایا دانتان بەوەدانا وپەیمانە بەھێزەکەی منتان وەرگرت؟ ئەوانیش لەوەڵامدا فەرموویان: بەڵێ پەیمانماندا ودانمان پێدانا، خوای گەورەش پێی فەرموون: دەی ئێوە شاھیدبن بەسەر خۆتان وبەسەر ئومەتەکانیشتانەوە، وە ئێمەیش لەگەڵتان شاھیدین بەسەر ئەوان وئێوەیشەوە
فَمَن تَوَلَّىٰ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَـٰسِقُونَ ﴿٨٢﴾
جا ھەرکەسێک پاش ئەم پەیمان وبەڵێنە بەھێزەی کە بەشاھیدی خوا وپێغەمبەرەکانی وەرگیرا پشتی ھەڵکرد وڕووی وەرگێڕا، ئەوا لە ئاینی خوای گەورە دەرچوون ولە فەرمانی ئەو سەرپێچیان کردووە
أَفَغَيْرَ دِينِ ٱللَّهِ يَبْغُونَ وَلَهُۥٓ أَسْلَمَ مَن فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ طَوْعًۭا وَكَرْهًۭا وَإِلَيْهِ يُرْجَعُونَ ﴿٨٣﴾
ئایا ئەوانەی لە ئاینی خوا دەرچوون وسەرپێچی دەکەن جگە لە ئاینی ئیسلام کە خوای گەورە ھەڵیبژاردووە بۆیان ئاینێکی تر بۆ خۆیان داوا دەکەن؟ کە ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە لە دروستکراوەکانی خوا ملکەچ وگوێڕایەڵی ئەون، جا بە ئارەزومەندی خۆیان بێت وەک باوەڕداران، یان بەبێ ڕەزامەندی خۆی بێت وەک بێباوەڕان، پاشان ھەرچی دروستکراوەکانە لەڕۆژی دواییدا دەگەڕێنەوە بۆلای ئەو
قُلْ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ عَلَيْنَا وَمَآ أُنزِلَ عَلَىٰٓ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْمَـٰعِيلَ وَإِسْحَـٰقَ وَيَعْقُوبَ وَٱلْأَسْبَاطِ وَمَآ أُوتِىَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَٱلنَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍۢ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُۥ مُسْلِمُونَ ﴿٨٤﴾
ى ئەی پێغەمبەر بڵێ: باوەڕمان ھێناوە بەخوای گەورە، وە گوێڕایەڵی ئەوین لەوەی فەرمانی پێکردووین، وە باوەڕمان ھەیە بەو وەحی وسروشەی کە دایبەزاندووە بۆمان، وە بەوەیش کە دایبەزاندووە بۆ سەر ئیبراھیم وئیسماعیل وئیسحاق ویەعقوب، وە بەوەیش دایبەزاندووە بۆ سەر ئەو پێغەمبەرانەی لە نەوەکانی یەعقوبن، وە باوەڕیشمان ھەیە بەو تەورات وئینجیلەی کە بۆ موسی وعیسی ھاتووە، وە بە ئەوەیشی بۆ ھەموو پێغەمبەران ھاتووە لە پەڕاو وپەرتووک وئایەتەکانیان لە لایەن پەروەردگاریانەوە، وە بەھیچ شێوەیەک جیاوازی ناکەین لە نێوانیاندا بەوەی باوەڕمان بەھەندێکیان ھەبێت وبێباوەڕ بین بە ھەندێکی تریان، وە ئێمە ملکەچ وگوێڕایەڵی خوای تاک وتەنھاین وسەرپێچی لەھیچ بڕیارێکی خوای بەرز وبڵند ناکەین وبەتەواوی تەسلیمی بووین
وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ ٱلْإِسْلَـٰمِ دِينًۭا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ مِنَ ٱلْخَـٰسِرِينَ ﴿٨٥﴾
ھەرکەسێک جگە لە ئاینی ئیسلام بە ھەر دینێکی تر ڕازی بێت کە خوای گەورە پێی ڕازی بووە، وە ھەڵی بژێرێت وبیکات بە ئاینی خۆی ئەوا خوای گەورە لێی وەرناگرێت، وە لەڕۆژی دواییشدا لە خەسارۆمەندان دەبێت، خەسارۆمەندن بەوەی دەچنە ئاگری دۆزەخەوە. لاپەڕە ١٤ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ق
كَيْفَ يَهْدِى ٱللَّهُ قَوْمًۭا كَفَرُوا۟ بَعْدَ إِيمَـٰنِهِمْ وَشَهِدُوٓا۟ أَنَّ ٱلرَّسُولَ حَقٌّۭ وَجَآءَهُمُ ٱلْبَيِّنَـٰتُ ۚ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٨٦﴾
چۆن خوای گەورە ھیدایەت وڕێنمونی گەلێک دەکات دوای ئەوەی باوەڕیان ھێنا بە خوای گەورە وشاھیدیاندا بەوەی کە موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناوەیەتی ڕاست ودروستە، بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکریان بۆھات، کەچی دوای ئەوە جارێکی تر بێباوەڕ بوونەوە؟؟ خوای گەورە ھەرگیز ڕێنومای گەلی ستەمکار ناکات بۆ لای باوەڕ، ئەو گەلەی کە لەبری ھیدایەت وڕێنوێنی گومڕایی وسەر لێشێواویان ھەڵبژارد
أُو۟لَـٰٓئِكَ جَزَآؤُهُمْ أَنَّ عَلَيْهِمْ لَعْنَةَ ٱللَّهِ وَٱلْمَلَـٰٓئِكَةِ وَٱلنَّاسِ أَجْمَعِينَ ﴿٨٧﴾
بێگومان پاداشتی ئەو ستەمکارانە، ئەوانەی کە ناھەقی وڕێگای پڕوپوچیان ھەڵبژارد نەفرینی خوا وفریشتەکان وتەواوی خەڵکیە، ئەوانە لە ڕەحم ومیھرەبانی خوا بەدوورن لێی دەرکراون
خَـٰلِدِينَ فِيهَا لَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ ٱلْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ ﴿٨٨﴾
بە ھەمیشەیی لە ئاگری دۆزەخدا دەمێننەوە ولێی دەرناچن، وە سزایشیان لەسەر سووک ناکرێت، وە مۆڵەتی ئەوەشیان پێ نادرێت کە تەوبە بکەن وبڕ وبیانوو بھێننەوە
إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُوا۟ مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ وَأَصْلَحُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ ﴿٨٩﴾
جگە ئەوانە نەبێت پاش بێباوەڕی وستەمەکەیان تەوبەیان کرد وگەڕانەوە بۆلای خوای گەورە، وکار وکردەوەی باشیان کرد، بێگومان خوای گەورە زۆر لێبوردە ولێخۆش بووە بۆ ئەو بەندانەی کە تەوبەیان کرد وگەڕانەوە، وە زۆریش بەڕەحم ومیھرەبانە بەرامبەریان
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بَعْدَ إِيمَـٰنِهِمْ ثُمَّ ٱزْدَادُوا۟ كُفْرًۭا لَّن تُقْبَلَ تَوْبَتُهُمْ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلضَّآلُّونَ ﴿٩٠﴾
بێگومان ئەوانەی پاش ئەوەی باوەڕیان ھێنا بێباوەڕ بوونەوە، وە لەسەر بێباوەڕیەکەشیان بەردەوام بوون تا بەچاوی خۆیان مردنیان بینی، ئەوانە خوای گەورە لەسەرە مەرگدا تەوبەیان لێ قبوڵ ناکات، چونکە کاتی تەوبە کردن بەسەرچووە، ئەوانە ئەو کەسانەن کە لایانداوە لەسەر ڕێگای ڕاست کە دەیانگەیەنێت بە خوای گەورە
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَمَاتُوا۟ وَهُمْ كُفَّارٌۭ فَلَن يُقْبَلَ مِنْ أَحَدِهِم مِّلْءُ ٱلْأَرْضِ ذَهَبًۭا وَلَوِ ٱفْتَدَىٰ بِهِۦٓ ۗ أُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ وَمَا لَهُم مِّن نَّـٰصِرِينَ ﴿٩١﴾
عذاب أليم وما لهم من نصرين بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون وە بە بێباوەڕیش مردن وگەڕانەوە بۆلای خوا، ئەگەر بێتۆ پڕ ھەموو زەوی زێڕ ببەخشن لە پێناو ئەوەی لە سزای ئاگر ڕزگاریان بێت لێیان قبوڵ ناکرێت، ئەوانە سزای زۆر سەختیان بۆ ھەیە، وە ھیچ کەسێکیش لەڕۆژی دواییدا بەھانایانەوە نایەت کە بتوانێت سزایان لێ بگێڕێتەوە یان لەسەریان سووک بکات
لَن تَنَالُوا۟ ٱلْبِرَّ حَتَّىٰ تُنفِقُوا۟ مِمَّا تُحِبُّونَ ۚ وَمَا تُنفِقُوا۟ مِن شَىْءٍۢ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِهِۦ عَلِيمٌۭ ﴿٩٢﴾
ئێوە ھەرگیز - ئهی باوهڕداران - ناگهن بە پله وپاداشتی ئههلی خێرو چاکە تا نەیبەخشن له پێناو خوای مهزن ھەندێ لەو داراییەی کە خۆشتان دەوێت وە ھەرچی ببەخشن ئهگهر كهم بێت یان زۆر ئەوە بێگومانلخودا ئاگای له نیاز وكردهوهكانتانه، وه پاداشتی ههریهكێك له ئێوه دهداتهوه به پێی كردهوهكانی
۞ كُلُّ ٱلطَّعَامِ كَانَ حِلًّۭا لِّبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ إِلَّا مَا حَرَّمَ إِسْرَٰٓءِيلُ عَلَىٰ نَفْسِهِۦ مِن قَبْلِ أَن تُنَزَّلَ ٱلتَّوْرَىٰةُ ۗ قُلْ فَأْتُوا۟ بِٱلتَّوْرَىٰةِ فَٱتْلُوهَآ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ ﴿٩٣﴾
ھەموو خواردنێکی پاک وخاوێن حەڵاڵ بوون بۆ نەوەکانی ئیسرائیل (نەوکانی یەعقوب)، وە ھیچیان حەرام نەبوون بۆیان، جگە ئەوانە نەبێت یەعقوب خۆی پێش دابەزینی تەورات لەسەر خۆی حەرام کردبوون، نەک وەک ئەوەی جولەکە وادەزانن ئەو حەرام کردنە لە تەوارتدا بوو، ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: بڕۆن تەورات بھێنن و لاپەڕە ١٥ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر بیخوێننەوە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن لەو بانگەشەی کە دەیکەن، بۆیە دواجار بێدەنگ بوون ودەمیان داخست، وە نەیانتوانی شتێکی لەو شێوەیە بھێنن، ئەمەش نمونەیەکە لەسەر درۆ ودەلەسەکانی جولەکە وگۆڕینی ناوەڕۆکی تەورات
فَمَنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّـٰلِمُونَ ﴿٩٤﴾
پاش ڕوون بوونەوەی بەڵگەکان، ھەرکەسێک درۆ ودەلەسە بەدەم خوای گەورەوە بکات (وە بڵێ ئەوەی یەعقوب لەسەر خۆی حەرام کرد، لەخۆیەوە کردی، وە خوای گەورە لەسەری حەرام نەکردبوو) ئەوا ئەو کەسانە خۆیان ستەمکارن، ستەمیان لەخۆیان کردووە، بەوەی پاش ڕوون بوونەوەی ھەق وڕاستیەكان وازیان لێھێنا وپشتیان تێکرد
قُلْ صَدَقَ ٱللَّهُ ۗ فَٱتَّبِعُوا۟ مِلَّةَ إِبْرَٰهِيمَ حَنِيفًۭا وَمَا كَانَ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ﴿٩٥﴾
ئەی موحەمەد بڵێ: خوای گەورە ڕاستی فەرمووە کە ھەرچی لەبارەی یەعقوبەوە (سەلامی خوای لێ بێت) فەرموو، وە ھەروەھا ڕاستیشی فەرموو لەوەی ناردیە خوارەوە وکردی بەشەریعەت ویاسا وڕێسای ژیانی مرۆڤەکان، جا کەوابوو شوێن ئاینی ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) بکەون، چونکە ئیبراھیم لەھەموو ئاینێکی پوچ وبەتاڵ لایدابوو بەلای ئیسلامدا، وە بەھیچ شێوەیەک ھاوەڵی بۆ خوای گەورە دانەدەنا. إن أول بيت وضع للناس للذى ببكةمباركا وهدى للعلمين
إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍۢ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِى بِبَكَّةَ مُبَارَكًۭا وَهُدًۭى لِّلْعَـٰلَمِينَ ﴿٩٦﴾
یەکەمین ماڵێک لەسەر زەوی بۆ ھەموو خەڵکی دروستکرا تاوەکو بۆ پەرستنی خوای گەورە ڕووی تێبکەن، (بیت اللە الحرام) ئەو ماڵە بوو لە مەککە، ماڵێکی بەرز وپیرۆز، کە سوودی دین ودونیای زۆر زۆرە، وە مایەی ھیدایەت وڕێنوێنی ھەموو خەڵکیە
فِيهِ ءَايَـٰتٌۢ بَيِّنَـٰتٌۭ مَّقَامُ إِبْرَٰهِيمَ ۖ وَمَن دَخَلَهُۥ كَانَ ءَامِنًۭا ۗ وَلِلَّهِ عَلَى ٱلنَّاسِ حِجُّ ٱلْبَيْتِ مَنِ ٱسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًۭا ۚ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَنِىٌّ عَنِ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٩٧﴾
لەم ماڵە پیرۆزەدا نیشانە گەلێک ھەن کە بەڵگەن لەسەر ڕێز وفەزڵی ئەو ماڵە خۆی، وەک ھەنگاو وڕوکنەکانی بەجێگەیاندنی حەج وعومرە ومەشاعیرەکان، یەکێک لەو نیشانانەیش ئەو بەردەیە کە ئیبراھیم لەسەری وەستا کاتێک وویستی دیواری کەعبە دروست بکات، وە یەکێکی تریان ئەوەیە: ھەرکەسێک بچێتە ناو ئەو ماڵە پیرۆزەوە ھەموو ترس وبیمێکی دەڕەوێتەوە وھیچ ئازارێکی پێ ناگەیەنرێت، خوای گەورەش فەرزی کردووە لەسەر خەڵکی کە حەجی ماڵی خوا بەجێ بھێنن، جا ھەرکەسێک بێباوەڕ بێت بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج ئەوا بێگومان خوای گەورە بێنازە لەو بێباوەڕە وھیچ پێویستیەکی پێی نیە وە بێنازە لەتەواوی خەڵکی سەر زەویش
قُلْ يَـٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَـٰبِ لِمَ تَكْفُرُونَ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ وَٱللَّهُ شَهِيدٌ عَلَىٰ مَا تَعْمَلُونَ ﴿٩٨﴾
ئەی پێغەمبەر بڵێ: ئەی خاوەن نامەکان، ئەی جولەکە وگاورەکان، بۆچی ئێوە ئینکاری ئەو بەڵگە ونیشانانە دەکەن کە لەسەر ڕاستی پێغەمبەری خوا موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ھەن؟ ئەو بەڵگە ونیشانانەی کە لە تەورات وئینجیلدا ھاتوون؟! بێگومان خوای گەورە ئاگادارە بەم کردەوەتان کە دەیکەن، وە دەییبینێت، وە تۆڵەشتان لێ دەسێنێتەوە لەسەری لەڕۆژی دواییدا
قُلْ يَـٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَـٰبِ لِمَ تَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ مَنْ ءَامَنَ تَبْغُونَهَا عِوَجًۭا وَأَنتُمْ شُهَدَآءُ ۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَـٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ﴿٩٩﴾
