سەرەکیتەفسیرالبقرة (2)

تەفسیر البقرة — Al-Baqara (2)

مەدەنی · 286 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

الٓمٓ ﴿١﴾

(الم) ئەم پیتانە لەو پیتانەیە کە ھەندێک لە سورەتەکانی قورئانی پیرۆزی پێ دەست پێدەکات، پیتەکانی زمانی عەرەبین، وبۆ خۆیان ھیچ مانایەکیان نیە ئەگەر بە تەنھا ھاتن، وەک: (أ، ب، ت، ھتد) دەست پێکردنی ئەم سورەتانە بەم پیتانە حیکمەت وناوەڕۆک مەبەستێکی تێدایە، چونکە ھیچ شتێک نیە لە قورئاندا ھاتبێت وحیکمەتێكی تێدا نەبێت، گرنگترین حیکمەتەکانی ئەوەیە: قورئان دەمکوتی ھەموو خەڵکی دەکات، بەوەی ھەر ئەو پیتانەی کە قسەی پێدەکەن ھەمان ئەو پیتانەن کە قورئانیان لێ پێک ھاتووە، بۆیە دەبینین زۆربەی جار دوای ئەو پیتانە باسی قورئانی پیرۆز دێت، وەک لەم سورەتەدا ھاتووە

ذَٰلِكَ ٱلْكِتَـٰبُ لَا رَيْبَ ۛ فِيهِ ۛ هُدًۭى لِّلْمُتَّقِينَ ﴿٢﴾

ئەو قورئانە بەرزو پیرۆزە ھیچ گومانێکی تێدا نیە کە لە لایەن خوای گەورەوە ھاتووە، نە لە لایەنی ئەو کەسەی کە دابەزیوە لایەوە، نە لە لایەنی گوفتار ولەفەز وماناوە، بێگومان کەلام وگوفتاری خوای گەورەیە، کە ڕێنومایی باوەڕدارانی پارێزکارانی خواناس دەکات بۆ سەر ئەو ڕێگایەی کە دەیانگەیەنێت بەخۆی

ٱلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِٱلْغَيْبِ وَيُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَمِمَّا رَزَقْنَـٰهُمْ يُنفِقُونَ ﴿٣﴾

ئەوانەی باوەڕیان بە ھەموو شتە نادیار وپەنھانەکان ھەیە، ئەوانەی کە بە ھەستەکان دەرک ناکرێن ونادیارە لایان، ئەو شتە نادیارانەی کە خوای گەورە خۆی ھەواڵی لێداون، یان پێغەمبەرەکەی باسی کردووە، وەک ڕۆژی دوایی، وە ئەو باوەڕدارانەی کە نوێژەکانیان ئەنجام دەدەن بەو شێوەی کە شەریعەتی ئیسلام داوای کردووە ومەرج وئەرکان وواجبات وسوننەتەکانی بۆ دەست نیشان کردووە، ئەوانەی لەوەی خوای گەورە ڕزق وڕۆزی داون لە پێناو خوادا دەبەخشن، ئەویش بەوەی زەکاتی واجبی ماڵ وسامانیان دەردەکەن، یان ئەگەر واجبیش نەبێت، وەک خێر وخێراتی سوننەت، بە ئومێدی ئەوەی پاداشت لای خوای گەورە وەربگرن، ئەوانەی کە باوەڕیان ھەیە بەو وەحی ونیگایەی کە خوای گەورە دایبەزاندووە بۆت -ئەی پێغەمبەری خوا- وە ئەوەش کە دابەزیووە بۆ سەر پێغەمبەرانی پێش تۆیش بەبێ جیاوازی، ئەوانە ئەو کەسانەن باوەڕی تەواویان ھەیە بە ڕۆژی دوایی وئەوەش لەڕۆژی دواییدا ڕوو دەدات لە پاداشت وسزا وتۆڵە سەندنەوە

وَٱلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ وَبِٱلْـَٔاخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ ﴿٤﴾

ئەوانەی باوەڕیان بە ھەموو شتە نادیار وپەنھانەکان ھەیە، ئەوانەی کە بە ھەستەکان دەرک ناکرێن ونادیارە لایان، ئەو شتە نادیارانەی کە خوای گەورە خۆی ھەواڵی لێداون، یان پێغەمبەرەکەی باسی کردووە، وەک ڕۆژی دوایی، وە ئەو باوەڕدارانەی کە نوێژەکانیان ئەنجام دەدەن بەو شێوەی کە شەریعەتی ئیسلام داوای کردووە ومەرج وئەرکان وواجبات وسوننەتەکانی بۆ دەست نیشان کردووە، ئەوانەی لەوەی خوای گەورە ڕزق وڕۆزی داون لە پێناو خوادا دەبەخشن، ئەویش بەوەی زەکاتی واجبی ماڵ وسامانیان دەردەکەن، یان ئەگەر واجبیش نەبێت، وەک خێر وخێراتی سوننەت، بە ئومێدی ئەوەی پاداشت لای خوای گەورە وەربگرن، ئەوانەی کە باوەڕیان ھەیە بەو وەحی ونیگایەی کە خوای گەورە دایبەزاندووە بۆت -ئەی پێغەمبەری خوا- وە ئەوەش کە دابەزیووە بۆ سەر پێغەمبەرانی پێش تۆیش بەبێ جیاوازی، ئەوانە ئەو کەسانەن باوەڕی تەواویان ھەیە بە ڕۆژی دوایی وئەوەش لەڕۆژی دواییدا ڕوو دەدات لە پاداشت وسزا وتۆڵە سەندنەوە

أُو۟لَـٰٓئِكَ عَلَىٰ هُدًۭى مِّن رَّبِّهِمْ ۖ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ ﴿٥﴾

ئەوانەی کە بەو جۆرە باسکران لەسەر ئەو ڕێگا ورێبازەن کە لەلایەن پەروەردگارەوە ڕێنومایی کراون بۆی ولەسەر ڕێگای ھیدایەتن، ئەوانە سەرکەوتوو سەرفرازی دونیا و دواڕۆژن، بەوەی ئەوەی کە ئومێدیان ھەیە پێیان بدرێت لە لایەن خواوە وبەدەستی بھێنن، وە ڕزگاریان ببێت لەوەی لێی دەترسان لە سزای دۆزەخ وناخۆشیەکانی ڕۆژی دوایی

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ سَوَآءٌ عَلَيْهِمْ ءَأَنذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنذِرْهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿٦﴾

ئەوانەى بڕیاردادەى وشەی خواى گەورە لەسەریان چەسپا بەوەى ئیمان نەهێنن بەردەوامن لەسەر گومڕایی وسەرکەشیان بۆیە ئاگادارکردنەوە وهەڕەشەکردنت لێیان و نەکردنی وەکو یەک وایە. لاپەڕە ١ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

خَتَمَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ وَعَلَىٰ سَمْعِهِمْ ۖ وَعَلَىٰٓ أَبْصَـٰرِهِمْ غِشَـٰوَةٌۭ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ ﴿٧﴾

چونکە ئەوانە خوای گەورە مۆری ناوە بەسەر دڵەکانیاندا ودایخستوون، بەھۆی ئەو بێباوەڕی وناھەقیەی کە ئاخندویانەتە ناویەوە، وە مۆری ناوە بەسەر گوێکانیاندا وھەق وڕاستی نابیستن وگوێڕایەڵی نابن، وە مۆری ناوە بەسەر چاوەکانیشیاندا وپەردەی ھێناوە بەسەریاندا بەشێوەیەک ھەق وڕاستی کە چەندێک ڕوونیشە نایبینن، ئا ئەوانە سزای زۆر گەورەیان بۆ ھەیە لەڕۆژی دواییدا

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَبِٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ وَمَا هُم بِمُؤْمِنِينَ ﴿٨﴾

لە نێو خەڵکیدا کۆمەڵیک ھەن وا گومان دەبەن ووا دادەنێن کە باوەڕدارن، ئەمە بە زمان دەڵین لەترسی ئەوەی کە ماڵ وسامان وخوێنیان پارێزراو بێت ونەکوژرێن، بەڵام لەڕاستیدا ئەوانە لە ناوەڕۆک وناخی خۆیاندا بێباوەڕن- چونکە تەنھا بەزار دەڵێن بڕوادارین ئەگینا بیباوەڕن

يُخَـٰدِعُونَ ٱللَّهَ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَمَا يَخْدَعُونَ إِلَّآ أَنفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ ﴿٩﴾

بە نەزانی وبێ ئاگایی خۆیان وا گومان دەبەن کە خوای گەورە وباوەڕداران دەخەڵەتێنن، ئەویش بەوەی باوەڕی خۆیان نیشان دەدەن وکوفر وبێباوەڕیەکەیان دەشارنەوە، بەڵام لەڕاستیدا ئەوانە تەنھا خۆیان دەخەڵەتێنن، بەڵام بەخۆیان نازانن، چونکە خوای گەورە ئاگادارە بە ھەموو نھێنیەکانیان وئەوەی دەیشارنەوە، بێگومان خوای گەورە باوەڕدارانی لەم دووڕووانە ئاگادار کردووەتەوە، بەوەی سیفەت وحاڵیانی بۆ باوەڕداران باسکردووە لە قورئاندا

فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌۭ فَزَادَهُمُ ٱللَّهُ مَرَضًۭا ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۢ بِمَا كَانُوا۟ يَكْذِبُونَ ﴿١٠﴾

ھۆکاری ئەمەش لەبەر ئەوەی لە دڵ ودەرونیاندا گومان ھەیە، بۆیە خوای گەورەش گومانی بەسەر گومان ودوو دڵیەکەیاندا بۆ زیاد کردن، چونکە پاداشت لە جۆری کردەوەیە، ئا ئەوانە سزای زۆر بە ئازاریان بۆ ھەیە لە ژێری ژێرەوەی ئاگری دۆزەخ، بەھۆی ئەوەی درۆیان کرد لەگەل خوای گەورە وخەڵکیشدا، وە ئەوەش کە بۆ موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ھاتووە بە درۆی دەزانن وباوەڕی پێ ناھێنن

وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ لَا تُفْسِدُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ قَالُوٓا۟ إِنَّمَا نَحْنُ مُصْلِحُونَ ﴿١١﴾

ئا ئەوانە ئەگەر ڕێگریان لێ بکرێت لە ئەنجامدانی خراپە وبێباوەڕی وگوناھو تاوان وزۆر شتی تریش لە سەر زەویدا (وپێیان بوترێت خراپە ئەنجام مەدەن لەووڵاتدا) نکوڵی لێدەکەن ودەڵێن بێگومان ئێمە خەڵکی چاکەخواز وچاکسازین

أَلَآ إِنَّهُمْ هُمُ ٱلْمُفْسِدُونَ وَلَـٰكِن لَّا يَشْعُرُونَ ﴿١٢﴾

لەڕاستیدا ئا ئەو دووڕاونە بێگومان کەسانێکن کە ھەمیشە خەریکی خراپەکاری وبێباوەڕین، بەڵام بەخۆشیان نازانن، وە نایشزانن کاروکردەوەیان خۆی لەخۆیدا ھەمووی خراپە وگەندەڵییە

وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ ءَامِنُوا۟ كَمَآ ءَامَنَ ٱلنَّاسُ قَالُوٓا۟ أَنُؤْمِنُ كَمَآ ءَامَنَ ٱلسُّفَهَآءُ ۗ أَلَآ إِنَّهُمْ هُمُ ٱلسُّفَهَآءُ وَلَـٰكِن لَّا يَعْلَمُونَ ﴿١٣﴾

وە کاتێکیش فەرمانیان پێ بکرێت کە باوەڕ بھێنن وەک چۆن ھاوەڵانی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) باوەڕیان ھێناوە، لە وەڵامدا بەشێوەی ئینکاری وگاڵتەجاڕیەوە دەڵین: چۆن ئێمە باوەڕ بھێنین وەک ئەو گێل ونەفامانەی باوەڕیان ھێناوە؟ لە ڕاستیدا ئەوانە ھەر خۆیان گێل ونەفامن، بەڵام نازانن بەو حاڵەی خۆیانی تێکەوتووە

وَإِذَا لَقُوا۟ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا وَإِذَا خَلَوْا۟ إِلَىٰ شَيَـٰطِينِهِمْ قَالُوٓا۟ إِنَّا مَعَكُمْ إِنَّمَا نَحْنُ مُسْتَهْزِءُونَ ﴿١٤﴾

ئەو دوو ڕووانە کاتێک بگەشتنایە بە باوەڕداران دەیانووت: ئێمە ئەوەی ئێوە باوەڕتان پێ ھێناوە بەڕاستمان داناوە وباوەڕی پێ دەکەین، ئەوەش لەترسی ئەوەی کە ماڵوسامان وگیانیان پارێزراو بێت لە لایەن باوەڕدارانەوە، وە کاتێکیش لای باوەڕدارانیان بەجێ بھێشتایە وبگەڕانایەتەوە لای سەرکردەو گەورەکانیان وبەتەنھا بونایە لەگەڵیاندا دامەزراوی وشوێنکەوتەی خۆیانیان بۆ دووپات دەکردنەوە ودەیانووت: ئێمە لەسەر ڕێگا وڕێبازی ئێوەین، بەڵام ڕەزامەندی خۆمان بە ڕواڵەت بۆ باوەڕداران دەردەبڕین لاپەڕە ٢ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر چونکە ئێمە گاڵتە وقەشمەریان پێدەکەین

ٱللَّهُ يَسْتَهْزِئُ بِهِمْ وَيَمُدُّهُمْ فِى طُغْيَـٰنِهِمْ يَعْمَهُونَ ﴿١٥﴾

خوای گەورە گاڵتە بەوان دەکات لەبەرامبەر ئەو گاڵتەجاڕیەی ئەوان بە باوەڕدارانی دەکەن، ئەوەش وەک سزایەک لەجۆری کردەوەکانی خۆیان، لەبەر ئەوە لە دونیادا حوکمی موسڵمانانیان بەسەردا جێ بەجێ دەکرێت، بەڵام لە دواڕۆژدا سزای بێباوەڕی ودووڕوویان وەردەگرنەوە، بۆیە خوای گەورە ماوەیەک مۆڵەتیان دەدات بۆ ئەوەی بە تەواوی لەناو گومڕایی وسەرکەشی خۆیاندا ڕۆبچن، جا دواتر ھەمیشە لەسەر لێشێواوی ودوو دڵی ودڵەڕاوکیدا دەبن

أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱشْتَرَوُا۟ ٱلضَّلَـٰلَةَ بِٱلْهُدَىٰ فَمَا رَبِحَت تِّجَـٰرَتُهُمْ وَمَا كَانُوا۟ مُهْتَدِينَ ﴿١٦﴾

ئەو دووڕووانەی كە ئەوە وەصفیانە ئەوانەن باوەڕیان گۆڕیەوە بە کوفر وبێباوەڕی، جا بۆیە بازرگانی وکارەکەیان قازانجی نەکرد، چونکە زیانی ئەوەیان کرد کە باوەڕیان بەخوا نەھێنا، وە لەسەر ڕێنموێنی وڕێبازی ھەقیش نەبوون

مَثَلُهُمْ كَمَثَلِ ٱلَّذِى ٱسْتَوْقَدَ نَارًۭا فَلَمَّآ أَضَآءَتْ مَا حَوْلَهُۥ ذَهَبَ ٱللَّهُ بِنُورِهِمْ وَتَرَكَهُمْ فِى ظُلُمَـٰتٍۢ لَّا يُبْصِرُونَ ﴿١٧﴾

خوای گەورە دوو نمونە دەھێنێتەوە بۆ دووڕوان: نمونەیەکی ئاگری، ونمونەیەکی ئاوی، نمونە ئاگریەکەیان ئەوەیە، نمونەی ئەوان وەک ئەو کەسەیە کە ئاگرێکی کردبێتەوە بۆ ئەوەی دەوروبەری پێ ڕوناک بکاتەوە، جا کاتێک ڕوناکیەکەی بەرز دەبێتەوە وا گومان دەبات کە سودی دەبێت بۆی، بەڵام پاشتر دەکوژێتەوە و دادەمرکێتەوە، ڕوناکیەکەی دەڕوات ونامێنێت، ئەوەی دەمێنێتەوە تەنھا ھێزی گڕوتینەکەیەتی کە سوتێنەرە، بۆیە کەسانی دەوروبەری لە تاریکیدا دەمێننەوە وھیچ نابینن وڕێنوماییش ناکرێت بۆ سەر ڕێگای ڕاست. صم بكم عمى فهم لا يرجعون

صُمٌّۢ بُكْمٌ عُمْىٌۭ فَهُمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿١٨﴾

ئا ئاوانە کەڕن، ھیچ ھەق وڕاستیەک نابیستن، وە لاڵن ھیچ ڕاستیەک ناڵین ونایەت بە زمانیاندا، وە کوێرن لەئاست ھەق وڕاستیەکاندا، بۆیە بەھیچ شێوەیەک لە گومڕاییەکەیان ناگەڕێننەوە دواوە ووپەشیمان نابنەوە لێی

أَوْ كَصَيِّبٍۢ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ فِيهِ ظُلُمَـٰتٌۭ وَرَعْدٌۭ وَبَرْقٌۭ يَجْعَلُونَ أَصَـٰبِعَهُمْ فِىٓ ءَاذَانِهِم مِّنَ ٱلصَّوَٰعِقِ حَذَرَ ٱلْمَوْتِ ۚ وَٱللَّهُ مُحِيطٌۢ بِٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿١٩﴾

نمونە ئاویەکەشیان ئەوەیە: نمونەی ئەوان وەک کەسانێک لە (دەشتێکدا) بارانێکی زۆر بەخوڕ لێیان داکات کە تاریکیەکی زۆر وھەورە تریشقە وبروسکەی لەگەڵدا بێت، بۆیە لەترس وبیم لە دەنگی ھەور وھەڵا وھەورە تریشقە ولەترسی مردن پەنجەکانیان دەکەن بە گوێکانیاندا (بۆ ئەوەی گوێیان لەھیچ نەبێت)، بەڵام با بزانن خوای گەورە بە ھەموو شێوەیەک دەوری بێ بڕوایانی داوە وناتوانن ڕزگاریان ببێت لەدەستی

يَكَادُ ٱلْبَرْقُ يَخْطَفُ أَبْصَـٰرَهُمْ ۖ كُلَّمَآ أَضَآءَ لَهُم مَّشَوْا۟ فِيهِ وَإِذَآ أَظْلَمَ عَلَيْهِمْ قَامُوا۟ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَذَهَبَ بِسَمْعِهِمْ وَأَبْصَـٰرِهِمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ ﴿٢٠﴾

ى نزیکە ئەو ھەورە بریسکەیە لەتاو توندی بریسکە وبەرزبوونەوەی ڕوناکی چاوەکانیان بەرێت ونەیھڵێت، وە کاتێکیش ھەورە بریسکەکە ڕوناکیەکەی دەداتەوە وڕێگا ڕۆشن دەبێتەوە دەیانەوێت ھەنگاو ھەڵگرن وپێشکەون، وە کاتێکیش ھەورە بروسکەکە ڕوناکیەکەی نەما لەشوێنی خۆیان لەناو تاریکیدا دەمێننەوە وناتوانن بجوڵێن وھەنگاو ھەڵگرن، جا ئەگەر خوای گەورە بیەوێت ئەوا بەدەسەڵات وگەورەیی خۆی بەسەر ھەموو شتێکدا گوێ وچاوەکانیان لێ دەسێنێتەوە، وبەھیچ شێوەیەکیش بۆیان ناگەڕێتەوە، ئەوەش بەھۆی ئەوەی کە ئەوان پشتیان کردە ھەق وڕاستی، جا نمونەی ئەو بارانە وەک نمونەی قورئان وایە، وە دەنگی ھەورە تریشقەکە وەک ئەو سەرکۆنە وسەرزەنشتانە وایە کە خوای گەورە لە قورئاندا ڕوو بەڕویان دەکاتەوە، وە نمونەی بریسکەکەش وەک دەرکەوتنی ھەق وایە کە ھەندێک جار بۆیان دەردەکەوێت، وە داخستنی گوێکانیشیان لە تاو توندی ھەورە تریشقەکە، وەک نمونەی خۆیان وایە کاتێک گوێ بیستی ھەق وڕاستی دەبن کەچی گوێی پێ نادەن ووەڵامی نادەنەوە، بۆیە خاڵی لێکچووی نێوان دووڕووەکان وئەو دوو نمونەیە ئەوەیە کە ھیچ سودێک بەدەست نایەت، لە نمونە ئاگریەکەدا: کاتێک ئاگرەکە بڵێسەی سەند وداگیرسا ئەو دووڕوانە تەنھا تاریکی وسوتێنەری ئاگرەکەیان بۆ مایەوە، وە لە نمونە ئاویەکەشدا: ئەوانەی بارانەکەیان بەسەردا باری ھیچ سودێکیان لەو بارانە نەبینی جگە لە ترس وبیم لاپەڕە ٣ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر نەبێت کە دووچاریان بوو بەھۆی ھەورە تریشقە وبروسکەکەیەوە، بە ھەمان شێوە دووڕوەکانیش تەنھا شتێک لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام ھەستی پێدەکەن بەر چاویان دەکەوێت توند وتیژیەکەیەتی (ئیتر ئەو ھەمووە ڕەحمەت وسۆز ومیھرەبانیەی کە خوای گەورە باسی دەکات بۆ نەوەکانی ئادەم ھیچی نابینن وھەستی پێ ناکەن)

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱعْبُدُوا۟ رَبَّكُمُ ٱلَّذِى خَلَقَكُمْ وَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ﴿٢١﴾

ئەی خەڵکینە پەروەردگاری خۆتان بە تاک وتەنھایی بپەرستن ھیچ کەسێکی تر مەکەن بە ھاوەڵێ، چونکە ھەر ئەوە کە ئێوە وھەموو گەلانی پێش ئێوەشی دروستکردووە، بە ئومێدی ئەوەی ئەو یەکخواپەرستیە ببێتە ھۆی پاراستنتان لە ئاگری دۆزەخ، ئەویش بەھۆی ئەوەی کوێڕایەڵی فەرمانەکانی بن، ودوور بکەونەوە لەو شتانەی کە قەدەغەی کردوون

ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَرْضَ فِرَٰشًۭا وَٱلسَّمَآءَ بِنَآءًۭ وَأَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَخْرَجَ بِهِۦ مِنَ ٱلثَّمَرَٰتِ رِزْقًۭا لَّكُمْ ۖ فَلَا تَجْعَلُوا۟ لِلَّهِ أَندَادًۭا وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿٢٢﴾

تجعلوا لله أندادا وأنتم تعلمون ئەو خوایەی زەوی بۆ ڕاخستوون وبۆی کردوون بە لا نکەیەکی ئارام، وە ئاسمانیشی لەسەرەوە بۆ گێراون بە کوشکێکی توند وتۆڵ، ئەو خوایەی بە ڕەحم ونیعمەتی فراوانی بارانی بۆ باراندون، وھەموو جۆرە بەروبومێکی پێ سەوز دەکات بۆتان، تاوەکو زڕق وڕۆزی ئێوەی پێ بدات، جا ئێوەش (سپڵە ونمەک نەناس مەبن) ھاوەڵ وشەریک وھاوشێوەی بۆ دامەنێن، چونکە ئێوە دەزانن جگە ئەو ھیچ خالق ودروستکەرێکی تر نیە

وَإِن كُنتُمْ فِى رَيْبٍۢ مِّمَّا نَزَّلْنَا عَلَىٰ عَبْدِنَا فَأْتُوا۟ بِسُورَةٍۢ مِّن مِّثْلِهِۦ وَٱدْعُوا۟ شُهَدَآءَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ ﴿٢٣﴾

صدقين جا خەڵکینە ئەگەر ئێوە بەگومانن لەو قورئانەی کە دابەزیووە بۆ سەر موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ئەوە ئێمە دەمکوتان دەکەین وپێتان دەڵێین دەی ئەگەر دەتوانن ڕوو بەڕووی ببنەوە سورەتێکی وەک ئەو بھێنن، ئەگەر کورترین سورەتیش بێت (وەک سورەتی العصر) وە بانگی ھاودید وھاوڕێباز وھاوکارەکانیشتان بکەن کە یارمەتیتان بدەن بۆ ئەو کارە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن

فَإِن لَّمْ تَفْعَلُوا۟ وَلَن تَفْعَلُوا۟ فَٱتَّقُوا۟ ٱلنَّارَ ٱلَّتِى وَقُودُهَا ٱلنَّاسُ وَٱلْحِجَارَةُ ۖ أُعِدَّتْ لِلْكَـٰفِرِينَ ﴿٢٤﴾

وە ئەگەر ئەوەتان نەتوانی -کە ھەرگیز ناشتوان ئەنجامی بدەن- کەوابوو خۆتان بپارێزن لەو ئاگرەی کە سوتەمەنیەکەی کەسانێکە کە شایانی سزای ئاگرن، لەگەڵ ھەموو جۆرە بەردێک لەو بەردانە وغەیری ئەویش کە وەک بتێک لە دونیادا دەیانپەرستن، ئەو ئاگرە خوای گەورە ئامادەی کردووە بۆ ھەموو کەسانێکی بێباوەر وله خوا دوور

وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ أَنَّ لَهُمْ جَنَّـٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ ۖ كُلَّمَا رُزِقُوا۟ مِنْهَا مِن ثَمَرَةٍۢ رِّزْقًۭا ۙ قَالُوا۟ هَـٰذَا ٱلَّذِى رُزِقْنَا مِن قَبْلُ ۖ وَأُتُوا۟ بِهِۦ مُتَشَـٰبِهًۭا ۖ وَلَهُمْ فِيهَآ أَزْوَٰجٌۭ مُّطَهَّرَةٌۭ ۖ وَهُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ ﴿٢٥﴾

ئەگەر بێتو ئەو ھەڕەشە وگوڕەشانەی پێشوو بۆ بێباوەڕان بووبێت، ئەوا ئەی پێغەمبەر موژدە بدە بەوانەی کە باوەڕیان بەخوای گەورە ھێناوە وکاروکردەوەی چاک ئەنجام دەدەن بەوە دڵیان خۆش بێت بە بەھەشتانێک کە ڕووبارەکان بەژێر کۆشک وتەلار ودرەختەکانیاندا دەڕۆن، ھەرکاتێک بەروبومە پاک وخاوێنەکان دەرخواردیان دەدرێت، لەتاو ئەوەی لە بەروبومەکانی دونیا دەچن، دەڵێن: ئەمە ئەو بەروبومانەیە کە پێشتر لە دونیادا پێماندرا، چونکە بەروبومی ھاوشێوە لە ڕواڵەت وناوەکانیان پێشکەشیان دەکرێت تاوەکو بەرەو ڕووی برۆن چونکە پێشتر ئاشنا بوون پێی، بەڵام جیاوازن لە خواردن وتام ولەزەتیاندا، وە لەبەھەشتدا ھاوسەرانی پاکیزەیان بۆ ئامادە کراوە، ھاوسەرانێک کە پاکوخاوێنن لە ھەموو ئەو شتانەی کە دڵ ودەرون پێیان ناخۆشە، وخەڵکی دونیا قێزیان لێی دەبێتەوە، ئەوانە لە ناز ونیعمەتی ھەمیشەیی وبەردەوامدان کە ھەرگیز کۆتایی نایەت، پێچەوانەی ناز ونیعمەتە وخۆشیەکانی دونیا کە کۆتاییان دێت. لاپەڕە ٤ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

۞ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَسْتَحْىِۦٓ أَن يَضْرِبَ مَثَلًۭا مَّا بَعُوضَةًۭ فَمَا فَوْقَهَا ۚ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ ۖ وَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَيَقُولُونَ مَاذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِهَـٰذَا مَثَلًۭا ۘ يُضِلُّ بِهِۦ كَثِيرًۭا وَيَهْدِى بِهِۦ كَثِيرًۭا ۚ وَمَا يُضِلُّ بِهِۦٓ إِلَّا ٱلْفَـٰسِقِينَ ﴿٢٦﴾

بێگومان خوای گەورە شەرم ناکات (پۆ تێگەیاندنی خەڵکی) نمونە بەھەر شتێک بھێنێتەوە کە خۆی دەیەوێت، نمونە بە مێشوولە وگەورەترە لە مێشوولە یان بچوکتر لە مێشوولە دەھێنێتەوە، خەڵکیش لەبەرامبەر ئەمەدا دوو جۆرن، باوەڕداران وبێباوەڕان، باوەڕداران باوەڕی پێدەکەن ودەزانن کە لە پشت ئەو نمونە ھێنانەوە حیکمەت ودانایی خوای گەورە ھەیە، بەڵام بێباوەڕان بە گاڵتە جاڕیەوە لە ھۆکاری ئەوە دەپرسن کە بۆچی خوای گەورە نمونەی بەم دروستکراوە قێزەونانە ھێناوەتەوە، وەک مێشوولە ومێش وجاڵجاڵۆکە وھەندێک شتی تریش، خوای گەورەش وەڵامیان دەداتەوە، لەم نمونە ھێنانەوانەدا ڕێنمونی وڕێنمایی کردن وتاقیکردنەوەی خەڵکی تێدایە، ھەندێک لەوانە خوای گەورە بەھۆی پشتھەڵکردن لە بیرکردنەوە لێیان گومڕایان دەکات، ئەوانەش کەسانێکی زۆرن، وە ھەندێک کەسی تر بەھۆی ئەوەی کە وانە وپەند وئامۆژگاری لێوەردەگرن خوای گەورە ھیدایەتی داون، ئەوانەش دیسان کەسانێکی زۆرن، ئەوەش بزانە ئەوەی شایانی گومڕا کردن نەبێت خوای گەورە گوڕمڕای ناکات، ئەوانەش ئەو کەسانەن کە لە گوێڕایەڵێ خوای گەورە دەرچوون، وەک دووڕوەکان

ٱلَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ ٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ مِيثَـٰقِهِۦ وَيَقْطَعُونَ مَآ أَمَرَ ٱللَّهُ بِهِۦٓ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَـٰسِرُونَ ﴿٢٧﴾

ئەوانەی کە پەیمانی خوای گەورە دەشکێنن ونایبەنە سەر، بەوەی کە خوای گەورە پەیمانی لێوەرگرتن کە بەتاک وتەنھا ئەو بپەرستن وشوێن پێغەمبەرەکەی بکەون، ئەو پێغەمبەرەی کە پێغەمبەرانی پێشووتر ھەواڵیان دابوو بە ھاتنی، ئەوانەی کە پەیمانی خوای گەورە دەشکێنن ھەر ئەوانەن کاتێک خوای گەورە فەرمانیان پێدەکات کە خزمایەتی وسیلەی ڕەحم بگەیەنن کەچی ئەوان جێبەجێی ناکەن ودەیپچڕێنن، وە ھەمیشە لە ھەوڵی ئەوەدان کە خراپەکاری وتاوان وگوناه لە سەر زەویدا بڵاو بکەنەوە، ئەوانە ھەر ئەوانەن کە لە دونیا ودواڕۆژدا بێبەش وبێ بەخت وچارە ڕەشن

كَيْفَ تَكْفُرُونَ بِٱللَّهِ وَكُنتُمْ أَمْوَٰتًۭا فَأَحْيَـٰكُمْ ۖ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٢٨﴾

ئەی بێباوەڕان بەڕاستی ئێوە کارتان زۆر سەیرە، چۆن بێباوەڕ دەبن بەخوای گەورە لە کاتێکدا ئێوە بەچاوی خۆتان بەڵگەی گەورەیی دەسەڵاتی خوای گەورە لە دەرون وجەستەی خۆتاندا دەبینن، لەکاتێکدا ئێوە پێشتر ھەر نەبوون، بەڵام دواتر خوای گەورە لا شە ولاری ڕێکخستن وھێناینە بوون وگیانی کردن بەبەردا، پاشان ھەر ئەو جارێکی تر دەتانمرێنێت، وە پاشان جارێکی تر زیندووتان دەکاتەوە، ودەتانگەڕێنێتەوە بۆ لای خۆی تاوەکو لەسەر ئەو کاروکردەوانەی کە پێش خۆتان خستن لێپرسینەوەتان لەگەڵدا بکات

هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ لَكُم مَّا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا ثُمَّ ٱسْتَوَىٰٓ إِلَى ٱلسَّمَآءِ فَسَوَّىٰهُنَّ سَبْعَ سَمَـٰوَٰتٍۢ ۚ وَهُوَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ ﴿٢٩﴾

خوای گەورە وتاک وتەنھا ھەرچی ھەیە لە سەر زەوی لە ڕووبار ودار ودرەخت وتەواوی نیعمەتەکانی تر کە لەژمارە نایەن وئێوە سوودی لێ دەبینن وتام وچێژی لێوەردەگرن، دروستی کردووە بۆتان تاوەکو لە خزمەتی ئێوەدا بن، پاشان ئەو زاتە پیرۆزە دەستی كرد بە دروست كردنی ئاسمان، وھەر حەوت چینەکەی ئاسمانی بەڕێک وپێکی دروستکرد، بێگومان ئەو زاتە ئاگادارە بە ھەموو شتێک

وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَـٰٓئِكَةِ إِنِّى جَاعِلٌۭ فِى ٱلْأَرْضِ خَلِيفَةًۭ ۖ قَالُوٓا۟ أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ ٱلدِّمَآءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ ۖ قَالَ إِنِّىٓ أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٣٠﴾

خوای گەورە (لەم ئایەتەدا) باسی ئەوەمان بۆ دەکات بە فریشتەکانی فەرمووە: کە دەیەوێت مرۆڤ بخاتە سەر زەوی تاوەکو ھەندێکیان ببن بە جێنشینی ھەندێکی تریان، تاوەکو زەوی ئاوەدان بکەنەوە لەسەر گوێڕایهڵی خوای گەورە، فریشتەکانیش لەخوای گەورەیان پرسی، (پرسیاری ڕێنومایی وبێ ئاگایی) لە حیکمەتی ئەوەی خوای گەورە بۆچی نەوەکانی ئادەم دەکات بە جێنشین لەسەر زەوی؟ لەکاتێکدا ئەوان خراپەکاری تێدا بڵاو دەکەنەوە وبەزوڵم وزۆرداری خوێنی تێدا دەڕێژن، وە ووتیان لەکاتێکدا ئێمە ئەھلی طاعەت وگوێڕایەڵی وسوپاسگوزاری تۆین، وە تۆ بەگەورە ومەزن وتەواو دەزانین وھیچ کاتێکیش ماندوو نابین لێی، خوای گەورەش وەڵامی پرسیارەکەی دانەوە وپێی فەرموون: ئەوەی من دەیزانم لە گەورەی حیکمەتی دروستکردنی ئەوان ومەبەستی مەزنی جێنشینیان ئێوە نایزانن. لاپەڕە ٥ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَعَلَّمَ ءَادَمَ ٱلْأَسْمَآءَ كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى ٱلْمَلَـٰٓئِكَةِ فَقَالَ أَنۢبِـُٔونِى بِأَسْمَآءِ هَـٰٓؤُلَآءِ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ ﴿٣١﴾

بۆ ڕوونکردنەوەی پلە وپایەی ئادەم (سەلامی خوای لێ بێت) خوای گەورە ناوی ھەموو گیاندار وبێ گیانەکانی ھەموی فێری ئادەم کرد، بێژە -لەفز- وماناکانیان، پاشان تەواوی ئەو شتانەی خستە بەردەم فریشتەکان وپێی فەرموون: ئادەی ناوی ئەو شتانەم پێ بڵێن ئەگەر ڕاست دەکەن لەوەی کە دەیڵێن: گوایە ئێوە بەڕێزتر وباشترن لەم دروستکراوەی خوای گەورە کە ناوی ئادەمە

قَالُوا۟ سُبْحَـٰنَكَ لَا عِلْمَ لَنَآ إِلَّا مَا عَلَّمْتَنَآ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْحَكِيمُ ﴿٣٢﴾

دانیان نا بە فەزڵی خوای گەورە بەسەریانەوە وبەنوقسانی خۆیاندا وبەخۆیان چوونەوە ووتیان:پاکوبێگەردی وگەورەیی بۆ تۆ ئەی پەروەردگارمان لەوەی پەڵپ لە حوکم وشەرع وبڕیارەکانی تۆ بگرین، ئێمە ھچ شتێک نازانین جگە ئەوەی تۆ فێرت کردبین، بێگومان تۆ زانایت وە ھیچ شتێک شاراوە نیە لای تۆ، وە دانایت وھەموو شتێک بە ئەندازە وشەرعی خۆت لەجێگای شیاوی خۆی دادەنێێت

قَالَ يَـٰٓـَٔادَمُ أَنۢبِئْهُم بِأَسْمَآئِهِمْ ۖ فَلَمَّآ أَنۢبَأَهُم بِأَسْمَآئِهِمْ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّىٓ أَعْلَمُ غَيْبَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَأَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا كُنتُمْ تَكْتُمُونَ ﴿٣٣﴾

ما تبدون وما كنتم تكتمون لەو کاتەدا خوای گەورە بە ئادەمی فەرموو: ئادەی ئادەم ناوی ئەو شتانەیان پێ بڵێ: جا کاتێک ئادەم ناوی شتەکانی پێووتن بەو شێوەیەی کە خوای گەورە فێری کردبوو، خوای گەورە بە فریشتەکانی فەرموو: من پێم نەوتن ئەوەی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە وشاراوەیە من دەیزانم، وە ئەوەش دەزانم کە ئێوە لە حاڵی خۆتان ئاشکرای دەکەن وئەوەش کە لەگەڵ دەرونی خۆتان باسی دەکەن

وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَـٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِـَٔادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ أَبَىٰ وَٱسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿٣٤﴾

خوای گەورە ڕوونی دەکاتەوە کە فەرمانی کرد بە فریشتەکان کە سوژدە بەرن بۆ ئادەم سوژدەی ڕێز وپێزانین، ئەوانیش لە پێناو بەجێھێنانی فەرمانی خوا خێرا سوژدەیان برد بۆ ئادەم، جگە لە شەیتان نەبێت کە لەجنۆکەکان بوو، سوژدەی نەبرد وپەڵپی گرت لە فەرمانەکەی خوای گەورە وخۆی بەگەورەتر زانی بەسەر ئادەمدا، بەمەش شەیتان ڕۆشتە ڕیزی بێباوەڕان بەخوای گەورە

وَقُلْنَا يَـٰٓـَٔادَمُ ٱسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ ٱلْجَنَّةَ وَكُلَا مِنْهَا رَغَدًا حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَـٰذِهِ ٱلشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٣٥﴾

ووتمان: ئەی ئادەم خۆت وھاوسەرەکەت (حەوا) لە بەھەشتدا جێگیربن، وە لەبەروبوم وبەرھەمەکانی بەھەشت لەھەر جێگایەکەوە بێت بەتێروتەسەلی وفراوانی بخۆن وھیچ ڕێگریەک نابینن، بەڵام ئاگاداربن لە بەروبومی ئەو درەختە مەخۆن کە قەدەغەم کردووە لەسەرتان، چونکە ئەگەر لەبەروبومی ئەو درەختە بخۆن ئەوا بەسەرپێچی کردنی ئەوەی فەرمانتان پێکراوە دەچنە ڕێزی ستەمکارانەوە. و ر

فَأَزَلَّهُمَا ٱلشَّيْطَـٰنُ عَنْهَا فَأَخْرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِ ۖ وَقُلْنَا ٱهْبِطُوا۟ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّۭ ۖ وَلَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّۭ وَمَتَـٰعٌ إِلَىٰ حِينٍۢ ﴿٣٦﴾

ومتع إ لى حين بەردەوام شەیتان خەریکی دروستکردنی وەسوەسە بوو لە دڵ ودەروونی ئادەم وھاوسەرەکەی، تاوەکو خستینیە ناو ئەو ھەڵە وتاوانەوە بەوەی وایلێکردن کە لە بەروبومی درەختەکەیان خوارد کە خوای گەورە لێی قەدەغە کردبوون، ئەوە بوو سزای ئەو کارەشیان کە کردیان خوای گەورە لەو بەھەشتە دەری کردن کە تێیدا بوون، پاشان خوای گەورە بەوان وبە شەیتانیشی فەرموو: دابەزنە سەر زەوی، وە ھەندێکیتان دەبن بەدوژمنی ھەندێکی ترتان، وە ئێوە لەو زەویەدا دەمێننەوە وجێگیر دەبن، وە تام ولەزەت وەربگرن لەو خێر وخێراتەی تێیدایە، تا ئەو کاتەی کە ماوەکەتان کۆتایی دێت وڕۆژی دوایی ھەڵدەسێت. لاپەڕە ٦ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَتَلَقَّىٰٓ ءَادَمُ مِن رَّبِّهِۦ كَلِمَـٰتٍۢ فَتَابَ عَلَيْهِ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ ﴿٣٧﴾

ئەمجا ئادەم لەلایەن پەروەردگاریەوه بەئیلهام چەند وشەو وتەیەكی پێگەیشت وگوتیان: ﴿قاال ربنا ظلمنا أنفسنا و إن لم تغفر لنا وترحمنا لنكونن من الخاس رين﴾ [الأعراف: ٢٣]، واته: [هەردووکیان وتیان ئەی پەروەردگارمان ئێمه ستەممان له خۆمان کرد جا ئەگەر لێمان نەبوری ومیهرەبانیمان لەگەڵ نەکەیت سوێند بەخوا بێگومان ئێمه لەزیانباران دەبین]، وه خوایش تەوبەی لێ وەرگرت ولێی خۆش بوو، چونكه بەراستیی هەر خۆیەتی زۆر زوو نزاوپاڕانەوه له تەوبەكەران وەردەگریت، زۆریش میهرەبان ودڵاوایه پێیان

قُلْنَا ٱهْبِطُوا۟ مِنْهَا جَمِيعًۭا ۖ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُم مِّنِّى هُدًۭى فَمَن تَبِعَ هُدَاىَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿٣٨﴾

پێمان ووتن: ھەمووتان لە بەھەشتەوە دابەزن بۆ سەر زەوی، خۆ ئەگەر ھیدایەت وڕێنومایتان بۆ ھات لەسەر دەستی پێغەمبەرەکانی من، ھەرکەسێک شوێنی کەوت وبڕوای ھێنا بە پێغەمبەرەکانم ئەوا لە دواڕۆژدا ھیچ ترسێکیان نیە، وە ھیچ دڵگران وخەفەت باریش نابن لەوەی لەدەستیان چووە لە دونیادا

وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَآ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ ﴿٣٩﴾

ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون وبەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ زانی، ئا ئەوانە ھاوەڵانی ئاگرن وتێیدا دەمێننەوە

يَـٰبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتِىَ ٱلَّتِىٓ أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَوْفُوا۟ بِعَهْدِىٓ أُوفِ بِعَهْدِكُمْ وَإِيَّـٰىَ فَٱرْهَبُونِ ﴿٤٠﴾

ئەی نەوەکانی پێغەمبەر یەعقوب ناز ونیعمەتە یەک لەدوای یەکەکانی خوای گەورە بھێننەوە بیر خۆتان کە بەسەرتانەوەیە وە لەبەرامبەریدا شوکری ئەو بکەن، وە پابەندی پەیمان وبەڵێنەکانم بن کە پێم داون لە باوەڕھێنان بەخۆم وبە پێغەمبەرەکانم، وە کارکردن به شەریعەتەکانم، ئەگەر ھاتوو ئێوە وەفاتان ھەبوو بەڵێنەکانی منتان بەجێھێنا ئەوا منیش ئەو پەیمانەی کە پێم داون بەجێی دەھێنم، لە بەخشینی ژیانێکی ئاسوودە لە دونیا، وپاداشتێکی چاک لە ڕۆژی دواییدا، کەوابوو تەنھا لەمن بترسن وپەیمانەکانم مەشکێنن

وَءَامِنُوا۟ بِمَآ أَنزَلْتُ مُصَدِّقًۭا لِّمَا مَعَكُمْ وَلَا تَكُونُوٓا۟ أَوَّلَ كَافِرٍۭ بِهِۦ ۖ وَلَا تَشْتَرُوا۟ بِـَٔايَـٰتِى ثَمَنًۭا قَلِيلًۭا وَإِيَّـٰىَ فَٱتَّقُونِ ﴿٤١﴾

وە باوەڕ بھێنن بەو قورئانەی کە دامبەزاندووە بۆ سەر موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) کە ھاوتایە وھاومانایە لەوەی کە لە تەوراتدا ھاتووه لەبارەی یهکخواپەرستی وپێغەمبەرایەتی موحەمەدەوە (صلی اللە علیە وسلم)، پێش ئەوەی دەستکاری بکرێت وماناکانی پشێوێنرێت، وە ئاگاداربن لەوەی یەکەم دەستە وتاقم بن کە باوەڕی پێ نەھێنن، وە ئەو ئایەتانەی کە دامبەزاندووە ھەروا مەیگۆڕێننهوە بە نرخێکی کەم لە پلە وپایە ودەسەڵات، وە خۆتان بپارێزن لە توڕەیی وسزای من

وَلَا تَلْبِسُوا۟ ٱلْحَقَّ بِٱلْبَـٰطِلِ وَتَكْتُمُوا۟ ٱلْحَقَّ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿٤٢﴾

وە ھەروەھا ھەق وڕاستی -لەوەی کە دامبەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەرەکانم- تێکەڵاو مەکەن بە ناڕەوا ودرۆ وبوھتانی خۆتان، وە ھەق وڕاستی مەشارنەوە لەوەی کە لە پەڕاو وپەرتووکەکانی خۆتاندا ھاتووە لەبارەی سیفەتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) وە، لەگەڵ ئەوەی خۆتان باش دەزانن کە ئەو پێغەمبەری خوایە وزۆریش دڵنیان لە ڕاستی ودروستی پەیامەکەی

وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱرْكَعُوا۟ مَعَ ٱلرَّٰكِعِينَ ﴿٤٣﴾

وە نوێژەکان بە تەواوی وبەھەموو ئەرکان وواجبات وسونەتەکانیەوە ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵوسامانتان کە خوای گەورە خستویەتیە ژێر دەستان وپێی بەخشیون دەربکەن، وە گەردنکەچ بن لەگەل گەردنکەچەکاندا لە ئومەتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم). لاپەڕە ٧ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

۞ أَتَأْمُرُونَ ٱلنَّاسَ بِٱلْبِرِّ وَتَنسَوْنَ أَنفُسَكُمْ وَأَنتُمْ تَتْلُونَ ٱلْكِتَـٰبَ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿٤٤﴾

چەند ناشرینە فەرمان بە خەڵکی تر بکەن بە باوەڕھێنان وکار وکردەوەی چاکە، بەڵام پشتی لێھەڵکەن وخۆتان لەبیر بچێتەوە، ئێوە تەورات دەخوێننەوە وزانان بەوەی تێیدا ھاتووە لە فەرمان کردن بە شوێنکەوتنی ئاینی خوای گەورە، وە باوەڕھێنان بە پێغەمبەرەکانی، ئایا ئێوە سوود نابینن لە ژیری وعەقڵتان؟!

وَٱسْتَعِينُوا۟ بِٱلصَّبْرِ وَٱلصَّلَوٰةِ ۚ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلَّا عَلَى ٱلْخَـٰشِعِينَ ﴿٤٥﴾

داوای یارمەتی وکۆمەکی لەخوای گەورە بکەن لەھەموو کاروبارێکی دونیایی ودینیتاندا بەوەی ئارام بگرن لەسەر ناڕەحەتیەکان ونوێژەکانتان ئەنجام بدەن، کە لە خوای گەورەتان نزیک دەکاتەوە وپەیوەستان دەکات پێوەی، لەبەرامبەریشدا خوای گەورە یارمەتیتان دەدات ودەتانپارێزێت وئەوەی زەرەر وزیانیشە لەسەرتان لا دەبات، بێگومان نوێژکردن قورس وگرانە لەسەر کەسانێک نەبێت کە گەردنکەچی فەرمانەکانی خوای گەورەن

ٱلَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُم مُّلَـٰقُوا۟ رَبِّهِمْ وَأَنَّهُمْ إِلَيْهِ رَٰجِعُونَ ﴿٤٦﴾

چونکە ئەوان دڵنیان لەوەی کە دەگەن بە پەروەردگاریان لە ڕۆژی دواییدا، وە دیسان دڵنیان لەوەی دەگەڕێنەوە بۆلای خوای گەورە تاوەکو پاداشت وسزای کاروکردەوەکانیان بداتەوە

يَـٰبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتِىَ ٱلَّتِىٓ أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَنِّى فَضَّلْتُكُمْ عَلَى ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٤٧﴾

ئەی نەوهکانی یەعقوب پێغەمبەر باسی ئەو ناز ونیعمەتە دینی ودونیاییه بکەن کە پێم بەخشین -وشوكری بكهن-، وە باسی ئەوەش بکەن کە من فەزڵی ئێوەم دا بەسەر خەڵکانی سەردەمی خۆتان بەوەی پێغەمبەرایەتی وپلە وپایە ودەسەڵات وموڵکم پێبەخشین

وَٱتَّقُوا۟ يَوْمًۭا لَّا تَجْزِى نَفْسٌ عَن نَّفْسٍۢ شَيْـًۭٔا وَلَا يُقْبَلُ مِنْهَا شَفَـٰعَةٌۭ وَلَا يُؤْخَذُ مِنْهَا عَدْلٌۭ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ ﴿٤٨﴾

وە خۆتان بپارێزن لە سزاکانی ڕۆژی دوایی، بەوەی فەرمانەکانی خوای گەورە جێ بەجێ بکەن ودوور بکەونەوە لە قەدەغە کراوەکانی، ئەو ڕۆژەی کە ھیچ کەسێک ناتوانێت ھیچ شتێک بکات بۆ کەسێکی تر وسودێکی پێ بگەیەنێت، وە ھیچ تکا وڕەجایەک لەھیچ کەسێک قبوڵ ناکرێت بۆ ئەوەی سوودێکی پێ بگهیەنێت یان زیانێکی لێ دوور بخاتەوە، مەگەر بە مۆڵەتی خوای گەورە نەبێت، وە ھیچ بریتیەکیش لەھیچ کەسێک وەرناگیرێت ئەگەر پڕ بە زەوی زێڕیش بێت، وە لەو ڕۆژەدا ھیچ سەرخەر ویارمەتیدەرێکیان بۆ نیە، جا ئەگەر تکاکار وبریتی دان سوودی نەبێت وکەسیش یارمەتیدەری نەبێت ئایا ھانا بۆ کوێ بەرین وچارمان چیە ئەی پەروەردگار؟!

وَإِذْ نَجَّيْنَـٰكُم مِّنْ ءَالِ فِرْعَوْنَ يَسُومُونَكُمْ سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ يُذَبِّحُونَ أَبْنَآءَكُمْ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَآءَكُمْ ۚ وَفِى ذَٰلِكُم بَلَآءٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ عَظِيمٌۭ ﴿٤٩﴾

ر بكم عظيم ئەی نەوەکانی ئیسرائیل بیر لەوە بکەنەوە کاتێک ڕزگارمان کردن لە دەستەو تاقمەکەی فیرعەون، ئەوانەی کە چهندان سزای سەختیان پێچەشتن، لە کوڕ ونەوە کوشتن وسەربڕینیان، تاوەکو ھیچ کەسێکیتان لێ بەجێ نەمێنێت، وە کچەکانتانیان واز لێدەھێنان تاوەکو ببنە خزمەتکاریان، ئەوەش بۆ ئەوەی زیاتر زەلیل وسەرشۆڕتان بکەن، بۆیە ڕزگارکردنتان لە سزای سەختی فیرعەون وشوێنکەوتوانی تاقیکردنەوەیەکی گەورەی پەروەردگارە بۆ ئێوە تاوەکو سوپاس وشوکری بکەن

وَإِذْ فَرَقْنَا بِكُمُ ٱلْبَحْرَ فَأَنجَيْنَـٰكُمْ وَأَغْرَقْنَآ ءَالَ فِرْعَوْنَ وَأَنتُمْ تَنظُرُونَ ﴿٥٠﴾

یادی یەکێکی تر لەو نیعمەتانەی ئێمە بکەنەوە کە بەسەرتانەوەیە، کاتێک دەریامان بۆ شەق کردن وکردمان بە ڕێگایەکی ووشکانی تاوەکو پێیدا تێپەڕ بن، ئەوە بوو ڕزگارمان کردن، وە دوژمنهکەیشتان کە فیرعەون وشوێنکەوتوانی بوو نوقمی دەریا کرد، لەکاتێکدا ئێوە بەچاوی خۆتان بینیتان وتەماشاتان دەکردن. لاپەڕە ٨ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَإِذْ وَٰعَدْنَا مُوسَىٰٓ أَرْبَعِينَ لَيْلَةًۭ ثُمَّ ٱتَّخَذْتُمُ ٱلْعِجْلَ مِنۢ بَعْدِهِۦ وَأَنتُمْ ظَـٰلِمُونَ ﴿٥١﴾

یادی ئەو نیعمەتەی تریش بکەنەوە کاتێک چل شەو وادەمان دانا بۆ موسی تاوەکو تەورات ھەمووی دابەزێت کە ببێتە مایەی نور وڕێنومایی بۆتان، کەچی کاتێک ئەو ھات بەدەم وادەکەیەوە ئێوە دەستان کرد بە گوێرەکە پەرستن، بەم کارەشتان ئێوە بوونە ستەمکار وسنوری پەروەردگارتان بەزاند. ثم عفونا عنكم من بعد ذلك لعل كم تشكرون

ثُمَّ عَفَوْنَا عَنكُم مِّنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴿٥٢﴾

دوای تەوبەکردن وگەڕانەوەتان چاوپۆشیمان لە تاوانەکانتان کرد وسزامان نەدان، تاوەکو شوکر وسوپاسی خوا بکەن بەوەی بەجوانترین شێوە بەندایەتی وگوێڕایەڵی ئەو بکەن

وَإِذْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَـٰبَ وَٱلْفُرْقَانَ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿٥٣﴾

وە یادی نیعمەتێکی تریش بکەنەوە کە بەسەرتانەوەیە، کاتێک تەوراتمان نارد بۆ موسی (سەلامی خوای لێ بێت) کە جیاکەرەوەی ھەق وڕاستیە لە ناھەق وباتڵ، وە جیاکەرەوەی ھیدایەت وگومڕاییە لەیەکتر، بۆ ئەوەی بەھۆیەوە بەختەوەر بن وڕێگای ڕاستی پێ بدۆزنەوە

وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِۦ يَـٰقَوْمِ إِنَّكُمْ ظَلَمْتُمْ أَنفُسَكُم بِٱتِّخَاذِكُمُ ٱلْعِجْلَ فَتُوبُوٓا۟ إِلَىٰ بَارِئِكُمْ فَٱقْتُلُوٓا۟ أَنفُسَكُمْ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌۭ لَّكُمْ عِندَ بَارِئِكُمْ فَتَابَ عَلَيْكُمْ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ ﴿٥٤﴾

وە یادی یەکێکی تر لە نیعمەتەکان بکەنەوە کە بەسەرتانەوەیە، کەخوای گەورە سەرکەوتووی کردن کە تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە لە پەرستنی گوێرەکە، وە کاتێک موسی (سەلامی خوای لێ بێت) پێی ووتن: ئێوە ستەمتان کرد لەخۆتان بەوەی گوێرەکەیەکتان کرد بەپەرستراوی خۆتان، بۆیە تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای خالیق وردوستکەرتان، بەوەی ھەندێکتان ھەنێکی ترتان بکوژن، تەوبە بەم شێوەیە باشترە لەوەی بەردەوام بن لەسەر کوفر وبێباوەڕی کە ببێتە مایەی مانەوەی ھەمیشەیتان لە دۆزەخدا، ئەوە بوو بە یارمەتی خوای گەورە ھەستان بەو کارە، خوای گەورەش تەوبەی لێوەرگرتن، چونکە بێگومان ئەو زۆر تەوبە لە بەندەکانی وەردەگرێت وبەمیھرەبانە بەرامبەریان

وَإِذْ قُلْتُمْ يَـٰمُوسَىٰ لَن نُّؤْمِنَ لَكَ حَتَّىٰ نَرَى ٱللَّهَ جَهْرَةًۭ فَأَخَذَتْكُمُ ٱلصَّـٰعِقَةُ وَأَنتُمْ تَنظُرُونَ ﴿٥٥﴾

بیر بکەنەوە کاتێک باوباپیرانتان بەڕاشکاوی بە موسایان ووت (سەلامی خوای لێ بێت) باوەڕت پێ ناھێنین تاوەکو بێ ھیچ پێچ وپەنایەک بەچاوی خۆمان خوای گەورە نەبینین، ئەوە بوو ھەورە تریشقە بە ئاگری بەتینی خۆی گرتنی وھەندێکتانی کوشت، لەکاتێکدا ھەندێکتان تەماشای ھەندێکی ترتان دەکرد. ثم بعثنكم من بعد موتكم لعل كم تشكرون

ثُمَّ بَعَثْنَـٰكُم مِّنۢ بَعْدِ مَوْتِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴿٥٦﴾

پاشان دوای ئەو مردنەتان زیندومان کردنەوە، تاوەکو سوپاسی نیعمەتەکانی خوای گەورە بکەن کە بەسەرتانەوەیە

وَظَلَّلْنَا عَلَيْكُمُ ٱلْغَمَامَ وَأَنزَلْنَا عَلَيْكُمُ ٱلْمَنَّ وَٱلسَّلْوَىٰ ۖ كُلُوا۟ مِن طَيِّبَـٰتِ مَا رَزَقْنَـٰكُمْ ۖ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَـٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ﴿٥٧﴾

أ نفسهم يظلمون یەکێکی تر لە نیعمەتەکانی ئێمە بەسەرتانەوە ئەوەیە کە ھەورمان بۆ کردن بە سێبەر تاوەکو لە گەرما وتینی خۆر بتانپارێزێت کاتێک دەگەڕان بەزەویدا، وە ھەروەھا نیعمەتێکی ترمان بەسەردا باراندن کە بریتی بوو لە شەرابێکی شیرینی وەک ھەنگوین، لەگەڵ باڵندەیەکی بچوکی گۆشت خۆش، کە بە پۆڕ دەچێت، پاشان پێمان ووتن: دەسا لەو ڕزق وڕۆزیەی کە پێمان داون بخۆن وبخۆنەوە، کەچی سوپاسگوزاری خوا نەبوون، لەگەڵ ئەوەشدا بەو ناسوپاسگوزاری وسپڵەییەیان نعیمەتەکانی خۆمان لێ نەگرتنەوە، بەڵام خۆیان ستەمیان لەخۆیان کرد بەوەی پاداشتیان کەمی کرد کاتێک ناسوپاس گوزار بوون، بەوەش خۆیان دووچاری سزای سەختی پەروەردگار کرد. لاپەڕە ٩ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَإِذْ قُلْنَا ٱدْخُلُوا۟ هَـٰذِهِ ٱلْقَرْيَةَ فَكُلُوا۟ مِنْهَا حَيْثُ شِئْتُمْ رَغَدًۭا وَٱدْخُلُوا۟ ٱلْبَابَ سُجَّدًۭا وَقُولُوا۟ حِطَّةٌۭ نَّغْفِرْ لَكُمْ خَطَـٰيَـٰكُمْ ۚ وَسَنَزِيدُ ٱلْمُحْسِنِينَ ﴿٥٨﴾

وە یادی ئەو نیعمەتەی تری پەروەردگار بکەنەوە کە بەسەرتانەوەیە، کاتێک پێمان ووتن: بچنە ناو (بیت المقدس) ەوە، وە حەز لەھەر شتێکی پاکوخاوێن دەکەن زۆر وفراوانە لێی بخۆن، وە پێمان ووتیشن ھەر لەکاتی چوونە ژوورەوە بە کڕنوش وملکەچیەوە بچنە ژوورەوە، وە داوا لەخوای گەورە بکەن وبڵێن: ئەی پەروەردگارمان لە تاوان وگوناھەکانمان خۆشبە، ئەو کاتە ئێمەش لێتان خۆش دەبین ونزاکەتان گیرا دەکەین، سەرەڕای ئەوەش پاداشتی چاکەکاران زۆر بە زیادەوە دەدەینەوە

فَبَدَّلَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ قَوْلًا غَيْرَ ٱلَّذِى قِيلَ لَهُمْ فَأَنزَلْنَا عَلَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ رِجْزًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ بِمَا كَانُوا۟ يَفْسُقُونَ ﴿٥٩﴾

کەچی ستەمکارانیان ئەوەی پێیان ووترابوو بیکەن وبیڵێن، گۆڕیان ولەمانای خۆی لایاندا، ئەوە بوو بە پشتدا چوونە ژورەوە، ولەبری ئەوەی بڵێن (حطة، لێمان خۆشبە) بە گاڵتە کردن بەفەرمانەکەی خوای گەورە ووتیان (حبة فی شعیرة، دەنکە جۆیەک) لە بەرامبەریشدا سزای خوای گەورە لە ئاسمانەوە دابەزیە سەر ستەمکارەکانیان بەھۆی ئەوەی لە سنوری شەرع چوونە دەرەوە وسەرپێچی فەرمانی خوای گەورەیان کرد

۞ وَإِذِ ٱسْتَسْقَىٰ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِۦ فَقُلْنَا ٱضْرِب بِّعَصَاكَ ٱلْحَجَرَ ۖ فَٱنفَجَرَتْ مِنْهُ ٱثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْنًۭا ۖ قَدْ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٍۢ مَّشْرَبَهُمْ ۖ كُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ مِن رِّزْقِ ٱللَّهِ وَلَا تَعْثَوْا۟ فِى ٱلْأَرْضِ مُفْسِدِينَ ﴿٦٠﴾

وە یادی ئەو نیعمەتەی تری خوای گەورە بکەنەوە کە بەسەرتانەوەبوو کاتێک وێڵ وسەرگەردان بوون، ودووچاری تینویەتیەکی زۆر بوون، موسی (سەلامی خوای لێ بێت) زۆر بەکزۆڵی وگەردنکەچیەوە داوای لەخوای گەورە کرد کە بارانتان بۆ ببارێنێت، ئەوە بوو ئێمەش فەرمانمان پێکرد کە بە گۆچانەکەی بدات لەو بەردە، جا کاتێک لەبەردەکەی دا، بەژمارەی تیرە وتایفەکانتان خوای گەورە دوازدە کانی بۆ ھەڵقوڵاند ولە ھەر ھەموویشیانەوە ئاوی سازگار دەھاتە دەرەوە، وە جێگای ئاوخواردنی ھەر تیرە وتایفەیەکیشمان دیاری کرد، بۆ ئەوەی ناکۆکی لە نێوانیاندا دروست نەبێت، وە پاشان پێمان ووتن: بخۆن وبخۆنەوە لەو ڕزق وڕۆزیەی کە خوای گەورە بەبێ ماندوو بوون وھەوڵ وتێکۆشان بۆی ناردوون، وە خراپەکاریش لە سەر زەویدا بڵاو مەکەنەوە

وَإِذْ قُلْتُمْ يَـٰمُوسَىٰ لَن نَّصْبِرَ عَلَىٰ طَعَامٍۢ وَٰحِدٍۢ فَٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ يُخْرِجْ لَنَا مِمَّا تُنۢبِتُ ٱلْأَرْضُ مِنۢ بَقْلِهَا وَقِثَّآئِهَا وَفُومِهَا وَعَدَسِهَا وَبَصَلِهَا ۖ قَالَ أَتَسْتَبْدِلُونَ ٱلَّذِى هُوَ أَدْنَىٰ بِٱلَّذِى هُوَ خَيْرٌ ۚ ٱهْبِطُوا۟ مِصْرًۭا فَإِنَّ لَكُم مَّا سَأَلْتُمْ ۗ وَضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ ٱلذِّلَّةُ وَٱلْمَسْكَنَةُ وَبَآءُو بِغَضَبٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانُوا۟ يَكْفُرُونَ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ وَيَقْتُلُونَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ ۗ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَوا۟ وَّكَانُوا۟ يَعْتَدُونَ ﴿٦١﴾

وە بیری ئەوەش بکەنەوە سپڵە وپێ نەزان بوون بەرامبەر بە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان، کاتێک بێ تاقەت بوون لە خواردنی ئەوەی خوای گەورە بۆی دابەزاندن لە گەزۆ وخواردنی گۆشتی بەڵندەی (سەلوا) کەچی ئێوە ووتتان: ئێمە ئارام ناگرین لەسەر یەک جۆر خواردن کە ھەموو ڕۆژێک ھەر یەک جۆر خواردنە وناگۆڕێت، داواتان کرد لە موسا (سەلامی خوای لێ بێت) کە داوا بکات لە خوای گەورە ڕووەکی زەویتان بۆ دەربهێنێت لە پاقلە وسەوزە وترۆزی ودانەوێڵە ونیسک وپیاز، موسایش (سەلامی خوای لێ بێت) بە سەرسوڕمانەوە فەرمووی: ئایا ئێوە شتێک داوا دەکەن کە زۆر کەمترە لەوەی کە خوای گەورە پێی داون کە گەزۆ وگۆشتی باڵندەی سەلوایە، کە زۆر باشتر وبەڕێزترە لەوانە؟ ئەوانەی ئێوە داوای دەکەن دەتوانن بەبێ ماندوو بوون وھەوڵ وتێکۆشان دەستی بخەن، لەم شار وناوچەیە بچنە دەرەوە ھەموو ئەوەی داوای دەکەن لە کێڵگە وبازاڕەکانیان دەستان دەکەون، بەڵام بەھۆی ئەوەى شوێن ھەواو ئارەزووی خۆیان کەوتن وچەند جار پشتیان ھەڵکرد لەوەی خوای گەورە بۆی دیاری کردبوون، خوای گەورە ھەژاری وڕسوایی ونا ئومێدی کردە بەشیان، وە تەنھا توڕەیی خوای گەورەیان بۆ مایەوە، چونکە پشتیان کردە ئاینەکەی خوای گەورە وبێباوەڕ بوون بە ئایەت ونیشانەکانی، وە پێغەمبەر کوشتنیان بە ستەم وناھەقی کردە پیشەی خۆیان، ھەموو ئەمانە بەھۆی ئەوەی سەرپێچی خوای گەورەیان کرد وسنورەکانیان بەزاند. لاپەڕە ١٠ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَٱلَّذِينَ هَادُوا۟ وَٱلنَّصَـٰرَىٰ وَٱلصَّـٰبِـِٔينَ مَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ وَعَمِلَ صَـٰلِحًۭا فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿٦٢﴾

عند ربهم ولا خوف عليهم ولا هم يحزنون ھەرکەسێک لەم ئومەتە، ولە ئومەتانی پێشوتریش، پێش موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) لە جولەکە وگاور وصائبە (صائبة: دەستەیەکن لە شوێنکەوتوانی ھەندێک لە پێغەمبەران، کە باوەڕیان بەخوای گەورە وڕۆژی دوایی ھەبووە) ئەوا پاداشتیان لای خوای گەورەیە، وە ھیچ ترس وبیمێکیان نیە لەوەی چاوەڕوانی دەکەن لە ڕۆژی دواییدا، وە ھیچ دڵگرانیش نابن لەوەی لەدەستیان چووە لە دونیادا

وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَـٰقَكُمْ وَرَفَعْنَا فَوْقَكُمُ ٱلطُّورَ خُذُوا۟ مَآ ءَاتَيْنَـٰكُم بِقُوَّةٍۢ وَٱذْكُرُوا۟ مَا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ﴿٦٣﴾

ئەی بەنی ئیسرائیل بیری ئەوەش بکەنەوە کە ئێمە پەیمان وبەڵێنی تەواومان لە ئێوە وەرگرت، بەوەی باوەڕ بەخوای گەورە وپیغەمبەرەکانی بھێنن، وە کێوی طوریشمان بەسەرتانەوە بەزر کردەوە تاوەکو بترسن وئاگاداربن لەوەی نەوەک بەڵێنەکەتان نەبەنەسەر وکاری پێ نەکەن، وە فەرمانمان پێکردن کە توند دەست بگرن بەوەی لە تەوراتدا بۆتان دابەزیوە بەبێ تەمەڵی وتەوەزەلی نواندان، وە ئەوەی تێیدا ھاتووە بیپارێزن وگرنگی پێ بدەن

ثُمَّ تَوَلَّيْتُم مِّنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ ۖ فَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُۥ لَكُنتُم مِّنَ ٱلْخَـٰسِرِينَ ﴿٦٤﴾

کەچی لەبری ئەوەی پەیمانەکە ببەنەسەر پشتان ھەڵکرد وسەرپێچیتان کرد لەو پەیمان وبەڵینە گرنگەی کە خوای گەورە لێی وەرگرتبوون، ئەگەر بھاتایە فەزڵ وبەخشندەی خوای گەورە نەبوایە بەوەی چاوپۆشی لێکردن وتەوبەی لێ وەرگرتن، ئەوا بیگومان لە خەسارۆمەندان دەبوون بەھۆی ئەو پشتھەڵکردن وسەرپێچیەی کە کردتان

وَلَقَدْ عَلِمْتُمُ ٱلَّذِينَ ٱعْتَدَوْا۟ مِنكُمْ فِى ٱلسَّبْتِ فَقُلْنَا لَهُمْ كُونُوا۟ قِرَدَةً خَـٰسِـِٔينَ ﴿٦٥﴾

بێگومان ئێوە چاک ئاگاداری ھەواڵی پێشینانی خۆتان بوون، کە (خوای گەورە چی پێکردن) پاش ئەوەی خوای گەورە قەدەغەی کرد لەسەریان کە لەڕۆژی شەممەدا ڕاوە ماسی بکەن، کەچی ئەوان ھاتن پێش ڕۆژی شەممە تۆڕەکانیان دادەنا وڕۆژی یەک شەممە ھەڵیان دەگرتەوە، بۆیە خوای گەورە سزای ئەو فڕوفێڵەکەرانەی دا بەوەی کردنی بە مەیمونی قێزەون. فجعلنها نكلا لما بين يديها وما خلفها وموعظة للمتقين

فَجَعَلْنَـٰهَا نَكَـٰلًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهَا وَمَا خَلْفَهَا وَمَوْعِظَةًۭ لِّلْمُتَّقِينَ ﴿٦٦﴾

دانیشتوانی ئەو گوندەی کە سەرپێچی فەرمانی خوایان کرد وسنوریان بەزاند، کردمانن بە پەند وعیبرەت بۆ تەواوی گوندەکانی دەوروبەری خۆیان، وئەوانەش دوای ئەوان دێن بەشوێنیاندا، تاوەکو ئەوەی ئەوان کردیان لێی دوور بکەونەوە، نەوەک دووچاری ھەمان سزای ئەوان ببن، وە کردمان بە مایەی ئەوەی کەسانی خواناسیش پەند وئامۆژگاری لێوەربگرن، ئەوانەی کە دەترسن لە سزا وتۆڵەی خوای گەورە لەو کەسانەی کە سنورەکانی پەروەرگار دەبەزێنن

وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِۦٓ إِنَّ ٱللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تَذْبَحُوا۟ بَقَرَةًۭ ۖ قَالُوٓا۟ أَتَتَّخِذُنَا هُزُوًۭا ۖ قَالَ أَعُوذُ بِٱللَّهِ أَنْ أَكُونَ مِنَ ٱلْجَـٰهِلِينَ ﴿٦٧﴾

وە بیری ئەوەش بکەنەوە کە چی ڕوویدا لەنێوان پێشینانی خۆتان موسی (سەلامی خوای لێ بێت) کاتێک پێی ڕاگەیاندن کە خوای گەورە فەرمانی پێکردوون کە مانگایەک (ھەر مانگایەک بێت) سەرببڕن، کەچی لەبری ئەوەی خێرا فەرمانەکەی خوای گەورە جێ بەجێ بکەن، دەستیان کرده سەرسەختی وبەتانەوە ووتیان: ئایا ئەی موسی گاڵتەمان پێدەکەیت؟ موسی یش (سەلامی خوای لێ بێت) ووتی: پەنا دەگرم بەخوای گەورە بەوەی لەو کەسانە بم درۆ بەدەم خواوە بکەم، وگاڵتە بەخەڵکی بکەم. لاپەڕە ١١ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قَالُوا۟ ٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا هِىَ ۚ قَالَ إِنَّهُۥ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌۭ لَّا فَارِضٌۭ وَلَا بِكْرٌ عَوَانٌۢ بَيْنَ ذَٰلِكَ ۖ فَٱفْعَلُوا۟ مَا تُؤْمَرُونَ ﴿٦٨﴾

تؤمرون ووتیان بە موسی: داوا لەپەروەردگارت بکە کە بۆمان ڕوون بکاتەوە کە سیفەتی ئەو مانگایە چۆنە کە فەرمانی پێکردووین سەری ببڕین، موسی پێی ووتن: خوای گەورە ئەفەرموێت: دەبێت مانگایەک نەبێت کە تەمەنی زۆر کردبێت وە مانگایەکیش نەبیت کە تەمەنی کەم بێت، بەڵکو لەنێوان ئەو دووانەدا بێت، بۆیە زوو بکەن فەرمانەکەی پەروەردگارتان جێ بەجێ بکەن

قَالُوا۟ ٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا لَوْنُهَا ۚ قَالَ إِنَّهُۥ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌۭ صَفْرَآءُ فَاقِعٌۭ لَّوْنُهَا تَسُرُّ ٱلنَّـٰظِرِينَ ﴿٦٩﴾

بەنی ئیسرائیل لەبری ئەوەی فەرمانەکەی خوای گەورە جێ بەجێ بکەن، بەردەوام بوون لەسەر دەمەقاڵێ وسەرسەختی لەگەڵ پێغەمبەرەکەیان، بە موسی (سەلامی خوای لێ بێت) یان ووت: داوا بکە لە پەروەردگارت بۆمان ڕوون بکاتەوە ئەو مانگا ڕەنگی چۆن بێت؟ موسی پێی ووتن: بێگومان خوای گەورە دەفەموێت: دەبێت ئەو مانگایە مانگایەکی ڕەنگ زەردی تۆخ بێت، بەشێوەیەک بێت ھەرکەسێک تەماشای کرد سەری لێی سوور بمێنێت ودڵخۆشی بکات

قَالُوا۟ ٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا هِىَ إِنَّ ٱلْبَقَرَ تَشَـٰبَهَ عَلَيْنَا وَإِنَّآ إِن شَآءَ ٱللَّهُ لَمُهْتَدُونَ ﴿٧٠﴾

پاشان زیاتر ڕۆچوون لە سەرسەختی خۆیان وووتیان: ئەی موسی داوا لە پەروەردگارت بکە زیاتر شێواز وچۆنیەتی ئەو مانگایەمان بۆ ڕوون بکاتەوە، چونکە بەڕاستی ئەو مانگایەی کە خوا بەو شێوە وسیفەتانە داوای کردووە زۆرە وناتوانین دەسنیشانی بکەین، بێگومان ئەگەر خوای گەورە بیەوێت ڕێنوماییمان دەکات وئەو مانگایە دەدۆزینەوە

قَالَ إِنَّهُۥ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌۭ لَّا ذَلُولٌۭ تُثِيرُ ٱلْأَرْضَ وَلَا تَسْقِى ٱلْحَرْثَ مُسَلَّمَةٌۭ لَّا شِيَةَ فِيهَا ۚ قَالُوا۟ ٱلْـَٔـٰنَ جِئْتَ بِٱلْحَقِّ ۚ فَذَبَحُوهَا وَمَا كَادُوا۟ يَفْعَلُونَ ﴿٧١﴾

فذبحوها وما كادوا يفعلون ئەمجا موسی پێی ووتن: بێگومان خوای گەورە دەفەرموێت: ئەو مانگایە دەبێت مانگایەک بێت کە ڕام نەھێنرابێت لەسەر جووت وزەوی کێڵان، وە ڕامیش نەھێنرابێت لەسەر کشتوکاڵ وزەوی ئاودان، دەبێت بێ عەیب بێت لە ھەموو کەمو کورتیەک، نابێت نیشانەی ھیچ ڕەنگێکی تری جگە ڕەنگی زەرد تێدا بێت، جا ئەو کاتە ووتیان: ئا ئێستا وەسف وشێوازی مانگاکەت بە تێر وتەسەلی بۆ ھێناین، جا ئەمجا مانگاکەیان دیتەوە وسەریان بڕی، لەگەڵ ئەوەشدا بەھۆی سەرسەختی ودەمەقاڵێ وزۆر بڵێی وپرسیار کردنیانەوە خەریک بوو سەریشی نەبڕن

وَإِذْ قَتَلْتُمْ نَفْسًۭا فَٱدَّٰرَْٰٔتُمْ فِيهَا ۖ وَٱللَّهُ مُخْرِجٌۭ مَّا كُنتُمْ تَكْتُمُونَ ﴿٧٢﴾

ئەو کاتەتان بیر دێت کە یەکێکتان لەخۆتان کوشت، وە بووە ناکۆکی لەنێوانتاندا وھەرکەس دەیویست گومانی کوشتنەکە لەسەر خۆی لا ببات، وبیخاتە سەر کەسێکی تر، ئەوە بوو خوای گەورە ئەوەی ئێوە دەتانشاردەوە ئاشکرای کرد، کە کێ ئەو کەسە بێ تاوانەی کوشت بوو

فَقُلْنَا ٱضْرِبُوهُ بِبَعْضِهَا ۚ كَذَٰلِكَ يُحْىِ ٱللَّهُ ٱلْمَوْتَىٰ وَيُرِيكُمْ ءَايَـٰتِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ﴿٧٣﴾

ووتمان پێیان: بەشێک لە گۆشتی ئەو ماناگایەی کە فەرمانتان پێکرابوو سەری ببڕن بدەن به مردووەکە، ئەو کاتە بێگومان خوای گەورە زیندووی دەکاتەوە وپێیتان دەڵێت چی کەسێک بکوژەکەیە، ئەوە بوو ئەوەیان کرد کە خوای گەورە فەرمانی پێکردن، مردووەکە پێی ووتن چی کەسێک بکوژەکەیە، ھەر بەو شێوەیەی کە خوای گەورە ئەم مردووەی زیندوو کردەوە ھەموو مردووەکانی تریش لە ڕۆژی دواییدا زیندوو دەکاتەوە، وە تەواوی بەلگە ونیشانەکانی گەورەی دەسەڵاتی خۆیتان پیشان دەدات، تاوەکو بەڵکو ژیر ببن وباوەڕی ڕاستی بێھێنن بە خوای گەورەی باڵادەست. لاپەڕە ١٢ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

ثُمَّ قَسَتْ قُلُوبُكُم مِّنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ فَهِىَ كَٱلْحِجَارَةِ أَوْ أَشَدُّ قَسْوَةًۭ ۚ وَإِنَّ مِنَ ٱلْحِجَارَةِ لَمَا يَتَفَجَّرُ مِنْهُ ٱلْأَنْهَـٰرُ ۚ وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَشَّقَّقُ فَيَخْرُجُ مِنْهُ ٱلْمَآءُ ۚ وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَهْبِطُ مِنْ خَشْيَةِ ٱللَّهِ ۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَـٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ﴿٧٤﴾

ه کەچی پاش ئەو ھەمووە بەڵگە وئامۆژگاری وموعجیزە گەورانە دڵەکانتان وەک بەرد ڕەق بوو، بگرە لە بەردیش ڕەقتر بوو، ھەرگیز ناگۆڕێن وباوەڕ ناھێنن، کەچی بەرد دەگۆڕێت وگۆڕانکاری بەسەردا دێت، چونکە ھەندێک تاشەبەرد ھەیە ئاو جۆگەڵەی بەخوڕی لێ ھەڵدەقوڵێت، وە ھەندێکیشیان لەت لەت دەبن وئاویان لێ دێتە دەرەوە، وە ھەندێکشیان لەترسی خوای گەورە لە لوتکەی شاخەکانەوە بەر دەبنەوە، بەڵام دڵی ئێوە بەو شێوەیە نیە، لەگەڵ ئەوەشدا خوای گەورە بێ ئاگا نیە لەوەی کە ئێوە ئەنجامی دەدەن، بەڵکو زانایە بەھەموو کارێک کە دەیکەن، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە

۞ أَفَتَطْمَعُونَ أَن يُؤْمِنُوا۟ لَكُمْ وَقَدْ كَانَ فَرِيقٌۭ مِّنْهُمْ يَسْمَعُونَ كَلَـٰمَ ٱللَّهِ ثُمَّ يُحَرِّفُونَهُۥ مِنۢ بَعْدِ مَا عَقَلُوهُ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ﴿٧٥﴾

يعلمون ئایا ئەی باوەڕداران دوای ئەوەی زانیتان کە جولهکە چی مۆرڤێکن وە چەندێک سەرسەختن! ئێوە چاوەڕوانی ئەوەیان لێدەکەن کە باوەڕ بھێنن ووەڵامی بانگەوازەکەتان بدەنەوە؟! لە کاتێکدا کۆمەڵێک لە زاناکانیان گوێبیستی کەلامی خوای گەورە بوون لە تەورات کە بۆیان دابەزیوە، پاشان دوای ئەوەی کە تێدەگەیشتن لە مانا ومەبەستەکانیانی دێن دەستەواژە وماناکانیان دەگۆڕین، بێگومان ئەوان دەزانن چی گوناھو تاوانێکی گەورەیان ئەنجامداوە

وَإِذَا لَقُوا۟ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا وَإِذَا خَلَا بَعْضُهُمْ إِلَىٰ بَعْضٍۢ قَالُوٓا۟ أَتُحَدِّثُونَهُم بِمَا فَتَحَ ٱللَّهُ عَلَيْكُمْ لِيُحَآجُّوكُم بِهِۦ عِندَ رَبِّكُمْ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿٧٦﴾

یەکێک لە دژە باو وفڕوفێڵەکانی جولەکە ئەوەیە کاتێک ئەگەر ھەندێکیان بگەن بە باوەڕداران داندەنێن بەوەی کە بەڕاستی باوەڕیان بە پێغەمبەرایەتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) وڕاستی پەیامەکەی ھەیە، کە تەوراتیش ئەو شاھیدیە دەدات، بەڵام کاتێک جولەکە لەگەڵ یەکتر دەبن سەرکۆنە وسەرزەنشتی یەکتر دەکەن لەسەر ئەو دان پێدانانە، ودەڵێن چۆن دەبێت ئێوە ئەوەی لەبارەی موحەمەدەوە لە تەوراتدا ھاتووە باسی بکەن بۆ موسڵمانەکان، چونکە موسڵمانەکان ئەوە دەکەنە بەڵگە لای پەروەردگارتان ولە دواڕۆژیشدا زاڵ دەبن بەسەرتاندا، ئایا ئێوە تا کەی ژیر نابن

أَوَلَا يَعْلَمُونَ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ ﴿٧٧﴾

ئەو جولەکانە ئەو ڕێگا زۆر خراپەیان گرتووەتەبەر، وەک ئەوەی بێئاگابن لەوەی کە خوای گەورە ئاگادارە بەھەموو کاروکردەوە وگوفتارێکیان ئەوەی کە دەیشارنەوە و ئەوەیشی ئاشکرای دەکەن، بێگومان خوای گەورە نھێنیەکانیان بۆ بەندەکانی ئاشکرا دەکات وڕسوایان دەکات

وَمِنْهُمْ أُمِّيُّونَ لَا يَعْلَمُونَ ٱلْكِتَـٰبَ إِلَّآ أَمَانِىَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَظُنُّونَ ﴿٧٨﴾

دەستەیەک لە جولەکەکان ھیچ لە تەورات نازانن خوێندنەوە نەبێت، وە ھیچ لە مانا ومەبەستەکانی ناگەن، ئەوە نەبێت کە تەنھا کۆمەڵە درۆ ودلەسەیەکیان لە گەورەکانیانەوە وەرگرتووە، وە وادەزانن ئەوە ئەو تەوراتەیە کە خوای گەورە ناردویەتیە خوارەوە (بۆ موسی)

فَوَيْلٌۭ لِّلَّذِينَ يَكْتُبُونَ ٱلْكِتَـٰبَ بِأَيْدِيهِمْ ثُمَّ يَقُولُونَ هَـٰذَا مِنْ عِندِ ٱللَّهِ لِيَشْتَرُوا۟ بِهِۦ ثَمَنًۭا قَلِيلًۭا ۖ فَوَيْلٌۭ لَّهُم مِّمَّا كَتَبَتْ أَيْدِيهِمْ وَوَيْلٌۭ لَّهُم مِّمَّا يَكْسِبُونَ ﴿٧٩﴾

أيديهم وويل لهم مما يكسبون تیاچوون وسزای سەخت چاوەڕوانی ئەو کەسانەیە کە پەرتووکەکە (تەورات) بەدەستی خۆیان دەنوسنەوە وپاشان بەدرۆ ودەلەسە دەڵێن: ئەمە ئەو پەرتووکەیە کە لە لایەن خوای گەورە دابەزیووە، بۆ ئەوەی ھەق وڕاستی وھیدایەت بفرۆشن بە نرخێکی کەم وماڵ وپلە وپایەی دونیای پێ بەدەست بھێنن، دیسان تیاچوون وسزای سەخت بۆ ئەوانە کە تەوراتیان بەدەستی خۆیان نوسیوەو ودرۆیان بەدەم خوای گەورەوە کرد، ھەروەھا تیاچوون وسزای سەخت بۆیان چەند کەسابەتێکی خراپ ئەنجام دەدەن لە پێناو بەدەستھێنانی ماڵوسامان وپله وپایەی دونیایی. لاپەڕە ١٣ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَقَالُوا۟ لَن تَمَسَّنَا ٱلنَّارُ إِلَّآ أَيَّامًۭا مَّعْدُودَةًۭ ۚ قُلْ أَتَّخَذْتُمْ عِندَ ٱللَّهِ عَهْدًۭا فَلَن يُخْلِفَ ٱللَّهُ عَهْدَهُۥٓ ۖ أَمْ تَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٨٠﴾

لا تعلمون بە درۆ ودەلەسەوە ولەخۆبایی بوونەوە جولەکەکان ووتیان: ئاگرمان لێناکەوێت وناچینە ناوەیەوە چەند ڕۆژێکی کەم نەبێت، ئەی پێغەمبەر تۆیش بەوانە بڵێ: ئایا بۆ ئەو مەبەستە ھیچ بەڵێنێکی تەواوتان لەخوای گەورە وەرگرتووە کە چەند ڕۆژێکی کەم لە ئاگردا دەمێننەوە؟ ئەگەر وابوو، ئەوا خوای گەورە پەیمان وبەڵێن شکێنی ناکات، یان ئەوەتانێ ئێوە درۆ ودەلەسە وبوھتان بەدەم خوای گەورەوە ھەڵدەبەستن وبێ ئاگان

بَلَىٰ مَن كَسَبَ سَيِّئَةًۭ وَأَحَـٰطَتْ بِهِۦ خَطِيٓـَٔتُهُۥ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ ﴿٨١﴾

کارەکە بەو شێوەیە نیە کە ئەوانە گومان دەبەن، بەڵکو ھەرکەسێک کوفر وتاوان ئەنجام بدات وکاروکردەوە خراپەکانی دەوریان دابێت ئەوە خوای گەورە سزای دەدات و پاداشتی بە چوونە ناو ئاگر دەداتەوە، وبۆ ھەمیشەیی تێیدا دەمێنێتەوە

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلْجَنَّةِ ۖ هُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ ﴿٨٢﴾

ئەوانەشی باوەڕیان ھێناوە بە خوای گەورە وپێغەمبەرەکەی، وکاروکردەوەی باشیان ئەنجامداوە، پاداشتیان لای خوای گەورە چوونە بەھەشتی ھەتا ھەتایی دەبێت

وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَـٰقَ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ لَا تَعْبُدُونَ إِلَّا ٱللَّهَ وَبِٱلْوَٰلِدَيْنِ إِحْسَانًۭا وَذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَـٰمَىٰ وَٱلْمَسَـٰكِينِ وَقُولُوا۟ لِلنَّاسِ حُسْنًۭا وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ ثُمَّ تَوَلَّيْتُمْ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّنكُمْ وَأَنتُم مُّعْرِضُونَ ﴿٨٣﴾

بیرتانە ئەی نەوەکانی ئیسرائیل کاتێک پەیمانی بەھێزمان لێوەرگرتن، کەخواى گەورە بەیەکتایی بپەرستن وھیچ ھاوەڵێکی بۆ دانەنێن، وە لەگەڵ دایک وباوک وخزمان و ھەتیوان وھەژاران ونەداران چاکە بکەن، وە لەگەڵ ھەموو خەڵکدا بە گوفتاری جوان قسە بکەن، وە فەرمان بکەن بە چاکە وڕێگری بکەن لەخراپە بە بێ توند وتیژی و توڕەیی، وە نوێژەکان بە تەواوی وبەو شێوەیەی کە فەرمانتان پێکراوە ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ وسامانتان بدەن بەکەسانی شایستە تاوەکو دەرونتانی پێ پاک بکەنەوە، بەڵام پاش ئەوە کەمێکتان نەبێت پشتان لەو پەیمان وبەڵێنە کرد ووەفاتان نەبوو بۆی

وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَـٰقَكُمْ لَا تَسْفِكُونَ دِمَآءَكُمْ وَلَا تُخْرِجُونَ أَنفُسَكُم مِّن دِيَـٰرِكُمْ ثُمَّ أَقْرَرْتُمْ وَأَنتُمْ تَشْهَدُونَ ﴿٨٤﴾

وە بیرتانە لە تەوراتدا پەیمان وبەڵێنی بتەومان لێوەرگرتن، کە حەرامە خوێنی یەکتر بەناھەق بڕێژن، وە یەکتر لە ووڵات وشوێن وخانە ولانەتان دەربکەن، پاشان دانتان نا بەو بەڵێنەی کە لێتان وەرگیرا بوو، وە خۆیشتان شاھید بوون لەسەر ڕاستی ودروستی ئەو بەڵێن وپەیمانە

ثُمَّ أَنتُمْ هَـٰٓؤُلَآءِ تَقْتُلُونَ أَنفُسَكُمْ وَتُخْرِجُونَ فَرِيقًۭا مِّنكُم مِّن دِيَـٰرِهِمْ تَظَـٰهَرُونَ عَلَيْهِم بِٱلْإِثْمِ وَٱلْعُدْوَٰنِ وَإِن يَأْتُوكُمْ أُسَـٰرَىٰ تُفَـٰدُوهُمْ وَهُوَ مُحَرَّمٌ عَلَيْكُمْ إِخْرَاجُهُمْ ۚ أَفَتُؤْمِنُونَ بِبَعْضِ ٱلْكِتَـٰبِ وَتَكْفُرُونَ بِبَعْضٍۢ ۚ فَمَا جَزَآءُ مَن يَفْعَلُ ذَٰلِكَ مِنكُمْ إِلَّا خِزْىٌۭ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَيَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ يُرَدُّونَ إِلَىٰٓ أَشَدِّ ٱلْعَذَابِ ۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَـٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ﴿٨٥﴾

ى بەڵام پاشان ئێوە سەرپێچی ئەو پەیمان وبەڵێنەتان کرد، دەستان کرد بەیەکتر کوشتن، ودەرکردنی یەکتر لە ووڵات وشوێنی خۆتان بە پاڵپشتی دوژمنەکانتان بەزوڵم وزۆر ودەست درێژی، وە کاتێکیش دیل وئەسیرێکتان لێگیرا ھەمووتان ھەوڵ دەدەن فدیەی بۆ کۆبکەنەوە وڕزگاری بکەن لە دیلیەتی، لە کاتێکدا وەدەرنان ودەرکردنی ئەوان لەسەرتان حەرام وقەدەغە کرابوو، کەوا بوو چۆن ئێوە باوەڕتان بە ھەندێک لە تەورات ھەیە کە واجبی کردووە لەسەرتان فدیەی دیلەکان بدەن، وە بێباوەڕیشن بە ھەندێکی تری تەورات کە داوای لێکردوون پارێزگاری لەسەر گیان وماڵو سامانی یەکتر بکەن وقەدەغەی کردوون کە یەکتری لە شوێن وجێگا وڕێگای یەکتر دەربکەن، پاداشتی کەسێک ئا بەو شێوەیە بێت سەر شۆڕێ وڕسوای دونیا وسزای سەختی ڕۆژی دواییە، وە بێگومان خوای گەورە بێ ئاگا نیە لەو کارو کردەوانەی ئەنجامی دەدەن، بەڵکو ئاگاداری ھەموویەتی ولەسەر ھەموویشی لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکات وپاداشتان دەداتەوە. لاپەڕە ١٤ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱشْتَرَوُا۟ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا بِٱلْـَٔاخِرَةِ ۖ فَلَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ ٱلْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ ﴿٨٦﴾

جا ئەوانەی کە ژیانی دونیایان گۆڕیەوە بە ژیانی دواڕۆژ، فەزڵی ژیانێکی تیاچووی وبەکۆتایان دا بەسەر ژیانێکی ھەمیشەیی بێ کۆتادا، ئەوا بێگومان لە دواڕۆژدا سزایان لەسەر سووک نابێت، وە ھیچ کەسێکیش ناتوانێت یارمەتیان بدات وسەریان بخات لەو ڕۆژەدا

وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَـٰبَ وَقَفَّيْنَا مِنۢ بَعْدِهِۦ بِٱلرُّسُلِ ۖ وَءَاتَيْنَا عِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ ٱلْبَيِّنَـٰتِ وَأَيَّدْنَـٰهُ بِرُوحِ ٱلْقُدُسِ ۗ أَفَكُلَّمَا جَآءَكُمْ رَسُولٌۢ بِمَا لَا تَهْوَىٰٓ أَنفُسُكُمُ ٱسْتَكْبَرْتُمْ فَفَرِيقًۭا كَذَّبْتُمْ وَفَرِيقًۭا تَقْتُلُونَ ﴿٨٧﴾

سوێند بێت بەخوا ئێمە تەوراتمان دا بە موسا (سەلامی خوای لێ بێت)، وە پاش ئەویش یەک لەدوای یەک پێغەمبەرانی ترمان نارد، چەند بەڵگە ونیشانەی ڕوون و ئاشکراماندا بە عیسای کوڕی مەریەم کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستی پەیامەکەی، وەک زیندوو کردنەوەی مردوو، وە چاک کردنەوەی کوێری زگماک وبەڵەکی، وە بە فریشتەی نیگایش (جبریل) سەلامی خوای لێ بێت، پشتیوانیمان لێکرد، ئایا ئەی نەوەکانی ئیسرائیل کەی ڕاست وڕەوایە ھەرکاتێک پێغەمبەرێکتان لە لایەن خوای گەورەوە بۆ ھاتبێت وپەیامەکەی لەگەڵ ھەوا وئارەزووی ئێوەدا نەگونجا بێت، ئێوە خێرا دژایەتیتان کردووە وگوێرایەڵێ نەبوون وخۆتان بە گەورە بەسەر ھەق وڕاستی و پێغەمبەرەکانی خوادا زانیوە، کۆمەڵێکتان لەو پێغەمبەرانە بەدرۆزانی، وە کۆمەڵێکی تریشتان لێ کوشتن

وَقَالُوا۟ قُلُوبُنَا غُلْفٌۢ ۚ بَل لَّعَنَهُمُ ٱللَّهُ بِكُفْرِهِمْ فَقَلِيلًۭا مَّا يُؤْمِنُونَ ﴿٨٨﴾

بەڵگەی جولەکەکان لەوەی کە شوێن پێغەمبەری خوا موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) نەکەوتن، ئەوە بوو دەیانووت: دڵەکانمان قوفڵیان لێدراوە، وە لەوەی کە دەیڵێیت ھیچ شتێکیان پێ ناگات، وە لێی تێ ناگات، بەڵام بەو شێوەیە نەبوو کە بانگەشەیان بۆ دەکرد، بەڵکو ھۆکەی ئەوە بوو خوای گەورە ئەو جولەکانەی لە ڕەحم ومیھرەبانی خۆی وەدەرنا، لەبەرامبەر ئەو بێباوەڕییەی کە دەستیان دابوو پێی، چونکە ئەوان باوەڕیان بەوە نەبوو کە لە لایەن خوای گەورەوە دابەزی بوو، جگە کەمێکی نەبێت

وَلَمَّا جَآءَهُمْ كِتَـٰبٌۭ مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ مُصَدِّقٌۭ لِّمَا مَعَهُمْ وَكَانُوا۟ مِن قَبْلُ يَسْتَفْتِحُونَ عَلَى ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَلَمَّا جَآءَهُم مَّا عَرَفُوا۟ كَفَرُوا۟ بِهِۦ ۚ فَلَعْنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿٨٩﴾

کاتێک قورئانی پیرۆزیان لەلایەن خوای گەورەوە بۆھات، کە ھاوتا بوو لەوەی لە تەورات وئینجیلدا ھاتووە لەبنەما گشتی ڕاست ودروستەکان، چونکە ئەوان پێش ئەوەی قورئان دابەزێت موژدەیان دەدا بەخەڵکی ودەیانووت: ئێمە سەردەکەوین بەسەر موشریکەکاندا ودەست دەگرین بەسەریاندا کاتێک پێغەمبەرێک ڕەوانە دەکرێت جا ئەو کاتە ئێمە باوەڕی پی دەھێنین وشوێنی دەکەوین، بەڵام کاتێک قورئانیان بۆھات وخوای گەورە موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ی لەسەر ئەو شێوە وسیفەتانە ڕەوانە کرد کە ئەوان شارەزای بوون ودەیانناسی، وە ئاگاداری ئەو ڕاستیەش بوون کە پێان ووترا بوو، کەچی باوەڕیان پێنەھێنا، خوای گەورەش نەفرینی لەوان ولە ھەموو بێباوەڕێکی تریش کرد

بِئْسَمَا ٱشْتَرَوْا۟ بِهِۦٓ أَنفُسَهُمْ أَن يَكْفُرُوا۟ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بَغْيًا أَن يُنَزِّلَ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ ۖ فَبَآءُو بِغَضَبٍ عَلَىٰ غَضَبٍۢ ۚ وَلِلْكَـٰفِرِينَ عَذَابٌۭ مُّهِينٌۭ ﴿٩٠﴾

ى ئای بەچی نرخێکی کەم بەختی خۆیان لە باوەڕ بەخوای گەورە وپێغەمبەرەکەی فرۆشت، بێباوەڕ بوون بەوەی کە خوای گەورە دایبەزاندبوو، وە بێباوەڕیش بوون بە پێغەمبەرەکەی وبەدرۆیان خستەوە، چونکە حەسوودیان پێ دەبرد لەبەر ئەوەی پێغەمبەرێتی وقورئان دابەزیە سەر موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، جا بۆیە شایانی چەند قات تووڕەی وخەشم وقینی خوای گەورە بوون، بەھۆی ئەوەی بێباوەڕ بوون بە پێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) وە بەھۆی ئەوەش کە پێشتر دەستکاری تەوراتیان کرد وماناکانیان گۆڕی، بێگومان بۆ ئەو بێباوەڕانە سزای ڕسواکەر ھەیە لەڕۆژی دواییدا

وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ ءَامِنُوا۟ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُوا۟ نُؤْمِنُ بِمَآ أُنزِلَ عَلَيْنَا وَيَكْفُرُونَ بِمَا وَرَآءَهُۥ وَهُوَ ٱلْحَقُّ مُصَدِّقًۭا لِّمَا مَعَهُمْ ۗ قُلْ فَلِمَ تَقْتُلُونَ أَنۢبِيَآءَ ٱللَّهِ مِن قَبْلُ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴿٩١﴾

کاتێک بەو جولەکانە بوترێت: باوەڕ بەو ھەق وھیدایەتە بھێنن کە خوای گەورە دایبەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەی، دەیانووت: ئێمە باوەڕ دەھێنین بەوەی دابەزیووە بۆ سەر پیغەمبەرەکانمان، وە بێباوەڕیشین بەوەی کە دابەزیووە بۆ سەر موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، لەگەڵ ئەوەدا ئەوەی لە قورئاندا ھاتووە ھاوتا وھاوڕایە لەگەڵ ئەوەی لاپەڕە ١٥ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر لەلایەن خوای گەورەوە بۆیان نێررابوو، بێگومان ئەگەر بەھەق باوەڕیان بھێنایە بەوەی کە دابەزیوو بوو بۆیان ئەوا باوەڕیان دەھێنا بە قورئان، جا ئەی پێغەمبەر لەوەڵامی ئەوانەدا بڵێ: باشە بۆچی پێشتر پێغەمبەرانی خواتان دەکوشت، ئەگەر ئێوە بەڕاستی باوەڕتان ھێناوە بەوەی بۆتان ھاتووە لە ھەق وڕاستی؟!