تعملون ئەی پێغەمبەر بڵێ: ئەی خاوەن نامەکان لە جولەکە وگاورەکان بۆچی ڕێگری لە ئاینی خوای گەورە دەکەن، بۆچی ڕێی خوا لە باوەڕداران دەگرن وناھێڵن شوێنی بکەون، ئێوە دەتانەوێت خەڵکی واز لەھەق وڕاستی بھێنن وشوێن باتڵ وناھەقی بکەون؟! وە لەبری ھیدایەت وڕێنوێنی شوێن گومڕایی وسەر لێشێواوی بکەون؟ لەکاتێکدا ئێوە خۆتان چاک دەزانن وشاھیدن کە ئەم ئاینە ئاینی ھەق وڕاستیە، وە لە پەڕاو کتێبەکانی خۆشتاندا بەڕاست زانراوە، وە خوای گەورە بێ ئاگا نیە لەوەی دەیکەن لە بێباوەڕی وڕێگرتن لە ئاینەکەی، وە تۆڵە وسزای ئەو کارانەشتان لێ دەسێنێتەوە. لاپەڕە ١٦ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِن تُطِيعُوا۟ فَرِيقًۭا مِّنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ يَرُدُّوكُم بَعْدَ إِيمَـٰنِكُمْ كَـٰفِرِينَ ﴿١٠٠﴾
ئەی ئەوانەی باوەرتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، ئەگەر بێتو گوێڕایەڵی دەستەیەک لە خاوەن نامەکان لە جولەکە وگاورەکان بکەن لەوەی کە ئەوان دەیڵێن، وە بەڕا وبۆچونی ئەوان ڕازی بن، ئەوا بێگومان ئەوان بەھۆی ئەو ڕق وکینە وحەسودیەیانەوە بۆتان دەتانگێڕنەوە بۆ کوفر وبێباوەڕی پاش ئەوەی باوەڕتان ھێنا بەخوای گەورە وھاتنە ناو ئیسلامەوە
وَكَيْفَ تَكْفُرُونَ وَأَنتُمْ تُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ ءَايَـٰتُ ٱللَّهِ وَفِيكُمْ رَسُولُهُۥ ۗ وَمَن يَعْتَصِم بِٱللَّهِ فَقَدْ هُدِىَ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ ﴿١٠١﴾
ئێوە چۆن بێباوەڕ دەبن بەخوای گەورە پاش باوەڕھێنانتان پێی، لەکاتێکدا ئێوە ھۆکاری زۆر گەورەتان پێیە بۆ دامەزراو بونتان لەسەر باوەڕ وئیمان، ئایەتەکانی خوای گەورەتان بەسەردا دەخوێنرێتەوە، وە پێغەمبەرەکەیشی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) بۆتانی ڕوون دەکاتەوە، جا ھەر کەسێک دەست بگرێت بە کتێبەکەی خوداوە (بە قورئان) وبە سوننەتی پێغەمبەرەکەیەوە، ئەوا بێگومان خوای گەورە سەرکەوتووی دەکات لەسەر ڕێگای ڕاست، ڕێگایەک کە ھیچ خوار وخێچی تێدا نیە
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِۦ وَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ ﴿١٠٢﴾
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە خوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، بەڕاستی لەخوا بترسن، ئەویش بەوەی شوێن فەرمانەکانی بکەون وە دوور بکەونەوە لەو شتانەی کە ڕێگری لێکردوون، وە سوپاسگوزاری بن لەسەر ناز ونیعمەتەکانی، وە توند دەست بگرن بە ئاینەکەیەوە تا ئەو کاتەی مردن یەخەتان دەگرێت ئێوە لەسەر ئەوە بەردەوام بن ووازی لێ نەھێنن
وَٱعْتَصِمُوا۟ بِحَبْلِ ٱللَّهِ جَمِيعًۭا وَلَا تَفَرَّقُوا۟ ۚ وَٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنتُمْ أَعْدَآءًۭ فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُم بِنِعْمَتِهِۦٓ إِخْوَٰنًۭا وَكُنتُمْ عَلَىٰ شَفَا حُفْرَةٍۢ مِّنَ ٱلنَّارِ فَأَنقَذَكُم مِّنْهَا ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمْ ءَايَـٰتِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿١٠٣﴾
ى ئەی باوەڕداران دەست بگرن بە قورئان وسوننەتەوە، وە نەکەونە ناو ئەو گوناھو تاوانانەی کە دەبێتە ھۆی لێک ترازان وجیاوازیتان، وە بیری ئەو ناز ونیعەمەتانەی خوا بکەنەوە کە بەسەرتانەوەیە، کاتێک ئێوە پێش ئیسلام دوژمنی یەکتر بوون ولەسەر بچوکترین ھۆکار لەگەڵ یەک دەجەنگان، بەڵام خوای گەورە بەھۆی ئیسلامەوە دڵەکانتانی یەکخست وبە فەزڵی ئەم ئاینەوە کردنی بە برای یەکتر، بەزەییتان بەیەکتردا دێتەوە، لەبەر ڕەزامەندی ئەو ئامۆژگاری یەکتر دەکەن، لەکاتێکدا پێش ئەوە لە تاوان و گوناھدا ڕۆچووبن کە وەخت بوو بەھۆی ئەو بێباوەڕیتانەوە بچنە ئاگری دۆزەخەوە، بەڵام خوای گەورە بەھۆی ئیسلامەوە ڕزگاری کردن وڕێنوینی کردن بۆ باوەڕ وئیمان، ھەروەک چۆن خوای گەورە ئەمەی بۆ ڕوون کردنەوە، ھەر بەو شێوەیەش ئەوەی خێری دین ودونیاتانی تێدایە بۆتانی روون دەکاتەوە، تاوەکو بەھۆیەوە ڕێگای ژیری و ڕاست ودامەزراوی بگرنە بەر
وَلْتَكُن مِّنكُمْ أُمَّةٌۭ يَدْعُونَ إِلَى ٱلْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِٱلْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ ٱلْمُنكَرِ ۚ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ ﴿١٠٤﴾
ئەی باوەڕداران با کۆمەڵێک لەئێوە ھەمیشە بانگەواز بکات بۆ ھەموو خێر وچاکەیەک کە خوای گەورە خۆشی دەوێت، وە فەرمان بکات بۆ ئەو کارە چاکانەی کە شەریعەتی ئیسلام پێی ئاشنا کردوین وژیری ولۆژیکیش بەچاکەیان دەزانێت، وە با ڕێگری بکەن لەو کارە خراپانەشی کە شەریعەتی ئیسلام ڕێگری لێ کردون وژیری ولۆژیکیش بە خراپیان دەزانێت، جا ئەوانەی ئەم ئاکارە جوانانەیان تێدایە ھەر ئەوانن کە بەڕاستی سەرکەوتون لە دونیا ودواڕۆژیشدا
وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ تَفَرَّقُوا۟ وَٱخْتَلَفُوا۟ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلْبَيِّنَـٰتُ ۚ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ ﴿١٠٥﴾
ئەی باوەڕداران وەک ئەھلی کتاب لە جولەکە وگاورەکان مەبن کە لێک جودا وجیاواز بوون وبوون بەچەند دەستە وتاقمێکەوە، وە پاش ئەوەی بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرایان بۆھات لە لایەن خواوە کەچی لە ئاینەکەیاندا جیاوازیان تێکەوت وبوون بەچەند کۆمەڵێکەوە، ئا ئەوانەی کە باسکران لەلایەن خواوە سزای زۆر گەورەیان بۆ ھەیە. لاپەڕە ١٧ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
يَوْمَ تَبْيَضُّ وُجُوهٌۭ وَتَسْوَدُّ وُجُوهٌۭ ۚ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ٱسْوَدَّتْ وُجُوهُهُمْ أَكَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَـٰنِكُمْ فَذُوقُوا۟ ٱلْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ ﴿١٠٦﴾
تكفرون ئا ئەو سزا گەورەو وسەخەتە دەدرێن لەڕۆژی دواییدا، جا ئەو کاتە لە خۆشی وبەختەوەریدا ڕووی باوەڕداران سپی وگەش دەبێت، وە ڕووی بێباوەڕانیش لە داخ و خەفەتدا ڕەش دەبێت، جا ئەوانەی لەو ڕۆژە گەورەدا کە ڕوویان ڕەش دەبێت بە سەر زەنشتەوە پێیان دەوترێت: ئایا ئێوە بێباوەڕ بوون بە یەکخواپەرستی وئەو بەڵێنەی کە لێی وەرگرتبوون کە ھیچ شتێک نەکەنە ھاوەڵ وشەریکی دوای ئەوەی دانتان پێدانا وبەڕاستان زانی؟! جا لەبەر ئەوە سزای سەختی خوا بچەژن، ئەو سزایەی بەھۆی بێباوەڕیتانەوە بۆی ئامادە کردوون
وَأَمَّا ٱلَّذِينَ ٱبْيَضَّتْ وُجُوهُهُمْ فَفِى رَحْمَةِ ٱللَّهِ هُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ ﴿١٠٧﴾
بەڵام ئەوانەی کە ڕوویان سپی وگەشە، جێگا وپلە وپایەیان ئەو بەھەشتانەیە کە پڕن لە ناز ونیعمەتی خوا، بە ھەمیشەیی وھەتا ھەتایی لەو ناز ونیعمەتانەدا دەمێننەوە کە ھەرگیز تیا ناچێت وھەرگیزیش لێان ناسەرێتەوە
تِلْكَ ءَايَـٰتُ ٱللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِٱلْحَقِّ ۗ وَمَا ٱللَّهُ يُرِيدُ ظُلْمًۭا لِّلْعَـٰلَمِينَ ﴿١٠٨﴾
ئەو بەڵگە ونیشانانەی کە بەڵێن وھەڕەشەیان تێدایە، ئەی پێغەمبەر بەسەرتدا دەیخوێنینەوە، کە ھەمووی ڕاستن وھیچ درۆیەکیان تێدا نیە، وە ھەموو حوکمەکانی لەو پەڕی دادگەریدا، وە بێگومان خوای گەورە ھیچ زوڵم وستەمێکیشی ناکات لە دروستکراوەکانی لە جیھاندا، بەڵکو ھیچ کەسێکیش سزا نادات بەھۆی کار وکردەوەی خراپی خۆیەوە نەبێت کە ئەنجامیان دەدات
وَلِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ ﴿١٠٩﴾
ئەوەی ھەیە لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەر ھەمووی موڵکی خوای تاک وتەنھا وبێ ھاوەڵ وشەریکە بە دروستکردن وبە فەرمانبەرداری، وە بێگومان سەرەنجامی ھەموو دروستکراوەکانیشی ھەر بۆ لای ئەوە، پاداشت وسزای ھەمووی دەداتەوە ھەر کەسە وبەپێی ئەو مافەی شایستەیەتی
كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِٱلْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ ۗ وَلَوْ ءَامَنَ أَهْلُ ٱلْكِتَـٰبِ لَكَانَ خَيْرًۭا لَّهُم ۚ مِّنْهُمُ ٱلْمُؤْمِنُونَ وَأَكْثَرُهُمُ ٱلْفَـٰسِقُونَ ﴿١١٠﴾
ئەی ئومەتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ئێوە باشترین ئومەتێکن لەڕووی باوەڕ وکاروکردەوەتانەوە کە خوای گەورە ھێناونیەتیە ئەم سەر زەویە بۆ خەڵکی، وە باشترین ئومەتێکیشن کە سودمەندترینن بۆ خەڵکی، فەرمان بەو چاکەیە دەکەن کە شەریعەتی ئیسلام دیاری کردووە وژیری ولۆژیکیش بە باشیان داناوە، وە ڕێگریش دەکەن لەو خراپانەی کە شەریعەتی ئیسلام ڕێگری لێکردوون وژیری ولۆژیکیش بە خراپیان دەزانێت، وە باوەڕیش دەھێنن بەخوای گەورە باوەڕێکی تەواوی بێ دوو دڵی کە کاروکردەوش ڕاستی ئەو باوەڕە دەسەلمێنن، جا ئەگەر بھاتایە خاوەن نامەکان لە جولەکە وگاورەکان باوەڕیان بھێنایە بە پێغەمبەرایەتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ئەوە لە دونیا ودواڕۆژیشدا باشتر بوو بۆیان، لەناو خاوەن نامەکاندا کەسانێکی کەم باوەڕ دەھێنن بەوەی کە بۆ موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی، وە زۆربەیان لە ئاینی خوا وشەریعەتەکەی دەرچوون وباوەڕیان پێی نیە
لَن يَضُرُّوكُمْ إِلَّآ أَذًۭى ۖ وَإِن يُقَـٰتِلُوكُمْ يُوَلُّوكُمُ ٱلْأَدْبَارَ ثُمَّ لَا يُنصَرُونَ ﴿١١١﴾
ئەی باوەڕداران ھەرچەند ئەوان دوژمنایەتی ئێوە بکەن بەڵام ناتوانن ھیچ زیانێک بە ئاینەکەتان وبەخۆشتان بگەیەنن، مەگەر ھەر ئەوە نەبێت بە زمان وقسەی ناخۆش لە ئاینەکەتانی بدەن، یان گاڵتە وتانە وتەشەرتان لێ بدەن، جا ئەگەر ھاتوو لەگەڵیشتان جەنگان ئەوا ھەر زۆر زوو ھەڵدێن وپشتان تێدەکەن ناتوانن خۆیان بگرن لەبەردەمتان، وە ھەرگيزیش بەسەرتاندا سەرناکەون. لاپەڕە ١٨ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
ضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ ٱلذِّلَّةُ أَيْنَ مَا ثُقِفُوٓا۟ إِلَّا بِحَبْلٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَحَبْلٍۢ مِّنَ ٱلنَّاسِ وَبَآءُو بِغَضَبٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ ٱلْمَسْكَنَةُ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانُوا۟ يَكْفُرُونَ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ وَيَقْتُلُونَ ٱلْأَنۢبِيَآءَ بِغَيْرِ حَقٍّۢ ۚ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَوا۟ وَّكَانُوا۟ يَعْتَدُونَ ﴿١١٢﴾
ئەو جولەکانە لەھەر کوێیەکیش بن سوک وڕیسوا وزەلیل وژێر چەپۆکن، مەگەر کاتێک نەبێت بەڵێن وپەیمان لەگەڵ خوا ببەستن یان لەگەڵ خەڵکی، ئەوان بە خەشم و قینی خواوە گەڕانەوە، مۆری برسێتی وژێر دەستەییان بەسەردا بڕا، ئەوەش بەھۆی ئەوەی بێباوەڕ بوون بە بەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی خوا، وە پێغەمبەرەکانیان بە ناھەق و ستەم کوشت، وە سەرپێچی فەرمانەکانی خوایان کرد وسنورەکانیان شکاند وپێشێلیان کرد
۞ لَيْسُوا۟ سَوَآءًۭ ۗ مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَـٰبِ أُمَّةٌۭ قَآئِمَةٌۭ يَتْلُونَ ءَايَـٰتِ ٱللَّهِ ءَانَآءَ ٱلَّيْلِ وَهُمْ يَسْجُدُونَ ﴿١١٣﴾
خاوەن نامەکان(ئەھلی کتاب) ھەموویان وەک یەک نین، بەڵکو دەستەیەکیان لەسەر فەرمانی خوا دامەزراون وفەرمانەکانی جێ بەجێ دەکەن ولەقەدەغەکراوەکانی دوور دەکەونەوە، ئایەتەکانی خوای گەورە لەچەند ساتێکی شەودا دەخوێننەوە ونوێژەکانیان بۆ خوا دەکەن، ئەم دەستەیەی کە باسیان دەکەین پێش ھاتنی پێغەمبەری خوا موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) بووە، ئەوانەشیان کە گەیشتن بە ھاتنی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) باوەڕیان ھێنا وموسڵمان بوون
يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ وَيَأْمُرُونَ بِٱلْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَيُسَـٰرِعُونَ فِى ٱلْخَيْرَٰتِ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ مِنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ ﴿١١٤﴾
باوەڕی بتەویان بەخوای گەورە وڕۆژی دوایی ھەیە، فەرمان بەچاکە وکاری خێر دەکەن، وە ڕێگری لە خراپە وکاری شەڕ دەکەن، وە دەست پێشخەری دەکەن لە کار وکردەوەی چاکە، وە سات ووەرزەکانی عیبادات وخواپەرستی بەھەل دەگرن وچاکە وخواناسی تێدا ئەنجام دەدەن، ئا ئەوانەی کە ئەوە سیفات وڕەوشتیانە لە بەندە خواناسەکانی، نیەت وکاروکردەوەیان یەکلایی بوەتەوە بۆ خوای گەورە
وَمَا يَفْعَلُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ فَلَن يُكْفَرُوهُ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِٱلْمُتَّقِينَ ﴿١١٥﴾
ئا ئەوانە ھەر کارێکی خیر وچاکە بکەن کەم بێت یان زۆر، ھیچ کاتێک پاداشتیان لای خوای گەورە وون نابێت وکەم ناکات، بێگومان خوای گەورە زانایە بەکەسانی خواناس وپارێزکار، ئەوانەی کە فەرمانەکانی جێ بەجێ دەکەن ولە قەدەغە کراوەکانی دوور دەکەونەوە، وە ھیچ کردەوەیەکیانی لا شاراوە نیە وپاداشتی ھەر ھەمووشیان دەداتەوە
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَن تُغْنِىَ عَنْهُمْ أَمْوَٰلُهُمْ وَلَآ أَوْلَـٰدُهُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيْـًۭٔا ۖ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلنَّارِ ۚ هُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ ﴿١١٦﴾
بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون بەخوا وپێغەمبەرەکەی، ھیچ کاتێک ماڵو منداڵ وسەروەت وسامانیان ناتوانن ھیچ سزایەکی خوای گەورەیان لێ بگێڕنەوە، یان ھیچ ڕەحمەت ومیھرەبانیەکیان بۆ بھێنن، بەڵکو داخ وپەژارە وسزایان بۆ زیاد دەکەن، ئا ئەوانە ھاوەڵانی ھەمیشەیی ئاگری دۆزەخن
مَثَلُ مَا يُنفِقُونَ فِى هَـٰذِهِ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا كَمَثَلِ رِيحٍۢ فِيهَا صِرٌّ أَصَابَتْ حَرْثَ قَوْمٍۢ ظَلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ فَأَهْلَكَتْهُ ۚ وَمَا ظَلَمَهُمُ ٱللَّهُ وَلَـٰكِنْ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ﴿١١٧﴾
نمونەی ئەو بێباوەڕانەی کە پارە وپوڵیان لە کاری خێر وچاکەدا دەبەخشن، وە چاوەڕوانی پاداشتی دەکەن، نمونەی وەک ئەو ڕەشەبایە کە سەرمایەکی زۆر سەختی پێوەیە کاتێک لە کشتوکاڵ ومەزرای ئەو کەسانە دەدات کە بە تاوان وسەرپێچیان ستەمیان لەخۆیان کردووە، سەرەنجام ئەو ڕەشەبایە کشتوکاڵەکەیان لەناو ببات وھیچ سودێکی لێ وەرنەگرن، ھەر بەو شێوەیەش خوای گەورە بەھۆی بێباوەڕی وتاوان وخراپەیانەوە کاروکردەوەی بێباوەڕ دەسڕێتەوە وبێ سوود دەمێنێتەوە بۆیان، لەکاتێکدا ئەوان ئومێدیان ھەبوو ئەو کارە وکردەوانەیان سودێکی ھەبێت بۆیان، وە خوای گەورە لەمەدا ھیچ ستەم وزوڵمێکی لێ نەکردوون، بەڵکو خۆیان بەھۆی بێباوەڕی وبەدرۆ زانینی پێغەمبەرەکانیەوە ستەم وزوڵمیان لەخۆیان کرد. لاپەڕە ١٩ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّخِذُوا۟ بِطَانَةًۭ مِّن دُونِكُمْ لَا يَأْلُونَكُمْ خَبَالًۭا وَدُّوا۟ مَا عَنِتُّمْ قَدْ بَدَتِ ٱلْبَغْضَآءُ مِنْ أَفْوَٰهِهِمْ وَمَا تُخْفِى صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ ۚ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ ٱلْـَٔايَـٰتِ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْقِلُونَ ﴿١١٨﴾
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوا وپێغەمبەرەکەی جگە لەباوەڕداران ھیچ کەسێک مەکەنە دۆست وھاوڕێ وجێ ڕاز ونیاوی خۆتان، ونھێنی وکاری خۆتانیان بۆ باس نەکەن، چونکە ئەوان درێغی ناکەن لە زیان پێگەیاندن وخراپکردنی حاڵو گوزەرانتان، وە ئاواتەخوازی ھەرکارێکن کە زیانتان پێ بگەیەنێت وئەرکتان گران وقورس بکات، ڕق وقین ودوژمنایەتیان بەرامبەرتان لەسەرر زمانیان بە ئاشکرا بەدەر دەخەن، ئەویش بە تانەدان لە ئاینەکەتان ونانەوەی فیتنە وئاشوب لەنێوانتان وبڵاوە پێکردنی نھێنیەکانتان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ڕق وقینەی کە لە دڵیاندا دەیشارنەوە گەورەترە، ئەی باوەڕداران ئێمە بەڵگە ونیشانەی ئاشکرامان بۆ ڕوونکردنەوە لە ھەرچی شتێک کە بەرژەوەندی دین ودواڕۆژتانی تێدا بێت، ئەگەر ئێوە ژیر بن وبیر بکەنەوە لەوەی خوای گەورە بۆی ناردونەتە خوارەوە
هَـٰٓأَنتُمْ أُو۟لَآءِ تُحِبُّونَهُمْ وَلَا يُحِبُّونَكُمْ وَتُؤْمِنُونَ بِٱلْكِتَـٰبِ كُلِّهِۦ وَإِذَا لَقُوكُمْ قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا وَإِذَا خَلَوْا۟ عَضُّوا۟ عَلَيْكُمُ ٱلْأَنَامِلَ مِنَ ٱلْغَيْظِ ۚ قُلْ مُوتُوا۟ بِغَيْظِكُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ ﴿١١٩﴾
ئاگاداربن ئەی باوەڕداران ئێوە ئەو گەلەتان خۆش دەوێت، وە ئومێدی خێر وچاکەیان بۆ دەکەن، لەکاتێکدا ئەوان ئێوەیان ھیچ خۆش ناوێت، وە ئومێدی خێر وچاکەشتان بۆ ناکەن، بەڵکو زۆریش ڕقیان لێتانە، ئێوە باوەڕتان بەھەموو کتێبە ئاسمانیەکان ھەیە، بە کتێبەکەی ئەوانیشەوە، لەکاتێکدا ئەوان باوەڕیان بەو کتێبە نیە کە خوای گەورە دایبەزاندووە بۆ پێغەمبەرەکەی ئێوە، وە کاتێک بگەن پێتان بەدوو ڕووی وناپاکی خۆیان دەڵێن باوەڕمان ھێناوە، بەڵام کاتێک کە بە تەنیان ولێتان دوور دەکەونەوە لەڕق ئەستوریان لەبەرامبەر یەکگرتووی ئێوە وسەربەرزیتان بە ئیسلامەکەتان لەداخ وخەفەتدا سەرپەنجەی خۆیان دەگەزن، جا ئەی پێغەمبەر پێیان بەو گەلە بڵێ: لەسەر ئەو حاڵەی خۆتان بمێننەوە تا لەداخ وخەفەتدا دەمرن، بێگومان خوای گەورە زانایە بەو نھێنیانەی لەناو سینە ودڵەکاندا ھەیە لە باوەڕ وبێباوەڕی، لەخێر وچاکە وشەڕ وخراپەکاری
إِن تَمْسَسْكُمْ حَسَنَةٌۭ تَسُؤْهُمْ وَإِن تُصِبْكُمْ سَيِّئَةٌۭ يَفْرَحُوا۟ بِهَا ۖ وَإِن تَصْبِرُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ لَا يَضُرُّكُمْ كَيْدُهُمْ شَيْـًٔا ۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌۭ ﴿١٢٠﴾
ئەی باوەڕداران ئەگەر ئێوە ناز ونیعمەت وخێرتان تووش بێت لە سەرکەوتن بەسەر دوژمندا، یان زیاد بوونی ماڵو مناڵ وسەروەت وسامانتان، ئەوان دووچاری داخ وخەفەت دەبن وپێیان ناخۆش دەبێت، وە ئەگەر دوچاری شکست ونوشست ببنەوە لەگەڵ دوژمنەکانتان ئەوان دڵخۆش دەبن وکەیفیان پێی دێت، ئەگەر بێتو ئێوە ئارام بگرن لەسەر ھەر ناخۆشی ونەھامەتیەک کە تووشتان دەبێت بەقەدەر وفەرمانی خوا، وە خۆتان بپارێزن لە ڕق وتووڕەی خوای گەورە ئەوا ھیچ فڕوفێڵ وئازارێکی ئەوان زیانتان پێ ناگەیەنن، بێگومان خوای گەورە ئاگادارە بە ھەموو فڕوفێڵەکانیان وە بە دەست بەتاڵیش دەیانھێڵێتەوە وبێ ھیوا ونائومێدیان دەکات
وَإِذْ غَدَوْتَ مِنْ أَهْلِكَ تُبَوِّئُ ٱلْمُؤْمِنِينَ مَقَـٰعِدَ لِلْقِتَالِ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ﴿١٢١﴾
ئەی پێغەمبەر ئەو کاتە وەبیر خۆت بھێنەوە کاتێک لەسەرەتای ڕۆژەوە لە شاری مەدینە چویتە دەرەوە بەرەو ئوحود بۆ جەنگ لەگەڵ بێباوەڕەکانی مەککە، پێگە وجێگەی باوەڕدارەکانت بۆ جەنگ ھەڵبژارد، شوێنی تاکە تاکەی ئەوانت لەو جەنگەدا دیار کرد، وە خوای گەورە بیسەری ووتە وگوفتارتانە، وە زانایشە بە کار وکردەوەتان
إِذْ هَمَّت طَّآئِفَتَانِ مِنكُمْ أَن تَفْشَلَا وَٱللَّهُ وَلِيُّهُمَا ۗ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ ﴿١٢٢﴾
ئەی پێغەمبەر وەبیر خۆت بھێنەرەوە کاتێک دوو دەستە لە باوەڕدارانی بەنی سەلەمەو بەنی حاریسە کاتێک ھەستیان بەلاوازی کرد خەریک بوو بگەرێنەوە وجێت بھێڵن کاتێک کە دووڕوەکان گەڕانەوە وتۆیان بەجێھێڵا، خوای گەورە سەرخەری ئەوانە بوو بەھانایانەوە ھات وسەرەنجام سەریخستن ونەیھێشت وورەیان بڕوخێت وجێگیری کردن لەسەر جەنگ وجیھاد کردن لەگەڵ بێباوەڕاندا، جا لەبەر ئەوە با باوەڕداران لەھەموو حاڵەتێکدا تەنھا پشت وپەنایان خوای گەورە بێت
وَلَقَدْ نَصَرَكُمُ ٱللَّهُ بِبَدْرٍۢ وَأَنتُمْ أَذِلَّةٌۭ ۖ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴿١٢٣﴾
بێگومان خوای گەورە لەجەنگی بەدردا ئێوەی سەرخست بەسەر بێباوەڕاندا لەکاتێکدا ئێوە لا واز وبێدەسەڵات بوون، ئەویش لەبەر کەمی ژمارە وچەک وچۆڵتان، جا لەبەر ئەوە لەخوا بترسن، تاوەکو بتوانن سوپاس وشوکری ناز ونیعمەتەکانی بکەن. لاپەڕە ٢٠ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
إِذْ تَقُولُ لِلْمُؤْمِنِينَ أَلَن يَكْفِيَكُمْ أَن يُمِدَّكُمْ رَبُّكُم بِثَلَـٰثَةِ ءَالَـٰفٍۢ مِّنَ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةِ مُنزَلِينَ ﴿١٢٤﴾
ئەی پێغەمبەر وەبیر خۆت بھێنەرەوە کاتێک لەجەنگی بەدردا بۆ دڵدامەزراندن وجێگیرکردنی باوەڕداران دوای ئەوەی بیستبویان کە بێباوەڕەکان یارمەتیان بۆ دێت، بە باوەڕدارانت ووت: ئایا ئەوەندەتان بەس نیە کە پەروەردگارتان لەلایەن خۆیەوە سێ ھەزار فریشتە بنێرێتە خوارەوە بۆ یارمەتیدانتان؟
بَلَىٰٓ ۚ إِن تَصْبِرُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ وَيَأْتُوكُم مِّن فَوْرِهِمْ هَـٰذَا يُمْدِدْكُمْ رَبُّكُم بِخَمْسَةِ ءَالَـٰفٍۢ مِّنَ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةِ مُسَوِّمِينَ ﴿١٢٥﴾
بەڵی ئەوەیان بەسە، بەشێوەیەکی تر مژدەتان لێ بێت کە خوای گەورە یارمەتدەرتانە، ئەگەر ھاتوو ئارامتان گرت لەسەر جەنگاندن لەگەڵیان، وە لەخوای گەورە ترسان، لەم کاتەدا یارمەتی وکۆمەکی ھات بۆ دوژمنەکانتان وپەلاماریاندان، ئەوا بێگومان پەروەردگارتان بە پێنج ھەزار فریشتە کە خۆیان وئەسپەکانیشیان دیار وناسراو بوون کۆمەکتان دەکات
وَمَا جَعَلَهُ ٱللَّهُ إِلَّا بُشْرَىٰ لَكُمْ وَلِتَطْمَئِنَّ قُلُوبُكُم بِهِۦ ۗ وَمَا ٱلنَّصْرُ إِلَّا مِنْ عِندِ ٱللَّهِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَكِيمِ ﴿١٢٦﴾
ئەم یارمەتیدان وکۆمەکی کردنە بە فریشتەکان تەنھا خوای گەورە وەک ھەواڵێکی خۆش پێی ڕاگەیاندنن تاوەکو دڵ ئارام بن ونەترسن، وە ئەگینا لەڕاستیدا سەرکەوتن تەنھا بەم ھۆکارە ڕواڵەتیانە نەبەستراوەتەوە، بەڵکو لەڕاستیدا سەرکەوتن تەنھا لەلایەن خوای بەدەسەڵاتەوەیە کە ھیچ شتێک ناتوانێت سەرکەوێت بەسەریدا، ئەو خوایەی کە زۆر کاربەجێ ودانایشە لە ئەندازەگیری وشەریعەت ویاسادانانیشدا
لِيَقْطَعَ طَرَفًۭا مِّنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَوْ يَكْبِتَهُمْ فَيَنقَلِبُوا۟ خَآئِبِينَ ﴿١٢٧﴾
ئەم سەرکەوتنەی کە خوای گەورە لەجەنگی بەدردا دەستەبەری کرد بۆتان، وویستی بەکوشتنیان دەستەیەک لە بێباوەڕان لەناو ببات، وە دەستەیەکی تریشیان سوک وڕسوا بکات، وە بەو ژێر کەوتنەیان دوچاری داخ وخەفەتیان بکات، تاوەکو بە تێکشکاوی وزەلیلیەوە بگەڕێنەوە بۆ مەککە
لَيْسَ لَكَ مِنَ ٱلْأَمْرِ شَىْءٌ أَوْ يَتُوبَ عَلَيْهِمْ أَوْ يُعَذِّبَهُمْ فَإِنَّهُمْ ظَـٰلِمُونَ ﴿١٢٨﴾
دوای ئەو شکستەی دوچاری موسڵمانان بویەوە لە جەنگی ئوحوددا پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) نزای کرد لە سەرکردەی بێباوەرانی مەککە کەخوای گەورە لەناویان ببات، خوای گەورە پێی فەرموو: تۆ ھیچ کارێکی ئەوانت بەدەست نیە وکارت پێیانەوە نەبێت، بەڵکو کاری ئەوان لای خوایە، بۆیە ئارام بگرە تا ئەو کاتەی خوای گەورە کاری نێوانتان یەکلایی دەکاتەوە، یان یارمەتیان دەدات وتەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆلای خوای گەورە وموسڵمان دەبن، یان بەردەوام دەبن لەسەر بێباوەڕی خۆیان، ئەو کاتە پەروەردگار سزایان دەدات چونکە بێگومان ئەوان ستەمکارن وشایستەی ئەو سزایەن
وَلِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ يَغْفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿١٢٩﴾
ئەوەی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە لە دروستکراوەکان ولە بەڕێوبەردنیان ھەر ھەمووی موڵکی خوای گەورەیە، بەڕەحمەت ومیھرەبانی خۆی بۆ ھەر کەسێکی بوێت لەبەندەکانی لەگوناھەکانی خۆش دەبێت، وە بە دادگەری خۆیشی بۆ ھەر کەسێکی بوێت لە بەندەکانی سزای دەدات، خوای گەورە زۆر لێبوردەیە لەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆلای، وە زۆریش بە بەزەییە بەرامبەریان
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَأْكُلُوا۟ ٱلرِّبَوٰٓا۟ أَضْعَـٰفًۭا مُّضَـٰعَفَةًۭ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿١٣٠﴾
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتون، دوور بکەونەوە لەسوو خواردن وسوو وەرگرتن بە چەند قات لەسەرمایەکەی خۆتان کە داوتانە بەقەرزدا، ھەروەک چۆن خەڵکی سەردەمی نەفامی دەیانکرد، جا لەبەر ئەوە لەخوا بترسن وفەرمانەکانی بەجێ بھێنن ولەڕێگریەکانی دوور بکەونەوە، تاوەکو ئەوەی داوای دەکەن لە خێر وچاکەی دونیا ودواڕۆژ خوای گەورە پێتانی ببەخشێت. لاپەڕە ٢١ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَٱتَّقُوا۟ ٱلنَّارَ ٱلَّتِىٓ أُعِدَّتْ لِلْكَـٰفِرِينَ ﴿١٣١﴾
بە کار وکردەوەی خێر وچاکە، وواز ھێنان لەو شتانەی خوای گەورە حەرامی کردوون خۆتان بپارێزن لەو ئاگرەی کە خوای گەورە ئامادەی کردووە بۆ بێباوەڕان
وَأَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ﴿١٣٢﴾
گوێڕایەڵی وفەرمانبەرداری خوای گەورە وپێغەمبەرەکەی ببن، ئەویش بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی، تاوەکو شایستەی ڕەحم ومیھرەبانی خوای گەورە بن لە دونیا ودواڕۆژدا
۞ وَسَارِعُوٓا۟ إِلَىٰ مَغْفِرَةٍۢ مِّن رَّبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا ٱلسَّمَـٰوَٰتُ وَٱلْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ ﴿١٣٣﴾
دەست پێشخەری وپێشبڕکێ بکەن بۆ ئەنجامدانی کاری خێر وچاکە ونزیک بوونەوە لەخوای گەورە بەھەموو گوێڕایەڵی وطاعەتێکی تاوەکو لێخۆشبوونی گەورەی ئەو بەدەست بھێنن، وە بچنە بەھەشتێکەوە کە فراوانیەکەی بە ئەندازەی فراوانی ئاسمانەکان وزەویە، کە خوای گەورە ئامادەی کردووە بۆ بەندە خواناسەکانی
ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ فِى ٱلسَّرَّآءِ وَٱلضَّرَّآءِ وَٱلْكَـٰظِمِينَ ٱلْغَيْظَ وَٱلْعَافِينَ عَنِ ٱلنَّاسِ ۗ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلْمُحْسِنِينَ ﴿١٣٤﴾
خواناسان وپارێزکاران ئەوانەن کە ماڵ وسامانیان لەخۆشی وناخۆشیدا لە پێناو خوای گەورە دەبەخشن، وە ڕق وکینەی خۆیان دەخۆنەوە، وە لە ھەڵە وزوڵمی خەڵکی خۆش دەبن وتۆڵە ناسێننەوە لەکاتێکدا دەسەڵاتی تۆڵە سەندنەوەشیان ھەیە، بێگومان خوای گەورە چاکەکارانی خۆش دەوێت، ئەوانەی خاوەنی ئەم سیفەت وئاکار و ڕەوشتە جوانانەن
وَٱلَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا۟ فَـٰحِشَةً أَوْ ظَلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ ذَكَرُوا۟ ٱللَّهَ فَٱسْتَغْفَرُوا۟ لِذُنُوبِهِمْ وَمَن يَغْفِرُ ٱلذُّنُوبَ إِلَّا ٱللَّهُ وَلَمْ يُصِرُّوا۟ عَلَىٰ مَا فَعَلُوا۟ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ﴿١٣٥﴾
يصر وا عل ما فعلوا وهم يعلمون ى وە ھەرکاتێک گوناھێکی گەورە بکەن، یان بە ئەنجامدانی گوناھێکی بچووک ستەم لە دەروونی خۆیان بکەن، خێرا ودەستەبەجێ خوای بەرز وبڵندیان دەکەوێتە بیر، وە بیر لەو سزایانە دەکەنەوە کە ئامادەی کردووە بۆ سەرپێچی کاران، وە ئەو پاداشتانەیش کە دانراوە بۆ خواناسان، خێرا بەکۆڵێک پەشیمانیەوە داوای لێبوردن ولێخۆش بوون لە پەروەردگار دەکات کە بەو گوناھانەی کردوونی نەیانگرێت، چونکە ھیچ کەسێک جگە لە ئەو ناتوانێت لە گوناھەکانی بەندەکان خۆش بێت، ئەو خواناسانە بەردەوامیش نابن لەسەر گوناھەکانیان، وە دشزانن کە گوناھبارن، وە خوای گەورەش لە ھەموو گوناھەکان خۆش دەبێت
أُو۟لَـٰٓئِكَ جَزَآؤُهُم مَّغْفِرَةٌۭ مِّن رَّبِّهِمْ وَجَنَّـٰتٌۭ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَا ۚ وَنِعْمَ أَجْرُ ٱلْعَـٰمِلِينَ ﴿١٣٦﴾
ئائەوانەی خاوەنی ئەم سیفەت وڕەوشت وئاکارە جوانانەن، پاداشتیان ئەوەیە خوای گەورە لێیان خۆش دەبێت وچاوپۆشیان لێدەکات، وە لەڕۆژی دواییشدا بەھەشتگەلێکی وایان پێ دەدات کە ڕووبارەکان بەژێر کۆشکەکانیدا دەڕۆن وگوزەر دەکەن، وە بە ھەتا ھەتایی تێیدا دەمێننەوە، ئای ئەوە چەند پاداشتێکی گەورەیە بۆ ئەوانەی کە گوێڕایەڵی خوایان کردووە
قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِكُمْ سُنَنٌۭ فَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَٱنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلْمُكَذِّبِينَ ﴿١٣٧﴾
جا کاتێک باوەڕداران لە جەنگی ئوحوددا بەو شکستەیان تاقیکرانەوە، خوای گەورە دڵیدانەوە وسەرەخۆشی لێکردن وپێی فەرموون: ھەر بەو شێوەیە پێش ئێوە سوننەتی خوای گەورە بەسەر بێباوەڕاندا تێپەڕی کە لەناوی بردن وتەفر وتونای کردن، بەڵام سەرەنجام پاش تاقیکردنەوەیان ھەر بۆ باوەڕدارانە، جا کەوابێت بڕۆن وتەماشا بکەن بزانن سەرەنجامی ئەوانەی بێباوەڕ بوون وبەڵگە ونیشانەکانی خوایان بەدرۆزانی چیان بەسەرھات؟ جێگا وماڵ وخانە ولانەیان چۆڵ بوو، وە موڵک وسەروەت وسامانیان ھەمووی لەناوچوو. لاپەڕە ٢٢ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر هذا بيان للناس وهدى وموعظة للمتقين
هَـٰذَا بَيَانٌۭ لِّلنَّاسِ وَهُدًۭى وَمَوْعِظَةٌۭ لِّلْمُتَّقِينَ ﴿١٣٨﴾
ئەم قورئانە پیرۆزە ڕوونکەرەوەی ھەقە وئاگادارکەرەوەی تەواوی خەڵکیە لە ناھەقی وباتڵ، وە ڕێنومایی وئامۆژگاریشە بۆ خواناسان وپارێزکاران، چونکە خواناسان سوود لە ڕێنمونی وئامۆژگاریەکانی وەردەگرن
وَلَا تَهِنُوا۟ وَلَا تَحْزَنُوا۟ وَأَنتُمُ ٱلْأَعْلَوْنَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴿١٣٩﴾
ئەی باوەڕداران سست وکزو ولاواز وخەفەتبار مەبن لەدەرەنجامی ئەوەی تووشی ھاتن لە ئوحوددا، ئەوە شایستەی ئێوە نیە، چونکە ئێوە بە باوەڕەکەتانەوە بەرز وبڵندن، وە بەرزو بڵندن بە یارمەتی خوا وسەرکەوتنی ئەوەوە، ئەگەر ئێوە باوەڕتان بەخوای گەورە وبەڵێنەکانی ھەیە بۆ بەندە خواناسەکانی
إِن يَمْسَسْكُمْ قَرْحٌۭ فَقَدْ مَسَّ ٱلْقَوْمَ قَرْحٌۭ مِّثْلُهُۥ ۚ وَتِلْكَ ٱلْأَيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ ٱلنَّاسِ وَلِيَعْلَمَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَيَتَّخِذَ مِنكُمْ شُهَدَآءَ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿١٤٠﴾
ئەی باوەڕداران ئەگەر لەڕۆژی ئوحوددا دوچاری برینداری وکوشتار بوونەوە، بێگومان بێباوەڕانیش وەک ئێوە دووچاری برینداری وکوشتار بوونەوە، ئەو ڕۆژانەیش کە خوای گەورە دەست ودەستی پێدەکات لەنێوان باوەڕداران وبێباوەڕاندا لە شکست وسەرکەوتن بێگومان حیکمەتێکی گەورەی تێدایە، یەکێک لەوانە بۆ ئەوەی باوەڕدارانی ڕاستەقینە پاکو جودا بکاتەوە لە دووڕوەکان، وە بۆ ئەوەش ئەوانەی لە پێناو خوا گیانیان بەخت کرد ڕێزیان بگرێت، بێگومان خوای گەورە ئەوانەی خۆش ناوێت کە ستەم لە خۆیان دەکەن بەوەی واز دەھێنن لە تێکۆشان وجیھاد کردن لە پێناویدا
وَلِيُمَحِّصَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَيَمْحَقَ ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿١٤١﴾
یەکێک لەو حیکمەتانە ئەوەیە خوای گەورە ئەو باوەڕدارانە لە گوناە پاک بکاتەوە، وە ڕیزی باوەڕداران لە دوو ڕووی پاک بکاتەوە، وە بێباوەڕانیش لەناو ببات وبیانسرێتەوە
أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تَدْخُلُوا۟ ٱلْجَنَّةَ وَلَمَّا يَعْلَمِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ جَـٰهَدُوا۟ مِنكُمْ وَيَعْلَمَ ٱلصَّـٰبِرِينَ ﴿١٤٢﴾
ئەی باوەڕداران وادەزانن بەبێ تاقیکردنەوە وئارامگرتن دەچنە بەھەشتەوە، ئارامگرتنێک کە تێکۆشەرانی بەھەق لە پێناو خوادا وەدەربخات، تاقیکردنەوەیەک کە ئارامگرانی بەڵا وناڕەحەتیەکان وە دەرەبخات لەکەسانی تر
وَلَقَدْ كُنتُمْ تَمَنَّوْنَ ٱلْمَوْتَ مِن قَبْلِ أَن تَلْقَوْهُ فَقَدْ رَأَيْتُمُوهُ وَأَنتُمْ تَنظُرُونَ ﴿١٤٣﴾
ئەی باوەڕداران ئێوە ئاواتەخوازی ئەوە بوون کە لەگەڵ بێباوەڕاندا ڕوو بەڕووی یەکتر ببنەوە ولەپێناو خوای گەورەدا بگەنە پلەی شەھیدی، ھەروەک چۆن براکانتان لەڕۆژی بەدردا گەیشتن بەو ئاواتەی خۆیان پێش ئەوەی بگەن بەھۆکارەکانی مردن وتوند بوونەوەی ھەڵویستەکان، ئەوەتانێ ئێستا ئەوەی ئێوە ئاواتەخوازی بوون بەچاوی خۆتان لەڕۆژی ئوحوددا بینیتان، وە بەچاوی خۆتان تەماشای دەکەن
وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌۭ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ ٱلرُّسُلُ ۚ أَفَإِي۟ن مَّاتَ أَوْ قُتِلَ ٱنقَلَبْتُمْ عَلَىٰٓ أَعْقَـٰبِكُمْ ۚ وَمَن يَنقَلِبْ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ فَلَن يَضُرَّ ٱللَّهَ شَيْـًۭٔا ۗ وَسَيَجْزِى ٱللَّهُ ٱلشَّـٰكِرِينَ ﴿١٤٤﴾
موحەمەدیش تەنھا پێغەمبەرێکی خوایە، ھەروەک ھەموو پێغەمبەرانی تری خوا، کە مردن یان کوژران، ئایا ئەگەر پێغەمبەر مرد یان کوژرا ئێوە لەئاینەکەتان ھەڵدەگڕێنەوە، وواز لە جیھاد وتێکۆشان دەھێنن لە پێناو خوا؟ ئەگەر ھەر کەسێک لەئێوە لە ئاینەکەی ھەڵبگەڕێتەوە ئەوا خوای گەورە ھیچ زیانێکی پێ ناگات، چونکە خوا زاتێکی بەھێزی باڵادەستە، بەڵکو ئەوەی زەرەر وزیان دەکات ئەو کەسەیە کە لە ئاینەکەی ھەڵدەگەڕێتەوە، چونکە خۆی توشی خەسارۆمەندی دونیاو دواڕۆژ دەکات، بێگومان خوای گەورە پاداشتی ئەو کەسانە بەجوانترین شێوە دەداتەوە کە سوپاسگوزار وشوکرانە بژێری ناز ونیعمەتەکانینی، ئەویش بەوەی لەسەر ئاینەکەی خۆیان دامەزراو بوون، وە لە پێناویشدا جیھاد وتێکۆشانیان کرد. لاپەڕە ٢٣ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَمَا كَانَ لِنَفْسٍ أَن تَمُوتَ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ كِتَـٰبًۭا مُّؤَجَّلًۭا ۗ وَمَن يُرِدْ ثَوَابَ ٱلدُّنْيَا نُؤْتِهِۦ مِنْهَا وَمَن يُرِدْ ثَوَابَ ٱلْـَٔاخِرَةِ نُؤْتِهِۦ مِنْهَا ۚ وَسَنَجْزِى ٱلشَّـٰكِرِينَ ﴿١٤٥﴾
ھیچ کەسێک بۆی نیە بمرێت بەویست وقەزای خوا نەبێت، دوای ئەوەی ئەو ماوەیەی کە خوای گەورە بۆی نوسیوە وکردویەتی بەکات وڕۆژی مردنی تەواوی کرد، نە زیاد دەکات ونە کەم، وە ھەر کەسێک بە ھەوڵ وکارو کردەوەی تەنھا پاداشتی ئەم دونیایەی وویست، ئەوا ئێمەیش بەو ئەندازەیەی کە بۆی دیاری کراوە بەشی دەدەین لەخۆشیەکانی دونیا، وە ھیچ بەشێکی نابێت لەدواڕۆژدا، وە ھەر کەسێکیش بە کار وکردەوە وھەوڵ وتێکۆشانی خۆشی ونازو نیعمەتەکانی دواڕۆژی بوێت ئەوا بێگومان خوای گەورە پێی دەدا، وە بێگومان پاداشتی سوپاسگوزاران بە پاداشتێکی زۆر باش وگەورە دەدەینەوە
وَكَأَيِّن مِّن نَّبِىٍّۢ قَـٰتَلَ مَعَهُۥ رِبِّيُّونَ كَثِيرٌۭ فَمَا وَهَنُوا۟ لِمَآ أَصَابَهُمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَمَا ضَعُفُوا۟ وَمَا ٱسْتَكَانُوا۟ ۗ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلصَّـٰبِرِينَ ﴿١٤٦﴾