۞ وَلَقَدْ جَآءَكُم مُّوسَىٰ بِٱلْبَيِّنَـٰتِ ثُمَّ ٱتَّخَذْتُمُ ٱلْعِجْلَ مِنۢ بَعْدِهِۦ وَأَنتُمْ ظَـٰلِمُونَ ﴿٩٢﴾

سوێند بێت بەخوا پێغەمبەرەکەتان کە (موسی) بوو (سەلامی خوای لێ بێت) بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرای بۆ ھێنان کە بەڵگە بوو لەسەر ڕاستگۆی خۆی وپەیامەکەی، بەڵام پاش ئەوەی کە بە بانگھێشتی خوای گەورە چوو بۆ کێوی طور لەو کاتەی کە بۆی دانابوو، ئێوە دەستان کرد بە گوێرەکە پەرستن وکردتان بەخوای خۆتان، بەم کارەشتان ستەم وزوڵمتان لەخۆتان کرد کە ھاوەڵ وشەریکتان بۆ دانا، لەکاتێکدا تەنھا ھەر ئەو شایستەی پەرستنە، وھیچ کەسێکی تر شایانی ئەوە نیە

وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَـٰقَكُمْ وَرَفَعْنَا فَوْقَكُمُ ٱلطُّورَ خُذُوا۟ مَآ ءَاتَيْنَـٰكُم بِقُوَّةٍۢ وَٱسْمَعُوا۟ ۖ قَالُوا۟ سَمِعْنَا وَعَصَيْنَا وَأُشْرِبُوا۟ فِى قُلُوبِهِمُ ٱلْعِجْلَ بِكُفْرِهِمْ ۚ قُلْ بِئْسَمَا يَأْمُرُكُم بِهِۦٓ إِيمَـٰنُكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴿٩٣﴾

لەبیرتانە کە پەیمان وبەڵێنێکی بەھێز وبتەومان لێوەگرتن کە شوێن موسی بکەون (سەلامی خوای لێ بێت)، وە ئەوەی لە لایەن خوای گەورەوە ھێناویەتی وەری بگرن، وە کێوی طوریشمان بەسەرتاندا بەزر کردەوە تاوەکو بتانترسێنین، وە پێشتریش پێمان ووتن: ئەوەی بۆمان ناردوون لە تەوراتدا بە جیدی وبە کۆششێکی زۆرەوە وەری بگرن، وە چاک گوێبگرن، گوێگرتنی ڕازی بوون وگەردن کەچی، وە گەر نا ئەوا کێوی طورتان بەسەردا دەڕوخێنین، ئێوەش ووتتان: بەگوێکانمان بیستمان وبە کاروکردەوەشمان سەرپێچیمان کرد، وە بەھۆی بێباوەڕیتانەوە پەرستنی گوێرەکەکەش لەدڵ ودەروتاندا ڕەگی داکوتا، جا ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ئەگەر باوەڕداربن بێگومان باوەڕەکەتان تووشی شتی زۆر خراپی کردوون، چونکە باوەڕی ڕاست ودروست ھەرگیز لەگەڵ بێباوەڕیدا کۆنابنەوە

قُلْ إِن كَانَتْ لَكُمُ ٱلدَّارُ ٱلْـَٔاخِرَةُ عِندَ ٱللَّهِ خَالِصَةًۭ مِّن دُونِ ٱلنَّاسِ فَتَمَنَّوُا۟ ٱلْمَوْتَ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ ﴿٩٤﴾

ئەی پێغەمبەر بڵێ: ئەی جولەکە ئەگەر بەھەشت لە دواڕۆژدا تایبەتە بە ئێوەوە وکەسی تری تێناچێت جگە لە ئێوە، دەی ئەگەر ڕاست دەکەن وایە ئاواتی مردن بخوازن وداوا بکەن کە بمرن، بۆ ئەوەی زۆر خێرا بگەنە ئەو پلە وپایە مەزنە، وپشوو بدەن لە نارەحەتیەکانی دونیا وتەنگ وچەڵەمەکانی، ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن لەوەی کە بانگەشەی بۆ دەکەن

وَلَن يَتَمَنَّوْهُ أَبَدًۢا بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٩٥﴾

ئەو جولەکانە ھەرگیز ئاواتی مردن ناخوازن، بەھۆی ئەو کارە نەگریسانەی کە پێش خۆیان خستووە لە ژیانی دونیادا لە بێباوەڕیان بەخوای گەورە وبەدرۆزانینی پێغەمبەر و دەستکاری کردنی کتێبەکانیانەوە، خوای گەورەش زانایە بەوان وغەیری ئەوانیش، وە پاداشتی ھەموو کەسێکیش دەداتەوە بەوەی کە کردویەتی

وَلَتَجِدَنَّهُمْ أَحْرَصَ ٱلنَّاسِ عَلَىٰ حَيَوٰةٍۢ وَمِنَ ٱلَّذِينَ أَشْرَكُوا۟ ۚ يَوَدُّ أَحَدُهُمْ لَوْ يُعَمَّرُ أَلْفَ سَنَةٍۢ وَمَا هُوَ بِمُزَحْزِحِهِۦ مِنَ ٱلْعَذَابِ أَن يُعَمَّرَ ۗ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِمَا يَعْمَلُونَ ﴿٩٦﴾

سوێند بێت ئەی پێغەمبەر ئەو (جوولەکانە) دەبینیت لەھەموو کەس زیاتر حەز لەژیان دەکەن ھەرچەند دونیا سوک وبێبایەخیش بێت، بەڵکو زیاتر لەوانەش کە ھاوبەش بۆ خوای گەورە پەیدا دەکەن وباوەڕیان نیە بە زیندوو بوونەوە ولێپرسینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان خاوەنی کتێبی ئاسمانین وبە حسابی خۆیان باوەڕیان بە زیندوو بوونەوە ولێپرسینەوە ھەیە، بێگومان کەسێک لەوان ھێندە حەزی لە ژیانی دونیایە حەز دەکات ھەزار ساڵ تەمەن بکات وبژی، لەگەڵ ئەوەشدا تەمەنی ھەرچەند درێژ بێت وھەرچیش بکات نایپارێزێت لە سزای خوایو گەورە، بێگومان خوای گەورە ئاگادارە بە کاروکردەوەیان ودەیانبینێت، وە ھیچ شتێکی لێ وون نابێت وشاراوە نیە لای

قُلْ مَن كَانَ عَدُوًّۭا لِّجِبْرِيلَ فَإِنَّهُۥ نَزَّلَهُۥ عَلَىٰ قَلْبِكَ بِإِذْنِ ٱللَّهِ مُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ وَهُدًۭى وَبُشْرَىٰ لِلْمُؤْمِنِينَ ﴿٩٧﴾

ئەی پێغەمبەر بڵێ بەو جولەکانەی کە وتبویان: «جوبرەئیل لەناو فریشتەکاندا دوژمنی ئێمەیە»، جا کێ دوژمنی جوبرەئیلە ئەوا با لە خەم وخەفەتدا بمرێت چونکە بێگومان ھەر ئەوە بە فەرمانی خوا قورئانی دابەزاندووە بۆ سەر دڵ ودەروونی تۆ، کە بەڕاست دانەری ھەمووە ئەو کتێب وپەرتووکانەیە خوای گەورە پێشتر دایبەزاندوون، وەک تەورات وئینجیل، وە ھەر ئەو قورئانە ڕێنیشاندەری خێر وچاکەیە، وە موژدە پێدەری باوەڕدارانە بەوەی کە بۆی ئامادە کردووون لە ناز ونیعمەت وخۆشیەکانی بەھەشت، ھەرکەسێک دوژمنی کەسێک بێت ئەمە سیفەتەکانی بێت بێگومان لە گومڕایانە. لاپەڕە ١٦ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر و و

مَن كَانَ عَدُوًّۭا لِّلَّهِ وَمَلَـٰٓئِكَتِهِۦ وَرُسُلِهِۦ وَجِبْرِيلَ وَمِيكَىٰلَ فَإِنَّ ٱللَّهَ عَدُوٌّۭ لِّلْكَـٰفِرِينَ ﴿٩٨﴾

ھەر کەسێک دژایەتی خوای گەورە وفریشتە وپێغەمبەرەکانی وە دژایەتی ھەردوو فریشتە زۆر نزیکەکەی خوای گەورە جوبەرئیل ومیکائیل بکات، ئەوا بێگومان خوای گەورە دوژمنی بێباوەڕانە لە ئێوە وغەیری ئێوەش، وە ھەرکەسیش خوا دوژمنی بێت بێگومان خەسارۆمەندی ئاشکرا ھەر ئەوە

وَلَقَدْ أَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ءَايَـٰتٍۭ بَيِّنَـٰتٍۢ ۖ وَمَا يَكْفُرُ بِهَآ إِلَّا ٱلْفَـٰسِقُونَ ﴿٩٩﴾

بێگومان ئەی پێغەمبەر نیشانە وبەڵگەی ڕوون وئاشکرامان دابەزاندووە بۆت کە بەڵگەن لەسەر ڕاستگۆی ئەوەی ھێناوتە لە پێغەمبەرایەتی ووەحی ونیگا، وە ھیچ کەسێک بێباوەڕ نابێت بەم بەڵگە ونیشانە ڕوون وئاشکرایانە کەسانێکی دەرچوو نەبێت لە دینی خوا

أَوَكُلَّمَا عَـٰهَدُوا۟ عَهْدًۭا نَّبَذَهُۥ فَرِيقٌۭ مِّنْهُم ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿١٠٠﴾

خراپی حاڵی جولەکەکان ئەوە بووە ھەرکاتێک پەیمان وبەڵێنێکیان لەسەر خۆیان دانابێت، لەنێوانیاندا باوەڕ وئیمان بە پێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) کە تەوراتەکەی خۆیان بەڵگەیە لەسەری، خێرا کۆمەڵێکیان ئەو پەیمان وبەڵێنەیان شکاندووە، بگرە زۆربەی ئەو جولەکانە باوەڕیان نیە بە حەقیقەتی ئەوەی خوای گەورە دایبەزاندووە، چونکە باوەڕ وەفا بە بەڵین وپیەمانەکان لەخۆ دەگرێت وداکۆکیان لەسەر دەکات

وَلَمَّا جَآءَهُمْ رَسُولٌۭ مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ مُصَدِّقٌۭ لِّمَا مَعَهُمْ نَبَذَ فَرِيقٌۭ مِّنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ كِتَـٰبَ ٱللَّهِ وَرَآءَ ظُهُورِهِمْ كَأَنَّهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿١٠١﴾

ظهورهم كأن هم لا يعلمون جا کاتێک موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) بە پێغەمبەرێتی لە لایەن خوای گەورەوە ڕەوانە کرا بۆلایان، کە ھاوتای ئەو سیفەتانە بوو لە تەوراتەکەی لای خۆیان ھەبوو کۆمەڵێکیان پشتیان کردە ئەوەی کە تەورات باسی کردبوو، وە خستیانە پشتی خۆیانەوە وتۆزێکیش دەبارز نەبوون وگوێیان پێ نەدا، ھەروەک ئەو کەسە نەزان و جاھیلانەی کە ھیچ سوودێک لە ھەق وھیدایەتی قورئان نابینن، وگوێی پێ نادەن

وَٱتَّبَعُوا۟ مَا تَتْلُوا۟ ٱلشَّيَـٰطِينُ عَلَىٰ مُلْكِ سُلَيْمَـٰنَ ۖ وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَـٰنُ وَلَـٰكِنَّ ٱلشَّيَـٰطِينَ كَفَرُوا۟ يُعَلِّمُونَ ٱلنَّاسَ ٱلسِّحْرَ وَمَآ أُنزِلَ عَلَى ٱلْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَـٰرُوتَ وَمَـٰرُوتَ ۚ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّىٰ يَقُولَآ إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌۭ فَلَا تَكْفُرْ ۖ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِۦ بَيْنَ ٱلْمَرْءِ وَزَوْجِهِۦ ۚ وَمَا هُم بِضَآرِّينَ بِهِۦ مِنْ أَحَدٍ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنفَعُهُمْ ۚ وَلَقَدْ عَلِمُوا۟ لَمَنِ ٱشْتَرَىٰهُ مَا لَهُۥ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ مِنْ خَلَـٰقٍۢ ۚ وَلَبِئْسَ مَا شَرَوْا۟ بِهِۦٓ أَنفُسَهُمْ ۚ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ ﴿١٠٢﴾

ى جا کاتێک جولەکە وازیان لە ئاینی خوای گەورە ھێنا، لەبری ئەوە شوێن ئەو ووتە وجادوانە کەوتن کە شەیتانەکان بە درۆ ودەلەسە دەیانخوێندەوە بۆ خەڵکی لە سەردەمی پێغەمبەر سولەیماندا (سەلامی خوای لێ بێت) کەوایان دەزانی کە گوایە سولەیمان بە جادوو موڵک وپادشایەتیەکەی جێگیر کردووە وبەدەستی ھێناوە، بێگومان سولەیمان بێباوەڕ نەبوو بەوەی گوایە فێری جادوو بووبێت، وەک جولەکەکان وایان دەزانی، بەڵکو ئەوە شەیتانەکان بوون بێباوەڕ بوون، بەوەی خەڵکیان فێری جادوو کرد، وە فێری ئەو جادووەیان کردن کە دابەزی بوو بۆ سەر ھەردوو فریشتەکە کە ناویان (ھاروت وماروت) بوو، لە شاری بابلی عێراق، ئەویش بۆ تاقیکردنەوە وھەڵسەنگاندنی خەڵکی بوو، چونکە ئەو دوو فریشتەیە ھیچ کەسێکیان فێری جادوو نەدەکرد تا جوان بۆیان ڕوون دەکردەوە وتێیان دەگەیاندن کەوا ئەوان خوای گەورە ناردونی کە خەڵکی تاقی بکەنەوە (پێیان دەوتن کە موعجیزەی پیغەمبەران وجادوو دوو شتی لێک جودان) تاوەکو بەھۆی فێربوونی جادووەوە بێباوەڕ نەبن، جا ھەرکەسێک ئامۆژگاریەکانی ئەوانی وەرنەگرتایە ئەوا لەوانەوە فێری جادوو دەبوو، ھەر بەو ھۆیەوە جیاوزایان دەخستە نێوان پیاو وژنەکەیەوە، کە ڕق وکینەیان لە نێواندا دروست دەکردن، بەڵام ئەو جادووگەرانە نەیاندەتوانی زیان بەھیچ کەسێک بگەیەنن ئەگەر بڕیاری خوای گەورەی لەسەر نەبوایە، ئەوانە فێری جادوویەک دەبوون کە زیانیان پێ بگەیەنێت نەک سوود وقازانج، جا ئەو جولەکانە دەیانزانی ھەرکەسێک پەرتووکەکەی خوای گەورە بگۆڕێتەوە بە جادوو ئەوا لەڕۆژی دواییدا ھیچ بەش وبەختێکی نابێت لە ناز ونیعمەتەکانی بەھەشت، بەڕاستی زۆر خراپە ئەو شتەی خۆیانیان پێ فرۆشت، کاتێک نیگا ووەحی وشەرعی پەروەردگاریان گۆڕیەوە بە جادووی پوچ وبەتاڵ، جا ئەگەر بیانزانيایە چی شتێک سوودی ھەیە بۆیان ھەرگیز دەستیان نەئەدایە ئەو کار وخووە نەگریس وپر لە گومڕاییە. لاپەڕە ١٧ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَلَوْ أَنَّهُمْ ءَامَنُوا۟ وَٱتَّقَوْا۟ لَمَثُوبَةٌۭ مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ خَيْرٌۭ ۖ لَّوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ ﴿١٠٣﴾

بێگومان ئەگەر ئەو جولەکانە بەڕاستی باوەڕیان بھێنایە بەخوای گەورە، وە پارێزکار بوونایە ولێی بترسانایە بە گوێرایەڵێ کردن ودوور کەوتنەوە لە سەرپێچی کردنی، ئەوا بێگومان پاداشتی خوای گەورە زۆر باشتر بوو بۆیان لەوەی کە لەسەری بوون، ئەگەر بەڕاستی بیانزانیایە چی شتێک سوود وقازانجی ھەیە بۆیان

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَقُولُوا۟ رَٰعِنَا وَقُولُوا۟ ٱنظُرْنَا وَٱسْمَعُوا۟ ۗ وَلِلْكَـٰفِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ ﴿١٠٤﴾

خوای گەورە باوەڕداران فێر دەکات کە ووشەی جوان بەکار بھێنن لەکاتی ئاخاوتن وقسە کردنیاندا، وپێیان دەڵێت: ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە مەڵین: (راعنا) واتا: ئاگات لە حاڵمان بێت وگوێ بیستمانبە، چونکە جولەکە ئەو ووشەیەیان گۆڕی بوو وە پێغەمبەریان (صلی اللە علیە وسلم) پێ بانگ دەکرد، وە مەبەستیان مانایەکی خراپ بوو کە لە زمانی ئەواندا بە مانای بەدکار وساویلکە دەھات، بۆیە خوای گەورە ڕێگری کرد لە باوەڕداران ئەو ووشەیە بەکار بھێنن لەگەڵ پێغەمبەری خوادا (صلی اللە علیە وسلم) تاوەکو ئەو دەرگایە دابخات وکەس نەتوانێت بە مەبەستی خراپ بەکاری بھێنێت، لەبری ئەوە فەرمانی کرد ووشەی تەماشامان بکە تاوەکو لێت تێبگەین چی دەڵێیت، چونکە ئەو ووشەیە ھەمان مەبەست وواتا دەدات بەدەستەوە بەبێ ئەوەی تووشی ھیچ حەرامیەک ببن، وە بێگومان بۆ بێباوەڕانیش سزای بە سۆ وبە ئازار ھەیە

مَّا يَوَدُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَـٰبِ وَلَا ٱلْمُشْرِكِينَ أَن يُنَزَّلَ عَلَيْكُم مِّنْ خَيْرٍۢ مِّن رَّبِّكُمْ ۗ وَٱللَّهُ يَخْتَصُّ بِرَحْمَتِهِۦ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ ﴿١٠٥﴾

بێباوەڕان ھەرجۆرێک بن، خاوەن کتێبەکان بن یان موشریک وھاوەڵ بڕیار دەرەکان بن، پێیان خۆش نیە ھیچ خێر وچاکەیەک لە لایەن خواوە دابەزێت بۆ سەرتان، کەم بێت یان زۆر، بێگومان خوای گەورە خۆی بەسۆز ومیھرەبانی خۆی پێغەمبەرێتی ووەحی ونیگا وباوەڕ تایبەت دەکات بەو کەسانەوە لە بەندەکانی کە خۆی دەیەوێت، خوای گەورە خاوەنی فەزڵی گەورەیە، ھیچ خێر وخۆشی وچاکەیەک تووشی ھیچ دروستکراوێکی نابێت مەگەر ئەو بیەوێت، یەکێکیش لە فەزڵ وچاکەکانی ناردنی پێغەمبەرەکەی ودابەزینی قورئان بوو بۆی

۞ مَا نَنسَخْ مِنْ ءَايَةٍ أَوْ نُنسِهَا نَأْتِ بِخَيْرٍۢ مِّنْهَآ أَوْ مِثْلِهَآ ۗ أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ ﴿١٠٦﴾

خوای گەورە بەرز وبڵند ڕوونی دەکاتەوه ھەرکاتێک حوکمی ئایەتێکی لە قورئانی پیرۆز ھەڵگرتبێت، یان لەفزەکەی سڕیبێتەوە وخەڵکی لەبیریان چووبێتەوە، ئەوا خوای گەورە بەعیلم وحیکمەتی خۆی لە ئێستا یان لەداھاتوودا لەوە بەسوودتر یان ھاوشێوەی خۆیانیان بۆ دەھێنێت، وە تۆیش دەزانیت ئەی پێغەمبەر کە بێگومان خوای گەورە بەدەسەڵات وبەتوانایە بەسەر ھەموو شتێکدا، ھەرچیەکی بوێت دەیکات، وە ھەموو بڕیار وحوکمیش دەدات ھەرکاتێک بیەوێت

أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا نَصِيرٍ ﴿١٠٧﴾

ئەی پێغەمبەر تۆ دەزانیت کە بێگومان خوای گەورە خاوەنی ئاسمانەکان وزەویە، ھەر کارێکی بوێت ئەنجامی دەدات، ھەرچۆنێک بیەوێت فەرمان دەکات بە بەندەکانی، وە ڕێگریشیان لێ دەکات لەوەی کە دەیەوێت، وە ئەوەی لە ئەحکامەکانی شەرعە بڕیاری لەسەر دەدات، وە ئەوەشی بیەوێت دەیانسرێتەوە، وە بیشزانە جگە خوای گەورە ھیچ پشت وپەنا وکەسێکتان نیە کە کاروبارەکانتان بەڕێوە ببات، وە ھیچ یار وکۆمەکێکتان نیە کە زیانتان لێ دوور بخاتەوە، بەڵکو تەنھا خوای گەورەیە پشت وپەنا ویار وکۆمەکتان، بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا

أَمْ تُرِيدُونَ أَن تَسْـَٔلُوا۟ رَسُولَكُمْ كَمَا سُئِلَ مُوسَىٰ مِن قَبْلُ ۗ وَمَن يَتَبَدَّلِ ٱلْكُفْرَ بِٱلْإِيمَـٰنِ فَقَدْ ضَلَّ سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ ﴿١٠٨﴾

ئەی باوەڕداران کاری ئێوە نیە داوا لە پێغەمبەرەکەتان بکەن -داوا کردنی سەرکەشی وپشتھەڵکردن- ھەروەک چۆن گەلەکەی موسی پێشتر داوایان لە موسی کرد کە خوامان پیشان بدە، جا ھەر کەسێک باوەڕ بگۆڕێتەوە بە بێباوەڕی ئەوا بێگومان لەڕێگای مامناوەند ودادگەری کە ڕێگای ڕاستە لایداوە وگومڕا بووە. لاپەڕە ١٨ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَدَّ كَثِيرٌۭ مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَـٰبِ لَوْ يَرُدُّونَكُم مِّنۢ بَعْدِ إِيمَـٰنِكُمْ كُفَّارًا حَسَدًۭا مِّنْ عِندِ أَنفُسِهِم مِّنۢ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ ٱلْحَقُّ ۖ فَٱعْفُوا۟ وَٱصْفَحُوا۟ حَتَّىٰ يَأْتِىَ ٱللَّهُ بِأَمْرِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ ﴿١٠٩﴾

ى ى زۆرێک لە جولەکە وگاورەکان لەبەر حەسوودی ونەگریسیان پێان خۆشە وئاواتی ئەوە دەخوزان کە پاش باوەڕھێنانتان بێباوەڕتان بکەنەوە وھەڵتان بگەڕێنەوە لە ئاینەکەتان، ھەروەک ئەو کاتانەی کە بتتان دەپەرست، پاش ئەوەی ئەو جولەکە وگاورانە ھەق وڕاستیان بۆ ڕوون بوویەوە وزانیان ئەوەی کە بۆ پێغەمبەر ھاتووە لە لایەن خواوەیە، جا ئەی باوەڕداران ئێوە لێیان ببورن وچاوپۆشی لە نەزانین وجەھل ودەروونی خراپیان بکەن، تا ئەو کاتەی کە فەرمان وبڕیاری خوا لەبارەیانەوە دێت، بێگومان فەرمان وبڕیاری خوا لەم بارەیەوە ھات، ئەویش ئەوە بوو کە بێباوەڕان سەرپشک بکرێن لە نێوان ئیسلام یان پێدانی جزیە یان جەنگ کردن، بێگومان خوای گەورە بەسەر ھەموو شتێکدا بەدەسەڵاتە وھیچ شتێک دەستەوسانی ناکات

وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ ۚ وَمَا تُقَدِّمُوا۟ لِأَنفُسِكُم مِّنْ خَيْرٍۢ تَجِدُوهُ عِندَ ٱللَّهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ ﴿١١٠﴾

نوێژەکانتان بە تەواوی وبە ئەرکان وواجبات وسوننەتەکانیەوە ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ وسامانتان دەربکەن وبیدەن بەو کەسانەی شایستەی زەکات پێدانن، وە ھەرچەند کاروکردەوەی چاک بکەن لە ژیانتاندا وپێش خۆتانی بخەن پێش مردن ئەوا دەبێتە توێشوو بۆتان، وە لەلای خوای گەورە لەڕۆژی دواییدا پاداشتەکەی دەبیننەوە ولەسەری پاداشتان دەداتەوە، بێگومان خوای گەورە بینایە بەھەموو کار وکردەوەکانتان، وە پاداشتی ھەموو کەس دەداتەوە لەسەر کار وکردەوەکانیان

وَقَالُوا۟ لَن يَدْخُلَ ٱلْجَنَّةَ إِلَّا مَن كَانَ هُودًا أَوْ نَصَـٰرَىٰ ۗ تِلْكَ أَمَانِيُّهُمْ ۗ قُلْ هَاتُوا۟ بُرْهَـٰنَكُمْ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ ﴿١١١﴾

ھەموو دەستە وتاقمێک لە جولەکە وگاورەکان ووتیان: گوایە بەھەشت تایبەتە بەوانەوە، جولەکەکان: ووتیان: ھەرکەسێک جولەکە نەبێت ناچێتە بەھەشتەوە، وە گاورەکانیش ووتیان: ئەوەی گاور نەبێت ناچێتە بەھەشتەوە، ھەموو ئەمانە ئومێد وخەیاڵ پڵاوی بەتاڵ ونابەجێی وخراپی خۆیانە، جا ئەی پێغەمبەر وەڵامیان بدەرەوە وپێیان بڵێ: ئەگەر ڕاست دەکەن لە بانگەشە وبۆچونەکانتان بەڵگەکانتان بھێنن لەسەر ئەو گومانانەی کە دەیبەن. بل من أسلم وجهه لله وهومحسن فله أجره عند ربه ولا خوف عليهم ولا هم يحزنون

بَلَىٰ مَنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُۥ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌۭ فَلَهُۥٓ أَجْرُهُۥ عِندَ رَبِّهِۦ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿١١٢﴾

بەڵێ ڕاستی ودروستیەکەی ئەمەیە ھەرکەسێک دڵسۆز بێت بۆ خوای گەورە وبەئیخلاصەوەش ڕووی کردبێتە خوای گەورە - لە ھەمان کاتدا لەگەڵ دڵسۆزی وئیخلاصیەکەی بۆ خوای گەورە- چاکەکار بێت وچاکە خوازیش بێت لە بەندایەتی کردنی بەو شێوەیەی کە شوێنکەوتەی ئەوە بێت کە پێغەمبەری خوا ھێناوێتی، بەڕاستی ئەو کەسەی ئاوابێت لەھەر دەستە وتاقمێک بێت دەچێتە بەھەشتەوە، وە پاداشتی لای خوای گەورەیە، وە ھیچ ترسێکی نابێت لە دواڕۆژدا، وە ھیچ دڵتەنگیش نابن لەوەی لەدەستیان چووە لە دونیادا، ھەموو ئەمانە ئەو سیفەتانەن کە پاش ھاتنی پێغەمبەری خوا موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) نایەنە دی لە موسڵماناندا نەبێت

وَقَالَتِ ٱلْيَهُودُ لَيْسَتِ ٱلنَّصَـٰرَىٰ عَلَىٰ شَىْءٍۢ وَقَالَتِ ٱلنَّصَـٰرَىٰ لَيْسَتِ ٱلْيَهُودُ عَلَىٰ شَىْءٍۢ وَهُمْ يَتْلُونَ ٱلْكِتَـٰبَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَٱللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ فِيمَا كَانُوا۟ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١١٣﴾

جولەکەکان وتیان: گاورەکان لەسەر ئاینی ڕاست ودروست نین، وە گاورەکانیش وتیان: جولەکەکان لەسەر ئاینی ڕاست ودروست نین، ھەموو ئەوان ئەو پەڕاو و پەرتووکانە دەخوێننەوە کە خوای گەورە بۆیانی دابەزاندووە، وە ئەوەش دەخوێننەوە کە فەرمانیان پێکراوە کە باوەڕ بھێنن بە سەرجەم پێغەمبەران بەبێ جیاوازی، کاروکردەوەی ئەم جولەکە وگاورانە لە وتەی ئەو کەسانە دەکات لە موشریکەکان کە ھیچ نازانن کاتێک هەموو پێغەمبەرانیان بەدرۆ زانی وھەموو ئەو پەڕاو و پەرتووکانەشیان بەدرۆ زانی کە بۆیان دابەزیووە، لەبەر ئەوە خوای گەورە لە ڕۆژی دواییدا دادوەری دەکات لە نێوان تەواوی بیروباوەڕ جیاوازەکاندا بەو شێوەیە کە ھەواڵی داوە بە بەندەکانی، بەوەی سەرکەوتن وسەرفرازی ھەمیشەیی نییە بۆ ئەو کەسانە نەبێت باوەڕیان ھەیە بە تەواوی ئەوەی خوای گەورە دایبەزاندووە بۆ پێغەمبەرەکانی

وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَـٰجِدَ ٱللَّهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا ٱسْمُهُۥ وَسَعَىٰ فِى خَرَابِهَآ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَآ إِلَّا خَآئِفِينَ ۚ لَهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا خِزْىٌۭ وَلَهُمْ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ ﴿١١٤﴾

ھیچ کەس وەک ئەو کەسە ستەمکار نیە کە ڕێگری دەکات لە ذیکر ویادی خوا لەناو مزگەوتەکانیدا، وە ڕێگری دەکات لە نوێژ ویادی خوا وخوێندنی قورئان تێیاندا، وە ھەوڵی ئەوەش دەدات کەخاپور وخراپیان بکات، بە تێکدان وڕێگری کردن لە بەجێھێنانی پەرستن تێیاندا، ئەو کەسانەی کە ھەمیشە لە ھەوڵدان بۆ خراپ وخاپور کردنی مزگەوتەکان نابێت بێنە ناویەوە مەگەر بە ترس ودڵە لەرزەوە نەبێت، چونکە ئەوانە بێباوەڕن وڕێگریان کردووە لە مزگەوتەکانی خوا، ئەوانە لە ژیانی دونیادا سەرشۆڕی لاپەڕە ١٩ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر وسوک وڕسوایی بەشیان دەبێت لەسەر دەستی موسڵماناندا، وە لەڕۆژی دواییشدا بەھۆی ئەوەی بوبونە ڕێگری خەڵکی لە چوونە مزگەوت ویادی کردنی خوا، سزای گەورەیان بۆ ھەیە لە لایەن خوای گەورەوە

وَلِلَّهِ ٱلْمَشْرِقُ وَٱلْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا۟ فَثَمَّ وَجْهُ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ وَٰسِعٌ عَلِيمٌۭ ﴿١١٥﴾

موڵک وخاوەندارێتی ڕۆژھەڵات وڕۆژئاوا وئەوەشی لە نێوانیاندایە ھەر بۆ خوای گەورەیە، ھەرچۆنێکی بوێت بەو شێوەیە فەرمان بە بەندەکانی دەکات، جا ئێوە ڕوو لە ھەر شوێن وجێگایەک بکەن ئەوا ڕووتان لەخوای گەورە کردووە، جا فەرمانی خوای گەورە بە ڕوو وەرگێڕانتان بەرەو (بیت المقدس) یان بەرەو کەعبە، یان ھەڵەتان کرد لە ڕوو کردنە قیبلە، یان لەسەرتان گران وقورس بوو ڕوو بکەنه قیبلە، ئەوا ھیچ گرفت نیە وگوناھتان ناگات کە چۆن ڕوو دەکەن، چونکە ھەموو ڕووەکان ھەموویان ھەر ھی خوای گەورەن، بێگومان خوای گەورە بەڕەحم ومیھرەبانی فراوانی ھەموو دروستکراوەکانی گرتووەتەوە، وە بەزانست وزانیاریشی ئاگادارەل بە نیەت وکار وکردەوەکانیان

وَقَالُوا۟ ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ وَلَدًۭا ۗ سُبْحَـٰنَهُۥ ۖ بَل لَّهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ كُلٌّۭ لَّهُۥ قَـٰنِتُونَ ﴿١١٦﴾

جولەکە وگاور وھاوەڵدانەران ووتیان: خوای گەورە مناڵی بۆ خۆی داناوە! پاک وبێگەردی بۆ خوای گەورە لەوەی دەیدەنە پاڵی، ئەو زاتە بێ باکە لە دروستکراوەکانی وھیچ پێویستی بەوان نیە، بەڵکو ئەو کەسە مناڵ بڕیار دەدات بۆ خۆی کە پێویستیەتی، خوای گەورە وبەرز وبڵند خاوەنی ھەموو ئەو شتانەیە کە لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە، ھەموو دروستکراوەکانی بەندە وملکەچی ئەون، ھەرچۆنیەکی بوێت بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات

بَدِيعُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ وَإِذَا قَضَىٰٓ أَمْرًۭا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ ﴿١١٧﴾

خوای گەورە دروستکەر وبەدیھێنەری ئاسمانەکان وزەوی وئەوەشی لە ناویاندایە کە پێشتر نمونەیان نەبووە، جا ھەرکاتێک بڕیاری لەسەر کارێکدا، یان وویستی ئەنجامی بدات ئەوا تەنھا دەڵێت ببە، ئەوا خێرا بەو شێوەیە دەبێت کە خوای گەورە دەیەوێت، وە ھیچ شتێکیش نیە بڕیار وفەرمان وقەزای خوا ڕەد بکاتەوە وببێتە ڕێگر لەبەردەمیدا

وَقَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ لَوْلَا يُكَلِّمُنَا ٱللَّهُ أَوْ تَأْتِينَآ ءَايَةٌۭ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّثْلَ قَوْلِهِمْ ۘ تَشَـٰبَهَتْ قُلُوبُهُمْ ۗ قَدْ بَيَّنَّا ٱلْـَٔايَـٰتِ لِقَوْمٍۢ يُوقِنُونَ ﴿١١٨﴾

ئەوانەی کە بێئاگا ونەزان بوون لە خاوەن پەرتووک وموشریکەکان، لەبەر سەرکەشیان لەھەق وڕاستی دەیانووت: باشە بۆچی خوای گەورە بەبێ ناوەندگیری پێغەمبەرەکانی وە بەڕاستەوخۆ گفتوگۆمان لەگەڵ ناکات؟ یان نیشانەیەکی تایبەت بەخۆمان بۆ نانێرێت کە بڵێت تۆ پێغەمبەریت؟ ھاوشێوەی وتەی ئەمانەیش گەلان و ئوممەتانی تریش کە پێغەمبەرەکانی خۆیان بەدرۆ زانی ھەمان شتیان دەوتەوە، ھەرچەند کات وشوێن وجێگاشیان جیاوازە بەڵام دڵیان هاوشێوەی ئەوانەى پێشووە لە کوفر وبێباوەڕی وسەرکەشی وفيز وسنوور تێپەڕاندن لە تاوان، بێگومان بەڵگە ونیشانەکانی خۆمان ڕوون کردەوە بۆ ئەوانەی يەقین وباوەڕیان ھەیە بەھەق وڕاستی ئەگەر بۆیان ئاشکرا بێت، ھیچ شتێک نییە تووشی گومانیان بکات، وە سەرسەختیش نین وڕێگر نابن لە ڕازی بوون بە ھەق وڕاستی

إِنَّآ أَرْسَلْنَـٰكَ بِٱلْحَقِّ بَشِيرًۭا وَنَذِيرًۭا ۖ وَلَا تُسْـَٔلُ عَنْ أَصْحَـٰبِ ٱلْجَحِيمِ ﴿١١٩﴾

ئەی پێغەمبەر ئێمە تۆمان ڕەوانە کرد بە ئاینێکی ڕاست ودروست کە ھیچ گومان ودوو دڵیەکی تێدا نیە، بۆ ئەوەی موژدە بدەیت بە باوەڕداران بە بەھەشت، وە بێباوەڕانیش بترسێنێت بە ئاگری دۆزەخ، وە ئەوەش بزانە ھیچت لەسەر نیە تەنھا ئەوە نەبێت بەڕوونی پەیامی خوای گەورە بگەیەنیت، وە خوای گەورە لێپرسینەوەت لەگەڵدا ناکات لەسەر ئەوانەی باوەڕت پێ ناھێنن لە ھاوەڵانی ئاگری دۆزەخ

وَلَن تَرْضَىٰ عَنكَ ٱلْيَهُودُ وَلَا ٱلنَّصَـٰرَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ ۗ قُلْ إِنَّ هُدَى ٱللَّهِ هُوَ ٱلْهُدَىٰ ۗ وَلَئِنِ ٱتَّبَعْتَ أَهْوَآءَهُم بَعْدَ ٱلَّذِى جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ ۙ مَا لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا نَصِيرٍ ﴿١٢٠﴾

خوای گەورە لەگەڵ پێغەمبەرەکەیدا قسەدەكات وپێی ڕادەگەیەنێت ودەیترسێنێت وپێی دەڵێت: جولەکە وگاورەکان ھەرگیز ڕازی نابن لە تۆ ھەتاوەکو واز لە ئیسلام دەھێنیت وشوێن ئەو ئاینە دەکەویت کە ئەوانی لەسەرە، بڵێ: بە راستی تەنها كتێبەكەی خوای گەورە ورونكردنەوەی ئەو رێنوێنیكارە نەك ئەوەی ئەوان لەسەرین لە ناڕەوایی وباتڵ، جا ئەگەر تۆ یان ھەر شوێنکەوتەیەکی تۆ لە موسڵمانان شتێکی وابکەن پاش ئەوەی ئاینی ڕاست وھەقتان بۆ ھات وبۆتان ڕوونکرایەوە، ئەوا ھیچ یارمەتی لاپەڕە ٢٠ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر وکۆمەکیەکتان لای خوای گەورەوە نابینن، ئەمەش لە چوار چێوەی ڕوونکردنەوەی مەترسی جێھێشتنی ھەق وڕاستی وشوێنکەوتنی ئەھلی ناھەق دێت

ٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَـٰهُمُ ٱلْكِتَـٰبَ يَتْلُونَهُۥ حَقَّ تِلَاوَتِهِۦٓ أُو۟لَـٰٓئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِۦ ۗ وَمَن يَكْفُرْ بِهِۦ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَـٰسِرُونَ ﴿١٢١﴾

قورئانی پیرۆز باسی دەستە وتاقمێک دەکات لە خاوەن پەرتووکەکان (جولەکە وگاورەکان) کە کار بەو ڕێنوماییانە دەکەن کە لەو پەرتووکانەدا ھاتووە وبۆیان دابەزیووە، وە بە ھەق وڕاستی شوێنی دەکەون، ئەوانە لەو پەرتوکانەدا (لە تەوراتو لە ئینجیل) بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرا دەبینن کە بەڵگەن لەسەر ڕاستی پێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، ھەر بۆیە پەلەیان کرد لە باوەڕھێنان پێی، بەڵام دەستە وتاقمێکی تریان سوور بوون لەسەر بێباوەڕی خۆیان، ھەر بۆیە خەسارۆمەندی بەشیان دەبێت

يَـٰبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتِىَ ٱلَّتِىٓ أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَنِّى فَضَّلْتُكُمْ عَلَى ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿١٢٢﴾

ئەی بەنی ئیسرائیل (نەوهکانی یەعقوب پێغەمبەر) باسی ئەو ناز ونیعمەتە دونیایی ودینیانە بکەن کە پێم بەخشین -وشوکری بکەن-، وە باسی ئەوەش بکەن کە من فەزڵی ئێوەم دا بەسەر خەڵکانی سەردەمی خۆتان بەوەی پێغەمبەرایەتی وپلە وپایە ودەسەڵات وموڵکم پێبەخشین

وَٱتَّقُوا۟ يَوْمًۭا لَّا تَجْزِى نَفْسٌ عَن نَّفْسٍۢ شَيْـًۭٔا وَلَا يُقْبَلُ مِنْهَا عَدْلٌۭ وَلَا تَنفَعُهَا شَفَـٰعَةٌۭ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ ﴿١٢٣﴾

خۆتان بپارێزن لەسزای ڕۆژی دوایی، ئەویش بەوەی شوێن ئەو فەرمانانە بکەون کە خوای گەورە فەرمانی پێکردووە، وە دوور بکەونەوە لە قەدەغەکراوەکانی، چونکە لەو ڕۆژەدا کەس ناتوانێت ھیچ شتێک بکات بۆ ھیچ کەسێکی تر، وە ھیچ بارمتە وبرتیتیەکیش ھەرچەند گەورەش بێت لە ھیچ کەسێک وەرناگیرێت بۆ ئەوەی ڕزگاری بکات لە سزای سەختی دۆزەخ، وە ھیچ شەفاعەت وتکایەکیش لەکەس وەرناگیرێت بۆ ھیچ کەسێکی تر ھەرچەند پلە وپایە ومەقامیشی گەورە بێت، وە ھیچ سەرخەر وکۆمەکیکارێکیش بەدی ناکات جگە خوای گەورە

۞ وَإِذِ ٱبْتَلَىٰٓ إِبْرَٰهِـۧمَ رَبُّهُۥ بِكَلِمَـٰتٍۢ فَأَتَمَّهُنَّ ۖ قَالَ إِنِّى جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامًۭا ۖ قَالَ وَمِن ذُرِّيَّتِى ۖ قَالَ لَا يَنَالُ عَهْدِى ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿١٢٤﴾

بیری ئەو کاتە بکەرەوە کاتێک خوای گەورە ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) تاقی کردەوە، ئەویش بەوەی کە فەرمانی پێکرد بەچەند حوکم وتەکلیفێک، ئەوە بوو ئیبراھیم ھەموو فەرمانەکانی بە چاکترین شێوە جێ بەجێکرد، خوای گەورەش بە ئیراھیمی پێغەمبەری فەرموو: من تۆ دەکەم بە سەرمەشقی خەڵکی بۆ ئەوەی لە کاروکردەوەتدا چاوت لێبکەن وبتکەن بە سەرمەشقی خۆیان، ئیبراھیمیش ووتی: ئەی خوای گەورە نەوەکانیشم بکە بە پێشەوای خەڵکی بۆ ئەوەی ببن بەسەرمەشقی خەڵکی، خوای گەورەش وەڵامی ئیبراھمی دایەوە وفەرمووی: پێغەمبەرێتی وپەیام وپەیمانی من ھەرگیز بەخەڵکانیل بێباوەڕ وستەمکاری نەوەکانی تۆ نادرێت

وَإِذْ جَعَلْنَا ٱلْبَيْتَ مَثَابَةًۭ لِّلنَّاسِ وَأَمْنًۭا وَٱتَّخِذُوا۟ مِن مَّقَامِ إِبْرَٰهِـۧمَ مُصَلًّۭى ۖ وَعَهِدْنَآ إِلَىٰٓ إِبْرَٰهِـۧمَ وَإِسْمَـٰعِيلَ أَن طَهِّرَا بَيْتِىَ لِلطَّآئِفِينَ وَٱلْعَـٰكِفِينَ وَٱلرُّكَّعِ ٱلسُّجُودِ ﴿١٢٥﴾

ئەوەش بەبیری خۆت بھێنەرەوە کاتێک خوای گەورە کەعبەی کردە پەناگا وشوێنی ئارامی وئاسایش وھێمنی وکۆبونەوەی گشت خەڵکی، کە دڵیانی پەیوەست کرد پێوەی، بەشێوەیەک ھەرکاتێک لەوێ ھەڵکەنران جارێکی تر بگەڕێنەوە بۆلای، وە کردی بە مایەی ئاسایش بۆیان، کە ھیچ کەسێک لەوێ دەست درێژی نەکرێتە سەریان، وە فەرمووی بەخەڵکی: ئەی خەڵکینە (حیجری ئیسماعیل) ئەو جێگایەی کە ئیبراھیم لەسەری دەوەستا کاتێک کەعبەی دروستکرد، بکەنە جیگا نوێژی خۆتان، پاشان وەسیەتمان کرد بۆ ئیبراھیم وئیسماعیل وڕاماسپاردن کە ماڵەکەم (کەعبە) پاک بکەنەوە لەپیسی وبتپەرستی بۆ ئەوانەی دەیانەوێت خواپەرستی بکەن بەتەواف وئیعتیکافکردن و(نوێژکردن) وکڕنوش بردن وسوژدە بردن

وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِـۧمُ رَبِّ ٱجْعَلْ هَـٰذَا بَلَدًا ءَامِنًۭا وَٱرْزُقْ أَهْلَهُۥ مِنَ ٱلثَّمَرَٰتِ مَنْ ءَامَنَ مِنْهُم بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ ۖ قَالَ وَمَن كَفَرَ فَأُمَتِّعُهُۥ قَلِيلًۭا ثُمَّ أَضْطَرُّهُۥٓ إِلَىٰ عَذَابِ ٱلنَّارِ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ ﴿١٢٦﴾

ئەی پێغەمبەر ئەوە بیر خۆت بھێنەرەوە کاتێک ئیبراھیم لەخوای گەورە پاڕایەوە وووتی: ئەی پەروەردگارم ئەم شارە (مەککە) بکە بەشارێکی ھێمن وپڕ لە ئارامی وئاسایش، بەشێوەیەک کەس بەخراپی ڕێگری لێ نەکرێت، وە ڕزق وڕۆزی خەڵکەکەی بدە بە ھەموو بەروبومێکی پاک ونایاب، وە ڕزق وڕۆزیەک تایبەت بکە بەوانەی کە باوەڕیان بەخوای گەورە وڕۆژی دوایی ھەیە، خوای گەورەش فەرمووی: ئەوانەشیان کە بێباوەڕن لە دونیادا ماوەیەکی کەم ڕزق وڕۆزیان دەدەم، بەڵام لە ڕۆژی دواییدا لاپەڕە ٢١ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر بەناچاری پەلکێشی سزای ئاگریان دەکەم، ئای چەند خراپە ئەو جێگایەی کە دەگەڕێنەوە بۆی لە رۆژی دواییدا

وَإِذْ يَرْفَعُ إِبْرَٰهِـۧمُ ٱلْقَوَاعِدَ مِنَ ٱلْبَيْتِ وَإِسْمَـٰعِيلُ رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّآ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ ﴿١٢٧﴾

ئەی پێغەمبەر بیری ئەو کاتە بکەرەوە کاتێک ئیبراھیم وئیسماعیل بناغەی کەعبەیان بەرز کردەوە، ھەر بەدەم کارکردنەوە بە گەردنکەچی وزەلیلیەوە زیکریان دەکرد و دەیانوت: ئەی پەروەردگارمان کارەكانمان لێوەربگرە، لەناو ئەوانەیشدا دروستکردنی ئەم ماڵەی خۆتە، بەڕاستی ھەر تۆی وەڵامدەری نزاکانی ئێمەیت، وە هەر تۆیش زانای بە نیەت ونیازی دڵ وکاروکردەوەمان

رَبَّنَا وَٱجْعَلْنَا مُسْلِمَيْنِ لَكَ وَمِن ذُرِّيَّتِنَآ أُمَّةًۭ مُّسْلِمَةًۭ لَّكَ وَأَرِنَا مَنَاسِكَنَا وَتُبْ عَلَيْنَآ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ ﴿١٢٨﴾

ئەی پەروەردگارمان ھەردووکمان بکە بەگوێڕایەڵ وملکەچی فەرمەکانی خۆت، تا بتوانین ھیچ شتێک نەکەینە ھاوەڵ وھاوبەشی تۆ، وە لەناو وەچە ونەوەکانماندا ئومەت وگەلێک بکە بە فەرمانبەردار وملکەچی خۆت، وە ڕێنمونیمان بکە کە چۆن عیبادەت وپەرستنی تۆ بکەین، وە لەگوناھەکانمان ببورە، وچاوپۆشی بکە لە کەموکورتی پەرستنەکانمان، چونکە بەڕاستی تەنھا ھەر تۆی تەوبە وەرگر لە بەندەکانت، وەزۆریش بە ڕەحم ومیھرەبانی لەگەڵیاندا