چەند پێغەمبەر ھەبوون لەناو پێغەمبەرەکانی خوادا کۆمەڵێکی زۆر لەشوێنکەوتوانی لەگەڵیاندا جیھادیان کرد ولەپێناو خوا تێکۆشان، لەوە نەترسان کە لەکاتی تێکۆشانیان لەپێناو خوا دووچاری برینداری وکوشتن وبڕین ببنەوە، خاوی ولاوازی ڕووی تێ نەکردن لە جەنگاندن دژ بە دوژمنانیان، وە ملەکەچیان نەبوون، بەڵکو ئارامیان گرت و دامەزراوو بوون، خوای گەورەش ئارامگرانی کاتی ناڕەحەتی وناخۆشیەکانی خۆش دەوێت لەپێناو خۆیدا
وَمَا كَانَ قَوْلَهُمْ إِلَّآ أَن قَالُوا۟ رَبَّنَا ٱغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَإِسْرَافَنَا فِىٓ أَمْرِنَا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَٱنصُرْنَا عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿١٤٧﴾
پاش ئەو ھەمووە ناخۆشی وناڕەحەتیەی دوووچاری بوون ئەو تێکۆشەرە ئارامگرانە تەنھا ئەمە ویردی سەر زمانیان بوو کە دەیانووت: ئەی پەروەردگارمان لە گوناە وتاوانەکانمان خۆشبە، چونکە ئێمە سنورەکانمان شکاند، وە بتەوتر پێکانمان دامەزراو بکە لەکاتی گەشتنمان بە دوژمنەکانمان، وە سەرمان بخە بەسەر ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بەتۆ نیە
فَـَٔاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ ثَوَابَ ٱلدُّنْيَا وَحُسْنَ ثَوَابِ ٱلْـَٔاخِرَةِ ۗ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلْمُحْسِنِينَ ﴿١٤٨﴾
خوای گەورەش پاداشتی گەورەی دونیای پێدان وسەریخستن بەسەر دوژمنەکانیاندا وزیاتر جێگیری کردن لەسەر زەویدا، وە ھەروەھا پاداشتی دواڕۆژیشی پێ بەخشین ئەویش بەوەی ڕازی بوو لێیان، وە ناز ونیعمەتی بەھەشتی پێدان، خوای گەورەش ئەوانەی خۆش دەوێت کە لە پەرستن ومامەڵە وھەڵسوکەوتیاندا چاکەکار وموحسینن
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِن تُطِيعُوا۟ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يَرُدُّوكُمْ عَلَىٰٓ أَعْقَـٰبِكُمْ فَتَنقَلِبُوا۟ خَـٰسِرِينَ ﴿١٤٩﴾
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە خوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتون ئەگەر ئێوە گوێڕایەڵێ بێباوەڕان ببن بێباوەڕانی جولەکە وگاور وھاوەڵدانەران، لەوەی فەرمانتان پێدەکەن لە گومڕایی وسەرلێشێواوی ئەوا پاش باوەڕەکەتان دەتانگێڕنەوە بۆ ئەو بێباوەڕیەی کە پێشوتر لەسەری بوون، ئەو کاتە خەسارۆمەندی دونیا ودواڕۆژیش دەبن
بَلِ ٱللَّهُ مَوْلَىٰكُمْ ۖ وَهُوَ خَيْرُ ٱلنَّـٰصِرِينَ ﴿١٥٠﴾
ئەو بێباوەڕانە ئەگەر گوێڕایەڵیان بکەن سەرتان ناخەن، بەڵکو سەرخەری ئێوە بەسەر دوژمنەکانتاندا تەنھا خوای گەورەیە، جا بۆیە گوێڕایەڵی بکەن، چونکە ھەر ئەو باشترین کەسێکە سەرتان بخات وکۆمەکتان بکات بەشێوەیەک کە پێویستان بەکەسی تر نابێت
سَنُلْقِى فِى قُلُوبِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلرُّعْبَ بِمَآ أَشْرَكُوا۟ بِٱللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِۦ سُلْطَـٰنًۭا ۖ وَمَأْوَىٰهُمُ ٱلنَّارُ ۚ وَبِئْسَ مَثْوَى ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿١٥١﴾
بێگومان ترس وبیم دەخەینە دڵێ ئەوانەی باوەڕیان نیە بە خوای گەورە، تاوایان لێدێت کە ناتوانن لەبەرامبەرتاندا خۆیان ڕابگرن بۆ جەنگ لەگەڵتاندا، ئەویش بەھۆی ئەوەی لەگەڵ خوای گەورە خوایەکی تریشیان بە ھەواو وئارەزووی خۆیان داناوە، بەبێ ئەوەی ھیچ بەلگەیەکیان ھەبێت، وە بێگومان ئەو جێگایەشی کە دەگەڕێنەوە بۆی لاپەڕە ٢٤ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ئاگری دۆزەخە، کە خراپترین جێگا ومەئوای ستەمکارانە
وَلَقَدْ صَدَقَكُمُ ٱللَّهُ وَعْدَهُۥٓ إِذْ تَحُسُّونَهُم بِإِذْنِهِۦ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا فَشِلْتُمْ وَتَنَـٰزَعْتُمْ فِى ٱلْأَمْرِ وَعَصَيْتُم مِّنۢ بَعْدِ مَآ أَرَىٰكُم مَّا تُحِبُّونَ ۚ مِنكُم مَّن يُرِيدُ ٱلدُّنْيَا وَمِنكُم مَّن يُرِيدُ ٱلْـَٔاخِرَةَ ۚ ثُمَّ صَرَفَكُمْ عَنْهُمْ لِيَبْتَلِيَكُمْ ۖ وَلَقَدْ عَفَا عَنكُمْ ۗ وَٱللَّهُ ذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿١٥٢﴾
ئەو پەیمان وبەڵێنەی کە خوای گەورە پێی دابوون لە ڕۆژی ئوحوددا بەجێی ھێنا وسەری خستن بەسەر دوژمنەکانتاندا، کاتێک ئێوە بەیارمەتی خوا بە توندی لەگەڵیان جەنگان، تا ئەو کاتەی ئێوە تووشی سستی ولاوازی بوون وخۆتان ڕانەگرت لەبەرامبەر ئەو فەرمانەی کە پێغەمبەری خوا پێی کردبوون، وە جیاوازی کەوتە نێوانتانەوە کە ئایا لەجێگا وشوێنەکانی خۆتان بمێننەوە یان بەجێی بھێڵن وبچن بۆ کۆکردنەوەی غەنیمە ودەستکەوتەکانی شەڕ، ئەوە بوو سەرپێچی فەرمانی پێغەمبەرتان کرد کە فەرمانی پێکردبوون بەھەموو شێوەیەک لەجێگای خۆتان بمێننەوە، ئەمەش دوای ئەو سەرکەوتنەی بەسەر دوژمنەکانتاندا کە حەزتان پێی بوو خوای گەورە پێی پیشاندان، بەڵام ھەندێکتان حەزی بە دەستکەوتەکانی دونیا ھەبوو، ئەویش ئەوانە بوون کە شوێن وجێگاکانی خۆیان بەجێھێڵا، وە ھەندێکی تریشتان پاداشتی دواڕۆژیان ویست، ئەویش ئەوانەتان بوون کە گوێڕایەڵی فەرمانەکەی پێغەمبەر بوون وشوێن وجێگاکانی خۆیان بەجێ نەھێڵا وچۆڵیان نەکرد، پاشان ئەوە بوو خوای گەورە داینە دەست ئەوان وئەوانی سەرخست بەسەرتاندا، بۆ ئەوەی تاقیتان بکاتەوە، بۆ ئەوەی باوەڕداری خۆڕاگر لەسەر بەڵا وناڕەحەتییەکان بەدیار بکەوێت لەو باوەڕدارەی کە ھەڵخلیسکا ودەرونی لا واز بوو، بەڵام خوای گەورە لەو سەرپێچییەی کە کردتان لەبەرامبەر فەرمانی پێغەمبەرەکەی لێتان خۆش بوو، چونکە خوای گەورە خاوەنی فەزڵی گەورەیە بەسەر باوەڕدارانەوە کاتێک ڕێنوێنی کردوون بۆ سەر ئیمان وباوەڕ، وە لەتاوان وگوناھەکانتان خۆش بوو، وە لەسەر ئەو ناخۆشی وناڕەحەتیانەش دووچارتان بوو پاداشتی خێری دانەوە
۞ إِذْ تُصْعِدُونَ وَلَا تَلْوُۥنَ عَلَىٰٓ أَحَدٍۢ وَٱلرَّسُولُ يَدْعُوكُمْ فِىٓ أُخْرَىٰكُمْ فَأَثَـٰبَكُمْ غَمًّۢا بِغَمٍّۢ لِّكَيْلَا تَحْزَنُوا۟ عَلَىٰ مَا فَاتَكُمْ وَلَا مَآ أَصَـٰبَكُمْ ۗ وَٱللَّهُ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ ﴿١٥٣﴾
ئەی باوەڕداران وەبیر خۆتان بھێننەوە کاتێک لەبەرامبەر دوژمنەکانتان ھەڵھاتن وبەکێوی ئوحوددا سەرکەوتن لەترسی دوژمنەکانتان، ئەویش لەبەر ئەوەی تووشی شکست بوون لەدەرەنجامی سەرپێچی فەرمانەکەی پێغەمبەری خوا، بەشێوەیەک شکا بوون کەستان ئاوڕی لەکەسی تر نەدەدایەوە، لەکاتێکدا پێغەمبەری خوا لە دواتانەوە لەنێوان ئێوە وبێباوەڕەکاندا بانگی دەکردن ودەیفەرموو: ئەی بەندەکانی خوا بۆلای من، جا لەبەر ئەوەی کە خەم وخەفەتان خستە دڵی پیغەمبەرەوە، خوای گەورە پاداشتی خەم وخەفەت وئێش وئازاری خستە دڵتانەوە، بەوەی سەرکەوتن وکۆکردنەوەی دەستکەوتەکانی شەڕتان لەکیس چوو، وە بەوەش کە لەنێوتاندا بڵاو بوویەوە کە پێغەمبەری خوا کوژراوە، خوای گەورە ئەمەی دابەزاند بۆتان تاوەکو چیتر خەم وخەفەت نەخۆن لە لەدەستچوونی سەرکەوتن ودەستکەوتەکانی شەڕ، وە لەوەش دووچاری بوو بن لە کوشتن وبڕیندار بوون، دوای ئەوەی کە زانیتان کە پێغەمبەری خوا نەکوژراوە وزیندووە، ئیتر ھەرچی بەڵا وناڕەحەتی وئێش وئازار ھەبوولا تان ئاسان بوو، خوای گەورە زۆر شارەزایە بەوەی ئەنجامی دەدەن، وه ھیچ شتێکی لەناو دڵەکانتان لا نھێنی وشاراوە نیە وئاگادارە بەھەمووی، وە ئاگادارە بەوەشی بە ئەندامەکانی لا شەتان ئەنجامی دەدەن
ثُمَّ أَنزَلَ عَلَيْكُم مِّنۢ بَعْدِ ٱلْغَمِّ أَمَنَةًۭ نُّعَاسًۭا يَغْشَىٰ طَآئِفَةًۭ مِّنكُمْ ۖ وَطَآئِفَةٌۭ قَدْ أَهَمَّتْهُمْ أَنفُسُهُمْ يَظُنُّونَ بِٱللَّهِ غَيْرَ ٱلْحَقِّ ظَنَّ ٱلْجَـٰهِلِيَّةِ ۖ يَقُولُونَ هَل لَّنَا مِنَ ٱلْأَمْرِ مِن شَىْءٍۢ ۗ قُلْ إِنَّ ٱلْأَمْرَ كُلَّهُۥ لِلَّهِ ۗ يُخْفُونَ فِىٓ أَنفُسِهِم مَّا لَا يُبْدُونَ لَكَ ۖ يَقُولُونَ لَوْ كَانَ لَنَا مِنَ ٱلْأَمْرِ شَىْءٌۭ مَّا قُتِلْنَا هَـٰهُنَا ۗ قُل لَّوْ كُنتُمْ فِى بُيُوتِكُمْ لَبَرَزَ ٱلَّذِينَ كُتِبَ عَلَيْهِمُ ٱلْقَتْلُ إِلَىٰ مَضَاجِعِهِمْ ۖ وَلِيَبْتَلِىَ ٱللَّهُ مَا فِى صُدُورِكُمْ وَلِيُمَحِّصَ مَا فِى قُلُوبِكُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ ﴿١٥٤﴾
پاش ئەو ئێش وئازار وخەم وخەفەتە خوای گەورە دڵئارامی ومتمانەی دابەزاندە سەرتان، دەستەیەکتان ئەوانەیان کە باوەڕ ومتمانەی تەواویان بە بەڵێنەکانی خوای گەورە ھەبوو وەنەوز وسوکە خەوێکیان لێکەوت تا ووچانێک بدەن وبحەوێنەوە، وە دەستەیەکی ترتان کە ئارامی ووەنەوز وخەویان لێ نەکەوت، کە دووڕوەکانن ئەوانەی ھیچ خەفەتێکیان نەبوو جگە لە سەلامەتی گیانی خۆیان نەبێت، ئەوانە لەدڵەڕاوکێ وترس وبیمدان، ھەمیشە گومانی خراپ بەخوای گەورە دەبەن، لەوەی خوای گەورە پێغەمبەرەکەی سەرناخات وپاڵپشتی وکۆمەکی بەندەکانی نیە، ھەروەک گومانی کەسانی سەردەمی نەفامی کە بەشێوەیەکی شایستە ڕێزی خوایان نەدەگرت، ئەو دوو ڕووانە لەبەر ئەوە نەزان بوون بەخوای گەورە دەیانووت: ئێمە لەدەرچوونمان بۆ کوشت وکوشتار ھیچ شتێکمان بەدەست نیە وھیچ پرسێکمان پێ نەکراوە، ئەگەر بەدەستی ئێمە بوایە دەرنەدەچووین بۆ کوشت وکوشتار، جا ئەی پێغەمبەری خوا لەوەڵامی ئەواندا بڵێ: ھەرچی فەرمان ھەیە ھەر ھەمووی بۆ خوای گەورەیە، ئەو ھەرچیەکی بوێت تەقدیر وئەندازەگیری بۆ دەکات، وە ھەرچۆنێکیشی بوێت بەو شێوەیە حوکم وبڕیار دەدات، بۆیە ھەر ئەو بوو بڕیاری چوونە دەرەوەی لە مەدینە دان، ئەمجا ئەو دوو لاپەڕە ٢٥ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ڕوانە دوو دڵی وگومانە خراپەکانیان دەشارنەوە وبۆ تۆی ئاشکرا ناکەن، ئەوان دەڵێن: ئەگەر لە چوونە دەرەوەماندا ڕایەکمان وەربگیرایە لێرەدا دووچاری ئەم کوشت وکوشتارە نەدەبوینەوە، ئەی پێغەمبەر لەوەڵامیاتدا بڵێ: ئەگەر بھاتایە لەماڵەکانی خۆیشتان بماینایەتەوە، دوور لە مەیدانی جەنگ وکوشتاریش ئەوا ئەوانەتان کە خوای گەورە نووسی بووی کە بکوژرێت ھەر دەردەچوو بۆ ئەو جێگایەی کە دیاری کرابوو لێی بکوژرێت، بێگومان خوای گەورە ئەوەشی نەنوسیووە تەنھا بۆ ئەوە نەبێت کە دڵ ودەروونتان تاقی بکاتەوە ودەربکەوێت چی لە نیەت ومەبەستاندا ھەیە، بۆ ئەوەش باوەڕ ودوو ڕووی لێک جودا ببنەوە، وە خوای گەورە ئاگاداری ئەوەیە لە دڵ ودەروونی بەندەکانیدا ھەیە، وە ھیچ شتێکیشی لا شاراوە نیە
إِنَّ ٱلَّذِينَ تَوَلَّوْا۟ مِنكُمْ يَوْمَ ٱلْتَقَى ٱلْجَمْعَانِ إِنَّمَا ٱسْتَزَلَّهُمُ ٱلشَّيْطَـٰنُ بِبَعْضِ مَا كَسَبُوا۟ ۖ وَلَقَدْ عَفَا ٱللَّهُ عَنْهُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ حَلِيمٌۭ ﴿١٥٥﴾
غفور حليم ئەی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ئەوانەتان لە ڕۆژی ڕووبەڕوبونەوەی ھەردوو دەستەی باوەڕداران وبێباوەڕاندا لە غەزای ئوحود تووشی شکست بوون وھەڵھاتن و پشتیان ھەڵکرد، بێگومان لەبەر ئەوە بوو کە شەیتان ھەڵی خلیسکاندن وتووشی ئەو ھەڵەیەی کردن بەھۆی ئەو تاوان وگوناھانەی کە کردبوویان فەرمانی پێغەمبەری خوایان شکاند، خوای گەورەش بەفەزڵ ومیھرەبانی خۆی لێیان خۆش بوو، وە چاوپۆشی لێکردن، بێگومان لێبوردەیە بەرامبەر ئەو کەسانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆلای، وە زۆریش ئارام ولەسەر خۆیە وھیچ پەلەی نیە لە سزادانی گوناھباران. ز
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَقَالُوا۟ لِإِخْوَٰنِهِمْ إِذَا ضَرَبُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ أَوْ كَانُوا۟ غُزًّۭى لَّوْ كَانُوا۟ عِندَنَا مَا مَاتُوا۟ وَمَا قُتِلُوا۟ لِيَجْعَلَ ٱللَّهُ ذَٰلِكَ حَسْرَةًۭ فِى قُلُوبِهِمْ ۗ وَٱللَّهُ يُحْىِۦ وَيُمِيتُ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ ﴿١٥٦﴾