رَبَّنَا وَٱبْعَثْ فِيهِمْ رَسُولًۭا مِّنْهُمْ يَتْلُوا۟ عَلَيْهِمْ ءَايَـٰتِكَ وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلْكِتَـٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَيُزَكِّيهِمْ ۚ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴿١٢٩﴾

ئەی پەروەردگارمان لەناو نەوەکانی ئیسماعیلدا پێغەمبەرێک لەخۆیان بنێرە، کە ئایەتەکانی تۆیان بەسەردا بخوێنێت، وە فێری قورئان وسوننەتیان بکات، وە پاکیان بکاتەوە لە ھاوەڵ بڕیاردان وئاکاری خراپ وناپەسەند، بێگومان ھەر تۆ خوایەکی بەھێز وزاڵ وبەدەسەڵات وکار جوان ودانایت له كردەوه وئەحكامەكانت

وَمَن يَرْغَبُ عَن مِّلَّةِ إِبْرَٰهِـۧمَ إِلَّا مَن سَفِهَ نَفْسَهُۥ ۚ وَلَقَدِ ٱصْطَفَيْنَـٰهُ فِى ٱلدُّنْيَا ۖ وَإِنَّهُۥ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ لَمِنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ ﴿١٣٠﴾

ھیچ کەس لە ئاینی ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) خۆی ھەڵاناویرێت وپشتی تێ ناکات وبچێتە سەر ئاینێکی تر، مەگەر کەسێک نەبێت بە گێل وگەمژەیی ونەفامی ستەم لەخۆی بکات وئاینی ھەق وڕاستی واز لێ بھێنێت وگومڕا ببێت، وڕازی بێت بە سوکی وڕسوایی، بێگومان ئێمە لە دونیادا ئیبراھیممان ھەڵبژارد وکردمان بە پێغەمبەر وخۆشەویستی خۆمان، وە ھەر ئەو لە دواڕۆژیشدا لەڕیزی ئەو چاکەکارانەدایە کە فەرمانەکانی خوای گەورەیان جێ بەجێ کردوووە، ھەر بەو ھۆیەوە بەرزترین پلەیان بەدەستھێناوە

إِذْ قَالَ لَهُۥ رَبُّهُۥٓ أَسْلِمْ ۖ قَالَ أَسْلَمْتُ لِرَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿١٣١﴾

ئەو کاتەی کە خوای گەورە (ئیبراھیم) ی ھەڵیبژارد وپێی فەرموو: دەبێت لە پەرستنەکاندا دڵسۆز وموخلیس بیت، وملکەچی فەرمانەکانی من بیت، ئەویش لەوەڵامی پەروەردگاردا ووتی: ئەوا من خۆم دایە دەست پەروەردگاری جیھانیان کەدروستکەر وڕۆزیدەر وڕێکخەری کاروباری بەندەکانە

وَوَصَّىٰ بِهَآ إِبْرَٰهِـۧمُ بَنِيهِ وَيَعْقُوبُ يَـٰبَنِىَّ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصْطَفَىٰ لَكُمُ ٱلدِّينَ فَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ ﴿١٣٢﴾

ئەمجا ئیبراھیم ئامۆژگاری کوڕەکانی کرد بەو بەڵێنەی کە دای بە پەروەردگاری کە خۆی تەسلیم بە پەروەردگاری جیھانیان بکات، ھەروەھا یەعقوبیش ھەمان ئامۆژگاری بۆ کوڕەکانی کرد، وە ووتیان پێیان: بێگومان خوای گەورە ئاینی ئیسلام ویەکخواپەرستی بۆ ھەڵبژاردون، جا ئێوەش چاک دەستی پێوە بگرن ولەسەری بەردەوام بن تا ئەو کاتەی مردن یەخەتان دەگرێت، وە ئێوە ناوەڕۆک وڕواڵەتیشتان تەسلیم بە خوای گەورە بکەن

أَمْ كُنتُمْ شُهَدَآءَ إِذْ حَضَرَ يَعْقُوبَ ٱلْمَوْتُ إِذْ قَالَ لِبَنِيهِ مَا تَعْبُدُونَ مِنۢ بَعْدِى قَالُوا۟ نَعْبُدُ إِلَـٰهَكَ وَإِلَـٰهَ ءَابَآئِكَ إِبْرَٰهِـۧمَ وَإِسْمَـٰعِيلَ وَإِسْحَـٰقَ إِلَـٰهًۭا وَٰحِدًۭا وَنَحْنُ لَهُۥ مُسْلِمُونَ ﴿١٣٣﴾

إ برهم وإسمعيل وإس حق إلها وحدا ونحن له مسلمون ئایا ئێوە ئامادەی ھەواڵی یەعقوب بوون، کاتێک لەسەرەمەرگدا لە کوڕەکانی پرسی وپێی ووتن: ئایا ئێوە پاش مردنی من چی دەپەرستن؟ ئەوانیش لەوەڵامیدا ھەر ھەموویان ووتیان: ئێمەش ھەر خواکەی تۆ وخوای باوباپیرانی تۆ (ئیبراھیم وئیسماعیل وئیسحاق) دەپەرستین، خوایەکی تاک وتەنھا کە ھیچ ھاوەڵ وشەریکێکی نیە، لاپەڕە ٢٢ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر وە ئێمەش ھەموومان تەنھا بۆ ئەو تەسلیم وملکەچین

تِلْكَ أُمَّةٌۭ قَدْ خَلَتْ ۖ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَلَكُم مَّا كَسَبْتُمْ ۖ وَلَا تُسْـَٔلُونَ عَمَّا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿١٣٤﴾

ئەوانە ئوممەت وگەلێک بوون کە تێپەڕین وتەواو بوون وڕۆیشتن، وە ھەر شتێکیان کردبێت لە کاری چاک وکاری خراپ بێگومان ھەر بۆ خۆیانە، وە ئەوەشی ئێوە کردووتانە ھەر بۆ خۆتانە، وە لە ڕۆژی دواییشدا ئێوە پرسیاری کار وکردەوەی ئەوانتان لێ ناکرێت، وە ئەوانیش پرسیاری کار وکردەوەی ئێوەیان لێ ناکرێت، وە ھیچ کەسێک بەگوناھی کەسێکی تر سزا نادرێت، بەڵکو ھەموو کەسێک پاداشتی ئەو کارانەی دەدرێتەوە کە پێش خۆی خستبوون، بۆیە کار وکردەوەی ئەوانەی پێش خۆتان سەرقاڵتان نەکەن، بەشێوەیەک کار وکردەوەی خۆتان لەبیر بچیتەوە، چونکە ھیچ کەسێک غەیری کار وکردەوەی خۆی وڕەحم ومیھرەبانی پەروەردگاری نەبێت ناگاتە فریای وسوودی پێ ناگەیەنێت

وَقَالُوا۟ كُونُوا۟ هُودًا أَوْ نَصَـٰرَىٰ تَهْتَدُوا۟ ۗ قُلْ بَلْ مِلَّةَ إِبْرَٰهِـۧمَ حَنِيفًۭا ۖ وَمَا كَانَ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ﴿١٣٥﴾

جولەکە وگاورەکان ووتیان بەم ئومەتە (بە موسڵمانان): ببن بە جولەکە یان گاور ئەوسا دەکەونە سەر ڕێگای ڕاست وھیدایەت، جا ئەی پێغەمبەر تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: نەخێر ئێمە شوێن ئاینی ئیبراھیم دەکەوین وپەیڕەوی لەو دەکەین، چونکە لە ھەموو ئاینێکی خوار وخێچ لایداوە، وە ھیچ کاتێک ھیچ کەسێکیشی نەکردووە بە ھاوبەش بۆ خوای گەورە

قُولُوٓا۟ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَآ أُنزِلَ إِلَىٰٓ إِبْرَٰهِـۧمَ وَإِسْمَـٰعِيلَ وَإِسْحَـٰقَ وَيَعْقُوبَ وَٱلْأَسْبَاطِ وَمَآ أُوتِىَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَمَآ أُوتِىَ ٱلنَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍۢ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُۥ مُسْلِمُونَ ﴿١٣٦﴾

ى ئەی باوەڕداران ئێوەش بە بانگەشەکەرانی ئەم بانەگەوازە ناھەقە لە جولەکە وگاورەکان بڵێن: باوەڕمان ھەیە بە خوای گەورە وقورئانی پیرۆز کە دابەزیووە بۆمان، وە باوەڕمان ھەیە بەوەی دابەزی بۆ سەر ئیبراھیم ونەوەکانی (ئیسماعیل وئیسحاق ویەعقوب) وە باوەڕمان ھەیە بە ئینجیل کە خوای گەورە ناردی بۆ عیسی، وە باوەڕمان ھەیە بەھەموو ئەو پەرتووکانەی کە خوای گەورە ناردوونی بۆ سەرجەم پێغەمبەران، وە ھیچ جیاوازیەکیش ناکەین لە نێوانیاندا، بەوەی باوەڕمان ھەبێت بە ھەندێکیان و بێباوەڕیش بین بە ھەندێکی تریان، وە بەتەنھاش ملکەچ وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی ئەوین

فَإِنْ ءَامَنُوا۟ بِمِثْلِ مَآ ءَامَنتُم بِهِۦ فَقَدِ ٱهْتَدَوا۟ ۖ وَّإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّمَا هُمْ فِى شِقَاقٍۢ ۖ فَسَيَكْفِيكَهُمُ ٱللَّهُ ۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ ﴿١٣٧﴾

جا ئەگەر جولەکە وگاورەکان وجگە ئەوانیش لە بێباوەڕان وەک ئێوە باوەڕیان ھێنا: ئەوا مانای وایە بەڕاست وڕێکی شوێن ئەو ڕاستە ڕێ کەوتوون کە خوای گەورە پێی ڕازیە، وە ئەگەر ھاتوو پشتیان ھەڵکردو باوەڕیان نەھێنا، بەوەی ھەموو پێغەمبەران یان ھەندێکیانیان بەدرۆ خستەوە وباوەڕیان پێ نەھێنان، دیارە لەڕاستی لایانداوە لەناکۆکی ودژایەتی کردندان، جا ئەی پێغەمبەر تۆ دڵگران مەبە، چونکە تۆ ھەر خوات بەسە، ولە ئازار وخراپەیان دەتپارێزێت، وسەرت دەخات بەسەریاندا، وه زۆریش بیسەرە بەگوفتارەکانیان، وە زۆریش زانایە بە نیەت وکار وکردەوەیان

صِبْغَةَ ٱللَّهِ ۖ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ ٱللَّهِ صِبْغَةًۭ ۖ وَنَحْنُ لَهُۥ عَـٰبِدُونَ ﴿١٣٨﴾

پابەندبن بە ئاینی خوای گەورەوە، لە ئاشکرا ونێھێنیتان، ئەو ئاینەی کە دروستی کردوون لەسەری، وە بزانە ھیچ ئاین وبەرنامەیەک باشتر وچاکتر نیە لە ئاین وبەرنامەی خوای گەورە، چونکە ھاوتا وھاوڕایە لەگەڵ فیترەتی پاکی مرۆڤدا، ھەرچی بەرژەوەندی بێت دەستەبەری دەکات بۆ مرۆڤەکان وھەرچیش خراپەیە دووریان دەخاتەوە لێیان، وە بڵێن: ئێمە تەنھا خوای گەورە دەپەرستین وھیچ شتێک ناکەین بەھاوەڵی

قُلْ أَتُحَآجُّونَنَا فِى ٱللَّهِ وَهُوَ رَبُّنَا وَرَبُّكُمْ وَلَنَآ أَعْمَـٰلُنَا وَلَكُمْ أَعْمَـٰلُكُمْ وَنَحْنُ لَهُۥ مُخْلِصُونَ ﴿١٣٩﴾

ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ئایا ئەی خاوەن نامەکان ئێوە دەمەقاڵێی ئەوەمان لەگەڵدا دەکەن، گوایە ئێوە لە پێشترن بە خوای گەورە وئاینەکەی، چونکە ئاینەکەی ئێوە کۆنترە و پەرتووکەکەتان پێشتر دابەزیووە، ئەوە بزانن کە ئەوانە ھیچ سودێکی نیە بۆتان، خوای گەورە (اللە) (جل جلالە) پەروەردگاری ھەموومانە وتایبەت نیە تەنھا بە ئێوەوە، کاروکردەوەکانمان بۆ خۆمان وئێوە ھیچ بەرپرس نین لێی، وە کاروکردەوەکانی ئێوەش بۆ خۆتان وئێمە ھیچ بەرپرس نین لێی، وە ھەموو کەس پاداشتی کاروکردەوەی خۆی لاپەڕە ٢٣ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر وەردەگرێتەوە، وە ئێمەش دڵسۆز وموخلیصین بۆ خوای گەورە لە بەندایەتی کردن وگوێڕایەڵی کردنی، وە ھیچ شتێکیش ناکەین بە ھاوبەش وھاوەڵی

أَمْ تَقُولُونَ إِنَّ إِبْرَٰهِـۧمَ وَإِسْمَـٰعِيلَ وَإِسْحَـٰقَ وَيَعْقُوبَ وَٱلْأَسْبَاطَ كَانُوا۟ هُودًا أَوْ نَصَـٰرَىٰ ۗ قُلْ ءَأَنتُمْ أَعْلَمُ أَمِ ٱللَّهُ ۗ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَتَمَ شَهَـٰدَةً عِندَهُۥ مِنَ ٱللَّهِ ۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَـٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ﴿١٤٠﴾

ه وە یان ئەی خاوەن نامەکان ئێوە پێتان وایە: ئیبراھیم وئیسماعیل وئیسحاق ویەعقوب، وئەو پێغەمبەرانەیش لە نەوەکانی یەعقوب ھاتوون ھەموویان لەسەر ئاینی جولەکە یان گاور بوون، دەی ئەی پێغەمبەر تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: ئایا ئێوە لە خوای گەورە زاناترن؟ ئەو باشتر دەزانێت یان ئێوە؟ جا ئەگەر وایانزانی ئەو پێغەمبەرانە لەسەر ئاینی ئەوانن، ئەوا بێگومان درۆیان کردووە، چونکە ڕەوانە کردن ومردنی ئەوان پێش ھاتنی تەورات وئینجیل بووە، بەمەشدا دەزانرێت ئەوەی کە دەیڵێن درۆیە بەدەم خوا و پێغەمبەرەکانیەوە ھەڵیدەبەستن، چونکە بێگومان ئەوان ئەو ھەق وڕاستیەی کە دابەزی بۆیان ھەموویان شاردەوە، وە ھیچ کەسیش لەو کەسە ستەمکارتر نیە کە شاھیدێکی جێگیری لا بێت کە لە خواوە فێری بووبێت وبیشارێتەوە، وەک ئەوەی کە خاوەن نامەکان ئەنجامی دەدەن، وە بێگومان خوای گەورە بێ ئاگا نیە لە کاروکردەوەیان، وە لەسەر ھەموویشیی پاداشت وسزایان دەداتەوە

تِلْكَ أُمَّةٌۭ قَدْ خَلَتْ ۖ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَلَكُم مَّا كَسَبْتُمْ ۖ وَلَا تُسْـَٔلُونَ عَمَّا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿١٤١﴾

ئەو پێغەمبەرانە وئومەتەکانیان، ئومەت وکۆمەڵێک بوون مردن وڕۆشتن بەڕێی خۆیانەوە وتێپەڕین، وە ھەر کار وکردەوەیەکیشیان کردبێت پاداشتەکەی ھەر بۆ خۆیانە، وە ئێوەیش ھەر کار وکردەوەیەکتان کردبێت ھەر بۆ خۆتانە، ئێوە ھیچ بەرپرس نین لە کاروکردەوەی ئەوان ولێپرسینەوەتان لەگەڵدا ناکرێت لەسەری، وە ئەوانیش بەرپرسن نین لە کاروکردەوەی ئێوە ولێپرسینەوەیان لەگەڵدا ناکرێت لەسەری، ھیچ کەسێک لەسەر تاوانی کەسی تر دادگایی ناکرێت، وە کار وکردەوەی کەسی تریش ھیچ سودێکی نابێت بۆی، بەڵکو ھەموو کەسێک لەسەر ئەوەی پێش خۆی خستووە پاداشتی دەدرێتەوە

۞ سَيَقُولُ ٱلسُّفَهَآءُ مِنَ ٱلنَّاسِ مَا وَلَّىٰهُمْ عَن قِبْلَتِهِمُ ٱلَّتِى كَانُوا۟ عَلَيْهَا ۚ قُل لِّلَّهِ ٱلْمَشْرِقُ وَٱلْمَغْرِبُ ۚ يَهْدِى مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ ﴿١٤٢﴾

خەڵکانێکی گێل ونەفام لە جولەکە وھاوشێوەکانیان لە دوو ڕووەکان، دەڵێن: ئەوە چی شتێک وایکرد لە موسڵمانەکان پشتھەڵکەن لەڕووکردنە قیبلەی (بیت المقدس) کە پێشتر ڕوویان تێدەکرد وقیبلەیان بووە؟ جا تۆیش ئەی پێغەمبەر لە وەڵامدا پێیان بڵێ: ڕوژھەڵات وڕۆژئاوا وبگرە ھەموو لایەکی جیھان بەتەنھا موڵکی خوای گەورەیە، چۆنی بوێت بەو شێوەیە بەندەکانی ئاڕاستە دەکات کە ڕوو لەکوێ بکەن، ھەر ئەو زاتە پیرۆزەیش ڕێنمونی ھەرکەسێک دەکات لە بەندەکانی بۆ سەر ڕیگای ڕاست کە بیەوێت، ئەو ڕێگایەی کە ھیچ خوار وخێچی ولاریەکی تێدا نیە

وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَـٰكُمْ أُمَّةًۭ وَسَطًۭا لِّتَكُونُوا۟ شُهَدَآءَ عَلَى ٱلنَّاسِ وَيَكُونَ ٱلرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًۭا ۗ وَمَا جَعَلْنَا ٱلْقِبْلَةَ ٱلَّتِى كُنتَ عَلَيْهَآ إِلَّا لِنَعْلَمَ مَن يَتَّبِعُ ٱلرَّسُولَ مِمَّن يَنقَلِبُ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ ۚ وَإِن كَانَتْ لَكَبِيرَةً إِلَّا عَلَى ٱلَّذِينَ هَدَى ٱللَّهُ ۗ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُضِيعَ إِيمَـٰنَكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِٱلنَّاسِ لَرَءُوفٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿١٤٣﴾

ى ھەروەک چۆنێک خوای گەورە قیبلەیەکی بۆ دیاری کردن وڕازی بوو کە ڕووگەتان بێت، ھەر بەو شێوەیە کردونی بە ئومەتێکی باش ودادگەر، بەشێوەیەک مامناوەند بن لەنێوان ھەموو ئومەتەکانی تردا، لە بیروباوەڕ وپەرستن ومامەڵەکردنیش، بۆ ئەوەی ڕۆژی دوایی ببن بە شاھید بۆ پێغەمبەرانی خوا بەوەی کە ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردبوون گەیاندیان بە ئومەتەکانیان، وە بۆ ئەوەش پێغەمبەر موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ببێت بە شاھید بەسەر ئێوەوە، ئەوەی بۆی دابەزی لە پەیامی خوا پێی گەیاندن، ئەو قیبلە گۆڕینەیش کە پێشووتر ڕووتان تێدەکرد (بیت المقدس) تەنھا بۆ ئەوە بوو بزانین ئایا کێ ڕازیە بەو شەریعەتەی کە خوای گەورە دیاری کردووە، و گوێرایەڵە بۆی، وشوێن پێغەمبەر دەکەوێت، وە کێیش لە ئاینەکەی وەردەگرێت وشوێن ھەواو وھەوەس وئارەزووی دەکەوێت، وگوێڕاڵ وملکەچی شەرعی خوا نابێت، بێگومان فەرمانی گۆڕینی قیبلەی یەکەم قورس وگران بوو لەسەر دڵی کەسانێک نەبێت کە خوای گەورە یارمەتیدان وموەفەقی کردن کە باوەڕی پێی بھێنن، بەوەی ئەو شتەی کە خوای گەورە کردویەتی بە شەریعەت بۆ بەندەکانی بێگومان لەبەر حیکمەتێکی گەورەیە، ئەوەش بزانن کە خوای گەورە باوەڕتان پێی زایە ناکات، لە نێویشیاندا ئەو نوێژانەی کە پێش ڕوو وەرگێڕان لە قیبلەی یەکەم کردوتانن، بەڕاستی خوای گەورە بەارمبەر بەخەڵکی زۆر میھرەبان ودڵاواو بە بەزەییە، ھیچ شتێکیان لەسەر گران وقورس ناکات، وە پاداشتی کاروکردەوەکانیشیان زایە ناکات. لاپەڕە ٢٤ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قَدْ نَرَىٰ تَقَلُّبَ وَجْهِكَ فِى ٱلسَّمَآءِ ۖ فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبْلَةًۭ تَرْضَىٰهَا ۚ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ۚ وَحَيْثُ مَا كُنتُمْ فَوَلُّوا۟ وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُۥ ۗ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ لَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ ۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَـٰفِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ ﴿١٤٤﴾

ه يعملون بێگومان ئەی پێغەمبەر بینیمان کە چاو دەگێڕێت بەرەو ئاسمان وڕوو دەگێڕێت ودەڕوانیت وچاوەڕیی ئەوەیت کە وەحی دابەزێت لەسەر قیبلە وگۆڕێنی بۆ ئەو جێگایەی کە حەزت پێیەتی، جا بۆیە دڵنیابە ئێمەیش ڕووت وەردەگێڕین بۆ ئەو رووگە وقیبلەیەی کە پێت خۆشە وڕازیت پێی، ئەویش ڕووکردنە کەعبە وماڵی خوایە لەبری (بیت المقدس) کە ئێستا ڕووی تێدەکەیت، جا کەوابێت ڕووت وەربگێڕە بەرەو ماڵی خوای گەورە لە مەککەی پیرۆز، وە ئێوەش ئەی باوەڕداران لەھەر جێگایەک بوون لەکاتی نوێژەکانتاندا ڕووی تێبکەن، وە با ئەوانەیش لە خاوەن نامەکان لە جولەکە وگاورەکان بزانن کە گۆڕینی قیبلە کارێکی ھەق وڕاستە ولەلایەن دروستکەری باڵادەست وبەرێوەبەری فەرمانەکانیانەوە کە (اللە تعالی) یە دابەزیوە، چونکە لە پەرتووکەکەی ئەواندا ھاتووە وجێگیر بووە، وە خوای گەورەش غافڵ وبێ ئاگا نیە لەو کارانەی ئەوانە ئەنجامی دەدەن کە پشت لە بەرنامە ڕاستەکەی خوا دەکەن، بەڵکو خوای گەورە زانایە بە ھەمووی، وە لەسەر ھەموویشی سزایان دەدات

وَلَئِنْ أَتَيْتَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ بِكُلِّ ءَايَةٍۢ مَّا تَبِعُوا۟ قِبْلَتَكَ ۚ وَمَآ أَنتَ بِتَابِعٍۢ قِبْلَتَهُمْ ۚ وَمَا بَعْضُهُم بِتَابِعٍۢ قِبْلَةَ بَعْضٍۢ ۚ وَلَئِنِ ٱتَّبَعْتَ أَهْوَآءَهُم مِّنۢ بَعْدِ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ ۙ إِنَّكَ إِذًۭا لَّمِنَ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿١٤٥﴾

سوێند بێت بەخوا ئەی پێغەمبەر ئەگەر بێتو تۆ ھەر نیشانە وبەڵگەیەک بھێنێت وپیشانی خاوەن نامەکانی بدەیت لە جولەکە وگاورەکان لەسەر ئەوەی گۆڕینی قیبلە کارێکی ڕاست ودروست بووە، ئەوان لەبەر سەرسەختی خۆیان لەبەرامبەر ئەوەی تۆ ھێناوتە، وە لەبەر خۆبەگەورە زانین لەشوێنکەوتنی ھەق، ھەرگیز ڕوو ناکەنه ئەو قیبلەیەی تۆ ڕووی تێدەکەیت، وە تۆیش دوای ئەوەی خوای گەورە ڕووی وەرگێڕایت لەو قیبلەیەی کە پێشوتر ڕووت تێدەکرد، جارێکی تر روو ناکەیتەوە قیبلەکەی ئەوان، وە ھیچ کەسێکیش لە ئەوان ڕوو ناکەنە قیبلەی یەکتر، چونکە ھەر دەستە وتاقمێکیان ئەوی تریان بێباوەڕ وکافر دەکات، ئەگەر بێتو تۆ شوێن ھەواو ئارەزووی ئەوانە بکەویت لەبارەی ڕوو کردنە قیبلە وغەیری ئەوەیش لە شەریعەت وئەحکامەکانی تر، دوای ئەوەی کە زانستی ڕاست ودروستت لای خوای گەورەوە بۆ ھات کە ھیچ گومان ودوو دڵی تێدا نیە، ئەوا ئەو کاتە بە پشتھەڵکردنە ھیدایەت تۆ لە ستەمکاران دەبیت، وشوێن ھەواو وئارەزووت دەکەویت، ئەم ووتارە بۆ پێغەبمەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بەم شێوەیە بەڵگەیە لەسەر خراپی شوێنکەوتنی ئەوان، وە ئیلا خوای گەورە پیغەمبەرەکەی پاراستوە لەوەھا کارێک، وە دیسان ترساندنی ئومەتەکەشییەتی لەدوای خۆی

ٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَـٰهُمُ ٱلْكِتَـٰبَ يَعْرِفُونَهُۥ كَمَا يَعْرِفُونَ أَبْنَآءَهُمْ ۖ وَإِنَّ فَرِيقًۭا مِّنْهُمْ لَيَكْتُمُونَ ٱلْحَقَّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ﴿١٤٦﴾

ئەوانەی پەروتوکەکانمان بۆ ناردن لە زانایانی جولەکە وگاورەکان، چاک دەزانن فەرمانی گۆڕینی قیبلە یەکێکە لە نیشانەکانی پێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) لای ئەوان، ھەروەک چۆن مناڵی خۆیان دەناسنەوە وجیای دەکەنەوە لە مناڵی تر، لەگەڵ ئەوەشدا ھێشتا کۆمەڵێک لەوان لەبەر حەسوودی وڕژدی وپیسی دەرونیان ئەو ڕاستیە دەشارنەوە کە موحەمەد ھێناویەتی، وە چاکیش دەزانن کە ئەو لەسەر ڕاستی وئاینی ھەقە

ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ ۖ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُمْتَرِينَ ﴿١٤٧﴾

ئا ئەو ھەق وڕاستیە لە پەروەردگارتەوەیە، دەسا تۆیش ئەی پێغەمبەر لەو کەسانە مەبە کە گومان ودوو دڵی ھەیە لە ڕاستی ودروستی

وَلِكُلٍّۢ وِجْهَةٌ هُوَ مُوَلِّيهَا ۖ فَٱسْتَبِقُوا۟ ٱلْخَيْرَٰتِ ۚ أَيْنَ مَا تَكُونُوا۟ يَأْتِ بِكُمُ ٱللَّهُ جَمِيعًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ ﴿١٤٨﴾

ھەموو ئومەت وگەلێک ڕووگە وقیبلەی خۆی ھەیە بە بەرجەستەیی یان بە مەعنەوی ڕووی تێ دەکات، ھەر لەوێشەوە گەل وئومەتەکان جیاوازیان تێکەوت لەسەر قیبلە وڕووگەکانیان ولەسەر ئەوەش کە خوای گەورە بۆی دەستنیشان کردبوون، جا جیاوازی بۆچوونەکانیان ھیچ زیاینێکی نیە ئەگەر بێتو بەفەرمان وشەرعی خوا بووبێت، ئێوەش ئەی باوەڕداران پێشبرێکی بکەن لەسەر ئەنجامدانی ئەو کارە چاکانەی کە فەرمانتان پێکراوە ئەنجامی بدەن، بێگومان خوای گەورە لە ھەر جێگا وشوێنێک بن لە ڕۆژی دواییدا کۆتان دەکاتەوە، بۆ ئەوەی پاداشتی کارەکانتان بداتەوە، بەڕاستی خوای گەورە بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە خوای گەورە دەستەوسان نیە لە کۆکردنەوە و لێپرسینەوەتان. لاپەڕە ٢٥ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَمِنْ حَيْثُ خَرَجْتَ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ۖ وَإِنَّهُۥ لَلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ ۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَـٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ﴿١٤٩﴾

ئەی پێغەمبەر خۆت وشوێنکەوتوانت لەھەر جێگایەک دەرچوون وھاتنە دەرەوە، وە وویستان نوێژ بکەن ئەوا دەبێت ھە ڕوو لە مزگەوتی حەرام (کەعبە) بکەن، چونکە ئەوە ئەو ھەق وڕاستیەیە کە لە لایەن پەروەردگارتەوە نیگای بۆ کراوە، وە خوای گەورە بێ ئاگا نیە لەوەی ئەنجامی دەدەن، بەڵکو ئاگادارە بە ھەمووی ولەسەر ھەموویشی لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکات

وَمِنْ حَيْثُ خَرَجْتَ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ۚ وَحَيْثُ مَا كُنتُمْ فَوَلُّوا۟ وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُۥ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَيْكُمْ حُجَّةٌ إِلَّا ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنْهُمْ فَلَا تَخْشَوْهُمْ وَٱخْشَوْنِى وَلِأُتِمَّ نِعْمَتِى عَلَيْكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿١٥٠﴾

ئەی پێغەمبەر لەھەر جێگایەک دەرچوویت ولەھەر کوێیەک بوویت، وە ویستت نوێژ بکەیت، ئەوا ڕوو لە مزگەوتی حەرام (کەعبە) بکە، وە ئێوەش ئەی باوەڕداران لە ھەر جێگایەک بوون، وە ویستان نوێژ بکەن ئەوا ڕوو لەو قیبلەیە بکەن، بۆ ئەوەی خەڵکانی تر لە (جولەکە وگاورەکان) ھیچ بەڵگەیەکیان لە دژی ئێوە بەدەستەوە نەبێت، ئەوانەیان نەبێت کە لا سار وستەمکارن کە ھەر بڕوبیانویان دەمێنێت ولەسەر سەرسەختی خۆیان بەردەوام دەبن، وبە بەڵگەی ھیچ وبێھوودە ڕوو بەڕووتان دەبنەوە، جا ئێوەش ھیچ لە پیلانی ئەو ستەمکارانە مەترسن، وە تەنھا لە پەروەردگارتان بترسن، ئەویش بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوورکەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکانى، بێگومان خوای گەورە ڕووکردنە کەعبەی بۆ بەڕەوا زانیون تاوەکو نیعمەتەکانی خۆیتان بۆ تەواو بکات، بەوەی جیای کردوونەتەوە لە تەواوی ئوممەتەکانی تر، وە ھیدایەت و ڕێنمونی کردوون بۆ ڕووکردنە بەڕێزترین قیبلەی خەڵکی

كَمَآ أَرْسَلْنَا فِيكُمْ رَسُولًۭا مِّنكُمْ يَتْلُوا۟ عَلَيْكُمْ ءَايَـٰتِنَا وَيُزَكِّيكُمْ وَيُعَلِّمُكُمُ ٱلْكِتَـٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَيُعَلِّمُكُم مَّا لَمْ تَكُونُوا۟ تَعْلَمُونَ ﴿١٥١﴾

تعلمون ھەروەک چۆن نیعمەتێکی تریشمان پێ بەخشین، کاتێک لەناو خۆتان پێغەمبەرێکمان بۆ ڕەوانە کردن، بەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی خۆمانتان بەسەردا دەخوێنێتەوە، وە بەشتە چاک وباشەکانیش کە فەرمانمان پێکردووە پاکتان دەکاتەوە لە ژەنگ وژاری بت پەرستی، وە ڕێگریتان لێدەکات لە ئاکارە ناپەسەند وخووە خراپەکان، وە قورئانی پیرۆز وسوننەتان فێر دەکات، وە ئەو شتانەتان فێر دەکات لە کاروباری ئاین ودونیاتان کە نەتاندەزانین وشارەزای نەبوو بوون

فَٱذْكُرُونِىٓ أَذْكُرْكُمْ وَٱشْكُرُوا۟ لِى وَلَا تَكْفُرُونِ ﴿١٥٢﴾

بەدڵ ودەروون وگشت ئەندامەکانی جەستەتان یاد وزیکری من بکەن، منیش بە ستایش وپارێزگاری لێکردنتان یاد وزیکرتان دەکەم، چونکە پاداشتی ھەموو کارێک لە ھاوشێوەی خۆیەتی، وە شوکری ناز ونیعمەتەکانی من بکەن کە ڕژاندومە بەسەرتاندا، وە سپڵە مەبن وناشکوری من مەکەن بەوەی ئینکاری ئەو ناز ونیعمەتانە بکەن، یان لەکاری خراپ وحەرامدا بەکاری بھێنن

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱسْتَعِينُوا۟ بِٱلصَّبْرِ وَٱلصَّلَوٰةِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلصَّـٰبِرِينَ ﴿١٥٣﴾

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە پەنا بەرنە بەر ئارامگرتن ونوێژکردن لە پێناو گوێڕایەڵێ من وتەسلیم بوون بە فەرمانەکانم، بێگومان خوای گەورە لەگەڵ کەسانی ئارامگردایە، وە سەرکەوتوویان دەکات ویارمەتیان دەدات

وَلَا تَقُولُوا۟ لِمَن يُقْتَلُ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ أَمْوَٰتٌۢ ۚ بَلْ أَحْيَآءٌۭ وَلَـٰكِن لَّا تَشْعُرُونَ ﴿١٥٤﴾

ئەی باوەڕداران ئەوکەسانەی کە لە پێناو خوای گەورەدا دەکوژرێن پێیان مەڵێن مردوون، وەک کەسانی تر کە چۆن دەمرن، بەڵکو ئەوان لای پەروەردگاریان زیندوون، بەڵام ئێوە ھەست ناکەن بە چۆنیەتی ژیانیان، چونکە ژیانێکی تایبەت بەخۆیان ھەیە وھیچ ڕێگایەک نیە بۆ چۆنیەتی زانینی مەگەر وەحی ونیگای خوا نەبێت

وَلَنَبْلُوَنَّكُم بِشَىْءٍۢ مِّنَ ٱلْخَوْفِ وَٱلْجُوعِ وَنَقْصٍۢ مِّنَ ٱلْأَمْوَٰلِ وَٱلْأَنفُسِ وَٱلثَّمَرَٰتِ ۗ وَبَشِّرِ ٱلصَّـٰبِرِينَ ﴿١٥٥﴾

بەچەندان ناڕەحەتی وبەڵا وموصیبەت ئێمە ئێوە تاقی دەکەینەوە، بە شتێک لە ترس لە دوژمنەکانتان، وە بە بە برسیەتی وکەم بوونەوەی خواردن، وە بەکەمبوونەوەی ماڵ وسامانتان بە لەدەستدانی یان بە ناڕحەت بوون بە پەیداکردنیەوە، وە بە زیانی گیانی بەھۆی کارەسات ولەناوچوونەوە، یان بە مردن لە پێناو خوادا، وە یان بە کەمبوونەوەی لاپەڕە ٢٦ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ئەو بەروبومانەی کە لە زەویدا دەڕوێن، جا ئەی پێغەمبەر تۆ موژدە بدە بەو کەسانەی کە ئارامگرن لەسەر ئەو بەڵا وموصیبەتانە، بەوەی خوای گەورە لە دونیا ودواڕۆژدا دڵیان خۆش دەکات

ٱلَّذِينَ إِذَآ أَصَـٰبَتْهُم مُّصِيبَةٌۭ قَالُوٓا۟ إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّآ إِلَيْهِ رَٰجِعُونَ ﴿١٥٦﴾

ئەو کەسانەی کاتێک یەکێک لەو بەڵا وموصیبەتانەی بەسەردا دێت وئارام دەگرێت وبەدڵێکی ڕازیەوە بە تەسلیم بوون به قەدەری خوا دەڵێت: ئێمە ھەمومان موڵکی خوای گەورەین ھەرچۆنێکی بوێت بەو شێوەیە مامەڵەمان لەگەڵ دەکات، وئێمە ھەموویشمان ھەر بۆلای ئەو دەگەڕێینەوە لە ڕۆژی دواییدا، ھەر ئەو دروستی کردوین و ھەر ئەویش جۆرە ناز ونیعمەتی بەسەردا ڕشتوین، وە لەکۆتاییشەوە سەرەنجامی ھەموو کارێکمان ھەر بۆلای ئەوە

أُو۟لَـٰٓئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَٰتٌۭ مِّن رَّبِّهِمْ وَرَحْمَةٌۭ ۖ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُهْتَدُونَ ﴿١٥٧﴾

ئا ئەوانەی خاوەن ئەو سیفەتە جوانانە بوون، خوای گەورە وەصف وثەنایان دەکات لە نێو کۆڕی فریشتە بەرزەکاندا، وە ڕەحم ومیھرەبانیان بەسەردا دەرژێت، وە ھەر ئەوانەش ڕێنمونی کراون بۆ سەر ڕێگای ھەق وڕاستی

۞ إِنَّ ٱلصَّفَا وَٱلْمَرْوَةَ مِن شَعَآئِرِ ٱللَّهِ ۖ فَمَنْ حَجَّ ٱلْبَيْتَ أَوِ ٱعْتَمَرَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِ أَن يَطَّوَّفَ بِهِمَا ۚ وَمَن تَطَوَّعَ خَيْرًۭا فَإِنَّ ٱللَّهَ شَاكِرٌ عَلِيمٌ ﴿١٥٨﴾

ئەو دوو کێوەی بە صەفا ومەروە ناسراون کە لەنزیک کەعبەوەن، یەکێکن لە مەشخەڵ ودروشمەکانی شەریعەتی ڕوونی ئیسلام، جا ھەر کەسێک نیەتی ھێنا بچێت بۆ ماڵی خوا بە مەبەستی حەج یان عومرە، ئەوا ھیچ گوناھێکی ناگات ھاتووچۆی نێوان ھەردووکیان بکات، لێرەدا کە دەڵێت ھیچ گوناھێکی ناگات، دڵنیا کردنەوەی باوەڕدارانە لەوەی ھیچ ئیحراج نەبن بەوەی وابزانن ھاتۆچۆی نێوان صەفا ومەروە کارێکی سەردەمی جاھیلیە، خوای گەورە ڕوونی کردەوتەوە کە ئەوە یەکێکە لە مەناسیک وئەرکەکانی حەج وعومرە، جا ھەر کەسێک کردەوەیەکی چاکە بکات بە دڵسۆزی وئیخلاصەوە بۆ خوای گەورە، بێگومان خوای گەورەش پاداشتی چاکەکەی دەداتەوە ووەری دەگرێت لێی، ھەر ئەو زانایە بەوانەی کە کاری چاکە دەکەن وشایستەی پاداشتن

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَآ أَنزَلْنَا مِنَ ٱلْبَيِّنَـٰتِ وَٱلْهُدَىٰ مِنۢ بَعْدِ مَا بَيَّنَّـٰهُ لِلنَّاسِ فِى ٱلْكِتَـٰبِ ۙ أُو۟لَـٰٓئِكَ يَلْعَنُهُمُ ٱللَّهُ وَيَلْعَنُهُمُ ٱللَّـٰعِنُونَ ﴿١٥٩﴾

بێگومان ئەوانەی ئەو بەڵگە ونیشانانە دەشارنەوە کە دامانبەزاندووە لەسەر ڕاستیەتی پێغەمبەرێتی موحەمەد وئەوەشی ھێناویەتی، لە جولەکە وگاورەکان وجگە ئەوانیش، لە دوای ئەوەی لە پەرتووەکەکانیاندا ڕوونمان کردەوە وئاشکرامان کردن، ئەوانە خوای گەورە لە میھرەبانی خۆی دەریان دەکات، وە فریشتەکان وپێغەمبەران وھەموو خەڵکیش نزایان لێ دەکەن بەوەی خوا لە ڕەحم ومیھرەبانی خۆی دەریان بکات

إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُوا۟ وَأَصْلَحُوا۟ وَبَيَّنُوا۟ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ أَتُوبُ عَلَيْهِمْ ۚ وَأَنَا ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ ﴿١٦٠﴾

ئەوانەیان نەبێت تەوبەیان کرد وگەڕانەوە بۆلای خوای گەورە، وە پەشیمان بوون لەوەی کە ئەو بەڵگە ونیشانە ڕوون وئاشکرایانەیان شاردەوە، وە پاشان کاروکردەوە ڕواڵەتی وپەنهانیەكانیشان باش کرد، وە ئەوەش کە شاردبویانەوە لە ھەق وڕاستی وھیدایەتی ڕوونیان کردەوە، ئا ئەوانە تەوبە وگەڕانەوە بۆ لای گوێرایەڵی خۆمیان لێوەردەگرم، بێگومان ھەر منیش تەوبەی تەوبەکاران وەردەگرم، وە بە ڕەحم ومیھرەبانیشم لەگەڵیاندا

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَمَاتُوا۟ وَهُمْ كُفَّارٌ أُو۟لَـٰٓئِكَ عَلَيْهِمْ لَعْنَةُ ٱللَّهِ وَٱلْمَلَـٰٓئِكَةِ وَٱلنَّاسِ أَجْمَعِينَ ﴿١٦١﴾

ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون ولەسەر ئەو بێباوەڕیەش مردن، پێش ئەوەی تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە، ئەوانە نەفرینی خوایان لێ بێت، وە دووربن لە ڕەحمەت ومیھرەبانی ئەو، وە دەکەونە بەر نەفرینی فریشتەکان وھەموو خەڵکییش بەوەی دووربن لە ڕەحم ومیھرەبانی پەروەردگار. لاپەڕە ٢٧ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

خَـٰلِدِينَ فِيهَا ۖ لَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ ٱلْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ ﴿١٦٢﴾

لەو سزا ونەفرینەشدا دووچارن ودەمێننەوە، وە ھیچ سزایان لەسەر سووک ناکرێت، ئەگەر بۆ تەنھا ڕۆژێکیش بێت، وە لەڕۆژی دواییدا ھیچ مۆڵەتیان نادرێت، چونکە ڕۆژی دوایی جێگای پاداشت وەرگرتنەوەیە نەک کارکردن

وَإِلَـٰهُكُمْ إِلَـٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ ۖ لَّآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلرَّحْمَـٰنُ ٱلرَّحِيمُ ﴿١٦٣﴾

ئەی خەڵکینە پەرستراوی بەھەقی ئێوە یەک خوایە کە یەکە لە زات وصیفاتیدا، وه ھاوتاو ھاوشێوەی نیە، وە ھیچ پەرستراوێکی بەھەقی تر جگە لەو نیە، ئەو خاوەنی ڕەحم ومیھرەبانیەکی فراوانە، میھرەبانە لەگەڵ بەندەکانیدا، بەوەی چەندان ناز ونیعمەتی خۆی بەسەردا ڕشتون کە لە ژمارە نایەن

إِنَّ فِى خَلْقِ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱخْتِلَـٰفِ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ وَٱلْفُلْكِ ٱلَّتِى تَجْرِى فِى ٱلْبَحْرِ بِمَا يَنفَعُ ٱلنَّاسَ وَمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن مَّآءٍۢ فَأَحْيَا بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٍۢ وَتَصْرِيفِ ٱلرِّيَـٰحِ وَٱلسَّحَابِ ٱلْمُسَخَّرِ بَيْنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ لَـَٔايَـٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَعْقِلُونَ ﴿١٦٤﴾

له ء بێگومان لە دروستکردنی ئاسمانەکان وزەوی وئەو ھەمووە دروستکراوە سەر سوڕێھنەرانەوە لە (ئەستێرە وکەھکەشانەکان)، وە لە بەدواھاتنی شەو وڕۆژ، وە لەو کەشتی گەلەی کە بەناو دەریاکاندا بەخۆیان وبارەکانیانەوە ھاتوچۆ دەکەن لە خواردن وجلوبەرگ وجگە ئەوانەیش کە مرۆڤ سودمەندە لێیان، وە لەو بارانەی کە خوای گەورە لە ئاسمانەوە دەیبارێنێت وزەوی مردووی پێ زیندوو دەکاتەوە بە ڕواندنی کشتوکاڵ وگژ وگیا، وە لەو ھەموو گیانلەبەرانەی تێیدا بڵاوی کردونەتەوە، وە لە جوڵانەوە وھاتوچۆ پێکردنی بایەکان، کە ھەر جارەی بەجۆرێک ولەجێگایەکەوە ھەڵدەکەن، وە لەو ھەورانەش وا لەنێوان ئاسمان وزەویدا ڕاگیراون وملکەچ کراون، لە ھەموو ئەمانەی باسمانکردن بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرا ھەن لەسەر تاک وتەنھای پەروەردگاری پاکوبێگەرد، بۆ کەسانێک بیر لە بەڵگە ونیشانەکان بکەنەوە وژیری خۆیان بخەنە کار ولێی تێبگەن. ب

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَندَادًۭا يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ ٱللَّهِ ۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَشَدُّ حُبًّۭا لِّلَّهِ ۗ وَلَوْ يَرَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ إِذْ يَرَوْنَ ٱلْعَذَابَ أَنَّ ٱلْقُوَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًۭا وَأَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعَذَابِ ﴿١٦٥﴾

ه لەگەڵ ئەو ھەمووە بەڵگە ونیشانانە لەسەر گەورەی دەسەڵاتی پەروەردگار، کەچی ھەندێک لەخەڵکی ھێشتا ھاوەڵ وشەریک بۆ خوای گەورە بڕیار دەدەن ولەگەڵ ئەودا پەرستراوێکی تری وەک خوا بۆ خۆیان دادەنێن ووەک خوایش خۆشیان دەوێن، بەڵام ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە خوای گەورەیان لەھەموو شتێک زیاتر خۆش دەوێت، چونکە ئەوان ھیچ کەسێک ناکەنه ھاوەڵ بۆ خوای گەورە، ئەوان پەروەردگاریان لە خۆش وناخۆشیدا ھەر خۆش دەوێت، بەڵام ئەو ھاوەڵ بڕیاردەرانە تەنھا لەکاتی خۆشیدا خواکانی خۆیان خۆش دەوێت، وە لەکاتی تەنگا وپێویستشدا ھاوار دەکەنه (اللە) وھانای بۆ دەبەن، ئەگەر بھاتایە ئەو ستەمکارانەی کە ھاوەڵ بۆ خوا بڕیار دەدەن وتاوان وگوناە ئەنجام دەدەن ئەو ڕۆژە سەخت وسزایەیان ببینیایە کە دووچاریان دەبێت لە قیامەتدا، بۆیان دەردەکەوێت کە ھەرچی ھێز وتوانا ھەیە ھەر ھەمووی ھی خوای گەورەیە، وە سزای سەخت وقورسە بۆ ئەوانەی سەرپێچیان کردووە، ئەگەر ئەوەیان ببینیایە ھەرگیز ھیچ کەسێکیان نەدەکردە ھاوەڵ بۆ خوای گەورە

إِذْ تَبَرَّأَ ٱلَّذِينَ ٱتُّبِعُوا۟ مِنَ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوا۟ وَرَأَوُا۟ ٱلْعَذَابَ وَتَقَطَّعَتْ بِهِمُ ٱلْأَسْبَابُ ﴿١٦٦﴾

ئەو کاتە کە سەرۆک وبەرپرسەکان لە شوێنکەوتوانی لا واز وبێ نەوای خۆیان حاشا دەکەن وخۆیانی لێ بەری دەکەن، کاتێک کە بەچاوی خۆیان ناڕەحەتیەکانی ڕۆژی دوایی وسەخەتیەکانی دەبینن، ھەموو پەیوەندی وھۆیەکانی ڕزگار بوونی نێوانیان بچڕا ولێکترازا

وَقَالَ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوا۟ لَوْ أَنَّ لَنَا كَرَّةًۭ فَنَتَبَرَّأَ مِنْهُمْ كَمَا تَبَرَّءُوا۟ مِنَّا ۗ كَذَٰلِكَ يُرِيهِمُ ٱللَّهُ أَعْمَـٰلَهُمْ حَسَرَٰتٍ عَلَيْهِمْ ۖ وَمَا هُم بِخَـٰرِجِينَ مِنَ ٱلنَّارِ ﴿١٦٧﴾

لاواز وشوێنکەوتوەکانیش دەڵێن: خۆزگە دەگەڕاینەوە بۆ دونیا تاوەکو خۆمان بەری بکردایە لە سەرۆک وپێشەواکانمان ھەروەک چۆن ئەوان حاشایان کرد لە ئێمە وخۆیان بەری کرد لێمان، ھەر بەو شێوەیە خوای گەورە سەرەنجامی کارو وکردەوەی خۆیان نیشاندەدات کە سزای سەختی ڕۆژی دواییە، کە لەئەنجامی شوێنکەوتنی ئەو سەرۆکانە بە بەتاڵ وبە ناھەق بوو بە بەشیان، کە دەبێتە مایەی پەشیمانی وداخ وخەفەت بۆیان، ھەرگیز لەو ئاگرەیش ھاتنە دەرەوەیان نیە. لاپەڕە ٢٨ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر و

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ كُلُوا۟ مِمَّا فِى ٱلْأَرْضِ حَلَـٰلًۭا طَيِّبًۭا وَلَا تَتَّبِعُوا۟ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيْطَـٰنِ ۚ إِنَّهُۥ لَكُمْ عَدُوٌّۭ مُّبِينٌ ﴿١٦٨﴾

ئەی خەڵکینە لەڕزق وڕۆزی سەر زەوی بخۆن لە بەروبومی ئاژەڵەکان ودار ودرەخت، لەو بەروبومانەی کە بەدەستھێنانیان حەڵاڵ وپاکوخاوێنە وپیس وپۆخڵ نیە، وە ھەرگیز شوێن ئەو ھەنگاوانەی شەیتان نەکەون کە پەلکێشتان دەکات بۆلای خۆی، چونکە بێگومان شەیتان دوژمنی ڕوون وئاشکرای ئێوەیە، بۆیە دروست نیە مرۆڤی ژیر شوێن دوژمنەکەی بکەوێت کە سوورە لەسەر ئازاردان وگومڕاکردنی!