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وە شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، وەک ئەو بێباوەڕانە مەبن (وەک دوو ڕووەکان) کاتێک خزم وکەسوکاریان بچوونایە بۆ سەفەر کردن بۆ کار وکاسپی وپەیداکردنی ڕزق وڕۆزی، یان بۆ جەنگ وجیھاد وە لەوێ بمردبان، پێیان دەووتن: ئەگەر بھاتایە لای ئێمە بونایە یان نەچوونایەتە دەرەوە وغەزا کردن ئەوا نەدەمردن ونەدەکوژران، خوای گەورە ئەم بیروباوەڕەی خستبووە دڵیانەوە تاوەکو زیاتر تووشی داخ وخەم وخەفەت ببن، بێگومان تەنھا خوای گەورە بە ویست وئیرادەی خۆی خەڵکی دەمرێنێت ودەیانژێنێت، وە نە دانیشتنیان لەماڵەوە ڕێگر دەبێت، وە نە چوونە دەرەوەشیان پەلە دەکات لەو قەدەرەی خوا دیاری کردووە، خوای گەورە بینەرە بەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێک لە کاروکردەوەتان شاراوە نیە لای، وە لەسەر ھەر ھەموویشی پاداشتان دەداتەوە
وَلَئِن قُتِلْتُمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ أَوْ مُتُّمْ لَمَغْفِرَةٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَحْمَةٌ خَيْرٌۭ مِّمَّا يَجْمَعُونَ ﴿١٥٧﴾
ئەی باوەڕداران ئەگەر لەڕێگای خوا بکوژرێن، یاخود بمرن، ئەوا بێگومان خوای گەورە بە لێبوردنی گەورە لێتان دەبورێت، وە بەڕەحم ومیھرەبانی خۆیشی ڕەحمتان پێدەکات، بێگومان ئەمە لەوەی لەدونیادا ھەیە باشتر وچاکترە بۆتان لەوەی کە کۆتان کردوەتەوە لەماڵ وسەروەت وسامانی دونیا کە سەرەنجامی تیاچوون ونەمانە
وَلَئِن مُّتُّمْ أَوْ قُتِلْتُمْ لَإِلَى ٱللَّهِ تُحْشَرُونَ ﴿١٥٨﴾
دڵنیابن ھەرچۆنێک بمرن ولەسەر ھەر حاڵەتێک بمرن، یان بکوژرێن، ئەوا ھەر ھەمووتان ھەر بۆلای خوا دەگەڕێنەوە، بۆ ئەوەی پاداشتی کار وکردەوەی ھەمووتان بداتەوە
فَبِمَا رَحْمَةٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ لِنتَ لَهُمْ ۖ وَلَوْ كُنتَ فَظًّا غَلِيظَ ٱلْقَلْبِ لَٱنفَضُّوا۟ مِنْ حَوْلِكَ ۖ فَٱعْفُ عَنْهُمْ وَٱسْتَغْفِرْ لَهُمْ وَشَاوِرْهُمْ فِى ٱلْأَمْرِ ۖ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُتَوَكِّلِينَ ﴿١٥٩﴾
ه ئەی پێغەمبەر بەھۆی میھرەبان وڕەحمەتی گەورەی خواوەیە کە تۆ نەرم ونیان بویت لەگەڵ ھاوەڵەکانتدا، ئەگەر بھاتایە لە کردار وگوفتارتدا توند ودڵ ڕەق بویتایە ئەوا ئەوان دەوریان چۆڵ دەکردیت، بۆیە لە کەمتەرخەمیەکانیان بەرامبەر خۆت چاوپۆشیان لێ بکە، وە داوای لێخۆش بوونیان بۆ بکە، وە لەو بابەتانەیش کە پێویستی بە ڕاوێژ ھەیە ڕاوێژیان پێ بکە، جا پاش ڕاوێژ کردن کاتێک بۆ ڕایەک ڵێبڕایت بۆ ئەنجامدانی کارەکەت پشت بەخوای گەورە ببەستە وکارەکەت ئەنجام بدە، بێگومان خوای گەورە ئەو کەسانەی خۆش دەوێت کە تەنھا پشت بەو دەبەستن، وە سەرکەوتوویان دەکات وپشتیان دەگرێت. لاپەڕە ٢٦ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
إِن يَنصُرْكُمُ ٱللَّهُ فَلَا غَالِبَ لَكُمْ ۖ وَإِن يَخْذُلْكُمْ فَمَن ذَا ٱلَّذِى يَنصُرُكُم مِّنۢ بَعْدِهِۦ ۗ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ ﴿١٦٠﴾
بێگومان ئەگەر خوای گەورە یارمەتی دان وسەری خستن ئەوا ھیچ کەسێکی ناتوانێت بەسەرتاندا زاڵ ببێت، ئەگەر بێتۆ ھەموو خەڵکی سەر زەویش کۆ ببنەوە لەسەرتان، خۆ ئەگەر ھاتوو سەری نەخستن ووازی لێھێنان وتەسلیمی دەستی خۆتانی کردنەوە ئەوا ھیچ کەسێک ناتوانێت سەرتان بخات ویارمەتیتان بدات، چونکە سەرکەوتن تەنھا بەدەستی ئەوە، بۆیە با باوەڕداران تەنھا پشت وپەنایان ھەر خوای گەورە بێت، وە پشت بەھیچ کەسێکی تر نەبەستن
وَمَا كَانَ لِنَبِىٍّ أَن يَغُلَّ ۚ وَمَن يَغْلُلْ يَأْتِ بِمَا غَلَّ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۚ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿١٦١﴾
بۆ ھیچ پێغەمبەرێک نیە لە پێغەمبەران وە شیاو نیە بۆیان کە خیانەت بکەن لەھەڵگرتنی شتێک لەدەستکەوتەکانی جەنگ، ئەوە نەبێت کە خوای گەورە بۆی دیاری کردوون وتایبەتی کردووە بە خۆیانەوە، جا ھەر کەسێک لە ئێوە خیانەت بکات لە دەستکەوتەکانی جەنگ، ئەوا خوای گەورە سزای دەدات وسوک وڕیسوای دەکات لەڕۆژی دواییدا، بەشێوەیەک لەو ڕۆژەدا دەیھێننە بەردەم ھەموو خەڵک بەو شتەوە کە بە خیانەت ھەڵیگرتووە بۆ خۆی، پاشان ھەموو کەس پاداشتی کار وکردەوەی خۆی بەبێ ھیچ کەم وکوورتیەک دەدرێتەوە، ھیچ ستەمیان لێ ناکرێت کە خراپەکانیان بۆ زیاد بکرێت، یان چاکە وخێر وحەسەناتەکانیان بۆ کەم بکرێتەوە
أَفَمَنِ ٱتَّبَعَ رِضْوَٰنَ ٱللَّهِ كَمَنۢ بَآءَ بِسَخَطٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَمَأْوَىٰهُ جَهَنَّمُ ۚ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ ﴿١٦٢﴾
ھیچ کاتێک لای خوای گەورە وەک یەک نین، ئەو کەسەی شوێن ڕەزامەندی خوای گەورە کەوتبێت وباوەڕی پێ ھێنابێت وکار وکردەوەی چاکەی کردبێت، لەگەڵ ئەو کەسەی بێباوەڕ بووبێت وکاروکردەوەی خراپی ئەنجام دابێت وبە توڕەی وخەشم وقینی خواوە گەڕابێتەوە لای، شوێن وجێگای ئەو کەسە لا دەرە ئاگری دۆزەخە، کە شوێن وجێگایەکی زۆر خراپە
هُمْ دَرَجَـٰتٌ عِندَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِمَا يَعْمَلُونَ ﴿١٦٣﴾
ئەوان لە دونیا ودواڕۆژدا پلە وپایە وجێگا وڕێگایان لای خوا جیاوازە، بێگومان خوای گەورە بینەری کاروکردەوەیانە، وە ھیچ شتێکی لێ وون نابێت، وە پاداشتی ھەموو کەسێک بەپێی کاروکردەوەی دەداتەوە
لَقَدْ مَنَّ ٱللَّهُ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولًۭا مِّنْ أَنفُسِهِمْ يَتْلُوا۟ عَلَيْهِمْ ءَايَـٰتِهِۦ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلْكِتَـٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَإِن كَانُوا۟ مِن قَبْلُ لَفِى ضَلَـٰلٍۢ مُّبِينٍ ﴿١٦٤﴾
بێگومان خوای گەورە منەتی کرد بەسەر باوەڕداراندا، وە ناز ونیعمەتی خۆی ڕشت بەسەریاندا، وە چاکەی زۆری لەگەڵ کردن چونکە لەخۆیان وھەر لەمرۆڤ پێغەمبەرێکی بۆ ناردن، کە ئایەتەکانی قورئانیان بەسەردا دەخوێنێتەوە، وە پاکیان دەکاتەوە لە پیسی وچەپەڵی ھاوەڵدانان وخوڕەوشتی نەگریس وخراپ، وە قورئان وسوننەتیان فێر دەکات، لەکاتێکدا پێش پێغەمبەرایەتی ئەوان لە گومڕایی وسەرلێشێواویەکی ڕوون ئاشکرای دوور لە ھیدایەت وڕێنوێنی خوای گەورەدا بوون
أَوَلَمَّآ أَصَـٰبَتْكُم مُّصِيبَةٌۭ قَدْ أَصَبْتُم مِّثْلَيْهَا قُلْتُمْ أَنَّىٰ هَـٰذَا ۖ قُلْ هُوَ مِنْ عِندِ أَنفُسِكُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ ﴿١٦٥﴾
ئەی باوەڕداران ئایا کاتێک کە تووشی ئەو شکستەی ڕۆژی ئوحود بوونەوە، ئەوەی لێتان کوژرا کوژرا، لەکاتێکدا پێشتر ئێوە دوو ھێندە زیانتان بەوان گەیاند لەڕۆژی بەدردا، لە بەدیل گرتن وکوشتن، ئایا ووتتان: ئێمەی باوەڕدار لەکوێوە وە بۆچی دوچاری ئەمە بووینەوە؟ لەکاتێکدا پێغەمبەری خوایشمان لەگەڵدایە؟ جا ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ئەوەی تووشتان بوو ھۆکاری ئەو ناکۆکی وڕاجیاییە بوو کە دروست بوو لەنێوتاندا، وە بەھۆی سەرپێچی کردنی فەرمانی پێغەمبەرەوەکەتانەوە بوو، بێگومان خوای گەورە زۆر بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، ئەوەی ئەو بیەوێت سەری دەخات، وە ئەوەی ئەویش بیەوێت ژێری دەخات
وَمَآ أَصَـٰبَكُمْ يَوْمَ ٱلْتَقَى ٱلْجَمْعَانِ فَبِإِذْنِ ٱللَّهِ وَلِيَعْلَمَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿١٦٦﴾
ئەوەی لەڕۆژی بەیەک گەیشتنی ئێوە ودەستەی بێباوەڕان لە ڕۆژی ئوحود لە کوشتن وبریندار بوون وشکست دووچاری بوون بە مۆڵەتی خوا وبەقەدەری ئەو بوو، ئەویش لەبەر حیکمەتێکی گەورە بۆ ئەوەی باوەڕدارانی ڕاستەقینە بەدەر بکەون. لاپەڕە ٢٧ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَلِيَعْلَمَ ٱلَّذِينَ نَافَقُوا۟ ۚ وَقِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا۟ قَـٰتِلُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ أَوِ ٱدْفَعُوا۟ ۖ قَالُوا۟ لَوْ نَعْلَمُ قِتَالًۭا لَّٱتَّبَعْنَـٰكُمْ ۗ هُمْ لِلْكُفْرِ يَوْمَئِذٍ أَقْرَبُ مِنْهُمْ لِلْإِيمَـٰنِ ۚ يَقُولُونَ بِأَفْوَٰهِهِم مَّا لَيْسَ فِى قُلُوبِهِمْ ۗ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يَكْتُمُونَ ﴿١٦٧﴾
وە بۆ ئەوەش ئەو دووڕووانە دەربکەون وبناسرێن کاتێک پێیان وترا: لەپێناو خوای گەورە بجەنگن، یان یارمەتی موسڵمانان بدەن وژمارەیان زیاد بکەن، لە وەڵامدا وتیان: ئەگەر بزانین جەنگ دەکرێت ئەوە لەگەڵتان دەھاتین وشوێنتان دەکەوتین بەڵام وانابینین کە ئێوە وئەوان تووشی جەنگ وپێکدادان ببنەوە، ئەو دووڕوانە ئەو ڕۆژەی ئەو قسانەیان کرد لە بێباوەڕییەوە نزیکتر بوون تا لە ئیمان وباوەڕەوە، ئەوان ئەوەی دەیڵێن تەنھا لەسەر زمانیانە ونەچووەتە ناو دڵەکانیانەوە، خوای گەورەش زاناترە بەوەی لە دڵەکانیاندا شاردویانەتەوە، وە سزاشیان دەدات لەسەری
ٱلَّذِينَ قَالُوا۟ لِإِخْوَٰنِهِمْ وَقَعَدُوا۟ لَوْ أَطَاعُونَا مَا قُتِلُوا۟ ۗ قُلْ فَٱدْرَءُوا۟ عَنْ أَنفُسِكُمُ ٱلْمَوْتَ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ ﴿١٦٨﴾
ئەوانەی کە جێمان ونەچوون بۆ جەنگ لەگەڵ باوەڕداراندا، ووتیان بە خزم وکەسوکارەکانیان ئەوانەیان کە تووشی بەڵا وناڕەحەتی وکوشتن بوونەوە، ئەگەر بھاتایە بەگوێی ئێمەیان بکردایە ونەچوونایە بۆ جەنگ کردن ئەوا نەدەکوژران، ئەی پێغەمبەر تۆیش لەوەڵامیاندا پێیان بڵێ: کاتێک کە مردن یەخەی گرتن لەخۆتانی دوور بخەنەوە ئەگەر ڕاست دەکەن لەو بانگەشەیەی کە دەیکەن ودەڵێن: ئەگەر بھاتایە بەگوێیان بکردنایە نەدەکوژران، وە ھۆکاری ڕزگار بوونتان لە مردن دانیشتن ونەچوونە بۆ جیھاد وتێکۆشان لەپێناو خوادا
وَلَا تَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ قُتِلُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ أَمْوَٰتًۢا ۚ بَلْ أَحْيَآءٌ عِندَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ ﴿١٦٩﴾
ئەی پێغەمبەر واگومان نەبەیت ئەوانەی لەڕێگای خوادا کوژران مردوون ولێ بوونەتەوە، بەڵکو ئەوان زیندوون، ژیانێکی تایبەتی لای خوای گەورە کە ڕێزلێگیراون، ڕۆزی دەدرێن بەجۆرەھا ناز ونیعمەت کە جگە لەخوای گەورە کەس نازانێت چۆن چۆنیە
فَرِحِينَ بِمَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ وَيَسْتَبْشِرُونَ بِٱلَّذِينَ لَمْ يَلْحَقُوا۟ بِهِم مِّنْ خَلْفِهِمْ أَلَّا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿١٧٠﴾
يحزنون ئەوان بەو ناز ونیعمەت وفەزڵە گەورەیەی خوای گەورە پێی داون دڵخۆش وبەختەوەرن، وە چاوەڕوانی ئەوە دەکەن ئەو برایانەیان کە لەدونیادا ماون پێیان بگەن، مژدەیان دەدەنێ ئەگەر بێتو لەپێناو خوا بکوژرێن وەک ئەوان دەگەن بەو فەزڵ وناز ونیعمەتەی کە ئەمانی تێدایە، وە مژدەیان دەدەنێ کە لەدواڕۆژدا ھیچ ترسێکیان نابێت، وە ھیچ خەفەتێکیش ناخۆن بۆ ئەوەی لەدونیا لەکیسیان چووە
۞ يَسْتَبْشِرُونَ بِنِعْمَةٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَفَضْلٍۢ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿١٧١﴾
دڵخۆشن بەو پاداشتە گەورەی چاوەڕوانی بوون کە خوای گەورە پێان ببەخشێت، وە دڵخۆشن بەوەش کە خوای گەورە پاداشتی باوەڕداران زایە ناکات، بەڵکو پاداشتی تێر وتەسەلیان دەداتەوە، لەسەروو ئەوەشەوە بۆشیان زیاد دەکات
ٱلَّذِينَ ٱسْتَجَابُوا۟ لِلَّهِ وَٱلرَّسُولِ مِنۢ بَعْدِ مَآ أَصَابَهُمُ ٱلْقَرْحُ ۚ لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا۟ مِنْهُمْ وَٱتَّقَوْا۟ أَجْرٌ عَظِيمٌ ﴿١٧٢﴾
ئەوانەی کە ھاتن بەدەم بانگەوازەکەی خوا وپێغەمبەرەکەیەوە وفەرمانەکانیان جێ بەجێ کرد، کاتێک بانگکران جارێکی تر بچن بۆ جیھاد وتێکۆشان لەپێناو خوا وڕوو بەڕووبونەوەی بێباوەڕان لە غەزای (حمراء الاسد) کە پاش جەنگی کوشتارەکەی ئوحود ڕوویدا، بریندار بوونیان لەڕۆژی ئوحود نەبوو بەمایەی ئەوەی نەچن بەدەم بانگەوازەکەی خوا وپێغەمبەرەکەیەوە، ئا ئەوانە کە ئاکاری چاکیان کرد ولەخوا ترسان بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لەقەدەغەکراوەکانی، لەلایەن خوای گەورەوە لەبەھەشتدا پاداشتی زۆر گەورەیان بۆ ھەیە
ٱلَّذِينَ قَالَ لَهُمُ ٱلنَّاسُ إِنَّ ٱلنَّاسَ قَدْ جَمَعُوا۟ لَكُمْ فَٱخْشَوْهُمْ فَزَادَهُمْ إِيمَـٰنًۭا وَقَالُوا۟ حَسْبُنَا ٱللَّهُ وَنِعْمَ ٱلْوَكِيلُ ﴿١٧٣﴾
ئەوانەی کە ھەندێک لە بێباوەڕان پێیان وتن: قوڕەیش بە سەرکردایەتی ئەبو سوفیان سوپایەکی زۆر وزەبەندی بۆ کۆکردونەتەوە تاوەکو لەگەڵتان بجەنگێن وبدەن بەسەرتاندا ولەناوتان ببەن، بۆیە ئاگاداری خۆتان بن ونەکەن ڕوو بەڕوویان ببنەوە، ئەوان (ھاوەڵانی پێغەمبەری خوا) بەو ترساندن وھاش وھوشەی بێباوەڕان، باوەڕو متمانەیان بە لاپەڕە ٢٨ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر پەیمان وبەڵێنی خوای گەورە زیادی کرد، بۆیە چوونە دەرەوە بۆ ڕوو بەڕووبونەوە وجەنگ کردن لەگەڵیان، وە لەوەڵامیاندا ووتیان: ئێمە خوای گەورەمان بەسە کە پشت وپەنا ویارمەتیدەرمان بێت، ھەر ئەویش چاکترین وباشترین پشت وپەنایە وئێمە ھەموو کارێکی خۆمانی دەدەینە دەست
فَٱنقَلَبُوا۟ بِنِعْمَةٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَفَضْلٍۢ لَّمْ يَمْسَسْهُمْ سُوٓءٌۭ وَٱتَّبَعُوا۟ رِضْوَٰنَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ ذُو فَضْلٍ عَظِيمٍ ﴿١٧٤﴾
دوای ئەوەی پێغەمبەر وھاوەڵانی چوونە دەرەوە بۆ غەزای (حمراء الاسد) بە پاداشتێکی مەزنی پەروەردگار وپلەیەکی بەرزتر وبەسەلامەتی گەڕانەوە مەدینە، بەبێ ئەوەی تووشی ھیچ کوشتار وبرینداریەک ببن، وە ھەر لەڕەزامەندی خوا وخۆشنودی وپابەند بوون بە طاعەت وگوێڕایەڵی ئەو ودوور کەوتنەوە لە سەرپێچیەکانی دەگەڕان، بێگومان خوای گەورە خاوەنی بەخشش وفەزڵی گەورەیە بەسەر بەندە باوەڕدارەکانیەوە
إِنَّمَا ذَٰلِكُمُ ٱلشَّيْطَـٰنُ يُخَوِّفُ أَوْلِيَآءَهُۥ فَلَا تَخَافُوهُمْ وَخَافُونِ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴿١٧٥﴾
بێگومان ئەوە ھەر شەیتانە ترسێنەرتان، بە دەستە وتاقم وھاوکارەکانی دەیەوێت بتانترسێنێت، جا ئێوەش لێیان مەترسن، چونکە ئەوان ھیچ شتێکیان لەدەست نایەت. ئێوە تەنھا ھەر لەخوای گەورە بترسن، ئەویش بە پابەند بوون بە فەرمانەکانی، ئەگەر ئێوە بەڕاستی باوەڕتان پێی ھەیە. ظ
وَلَا يَحْزُنكَ ٱلَّذِينَ يُسَـٰرِعُونَ فِى ٱلْكُفْرِ ۚ إِنَّهُمْ لَن يَضُرُّوا۟ ٱللَّهَ شَيْـًۭٔا ۗ يُرِيدُ ٱللَّهُ أَلَّا يَجْعَلَ لَهُمْ حَظًّۭا فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١٧٦﴾
ولهم عذاب عظيم ئەی پێغەمبەر بەو دووڕووانە خەفەتبار مەبە کە پەلەیانە لە بێباوەڕی وھەڵگەرانەوە لە ئاینەکەیان، ئەوان ناتوانن ھیچ زەرەر وزیانێک بەخوا وئاینەکەی بگەیەنن، بەڵکو بە دووریان لە باوەڕ وگوێرایەڵی کردنی فەرمانەکانی خوا تەنھا زیان بەخۆیان دەگەیەنن، خوای گەورە دەیەوێت بەڕسوا بوون وسەرنەکەوتنیان ھیچ بەشێکیان لە خۆشیەکانی دواڕۆژ نەبێت، چونکە لەم ژیانەدا بە ئارەزووی خۆیان ڕێگای خوار وخێچیان ھەڵبژارد، وە لەڕۆژی دواییشدا سزای زۆر گەورەیان بۆ ھەیە لە ناو ئاگری دۆزەخ
إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱشْتَرَوُا۟ ٱلْكُفْرَ بِٱلْإِيمَـٰنِ لَن يَضُرُّوا۟ ٱللَّهَ شَيْـًۭٔا وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ ﴿١٧٧﴾
بێگومان ئەوانەی باوەرێان گۆڕیەوە بە بێباوەڕی، ھەرگیز ناتوانن ھیچ زیانێک بەخوا بگەیەنن، بەڵکو ئەوەی زەرەر وزیان دەکات خۆیانن، وە لەڕۆژی دواییشدا سزای زۆر سەختیان بۆ ھەیە
وَلَا يَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَنَّمَا نُمْلِى لَهُمْ خَيْرٌۭ لِّأَنفُسِهِمْ ۚ إِنَّمَا نُمْلِى لَهُمْ لِيَزْدَادُوٓا۟ إِثْمًۭا ۚ وَلَهُمْ عَذَابٌۭ مُّهِينٌۭ ﴿١٧٨﴾
با ئەوانەی بێباوەڕ بوون بەپەروەردگاریان، وە دژایەتی شەریعەتەکەی دەکەن، وانەزانن ئەو مۆڵەت وتەمەن درێژی ومانەوەیان لەسەر بێباوەڕی باشترە بۆیان، نەخێر ھیچی وانیە، بەڵکو ئێمە بۆیە مۆڵەتیان دەدەینێ وتەمەنیان درێژ دەکەین تاوەکو تەواو لە تاوان وگوناە وسەرپێچی خوای گەورەدا ڕۆبچن وباری گوناھیان زیاتر بێت، وە سزایەکی سەختی ئابڕوبەریان بۆ ھەیە
مَّا كَانَ ٱللَّهُ لِيَذَرَ ٱلْمُؤْمِنِينَ عَلَىٰ مَآ أَنتُمْ عَلَيْهِ حَتَّىٰ يَمِيزَ ٱلْخَبِيثَ مِنَ ٱلطَّيِّبِ ۗ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُطْلِعَكُمْ عَلَى ٱلْغَيْبِ وَلَـٰكِنَّ ٱللَّهَ يَجْتَبِى مِن رُّسُلِهِۦ مَن يَشَآءُ ۖ فَـَٔامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ ۚ وَإِن تُؤْمِنُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ فَلَكُمْ أَجْرٌ عَظِيمٌۭ ﴿١٧٩﴾
ه ئەی باوەڕداران حیکمەتی خوای گەورە وانیە بەو شێوەیە وازتان لێ بھێنێت، کە لەگەڵ دووڕوەکاندا تێکەڵ وپێکەڵ بن، وئێوە لەوان جودا نەکرێنەوە، وە بڕواداری ڕاستەقینەش بەدیار نەکەوێت، بەڵکو خوای گەورە دەیەوێت بەجۆرەھا داواکاری وتاقیکردنەوە جیاتان بکاتەوە، تاوەکو باوەڕداری پاکوخاوێن لە دووڕووی پیس وچەپەڵ جیا بکاتەوە وبەدەریان بخات، وە لە حیکمەتی خوا نیە کە ئاگادارتان بکات لە کارە نھێنی نادیارەکان ھەتا بەدڵ بزانن کێ چاکە وکێش خراپە، بەڵام خوای گەورە لەناو پێغەمبەرانی خۆیدا ھەندێکیان ھەڵدەبژێرێت ولە ھەندێک لە کارە نھێنی ونادیارەکان ئاگاداریان دەکاتەوە، ھەروەک چۆن پێغەمبەری خوای (صلی اللە علیە وسلم) ئاگادار کرد لە حاڵی دووڕوەکانی مەدینە، جا کەوابێت ئێوەش بڕوایەکی بتەو وڕاستەقینەتان بەخوا وپێغەمبەرەکەی ھەبێت، ئەگەر بێتو ئێوە بەڕاستی باوەڕتان بەو ھەبێت و لێی بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی، ئەوا بێگومان پاداشتی زۆر گەورەتان بۆ ھەیە لای خوای گەورە وپەروەردگار. لاپەڕە ٢٩ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ر
وَلَا يَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ يَبْخَلُونَ بِمَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ هُوَ خَيْرًۭا لَّهُم ۖ بَلْ هُوَ شَرٌّۭ لَّهُمْ ۖ سَيُطَوَّقُونَ مَا بَخِلُوا۟ بِهِۦ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۗ وَلِلَّهِ مِيرَٰثُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ ﴿١٨٠﴾
ه با ئەوانەی ڕژدی وچروکیان کرد لەو ناز ونیعمەتەی کە خوای گەورە پێی بەخشی بوون، مافی خوای گەورەیان لێنەدا، با وانەزانن کارێکی باشیان کردووە بۆ خۆیان، بەڵکو زۆر خراپە بۆیان وھیچ قازانجێکی نیە بۆیان، چونکە لەڕۆژی دواییدا بەو چروکی وڕژدی ونەبەخشینە تەوق دەکرێتە گەردنیان وپێی سزا دەدرێن، وە ئەوەی ھەیە لە ئاسمانەکان وزەویش ھەر بۆ خوا دەمێننەوە وھی ئەون، چونکە ھەر ئەو زیندوو دەمێنێتەوە پاش لەناوچوونی ھەموو دروستکراوەکانی، خوای گەورە زانایە بە ووردەکاری تەواوی ئەوەی ئەنجامی دەدەن، وە لەسەر ھەموویشی پاداشت یان سزاتان دەداتەوە
لَّقَدْ سَمِعَ ٱللَّهُ قَوْلَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ فَقِيرٌۭ وَنَحْنُ أَغْنِيَآءُ ۘ سَنَكْتُبُ مَا قَالُوا۟ وَقَتْلَهُمُ ٱلْأَنۢبِيَآءَ بِغَيْرِ حَقٍّۢ وَنَقُولُ ذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلْحَرِيقِ ﴿١٨١﴾
بێگومان خوای گەورە ووتەی جولەکەکانی بیست کاتێک ووتیان: خوای گەورە ھەژار ونەدارە، چونکە داوای قەرزی لێکردین، وە ئێمەیش دەوڵەمەندین چونکە ماڵ وسامانمان ھەیە، ئەوەی ووتیان لە درۆ وبوھتان بەدەم پەردوردگاریانەوە، وە کوشتنی پێغەمبەرەکانیان بەناھەق ھەر ھەموویمان لەسەر نووسین، وە پێیان دەڵێین: سزای بەسۆی سوتێنەر بچەژن
ذَٰلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيكُمْ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّامٍۢ لِّلْعَبِيدِ ﴿١٨٢﴾
ئەی جولەکە ئەو سزایەش بەھۆی ئەو کارە وکردەوانەتان بوو کە پێش دەستی خۆتان خستن لە تاوان وگوناە وسەرپێچی خوای گەورە، وە بێگومان خوای گەورە ستەم لەھیچ یەکێک لەبەندەکانی ناکات
ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ عَهِدَ إِلَيْنَآ أَلَّا نُؤْمِنَ لِرَسُولٍ حَتَّىٰ يَأْتِيَنَا بِقُرْبَانٍۢ تَأْكُلُهُ ٱلنَّارُ ۗ قُلْ قَدْ جَآءَكُمْ رُسُلٌۭ مِّن قَبْلِى بِٱلْبَيِّنَـٰتِ وَبِٱلَّذِى قُلْتُمْ فَلِمَ قَتَلْتُمُوهُمْ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ ﴿١٨٣﴾
ئەوانەی بەدرۆ وبوھتان ووتیان: خوای گەورە لەسەر زمانی پێغەمبەرەکانی ولە کتێبەکانیدا وەسیەتی بۆ کردین کە باوەڕ بەھیچ پێغەمبەرێک نەکەین تا موعجیزەیەکمان بۆ دەھێنێت کە بەڵگە بێت لەسەر ڕاستگۆی ئەو، ئەویش بەوەی کە ھەرکەس خێر وسەدەقەیەک بکات ئاگرێک یان ھەورە بروسکەیەک لە ئاسمانەوە بێت وبیسوتێنێت، ئەمجا باوەڕی پێدەکەین، جولەکەکان درۆیان کرد ئەو وەسیەتەیان دایە پاڵ خوای گەورە، بەڵگەش لەسەر ڕاستگۆی پێغەمبەران ئەوە بوو خوای گەورە فەرمانی کرد بە موحەمەدی پێغەمبەری (صلی اللە علیە وسلم) کە پێیان بڵێ: پێش من بە بەڵگەی ڕوون وئاشکراوە پێغەمبەری ترتان بۆھات کە بەڵگەیان پێ بوو لەسەر ڕاستگۆیان، وە بەوەش کە باستانکرد کە خێر وسەدەقەیەک پێشکەش بکەن وئاگرێک لە ئاسمانەوە بێتۆ وبیسوتێنێت، بۆ بەدرۆتان زانین وکوشتتان ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن لەوەی کە دەیڵێن؟
فَإِن كَذَّبُوكَ فَقَدْ كُذِّبَ رُسُلٌۭ مِّن قَبْلِكَ جَآءُو بِٱلْبَيِّنَـٰتِ وَٱلزُّبُرِ وَٱلْكِتَـٰبِ ٱلْمُنِيرِ ﴿١٨٤﴾
ئەی پێغەمبەر جا ئەگەر باوەڕیان پێ نەکردیت وبەدرۆیان زانیت ھیچ خەفەت مەخۆ چونکە ئەوە خوی نەگریسی بێباوەڕانە، چونکە پێش تۆیش پێغەمبەرانێکی زۆریان بەدرۆزانی وباوەڕیان پێ نەکردن، کە بەکۆمەڵێک بەڵگە ونیشانەی ئاشکرا وپەڕاوی پڕ لەحیکمەت وئامۆژگاری وڕێنمونی ویاسا وڕێسای جوان ھاتن بۆ لایان
كُلُّ نَفْسٍۢ ذَآئِقَةُ ٱلْمَوْتِ ۗ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۖ فَمَن زُحْزِحَ عَنِ ٱلنَّارِ وَأُدْخِلَ ٱلْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ ۗ وَمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَآ إِلَّا مَتَـٰعُ ٱلْغُرُورِ ﴿١٨٥﴾
ھەموو کەسێک ھەرچی وھەرچۆنێک بێت ھەر دەبێت تامی مردن بچەژێت، بۆیە با ھیچ کەس بەم دونیایە ھەڵنەخەڵەتێت وفریوی نەدات، وە لەڕۆژی دواییشدا پاداشتی ھەمو کار وکردەوەکانتان بە تەواوی وبەبێ کەم وکورتی وەردەگرنەوە، جا ھەرکەسێک خوای گەورە دووری خستنەوە لەئاگر وخستیە بەھەشتەوە، ئەوە بێگومان ئەوە سەرکەوتووە وئەو خێرە گەورەیەی کە ئومێدی بوو وەری گرت، وە ڕزگاری بوو لەو شەڕ وخراپەیەی کە لێی دەترسا، وە بێگومان ژیانی دونیاش تەنھا خۆشی ولەزەتێکی کاتیە ودوایی دێت، وە تەنھا کەسی فریودراویش پێیەوە پەیوەست دەبێت. لاپەڕە ٣٠ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
۞ لَتُبْلَوُنَّ فِىٓ أَمْوَٰلِكُمْ وَأَنفُسِكُمْ وَلَتَسْمَعُنَّ مِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ مِن قَبْلِكُمْ وَمِنَ ٱلَّذِينَ أَشْرَكُوٓا۟ أَذًۭى كَثِيرًۭا ۚ وَإِن تَصْبِرُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ فَإِنَّ ذَٰلِكَ مِنْ عَزْمِ ٱلْأُمُورِ ﴿١٨٦﴾