إِنَّمَا يَأْمُرُكُم بِٱلسُّوٓءِ وَٱلْفَحْشَآءِ وَأَن تَقُولُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿١٦٩﴾

شەیتان فەرمانتان پێدەکات بە کاری خراپ وگوناھی گەورە، وە ھانیشتان دهدات کە شتێک بڵێن بەدەم خواوە لە بیروباوەڕ وئەحکامەکانی شەریعەت بەبێ ھیچ زانیاریەک کە لایەن خوای گەورە یان پیغەمبەرەکەیەوە ھاتبێت

وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّبِعُوا۟ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُوا۟ بَلْ نَتَّبِعُ مَآ أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ ءَابَآءَنَآ ۗ أَوَلَوْ كَانَ ءَابَآؤُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ شَيْـًۭٔا وَلَا يَهْتَدُونَ ﴿١٧٠﴾

ولا يهتدون ئەگەر بەو بێباوەڕانە بوترێت: شوێن ئەوە بکەون کە خوای گەورە دایبەزاندووە لە ھیدایەت وڕێنمونی ونور وڕوناکی ئیسلام، بەسەرسەختیەوە دەڵێن: بەڵکو ئێمە شوێن ئەو بیروباوەڕ وداب ونەریتانە دەکەوین کە باوباپیرانمانمانیان لەسەر بووە ولێمان دیون، ئایا ئەوان شوێن باوباپیرانیان دەکەون ئەگەرچی ئەوان ھیچیان لەسەر ڕاستەڕی وڕێنمونی ونور نەبوون، وە ڕێنمونیش نەکراون بۆ ئەو ڕاستیەی کە خوای گەورە پێی ڕازیە؟!

وَمَثَلُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ كَمَثَلِ ٱلَّذِى يَنْعِقُ بِمَا لَا يَسْمَعُ إِلَّا دُعَآءًۭ وَنِدَآءًۭ ۚ صُمٌّۢ بُكْمٌ عُمْىٌۭ فَهُمْ لَا يَعْقِلُونَ ﴿١٧١﴾

نمونەی ئەو بێباوەڕانە لەشوێنکەوتنی باوباپیرانیان، وەک نموونەی ئەو شوانە وایە کە بانگ لە مەڕ وبزنەکانی دەکات ودەقیڕێنێت بۆیان، ئەوان دەنگی شوانەکە دەبیستن بەڵام ھیچی لێ تێناگەن، ئەوان کەڕن لە بیستنی ھەق بیستنێک کە سوودی ھەبێت بۆیان، وە لاڵن لە ووتنی ھەق، وە کوێرن، ھەق وڕاستی نابینن، ھەر بۆیە تێناگەن لەو ھیدایەت وڕێنمونیەی کە ئەوانی بۆ بانگ دەکرێت

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُلُوا۟ مِن طَيِّبَـٰتِ مَا رَزَقْنَـٰكُمْ وَٱشْكُرُوا۟ لِلَّهِ إِن كُنتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ ﴿١٧٢﴾

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وپێغەمبەرەکەی لەو نازونعمەتە پاکوخاوێنانە بخۆن کە ڕۆزیمان داون وخواردنیانمان حەڵاڵ کردووە بۆتان، وە پاشان بەڕواڵەت وبە ناڕواڵەتیش سوپاس وشوکری ئەو بکەن لەسەر ئەو ناز ونیعمەتانەی کە پێی بەخشیون، جۆرێکیش لە سوپاس ئەوەیە کاربکەن بە فەرمانەکانی وگوێڕایەڵی بن، وە دوور بکەونەوە لە سەرپێچیەکانی، ئەگەر ئێوە بەڕاستی ھەر تەنھا ئەو دەپەرستن وھاوەڵی بۆ بڕیار نادەن

إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ ٱلْمَيْتَةَ وَٱلدَّمَ وَلَحْمَ ٱلْخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ بِهِۦ لِغَيْرِ ٱللَّهِ ۖ فَمَنِ ٱضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍۢ وَلَا عَادٍۢ فَلَآ إِثْمَ عَلَيْهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ ﴿١٧٣﴾

خوای گەورە تەنھا لە خواردن گۆشتی مردارەوە بوو کە مردبێت وسەر نەبڕابێت، لەگەڵ خوێنی ڕژاوی ڕۆشتوو، وە گۆشتی بەراز، وە ھەر ئاژەڵ وگیاندارێکیش لەکاتی سەربڕیندا ناوی جگە لەخوای لێھێنرابێت، لەسەری حەرام کردوون، جا ئەگەر مرۆڤ ناچار بوو شتێک لەمانە بخوات، بەو مەرجەی ستەم وزیادەڕۆی نەکات وزیاد لە پێویستیان لێ نەخوات، ھیچ گرفت نیە وگوناھبار نابێت وسزایشی نیە، بێگومان خوای گەورە لێخۆش بووە لەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن ودەگڕێنەوە بۆلای، وە بەڕەحم ومیھرەبانیشە لەگەڵیاندا، یەکێکیش لەڕەحمەتەکانی ئەوەیە چاوپۆشی دەکات لە خواردنی ئەو حەرامکراوانە لەکاتی پێویستی وناچاریدا. لاپەڕە ٢٩ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلْكِتَـٰبِ وَيَشْتَرُونَ بِهِۦ ثَمَنًۭا قَلِيلًا ۙ أُو۟لَـٰٓئِكَ مَا يَأْكُلُونَ فِى بُطُونِهِمْ إِلَّا ٱلنَّارَ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ ٱللَّهُ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿١٧٤﴾

بێگومان ئەوانەی خوای گەورە لە پەرتووکەکاندا ناردونیەتیە خوارەوە ودەیشارنەوە، لەو بەڵگە ونیشانانەی کە بەڵگەن لەسەر ھەق وپێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، وەک ئەوەی جولەکە وگاورەکان دەیکەن، وە بەو شاردنەوەیش دەستکەوتێکی دونیای پێ دەکڕن وەک پلە وپایە وماڵوسامان، ئەوان بەوەی بەدەستی دەھێنن ودەیخۆن خواردن نیە بەڵکو ھۆکارێکە بۆ سزادانیان بە ئاگری دۆزەخ، وە خوای گەورەیش لەڕۆژی دواییدا بەو شێوەیەی پێیان خۆشە لەگەڵیاندا نادوێت، بەڵکو بەخراپترین شێوە لەگەڵیاندا دەدوێت، وە پاکیشان ناکاتەوە لە گوناھو تاوان ولێیان خۆش نابێت، بەڵکو سزای سەختی بە ئازاریان بۆ ھەیە

أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱشْتَرَوُا۟ ٱلضَّلَـٰلَةَ بِٱلْهُدَىٰ وَٱلْعَذَابَ بِٱلْمَغْفِرَةِ ۚ فَمَآ أَصْبَرَهُمْ عَلَى ٱلنَّارِ ﴿١٧٥﴾

ئەوانەی وەصف کران بە شاردنەوەی ئەو زانیاریانەی کە خەڵکی پێویستیان پێی ھەیە، ئەوانە ھەر ئەوانەن کە ھیدایەت وڕێنمونیان گۆڕیەوە بە گومڕایی وسەر لێشێواوی، کاتێک زانیاری ھەق وڕاستیان شاردەوە لەخەڵکی، وە لێخۆش بوونی خوای گەورەیان گۆڕیەوە بە سزای سەختی دۆزەخ، دەبێت چۆن بتوانن لەسەر کردنی ئەو کارانە خۆڕاگربن کە دەبێتە ھۆی چوونە دۆزەخهیانەوە؟ وەک ئەوەی ھیچ گوێ نەدەن بە سزای ئەو کارانەی کە دەیکەن، گوایە بەلای خۆیانەوە وا گومان دەبن کە بتوانن خۆڕاگربن لەبەرامبەر سزای دۆزەخدا

ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ نَزَّلَ ٱلْكِتَـٰبَ بِٱلْحَقِّ ۗ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ ٱخْتَلَفُوا۟ فِى ٱلْكِتَـٰبِ لَفِى شِقَاقٍۭ بَعِيدٍۢ ﴿١٧٦﴾

ئەو سزایە لەبەرامبەر شاردنەوەی ئەو زانیاری وڕێنمونیانەیە کە بەھۆیەوە ھەقیقەت وڕاستیەکان ودەرخستنی سیفەت وڕەوشتەکانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)یان شاردەوە، کە خوای گەورە لەو پەرتووکانەدا بۆی ناردبوون بۆی ڕوون کردبوونەوە، بۆیە ئەمەش ئەوە دەخوازێت کە مرۆڤی باوەڕدار زانست وزانیاری لەکەس نەشارێتەوە، وە ئەوانەش لەسەر ئەم پەرتووکانە جیاوازیان تێکەوت، بەشێوەیەک باوەڕیان بەھەندێکی ھێنا وھەندێکی تریشیان شاردەوە، بێگومان لە دژایەتی ودووبەرەکی ناجۆر ودوور ودرێژدان کە ناتوانن ھەرگیز ھەق بدۆزنەوە وھەمیشە دوورن لێی

۞ لَّيْسَ ٱلْبِرَّ أَن تُوَلُّوا۟ وُجُوهَكُمْ قِبَلَ ٱلْمَشْرِقِ وَٱلْمَغْرِبِ وَلَـٰكِنَّ ٱلْبِرَّ مَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ وَٱلْمَلَـٰٓئِكَةِ وَٱلْكِتَـٰبِ وَٱلنَّبِيِّـۧنَ وَءَاتَى ٱلْمَالَ عَلَىٰ حُبِّهِۦ ذَوِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَـٰمَىٰ وَٱلْمَسَـٰكِينَ وَٱبْنَ ٱلسَّبِيلِ وَٱلسَّآئِلِينَ وَفِى ٱلرِّقَابِ وَأَقَامَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَى ٱلزَّكَوٰةَ وَٱلْمُوفُونَ بِعَهْدِهِمْ إِذَا عَـٰهَدُوا۟ ۖ وَٱلصَّـٰبِرِينَ فِى ٱلْبَأْسَآءِ وَٱلضَّرَّآءِ وَحِينَ ٱلْبَأْسِ ۗ أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ صَدَقُوا۟ ۖ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُتَّقُونَ ﴿١٧٧﴾

ى ى و ئەو خێر وچاکەیەی خوای گەورە پێی ڕازیە تەنھا ھەر ئەوە نیە کە ڕوو بکەیتە ڕووەو ڕۆژھەڵات یان ڕووەو ڕۆژئاوا، وجیاوازی دروستکردن لەسەری، بەڵکو خێر وچاکە ھەمووی ئەوەیە کە مرۆڤ باوەڕی بە خوایەکی تاک وتەنھا ھەبێت، وباوەڕی بە ڕۆژی دوایی ھەبێت، وبە تەواوی فریشتەکان وئەو پەرتووکانەیش کە دایبەزاندون، وە بەسەرجەم پێغەەمبەرانیش بێ جیاوازی، وە لەو ماڵوسامانەیش ببەخشێت ھەرچەند خۆشەویستیش بێت لای بە خزمانی، وە بەشی ھەتیوان وھەژارانیش، وە بەشی ئەو ڕێبوارانەیش لێ بدات کە دابراون لە نیشتمان وخزم وکەسوکاری خۆیان، وە بەشی ئەو کەسانەش بدات کە پێداویستیەکانی ژیان ناچار بە سواڵی کردوون، وە ببەخشێت لە پێناو ئازادکردنی بەندە ودیلەکاندا، وە نوێژەکانی وەک ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردووە ئەنجامیان بدات، وە زەکاتی ماڵوسامانی دەربکات، وە ھەر پەیمان وبەڵێنێک بدەن وەفای پێ دەکەن وجێ بەجێی دەکەن، وە لەکاتی ھەژاری ونەداری ونەخۆشی ولەکاتی جەنگ وڕووبەڕووبونەوەشدا ئارامگر وخۆڕاگرن وھەڵنایەن، ئا ئەوانەی کە خاوەنی ئەو صیفات وئاکارە جوانانە بوون ھەر ئەوانەن کە ڕاستگۆ بوون لەگەڵ خوای گەورە وباوەڕەکەیان وکاریان پێکرد، وە ھەر ئەوانەش کەسانی خواناس و پارێزکارن، کە بەڕاستی گوێڕایەڵێ فەرمانەکانی خوا بوون، وە دوور کەوتنەوە لە سەرپێچیەکانی. لاپەڕە ٣٠ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُتِبَ عَلَيْكُمُ ٱلْقِصَاصُ فِى ٱلْقَتْلَى ۖ ٱلْحُرُّ بِٱلْحُرِّ وَٱلْعَبْدُ بِٱلْعَبْدِ وَٱلْأُنثَىٰ بِٱلْأُنثَىٰ ۚ فَمَنْ عُفِىَ لَهُۥ مِنْ أَخِيهِ شَىْءٌۭ فَٱتِّبَاعٌۢ بِٱلْمَعْرُوفِ وَأَدَآءٌ إِلَيْهِ بِإِحْسَـٰنٍۢ ۗ ذَٰلِكَ تَخْفِيفٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ وَرَحْمَةٌۭ ۗ فَمَنِ ٱعْتَدَىٰ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَلَهُۥ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ ﴿١٧٨﴾

ى ذلك فله عذاب أليم ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان بە خوا وپێغەمبەرەکەی ھێناوە، لەسەرتان فەرزکراوە لەتۆڵەی ئەو کەسانەی بە دەست ئەنقەسد ودوژمنکاری دەکوژرێن، بکوژەکان ھاوشێوەی کوژراوەکان سزا بدرێن، کەسی ئازاد لە تۆڵەی کەسی ئازاد، وە کەسی کۆیلە لە تۆڵەی کۆیلە، وە کەسی مێینە لە تۆڵەی مێینەدا دەکوژرێتەوە، جا ئەگەر ھاتوو کەسی کوژراو پێش مردنی یان کەسوکارەکەی لە بکوژەکە خۆش بوون لەبەرامبەر پێدانی خوێنەکەیدا، ئەویش بریتیە لە پێدانی ئەندازەیەک ماڵوسامان لە لایەن بکوژەکەوە لە بەرامبەر لێخۆش بوون لێی، جا ئەو کەسەی کە لە بکوژەکە خۆش دەبێت، ئەبێت بەجوانترین شێوە داوای خوێنی کوژراوەکەیان بکەن، نەک بە منەت کردن وئازاردانیان، وە لەسەر بکوژەکەیش پێویستە بەجوانترین شێوە خوێنی کوژراوەکە بدات بەبێ ئەوەی ئەمڕۆ وبەیانی پێ بکات ولەکاتی خۆی دوایبخات، ئەو لێخۆش بوون ووەرگرتنی خوێنە لەلایەن پەروەردگارتانەوە بارسوکی وبەزەییە خوایە بۆ ئەم ئومەتە، جا ھەر کەسێک دوای لێخۆش بوون وڕازی بوون بە وەرگرتنی خوێن دەستدرێژی بکاتە سەر بکوژەکە ئەوا سزای سەختی بەئازاری بۆ ھەیە لەلایەن خوای گەورەوە

وَلَكُمْ فِى ٱلْقِصَاصِ حَيَوٰةٌۭ يَـٰٓأُو۟لِى ٱلْأَلْبَـٰبِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ﴿١٧٩﴾

لەو تۆڵە سەندنەوەی کە خوای گەورە بۆی داناون ژیان وگوزەرانی ئێوەی مسۆگەر کردووە، ئەویش بەوەی خوێنتان نەڕێژرێت ودەست درێژیتان لەسەر لا ببات، ئەمەش تەنھا کەسانی ژیر وخاوەن بیروھۆش پێی دەزانن، ئەوانەی لە خوا دەترسێن بە گوێڕایەڵێ کردنیان بە شەریعەتەکەی وکارکردن بە فەرمانەکانی

كُتِبَ عَلَيْكُمْ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ ٱلْمَوْتُ إِن تَرَكَ خَيْرًا ٱلْوَصِيَّةُ لِلْوَٰلِدَيْنِ وَٱلْأَقْرَبِينَ بِٱلْمَعْرُوفِ ۖ حَقًّا عَلَى ٱلْمُتَّقِينَ ﴿١٨٠﴾

ھەرکاتێک کەسێکتان نیشانەکانی مردن وھۆکارەکانی بەسەرەوە بینرا، ئەگەر ھاتوو ماڵێکی زۆری بەجێھێشت فەرزکراوە لەسەرتان وەصیەت بکات بۆ دایک وباوکی، وە بۆ خزمان وکەسانی نزیکی، بەو شێوەیەی کە شەرع دیاری کردووە، کە دەبێت لە سێیەک زیاتر نەبێت، وە کارێکی لەم شێوەیە ھەقێکی تەواوە بەسەر خواناسان وپارێزکارانەوە، ئەم حوکمە پێش دابەزینی ئایەتەکانی میرات بوو، جا کاتێک ئایەتەکانی میرات دابەزین ئیتر ھەموو ئەو کەسانەی دەست نیشانکرد کە میرات دەبەن، ڕوونیشی کردەوە ھەرکەسێکیان بە ئەندازەی چەند میرات دەبەن

فَمَنۢ بَدَّلَهُۥ بَعْدَ مَا سَمِعَهُۥ فَإِنَّمَآ إِثْمُهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ يُبَدِّلُونَهُۥٓ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ ﴿١٨١﴾

جا ھەر کەسێک وەصیەتەکە بگۆڕێت بە زیاد یان کەم کردن، یان کاری پێ نەکات پاش ئەوەی ئاگاداری بووە، ئەوا گوناھو تاوانی ئەو گۆڕینە لەسەر ئەو کەسانەیە کە وەصیەتەکەیان گۆڕیوە نەک لەسەر وەصیەتکەرەکە، بێگومان خوای گەورە بیسەری گوفتاری بەندەکانیەتی، وە زانایە بەکاروکردەوەیان، وە ھیچ شتێکی لە حاڵ وگوزەرانی ئەوانی لێ وون نابێت

فَمَنْ خَافَ مِن مُّوصٍۢ جَنَفًا أَوْ إِثْمًۭا فَأَصْلَحَ بَيْنَهُمْ فَلَآ إِثْمَ عَلَيْهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿١٨٢﴾

ھەرکەسێک ھەستی کرد کە کەسی وەصیەتکەر لە وەصیەتەکەیدا ناھەقی وستەم دەکات، ئەگەر ھەوڵیدا بە ئامۆژگاری ئەوەی وەصیەتکەرەکە خراپی کردووە چاکی کردەوە، وە لایەنە جیاوازەکانی ئاشتکردەوە، ئەو ھیچ گوناھێکی ناگات، بەڵکو لەسەر ئەو کارەیشی خێری بۆ دەنوسرێت، بێگومان خوای گەورە لێبوردەیە بۆ ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن، وە میھرەبانیشە بۆیان

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُتِبَ عَلَيْكُمُ ٱلصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ﴿١٨٣﴾

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە خوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، پەروەردگارتان ڕۆژووی لەسەر فەرز کردوون، ھەروەک چۆن فەرزیشی کردووە لەسەر ئومەتانی پێش ئێوەیش، تاوەکو لەخوا بترسن، ئەویش بەوەی بەکار وکردەوەی چاک، لەسەروو ھەموویانەوە بەڕۆژوو گرتن، خۆتان بپارێزن لە سزای دۆزەخ. لاپەڕە ٣١ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَيَّامًۭا مَّعْدُودَٰتٍۢ ۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍۢ فَعِدَّةٌۭ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ۚ وَعَلَى ٱلَّذِينَ يُطِيقُونَهُۥ فِدْيَةٌۭ طَعَامُ مِسْكِينٍۢ ۖ فَمَن تَطَوَّعَ خَيْرًۭا فَهُوَ خَيْرٌۭ لَّهُۥ ۚ وَأَن تَصُومُوا۟ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿١٨٤﴾

ئەو ڕۆژووەی کە فەرزکراوە لەسەرتان، ڕۆژوو گرتنی چەند ڕۆژێکی کەمە لە ساڵێکدا، جا ھەر کەسێک لە ئێوە نەخۆش بوو بەشێوەیەک ڕۆژوو گرتنی بۆ گران وقورس بوو، یان لەسەفەردا بوو، ئەوا دەتوانێت ڕۆژووەکەی بشکێنێت ونەیگرێت، پاشان دەبێت بە ژمارەی ئەو ڕۆژانەی کە نەیگرتوون وشکاندونی لە دوای ڕەمەزان بیانگرێتەوە، وە ئەو کەسانەش دەتوانن بەڕۆژوو بن، بەڵام ڕۆژووەکەیان شکاند ئەوا دەبێت فدیە بدەن، ئەویش بریتیە لە پێدانی خواردنی ژەمێک خۆراک بە ھەژارێک بۆ ھەر ڕۆژێک کە نەیگرتوون، وە هەركەسێك لە ژەمی خواردنی یەك هەژار زیاتر بدات یان لەگەڵ رۆژووەكەدا نانی هەژاری دا ئەوا بێگومان چاكترە، وە بێگومان ئەگەر بەڕۆژوو بن گەلێک چاکترە لە شکاندن وپێدانی فدیە بە ھەژاران، ئەگەر ئێوە بزانن فەزڵی گەورەی ڕۆژوو چەندێکە، ئەم حوکمە لەسەرەتای فەرز بوونی ڕۆژوو بوو، ھەر کەسێک بیوستایە ڕۆژووی دەگرت، وە ھەر کەسێکیش بیوستایە نەیدەگرت وفدیەی خواردنی دەدا بە ھەژاران، بەڵام دواتر خوای گەورە ڕۆژووی فەرز کرد لەسەر ھەموو کەسێکی باڵغی بە توانا

شَهْرُ رَمَضَانَ ٱلَّذِىٓ أُنزِلَ فِيهِ ٱلْقُرْءَانُ هُدًۭى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَـٰتٍۢ مِّنَ ٱلْهُدَىٰ وَٱلْفُرْقَانِ ۚ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ ٱلشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ ۖ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍۢ فَعِدَّةٌۭ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ۗ يُرِيدُ ٱللَّهُ بِكُمُ ٱلْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ ٱلْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا۟ ٱلْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا۟ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴿١٨٥﴾

ى ه ى مانگی ڕەمەزان ئەو مانگەیە کە سەرەتا قورئانی پیرۆزی تێدا دابەزی بۆ سەر پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) لە شەوی قەدردا، خوای گەورە ناردیە خوارەوە کە مایەی ھیدایەت وڕێنمونی بێت بۆ خەڵکی، ئەو قورئانە بەڵگە ونیشانەگەلێکی ڕوونی ھیدایەتی تێدایە، وە جیاکەرەوەی نێوان ھەق وناھەقە، جا ھەرسێک لە ئێوە مانگی رەمەزانی بەسەردا ھات وە نیشتەجێ ولەشی ساغ بوو، ئەوا واجبە لەسەری ھەموو مانگەکە بەڕۆژوو بێت، وە ھەر کەسێکیشتان نەخۆش بوو بەشێوەیەک ڕۆژووگرتن گران وقورس بوو لەسەری یان لەسەفەردا بوو، ئەوا دەتوانێت ڕۆژوو نەگرێت وبیشکێنێت، جا ئەگەر ڕۆژوەکەی شکاند ونەیگرت واجبە لەسەری پاش ڕەمەزان ئەو ڕۆژانە بگرێتەوە کە نەیگرتوون وشکاندوونی، بەم حوکمەش کە خوای گەورە بۆی داناون دەیەوێت کارئاسانیتان بۆ بکات وئەرکی سەرشانتان سووک بکات ونایەوێت بکەونە تەنگی وناڕەحەتیەوە، وە دەیەوێت بە ئاسانی ڕۆژووی ئەو مانگە ھەمووی تەواو بکەن، وە پاش تەواو بوونی ئەو مانگە وھاتنی ڕۆژی جەژن لەبەرامبەر ئەوەی خوای گەورە یارمەتیدان کە ڕۆژووی ئەو مانگە بگرن، خوا بەگەورە بگرن و(اللە أکبر) بکەن وبیڵێنەوە، وە پێویستە شوکر وسوپاسی بکەن لەسەر ئەوەی ھیدایەتی دان وڕێنمونی کردن بۆ سەر ئەو ئاینە پیرۆزەی کە ڕازی بوو ئاینتان بێت

وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِى عَنِّى فَإِنِّى قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ ٱلدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ۖ فَلْيَسْتَجِيبُوا۟ لِى وَلْيُؤْمِنُوا۟ بِى لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ ﴿١٨٦﴾

يرشدون ئەی پێغەمبەر ئەگەر بەندەکانم پرسیاری نزیکی من وگیرابوونی نزاکانیان کرد، ئەوە بێگومان من نزیکم لێیانەوە، وە زانام بە حاڵو گوزەرانیان، وە بیسەری نزاکانیانم، بۆیە ھیچ پێویست بە ناوەندی گیری ودەنگ بەرزکردنەوە ناکات، نزای نزاکارانیان گیرا دەکەم ئەگەر دڵسۆز وموخلیص بن لە نزاکانیاندا، دەی کەوابێت با گوێڕایەڵی من وفەرمانەکانی من بن، وە دامەزراو بن لەسەر باوەڕەکەیان، ئەوەش بەسوودترین ھۆکارە بۆ گیرابوونی نزاکانیان، بەڵکو بەو ھۆیەوە ڕێگای ڕاست بگرنە بەر لە کاروباری دین ودونیایاندا

أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ ٱلصِّيَامِ ٱلرَّفَثُ إِلَىٰ نِسَآئِكُمْ ۚ هُنَّ لِبَاسٌۭ لَّكُمْ وَأَنتُمْ لِبَاسٌۭ لَّهُنَّ ۗ عَلِمَ ٱللَّهُ أَنَّكُمْ كُنتُمْ تَخْتَانُونَ أَنفُسَكُمْ فَتَابَ عَلَيْكُمْ وَعَفَا عَنكُمْ ۖ فَٱلْـَٔـٰنَ بَـٰشِرُوهُنَّ وَٱبْتَغُوا۟ مَا كَتَبَ ٱللَّهُ لَكُمْ ۚ وَكُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكُمُ ٱلْخَيْطُ ٱلْأَبْيَضُ مِنَ ٱلْخَيْطِ ٱلْأَسْوَدِ مِنَ ٱلْفَجْرِ ۖ ثُمَّ أَتِمُّوا۟ ٱلصِّيَامَ إِلَى ٱلَّيْلِ ۚ وَلَا تُبَـٰشِرُوهُنَّ وَأَنتُمْ عَـٰكِفُونَ فِى ٱلْمَسَـٰجِدِ ۗ تِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ فَلَا تَقْرَبُوهَا ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ ءَايَـٰتِهِۦ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ ﴿١٨٧﴾

ى ه لەسەرەتای ئیسلامەوە حەرام بوو پیاو ئەگەر ھاتوو لەشەوی ڕۆژوودا خەوت وپاشان پێش سپێدەی بەیانی خەبەری بووەوە حەرام بوو بۆی بخوات وبخواتەوە ونزیک بێتەوە لەخێزانی، خوای گەورە ئەم حوکمەی سڕیەوە، وحەڵاڵی کرد بۆتان ئەی باوەڕداران کە لەشەوی ڕۆژوودا لەگەڵ ژنەکانتان سەرجێی بکەن، ئەوان پۆشاک ومایەی داوێن پاکین بۆ ئێوە، وە ئێوەش پۆشاک ومایەی داوێن پاکیین بۆ ئەوان، ھیچ کەس لە ئێوە ناتوانێت دەستبەرداری ئەوی ترتان بێت، خوای گەورە دەیزانی کە ئێوە خیانەتتان لاپەڕە ٣٢ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر دەکرد لەخۆتان بەھۆی ئەوەی خوای گەورە قەدەغەی کردبوو لێتان، بۆیە ڕەحمی پێکردن وتەوبەی لێوەرگرتن، وباری سەرشانی سووک کردن، ئێستا لەگەڵیاندا سەرجێی بکەن، وداوای ئەوەندە مناڵ بکەن کە خوای گەورە لە قەدەری نوسیون، دەی کەوابێت لەشەودا بخۆن وبخۆنەوە تا ئەو کاتەی سپێدەی ڕاستەقینەی بەیانی ھەڵدێت بەوەی سپیایی کەناری ئاسمان جودا بکەنەوە لە ڕەشی وتاریکی شەو، پاشان ڕۆژووەکەتان تەواو بکەن وواز لە خواردن وخواردنەوە وھەموو ئەو شتانە بھێنن کە ڕۆژوو دەشکێنن لە ھەڵھاتنی سپێدەی بەیانیەوە ھەتا ئەو کاتەی ڕۆژئاوا دەبێت، بەھیچ شێوەیەک لەو کاتەی کە خەریکی ئیعتکاف ومانەوەن لەمزگەوتدا بەمەبەستی خواپەرستن سەرجێی لەگەڵ ژنەکانتان نەکەن، چونکە خواپەرستیەکەتان بەتاڵ دەکاتەوە، ئەو حوکمانەی کە باسکران ھەموو سنوری خوای گەورەن لە نێوان حەڵاڵ وحەرامکراوەکاندا، ھەرگیز لێیان نزیک نەکەونەوە ونەیانشکێنن، چونکە ھەر کەسێک لەو سنورانەی خوای گەورە نزیک بێتەوە، گومان دەکرێت بکەوێتەوە ناو حەرامەوە، بەم شێوە ڕوونکردنەوە ئاشکرایە بۆ ئەو حوکمانەی باسکران، خوای گەورە نیشانە وبەڵگەکانی خۆی بۆ خەڵکی ڕوون دەکاتەوە، تاوەکو لەخوا بترسن، بەوەی ھەستن بە ئەنجامدانی ئەوانەی فەرمانی پێکردووە، وە دوور بکەونەوە لەو شتانەی کە خوا ڕێگری لێکردووە

وَلَا تَأْكُلُوٓا۟ أَمْوَٰلَكُم بَيْنَكُم بِٱلْبَـٰطِلِ وَتُدْلُوا۟ بِهَآ إِلَى ٱلْحُكَّامِ لِتَأْكُلُوا۟ فَرِيقًۭا مِّنْ أَمْوَٰلِ ٱلنَّاسِ بِٱلْإِثْمِ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿١٨٨﴾

ھیچ کەسێک لە ئێوە ماڵوسامانی ئەوانی ترتان بە ڕێگای نا مەشروع لەوی تر نەسێنێت، وەک بەڕێگای دزی وداگیرکردن وفڕوفێڵ کردن، وە مەیشیدەن بە کاربەدەست ودەسەڵاتداران تا بە ناڕەوا ھەندێک لە ماڵوسامانی خەڵکی وەربگرن وبیخۆن، ئێوە دەزانن کە بێگومان خوای گەورە ئەمەی حەرام کردووە، خۆ یەکلای کردنەوە بۆ گوناھو تاوان وئامادە بوون بۆ ئەنجامدانی لەگەڵ ئەوەی زانیاریت ھەبێت کە ئەو کارە حەرامە، بێگومان خراپترە وسزاکەشی گەورەترە

۞ يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْأَهِلَّةِ ۖ قُلْ هِىَ مَوَٰقِيتُ لِلنَّاسِ وَٱلْحَجِّ ۗ وَلَيْسَ ٱلْبِرُّ بِأَن تَأْتُوا۟ ٱلْبُيُوتَ مِن ظُهُورِهَا وَلَـٰكِنَّ ٱلْبِرَّ مَنِ ٱتَّقَىٰ ۗ وَأْتُوا۟ ٱلْبُيُوتَ مِنْ أَبْوَٰبِهَا ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿١٨٩﴾

ى ئەی پێغەمبەر لەبارەی نوێ بوونەوەی مانگ وگۆڕانکاریەکانی پرسیارت لێ دەکەن، تۆیش لەوەڵامی حوکمەکەیدا پێیان بڵێ: مانگ بۆ دیاریکردنی کاتەکانە بۆ خەڵکی، بۆ ئەوەی کاتەکانی خواپەرستی پێی بزانن، وەک مانگەکانی حەج ومانگی ڕەمەزان، وتەواو بوون وگەڕانەوەی ساڵ بۆ زەکات دەرکردن، وە بۆ زانینی کاتی ماڵەکانتان، وەک دیاری کردنی کاتی قەرەبوو کردنەوەی تاوانەکان وقەرزەکانتان، ئەوەش بزانن خێر وچاکە لەوەدا نیە کە لە پشتەوە بچنە نێو ماڵەکانتان لەکاتی ئیحرام کردن بە حەج وعومرە، وەک ئەوەی لەکاتی نەزانی وجاھلیدا واتان گومان دەبرد خێر لەوەدا بێت، بەڵکو خێر وچاکە لەوەدایە کە مرۆڤ سنوورەکانی خوا بپارێزێت بە ئاشکرا وبە پەنھان، وە لە دەرگای ماڵەکانتانەوە بێنە ژوورەوە، چونکە ئەوە بۆ ئێوە ئاسانترە، ودوریشتان دەخاتەوە لە ناڕەحەتی وبارگرانی، لەبەر ئەوەی خوای گەورە داوای شتێکی لە ئێوە نەکردووە کە ناڕەحەت بێت بۆتان وبارگرانی بێت بەسەرتانەوە، جا بۆیە بە کار وکردەوەی چاکە خۆتان بپارێزن لە سزای خوای گەورە، بەڵکو بەختیار وبەختەوەر بن بە بەدەستھێنانی ئەوەی کە حەزتان لێیە لە ڕۆژی دواییدا

وَقَـٰتِلُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ٱلَّذِينَ يُقَـٰتِلُونَكُمْ وَلَا تَعْتَدُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْمُعْتَدِينَ ﴿١٩٠﴾

لە پێناو بەرزرکردنەوەی ووشەی یەکخواپەرستی (لا إلە إلا اللە) بجەنگن لەگەڵ ئەو بێباوەڕانەی کە لەگەڵتاندا دەجەنگن وڕێگری لە بڵاو بوونەوەی ئاینی خوای گەورە دەکەن، وە بەھیچ شێوەیەک سنوری خودا نەشکێنن بەوەی مناڵ وژن وپیرو پەکەوتە بکوژن، یان سوکایەتی بە کوژراوەکان بکەن (چاویان ھەڵبکۆڵن یان گوێیان ببڕن) یان ھەر کارێکی تری لەو شێوەیە، چونکە بەڕاستی خوای گەورە ئەو کەسانەی خۆش ناوێت کە ئەو سنورانە دەشکێنن خوای گەورە دیاری کردووە

وَٱقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ وَأَخْرِجُوهُم مِّنْ حَيْثُ أَخْرَجُوكُمْ ۚ وَٱلْفِتْنَةُ أَشَدُّ مِنَ ٱلْقَتْلِ ۚ وَلَا تُقَـٰتِلُوهُمْ عِندَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ حَتَّىٰ يُقَـٰتِلُوكُمْ فِيهِ ۖ فَإِن قَـٰتَلُوكُمْ فَٱقْتُلُوهُمْ ۗ كَذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿١٩١﴾

ى لەھەر جێگایەک بینیتان بیانکوژن، وە لەو شوێن وجێگایەش دەریانکەن کە ئێوەیان لێدەرکرد، مەبەست پێی شاری مەککەیە، ئەو فیتنە وبەڵا وموصیبەتەی بە ڕێگری کردن لە باوەڕداران تووشی ئاینەکەیان دەبێت ودەیانگێڕێتەوە بۆ بێباوەڕی زۆر گەورەترە لە کوشتن، ئێوەش ئەی باوەڕداران لە بەر گەورەی ماڵەکەی خوا لەسنووری مزگەوتی حەرام دەست پێشخەری مەکەن لەجەنگ کردن لەگەڵیان، تا ئەو کاتەی ئەوان دەجەنگن لەگەڵتان، جا ئەگەر ئەوان لە سنوری مزگەوتی حەرام دەستیان کرد بە جەنگ کردن لەگەڵتان ئەوا ئێوەش بجەنگن لەگەڵیان وبیانگوژن، -ھاوشێوەی ئەم سزایەش کە کوشتنی ئەوانە ئەگەر دەستدرێژیان کرد لە سنوری مزگەوتی حەرام- سزای بێباوەڕان ھەر بەو شێوەیە. لاپەڕە ٣٣ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَإِنِ ٱنتَهَوْا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿١٩٢﴾

جا ئەگەر ھاتوو وازیان ھێنا لەشەڕکردن وبێباوەڕیان، ئێوەش وازیان لێ بھێنن، بێگومان خوای گەورە لێبوردەیە بەرامبەر ئەوانەی کە تەوبە دەکەن، وە لەسەر گوناھەکانی پێشووتریان سزایان نادات، وە میھرەبانە لەگەڵیان خێرا سزایان نادات

وَقَـٰتِلُوهُمْ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتْنَةٌۭ وَيَكُونَ ٱلدِّينُ لِلَّهِ ۖ فَإِنِ ٱنتَهَوْا۟ فَلَا عُدْوَٰنَ إِلَّا عَلَى ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿١٩٣﴾

لەگەڵ بێباوەڕان بجەنگن تا ئەو کاتەی واز دەھێنن لە ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا، ودەست ھەڵدەگرن لە ئەزیت وئازاردانی خەڵکی وڕێگری کردنیان لە ڕێبازی خوای گەورە وبێباوەڕ کردنیان، وە ئاین ودینی ئاشکرا وبەرنامەی ژیان ھەر ئاینی خوا دەبێت، جا ئەگەر وازیان ھێنا لە بێباوەڕی وکۆڵیاندا لە دوژمنایەتی وڕێگرتن لەخەڵکی لە ھاتنە ناوەوەی ئاینی خوا، ئێوەش دەستھەڵگرن لە کوشتاریان، جا ئەو کاتە ھیچ دەست درێژی وجەنگ کردنێک لەگەڵیان دروست نیە مەگەر لەگەڵ ئەوانەیان ستەمکارن وشەڕەنگیزن وڕێگری لەخەڵک دەکەن لە ھاتنە ناوەوەی ئیسلام

ٱلشَّهْرُ ٱلْحَرَامُ بِٱلشَّهْرِ ٱلْحَرَامِ وَٱلْحُرُمَـٰتُ قِصَاصٌۭ ۚ فَمَنِ ٱعْتَدَىٰ عَلَيْكُمْ فَٱعْتَدُوا۟ عَلَيْهِ بِمِثْلِ مَا ٱعْتَدَىٰ عَلَيْكُمْ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلْمُتَّقِينَ ﴿١٩٤﴾

ئەو مانگی حەرامەی کە خوای گەورە یارمەتیدان کە بچنە ناو حەرەم وعومرە بکەن کە ساڵی حەوتەمی کۆچی بوو، بەرامبەر ئەو مانگی حەرامەیە کە موشریکەکان لە ساڵی شەشەمدا ڕێگریان لە ئێوە کرد ونەیانھێشت بچنە ناو حەرەمەوە، -حەرام وڕێز لێگراوەکان وەک ڕێزی شاری مەککە ومانگی حەرام وئیحرامیش- لە دەست درێژی کردن تێیاندا بەرامبەری ھەیە لە تۆلە سەندنەوە لە دەست درێژی کاران، بۆیە ھەر کەسێک دەست درێژی کردە سەرتان لەو حەرام وڕێزی لێگیراوانەدا ئێوەیش ھاو شێوەی خۆیان مامەڵەیان لەگەڵ بکەن، وە سنوری ھاو شێوە بوون مەبەزێنن، چونکە بەڕاستی خوای گەورە سنوربەزێنەرانی خۆش ناوێت، لەخوا بترسن کە لە سنوربەزاندنی ئەو سنورەی خوا ڕێی پێداوە، وە بزانن خوای گەورە لەگەڵ خواناسان وپارێزکارانە بە سەرخستن وپشتگیری کردنیان

وَأَنفِقُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَا تُلْقُوا۟ بِأَيْدِيكُمْ إِلَى ٱلتَّهْلُكَةِ ۛ وَأَحْسِنُوٓا۟ ۛ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُحْسِنِينَ ﴿١٩٥﴾

ماڵوسامانتان ببخەشن لە پێناو گوێرایەڵی خوای گەورە بە جیھاد وتێکۆشان وخودا لەخۆ ڕازی کردن بە ھەموو شێوەکانی، وە ئێوە خۆتان دووچاری تیاچوون مەکەن، بەوەی واز لە جیھاد وتێکۆشان وماڵ بەخشین بھێنن، یان خۆتان دووچاری شتێک مەکەن کە ببێتە ھۆی تیاچوونتان، لە پەرستن ومامەڵە وڕەوشت وئاکارتاندا چاکەکار بن، بێگومان خوای گەورە ئەو چاکەکارانەی خۆش دەوێت کە لە سەرجەم کاروباریاندا چاکەکارن، پاداشتیان بۆ گەورەتر وچەند قات دەکات، وە سەرکەوتویشان دەکات بە ژیری وسەلیقە پێبەخشین

وَأَتِمُّوا۟ ٱلْحَجَّ وَٱلْعُمْرَةَ لِلَّهِ ۚ فَإِنْ أُحْصِرْتُمْ فَمَا ٱسْتَيْسَرَ مِنَ ٱلْهَدْىِ ۖ وَلَا تَحْلِقُوا۟ رُءُوسَكُمْ حَتَّىٰ يَبْلُغَ ٱلْهَدْىُ مَحِلَّهُۥ ۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ بِهِۦٓ أَذًۭى مِّن رَّأْسِهِۦ فَفِدْيَةٌۭ مِّن صِيَامٍ أَوْ صَدَقَةٍ أَوْ نُسُكٍۢ ۚ فَإِذَآ أَمِنتُمْ فَمَن تَمَتَّعَ بِٱلْعُمْرَةِ إِلَى ٱلْحَجِّ فَمَا ٱسْتَيْسَرَ مِنَ ٱلْهَدْىِ ۚ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَـٰثَةِ أَيَّامٍۢ فِى ٱلْحَجِّ وَسَبْعَةٍ إِذَا رَجَعْتُمْ ۗ تِلْكَ عَشَرَةٌۭ كَامِلَةٌۭ ۗ ذَٰلِكَ لِمَن لَّمْ يَكُنْ أَهْلُهُۥ حَاضِرِى ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ ﴿١٩٦﴾

حەج وعومرە بۆ بەدەستھێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە بە تەواوی ئەنجام بدەن، جا ئەگەر ھاتوو ڕێگریتان لێکرا لە تەواو کردنیان بە نەخۆشی یان بە هۆی دوژمنەوە یان نمونەی ئەوانە، ئەوا ئەوەی بۆتان دەکرێت لە ئاژەڵ سەری ببڕن، -لە وشتر وڕەشەوڵاخ ومەڕ - بۆ ئەوەی تەحەلول بکەن لە ئیحرامەکەتان، موی سەرتان نەتاشن یان کورتی نەکەنەوە تا ئەو کاتەی ھەدی -ئاژەڵەکەتان- نەگاتە جێگای دیاریکراوی خۆی کە دروستە تێیدا سەر ببڕێت، جا ئەگەر ڕێگریان لێکرا لەوەی لە سنوری حەرەم سەری ببڕن ئەوا لەو جێگایەی کە ڕێگریان لێکراوە ھەر لەوێ سەری ببڕن، وە خۆ ئەگەر ڕێگریان لێ نەکرا لە چوونە حەرەم ئەوا با لە ڕۆژانی سەربڕین کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان وسێ ڕۆژەکەی دوای ئەو سەری ببڕن، ھەرکەسێک لە ئێوە ئەگەر ھاتوو نەخۆش بوو، یان بەھۆی مووی سەریەوە تووشی ئازارێک بوو بوو، وەک بوونی ئەسپێ وڕشک وھاوشێوەکانیان وبەو ھۆیەوە سەری تاشی، ئەوا ھیچ گوناھی ناگات، بەڵام دەبێت فدیەیەک بدات بۆ كەفارەتی ئەو کارەی، ئەویش بە ڕۆژوو گرتنی سێ ڕۆژ، یان ژەمە خواردنی شەش ھەژار بدات لە ھەژارانی حەرەم، یان کاوڕێک سەرببڕێت وگۆشتەکەی دابەش بکات بەسەر ھەژارانی حەرەمدا، جا ئەگەر ئێوە ترستان نەبوو، وە کەسێک لە ئێوە عومرەی لە مانگەکانی حەجدا کرد، وە پاشان تام وچێژی برد لەو شتانەی کە لەکاتی ئیحرامدا یاساغ وقەدەغەن تا ئەو کاتەی لەھەمان ساڵدا ئیحرامی بەحەج بەستەوە، ئەوا با کاورێک سەر ببڕێت، یان وشترێك یان مانگایەك حەوت کەس بەشداری تێدا بکەن، خۆ ئەگەر دەسەڵاتی سەربڕینی لاپەڕە ٣٤ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ئاژەڵی نەبوو، ئەوا لەسەریەتی سێ ڕۆژ بەڕۆژوو بێت لەو ڕۆژانەی کە مەناسیکەکان ئەنجام دەدات، وە حەوت ڕۆژیش دوای ئەوەی گەڕایەوە بۆ وڵات وناو ماڵ ومناڵی خۆی، بەوەش دەکاتە دە ڕۆژی تەواو بەڕۆژوو بوون، ئەوەی باسکرا لە سەربڕینی ئاژەڵ وڕۆژوو گرتن بۆ کەسێک دەسەڵاتی سەربڕینی نەبێت، بۆ ئەوانەیە کە لە سنوری حەرەم نیشتەجێ نین یان لەنزیک سنوری حەرەمن، (( چونکە ئەوانەی نیشتەجێی حەرەمن لەبەر بوونیان لە ناو حەرەمدا تەمەتوعیان لەسەر واجب نیە، تەنھا تەوافی ڕەھا جێگای تەمەتوع کردن بە عومرە تاوەکو حەجیان بۆ دەگرێتەوە)) جا بۆیە لە خوا بترسن بەوەی شوێن ئەوە بکەون کە خوای گەورە بۆی دیاری کردوون، وە سنورە دیاریکراوەکانیشی بەگەورە بگرن، ئەوەش بزانن کە بەڕاستی خوای گەورە سزای توندە بۆ ئەو کەسانەی کە سەرپێچی فەرمانەکانی دەکەن

ٱلْحَجُّ أَشْهُرٌۭ مَّعْلُومَـٰتٌۭ ۚ فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ ٱلْحَجَّ فَلَا رَفَثَ وَلَا فُسُوقَ وَلَا جِدَالَ فِى ٱلْحَجِّ ۗ وَمَا تَفْعَلُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ يَعْلَمْهُ ٱللَّهُ ۗ وَتَزَوَّدُوا۟ فَإِنَّ خَيْرَ ٱلزَّادِ ٱلتَّقْوَىٰ ۚ وَٱتَّقُونِ يَـٰٓأُو۟لِى ٱلْأَلْبَـٰبِ ﴿١٩٧﴾

ى کاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج چەند مانگێکی دیاریکراون، بە مانگی شەوال دەست پێدەکات، وبە دە ڕۆژ لە مانگی (ذي الحجة) کۆتایی پێدێت، جا ھەر کەسێک حەجی لەسەر خۆی واجب کرد وبڕیاریدا لەو مانگانەدا حەج بکات وئیحرامی بەست ونیەتی ھێنا، ئەوا سەرجێی کردن وھەموو پێشەکیەکانی سەرجێی کردنیشی لێ حەرام ویاساغ دەبێت، وە سەرپێچی خوای گەورەیشی بە تاوان وگوناھکردن لێی حەرامە، ئەویش لەبەر گەورەی وڕێزی کات وشوێنەکە، وە ھەر دەمەقاڵێیەکش سەر بکێشێت بۆ تووڕە بوون وناکۆکی ھەر حەرامە، دڵنیابن ھەر کارێکی خێر وباش بکەن خوای گەورە دەیزانێت وپاداشتان دەداتەوە لەسەری، توێشی خواردن وخواردنەوە وپێداویستی حەج ئامادە بکەن، ئەوەش بزانن باشترین توێشیەکیش کە پێویستان بێت لە تەواوی کاروبارەکانتاندا لەخواترسان وپارێزکاریە، بۆیە ئەی خاوەن ژیری وعەقڵی سەلیم لە من بترسن ئەویش بە ئەنجامدانی فەرمانەکانم ودوور کەوتنەوە لەو شتانەی کە ڕێگریم لێکردووە

لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَبْتَغُوا۟ فَضْلًۭا مِّن رَّبِّكُمْ ۚ فَإِذَآ أَفَضْتُم مِّنْ عَرَفَـٰتٍۢ فَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ عِندَ ٱلْمَشْعَرِ ٱلْحَرَامِ ۖ وَٱذْكُرُوهُ كَمَا هَدَىٰكُمْ وَإِن كُنتُم مِّن قَبْلِهِۦ لَمِنَ ٱلضَّآلِّينَ ﴿١٩٨﴾