سوێند بەخوا ئەی باوەڕداران ئێوە لەماڵ وسامان وداراییتان تاقی دەکرێنەوە، بەوەی ئایا ئەو مافانەی کەواجبە تێیدا بەجێی دەھێنن (لە زەکات ولەسەدەقە ولەبەخشین لەڕێگای خوا) وە تاقی دەکرێنەوە بەو بەڵا وموسیبەتانەی کە دووچاری ماڵ وسامانتان دەبێت، وە تاقیش دەکرێنەوە بەگیانی خۆتان بەوەی ئایا ھەڵدەسن بەو داواکاریانەی کە شەریعەتی ئیسلام واجبی کردووە لەسەرتان، وە بەو بەڵا وموسیبەتانەیش کە دووچاری گیانتان دەبێت، وە زۆر قسەی ناخۆش ونابەجێیش دەبیستن لەوانەی کەپێش خۆتان نامە وکتێبیان بۆ ھاتووە، وە لەوانەیشەوە کە ھاوبەشیان بۆ خوا بڕیار داوە، بەوەی تانە وتەشەری زۆر لەخۆتان ولە ئاینەکەشتان دەدەن، جا ئەگەر ئێوە ئارام بگرن لەبەرامبەر ئەو ناخۆشی وناڕەحەتیانەی کە تووشتان دەبێت، وە لەخوای گەورەش بترسن بەوەی ھەرچی فەرمانی پێکردوون جێ بەجێی بکەن وئەوەیشی ڕێگری لێکردوون لێی دوور بکەونەوە، بێگومان ئەمانە کۆمەڵە کارێکن لەکەسی مەرد وجوامێر دەوەشێنەوە، وە پێشبڕکێ کاران پێشبڕکێی لەسەر دەکەن
وَإِذْ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَـٰقَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ لَتُبَيِّنُنَّهُۥ لِلنَّاسِ وَلَا تَكْتُمُونَهُۥ فَنَبَذُوهُ وَرَآءَ ظُهُورِهِمْ وَٱشْتَرَوْا۟ بِهِۦ ثَمَنًۭا قَلِيلًۭا ۖ فَبِئْسَ مَا يَشْتَرُونَ ﴿١٨٧﴾
ئەی پێغەمبەر ئەو کاتە وەبیر خۆت بھێنەرەوە کە خوای گەورە پەیمان وبەڵێنی گەورەی لە زانایانی ئەھلی کتاب لە جولەکە ووگاورەکان وەرگرت، ئەو کتێبەکانی خوای گەورە بۆ خەڵکی ڕوون بکەنەوە، وە ئەو ڕێنمونی وھیدایەتەی کە تێیدا ھاتووە لەگەڵ ئەو موژدەیەشی کە باس لە ھاتنی پێغەمبەر موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) دەکات ھیچی لێ نەشارنەوە، کەچی ھیچ وەفایان نەکرد بە بەڵێنەکەوە وپەیمانەکەیان شکاند، وە ھیچ ئاوڕیشیان لێ نەدایەوە، ئەو ھەق وڕاستیەی کە خوای گەورە بۆی ناردبوون شاردیانەوە، وە لەبری ئەوە بەتاڵ وناھەقیان ئاشکرا کرد، وە پەیمان وبەڵێنەکەی خوایان بە بڕێکی کەم لەماڵی دونیا گۆڕیەوە، وەک پلە وپایە وناوبانگ وماڵ وسامان کە بەدەستیان ھێنا، ئای چەند خراپ بوو ئەو سەودا وکڕین وپارەی کە لەبری پەیمانەکەی خوا بەدەستیان ھێنا
لَا تَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ يَفْرَحُونَ بِمَآ أَتَوا۟ وَّيُحِبُّونَ أَن يُحْمَدُوا۟ بِمَا لَمْ يَفْعَلُوا۟ فَلَا تَحْسَبَنَّهُم بِمَفَازَةٍۢ مِّنَ ٱلْعَذَابِ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ ﴿١٨٨﴾
عذاب أليم ئەی پێغەمبەر واگومان نەبەیت ئەوانەی کەدڵخۆش بوون بەکارە قەڵب وقۆڕ وخراپەکانیان، وە پێیان خۆشە کە خەڵکی مەدح وسەنایان بکەن لەسەر خێر وچاکەیەک کە ئەنجامیان نەداوە، وا گومان نەبەیت کە ڕزگاریان دەبێت لە سزا وسەلامەت دەبن، بەڵکو شوێن وجێگایان ئاگری دۆزەخە، وە سزای سەختیشی تێدا دەچەژن
وَلِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ ﴿١٨٩﴾
موڵکی ئاسمانەکان وزەوی وئەوەشی لە لە دروستکراو وڕێکخستن وبەڕێوەبردنە ھەر ھەمووی موڵکی خوایە، وە خوای گەورەش زۆر بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا
إِنَّ فِى خَلْقِ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱخْتِلَـٰفِ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ لَـَٔايَـٰتٍۢ لِّأُو۟لِى ٱلْأَلْبَـٰبِ ﴿١٩٠﴾
بێگومان لە دروستکردنی ئاسمانەکان وزەوی، کە پێشتر نمونەیان نەبووە، وە لە ھاتنی شەو وڕۆژ بەدوایی یەک وجیاوازی درێژی وکوورتیان بەڵگە ونیشانە گەلێکی ڕوون وئاشکرا ھەن بۆ کەسانێک خاوەن عەقڵ وژیریەکی سەلیمن، کە ڕێگایان نیشان بدات بەرەو دروستکەری ڕاستەقینەی گەردوون کە تەنھا ھەر ئەو شایستەی پەرستنە
ٱلَّذِينَ يَذْكُرُونَ ٱللَّهَ قِيَـٰمًۭا وَقُعُودًۭا وَعَلَىٰ جُنُوبِهِمْ وَيَتَفَكَّرُونَ فِى خَلْقِ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَـٰذَا بَـٰطِلًۭا سُبْحَـٰنَكَ فَقِنَا عَذَابَ ٱلنَّارِ ﴿١٩١﴾
ئەو کەسانە ئەوانەن کە بە ھەموو شێوەیەک ولەھەموو حاڵەتێکدا زیکر ویادی خوا دەکەن، لەکاتێکدا بەپێوەن یان دانیشتوون، یان پاڵکەوتون، وە بیر لە دروستکردنی ئاسمانەکان وزەوی دەکەنەوە، وە دەڵێن: ئەی پەروەردگار بەڕاستی ئەم ھەموو دروستکراوە گەورانەت بەبێ ھوودە دروست نەکردووە، پاک وبێگەردی بۆ تۆ کە کارێکی وا بکەیت، دەی کەوابێت لەسزای ئاگری دۆزەخ بمانپارێزە، بەوەی یارمەتیمان بدە کە کار وکردەوەی چاکە بکەین، وە لەخراپە وخراپەکاری بەدوور بین. لاپەڕە ٣١ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
رَبَّنَآ إِنَّكَ مَن تُدْخِلِ ٱلنَّارَ فَقَدْ أَخْزَيْتَهُۥ ۖ وَمَا لِلظَّـٰلِمِينَ مِنْ أَنصَارٍۢ ﴿١٩٢﴾
ئەی پەروەردگارمان تۆ ھەر کەسێک لەدروستکراوەکانت بخەیتە ناو ئاگری دۆزەخەوە بێگومان ئەوە سوک وڕسوات کردووە، وە لەڕۆژی دواییدا ستەمکاران ھیچ یارمەتیدەر وپشتیوانێکیان نیە کە بتوانێت ڕێگری سزا وتۆڵەی خوایان لێ بکات
رَّبَّنَآ إِنَّنَا سَمِعْنَا مُنَادِيًۭا يُنَادِى لِلْإِيمَـٰنِ أَنْ ءَامِنُوا۟ بِرَبِّكُمْ فَـَٔامَنَّا ۚ رَبَّنَا فَٱغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَكَفِّرْ عَنَّا سَيِّـَٔاتِنَا وَتَوَفَّنَا مَعَ ٱلْأَبْرَارِ ﴿١٩٣﴾
ئەی پەروەردگارمان گوێمان لە بانگخوازێک بوو کە بانگەوازی بۆ باوەڕ دەکرد -مەبەست پێی پێغەمبەری خوا موحەمەدە (صلی اللە علیە وسلم)- بانگی دەکرد ودەیووت: باوەڕ بھێنن بەپەروەردگاری تاک وتەنھاتان، ئێمەش باوەڕمان ھێنا بەوەی بانگەوازی بۆ دەکرد، وە شوێن شەریعەت وبەرنامەکەی کەوتین، دەی کەوابێت تۆیش گوناھەکانمان بپۆشە وڕیسوامان مەکە، وە تاوانە ووردەکانیشمان بسڕەوە وسزامان مەدە لەسەری، وە لەگەڵ پیاوچاکاندا بمانمرێنە، ئەویش بەوەی يارمەتیمان بدەیت کاری خێر وچاکە بکەین ولەگوناە وتاوان بەدوور بین
رَبَّنَا وَءَاتِنَا مَا وَعَدتَّنَا عَلَىٰ رُسُلِكَ وَلَا تُخْزِنَا يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۗ إِنَّكَ لَا تُخْلِفُ ٱلْمِيعَادَ ﴿١٩٤﴾
ئەی پەروەردگارمان ئەوەی بەڵێنت پێداوین لەسەر زمانی پێغەمبەرەکانتەوە پێمان ببەخشە، لە ڕێنمونی وسەرکەوتن لە ژیانی دونیا، وە لەڕۆژی دواییشدا بە خستنە ناو ئاگر ڕسوامان مەکە، ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی تۆ زۆر بەڕێز وبەخشندەیەت وھیچ کاتێک نەبووە کە بەڵێنەکانی خۆت نەبەیتە سەر
فَٱسْتَجَابَ لَهُمْ رَبُّهُمْ أَنِّى لَآ أُضِيعُ عَمَلَ عَـٰمِلٍۢ مِّنكُم مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ ۖ بَعْضُكُم مِّنۢ بَعْضٍۢ ۖ فَٱلَّذِينَ هَاجَرُوا۟ وَأُخْرِجُوا۟ مِن دِيَـٰرِهِمْ وَأُوذُوا۟ فِى سَبِيلِى وَقَـٰتَلُوا۟ وَقُتِلُوا۟ لَأُكَفِّرَنَّ عَنْهُمْ سَيِّـَٔاتِهِمْ وَلَأُدْخِلَنَّهُمْ جَنَّـٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ ثَوَابًۭا مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ عِندَهُۥ حُسْنُ ٱلثَّوَابِ ﴿١٩٥﴾
وأخرجوا من ديرهم وأوذوا فى سبيلى وقتلوا وقتلوا لأكفرن عنهم سئاتهم ولأدخلن هم جنت تجرى من ه پەروەردگاریان نزاکەیانی گیرا کرد، بەوەی کە پاداشتی کاروکردەوەکانیان بەزایە ناچێت کەم بێت یان زۆر، جا ئەو کەسەی کردەوە باشەکان دەکات نێر بن یان مێ، ھەندێکتان لە ھەندێکی ترتانن، پیاو لە ژنە وژنیش لە پیاوە، بۆ نێرەکان پاداشت زیاد ناکرێت وە لە مێیەکانیش کەم ناکرێتەوە، جا ئەوانەی لە ڕێگای خوادا کۆچیان کرد، وە بێباوەڕان لەماڵ وجێگا وڕێگای خۆیان دەریان کردن، وە تووشی ناڕەحەتی وئازاریان کردن لەبەر ئەوەی ئەوان گوێڕایەڵی پەروەردگاریان بوون، ئەو باوەڕدارانە لەڕێگای خوای گەورە لەگەڵ بێباوەڕاندا دەجەنگن، وە ئەوانیش لەگەڵ ئەماندا دەجەنگن مەبەستی باوەڕدارانیش لەمەدا خوا لەخۆ ڕازی کردن وبەرزکردنەوەی ووشەی اللە یە، خوای گەورە دەفەرموێت من لە گوناھەکانیان خۆش دەبم لەڕۆژی دواییدا، وە چاوپۆشیان لێدەکەم، وە دەیانخەمە ئەو بەھەشتانەی کە ڕووبارەکان بەژێر تەلار وکۆشکەکانیدا دەڕۆن، ئەم پاداشتە لەلایەن خوای گەورەوەیە، ئەو پاداشتی زۆر چاکی لایە کە ھاوشێوەی نیە
لَا يَغُرَّنَّكَ تَقَلُّبُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فِى ٱلْبِلَـٰدِ ﴿١٩٦﴾
ئەی پێغەمبەری خوا ھاتوچۆ وگەڕانی بێباوەڕان لە ووڵات وجێگیر بوونیان، وە فراوان بوونی بازرگانی وڕزق وڕۆزیان چەواشەت نەکات ولە خشتەت نەبات، بەشێوەیەک تووشی دڵتەنگی وخەم وخەفەتت بکات
مَتَـٰعٌۭ قَلِيلٌۭ ثُمَّ مَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ ۚ وَبِئْسَ ٱلْمِهَادُ ﴿١٩٧﴾
ژیانی ئەم دونیایە کاڵا وگوزەرانێکی کەمە وبەردەوام نابێت، وە سەرەنجامیشیان کە دەگەڕێنەوە بۆی ئاگری دۆزەخە لەڕۆژی دواییدا، کە خراپترین جێگا وڕێگایە. لاپەڕە ٣٢ لە ٣٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
لَـٰكِنِ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ رَبَّهُمْ لَهُمْ جَنَّـٰتٌۭ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَا نُزُلًۭا مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ ۗ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ خَيْرٌۭ لِّلْأَبْرَارِ ﴿١٩٨﴾
للأبرار بەڵام ئەوانەی کە لەخوا دەترسن، بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لەڕێگریەکانی، پاداشتیان بەھەشتانێکە کە ڕووبارەکان بەژێر کۆشک وتەلارەکانیاندا گوزەر دەکەن، وە بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، پاداشتێکە خوای گەورە بۆی ئامادە کردوون، ئەوەی ئەو ئامادەی کردووە بۆ بەندە چاکەکانی باشتر وخاسترە لەو خۆشی وڕابواردنانەی کە بێباوەڕان لە دونیادا تام وچێژی لێ دەبینن
وَإِنَّ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَـٰبِ لَمَن يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْكُمْ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْهِمْ خَـٰشِعِينَ لِلَّهِ لَا يَشْتَرُونَ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ ثَمَنًۭا قَلِيلًا ۗ أُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ ﴿١٩٩﴾
ه خاوەن نامەکان ھەموویان وەک یەک نین، ھەیانە باوەڕیان به خوا وبەوەش ھەیە کە لەھەق وڕاستی وڕێنمونی وھیدایەت بۆ ئێوە دابەزیووە، وە باوەڕیشیان بەوە ھەیە لە کتێبەکانی خۆیاندا بۆیان دابەزیووە، وە ھیچ جیاوازی ناکەن لە نێوان پێغەمبەرەکاندا، ملکەچ وگەردنگیری خوای گەورەن، بە ئومێدی ئەوەی کە خوای گەورە لەنازو نیعمەتی خۆیانی پێ بدات، بەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی خوا ناگۆڕنەوە بە پارەیەکی کەمی دونیا، ئەوانەی خاوەنی ئەم سیفەتانەن پاداشتی گەورەیان لای خوا بۆ ھەیە، بێگومان خوای گەورە خێرایە لە حیساب ولێپرسینەوەی کاروکردەوی بەندەکانی، وە خێرایە لە پاداشت دانەوەشیان
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱصْبِرُوا۟ وَصَابِرُوا۟ وَرَابِطُوا۟ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿٢٠٠﴾
ئەی ئەوانەی باوەڕتان بەخوا ھێناوە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتون، لەسەر ئەو داواکاریانەی خوای گەورە لێی کردوون ئارام بگرن وجێ بەجێیان بکەن، وە ئارام بگرن لەسەر ئەو بەڵا وناخۆشی وناڕەحەتیانەی کە لە دونیادا دێتە ڕێگاتان، وە لە ئارام گرتندا پێشەنگ بن وسەر بکەون بەسەر بێباوەڕاندا، نەوەک ئەوان لەئێوە ئارامگرتر بن، وە ھەمیشە ئامادەی جیھاد وتێکۆشان بن لە پێناو خوادا، وە لەو بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لەڕێگریەکانی، تاوەکو بەڵکو بگەن بەداوا ومەبەستەکانی خۆتان کە سەلامەت بوونە لە ئاگری دۆزەخ وچوونە بەھەشتی ھەتا ھەتایی. لاپەڕە ٣٣ لە ٣٣ moc.hgelp