گوناھتان ناگات لەکاتی حەج بە بازرگانی کردن وکڕین وفرۆشتن شوێن ڕزق وڕۆزی بکەون، جا لەدوای وەستانتان لە ڕۆژی نۆیەم لە عەرەفات ھەر کاتێک جوڵان وڕۆشتن بەرەو موزدەلیفە لە شەوی دەیەمی مانگی (ذي الحجة)، یادی خوای گەورە بکەن بەتەسبیحات واللە أکبر کردن ونزا وپاڕانەوە لە لای (مشعر الحرام، کێویکە دەکەوێتە ناو موزدەلیفەوە)، وە سوپاسی خوای گەورە بکەن لەبەرامبەر ئەوەی ھیدایەتی دان وڕێنمونی کردن بۆ سەر شەریعەت وئەرکان ومەناسیکی حەجی ماڵەکەی، چونکە بێگومان پێشان ئێوە بێ ئاگا بوون لە شەریعەتەکەی

ثُمَّ أَفِيضُوا۟ مِنْ حَيْثُ أَفَاضَ ٱلنَّاسُ وَٱسْتَغْفِرُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿١٩٩﴾

پاشان ھەروەکو چۆن خەڵکی چاویان لە ئیبراھیم دەکرد (سەلامی خوای لێ بێت) کە لە عەرەفاتەوە بەرەوە مینا دەجوڵان، ئێوەش ھەروەک ئەوان بکەن، نەک وەک ئەوانەی لە سەردەمی نەفامیدا کە لە عەرەفات نەدەوەستان ونەدەمانەوە، ئەمجا داوای لێخۆش بوون بکەن لەو کەم وکورتیانەی کە لە کاتی ئەنجامدانی حەجدا ھەتان بووە، بێگومان خوای گەورە چاوپۆشی دەکات لەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای، وە میھرەبان وبەڕەحمیشە لەگەڵیاندا

فَإِذَا قَضَيْتُم مَّنَـٰسِكَكُمْ فَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ كَذِكْرِكُمْ ءَابَآءَكُمْ أَوْ أَشَدَّ ذِكْرًۭا ۗ فَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ رَبَّنَآ ءَاتِنَا فِى ٱلدُّنْيَا وَمَا لَهُۥ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ مِنْ خَلَـٰقٍۢ ﴿٢٠٠﴾

جا کاتێک لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی حەج بوونەوە، وتەواو بوونو یادی خوای گەورە بکەن، وە زۆر سوپاس وشوکری بکەن، ھەروەکو چۆن فەخر وشانازی بە باوباپیرانتانەوە دەکەن بگرە لەوەش زیاتر یادی خوا بکەن، چونکە ھەرچی ناز ونیعمەتێک ھەیە کە ئێوە تام ولەزەتی لێ دەبن ھەر ھەمووی لەلایەن خوای بەرز وبڵندەوەیە، خەڵکیش لەمەدا جیاوازن، ھەندێکیان کە بێباوەڕن وھاوەڵ بۆ خوا بڕیار دەدەن کە باوەڕیان تەنھا بە ژیانی دونیایە، تەنھا داوای ناز ونیعمەتەکانی دونیا لە لەش ساغی وماڵوسامان ومناڵ لەخوا دەکات، ئەوانە لە دواڕۆژدا ھیچ بەشێکیان نابێت لەوەی کە خوای گەورە ئامادەی کردووە بۆ بەندە باوەڕدارەکانی، چونکە ئەوان حەز وخواستیان تەنھا خۆشیەکانی دونیا بوو، وە پشتیان کردبووە دواڕۆژ

وَمِنْهُم مَّن يَقُولُ رَبَّنَآ ءَاتِنَا فِى ٱلدُّنْيَا حَسَنَةًۭ وَفِى ٱلْـَٔاخِرَةِ حَسَنَةًۭ وَقِنَا عَذَابَ ٱلنَّارِ ﴿٢٠١﴾

وە دەستەیەکیش لە خەڵکی باوەڕیان بە خوای گەورە وبەڕۆژی دوایی ھەیە، ئەوان داوای ناز ونیعمەتەکانی دونیا وکاروکردەوەی چاکە لەخوا دەکەن، ھەروەک چۆن داوای سەرکەوتن وچوونە بەھەشت وڕزگار بوون لە سزای ئاگر دەکەن لە دواڕۆژدا. لاپەڕە ٣٥ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُمْ نَصِيبٌۭ مِّمَّا كَسَبُوا۟ ۚ وَٱللَّهُ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ ﴿٢٠٢﴾

ئەوانەی کە داوای خێر وخۆشی دونیا ودواڕۆژ دەکەن بەشیان دەبێت لەو پاداشتە گەورەیەی لە دواڕۆژدا بە کارو کردەوەی چاکە لە دونیا بەدەستیان ھێناوە، بێگومان خوای گەورە زۆر خێرایە لە لێپرسینەوەی بەندەکانی لەسەر ئەو کاروکردەوانەی ئەنجامیانداوە

۞ وَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ فِىٓ أَيَّامٍۢ مَّعْدُودَٰتٍۢ ۚ فَمَن تَعَجَّلَ فِى يَوْمَيْنِ فَلَآ إِثْمَ عَلَيْهِ وَمَن تَأَخَّرَ فَلَآ إِثْمَ عَلَيْهِ ۚ لِمَنِ ٱتَّقَىٰ ۗ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّكُمْ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ ﴿٢٠٣﴾

یادی خوای گەورە بکەن بە (اللە أکبر ) و(لا إلە إلا اللە) کردن، لەچەند ڕۆژێکی دیارکراوی کەمدا، کە بریتیە لە ڕۆژانی یازدە ودوازدە وسیازدە لە مانگی (ذي الحجة) جا ھەر کەسێک پەلەی کرد وڕۆژی دوازدەھەم پاش بەردھاوێشتنی جەمەرەکان لە مینا دەرچوو، ئەوا دروسته بۆی کە لەوێ دەرچێت، وەھیچ گوناھی ناگات، وە ھەر کەسێکیش خۆی دوای خست بۆ ڕۆژی سیازدە، تاوەکو بەردەکان بھاوێژێت، ئەوا دەتوانێت، وھیچ گرفتیش نیە وگوناھی ناگات، بێگومان کارێکی تەواوتری کردووە، وە شوێن پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) کەوتووە، ھەموو ئەمانە بۆ ئەو کەسەیە لە حەجەکەیدا لەخوا دەترسێت بەو شێوەیە ئەنجامی داوە کە خوای گەورە فەرمانی پێکردووە، لەخوا بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە ڕێگریەکانی، وە دڵنیابن ئێوە بە تاک وتەنھایی دەگەڕێنەوە بۆلای، وە پاداشتی کارەکانتان دەداتەوە

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُعْجِبُكَ قَوْلُهُۥ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَيُشْهِدُ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا فِى قَلْبِهِۦ وَهُوَ أَلَدُّ ٱلْخِصَامِ ﴿٢٠٤﴾

لەنێو خەڵکیدا کەسانی دووڕوو ھەن کە تۆ ئەی پێغەمبەر قسەکانیان لەم دونیایەدا سەرسامت دەکات، دەیانبینی زۆر زمان لوس وقسە زانن، تا ئەو ڕادەیەی خەریکە باوەڕ بە قسەکانیان بکەیت، بەڵام لەڕاستیدا ئەوان بەم شێوەیە دەیانەوێت پارێزگاری لە گیانی خۆیان وماڵوسامانیان بکەن، خوایش بە شاھید دەگرێت لەسەر ڕاستی ئەو بیروباوەڕ وخێرەی لە ناو دەڵیایەتی -کەچ درۆزنە- ولە دژایەتی کردن وناکۆکی لەگەڵ موسڵمانانیش زۆر سەرسەختە

وَإِذَا تَوَلَّىٰ سَعَىٰ فِى ٱلْأَرْضِ لِيُفْسِدَ فِيهَا وَيُهْلِكَ ٱلْحَرْثَ وَٱلنَّسْلَ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلْفَسَادَ ﴿٢٠٥﴾

جا ھەر ئەو دووڕووە کە پشتی تێکردیت ولێت جودابویەوە، تێدەکوشێت وھەوڵی بەردەوام دەدات لەزەویدا بۆ ئەوەی خراپە وتاوان وگوناھی تێدا بکات، کیڵگە ومەڕ وماڵات لەناو دەبات، ھەرگیز خوا خراپەکاری وخراپەکارانی خۆش ناوێت

وَإِذَا قِيلَ لَهُ ٱتَّقِ ٱللَّهَ أَخَذَتْهُ ٱلْعِزَّةُ بِٱلْإِثْمِ ۚ فَحَسْبُهُۥ جَهَنَّمُ ۚ وَلَبِئْسَ ٱلْمِهَادُ ﴿٢٠٦﴾

ئەگەر ئامۆژگاری ئەو خراپە کارە بکرێت وپێی بوترێت: لەخوا بترسە وسنورەکانی بەگەورە بگرە ودوور بکەوەرەوە لە قەدەغەکراوەکانی، بەڵام لوت بەرزی وخۆ بەگەورە زانین ناھێڵێت بگەڕێتەوە بۆ ھەق وڕاستی، لەناو گوناھدا ڕۆ دەچێت، سزای ئەوە بەسیەتی کە بیخاتە دۆزەخەوە، ئای ئاگری دۆزەخ چەند جێگا وشوێنکی خراپە بۆ ئەوانەی تێی دەچن

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَشْرِى نَفْسَهُ ٱبْتِغَآءَ مَرْضَاتِ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ رَءُوفٌۢ بِٱلْعِبَادِ ﴿٢٠٧﴾

لەناو خەڵکیدا باوەڕدار ھەیە گیانی خۆی دەفرۆشێت، وەلە پێناو گوێڕایەڵی وتێکۆشان لە پێناوی وبەدەستێھێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە گیانی دەیبەخشێت، ڕەحم ومیھرەبانی خوای گەورە فراوانە، وە بەبەزەیی ودلۆڤانە بەرامبەر بەندەکانی. و

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱدْخُلُوا۟ فِى ٱلسِّلْمِ كَآفَّةًۭ وَلَا تَتَّبِعُوا۟ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيْطَـٰنِ ۚ إِنَّهُۥ لَكُمْ عَدُوٌّۭ مُّبِينٌۭ ﴿٢٠٨﴾

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە خوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون بە تەواوی بچنە ناو ئیسلامەوە، وە ھیچ شتێکی واز لێ نەھێنن، وەک ئەوەی خاوەن پەرتووکەکان کردیان، باوەڕیان ھێنا بە بەشێکی پەرتووکەکە وبێباوەڕیش بوون بە بەشەکی تری، وە شوێن ھەنگاو وڕێگاکانی شەیتان مەکەون، چونکە بەڕاستی شەیتان دوژمنێکی ئاشکرا ودیاری ئێوەیه. لاپەڕە ٣٦ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَإِن زَلَلْتُم مِّنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْكُمُ ٱلْبَيِّنَـٰتُ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ﴿٢٠٩﴾

ئەگەر ھاتوو مەیلتان کرد بۆ ناھەقی وتووشی ھەڵخلیسکان بوون پاش ئەوەی ئەو ھەمووە بەڵگە ونیشانە ڕوون وئاشکراتان بۆھات کە ھیچ گومانێکی تێدا نیە، ئەوا بزانن خوای گەورە زۆر بەدەسەڵاتە وبەتوانایە، وە دانایە لە بەرێوبردن ویاسا داناندا، لەبەر ئەوە لێی بترسن وبەگەورەی بگرن

هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّآ أَن يَأْتِيَهُمُ ٱللَّهُ فِى ظُلَلٍۢ مِّنَ ٱلْغَمَامِ وَٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ وَقُضِىَ ٱلْأَمْرُ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ ﴿٢١٠﴾

ئەوانەی شوێن ھەنگاو وڕیچکەکانی شەیتان کەوتوون ولەڕێگای ھەق لایانداوە،چاوەڕوانی ھیچ شتێک ناکەن ئەوە نەبێت لە ڕۆژی دواییدا خوای گەورە بێت بۆلایان لە پەڵە ھەورێکدا دادوەری وقەزاوەت بکات لە نێوانیاندا؟ ھاتنێک شیاوی گەورە وبڵندی ئەو بێت، وە فریشتەکانیش لە ھەموو لایەکەوە دەوریان دابن وڕیزیان بەستبێت، ئەو کاتە فەرمانی خوایان بەسەردا جێ بەجێ بکرێت وکۆتایی پێ بھێنرێت، ئەوسا ئەنجامی کاروباری ھەموو دروستکراوەکان دەگەڕێتەوە بۆ لای خوای گەورە

سَلْ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ كَمْ ءَاتَيْنَـٰهُم مِّنْ ءَايَةٍۭ بَيِّنَةٍۢ ۗ وَمَن يُبَدِّلْ نِعْمَةَ ٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُ فَإِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ ﴿٢١١﴾

ئەی پێغەمبەر لە نەوەکانی ئیسرائیل بپرسە، پرسیارێکی سەرزەنشتانە وپێیان بڵێ: ئایا خوای گەورە چەند جار بەڵگە ونیشانەی بۆ ڕوون کردونەتەوە لەسەر ڕاستگۆی پێغەمبەرەکانی؟ کەچی ئێوە بەدرۆتان زانین وپشتان تێکردن، ھەرکەسێک ناز ونیعمەتەکانی خوای گەورە بگۆڕێت بە بێباوەڕی وبەدرۆخستنەوەی پێغەمبەران پاش ئەوەی ناسینی وئاشکرا بوو لایان، ئەوە بێگومان سزای خوای گەورە زۆر توندە بۆ بێباوەڕان وکەسانێک پێغەمبەرانیان بەدۆر زانیوە

زُيِّنَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا وَيَسْخَرُونَ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۘ وَٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ فَوْقَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۗ وَٱللَّهُ يَرْزُقُ مَن يَشَآءُ بِغَيْرِ حِسَابٍۢ ﴿٢١٢﴾

ژیانی دونیا وئەوەی ھەیە لە ژیانی دونیا لە ناز ونیعمەتی تیاچوو، لە خۆشی ولەزەتی بڕاوە، ڕازێنراوەتەوە بۆ ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە خوای گەورە وگاڵتە ولاقرتیان دەکرد بەو کەسانەی کە باوەڕیان ھێناوە بەخوای گەورە وڕۆژی دوایی، بەڵام ئەوانەی کە لەخوا ترساون بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە ڕێگریەکانی لەڕۆژی دواییدا لەسەروو ئەو بێباوەڕانەوەن، خوای گەورە لە بەھەشتانێکی ھەتا ھەتایی ونەبڕاوەدا نیشتەجێیان دەکات، بێگومان خوای گەورە بۆ ھەرکەسێک کە بیەوێت ڕزق وڕۆزی ونیعمەتی خۆی بە بێ حساب وبەبێ شومار دەداتێ

كَانَ ٱلنَّاسُ أُمَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ فَبَعَثَ ٱللَّهُ ٱلنَّبِيِّـۧنَ مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ وَأَنزَلَ مَعَهُمُ ٱلْكِتَـٰبَ بِٱلْحَقِّ لِيَحْكُمَ بَيْنَ ٱلنَّاسِ فِيمَا ٱخْتَلَفُوا۟ فِيهِ ۚ وَمَا ٱخْتَلَفَ فِيهِ إِلَّا ٱلَّذِينَ أُوتُوهُ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُمُ ٱلْبَيِّنَـٰتُ بَغْيًۢا بَيْنَهُمْ ۖ فَهَدَى ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لِمَا ٱخْتَلَفُوا۟ فِيهِ مِنَ ٱلْحَقِّ بِإِذْنِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ يَهْدِى مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍ ﴿٢١٣﴾

ه خەڵکی پێشتر یەک دەستە ویەک کۆمەڵ وئوممەت بوون، ھەموویان لەسەر ئاینێکی ڕاست ودروست بوون، لەسەر ئاینی باوکە ئادەم بوون، تا ئەو کاتەی شەیتانەکان ھاتن وگومڕایان کردن، ئیتر لەو کاتەوە جیاوازی کەوتە نێوانیانەوە، نێوان باوەڕدار وبێباوەڕ، ھەر لەبەر ئەمەش خوای گەورە پێغەمبەرانی ڕەوانە کرد، تاوەکو موژدەدەر بن بۆ دەستەی بڕواداران وگوێڕایەڵان بەوەی خوای گەورە بەڵێنی ڕەحمەتی خۆیان دەداتێ، وە ترسێنەریش بن بۆ بێباوەڕان، بەوەی خوای گەورە ھەڕەشەی سزای سەختی خۆی لێکردوون، لەگەڵ پێغەمبەرەکانیشیدا پەرتوک گەلێکی ناردووە کە ھەق وڕاستی بێگومانی تێدایە، تاوەکو دادوەری بکات لە نێوان خەڵکیدا لەسەر ئەو شتانەی ناکۆک دەبن لەسەری، خۆ ھەر ئەوانە لە تەوراتدا ڕاجیایان تێکەوت لە جولەکەکان کە زانستی تەوراتیان پێدرابوو، دوای ئەوەی ئەو ھەموو بەڵگە ونیشانەی خوای گەورە کە پێی دان کە ئەو تەوراتە ھەق وڕاستییە لە لایەن خواوە نێردراوە، وە نابێت بەھیچ شێوەیەک ناکۆک بن لە نێوان یەکدا، کەچی بە زوڵم وستەم ناکۆکیان تێکەوت وپەرت وبڵاو بوون، خوای گەورە بە ئیزن وویستی خۆی باوەڕدارانی سەرکەوتوو کرد تاوەکو ھەق وھیدایەت وڕێنمونی بناسن وجیای بکەنەوە لە گومڕایی و سەرلێشێواوی، بێگومان خوای گەورە ڕێنمونی ھەر کەسێک دەکات بۆ سەر ڕێگای ڕاست کە بیەوێت، ئەو ڕێگا ڕاستەی کە ھیچ خوار وخێچییەکی تێدا نییە، ئەویش ڕێگای باوەڕە. لاپەڕە ٣٧ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تَدْخُلُوا۟ ٱلْجَنَّةَ وَلَمَّا يَأْتِكُم مَّثَلُ ٱلَّذِينَ خَلَوْا۟ مِن قَبْلِكُم ۖ مَّسَّتْهُمُ ٱلْبَأْسَآءُ وَٱلضَّرَّآءُ وَزُلْزِلُوا۟ حَتَّىٰ يَقُولَ ٱلرَّسُولُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ مَتَىٰ نَصْرُ ٱللَّهِ ۗ أَلَآ إِنَّ نَصْرَ ٱللَّهِ قَرِيبٌۭ ﴿٢١٤﴾

ى ئایا ئەی باوەڕداران ئێوە وا دەزانن دەچنە بەھەشتەوە بەبێ ئەوەی تووشی ھیچ ناڕەحەتی وناخۆشیەک ببن؟ وەک چۆن ئومەتانی پێش خۆتان توشی ناخۆشی وناڕەحەتی بوونەوە، تا ئەندازەیەک ھەژاری ونەخۆشی توند تەنگی پێھەڵچنیبون، وە ترس ودڵەڕاوکی ھێنابوونی بەچۆکا، تا ھێندە ناڕەحەتی وناخۆشی زۆری بۆ ھێنابوون پەلەی سەرکەوتن وڕزگار بوونیان بوو، پێغەمبەرەکان وئەو باوەڕدارانەیش کە باوەڕیان پێ ھێنابوون دەیانووت: دە ئیتر سەرکەوتن ویارمەتی خوا کەی دێت؟ ئاگادار بن موژدە بێت کە بێگومان سەرکەوتنی خوا نزیکە لەوانەی باوەڕیان بەخوا ھێناوە وپشت وپەنایان ھەر بەو بەستووە

يَسْـَٔلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَ ۖ قُلْ مَآ أَنفَقْتُم مِّنْ خَيْرٍۢ فَلِلْوَٰلِدَيْنِ وَٱلْأَقْرَبِينَ وَٱلْيَتَـٰمَىٰ وَٱلْمَسَـٰكِينِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ ۗ وَمَا تَفْعَلُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِهِۦ عَلِيمٌۭ ﴿٢١٥﴾

ئەی پێغەمبەر ھاوەڵانت لێت دەپرسن کە چی لەو سەروەت وسامانە ھەمە چەشنە ببەخشن؟ وە لەکۆیدا دایبنێن؟ تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: ئەوەی لە خێر وچاکە دەیبەخشن - کە پاک وحەڵاڵ بێت- خەرجی بکەن بۆ دایک وباوکتان، وە بۆ ئەو کەسانەشی کە خزمی زۆر نزیکتانن، وە بۆ ئەو ھەتیوانەش کە نەدارن وپێویستیان بە یارمەتی ئێوە ھەیە، وە بۆ ئەوانەیش کە ھەر ھیچ شتێکیان نیە لە ماڵو دارایی، وە بۆ ئەو ڕێبوارانەیش کە دەستیان ناگاتەوە بە خەڵک ونیشتمانی خۆیان، جا ئەی باوەڕداران ئەوەی دەیکەن لە خێر وچاکە کەم بێت یان زۆر، ئەوا خوای گەورە ئاگادارە پێێ، وە ھیچ شتێکی لێ وون نابێت ولەسەر ھەمووی پاداشتان دەداتەوە. ر

كُتِبَ عَلَيْكُمُ ٱلْقِتَالُ وَهُوَ كُرْهٌۭ لَّكُمْ ۖ وَعَسَىٰٓ أَن تَكْرَهُوا۟ شَيْـًۭٔا وَهُوَ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۖ وَعَسَىٰٓ أَن تُحِبُّوا۟ شَيْـًۭٔا وَهُوَ شَرٌّۭ لَّكُمْ ۗ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ﴿٢١٦﴾

ئەی باوەڕداران جەنگ کردن لە پێناو خوای گەورە لەسەرتان فەرز کراوە، کە کارێکی قورس وگرانە لەسەر دەروون وحەزتان پێی نیە، لەبەر ئەوەی ماڵ بەخشین وگیان بەختکردنی تێدایە، لەوە دەچێت ئێوە شتێکیتان پێ ناخۆش بێت وحەزتان پێی نەبێت بەڵام لە واقیعدا خێر وخۆشی وسوودی تێدا بێت بۆتان، وەک جەنگ کردن لە پێناو خوای گەورە لەگەڵ گەورەیی پاداشت، سەرکەوتن بەسەر دوژمنان وبەرزکردنەوەی ووشەی یەکخواپەرستی تێدایە، وە پێدەچێت ئێوە شتێکیشتان پێ خۆش بێت وحەز لە شتێک بکەن بەڵام ببێتە مایەی ناخۆشی وخراپە بۆتان، وەک دانیشتن ونەچون بۆ جیھاد وتێکۆشان لە پێناو خوای گەورە، کە شەرمەزاری ونسکۆ وزاڵ بوونی دوژمنانی لێ دەکەوێتەوە، خوای گەورەش خێر وخۆشی وخراپەی ھەموو کارێک دەزانێت بە زانینێکی تەواو، کە شاراوەیە لای ئێوە ونایزانن، بۆیە ئێوە وەڵامی فەرمانی خوای گەورە بدەنەوە، چونکە خێری تێدایە بۆ ئێوە

يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلشَّهْرِ ٱلْحَرَامِ قِتَالٍۢ فِيهِ ۖ قُلْ قِتَالٌۭ فِيهِ كَبِيرٌۭ ۖ وَصَدٌّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَكُفْرٌۢ بِهِۦ وَٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ وَإِخْرَاجُ أَهْلِهِۦ مِنْهُ أَكْبَرُ عِندَ ٱللَّهِ ۚ وَٱلْفِتْنَةُ أَكْبَرُ مِنَ ٱلْقَتْلِ ۗ وَلَا يَزَالُونَ يُقَـٰتِلُونَكُمْ حَتَّىٰ يَرُدُّوكُمْ عَن دِينِكُمْ إِنِ ٱسْتَطَـٰعُوا۟ ۚ وَمَن يَرْتَدِدْ مِنكُمْ عَن دِينِهِۦ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌۭ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَـٰلُهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ ۖ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ ﴿٢١٧﴾

ى ئەی پێغەمبەر خەڵکی پرسیارتان لێ دەکەن لەبارەی حوکمی جەنگ كردن لە مانگە حەرامکراوەکاندا، لە مانگەکانی (ذي القعدة، وذي الحجة، ومحرم، وصفر) تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: جەنگ کردن لەم مانگانەدا لای خوا گەورەیە وکارێکی ناشایستەیە ونەخوازراوە، ھەروەک چۆن ئەوەی بتپەرست وھاوەڵ بڕیاردەرەکان پێی ھەڵدەسن لە دروستکردنی لەمپەر لەسەر ڕێگای خوا، وڕێگری کردنی باوەڕداران لە مزگەوتی حەرام، ودەرکردنی خەڵکەکەی، گەورەترە لای خوا لە جەنگ کردن لە مانگە حەرامکراوەکاندا، وە ئەو بتپەرستی وھاوەڵ بڕیاردانەی ئەوانی تێدایە گەورەترە لە تاوانی کوشتن لای خوا، تا ئێستا وبەردەوامیش ھاوەڵ بڕیاردەران بۆ خوا لەسەر زوڵم وستەمیان بەردەوامن، لەگەڵتان دەجەنگن ئەی باوەڕداران تاوەکو ھەڵتان بگێڕنەوە لە ئاینە ڕاست ودروستەکەتان وبتانگێڕنەوە بۆ ئاینە ناڕەواکەیان ئەگەر بتوانن وبچێتە سەر بۆیان وڕێگایەک بدۆزنەوە بۆی، جا ھەرکەسێک لە ئێوە لە ئاینەکەی ھەڵگەڕێتەوە وپاشان لەسەر بێباوەڕی بمرێت، ئەوا بێگومان ھەرچی کاری چاکەی ھەیە پوچ وبەتاڵ دەبێتەوە، وە سەرەنجامیشی لە دواڕۆژدا چوونە ناو ئاگری دۆزەخە. لاپەڕە ٣٨ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَٱلَّذِينَ هَاجَرُوا۟ وَجَـٰهَدُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ أُو۟لَـٰٓئِكَ يَرْجُونَ رَحْمَتَ ٱللَّهِ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿٢١٨﴾

بێگومان ئەوانەی باوەڕیان بەخوا وپێغەمبەرەکەی ھێناوە، وە ووڵات ونیشتمانی خۆیان بەجێھێشت وکۆچیان کرد بۆلای خوا وپێغەمبەرەکەی، وە لەگەڵ بێباوەڕاندا جەنگان تاوەکو ووشەی یەکخواپەرستی (لا إلە إلا اللە) بەرز وبڵند بێت، وە بەتەمای ڕەحمەت ومیھرەبانی ولێخۆش بوونی ئەون بۆیە ھێندە تێدەکۆشن، بێگومان خوای گەورە لێبووردەی گوناھی بەندەکانیەتی وبە ڕەحم ومیھرەبانە بەرامبەریان

۞ يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْخَمْرِ وَٱلْمَيْسِرِ ۖ قُلْ فِيهِمَآ إِثْمٌۭ كَبِيرٌۭ وَمَنَـٰفِعُ لِلنَّاسِ وَإِثْمُهُمَآ أَكْبَرُ مِن نَّفْعِهِمَا ۗ وَيَسْـَٔلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَ قُلِ ٱلْعَفْوَ ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلْـَٔايَـٰتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ ﴿٢١٩﴾

ئەی پێغەمبەر ھاوەڵانت پرسیارت لێدەکەن لەبارەی مەیەوە، (مەی بە ھەموو شتێک دەوترێت کە عەقڵ وژیری مرۆڤ داپۆشێت ولای بات)، پرسیارت لێدەکەن لە حوکمی خواردنەوە وفرۆشتن وکڕینی؟ وە پرسیارت لێدەکەن لەبارەی حوکمی قومارەوە، (قومار: ھەر ماڵێک بەڕێگای پێشبڕکێ بەدەست بێت، بەشێوەیەک ھەر دوو لایەنی پێشبڕکێکار بەشدار بن لەدانانی ئەو ماڵەی کە دواتر یەکێک لە بەشدار بووەکان دەیباتەوە)، تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: مەی وقومار کردن خراپە وزیانی گەورەی دین ودونیای تێدایە، لە لەدەستدانی عەقڵ وژیری وماڵو سامان، ودروستکردنی دوژمنایەتی وڕق وکینە لە نێوان خەڵکی، وە ھەندێک سوودی کەمی بەدەستھێنانی ماڵ وپارەیشی تێدایە، بەڵام زەرەر وزیان وگوناھیان گەورەترە لە سوود وقازانجیان، ھەر شتێکیش زەرەر وزیانی گەورەتر بێت لە سوود وقازانجی مرۆڤی ژیر لێی دوور دەکەوێتەوە، ئەم ڕوونکردنەوەیەش لە لایەن خواوە ڕێخۆشکردنێک بوو بۆ حەرامکردنی مەی، وە ھاوەڵانت پرسیارت لێدەکەن ئەی پێغەمبەر لەبارەی ئەندازەی ئەو ماڵەی وەک بەخشین وتەطەوع لە پێناوی خوا دەیبەخشن، تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: لەو ماڵو سامانە ببەخشن کە زیادە لە پێداویستی خۆتان (ئەمەش لەسەرەتای ئیسلامەوە بوو، پاشان خوای گەورە زەکاتی فەرز کرد لەسەر باوەڕداران لە ماڵو سامانێکی تایبەت، بە ئەندازەیەگیریەکی دیاریکراو) بەم شێوە ڕوونکردنەوەیە کە ھیچ تەم ومژێکی تێدا نیە خوای گەورە ئەحکامی شەریعەتەکەی بۆ روونکردونەتەوە، تاوەکو بەڵکو بیر بکەنەوە وتێرامێنن

فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ ۗ وَيَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْيَتَـٰمَىٰ ۖ قُلْ إِصْلَاحٌۭ لَّهُمْ خَيْرٌۭ ۖ وَإِن تُخَالِطُوهُمْ فَإِخْوَٰنُكُمْ ۚ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ ٱلْمُفْسِدَ مِنَ ٱلْمُصْلِحِ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَأَعْنَتَكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ ﴿٢٢٠﴾

ه ه ڕێگاتان پێدراوە کە بیر بکەنەوە لەوەی سوودی دونیا ودواڕۆژتانی تێدایە، ھاوەڵانت پرسیارت لێدەکەن ئەی پیغەمبەر لەبارەی سەرپەرشتی کردنی ھەتیوانەوە، ئایا چۆن ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکەین؟ ئایا ماڵوسامان تێکەڵاوی ماڵوسامانی ئەوان بکەین لە خەرجی وخواردن ونیشتەجێ بوون لەگەڵیان؟ تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: واباشە بۆتان ھەوڵی چاکەکاری ماڵوسامانیان بدەن بەبێ بریتی وەرگرتن وتێکەڵاو کردنی ماڵوسامان لەگەڵیان، ئەوە لای خوا باشترە بۆ ئێوە وبۆ ئەوانیش، وە پاداشتی گەورەشی تێدایە، چونکە بەو شێوەیە دەتوانن پارێزگاری لە ماڵوسامانیان بکەن، خۆ ئەگەر لەگەڵ ئێوە دەژین وپێکەوە نیشتەجێین ماڵوسامانی ئەوانتان لەگەڵ ماڵو سامانی خۆتان تێکەڵاو کرد، ئەوە ھیچ گرفت نیە، چونکە ئەوان برا وخوشکی ئیمانی ئێوەن، برا وخوشکیش یارمەتی وھاوکاری یەکترن، ھەندێکیان بەکاری ئەوی تریان ھەڵدەسێت، بێگومان خوای گەورە دەزانێت کێن ئەو کەسانەی کە سەرپەرشتی ھەتیوان دەکەن ونیازی خراپیان ھەیە لە تێکەڵاو کردنی ماڵو سامانیان، وە کێن ئەوانەش نیاز ومەبەستیان خێر وچاکەیە بۆ ھەتیوەکان، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیویستایە سەرپەرشتی ھەتیوانتان لەسەر گران بکات ئەوە گران وقورسی دەکرد، بەڵام نەخێر خوای گەورە ئەو کارەی بۆ ئاسانکردن، چونکە شەریعەتەکەی لەسەر بناغەی ئاسانکاری بنیاتنراوە، بێگومان خوای گەورە بەرز وباڵادەستە وھیچ شتێک زاڵ نابێت بەسەرریدا، وە زۆر دانایە لە دروستکراوەکانی وبەرێوەبردنی ویاسادانیدا

وَلَا تَنكِحُوا۟ ٱلْمُشْرِكَـٰتِ حَتَّىٰ يُؤْمِنَّ ۚ وَلَأَمَةٌۭ مُّؤْمِنَةٌ خَيْرٌۭ مِّن مُّشْرِكَةٍۢ وَلَوْ أَعْجَبَتْكُمْ ۗ وَلَا تُنكِحُوا۟ ٱلْمُشْرِكِينَ حَتَّىٰ يُؤْمِنُوا۟ ۚ وَلَعَبْدٌۭ مُّؤْمِنٌ خَيْرٌۭ مِّن مُّشْرِكٍۢ وَلَوْ أَعْجَبَكُمْ ۗ أُو۟لَـٰٓئِكَ يَدْعُونَ إِلَى ٱلنَّارِ ۖ وَٱللَّهُ يَدْعُوٓا۟ إِلَى ٱلْجَنَّةِ وَٱلْمَغْفِرَةِ بِإِذْنِهِۦ ۖ وَيُبَيِّنُ ءَايَـٰتِهِۦ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ ﴿٢٢١﴾

ى ه ئەی باوەڕداران ئافرەتانی ھاوبەش دانەر بۆ خوا مارە مەکەن تاوەکو بە تاک وتەنھایی باوەڕ بەخوا دەھێنن، ودەچنە ناو ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە، بێگومان کەنیزەکێکی بڕوادار بە خوا وپێغەمبەرەکەی باشتر وچاکترە لە ئافرەتێکی ھاوبەش دانەر کە بت دەپەرستێت، ھەرچەندە ئەو ئافرەتە ھاوبەش دانەرە جوانی وماڵو سامانەکەشی سەرسامی کردبن، وە ئافرەتێکی باوەڕدار بەشوو مەدەن بە پیاوێکی ھاوبەش دانەر وبت پەرست، چونکە بەندەیەکی باوەڕدار بەخوا وپێغەمبەرەکەی باشتر وچاکترە لە پیاوێکی ئازادی ھاوبەش دانەر، ھەرچەند ئەو پیاوە ھاوبەش دانەرە قەد وباڵا وقیافەتی سەرسامی کردبن، چونکە ئا ئەو پیاو وئافرەتە ھاوبەش دانەرانە بەکار وکردەوەیان خەڵکی بانگ دەدەن بۆ چوونە ناو ئاگری دۆزەخەوە، خوای گەورەش خەڵکی بانگ دەکات بۆ کار وکردەوەی چاکە کە دەبنە ھۆی ئەوەی خەڵکی بەرەو بەھەشت و لێخۆش بوون لە تاوان بە یارمەتی خوا بەرن، وە بەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی خۆی بۆ خەڵکی ڕوون دەکاتەوە تاوەکو ببێتە پەند وئامۆژگاری بۆیان وکاری پێ بکەن. لاپەڕە ٣٩ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَيَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْمَحِيضِ ۖ قُلْ هُوَ أَذًۭى فَٱعْتَزِلُوا۟ ٱلنِّسَآءَ فِى ٱلْمَحِيضِ ۖ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّىٰ يَطْهُرْنَ ۖ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ ٱللَّهُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلتَّوَّٰبِينَ وَيُحِبُّ ٱلْمُتَطَهِّرِينَ ﴿٢٢٢﴾

ه ئەی پێغەمبەر ھاوەڵانت پرسیارت لێدەکەن لەبارەی خوێنی سوڕی مانگانەی ئافرەتانەوە (سوڕی مانگانە: بریتیە لەو خوێنەی کە لە مناڵدانی ئافرەتەوە دەردەچێت لەکاتی دیاری کراوی خۆیدا) تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: خوێنی سوڕی مانگانە ئێش وئازارە بۆ پیاو وئافرەتیش، جا بۆیە لەو کاتانەدا دوور بکەونەوە لە سەرجێی کردن لەگەڵ ژنان تا ئەو کاتەی لەخوێن دەوەستنەوە وخۆیان دەشۆن، جا ئەگەر لەخوێن وەستانەوە وخۆیان شۆرد ئەو کاتە سەرجێیان لەگەڵ بکەن بەو شێوەی کە بۆتان حەڵاڵ کراوە، بێگومان خوای گەورە ئەوانەی خۆش دەوێت کەواز لە گوناە دەھێنن وخۆیان زۆر بە پاکی ڕادەگرن

نِسَآؤُكُمْ حَرْثٌۭ لَّكُمْ فَأْتُوا۟ حَرْثَكُمْ أَنَّىٰ شِئْتُمْ ۖ وَقَدِّمُوا۟ لِأَنفُسِكُمْ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّكُم مُّلَـٰقُوهُ ۗ وَبَشِّرِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿٢٢٣﴾

ژنەکانتان جێگای کشتوکاڵی ئێوەن کە مناڵتان بۆ دەھێنە دونیاوە، ھەروەک زەوی چۆن بەروبوم سەوز دەکات ودەھێنێتە دەرەوە، جا کەوابوو لەو شوێنەوە کە جێگای سەوز بوونی بەروبومە بچنە لای ژنەکانتان، کە مەبەست لێی زێی ئافرەتە، لە ھەر کوێوە وە بەھەر جۆرێک دەتانەوێت بچنە لایانەوە ئەگەر ھاتوو بۆ چوون بۆ لای شوێنی سەوز بوون ومناڵ بوون بوو، کاری چاکە وخێر پێش خۆتان بخەن بۆ دواڕۆژتان، یەکێک لەو کارە چاکانەش ئەوەیە پیاو بەمەبەستی خێر وخستنەوەی مناڵی ونەوەی خواناس بچێتە لای خێزانی، بۆیە لەخوا بترسن بە ئەنجامدانی فەرمان پێکراوەکانی ودوور کەوتنەوە لە قەدەغە کراوەکانی، لەوانەیش گوێڕایەڵی خوا وپیغەمبەرەکەی لەوەی ڕێگای داوە لە ھەڵسوکەوت کردن لەگەڵ خێزان، وە چاک بزانن کە بێگومان ھەمووتان دەچنەوە بەر دیوانی پەروەردگار لە ڕۆژی دواییدا، وە لەبەر دەمیدا دەوەستن، وە پاداشت وسزای ھەموو کاروکردەوەتان دەداتەوە، تۆیش ئەی پێغەمبەر موژدە بدە بە باوەڕداران بەو نازو ونیعمەت وخۆشیانەی کە لەکاتی گەیشتن بە پەروەردگاریان دڵخۆشیان دەکات، وە موژدەشیان بدەرێ بە تەماشاکردنی ڕووی پیرۆزی خوای میھرەبان

وَلَا تَجْعَلُوا۟ ٱللَّهَ عُرْضَةًۭ لِّأَيْمَـٰنِكُمْ أَن تَبَرُّوا۟ وَتَتَّقُوا۟ وَتُصْلِحُوا۟ بَيْنَ ٱلنَّاسِ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ ﴿٢٢٤﴾

سوێند خواردن بەخوای گەورە مەکەنە ڕێگر وکۆسپ بۆ کردنی کاری چاکە وخواناسی وڕێکخستنی نێوان خەڵکی، بەڵکو ئەگەر ھاتوو ئەگەر سوێندتان خوارد کە چاکەیەک نەکەن، ئەوا کارە چاکەکە بکەن، وکەفارەتی سوێندەکەتان بدەن، خوای گەورە زۆر بیسەر وزانایە وئاگاداری ھەموو گوفتارە وکردارێکتانە

لَّا يُؤَاخِذُكُمُ ٱللَّهُ بِٱللَّغْوِ فِىٓ أَيْمَـٰنِكُمْ وَلَـٰكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا كَسَبَتْ قُلُوبُكُمْ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٌۭ ﴿٢٢٥﴾

خوای گەورە لێپرسینەوەتان لەگەڵدا ناکات لەسەر ئەو سوێندانەی کە بەبێ مەبەست دێت بەسەر زمانتاندا، وەک ئەوەی کەسێکتان دەڵێ: نە بەخوا یان بەخوا، ئەوا ھیچ کەفارەتێک لەسەرتان واجب نیە، وە ھیچ سزایەکیش نادرێن لەسەری، بەڵکو خوای گەورە لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکات لەسەر ئەو سوێندانەی کە مەبەستتان ھەیە لەسەری، خوای گەورە لێبوردەی گوناھی بەندەکانیەتی، وە زۆریش لەسەر خۆیە لەگەڵیان بەوەی پەلە ناکات لە سزادانیان

لِّلَّذِينَ يُؤْلُونَ مِن نِّسَآئِهِمْ تَرَبُّصُ أَرْبَعَةِ أَشْهُرٍۢ ۖ فَإِن فَآءُو فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿٢٢٦﴾

ئەوانەی کە سوێند دەخۆن کە سەرجێی نەکەن لەگەڵ ژنەکانیان، ھەتا چوار مانگ مۆڵەتیان دەدرێت -چوار مانگ زیاتر نا- لەو کاتەوه کە سوێندەکەیان خواردووە، کە لای زانایان بە (إیلاء) ناودەبرێت، جا ئەگەر ھاتوو دوای سوێندەکەیان گەڕانەوە بۆ سەرجێی کردن لەگەڵ ژنەکانیان لەو چوار مانگە وکەمتر لەو ماوەیە، ئەوا بێگومان خوای گەورە لێبوردەیە، لەو گوناھەی کە بەو ھۆیەوە کردوویانە، وە زۆر میھرەبانە بەرامبەریان بەوەی کەفارەتی بۆ داناون وەک دەرچەیەک لەو سوێندەی کە خواردوویانە

وَإِنْ عَزَمُوا۟ ٱلطَّلَـٰقَ فَإِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ ﴿٢٢٧﴾

جا ئەگەر ھاتوو نیەتیان تەڵاقدان وجیابوونەوە بوو، بەوەی بەردەوام بوون لەسەر وازھێنان لەسەرجێی کردن لەگەڵ ژنەکانیان ونەگەڕانەوە بۆلایان لەو چوار مانگەدا، ئەوا بێگومان خوای گەورە بیسەری گوفتارانەکانیانە، لە نێویاندا بیسەری ئەو دەستەواژەیە کە تەڵاقی پێخواردووە، وە زانایە بە حاڵو گوزەران ونیەت ومەبەستیان، وە پاداشت وسزایان دەداتەوە لەسەریان. لاپەڕە ٤٠ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَٱلْمُطَلَّقَـٰتُ يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ ثَلَـٰثَةَ قُرُوٓءٍۢ ۚ وَلَا يَحِلُّ لَهُنَّ أَن يَكْتُمْنَ مَا خَلَقَ ٱللَّهُ فِىٓ أَرْحَامِهِنَّ إِن كُنَّ يُؤْمِنَّ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ ۚ وَبُعُولَتُهُنَّ أَحَقُّ بِرَدِّهِنَّ فِى ذَٰلِكَ إِنْ أَرَادُوٓا۟ إِصْلَـٰحًۭا ۚ وَلَهُنَّ مِثْلُ ٱلَّذِى عَلَيْهِنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ ۚ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌۭ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ﴿٢٢٨﴾

ئەو ئافرەتانەی کە پاش چوونە لایان تەڵاقدران، تا سێ سوڕی مانگانە چاوەڕوان بکەن وخۆیان بگرنەوە وھاوسەرگیری نەکەنەوە، وە دروست نیە بۆ ئەو ئافرەتانە ئەوەی خوای گەورە کۆرپەلە لە مناڵدانیدا دروستی کردوووە بیشارنەوە، ئەگەر ڕاستگۆن لە باوەڕیان بەخوای گەورە وڕۆژی دوایی، مێردەکانیان کە تەڵاقیان داون لە پێشترن بۆ دیسان گەڕانەوە بۆلایان لە ماوەی عیددەدا، ئەگەر مەبەستیان ئاشتی ولابردنی ئەو ھۆکارانە بێت کە بوونە ھۆی تەڵاق وجیابوونەوە -دیارە مەبەست لێی ئەو تەڵاقەیە کە مافی گەڕانەوەی تێدایە- ژنان ماف وئەرکی خۆیان ھەیە ھەروەک چۆن پیاوەکانیان ماف وئەرکی خۆیان ھەیە لەو چوار چێوەیەی کە خەڵکی لەسەری ڕاھاتوون لە کۆمەڵگە ئیسلامیەکاندا، زیاد لەمەیش پیاوان پلەیەکیان ھەیە بەسەر ئافرەتانەوە لە لێپرسراویەتی وخەرجی کردنی نەفەقە ومافی تەڵاقدان، خوای گەورە زۆر دەسەڵاتدارە کە ھیچ شتێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆر دانا وکاربەجێیە لە شەرع وبەڕێوەبردنی کارەکانیدا

ٱلطَّلَـٰقُ مَرَّتَانِ ۖ فَإِمْسَاكٌۢ بِمَعْرُوفٍ أَوْ تَسْرِيحٌۢ بِإِحْسَـٰنٍۢ ۗ وَلَا يَحِلُّ لَكُمْ أَن تَأْخُذُوا۟ مِمَّآ ءَاتَيْتُمُوهُنَّ شَيْـًٔا إِلَّآ أَن يَخَافَآ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ ٱللَّهِ ۖ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ ٱللَّهِ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا فِيمَا ٱفْتَدَتْ بِهِۦ ۗ تِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ فَلَا تَعْتَدُوهَا ۚ وَمَن يَتَعَدَّ حُدُودَ ٱللَّهِ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّـٰلِمُونَ ﴿٢٢٩﴾

ئەو تەڵاقەی کە مێرد دەتوانێت ژنەکەی تێیدا بگەڕێنێتەوە بۆلای خۆی تەنھا دوو تەڵاقە، بەوەی تەڵاقی بدات پاشان بیگێڕێتەوە بۆ لای خۆی، دواتر تەڵاقی بدات پاشان بیگێڕێتەوە بۆلای خۆی، دوای ئەو دوو تەڵاقە یان بە شێوەیەکی جوان وڕێک وپێک لای خۆی ڕایبگرێت وتەلاقی نەداتەوە، یان تەڵاقی سێھەمی بدات وبەشێوەیەکی باش وبێ ھەرا لێی جیا بێتەوە ومافەکانی خۆی بداتێ، وە دروست نیە بۆتان ئەی مێردەکان ھیچ شتێک لەو مارەیەی داوتانە بە ژنەکانتان لێیان وەربگرنەوە، مەگەر کاتێک نەبێت ژنەکە حەزی بە ڕەوشتی یان شێوازی پیاوەکەی نیە، وە ژن وپیاوەکە وا گومان دەبەن کە بەھۆی ئەم حەز لێ نەبوونەوە نەتوانن وەفا بکەن بەو مافانەی کە بەسەریانەوەیە، بۆیە ھەڵدەسن گرفتەکەی خۆیان دەخنە ڕوو بۆ خزم وکەسوکاریان، یان بۆ ئەو کەسانەی متمانەیان پێیان ھەیە، جا ئەگەر ھاتوو لێپرسراوی ھەردوولایان ترسان لەوەی ئەو ژن وپیاوە کار وئەرکەکانی خۆیان بەرامبەر یەکتر جێ بەجێ ناکەن، ھیچ گوناھێکیان ناگات کە ژنەکە لەبەارمبەر تەڵاقدانی دەست لە مارەییەکەی یان ھەندێک پارە بدات بە پیاوەکەی، ئەو حوکمە شەرعیانە سنور وخاڵی جیاکەرەوەی نێوان حەڵاڵ وحەرامکراوەکانن، جا بۆیە بەھیچ شێوەیەک نەیان بەزێنن، وە ھەر کەسێکیش سنورەکانی خوا، سنوری نێوان حەڵاڵ وحەرامکراوەکان ببەزێنێت ئەوە ئەو کەسانەن کە ستەمەیان لەخۆیان کردووە، بەوەی توخنی ئەو جێگایانە دەبنەوە کە ھۆکاری تیاچوون وتوڕەیی وخەشم وقین وسزای خودان

فَإِن طَلَّقَهَا فَلَا تَحِلُّ لَهُۥ مِنۢ بَعْدُ حَتَّىٰ تَنكِحَ زَوْجًا غَيْرَهُۥ ۗ فَإِن طَلَّقَهَا فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَآ أَن يَتَرَاجَعَآ إِن ظَنَّآ أَن يُقِيمَا حُدُودَ ٱللَّهِ ۗ وَتِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ يُبَيِّنُهَا لِقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ ﴿٢٣٠﴾

جا ئەگەر ھاتوو پیاوەکە تەڵاقی سێھەمی ژنەکەشی دا، ئیتر دروست نیە وحەڵاڵ نیە بۆی کە جارێکی تر مارەی بکاتەوە تاوەکو مێرد بە پیاوێکی تر دەکاتەوە بە مێرد کردنێکی ڕاست ودروست کە مەبەستی حەز وئارەزوو بێت لەسەری نەک مەبەست پێی تەنھا حەڵاڵکردنەوە بێت بۆ پیاوی یەکەمی، وە دەبێت لەو مێرد کردنەدا پیاوی دووەم سەرجێی لەگەڵدا بکات، جا ئەگەر بەو شێوەیە بوو وە پیاوی دووەم تەڵاقی دایەوە، یاخود مرد، ئەو کاتە ھیچ گوناە نیە بۆ ژنەکە وپیاوی یەکەم جارێکی تر بە مارەی وگرێبەستێکی نوێوە بگەرێنەوە بۆلای یەکتر، ئەگەر ھاتوو گومانی زۆریان وابوو کە دەتوانن ھەستن بەو ئەرکە شەرعیانەی کە ئاینی ئیسلام بۆی دیاری کردوون، ئەو حوکمە شەرعیانە خوای گەورە ڕوونی کردونەتەوە بۆ ئەو خەڵکانەی کە ئاگاداری حوکم وسنورەکانی خودان، چونکە تەنھا ھەر ئەوان سوودی لێ دەبینن

وَإِذَا طَلَّقْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمْسِكُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ أَوْ سَرِّحُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍۢ ۚ وَلَا تُمْسِكُوهُنَّ ضِرَارًۭا لِّتَعْتَدُوا۟ ۚ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ فَقَدْ ظَلَمَ نَفْسَهُۥ ۚ وَلَا تَتَّخِذُوٓا۟ ءَايَـٰتِ ٱللَّهِ هُزُوًۭا ۚ وَٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَمَآ أَنزَلَ عَلَيْكُم مِّنَ ٱلْكِتَـٰبِ وَٱلْحِكْمَةِ يَعِظُكُم بِهِۦ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ ﴿٢٣١﴾

ه ه ئەگەر ژنەکانتان تەڵاقدا وکاتی کۆتایی ھاتنی عیدەکانیان نزیک بوویەوە، ئەوە دەتوانن بە شێوەیەکی باش وجوامێرانە بیانگێڕنەوە بۆلای خۆتان، یان بەچاکی وبەشێوەیەکی باش وازیان لێبھێنن ونەیانگێڕنەوە ھەتاوەکو عیدەکەیان تەواو دەبێت، نەیانگێڕنەوە بەمەبەستی ئەوەی ستەمیان لێ بکەن وزیانیان پێ بگەیەنن ھەروەک چۆن لەسەردەمی لاپەڕە ٤١ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر نەفامیدا وایان دەکرد، ھەرکەسێک وابکات ومەبەستی ئەوە بێت زیانیان پێ بگەیەنێت ئەوە بێگومان ستەمی لەخۆی کردووە، چونکە بەو کارەی گوناھبار دەبێت وشایستەی سزای خوای گەورە دەبێت، نەکەن ئایەت وبەڵگە ونیشانەکانی خوا بکەنە جێگای گاڵتەجاڕی ومایەی لا قرتێ، شوکر وسوپاسی ناز ونیعەمەتەکانی خوای گەورە بکەن کە بەسەرتانەوەیە لەسەر ھەموویانەوە دابەزینی قورئان وسوننەتی پێغەمبەری خوا، ئەوەتان بە بیر دەھێنینەوە تاوەکو ببێتە مایەی ھاندانی ئێوە بۆ بەدەستھێنانی ڕەزامەندی خوا وترسانتان لە سزای دۆزەخ، لەخوا بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی، وە بیشزانن کە خوای گەورە زانایە وئاگادارە بە ھەموو شتێک وھیچی شتێکی لێ وون نابێت ولەسەر ھەموو کاروکردەوەتان پاداشت وسزاتان دەداتەوە

وَإِذَا طَلَّقْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا تَعْضُلُوهُنَّ أَن يَنكِحْنَ أَزْوَٰجَهُنَّ إِذَا تَرَٰضَوْا۟ بَيْنَهُم بِٱلْمَعْرُوفِ ۗ ذَٰلِكَ يُوعَظُ بِهِۦ مَن كَانَ مِنكُمْ يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ ۗ ذَٰلِكُمْ أَزْكَىٰ لَكُمْ وَأَطْهَرُ ۗ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ﴿٢٣٢﴾

ه ئەگەر ژنەکانتان تەڵاقدا لە سێ تەڵاق کەمتر بوو، وە عیدەکانیان تەواو بوو، ئەوا ئەی -لێپرسراوە ووەلی ئەمرەکانیان-ڕێگریان لێ مەکەن لە گەڕانەوە بۆلای مێردەکانیان بە گرێبەست ومارەییەکی تازەوە ئەگەر ھاتوو خۆیان حەزیان بەوەکرد وڕازی بوون لەسەری لەگەڵ مێردەکانیان، ئەو حوکمەی باسکرا لە ڕێگری نەکردنی ژنان لە گەڕانەوە بۆ لای مێردەکانیان یاد خستنەوەیە بۆ ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بەخوای گەورە وڕۆژی دوایی ھەیە چونکە ئەوە زیاتر خێر وچاکە لە نێو دڵ ودەرونتان گەشە پێدەکات، وە باشتر شەرەف وناموس وکاروکردەوەتان خاوێن دەکاتەوە لە چڵک وپیس وپۆخڵی بێ ڕەوشتی، خوای گەورە ڕاستی ودروستی ھەموو کارێک وسەرەنجامەکەشی دەزانێت لەکاتێکدا ئێوە ھیچ شارەزاییتان لێی نیە ونایزانن

۞ وَٱلْوَٰلِدَٰتُ يُرْضِعْنَ أَوْلَـٰدَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ ۖ لِمَنْ أَرَادَ أَن يُتِمَّ ٱلرَّضَاعَةَ ۚ وَعَلَى ٱلْمَوْلُودِ لَهُۥ رِزْقُهُنَّ وَكِسْوَتُهُنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ ۚ لَا تُكَلَّفُ نَفْسٌ إِلَّا وُسْعَهَا ۚ لَا تُضَآرَّ وَٰلِدَةٌۢ بِوَلَدِهَا وَلَا مَوْلُودٌۭ لَّهُۥ بِوَلَدِهِۦ ۚ وَعَلَى ٱلْوَارِثِ مِثْلُ ذَٰلِكَ ۗ فَإِنْ أَرَادَا فِصَالًا عَن تَرَاضٍۢ مِّنْهُمَا وَتَشَاوُرٍۢ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا ۗ وَإِنْ أَرَدتُّمْ أَن تَسْتَرْضِعُوٓا۟ أَوْلَـٰدَكُمْ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِذَا سَلَّمْتُم مَّآ ءَاتَيْتُم بِٱلْمَعْرُوفِ ۗ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ ﴿٢٣٣﴾

دایکان دەتوانن بۆ ماوەی دوو ساڵی تەواو شیر بە مناڵەکانیان بدەن، دیاری کردنی ئەو دوو ساڵە بۆ ئەو کەسەیە کە دەیەوێت ماوەی شیردانەکەی تەواو بکات، وە پێویستە لەسەر باوکی مناڵەکە بە شێوەیەکی جوان وبە پێی باوی موسڵمانانی ئەو شوێنە کە پێچەوانەی شەرع نەبێت خەرجی خواردن وجلوبەرگ وپۆشاکی ئەو ئافرەتە تەڵاقدراوانە بدەن کە شیردەدەن بە مناڵەکانیان، خوای گەورە بەدەر لە توانا ودەسەڵات داواو تەکلیف لەھیچ کەسێک ناکات، وە دروست نیە بۆ ھیچ کەسێک لە دایک وباوک مناڵ بکەنە ھۆکارێک بۆ زیان گەیاندن بەوی تریان، ئەگەر منداڵ باوکی نەبوو، وە ھیچ ماڵو سامانیشی نەبوو لەسەر میرات بەرەکەی پێویستە خەرجی ومەسروفی ئەو مناڵە بدات ھەروەک چۆن لەسەر باوکی پێوست بوو خەرجی ومەسروفی بدات، ئەگەر ھاتوو باوک ودایک وویستیان پێش دوو ساڵەکە مناڵەکەیان لە شیر ببڕنەوە ئەوە دەتوانن بیبڕنەوە وھیچ گوناھیان ناگات، ئەگەر ھاتوو لەبەر بەرژەوەندی مناڵەکە بوو، وە بە ڕاوێژ وڕەزامەندی ھەردوولایان بوو، وە ئەگەر ھاتوو وویستان دایەن شیر بدات بە مناڵەکانتان ئەوە ھیچ گوناھتان ناگات ئەگەر لەگەڵ دایەنەکە ڕێک کەوتن بەپێی داب ونەریتی ڕۆژ کرێیان بدەنێ بەبێ کەم وکورتی وھیچ دواخستنێک، لەخوا بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی، وە بزانن بێگومان خوای گەورە بە گشت کاروکردەوەتان بینایە وھیچی لێ وون نابێت، وە پاداشت وسزای ھەموو کاروکردەویەکتان دەداتەوە کە پێش خۆتانی دەخەن بۆ ڕۆژی دوایی

وَٱلَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَٰجًۭا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍۢ وَعَشْرًۭا ۖ فَإِذَا بَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا فَعَلْنَ فِىٓ أَنفُسِهِنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ ﴿٢٣٤﴾

ئەو پیاوانەی کە لێتان دەمرن ولەپاش خۆیان ژنانێک بەجێ دەھێڵن کە سکیان پڕ نیە، ئەوا ئەو ژنانە چوار مانگ ودە ڕۆژ دەبێت چاوەڕوان بکەن، نابێت لەماڵی پیاوەکەی بچێتە دەرەوە، وە نابێت خۆشیان بڕازێنەوە یان شوو بکەنەوە لەو ماوەیەدا، جا کاتێک ئەو ماوەیە تەواو بوو -ئەی لێپرسراوان- ئەو ژنانە گوناھیان ناگات بەپێی باوی ووڵات وشەریعەتی ئیسلام ھەموو ئەو شتانە بکەن کە لەو ماوەیەدا لەسەریان قەدەغە بوو، بێگومان خوای گەورە ئاگادارە لە ھەموو ئەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لا شاراوە نیە لە ڕواڵەت وناوەڕۆکی ئێوە، وە سزا وپاداشتان لەسەری دەداتەوە. لاپەڕە ٤٢ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا عَرَّضْتُم بِهِۦ مِنْ خِطْبَةِ ٱلنِّسَآءِ أَوْ أَكْنَنتُمْ فِىٓ أَنفُسِكُمْ ۚ عَلِمَ ٱللَّهُ أَنَّكُمْ سَتَذْكُرُونَهُنَّ وَلَـٰكِن لَّا تُوَاعِدُوهُنَّ سِرًّا إِلَّآ أَن تَقُولُوا۟ قَوْلًۭا مَّعْرُوفًۭا ۚ وَلَا تَعْزِمُوا۟ عُقْدَةَ ٱلنِّكَاحِ حَتَّىٰ يَبْلُغَ ٱلْكِتَـٰبُ أَجَلَهُۥ ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِىٓ أَنفُسِكُمْ فَٱحْذَرُوهُ ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ حَلِيمٌۭ ﴿٢٣٥﴾

ى ھیچ گوناھێکتان ناگات ئەگەر ھاتوو بە ناڕاستەوخۆ داخوازی بکەن لەو ژنانەی کە لە عیددەی پیاوە مردوەکانیاندان یان لە عیددەی تەڵاقی بائندان، بەبێ ئەوەی بەبێ پێچ وپەنا پێیان بوترێت کە حەزیان لە خواستنیانە، وەک ئەوەی بڵێت بەژنەکە: ئەگەر عیددەکەت تەواو بوو ھەواڵم بدەرێ، بۆیە گوناھتان ناگات لەوەی لە دەروونتاندا دەیشارنەوە لە حەز کردن بە مارە کردنی ئەو ژنانەی لە عیددەدان ئەگەر ھاتوو عیددەکەیان کۆتایی ھات، چونکە خوای گەورە ئاگاداری ئەوەیە کە ئێوە لە زۆر حەزکردنتان بۆیان ھەر باسیان دەکەن، بۆیە خوای گەورە بۆی حەڵاڵ کردوون بەناڕاستەوخۆ بەبێ سەراحەت داوایان بکەن، بەڵام نەکەن بەنھێنی وژێر بەژێر لەکاتی عیددەدا بەڵێنی شوو کردنیان لێوەبگرن، مەگەر بەقسەیەکی گونجاو وشیاو بێت کە بیخەیتە پێش چاویان، وە بەھیچ شێوەیەک لەکاتی عیددەدا گرێبەستی مارەییان لەگەڵدا مەبەستن، وە بزانن کە بێگومان خوای گەورە ئاگادارە کە ئێوە چیتان لەدڵدایە لەوەی کە ڕێی پێداون وە لەوەشی قەدەغەی کردووە لەسەرتان، جا بۆیە ئاگاداربن وسەرپێچی فەرمانەکانی مەکەن، وە بیشزانن کە بێگومان خوای گەورە لێبوردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن، وە زۆریش لەسەرخۆیە وپەلەی نیە لە سزادان

لَّا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِن طَلَّقْتُمُ ٱلنِّسَآءَ مَا لَمْ تَمَسُّوهُنَّ أَوْ تَفْرِضُوا۟ لَهُنَّ فَرِيضَةًۭ ۚ وَمَتِّعُوهُنَّ عَلَى ٱلْمُوسِعِ قَدَرُهُۥ وَعَلَى ٱلْمُقْتِرِ قَدَرُهُۥ مَتَـٰعًۢا بِٱلْمَعْرُوفِ ۖ حَقًّا عَلَى ٱلْمُحْسِنِينَ ﴿٢٣٦﴾

ھیچ گوناھتان ناگات ئەگەر لەگەڵ ژنەکانتان نەگونجان وتەڵاقتاندان پێش ئەوەی چووبنە لایان ومارەییتان بۆ دیاری کردبن، جا ئەگەر ھاتوو بەو حاڵەوە تەڵاقتاندان ھیچ مارەییەک بۆیان لەسەرتان واجب نابێت، بەڵکو تەنھا ھێندە واجبە لەسەرتان ھەندێک یارمەتیان بدەن، تاوەکو دەرونیان بھێننەوە جێگای خۆیان، چونکە کاریگەری ھەبووە لەسەر دەرونیان، ئەوەش ھەر کەسێک بەپێی توانای خۆی، جا ئەگەر ئەو کەسە دەوڵەمەند وخاوەن پارە وسەروەت وسامان بێت، یان کەمدەست وبێ سەروەت وسامان بێت، ئەم یارمەتیدانەیش مافێکی جێگیرە لەسەر کەسانی چاکەکار پێویستە کە ڕەچاوی بکەن لە کاروکردەوە ومامەڵە وھەڵسوکەوتیاندا

وَإِن طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِن قَبْلِ أَن تَمَسُّوهُنَّ وَقَدْ فَرَضْتُمْ لَهُنَّ فَرِيضَةًۭ فَنِصْفُ مَا فَرَضْتُمْ إِلَّآ أَن يَعْفُونَ أَوْ يَعْفُوَا۟ ٱلَّذِى بِيَدِهِۦ عُقْدَةُ ٱلنِّكَاحِ ۚ وَأَن تَعْفُوٓا۟ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَىٰ ۚ وَلَا تَنسَوُا۟ ٱلْفَضْلَ بَيْنَكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ﴿٢٣٧﴾

ى ه ئەگەر ھاتوو ژنەکانتان پێش چوونە لایان تەڵاقدا، ئەو ژنانەی کە گرێبەستان لەگەڵ کردوون ومارەییتان بۆ دیاری کردوون، ئەوا واجبە لەسەرتان نیوەی ئەو مارەییەی کە ناوی لێنراوە بیاندەنێ، مەگەر ژنەکان خۆیان چاوپۆشیان لێ بکەن ولەمارەییەکانیان خۆش بن، خۆ ئەگەر ھاتوو ئەو ژنانە ئەگەر ژیر وخاوەن ڕوشد بوون لە مارەییەکانیان خۆش بن، یان ئەو پیاوانە لەخۆیان ببورن وھەموو مارەییەکەیان پێ بدەن، یان لێبوردە بن لەو مافانەی کە لەنێوانتاندایە ئەوە بێگومان ھەر دوو بارەکە نزیکترە لە ترس لەخوا وگوێرایەڵی فەرمانەکانی، بۆیە ئەی خەڵکینە ناکرێت فەزڵ وچاکەی یەک بەسەر یەکەوە لەبیر بکەن، چونکە بێگومان خوای گەورە بینایە بەھەر کارێک کە ئێوە دەیکەن، تێبکۆشن لە بەخشینی چاکە تاوەکو پاداشتی گەورەی خوای مەزن بەدەست بھێنن

حَـٰفِظُوا۟ عَلَى ٱلصَّلَوَٰتِ وَٱلصَّلَوٰةِ ٱلْوُسْطَىٰ وَقُومُوا۟ لِلَّهِ قَـٰنِتِينَ ﴿٢٣٨﴾

پارێزگاری لە نوێژەکانتان بکەن بەوەی بەشێوەیەکی تەواو ئەنجامیان بدەن بەو شێوەیەی کە خوای گەورە فەرمانی پێکردووە، وە پارێزگاریش لە نوێژە ناوەندەکە بکەن کە مەبەست لێی نوێژی عەسرە، وە نوێژەکانتان بە ملکەچی وترسەوە بۆ خوا ئەنجام بدە

فَإِنْ خِفْتُمْ فَرِجَالًا أَوْ رُكْبَانًۭا ۖ فَإِذَآ أَمِنتُمْ فَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ كَمَا عَلَّمَكُم مَّا لَمْ تَكُونُوا۟ تَعْلَمُونَ ﴿٢٣٩﴾

ئەگەر ترسان لە دوژمن وھاوشێوەکانی دوژمن، وە نەتانتوانی بەڕێک وپێکی وبە ئاسایی نوێژەکانتان بکەن، ئەوا دەتوانن بەڕۆیشتنەوە کاتێکی بە پیادە دەڕۆن یان بەسواری وشتر وئەسپ وھاوشێوەکانیان، یان بەو شێوەیەی کە دەتوانن نوێژەکانتان بکەن، جا ئەگەر ترستان نەما ئەوا بەو شێوەیەی کە خوای گەورە فێری کردوون یادی خوا بکەن، لە یادەکانی خوایش ئەنجامدانی نوێژەکانتانە بە تەواوی وڕێک وپێکی، ئەمجا ھەرچۆنێک خوا فێری ئەو شتانەی کردن کە پێشتر نەتاندەزانی لە نور وھیدایەتی ئیسلام یادی خوا بکەن. لاپەڕە ٤٣ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَٱلَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَٰجًۭا وَصِيَّةًۭ لِّأَزْوَٰجِهِم مَّتَـٰعًا إِلَى ٱلْحَوْلِ غَيْرَ إِخْرَاجٍۢ ۚ فَإِنْ خَرَجْنَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِى مَا فَعَلْنَ فِىٓ أَنفُسِهِنَّ مِن مَّعْرُوفٍۢ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ ﴿٢٤٠﴾

ئەو کەسانەی کە لە ئێوە دەمرن وژنەکانیان لە پاش خۆیان بەجێ دەھێڵن، لەسەریان پێویستە کە وەسیەت بکەن بۆیان کە خەرجی وبژێوی وجێگای مانەوەیان بۆ ماوەی ساڵیک دابین بکەن، وە میراتگرەکانیان لە بەر قەرەبوو کردنەوەی ئەو ناڕەحەتیەی کە دووچاریان بووە لەماڵ دەریان نەکەن، ئەویش وەک وەفایەک بۆ مردووەکە، خۆ ئەگەر ھاتوو پێش تەواو کردنی ساڵەکە ئەو ژنانە بە ئارەزوومەندی خۆیان جیا بوونەوە وچوونە دەرەوە ئەوا نە گوناھی ئەوان ونە گوناھی ئێوەش ناگات، لەو کارەی کە کردوویانە لە خۆڕازاندنەوە وبۆنی خۆش لەخۆدان بەمەبەستی شوو کردن، بێگومان خوای گەورە بەدەسەڵاتە وە ھیچ شتێکیش نیە بەسەریدا زاڵ بێت، وە زۆر دانا وکار بەجێیە لە بەرێوەبردن ویاسا وڕێسا وئەندازەگیری دروستکراوەکانی، جمھوری شرۆڤەکارانی قورئانیش لەسەر ئەو ڕایەن کە حوکمی ئەم ئایەتە بەم ئایەتەی تری سورەتی بەقەرە سڕراوەتەوە کە دەفەرموێت:﴿و الذين يتوفون منكم و يذ رون أزو اج ايتربص ن بأنفس هن أربعة أش ه ر وعش را﴾ [البقرة: ٢٣٤]

وَلِلْمُطَلَّقَـٰتِ مَتَـٰعٌۢ بِٱلْمَعْرُوفِ ۖ حَقًّا عَلَى ٱلْمُتَّقِينَ ﴿٢٤١﴾

ئەو ژنانەی کە تەڵاقدراون دەبێت جلوبەرگ وخەرجی وئەندازەیەک لە ماڵ وسامانیان بۆ دیاری بکرێت وەک قەرەبوو کردنەوەی دڵ ودرەوونی شکاویان کە بە تەڵاقدانەکەیان دووچاریان بووە، ئەویش بەشێوەیەکی گونجاو کە ڕەچاوی حاڵو گوزەرانی پیاوەکەش بکرێت لە بوون ونەبوونی دەسەڵاتی، ئەم حوکمەش مافێکی جێگیر ونەگۆڕە لەسەر ئەوانەی لەخوا دەترسن بە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە یاساغکراوەکانی

كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمْ ءَايَـٰتِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ﴿٢٤٢﴾

ئەی باوەڕداران نمونەی ئەوانەی کە پێشووتر خوای گەورە لە بەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی خۆی لە سنوور وحوکمەکانی ڕوونی کردەوە بۆتان بۆ ئەوەیە بەڵکو لێی وورد ببنەوە وکاری پێ بکەن، تاوەکو خێری وچاکەی دونیا ودواڕۆژی پێی بەدەست بھێنن

۞ أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ خَرَجُوا۟ مِن دِيَـٰرِهِمْ وَهُمْ أُلُوفٌ حَذَرَ ٱلْمَوْتِ فَقَالَ لَهُمُ ٱللَّهُ مُوتُوا۟ ثُمَّ أَحْيَـٰهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ ﴿٢٤٣﴾

ئایا ئەی پێغەمبەر ھەواڵی ئەوانەت پێ نەگەیشتووە لە ترسی مردن وتووش بوون بە نەخۆشی تاعون لە ماڵەکانیان چوونە دەرەوە، ئەوان ژمارەیەکی زۆر بوون، دەستە وکۆمەڵیک بوون لە نەوەکانی ئیسرائیل، خوای گەورەش پێی فەرموون: بمرن، ئەوانیش مردن، پاشان جارێکی تر خوای گەورە زیندووی کردنەوە، تاوەکو بۆیان ڕوون بکاتەوە کە ھەموو فەرمانێک بەدەستی خۆیەتی، وئەوان ھیچ سوود وزیانێکیان بۆ خۆشیان بەدەست نیە، بێگومان خوای گەورە زۆر بەخشندە وخاوەن فەزڵە بەسەر خەڵکیەوە، بەڵام زۆربەی خەڵکی سوپاس وشوکری خوا ناکەن لەسەر ناز ونیعمەتەکانی

وَقَـٰتِلُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ ﴿٢٤٤﴾

ئەی باوەڕداران لە پێناو سەرخستنی ئیسلام وبەرزکردنەوەی ووشەی یەکخواپەرستی (لا إلە إلا اللە) لەگەڵ دوژمنەکانی خوادا بجەنگن، وە بزانن کە بێگومان خوای گەورە بیسەری گوفتارەکانتانە، وزانایە بە نیەت وکاروکردەوەتان، وە پاداشت وسزایشتان لەسەری دەداتەوە

مَّن ذَا ٱلَّذِى يُقْرِضُ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًۭا فَيُضَـٰعِفَهُۥ لَهُۥٓ أَضْعَافًۭا كَثِيرَةًۭ ۚ وَٱللَّهُ يَقْبِضُ وَيَبْصُۜطُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٢٤٥﴾

کێ ھەیە قەرز بدات بەخوای گەورە، ماڵو سامانی خۆی لە ڕێگای خوادا ببەخشێت بە نیەتێکی چاک ودەرونێکی خاوێنەوە، تاوەکو لە ڕۆژی دواییدا بەچەند قاتێکی زۆر بە سوودی بگەڕێتەوە، خوای گەورە ڕزق وڕۆزی ولەش ساغی لەخەڵکی دەگرێتەوە، وە ھەموویشی فراوان دەکات بە حیکمەت ودادپەروەری خۆی، وە لە دواڕۆژیشدا ھەر تەنھا بۆلای ئەو دەگەڕێنەوە، تاوەکو پاداشت وسزای کاروکردەوەتان بداتەوە. لاپەڕە ٤٤ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلْمَلَإِ مِنۢ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ مِنۢ بَعْدِ مُوسَىٰٓ إِذْ قَالُوا۟ لِنَبِىٍّۢ لَّهُمُ ٱبْعَثْ لَنَا مَلِكًۭا نُّقَـٰتِلْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۖ قَالَ هَلْ عَسَيْتُمْ إِن كُتِبَ عَلَيْكُمُ ٱلْقِتَالُ أَلَّا تُقَـٰتِلُوا۟ ۖ قَالُوا۟ وَمَا لَنَآ أَلَّا نُقَـٰتِلَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَقَدْ أُخْرِجْنَا مِن دِيَـٰرِنَا وَأَبْنَآئِنَا ۖ فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيْهِمُ ٱلْقِتَالُ تَوَلَّوْا۟ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّنْهُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٢٤٦﴾

ئەی پێغەمبەر نەتزانیوە وھەواڵی پیاوماقوڵانی نەوەکانی ئیسرائیلیان لەدوای موسی (سەلامی خوای لێ بێت) پێنەداویت، کاتێک بە پێغەمبەرەکەی خۆیانیان ووت: پاشایەک دیاری بکە بۆمان تاوەکو لەگەڵیدا لە پێناوی خوا بجەنگێین، پێغەمبەرەکەشیان پێی ووتن: پێدەچێت ئەگەر خوای گەورە جەنگاندنی لەسەر فەرز کردن ئێوە لە پێناو خوادا نەجەنگێن؟ ئەوانیش ووتیان جا چی شتێک ھەیە ببێتە ڕێگر لەبەردەمان کە لە پێناو خوا نەجەنگێین لەگەڵ ئەوەشدا ھۆکاریش ھەبێت وداوای ئەوەمان لێ بکات؟ وەک دەبینیت دوژمنەکانمان لە زێدی باوباپیرانی خۆمان وەدەریان ناوین وکوڕوکاڵیان بە دیل گرتووین، بەڵێ دەجەنگێین تاوەکو نیشتمان وزێدی باوباپیرانمان دەگەڕێنینەوە ودیل وبەند کراوەکانیشمان ئازاد دەکەین، جا کاتێک خوای گەورە جەنگی لەسەر فەرز کردن پشتیان ھەڵکرد وەفایان نەبوو بۆ ئەو بەڵێنانەی کە دابویان کەمێکیان نەبێت، خوای گەورەش زانایە بەو کەسانەی کە پشت ھەڵدەکەن لە فەرمانی خوا، وە وەفایان نیە به بەڵێنەکانی، وە پاداشت وسزاشیان لەسەری دەداتەوە

وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ ٱللَّهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكًۭا ۚ قَالُوٓا۟ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ ٱلْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِٱلْمُلْكِ مِنْهُ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةًۭ مِّنَ ٱلْمَالِ ۚ قَالَ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصْطَفَىٰهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُۥ بَسْطَةًۭ فِى ٱلْعِلْمِ وَٱلْجِسْمِ ۖ وَٱللَّهُ يُؤْتِى مُلْكَهُۥ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌۭ ﴿٢٤٧﴾

پێغەمبەرەکەیان پێی فەرموون: خوای گەورە بڕیاری داوە طالوت بکاتە پاشا وکاربەدەستان تاوەکو لەژێر بەیداخ وسەرکردایەتی ئەو لە پێناو خوای گەورە بجەنگن، ئەوە بوو پیاو ماقوڵەکانی بەنو ئیسرائیل بەسەر سوڕمان وڕازی نەبوونەوە ووتیان: چۆن دەکرێت طالوت ببێتە پاشا وپێشەوای ئێمە لەکاتێکدا ئێمە لەو لە پێشترین بۆ ئەو کارە؟ چونکە طالوت لە کوڕ ونەوەی پاشاکان نیە وماڵو سامانێکی زۆری وەھایشی نییە کە بتوانێت پێی بجەنگێت؟ پێغەمبەرەکەیان پێی فەرموون: بێگومان ئەوە خوای گەورە بۆی دەستنیشان کردوون، وە زانست وزانیارییەکی فراوان وھێزێکی جەستەی زۆریشی پێ بەخشیووە، خوای گەورە ئەگەر بیەوێت موڵک وپاشایەتی بە دانای وحیکمەتی دەدات بە ھەر کەسێک کە خۆی بیەوێت، بێگومان فەزڵی خوای گەورە فراوانە وە دەیبەخشێت بەھەرکەسێک کە خۆی بیەوێت، وە چاکیش دەزانێت چی کەسانێک لە دروستکراوەکانی شایستەی ئەو فەزڵەن

وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ ءَايَةَ مُلْكِهِۦٓ أَن يَأْتِيَكُمُ ٱلتَّابُوتُ فِيهِ سَكِينَةٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ وَبَقِيَّةٌۭ مِّمَّا تَرَكَ ءَالُ مُوسَىٰ وَءَالُ هَـٰرُونَ تَحْمِلُهُ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةًۭ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴿٢٤٨﴾

پێغەمبەرەکەیان پێی فەرموون: نیشانەی ڕاستگۆی دەستنیشانکردنی طالوت وەک پاشا وکاربەدەستان، ئەوەیە کە خوای گەورە سندوق وتابوتە زەوتکراوەکەتان بۆ دەگەڕێنێتەوە، کە دڵنیابوون وئارامی لەگەڵ بوو بۆتان لەلایەن پەروەردگارتانەوە -ئەو سندوقە پیرۆز بوو لای بەنو ئیسرائیل- پاشماوە وکەلەپووری ئەوەی کە شوێنکەوتە وکەسوکاری موسی وھارون بەجێیان ھێشتبوو تێیدا بوو، وەک گۆچانەکەی موسی وھەندێک لەو تەختانەی کە تەوراتی لەسەر نوسرابوەوە، بێگومان لەوەدا نیشانە وبەڵگە ھەیە کە خوای گەورە بۆی ڕوون کردنەوە ئەگەر ئێوە بڕوادارێکی ڕاستەقینە بن

فَلَمَّا فَصَلَ طَالُوتُ بِٱلْجُنُودِ قَالَ إِنَّ ٱللَّهَ مُبْتَلِيكُم بِنَهَرٍۢ فَمَن شَرِبَ مِنْهُ فَلَيْسَ مِنِّى وَمَن لَّمْ يَطْعَمْهُ فَإِنَّهُۥ مِنِّىٓ إِلَّا مَنِ ٱغْتَرَفَ غُرْفَةًۢ بِيَدِهِۦ ۚ فَشَرِبُوا۟ مِنْهُ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّنْهُمْ ۚ فَلَمَّا جَاوَزَهُۥ هُوَ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ قَالُوا۟ لَا طَاقَةَ لَنَا ٱلْيَوْمَ بِجَالُوتَ وَجُنُودِهِۦ ۚ قَالَ ٱلَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُم مُّلَـٰقُوا۟ ٱللَّهِ كَم مِّن فِئَةٍۢ قَلِيلَةٍ غَلَبَتْ فِئَةًۭ كَثِيرَةًۢ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ مَعَ ٱلصَّـٰبِرِينَ ﴿٢٤٩﴾

ه جا کاتێک طالوت سەربازەکانی لە شارەکە بردە دەرەوە پێی ووتن: بێگومان خوای گەورە دەیەوێت بەڕووبارەکە تاقی بکاتەوە، ھەرکەسێک لێی بخواتەوە ئەوا لەسەر ڕێبازی من نیە وبەکەڵکی ئەوە نایەت لەم سوپایەی مندا بێت وھاوشانی من بجەنگێت، وە ھەرکەسێکیش ھیچی لێ نەخواردەوە ئەوا لەسەر ڕێبازی منە وبەکەڵکی ئەوە دێت ھاوشانی من بجەنگێت، مەگەر کەسێک نەبێت ناچار بێت وبە ئەندازەی لاگوێل ولامشتێکی لێ ھەڵبگۆزێت ولێی بخواتەوە، ئەوە بوو سەربازەکان ھەموویان لە ئاوی ڕووبارەکەیان خواردەوە کەمێکیان نەبێت لەگەڵ ئەوەی زۆریش تینویان بوو بەڵام ئارامیان گرت ولێیان نەخواردەوە، جا کاتێک طالوت وئەو بڕوادارانەی کە لەگەڵیدا بوو لە ڕووبارەکە پەڕینەوە، ھەندێک لە سەربازەکان ووتیان: ئەمڕۆ ئیمە ناتوانين لەگەڵ جالوت وسەربازەکانیدا بجەنگێین، بەڵام ئەوانەیان یەقینیان ھەبوو لەڕۆژی دواییدا لاپەڕە ٤٥ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر دەگەنە لیقای خوای گەورە ووتیان: بەیارمەتی خوای گەورە دەستە وکۆمەڵێکی کەمی بڕوادار سەردەکەون بەسەر دەستە وکۆمەڵێکی زۆری بێ باوەڕدا، گرنگ لە سەرکەوتندا بە باوەڕ وئیمانە نەک بە زۆری ژمارە، بێگومان خوای گەورە ھەمیشە لەگەڵ بەندە بە ئارام وخۆڕاگرەکانیدا وپشتگیریان دەکات وسەریان دەخات بەسەر دوژمنەکانیاندا

وَلَمَّا بَرَزُوا۟ لِجَالُوتَ وَجُنُودِهِۦ قَالُوا۟ رَبَّنَآ أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًۭا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَٱنصُرْنَا عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿٢٥٠﴾

کاتێک سوپاکەی طالوت ڕووبەڕووی جالوت وسوپاکەی بوونەوە، دەستیان کرد بە نزا وپاڕانەوە لای خوای گەورە وووتیان: ئەی پەروەردگارمان ئارامی وخۆڕاگریمان بەسەر دڵەکانماندا بڕژە وپێکانمان لەگۆڕەپانی جەنگدا دامەزراو بکە تاوەکو ھەڵنەیەین ولەبەرامبەر دوژمەنکانماندا شکست نەھێنین، بە ھێزی خۆت پشتگیرمانبە وسەرمان بخە بەسەر گەلی بێباوەڕاندا

فَهَزَمُوهُم بِإِذْنِ ٱللَّهِ وَقَتَلَ دَاوُۥدُ جَالُوتَ وَءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ ٱلْمُلْكَ وَٱلْحِكْمَةَ وَعَلَّمَهُۥ مِمَّا يَشَآءُ ۗ وَلَوْلَا دَفْعُ ٱللَّهِ ٱلنَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍۢ لَّفَسَدَتِ ٱلْأَرْضُ وَلَـٰكِنَّ ٱللَّهَ ذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٢٥١﴾

ئەمجا طالوت وسوپاکەی بەیارمەتی خوای گەورە جالوت وسوپاکەیان تێکشکاندا، داوادیش-کە ئەو کاتە سەربازێک بوو لە سوپاکەی طالوت- جالوتی سەرکردەی بێباوەڕانی کوشت، لەوەودوایش خوای گەورە موڵکی پاشایەتی وپێغەمبەرایەتی پێبەخشی، وە ھەرچی خوای گەورە خۆی وویستی فێری جۆرەھا زانستی کرد، ئەوەی بۆ دونیا ودواڕۆژ بەکەڵک دەھات بۆی ڕەخساند، وە ئەگەر سوننەتی خوای گەورە وانەبوایە ھەندێک لەو خەڵکە خراپەکارەی بە ھەندێکی تر لەو خەڵکە چاکەکارە لەناو نەبردایە، ئەوا ئێستا ئەم زەویە بە خراپەی خراپەکاران وێران بوو بوو، بەڵام خوای گەورە خاوەنی فەزڵ وچاکەیە بەسەر تەواوی دروستکراوەکانیەوە

تِلْكَ ءَايَـٰتُ ٱللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِٱلْحَقِّ ۚ وَإِنَّكَ لَمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ ﴿٢٥٢﴾

ئەوەی باسمان کرد بۆت ھەمووی بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرای خوای گەورەن، بەسەرتدا دەیخوێنینەوە ئەی پێغەمبەر، کە ھەواڵی ڕاست ودروست ودادپەروەری لە حوکمەکاندا لەخۆ گرتووە، وە بێگومانبە تۆیش ئەی موحەمەد یەکێکی لە پێغەمبەران

۞ تِلْكَ ٱلرُّسُلُ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ ۘ مِّنْهُم مَّن كَلَّمَ ٱللَّهُ ۖ وَرَفَعَ بَعْضَهُمْ دَرَجَـٰتٍۢ ۚ وَءَاتَيْنَا عِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ ٱلْبَيِّنَـٰتِ وَأَيَّدْنَـٰهُ بِرُوحِ ٱلْقُدُسِ ۗ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا ٱقْتَتَلَ ٱلَّذِينَ مِنۢ بَعْدِهِم مِّنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُمُ ٱلْبَيِّنَـٰتُ وَلَـٰكِنِ ٱخْتَلَفُوا۟ فَمِنْهُم مَّنْ ءَامَنَ وَمِنْهُم مَّن كَفَرَ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا ٱقْتَتَلُوا۟ وَلَـٰكِنَّ ٱللَّهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ ﴿٢٥٣﴾

ه ئەو پێغەمبەرانەی کە باسمانکردن فەزڵی ھەندێکیانمان داوە بەسەر ھەندێکی تریاندا لەڕووی نیگا بۆ کردن وشوێنکەوتن وپلە وپایەیانەوە، ھەندێکیان خوای گەورە قسەی لەگەڵ کردوون، وەک موسی (سەلامی خوای لێ بێت)، وە ھەندێکیانی تری پلە وپایەی بەرزکردونەتەوە وەک موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، چونکە بۆ تەواوی خەڵکی نێردراوە، وە کۆتایی بە پێغەمبەرایەتی ھێناوە، وە فەزڵی ئومەتەکەی دراوە بەسەر تەواوی ئومەتانی تردا، وە بە عیسای کوڕی مەریەمیش چەندین موعجیزە وبەڵگە ونیشانەی ڕوونمان داوەتێ کە بەڵگە بوو لەسەر پیغەمبەرایەتیەکەی، وەک زیندوو کردنەوەی مردوو، وە چاک کردنەوەی کوێری زکماک ونەخۆشی بەڵەکەی، وە بە جوبرەئیلیش پشتگیریمان لێکرد تاوەکو بتوانێت بە ئەرک وفەرمانەکانی خوای گەورە وبەزر وبڵند ھەستێت، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیویستایە ئەوانەی لە دوای ئەم پێغەمبەرانەوە ھاتن کە بەڵگە ونیشانە گەلێکی ڕوون وئاشکرایان ھێنا باوەڕدار دەبوون ویەکتریان نەدەکوشت وشەڕی یەکتریان نەدەکرد، بەڵام لەناو یەکتردا تێکچون وجیاوازیان تێکەوت، ھەندێکیان باوەڕیان ھێنا بەخوای گەورە، وە ھەندێکی تریان بێباوەڕ بوون پێی، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیویستایە کە شەڕی یەکتر نەکەن ویەکتر نەکوژن ئەوا شەڕیان لەگەڵ یەکتر نەدەکرد ویەکتریان نەدەکوشت، بەڵام ئەوەی کە خوای گەورە خۆی بیەوێت ئەنجامی دەدات، ھەرکەسێکی بوێت بە ڕەحم ومیھرەبانی وفەزڵی خۆی ڕێنومایی دەکات بۆ باوەڕ وئیمان، وە ھەر کەسێکیشی بوێت بە دادپەروەری ودانای خۆی گومڕاو سەر لێشێواوی دەکات

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَنفِقُوا۟ مِمَّا رَزَقْنَـٰكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِىَ يَوْمٌۭ لَّا بَيْعٌۭ فِيهِ وَلَا خُلَّةٌۭ وَلَا شَفَـٰعَةٌۭ ۗ وَٱلْكَـٰفِرُونَ هُمُ ٱلظَّـٰلِمُونَ ﴿٢٥٤﴾

ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە بەخوا وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتون لەوەی کە ڕزق وڕۆزیمان داون لە تەواوی ماڵ وسامانی حەڵاڵتان لە پێناو خوای گەورەدا ببەخشن، پێش ئەوەی کە ڕۆژی دوایی بێت، ئیتر ئەو کاتە ھیچ کڕین وفرۆشتنێکی نامێنێت کە مرۆڤ ئەوەی سوودی ھەیە بۆی دەست خۆی بخات، وە ھاوڕێیەتی وبرادەرایەتیش لاپەڕە ٤٦ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر نامێنێت کە لەکاتی تەنگانەدا بێت بە فریاتەوە، وە ھیچ تکاکارێکیش نامێنێت کە بتوانێت زیانێکت لێ دوور بخاتەوە یان سودێکیت پێ بگەیەنێت مەگەر لەسەر وویست ومۆلەتی خودا نەبێت ئەویش بۆ ئەو کەسانەی کە خوا خۆی دەیەوێت وڕەزامەندە لەسەری، وە ھەر بێباوەڕانیش ستەمکاری ڕاستەقینەن چونکە بێباوەڕ بوون بە خوای بەرز وبڵند ولە سنور دەرچوون ویاخی بوون

ٱللَّهُ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْحَىُّ ٱلْقَيُّومُ ۚ لَا تَأْخُذُهُۥ سِنَةٌۭ وَلَا نَوْمٌۭ ۚ لَّهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ مَن ذَا ٱلَّذِى يَشْفَعُ عِندَهُۥٓ إِلَّا بِإِذْنِهِۦ ۚ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۖ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَىْءٍۢ مِّنْ عِلْمِهِۦٓ إِلَّا بِمَا شَآءَ ۚ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ ۖ وَلَا يَـُٔودُهُۥ حِفْظُهُمَا ۚ وَهُوَ ٱلْعَلِىُّ ٱلْعَظِيمُ ﴿٢٥٥﴾

خوای گەورە ئەو خوایەیە کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نیە جگە لەئەو، تاک وتەنھا وبێھاوتایە، ھەر ئەو زیندووی ھەمیشەییە، ژیانێکی تەواو وکامڵ کە مردن وکەموکورتی تێدا نیە، ڕاگیرکەری بونەوەرە بەزاتی خۆی ڕاوەستاوە وپێویستی بەھیچ شتێک لە دروستکراوەکانی نیە، وە تەواوی بوونەوەر ودروستکراوەکانی ئەو ڕایگرتوون، وە بەھیچ شێوەیەک ناتوانن بەبێ خوای گەورە بەردەوام بن، وە بەھیچ شێوەیەکیش وەنەوز نایگرێت وخەویش نایباتەوە، چونکە ژیانی ئەو ژیانێکی تەواو بێ کەم وکورتیە وە ھەمیشە ڕاوەستاوە، وە ئەوەشی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە موڵکی خوای گەورەیە، ھیچ کەسێک ناتوانێت تکا وشەفاعەت بۆ کەسێکی تر بکات بەبێ موڵەت وڕەزامەندی ئەو، ئەوەی ڕابردووە لە کاروباری دروستکراوەکانی وڕوویداوە ھەمووی دەزانێت وئەگای لێی ھەیە، وە ئەوەشی ھێشتا ڕووی نەداوە وچاوەڕوانی ڕوودانینی ھەر دەیزانێت وئاگادارە پێی، وە ھیچ کەسێکیش ئاگاداری زانست وزانیاری خوای بەرز وبڵند نیە مەگەر خۆی بیەوێت ئاگاداریان بکات لەڕێگای پێغەمبەرانەوە شتێکیان بۆ ڕوون بکاتەوە، کورسی خوای گەورە- کەجێگا پێیەکانی پەروەردگارە- تەواوی ئاسمانەکان وزەوی کە چەندێک فراوان وگەورەن ھەمووی داگرتووە، وە پارێزگاری کردن وڕاگرتنی ئاسمانەکان وزەوی بۆ خوای گەورە گران وقورس نیە، وە ھەر ئەویشە بڵند وپایەبەزر وبەدەسەڵاتە وھیچ کەس وشتێکیش ھاوشانی نیه

لَآ إِكْرَاهَ فِى ٱلدِّينِ ۖ قَد تَّبَيَّنَ ٱلرُّشْدُ مِنَ ٱلْغَىِّ ۚ فَمَن يَكْفُرْ بِٱلطَّـٰغُوتِ وَيُؤْمِنۢ بِٱللَّهِ فَقَدِ ٱسْتَمْسَكَ بِٱلْعُرْوَةِ ٱلْوُثْقَىٰ لَا ٱنفِصَامَ لَهَا ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ﴿٢٥٦﴾

زۆر لەھیچ کەسێک ناکرێت کە بڕواتە ناو ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە، چونکە ئاینی ھەق وڕاستیە وپێویستی بەوە نیە کە زۆر بکرێت لەخەڵکی بۆ ئەوەی پێی ڕازی بێت، بێگومان ڕێگای ڕاست وھەق لەڕێگای ناھەق وگومڕایی جودا کراونەتەوە، ھەر کەسێک بێباوەڕ بێت بەھەر شتێک جگە لە خوای گەورە دەپەرسترێت وە خۆیشی لێ بەری بکات، وە باوەڕیشی ھەبێت بەخوای تاک وتەنھا، ئەوا بێگومان ئەو کەسە دەستی بەھۆکارێکی ھەر بەھێزەوە لە ئایندا گرتووە کە دەبێتە مایەی سەرفرازی وڕزگاری لەڕۆژی دواییدا، وە خوای گەورەش بیسەری ووتە وگوفتاری بەندەکانیەتی، وە زانایە بە کاروکردەوەیان، وە پاداشت وسزاشیان لەسەر دەداتەوە

ٱللَّهُ وَلِىُّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ يُخْرِجُهُم مِّنَ ٱلظُّلُمَـٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ ۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَوْلِيَآؤُهُمُ ٱلطَّـٰغُوتُ يُخْرِجُونَهُم مِّنَ ٱلنُّورِ إِلَى ٱلظُّلُمَـٰتِ ۗ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ ﴿٢٥٧﴾

خوای گەورە پشت وپەنا ویار ویاوەری ئەو کەسانەیە کە باوەڕیان ھێناوە پێی، سەرکەوتویان دەکات لە کاروباریاندا وسەریان دەخات بەسەر نەیارانیاندا، لە تاریکی بێباوەڕی وگومڕاییەوە دەریان دەھێنێت بۆ نور وڕووناکی باوەڕ وزانست، ئەوانەش کە بێباوەڕن پشت وپەنا ویار ویاوەریان ئەو بت وھاوبەشانەیە کە دایانناون بۆ خوا، ئەوانەی بێباوەڕیان بۆ ڕازاندونەتەوە، لە نور وڕوناکی باوەڕەو وزانستەوە دەریان دەپەڕێنن بۆ تاریکی بێباوەڕی ونەزانین، ئەوانە دەستە وتاقمی ئاگری دۆزەخن و بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە

أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِى حَآجَّ إِبْرَٰهِـۧمَ فِى رَبِّهِۦٓ أَنْ ءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ ٱلْمُلْكَ إِذْ قَالَ إِبْرَٰهِـۧمُ رَبِّىَ ٱلَّذِى يُحْىِۦ وَيُمِيتُ قَالَ أَنَا۠ أُحْىِۦ وَأُمِيتُ ۖ قَالَ إِبْرَٰهِـۧمُ فَإِنَّ ٱللَّهَ يَأْتِى بِٱلشَّمْسِ مِنَ ٱلْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ ٱلْمَغْرِبِ فَبُهِتَ ٱلَّذِى كَفَرَ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٢٥٨﴾

ه ئایا ئەی پێغەمبەر تۆ لەجورئەت وزاتی ئەو لەخوا یاخی بووە سەرسامترت بینیوە کە دەمەقاڵێی لەگەڵ ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) دا کرد لەبارەی پەروەردگاریەتی ویەکخواپەرستیەوە، ئەوە بوو وای گومان دەزانی کە خۆی خوایە، کاتێک کە خوای گەورە موڵک دەسەڵات وسەروەت وسامانێکی زۆری پێ بەخشی بوو لە ئەنجامدا لەخوا یاخی بوو، ئیبراھیمیش سیفاتی پەروەردگاری بۆ ڕوون کردەوە وپێی فەرموو: پەروەردگاری من ئەو پەروەردگارەیە کە ژیانی بەخشیوە بەسەرجەم دروستکراوەکانی وھەر ئەویش دەیانمرێنێت، ئەو یاخی بووەیش بەسەرسەختیەوە ووتی: منیش ژیان دەبەخشم بە خەڵک دەیشیانمرێنم، ئەوەی بمەوێت دەیکوژم وئەوەشی بمەوێت لێی لاپەڕە ٤٧ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر خۆش دەبم وعەفوی دەکەم، ئەوە بوو ئیبراھیم بەڵگەیەکی گەورەتری بۆ ھێنا وپێی فەرموو: ئەو پەروەردگارەی من دەیپەرستم ڕۆژ لە ڕۆژھەڵاتەوە ھەڵدەھێنێت، تۆیش ئەگەر خۆت بەخوا دەزانیت لە ڕۆژئاواوە ھەڵی بھێنە، ئەوە بوو ئەو یاخی بووە ھیچی بۆ نەماوە وحەپەسا، ئیبراھیم بە بەڵگەکانی زاڵ بوو بەسەریدا، بێگومان خوای گەورەش ستەمکاران ڕێنومایی ناکات وسەرکەوتویان ناکات لەگرتنە بەری ڕێگای ڕاست ئەویش لەبەر ئەو زوڵم وستەم ولەخوا یاخی بوونیان

أَوْ كَٱلَّذِى مَرَّ عَلَىٰ قَرْيَةٍۢ وَهِىَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا قَالَ أَنَّىٰ يُحْىِۦ هَـٰذِهِ ٱللَّهُ بَعْدَ مَوْتِهَا ۖ فَأَمَاتَهُ ٱللَّهُ مِا۟ئَةَ عَامٍۢ ثُمَّ بَعَثَهُۥ ۖ قَالَ كَمْ لَبِثْتَ ۖ قَالَ لَبِثْتُ يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍۢ ۖ قَالَ بَل لَّبِثْتَ مِا۟ئَةَ عَامٍۢ فَٱنظُرْ إِلَىٰ طَعَامِكَ وَشَرَابِكَ لَمْ يَتَسَنَّهْ ۖ وَٱنظُرْ إِلَىٰ حِمَارِكَ وَلِنَجْعَلَكَ ءَايَةًۭ لِّلنَّاسِ ۖ وَٱنظُرْ إِلَى ٱلْعِظَامِ كَيْفَ نُنشِزُهَا ثُمَّ نَكْسُوهَا لَحْمًۭا ۚ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُۥ قَالَ أَعْلَمُ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ ﴿٢٥٩﴾

ى یان ھەواڵی ئەو کەسەت پێگەیشتووە کاتێک تێپەڕی بەلای گوندێکدا کە سەربان ودیوارەکانی بەسەریەکدا کەوتبوون، وە دانیشتوانەکەی ھەمووی مردبوون، زۆر ترسناک وکاولە بوو، ئەو پیاوە بەسەر سوڕمانێکەوە ووتی: ئایا خوای گەورە چۆن خەڵکی ئەم گوندە پاش مردنیان زیندوو دەکاتەوە؟ ئەوە بوو خوای گەورە سەد ساڵ ئەو پیاوەی مراند، پاشان زیندووی کردەوە ولێی پرسی وپێی فەرموو: چەند ساڵ دەبێت کە مردوویت؟ ئەویش لەوەڵامدا ووتی: ڕۆژێک یان کەمتر لەڕۆژێکیش، خوای گەورە پێی فەرموو: سەد ساڵی تەواو بە مردوویی ماویتەتەوە، تەماشای ئەو خواردن وخواردنەوە بکە کە پێت بوو، کە تا ئێستاش وەک خۆی ماوەتەوە ونەگوڕاوە وخراپ نەبووە، لەگەڵ ئەوەدا خێراترین شتێک کە گوڕانکاری بەسەردا دێت خواردن وخواردنەوەیە، وە تەماشای گوێدرێژەکەت بکە کە تۆپیوە، تاوەکو بتکەین بە بەڵگە ونیشانەیەکی ڕوون بۆ خەڵکی لەسەر دەسەڵاتی گەورەیی خوای گەورە کە چۆن لەپاش مردن زیندوویان دەکاتەوە، وە تەماشای ئێسک وپروسکی ڕزیوی دوور لەیەکی گوێدرێژەکەت بکە چۆن کۆیان دەکەینەوە ودەیانجوڵێنین، لەپاشان بەگۆشت دایان دەپۆشین وزیندووی دەکەینەوە، جا کاتێک ئەو پیاوە بەچاوی خۆی ئەوەی بینی وڕاستی بۆ ڕوون بویەوە، گەورەیی دەسەڵاتی خوای بۆ دەرکەوت، ودانی نا بەڕاستیدا ووتی: ئێستا دەزانم کە خوای گەورە دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە

وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِـۧمُ رَبِّ أَرِنِى كَيْفَ تُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ ۖ قَالَ أَوَلَمْ تُؤْمِن ۖ قَالَ بَلَىٰ وَلَـٰكِن لِّيَطْمَئِنَّ قَلْبِى ۖ قَالَ فَخُذْ أَرْبَعَةًۭ مِّنَ ٱلطَّيْرِ فَصُرْهُنَّ إِلَيْكَ ثُمَّ ٱجْعَلْ عَلَىٰ كُلِّ جَبَلٍۢ مِّنْهُنَّ جُزْءًۭا ثُمَّ ٱدْعُهُنَّ يَأْتِينَكَ سَعْيًۭا ۚ وَٱعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ ﴿٢٦٠﴾

ه عزيز حكيم ئەی پێغەمبەر وەبیر بھێنەوە وباسی ئەوە بکە کاتێک کە ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) ووتی: ئەی پەروەردگارم پێم پیشاندە چۆن مردوو زیندوو دەکەیتەوە؟خوای گەورەش پێی فەرموو: ئایا تۆ باوەڕت بە زیندوو کردنەوەی مردوان نیە؟ ئیبراھیمیش ووتی: بەڵی باوەڕم ھەیە، بەڵام دەمەوێت بەچاو ببینم وزیاتر دڵنیا ببمەوە، خوای گەورە فەرمانی پێکرد وپێی فەرموو: چوار باڵندە بھێنە وسەریان ببڕە وپارچە پارچەیان بکە، پاشان ھەر پارچەیەک لەو باڵندە سەربڕاوانەی کە گۆشتەکانیت تێکەڵاو کردووە بخەرە سەر چیایەک لەو چیایانەی دەوروبەرت، دوای ئەوە بانگیان بکە، ئەوانیش زیندوو دەبنەوە بەفەرمانی خوا خێرا دێن بۆلات، جا کەوابێت ئەی ئیبراھیم بزانە کە بێگومان خوای گەورە بەدەسەڵاتە بەسەر موڵکی خۆیدا، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە فەرمان وشەرع ودروستکراوەکانیدا

مَّثَلُ ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَٰلَهُمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنۢبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِى كُلِّ سُنۢبُلَةٍۢ مِّا۟ئَةُ حَبَّةٍۢ ۗ وَٱللَّهُ يُضَـٰعِفُ لِمَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌ ﴿٢٦١﴾

نمونەی پاداشتی ئەو باوەڕدارانەی کە لە پێناو خوای گەورەدا ماڵوسامانی خۆیان دەبەخشن، وەک نمونەی ئەو دەنکە دانەوێڵەیە وایە کەجوتیارێک لە زەویەکی پاکوخاوێندا دەینێژێت، دواتر سەوز دەبێت وحەوت گوڵ دەردەکات، لە ھەر گوڵێکدا سەد دانە دانەوێلە ھەیە، (واتا: پاداشتی بەندەکانی یەک بەحەوت سەد دەداتەوە)، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیەوێت بۆ ھەرکەسێک لەبەندەکانی لەوەش زیاتر بەچەند بار پاداشتی دەداتەوە وبۆی زیاد دەکات، بەشێوەیەک بەبێ ژمارە پاداشتیان دەداتەوە، خوای گەورە فەزڵ وبەخشینی زۆر فراوانە، وە زانایە بەو کەسەی کە شایستەی پاداشتی زیاترە. لاپەڕە ٤٨ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ن

ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَٰلَهُمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ثُمَّ لَا يُتْبِعُونَ مَآ أَنفَقُوا۟ مَنًّۭا وَلَآ أَذًۭى ۙ لَّهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿٢٦٢﴾

عليهم ولا هم يحزنون ئەوانەی کە ماڵو سامانیان لە پێناو خوای گەورە وگوێڕایەڵی وڕەزامەندی ئەودا دەبەخشن، وە پاشان پاداشتی ئەو ماڵ بەخشینەیان بە منەت وئازاردانی خەڵکی بە کردار و گوفتاریان بەتاڵ ناکەنەوە لای پەروەردگاریان، ئا ئەوانە پاداشتی گەورەیان لای خوایە، وە ھیچ ترسێکیان بۆ نابێت لەڕۆژی دواییدا، وە ھیچ دڵ گران وخەفەت باریش نابن بۆ لەدەستدانی خۆشیەکانی دونیا، ئەویش لەبەر گەورەیی ئەو ناز ونیعەمەتەی کە خوای گەورە پێیان دەبەخشێت

۞ قَوْلٌۭ مَّعْرُوفٌۭ وَمَغْفِرَةٌ خَيْرٌۭ مِّن صَدَقَةٍۢ يَتْبَعُهَآ أَذًۭى ۗ وَٱللَّهُ غَنِىٌّ حَلِيمٌۭ ﴿٢٦٣﴾

گوفتارێکی جوان کە دڵی باوەڕدارێک خۆش بکات، وە لێبووردن لەکەسێک کە خراپەیەکی بەرامبەر کردویت، باشتر وچاکترە لە خێر وسەدەقەیەک کە ئازاری خێر پێکراوەکەی پێ بدرێت ئەویش بە منەت کردن بەسەریدا، بێگومان خوای گەورە بێ نیازە لە بەندەکانی وھیچ پێویستی پێیان نیە، وە زۆریش بە ئارامە بەرامبەریان وپەلەی نیە لە سزادانیان

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تُبْطِلُوا۟ صَدَقَـٰتِكُم بِٱلْمَنِّ وَٱلْأَذَىٰ كَٱلَّذِى يُنفِقُ مَالَهُۥ رِئَآءَ ٱلنَّاسِ وَلَا يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ ۖ فَمَثَلُهُۥ كَمَثَلِ صَفْوَانٍ عَلَيْهِ تُرَابٌۭ فَأَصَابَهُۥ وَابِلٌۭ فَتَرَكَهُۥ صَلْدًۭا ۖ لَّا يَقْدِرُونَ عَلَىٰ شَىْءٍۢ مِّمَّا كَسَبُوا۟ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿٢٦٤﴾

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتون پاداشتی خێرو سەدەقەکانتان بە منەت وئازاردان بەتاڵ مەکەنەوە بەسەر ئەو کەسەی کە خێرەکەی پێ دەکەن، نمونەی ئەو کەسەی کە وادەکات وەک ئەو کەسە وایە کە لەبەر ڕوپامایی ومەدح کردنی خەڵکی ماڵەکەی دەبەخشێت، وە باوەری بەخوا وڕۆژی دوایی نیە وپاداشت وسزای نیە، نمونەی ئەم کەسە وەک ئەو بەردە ساف ولوسە وایە کە کەمێک خۆڵی بەسەرەوە بێت، پاشان بارانێکی بەخوڕ ولێزمەی بەسەردا ببارێت وھیچی بەسەرەوە نەمێنێت، ھەر بەو شێوەیەش ئەوانەی لەبەر ڕوپامایی خەڵکی ماڵ دەبەخشن ھیچ پاداشتێکیان لای خوای گەورە چنگ ناکەوێت، بێگومان خوای گەورە ھەرگیز ڕێنمونی بێباوەڕان ناکات بۆ کارێک کە جێگای ڕەزامەندی خۆی بێت وسودیێکی ھەبێت بۆ کاروکردەوە وماڵبەخشینیان

وَمَثَلُ ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَٰلَهُمُ ٱبْتِغَآءَ مَرْضَاتِ ٱللَّهِ وَتَثْبِيتًۭا مِّنْ أَنفُسِهِمْ كَمَثَلِ جَنَّةٍۭ بِرَبْوَةٍ أَصَابَهَا وَابِلٌۭ فَـَٔاتَتْ أُكُلَهَا ضِعْفَيْنِ فَإِن لَّمْ يُصِبْهَا وَابِلٌۭ فَطَلٌّۭ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ﴿٢٦٥﴾

ه نموونەی ئەو بڕاوادارنەی کە ماڵوسامانی خۆیان دەبەخشن لەپێناو بەدەستھێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە، وە دڵو دەروونیشیان لەسەر پەیمان وبەڵێنی خوا دامەزراوە وھیچ زەبر وزەنگێکی کەسیشیان لەسەری نیە، زیاد بوونی خێرەکەیان وەک نمونەی ئەو باخ وبێستانە وایە لە شوێنێکی خاوێن وبەرزەوە بارانێکی بە لێزمە وخوڕی لێدابکات، کە بەربووبومێکی دوو بەرامبەر بدات بەرھەم بھێنێت، خۆ ئەگەر بارانێکی بەلێزمە وخوڕیش لێی نەدات ئەوا ھەر بارانێکی وورد تێراوی دەکات، لەبەر پاکوخاوێنی زەویەکە ئەو ووردە بارانەی بەسە بۆ بەرھەم ھێنانی بەروبومەکەی، ھەروەھا بەخشینی کەسانی موخلیس ودڵسۆزیش بۆ خوای گەورە، کارەکانیان لای پەروەردگار بەچەند قات جێگای ڕەزامەندی وقبوڵە ئەگەر چی کەمیش بێت، خوای گەورەش بینایە بەو کارانەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لێ وون نابێت لە کار وکردەوەی کەسانی موخلیس ودڵسۆز لەکار وکردەوەی کەسانی ڕیا بازی ڕوپامایی کەر

أَيَوَدُّ أَحَدُكُمْ أَن تَكُونَ لَهُۥ جَنَّةٌۭ مِّن نَّخِيلٍۢ وَأَعْنَابٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ لَهُۥ فِيهَا مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ وَأَصَابَهُ ٱلْكِبَرُ وَلَهُۥ ذُرِّيَّةٌۭ ضُعَفَآءُ فَأَصَابَهَآ إِعْصَارٌۭ فِيهِ نَارٌۭ فَٱحْتَرَقَتْ ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلْـَٔايَـٰتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ ﴿٢٦٦﴾

ئایا کەس لە ئێوە حەز دەکات کە باخ وبێستانێکی لەھەموو جۆرە خورما وڕەزێک ھەبێت، وئاوی سازگاری ڕووبار بەنێویدا تیپەڕ بکات، ھەموو جۆرە بەروبومێکی پاکوخاوێنی تێدا بێت، خاوەنەکەشی پیری تەنگی پێھەڵچنیبێت وتوانای ئیش وکار وخزمەتی نەمابێت، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک مناڵی ووردی لا وازیشی ھەبێت کە توانای کارکردن وخزمەتی باخەکەیان نەبێت، کەچی لەناکاو باخەکەیان گێژەڵوکەیەکی گڕاوی لێی ھەڵبکات، وھەموو باخ وبێستانەکە بسوتێنێت، پاشان خۆی ومنداڵەکانی بەسەرگەردانی ودەستی بەتاڵەوە ھیچ شتێکیان بۆ دەرنەچێت لەکاتێکدا ئەوان زۆر پێویستیان بە بەروبومی باخەکەیان ھەیە چونکە باوکە پیر بووە ومناڵەکانیش ووردن وتوانای کاریان نیە، ڕێک وپیک نمونەی کەسێک ماڵوسامانی لەبەر ڕووپامایی خەڵکی دەبەخشێت وەک نمونەی ئەو پیاوە خاوەن باخە وایە، بەدەستی بەتاڵ وبەبێ ھیچ چاکە وحەسەناتێک دەگەڕێتەوە بۆلای خوا لەڕۆژی دواییدا، لەکاتێکدا ئەو زۆر پێویستی بەچاکە وحەسەنات ھەیە، ھەمیشە ئا بەو شێوەیە خوای گەورە لاپەڕە ٤٩ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر بەڵگە ونیشانەکانی خۆیتان بۆ ڕوون دەکاتەوە تاوەکو سودێکی بۆتان ھەبێت لە دونیا ودواڕۆژدا بەڵکو بەووردی بیری لێ بکەنەوە ولێی ڕامێنن

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَنفِقُوا۟ مِن طَيِّبَـٰتِ مَا كَسَبْتُمْ وَمِمَّآ أَخْرَجْنَا لَكُم مِّنَ ٱلْأَرْضِ ۖ وَلَا تَيَمَّمُوا۟ ٱلْخَبِيثَ مِنْهُ تُنفِقُونَ وَلَسْتُم بِـَٔاخِذِيهِ إِلَّآ أَن تُغْمِضُوا۟ فِيهِ ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ غَنِىٌّ حَمِيدٌ ﴿٢٦٧﴾

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون لەو ماڵو سامانە حەڵاڵە ببەخشن کە بەدەستان ھێناوە، وە ببەخشن لەو بەروبومەی کە لەزەویەوە بۆمان سەوز کردون ودەرمانھێناوە، بەدوای بەخشینی شتێکی پیس وپۆخڵ وخراپدا مەگەڕێن، کە ئەگەر بێتو بدرێت بەخۆشیتان وەری ناگرن مەگەر لەڕوو دابمێنن ولەناچاریدا وەری بگرن، دەی ئیتر چۆن بۆ خوای گەورە ڕازی دەبن شتی خراپی لەپێناودا ببەخشن، کەچی بۆخۆتان ڕازی نابن کە شتی خراپتان پێ بدرێت، وە چاک بزانن خوای گەورە بێ نیازە لەوەی ئێوە دەیبەخشن وھیچ پێویستی بە بەخشینی ئێوە نیە، ئەو زاتە بەرز وپیرۆزە سوپاس کراوە لە زات وکارو کرداریشیدا

ٱلشَّيْطَـٰنُ يَعِدُكُمُ ٱلْفَقْرَ وَيَأْمُرُكُم بِٱلْفَحْشَآءِ ۖ وَٱللَّهُ يَعِدُكُم مَّغْفِرَةًۭ مِّنْهُ وَفَضْلًۭا ۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌۭ ﴿٢٦٨﴾

کاتێک دەتانەوێت ماڵوسامانتان لە پێناو خوای گەورە ببەخشن شەیتان بەھەژاری دەتانترسێنێت ولەسەر بەخیلی وچروکی ھانتان دەدات، وە بانگتان دەکات بۆ گوناھو تاوان وسەرپێچی خوای گەورە، لەبەرامبەریشدا خوای گەورە بەڵێنی لێخۆش بوونی گەورەی گوناھەکان وڕزق وڕۆزی فراوانتان پێ دەدات، بێگومان خوای گەورە خاوەنی فەزڵ وبەخشندەی فراوانە، وە زانایە بەحاڵ وگوزرەانی بەندەکانی

يُؤْتِى ٱلْحِكْمَةَ مَن يَشَآءُ ۚ وَمَن يُؤْتَ ٱلْحِكْمَةَ فَقَدْ أُوتِىَ خَيْرًۭا كَثِيرًۭا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّآ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَـٰبِ ﴿٢٦٩﴾

خوای گەورە دانایی وحیکمەت وکاربەجێی لە گوفتار وکرداردا دەبەخشێت بە کەسانێک لەبەندەکانی کە خۆی بیەوێت، جا ھەرکەسێک خوای گەورە ئەوەی پێ ببەخشێت ئەوە بێگومان خێر وچاکەیەکی زۆری پێدراوە، ھیچ کەسیش پەند وئامۆژگاری لە بەڵگە ونیشانەکانی خوای گەورە وەرناگرێت ئەو کەسانە نەبن کە ھۆشمەند وخاوەنی ژیرییەکی تەواون کە بەنوور وڕووناکی ڕێگا ڕۆشن دەکەنەوە وشوێن ڕێنومایی وھیدایەتی ئیسلام دەکەون

وَمَآ أَنفَقْتُم مِّن نَّفَقَةٍ أَوْ نَذَرْتُم مِّن نَّذْرٍۢ فَإِنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُهُۥ ۗ وَمَا لِلظَّـٰلِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ ﴿٢٧٠﴾

ئەوەی دەیبەخشن لە پێناو ڕەزامەندی خوای گەورە کەم بێت یان زۆر، یان نەزرێک دەکەن وخۆتان پابەندی کارێکی خێر دەکەن بەبێ ئەوەی داواتان لێ کرا بێت، ئەوا خوای گەورە دەزانێت وئاگاداری ھەموویەتی، وە ھیچ شتێکی لێ وون نابێت، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە بەگەورەترین پاداشت، وە ستەمکارانیش ئەوانەی کە بەوە ھەڵناسن خوا لەسەری واجب کردوون، وە سنورەکانی دەبەزێنن، لەڕۆژی دواییدا ھیچ کەسێکیان نیە بەرگریان لێ بکات

إِن تُبْدُوا۟ ٱلصَّدَقَـٰتِ فَنِعِمَّا هِىَ ۖ وَإِن تُخْفُوهَا وَتُؤْتُوهَا ٱلْفُقَرَآءَ فَهُوَ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۚ وَيُكَفِّرُ عَنكُم مِّن سَيِّـَٔاتِكُمْ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ ﴿٢٧١﴾

بما تعملون خبير ئەگەر ئەوەی دەیبەخشن لەماڵو سامان لەپێناو خوای گەورە ئاشکرای دەکەن ئەوا کارێکی باش وچاکتان کردووە، چونکە دەبێتە ھۆی ئەوەی خەڵکی تریش چاوتان لێ بکەن، خۆ ئەگەر شاردتانەوە وبەنھێنی خێر وسەدەقەکەتان کرد وداتان بە ھەژاران ئەوا باشترە لەوەی ئاشکرای بکەن، چونکە کەمتر ڕیا وڕوپامایی تێدەکەوێت، ونزیکتریشە لە ئیخلاس ودڵسۆزیەوە بۆ خوای گەورە، بێگومان ئەوەی دەیکەن بە ئاشکرا ونھێنی خوای گەورە ئاگادارە بەھەمووی، وە ھیچ شتێکیشی لە حاڵی ئێوە لا شاراوە نیە ولێی وون نابێت

۞ لَّيْسَ عَلَيْكَ هُدَىٰهُمْ وَلَـٰكِنَّ ٱللَّهَ يَهْدِى مَن يَشَآءُ ۗ وَمَا تُنفِقُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ فَلِأَنفُسِكُمْ ۚ وَمَا تُنفِقُونَ إِلَّا ٱبْتِغَآءَ وَجْهِ ٱللَّهِ ۚ وَمَا تُنفِقُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنتُمْ لَا تُظْلَمُونَ ﴿٢٧٢﴾

ئەی پێغەمبەر ھیدایەت وخستنە سەر ڕێگای ھەق وڕاستی ئەو خەڵکە ئەرکی سەرشانی تۆ نیە، تاوەکو بەھەق ڕازی بن وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی پەروەردگاریان بکەیت، بەڵکو ئەوەی ئەرکی تۆیە ئەوەیە ڕێنوماییان بکەیت بۆ ھەق وڕاستی وپێیان بناسێنیت، بێگومان تەوفیق وخستنە سەر ڕێگای ھەق بەدەست خوای گەورەیە، ئەو ھەرکەسێکی بوێت ھیدایەتی دەدات، ئەوەی لە خێر وچاکە دەیبەخشن لەڕۆژی دواییدا بەسوودی خۆتان دەگەڕێتەوە، چونکە خوای گەورە بێ نیازە لەکار وکردەوەی ئێوە وپێویستی پێی نیە بەڵکو ئەوە خۆتانن پێویستان بەکار وکردەوەی چاکە ھەیە، جا بۆیە با خێر وچاکەکانتان تەنھا بۆ خوای گەورە بێت، چونکە باوەڕداری ڕاستەقینە ماڵو لاپەڕە ٥٠ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر سامانی نابەخشێت لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە نەبێت، ھەر شتێکیش ببەخشن کەم بێت یان زۆر ئەوا بێگومان پاداشتەکەی بە تەواوی وبەبێ کەموکورتی وەردەگرنەوە، چونکە خوای گەورە ستەم لەھیچ کەسێک ناکات

لِلْفُقَرَآءِ ٱلَّذِينَ أُحْصِرُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ لَا يَسْتَطِيعُونَ ضَرْبًۭا فِى ٱلْأَرْضِ يَحْسَبُهُمُ ٱلْجَاهِلُ أَغْنِيَآءَ مِنَ ٱلتَّعَفُّفِ تَعْرِفُهُم بِسِيمَـٰهُمْ لَا يَسْـَٔلُونَ ٱلنَّاسَ إِلْحَافًۭا ۗ وَمَا تُنفِقُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِهِۦ عَلِيمٌ ﴿٢٧٣﴾

خێر وماڵ بەخشین شایستەی ئەو ھەژارانەیە کە جیھاد وتێکۆشان لەپێناو خوای گەورەدا بووە بەرێگر لە بازرگانی وکەسابەت کردن، وە ناتوانن دەستبەرداری جیھادەکە ببن وبەسەر زەویدا بەدوای ڕزق وڕۆزیدا بگەڕێن، ئەو کەسەی شارەزای ژیان وگوزەرانیان نەبێت وادەزانێت دەوڵەمەندن، چونکە خۆیان دەپارێزن لەداواکردن لەخەڵکی، بەڵام ئەوەی ئاگاداری ژیان وگوزەرانیان بێت بە لا شە ولار وسیما وجلوبەرگیاندا دەیاناسێت کە ھەژار ونەدارن، ئەو کەسانە سیفاتیان وایە وەک ھەژارانی تر بەزۆر داوای ھیچ شتێک لەخەڵکی ناکەن، بێگومان ئەوەی دەیبەخشن خوای گەورەر ئاگادارە پێی، وە پاداشتی گەورەتان لەسەری دەداتەوە

ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَٰلَهُم بِٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ سِرًّۭا وَعَلَانِيَةًۭ فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿٢٧٤﴾

ئەوانەی ماڵو سامانیان بەشەو وڕۆژ، بە ئاشکرا ونھێنی، بەبێ ھیچ مەرامێکی ڕوپامای وڕیا ناو وناوبانگێک، لە پێناو خوای گەورە دەبەخشن، ئەوانە پاداشتیان لای خوای گەورەیە لە رۆژی دواییدا، ئەوانە فەزڵ ونیعمەتی خوای گەورە ھیچ ترسێکیان نیە لەوەی دێتە ڕێگایان لە داھاتوودا، وە ھیچ خەفەتێکیشیان نیە لەوەی لەدەستیان چووە لە دونیادا

ٱلَّذِينَ يَأْكُلُونَ ٱلرِّبَوٰا۟ لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ ٱلَّذِى يَتَخَبَّطُهُ ٱلشَّيْطَـٰنُ مِنَ ٱلْمَسِّ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوٓا۟ إِنَّمَا ٱلْبَيْعُ مِثْلُ ٱلرِّبَوٰا۟ ۗ وَأَحَلَّ ٱللَّهُ ٱلْبَيْعَ وَحَرَّمَ ٱلرِّبَوٰا۟ ۚ فَمَن جَآءَهُۥ مَوْعِظَةٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ فَٱنتَهَىٰ فَلَهُۥ مَا سَلَفَ وَأَمْرُهُۥٓ إِلَى ٱللَّهِ ۖ وَمَنْ عَادَ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ ﴿٢٧٥﴾

ئەو کەسانەی سوو دەخۆن ومامەڵە بە سووەوە دەکەن، کە ڕۆژی قیامەت دێت لە گۆڕەکانیان وەک ئەو کەسە ڕاست دەبنەوە کە شەیتان دەستی لێ وەشاندبن، لە گۆڕەکەی دێتە دەرەوە وڕاست دەبێتەوە وەک ئەو کەسەی فێی ھەبێت وبەملاولادا ھەنگاو بنێت وقسە تێکەڵاو بکات، ئەویش بەھۆی ئەوەی کە خواردنی سوویان حەڵاڵ کردبوو بۆ خۆیان، وە ھیچ جیاوازیان نەدەکرد لە نێوان سوو وئەوەی خوای گەورە لە کڕین وفرۆشتن حەڵاڵی کردبوو، دەیانوت: کڕین وفرۆشتنیش وەک سوو خواردن وایە لە حەڵاڵی ودروستیدا، چونکە ھەردووکیان ھەر ماڵ وسامانیان پێ زیاد دەکرێت، خوای گەورەش بەرپەرچیانی دایەوە وقیاس وپێوەرەکەی بەتاڵ کردنەوە وبەدرۆیانی خستەوە، وە ڕوونی کردەوە بۆیان کە خوای گەورە کڕین وفرۆشتنی حەڵاڵ کردووە چونکە سوودی گشتی وتایبەتی خەڵکی تێدایە، وە سوویشی حەرام کردووە چونکە ستەم وزوڵم وبەناھەق خواردنی ماڵی خەڵکی تێدایە بەبێ بەرامبەر، جا ھەر کەسێک ئامۆژگاری وڕێنومایی پەروەردگاری بۆ ھاتبێت کە ڕێگری و ترساندنی تێدا بێت لە خواردنی سوو، وازی لێ ھێنا وتەوبەی کرد وگەڕایەوە بۆ لای خوای گەورە، ئەوا ئەو سووەی کە پێشووتر خواردویەتی گوناھی ناگات، وە ھەواڵەی خوای گەورە دەکرێت کە ئایا لێی خۆش دەبێت یان نا، وە ھەر کەسیش پاش ئەم ڕێگرییەی خوای گەورە گەڕایەوە بۆ سوو خواردن، ئەوا ئیتر خوا ئیقامەی بەڵگە وحوججەی لەسەر کردووە، وە شایانی ئەوەیە کە بچێتە دۆزەخەوە وبەھەتا ھەتایی تێیدا بمێنێتەوە، مەبەست لە مانەوەی ھەتاھەتایی لە دۆزەخدا بۆ ئەو کەسەیە کە خواردنی سوو بە حەڵاڵ دەزانێت، یان مەبەست لێی مانەوەیەتی بۆ ماوەیکی دوور ودرێژ، چونکە مانەوەی ھەتاھەتایی لە دۆزەخدا تەنھا بۆ بێباوەڕانە، چونکە بەڕاستی خەڵکانی یەکخواپەرست لە دۆزەخدا بە ھەمیشەیی نامێننەوە

يَمْحَقُ ٱللَّهُ ٱلرِّبَوٰا۟ وَيُرْبِى ٱلصَّدَقَـٰتِ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ كَفَّارٍ أَثِيمٍ ﴿٢٧٦﴾

خوای گەورە ماڵی سوودی خۆری لەناو دەبات وناھێڵێت، جا بە بەرجەستەیی بێت وەک بەلەناو بردن وھاوشێوەکانی بێت، یان بەلەناوبردنی مانا ومەعنەوی بێت بەوەی پیت وبەرەکەتی لێی ھەڵبگرێت ونەیھێڵێت، لە بەرامبەردا خێر وسەدەقە زیاد دەکات بەوەی گەشەی پێ دەکات وپاداشتەکەی چەند قات دەکاتەوە، چونکە ھەر چاکەیەک لای خوای گەورە بە دە چاکە یان حەوت سەد چاکەیە یان ھەر پاداشتەکەی بێ ژمارە وحسابە، وە بەرەکەت دەخاتە ماڵو سامانی چاکەکارانەوە، بێگومان خوای گەورە بێباوەڕی سەرسەختی خۆش ناوێت، ئەوانەی حەرامکراوەکان حەڵاڵ دەکەن وڕۆدەچن لە تاوان وگوناھدا. لاپەڕە ٥١ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُا۟ ٱلزَّكَوٰةَ لَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿٢٧٧﴾

ولا هم يحزنون بێگومان ئەوانەی باوەڕیان بەخوا ھێناوە وشوێن پیغەمبەرەکەی کەوتوون، وە کارانێکی چاکەیان ئەنجامداوە، وە نوێژەکانیان بە تەواوی ولەکاتی خۆی بەو شێوەی خوا بڕیاری لەسەرداوە کردووە، وە زەکاتی ماڵ وسامانیان دەرکردووە بۆ ئەوانەی شایستەی زەکات پێدانن، ئەوانە پاداشتیان لای خوای گەورەیە، وە ھیچ ترسێکیان نیە لەوەی لە دواڕۆژدا دێتە پێشیان، وە ھیچ خەم وخەفەتێکی ئەو ناز ونیعمەتەشیان نیە لە دونیادا لەدەستیان داوە

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَذَرُوا۟ مَا بَقِىَ مِنَ ٱلرِّبَوٰٓا۟ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴿٢٧٨﴾

ئەوانەی باوەڕیان بەخوا ھێناوە وشوێن پیغەمبەرەکەی کەوتوون، دەبێت بەتەواوی ملکەچی فەرمان وقەدەغەکراوەکانی خوا بن، وە لەخوا بترسن وواز بھێنن لە پاشماوەی ئەو سوو وڕیبایەی کە بەلای خەڵکیەوە ماوتانە، ئەگەر ئێوە باوەڕداری ڕاستەقینەن بەخوای گەورە وبەوەشی کە یاساغ وڕێگری لێکردوون لە سوو خواردن

فَإِن لَّمْ تَفْعَلُوا۟ فَأْذَنُوا۟ بِحَرْبٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ۖ وَإِن تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُءُوسُ أَمْوَٰلِكُمْ لَا تَظْلِمُونَ وَلَا تُظْلَمُونَ ﴿٢٧٩﴾

جا ئەگەر ھاتوو ئەوەی خوا فەرمانی پێکردوون ئەنجامتان نەدا ودەستان لە سوو خواردن ھەڵنەگرت، ئەوا بزانن ئیتر جەنگێکی گەورە لەگەڵ خوا وپێغەمبەرەکەی ڕابگەیەنن، خۆ ئەگەر ھاتوو تەوبەتان کرد وگەڕانەوە بۆلای خوا وە وازتان ھێنا لە سوو خواردن، ئەوا سەرمایەکانی خۆتان لە قەرزارەکان بسێننەوە، وە ئیتر نە ئێوە ستەم لەکەس بکەن بەوەی زیاد لە سەرمایەکەی خۆتان وەربگرنەوە، وە نە ئەوانیش ستەمتان لێ بکەن کە کەمتر لە ماڵەکەی خۆتان بۆ بگێڕنەوە

وَإِن كَانَ ذُو عُسْرَةٍۢ فَنَظِرَةٌ إِلَىٰ مَيْسَرَةٍۢ ۚ وَأَن تَصَدَّقُوا۟ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿٢٨٠﴾

جا ئەگەر ھاتوو ئەو کەسەی کە داوای قەرزەکەی لێ دەکەیتەوە ھەژار ونەدار وکەم دەست بوو نەیدەتوانی قەرزەکەت بداتەوە ئێوە دانەوەی قەرزەکەی بۆ دوابخەن تا ئەو کاتەی خوای گەورە بۆی دەلوێنێت وقەرزەکەت دەداتەوە، خۆ ئەگەر قەرزارەکە ھەر توانای دانەوەی قەرزەکەی نەبوو، ئەوا ئەگەر لە ھەموو قەرزەکە خۆش بن یان لە بەشێکی خۆش بن باشتر وچاکترە بۆتان، ئەگەر ئێوە بزانن ئەو کارە چی فەزڵ وپاداشتێکی گەورەی ھەیە لای خوای گەورە

وَٱتَّقُوا۟ يَوْمًۭا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى ٱللَّهِ ۖ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿٢٨١﴾

ئەی خەڵکینە بترسن لەو ڕۆژەی کە دەگەڕێنەوە بۆلای خوای گەورە، وە پاشان ھەموو کەسێک پاداشت وتۆڵەی بۆ هەیه لەسەر ئەو کاروکردەوانەی ئەنجامیداوه، وە ھیچ کەسێکیش ستەمی لێ ناکرێت به كەم كردنەوەی پاداشتی چاكەكانی، یان زیادبوونی سزاكەی به هۆی خراپەكانیەوه. لاپەڕە ٥٢ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر م

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا تَدَايَنتُم بِدَيْنٍ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى فَٱكْتُبُوهُ ۚ وَلْيَكْتُب بَّيْنَكُمْ كَاتِبٌۢ بِٱلْعَدْلِ ۚ وَلَا يَأْبَ كَاتِبٌ أَن يَكْتُبَ كَمَا عَلَّمَهُ ٱللَّهُ ۚ فَلْيَكْتُبْ وَلْيُمْلِلِ ٱلَّذِى عَلَيْهِ ٱلْحَقُّ وَلْيَتَّقِ ٱللَّهَ رَبَّهُۥ وَلَا يَبْخَسْ مِنْهُ شَيْـًۭٔا ۚ فَإِن كَانَ ٱلَّذِى عَلَيْهِ ٱلْحَقُّ سَفِيهًا أَوْ ضَعِيفًا أَوْ لَا يَسْتَطِيعُ أَن يُمِلَّ هُوَ فَلْيُمْلِلْ وَلِيُّهُۥ بِٱلْعَدْلِ ۚ وَٱسْتَشْهِدُوا۟ شَهِيدَيْنِ مِن رِّجَالِكُمْ ۖ فَإِن لَّمْ يَكُونَا رَجُلَيْنِ فَرَجُلٌۭ وَٱمْرَأَتَانِ مِمَّن تَرْضَوْنَ مِنَ ٱلشُّهَدَآءِ أَن تَضِلَّ إِحْدَىٰهُمَا فَتُذَكِّرَ إِحْدَىٰهُمَا ٱلْأُخْرَىٰ ۚ وَلَا يَأْبَ ٱلشُّهَدَآءُ إِذَا مَا دُعُوا۟ ۚ وَلَا تَسْـَٔمُوٓا۟ أَن تَكْتُبُوهُ صَغِيرًا أَوْ كَبِيرًا إِلَىٰٓ أَجَلِهِۦ ۚ ذَٰلِكُمْ أَقْسَطُ عِندَ ٱللَّهِ وَأَقْوَمُ لِلشَّهَـٰدَةِ وَأَدْنَىٰٓ أَلَّا تَرْتَابُوٓا۟ ۖ إِلَّآ أَن تَكُونَ تِجَـٰرَةً حَاضِرَةًۭ تُدِيرُونَهَا بَيْنَكُمْ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَلَّا تَكْتُبُوهَا ۗ وَأَشْهِدُوٓا۟ إِذَا تَبَايَعْتُمْ ۚ وَلَا يُضَآرَّ كَاتِبٌۭ وَلَا شَهِيدٌۭ ۚ وَإِن تَفْعَلُوا۟ فَإِنَّهُۥ فُسُوقٌۢ بِكُمْ ۗ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۖ وَيُعَلِّمُكُمُ ٱللَّهُ ۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ ﴿٢٨٢﴾

ى ى ى ه ئەی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بەخوای گەورە وپێغەمبەرەکەی، ئەگەر ھاتوو ھەندێکتان لەگەڵ ھەندێکی ترتان مامەڵەتان بە قەرزەوە کرد بۆ ماوەیەکی دیاری کراو، ئەوە بینووسن، وە با نووسەرێکی خاوەنداد لەنێو خۆتان بە دادگەرانە وبەھەق وبەویژدان بینوسێت کە موافیقی شەریعەتی ئیسلام بێت، وە نابێت ھیچ نوسەرێک سەرپێچی بکات لە نوسینی ئەو قەرزەی کە ھاوتای ئەوەیە کە خوای گەورە فێری کردووە لەنووسینی قەرز بەدادگەرانە، جا ئەگەر داوایان لێکرد دەبێت بینوسێت، جا ئەگەر قەرزارەکە خوینەوار نەبوو، دەبێت خۆی ئەو ھەقەی لەسەریەتی ڕوونی بکاتەوە ونووسەرەکەش بینوسێت تاوەکو وەک دان پێدانانێک تۆمار بکرێت لەسەر ئەو ھەقەی لەسەریەتی، دەبێت لە خوای گەورە بترسێت وە لەکاتی نووسینی قەرزەکەدا کەموکورتی لە ئەندازە وجۆر وشێوازی قەرزەکە نەکات، جا ئەگەر ھاتوو ئەو کەسەی کە قەرزەکەی لەسەرە ھەڵسوکەوتی باش نەبوو، یان لا واز بوو لەبەر مناڵی یان جۆرێک لە شێتی ھەبوو، یان نەیدەتوانی ئەوەی پێویستە بیڵێ وبنوسرێت لەبەر لاڵی یان لەبەر نەخۆشی، ئەوا با سەرپەرشتکارەکەی کە بەرپرسە لێی بە ھەق وبەویژدان وبەدادەگەرانە لەبری ئەو سەنەدی قەرزەکەی بخوێنێتەوە ونوسەرەکەش بینوسێت، دەبێت دوو پیاوی ژیری دادگەریش بکەنه شاھید لەسەر ئەم قەرزە، جا ئەگەر دوو پیاو دەست نەکەوت، با پیاوێک ودوو ژن کە لە دین وئەمانەتیان ڕازین شاھیدی بدەن، تاوەکو ئەگەر ھاتوو یەکێک لە ژنەکان شتێکی لەبیرچوو ئەوی تریان بیری بخاتەوە، وە ئەگەر ھاتوو شاھیدەکان بانگکران بۆ شاھیدی دان لەسەر ئەو قەرزە نابێت ڕێگربن وخۆیان لەو شاھیدیە بەدوور بگرن، وە دەبێت شاھیدیەکەیان بدەن ئەگەر داوایان لێکرا، وە نابێت ماندوو بن لە نووسینی ماوەی قەرز زۆر بێت یان کەم، دەبێت بزانن کە نووسینی قەرز لای خوای گەورە دادەگەرانەتر وپەسەندترە لای خوای گەورە، وە چاکتریش دەتوانن شاھیدیەکە بدەن وە کەمتریش جێگای گومان ودوو دڵی دەبێت، قەرزەکانتان ھەمووی بنوسن مەگەر کاتێک نەبێت کە بازرگانی کردن لەنێوانتان کاڵاکان دەست بەدەست وپارەکەی بەنەقدی بێت، ئەو کاتە ھیچ گرفت نابێت کە نەینوسن چونکە ھیچ پێویست بە نوسین ناکات، خوای گەورە ڕێگای داوە کە شاھیدی بگرن لەکاتی کڕین وفرۆشتندا تاوەکو ڕێگر بێت لە ناکۆکی وناخۆشی لە نێوانتاندا، وە نابێت بەھیچ شێوەیەک زیان بە نووسەر وشاھیدەکان بگەیەنرێت وئازاریان بدرێت، وە دروست نیە بۆ ئەوانیش کە زیان بەو کەسانە بگەیەنن کە داوای شاھیدی ونوسینیان کردووە، چونکە کارێکی لەو شێوەیە دەرچوونە لە فەرمان وگوێڕایەڵی خوای گەورە بۆ سەرپێچی کردنی، جا ئەی باوەڕداران لەخوا بترسن بەوەی گوێڕایەڵی فەرمانەکانی بن ودوور بکەونەوە لەو شتانەی کە قەدەغەی کردوون، خوای گەورەش فێری زانست وکاروباری ئاینەکەتان دەکات ئەوەی کە چاکەی دونیا ودواڕۆژتانی تێدایە، وە خوای گەورەش بە ھەموو شتێک زانایە وھیچ شتێکی لێ وون نابێت

۞ وَإِن كُنتُمْ عَلَىٰ سَفَرٍۢ وَلَمْ تَجِدُوا۟ كَاتِبًۭا فَرِهَـٰنٌۭ مَّقْبُوضَةٌۭ ۖ فَإِنْ أَمِنَ بَعْضُكُم بَعْضًۭا فَلْيُؤَدِّ ٱلَّذِى ٱؤْتُمِنَ أَمَـٰنَتَهُۥ وَلْيَتَّقِ ٱللَّهَ رَبَّهُۥ ۗ وَلَا تَكْتُمُوا۟ ٱلشَّهَـٰدَةَ ۚ وَمَن يَكْتُمْهَا فَإِنَّهُۥٓ ءَاثِمٌۭ قَلْبُهُۥ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌۭ ﴿٢٨٣﴾

ئەگەر ھاتوو لەسەفەردا بوون وە ھیچ نووسەرێکیشتان دەست نەکەوت کە گرێبەستی قەرزەکەتان بۆ بنوسێت، ھێندە بەسە قەرزارەکە بارمتەیەک بداتە خاوەن ھەقەکە، تاوەکو ببێتە متمانە وجێگای دڵنیایی بۆ خاوەن قەرزەکە کە ماڵەکەی بەفیڕۆ ناڕوات، تا ئەو کاتەی کە قەرزارەکە قەرزەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی، جا ئەگەر متمانەتان بەیەکتر ھەبوو ئەوا پێویست بە نووسین وشاھیدی گرتن وبارمتەدانان ناکات، ئەو کاتە قەرزەکە دەبێتە ئەمانەتێک لای قەرزارەکە ولە ئەستۆیدایە، وە پێویستە بیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی، وە لەخوا بترسێت وکەمتەرخەمی نەکات لە دانەوەی قەرزەکەی، جارێکی تر ڕوو دەکاتە شاھیدەکان وپێیان دەفەرموێت: کە ھەرکاتێک بانگ کران بۆ شاھیدی دان شاھیدیەکەیان نەشارنەوە، چونکە ھەر کەسێک شاھیدی بشارێتەوە بێگومان دڵی خۆی گوناھبار دەکات، وە دڵەكەی دڵی کەسێکی لەسنوور دەرچووە، وە خوای گەورە بەو کارانەی ئێوە ئەنجامی دەدەن ئاگادار وزانایە، وە ھیچ شتێکی لا شاراوە نیە، وە لەسەر تەواوی ئەوەی دەیکەن پاداشت وسزا دەدرێنەوە. لاپەڕە ٥٣ لە ٥٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

لِّلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَإِن تُبْدُوا۟ مَا فِىٓ أَنفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُم بِهِ ٱللَّهُ ۖ فَيَغْفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ ﴿٢٨٤﴾

ى ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە تەنھا موڵکی خوای گەورەیە، ھەر خوای گەورەش دروستی کردوون وبەڕێوەیشیان دەبات، جا ئەگەر ئەوەی له دڵ ودەرونتاندا ھەیە ئاشکرای بکەن یان بیشارنەوە ودەری نەخەن خوای گەورە پێی ئاگادارە وموحاسەبەیشتان دەکات لەسەری، دوای ئەوە خوای گەورە بە فەزڵ ورەحمی خۆی خۆش دەبێت لەو کەسەی کە دەیەوێت، وە بە دادگەری وحیکمەتی خۆی سزای ئەو کەسەش دەدات کە بیەوێت، بێگومان خوای گەورە بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا

ءَامَنَ ٱلرَّسُولُ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيْهِ مِن رَّبِّهِۦ وَٱلْمُؤْمِنُونَ ۚ كُلٌّ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَمَلَـٰٓئِكَتِهِۦ وَكُتُبِهِۦ وَرُسُلِهِۦ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍۢ مِّن رُّسُلِهِۦ ۚ وَقَالُوا۟ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ ٱلْمَصِيرُ ﴿٢٨٥﴾

پێغەمبەری خوا موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) باوەڕی ھێنا بە تەواوی ئەوەی لە لایەن خوای گەورەوە دابەزیوە، ھەروەھا باوەڕدارانیش ھەر ھەمویان باوەڕیان ھێنا بە خوای گەورە، وە باوەڕیان بە ھەموو فریشتەکان ھێنا، وە بە ھەموو ئەو پەرتووکانەی دابەزیوون بۆ سەر پێغەمبەران، وە باوەڕیشیان بە تەواوی ئەو پێغەمبەرانەی ڕەوانەی کردوون، باوەڕیان پێ ھێنان وووتیان: ئێمە جیاوازی ناکەین لە نێوان ھیچ یەکێک لە پێغەمبەران، وە ووتیان: ئەی پەروەردگار ئەوەی فەرمانت پێکردین وئەوەش ڕێگریت لێکردن بیستمان، وە گوێڕایەڵ وملکەچین بە ئەنجامدانی فەرمانەکانت ودوور کەوتنەوە لە ڕێگریەکانت، وە داوات لێدەکەین کە لێمان خۆش بیت ئەی پەروەردگارمان، چونکە سەرەنجام وگەڕانەوەمان لە ھەموو کاروبارێکماندا تەنھا ھەر بۆلای تۆیە

لَا يُكَلِّفُ ٱللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ۚ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا ٱكْتَسَبَتْ ۗ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَآ إِن نَّسِينَآ أَوْ أَخْطَأْنَا ۚ رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَآ إِصْرًۭا كَمَا حَمَلْتَهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِنَا ۚ رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِۦ ۖ وَٱعْفُ عَنَّا وَٱغْفِرْ لَنَا وَٱرْحَمْنَآ ۚ أَنتَ مَوْلَىٰنَا فَٱنصُرْنَا عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿٢٨٦﴾

خوای گەورە بەدەر لەتوانا وتاقەت ئەرک ناخاتە سەر ھیچ کەسێک، چونکە ئاینی پیرۆزی ئیسلام لەسەر ئاسانکاری بنیاتنراوە وھیچ بارگرانی وقورسیەکی تێدا نیە، ھەر کەسێک ھەر کارێکی خێر وباش ئەنجام بدات ئەوە پاداشتی ئەوەی کردوویەتی بەبێ کەم وکوورتی وەری دەگرێتەوە، وە ھەر کەسیش ھەر تاوان وکارێکی خراپ ئەنجام بدات ئەوا سزاکەی وەردەگرێت، وە ھیچ کەسیش تاوان وخراپەی ھیچ کەسێکی تر ھەڵناگرێت، پێغەمبەر وباوەڕداران ھەموو ووتیان: ئەی پەروەردگارمان ئەگەر فەرمانێکی تۆمان لەبیر چوو، وە یان بەھەڵە چووین لەکردنی کارێک یان گوفتارێک بەبێ مەبەست، لێمان مەگرە وسزامان مەدە لەسەری، ئەی پەروەردگارمان ھیچ ئەرکێکی گران وقورسمان لێ داوا مەکە کە نەتوانین ئەنجامی بدەین، وەک ئەو ئەرکانەی کە لەسەر پێش ئێمە داتنان، وەک جولەکەکان کە بەھۆی ستەم وزوڵمی خۆیانەوە سزات دان وداوای ئەرکی گرانت لێکردن ونەیانتوانی ئەنجامی بدەن، وە ئەرکێکی وا گران وقورسمان بەسەردا مەدە کە پێمان ھەڵنەگیرێت ولە تواناماندا نەبێت جێ بەجێی بکەین، ئەی پەروەردگارمان چاوپۆشی لەگوناھەکانمان بکە ولێمان خۆشبە وە بەفەزڵ ومیھرەبانی خۆت ڕەحمان پێ بکە، چونکە تەنھا ھەر تۆ پشت وپەنا وسەرخەرمانیت، دەسا بەسەر بێ باوەڕان وخوا نەناساندا سەرمان بخە. لاپەڕە ٥٤ لە ٥٤ moc.hgelp

فێربە · البقرة — Al-Baqara

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان